uawdijnntqw1x1x1
IP : 3.21.104.183
Hostname : ns1.eurodns.top
Kernel : Linux ns1.eurodns.top 4.18.0-553.5.1.lve.1.el7h.x86_64 #1 SMP Fri Jun 14 14:24:52 UTC 2024 x86_64
Disable Function : mail,sendmail,exec,passthru,shell_exec,system,popen,curl_multi_exec,parse_ini_file,show_source,eval,open_base,symlink
OS : Linux
PATH:
/
home
/
sudancam
/
.trash
/
host
/
..
/
image
/
..
/
google_seo
/
..
/
quran
/
includes
/
translate
/
30.php
/
/
<?php // Kurdish Language $TRANSLATE['30']['1']['1'] = 'به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).'; $TRANSLATE['30']['1']['2'] = 'سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.'; $TRANSLATE['30']['1']['3'] = 'به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).'; $TRANSLATE['30']['1']['4'] = 'خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['1']['5'] = 'خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).'; $TRANSLATE['30']['1']['6'] = 'خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.'; $TRANSLATE['30']['1']['7'] = 'که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)'; $TRANSLATE['30']['2']['1'] = 'چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['2'] = 'ئه‌و قورئانه كتێبێكه هیچ گومانێكی تێدا نیه، (كه له لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه كراوه به جبره‌ئیلدا بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه مایه‌ی ڕێنمووی و سه‌رچاوه‌ی هیدایه‌ته بۆ خواناسان و پارێزكاران (كه ئه‌وانه‌ن فه‌رزه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و له حه‌رام خۆیان ده‌پارێزن، له ڕووی بیروباوه‌ڕو كردار‌و گوفتره‌وه).'; $TRANSLATE['30']['2']['3'] = 'ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به نه‌بینراوه‌كان ده‌هێنن (وه‌ك خوا و فریشته و ئه‌وانه‌ی خوا باسی كردوون و ئێمه نایانبینین)، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانیان به‌چاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزییه (حه‌ڵاڵه‌ی) پێمان به‌خشیوون، ده‌به‌خشن.'; $TRANSLATE['30']['2']['4'] = '(له هه‌مان كاتدا) ئه‌وانه باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌و (په‌یامه‌ی) كه بۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زێنراوه و به‌و په‌یامانه‌ش كه بۆ (پێغه‌مبه‌رانی (سه‌لامی خوایان لێ بێت) پێش تۆ دابه‌زێنراوه، دڵنیاش ده‌بن كه ڕۆژی دوایی پێش دێت و قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['5'] = 'ئه‌وانه له سه‌ر شا ڕێگه‌ی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگاریانن و هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو (ئه‌مانه بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی ئیمان و ئیسلامن).'; $TRANSLATE['30']['2']['6'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئاگاداریان بکه‌یت یان ئاگاداریان نه‌که‌یت یه‌کسانه بۆیان، باوه‌ڕ و ئیمان ناهێنن...'; $TRANSLATE['30']['2']['7'] = '(چونکه) خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و گوێیاندا و په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا هێناوه، (نه بیرده‌که‌نه‌وه، نه ئاماده‌ن حه‌ق ببیستن و ڕاستییه‌کان نابینن)، هه‌ر بۆیه سزایه‌کی سه‌خت چاوه‌ڕێیانه (ئه‌مانه‌ش ده‌سته‌یه‌کن له بێ باوه‌ڕان که هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت).'; $TRANSLATE['30']['2']['8'] = 'له ناو خه‌ڵکیدا که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: ئیمان و باوه‌ڕمان به خوا و به ڕۆژی قیامه‌ت هێناوه (له‌ڕاستیدا ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هه‌میشه باوه‌ڕدار نین).'; $TRANSLATE['30']['2']['9'] = 'ئه‌وانه (به‌خه‌یاڵی خۆیان وا ده‌زانن) خوا و ئه‌و که‌سانه ده‌خه‌ڵه‌تێنن که باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه‌ن!! که‌چی جگه له خۆیان که‌سیان پێ ناخه‌ڵه‌تێنرێ، به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ن و تێناگه‌ن و بیرناکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['10'] = 'ئه‌وانه له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی بێ باوه‌ڕی و حه‌سوودی و کینه هه‌یه، خوایش ده‌ردیان گران و کاریگه‌ر ده‌کات و سزایه‌کی سه‌ختیش (له دینا و قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێنانه به هۆی درۆکردن و (دژایه‌تییان بۆ ئیسلام).'; $TRANSLATE['30']['2']['11'] = 'ئه‌وانه کاتێک پێیان ده‌وترێت تۆوی گوناهو تاوان و خراپه‌کاری مه‌چێنن له زه‌ویدا، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها چاکسازی ده‌که‌ین!!'; $TRANSLATE['30']['2']['12'] = 'ئاگادار بن، که ڕاستی هه‌ر ئه‌وانه تۆوی خراپه ده‌چێنن، به‌ڵام (به‌هۆی لووت به‌رزی و ده‌رده‌دارییانه‌وه) هه‌ستی پێ ناکه‌ن و (خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['2']['13'] = 'کاتێک پێیان ده‌وترێت ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن وه‌کو ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکه (بێ فێڵ و ڕاستگۆیانه) که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: چۆن ئێمه وه‌کو ئه‌و خه‌ڵکه عه‌قڵ و گێلانه باوه‌ڕ ده‌هێنین، (خه‌ڵکینه) چاک بزانن و ئاگاداربن که هه‌ر ئه‌وانه خۆیان که‌م عه‌قڵ و گێل و نه‌فامن، به‌ڵام بۆ خۆیان نازانن.'; $TRANSLATE['30']['2']['14'] = 'كاتێكیش (دووڕووه‌كان) ده‌گه‌ن به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین و باوه‌ڕمان هێناوه!!، كه‌چی كاتێك به ته‌نها ده‌مێننه‌وه له لای شه‌یتانه گه‌وره و فێڵبازه‌كانیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، بێگومان ئێمه ته‌نها گاڵته‌یان پێده‌كه‌ین و پێیان ڕاده‌بوێرین!!'; $TRANSLATE['30']['2']['15'] = '(به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه چونكه) خوا سزای گاڵته‌جارییه‌كه‌یان لێده‌ستێنێت و (ده‌یانكاته په‌ندو گاڵته‌جاڕ)، ئه‌وه جارێ به‌ره‌ڵای كردوون تا كوێرانه مل بنێن و درێژه به‌گومڕایی خۆیان بده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['16'] = 'ئه‌وانه گومڕاییان كڕی به‌ڕێنموویی و هیدایه‌ت، بازرگانیه‌كه‌یان قازانجی نه‌كرد، سه‌رمایه‌كه‌شیان كه هیدایه‌ته له ده‌ستیانداو مایه‌پووچ بوون و وه‌رگری ڕێبازی هیدایه‌ت نه‌بوون...'; $TRANSLATE['30']['2']['17'] = 'نموونه و وێنه‌ی ئه‌وانه وه‌ك كه‌سێك وایه: ئاگرێك دابگیرسێنێت (بۆ سوودی خۆی و هاوڕێكانی) كه‌چی كاتێك هه‌ڵگیرساو ده‌وروبه‌ری خۆی ڕووناك كرده‌وه، خوا ڕووناكیه‌كه‌یان لێ بكوژێنێته‌وه و له چه‌نده‌ها تاریكی‌دا جێیان بهێڵێت و هیچ تروسكاییه‌ك نابینین و ڕێ ده‌رناكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['18'] = 'ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن (له ئاستی حه‌ق و ڕاستیداو)، ناشگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر هیدایه‌ت).'; $TRANSLATE['30']['2']['19'] = 'یاخود وێنه‌یان وه‌ك كه‌سانێك وایه به ده‌ست بارانێكی لێزمه‌وه گیریان خواردبێت، كه په‌ڵه هه‌وری تاریك و هه‌وره تریشقه و بروسكه‌ی هه‌بێت، له تاو ده‌نگی بروسكه‌كه په‌نجه‌یان ده‌ئاخنن به‌گوێچكه‌یاندا له ترسی مردن، خوایش گه‌مارۆی كافرانی داوه (بارانه‌كه قورئانه و بروسكه‌كان، ترساندنی دووڕووه‌كانه كه حه‌ز به‌بیستنی ناكه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['2']['20'] = 'خه‌ریكه تیشكی بروسكه‌كه بینایی چاویان به‌رێت، هه‌ر كاتێك به‌ر پێیان ڕۆشن ده‌كاته‌وه، ده‌ڕۆن، هه‌ر كه تیشكه‌كه نه‌ماو تاریك بوو لێیان، (ده‌سڵه‌مێنه‌وه و) هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه بیستن و بینینیانی له‌ناو ده‌برد، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['21'] = 'ئه‌ی خه‌ڵكینه په‌روه‌ردگاری خۆتان بپه‌رستن، ئه‌و زاته‌ی كه ئێوه و پێشینانی ئێوه‌شی به‌دی هێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خواناسی و ته‌قوا و پارێزكاری بگرنه به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['2']['22'] = 'هه‌ر ئه‌وزاته زه‌وی كردووه به فه‌رش و جێگای نیشته‌جێ بوون و ژیان بۆتان، ئاسمانی وه‌كو سه‌قفێك به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگیر كردووه، له ئاسمانه‌وه ئاوی بۆ باراندوون، جا به‌هۆیه‌وه جۆره‌ها به‌رهه‌می (دره‌خت و گژوگیای) به‌ده‌رهێناوه تا ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆتان، كه‌واته شه‌ریك و هاوتا بۆ خوا بڕیار مه‌ده‌ن، كه خۆشتان ده‌زانن په‌رستراو ده‌بێت به‌دیهێنه‌ر بێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['23'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئێوه له دوو دڵیدان و گومانتان له‌م (قورئانه پیرۆزه) هه‌یه كه دامانبه‌زاندووه بۆ به‌نده‌ی خۆمان محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌كرێت ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن سووره‌تێكی وه‌ك ئه‌و بهێنن، هاوپه‌یمان و هاوكاره‌كانیشتان جگه له خوا (بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) بانگ بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['24'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تانتوانی و هه‌رگیز نایشتوانن (كه‌واته باوه‌ڕبهێنن و) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی: سووته‌مه‌نیه‌كه‌ی خڵكی و به‌رده، كه بۆ بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان ئاماده كراوه.'; $TRANSLATE['30']['2']['25'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده بده به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كار‌و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجامداوه به‌وه‌ی باخه‌كانی به‌هه‌شت كه چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێردره‌خت و به‌ناو باخه‌كانیدا ده‌ڕوات، به‌ڕاستی بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ركاتێك له میوه‌و به‌رهه‌مێكی ئه‌و باخانه‌یان بۆ ده‌هێنن، ده‌ڵێن: ئێستا له‌وه‌تان هێنا، تاوێك له‌مه‌و پێش خواردمان، هه‌ر ده‌یهێنین و له‌یه‌كتریش ده‌چن، (له ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تدا، به‌ڵام له‌تام و بۆندا زۆر جیاوازن)، هه‌روه‌ها له‌وێدا هاوسه‌رانی پاك و بێ گه‌ردیان بۆ ئاماده‌كراوه (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['2']['26'] = 'به‌ڕاستی خوا باكی نیه‌و نه‌نگ نیه به‌لایه‌وه هه‌ر نموونه‌یه‌ك بهێنێته‌وه به مێشوله‌یه‌ك، له‌ویش بچووكتر بێت یان گه‌وره‌تر، جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌وه چاك ده‌زانن ئه‌م نمونه‌یه ڕاسته و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ش كافرو بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: خوا مه‌به‌ستی چی بوو له‌م نموونه‌یه‌دا؟ (خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت) زۆرێكی پێ گومڕا ده‌كات و زۆرێكی تریشی پێ هیدایه‌ت و ڕێنمووی ده‌كات، به‌ڵام دیاره جگه له لار‌و وێرو یاخی و تاوانباران كه‌سی تر گومڕا ناكات...'; $TRANSLATE['30']['2']['27'] = 'ئه‌وانه‌ی په‌یمانی خوا (كه له ڕووی فیتره‌ت و سروشت و په‌یامه‌كانی خواوه) هه‌یانه، (كه ده‌بێت خواناس بن) هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و په‌یڕه‌وی ناكه‌ن له‌دوای به‌هێزو پته‌و بوونی، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش ده‌پسێنن كه خوا فه‌رمانی گه‌یاندنی داوه، له‌زه‌ویشدا تاوان و خراپه ده‌چێنن، ئا ئه‌وانه خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['2']['28'] = '(خه‌ڵكینه)، چۆن بێ بڕوا ده‌بن به خوا له‌كاتێكدا ئێوه بێ گیان بوون (له توێی خاكدا) خوا (دروستی كردوون) و گیانی به‌به‌ردا كردن، پاشان ده‌تانمرێنێت و دوایی زیندووتان ده‌كاته‌وه، ئه‌وسا هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['29'] = 'هه‌ر ئه‌وزاته هه‌موو شتێكی له زه‌ویدا بۆ ئێوه دروست كردووه، پاشان ویستی ئاسمان دروست بكات، بۆیه به حه‌وت چین به‌دی هێناو ڕێكی خستن، هه‌ر خۆیشی به هه‌موو شتێك زانا‌و ئاگاداره.'; $TRANSLATE['30']['2']['30'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێ‌نشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.'; $TRANSLATE['30']['2']['31'] = '(ئینجا ئاده‌می درووست كرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشته‌كان ڕوون بكاته‌وه) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه فێری كرد، له‌وه‌ودوا به فریشته‌كانی ڕانواند و پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و (توانای ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه؟).'; $TRANSLATE['30']['2']['32'] = 'فریشته‌كان وتیان: پاكی و بێگه‌ردی و ستایش هه‌ر شایسته‌ی تۆیه، ئێمه هیچ زانستێكمان نیه، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانین كه تۆ فێرت كردووین، به‌ڕاستی تۆ په‌روه‌ردگارێكی زانا‌و دانایت.'; $TRANSLATE['30']['2']['33'] = 'ئه‌وسا خوا فه‌رمووی ئه‌ی ئاده‌م ئاده‌ی تۆ ئاگاداریان بكه به ناوه‌كانیان، جا كاتێك ئاده‌م هه‌واڵی ناوه‌كانی پێدان.. خوا فه‌رمووی: ئه‌ی پێم نه‌وتن به‌ڕاستی من خۆم ئاگادارم به نهێنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی، ده‌شزانم ئێوه چی ده‌رده‌خه‌ن و چی ده‌شارنه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['2']['34'] = 'كاتێكیش به‌فریشته‌كانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێز‌و به‌فه‌رمانی خوا، وه‌كو ڕووگه‌یه‌ك) سوژده‌یان برد، جگه ئیبلیس نه‌بێت كه سه‌رپێچی كرد‌و خۆی به گه‌وره‌زانی و خۆی خسته ڕیزی كافره‌كانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['35'] = 'ئینجا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م خۆت و هاوسه‌رت له‌م به‌هه‌شته‌دا ژیان به‌رنه‌سه‌رو نیشته‌جێ بن له‌هه‌ر كوێ حه‌زده‌كه‌ن بخۆن و بخۆنه‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی، به‌ڵام نزیكی ئه‌م دره‌خته مه‌كه‌ون (دره‌ختێكی دیاری كرا‌و بۆ تاقی كردنه‌وه لێیان قه‌ده‌غه كرا) ئه‌گینا ده‌چنه ڕیزی سته‌مكارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['36'] = 'شه‌یتان (فرسه‌تی لێهێنان) و له خشته‌ی بردن (وای لێ‌كردن له به‌رو بوومی دره‌خته قه‌ده‌غه كراوه‌كه بخۆن) و له‌و شوێنه (خۆش و پڕ له نازو نیعمه‌ته) به‌ده‌ركردنی دان، ئه‌وسا پێمان وتن: (ماده‌م سه‌رپێچیتان كرد ئیتر لێره جێتان نابێته‌وه)، ده‌بێت دابه‌زنه خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، جا (له‌وێ) هه‌نێدكتان دوژمنی هه‌ندێكتانن (شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات دوژمنایه‌تی له نێوانتاندا به‌رپا بكات)، تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و نیشته‌جێ ده‌بن له‌زه‌ویداو له نازو نیعمه‌ته‌كان سوود وه‌رده‌گرن و به‌هره‌وه‌ر ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['2']['37'] = 'پاشان ئاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه چه‌ند وشه‌و نزایه‌كی وه‌رگرت (به‌دڵ و به‌كوڵ پاڕایه‌وه خوای میهره‌بانیش) نزاكه‌ی وه‌رگرت و لێی خۆش بوو، چونكه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و، زاتێكی ئێجگار میهره‌بان و تۆبه وه‌رگره. (نزاكه‌ش له ئایه‌تی 23 ی سووره‌تی ئه‌عراف دا هاتووه).'; $TRANSLATE['30']['2']['38'] = 'ئنجا وتمان: هه‌مووتان ده‌بێ دابه‌زن (بۆ سه‌ر زه‌وی) جا ئه‌گه‌ر هه‌ركاتێك له لایه‌ن منه‌وه ڕێنوماییتان بۆهات، هه‌ركه‌س شوێن ڕێنوومایی من بكه‌وێت، ئه‌وه نه ترس و بیمیان له‌سه‌ر ده‌بێت، نه غه‌مگین و دڵته‌نگ ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['2']['39'] = 'ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون و باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌كانی ئێمه نه‌بوو، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن و بۆ هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['40'] = 'ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل (نه‌وه‌ی حه‌زره‌تی یه‌عقوب (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) یادی نازو نیعمه‌تی من بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندومه‌و به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ك بن و په‌یمانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن (كه ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و باوه‌ڕكردنه به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌بێ جیاوازی) ئه‌وسا منیش په‌یمانی خۆم به‌جێ ده‌هێنم (كه جێ‌نشین كردنتانه له دنیاداو، به‌هه‌شتی به‌رینه له قیامه‌تدا) باترس و بیمتان ته‌نها له من هه‌بێت (تا ئاسووده‌یی ڕه‌هاتان پێ ببه‌خشم)...'; $TRANSLATE['30']['2']['41'] = 'هه‌روه‌ها ئیمان بهێنن به‌و قورئانه‌ی كه ناردومه‌ته خواره كه پاڵپشتی په‌یامه‌كه‌ی لای ئێوه‌یه (ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستكاری نه‌كراو) مه‌بنه یه‌كه‌م بێ بڕوا پێی (له جیاتی یه‌كه‌م باوه‌ڕدار) و ئایه‌ته‌كانم به نرخێكی كه‌م مه‌گۆڕنه‌وه (له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ مه‌رامی كه‌م نرخی دنیادا)، ته‌نها له من بترسن و خۆتان له خه‌شمی من بپارێزن.'; $TRANSLATE['30']['2']['42'] = 'نه‌كه‌ن ڕاستی و به‌تاڵ، حه‌ق و ناحه‌ق به‌یه‌كه‌وه بئاڵێنن و حه‌ق مه‌شارنه‌وه، درۆ دامه‌پۆشن به‌ڕاست له‌كاتێكدا خۆشتان حه‌ق و ڕاستی ده‌زانن كامه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['43'] = 'نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن به دروشمه‌كانیه‌وه‌و زه‌كاتیش بده‌ن، له‌گه‌ڵ كڕنووش به‌راندا كڕنووش ببه‌ن (بۆ په‌روه‌ردگارتان).'; $TRANSLATE['30']['2']['44'] = '(كه‌ی ئه‌وه ڕاسته) فه‌رمانی چاكه به‌خه‌ڵكی بده‌ن و خۆتان فه‌رامۆش بكه‌ن؟! له‌كاتێكدا خۆ ئێوه كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ ده‌خوێننه‌وه، (ده‌زانن سزای گوفتاری بێ ڕه‌فتار چۆنه) جا ئایا ژیریتان ڕێتان لێناگرێت له‌و هه‌ڵوێسته ناشرینه؟!'; $TRANSLATE['30']['2']['45'] = '(ئێوه هه‌وڵ بده‌ن) پشت ببه‌ستن به‌ئارامگرتن و نوێژكردن (بۆ گه‌یشتن به ئامانج) به‌ڕاستی نوێژ ئه‌ركێكی گه‌وره‌و گرانه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و (باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه)...'; $TRANSLATE['30']['2']['46'] = 'ئه‌وانه‌ی ده‌زانن بێگومان به دیداری په‌روه‌ردگاریان شاد ده‌بن و باوه‌ڕی پته‌ویان هه‌یه و كه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['47'] = 'ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل: یادی نازو نیعمه‌ته‌كانم بكه‌نه‌وه كه ڕشتومه به‌سه‌رتاندا بێگومان من گرنگی زۆرم پێداون و نازونیعمه‌تی زۆرم پێبه‌خشیوون (له‌خواردن و خواردنه‌وه له موعجیزه‌ی جۆراوجۆر، له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان،... هتد) من زیاده ڕێزی ئێوه‌م داوه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكیدا (ئه‌ڵبه‌ته له‌سه‌رده‌می خۆیاندا و ئه‌وانه‌ی كه پابه‌ندی ئاینی خوا بوون، به تایبه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان)...'; $TRANSLATE['30']['2']['48'] = 'خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت و كه‌س هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت و تكاكاری كه‌سیش وه‌رناگیرێت و بارمته‌و گۆڕانكاری تیادا ئه‌نجام نادرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی خوانه‌ناسن یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.'; $TRANSLATE['30']['2']['49'] = 'بیری نیعمه‌تی ڕزگاربونیشتان بكه‌نه‌وه كاتێك ڕزگارمان كردن و له‌ده‌ست دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون كه خراپترین سزا‌و ئازاریان ده‌دان، كوڕه‌كانتانیان سه‌رده‌بڕین و ئافره‌ته‌كانتانیان ده‌هێشتنه‌وه (بۆ كاره‌كه‌ری و خزمه‌ت) ئه‌وه‌ش بۆ ئێوه توشهات و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره بوو بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (تا پشت به‌و زاته ببه‌ستن و بڕوای ته‌واوتان پێی هه‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['2']['50'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه له‌به‌ر خاتری ئێوه ده‌ریاكه‌مان له‌ت كرد، ئینجا ڕزگارمان كردن، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونمان نغرۆ كرد، له‌كاتێكدا ئێوه به‌چاوی خۆتان بینیتان و ته‌ماشاتان ده‌كردن.'; $TRANSLATE['30']['2']['51'] = 'یادی ئه‌و (نیعمه‌ته) بكه‌نه‌وه كاتێك چل شه‌و واده‌مان دانا بۆ مو‌سا (بۆ پاڕانه‌وه‌و نزا) پاشان گوێره‌كه‌كه‌تان كرده خواتان، بێگومان ئێوه سته‌مكار بوون.'; $TRANSLATE['30']['2']['52'] = 'پاشان (له‌و هه‌موو هه‌ڵانه‌تان) خۆشبووین بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['53'] = 'یادی ئه‌ونیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك كتێبی (ته‌ورات) و جیاكه‌ره‌وه‌ی (رهواو، ناڕه‌وامان) به‌خشی به مو‌سا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر (له گومڕایی ڕزگارتان ببێت).'; $TRANSLATE['30']['2']['54'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌كه‌م به‌ڕاستی ئێوه به‌و گوێره‌كه په‌رستی یه سته‌متان له خۆتان كردووه، ده‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌دیهێنه‌رتان و ته‌وبه بكه‌ن و ئینجا خۆتان بكوژن (بێ تاوان تاوانبان بكوژێت)، ئه‌وه باشتره بۆتان (چونكه تاوانه‌كه‌تان زۆر گه‌وره‌یه) پاشان ئه‌ویش (واته خوا دوای له‌ناوبردنی هه‌ندێك له تاوانباران) تۆبه‌ی وه‌رگرت (له‌وانه‌ی مابوون)، له ڕاستیدا ته‌نها ئه‌و زاته هێجگار ته‌وبه وه‌رگرو به ڕه‌حم و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['55'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كه وتتان: ئه‌ی مو‌سا هه‌رگیز باوه‌ڕت پێناهێنین تاوه‌كو به ئاشكرا‌و به چاوی خۆمان خوا نه‌بینین، ئیتر یه‌كسه‌ر هه‌وره‌بروسكه‌كه لێی دان، له كاتێكدا كه ته‌ماشاتان ده‌كرد و به‌ده‌ورو به‌ری خۆتاندا ده‌تانڕوانی (به‌سه‌رسامیه‌وه بیرتان ده‌كرده‌وه).'; $TRANSLATE['30']['2']['56'] = 'پاشان زیندوومان كردنه‌وه‌و ژیانمان پێبه‌خشینه‌وه له‌دوای ئه‌و مه‌رگه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریی بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['57'] = '(هه‌روه‌ها) له نازو نیعمه‌ته‌كانی خوا بۆتان ئه‌وه‌یه: ئێمه هه‌ورمان بۆ كردن به سێبه‌رو گه‌زۆمان بۆ باراندن و په‌له‌وه‌ری شه‌لاقه‌مان بۆ ناردن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه چاكانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون (به‌ڵام له‌به‌ر بێ دینی و سته‌میان تۆڵه‌مان لێسه‌ندن)، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه كرد بێت به‌ڵكو هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌كرد.'; $TRANSLATE['30']['2']['58'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك وتمان: بچنه ئه‌م شاره‌وه (كه قودسه)، جا هه‌رچی حه‌زی لێده‌كه‌ن له‌وێ له هه‌ر جێییه‌كی به‌فراوانی و خۆشی بیخۆن، له ده‌روازه‌ی شاره‌كه به‌رێزو كڕنووشی (پێزانینیه‌وه) بچه‌نه ژوره‌وه و بڵێن: خوایه له تاوانه‌كانمان ببووره، ئه‌و كاته ئێمه‌ش له هه‌ڵه و تاوانه‌كانتان ده‌بوورین، ئێمه پاداشتی چاكه‌كاران له ئاینده‌دا زۆر به زیاده‌وه ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['59'] = 'كه‌چی ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردبوو یه‌كسه‌ر گوفتاره‌كه‌یان گۆڕی به‌شتێك بێجگه له‌وه‌ی پێیان وترا بوو (واته به لووت به‌رزیه‌وه چوونه ژووره‌وه)، جا ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه سزایه‌كمان دابه‌زانده سه‌ر ئه‌وانه‌ی سته‌میان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چوون.'; $TRANSLATE['30']['2']['60'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا بۆ قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی خۆی داوای بارینی بارانی كرد، ئێمه‌ش پێمان وت: به گۆچانه‌كه‌ت بده به (تاشه) به‌رده‌كه‌دا (جا هه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا) به‌رده‌كه دوانزه كانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر هۆزێك چاوگه‌ی خۆی ناسی (ئینجا پێمان وتن) ده بخۆن و بخۆنه‌وه له ڕزق و ڕۆزی و به‌خششی خوا‌و تاوان و خراپه مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا له كاتێكدا كه به‌چاندنی تۆوی خراپه‌وه خه‌ریكن.'; $TRANSLATE['30']['2']['61'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك به موساتان وت: ئێمه هه‌رگیز له‌سه‌ر یه‌ك جۆر خۆراك ئۆقره ناگرین و به‌ته‌نها جۆرێك خوارده‌مه‌نی ڕازی نین، له‌به‌رئه‌وه داوا له په‌روه‌ردگارت بكه له ڕزق و ڕۆزی و به‌رو بوومی زه‌ویمان بۆ به‌رهه‌م بهێنێت له ڕوه‌كی پاقله‌یی وخه‌یارو سیر‌و نیسك و پیاز، مو‌سا پێی وتن: باشه چۆن ئێوه شتی كه‌م و ئایه‌خ و ناته‌واو وه‌رده‌گرن له‌جیاتی شتی له‌و چاكترو باشتر؟ ده دابه‌زن بۆ شارێك (بیابانی سینا، بهجێبهێڵن) ئینجا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن ده‌ستتان ده‌كه‌وێت. (جا به‌هۆی ئه‌و بیروباوه‌ڕو بیانوو گرتن و لاسارییه‌یانه‌وه) سوكیی و ڕیسوایی و لاتی و زه‌بوونی درا به‌سه‌ریاندا و شایانی خه‌شم و قینی خوایش بوون، چونكه ئه‌وان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد به‌ئایه‌ته‌كانی خوا‌و، پێغه‌مبه‌ره‌كانیان به‌ناحه‌ق ده‌كوشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕۆچوونیانه‌وه له‌یاخی بوون و نافه‌رمانیدا، هه‌میشه ده‌ستدرێژیان ده‌كرد (ئێسته‌ش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی باو‌و باپیرانی خوانه‌ناسیان).'; $TRANSLATE['30']['2']['62'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وانه‌ش كه بوونه جووله‌كه (شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسان)، گاوره‌كانیش (كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عیسان)، (ێابئه)ش كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی داودن)، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به خوا‌و ڕۆژی دوایی و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات.'; $TRANSLATE['30']['2']['63'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن (كه په‌یڕه‌وی ته‌ورات بكه‌ن) و كێوی گورمان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ڕاگرت و پێمان وتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توندی بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا)، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن'; $TRANSLATE['30']['2']['64'] = 'كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی ڕووتان وه‌رچه‌رخاند له ڕێبازی خوا، (په‌یمانه‌كه‌تان شكاند)، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان، ئه‌وه ده‌چوونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['65'] = 'سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان دهكردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی ١٦٣ تا ١٦٦، له سووره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه).'; $TRANSLATE['30']['2']['66'] = 'ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران.'; $TRANSLATE['30']['2']['67'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ مو‌سا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م).'; $TRANSLATE['30']['2']['68'] = 'ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه؟ مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه، (ئیتر ئه‌وه‌نده قووڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌رۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['69'] = 'كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه؟ مو‌سا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه، ته‌ماشاكارانی دڵخۆش ده‌كات.'; $TRANSLATE['30']['2']['70'] = 'كه‌چی هه‌ر وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه تا به‌ته‌واوی بۆمان ڕوون بكاته‌وه بزانین كامه‌یه؟! چونكه به‌ڕاستی ئه‌م گا گه‌له سه‌ری لێ تێك داوین و ڕه‌نگی زۆربه‌یان له یه‌ك ده‌چێت، ئه‌و مانگایه‌مان بۆ نادۆزیرێته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه ـ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت ـ ڕێنموویی وه‌رده‌گرین.'; $TRANSLATE['30']['2']['71'] = 'مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه مانگایه‌كه هێشتا ڕانه‌هێنراوه زه‌وی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، بێ عه‌یبه‌و یه‌ك ڕه‌نگه‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی تێدانی یه، ئه‌وسا وتیان: ئا ئێسته ئیتر هه‌واڵی ڕاسته‌قینه‌ت پێداین (ئیتر دوای هه‌وڵ و كۆششێكی زۆر به‌ده‌ستیان هێنا) و سه‌ریان بڕی، هه‌رچه‌نده خه‌ریك بوو ئه‌و كاره‌ش نه‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['72'] = '(یادی نیعمه‌تی ئاشكرا بوونی بكوژه‌كه بكه‌نه‌وه) چۆن كاتێك كه‌سێكتان كوشت و یه‌كسه‌ر ئاژاوه له نێوانتاندا به‌رپابوو، خوایش ئه‌وه‌ی ده‌تانشارده‌وه ده‌ریخست و ئاشكرای كرد (كه بكوژ كێیه).'; $TRANSLATE['30']['2']['73'] = 'ئینجا وتمان: به پارچه‌یه‌ك له‌و مانگا سه‌ربڕاوه بده‌ن به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌دا (دیاره به‌ویستی خوا وه‌ك موعجیزه‌یه‌ك كوژراوه‌كه زیندوو بۆته‌وه‌و ڕاستی بكوژه‌كه‌ی خۆی وتووه)، جا ئا به‌و شێوه‌یه‌و به ئاسانی، خوا مردوان زیندوو ده‌كاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن و ژیر بن.'; $TRANSLATE['30']['2']['74'] = 'پاشان له‌وه‌ودوا دڵه‌كانتان ڕه‌ق بوو، (ئه‌ی جوله‌كه‌كان) هه‌ر وه‌ك به‌رد، به‌لچكو ڕه‌قتریش (چونكه) به‌ڕاستی به‌رد هه‌یه ڕووباری لێ هه‌ڵده‌قوڵێت، هه‌شیانه له‌ت له‌ت ده‌بێت و ئاوی لێ دێته ده‌ره‌وه، هه‌شیانه له ترسی خوا له لوطكه‌ی شاخه‌كان به‌ر ده‌بێته‌وه، خوایش بێ‌ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['75'] = 'ئایا ئێوه (ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) به ته‌مان و ئومێده‌وارن كه جوله‌كه ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به ئاینه‌كه‌ی ئێوه، له كاتێكدا بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له شاره‌زاكانیان گوفتاری خوایان ده‌بیست له (ته‌ورات)دا، له‌وه‌ودوا ده‌ستكاریان ده‌كرد دوای ئه‌وه‌ی كه تێی گه‌یشتبوون و ده‌یانزانی ڕاستیه‌كه‌ی كامه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['76'] = '(له مه‌دینه‌دا جووه‌كان) هه‌ر كاتێك تووشی ئیمانداران ده‌هاتن ده‌یانوت: ئێمه‌ش ئیمانمان هێناوه‌و (موسوڵمان بووین)، به‌ڵام كاتێك پێكه‌وه كۆ ده‌بوونه‌وه له‌گه‌ڵ (به‌ناو زانا‌و دڵره‌قه‌كانیان) به یه‌كتریان ده‌وت: ئه‌وه بۆ ئێوه ئه‌و شتانه‌یان بۆ باس ده‌كه‌ن كه خوا بۆ ئێوه‌ی له (ته‌ورات)دا باسكردووه (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) تاوه‌كو بیكه‌نه به‌ڵگه به‌سه‌رتانه‌وه لای په‌روه‌ردگارتان!! ئایا ئێوه عه‌قڵتان به‌و شتانه ناشكێت و ژیریتان ناخه‌نه‌كار؟!'; $TRANSLATE['30']['2']['77'] = 'ئایا ئه‌وانه نازانن كه به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌كه‌ن و چیش ئاشكرا ده‌كه‌ن؟ (له گوفتارو كردار‌و نیه‌تیان).'; $TRANSLATE['30']['2']['78'] = 'هه‌ندێ له‌و جووله‌كانه نه‌شاره‌زا و نه‌خوێنده‌وارن، واده‌زانن كتێبی (ته‌ورات) بێجگه له چه‌ند ئاوات و هیوایه‌ك هیچی تر نیه، ئه‌وانه هه‌ر گومانیان كردۆته پیشه‌ی خۆیان (وا ده‌زانن به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه).'; $TRANSLATE['30']['2']['79'] = 'سا واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێب ده‌نووسن به‌ده‌ستی خۆیان و پاشان ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، تا كه‌مێك له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ست و (قه‌ڵه‌مانه‌ی) كه شتی وا ده‌نووسن و وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['80'] = 'جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن: (چه‌نده گوناهباربین) ته‌نها چه‌ند ڕۆژیكی كه‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه!! پێیان بڵێ: باشه، ئێوه په‌یمانتان له خوا وه‌رگرتووه، تا هه‌رگیز خوای گه‌وره په‌یمان شكێنی نه‌كات؟! یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه كه هیچ بناغه‌یه‌كی نیه‌و هه‌ر نازانن (چی ده‌ڵێن)!!'; $TRANSLATE['30']['2']['81'] = 'نه‌خێر وانییه، ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی دابگرێت (ئاشكرا‌و نادیاری) ئه‌و جۆره كه‌سانه نیشته‌جێی ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه (له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هۆزو تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ك بن).'; $TRANSLATE['30']['2']['82'] = 'ئه‌و كه‌سانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانن نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر (له هه‌ر چین و توێژ‌و ڕه‌گه‌زێك بن).'; $TRANSLATE['30']['2']['83'] = 'یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان (له‌و هه‌موو ئامۆژگارییه به‌سوودانه) ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['84'] = 'یادیئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت كه ئیتر خوێنی یه‌كتر (به ناحه‌ق) نه‌ڕێژن و یه‌كتر له ماڵ و حاڵی خۆتان ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كه‌ن، پاشان بڕیاریشتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داو له‌كاتێكدا خۆیشتان شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['85'] = 'له‌وه‌ودوا ئێوه هه‌ر ئه‌وانه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ جووله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)خه‌ریكی یه‌كتركوشتنن، ده‌سته‌یه‌ك له (خزمانی) خۆتان له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كه‌ن پشتی یه‌كتر ده‌گرن دژ به ده‌سته‌یه‌كتان به تاوان و دوژمنایه‌تی، كه‌چی ئه‌گه‌ر به‌دیلی ده‌ستی دوژمن بكه‌وتنایه ئه‌وا ئێوه فیدیه‌تان بۆ ده‌دان و ئازادتان ده‌كردن، له حاڵێكدا ده‌ربه‌ده‌ركردنه‌كه‌یان له‌سه‌رتان حه‌رامه، كه‌وابوو چۆن ده‌بێت باوه‌ڕتان به به‌شێكی (ته‌ورات) هه‌بێت و به‌شێكی تری باوه‌ڕتان نه‌بێت؟ ئایا پاداشتی ئه‌وه‌تان كه ئه‌وكاره ده‌كات جگه له‌سه‌ر شۆڕیی و سووكی نه‌بێت له ژیانی دنیادا هیچی تر هه‌یه؟ له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ناو سه‌ختترین سزا، خوایش بێ ئاگانیه له‌و كارانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['86'] = 'ئه‌وانه، ئه‌وانه‌ن كه ژیانی دنیایان كڕی و گۆڕیویانه‌ته‌وه به ژیانی (به‌هه‌شت)و دوارۆژ، له‌به‌ر ئه‌وه سزایان له‌سه‌ر كه‌م ناكرێته‌وه‌و ئه‌وانه هه‌رگیز یارمه‌تی نادرێن و سه‌رناخرێن.'; $TRANSLATE['30']['2']['87'] = 'سوێند بێت بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به موسا‌و به‌رده‌وام دوای ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه كرد‌و به عیسای كوری مه‌ریه‌م به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی جۆراو جۆرمان به‌خشی هه‌روه‌ها پشتگیریمان كرد به فریشته (جبرئیل)، ئایا چۆن ده‌بێت هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئاره‌زووه‌كانی ئێوه‌دا نه‌گونجا بێت، خۆتان به‌زل زانیوه‌و لووتتان به‌رز كردۆته‌وه‌و بڕواتان نه‌هێناوه، ئه‌وسا ده‌سته‌یه‌كتان (به‌رنامه‌ی خواتان) به درۆ زانیووه‌و هه‌ندێكیشتان پێغه‌مبه‌رانتان ده‌كوشت.'; $TRANSLATE['30']['2']['88'] = 'هه‌روه‌ها (جوله‌كه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتیان: دڵه‌كانمان داخراوه (له گوفتاری تۆ، تێناگه‌ین) نه‌خێر وانی یه، ئه‌وانه خوا نفرینی لێكردوون به‌هۆی كوفر‌و خوانه‌ناسیانه‌وه، كه‌وابوو به كه‌م شت بڕوا ده‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['89'] = 'كاتێك له لایه‌ن خواوه كتێبێك (قورئان) هات بۆیان، كه: ئه‌و كتێبانه‌ی ئه‌وانیش په‌سه‌ند ده‌كات و به‌ڕاستی ده‌زانێت، ئه‌وان پێشتر داوای سه‌ركه‌وتن و زاڵ بونیان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خوا ده‌كرد به هۆی شوێنكه‌وتنیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، كه‌چی كاتێك ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان بۆ هات كه ده‌یانناسی، بڕوایان پێ نه‌كرد، كه‌واته با نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا له‌سه‌ر كافران بێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['90'] = '(ئه‌و جووله‌كانه) خۆیان به‌شتێكی ناپه‌سه‌ند فرۆشت (هه‌ڵوێستێكی نادروستیان نواند) كاتێك كافر بوون به‌و قورئانه‌ی خوا ناردوویه‌تی، (له حه‌سوودی)و سه‌ركه‌شیدا (ره‌خنه‌یان گرت و وتیان): بۆچی خوای گه‌وره ده‌رگای فه‌زڵ و لای ڕه‌حمه‌ت ده‌كاته‌وه له هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له به‌نده‌كانی!! ئه‌وسا ئیتر دووچاری یه‌ك له دوای یه‌كی ڕق و خه‌شمی خوا بوون (چونكه وه‌نه‌بێت ته‌نها كافر بوو بن به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به‌قورئان، به‌ڵكو كافربوون به موسا‌و ته‌وراتیش كه داوای شوێنكه‌وتنی محمدیان لێده‌كات)و بۆ كافرو خوانه‌ناسان سزایه‌كی ڕیسواكه‌ر ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['91'] = 'كاتێك پێیان ده‌وترێت باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی كه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌كراوه، ده‌ڵێن: ئێمه ته‌نها باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه كه بۆ ئێمه ڕه‌وانه‌كراوه و باوه‌ڕ ناهێنن به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دوای (ته‌ورات) هاتووه وه‌كو (ئینجیل و قورئان) له‌كاتێكدا كه هه‌ر ئه‌و قورئانه حه‌ق و ڕاستی یه‌و به‌ڕاست دانه‌ری (ته‌ورات)ی ئه‌وانیشه، پێیان بڵێ: ئه‌ی كه‌واته بۆچی پێشتر پێغه‌مبه‌ره‌كانی خواتان ده‌كوشت ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن به ته‌ورات؟!'; $TRANSLATE['30']['2']['92'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی مو‌سا نیشانه‌ی فره‌و موعجیزه‌ی بۆ هێنان، كه‌چی (كاتێ كه‌چوو بۆ نزای په‌روه‌ردگار، له كێوی گور) ئێوه گوێره‌كه‌كه‌تان په‌رست، به‌ڕاستی ئێوه سته‌مكارن.'; $TRANSLATE['30']['2']['93'] = '(یادیان بێنه‌ره‌وه ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی) كه په‌یمانمان لێ وه‌رگرتن و كێوی گورمان به‌سه‌ردا به‌رزكردنه‌وه و (فه‌رمانمان پێدان): ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون (له ته‌ورات) به توندی بیگرن و لێی لامه‌ده‌ن و گوێ بیستبن، (به‌ده‌م) وتیان: گوێڕایه‌ڵین، (به‌ڵام به‌كرده‌وه) پێچه‌وانه‌یان كرد‌و یاخی بوون و گوێره‌كه په‌رستی له دڵ و ده‌روونیاندا ڕوابوو به هۆی بێ باوه‌ڕییانه‌وه، پێیان بڵێ: ئیمانه‌كه‌تان شتی ناڕه‌واتان پێ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن؟! (باو‌و باپیرانتان گوێره‌كه په‌رست و پێغه‌مبه‌ر كوژ، ئێوه‌ش سه‌رسه‌خت و بێ باوه‌ڕ).'; $TRANSLATE['30']['2']['94'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان وایه كه ماڵی ئه‌و دنیا (به‌هه‌شت) لای خوا تایبه‌تمه‌نده به ئێوه نه‌ك خه‌ڵكی تر، ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن (تا زوو بچنه ناو به‌هه‌شت)!!'; $TRANSLATE['30']['2']['95'] = '(به‌ڵام ئه‌وانه) هه‌رگیز به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروست و ده‌ست پێشخه‌ری ناپه‌سه‌ندیانه‌وه ئاواتی مه‌رگ ناخوازن، خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی سته‌مكاران.'; $TRANSLATE['30']['2']['96'] = 'سوێند بێت ئه‌و جووله‌كانه ده‌بینیت كه له هه‌موو خه‌ڵك به په‌رۆشترن له‌سه‌ر دنیا‌و ژیانی دنیا به‌هه‌ر جۆرێك بێت، هه‌تا بگره له هاوه‌ڵپه‌رست و موشریكه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاوات ده‌خوازێت كه: هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ببێت، هه‌ر چه‌نده وه‌نه‌بێت ته‌مه‌نی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات، خوایش زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['97'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هه‌ر كه‌سێك دوژمنی جوبره‌ئیله، (با بزانێت) كه هه‌ر ئه‌و جوبره‌ئیله به فه‌رمانی خوا ئه‌و قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵت كه كتێبه پێشووه‌كان به‌ڕاست داده‌نێت و ڕێنموویی (بۆ چاكه) ده‌كات و مژده به‌خشیشه به ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['2']['98'] = 'ئه‌و كه‌سه‌ی دوژمن بێت به خوا‌و فریشته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی، به‌تایبه‌ت جوبره‌ئیل و میكائیل، ئه‌وه با بزانێت و دڵنیا بێت كه خوای گه‌وره دوژمنی كافرو بێباوهڕانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['99'] = 'سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بووه‌كان.'; $TRANSLATE['30']['2']['100'] = 'ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان به‌ستبێت (له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو موسوڵماناندا) خێرا ده‌سته‌یه‌كیان په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن (ڕێز‌و قه‌دری په‌یمان و ئیمان ناگرن).'; $TRANSLATE['30']['2']['101'] = 'كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات (مه‌به‌ست حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان (جووه‌كان) كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن و (نه‌یان بیستبێت).'; $TRANSLATE['30']['2']['102'] = 'جا جووه‌كان (وازیان له كتێبی خوا ـ ته‌ورات ـ هێناو) شوێنی ئه‌وه كه‌وتن، كه شه‌یتانه‌كان ده‌یانخوێنده‌وه ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی سوله‌یمان، (ئاشكرایه كه) هه‌رگیز سوله‌یمان كافر نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافربوون و خه‌ڵكیان فێری سیحر‌و جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها مه‌ردومیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت و ماروت دابه‌زی بوو (كه دوو فریشته بوون) له بابل (مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له سیحر‌و جادوو). ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیان نه‌وتایه: ئه‌م كاره‌ی ئێمه بۆ تاقی كردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافر مه‌كه (كه‌چی هه‌ندێك هه‌ر كۆڵیان نه‌داو) له‌و فریشتانه‌وه شتی وافێر ده‌بوون كه ژن و مێردی پێ له یه‌ك جوودا بكه‌ن، (هه‌ر چه‌نده) ئه‌و جادووگه‌رانه ناتوانن هیچ زیانێك به كه‌س بگه‌یه‌نن، مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌ردانه هه‌میشه فێری شتێك ده‌بن كه زیانیان لێده‌داو سوودی نیه بۆیان، بێگومان ده‌شزانن ئه‌وه‌ی كاڵای وای كڕی بێت و شتی وافێر ببێت له‌و دونیا هیچ به‌هره‌یه‌كی ده‌ست ناكه‌وێت، (به‌ڕاستی) ئه‌و شته‌ی ئه‌وان خۆیان پێ فرۆشتووه و كه‌وتونه‌ته داوییه‌وه شتێكی زۆر ناپه‌سه‌نده ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن (چونكه سیحر‌و جادوو چه‌واشه كاریه و كارێكی نادروسته).'; $TRANSLATE['30']['2']['103'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و جووله‌كانه ئیمان و باوه‌ڕیان بهێنایه و خۆیان بپاڕاستایه و جوانكار بوونایه (كه بێگومان ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی) ئه‌وا پاداشتێكیان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه چاكترو به‌فه‌ڕتر بوو ده‌ست ده‌كه‌وت، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه (بیر‌و هۆشیان به‌كار بهێنایه).'; $TRANSLATE['30']['2']['104'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌ڵێن (راعِنا) (چونكه له زمانی عیبریدا واتاكه‌ی ناشرینه بۆ توانج و پلار به‌كار دێت، به‌ڵكو) بڵێن: (انڤرنا) چاوه‌ڕێ و سه‌یرمان بكه و به چاكی ئه‌و فه‌رمانه له‌گوێ بگرن، (چونكه) بۆ كافرو بێباوه‌ران سزایه‌كی به ئێشمان ئاماده كردووه (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گاڵته به‌دین و ئیمان و موقه‌دده‌سات ده‌كه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['2']['105'] = 'چ ئه‌وانه‌ی كه كافرن له خاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان، چ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران حه‌ز ناكه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه هیچ خێر‌و به‌ره‌كه‌تێك دابارێت بۆتان و ڕوتان تێبكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا ڕه‌حمه‌تی خۆی تایبه‌ت ده‌كات به هه‌ر كه‌سێك (بیه‌وێت و شایسته بێت) هه‌ر خوایش خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خششی گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['106'] = 'هه‌ر ئایه‌تێكبسڕینه‌وه، یان بیخه‌ینه بارودۆخی فه‌رامۆشییه‌وه و پشتگوێی بخه‌ین، چاكتر له‌و، یان وێنه‌ی ئه‌و ده‌خه‌ینه ڕوو، مه‌گه‌ر نه‌تزانیوه كه خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه؟'; $TRANSLATE['30']['2']['107'] = 'ئایا نه‌تزانیوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) كه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خاوه‌نی هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وییه، جگه له‌و خوایه هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێكتان نیه؟'; $TRANSLATE['30']['2']['108'] = '(ئه‌ی هاوه‌ڵان) ئاخۆ ئێوه‌ش ده‌تانه‌وێت داخوازی (گه‌وره‌و ناقۆڵا) له پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك كاتی خۆی داخوازی له مو‌سا كرا، جا هه‌ر كه‌سێك ئیمان و باوه‌ڕ بگۆرێته‌وه به كوفر، ئه‌وه بێگومان ڕێبازی ڕاست و دروستی ون كردووه.'; $TRANSLATE['30']['2']['109'] = 'زۆرێك له خاوه‌ن كتێبه‌كان ئاواته خوازن له‌به‌ر حه‌سوودی و ناپاكی خۆیان ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت بتانگێڕنه‌وه ڕیزی بێ باوه‌ڕان ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌ق و ڕاستییان به ته‌واوی بۆ ڕوون بۆته‌وه، به‌ڵام ئێوه هه‌ر لێیان ببورن و لێیان مه‌گرن و چاوپۆشی‌یان لێ بكه‌ن، تا خوا كاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و ویستی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['110'] = '(كه‌واته ئه‌ی ئیمانداران) نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن (به خاوه‌ن مافه‌كان) و دڵنیا بن كه هه‌ر كارێكی چاكه بۆ خۆتانی ده‌كه‌ن، لای خوا بزر نابێت و ده‌ستتان ده‌كه‌وێته‌وه چونكه به‌ڕاستی خوا بیناو به ئاگایه به‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['111'] = '(جووله‌كه و گاوره‌كان) ده‌ڵێن: هه‌رگیز كه‌س ناچێته به‌هه‌شته‌وه بێجگه له جووله‌كه یان گاور، جا ئه‌وه ئاوات و خه‌یاڵی خۆیانه (تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، یان ئه‌ی ئیماندار) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن، به‌ڵگه‌تان له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه بهێننه مه‌یدانه‌وه (ئه‌گه‌ر ئێوه به‌هه‌شتی بن، ئه‌وا موسوڵمانانیش به‌هه‌شتیه چونكه باوه‌ڕیان به مو‌سا و عیسا هه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['2']['112'] = 'نه‌خێر وانی یه، هه‌ركه‌س به‌ڕاستی خۆی بداته ده‌ست خوا‌و له‌هه‌مان كاتدا چاكه‌كارو موسوڵمان بێت، ئه‌وه پاداشتی خۆی لای په‌روه‌ردگاری ده‌ست ده‌كه‌وێت و نه‌ترسیان ده‌بێت و نه‌غه‌م و په‌ژاره دایان ده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['113'] = 'جوله‌كه ده‌ڵێن: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، گاوره‌كانیش ده‌ڵێن جووله‌كه له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی (ته‌ورات و ئینجیلیش ده‌خوێننه‌وه) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (له بتپه‌رستانی عه‌ره‌ب) هه‌روا ده‌ڵێن (بڕوایان به‌ئایینی ئیسلام و ئه‌وانه‌ش نیه) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.'; $TRANSLATE['30']['2']['114'] = 'جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['115'] = 'ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا‌و (هه‌موولایه‌ك) هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، جا ڕوو بكه‌نه هه‌ر لایه‌ك خوا له‌و جێ یه ئاگای لێتانه، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['116'] = '(جووله‌كه‌و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوه‌و فه‌راهه‌می هێناوه (له‌كاتێكدا خوا پێویستی به‌كه‌س نیه) نه‌خێر وانی یه، بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر هه‌مووشیان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وزاته‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['117'] = '(هه‌ر ئه‌و زاته) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه، جا هه‌ر كاتێك بڕیاری هه‌ر شتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه فه‌رمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته، یان ئه‌و كاره، ده‌بێت و ئه‌نجام ده‌درێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['118'] = 'جا ئه‌وانه‌ی نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ نایه‌ت؟!! (شایانی باسه) كه‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان شتیان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له‌یه‌ك ده‌چێت (شێوازی ده‌ربڕینیان جیاوازه)، بێگومان ئێمه چه‌ننده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكرا‌و ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.'; $TRANSLATE['30']['2']['119'] = 'به‌ڕاستی (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕه‌وانه كردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران و ترسێنه‌ر بیت بۆ بێ باوه‌ران، بێگومان تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['2']['120'] = 'هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ڕازی نابن، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی خوا (ئاینی ئیسلام، شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موولایه‌كمان شوێنی بكه‌وین) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌كانی ئه‌وان بكه‌ویت پاش ئه‌وه‌ی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه، ئه‌وه بزانه كه له لایه‌ن خواوه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌كت ده‌ست ناكه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['121'] = 'ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی كتێبمان پێبه‌خشیون (قورئان) به‌چاكی و به‌وردی ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه‌و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڕوای پێی نه‌بێت، ئا ئه‌و جۆره كه‌سانه له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌نده‌كانن.'; $TRANSLATE['30']['2']['122'] = 'ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل یادی ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بكه‌ن كه به‌سه‌رتاندا ڕژاندوومه و من كاتی خۆی ڕێزی ئێوه‌م دابوو به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م جیهانه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['2']['123'] = 'خۆتان بپارێزن له ڕۆژێك كه كه‌س له جیاتی كه‌س تۆڵه‌و پاداشت ناداته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س فریای كه‌س ناكه‌وێت، كه‌س بارمته‌ی لێوه‌رناگیرێت و، تكاو پاڕانه‌وه‌ی كه‌س بۆ كه‌سانی تر سوودی نابێت (یاخی و سته‌مكارانیش) سه‌ركه‌وتوونابن و سه‌رناخرێن...'; $TRANSLATE['30']['2']['124'] = '(یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه) په‌روه‌ردگاری ئیبراهیم، ئیبراهیمی تاقیكرده‌وه به چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێك، ئه‌ویش زۆر به جوانی ئه‌نجامیدان، دوایی (كه له هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌ركه‌وت) خوا فه‌رمووی: من بڕیارمداوه بتكه‌مه پێشه‌وای خه‌ڵكی، ئیبراهیم وتی: حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌كانیشم له‌وكاره پیرۆزه بێ به‌هره نه‌بن، خوا فه‌رمووی: په‌یام و په‌یمانی من بۆ سته‌مكاران نابێت (با نه‌وه‌ی تۆش بن)'; $TRANSLATE['30']['2']['125'] = '(یادی ئه‌وه‌ش بكه‌نه‌وه) چۆن ئه‌م ماڵه‌مان (كه‌عبه) كرده جێگای كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی، كه به‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش و ئاسووده‌ییه‌وه له‌وێ به‌یه‌ك بگه‌ن (ده ئێوه‌ش، خه‌ڵكینه) مه‌قامی ئیبراهیم كه شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئه‌و بوو، بیكه‌نه جێگای خواپه‌رستی و نوێژ، ئینجا فه‌رمانماندا به ئیبراهیم و ئیسماعیل كه ئه‌و ماڵه‌م خاوێن بكه‌نه‌وه (له چه‌په‌ڵی ماددی و مه‌عنه‌وی) بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه‌و (طواف) ده‌كه‌ن و تیایدا ده‌مێننه‌وه‌و (اعتكاف) ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها بۆ كڕنووشبه‌ران و سووژده‌به‌ران.'; $TRANSLATE['30']['2']['126'] = '(یادی ئه‌وه بكه‌نه‌وه) كاتێك ئیبراهیم دۆعای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌وروبه‌ری ئه‌م ماڵه‌ت بگێڕه به‌شارێكی پڕ له ئاسایش و ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر ببه‌خشه به‌دانیشتوانی، (به‌تایبه‌ت) به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژیی دوایی هێناوه. (خوای گه‌وره وه‌ڵامی دایه‌وه كه دۆعات گیرایه‌و) فه‌رمووی: به‌ڵام ئه‌وه‌ش كافره بێ به‌شی ناكه‌م له به‌رهه‌م و نازو نیعمه‌تی كه‌م ته‌مه‌نی ئه‌م دنیایه، به‌ڵام له‌وه‌ودوا به ناچاریی تووشی سزای ئاگری ده‌كه‌م كه سه‌رئه‌نجام و چاره‌نووسێكی خراپه.'; $TRANSLATE['30']['2']['127'] = 'به یاد بهێنن ئه‌و كاته‌ی ئیبراهیم پایه‌كانی كه‌عبه‌ی به‌رز ده‌كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئیسماعیلدا و (ده‌یانوت): په‌روه‌ردگارا ئه‌م كاره‌مان لێ وه‌ربگره‌و له ڕیزی چاكه‌كانماندا تۆماری بكه، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی زۆر بیسه‌رو زانایت.'; $TRANSLATE['30']['2']['128'] = 'په‌روه‌ردگارا، هه‌ردووكمان وا لێ بكه ته‌نها فه‌رمانبه‌ردارو ملكه‌چی تۆبین و له نه‌وه‌كانیشمان ئوممه‌تێكی موسوڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بۆ خۆت فه‌راهه‌م بهێنه و چۆنیه‌تی ڕێبازی به‌ندایه‌تیمان فێربكه و نیشانمان بده‌و ته‌وبه و په‌شیمانیمان لێ وه‌ربگره، بێگومان تۆ خوایه‌كی زۆر ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بان و دلۆڤانیت.'; $TRANSLATE['30']['2']['129'] = 'په‌روه‌ردگارا، بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ئاینده‌دا دێن پێغه‌مبه‌رێك له خۆیان ڕه‌وانه بكه، تا ئایه‌ته‌كانی تۆیان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه‌و فێری كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی تۆ (واته قورئان) و داناییان بكات، تا دڵ و ده‌روونیان له ژه‌نگ و كرده‌وه‌یان له ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ند پاك بكاته‌وه، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌كی باڵاده‌ست و دانایت.'; $TRANSLATE['30']['2']['130'] = 'ئایا كێ له ئاینی ئیبراهیم پشت هه‌ڵ ده‌كات، جگه له‌و كه‌سه‌ی كه‌خۆی گێل و نه‌فام بكات، سوێندبێت بێگومان ئێمه ئیبراهیممان له‌م دنیایه‌دا هه‌ڵبژاردوه‌و (كردوومانه به‌پێشه‌وا) به‌ڕاستی له‌و دنیاش له ڕیزی پیاو چاكاندایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['131'] = 'كاتێك په‌روه‌ردگاری پێی وت: ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار به، (ئه‌ویش خێرا) وتی: ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بووم (باوه‌ڕی پته‌وم پێی هه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['2']['132'] = 'جا ئیبراهیم و یه‌عقوب ئه‌م وه‌سێته‌یان كرد بۆ كوڕه‌كان و نه‌وه‌كانیان، (هه‌ریه‌ك له‌وان فه‌رموویه‌تی): ڕۆڵه‌كانم؛ به‌ڕاستی خوا هه‌ر ئه‌م ئاینه‌ی بۆ ئێوه بڕیارداوه‌و هه‌ڵی بژاردووه، ئیتر ئێوه‌ش هه‌وڵ بده‌ن به موسوڵمانی نه‌بێت مه‌مرن (تا دوا هه‌ناسه‌تان په‌یڕه‌وی بكه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['2']['133'] = 'ئایا ئێوه (ئه‌ی جووله‌كه‌و گاورانێك كه باوه‌ڕ به‌محمد ناكه‌ن و خۆشتان به‌شوێنكه‌وته‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب ده‌زانن) ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی یه‌عقوب بوون؟ ئه‌و كاته‌ی به‌كوڕه‌كانی وت: دوای مردنی من چی ده‌په‌رستن؟! هه‌موو وتیان: خوای تۆ و باو‌و باپیرانت ده‌په‌رستین، كه ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاقن، خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه‌و ئێمه هه‌موو ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وین.'; $TRANSLATE['30']['2']['134'] = 'ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌رپرس نابن له كار‌و كرده‌وه‌ی ئه‌وان.'; $TRANSLATE['30']['2']['135'] = '(كه‌چی هێشتا ئه‌وان به موسوڵمانان) ده‌ڵێن: وه‌رن ببنه جوله‌كه یان گاور تا بكه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: (نه‌خێر وانابین) به‌ڵكو شوێن ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم ده‌كه‌وین كه پاك و دروسته‌و هه‌رگیز له ڕیزی بت په‌رستان و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['2']['136'] = '(ئه‌ی په‌یڕه‌وانی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێوه) بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان به خوا هێناوه‌و به‌و قورئانه‌ش كه دابه‌زیوه بۆمان و به‌وه‌ش كه دابه‌زیوه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌كانی یه‌عقوب، هه‌روه‌ها به‌و په‌یامه‌ی كه بۆ موسا‌و عیسا هاتووه و به‌و په‌یامانه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی ڕه‌وانه كراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازی ناكه‌ین له نێوان هیچ كام له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا، ئێمه هه‌موومان ته‌نها ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.'; $TRANSLATE['30']['2']['137'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان (جوله‌كه‌و گاوره‌كان) باوه‌ڕیان هێنا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕتان پێ هێناوه، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ڕێبازی هیدایه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشتیان تێكرد، ئه‌وه بێگومان ده‌كه‌ونه دژایه‌تی و دوبه‌ره‌كی یه‌وه (به‌ڵام دڵنیابه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) خوا تۆ ده‌پارێزێت له پیلان و ته‌ڵه‌كه‌یان چونكه ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌رو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['138'] = '(ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه) ئه‌و ڕه‌نگ و نه‌خشه‌یه‌یه كه خوا دایڕشتووه، كێ هه‌یه له خوا چاكتر ڕه‌نگ و نه‌خشه‌ی جوان بكێشێت و دایڕێژێت، له هه‌موو بار‌و دۆخێك‌دا ئێمه‌ی ئیماندار هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستین.'; $TRANSLATE['30']['2']['139'] = '(به‌و جووله‌كانه) بڵێ: ئایا ڕه‌وایه ئێوه ده‌رباره‌ی ئاینی خوا قڕه‌و گاڵه‌و كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن (ده‌تانه‌وێت پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بێت! له‌كاتێكدا كه قه‌دری خوایش نازانن و كوڕ‌و هاوسه‌ری بۆ بڕیار ده‌ده‌ن!!)، خۆ خۆتان چاك ده‌زانن كه ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئێمه و ئێوه‌شه، كاروكرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان و كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه (ئێمه له بۆچوون و كاروكرده‌وه‌تان به‌رین)، ئێمه ته‌نها دڵسۆز‌و ملكه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.'; $TRANSLATE['30']['2']['140'] = 'چۆن ده‌ڵێن كه: ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و كوڕه‌كانی، جوله‌كه یان گاور بوون؟!! پێیان بڵێ: باشه ئایا ئێوه ده‌زانن یان خوا؟ جا كێ له‌وه سته‌مكارتره كه شایه‌تیه‌كی خوایی له‌لابێت و شاردبێتیه‌وه، بێگومان خوا بێ ئاگانیه له‌و كاروكرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['141'] = 'ئه‌وانه ئوممه‌تێك بوون ڕۆشتن به‌خۆیان و كرده‌وه‌ی چاكیانه‌وه، ئێوه‌ش هه‌رچی ده‌یكه‌ن له چاكه بۆ خۆتانه و به‌پرس نابن له كاروكرده‌وه‌ی ئه‌وان.'; $TRANSLATE['30']['2']['142'] = 'نه‌فام و ده‌م به‌تاڵه‌كان له خه‌ڵكی (دوای گۆڕینی ڕووگه له قودسه‌وه بۆ كه‌عبه) ده‌ڵێن: باشه چی وای لێ‌كردن كه واز له ڕووگه پێشوه‌كه بهێنن؟! كه جاران ڕوویان تێده‌كرد، پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و (هه‌موولایه‌ك) خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌ر كه‌سێكی بوێت ڕێنموویی ده‌كات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.'; $TRANSLATE['30']['2']['143'] = 'به‌و شێوه‌یه‌ش ئێوه‌مان به‌گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، له ڕووی عیبادهت و خواپه‌رستیه‌وه، له ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته‌وه، له ڕووی داخوازیه‌كانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه.. هتد) تا ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌مووی مایه‌ی خێر‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا و له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا) و بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ریش (له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا مامۆستا‌و ڕابه‌ری ئێوه بێت و له ڕۆژی قیامه‌تدا) شایه‌تی بدات (بۆ دڵسۆزانی ئوممه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستاون) و ئه‌و قیبله‌و ڕووگه‌یه‌ش ڕووت تێكردبوو (كه بیت المقد‌س بوو) گۆڕانكاریشمان به‌سه‌ردا هێنا ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو بزانین و ده‌ربكه‌وێت، كێ شوێنكه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر ده‌بێت و كێش پاشه‌و پاش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده (گۆڕینی قیبله) بوو به‌هۆی ناڕه‌حه‌تییه‌كی گه‌وره، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خوا دڵیانی دامه‌زراندبوو و ڕێنموویی كردبوون، بێگومان خوا ئیمان و باوه‌ڕداریی و (نوێژتان) زایه ناكات، چونكه به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵكی، زۆر به‌سۆزو به به‌زه‌یی یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['144'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) به‌ڕاستی چاوگێڕان و هه‌ڵسورانی ڕووخسارت ڕوو به‌ئاسمان ده‌بینین (كه به هیوای ڕووگه‌یه‌كی تایبه‌تیت، ئێمه‌ش ئاگاداری نیازی دڵت بووین) سوێند به‌خوا ئێمه‌ش ڕووت وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ڕووگه‌یه‌ك پێی ڕازی و خۆشنوود بیت، ده ڕووت وه‌ربچه‌رخێنه به‌ره‌و لای كه‌عبه (المسجد الحرام) و ئێوه‌ش ئه‌ی موسوڵمانان له هه‌ر كوێ بوون، به‌ره‌و لای ئه‌وێ ڕووتان وه‌ربچه‌رخێنن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش كتێبیان پێ گه‌یشتووه (له گاور‌و جوو) چاك ده‌زانن كه (ئه‌م گۆڕانی ڕووگه‌یه) حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه و فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریانه (له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه) و خوا هه‌رگیز بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['145'] = 'سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بچیت بۆ لای ئه‌وانه‌ی كتێبیان بۆ هاتووه، به هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك بته‌وێت شوێنی ڕاستی بكه‌ون و ڕووبكه‌نه ڕووگه‌ی تۆ، ڕووی تێناكه‌ن و به‌قسه‌ت ناكه‌ن، تۆش هه‌رگیز شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی ئه‌وان نابیت، ئه‌وانیش هه‌ندێكیان شوێنكه‌وته‌ی ڕووگه‌ی هه‌ندێكی تریان نین، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر تۆ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واوت پێڕاگه‌یه‌نرا له‌م باره‌یه‌وه، بێگومان تۆ ده‌چیته ڕیزی سته‌مكارانه‌وه (ئه‌سته‌مه تۆ وابیت، ئه‌ی فرستاده‌ی خوا).'; $TRANSLATE['30']['2']['146'] = 'ئه‌وانه‌یكتێبمان پێ به‌خشیوون پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ناسن هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌كانی خۆیان ده‌ناسن، بێگومان ده‌سته‌یه‌ك له‌وان ئه‌و ڕاستییه ده‌شارنه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌شزانن محمد (صلی الله علیه وسلم) فرستاده‌ی خوایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['147'] = 'حه‌ق و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، نه‌كه‌ی له ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌دا بیت گومان و دوودڵی (بۆ خه‌ڵكی) دروست ده‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['148'] = 'بۆ هه‌ر گه‌ل و میلله‌تێك ڕوگه‌و قیبله‌یه‌ك هه‌یه، خوا ڕوویان وه‌رده‌چه‌رخێنێت بۆ لای، (ده ئێوه‌ی موسوڵمان) پێشبڕكێ بكه‌ن له چاكه‌كاندا، ڕوو له هه‌ركوێ بن خوا هه‌مووتان كۆ ده‌كاته‌وه چونكه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به‌توانایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.'; $TRANSLATE['30']['2']['149'] = 'له هه‌ر شوێنێكه‌وه ده‌رچویته ده‌ره‌وه (له هه‌ركوێ بوویت له ماڵ یان سه‌فه‌ر، له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز، بێگومان ئه‌و فه‌رمانه حه‌ق و ڕاستیه و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، خوا غافل و بێ ئاگا نیه له‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['150'] = 'له هه‌ر لایه‌كه‌وه ڕۆیشتیته ده‌ره‌وه و له هه‌ركوێ بوویت (له‌كاتی نوێژه‌كاندا) ڕوو بكه‌ره كه‌عبه‌ی پیرۆز و ئێوه‌ش (ئه‌ی موسوڵمانان) له هه‌ر كوێ بوون و هه‌ن ڕووتان وه‌رچه‌رخێنن به‌لای ئه‌ودا، تا خه‌ڵكی و میلله‌تانی تر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌بێت به‌سه‌رتانه‌وه، مه‌گه‌ر سته‌مكارانیان (كه به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك قایل نابن و هه‌ر ئاشووب و پیلان ده‌گێڕن)، جا له‌و تاوانبار‌و پیلانگێڕانه مه‌ترسن، به‌ڵكو ته‌نها له من بترسن، تا نازو نیعمه‌تی خۆمتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا بڕێژم (كه مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست له دنیادا و به‌هه‌شتی به‌رین و ڕه‌زامه‌ندی خوایه له دواڕۆژدا) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن به‌رده‌وام ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['2']['151'] = 'هه‌ر وه‌كو (بۆ ته‌واو كردنی نازو نیعمه‌تم) له نێوتاندا پێغه‌مبه‌رێكم له خۆتان بۆ ڕه‌وانه كردوون كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشكراتان خاوێن ده‌كاته‌وه، فێری قورئان و حیكمه‌ت و داناییتان ده‌كات، ئه‌و شتانه‌تان فێر ده‌كات كه هه‌رگیز خۆتان نه‌تانده‌زانی.'; $TRANSLATE['30']['2']['152'] = '(ده‌ی كه‌واته) ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادی من بكه‌ن، منیش یادی ئێوه ده‌كه‌م و سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپه‌زێرو سپڵه‌یی به‌رامبه‌رم مه‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['153'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه داوای كۆمه‌ك و یارمه‌تی له خوا بكه‌ن به‌هۆی ئارامگرتن و نوێژ كردنه‌وو، دڵنیابن كه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['154'] = 'جا هه‌رگیز به‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی خوادا ده‌كوژرێن و شه‌هید ده‌بن، مه‌ڵێن: مردوون، نه‌خێر ئه‌وانه زیندوون و به‌ڵام ئێوه هه‌ست به زیندوویه‌تی ئه‌وان ناكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['155'] = 'سوێند به‌خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه به كه‌مێك له ترس و بیم و برسێتی و كه‌م بوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌س و كار‌و تیاچوونی به‌رو بوومی كشتوكاڵ، جا مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆگرو ئارامگرن...'; $TRANSLATE['30']['2']['156'] = 'كه ئه‌وانه‌ن هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك ده‌بن ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خواین و هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه، سه‌ر ئه‌نجامیش ته‌نها هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان.'; $TRANSLATE['30']['2']['157'] = 'ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه.'; $TRANSLATE['30']['2']['158'] = 'به‌ڕاستی سه‌فا و مه‌روه (كه دوو جێگه‌ن له پاڵ كه‌عبه‌دا) له دروشمه‌كانی خوای په‌روه‌ردگارن، جا ئه‌وه‌ی حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، یاخود عه‌مره ئه‌نجام ده‌دات (كه له هه‌موو كاتێكی ساڵدا ده‌كرێت) ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌ر نییه ئه‌گه‌ر هاتوچۆو بكات له نێوانیاندا، ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشی ده‌كات و (عه‌مره و ته‌واف)ی زیاتر ده‌كات با بزانێت كه خوا سوپاسگوزارو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['159'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه به‌رنامه و ڕێنمووییه‌كانی ئاشكرای ڕه‌وانه كراوی ئێمه ده‌شارنه‌وه كه ناردوومانه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكیمان ڕوون كردۆته‌وه له كتێبه‌كاندا، ئا ئه‌وانه خوا نه‌فرینیان لێده‌كات و نه‌فرین كارانیش نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن...'; $TRANSLATE['30']['2']['160'] = 'جگه له‌وانه‌ی كه ته‌وبه‌یان كردووه و چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌و حه‌قیقه‌ت و ڕاستیان ڕوون كردۆته‌وه كه جاران شاردبوویانه‌وه، ئا ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یان لێ وه‌رده‌گرم و ته‌نها منیشم زۆر ته‌وبه وه‌رگرو دلۆڤان و میهره‌بانم.'; $TRANSLATE['30']['2']['161'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ڕ بوون و به بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خوا‌و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت...'; $TRANSLATE['30']['2']['162'] = 'ئه‌وانه به‌و نه‌فرینه‌وه له ئاگری دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه و ئه‌و سزایه‌یان له‌سه‌ر سووك ناكرێت و به چاوی سۆزه‌وه ته‌ماشا ناكرێن.'; $TRANSLATE['30']['2']['163'] = 'خوای ئێوه خوایه‌كی تاك و ته‌نهایه، جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش به‌خشنده‌و میهره‌بان و به‌به‌زه‌ییه.'; $TRANSLATE['30']['2']['164'] = 'به‌ڕاستی له دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئاڵ‌و گۆڕی شه‌وو ڕۆژدا و له‌و كه‌شتیانه‌دا كه ده‌گه‌ڕێن به ده‌ریادا و به‌هۆیه‌وه سوود به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن و له‌و ئاوه‌ی كه خوا له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنێت و ئینجا به‌هۆیه‌وه زه‌وی پێ زیندوو ده‌كاته‌وه دوای وشك بوون و مردنی، هه‌روه‌ها جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ر و مارو مێرووی له‌سه‌ر ڕووكاری زه‌ویدا بڵاو كردۆته‌وه و گۆڕاندن و هاتووچۆ پێكردنی باو شه‌ماڵ و ڕاگیر كردنی هه‌وره‌كان له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێزن بۆ ئه‌وانه‌ی كه عه‌قڵ و بیروهۆشیان ده‌خه‌نه‌كارو بیر له ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا ده‌كه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['165'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه ئاشكرایانه‌دا) هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خواپه‌رست بێت، شتانی تر داده‌تاشێت بۆ خۆی و (شوێن ڕێنمووییه‌كانی خوا ناكه‌وێت و) خۆشه‌ویستی و سۆزی ده‌دات به‌و بت و به‌رنامۆلكه‌و تووله ڕێگه‌یانه و خۆشی ده‌وێن، وه‌ك چۆن ئیمانداران خوایان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه زۆر زیاتر خوایان خۆش ده‌وێت (هه‌ر به‌راورد ناكرێت) جا ئه‌وانه‌ی كه سته‌میان كردووه گه‌ر ده‌یانزانی له كاتێكدا كه به‌چاوی خۆیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سزایه ده‌بنه‌وه، كه به‌ڕاستی بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ر هه‌مووی به ده‌ست خوایه و دڵنیا ده‌بوون كه ئه‌و خوایه سزاكه‌ی زۆر به ئازاره (بۆ سته‌مكاران).'; $TRANSLATE['30']['2']['166'] = 'له‌و كاته‌دا سزای ڕۆژی دوایی ده‌بینن، ئه‌وانه‌ی كه خه‌ڵكی شوێنیان كه‌وتبوون خۆیان به‌ریی ده‌كه‌ن و له شوێنكه‌وته‌كانیان حاشا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌و سزا توند‌و تیژه ده‌بینن، هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌بچڕێت كه له نێوانیاندا هه‌بوو و هیچ به‌ڵگه‌و بیانویه‌كیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت كه خۆیانی پێ ڕزگار بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['167'] = 'ئه‌وانه‌ی كه شوێنكه‌وته بوون ده‌ڵێن: خۆزگه نۆره‌یه‌كمان بۆ بلوایه ئێمه‌ش ئاوا خۆمان به‌ری ده‌كرد له‌وان، هه‌روه‌ك ئه‌وان خۆیان به‌ریی كرد له ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا سه‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌كانیان نیشان ده‌دات و بۆیان ده‌كاته ئاخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز له دۆزه‌خ ده‌رچوونیان نییه.'; $TRANSLATE['30']['2']['168'] = 'ئه‌ی خه‌ڵكینه! له ڕزق و ڕۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن (توخنی قه‌ده‌غه كراوه‌كان مه‌كه‌ون) و شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، چونكه بێگومان ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['169'] = 'بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه‌و گوناهو تاوان ده‌كات و هه‌روه‌ها هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێك شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك گوفتار به‌ده‌م خواوه بێ ئه‌وه‌ی بزانن (كه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌تان چه‌نده مه‌ترسیداره).'; $TRANSLATE['30']['2']['170'] = 'ئه‌گه‌ر به‌و خه‌ڵكه نادانه بوترێت: شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ون كه له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه كراوه، ده‌ڵێن: نه‌خێر، هه‌ر شوێنی ئه‌وه ده‌كه‌وین كه باو‌و باپیرانمان پێوه‌ی ئالووده بوون و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، ئایا ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانیشیان تێ نه‌گه‌یشتوو هیچ نه‌زان و ناشاره‌زاو ڕێنمووییش وه‌رنه‌گرن (هه‌ر شوێنیان ده‌كه‌ون؟!).'; $TRANSLATE['30']['2']['171'] = 'نموونه‌ی بێ باوه‌ڕان (له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا له‌وه‌ی كه سوود وه‌رناگرن له‌م قورئانه) وه‌كو ئه‌و شوانه وایه: كه هاوار ده‌كات به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام تێی ناگه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه گوێیان له هات و هاوارێكه، ئه‌وانه كه‌ڕو لاڵ و كوێرن و ژیری و هۆشمه‌ندیان له ده‌ستداوه.'; $TRANSLATE['30']['2']['172'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه چاك و باشانه‌ی كه پێمان به‌خشیوون و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['2']['173'] = '(خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و خوێن و گۆشتی به‌راز و ئه‌و ماڵاتانه‌ی كه ناوی غه‌یری خوایان له‌كاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی كردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێویستی ناچاری كرد به‌خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه هیچ گوناهێكی له‌سه‌رنی یه، به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['174'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی نیگای خوا ده‌شارنه‌وه كه له كتێبه‌كانیاندا ڕه‌وانه‌ی كردوون (ته‌ورات و ئینجیل و قورئان) و به‌و شاردنه‌وه‌یه نرخێكی كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاشیان ده‌ستكه‌وێت له به‌رامبه‌ریه‌وه هه‌ركه‌مه)، ئا ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و سكیانی لێ پڕ ده‌كه‌ن و له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره نایاندوێنێت و خاوێنیان ناكاته‌وه (له چڵك و چه‌په‌ڵی گوناهیان) و هه‌ر سزای به‌ئێشیان بۆ هه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['2']['175'] = 'ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن كه گومڕاییان وه‌رگرتووه له باتی هیدایه‌ت و سزایان كڕیوه له باتی چاوپۆشی و لێبووردن، ئای چه‌نده خۆگرن له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ!!'; $TRANSLATE['30']['2']['176'] = '(ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه) له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی خوا كتێبه پیرۆزه‌كانی به‌حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بێگومان ئه‌وانه‌ش كه ناكۆكیان له‌سه‌ری هه‌یه‌و هه‌ر ڕایان جیاوازه له به‌رامبه‌ر كتێبه ئاسمانیه‌كانه‌وه، ئه‌وانه هه‌ر له كێشمه كێش و به‌ربه‌ره‌كانیه‌كی دوور له ڕاستیدان.'; $TRANSLATE['30']['2']['177'] = 'كرداری چاك و كاری باش ته‌نها بریتی نیه له ڕووكردنتان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (چونكه جوله‌كه زۆر له‌سه‌ر گۆڕانی قیبله دووان و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی زۆریان كرد)، به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه له‌وه‌ی كه ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به خوا‌و به ڕۆژی دوایی و به فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به پێغه‌مبه‌ران، هه‌روه‌ها ماڵ و سامانی به‌خشی بێت ـ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا بۆی ـ به‌خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبواران و داواكاران و له پێناوی ئازادكرنی به‌نده‌كاندا؛ هه‌روه‌ها نوێژی به‌چاكی ئه‌نجام دابێت و زه‌كاتیشی له ماڵ و سامانی ده‌ركردبێت و ئه‌وانه‌ی وه‌فاداربن به‌په‌یمانه‌كانیان كاتێك په‌یمانیان دابێت، ئه‌وانه‌ش كه له كاتی نه‌داری و هه‌ژاری و نه‌خۆشی و ناخۆشی و كاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا ئارامگرن، ئا ئه‌وانه كه‌سانێكن ڕاستیان كردووه و هه‌ر ئه‌وانه‌شن پارێزكارو خواناس و دیندارن.'; $TRANSLATE['30']['2']['178'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پێویست كراوه له‌سه‌رتان: تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بۆ كوژراوه‌كان، كه‌سێكی ئازاد به‌كه‌سێكی ئازاد و به‌نده‌ش له جیاتی به‌نده و ئافره‌ت له جیاتی ئافره‌ت (واته هه‌ر كه‌سێك به تاوانی كوشتنی ناحه‌ق هه‌ستا ده‌بێت بكوژرێته‌وه)، جا ئه‌وه‌ی چاوپۆشی شتێكی لێكرا له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه، با حه‌قداری كوژراوه‌كه چاك ڕه‌فتاربێت له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌داو بكوژه‌كه به‌جوانی خوێن به‌های كوژراوه‌كه بدات و ئه‌وه كار ئاسانكردن و سۆز‌و میهره‌بانیه‌كه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (كه له‌جیاتی كوشتنه‌وه خوێن‌بایی وه‌ربگیرێت) ئه‌وسا ئیتر ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژی بكات و له سنوور بترازێت سزای به‌ئێشی بۆ ئاماده‌كراوه.'; $TRANSLATE['30']['2']['179'] = 'ئه‌ی هۆشمه‌نده‌كان ژیانتان ته‌نها له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دایه (له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی به‌ناحه‌ق ده‌كوژن)، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان ببێته پیشه‌تان و خۆ له ده‌ستدرێژی و تاوان به دوور بگرن.'; $TRANSLATE['30']['2']['180'] = 'پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران.'; $TRANSLATE['30']['2']['181'] = 'جا ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سیه‌ته ده‌گۆڕێت دوای ئه‌وه‌ی بیستی و به‌باشی وه‌ری گرت، گوناهی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه كه ده‌یگۆڕن، به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار بیسه‌رو زانایه (به گوفتار و نیه‌تیان).'; $TRANSLATE['30']['2']['182'] = 'جا هه‌ر كه‌س ده‌ترسا له وه‌سیه‌ت كاره‌كه هه‌ڵه یان گوناهێك یان ماف خۆرییه‌كی ئه‌نجام بدات (گیروگرفت بۆ وه‌ره‌سه دروست بكات) ئینجا ڕێكی خستن، ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنیه (به‌ڵكو به‌خێرخواز له قه‌ڵه‌م ده‌درێت) به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['183'] = 'ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌ر وه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['184'] = 'چه‌ند ڕۆژێكی ژمێرراوی دیاریكراو (كه مانگی ڕه‌مه‌زانه) خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان له سه‌فه‌ردا بوو با به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی بۆی نه‌گیراوه له ڕۆژانێكی تردا بیانگێڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش كه به زه‌حمه‌ت ده‌توانن به‌ڕۆژوو بن (وه‌كو پیره‌مێردو نه‌خۆشه به‌رده‌وامه‌كان) ئه‌وه با ژه‌مێك خواردن ببه‌خشن به هه‌ژارێك، ئه‌وه‌ی زیاتر ببه‌خشێت ئه‌وه باشتره بۆی، بێگومان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بن چاكتره‌و پاداشتی زۆرتره ئه‌گه‌ر بزانن و (بتوانن).'; $TRANSLATE['30']['2']['185'] = 'مانگی ڕه‌مه‌زان (ئه‌و مانگه‌یه) كه قورئانی تیادا هاتۆته خواره‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه به خه‌ڵكی و به‌ڵگه‌ی زۆری تیادایه، له ڕێنموویی و جیاكردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست و حه‌ق و ناحه‌ق، جا كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی (یان هه‌واڵی بینینی پێدرا)، ده‌با ئه‌و مانگه به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وه‌ش كه نه‌خۆش بێت یان له سه‌فه‌ردا بێت با له‌ڕۆژانی تردا به‌و ئه‌ندازه بیگرێته‌وه، چونكه خوا ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت (په‌رستن و فه‌رزه‌كانتان) له‌سه‌ر قورس و گران بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه دیاریكراوه ته‌واو بكه‌ن و خوا به‌گه‌وره بگرن و سوپاسگوزاریشی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێنموویی كردوون (سروودی جه‌ژن: الله اكبر الله اكبر الله اكبر، لا اله الا الله والله اكبر، الله اكبر ولله الحمد، به‌جێهێنانی ئه‌م فه‌رمانه خواییه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['2']['186'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه من نزیكم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دۆعا گۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێك لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن، ده‌با ئه‌وانیش به‌ده‌م بانگه‌وازی منه‌وه بێن و باوه‌ڕی دامه‌زراو به من بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای هۆشیاری و ئاگایی بگرنه‌به‌ر (بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).'; $TRANSLATE['30']['2']['187'] = 'له شه‌وگاری ڕه‌مه‌زاندا تێكه‌ڵ بوونتان له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا حه‌ڵاڵكراوه، ئه‌وان پۆشاكن بۆ ئێوه و ئێوه‌ش پۆشاكن بۆ ئه‌وان، خوای گه‌وره ده‌یزانی كه ئێوه خۆتان ده‌خه‌ڵه‌تاند (له نزیك بوونه‌وه‌تان له هاوسه‌ره‌كانتانه‌وه، چونكه دوودڵ بوون و نه‌تانده‌زانی حه‌ڵاڵه یان نا)، به‌ڵام خوای میهره‌بان تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتن و لێتان خۆش‌بوو، كه‌وابوو له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ن و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس)، ده بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به ڕوونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه دیارده‌دات و تاریكی شه‌و لاده‌بات، له‌وه‌ودوا ڕۆژووه‌كه‌تان ببه‌نه سه‌ر تا شه‌و دادێت و (خۆرئاوا ده‌بێت) و نزیكیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانتاندا مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه ئێوه بڕیاری مانه‌وه‌تان (بۆ خوا په‌رستی) له مزگه‌وته‌كاندا داوه، جا ئه‌وانه‌ی كه باسكران چه‌ند سنوورێكی خوان و مه‌یانبه‌زێنن و نزیكیان مه‌كه‌ون، ئا به‌وشێوه‌یه خوا ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌كانی خۆی ڕوون ده‌كاته‌وه بۆ خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی پارێزكاری بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['188'] = 'نه‌كه‌ن ماڵ و دارایی یه‌كتر له نێوانتاندا به ناحه‌ق بخۆن (وه‌ك به‌رتیل و سو‌و، یان داگیركردن و فڕوفێڵ...) نه‌كه‌ن هه‌ندێكی بده‌ن به‌كاربه‌ده‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ماڵی خه‌ڵكی بخۆن له ڕێگه‌ی ناحه‌ق و گوناهه‌وه، له كاتێكدا خۆشتان ده‌زانن كه ئه‌و كاره ڕه‌وا نیه.'; $TRANSLATE['30']['2']['189'] = 'پرسیارت لێده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی نوێ بوونه‌وه‌ی مانگه‌كان، پێیان بڵێ ئه‌وه بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه بۆ خه‌ڵكی و بۆ زانینی كاتی حه‌ج (خوای گه‌وره ڕێكی خستووه)، چاكه و چاكه‌كاریش ئه‌وه نیه كه له پشته‌وه خۆتان بكه‌ن به ماڵان‌دا (كه ئه‌مه كارێك بوو له سه‌رده‌می نه‌فامیدا ئه‌نجام ده‌درا دوای گه‌ڕانه‌وه له حه‌ج) به‌ڵكو چاكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له خواترس و پارێزكار بێت، له ده‌رگای ماڵه‌كانه‌وه بچنه ژوره‌وه، له خوا بترسن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.'; $TRANSLATE['30']['2']['190'] = 'بجه‌نگن له پێناوی ڕێبازی خوادا دژی ئه‌وانه‌ی كه دژتان ده‌جه‌نگن، نه‌كه‌ن ده‌ستدرێژی بكه‌ن (دژی ژن و مناڵ و ماڵات و... هتد) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و ده‌ستدرێژكه‌رانه‌ی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['191'] = '(ده‌ستدرێژكه‌ران) بكوژن له هه‌ر كوێدا ده‌ستان كه‌وتن و ده‌ستان به‌سه‌ریاندا ڕۆیشت و ده‌ریان بكه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه ده‌ریان كردوون (كه شاری مه‌ككه بوو)، بێگومان هاوه‌ڵگه‌ری و زۆر كردن له ئیماندار تا پاشگه‌ز ببێته‌وه له ئاینه‌كه‌ی له كوشتن خراپتره، مه‌جه‌نگن دژی كافران له سنووری مزگه‌وتی حه‌رام و (كه‌عبه)دا هه‌تا ئه‌وان شه‌ڕتان پێ نه‌فرۆشن و نه جه‌نگن دژتان، خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیان پێ فرۆشتن و جه‌نگان دژتان ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان، چونكه هه‌ر ئاوایه پاداشتی ئه‌و بێباوهڕانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['192'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كۆڵیانداو شه‌ڕیان وه‌ستان، ئه‌وه خوا زۆر لێبورده و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['193'] = '(خۆ ئه‌گه‌ر كافران كۆڵیان نه‌داو هه‌ر جه‌نگان و پیلانیان گێڕا) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژیان تا وه‌كو هاوه‌ڵگه‌ری و ئاشوب و ناخۆشی نه‌مێنێت، هه‌روه‌ها تا دین و ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر بۆ خوای گه‌وره بێت، خۆ ئه‌گه‌ر كۆڵیانداو وازیان هێنا، ئه‌وا هیچ جۆره دژایه‌تیه‌كیان نامێنێت ته‌نها دژ به سته‌مكاره‌كانیان نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['194'] = 'ڕێزی مانگی حه‌رام په‌یوه‌سته به ڕێز گرتنی ئه‌وان بۆ مانگی حه‌رام (واته: ئه‌گه‌ر له‌و مانگانه‌دا جه‌نگان دژتان كه جه‌نگ تیایدا حه‌رامه ئێوه حه‌قی به‌رگریتان هه‌یه) و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هه‌ر شتێكی حورمه‌تدار ده‌بێت تۆڵه‌ی بسه‌نرێت به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی، جا ئه‌وه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌رتان، ئێوه‌ش مافتان هه‌یه به‌قه‌ده‌ر ده‌ست درێژییه‌كه‌ی ئه‌و، تۆڵه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و له خوا بترسن و، چاك بزانن كه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزكارانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['195'] = 'له ڕێ و ڕێبازی خوادا بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، ماڵ و سامانتان ببه‌خشن، به‌ده‌ستی خۆتان، خۆتان به‌ره‌و تیاچوون مه‌به‌ن (چونكه ڕه‌زیلی و ده‌ست نوقاوی مایه‌ی تیاچوونه)، هه‌میشه خێر‌و چاكه ئه‌نجام بده‌ن و چاكه‌خواز بن و (ماڵ و سامانتان له پێناوی خوادا ببه‌خشن) چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و چاكه كارانه‌ی خۆشده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['196'] = 'حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێ‌گیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته، ده، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['2']['197'] = 'حه‌ج له چه‌ند مانگێکی دیاریکراودایه و (خۆی بۆ ئاماده ده‌کرێت و نیه‌تی لێده‌هێنرێت) جا ئه‌وه‌ی که له‌و مانگانه‌دا ده‌ستبه‌کار بوو و بڕیاریدا حه‌ج بکات، ئه‌وه ده‌بێت نزیکی هاوسه‌ری نه‌که‌وێت و شه‌ڕه چه‌پۆک و گوناهو موجاده‌له و گوفتاری نادروست ئه‌نجام نه‌دات، بێگومان هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا پێی ده‌زانێت و ئاگاداره لێی، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن که زه‌خیره‌و توێشوو بخه‌ن، بێگومان چاکترین زه‌خیره‌ش ته‌قواو پارێزکاریه، به‌رده‌وامیش له من بترسن ئه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['2']['198'] = 'هیچ گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر له کاتی حه‌جدا له فه‌زڵی په‌روه‌ردگارتان، خۆتان به‌هره‌وه‌ر بکه‌ن (وه‌ک بازرگانی و شت کڕین) هه‌ر کاتێک له عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی خوا بکه‌ن له‌لای (مشعر الحرام که: کێوێکه له داوێنی مزدلفة دا) و یادیشی بکه‌ن وه‌ک چۆن ڕێنموویی کردوون و هیدایه‌تی داوون، چونکه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین و ڕێنووماییه سه‌رگه‌ردان و گومڕا بوون.'; $TRANSLATE['30']['2']['199'] = 'له‌وه‌ودوا (روو به قوڕه‌یش و سه‌رکرده و ده‌وڵه‌مه‌ندان ده‌فه‌رموێت): خه‌ڵکی له کوێوه دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه ئێوه‌ش له‌وێوه دابه‌زن و بگه‌ڕێنه‌وه‌و (خۆتان جیامه‌که‌نه‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['200'] = 'جا هه‌ر کاتێک ئه‌رک و مه‌ناسیکه‌کانتان به‌جێ هێنا، ئه‌وکاته یادی خوا بکه‌ن هه‌روه‌کو چۆن یادی باو وباپیرانتان ده‌که‌ن (کاتی خۆی عه‌ره‌ب زۆر خۆیان هه‌ڵکێشاوه به باو‌و باپیریانه‌وه‌و باسیان کردوون) یاخود زۆر زیاتریش له‌وان، جا هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌یه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا هه‌رچیمان پێ ده‌به‌خشیت له دنیادا پێمان ببه‌خشه، بێگومان ئه‌و جۆره که‌سه له قیامه‌تدا بێ به‌هره‌و بێ به‌ش و بێ ڕێزه.'; $TRANSLATE['30']['2']['201'] = 'هه‌شیانه که ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا له دنیادا خێر‌و چاکه‌و نازو نیعمه‌تمان پێ ببه‌خشه‌و، له قیامه‌تیشدا له نازو نیعمه‌ته‌کانی به‌هه‌شت به‌هره‌مه‌ندمان بکه‌و، له سزای ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.'; $TRANSLATE['30']['2']['202'] = 'ئا ئه‌وانه له هه‌ندێک له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه به‌هره‌وه‌ر ده‌بن له دنیا‌و قیامه‌تدا و خوا زۆر به خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (هه‌رکه‌سه به‌و شوێنه ده‌گه‌یه‌نێت که له دنیادا ده‌ست پێشخه‌ری بۆ کردووه).'; $TRANSLATE['30']['2']['203'] = 'له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) یادی خوا بکه‌ن ئه‌وه‌ی که په‌له بکات و له دوو ڕۆژدا شه‌یتان ڕه‌جم بکات ئه‌وه هیچ گوناهی له‌سه‌رنییه، ئه‌وه‌ش دوای بخات و (به سێ ڕۆژ ئه‌نجامی بدات) هه‌رگوناهی له‌سه‌ر نییه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که خۆیان له نافه‌رمانی خوا ده‌پارێزن، جا له خوا بترسن و بزانن سه‌رئه‌نجام ئێوه بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، (له‌به‌رده‌م دادگای ئه‌ودا) کۆ ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['204'] = 'هه‌ندێ که‌س هه‌ن قسه‌و گوفتارو ده‌م پاراوییان له باره‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه‌وه سه‌رسامت ده‌کات، خوایش به شایه‌ت ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دڵ و زمانم یه‌کسانن، له کاتێکدا ئه‌و سه‌رسه‌ختترین که‌سه له هه‌موو جۆره دوژمنایه‌تیه‌کدا.'; $TRANSLATE['30']['2']['205'] = 'هه‌ر کاتێک ئه‌و جۆره که‌سه پشتی هه‌ڵکردو ده‌سه‌ڵاتی په‌یدا کرد؛ هه‌وڵ و کۆشش ده‌دات له زه‌ویدا تا ئاشوب به‌رپا بکات و خراپه بڕوێنێت و کشتوکاڵ له‌ناو ببات و پاکتاو کردنی ڕه‌گه‌زی ئه‌نجام بدات، بێگومان خوا فه‌سادو خراپه و تاوانی ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['206'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر پێی بوترێت: له خوا بترسه، (هه‌روا بۆت نالوێت)، غه‌ڕڕایی ده‌یگرێت و شانازیی به گوناهو تاوانه‌وه ده‌کات و سوور ده‌بێت له‌سه‌ری، تۆڵه له ئیمانداره دڵسۆزه‌که ده‌سێنێت و تاوانباریشی ده‌کات، جا ئه‌و خوانه‌ناسه دۆزه‌خی به‌سه، سوێند به‌خوا ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و جێگه‌و لانکه‌یه‌کی ناله‌باره.'; $TRANSLATE['30']['2']['207'] = 'هه‌ندێ خه‌ڵکیش هه‌ن (پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی باسکران) خۆیان ده‌فرۆشن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی به‌خوا، خوای گه‌وره‌ش به‌سۆزو میهره‌بانه به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره به‌ندانه‌ی.'; $TRANSLATE['30']['2']['208'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باواڕتان هێناوه هه‌ر هه‌مووتان خۆتان بخه‌نه ژێر سایه‌ی ئیسلامه‌وه و به ته‌واوی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و شوێنی هه‌نگاوه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنی ئاشکراتانه (هه‌میشه ده‌یه‌وێت شه‌ڕو جه‌نگ له نێوان خه‌ڵکیدا به‌رپا بکات و له ئیسلام دووریان بخاته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['2']['209'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر لاتانداو هه‌ڵه‌و گوناهتان کرد دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون کرابۆوه، ئه‌وه چاک بزانن که خوا به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆڵه‌تان لێ بسێنێت)و دانایه (په‌له ناکات به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قام).'; $TRANSLATE['30']['2']['210'] = 'ئایا ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی ئیسلامیان ناوێت چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ جگه له هاتنی خوای گه‌وره بۆ لایان له نێو سێبه‌ری په‌ڵه هه‌وری سپی له‌گه‌ڵ فریشته‌کاندا، ئه‌وکاته هه‌موو شتێک کۆتایی پێ هێنرا (ده‌رگای ته‌وبه داخراو کۆتایی به دنیا هات)، ئه‌وسا هه‌موو کار‌و فرمانێک هه‌ر بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['211'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بپرسه: چه‌نده به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان پێ به‌خشیوون؟ جا ئه‌وه‌ی نیعمه‌تی خوا بگۆڕێت، (له یه‌کخواناسی لابدات) دوای ئه‌وه‌ی بۆی هاتووه، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت و به ئازاره (له‌و جۆره که‌سانه).'; $TRANSLATE['30']['2']['212'] = 'ژیانی دنیا ڕازێنراوه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕان (به‌ڵام له‌باتی سوپاسگوزاری) گاڵته ده‌که‌ن به باوه‌ڕداران (له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری و که‌م ده‌سه‌ڵاتی)، بێگومان ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی ته‌قواو له خوا ترسان بوون له ڕۆژی قیامه‌تدا له سه‌رویانه‌وه‌ن (له به‌هه‌شتی به‌رزو به‌ریندا، ئه‌وانیش له ناخی دۆزه‌خدان) و خوا (له دنیادا) ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته بیر‌و باوه‌ڕیان.'; $TRANSLATE['30']['2']['213'] = '(له سه‌ره‌تای په‌یدابونی خه‌ڵکیدا، پێش تۆفانه‌که‌ی نوح) خه‌ڵکی یه‌ک ئوممه‌ت بوون و خاوه‌نی ته‌نها بیروباوه‌ڕی یه‌کتاناسین بون، (به‌ڵام به‌ره‌به‌ره لایاندا) خوایش وێڵی نه‌کردن و پێغه‌مبه‌رانی ڕه‌وانه‌کرد، تا مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ربن هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبی ئاسمانی‌دا، بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی، تا له‌نێوان خه‌ڵکیدا فه‌رمانڕه‌وایی و دادوه‌ری ئه‌نجام بدات له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که بۆته کێشه‌یان و ڕاو بۆچوونیان له‌سه‌ری جیاوازه، که‌سیش جیاوازی و کێشه‌ی له‌سه‌ر به‌رپا نه‌کرد جگه له‌وانه‌ی که ئه‌و کتێبانه‌یان پێ به‌خشراوه (که گاور‌و جوله‌که‌ن) دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ هات (که قورئانه، ئینجا کێشه و دووبه‌ره‌کیان تێدا دروست بوو)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی حه‌ساده‌ت و سته‌م کردنیانه‌وه (بۆیه په‌یڕه‌وی حه‌ق و ڕاستیان نه‌کرد)، ئه‌وسا خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی ئیماندارانی کرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌ق و په‌یڕه‌وی کردنی له نێوان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌یان له سه‌ری هه‌بوو و خوا ڕێنموویی هه‌رکه‌سێک ده‌کات که بیه‌وێت و (شایسته بێت) بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['2']['214'] = 'ئایا لاتان وایه هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه و ناخۆشی)؟! مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه، که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردوه و زۆریان بۆ هاتووه به‌ڕادایه‌ک، هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر که‌ی خوا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی خوایی زۆر نزیکه. له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)که‌چی ببه‌خشن و به‌کێی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانی نه‌داریش، هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیابن که خوا زانا و ئاگاداره لێی.'; $TRANSLATE['30']['2']['215'] = 'جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).'; $TRANSLATE['30']['2']['216'] = 'جه‌نگ له‌سه‌رتان بڕیار دراوه که‌شتێکی گرانه لاتان (ئیماندار به جه‌سته لای گرانه به‌ڵام ڕۆحی پێی ئاسووده‌یه بۆ به‌رگری له ئیسلام و لابردنی کۆسپه‌کان) به‌ڵام له‌وانه‌یه شتێکتان لا ناخۆش بێت که‌چی خێر له‌وه‌دا بێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه شتێکتان پێ خۆش بێت که‌چی شه‌ڕ له‌وه‌دا بێت، بێگومان هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێت (خێر له چیدایه)، ئێوه نایزانن. (جه‌نگ له ئیسلامدا بۆ به‌رهه‌ڵستی کردنی دوژمنانی داگیرکه‌رو دوژمنانی دینه و بۆ لابردنی ئه‌و کۆسپانه‌یه که نایه‌ڵن خه‌ڵک ئازادانه بژین و ئازادانه ئه‌و ڕێبازه هه‌ڵبژێرن که خۆیان قه‌ناعه‌تیان پێیه‌تی، هه‌رگیز بۆ ئه‌وه نیه که به زۆر خه‌ڵک موسوڵمان ببێت و مێژووی ئیسلام شایه‌تی حاڵه‌و ئه‌گه‌ر کارێکی وا ڕووی دابێت ئه‌وه ئاینی ئیسلام لێی به‌رییه).'; $TRANSLATE['30']['2']['217'] = 'پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی جه‌نگ له مانگی حه‌رامدا (که بریتین له ـ ذوالعقدة ـ ذوالحجة ـ محرم ـ ڕجب)، بڵێ: جه‌نگ له‌و جۆره مانگانه‌دا کاره‌سات و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه، به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا‌و بێ باوه‌ڕی پێی، جه‌نگ له‌مزگه‌وتی حه‌رامدا و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی خه‌ڵکه‌که‌ی زۆر گه‌وره‌تره لای خوا (له کوشتنی که‌سێک یان چه‌ند که‌سێک له مانگی حه‌رامدا) هه‌روه‌ها ئازاردانی ئیماندار تا هاوه‌ڵگه‌ر بێت پاشگه‌ز بێته‌وه تاوانێکه له کوشتن گه‌وره‌تره، (بێگومان بێ باوه‌ڕان) به‌رده‌وام دژتان ده‌جه‌نگن هه‌تا واتان لێبکه‌ن له دین و ئاینتان پاشگه‌ز ببنه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێت، جا هه‌ر که‌س له ئێوه پاشگه‌ز بێته‌وه له ئاینه‌که‌ی و به کافریش بمرێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه کاره‌کانیان پووچه‌ڵ ده‌بێت له دنیا‌و قیامه‌تدا و ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['2']['218'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و ئه‌وانه‌ی کۆچ و جیهادو تێکۆشانیان کردووه له پێناو ڕێبازی خوادا، ئا ئه‌وانه به‌هیوا و به‌ته‌مای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوای په‌روه‌ردگارن، به‌ڕاستی خوایش زۆر لێخۆش‌بوو و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['219'] = 'پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قومار، پێیان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تاوان و گوناهێکی گه‌وره هه‌یه، هه‌ر چه‌نده چه‌ند سوودێکیشان تێدایه بۆ خه‌ڵکانێک، بێگومان گوناهه‌که‌یان گه‌وره‌تره له که‌ڵک و سوودیان، پرسیارت لێده‌که‌ن که چی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌رچیتان لێ زیاده ده‌توانن بیبه‌خشن، ئا به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره ئه‌م به‌ڵگه‌و فه‌رمانانه‌تان بۆ ڕوون و ئاشکرا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیر بکه‌نه‌وه‌و (واز له‌و شتانه بهێنن که زیانیان زۆرتره له سوودیان، وه‌چی بۆ هه‌ردوو جیهانتان چاکه ئه‌وه بکه‌ن)...'; $TRANSLATE['30']['2']['220'] = '(ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی تێدایه) له دنیا‌و قیامه‌تدا (خوا ڕوونی کردۆته‌وه)، هه‌روه‌ها پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی هه‌تیوان (که چۆن بن بۆیان) پێیان بڵێ: چاکسازی و په‌روه‌رده‌کردنیان له هه‌مووشت چاکترو په‌سه‌ندتره، خۆ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاویان بکه‌ن و بیانهێننه ماڵتان ئه‌وانه براتانن (ده‌بێت به‌چاکی چاودێری خۆیان و ماڵیان بکه‌ن) خوایش که‌سانی خراپساز (ئه‌وانه‌ی تۆوی خراپه ده‌چێنن) و چاکسازتان ده‌زانێ و جیای ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه باری گران ده‌کردن و مه‌رجی سه‌ختی داده‌نا (ده‌رباره‌ی چاودێری هه‌تیوان)، چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانا‌و کاربه‌جێ یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['221'] = 'ئافره‌تانی موشریک و خواناس ماره مه‌که‌ن هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن، بێگومان که‌نیزه‌کێکی ئیماندار چاکتره له ئافره‌تێکی موشریک و خوانه‌ناس، هه‌رچه‌نده (جوانییه‌که‌ی، یان سامانه‌که‌ی، یان پله‌و پایه‌که‌ی) سه‌رسامی کردبن و ژن ماره مه‌بڕن له پیاوانی موشریک و خوانه‌ناس هه‌تا ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن و به‌ڕاستی به‌نده‌یه‌کی ئیماندار چاکتره له موشریک و خوانه‌ناسێک، هه‌رچه‌نده سه‌رسامی کردبن (قه‌دو قیافه‌و پله‌وپایه‌و سامانه‌که‌ی)، ئائه‌و خوانه‌ناسانه بانگه‌وازی مه‌ردوم ده‌که‌ن به‌ره‌و دۆزه‌خ، خوایش بانگهێشتی مه‌ردومان ده‌کات به‌ره‌و به‌هه‌شت و لێخۆشبوو‌ن به فه‌رمان و ئیزنی خۆی (که گوێڕایه‌ڵی ڕێبازه‌که‌یه‌تی) و خوا ئایه‌ته‌کانی (قورئانه‌که‌ی) به‌روونی ده‌خاته به‌رچاو بۆ خه‌ڵکی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['222'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (عاده‌تی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئازار‌و زه‌ره‌ره، که‌وابوو خۆتان به دوور بگرن له هاوسه‌ره‌کانتان که له‌و حاڵه‌ته‌دا بن و نزیکیان مه‌که‌ون تا پاک ده‌بنه‌وه، جاکاتێک پاک و خاوێن بوونه‌وه‌و خۆیان شت بچنه لایان، به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا فه‌رمانی داوه، به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه).'; $TRANSLATE['30']['2']['223'] = 'ژنانی هاوسه‌رتان کێڵگه‌ن بۆتان و شوێنی چاندنی وه‌چه‌ن، جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌تانه‌وێت تۆ‌و بوه‌شێننه ناو کێڵگه‌که‌تانه‌وه (به هیوای به‌رهه‌م) و بۆ خۆتان ده‌ست پێشکه‌ری بکه‌ن (سه‌ره‌تا هاوسه‌ری خواناس و چاک هه‌ڵبژێرن، له‌وه‌ودواش دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستی به‌رده‌وام فه‌رامۆش مه‌که‌ن)و له خوابترسن و خۆتان له خراپه بپارێزن و چاک بزانن و دڵنیابن که به دیداری خوا شاد ده‌بن و ئه‌م مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['2']['224'] = 'نه‌که‌ن سوێند خواردن به‌خوا بکه‌نه کۆسپ له‌به‌رامبه‌ر چاکه‌کاری و ئاینداری و ڕێکخستنی خه‌ڵکیدا (واته که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتان بده‌ن و له چاکه‌و چاکه‌کاری درێغی مه‌که‌ن) چونکه خوا زۆر بیسه‌رو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['225'] = 'خوای گه‌وره ئه‌و سوێندانه‌تان لێناگرێت که له ده‌متان ده‌رده‌چێت و له‌سه‌ری ڕاهاتوون، به‌ڵکو له‌سه‌رئه‌وه لێتان ده‌گرێت و موحاسه‌به‌تان ده‌کات که نیه‌تی دڵتانی له‌سه‌ره و خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی و سوێند خۆران ناسێنێت).'; $TRANSLATE['30']['2']['226'] = 'بۆ ئه‌وانه‌ی که سوێند ده‌خۆن نزیکی هاوسه‌ریان نه‌که‌ون، بۆیان هه‌یه تا چوار مانگ چاوه‌روانی بکه‌ن (ده‌بێت له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری یه‌کجاری بده‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر ئاشت بوونه‌وه و ڕێککه‌وتن، ئه‌وه خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['227'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر ته‌ڵاق دانیان، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (بڕیاریانه)و زانایه (به نیه‌تیان).'; $TRANSLATE['30']['2']['228'] = 'ژنانی ته‌ڵاقدراو، ده‌بێت تا سێ جار عاده‌تی مانگانه چاوه‌ڕێ بکه‌ن و (شوونه‌که‌نه‌وه) و حه‌ڵاڵ نیه بۆیان ئه‌وه‌ی خوا له منداڵدانیاندا دروستی کردووه (منداڵ یان حه‌یز) بیشارنه‌وه، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و به‌رۆژی دوایی دامه‌زراوه، (له‌و ماوه‌یه‌دا) هاوسه‌ره‌کانیان شایسته‌ن به‌گێڕانه‌وه‌یان له ماوه‌ی چاوه‌روانی و عیده‌دا، ئه‌گه‌ر ویستیان چاکسازی له ژیانی خۆیاندا بکه‌ن (ئه‌مه‌ش بۆ ته‌ڵاقی ڕه‌جعی یه)، ژنان مافیان هه‌یه به‌سه‌ر پیاوانه‌وه به‌وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که بۆ پیاوانه له‌سه‌ر ژنان به‌گوێره‌ی باو و نه‌ریتێک که په‌سه‌نده له ئیسلامدا و پیاوان به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه یه‌ک پله‌یان هه‌یه (ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی گێڕانه‌وه‌ی ژنه‌کانیانه له‌کاتی ته‌ڵاقی ڕه‌جعیدا)و خوا باڵاده‌ست و دانایه (باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موواندا و دانایه له دابه‌شکردنی ماف و ئه‌رکه‌کاندا).'; $TRANSLATE['30']['2']['229'] = 'ته‌ڵاقێک (که پیاو بتوانێت هاوسه‌ره‌که‌ی تێدا بگێڕێته‌وه) دووجاره، دووکه‌ڕه‌ته (پیاو بۆی هه‌یه ته‌ڵاقی هاوسه‌ره‌که‌ی بدات و چاکترین شێوازی ئه‌وه‌یه که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕوون کراوه‌ته‌وه)، له‌وه‌ودوا واته بۆ سێهه‌م جار ئیتر ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ژیانی هاوسه‌ریی بباته سه‌ر (نابێت ته‌ڵاق بێت به‌ده‌میداو ئه‌گه‌ر هات) ده‌بێت به‌چاکی و به‌ڕێک و پێکی ده‌ست به‌رداری ببێت و بۆتان حه‌ڵاڵ نیه هیچ شتێکیان لێ بسێننه‌وه له ماره‌یی و ئه‌و شتانه‌ی پێتان به‌خشیوون، مه‌گه‌ر بترسن له‌وه‌ی که نه‌توانن سنووره‌کانی خوا چاودێری بکه‌ن و (سته‌م له یه‌ک بکه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌ی قازییه‌کان، ئه‌ی خێرخوازان) ترسان له‌وه‌ی که ژن ومێرده‌که سنووری خوا ڕاناگرن و (خۆیان گوناهبار ده‌که‌ن) ئه‌وه ئێوه هیچ گوناهبار نابن کاتێک که دڵنیان ئافره‌ته‌که ده‌یه‌وێت (به هه‌ندێک سامان، یان ده‌ست هه‌ڵگرتن له هه‌ندێک ماره‌یی) خۆی ڕزگار بکات، دڵنیابن ئه‌و شتانه‌ی که باسکران سنووره‌کانی خوای په‌روه‌ردگارن، لێی مه‌ترازێن و سنوورشکێنی مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنووره‌کانی خوا، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه سته‌مکارن.'; $TRANSLATE['30']['2']['230'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر (بۆ جاری سێهه‌م، پیاو ژنه‌که‌ی خۆی) ته‌ڵاقدا، ئه‌وه ئیتر جارێکی تر بۆی حه‌ڵاڵ نابێت مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی شوویه‌کی تر بکات و (هاوسه‌ری دووهه‌می به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی ته‌ڵاقی بدات، یان بمرێت)، ئه‌وه بۆیان هه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای یه‌کترو (ژیانی ژن و مێردایه‌تی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر گومان و ڕایان وابوو ده‌توانن سنووره‌کانی خوا ڕاگرن و (ژیانێکی ئاسوده‌یی ببه‌نه سه‌ر)، جا ئه‌وه‌ی که باسکرا سنووره‌کانی خوای گه‌وره‌ن، ڕوونیان ده‌کاته‌وه بۆ گه‌لێک که بزانن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['231'] = 'کاتێک ژنانی هاوسه‌رتان ته‌ڵاقداو ئه‌وانیش گه‌یشتنه کۆتایی (عیدده‌یان) ئه‌وسا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان به‌چاکه و ڕێزه‌وه، یان ده‌ست به‌رداریان ببن به چاکه و ڕێزه‌وه، مه‌یان هێڵنه‌وه به ئێش و ئازاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست درێژی و سته‌میان لێبکه‌ن، هه‌رکه‌س ئه‌وه بکات ئه‌وه سته‌می له خۆی کردووه، نه‌که‌ن ئایه‌ت و ڕێنمووییه‌کانی خوا به‌گاڵته بگرن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها یادی ئه‌و شتانه بکه‌نه‌وه که له قورئاندا بۆتان ڕه‌وانه کراوه که پڕه له دانایی، له‌کاتێکدا ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌وانه و هه‌وڵ بده‌ن خواناس و ئاین په‌روه‌ر بن و چاک بزانن که: به‌ڕاستی، خوا به هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['232'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقداو گه‌یشتنه کۆتایی عاده‌ی مانگانه‌یان، ئێوه (ئه‌ی که‌سوکاری ژن) مه‌بنه کۆسپ له ڕێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان شوو بکه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌کانیان، (یاخود ویستیان شوویه‌کی تر بکه‌ن)، کاتێک ئه‌وان له نێوان خۆیاندا ڕه‌زامه‌ندییان نواند به شێوه‌یه‌کی جوان، ئه‌م (فه‌رمان و ڕێنمووییانه) ئامۆژگاری ئه‌و که‌سانه‌ی پێ ده‌کرێت له ئێوه که باوه‌ڕی به خوا‌و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌بێت، ئه‌و جۆره ڕه‌فتار و کرده‌وانه‌تان جوانتر‌و په‌سه‌ندترو خاوێنتره، خوای په‌روه‌ردگاریش چاک ده‌زانێرت (چی خێره بۆتان) و ئێوه نایزانن و ده‌رکی ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['233'] = 'دایکان (ته‌ڵاقدراو بن یان نه‌ء) دوو ساڵی ته‌واو با شیر به منداڵه‌کانیان بده‌ن بۆ هه‌ر که‌س که ده‌یه‌وێت شیری ته‌واو بدات و پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌نی منداڵه‌که‌یه (واته باوکی یان به‌خێوکه‌ری) ڕزق و ڕۆزی و پۆشاک به شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ندی ئایین ئاماده بکات، ئه‌رک له‌سه‌ر هیچ که‌س دانانرێت جگه له توانای خۆی، نابێت هیچ دایکێک زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆی منداڵه‌که‌یه‌وه، هه‌روه‌ها باوکیشی نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نرێت به‌هۆیمنداڵه‌که‌یه‌وه و له‌سه‌ر میراتگری منداڵه‌که‌شه وێنه‌ی ئه‌و مافانه‌ی که باسکران، خۆ ئه‌گه‌ر دایک و باوک هه‌ر کاتێک به ڕه‌زامه‌ندی و پرس و ڕای هه‌ردوولایان ویستیان منداڵه‌که‌یان له شیر ببڕنه‌وه، ئه‌وه قه‌یناکات و هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نی یه له‌و باره‌یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان دایه‌ن بۆ شیر پێدانی منداڵه‌کانتان بگرن، ئه‌وه‌ش قه‌یناکات و هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه، به‌مه‌رجێک ماف و کرێیان به‌جوانی و شایسته پێ بده‌ن، له خوا بترسن و پارێزکاربن و چاک بزانن به‌ڕاستی خوا زۆر بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['234'] = 'ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، پێویسته ئه‌و هاوسه‌رانه چوارمانگ و ده شه‌و خۆیان بگرن و چاوه‌ڕێ بکه‌ن (شوو نه‌که‌نه‌وه)، جا که گه‌یشتنه کۆتایی ماوه‌ی عیدده‌که‌یان، ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، خوای په‌روه‌ردگاریش زۆر ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['235'] = 'هیچ گوناهێکیشتان له‌سه‌ر نی یه له‌وه‌ی به ناڕاسته‌وخۆ خوازبێنی ژنانی مێرد مردوو بکه‌ن (که هێشتا ماوه‌ی دیاریکراویان ته‌واو نه‌بووه و دروست نیه شوو بکه‌نه‌وه)، یاخود له دڵی خۆتاندا بڕیاری خوازبێنیتان دابێت، خوای گه‌وره به‌ڕاستی زانیویه‌تی که ئێوه له‌مه‌ودوا ناویان ده‌به‌ن و باسیان ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌که‌ن به نهێنی به‌ڵێنیان لێ واربگرن، مه‌گه‌ر به‌شێوازی گوفتارێکی چاک و دروست و باو نه‌بێت، نه‌که‌ن بڕیاری ته‌واوی ماره‌بڕینیان بده‌ن هه‌تا ماوه‌ی دیاری کراو ته‌واو نه‌بێت و چاکیش بزانن به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونتاندایه، که‌واته خۆتان بپارێزن (له قه‌ده‌غه کراوه‌کانی خوا)، دڵنیابن و چاک بزانن که خوا زۆر لێخۆش‌بوو و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه.'; $TRANSLATE['30']['2']['236'] = 'هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌گه‌ر ژنانێک ته‌ڵاق بده‌ن که هێشتا نه‌چووبنه لایان، یاخود ماره‌یتان بۆ دیاری نه‌کرد بوون، پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ندێک سامانیان بده‌نێ، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه و ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌رکه‌س) به‌پێی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌ک بێت که باو‌و په‌سه‌ندی شه‌رع بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویسته له‌سه‌ر چاکه‌کاران.'; $TRANSLATE['30']['2']['237'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، له هه‌مان کاتیش‌دا ماره‌ییتان بۆ دیاری کردبوون، ئه‌وه ده‌بێت نیوه‌ی ماره‌ییه دیاری کراوه‌که‌یان بده‌نێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێت و چاوپۆشی لێبکه‌ن، یان ئه‌و که‌سه چاوپۆشی بکات که ماره بڕینه‌که‌ی به‌ده‌سته، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['238'] = 'که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و پارێزگاری له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کاندا بکه‌ن به‌تایبه‌تی نوێژی ناوه‌ند (که نوێژی عه‌سره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش هه‌ستن به ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کان بۆ خوا به‌گه‌ردن که‌چیه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['239'] = 'ئینجا ئه‌گه‌ر ترسان (که نوێژه‌که‌تان وه‌کو پێویست ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌هۆی جه‌نگ یان مه‌ترسیه‌که‌وه) ده‌توانن به‌ده‌م ڕۆیشتنه‌وه یان به سواری ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌رکاتێک ئه‌مین بوونه‌وه و هه‌ستتان به هێمنی کرد، ئینجا یادی خوا بکه‌ن و (نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن) به‌و شێوه‌یه‌ی که فێری کردوون پێشتر نه‌تانده‌زانی.'; $TRANSLATE['30']['2']['240'] = 'ئه‌و پیاوانه‌تان که ده‌مرن و هاوسه‌ران به‌جێ ده‌هێڵن، (ده‌بێت به‌فه‌رمانی خوا) وه‌سیه‌ت بکه‌ن بۆ هاوسه‌رانیان که تا ساڵێک له ماڵی هاوسه‌ریاندا ڕێزیان لێبگیرێت و به‌خێو بکرێن و ده‌رنه‌کرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ویستی خۆیان ده‌رچوون ئه‌وه ئیتر هیچ گوناهتان له‌سه‌رنی یه ئه‌ی که‌س و کاری ژن که ڕێ بده‌ن ئه‌و ئافره‌تانه بچنه‌وه دۆخی جارانیان له‌وه‌ی که شه‌رع حه‌ڵاڵی کردووه بۆیان پێش عیدده، دڵنیاش بن که خوا باڵاده‌سته (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن)و دانایه (له ڕێنموویی و دانانی سنووره‌کانیدا).'; $TRANSLATE['30']['2']['241'] = 'بۆ ژنانی ته‌ڵاقدراو بڕێک سامان و پاره پێویسته له‌سه‌ر پیاوانی له خواترس و پارێزکار.'; $TRANSLATE['30']['2']['242'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه خوا فه‌رمانه‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه (ده‌رباره‌ی مافی ژنان) بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بیر‌و هۆشتان بخه‌نه‌کار.'; $TRANSLATE['30']['2']['243'] = 'ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی له ترسی مردن له ماڵ و شوێنه‌واریان ده‌رچوون، له‌کاتێکدا که هه‌زاره‌ها که‌سیش بوون، (ترسان له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن)، خوایش فه‌رمووی پێیان: بمرن! (دوای ئه‌وه‌ی مردن) پاشان زیندووی کردنه‌وه (تا بزانن ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه له جیهادو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دوژمن مانای ڕزگار بوون له مردن نیه)، به‌ڕاستی خوا خاوه‌نی چاکه‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه (چاوپۆشی له که‌م ته‌رخه‌مییان ده‌کات و مۆڵه‌تیان ده‌دات)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['244'] = 'که‌واته ئیتر مه‌ترسن و) له ڕێگه‌ی خوادا بجه‌نگن، چاک بزانن و دڵنیابن به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو زانایه (به هه‌موو گفتوگۆ‌و هه‌وڵ و کۆشش و چالاکی و جیهادو خه‌باتتان).'; $TRANSLATE['30']['2']['245'] = 'کێیه ئه‌و که‌سه قه‌رز ده‌دات به‌خوای په‌روه‌ردگار به قه‌رزێکی چاک (به‌خشراوه‌که له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت و نازدار بێت)، خوایش به‌و هۆیه‌وه بۆی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و پاداشتی بێ سنووری پێ ده‌به‌خشێت، (به‌ڕاستی خوایه‌کی به‌ڕێزو دلۆڤانمان هه‌یه، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و سه‌رنجه ئه‌و شێوازه‌ی که هانی ئیماندارانی پێ ده‌دات، بۆ به‌خشین به یه‌کترو بۆ به‌خشین بۆ ڕزگاری گرۆی ئاده‌میزاد)، خوایش ڕزق و ڕۆزیی و ده‌رامه‌ت ده‌گرێته‌وه و فراوانی ده‌کات (به حیکمه‌ت و ویستی خۆی) هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['246'] = 'ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته به‌سه‌رهاتی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌وره پیاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له دوای مو‌سا له‌کاتێکدا به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆیانیان وت: پاشایه‌ک، سه‌رکرده‌یه‌کمان بۆ دیاری بکه و بینێره تا له پێناوی خوادا بجه‌نگین، پێغه‌مبه‌ره‌که وتی: باشه؛ ئه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نگتان له‌سه‌ر بڕیاردراو خه‌ریک بوو یه‌خه‌تان بگرێت و په‌شیمان بوونه‌وه و نه‌جه‌نگان؟ (له وه‌ڵامدا) وتیان: چیمانه که له پێناوی خوادا نه‌جه‌نگین، له کاتێکیشدا ئه‌وه‌ته ده‌ربه‌ده‌رکراوین و له ماڵ و منداڵ و وڵاتمان بووین، که‌چی کاتێک جه‌نگیان له‌سه‌ر بڕیاردا، ته‌نها که‌مێکیان نه‌بێت ئه‌وانی تر هه‌موویان پشتیان هه‌ڵکردو په‌شیمان بوونه‌وه، خوایش زانا‌و به‌ئاگایه به سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['2']['247'] = 'ئینجا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان (به‌وانه‌ی که ئاماده‌ی جه‌نگ بوون) وتی: ئه‌وه ئیتر خوا به ڕاستی بڕیاری داوه‌و طالوطی ڕه‌وانه کردووه که پاشا و سه‌رکرده‌تان بێت، که‌چی (هه‌ندێکیان) وتیان: چۆن ئه‌و ببێته سه‌رکرده به‌سه‌رمانه‌و، ئێمه شایسته‌ترین به سه‌رکرده‌یی له‌و، ئه‌و ماڵ و سامانێکی زۆری نیه! (جووله‌که هه‌میشه ماڵ و سامان ده‌که‌نه پێوه‌ر له هه‌موو شتێکدا)، (پێغه‌مبه‌ره‌که له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی خوا (طالوط)ی هه‌ڵبژاردووه و په‌سه‌ندی کردووه به‌سه‌رتانداو زانست و زانیاری زۆر‌و لاشه‌یه‌کی به‌هێزو گه‌وره‌شی داوه‌تێ، خوای گه‌وره‌ش پاشایه‌تی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['248'] = 'ئه‌وسا پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان پێی وتن: به‌ڕاستی نیشانه‌ی پاشایه‌تی طالوط ئه‌وه‌یه: سندووقه‌که‌تان بۆ دێته‌وه‌و، ئاسووده‌یی و ئارامی تێدایه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌ندێک پاشماوه‌ی به‌نرخ و که‌لپوری تێدایه له‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مو‌سا و بنه‌ماڵه‌ی هاروون به‌جێیان هێشتووه‌و له‌کاتێکدا که فریشته هه‌ڵیده‌گرن و ده‌یهێننه‌وه بۆتان، به‌ڕاستی هه‌ر له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن.'; $TRANSLATE['30']['2']['249'] = 'ئینجا له‌کاتێکدا طالوط سه‌ربازانی جیاکرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له ڕێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌کاته‌وه به ڕووبارێک (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی)، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه) و ئه‌وه‌ی ئه‌یچێژێت یان ته‌نها لوێچێک به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوون کردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕووباره‌که‌یان) خوارده‌وه، که‌مێکیان نه‌بێت، جا کاتێک لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێکیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره که‌مه‌وه) ده‌ره‌قه‌تی جالوط و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خوا‌و خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.'; $TRANSLATE['30']['2']['250'] = 'کاتێک له به‌رامبه‌ر جالوط و سه‌ربازانیه‌وه وه‌ستان (نزایان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامگریمان پێ ببه‌خشه، (دڵ و ده‌روون و) پێکانمان دامه‌زراو بکه و سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌وم و هۆزی بێباوه‌ڕاندا.'; $TRANSLATE['30']['2']['251'] = 'ئه‌وسا ئیتر به فه‌رمانی خوا له‌شکری جالوطیان به‌زاند و داود (که یه‌کێک بوو له سه‌ربازانی طالوط) جالوطی کوشت، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره پاشایه‌تی و دانایی پێبه‌خشی و هه‌رچی ویستی بوو فێری کرد، خۆ ئه‌گه‌ر خوا هه‌ندێک له خه‌ڵکانی به هه‌ندێکی تری له‌ناو نه‌بات، هه‌ر هه‌موو سه‌ر زه‌وی پڕ ده‌بێت له تاوان و خراپه، به‌ڵام خوا فه‌زڵ و ڕێزی زۆره بۆ هه‌موو گرۆی ئادامیزاد (به‌شێوه‌یه‌کی گشتی).'; $TRANSLATE['30']['2']['252'] = 'ئا ئه‌وانه‌ی که باسکران ئایات و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌ڕاستی و دروستی به‌سه‌ر تۆدا ده‌یخوێنینه‌وه و به‌ڕاستی تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) یه‌کێکیت له پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن په‌یام.'; $TRANSLATE['30']['2']['253'] = 'ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی (باسکران) ڕێزی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هاندێکی تریاندا، هه‌یانه خوا گفتوگۆی (یه‌کسه‌ری) له‌گه‌ڵدا کردووه (وه‌ک مو‌سا) و پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکیانی به‌رز کردۆته‌وه به چه‌نده‌ها پله (وه‌ک محمد (صلی الله علیه وسلم) و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان به‌خشیووه به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، (وه‌ک زیندووکردنه‌وه‌ی مردوو، چاکردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی زگ‌ماک،.. هتد به‌ویستی خوا) و پشتگیریمان کردووه به فریشته‌ی سرووش که (جوبره‌ئیل)ه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه (ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی باوه‌ڕدار ده‌بوون)، دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان جه‌نگیان دژبه‌یه‌ک نه‌ده‌کرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ئاشکرایان (له‌سه‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ران) بۆ هاتبوو، به‌ڵام دووبه‌ره‌کی که‌وته نێوانیانه‌وه، هه‌ندێکیان ئیمان و باوه‌ڕی هێناو، هه‌ندێکیشیان بێ باوه‌ڕ بوو، ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه جه‌نگیان دژ به‌یه‌ک نه‌ده‌کردو یه‌کتریان نه‌ده‌کوشت، به‌ڵام خوا هه‌رچیه‌کی بوێت هه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام ده‌دات هه‌ر ئه‌وه پێش ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['254'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌وماڵ و سامان ودارایی و (عیلم و زانست و تواناییه)ی که پێمان به‌خشیوون؛ ببه‌خشن، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێت که کڕین و فرۆشتن ودۆستایه‌تی و تکاکاری تیادانیه، (ئه‌و ڕۆژه) بێ باوه‌ڕان هه‌ر خۆیان له ڕیزی سته‌مکاراندان.'; $TRANSLATE['30']['2']['255'] = 'خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی ترنیه که شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری (هه‌موو دروست کراوهکانیهتی)، نه وه‌نه‌وز ده‌یگرێت و نه خه‌و (چونکه ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری بوونه‌وه‌ره)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌وزاته خاوه‌نیانه، کێ یه ئه‌وه‌ی (ده‌توانێت) تکا بکات له لای ئه‌و، به‌بێ مۆڵه‌تی خۆی، ده‌شزانێت چی له ئێستا‌و داهاتوو و ڕابووردودا ڕوویداوه‌و ڕووده‌دات، هیچ کام له دروستکراوانی زانست و زانیاری ته‌واویان نیه ده‌رباره‌ی زانیاری و زانستهکانی ئه‌و، مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که خۆی بیه‌وێت فێریان بکات (ئه‌م پێشکه‌وتن و زانسته‌ی سه‌رده‌م به‌شێکی که‌من له به‌خششه‌کانی خوا)، فه‌رمانڕه‌وایی و ده‌سه‌ڵات و زانینی ئه‌وزاته هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه و پارێزگاریان به‌لای خواوه هیچ گران نیه و ماندووی ناکات و هه‌ر ئه‌و خوایه‌کی به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['256'] = 'به‌هیچ جۆرێک زۆر کردن نیه له وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامدا (دینداری به‌زۆر نابێت بکرێت و دین به‌زۆر نادرێت به‌سه‌ر که‌سدا)، چونکه به‌ڕاستی ڕێبازی چاک و دروست؛ ڕوون و ئاشکرا بووه و جیابۆته‌وه له گومڕایی و سه‌رکه‌شی، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به ـ تاغوت ـ (که بریتیه له: هه‌موو ڕێگه‌و ڕێباز‌و هێزو به‌رنامه‌و لادان و بتێک)و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنێت به‌خوا، جا بێگومان ئه‌وکه‌سه ده‌ستی گرتووه به به‌هێزترین هۆکاری ڕزگارییه‌وه، شوێن دامه‌زراوترین بیروباوه‌ڕ که‌وتووه، که هیچ پسان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌کی بۆ نی یه و هه‌میشه پته‌و و دامه‌زراوه، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌رو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['257'] = 'خوا پشت و په‌نا و خاوه‌نی ئه‌و که‌سانه‌یه باوه‌ڕیان هێناوه، له تاریکاییه‌کانی (گومان و سته‌م) ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانبات به‌ره‌و نوورو ڕووناکی، ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، یارمه‌تی ده‌ره‌کانیان ته‌نها ـ تاغوته‌کانه، له نوورو ڕووناکی ده‌ریان ده‌هێنن و به‌ره‌و تاریکاییه‌کان ده‌یانبه‌ن، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['258'] = 'ئایا نه‌تبیستووه و نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا له باره‌ی په‌روه‌ردگاریه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌تی پێبه‌خشی بوو، (له جیاتی باوه‌ڕهێنان و سوپاسگوزاری که‌چی ده‌مه ده‌مێی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئیبراهیمدا)، (ئه‌م لووت به‌رزیه‌شی کاتێک بوو به هه‌واو فیزاوه پرسیوویه‌تی له ئیبراهیم که په‌روه‌ردگاری تۆ کێیه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتی: په‌روه‌ردگاری من ئه‌وزاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیشی به‌ده‌سته، (نه‌مروود له وه‌ڵامیدا) وتی: جا منیش ژیان ده‌به‌خشم و مردنیشم به‌ده‌سته، (ئینجا فه‌رمانیدا هه‌ندێک له نه‌یارانی بکوژن گوایه ئه‌وه ده‌یانمرێنێت، هه‌ندێکیشی نه‌کوشت گوایه ئه‌وه ژیانی پێبه‌خشین!!)، ئه‌وسا ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی خوا خۆر له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌هێنێت جا (ئه‌گه‌ر تۆ ده‌توانیت) له ڕۆژئاواوه بیهێنه، ئینجا ئه‌و بێ باوه‌ڕه ڕه‌نگی په‌ڕی و ده‌مکوت کراو وه‌ڵامی نه‌ما، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی زاڵم و سته‌مکار نادات.'; $TRANSLATE['30']['2']['259'] = 'یاخود وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی تێپه‌ڕی به‌لای شارۆچکه‌یه‌کدا که هه‌موو خانووه‌کانی به‌سه‌ر سه‌قفه‌کانیدا ته‌پی بوون، له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئاخۆ خوای گه‌وره چۆن خه‌ڵکی ئه‌م شارۆچکه‌یه دوای مردنیان زیندوو ده‌کاته‌وه؟! (ئه‌و که‌سه عوزه‌یر پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) یه‌کسه‌ر خوای گه‌وره سه‌د ساڵ مراندی و پاشان زیندووی کرده‌وه و پێی فه‌رموو: چه‌ند مایته‌وه؟ (عوزه‌یر) وتی: ڕۆژێک یان که‌متر له ڕۆژێک ماومه‌ته‌وه، (خوا) فه‌رمووی: نه‌خێر ئه‌وه سه‌د ساڵت پێچووه، جا ته‌ماشای خواردن و خواردنه‌وه‌که‌ت بکه (له‌و ماوه درێژه‌دا) نه‌گۆڕاوه و تێک نه‌چووه، ته‌ماشای گوێدرێژه‌که‌شت بکه، (بۆیه ئه‌مه‌مانکرد) تا به‌م به‌سه‌رهاته بتکه‌ینه موعجیزه بۆ خه‌ڵکی، جا سه‌یری ئێسکه‌کانی (گوێدرێژه‌که‌ت بکه) چۆن به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستین و پاشان به‌گۆشت دایانده‌پۆشین، کاتێک بینی و بۆی ده‌رکه‌وت وتی: چاک ده‌زانم و دڵنیام به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['260'] = 'به یاد بهێنه، کاتێک ئیبراهیم وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌که‌یته‌وه؟ خوا فه‌رمووی: ئایا باوه‌ڕت نه‌هێناوه؟ ئیبراهیم وتی: به‌ڵێ (باوه‌ڕم هه‌یه) به‌ڵام حه‌زده‌که‌م (به‌چاوی خۆم بیبینم) تا دڵم ئارام بگرێت، خوا فه‌رمووی: جا که‌واته چوار باڵنده بهێنه‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و دوایی هه‌ر چواریان سه‌ربڕه‌و گۆشت و په‌ڕ و خوێنیان تێکه‌ڵ بکه، ئه‌وسا له‌سه‌ر لوطکه‌ی هه‌ر شاخێک هه‌ندێک له‌و تێکه‌ڵه‌یه دابنێ، پاشان بانگیان بکه، به‌گورجی و به‌په‌له هه‌موویان دێنه‌وه بۆ لات و چاک بزانه و دڵنیابه به‌ڕاستی خوا باڵاداست و کار به‌جێ یه.'; $TRANSLATE['30']['2']['261'] = 'نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی خوادا، وه‌کو تۆوێک وایه که بڕوێت و حه‌وت گوڵی گرتبێت، له هه‌ر گوڵێکدا سه‌د دانه‌ی تیادا بێت، خوایش بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت (به گوێره‌ی نیه‌تی و جێگرتنی خێره‌که‌ی) پاداشت چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و خوا فراوانگیر و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['262'] = 'ئه‌وانه‌ی ماڵ و داراییان ده‌به‌خشن له ڕێگه‌ی خوادا، به‌دوای ئه‌وه‌ی به‌خشیوویانه هیچ جۆره منه‌تێک نانێن و هیچ جۆره ئازارێک ناگه‌یه‌نن، (ئه‌وانه) ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، هیچ ترس و بیمیان له‌سه‌رنیه (له که‌م و کووڕیی پاداشت و ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت)، غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێ ناکات.'; $TRANSLATE['30']['2']['263'] = 'قسه‌و گوفتاری جوان و چاوپۆشیه‌ک (له هه‌ڵه)، چاکتره له به‌خشینێک که ئازاری به‌دوادا بێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی به‌منه‌ت) و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سه‌رکه‌ش و یاخییه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['2']['264'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، نه‌که‌ن خێر‌و پاداشتی چاکه‌کانتان پووچ بکه‌نه‌وه به منه‌ت نان و دڵ ئازاردانی (هه‌ژاران)، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی خۆی له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکی ببه‌خشێت بۆ ڕیاکاریی و خۆنواندن و ئیمان و باوه‌ڕی به‌خواو ڕۆژی دوایی نه‌بێت، جا نموونه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه وه‌ک به‌ردێکی ساف وایه که خۆڵێکی به سه‌ره‌وه بێت، له‌وه‌ودوا بارانێکی لێزمه ببارێت به‌سه‌ریداو هیچی به‌سه‌ره‌وه نه‌هێڵێت و به‌ره‌ق و ته‌قی به‌جێی بهێڵێت و حه‌قیقه‌تی ده‌ربکه‌وێت، (ئینجا ئه‌و جۆره ڕیابازو بێ باوه‌ڕ منه‌تنه‌رانه) هیچ جۆره به‌هره‌یه‌ک له‌و به‌خشینه‌یان به‌ده‌ست ناهێنن، بێگومان خوای گه‌وره ڕێنموویی قه‌ومی بێ باوه‌ڕو کافران ناکات.'; $TRANSLATE['30']['2']['265'] = 'نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و بۆ دامه‌زراندن و ڕاهێنانی خۆیان له‌سه‌ر چاکه‌کاری، وه‌کو باخچه‌یه‌ک وایه: له به‌رزاییه‌کدا بێت و بارانێکی دڵۆپ گه‌وره بیگرێته‌وه و ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که دوو به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بارانی دڵۆپ گه‌وره‌ش نه‌یگرێته‌وه، ئه‌وه نمه باران پاراوی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['266'] = 'ئایا هیچ که‌س له ئێوه حه‌ز ده‌کات باخێکی هه‌بێت له دارخورماو چه‌نده‌ها جۆر ڕه‌زه ترێ پێک هاتبێت و چه‌ند جۆگه‌و ڕووبارێک به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا بڕوات و هه‌موو جۆره به‌روبوومێکی تێدا بێت بۆ خاوه‌نه‌که‌ی و خۆی دووچاری پیری بووبێت و چه‌ند نه‌وه‌و منداڵێکی لاوازی هه‌بێت، که‌چی له‌ناکاو گه‌رده‌لولێک گڕوگه‌رمیه‌کی به‌هێزی تێدابێت و هه‌ڵکاته‌سه‌ری و یه‌کسه‌ربسووتێت؟! (ئه‌مه زۆر جێی داخ و نیگه‌رانیه چونکه نه‌خۆی له‌به‌ر پیری، نه‌منداڵی، له‌به‌ر بێ هێزی، ناتوانن باخه‌که ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان ده‌خاته به‌رچاوتان بۆ ئه‌وه‌ی تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه (خۆتان مایه‌پووچ و ڕه‌نج به‌خه‌سار نه‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['2']['267'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ببه‌خشن له باشترین به‌روبووم و به‌رهه‌مێک که به‌ده‌ستان هێناوه و له‌و به‌روبوومانه‌ی که له زه‌ویدا بۆمان ده‌رهێناون و ڕواندوومانه، نه‌که‌ن نیازی به‌خشینی شتی ناپوخت و بێ که‌ڵک بکه‌ن و له‌و ببه‌خشن، له‌کاتێکدا خۆتان ئه‌و جۆره شتانه وه‌رناگرن و پێی ڕازی نابن (ئه‌گه‌ر بتاندرێتێ) مه‌گه‌ر چاوی لێ بنوقێنن و بزانن که خوا ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه (پێویستی به‌به‌خشینی بێ نرخ نیه).'; $TRANSLATE['30']['2']['268'] = '(کاتێ ئێوه له ماڵ و داراییتان ده‌به‌خشن) شه‌یتان به‌ڵێنی هه‌ژاری و نه‌داریتان پێ ده‌دات (ده‌تانترسێنێت به هه‌ژاری) و فه‌رمانتان پێ ده‌دات به‌گوناهو تاوان و خراپه و نه‌به‌خشین، خوای گه‌وره‌ش به‌ڵێنی لێخۆشبوونێکی تایبه‌تی خۆیتان پێده‌دات له‌گه‌ڵ زۆری ڕۆزی و به‌هره‌ی فراوانداو خوا فراوانگیرو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['269'] = 'ئه‌وزاته به‌هه‌ر که‌س بیه‌وێت و (شایسته بێت) حیکمه‌ت و دانایی پێ ده‌به‌خشێت و هه‌ر که‌س حیکمه‌تی پێ ببه‌خشرێت، ئه‌وه بێگومان خێرێکی زۆری پێدراوه، جا بێجگه له ژیر و هۆشمه‌نده‌کان که‌سانی تر له‌و به‌هره‌یه تێناگه‌ن و په‌ند وه‌رناگرن.'; $TRANSLATE['30']['2']['270'] = 'هه‌رشتێکتان به‌خشی بێت یان هه‌ر نه‌زرو بڕیارێکتان دابێت، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت و بۆ سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانیه‌ک نیه (که بیانپارێزێ له تۆڵه‌ی خوا).'; $TRANSLATE['30']['2']['271'] = 'ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه و به‌خشینه‌کانتان به ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه شتێکی چاکه، خۆ ئه‌گه‌ر بیشارنه‌وه و بیده‌ن به هه‌ژاران به نهێنی ئه‌وه چاکتره بۆتان، جا (به‌و به‌خشینه) خوا هه‌ندێک له گوناهه‌کانتان ده‌سڕێته‌وه و خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['2']['272'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هیدایه‌ت و ڕێنموویی و موسوڵمان کردنی ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ر تۆ نیه (چونکه تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره) به‌ڵام خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی بوێت ده‌کات، (به مه‌رجێک ئه‌و که‌سه‌ش ڕووی دڵی بکاته ئیمان) هه‌ر خێرێکیش ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه قازانجه‌که‌ی بۆ خۆتانه، ئێوه (ئه‌ی بڕواداران) هیچ شتێک نابه‌خشن مه‌گه‌ر بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بێت و هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام بده‌ن پاداشته‌که‌یتان ده‌ستتان ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وسا ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌متان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['273'] = '(ئه‌و جۆره به‌خشینانه پێشکه‌ش بکه‌ن) به‌و هه‌ژارانه‌ی له پێناوی خوادا لێ‌بڕاون و ناتوانن بگه‌ڕێن به زه‌ویدا و بازرگانی و کاسبی بکه‌ن (به‌هۆی خه‌ریک بوونیان به‌گه‌یاندنی په‌یامی خوا)، ئه‌وه‌ی نه‌یانناسێت، (ئه‌و هه‌ژارانه ئه‌وه‌نده که‌سایه‌تی خۆیان ڕاده‌گرن و نه‌فس به‌رزن)، واده‌زانێت ده‌وڵه‌مه‌ندن، تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (یا ئه‌ی ئیماندار) به ڕه‌نگ و ڕوخسار‌و سیمایاندا ده‌یانناسیت، داواناکه‌ن له خه‌ڵکی به‌زۆر شتی لێبسه‌نن و ڕووگیریان بکه‌ن، هه‌ر خێرێک ئه‌نجام بده‌ن ئه‌وه بێگومان خوا زانایه پێی.'; $TRANSLATE['30']['2']['274'] = 'ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، به‌شه‌و و به ڕۆژ، به نهێنی و به ئاشکرا، ئا ئه‌وانه هه‌ر پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ترس و بیمیان له‌سه‌ر نییه و ئه‌وان خه‌فه‌تبار نابن (له ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا).'; $TRANSLATE['30']['2']['275'] = 'ئه‌وانه‌ی سو‌و ده‌خۆن، هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن و ڕاست نابنه‌وه (له گۆڕدا) مه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی که شه‌یتان ده‌ستی لێوه‌شاندبێت (هه‌ر له دنیادا سروشتی نین، له قیامه‌تیشدا وه‌ک شێت ده‌بن) چونکه ئه‌وانه ده‌ڵێن: کڕین و فرۆشتن وه‌ک سو‌و وایه (له حاڵێکدا): خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه، جا ئه‌وه‌ی ئامۆژگاری په‌روه‌ردگاری پێگه‌یشت و وازی هێنا، ئه‌وه‌ی ده‌ستی که‌وتووه، بۆ خۆی، کاری (له لێ پرسینه‌وه‌شی) ده‌که‌وێته‌لای خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ست بکاته‌وه‌به‌سوو خۆریی، ئا ئه‌وانه جێنشینی ناو ئاگری دۆزه‌خن و ژیانی هه‌میشه‌یی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['2']['276'] = 'خوا، سو‌و، ته‌فروتونا ده‌کات و به‌ره‌که‌تی لێ هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پاداشتی خێر و سامان به‌خشین بره‌و پێ ده‌دات و به‌ره‌که‌تی تێ ده‌خات بێگومان خوا هیج کافرێکی تاوانباری خۆشناوێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['277'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی به‌جێهێناوه و زه‌کاتیان داوه، ته‌نها پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا نه ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه‌غه‌م و په‌ژاره ده‌یان گرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['278'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، پارێزکارو خواناس بن و واز له پاشماوه‌ی سو‌و بهێنن ئه‌گه‌ر ئیماندارن.'; $TRANSLATE['30']['2']['279'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن، ئه‌وه جه‌نگ له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نن (که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی زۆر سامناکه)، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و (له سو‌و خۆری واز بهێنن) ئه‌وه ته‌نها سه‌رمایه‌کانتان بۆ هه‌یه وه‌ری بگرنه‌وه، نه سته‌م ده‌که‌ن (له قه‌رزاره‌کان) نه سته‌متان لێ ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['280'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزاره‌که نه‌دار بوو، ئه‌وه مۆڵه‌تی بدرێ تا ده‌رووی لێ ده‌کرێته‌وه و ده‌یبێت، خێر کردنتان به قه‌رزاره‌که و ئازاد کردنی و به‌خشینی، چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن (چه‌نده پاداشتی خوایی بێ سنووره).'; $TRANSLATE['30']['2']['281'] = '(خه‌ڵکینه) له سزا‌و تۆڵه‌ی ڕۆژێک بترسن که تیایدا بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌موو که‌س پاداشتی کاروکرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت و سته‌میان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['2']['282'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر قه‌رزێکتان کرد له یه‌کتر تا ماوه‌یه‌کی دیاری کراو، ئه‌وه بینوسن و با نووسه‌رێک که دادپه‌روه‌ربێت به‌ڕاستی و دروستی له نێوانتاندا بینوسێت، با هیچ نوسه‌رێک سه‌رپێچی نه‌کات له نوسین، هه‌ر وه‌ک چۆن خوا فێری کردووه با بنووسێت، (خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک خوێنده‌وار نه‌بێت) ئه‌وه‌ی که حه‌قه‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه و قه‌رزه‌که‌ی لایه با به‌ده‌می خۆی (ئه‌ندازه‌ی قه‌رزه‌که‌ی) به کاتبه‌که بڵێت و له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت و چاوپۆشی له هیچی نه‌کات و لێی که‌م نه‌کاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ره هه‌ڵه‌شه بوو، یا لاواز بوو (منداڵ یان به‌ساڵاچوو بوو) یا نه‌یده‌توانی دان به حه‌قه‌که‌دا بنێت (که‌ڕوڵاڵ بوو) با به‌خێوکه‌ر، یا سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ی دادگه‌رانه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی قه‌رزه‌که‌ی بڵێت و با دوو پیاو له خۆتان شایه‌تی له‌سه‌ر (قه‌رزو مامه‌ڵه)بگرن، ئه‌گه‌ر دووپیاو ده‌ستنه‌که‌وتن بۆ شایه‌تی، با پیاوێک و دوو ئافره‌ت شایه‌تییه‌که بده‌ن له‌و که‌سانه‌ی که ڕازین به شایه‌تیدانیان، نه‌وه‌کو یه‌کێک له (ئافره‌ته‌کان) بیری بچێت، با ئه‌وی تریان بیری بهێنێته‌وه و شایه‌ته‌کان نابێت که کاتێک داواکران خۆ وێڵ بکه‌ن و ئاماده نه‌بن، بێزار مه‌بن له‌وه‌ی که (قه‌رز) بنووسن، که‌م بێت یان زۆر و تا ماوه‌ی دیاری کراوی، به ڕوونی با یاداشت بکرێت، ئه‌نجامدانی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزتان به‌و شێوه دادپه‌روه‌رانه‌یه و په‌سه‌ندتره لای خوا (له نه‌نووسین)، ئه‌وسا چاکتر ده‌توانن شایه‌تی ڕاگرن و نزیکترن له‌وه‌ی گومان و دوودڵی به یه‌کتر نه‌به‌ن (مافی که‌س تیا نه‌چێت)، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت له‌به‌ر ده‌ستانداو له نێو خۆتاندا بیگێڕن و کڕین و فرۆشتن ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وه گوناهتان ناگات که ناینووسن، (چونکه ئاسان نیه‌و مامه‌ڵه دواده‌خات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت) شایه‌ت بگرن کاتێک کڕین و فرۆشتنتان ئه‌نجامدا و نابێت نووسه‌رو شایه‌ت ئازار بدرێن و بێزار بکرێن، خۆ ئه‌گه‌ر شتی وابکه‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه ئێوه له چه‌نده‌ها فه‌رمانبه‌رداری ده‌رچوون، جا له خوا بترسن و خۆ پارێزبن و خوا فێری ئه‌و شتانه‌تان ده‌کات (که خێری تیایه بۆ دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تی له دوایه) و خوا به هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['283'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ردا بوون و نووسه‌رێکتان ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه بارمته‌کان وه‌رده‌گیرێن (له‌باتی قه‌باڵه و سه‌نه‌ده‌که)، خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی (قه‌رزه‌که) بداته‌وه و با له خوای په‌روه‌ردگاری بترسێت، نه‌که‌ن شایه‌تی بشارنه‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بشارێته‌وه ئه‌وه به‌ڕاستی دڵی ژه‌نگاوی و ناپوخت گوناهباره، خوایش به هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن زانایه.'; $TRANSLATE['30']['2']['284'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له دڵ و ده‌رونتاندا جێگیر بووه، ده‌ری بخه‌ن، یان بیشارنه‌وه خوا ده‌رباره‌ی لێتان ده‌پرسێته‌وه، ئه‌وسا له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و هه‌رکه‌س بیه‌وێت سزای ده‌دات و خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه (ئه‌وه‌ی چرپه‌ی ده‌روونیه دێت و ده‌ڕوات و جێگیر نابێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه).'; $TRANSLATE['30']['2']['285'] = 'پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران باوه‌ڕیان هه‌یه به‌وه‌ی له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، هه‌موویان باوه‌ڕیان هه‌یه به خوا‌و فریشته‌کانی و کتێبه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌کانی (ده‌ڵێن) هیچ جۆره جیاوازیه‌ک ناکه‌ین له نێوان هیچ پێغه‌مبه‌رێ له پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوادا (له باوه‌ڕدا)، هه‌روه‌ها وتیان: گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین (بۆ به‌دیهێنه‌رمان) په‌روه‌ردگارا لێ‌خۆش بوونی تۆمان ده‌وێت و سه‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ لای تۆیه گه‌ڕانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['2']['286'] = 'خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان). خوای گه‌وره ئه‌رک ناخاته سه‌ر هیچ که‌سێک مه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر توانایی خۆی نه‌بێت، هه‌ر کارێکی چاک ئه‌نجام بدات قازانجی ته‌نها بۆ خۆیه‌تی و هه‌ر خراپه‌یه‌کی کردبێت ته‌نها یه‌خه‌ی خۆی ده‌گرێت و له‌سه‌ر خۆیه‌تی (هه‌ر بۆیه ئیمانداران ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا؛ لێمان مه‌گره ئه‌گه‌ر فه‌رامۆشیمان به‌سه‌ردا هات یان گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان له ده‌ست قه‌وما، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکی سه‌خت و کاری گران مه‌ده به‌سه‌رماندا وه‌کو ئه‌وه‌ی داوته به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه‌دا، په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌رکێک مه‌ده به‌سه‌رماندا له تواناماندا نه‌بێت، تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کمان مه‌که توانا‌و هێزو هه‌ناومان لێ ببڕێت، گوناهمان بسڕه‌وه و چاوپۆشی بکه له هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان و دای پۆشه، (داواکارین) به‌زه‌ییت بێته‌وه پیاماندا، ڕه‌حممان پێ بکه، هه‌ر تۆ پشت و په‌ناو یاریداده‌ری ئێمه‌یت، جا بۆیه داوا ده‌که‌ین سه‌رمان بخه‌یت به‌سه‌ر قه‌ومی کافر‌و خوانه‌ناساندا، (ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگاری مه‌زن فێری نزای ڕێک و پێکمان ده‌کات، ئومێده که لێشمان وه‌ربگرێت..) کاتێک ئایه‌تی (٢٨٤) دابه‌زیووه هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌غڵه‌ت بوون و چوون بۆ خزمه‌تی.. ئه‌ویش فه‌رموویه‌تی: بڵێن گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چین.. ئینجا خوای گه‌وره ئایه‌تی (٢٨٥، ٢٨٦)ی دابه‌زاند بۆ دڵدانه‌وه‌یان).'; $TRANSLATE['30']['3']['1'] = 'چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['2'] = 'خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو دروستکراوه‌کانیه‌تی.'; $TRANSLATE['30']['3']['3'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (مو‌سا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...'; $TRANSLATE['30']['3']['4'] = 'له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان).'; $TRANSLATE['30']['3']['5'] = 'بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا.'; $TRANSLATE['30']['3']['6'] = 'ئه‌و خوایه زاتێکه نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت چۆن بیه‌وێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌ڕاست نی یه جگه له‌و خوایه و ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێ یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['7'] = 'ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیان‌دا لاری و لادان هه‌یه، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانست‌دا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه).'; $TRANSLATE['30']['3']['8'] = '(ئه‌وانه ده‌ڵێن) په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری.'; $TRANSLATE['30']['3']['9'] = 'په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه، بێگومان خوا (زاتێک نیه) که به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر....'; $TRANSLATE['30']['3']['10'] = '(له‌و ڕۆژه‌دا) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆره به‌رگریه‌کیان لێ ناکه‌ن له سزای خوا، ئا ئه‌وانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.'; $TRANSLATE['30']['3']['11'] = 'ئه‌وانه داب و نه‌ریتیان وه‌کو داب و نه‌ریتی داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی که پێشیان هاتوون وایه، ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ دانا، خوایش ئه‌وانی به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه به‌توندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌هێز و به‌زه‌بره.'; $TRANSLATE['30']['3']['12'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ به‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌هێناوه: سه‌رئه‌نجام تێکده‌شکێن و ژێرده‌ست ده‌خرێن (له دنیادا، له ڕۆژی دوایشدا) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناو دۆزه‌خ که ناخۆشترین جێگه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['13'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه بڵێ) بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی که له (جه‌نگی به‌دردا) ڕوو به ڕووی یه‌کتر وه‌ستان نیشانه‌و په‌ندێکی گه‌وره بوو بۆتان، ده‌سته‌یه‌کیان له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان، ده‌سته‌که‌ی تریان بێ باوه‌ڕ بوون، ئیمانداران له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نواند (له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌چاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشته‌یشی دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک)و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، به‌ڕاستی ئا له‌و یارمه‌تیه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که بینایی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌وردیی بیرده‌که‌نه‌وه (که چۆن کۆمه‌ڵێکی که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆردا).'; $TRANSLATE['30']['3']['14'] = 'ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکاره‌ی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته).'; $TRANSLATE['30']['3']['15'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: ئایا هه‌واڵی چاکتر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم؟! (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که): بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، لای په‌روه‌ردگاریان باخه‌کانی به‌هه‌شت ئاماده‌یه بۆیان که: چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی پاکیزه‌دا و به‌ده‌م هه‌ست کردنی به‌رده‌وام به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری ئازیز، بێگومان ئه‌و خوایه بینایه به‌به‌نده‌کانی.'; $TRANSLATE['30']['3']['16'] = 'ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه.'; $TRANSLATE['30']['3']['17'] = '(جا ئه‌و ئیماندارانه، ئه‌مه سیفه‌تیانه) خۆگرو ئارامگرن (له به‌رامبه‌ر ناسۆر و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه)، ڕاستگۆ‌و خواپه‌رستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و، له به‌ره‌به‌یانه‌کاندا داوای لێخۆشبوو‌ن (له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن چونکه واهه‌ست ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست خواپه‌رستیان نه‌کردووه).'; $TRANSLATE['30']['3']['18'] = 'خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['3']['19'] = 'به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه، ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک له غه‌یری خۆیان)، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا (هه‌ر زوو به‌دۆزه‌خیان ده‌گه‌یه‌نێت).'; $TRANSLATE['30']['3']['20'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌ختیان له‌گه‌ڵدا کردیت، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆس بڵێ: من و ئه‌وانه‌ی که شوێنم که‌وتوون ڕوومان کردۆته خوا‌و ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وین، به‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه و ئه‌وانه‌ش نه‌خوێنده‌وارن له (موشریکانی عه‌ره‌ب) بڵێ: ئایا ئێوه ته‌سلیم بوون به‌خواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون، ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و باوه‌ڕنه‌هێنن، ئه‌وه ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که له‌سه‌رتۆیه، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌به‌نده‌کانی.'; $TRANSLATE['30']['3']['21'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌رانیش به‌بێ هیچ حه‌قێک ده‌کوژن و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش ده‌کوژن که فه‌رمان به دادپه‌روه‌ری ده‌ده‌ن، که‌واته مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان پێ بده!!'; $TRANSLATE['30']['3']['22'] = 'ئا ئه‌وانه که‌سانێکن کرده‌وه‌کانیان پووچ بۆته‌وه له دنیا‌و قیامه‌تدا، که‌سیش نیه پشتیوانی له‌وان بکات.'; $TRANSLATE['30']['3']['23'] = 'ئایا نابینی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شێک له کتێبی ئاسمانیان پێدراوه کاتێک بانگ ده‌کرێن بۆ لای کتێبی خوا (ته‌ورات) تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا، پاشان ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و له کاتێکدا ئه‌وان سه‌رپێچیکه‌رن.'; $TRANSLATE['30']['3']['24'] = 'بۆیه‌ش (واده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌یانووت: هه‌رگیز ئاگری دۆزه‌خ چه‌ند ڕۆژێکی که‌م نه‌بێت به‌ر له‌شمان ناکه‌وێت و ئه‌وه‌ی له ئاینه‌کانیاندا بۆ خۆیان هه‌ڵبه‌ستبوو، سه‌ری لێ شێواندن و ته‌فره‌ی دان.'; $TRANSLATE['30']['3']['25'] = 'ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ له‌و ڕۆژه‌دا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه که هیچ گومانێک له هاتنیدا نیه و هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی پێده‌درێت، له‌کاتێکدا ئه‌وان سته‌میان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['26'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: خوایه تۆ خاوه‌نی هه‌موو شتێکیت، ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشیت به‌هه‌ر که‌سێک بته‌وێت و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه له هه‌ر که‌سێک بته‌وێت هه‌ر که‌س بته‌وێت باڵاده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رکه‌سێکیش بته‌وێت زه‌لیل و بێ ده‌سه‌ڵات و ژێربه‌ده‌ستی ده‌که‌یت، هه‌رچی خێر هه‌یه هه‌ر به ده‌ست تۆیه، بێگومان تۆ ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.'; $TRANSLATE['30']['3']['27'] = 'شه‌و تێکهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌که‌یت، ڕۆژ تێکهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌که‌یت، زیندوو له مردوو ده‌ردێنیت، مردوو له زیندوو ده‌ردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار ده‌به‌خشیت به هه‌ر که‌س بته‌وێت (کاره‌کانت هه‌ر هه‌مووی پڕه له حیکمه‌ت و دانایی، به‌نده‌کانت سه‌رسام و سه‌ر سووڕماوون له که‌ماڵی تۆ).'; $TRANSLATE['30']['3']['28'] = 'نابێت ئیمانداران، کافران بکه‌نه پشت و په‌ناو یارو یاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئه‌وه‌ی کاری وا بکات، ئه‌وکاره‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی ئیمانیی به‌خواوه نه‌مێنێت، مه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆتان به بێگومان له شه‌ڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌ده‌م ڕازییان بکه‌ن، نه‌ک به‌دڵ و کرده‌وه)، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به‌سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (تا کاری ناڕه‌وای وانه‌که‌ن)، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه.'; $TRANSLATE['30']['3']['29'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له سینه‌تاندا جێگیره بیشارنه‌وه یاخود ئاشکرای بکه‌ن، ئه‌وه خوا پێی ده‌زانێت، هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر پێی ده‌زانێت و خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['30'] = 'ڕۆژێک دێت هه‌مووکه‌س، کاروکرده‌وه‌کانی خۆی ده‌بینێت ئاماده کراون به‌خێرو شه‌ڕیه‌وه، تاوانبار ئاوات ده‌خوازێت که له نێوان خۆی و کرده‌وه خراپه‌کانیدا مه‌ودایه‌کی دوور‌و درێژ هه‌بوایه، خوای گه‌وره‌ش بێدارتان ده‌کاته‌وه به سیفه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خۆی ده‌تانترسێنێت (له‌وه‌ی که کاری ناڕه‌وا بکه‌ن) و خوا به‌سۆز و به به‌زه‌ییه بۆ ئه‌و به‌ندانه‌ی (که به‌م ئاگاداریانه دڵیان ڕاده‌چڵه‌کێت پێش هاتنی ئه‌و ڕۆژه).'; $TRANSLATE['30']['3']['31'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['32'] = '(دووباره) پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌پێچی بکه‌ن و پشتی تێبکه‌ن ئه‌وه دڵنیابن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['33'] = 'به‌ڕاستی خوا ئاده‌م و نوح و نه‌وه‌کانی ئیبراهیم و نه‌وه‌کانی عیمرانی هه‌ڵبژاردووه‌و ڕێزی داوون به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌موو جیهاندا.'; $TRANSLATE['30']['3']['34'] = 'ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌کن یه‌ک ڕه‌چه‌ڵن، هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (چاک ده‌یزانی که شایسته‌ن بۆ ئه‌و کاره پیرۆزه).'; $TRANSLATE['30']['3']['35'] = '(به‌یاد بێنه) کاتێک هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هه‌موو ئه‌رک و ئیش و کارێک (تا هه‌ر له خزماتی بیت المقد‌س دا بێت) ده تۆش لێم وه‌ربگره، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.'; $TRANSLATE['30']['3']['36'] = 'به‌ڵام کاتێک منداڵه‌که‌ی بوو (به دڵشکاویه‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چی بووه، (خۆ ئاشکرایه) کوڕیش وه‌کو نی یه (له‌گه‌لێ ڕووه‌وه و هه‌ریه‌که ئه‌رک و فرمانی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ی به ئافره‌ت ده‌کرێت به‌پیاو ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ژن و پیاو ته‌واوکاری یه‌کترن و هیچیان لای خوا که‌م ڕێزنین ئه‌رکی خزمه‌تکاری بیت المقدسیش به‌و ناکرێت)، منیش به‌ڕاستی ناوم نا مه‌ریه‌م و من ئه‌یپارێزم به‌تۆ خۆی و وه‌چه‌که‌ی له شه‌یتانی ڕه‌جم کراو.'; $TRANSLATE['30']['3']['37'] = 'ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستا‌و سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ر کاتێک زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه، زه‌که‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌ت له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌ر که‌س بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوور‌و بێ هۆکار ده‌به‌خشێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['38'] = 'ئا له‌و کات و شوێنه‌دا، زه‌که‌ریا هانا و نزای بۆ په‌روه‌ردگاری لێ به‌رز بۆوه و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌ی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت.'; $TRANSLATE['30']['3']['39'] = 'جا یه‌کسه‌ر فریشته جبرئیل بانگی کرد له‌کاتێکدا زه‌که‌ریا له میحرابه‌که‌دا وه‌ستا بوو، نوێژی ده‌کرد، (وتی) به‌ڕاستی خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به به‌خشینی کوڕێک ناوی یه‌حیایه، به‌ڕاستدانه‌ری فه‌رمانی تایبه‌تی خوایه و گه‌وره و ڕێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.'; $TRANSLATE['30']['3']['40'] = 'زاکه‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا؛ ئاخۆ چۆن منداڵم پێ ده‌به‌خشیت خۆ من پیری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووم، هاوسه‌ره‌که‌شم سک ناکات، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: کاری خوا هه‌ر ئاوایه و هه‌ر چیه‌کی بوێت، ده‌یکات.'; $TRANSLATE['30']['3']['41'] = 'ئینجا زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم بۆ دیاری بکه تا دڵنیابم که خێزانم سکی بووه، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌که توانای قسه کردنت تا سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا نابێت (زمانت ده‌به‌سترێت) مه‌گه‌ر به ئیشاره‌ت و ئاماژه نه‌بێت، تۆش زۆر یادی په‌روه‌ردگارت و ته‌سبیحات و ستایشی بکه به‌تایبه‌تی له ده‌مه و ئێواره و به‌ره‌به‌یاندا.'; $TRANSLATE['30']['3']['42'] = '(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه کاتێک) جبرئیلی فریشته وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزه‌ی کردویت، هه‌ڵی بژاردویت و ڕێزی داویت به‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا.'; $TRANSLATE['30']['3']['43'] = 'ئه‌ی مه‌ریه‌م ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگارت به، سوژده و کڕنووشی بۆ ببه له‌گه‌ڵ کڕنووشبه‌راندا.'; $TRANSLATE['30']['3']['44'] = 'ئه‌وشتانه‌ی باسکران چه‌ند هه‌واڵێک بوون له غه‌یبه‌وه، ئێمه له‌ڕێگه‌ی (وه‌حی) و سروشه‌وه به‌تۆی ده‌گه‌یه‌نین، خۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌وێ نه‌بوویت کاتێک پێنوسه‌کانیان ههڵئهدایه (ئاوه‌وه، پێنوسی کێ سه‌رکه‌وت و ئاو نه‌یبرد) ئه‌وه‌یان مه‌ریه‌م په‌روه‌رده بکات، تۆ له‌وێش نه‌بوویت کاتێک کێشه‌یان هه‌بوو (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌خێوی بکات).'; $TRANSLATE['30']['3']['45'] = '(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['3']['46'] = 'جا عیسا له بێشکه‌داو به‌گه‌وره‌ییش قسه ده‌کات بۆ خه‌ڵکی، له پیاو چاکانیشه.'; $TRANSLATE['30']['3']['47'] = 'ئه‌وسا مه‌ریه‌م وتی: په‌روه‌ردگارا، جا چۆن من منداڵم ده‌بێت: خۆ که‌س توخنم نه‌که‌وتووه، (جوبره‌ئیل فه‌رمووی): ویست و فه‌رمانی خوا هه‌روایه و چی بوێت، دروستی ده‌کات، هه‌ر کاتێک شتێکی بوێت ته‌نها پێی بڵێ ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['48'] = 'هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فێری کتێب و نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['3']['49'] = '(له ئاینده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل که من پێغه‌مبه‌رێکم، بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه‌کراوم، به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیشم پێ یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که): من له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌تان بۆ دروست ده‌که‌م، ئینجا فووی پێدا ده‌که‌م، به‌فرمانی خوا یه‌کسه‌ر، ده‌بێته باڵنده‌یه‌کی زیندوو و کوێری زکماک و نه‌خۆشی به‌ڵه‌کیی چاک ده‌که‌مه‌وه به‌ویستی خوا و مردووانیش زیندوو ده‌که‌مه‌وه به‌فرمانی خوا و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن له ماڵه‌کانتاندا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڕاستی له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر ئیماندارن.'; $TRANSLATE['30']['3']['50'] = 'هه‌روه‌ها به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته‌م که له‌به‌ر ده‌ستمدایه، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و شتانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رامکراوه (به‌فه‌رمانی خوا) حه‌ڵاڵی بکه‌م و به‌ڵگه‌شم بۆ هێناون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیم) که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن و به قسه‌م بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['51'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، که‌واته ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و ملکه‌چی ئه‌و بن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['3']['52'] = 'جا کاتێک عیسا هه‌ستی به کوفر‌و بێ دینی ئه‌وانه کرد وتی: کێ پشتیوانمه بۆ لای خوا، (کێ دێت تا پێکه‌وه به‌رنامه‌ی خوا بگه‌یه‌نین)، حه‌وارییه‌کان وتیان: ئێمه‌ین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوه‌ڕی ته‌واومان به‌و خوایه هێناوه، تۆش شایه‌تی بده که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین.'; $TRANSLATE['30']['3']['53'] = '(ئه‌وسا وتیان): په‌روه‌ردگارا ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه و ڕه‌وانه‌ت کردووه، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده تۆیش له ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه.'; $TRANSLATE['30']['3']['54'] = '(به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانی‌دا.'; $TRANSLATE['30']['3']['55'] = '(به‌یادیان بهێنه) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه.'; $TRANSLATE['30']['3']['56'] = 'جا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون سزای توند و تیژیان ده‌ده‌م له دنیادا (به شکستی و سه‌رشۆڕیان)، له قیامه‌تیشدا (به ژیانی سه‌ختی ناو دۆزه‌خ)، جا له‌وێ که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت که یاریده‌ده‌رو پشتیوانیان بێت (له سزای من بیانپارێزێت).'; $TRANSLATE['30']['3']['57'] = 'ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['58'] = 'ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی که به‌سه‌رتدا ده‌یخوێنینه‌وه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له ئایه‌ته‌کانی خوایه و له یادو باسه پڕداناییه‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['59'] = 'به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی دا‌و پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).'; $TRANSLATE['30']['3']['60'] = 'حه‌قیقه‌ت و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه، کاواته نه‌که‌یت بچیته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که گومان کارکردی هه‌یه له‌سه‌ریان.'; $TRANSLATE['30']['3']['61'] = '(دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['3']['62'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی ڕاست و دروست (ده‌رباره‌ی عیسا و دایکی)، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله)، بێگومان ئه‌و (الله) یه هه‌ر خۆی باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['3']['63'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و ڕاستیانه‌دا) ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوویان وه‌رگێڕاو پشتیان تێکرد (ئه‌وه بزانه ئه‌وانه ڕاستیخوازنین)، خوایش زانا‌و ئاگایه به‌وانه‌ی که تۆوی تاوان و خراپه ده‌چێنن.'; $TRANSLATE['30']['3']['64'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز و به‌رنامه‌یه‌که‌وه که هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه له نێوان ئێمه‌ش و ئێوه‌شدا (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه): جگه له (الله) که‌سی تر نه‌په‌رستین، هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، هیچ لایه‌کمان لاکه‌ی ترمان (به‌پیرۆز و فه‌رمانڕه‌وا دانه‌نێین) له‌جیاتی ئه‌و زاته و نه‌یپه‌رستین (خۆ ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازدا) سه‌رپێچیان کرد‌و گوێیان پێنه‌دا، ئه‌وه پێیان بڵێ: که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.'; $TRANSLATE['30']['3']['65'] = 'ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (هه‌ریه‌که‌تان واداده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیرتان ناخه‌نه‌کارو تاکه‌ی ژیرنابن؟!'; $TRANSLATE['30']['3']['66'] = 'ئه‌وه ئێوه‌ن موجاده‌له‌و باس و خواستان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کرد که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌بوو.. که‌وابوو بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نی یه؟ دیاره هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن.'; $TRANSLATE['30']['3']['67'] = '(ئاشکرایه) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['3']['68'] = 'نزیکترین که‌س له ئیبراهیمه‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری ئیماندارانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['69'] = 'ده‌سته‌یه‌ک له‌خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) که گومڕاتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن و (خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن).'; $TRANSLATE['30']['3']['70'] = 'ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆ بڕواتان نی یه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا (که هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌کاتێکدا ئێوه به‌ئاشکرا (نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و) ده‌بینن (له کتێبه‌کانتاندا).'; $TRANSLATE['30']['3']['71'] = 'ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به‌به‌ری حه‌ق و ڕاستیداو حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه، له‌کاتێکدا خۆتان چاک ده‌زانن (که‌حه‌ق و ڕاستی کامه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['3']['72'] = 'ده‌سته‌یه‌ک له خاوه‌ن کتێبه‌کان (جووه‌کان) وتیان به‌تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا (به‌درۆوه) ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) بۆ ئیمانداران ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام له‌کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوودڵی و گومانیان تێدا دروست ببێت) بۆ ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز ببنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['73'] = '(هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به‌که‌س جگه به‌وکه‌سانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی هیدایه‌ت و ڕێنمویی یه، (که‌چی جووه‌کان به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): دان به‌وه‌دا مه‌نێن که‌که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێبه‌خشراوه، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌رتاندا!! (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆش) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) و خوا فراوانگیرو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['3']['74'] = 'ئه‌و خوایه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا خاوه‌نی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['75'] = 'له شوێنکه‌وتووانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێک هه‌ن ئه‌گه‌ر ماڵ و داراییه‌کی زۆری به‌ئه‌مانه‌ت له‌لا دابنێیت (هه‌ر کاتێک داوای بکه‌یت) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به‌ته‌واویی، هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به‌ئه‌مانه‌ت لادابنێیت بۆت نایگێڕێته‌وه مه‌گه‌ر به سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت و کۆڵی لێنه‌ده‌یت، ئه‌وانه بۆیه واده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسڵمانانه) لێپرسراو نابین (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێبکه‌ین و ماڵیان بخۆین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ ده‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['3']['76'] = 'نه‌خێر وانیه؛ هه‌ر که‌س ئه‌و په‌یمانه‌ی که داویه‌تی به‌خوا جێبه‌یێی کردبێت و خۆی پاڕاستبێت له حه‌رام، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆشده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['77'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا‌و سوێنده‌کانیان به‌نرخێکی که‌م ده‌فرۆشن (له پله‌و پایه‌ی دنیایی، پاره‌وپول و سامان، ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده بێت هه‌رکه‌مه) ئه‌وانه له دواڕۆژدا هیچ به‌شێکیان نابێت (له سۆز‌و میهره‌بانی خوا)، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا نایاندوێنێت و ته‌ماشایان ناکات (له چڵک و پیسی گوناهـ) خاوێنیان ناکات و سزای پڕ ئێش و ئازاریش بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['78'] = 'به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه‌ی (که له چه‌ند ئایه‌تی پێشوودا باسکران واته جووه‌کان) زمانیان باده‌ده‌ن و به‌جۆرێک شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه، له‌حاڵێکدا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه و به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و ده‌شزانن که درۆ و بوختان ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['79'] = 'بۆ هیچ ئاده‌میزاد و که‌سێک نه‌گونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به‌خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بد و به‌نده‌ی من له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نده و عه‌بدی خوا بن، به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان وتووه) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین و لێبڕاو بن، بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بنه خواناس و ڕه‌بانی که به‌رنامه‌ی خوا فێری خه‌ڵکی بکه‌ن و خۆشتان به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن فێری ببن.'; $TRANSLATE['30']['3']['80'] = '(هیچ پێغه‌مبه‌رێک) فرمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌ن به په‌روه‌ردگار (هه‌رگیز کاری له‌و جۆره له‌وان ناوه‌شێته‌وه) ئایا ڕاسته فرمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان پێ بدات دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه موسڵمانن و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن؟!'; $TRANSLATE['30']['3']['81'] = '(یادیان بێنه) کاتێک خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێک کتێب و دانایی پێبه‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش بوو، ئه‌وه ده‌بێت باوه‌ڕی پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئینجا خوا فه‌رمووی: ئایا بڕیارتانداو په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن؟ وتیان: بڕیارمانداو (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا خوا پێی فه‌رموون: ده به‌شایه‌ت بن و منیش له‌گه‌ڵتان یه‌کێکم له شایه‌ته‌کان.'; $TRANSLATE['30']['3']['82'] = 'جا ئه‌وه‌ی پشتی هه‌ڵکردو سه‌رپێچی کرد دوای ئه‌و په‌یمانه، ئه‌وه ئیتر هه‌ر ئه‌وانه‌ن فاسق و گوناهکار.'; $TRANSLATE['30']['3']['83'] = 'ئایا ئه‌وانه بێجگه له ئاینی خوا ئاینێکی تریان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا که هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه به ڕه‌زامه‌ندی بێت یان به‌ناچاریی ته‌سلیم و ملکه‌چی په‌روه‌ردگارن، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['84'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان هێناوه‌به‌خواو به‌وه‌ی بۆمان نێرراوه‌ته خواره‌وه و به‌وه‌ش که نێرراوه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی و به‌وه‌ش که دراوه به موسا‌و عیسا‌و پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه و ئێمه جیاوازیی ناکه‌ین له‌نێوان هیچ کامیانداو هه‌موومان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین.'; $TRANSLATE['30']['3']['85'] = 'جائه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['86'] = 'چۆن خوا گه‌لێک هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و کافر بوون؟ له حاڵێکدا شایه‌تییان دابوو که‌ئه‌م پێغه‌مبه‌ره حه‌قه‌و چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شیان بۆ هاتبوو (له‌سه‌ر ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته‌و تاقمه سته‌مکاره نادات.'; $TRANSLATE['30']['3']['87'] = 'ئا ئه‌و سته‌مکارانه پاداشت و تۆڵه‌یان ئه‌وه‌یه: نه‌فرینی خوا‌و فریشته و هه‌موو خه‌ڵکییان له‌سه‌ره به‌گشتی..'; $TRANSLATE['30']['3']['88'] = 'له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه و سزا له‌سه‌ریان سووک ناکرێت و موڵه‌تیش نادرێن.'; $TRANSLATE['30']['3']['89'] = 'مه‌گه‌ر که‌سانێک که فریای خۆیان که‌وتبن و ته‌وبه‌یان کردبێت له دوای ئه‌و لادان و یاخیی بوونه‌یان و چاکسازیشیان کردبێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['90'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچوون له کوفر‌و بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان هه‌رگیز لێ وه‌رناگیرێت، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌کانن.'; $TRANSLATE['30']['3']['91'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و به‌بێ باوه‌ڕیی مردوون، (ئه‌گه‌ر) هه‌ریه‌که‌یان بتوانێت پڕ به‌پڕی زه‌وی ئاڵتون بهێنێت و بیکات به‌فیدیه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه و که‌سیش نی یه پشتیوانی‌یان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['92'] = 'ئێوه هه‌رگیز ناگه‌نه پله‌ی چاکیی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که خۆشتان ده‌وێت نه‌به‌خشن، هه‌ر شتێکیش ببه‌خشن ئه‌وه خوا ئاگا‌و زانایه پێی (لێی ون نابێت و بێ پاداشت نابێت).'; $TRANSLATE['30']['3']['93'] = 'هه‌رچی خۆراک هه‌یه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌عقوب خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کردبوو پێش ناردنی ته‌ورات، پێیان بڵێ: ده ئێوه ته‌ورات بهێنن و بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن (دیاره‌که جوله‌که هه‌ر له خۆیانه‌وه ده‌مبازی ده‌که‌ن و قسه ڕێکده‌خه‌ن و شت حه‌رامده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['3']['94'] = 'جائیتر دوای ئه‌و هه‌موو ڕوونکردنه‌وانه ئه‌وه‌ی به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.'; $TRANSLATE['30']['3']['95'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: خوای گه‌وره له هه‌موو فه‌رمایشته‌کانیدا ڕاستی فه‌رمووه، که‌واته شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ون که پاک‌و دروست و فه‌رمانبه‌رداره و ئه‌و هه‌رگیز له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['3']['96'] = 'به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه و ماڵ و مه‌نزڵگه‌یه‌ک که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خواپه‌رستی) ئه‌وه‌یه له مه‌ککه‌دایه، که پیرۆزه و هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.'; $TRANSLATE['30']['3']['97'] = 'له‌و ماڵه‌دا (که‌عبه) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر و ئاشکرا هه‌یه، که یه‌کێکیان شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستیی ئیبراهیمه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی بچێته ناوی پێویسته ئه‌مین و ئاسوده‌بێت، له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ک، جا خوای گه‌وره‌ش بڕیاریداوه له‌سه‌ر خه‌ڵکی حه‌ج و سه‌ردانی (بیت الحرام) بکه‌ن به ته‌نها ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی و ته‌ندروستیان) هه‌یه، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نه‌هێناوه، ئه‌وه با بزانێت به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (پێویستی به چاکه و په‌رستنی که‌س نیه).'; $TRANSLATE['30']['3']['98'] = 'ئه‌ی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به خاوه‌نانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناکه‌ن به ئایه‌ته‌کانی خوا، خۆ خوا شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['99'] = '(هه‌روه‌ها) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب بۆ ڕێده‌گرن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئایینی خوا‌و ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه ڕێبازی دینداری به چه‌وتی بگرێت؟ له‌کاتێکدا خۆتان شایه‌تن و چاک ده‌زانن (ئه‌وه ڕاست نی یه و چه‌وته) دڵنیاش بن که خوا غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و شتانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['100'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی هه‌ندێک له‌وانه ببن که کتێبی (ئاسمانییان) پێدراوه، دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌تانگێڕنه‌وه سه‌ر ڕێبازی کوفر‌و بێ باوه‌ڕی.'; $TRANSLATE['30']['3']['101'] = 'جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌ناوتاندایه (دوای وه‌فاتیشی (صلی الله علیه وسلم) به‌سیره‌تی پاک و بێگه‌ردی هه‌ر له‌ناوماندایه) جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و پیڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایه‌ت دراوه.'; $TRANSLATE['30']['3']['102'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، له خوا بترسن و پارێزکاربن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه و هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن.'; $TRANSLATE['30']['3']['103'] = '(هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مهب، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون، ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی)، باڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['3']['104'] = 'پێویسته له ئێوه ئومه‌تێک پێک بێت، یاخود با هه‌مووتان ئومه‌تێک بن که بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خێر‌و چاکه، فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو کارێکی باو‌و دروست، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ک بکه‌ن، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.'; $TRANSLATE['30']['3']['105'] = 'نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو، له‌یه‌کتر دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یه‌ک ڕیزیدایه)، ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['106'] = 'ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت): باشه، ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی، په‌شیمان بوونه‌وه و ڕێبازی کوفرتان گرته‌به‌ر؟! ده بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['107'] = 'به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوادا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی.'; $TRANSLATE['30']['3']['108'] = 'ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ده‌یخوێنینه‌وه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوایش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['109'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک هه‌ر بۆ لای خوایه.'; $TRANSLATE['30']['3']['110'] = '(به‌ڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان بخوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه (به ئاینی ئیسلام) ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن.'; $TRANSLATE['30']['3']['111'] = 'هه‌رگیز ناتوانن زیان (له بیر‌و باوه‌ڕتان) بده‌ن مه‌گه‌ر ئازارێکی که‌م و ئه‌گه‌ر بجه‌نگن دژتان پشتتان لێهه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن، له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌وتوو نابن.'; $TRANSLATE['30']['3']['112'] = '(جووله‌که) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه و (زوڵمیان لێنه‌کرێت کاتێک ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه به‌ئاسووده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌ند له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی پیلانگێڕان بوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانییان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان). ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینه‌ی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه، چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و پێغه‌مبه‌رانیش به ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه، ئه‌وانه هه‌میشه له سنوور ده‌رده‌چوون و ده‌رده‌چن.'; $TRANSLATE['30']['3']['113'] = '(گاور و جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌ک له ئیماندارانیان هه‌ن، ئایه‌ته‌کانی خوا له‌کاته‌کانی شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن (موسڵمانن به‌هه‌موو واتایه‌ک).'; $TRANSLATE['30']['3']['114'] = 'ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.'; $TRANSLATE['30']['3']['115'] = '(ئه‌و ئیماندارانه) هه‌ر چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران.'; $TRANSLATE['30']['3']['116'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['3']['117'] = 'نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر سارد وایه بدات به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه)، هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه.'; $TRANSLATE['30']['3']['118'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به که‌سانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لایان مه‌درکێنن، چونکه ئه‌وان کۆڵناده‌ن له دروستکردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازار‌و کێشه ببن، به‌ئاشکرا ڕق و کینه له ده‌م و دویاندا دیاره، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکه‌نه‌وه)، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه‌کار.'; $TRANSLATE['30']['3']['119'] = 'ئاگاداربن! ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت و باوه‌ڕتان به‌هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانیش هه‌یه (به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان نیه)، کاتێکیش پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین به‌ڵام کاتێک به ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوور و داخ له دڵن، پێیان بڵێ: ده‌ک بمرن له داخا، به‌ڕاستی خوا خۆی زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه و (چاکتان ده‌ناسێت).'; $TRANSLATE['30']['3']['120'] = 'ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌کتان تووش بوو، یان خێرێک ڕووی تێکردن، ئه‌وان پێی غه‌مبار ده‌بن و پێیان ناخۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بێت، ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌وری پیلان و پلانیانی داوه‌و ئاگایه به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان.'; $TRANSLATE['30']['3']['121'] = '(لێره‌وه قورئان له غه‌زای ئوحود ده‌دوێت: یادی ئیمانداران بخه‌ره‌وه) کاتێک به‌یانی زوو له ماڵ ده‌رچوویت، شوێنی جه‌نگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئه‌ندازانی له‌سه‌ر گرده‌که دامهزراندو فه‌رمووی پێیان: ئێمه سه‌رکه‌وتوو بووین، یان شکستمان هێنا، ئێوه شوێنی خۆتان به‌جێ مه‌هێڵن) و شوێنی تریشی بۆ ئه‌وانی تر دیاری کرد، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ره، (بهگوفتارتان) زانایه (به بیر‌و بۆچوونتان)...'; $TRANSLATE['30']['3']['122'] = 'ئه‌وسا خه‌ریکبوو دوو ده‌سته له ئێوه په‌شیمان بنه‌وه‌و (له نیوه‌ی ڕێ بگه‌ڕێنه‌وه)، به‌ڵام خوا یارو یاوه‌ریان بوو (دڵیانی ده‌مه‌زراند له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رداری) ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['3']['123'] = 'بێگومان خوا له غه‌زای به‌دردا سه‌رکه‌وتوی کردن، هه‌رچه‌نده ئێوه (له ژماره و چه‌کدا) لاواز‌و که‌م بوون، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.'; $TRANSLATE['30']['3']['124'] = '(یادیان بهێنه) کاتێک به ئیماندارانت ده‌وت: ئایا ئه‌وه‌نده به‌س نیه که په‌روه‌ردگارتان به سێ هه‌زار فریشته کۆمه‌کتان بکات و دایانبه‌زێنێت؟!'; $TRANSLATE['30']['3']['125'] = 'به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن هه‌ر ئێستا دێن بۆ لاتان و په‌روه‌ردگارتان پێنج هه‌زار فریشته‌ی نیشانه‌دارتان بۆ ڕه‌وانه ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌کیتان بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['126'] = 'جا ئه‌و (هاوکاری) فریشتانه له‌لایه‌ن خواوه ته‌نها مژده‌یه‌ک بوو بۆ ئێوه، تادڵه‌کانتان پێی دامه‌زراوتر بێت، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['127'] = '(ئه‌و یاریده‌ی فریشتانه) له‌به‌رئه‌وه بوو که: لایه‌ک له هێزی کافره‌کان دابڕێت، تا سه‌رکوت و نابووتیان بکات و ئه‌وسا به نائومێدیی و خه‌جاڵه‌تییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['128'] = 'بێگومان تۆ هیچ شتێکت له کاروباری به‌نده‌کان به‌ده‌ست نیه (به‌ڵکو هه‌مووشت به‌ده‌ست خوا خۆیه‌تی) ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌ربگرێت، یان سزا‌و ئازاریان بدات، (سه‌ربه‌سته)، چونکه ئه‌وانه سته‌مکارن.'; $TRANSLATE['30']['3']['129'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوای گه‌وره خاوه‌نیانه، له هه‌ر که‌س بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و (چاو پۆشی زۆره)، هه‌رکه‌سیش (شایسته‌ی سزابێت) سزای ده‌دات، خوای گه‌وره‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['130'] = '(ئه‌م ئایه‌ته تێکهه‌ڵکێشی باسی غه‌زای ئوحود کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێت که ئه‌م ئاینه هه‌موو چه‌مکه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، بۆیه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سو‌و به‌چه‌ند قات وچه‌ند به‌رامبه‌ر مه‌خۆن (ئه‌مه‌ش قۆناغێک بوو له حه‌رامکردنی یه‌کجاریی)، له خوا بترسن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.'; $TRANSLATE['30']['3']['131'] = '(هه‌وڵبده‌ن) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که ئاماده کراوه بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان.'; $TRANSLATE['30']['3']['132'] = 'گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['133'] = 'به‌په‌له بن و پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پاناییه‌که‌ی ئاسمان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێ ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه، فه‌رموویانه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه، جا له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌نده گه‌وره گه‌وره هه‌یه که خۆر له‌ئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زه‌وی!!)'; $TRANSLATE['30']['3']['134'] = 'ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['135'] = 'ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه).'; $TRANSLATE['30']['3']['136'] = 'ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوو‌ن و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن).'; $TRANSLATE['30']['3']['137'] = 'به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاسا‌و به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه.'; $TRANSLATE['30']['3']['138'] = 'ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.'; $TRANSLATE['30']['3']['139'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.'; $TRANSLATE['30']['3']['140'] = 'ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['141'] = 'بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.'; $TRANSLATE['30']['3']['142'] = 'یان واگومانتان ده‌برد (هه‌روا به‌ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) ده‌ریشی نه‌خستووه کامتان هه‌وڵ و کۆشش و جیهادی کردووه‌و کامتان خۆڕاگر‌و ئارامگر بووه...'; $TRANSLATE['30']['3']['143'] = 'له‌ڕاستیدا ئێوه ئاواتی مردنتان ده‌خواست پێش ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن (ده‌تانوت: که‌ی جه‌نگ ده‌بێت تا شه‌هید ببین) خۆ له ڕاستیدا مه‌رگتان به‌چاوی خۆتان بینی له کاتێکدا ئێوه چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بوون.'; $TRANSLATE['30']['3']['144'] = '(محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['145'] = 'هیچ که‌سێکیش نامرێت مه‌گه‌ر به‌ویستی خوا نه‌بێت، له کات و وه‌ختی دیاری کراودا (ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێکه بۆ ئیماندار که له مه‌رگ نه‌ترسێت) جا ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش قیامه‌تی ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، له داهاتویه‌کی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['146'] = 'چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر له‌گه‌ڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جه‌نگاون، جا ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقه‌تی ڕووی تێنه‌کردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاواز‌و بێ هێزو سه‌رشۆریش نه‌بوون بۆ دوژمنان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئارامگر‌و خۆڕاگرانه‌ی خۆشده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['147'] = 'ئه‌وکاته گوفتاریان ته‌نها ئه‌مه بووه که وتویانه: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه، دامه‌زراومان بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['3']['148'] = 'ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبه‌خشین (به‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌داریی) پاداشتی چاکی قیامه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر کردن و خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['149'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانه بن که کافر و بێ دینن، ئه‌وه به‌ره‌ودوا ده‌تانگێڕنه‌وه و پاشگه‌زتان ده‌که‌نه‌وه و له دین وه‌رتانده‌گێڕن، ئه‌وسا ئیتر به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['150'] = '(دڵنیابن که خوانه‌ناسان یارو یاوه‌ری ئێوه نین) به‌ڵکو خوا یارو یاوه‌رتانه، بێگومان ئه‌و زاته چاکترین پشتیوان و یاریده‌ه‌رتانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['151'] = '(ئه‌ی گرۆی ئیمانداران دڵنیابن) که له‌مه‌ودوا ئێمه: ترس و بیم فڕێ ده‌ده‌ینه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه بێ ئه‌وه‌ی خوا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی پێدابن (بۆ دانانی هاوه‌ڵگه‌ری)، ئه‌وانه سه‌ره‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یان ئاگری دۆزه‌خه که چه‌ند ناخۆش و خراپه جێگه‌ی سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['3']['152'] = 'سوێند بێت، خوا به‌ڵێنی خۆی بۆ ئێوه به‌ڕاستی برده‌سه‌ر (له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی ئوحود)دا، هه‌ر به‌مۆڵه‌ت و یارمه‌تی ئه‌و، (دوژمنانتان) به‌گیر هێناو تێکتان شکاندن، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که ساردیی ڕووی تێکردن و بوو به کێشه‌تان له‌سه‌ر هه‌ندێک شت و یاخی بوون (له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) سه‌نگه‌رتان چۆڵ کرد) دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی نیشاندان که حه‌زتان لێده‌کرد، هه‌تانه دنیای ده‌وێت و هه‌تانه قیامه‌تی مه‌به‌سته، له‌وه‌ودوا ده‌ستی ئێوه‌ی کۆتاکرد (له دوژمنان) تا تاقیتان بکاته‌وه، سوێند بێت، به‌ڕاستی خوا چاوپۆشی لێکردن و لێتان خۆش‌بوو و خوا فه‌زڵ و ڕێزی هه‌یه بۆ ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['3']['153'] = 'ئیتر ئه‌وه‌بوو که (به‌گیرهاتن و کشانه‌وه و شپرزه و په‌رت و بڵاوبوون) خۆتان هه‌ڵده‌گێڕا به‌کێوی ئوحود و ده‌ورو به‌ریداو ئاوڕتان له که‌س نه‌ده‌دایه‌وه، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ریش به‌دواتاندا بانگی ده‌کردن له لاکه‌ی تره‌وه: (ئه‌ی به‌نده‌کانی خوا بگه‌ڕێنه‌وه و ڕامه‌که‌ن)، جا ئه‌وه‌بوو ئێوه خه‌م و خه‌فه‌تتان کرده دڵی پێغه‌مبه‌ره‌وه (به نافه‌رمانیتان خوای گه‌وره‌ش) خه‌م و په‌ژاره‌ی کرده دڵی ئێوه‌وه (بهدهنگو باسی بریندار بوونی پێغه‌مبه‌رو شه‌هید بوونی) تاوه‌کو خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان چووه و ئه‌وه‌ش که خوا تووشی کردوون و به‌سه‌ری هێنان (دیاره هاوه‌ڵان پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆیان و له هه‌موو شت لاخۆشه‌ویستتر بووه) خواش ئاگاداره له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['154'] = 'پاشان، دوای ئه‌و غه‌م و په‌ژارایه ئارامیی و هێمنیی به‌سه‌ردا دابه‌زاندن که وه‌نه‌وزێک بوو ده‌سته‌یه‌کتانی داگرتبوو، ده‌سته‌یه‌کی تریش به‌ڕاستی خه‌می خۆیان بوو، گومانی ناڕه‌وایان ده‌برد به‌خوای گه‌وره به گومانی نه‌فامانه، ده‌یانوت: ئایا ئێمه له‌م کاره‌دا (له به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن) هیچ شتێکمان هه‌یه؟! (ئه‌وپشتیوانه‌ی که‌خوا به‌ڵێنی پێدابووین بۆ نه‌هات؟!) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان هه‌موو شتێک به‌ده‌ست خوایه، ئه‌وانه هه‌ندێک شت ده‌شارنه‌وه له ده‌روونی خۆیاندا و بۆ تۆی ده‌رناخه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر (به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن ڕاست بوایه) ئێمه شتێکمان به‌ده‌ست بوایه ئالێره‌دا نه‌ده‌کوژراین!! پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌ماڵی خۆشتاندا بوونایه، ئه‌وانه‌ی که بڕیاره بکوژرانایه، ده‌بوا هه‌روایان به‌سه‌ر بهاتایه‌و له شوێنی کوژرانیاندا ڕاکشانایه بێگومان خوا ئه‌م شتانه‌تان به‌سه‌ر ده‌هێنێت تا ئه‌وه‌ی له ده‌روونتاندا هه‌یه تاقی بکاته‌وه و چی له‌دڵه‌کانتاندا هه‌یه خاوێنی بکاته‌وه و حه‌قیقه‌تی ده‌ربخات، ئه‌و خوایه‌ش زانایه به‌وه‌ی که له ناخی سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.'; $TRANSLATE['30']['3']['155'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی پشتیان هه‌ڵکرد (له جه‌نگی ئوحود) له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردوو (ئۆردووی ئیمانداران و ئۆردووی بێ باوه‌ڕان)، ئه‌وانه ته‌نها شه‌یتان تووشی هه‌ڵه‌ی کردن له خشته‌ی بردن به‌هۆی هه‌ندێک گوناهه‌وه که ئه‌نجامیان دابوو، به‌ڕاستی خوا لێیان خۆش‌بوو چونکه بێگومان خوا لێخۆشبووه (له گوناهه‌که‌تان) و ئارامگر‌و خۆڕاگره (زوو تۆڵه له یاخی بوان ناسێنێت).'; $TRANSLATE['30']['3']['156'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که بێ باوه‌ڕ بوون، له‌کاتی سه‌فه‌ر به‌سه‌ر زه‌ویدا، یاخود کاتی جه‌نگ، به‌برایانی (هاوبیریان) ده‌وت: ئه‌گه‌ر لای ئێمه بوونایه نه ده‌مردن، نه ده‌کوژران!! بۆ ئه‌وه‌ی خوا ئه‌وه بکاته خه‌فه‌ت و ناخۆشی له دڵیان‌دا، خۆ هه‌ر خوا ژیان به‌خشه و مرێنه‌ره، خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['157'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بکوژرێن له پێناوی خوادا یاخود بمرن، لێ‌خۆش بوون له‌لایه‌ن خواوه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌حمه‌ت، چاکتره له‌وه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['158'] = 'سوێند بێت ئه‌گه‌ر بمرن یان بکوژرێن هه‌ر بۆ لای خوا کۆ ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['159'] = 'که‌وابوو (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه‌یه تۆ نه‌رم و هێمن بویت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر توڕه‌و قسه ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی بوویتایه، ئه‌وه هه‌موو له ده‌ورت بڵاوه‌یان ده‌کرد، که‌واته چاوپۆشیان لێبکه و لێیان ببوره‌و داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ بکه، له کار‌و پێشهاتدا پرس و ڕایان پێ بکه، (دوای مه‌شوره‌ت و پرس و ڕا) ئه‌گه‌ر بڕیارتدا (کارێک ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌نجامی بده‌و) پشت به‌خوا ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆشده‌وێت که پشتی پێده‌به‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['3']['160'] = 'ئه‌گه‌ر خوا سه‌رکه‌وتنتان پێ ببه‌خشێت ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت سه‌رکه‌وێت به‌سه‌رتاندا، خۆ ئه‌گه‌ر پشتتان به‌ربدات، ئه‌وه کێ هه‌یه دوای ئه‌و کۆمه‌کتان بکات و سه‌رتان بخات، ده با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['3']['161'] = '(هه‌ندێک گومانیان برد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دابه‌شکردنی ده‌سکه‌وتدا نادادیی ده‌کات) بێگومان بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که نادادی و خیانه‌ت بکات، هه‌ر که‌س ناحه‌قی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا نادادیه‌که‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت و) به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، له‌وه‌ودوا پاداشتی هه‌ر که‌سێک به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['3']['162'] = 'ئایا ئه‌و که‌سه‌ی (به په‌رستن و چاکه‌کاری) شوێنی ڕه‌زامه‌ندیی خوا که‌وتبێت، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه (که به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه) شایسته‌ی خه‌شم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئه‌و جۆره که‌سانه دۆزه‌خه که سه‌رنجامێکی ناخۆشه.'; $TRANSLATE['30']['3']['163'] = 'هه‌ریه‌ک له‌و (دوو ده‌سته‌یه) پله‌و پایه‌ی خۆی هه‌یه لای خوا (له به‌هه‌شتی به‌ریندا یاخود له ناخی دۆزه‌خدا)، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['164'] = 'سوێند بێت بێگومان خوا منه‌تی ناوه‌ته سه‌ر ئیمانداران کاتێک پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ڕه‌وانه کردوون له خۆیان ئایه‌ته‌کانی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، دڵ و ده‌روونیان پاک و پوخت ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها فێری قورئان و داناییان ده‌کات، به‌ڕاستی پێشتر له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.'; $TRANSLATE['30']['3']['165'] = 'ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کرد‌و ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات)...'; $TRANSLATE['30']['3']['166'] = 'ئه‌وه‌ش که تووشتان بوو له ڕۆژی به‌یه‌ک گه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردووه‌که (له جه‌نگی ئوحود)دا ئه‌وه به فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوه‌ڕداران ده‌ربخات...'; $TRANSLATE['30']['3']['167'] = 'دووڕوویی و ناله‌باریی دووڕووه‌کانیش ده‌ربخات، کاتێک پێیان وترا: وه‌رن بجه‌نگن له پێناوی خوادا، یان (هیچ نه‌بێت) به‌رگری له خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکه‌ن، وتیان: ئه‌گه‌ر بمانزانیایه شه‌ڕو جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت ئه‌وه شوێنتان ده‌که‌وتین و ده‌جه‌نگاین، ئه‌وانه ئه‌و ڕۆژه له کوفره‌وه نزیکترن تا له ئیمان، به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن که له دڵ و ده‌روونیاندا نییه، خوایش زانایه به‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['3']['168'] = 'ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (واته شه‌هیده‌کان) به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.'; $TRANSLATE['30']['3']['169'] = 'هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆر‌و تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.'; $TRANSLATE['30']['3']['170'] = 'زۆر دڵخۆش و شادمانن به‌و به‌خشش و زیاده فه‌زڵه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون و (شه‌هید نه‌بوون) که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت (له به‌جێ هێشتنی دنیا).'; $TRANSLATE['30']['3']['171'] = 'مژده ده‌ده‌ن به‌نازو نیعمه‌تانی تایبه‌تی و فه‌زڵ و ڕێزی بێ سنوور له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، به‌ڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات و (ره‌نج به‌خه‌سار نابن)...'; $TRANSLATE['30']['3']['172'] = 'ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) چوون، دوای ئه‌وه‌ی که تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کرد‌و پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه...'; $TRANSLATE['30']['3']['173'] = 'ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه کۆ کردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه، لێیان بترسن (خۆتان تووشی به‌ڵا مه‌که‌ن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه) باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌رو یارمه‌تیده‌رێکی چاکه.'; $TRANSLATE['30']['3']['174'] = 'ئه‌وسا ئیتر موسوڵمانان گه‌ڕانه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و نازو نیعمه‌تی خوایی دا، هیچ ناخۆشیه‌کیشیان بۆ پێش نه‌هات، چونکه شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتبوون و (هه‌ر ئه‌وه‌شیان مه‌به‌ست بوو)، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['175'] = 'ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها شه‌یتانه یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ترسێنێت، ئێوه‌ی (ئیماندار) لێیان مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن (بێگومان ترسان له خوا ئاسووده‌یی و ئارامیی ده‌به‌خشێت به ئیماندار).'; $TRANSLATE['30']['3']['176'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه‌ی که پێشبڕکێ ده‌که‌ن له بێ باوه‌ڕیدا خه‌مبارت نه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز هیچ زیانێک به‌خوا ناگه‌یه‌نن، خوا ده‌یه‌وێت هیچ به‌شێکیان له قیامه‌تدا پێ نه‌به‌خشێت، سزای سه‌خت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['177'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕییان هه‌ڵبژارد له جیاتی ئیمان، بێ باوه‌ڕییان کڕی له‌جیاتی باوه‌ڕ، به‌هیچ جۆرێک زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نن به‌ڵکو سزای به‌ئێش چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['178'] = 'ئه‌وانه ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، وا گومان نه‌به‌ن که مۆڵه‌تمان داون و (نازو نیعمه‌تی دنیامان پێبه‌خشیوون) ئه‌وه خێره بۆیان، ئێمه ته‌نها بۆیه مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['179'] = 'خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆز‌و نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن)، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه و پێشهاته‌وه)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵکو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که بیه‌وێت (تا له هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته)، جا باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزکاری بکه‌ن و له خوا ترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['180'] = 'واگومان نه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌خیلی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن، له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیوون، نابه‌خشن، کارێکی چاکه بۆیان، نه‌خێر ئه‌وه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که نه‌یانده‌به‌خشی له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌ست ده‌نێته بینیان و ده‌بنه کۆت له گه‌ردنیاندا، (بێگومان) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['3']['181'] = 'سوێند بێت بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جوله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!! ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها کوشتنی پێغه‌مبه‌ران به ده‌ستی ئه‌وان به ناحه‌ق، (له دۆزه‌خیشدا) پێیان ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنه‌ر...'; $TRANSLATE['30']['3']['182'] = 'ئه‌و سزایه له ده‌ره‌نجامی ده‌ست پێشخه‌ری خۆتاندایه، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک له به‌نده‌کان ناکات.'; $TRANSLATE['30']['3']['183'] = '(ئه‌و جووله‌کانه‌ی) ده‌ڵێن: خوا په‌یمانی داوه به ئێمه که به هیچ پێغه‌مبه‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ین تاقوربانیه‌کمان بۆ نه‌هێنێت و (نه‌یبینین) ئاگر ده‌یخوات و ده‌یسوتێنێت و له ناوی ده‌بات، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خۆ ژماره‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ر له پێش منه‌وه ڕه‌وانه‌کران بۆتان به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراوه و به‌و داخوازیه‌شه‌وه که‌وتتان، جا بۆ کوشتانن و (شه‌هیدتان کردن) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!'; $TRANSLATE['30']['3']['184'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان پێنه‌کردیت، ئه‌وه به‌ڕاستی زۆرێک له پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه هه‌رچه‌نده جۆره‌ها موعجیزه و نامه‌ی پڕ له ستایش و ئامۆژگاری و کتێبی ڕووناککه‌ره‌وه‌یان هێنابوو.'; $TRANSLATE['30']['3']['185'] = 'هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بمرێت و مردن بچێژێت، ته‌نها له ڕۆژی قیامه‌تدا کرێ و پاداشتان به‌ته‌واوی پێ ده‌درێت (ده‌رئه‌نجامی کرده‌وه‌کانتان دێته‌وه ڕێتان) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه، ژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره شتێکی تر نیه.'; $TRANSLATE['30']['3']['186'] = 'سوێند بێت بێگومان تاقی ده‌کرێنه‌وه له ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان له ساماندا ده‌که‌ن، خۆتان توشی ناخۆشی و ئازار ده‌بن) هه‌روه‌ها سوێند بێت له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان و له موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه ئازارێکی زۆر ده‌بیسن (ئه‌وه‌نده بوختان و قسه‌ی نابه‌جێتان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، وه‌ک ئازار به‌رگوێتان بکه‌وێت وایه)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن و له خوا بترسن (له سنوور ده‌رنه‌چن)، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌کاره په‌سه‌ندو کرده‌وه پایه‌داره‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['187'] = '(یاد بێنه‌ره‌وه) کاتێک خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه که ڕوونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه، که‌چی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی هه‌رزان فرۆشتیان (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی هه‌رزان فرۆشراوه و زه‌ره‌رێکی بێ سنووره) ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و ده‌ستیان که‌وتووه.'; $TRANSLATE['30']['3']['188'] = 'وا گومان مه‌به به‌وانه‌ی دڵخۆشن به‌وه‌ی که هه‌یانه‌و حه‌زده‌که‌ن باس بکرێن و خه‌ڵکی سوپاسیان بکات له‌سه‌ر کار‌و چاکه‌یه‌ک که نه‌یانکردووه، ئه‌وه هه‌رگیز وامه‌زانه ئه‌وانه له ده‌ست سزا ڕزگاریان ده‌بێت، به‌ڵکو سزایه‌کی به ئێش چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['3']['189'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['190'] = 'به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و له ئاڵ‌و گۆڕی شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند...'; $TRANSLATE['30']['3']['191'] = 'ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['3']['192'] = 'په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ هه‌رکه‌س بخه‌یته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه ئیتر شه‌رمه‌زارو ڕیسواو خه‌جاڵه‌تت کردووه، (جا بێگومان له‌وێ) سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه.'; $TRANSLATE['30']['3']['193'] = 'په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['3']['194'] = 'په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه (که سه‌رکه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['3']['195'] = '(کاتێک ئیمانداران به‌م شێوه‌یه نزایان کرد، که په‌روه‌ردگاری ئازیزیان فێریان ده‌کات) بێگومان ئه‌و زاته دوعاکانیان لێوه‌رده‌گرێت (به هاناو هاواریانه‌وه ده‌چێت بۆیه ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی هیچ کام له ئێوه به‌زایه ناده‌م، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافره‌تتان (چونکه)هاوکاری یه‌کتر بوون (له چاکه‌و چاکه‌کاریدا)، جا ئه‌وانه‌ی کۆچیان کرد‌و له شوێنه‌واری خۆیان ده‌ربه‌ده‌رکران و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران له پێناوی مندا و جه‌نگان و شه‌هیدکران، به‌ڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی ده‌که‌م له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان و ده‌یانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاداشتێکه له لایه‌ن خواوه (پێشکه‌شیان ده‌کرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشه‌ران).'; $TRANSLATE['30']['3']['196'] = '(ئه‌ی ئیماندار) هه‌رگیز هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له وڵاتاندا تۆ له‌خشته نه‌بات.'; $TRANSLATE['30']['3']['197'] = '(ئه‌وه هه‌رهه‌مووی) ڕابواردنێکی که‌مه (چونکه) له‌وه‌ودوا شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['3']['198'] = 'به‌ڵام ئه‌وانه که پارێزکارن و له سزای په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (جێگه و ڕێگه‌یان) باخه‌کانی به‌هه‌شته که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ل ژیانی هه‌مشه‌یی له‌وێدا، ئه‌و شوێنانه‌ش له‌لایه‌ن خواوه ئاماده‌کراوه، بۆ میوانداری هه‌میشه‌یی به‌خته‌وه‌ران، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وبه‌شه‌ی که لای خوایه چاکترو به‌نرختره بۆ چاکه‌کاران و خواناسان.'; $TRANSLATE['30']['3']['199'] = 'به‌ڕاستی هه‌ندێ که‌س هه‌ن له خاوه‌نانی کتێب که باوه‌ڕی به‌خوا پته‌و و دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها به‌و (قورئانه‌ش) که بۆ ئێوه ڕه‌وانه‌کراوه و به‌و کتێبانه‌ش بۆ خۆیان پێشتر ڕه‌وانه کراوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه ترسی خوایان له دڵدایه و مه‌به‌ستیانه خوا لێیان ڕازی بێت، ئایه‌ته‌کانی خوا به‌نرخێکی که‌م (یاخود به‌هیچ نرخێک) نافرۆشن، ئه‌وانه پاداشتی (ئیمان و باوه‌ڕی) خۆیان لای په‌روه‌ردگاریان وه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (تا به‌زوویی به‌خته‌وه‌ران بخاته به‌هه‌شته‌وه و ناپوخته‌کانیش له دۆزه‌خ توند بکات).'; $TRANSLATE['30']['3']['200'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له خۆگری مانه‌وه‌تان له سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و کۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌میشه‌یی) به‌ده‌ست بهێنن.'; $TRANSLATE['30']['4']['1'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆ بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێک دروست کردووه، هه‌ر له‌و نه‌فسه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناو له‌و دووانه پیاوان و ژنانی زۆری خستۆته‌وه و بڵاوکرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که له یه‌کتر داوا ده‌که‌ن به‌ناوهێنانی ئه‌وه‌وه، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن)چونکه به‌ڕاستی خوا (هه‌میشه و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['2'] = '(خه‌ڵکینه) ماڵ و سامانی هه‌تیوان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کاتێک گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه)، ماڵی خراپ و پیسی خۆتان مه‌گۆڕنه‌وه به‌ماڵی چاک و پاکی ئه‌وان، ماڵ و سامانیان مه‌خۆن له‌گه‌ڵ ماڵ و سامانی خۆتاندا (مه‌یفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌م و گوناهێکی گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['4']['3'] = 'ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بهێنن)، ئه‌وه له ئافره‌تانی تر که حه‌ڵاڵن بۆتان ژن ماره بکه‌ن دوو دوو، یان سیان سیان، یان چوار چوار، (ئه‌ڵبه‌ته له یه‌ک هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه) خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له‌نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) ئه‌وه با یه‌ک ژن ماره بکه‌ن، یان ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ی که هه‌تانن (که دیارده‌یه‌کی کاتی بوو، ئیسلام بنه‌بڕی کرد)، ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکتره له‌وه‌ی سته‌م نه‌که‌ن (ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['4']['4'] = 'ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌وپه‌ڕی دڵفراوانی و ئاسووده‌ییه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێک ماره‌یی و به‌خشییان به‌ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بهێنن و به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن (سوودی لێ وه‌ربگرن).'; $TRANSLATE['30']['4']['5'] = 'ماڵ و سامانتان مه‌ده‌ن به‌که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان (که ئێوه به‌رپرسن له ماڵیان)، له‌کاتێکدا خوا کردوویه‌تی به‌هۆی ژیان و پایه‌داری و هه‌ستانه‌وه‌تان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراک و پۆشاک، به‌جوانی قسه‌ی ڕاست و دروستیان بۆ بکه‌ن (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['4']['6'] = 'هه‌تیوان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێک پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که وه‌ختی ئه‌وه‌یان دێت هاوسه‌ر بگرن، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه، نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به‌زیاده‌ڕه‌وی له‌خه‌رج کردنیدا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و زوو له ده‌ستتان بسێننه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده باده‌ستی بپارێزێت و ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره بالێی بخوات و له سنوور ده‌رنه‌چێت و زیاده‌ڕه‌وی نه‌کات، جاکاتێک ماڵ و سامانه‌کانیان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه ئه‌وه شایه‌تیان له‌سه‌ر بگرن (هه‌رچه‌نده) ته‌نها خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه و چاودێری.'; $TRANSLATE['30']['4']['7'] = 'پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که‌باوک و دایک و خزمان به میراتی له‌دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتیی له باوک و دایک و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، له که‌م و زۆری به‌شی هه‌رکه‌سێک دیاری کراوه و، ده‌بێت بیدرێتێ.'; $TRANSLATE['30']['4']['8'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر کاتێک له دابه‌ش کردنی میراتیدا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، ئه‌وه له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن و به‌جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن).'; $TRANSLATE['30']['4']['9'] = 'ده‌با ئه‌وانه‌ش که (دوورنیه به‌م نزیکانه بمرن) و نه‌وه‌ی لاواز و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت، خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاک و به‌جێ بڵێن (وه‌سیه‌ت بکه‌ن، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ منداڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان و به‌خشنده بن).'; $TRANSLATE['30']['4']['10'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیووان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، بێگومان ئه‌وانه ته‌نها ئاگر ده‌خۆن و ئه‌و ماڵه ده‌بێته ئاگر له سکیاندا، له قیامه‌تیشدا ده‌چنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['11'] = 'خوا ڕێنموویتان ده‌کات و فه‌رمانتان پێ ده‌دا ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه‌یانه، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵه‌کان ته‌نها ئافره‌ت بوون (دووان) و له دووان زیاتر بوون ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ، شه‌شیه‌کیش ده‌درێت به‌هه‌ریه‌ک له دایک و باوکی ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که منداڵی نه‌بوو، ته‌نها دایک و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێیه‌کی ده‌بات و ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر باوکی نه‌بوو دایک و براو خوشکی هه‌بوو شه‌شیه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که مردووه‌که کردوویه‌تی و دانه‌وه‌ی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت، ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان نازانن کام لایان سوودی زیاتره بۆتان (له‌به‌رئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، ئابه‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه دیاریکراوه، به‌ڕاستی خوایش هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['12'] = 'هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژنه‌کانتان ده‌درێت به ئێوه ئه‌گه‌ر منداڵیان نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵیان هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی ژنه‌کانتان بۆ هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تی ژنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزیان بۆ ژنان چواریه‌کی میراتی ئێوه بڕیاردراوه ئه‌گه‌ر ئێوه منداڵتان له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر منداڵتان هه‌بوو ئه‌وه هه‌شتیه‌ک بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێهێنانی وه‌سیه‌تتان و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانتان، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێک یان ئافره‌تێک مرد منداڵ و باوک و باپیر‌و براو خوشکی دایک و باوکی نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها خوشکێک یان برایه‌کی دایکی هه‌بوو، ئه‌وه شه‌شیه‌ک به‌شی هه‌ر یه‌کێک له‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر براو خوشکی دایکی له یه‌ک زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان هاوبه‌شن له سێیه‌کی میراتیه‌که‌دا (به‌یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌تێک که ده‌کرێت، دانه‌وه‌ی قه‌رز، له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌سیه‌ته زیانبه‌خش نه‌بێت به‌میراتگران، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی بڕیار و فرمانن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه و ئه‌و خوایه زانا و به حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['4']['13'] = 'ئه‌وانه‌ی باسکران (ده‌رباره‌ی هه‌تیووان و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی میراتی) ئه‌و سنوورانه‌ن خوا دیاری کردوون، جا ئه‌و که‌سه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات (له‌م بواره‌داو له هه‌موو بواره‌کانی تردا)، ئه‌وه خوا ده‌یخاته ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه: که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازیی گه‌وره و ده‌ستکه‌وتی بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['4']['14'] = '(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی یاخی بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ده‌رچێت له سنووره‌کانی، ئه‌وه خوا ده‌یخاته ناو ئاگرێکه‌وه که بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌مێنێته‌وه و سزایه‌کی سه‌ر شۆڕکه‌ر و ڕیسواکه‌ری بۆ هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['4']['15'] = 'ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که زینا ده‌که‌ن له ژنانتان ئه‌وه چوار شایه‌تیان له خۆتان له‌سه‌ر بگرن، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیاندا، ئێوه له ماڵدا به‌ندیان بکه‌ن، تا مردن یه‌خه‌یان پێده‌گرێت یان خوا ده‌روویه‌کیان لێ ده‌کاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['16'] = 'ئه‌و ژن و پیاوه‌تان، یان ئه‌و کوڕ و کچه‌تان که زینایان له ده‌ست ده‌قه‌ومێت، ئه‌وه ئێوه لێیان بده‌ن و ئازاریان بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کرد‌و خۆیان په‌روه‌رده و چاککرد، ئه‌وه ئێوه وازیان لێ بهێنن (ته‌عنه‌یان لێ مه‌ده‌ن، به‌چاوی سوک ته‌ماشایان مه‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ته‌وبه وه‌رگره و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانیشه.'; $TRANSLATE['30']['4']['17'] = 'خوای گه‌وره ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیه قبوڵ ده‌کات و ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که گوناهـ و نادروستی به‌نه‌فامی و نه‌زانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به‌زوویی ته‌وبه ده‌که‌ن و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت و هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانایه (به‌وه‌ی به‌نه‌زانیی و نه‌فامی هه‌ڵه و گوناهـ ئه‌نجام ده‌دات) و دانایه و (ده‌زانێت که ئاده‌میزاد هه‌ندێک جار لاوازیی ڕووی تێده‌کات و به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه نائومێدی ناکات).'; $TRANSLATE['30']['4']['18'] = 'ته‌وبه‌و په‌شیمانی بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهـو تاوان، ئه‌وکاته‌ی مردن یه‌خه‌ی به‌یه‌کێکیان گرت ئه‌وسا بڵێت: ئه‌وه ئیتر من به‌ڕاستی له ئێسته‌وه ته‌وبه‌م کرد، ته‌وبه له‌وانه‌ش وه‌رناگیرێت که به‌کافری ده‌مرن، بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه هه‌موویان سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['19'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ)، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێک ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیار ئه‌نجام بده‌ن، هاوژینییان به‌جوانی له‌گه‌ڵدا به‌رنه‌سه‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، ئه‌وه دوور نیه و ده‌شێت حه‌زتان له شتێک نه‌بێت و خوا بیکات به‌مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['4']['20'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان هاوسه‌رێک بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی تر‌و ماره‌ییه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئه‌وه نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه و لێی که‌م بکه‌نه‌وه، ئایا ئه‌و ماره‌ییه‌ی که پێتانداوه وه‌ریده‌گرنه‌وه لێیان به‌دروست کردنی بوختانێکی ناڕه‌واو گوناهو سته‌مێکی ئاشکرا؟!'; $TRANSLATE['30']['4']['21'] = 'جا چۆن دروسته ماره‌ییان لێوه‌ربگرنه‌وه، له‌کاتێکدا ئێوه چوونه‌ته لای یه‌کترو ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له‌کاتی ماره‌کردنیاندا).'; $TRANSLATE['30']['4']['22'] = 'نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که پێشتر باوکتان ماره‌ی کردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد (له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێکی گه‌وره و ناشرین و ناپه‌سه‌نده و ڕێبازێکی خراپه.'; $TRANSLATE['30']['4']['23'] = '(ئیمانداران، ئه‌م ئافره‌تانه) ماره‌کردنیان حه‌رامکراوه له‌سه‌رتان: دایکانتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان (خوشکی باوک)، پوره‌کانتان (خوشکی دایک)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چوونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه هیچ گوناهتان له‌سه‌ر نی یه (ماره‌یان بکه‌ن)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له‌پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان له یه‌ک کاتدا، جگه له‌وانه‌ی که ڕابوورد، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['4']['24'] = '(هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کتان (له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه، جا ئه‌م سنوورانه) خوا بڕیاریداوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باسکران، حه‌ڵاڵه بۆتان به‌هۆی ماڵ و دارایتانه‌وه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاک داوێن بن و له سنووری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ و هیچ گوناهیش نیه له سه‌رتان له که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌ی له‌سه‌ری ڕێککه‌وتبوون له دوای دیاریکردنی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['25'] = 'ئه‌وه‌ش که نه‌یتوانی له ئێوه له‌به‌ر ده‌ست کورتی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدا ماره بکات، ئه‌وه با له کچه‌که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کانتان بخوازێت، خوایش زانایه که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده و چۆنه، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان و ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتی یه)، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه ماره بکه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کار‌و خاوه‌نه‌کانیان و ماره‌ییان به‌چاکی پێ بده‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش پێویسته پاک داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شوویان کرد‌و له‌وه‌ودوا داوێن پیسیه‌کانیان ئه‌نجامدا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادیی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا)، له‌به‌ر ئه‌وه ماره‌کردنیان بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت تووشی هه‌ڵه‌و گوناهـ ببێت، خۆڕاگریتان (تا خوا ده‌رووتان لێده‌کاته‌وه) چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['4']['26'] = 'بێگومان خوا ده‌یه‌وێت (به‌م شێوه‌یه) هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه و ڕێنموویتان بکات بۆ ئه‌و یاسا‌و به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان (که پێغه‌مبه‌ران هێناویانه له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کان و... هتد) و ته‌وبه و په‌شیمانیشتان لێ وه‌ربگرێت، خوا زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['27'] = 'بێگومان خوا ده‌یه‌وێت ته‌وبه و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت و له هه‌ڵه‌کانتان خۆش بێت، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی شوێن ئاره‌زه‌ووات و هه‌وه‌سبازی که‌وتوون ده‌یانه‌وێت ئێوه لابده‌ن به لادانێکی گه‌وره.'; $TRANSLATE['30']['4']['28'] = 'خوا ده‌یه‌وێت (به‌م به‌رنامه و ڕێبازانه) بارتان سووک بکات و کار ئاسانیتان بۆ بکات (چونکه) ئاده‌میزاد به لاوازی دروست کراوه (له به‌رامبه‌ر ئاره‌زووه‌کانیه‌وه خۆڕاگرنیه).'; $TRANSLATE['30']['4']['29'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رامبه‌ر مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ک بێت و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێک بێزاریی و بێتاقه‌تی ڕووتان تێده‌کات یان تووشی زیانێک ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان.'; $TRANSLATE['30']['4']['30'] = 'هه‌ر که‌سێکیش کاری وا‌بکات (سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق بخوات یان خۆی یان خه‌ڵک بکوژێت) به‌دوژمنایه‌تی و سته‌مکردن، ئه‌وه له ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه دۆزه‌خه‌وه و به‌ئاگر ده‌یسووتێنین، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاسانه.'; $TRANSLATE['30']['4']['31'] = 'ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی قه‌ده‌غه کراوه لێتان، ئه‌وه له گوناهه‌کانی ترتان چاوپۆشی ده‌که‌ین و ده‌تانخه‌ینه جێیه‌کی خۆش و سازگارو ڕێزداره‌وه (که به‌هه‌شتی به‌رینه).'; $TRANSLATE['30']['4']['32'] = 'ئاواته‌خوازی شتێک مه‌که‌ن که خوا به‌خشیوویه‌تی به‌هه‌ندێکتان و (نه‌یبه‌خشیووه به‌هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه، کاتێک مافی داوه به‌پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به‌ئافره‌تان... هتد) پیاوان، به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌روه‌ها ئافره‌تانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستیان هێناوه، هه‌میشه و به‌رده‌وامیش داوای زیاده به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['33'] = 'بۆ هه‌موو که‌سێک و هه‌موو سامانێک چه‌ند میراتبه‌رێکمان داناوه له‌وه‌ی که له دایک و باوک و خزمان به‌جێ ماوه (تا به‌دادپه‌روه‌ریی وه‌کو دیاریکراوه دابه‌شی بکه‌ن) و بۆ ئه‌وانه‌ش که په‌یمانتان له‌گه‌ڵ به‌ستوون که‌وا میرات له‌یه‌کتر بگرن، مافی ئه‌وانیش بده‌ن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام شایه‌تێکی ئاگاداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.'; $TRANSLATE['30']['4']['34'] = 'پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێز‌و زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که)پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن (له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا)، له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی ژیر‌و دیندارو گونجاو هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیانن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن (به‌تایبه‌ت ئه‌و نهێنیانه‌ی خوا ده‌یه‌وێت پارێزراو بن) به‌هۆی ئه‌وه‌ی که خوا مافه‌کانی ئه‌وانی پاڕاستووه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش ئێوه ده‌ترسن سه‌رکه‌شی وسه‌رپێچی بکه‌ن سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بوو) له‌ناو جێ‌دا پشتیان تێبکه‌ن، (ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش سوودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به‌مه‌رجێک لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێنه‌هێڵێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه‌وه له لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێمه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه‌به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه، (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێبکه‌ن تۆڵه‌تان لێده‌سێنێت).'; $TRANSLATE['30']['4']['35'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوان ژن و مێرد بشێوێت (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێک له خزمی پیاوه‌که و دادوه‌رێک له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر چاکسازی و ڕێکخستنیان بوێت، ئه‌وه خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م ده‌هێنێت له نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['36'] = '(ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریک و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن و چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتان و خزمان و هه‌تیووان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و دراوسێی نزیک و دراوسێی بێگانه‌داو هاوه‌ڵی کار‌و سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتاندا، به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆده‌نوێنن و فیزده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا.'; $TRANSLATE['30']['4']['37'] = 'ئه‌وانه‌ی ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌خه‌ڵکی که ڕه‌زیل بن و ئه‌و شتانه‌ی خوا له زیاده فه‌زڵی خۆی پێی به‌خشیوون (له ماڵ و سامان و زانستی) ده‌یشارنه‌وه و (نایه‌ڵن که‌س سوودی لێوه‌ربگرێت، با ئه‌وه بزانن) که ئێمه بۆ خوانه‌ناسان سزایه‌کی سه‌رشۆڕکه‌رمان ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['38'] = 'ئه‌وانه‌ش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خه‌ڵکی ده‌به‌خشن، باوه‌ڕناهێنن نه به خوا، نه به‌رۆژی دوایی (دیاره که شه‌یتان ئه‌وانی له خشته بردووه و کردوونی به‌هاوه‌ڵی خۆی) جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکاته هاوه‌ڵ و هاوده‌می خۆی (مه‌گه‌ر خوا بزانێت) چ ناپوخت و ناله‌بارێکی کردۆته هاوه‌ڵی خۆی.'; $TRANSLATE['30']['4']['39'] = 'چ زیانێکیان لێده‌که‌وت؟ چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟ (ئه‌و خه‌ڵکه) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به خوا‌و ڕۆژی دوایی بهێنایه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون بیانبه‌خشیایه (جگه له سوود و قازانجی بێ سنوور له هه‌ردوو دنیادا) خۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگای لێیانه‌و زانیاری هیه ده‌رباره‌یان.'; $TRANSLATE['30']['4']['40'] = 'به‌ڕاستی خوا به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک سته‌م (له ئاده‌میزاد) ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ک هه‌بێت (به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت و) چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت (به چاکه خوازان).'; $TRANSLATE['30']['4']['41'] = 'ئینجا ده‌بێت حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه چۆن بێت کاتێک له هه‌ر میلله‌تێک شایه‌تێکمان هێنا و تۆشمان هێنا (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه (که په‌یامی خوات پێڕاگه‌یاندوون).'; $TRANSLATE['30']['4']['42'] = 'ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون و له پێغه‌مبه‌ر یاخی بوون، ئاواته‌خوازن که زه‌وییان پێ ته‌خت بکرایه‌و (هه‌ر له‌توێی خاک‌دا ون بوونایه‌و زیندوو نه‌کرانایه‌ته‌وه) و ناتوانن هیچ گوفتارێکی په‌نهانیان له خوا بشارنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['43'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له‌کاتێکدا ئێوه سه‌رخۆشن ـ ئه‌مه کاتێک بوو هێشتا عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرابوو ـ هه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشیی نامێنێت و ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) و به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه نوێژ مه‌که‌ن مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له سه‌فه‌ردا بن، هه‌تا خۆتان ده‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان له‌سه‌رئاو گه‌ڕانه‌وه، یان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نامه‌حره‌م له یه‌ککه‌ون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن و ده‌ست نوێژ گرتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به‌خاکێکی پاک و (به‌و خاکه) ده‌ست بهێنن به‌سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستاندا، بێگومان خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆشبووه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['4']['44'] = 'ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که شاره‌زایی هه‌ندێک له کتێبه ئاسمانیه‌کانیان دراوه‌تێ، ئه‌وانه گومڕایی ده‌کڕن و ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش گومڕاو سه‌رلێشێواو بن.'; $TRANSLATE['30']['4']['45'] = 'خوای گه‌وره‌ش چاک دوژمنه‌کانتان ده‌ناسێت، جا ته‌نها خوا به‌سه که یارو یاوه‌ر بێت و ته‌نها خوا به‌سه پشتیوان بێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['46'] = 'هه‌ندێک له‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو قسه له‌جێی خۆیدا ده‌سکاریی ده‌که‌ن و جێ گۆرکێی پێده‌که‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (به کینه‌وگاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به‌قسه‌شمان نه‌کردیت!! گوێ بگره ده‌ک گوێت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان وت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته ته‌عنه و ڕه‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وان بیانوتایه: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین و تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێبگه‌ین) چاکترو ڕاستترو به‌نرختر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاک نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه، بۆیه باوه‌ڕناهێنن که‌مێک نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['47'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بهێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردوومانه‌و به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێک بێت) که ڕووخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و به‌ره‌و پشتی بکه‌ین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێبکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێبکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی شه‌مووان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه ماسیان کرد‌و فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه.'; $TRANSLATE['30']['4']['48'] = 'به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['49'] = 'ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان خۆیان به چاک ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م (ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڵبژارده‌ی خواین) ئه‌وه وا نیه، به‌ڵکو خوا (به‌نده‌کانی ده‌ناسێت)و هه‌رکه‌س (شایسته بێت، په‌سه‌ندی ده‌کات)و دڵ و ده‌روونی خاوێن ده‌کات و ئه‌وانه به قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['50'] = 'سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن (خاوه‌نانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به ده‌م خواوه ده‌که‌ن (بێباکانه ده‌ڵێن: عوزه‌یر یان مه‌سیح کوڕی خوان) ئه‌و تاوان و گوناهه‌یان به‌سه (بۆ سزادانیان چونکه تاوانێکی زۆر گه‌وره)ی ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['51'] = 'ئایا نه‌تڕوانیوه‌ته ئه‌وانه‌ی که به‌شێک له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به‌فاڵچی و جادووگه‌رو بت و په‌یکه‌رو شه‌یتان و... هه‌یه و ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتووه، تا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به‌ئاینی ئیسلام هێناوه).'; $TRANSLATE['30']['4']['52'] = 'ئه‌و (جووله‌کانه) که‌سانێکن خوا نه‌فرینی لێکردوون، که‌سێکیش خوا نه‌فرینی لێ بکات، ئه‌وه هه‌رگیز هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی.'; $TRANSLATE['30']['4']['53'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته، تا ئه‌وکاته به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێک له ناو‌کی خورما به‌خه‌ڵکی نه‌ده‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['4']['54'] = 'یان هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی به‌خه‌ڵکی (ئیماندار) ده‌به‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (پێغه‌مبه‌ری له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) خۆ بێگومان ئێمه به‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیووه (به مو‌سا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل و به محمدیش (صلی الله علیه وسلم) قورئان) هه‌روه‌ها له‌جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون و (به هه‌ندێکیان) وه‌ک (یوسف و داود و سوله‌یمان) ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['55'] = 'جا له‌و خه‌ڵکه هه‌یه باوه‌ڕیان به (محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان) هێناوه‌و شوێنی که‌وتوون، هه‌شیانه ڕێی لێگرتووه و پشتی تێکردووه، دۆزه‌خیش به‌سه (بۆ ئه‌و یاخییانه) که ئاماده‌یه و کڵپه‌ی سه‌ندووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['56'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، له ئاینده‌دا ده‌یانسوتێنین به‌ئاگری دۆزه‌خ، هه‌موو جارێک پێستیان داوه‌شاو سووتاو هه‌ڵقرچا، پێستی تر ده‌که‌ین به‌به‌ریاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به چاکی سزا‌و ئازار بچه‌ژن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات به‌ڵکو بگه‌رێنه‌وه بۆ ڕێبازی دینداری).'; $TRANSLATE['30']['4']['57'] = 'ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار (به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات و له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هاوسه‌ری پاک و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما).'; $TRANSLATE['30']['4']['58'] = 'بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات که هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌کان (سپارده‌کان) بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان و هه‌ر کاتێکیش داوه‌ریتان کرد له‌نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا به‌جوانی و چاکی و ته‌واوی ئامۆژگاری و فه‌رمانتان پێده‌دات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌ر و بینایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['59'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.'; $TRANSLATE['30']['4']['60'] = 'ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردار‌و جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت، شه‌یتانیش ده‌یه‌وێت گومڕایان بکات به‌گومڕاییه‌کی دوور‌و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['4']['61'] = 'کاتێکیش پێیان بوترێ: وه‌رن بۆ لای ئه‌و (قورئانه‌ی) که خوا ناردوویه‌تی یه خواره‌وه و بۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان) که‌چی ده‌بینی دووڕووه‌کان پشتت تێده‌که‌ن و ڕووت لێ وه‌رده‌گێڕن به‌ته‌واوی.'; $TRANSLATE['30']['4']['62'] = 'ئاخۆ ئه‌وانه حاڵیان چۆن بێت کاتێک به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروستیانه‌وه به‌ڵایه‌ک دووچاریان ده‌بێت، که‌چی له‌وه‌ودوا (که په‌نایان نامێنێت) هاوار بۆ تۆ ده‌هێنێن و سوێند به‌خوا ده‌خۆن: له‌و کاره‌ماندا مه‌به‌ستمان ته‌نها چاکه‌کاریی و ڕێکخستن و ئاشتی بوو.'; $TRANSLATE['30']['4']['63'] = 'ئا ئه‌وانه که‌سانێکن خوا ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روونیاندا حه‌شاردراوه، که‌واته ڕه‌فتاری ئه‌وانه پشتگوێ بخه، ئامۆژگاریان بکه و قسه‌ی به‌پێزو به‌توێکڵی وایان پێ بڵێ که به‌قوڵایی ده‌روونیاندا بچێته خواره‌وه و بیانهه‌ژێنێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['64'] = 'هیچ فرستاده‌یه‌کمان نه‌ناردوه مه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی بکرێت به‌فه‌رمانی خوا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه به‌ڕاستی کاتێک سته‌میان له خۆیان کرد (به لادان له شه‌ریعه‌ت) بهاتنایه بۆ لای تۆ و داوای لێخۆش‌بوونیان له خوای گه‌وره بکردایه، پێغه‌مبه‌ریش داوای لێخۆشبوونی بۆ بکردنایه، ئه‌وه بێگومان ئه‌و کاته ده‌یانزانی که خوا ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رگره‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیان بوایه).'; $TRANSLATE['30']['4']['65'] = 'نه‌خێر، سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه‌ی (لافی بڕوا لێده‌ده‌ن) بڕوا ناهێنن هه‌تا له هه‌موو کێشه‌یه‌کدا که ڕووده‌دا له نێوانیاندا تۆ نه‌که‌ن به دادوه‌رو گوێڕایه‌ڵی تۆ نه‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ش نابێت له دڵ و ده‌روونیاندا هیچ ناڕه‌زاییه‌ک دروست ببێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که داوه‌ریت له‌سه‌ر کردووه و ده‌بێت به‌ته‌واویی ته‌سلیم بن و ڕازیی بن.'; $TRANSLATE['30']['4']['66'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه پێویستمان بکردایه له‌سه‌ریان که خۆتان بکوژن، یان له وڵات و نیشتمانتان ده‌رچن ئه‌وه‌یان نه‌ده‌کرد، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت (چونکه به‌جێ هێنانی فرمانی خوا به‌بێ چه‌ن و چوون پیشه‌ی به‌نده ڕاسته‌قینه‌کانه، ئێمه‌ش ئه‌و داخوازیه‌مان لێ نه‌کردوون) جا ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه به‌گوێره‌ی ئامۆژگاری و فرمانی ئێمه ڕه‌فتاریان بکردایه، ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان و دامه‌زراوترو چه‌سپاوتر ده‌بوون له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستی.'; $TRANSLATE['30']['4']['67'] = 'جا ئه‌وکاته بێگومان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوورمان پێده‌به‌خشین...'; $TRANSLATE['30']['4']['68'] = 'به‌ته‌واویش هیدایه‌ت و ڕێنموویمان ده‌کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['4']['69'] = 'ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که‌خوا نازونیعمه‌تی ڕژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و ڕاستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!'; $TRANSLATE['30']['4']['70'] = 'ئه‌و ڕێز‌و به‌هره گه‌وره‌یه هه‌ر له‌لایه‌ن خواوه‌یه (بۆ به‌خته‌وه‌رانه)، خوا خۆی به‌سه که زانایه به‌هه‌موو شتێک.'; $TRANSLATE['30']['4']['71'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌وه‌ی خۆتانی پێده‌پارێزن بیگرنه ده‌ست و ئاماده باش بن، ئینجا ده‌سته ده‌سته یان هه‌مووتان یه‌ک پارچه (به‌ره‌و به‌ره‌کانی جه‌نگ) هه‌ڵمه‌ت به‌رن و هێرش ببه‌ن. (هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه داواتان لێ‌کرا).'; $TRANSLATE['30']['4']['72'] = 'سوێند بێت (ده‌سته‌یه‌ک دووڕوو هه‌ن) له‌ناوتاندا به‌ڕاستی خۆیان ده‌خڵافێنن و سستی ده‌که‌ن، جا ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌کتان تووش بێت (هه‌ریه‌ک له‌وانه) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا چاکی بۆ کردم که له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئاماده‌ی (ئه‌و جه‌نگه) نه‌بووم.'; $TRANSLATE['30']['4']['73'] = 'سوێند بێت ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ده‌ستکه‌وتێکتان له‌خواوه ده‌ستکه‌وت به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت ـ هه‌ر وه‌ک له‌نێوان ئێوه و ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی نه‌بوو بێت ـ خۆزگه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوومایه و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتێکی چاک و زۆر و زه‌به‌نده‌م به‌ده‌ست بهێنایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['74'] = 'ده‌با بجگێت له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ی ژیانی دنیا ده‌فرۆشن به‌رۆژی دوایی، جا هه‌ر که‌س بجه‌نگێت له‌پێناوی خوادا ئه‌وه ئه‌گه‌ر بکوژرێت و شه‌هید ببێت، یان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه له‌ئاینده‌دا پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری پێده‌به‌خشین.'; $TRANSLATE['30']['4']['75'] = '(ئه‌ی ئیماندارن) ئه‌وه چیتانه‌و بۆچی ناجه‌نگن له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی خوادا و ڕزگار کردنی لاوازکراوو چه‌وساوه‌کان، له‌و پیاوان و ئافره‌تان و منداڵانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ڕزگارمان بکه له‌م شاره‌ی که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکارن و له‌لایه‌ن خۆته‌وه پشتیوان و یارمه‌تیده‌رێکمان بۆ ساز بکه.'; $TRANSLATE['30']['4']['76'] = 'ئه‌وانه‌ی ئیماندارن (ته‌نها) له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگن (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له پێناوی سته‌مکارو زۆردار و (تاغوت)دا ده‌جه‌نگن، ده بجه‌نگن دژی یاوه‌رانی شه‌یتان (چونکه) به‌ڕاستی پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی شه‌یتان پووچ و لاوازه.'; $TRANSLATE['30']['4']['77'] = 'ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌وانه‌ی که پێیان وترا: ده‌ست بپارێزن کاتی جه‌نگ نیه! به‌ڵکو هه‌ر نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن، که‌چی کاتێک جه‌نگیان بۆ بڕیاردرا، ده‌سته‌یه‌کیان له خه‌ڵکی ده‌ترسان به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که له خوا ده‌ترسن، یاخود زیاتریش و ده‌یانوت: خوایه تۆ بۆچی جه‌نگت له‌سه‌ر فه‌رزکردین، خۆزگه بۆ ماوه‌یه‌ک دوات ده‌خستین، به‌وانه بڵێ: ڕابواردنی ژیانی دنیا زۆر که‌م و کورته، ژیانی قیامه‌ت چاکترو خۆشترو نه‌بڕاوه‌یه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له خوا ده‌ترسێت و پارێزکاره، له‌وێ به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورمایه‌ک سته‌متان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['78'] = '(دڵنیا بن) له هه‌ر کوێ بن مردن یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، با له‌ناو چه‌نده‌ها قه‌ڵاو شوێنی سه‌خت و قایمیشدا بن، (جا دووڕووه‌کان) ئه‌گه‌ر خێریان بێته ڕێ ده‌ڵێن: ئه‌مه له لایه‌ن خواوه‌یه و ئه‌گه‌ر توشی ناخۆشی و زیانێک بێن (به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێن: ئه‌مه‌یان به‌هۆی تۆوه‌یه، پێیان بڵێ: هه‌ر هه‌مووی (هه‌رچی پێش دێت) له‌لایه‌ن خواوه‌یه و (بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه) ئه‌وه بۆچی ئه‌و خه‌ڵکه (باوه‌ڕ لاوازه) هیچ شتێک تێناگه‌ن و له ڕاستیه‌کان حاڵیی نابن.'; $TRANSLATE['30']['4']['79'] = '(ڕاسته) که هه‌رچی بۆ تۆ (بۆ هه‌رکه‌سێک) پێش دێت له خێر‌و چاکه له خواوه‌یه و هه‌رچی ناخۆشیه‌کیشت بۆ پێش دێت ده‌ستی خۆتی تیایه (هه‌رچه‌نده به‌بێ ویستی خوا ڕوو نادات، به‌ڵام پاداشتت هه‌یه ئه‌گه‌ر خۆگر بێت) و ئێمه تۆمان ناردووه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بۆسه‌ر خه‌ڵی به‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی (تا بیر‌و بۆچوونیان ڕاست بکه‌یته‌وه)، خوایش به‌سه که شایه‌ته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.'; $TRANSLATE['30']['4']['80'] = 'ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی فه‌رمانبه‌رداری خوای کردووه، ئه‌وه‌ش پشتی هه‌ڵکردووه (ئه‌وه خۆی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت) خۆ ئێمه تۆمان نه‌ناردوه تا ببیته چاو‌دێر به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['81'] = '(دووڕووه‌کان کاتێک لای تۆن) ده‌ڵێن: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین، به‌ڵام کاتێک لای تۆ هه‌ستان و دوورکه‌وتنه‌وه، ده‌سته‌یه‌کیان قسه‌کانی تۆ له شه‌ودا ده‌گۆڕن و ئه‌وه ناڵێن که تۆ وتوته، جا ئه‌وه‌ی شه‌و هه‌ڵی ده‌به‌ستن و (پیلانی بۆ ده‌کێشن) خوا تۆماری ده‌کات، که‌واته گوێ به‌وانه مه‌ده و پشت به خوا ببه‌سته ته‌نها خوات به‌سه که یارو یاوه‌رت بێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['82'] = 'ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قورئان ناده‌ن و لێکی ناده‌نه‌وه‌و لێی وردنابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن که‌سێکی تره‌وه بوایه جگه‌له خوا بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌کی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['83'] = '(لێره‌دا خوا ڕه‌خنه ده‌گرێت له هه‌ندێک ئیمانداران): هه‌رکاتێک هه‌واڵێکیان بۆ بێت ده‌رباره‌ی ئاسایش و هێمنایه‌تی، یاخود ترس و بیم، بڵاوی ده‌که‌نه‌وه (بیر له سه‌رئه‌نجام ناکه‌نه‌وه)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاو نه‌کردایه‌ته‌وه و بیانگێڕایه‌ته‌وه بۆلای پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم)، یان بۆ لای کاربه‌ده‌ستانێک که له خۆیانن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که‌له نهێنی هه‌واڵه‌کان تێده‌گه‌ن و ده‌کۆڵنه‌وه، نهێنی و ڕازه‌کانیان لێ ده‌رده‌هێنا، جا ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاودێری خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌که‌ی نه‌بوایه شوێنی شه‌یتان ده‌که‌وتن، جگه له که‌مێکتان.'; $TRANSLATE['30']['4']['84'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بجه‌نگه له پێناوی خوادا، چونکه ئه‌و ئه‌رکه هه‌ر له‌سه‌رشانی خۆته، (واته: هه‌تا ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆیشت بیت)، هه‌روه‌ها هانی ئیماندارانیش بده (بۆ به‌شداری له شه‌ڕه‌کاندا) ئومێده خوای گه‌وره هێز له بێ باوه‌ڕان بسه‌نێته‌وه و به‌ریان بگرێت و زاڵتان بکات به‌سه‌ریاندا، چونکه خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتی زۆرتره (به‌ڵکو به‌راورد ناکرێت) و به‌توندی و سه‌ختی تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['85'] = 'ئه‌وه‌ی تکایه‌کی باش بکات، خه‌ڵک هان بدات بۆ چاکه‌خوازی، (له نێوان خه‌ڵکدا هه‌وڵی ته‌بایی بدات)، ئه‌وه به‌شێک له‌و پاداشتی چاکه‌یه‌ی بۆ هه‌یه‌و له‌و خێره‌دا به‌شداره (که ڕۆڵی تیادا هه‌یه) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تکایه‌کی خراپ ده‌کات و ڕۆڵێکی خراپ ده‌بینێت و هه‌وڵی فیتنه به‌رپا کردن ده‌دات و هانده‌رێتی، ئه‌وه ئه‌ویش به‌شێکی مسۆگه‌ری هه‌یه له سزا‌و لێپرسینه‌وه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگا‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.'; $TRANSLATE['30']['4']['86'] = 'هه‌رکاتێک سڵاو و چاک و چۆنیه‌کتان له‌گه‌ڵدا کرا ئه‌وه به‌جوانتر له سڵاوه‌که‌ی ئه‌و یاخود (هیچ نه‌بێت) وه‌کو خۆی وه‌ڵام بده‌نه‌وه، بێگومان خوا له هه‌موو شتێک ده‌پرسێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['87'] = '(الله) خوایه‌که بێجگه له‌و هیج خوایه‌کی تر نیه (شایسته‌ی په‌رستن بێت)سوێند به خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆتانده‌کاته‌وه و هیچ شک و گومانێکی تێدا نی یه، جا کێ هه‌یه قسه و گوفتاری له فه‌رمایش و فه‌رمووده‌ی خوا ڕاستترو دروستتر بێت؟'; $TRANSLATE['30']['4']['88'] = 'جا ئه‌وه چیتانه (ئه‌ی ئیمانداران) ده‌رباره‌ی دووڕووه‌کان بوون به دوو ده‌سته‌وه؟! له کاتێکدا خوا (سه‌ر شۆڕی کردوون) و وه‌ری گێڕاونه‌ته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی به‌هۆی ئه‌و کرده‌وانه‌ی که کردوویانه، ئایا ده‌تانه‌وێت (دڵی) که‌سێک هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکه‌ن که خوا گومڕای کردووه؟! (به‌هۆی باوه‌ڕی دانه‌مه‌زراو و دڵ و ده‌روونی نه‌خۆشیه‌وه)، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندیه‌وه) ئه‌وه هه‌رگیز ڕێگه‌یه‌کت ده‌ست ناکه‌وێت بۆ ڕێنموویی کردنی.'; $TRANSLATE['30']['4']['89'] = '(ئه‌و دووڕووانه) ئاواته‌خوازن که ئێوه‌ش بێ باوه‌ڕ بن وه‌ک خۆیان بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌و کاته (هه‌ردوولاتان) یه‌کسان ده‌بن له بێ باوه‌ڕیدا، که‌واته له‌وانه پشتیوان و یاوه‌ر مه‌گرن هه‌تا کۆچ ده‌که‌ن له‌پێناوی خوادا، خۆ ئه‌گه‌ر یاخی بوون و پشتیان تێکردن، ئێوه بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێدا ئه‌وانه‌تان ده‌ستکه‌وت، هه‌رگیز نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه یاوه‌رو هاوکار...'; $TRANSLATE['30']['4']['90'] = 'جگه له‌وانه‌ی که په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیره و هۆزێک په‌یمان له‌نێوان ئێوه و ئه‌واندا به‌ستراوه، یاخود هاتبن بۆ لای ئێوه له‌کاتێکدا دڵیان ته‌نگ و بێزار بێت له‌وه‌ی جه‌نگتان له‌گه‌ڵ بکه‌ن یان دژی تیره و هۆزه‌که‌ی خۆیان بجه‌نگن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وانی زاڵ ده‌کرد به‌سه‌رتانداو دژتان ده‌جه‌نگان، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزو که‌نارگیر بوون له ئێوه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ نه‌کردن و ڕێبازی ئاشتیان گرته‌به‌رو ملکه‌چ بوون، ئه‌وه خوا هیچ ڕێگه‌یه‌کی دانه‌ناوه بۆ ئێوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه (که شه‌ڕیان پێ بفرۆشن بیانکوژن یان به‌دیل بیانگرن).'; $TRANSLATE['30']['4']['91'] = '(هه‌روه‌ها) چه‌ند که‌سانێکی ترتان ده‌ستده‌که‌وێت که ده‌یانه‌وێت له ئێوه‌ش و له هۆز و قه‌ومی خۆشیان ئه‌مین بن، هه‌ر کاتێک بانگ کرابنه‌وه بۆ ئاشووبنانه‌وه درێغیان نه‌کردووه و ڕۆچوون تیایدا و چاکتر تێهه‌ڵچوونه‌ته‌وه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه دووره په‌رێزیان نه‌گرت لێتان و که‌نارگیر نه‌بوون و ڕێبازی ئاشتیان نه‌گرته‌به‌رو ده‌ستیان نه‌کێشایه‌وه له جه‌نگ کردن له‌گه‌ڵتان، ئه‌و کاته بیانگرن و بیانکوژن له هه‌ر کوێ ده‌ستان ڕۆیی به‌سه‌ریاندا، ئا ئه‌وانه گێڕاومانه بۆتان به‌سه‌ریانه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا له‌سه‌ر (ڕاست و ڕه‌وایی کوشتن و به‌دیل کردنیان).'; $TRANSLATE['30']['4']['92'] = 'بۆ هیچ ئیماندارێک نیه ئیماندارێکی تر بکوژێت مه‌گه‌ر به هه‌ڵه، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئیماندار به هه‌ڵه ئیماندارێک بکوژێت، ئه‌وه ده‌بێت به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازاد بکات و خوێن باییه‌که‌ی بدات به که‌سوکاری کوژراوه‌که (وه‌ک میراتی دابه‌شی بکه‌ن) مه‌گه‌ر لێی ببوورن و له خوێنه‌که‌ی خۆش ببن، خۆ ئه‌گه‌ر کوژراوه‌که له ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌کدا بوو دوژمنی ئێوه بوون، به‌ڵام ئه‌و (کوژراوه) ئیماندار بوو، با (بکوژه‌که) به‌نده‌یه‌کی ئیماندار ئازادبکات و ئه‌گه‌ر ئیمانداره کوژراوه‌که له‌ناو قه‌وم و ده‌سته‌یه‌ک بوو که په‌یمان له‌نێوانتاندا هه‌بوو، ده‌بێت خوێن‌بایی بدرێت به‌که‌سوکاری و به‌نده‌یه‌کی ئیمانداریش ئازاد بکرێت، (خۆ ئه‌گه‌ر بکوژه‌که) ئه‌وه‌ی بۆ نه‌لواو ده‌ستی نه‌که‌وت (به‌نده ئازاد بکات و به‌ندایه‌تی باوی نه‌مابوو ماڵ و سامانیشی نه‌بوو) ئه‌وه ده‌بێت دوومانگ له‌سه‌ریه‌ک به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌مه بڕیارێکه بۆ ڕاستی و دروستی ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خواوه‌یه، بێگومان خوای گه‌وره هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['93'] = 'هه‌ر که‌سێک به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئیماندارێک بکوژێت (به‌حه‌لالی بزانێت)، ئه‌وه تۆڵه‌ی ئه‌و که‌سه دۆزه‌خه، نه‌مره تیایدا، هه‌روه‌ها خوا لێی توڕه بووه و نه‌فرینی لێکردووه و سزایه‌کی گه‌وره و بێ سنووری بۆ ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['94'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، کاتێک ده‌رئه‌چن بۆ گه‌یاندنی ئیسلام و جیهاد له‌پێناوی خوادا، وردبین بن و هه‌موو شتێک ڕوون بکه‌نه‌وه (دووره په‌رێزبن له په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یی) و به‌وکه‌سانه مه‌ڵێن که سه‌لامتان لێده‌که‌ن: (ڕاست ناکه‌یت) تۆ ئیماندار نیت!! (به‌و هه‌ڵوێسته) مه‌به‌ستتان ده‌سکه‌وتی ژیانی دنیابێت، لای خوا ده‌ستکه‌وتی زۆر هه‌یه، خۆ کاتی خۆی ئێوه‌ش وابوون (باوه‌ڕتان شاراوه بوو) تا خوا منه‌تی نایه سه‌رتان (سه‌رکه‌وتنی پێبه‌خشین و ده‌رووی لێکردنه‌وه) که‌واته، ورد‌و دووربین بن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌هه‌موو ئه‌وکاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌سته‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی نارد بۆ گه‌یاندنی ئیسلام، ئوسامه‌ی کوڕی زه‌یدی کرده لێپرسراویان، کابرایه‌ک که ناوی (مه‌رداس) بوو مه‌ڕو وشتری ده‌له‌وه‌ڕان، ئوسامه‌و هاوه‌ڵانی بینی، ترسا‌و به‌په‌له دوور که‌وته‌وه‌و خۆی کرد به ئه‌شکه‌وتێکدا، ئه‌مانیش شوێنی که‌وتن، کاتێک چوونه به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که کابرا هات به‌پیریانه‌وه‌و سه‌لامی لێکردن و شایه‌تمانی هێنا، به‌ڵام ئوسامه هێرشی کرده سه‌ری و کوشتی.. دوایی که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیستی تووڕه بوو له ئوسامه و فه‌رمووی: بۆچی کوشتت؟ ئایا دڵ و سینه‌تان هه‌ڵدڕی بوو بزانن به‌ڕاستێتی یان نا!!)...'; $TRANSLATE['30']['4']['95'] = 'ئه‌وانه‌ی دانیشتوون له ئیمانداران و (جه‌نگ ناکه‌ن) ـ مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که ناته‌واون ـ (کوێر، شه‌ل، نه‌خۆش،... هتد) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که جیهادو کۆشش ده‌که‌ن له پێناوی خوادا به ماڵ و سامان و خۆیان چوونیه‌ک نین، بێگومان خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پله‌یه‌کی تایبه‌تی بڕیارداوه بۆ تێکۆشه‌ران به ماڵیان و خۆیان، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که دانیشتوون و (فیداکاری ناکه‌ن و گیان به‌خت ناکه‌ن)، خوای گه‌وره به‌هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان به‌ڵێنی چاک و به‌نرخی داوه، (بێگومان) خوا فه‌زڵ و ڕێز‌و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووری ئه‌و تێکۆشه‌ر و موجاهیدانه‌ی داوه به‌سه‌ر ئه‌و دانیشتوانه‌دا...'; $TRANSLATE['30']['4']['96'] = 'ئه‌ویش چه‌نده‌ها پله‌و پایه‌ن (به‌گوێره‌ی هه‌وڵ و کۆشش) له‌لایه‌ن خواوه پێشکه‌ش ده‌کرێن (به‌گوێره‌ی ڕاده‌ی نیه‌ت پاکیی و تێکۆشان)، هاوڕێ له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و ڕه‌حمه‌تدا، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه‌و به ڕه‌حم و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['4']['97'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره مه‌رگدا فریشته گیانیان ده‌کێشن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سته‌میان له خۆیان ده‌کرد (ئیمان و باوه‌ڕیان له مه‌ترسیدا بوو که‌چی کۆچیان نه‌ده‌کرد بۆ نیشتمانی ئیمان، به‌توندیی پیایاندا هه‌ڵده‌شاخێن)و ده‌ڵێن: باشه ئێوه له چیدا بوون و له‌کوێ ژیانتان ده‌برده سه‌ر؟! له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: ئێمه بێ ده‌سه‌ڵات و لاواز کراو بووین له زه‌ویدا، فریشته‌کان ده‌ڵێن: باشه ئایا زه‌وی خوا فراوان و پان و پۆر نه‌بوو تا کۆچی تێدا بکه‌ن و (کۆچ بکه‌ن بۆ نیشتمانێک که ئیمانداران تیایدا فه‌رمانڕه‌وان یاخود سه‌ربه‌ستن)؟ ئا ئه‌وانه شوێنه‌واریان دۆزه‌خه، که جێگه و ڕێگه و سه‌رئه‌نجامێکی ناخۆش و ناسازو خراپه.'; $TRANSLATE['30']['4']['98'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌یان که به‌ڕاستی بێ ده‌سه‌ڵات و ناته‌وان و لاوازکراون له‌و پیاوانه‌ی ژن و منداڵیان له‌گه‌ڵدایه‌و ناتوانن ته‌گبیرو گۆڕانکاریه‌ک بۆ خۆیان بکه‌ن و هیچ ڕێگه‌یه‌کیش شاره‌زانین بۆ چاره‌سه‌رو ده‌ربازکردنی خۆیان.'; $TRANSLATE['30']['4']['99'] = 'ئا ئه‌وانه خوا لێبووردن و چاوپۆشی بۆ ئاماده کردوون و خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زۆر لێخۆشبووه‌و زۆریش چاوپۆشی ده‌کات (مه‌به‌ست له وشه‌ی ـ عسی ـ بۆ هاتنه دی به‌ڵێنه خواییه‌که‌یه).'; $TRANSLATE['30']['4']['100'] = 'جا ئه‌وه‌ی کۆچ بکات له پێناوی خوادا له‌و زه‌وییه‌ی که کۆچی بۆ ده‌کات، سه‌ربه‌رزییه‌ک بۆ خۆی و ڕیسواییه‌کی زۆریش بۆ دوژمنانی دروست ده‌کات، به‌ره‌که‌ت و فراوانی ڕزق و ڕۆزی ڕووی تێده‌کات، هه‌ر که‌سێکیش ماڵ و حاڵی خۆی به‌جێ بهێڵێت وله پێناو خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌رچێت (واته به‌ره‌و وڵاتی ئیسلام، یاخود شوێنێکی ئازاد) کۆچ بکات، پاشان مردن یه‌خه‌ی پێبگرێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و که‌سه پاداشته‌که‌ی که‌وتۆته سه‌ر خوا (هه‌ر خۆی ده‌زانێت چۆن پاداشتی ده‌داته‌وه)، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه).'; $TRANSLATE['30']['4']['101'] = 'هه‌ر کاتێک به‌سه‌فه‌ر به‌لایه‌کی زه‌ویدا ڕۆیشتن، ئه‌وه گوناهبار نابن به‌کورت کردنه‌وه‌ی نوێژ، (به‌تایبه‌ت) ئه‌گه‌ر ترسان ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناسن پیلان و به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ربهێنن وئازارتان بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی کافران دوژمنانی ئاشکرای ئێوه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['4']['102'] = 'کاتێکیش تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ناو هاوه‌ڵاندا بویت و پێش نوێژیت بۆ ده‌کردن (له کاتی جه‌نگدا)، ئه‌وه با ده‌سته‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ تۆدا بوه‌ستن بۆ نوێژ و چه‌که‌کانیان پێ بێت، جا کاتێک ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی که نوێژ ده‌کات چوونه سووژده بائه‌وانی تر له پشتانه‌وه بن (ئینجا که لێبوونه‌وه له‌و ڕکاته) ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تر که پاسه‌وانییان ده‌کردو نوێژیان نه‌کردووه بابێن له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژه‌که‌یان بکه‌ن، با هوشیارو چه‌کداریش بن، چونکه بێ باوه‌ڕان ئاواته‌خوازن که ئێوه غافڵ بن له چه‌که‌کانتان و له که‌ل و په‌لتان، تایه‌ک هێرش بکه‌نه سه‌رتان وته‌فرو توناتان بکه‌ن، به‌ڵام بۆتان هه‌یه و قه‌یناکات چه‌که‌کانتان دانێن ئه‌گه‌ر ناڕه‌حه‌ت بوون به‌هۆی بارانه‌وه، یان هه‌ندێکتان نه‌خۆشکه‌وتن، هه‌میشه وریابن، به‌ڕاستی خوا سزای ڕیسواکه‌رو شه‌رمه‌زاری بۆ خوانه‌ناسان ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['103'] = 'جا کاتێک له نوێژ بوونه‌وه ئه‌وه یادی خوا بکه‌ن به‌پێوه‌بن یان به‌دانیشتنه‌وه یان به ڕاکشانه‌وه (به‌هه‌رجۆرێک بۆتان گونجا) کاتێکیش ئارامی باڵی کێشا به‌سه‌رتانداو نیشته‌جێ بوون، ئه‌وه نوێژ به‌چاکی و ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه به‌ڕاستی نوێژ له‌سه‌ر ئیمانداران فه‌رزه له‌کاتی دیاریکراودا ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['104'] = 'له به‌رامبه‌ر (له‌شکری بێ باوه‌ڕانه‌وه که شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه دوایان، چونکه ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازار‌و ماندوێتی و برینداریتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌رپێش دێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه به‌ئومێدو به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ستان بکه‌وێت (له به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به ته‌مای نین، خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['105'] = 'ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان بۆ لای تۆ دابه‌زاندوه‌ته خواره‌وه، سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاستی به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ری بکه‌یت له نێوان خه‌ڵکیدا به‌و شێوه‌یه‌ی که خوا نیشانی داویت و ڕێنموویی کردویت و به‌گونجاوی ده‌زانیت (بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا و قازانجی خه‌ڵکی)، نه‌که‌یت به‌رگری له ناپاکان بکه‌یت... (ده‌گێڕنه‌وه جوله‌که‌یه‌ک لای (طعمة) ناوێک قه‌ڵغانێک به‌ئه‌مانه‌ت داده‌نێت، به‌ڵام (طعمة) حاشای لێده‌کات، که دێن ماڵه‌که‌ی بگه‌ڕێن فڕێی ده‌داته ماڵه دراوسێکه‌یه‌وه، جاکه کێشه‌که ده‌گاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خه‌ریکه لایه‌نی (طعمة) بگرێت، چونکه زۆر به‌ده‌م و پل بووه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته داده‌به‌زێنێت له ـ (١٠٥ تا ١١٣).'; $TRANSLATE['30']['4']['106'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام) داوای لێ‌خۆش بوون له خوا بکه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['4']['107'] = 'به‌رگری له‌و که‌سانه‌ش مه‌که که ناپاکن و خیانه‌ت له خۆیان ده‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت هه‌میشه خیانه‌تکارو تاوانبارن.'; $TRANSLATE['30']['4']['108'] = 'ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت خیانه‌ت و تاوانه‌کانیان له‌خه‌ڵکی بشارنه‌وه، له‌کاتێکدا ناتوانن له خوای بشارنه‌وه که له‌گه‌ڵیاندایه‌و چاودێریانه، به‌شه‌ودا قسه‌ی واهه‌ڵده‌به‌ستن خوا پێی ڕازی نیه و خوا به‌رده‌وام گه‌مارۆده‌ری ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['4']['109'] = 'باشه ئه‌وه‌ته ئێوه به‌رگریان لێده‌که‌ن له ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا، ئه‌ی ڕۆژی قیامه‌ت، لای خوا کێ به‌رگریان لێده‌کات؟ یاخود کێ پشتیوان و یاریده‌ده‌ریان ده‌بێت (تا له سزای دۆزه‌خ ڕزگاریان بکات)؟'; $TRANSLATE['30']['4']['110'] = 'ئه‌وه‌ی خراپه‌یه‌ک بکات (دژ به‌خه‌ڵکی) یان سته‌م له خۆی بکات له‌وه‌ودوا (به‌خۆیدا بچێته‌وه) و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بکات، ئه‌وه خوایه‌کی لێخۆش‌بوو و میهره‌بانی ده‌ستده‌که‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['111'] = 'ئه‌وه‌ش که گوناهو تاوانێک ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه به‌زیانی خۆی ته‌واو ده‌بێت، زیان به‌خۆی ده‌گات (له قیامه‌تدا)، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['112'] = 'جا ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک یان تاوانێک ئه‌نجام بدات و له‌وه‌ودوا بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر بێ تاوانێکداو بێ تاوانێکی پێ له‌که‌دار بکات، بێگومان ئه‌و که‌سه بوختان و تاوانێکی ئاشکرای ئه‌نجامداوه و تاوانێکی گه‌وره‌ی کردووه (زیاد له گوناهه‌که‌ی خۆی).'; $TRANSLATE['30']['4']['113'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خوا نه‌بوایه به‌سه‌رته‌وه خه‌ریک بوو هه‌ندێکیان سه‌رت لێ بشێوێنن، بێگومان ئه‌وان به‌و کاره‌یان هه‌ر سه‌ر له خۆیان ده‌شێوێنن، دڵنیابه که ناتوانن له هیچ شتێکدا زیانت پێبگه‌یه‌نن، خوای گه‌وره‌ش قورئان و دانایی بۆ دابه‌زاندوویت و فێری ئه‌و شتانه‌ی کردوویت که جاران نه‌تده‌زانی، به‌رده‌وامیش فه‌زڵ و ڕێزی خوا له‌سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) زۆر‌و فراوان و ئاشکراو دیاره و (نایه‌ڵێت تووشی هه‌ڵه ببیت).'; $TRANSLATE['30']['4']['114'] = 'له زۆربه‌ی چپه و سرته و قسه نهێنیه‌کانیاندا هیچ خێرێک به‌دی ناکرێت و تیایدا نیه، مه‌گه‌ر چپه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان بدات به‌به‌خششێک، یان چاکه‌یه‌ک، یان ڕێکخستن و چاکسازی و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان خه‌ڵکی، جا ئه‌وه‌ی (ئه‌و شێوازه چاکه‌یه) ئه‌نجام بدات و مه‌به‌ستی ته‌نها ده‌ستکه‌وتنی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، ئه‌وه له ئاینده‌دا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور و گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشین.'; $TRANSLATE['30']['4']['115'] = 'ئه‌وه‌ش دوژمنایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بکات و لێی جیابێته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی بۆ ڕوون بۆته‌وه و ڕێبازێک بگرێته‌به‌ر که جیابێت له ڕێگه‌و ڕێبازی ئیمانداران، ئه‌وه ڕووی وه‌رده‌چه‌رخێنین بۆ ئه‌و ڕووگه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ڵی بژاردووه‌و ڕووی تێکردووه، (له قیامه‌تیشدا) ده‌یخاته ناو دۆزه‌خه‌وه و ده‌یسوتێنین که ئه‌ویش سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و سامناکه.'; $TRANSLATE['30']['4']['116'] = 'به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت له‌وه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه له‌و (هاوبه‌ش دانانه) له گوناهانی تر بۆ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت و (په‌شیمان بێت) خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به‌گومڕاییه‌کی زۆر دوور.'; $TRANSLATE['30']['4']['117'] = '(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه) ئه‌وه‌ی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و ده‌یپه‌رستن ـ جگه له‌خوا ـ چه‌ند په‌رستراوێکی کار تێکراون (په‌رستراو ده‌بێت کارتێکه‌ر بێت نه‌ک کارتێکراو، بۆیه بته‌کانیان به‌مێینه ناوناوه وه‌ک: لات و عوززا)، ته‌نها هاناو هاواریشیان هه‌ر بۆ شه‌یتانی سه‌رکه‌ش و یاخی یه که له هه‌موو خێرێک داماڵراوه.'; $TRANSLATE['30']['4']['118'] = 'ئه‌و شه‌یتانه‌ی که خوا نه‌فرینی لێکردووه وتوویه‌تی: سوێند بێت به تۆ ئه‌ی خوا به‌شێکی دیاریکراو له به‌نده‌کانت دائه‌بڕم له ئیمان و خواناسی.'; $TRANSLATE['30']['4']['119'] = 'سوێند بێت به تۆ گومڕایان ده‌که‌م و به ئاوات و خه‌یاڵی پووچه‌وه سه‌رگه‌رمیان ده‌که‌م و خۆم فرمانیان پێده‌ده‌م و هانیان ده‌ده‌م و ئه‌وجا ئه‌وانیش بێگومان گوێی ئاژه‌ڵه‌کانیان ده‌بڕن، هه‌روه‌ها فرمانیان پێ ده‌ده‌م ئه‌وانیش دروست کراوانی خوا ده‌ستکاری بکه‌ن و بیگۆڕن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ڵقه له‌گوێکانی به‌ناو زانا ده‌ستکاریی جینات و سیفاتی ڕه‌چه‌ڵه‌کیی ده‌که‌ن و به‌گوێی شه‌یتان ده‌که‌ن، ئاده‌میزادو زینده‌وه‌ران تێکده‌ده‌ن، جگه له‌هه‌ندێکیان نه‌بێت که مه‌به‌ستیان خزمه‌تی ئاده‌میزاده)، جا ئه‌وه‌ی له جیاتی خوا شه‌یتان بکاته پشتیوانی خۆی، ئه‌وه به‌ڕاستی دووچاری زیان و خه‌ساره‌تمه‌ندیه‌کی ئاشکرا بووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['120'] = '(شه‌یتان) به‌ڵێنیان ده‌داتێ و ئاوات و ئاره‌زوو ده‌ڕازێنێته‌وه بۆیان، دیاره که شه‌یتانیش هیچ به‌ڵێنێکیان پێنادات جگه له فریودان و خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['121'] = 'ئائه‌وانه جێگه‌و سه‌ره‌نجامیان دۆزه‌خه و که‌لێنی لێ ده‌رچوونیان ده‌ست ناکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['122'] = 'ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له‌مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه و به‌رده‌وام تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌وه به‌ڵێنێکی نه‌گۆڕاوی خوایی یه، جاکێ هه‌یه ڕاستترو دروستتر له خوا به‌ڵێنی خۆی بباته‌سه‌ر؟'; $TRANSLATE['30']['4']['123'] = '(پاداشت و ڕێز‌و نرخ) نه به ئاره‌زووی ئێوه‌یه، نه به ئاره‌زووی خاوه‌نانی کتێبه، ئه‌وه‌ی خراپه‌و گوناهێک بکات، ئه‌وه به‌هۆیه‌وه سزا ده‌درێت و هیچ که‌س و هیچ هێزێکی تری ده‌ست ناکه‌وێت جگه له خوا پشتگیریی بکات و یارمه‌تی بدات.'; $TRANSLATE['30']['4']['124'] = 'ئه‌وه‌ش کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات نێر بێت یان مێ له‌کاتێکدا ئیماندار بێت، جا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر په‌رده‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['125'] = 'کێ هه‌یه ئاینی چاکتره په‌سه‌ندترو جوانتر بێت له‌و که‌سه‌ی ڕووی کردۆته خوا و خۆی ته‌سلیمی ئه‌وزاته کردووه‌و له‌کاتێکدا کارجوان و کار په‌سه‌نده‌و شوێنی ئاینی ئیبراهیمی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار که‌وتبێت، که خوا ئیبراهیمی کردۆته خۆشه‌ویستی خۆی ڕێزداری کردووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['126'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و خوایه ده‌وری هه‌موو شتێکی داوه (به‌وردیی و به‌ته‌واویی له هه‌موو شتێک ئاگاداره).'; $TRANSLATE['30']['4']['127'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێویسته پیاوان ئه‌نجامی بده‌ن به‌رامبه‌ر به ژنان، پێیان بڵێ: خوای گه‌وره ده‌رباره‌یان وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه؛ جائه‌وه‌ی به‌سه‌رتاندا ده‌خوێندرێته‌وه له قورئاندا (روونی کردۆته‌وه لهمهوپێش له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌وه) ده‌رباره‌ی ئه‌و کچه بێ باوکانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا بۆی داناون نایانده‌نێ و ناشتانه‌وێت ماره‌یان بکه‌ن و (رێگه‌ش له شووکردنیان ده‌گرن) و ده‌رباره‌ی میراتی ئه‌و منداڵه بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناتانه‌وێت به‌دادپه‌روه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن و به‌رپاکردنی دادگه‌ریی له‌نێوان بێ باوکاندا (ئه‌رکی سه‌رشانی ئیماندارانه)، ئه‌وه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له چاکه ئه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێی ئاگاداره به‌چاکه‌کاریی له‌گه‌ڵ منداڵانی بێ باوک‌دا (که مافیان بده‌ن و سته‌میان لێنه‌که‌ن)، جا هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن خوا زانایه پێی.'; $TRANSLATE['30']['4']['128'] = 'ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک له لووت به‌رزی یان پشت هه‌ڵکردنی مێرده‌که‌ی ترسا، ئه‌وه هیچ گوناهیان له‌سه‌ر نیه و کارێکی چاکه: ئه‌گه‌ر نێوان خۆیان چاک بکه‌ن و له‌سه‌ر شێوازێک ڕێک بکه‌ون (وه‌ک ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که ده‌ست هه‌ڵگرێت له‌هه‌ندێ مافی خۆی تابه‌ڕێزو سه‌ربه‌رزیه‌وه بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یدا) هه‌میشه ڕێکه‌وتن و ته‌بایی شتێکی چاک و په‌سه‌نده، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی به سروشت حه‌ز به‌ره‌زیلی ده‌که‌ن و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێت، (ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له‌به‌رچاو نه‌گیرێت) جا ئه‌گه‌ر چاکه‌کارو ڕه‌فتارجوان بن (له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانتاندا)و خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکار بن و سته‌میان لێ نه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیابن به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگایه به کار‌و کرده‌وه‌تان.'; $TRANSLATE['30']['4']['129'] = 'هه‌رگیز ئێوه ناتوانن له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا دادپه‌روه‌رانه ڕه‌فتار بکه‌ن، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر زۆریش سوور بن له‌سه‌ری، جا که‌وابوو نه‌که‌ن هه‌ر ڕوو له یه‌کێکیان بکه‌ن به ته‌واوی ئه‌وی تر واز لێبهێنن وه‌ک هه‌ڵپه‌سێرراو، نه ئه‌وه‌یه مێردار بێت، نه ئه‌وه‌شه بێ مێرد بێت، خۆ ئه‌گه‌ر چاکسازی بکه‌ن و ڕێک بکه‌ون و خۆتان بپارێزن له سته‌م، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['4']['130'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ژن و مێرد لێک جیاببنه‌وه (به‌گوێره‌ی شه‌رع و به‌رنامه‌ی خوا) ئه‌وه خوا هه‌ریه‌که‌یان شاد‌و بێ نیاز‌و به‌خته‌وه‌ر ده‌کات، له به‌خشینی فراوانی خۆی (به‌هاوسه‌رێکی گونجاو) چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام فراوانگیرو دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['131'] = 'هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئامۆژگاری و فه‌رمانمانداوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان بۆ هاتبوو له پێش ئێوه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئێوه‌شمان کردووه له خوا بترسن و به ته‌قواو پارێزکاربن، خۆ ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕو یاخی بن (ئه‌وه خۆتان زیان ده‌که‌ن)، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بێ نیازه‌و شایسته‌ی سوپاسه.'; $TRANSLATE['30']['4']['132'] = 'هه‌ر بۆ خوایه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و ئه‌وه‌ی له زه‌ویدایه و هه‌ر ئه‌و خوایه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی چاو‌دێر بێت و کاروباری پێ بسپێریت (ئاسمانه‌کان هه‌ر خوا خۆی فراوانییان ده‌زانێت و نهێنیه‌کانی زه‌ویش که‌مێکی زانراوه).'; $TRANSLATE['30']['4']['133'] = 'خه‌ڵکینه، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر ده‌هێنێته مه‌یدانه‌وه و خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وکاره‌دا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['4']['134'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی ته‌نها پاداشتی دنیای ده‌وێت (ئه‌وه بابزانێت) که لای خوا پاداشتی دنیا‌و پاداشتی قیامه‌تیش هه‌یه، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو بینایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['135'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه ڕاگری دادوه‌ری بن و شایه‌تیی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تیه‌که‌شتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ندبێت یان هه‌ژار خوا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان چاکتر ده‌زانێت له ئێوه (واته به‌ته‌ماعی ده‌وڵه‌مه‌ندی له دادپه‌روه‌ری لامه‌ده‌ن و به‌هۆی نه‌داریی و به‌زه‌یی بێ جێ له حه‌ق لامه‌ده‌ن) نه‌که‌ن شوێن ئاره‌زووی نه‌فس بکه‌ون له دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئێوه پێچ لێ بده‌ن (زمان بگۆرن) و شایه‌تی ناحه‌ق بده‌ن، یان پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن خوا ئاگاداره به کار‌و کرده‌وه‌تان.'; $TRANSLATE['30']['4']['136'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌رده‌وام و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و قورئانه‌ش که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا دایبه‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و کتێبانه‌ش که پێشتر ڕه‌وانه‌ی کردوون، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به‌خواو فریشته‌کانی و به کتێبه‌کانی و به‌پێغه‌مبه‌رانی و به‌رۆژی دوایی، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕابووه به‌ئه‌وپه‌ڕی گومڕایی.'; $TRANSLATE['30']['4']['137'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه، دووباره ئیمانیان هێنایه‌وه و دوایی پاشگه‌ز بوونه‌وه، له‌وه‌ودوا زیاتر له بێ دینی و کافریدا ڕۆچوون، هیچ کات خوا له‌وانه خۆشنابێت و ڕێنمووییان ناکات بۆ ڕێبازێکی سوود به‌خش.'; $TRANSLATE['30']['4']['138'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) مژده به دووڕووه‌کان بده که به‌ڕاستی سزایه‌کی به‌ئێشیان بۆ ئاماده کراوه!!'; $TRANSLATE['30']['4']['139'] = 'ئه‌و دووڕووانه‌ی که بێ باوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه پشتیوان و یارویاوه‌ری خۆیان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌یانه‌وێت عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌رزیان لای ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ (ئه‌وانه به‌هه‌ڵه‌دا چوون) چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و باڵاداستی و سه‌ربه‌رزیی هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['140'] = 'به‌ڕاستی (خوای گه‌وره) له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ی ناردووه بۆ سه‌رتان که: هه‌ر کاتێک له جێیه‌کدا گوێتان لێ بوو کوفر‌و گاڵته به‌ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌کرا، ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان به‌گۆڕن (ئه‌گه‌ر دابنیشن و گوێ نه‌ده‌نێ) ئه‌وه به‌ڕاستی ئێوه‌ش له‌و کاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن و (حسابی ئه‌وانتان بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕه‌کان هه‌موویان له دۆزه‌خدا کۆده‌کاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['141'] = 'ئه‌وانه‌ی که خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاسداوه چاوه‌ڕوانی به‌سه‌رهاتتان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکتان له‌لایه‌ن خواوه ده‌ست بکه‌وێت ده‌ڵێن: ئه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵتاندا نه‌بووین؟! خۆ ئه‌گه‌ر کافره‌کان به‌شێکیان ببێت له سه‌رکه‌وتن، دووڕوه‌کان ده‌ڵێن: ئایا ئێمه له‌سه‌ر ئێوه‌مان نه‌ده‌کرده‌وه و، نه‌مانهێشت ئیمانداران زیانتان پێبگه‌یه‌نن، ئینجا خوا له ڕۆژی قیامه‌تدا دادوه‌ریی ده‌کات له نێوانتاندا (ئه‌ی بێ باوه‌ڕ و دووڕووه‌کان) دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆیشتوو بن و ڕیشه‌که‌نیان بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['4']['142'] = 'به‌ڕاستی دووڕووه‌کان (وا ده‌زانن) فێڵ له خوا ده‌که‌ن (له‌کاتێکدا) ئه‌و زاته فێڵه‌کانیان پووچ ده‌کاته‌وه (نازانن که دیار و نادیار، لای خوا ڕوون و ئاشکرایه)، هه‌ر کاتێکیش (بۆ ڕیاو ڕووپامایی) هه‌ڵده‌ستن بۆ نوێژ، زۆر به‌له‌ش گرانیی و ته‌مه‌ڵیی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌وانه ڕیایی و ڕوپامایی بۆ خه‌ڵکی ده‌که‌ن، زۆر که‌م یادی خوا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['4']['143'] = 'ئه‌وانه گیریان خواردووه له‌و نێوانه‌دا، نه‌ئه‌وه‌یه پاڵ بده‌ن به‌ئیماندارانه‌وه، نه‌ئه‌وه‌شه پاڵ بده‌ن به‌کافرانه‌وه، هه‌ر که‌س خوا (به‌هۆی ناله‌باریی خۆیه‌وه) گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز نا‌توانیت ڕێبازێکی ڕاست و ڕزگاری بۆ بدۆزێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['144'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بێ باوه‌ڕان مه‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆتان له‌جیاتی ئیمانداران، ئایا ده‌تانه‌وێت به ده‌ستی خۆتان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا بده‌نه ده‌ست خوا له‌سه‌ر خۆتان.'; $TRANSLATE['30']['4']['145'] = 'به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له چینی هه‌ره خواری ناو دۆزه‌خدان و هه‌رگیز بۆ ئه‌وان پشتیوانێکت ده‌ست ناکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['4']['146'] = 'جگه له‌وانه‌یان ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه و کارونیه‌تیان چاک کردووه و ده‌ستیان به‌ئاینی خواوه گرتووه و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ته‌واویی دین و ئاینیان ساغ کردۆته‌وه بۆ خوا، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن و (له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌کرێن)، بێگومان له‌ئاینده‌دا خوا پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['4']['147'] = 'خوا چ پێویستیه‌کی به‌سزادانی ئێوه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاربن و ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان هه‌بێت، خوایش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سوپاسگوزاری به‌نده چاکه‌کانیه‌تی و زانا‌و ئاگایه پێیان.'; $TRANSLATE['30']['4']['148'] = 'بێگومان خوا حه‌ز ناکات له قسه‌ی ناشیرین و نابه‌جێ و ناو ناتۆره وتن و جنێودان، مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌م لێکراو بێت، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['149'] = 'ئه‌گه‌ر کردار‌و گوفتارو به‌خششی خۆتان ئاشکرا بکه‌ن یان بیشارنه‌وه، یاخود چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و گوناهێک بکه‌ن، ئه‌وه بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆشبووه به‌ده‌سه‌ڵاتیشه.'; $TRANSLATE['30']['4']['150'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و پێغه‌مبه‌ران ناهێنن و ده‌یانه‌وێت جیاوازی بکه‌ن له نێوان خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیدا (گوایه باوه‌ڕیان به‌خوا هه‌یه به‌ڵام باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ران نیه)، (یاخود) ده‌ڵێن: باوه‌ڕ ده‌هێنین به‌هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌ران و باوه‌ڕ به‌هه‌ندێکیان ناهێنین و ده‌یانه‌وێت له‌و نێوانه‌دا ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌ک بۆ خۆیان به‌ده‌ست بهێنن...'; $TRANSLATE['30']['4']['151'] = 'ئا ئه‌و که‌سانه به‌ڕاستی هه‌ر بێ باوه‌ڕن و بۆ بێ باوه‌ڕان سزایه‌کی سه‌ر شۆڕکه‌رمان ئاماده‌کردوه.'; $TRANSLATE['30']['4']['152'] = 'ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی هێناوه و هیچ جۆره جیاوازیه‌کیان نه‌کردووه له نێوان هیچ کامیانداو باوه‌ڕیان به هه‌موویان هه‌یه، ئا ئه‌وانه له‌ئاینده‌دا خوای گه‌وره پاداشتی خۆیان ده‌داتێ، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (بۆ باوه‌ڕداران).'; $TRANSLATE['30']['4']['153'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) خاوه‌نانی کتێب داوای ئه‌وه‌ت لێده‌که‌ن که له ئاسمانه‌وه کتێبێکیان بۆ دابه‌زێنیت، جا ئه‌وانه به‌ڕاستی داوای له‌وه گه‌وره‌تریان له مو‌سا کرد، وتیان: ده‌مانه‌وێت خوامان به‌ئاشکرا نیشان بده‌یت، ئه‌سا هه‌وره بروسکه‌یه‌ک لێیدان له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و سته‌مه ناڕه‌وایه‌و (ئه‌و داخوازیه نادروسه‌یاندا) که‌چی له‌وه‌ودوا گوێره‌که په‌رستیانکرد له دوای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه و موعجیزه ئاشکرایانه که بۆیان هات، جا له‌وه‌شیان خۆش بووین و به‌ڵگه‌و موعجیزه و به‌رنامه‌ی ئاشکرامان به‌خشی به مو‌سا (تا ڕێنمووییان بکات).'; $TRANSLATE['30']['4']['154'] = 'بۆ چه‌سپاندن و وه‌رگرتنی په‌یمانه‌که کێوی (طور) مان به‌رز کرده‌وه به‌سه‌ریانداو پێمان وتن: که له ده‌روازه‌ی شاری (قدس)ه‌وه به‌سوژده‌وه بچنه ژوره‌وه (هه‌روه‌ها فرمانمانداو) وتمان: له ڕۆژانی شه‌موواندا ده‌ستدرێژی مه‌که‌ن و (ڕاوه ماسی مه‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته) په‌یمانێکی توند‌و به‌هێزمان لێوه‌رگرتن.'; $TRANSLATE['30']['4']['155'] = 'ئینجا به‌هۆی په‌یمان شکاندنیان و بێ باوه‌ڕیان به‌ئایه‌ته‌کانی خوا‌و کوشتنی به‌ناحه‌قی پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه و ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌ڵێن دڵی ئێمه داخراوه و به‌رگی پێوه‌یه (مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که ئاماده‌نین گوێ بۆ هیچ ڕاستیه‌ک بگرن، خوا خه‌شمی لێگرتن و نه‌فرینی لێکردن) نه‌خێر به‌و جۆره نیه که ئه‌وانه ده‌یڵێن، به‌ڵکو خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه، جا هه‌ر بۆیه که‌مێکیان نه‌بێت باوه‌ڕناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['4']['156'] = '(هه‌روه‌ها خوا ڕقی لێیانه) به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوون و ئه‌و بوختانه گه‌وره‌یه‌ی که بۆ مه‌ریه‌م هه‌ڵیانبه‌ست...'; $TRANSLATE['30']['4']['157'] = 'به‌هۆی ئه‌و قسه‌یه‌شیان که ده‌یانوت به ڕاستی ئێمه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خوا عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان کوشتووه، که‌چی له‌ڕاستیدا نه‌کوشتوویانه‌و نه له قه‌ناره‌و خاچیانداو، به‌ڵکو لێیان تێکچووه و (که‌سێکی تریان کوشتووه له بری ئه‌و)، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بیر‌و بۆچوونی جیاوازیان له‌و کێشه‌یه‌دا هه‌یه، خۆشیان له گوماندان تیایدا و ئه‌وانه هیچ زانستیه‌کی ڕاستیان نیه له‌و باره‌یه‌وه، جگه له شوێنکه‌وتنی گومان نه‌بێت و به‌دڵنیاییه‌وه (ده‌ڵێین) که نه‌یانکوشتووه‌و بۆیان نه‌کوژراوه.'; $TRANSLATE['30']['4']['158'] = 'نه‌خێر، به‌ڵکو خوا به‌رزی کرده‌وه بۆ لای خۆی، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['159'] = 'هیچ که‌سێک نیه له خاوه‌نانی کتێب، که باوه‌ڕ نه‌هێنێت به عیسا پێش ئه‌وه‌ی گیانی ده‌ربچێت، به‌ڵکو سوێند به‌خوا هه‌ر باوه‌ڕ ده‌هێنێت پێی له پێش مردنیدا (له سه‌ره‌مه‌رگدا په‌رده له‌سه‌ر چاویان لاده‌درێت و گه‌لێک ڕاستی ده‌رده‌که‌وێت بۆیان، یاخود کاتێک عیسا داده‌به‌زێت گاور‌و جووه‌کانی ئه‌و کاته باوه‌ڕی دروستی پێده‌هێنن) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا شایه‌ته به‌سه‌ریانه‌وه (که ئه‌وانه‌ی گومڕا بوون، خۆیان گومڕا بوون و ئه‌م کاتی خۆی هه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی نیشانداون).'; $TRANSLATE['30']['4']['160'] = 'به‌هۆی زوڵم و سته‌مێک له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که بوونه‌ته جوو و به‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆر کۆسپیان ده‌خسته به‌ر ڕێبازی خوا، ئێمه هه‌ندێک نازو نیعمه‌تمان لێ حه‌رام کردن که پێشتر بۆیان حه‌ڵاڵ بوو...'; $TRANSLATE['30']['4']['161'] = 'هه‌روه‌ها به‌هۆی سو‌و خۆریانه‌وه که به‌ڕاستی لێیان حه‌رام کرابوو و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که ماڵی خه‌ڵکی به‌ناڕه‌وا ده‌خۆن (هه‌ندێک شتی تری حه‌ڵاڵمان لێ حه‌رام کردن)، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕن سزایه‌کی به‌ئێشمان ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['4']['162'] = 'به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که له زانستی و زانیاری‌دا ڕۆچوون، هه‌روه‌ها ئیمانداران (له‌وانیش و له‌ئێمه‌یش)، باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌وه‌ی بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌چاکی نوێژه‌کانیان به‌دروشمه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ده‌ن، باوه‌ڕیشیان به‌خواو به‌رۆژی دوایی هه‌یه، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['163'] = 'به‌ڕاستی ئێمه (وحی)و نیگامان بۆ تۆ ناردووه هه‌ر وه‌کو چۆن (وحی) و نیگامان بۆ نوح و پێغه‌مبه‌رانی دوای ئه‌و ناردووه، هه‌روه‌ها (وحی) و نیگامان ناردووه بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و (هه‌ندێک) له کوڕانی یه‌عقوب و عیسا و ئه‌یوب و یونس و هاروون و سوله‌یمان، زه‌بوریشمان به داود به‌خشیووه (کتێبێک بووه زۆربه‌ی ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگار بووه).'; $TRANSLATE['30']['4']['164'] = 'بێگومان به‌سه‌رهاتی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانمان بۆ گێڕاویته‌وه، به‌سه‌رهاتی هه‌ندێکی تریشمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خۆی له‌گه‌ڵ موسادا گفتوگۆی یه‌کسه‌ری و ڕاسته‌وخۆی ئه‌نجامداوه.'; $TRANSLATE['30']['4']['165'] = 'پێغه‌مبه‌رانمان (ڕه‌وانه کردووه) که مژده‌ده‌رن (به ئیمانداران) و ترسێنه‌رن بۆ (یاخیه‌کان)، تا خه‌ڵکی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت (له‌سه‌ر بێ دینی و یاخی بوونیان) دوای ئه‌وه‌ی خوا پێغه‌مبه‌رانی بۆ ڕه‌وانه کردوون، بێگومان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['166'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕت پێناکه‌ن) به‌ڵام خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی که ڕه‌وانه‌ی کردووه بۆت، به‌ئاگاداری و زانیاری خۆیشی ڕه‌وانه‌ی کردووه، فریشته‌کانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن (له‌سه‌ر ئه‌وه، هه‌رچه‌نده) خوا خۆی به‌سه بۆ ئه‌و شایه‌تییه.'; $TRANSLATE['30']['4']['167'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان گرتۆته‌به‌ر و به‌ربه‌ستیشیان دانا له‌به‌رده‌م ڕێبازی خوادا (به‌شێنه‌یی و نه‌رم و نیانی)، بێگومان ئه‌وانه گومڕا بوون و له ڕاستی زۆر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['168'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و سته‌میان کردووه خوا نه‌یویستووه لێیان خۆش بێت، هیدایه‌ت و ڕێنمویشیان بکات بۆ ڕێگه و ڕێبازێک (که سوودی لێوه‌ربگرن)...'; $TRANSLATE['30']['4']['169'] = 'جگه له ڕێگه‌ی دۆزه‌خ که ده‌یانگه‌یه‌نێته ناوی و ژیانی نه‌مریی به‌ناچاریی ده‌بێت تیایدا به‌رنه‌سه‌ر، ئه‌و سزادانه‌شیان لای خوا زۆر ئاسانه (چونکه ئه‌وانه شایسته‌ن).'; $TRANSLATE['30']['4']['170'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ هاتووه به‌حه‌ق و ڕاستی، ده ئێوه‌ش ئیمان و باوه‌ڕی پێ بهێنن، ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنن، ئه‌وه دڵنیابن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه (ئاتاجی ئیمانی ئێوه نیه)، چونکه خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['4']['171'] = 'ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا، جگه له حه‌ق و ڕاستی هیچی تر به ده‌م خواوه مه‌ڵێن، به‌ڕاستی مه‌سیح، عیسای کوڕی مه‌ریه‌م جگه له‌وه‌ی که فرستاده‌ی خوایه (شتێکی تر نه‌بووه)، له دایک بوونه‌که‌ی به‌فه‌رمانی خوا بووه که‌له مه‌ریه‌مدا (به‌رجه‌سته بوو)، عیسا ڕۆح و گیانێکی (تایبه‌تیه) له‌لایه‌ن خواوه به‌خشراوه، ده ئیتر باوه‌ڕی دامه‌زراو به خوایه‌تی خوا‌و به پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، هه‌رگیز مه‌ڵێن خوا سیانه (له‌و گوفتاره نابه‌جێ یه) واز بهێنن چاکتره و قازانجتانه، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها یه‌ک تاکه خوایه، پاک و بێگه‌ردو دووره له‌وه‌ی که منداڵی ببێت (بوختانی ناقۆڵای وا، چۆن ده‌که‌ن)؟! هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و خاوه‌نیانه، بێگومان خوا به‌سه که به‌دیهێنه‌رو سه‌رپه‌رشتیاری (دروستکراوانی بێت).'; $TRANSLATE['30']['4']['172'] = 'هه‌رگیز مه‌سیح لاری له‌وه نیه که به‌نده‌ی خوا بێت، هه‌روه‌ها فریشته نزیکه‌کانیش، جا ئه‌وه‌ی لاری و سه‌رپێچی بکات له په‌رستنی خوا‌و خۆی به‌زل بزانێت، ئه‌وه (با دڵنیابێت) هه‌مووان له ئاینده‌دا لای ئه‌و زاته ده‌بێت کۆببنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['4']['173'] = '(جا ئه‌و کاته) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وه خوا به ته‌واوی و به‌چاکی پاداشته‌کانیان ده‌داته‌وه و له فه‌زڵ و به‌خششی تایبه‌تی خۆی بۆیان زیادیش ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی و لاریان کردووه و خۆیان به‌زل زانیووه، ئه‌وه خوا سزای زۆر به‌ئێشیان ده‌دات، ئه‌وسا بێجگه له خوا که‌سێکیان ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و زاته‌ش به‌زه‌یی پیایاندا نایه‌ته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['4']['174'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراتان بۆ هاتووه (که محمد پێغه‌مبه‌وه (صلی الله علیه وسلم)و نوورو ڕووناکیه‌کی ئاشکراشمان بۆ دابه‌زاندوون (که قورئان)ه.'; $TRANSLATE['30']['4']['175'] = 'جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێناوه و شوێنی به‌رنامه‌که‌ی که‌وتوون، ئه‌وه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆیه‌وه و هیدایه‌ت و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ لای خۆی له ڕێگه‌ی ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['4']['176'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) داوای فتوات لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (کلاله) که بریتی یه: له که‌سێک باوک و نه‌وه‌ی نه‌بێت، تۆش بڵێ: خوا وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌سێک (پیاوێک) وه‌فاتی کرد‌و منداڵی نه‌بوو، هه‌ر ته‌نها خوشکێکی هه‌بوو، ئه‌وه نیوه‌ی سامانه‌که‌ی بۆ ئه‌وه (نیوه‌که‌ی تریشی ده‌خرێته دارایی گشتی یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌بێت و ئه‌گه‌ر نه‌بوو له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی گشتیدا به‌کار ده‌هێنرێت)، (به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردووه‌که ئافره‌ت بوو) ئه‌وا براکه‌ی هه‌موو میراتیه‌که‌ی ده‌بات، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که منداڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابوو، (خۆ ئه‌گه‌ر پیاوه مردووه‌که) دوو خوشکی له دوا به‌جێ مابوو ئه‌وه دووبه‌ش له سێ به‌شی ئه‌وه‌ی به‌جێی هێشتووه بۆ ئه‌وان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر میراتگران پیاوان و ئافره‌تان بوون هه‌موویشیان له خوشک و برا پێکهاتبوون ئه‌وه بۆ نێرینه‌یه‌کیان ئه‌ندازه‌ی به‌شی دوو مێینه هه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌م شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه نه‌وه‌کو سرگه‌ردان ببن، خوای گه‌وره‌ش به هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['5']['1'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ئه‌مه‌ک و به‌وه‌فا بن به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانتان، (خواردنی گۆشتی) ماڵات (مه‌ڕو بزن و گا‌و وشتر) بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، بێجگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه (له‌م سووره‌ته‌دا)، له‌کاتێکدا ڕاوتان بۆ حه‌ڵاڵ نیه که له ئیحرامدان، (ئه‌م سنوورانه فه‌رمانی خوایه) به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌رمان ده‌دات به هه‌ر شتێک که بیه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['2'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ده‌ستکاری دروشمه‌کانی خوا مه‌که‌ن و هه‌ڵی مه‌وه‌شێننه‌وه (به‌تایبه‌ت دروشمه‌کانی حه‌ج و عه‌مره) هه‌روه‌ها مانگه‌کانی حه‌رام (که: ڕجب، ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم)ن، تێکی مه‌ده‌ن و ئه‌و قوربانیه‌ش که ده‌کرێت (مه‌رجه‌کانی مه‌شێوێنن) و ئه‌و ملوانکانه‌ی (ده‌کرێته ملی ئاژه‌ڵ، که نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نیان بڕیاریداوه بکرێن به‌قوربانی) لێی مه‌که‌نه‌وه و ڕێگه له‌وانه مه‌گرن که دێن بۆ (طواف)ی که‌عبه‌و له‌کاتێکدا به‌ئومێدی فه‌زڵ و ڕه‌زامه‌ندی خوان، کاتێک ئیحرام ده‌شکێنن، ئه‌وه بۆتان هه‌یه ڕاو بکه‌ن، هه‌روه‌ها دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی که‌سانێک که نه‌یانهێشت کاتی خۆی (طواف)ی که‌عبه بکه‌ن، مه‌که‌نه هۆی ده‌ستدرێژی و به‌رپاکردنی ناخۆشی، یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['3'] = 'له‌سه‌رتان حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی مرداره‌وه بوو، خوێن، گۆشتی به‌راز، هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵاته‌ش که سه‌ر ده‌بڕدرێن و ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر ده‌برێت و ماڵاتی خنکاویش، ئه‌وه‌ش که به ئازار‌و لێدان مردار بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش که ده‌که‌وێته خواره‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌لێدانی ماڵاتێکی تر مردار بووبێته‌وه، ئه‌وانه‌ش که دڕنده پالاماری دابن و لێی خواردبن مه‌گه‌ر فریای چه‌قۆ که‌وتبن، (هه‌ر حاڵه‌تێک له‌وانه‌ی باسکرا ئه‌گه‌ر به چه‌قۆدا بگات حه‌ڵاڵه)، هه‌روه‌ها حه‌رام کراوه خواردنی گۆشتی ئه‌و ماڵاتانه‌ی له‌و شوێنانه‌دا سه‌ر ده‌بڕدرێن که هاناو هاواری بۆ غه‌یری خوا تێدا ده‌برێت، هه‌روه‌ها حه‌رامه له‌سه‌رتان داوا کردنی چاره‌نووستان به‌هۆی (الأ‌زلام) وه، وه‌کو ئه‌و شتانه‌ی که له ڕێگه‌ی هه‌ڵدانی زاره‌وه ده‌ست بکه‌وێت و فاڵگرتنه‌وه، بورجه‌کان، قاوه گرتنه‌وه،... هتد) ئه‌و جۆره کردار‌و ڕه‌فتارانه‌تان سه‌رپێچی و ده‌رچوونه له (فه‌رمانی خوا)، جا ئه‌مڕۆ (که ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه) کافران نا‌ئومێد بوون له دین و ئاینی ئێوه (ئیتر ناتوانن زاڵ بن به‌سه‌رتانداو هه‌رگیز نووری خوایان بۆ ناکوژێته‌وه) که‌واته له‌وانه مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن، ئه‌مڕۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌تانم به‌کۆتایی گهیاندو نازو نیعمه‌تی خۆمم بۆ ته‌واو کردن و ڕازیم به‌وه‌ی که ئیسلام ببێته به‌رنامه‌و دین و ئاینتان (جا له‌گه‌ڵ بڕیاردانی ئه‌و شتانه‌دا که حه‌راممان کردووه) هه‌ر که‌س ناچار کرا له گرانیی و برسێتیدا (مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت) ده‌توانێت له‌و شتانه بخوات که حه‌راممان کردووه (به‌مه‌رجێک ده‌ست درێژکار نه‌بێت و به‌ئاره‌زوو ژه‌می زۆری لێ نه‌خوات) و خۆی تووشی گوناهو تاوان نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبووه‌و میهره‌بانه (بۆ ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه).'; $TRANSLATE['30']['5']['4'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن چی حه‌ڵاڵکراوه بۆیان؟ پێیان بڵێ: هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، ئه‌وه‌ش باڵنده‌و تانجی شکاری بۆتان ڕاو ده‌که‌ن و فێرتان کردوون (بێگومان خوا توانای به‌خشیووه به مرۆڤ بتوانێت مه‌شق بکات به‌گیانداران و فێریان بکات ڕاوی بۆ بکه‌ن به‌تایبه‌تی تانجی)، ده بخۆن له‌وه‌ی بۆتان ده‌گرن و ناوی خوای لێ بهێنن کاتێک به‌ڕه‌ڵای ده‌که‌ن و کاتێک لێی ده‌خۆن، هه‌ر له خوایش بترسن و پارێزکاربن (ئه‌ی ڕاوچیه‌کان)، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (ووردو درشتی کردار‌و ڕه‌فتار فه‌رامۆش ناکات).'; $TRANSLATE['30']['5']['5'] = 'له‌مڕۆوه هه‌رچی خۆراکی چاک و پاکه بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه و خواردنی ئه‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێدراوه بۆتان حه‌ڵاڵه، خوارده‌مه‌نی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆ ئه‌وان، ئافره‌تانی داوێن پاک له ئیمانداران و ئافره‌تانی داوێن پاک له‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه پێش ئێوه (بۆتان حه‌ڵاڵه) کاتێک ماره‌ییان پێبده‌ن، به‌مه‌رجێک ئێوه پاک داوێن بن و داوێن پیس نه‌بن به‌ئاشکراو دووره په‌رێز بن له دۆست گرتنی نهێنی بۆ داوێن پیسی، جا ئه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕ بێت به‌شه‌رعی خوا‌و له‌م حه‌رامانه خۆی نه‌پارێزێت، ئه‌وه ئیتر کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیشی پووچ ده‌بێته‌وه و ئه‌و جۆره که‌سانه له قیامه‌تدا له ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندو دۆڕاوه‌کاندان.'; $TRANSLATE['30']['5']['6'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ویستتان هه‌ستن بۆ نوێژ (پێش ئه‌وه ده‌ست نوێژ بگرن، به‌م شێوه‌یه): ئه‌وه سه‌ره‌تا ڕووخسارتان بشۆن، ئینجا ده‌سته‌کانتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتاندا، پاشان ده‌ستی ته‌ڕ بهێنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا، قاچه‌کانیشتان بشۆن له‌گه‌ڵ قوله پێتاندا، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه خۆتان خاوێن بکه‌ن و خۆتان بشۆن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یان ده‌ستان به‌ئاو گه‌یاندبوو (تاره‌تتان گرتبوو) یان له ئافره‌تی (نامه‌حره‌م) که‌وتبوون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن یان بۆ ده‌ستنوێژ، ئه‌وکاته ده‌توانن) به خاکێکی پاک ته‌یه‌موم بکه‌ن (واته له‌پی ده‌ستان به‌ئاسته‌م بماڵن به‌خاکدا)و بیهێنن به ڕووخسار‌و ده‌ستاندا (تا ئانیشکتان)، خوا نایه‌وێت له ئایندا تووشی سه‌غڵه‌تی و ناڕه‌حه‌تیتان بکات به‌ڵکو ده‌یه‌وێت پاک و خاوێنتان بکات (له ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکدا) و ده‌یه‌وێت نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ته‌واوبکات بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بن.'; $TRANSLATE['30']['5']['7'] = 'یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ش که پێویسته ئێوه پابه‌ندی بن، له بیرتان نه‌چێت که وتوتانه: گوێرایه‌ڵ و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین (که‌واته ئیتر هه‌میشه و به‌رده‌وام) له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه خوا زانایه به‌نهێنی دڵ و ده‌روونه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['5']['8'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، زۆر به‌چاکی هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی شایه‌تی دادپه‌روه‌رانه له‌به‌ر خوا، ڕق و دوژمنایه‌تی هیچ که‌س و هیج لایه‌ک هه‌ڵتان نه‌نێت که‌له دادپه‌روه‌ریی لابده‌ن، دادپه‌روه‌ربن، ئه‌وه نزیکتره له ته‌قواو خواناسیه‌وه، ده‌ی که‌واته له‌خوا ترس و پارێزکاربن، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['5']['9'] = 'خوا به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به لێخۆشبوو‌ن و چاوبۆشی (له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان) و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنوور بۆ ئه‌وانه.'; $TRANSLATE['30']['5']['10'] = 'ئه‌وانه‌ش که ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌رو بڕوایان به‌ئایه‌ته‌کانی ئێمه نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن.'; $TRANSLATE['30']['5']['11'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان کاتێک هه‌ندێک ویستیان ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رتان، خوایش ده‌ستدرێژیه‌که‌ی ڕاگرتن و (ئێوه‌ی پاڕاست)، ده‌ی که‌واته له خوا بترسن و پارێزکار بن، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن (تا هه‌میشه فریایان بکه‌وێت و له پیلانی دوژمنان بیانپارێزێت).'; $TRANSLATE['30']['5']['12'] = 'سوێند بێت بێگومان (کاتی خۆی) خوا په‌یمانی له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرت و دوانزه ڕابه‌رمان تێدا هه‌ڵبژاردن، ئینجا خوا پێی فه‌رموون که: من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و باوه‌ڕبهێنن به هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی من و پشتیوانی‌یان لێبکه‌ن، قه‌رزی چاک و جوان و ڕێک و پێک بده‌ن به‌خه‌ڵکی له‌به‌ر خوا (له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وزاته هه‌موو چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و چاوه‌ڕێی پاداشت له‌وبن) ئه‌وه بێگومان له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆشده‌بم و چاوپۆشیتان لێده‌که‌م و ده‌تانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، جا ئه‌وه‌ی له‌وه‌ودوا بێ باوه‌ڕ بێت له ئێوه، ئه‌وه مانای وایه که به‌ڕاستی ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی لێ تێکچووه.'; $TRANSLATE['30']['5']['13'] = 'جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانیان ده‌شکاند، نه‌فره‌تمان لێکردن و دڵه‌کانیانمان ڕه‌ق و سه‌خت و ڕه‌ش کرد (چونکه یه‌کێک له سیفه‌تیان ئه‌وه‌یه) که: قسه له جێی خۆیدا ناکه‌ن و جێی ده‌گۆڕن (به ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستکاریی ته‌وراتیشیان کردووه) هه‌روه‌ها به‌شێک له‌و شتانه‌ی که یاداوه‌ری بوو بۆیان فه‌رامۆشیان کرد‌و، به‌رده‌وام ده‌بینیت و بۆت ده‌رده‌که‌وێت که زۆربه‌یان خیانه‌تکارو دوژمنکارن، مه‌گه‌ر که‌مێکیان نه‌بێت، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌یناکات) هه‌ر لێیان خۆش ببه‌و چاوپۆشیان لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا چاکه‌کارانی خۆشده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['14'] = 'هه‌روه‌ها په‌یمانمان له‌وانه‌ش وه‌رگرتووه که ده‌یانوت: ئێمه گاورین که‌چی به‌شێک له‌و شتانه‌یان فه‌رامۆشکرد که‌پێی یاداوه‌ری کرابوون، (به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان پێوه‌لکاندن، له ئاینده‌شدا خوا هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان ده‌خاته‌وه به‌رچاوو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['15'] = 'ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: دڵنیابن که پێغه‌مبه‌ری ئێمه بۆ ئێوه‌ش هاتووه تا زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی که لای ئێوه ڕوون و ئاشکرانین و ده‌یشارنه‌وه، له کتێبی (ته‌ورات و ئینجیل‌دا) بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکات، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌و شتانه‌ی که شاردوتانه‌ته‌وه چاوپۆشی ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی له‌لایه‌ن خواوه ڕووناکیه‌کی ئاشکراتان بۆهاتووه (که محمدی پێغه‌مبه‌رمانه (صلی الله علیه وسلم) هاوڕێ له‌گه‌ڵ کتێبێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌دا (که قورئانه).'; $TRANSLATE['30']['5']['16'] = '(بێگومان) خوا به‌و قورئانه پیرۆزه هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ده‌کات که: شوێن ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتوون، به‌ره‌و ڕێبازه‌کانی ئاشتی و ئاسوده‌یی و له تاریکایی یه‌کان ده‌ریانده‌هێنێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانخاته ناو ڕوناکیه‌وه به‌فه‌رمانی خۆی و ڕێنمووییان ده‌کات بۆ سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروستی (دینداری و خواناسی و چاکه).'; $TRANSLATE['30']['5']['17'] = 'سوێند بێت بێگومان ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: به‌ڕاستی خوا، هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م و دایکی و هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه له‌ناوی به‌رێت، ئه‌وه کێ یه له به‌رامبه‌ر خواوه ده‌سه‌ڵاتی شتێکی هه‌یه؟ (که‌واته ئه‌ویش و دایکیشی و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش به‌دیهێنراوی خوان و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن، ئیتر به چ به‌ڵگه‌یه‌ک قسه‌ی وا نابه‌جێ ده‌که‌ن؟!، به‌مه‌رجێک) خوا زاتێکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هه‌رچی بیه‌وێت دروستی ده‌کات (شتێکی ئاساییه ئه‌و زاته مه‌سیح بێ باوک دروست بکات)، چونکه خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (هه‌موو شت لای ئه‌و ئاسانه).'; $TRANSLATE['30']['5']['18'] = 'جووله‌که‌و گاور ده‌یانوت: ئێمه ڕۆڵه‌ی خوا‌و خۆشه‌ویست و نزیکی ئه‌وین، پێیان بڵێ: که‌واته بۆچی له‌سه‌ر گوناهو تاوانتان سزاتان ده‌دات (له دنیادا به‌ئاشکرا به‌ڵاو ناخۆشیتان بۆ پێش ده‌هێنێت، سزای قیامه‌تیش با له‌ولاوه بوه‌ستێت، ئێوه خۆتان ئاوا به‌گه‌وره‌و نازدار دامه‌نێن و خۆتان جیا مه‌که‌نه‌وه) نه‌خێر وانیه، چونکه ئێوه‌ش به‌شه‌ر و ئاده‌میزادێکن له‌و خه‌ڵکه‌ی که دروستی کردووه، ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت لێی خۆش ببێت، لێی خۆشده‌بێت، ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت سزای بدات سزای ده‌دات (ئه‌ڵبه‌ته له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ریدا) هه‌رچیش له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.'; $TRANSLATE['30']['5']['19'] = 'ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب: بێگومان پێغه‌مبه‌رمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتووه بۆ لاتان تا هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌ک بوو هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردبوو (نێوان له دایک بوونی عیسا و ناردنی محمد سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت، زیاتر له شه‌ش سه‌ده‌یه) نه‌وه‌کو بڵێن که‌سمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کرا تا مژده‌ده‌ر بێت (به‌چاکان) و ترسێنه‌ربێت بۆ (یاخیه‌کان)، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی مژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات (ئیتر هیچ بیانوویه‌کتان نه‌ماوه)، خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (ئه‌گه‌ر یاخی بن سزاتان ده‌دات).'; $TRANSLATE['30']['5']['20'] = 'یادیان بێنه‌وه کاتێک مو‌سا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له سه‌رتان که پێغه‌مبه‌رانی له‌ناو ئێوه‌دا فه‌راهه‌م هێناوه، هه‌روه‌ها پاشای زۆری له‌ناوتاندا هه‌ڵخستووه، ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی به‌خشیووه به‌که‌سی تری نه‌به‌خشیووه له‌و خه‌ڵکه بێ شوماره‌ی (ئه‌و سه‌رده‌مه).'; $TRANSLATE['30']['5']['21'] = 'ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم بچنه ناو ئه‌و زه‌ویه پیرۆزه‌ی (القدس)، که خوا پێویستی کرد له‌به‌ر سوودی خۆتان بچنه ناوی، پاشگه‌ز مه‌بنه‌وه‌و پاشه‌کشێ مه‌که‌ن تا خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.'; $TRANSLATE['30']['5']['22'] = '(که‌چی) وتیان: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی خه‌ڵکێکی ئازا‌و به‌رزو دلێری تێدایه، بێگومان ئێمه هه‌رگیز ناچینه ناوی تا ئه‌وانی لێده‌رنه‌چن، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌رچوون لێی، ئه‌وه بێگومان ئێمه ده‌چینه ناوی و له‌وێ ده‌بین!!'; $TRANSLATE['30']['5']['23'] = '(به‌ڵام) دوو که‌س له‌وانه‌ی که ترسی خوایان له‌دڵدا بوو و خوا نازو نیعمه‌تی ئیمان و دڵنیایی ته‌واوی پێ به‌خشیبوون وتیان: له ده‌روازه‌ی شاره‌وه بچنه سه‌ریان و (یه‌ک هێرشی گه‌وره به‌رن) هه‌ر که چوونه ئه‌و دیوه‌وه، ئه‌وه بێگومان ئیتر ئێوه سه‌رکه‌وتوون (دوژمنتان شکست ده‌هێنێت، جا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه) ده‌بێت: به ته‌واویی پشت به خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.'; $TRANSLATE['30']['5']['24'] = 'که‌چی وتیان: ئه‌ی مو‌سا دڵنیابه ئێمه هه‌رگیز ناچینه ئه‌و شاره‌وه و ڕووی تێناکه‌ین ماده‌م ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی تێدا بێت، (ئیتر تۆ که‌یفی خۆته حه‌ز ده‌که‌یت) بچۆ خۆت و په‌روه‌ردگارت جه‌نگ بکه‌ن دژیان، ئێمه به‌ڕاستی ئا لێره‌دا دانیشتووین (چاوه‌ڕێی سه‌رئه‌نجامین)!!'; $TRANSLATE['30']['5']['25'] = 'ئینجا مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من ده‌سه‌ڵاتم نیه جگه به‌سه‌ر خۆم و براکه‌مدا نه‌بێت (ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو فه‌رمانێکی تۆین) ئیتر داواکارین که ئێمه جیا بکه‌یته‌وه له‌و خه‌ڵکه تاوانکار و سته‌م پیشه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['5']['26'] = 'خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئه‌وه ئیتر شاری قدس له‌سه‌ریان حه‌رامه، ده‌بێت چل ساڵیش وێڵ و سه‌رگه‌ردان بن له‌سه‌ر زه‌ویدا (تا ئه‌و نه‌وه ترسنۆکه تیا بچێت و نه‌وه‌ی تازه پێبگات)، ئیتر خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆ گه‌ل و هۆزی تاوانبار و سته‌م پیشه.'; $TRANSLATE['30']['5']['27'] = 'به‌سه‌رهات و هه‌واڵی دوو کوڕه‌که‌ی ئاده‌م بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بخوێنه‌ره‌وه که: به‌ڕاستی ڕوویداوه، ئه‌وه بوو کاتێک هه‌ردووکیان قوربانییان کرد، له یه‌کێکیان وه‌رگیرا (که له‌سه‌ر حه‌ق بوو، له خوا ترس بوو) و له‌وی تریان وه‌رنه‌گیرا (چونکه ڕق ئه‌ستوورو حهسوودو خوانه‌ناس بوو) به‌براکه‌ی وت: هه‌ر ده‌تکوژم ئه‌ویش له وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌که‌یدا وتی: خوای گه‌وره ته‌نها له پارێزکاران قوربانی و چاکه وه‌رده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['28'] = 'سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ست درێژ بکه‌یت بۆ من بۆ ئه‌وه‌ی بمکوژیت، من ده‌ستدرێژ ناکه‌م بۆ تۆ بۆ ئه‌وه‌ی بتکوژم، چونکه به‌ڕاستی من له‌سزاو تۆڵه‌ی خوا، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌ترسم.'; $TRANSLATE['30']['5']['29'] = '(من به‌و ده‌ست درێژ نه‌کردنه‌م) به‌ڕاستی ده‌مه‌وێت به‌گوناهی من و گوناهی خۆیشته‌وه بگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌وجا ده‌بیته نیشته‌جێی ناو ئاگر، هه‌ر ئه‌وه‌شه پاداشتی سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['5']['30'] = 'سه‌رئه‌نجام نه‌فسی سه‌رکه‌شی هانیداو کوشتنی براکه‌ی لاساده و ئاسان کرد‌و کوشتی، ئیتر خۆی خسته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['5']['31'] = 'له‌وه‌ودوا گیری خوارد به‌ده‌ست ته‌رمه‌که‌یه‌وه، چونکه وادیاره یه‌که‌م که‌سه کوژرا بێت و شه‌هید بوو بێت)، ئه‌وسا خوای میهره‌بان قه‌له‌ڕه‌شێکی نارد‌و چاڵێکی له زه‌ویدا هه‌ڵکه‌ند (بۆ قه‌له‌ره‌شێکی تری مرداره‌وه بوو) تا نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براکه‌ی بشارێته‌وه، (هه‌رکه ئه‌وه‌ی دی) وتی: هاوار له من، ئایا ئه‌وه من نه‌متوانی وه‌کو ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه بکه‌م و به‌قه‌ده‌ر ئه‌وم لێنه‌هات تا لاشه و عه‌یب و عاری براکه‌م بشارمه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه چووه ڕیزی په‌شیمانانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['5']['32'] = 'له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌ساتی کوشتنی ناڕه‌وای ئاوا ڕوو نه‌دات ئێمه پێویستمان کرد له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناحه‌ق بکوژێت و له جیاتی کوژراوێک نه‌بێت، یان گوناهو تاوانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت له‌زه‌ویدا (وه‌کوجه‌رده‌یی و ده‌ستدرێژی و... هتد)، ئه‌وه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوشتبێت، ئه‌وه‌ش که‌سێک له مه‌رگ ڕزگار بکات، هه‌روه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی له‌مه‌رگ ڕزگار کردبێت و ژیانی پێ به‌خشی بن، سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانمان به به‌ڵگه‌و موعجیزه‌ی ئاشکراو دیاره‌وه هاتووه بۆ لایان (تا پابه‌ندی حه‌ق و داد بن) که‌چی زۆربه‌یان دوای ئه‌و ڕێنمووییانه، هه‌ر زیاده‌ڕه و بوون له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا له سته‌م و کوشتنی ناحه‌قدا.'; $TRANSLATE['30']['5']['33'] = 'بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که ده‌نجێگن و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و به گه‌رمی هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو به‌د ڕه‌وشتی له زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه‌یه: (ئه‌وانه‌یان که خه‌ڵکیان کوشتووه) ده‌بێت بکوژرێن، (ئه‌وانه‌ش که‌خه‌ڵکیان کوشتووه و جه‌رده‌ییشیان کردووه) ده‌بێت له خاچ بدرێن، (ئه‌وانه‌یان ته‌نها جه‌رده‌یی ده‌که‌ن) ده‌ست و قاچێکیان به‌پێچه‌وانه‌وه ببڕدرێت، (ئه‌وانه‌یان که مه‌ترسیان لێده‌کرێت) ئه‌وه دوور بخرێنه‌وه له وڵات، ئه‌وسزایه خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕیه بۆیان له‌دنیادا، له‌قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره‌یان بۆهه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['5']['34'] = 'جگه له‌وانه‌یان که ته‌وبه‌یان کردووه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ، ئه‌وه بزانن که به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر مافی خه‌ڵکیان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['5']['35'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن، له ڕێگه‌ی هه‌موو هۆکارو کرده‌وه‌یه‌کی چاکه‌وه هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و زاته به‌ده‌ست بهێنن، هه‌میشه هه‌وڵ و کۆشش و جیهادو خه‌بات بکه‌ن له پێناوی ڕێباز و به‌رنامه‌ی ئه‌و زاته‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن (له هه‌ردوو جیهاندا).'; $TRANSLATE['30']['5']['36'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، ئه‌گه‌ر هه‌رچی سامانی زه‌وی هه‌یه هه‌یان بێت و ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت و بیانه‌وێت خۆیانی پێ ڕزگار بکه‌ن له سزای ڕۆژی قیامه‌ت، لێیان وه‌رناگیرێت، ئه‌وانه سزایه‌کی به ئێشیان بۆ ئاماده کراوه (ده‌بێت تیایدا گیر بخۆن).'; $TRANSLATE['30']['5']['37'] = 'ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت له دۆزه‌خ ده‌رچن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) له‌کاتێکدا ده‌رچوونیان لێی نییه، ئه‌وانه سزایه‌کی به‌رده‌وامیان بۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['5']['38'] = 'ده‌ستی پیاوی دزو ئافره‌تی دز ببڕن له پاداشتی کاری ناڕه‌وایاندا ئه‌مه‌ش تۆڵه‌یه‌که له لایه‌ن خواوه، خوا باڵاده‌ست و دانایه (له بڕیاردانی ئه‌و سزایه‌دا، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م سزایه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی‌دا جێبه‌جێ ده‌کرێت، که: هه‌موو که‌سێک ژیانی مسۆگه‌ره و هه‌مووان ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌کتر درێژ ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها له ساڵانی گرانیدا ده‌ست نابڕدرێت).'; $TRANSLATE['30']['5']['39'] = 'جا ئه‌وه‌ی دوای سته‌م و تاوانه‌که‌ی ته‌وبه بکات و چاکسازی له خۆیدا بکات (دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه، ماڵی خه‌ڵکی بداته‌وه و چاوی له دزێتی نه‌مێنێت)، ئه‌وه بێگومان خوا ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['5']['40'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) ئایا نه‌تزانیووه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سزای هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت ده‌یدات (ئه‌ڵبه‌ته هه‌ڕه‌مه‌کی نیه، به‌ڵکو له ڕووی دادپه‌روه‌ری ته‌واوه‌وه)، هه‌روه‌ها خۆش ده‌بێت له‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت و مه‌به‌ستێتی لێی خۆش ببێت، ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه (شوێنی پاداشت و سزای جێگه‌ی هه‌مووانی تێدا ده‌بێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['5']['41'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) با غه‌مبارت نه‌کات ئه‌وانه‌ی که به‌په‌له به‌ده‌م بێ باوه‌ڕی و بێ دینیه‌وه ده‌چن، له‌وانه‌ی که به‌ده‌م و زار ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان هێناوه، به‌ڵام دڵیان باوه‌ڕی نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که و زۆر گوێگرن بۆ درۆ‌و ده‌له‌سه، زۆر گوێبیستن بۆ خه‌ڵکی تریش (که خوانه‌ناسن و) نه‌هاتوون بۆ لات، قسه ده‌گۆڕن و قسه وه‌کو خۆی ناگێڕنه‌وه، یاخود ئاوه‌ژووی ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی جێی خۆی گرتبوو (ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵک ده‌نێرن بۆ لای پێغه‌مبه‌رو پێی) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاوا بڕیاریدا لێی وه‌ربگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو هوشیار بن، جا ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بیه‌وێت تووشی تاقیکردنه‌وه و سزای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز تۆ خاوه‌نی هیچ شتێک نابیت له‌لایه‌ن خواوه بۆ ڕزگار بوونی ئه‌و، ئائه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خوا نه‌یویستووه دڵیان پاک و خاوێن بکاته‌وه (چونکه خۆشیان مه‌به‌ستیان نه‌بووه) ئه‌وانه له دنیادا سه‌رشۆڕیی و شه‌رمه‌زاریی به‌شیانه، له قیامه‌تیشدا سزای سه‌خت و گه‌وره چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['5']['42'] = 'ئه‌و (جوله‌کانه) زۆر به دڵ گه‌رمی گوێ بۆ درۆ ده‌گرن و که‌سایه‌تیان ناپوخته‌و زۆر حه‌رام خۆر و سو‌و خۆرن، جا ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، هاتن بۆ لات (تۆ سه‌ربه‌ستی) داوه‌ری بکه‌یت له‌نێوانیاندا یان گوێیان پێنه‌ده‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر گوێیان نه‌ده‌یتێ، ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانن هیچ جۆره زیانێکت پێبگه‌یه‌نن، خۆ ئه‌گه‌ر دادوه‌ریت کرد له نێوانیاندا دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپهروهرو ماف په‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['43'] = '(سه‌یره)! ئه‌وانه چۆن دێن و تۆ ده‌که‌ن به دادوه‌ر، له‌کاتێکدا خۆیان ته‌وراتیان لایه‌و فه‌رمانی خوا به‌روونی تیادایه، پاشان پشتی تێده‌که‌ن دوای ئه‌وه‌ی که (حوکم و فه‌رمانی خوایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت) دیاره ئه‌وانه هه‌ر ئیماندار نین (له مه‌دینه‌دا یه‌کێک له ناودارانی جوو زینای کردبوو، حوکمی زیناکه‌رێک هاوسه‌ری هه‌بێت له ته‌وراتدا به‌رد باران کردنه، هاتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، تا به‌ڵکو حوکمه‌که‌ی لهقورئاندا ئاسانتر بێت، به‌مه‌رجێک باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌رو به قورئان نه‌بوو، کاتێک پێغه‌مبه‌ر گێڕانیه‌وه بۆ لای حوکمی ته‌ورات پشتیان هه‌ڵکرد و به‌دڵیان نه‌بوو...)'; $TRANSLATE['30']['5']['44'] = 'به‌ڕاستی ئێمه کاتێک ته‌وراتمان نارده خواره‌وه ڕێنموویی تیادا بوو (بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک)، نوور و ڕووناکیش بوو (له‌ناو تاریکایی یه‌کاندا)، ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که هه‌میشه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بوون حوکمی ئه‌وانه‌یان پێده‌کرد که ببونه جوله‌که، هه‌روه‌ها زانا په‌روه‌ردگار ناسه‌کانیان و زانا شه‌رع ناسه‌کانیشیان، حوکمیان ده‌کرد به‌وه‌ی داوایان لێکرابوو بیپارێزن، که ئه‌ویش کتێبی خوا (ته‌وراته)، هه‌روه‌ها شایه‌تیش بوون له‌سه‌ری (که‌واته ئه‌ی زانایانی جوله‌که، ئه‌ی ئیمانداران) له خه‌ڵکی مه‌ترسن به‌ڵکو ته‌نها له من بترسن، ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من به‌نرخێکی که‌م مه‌فرۆشن (ئه‌گه‌ر نرخه‌که هه‌موو دنیاش بێت هه‌ر که‌مه) جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['5']['45'] = 'له ته‌وراتدا پێویستمان کردووه له‌سه‌ریان که به‌ڕاستی هه‌ر که‌سێک که‌سێک بکوژێت ده‌بێت بکوژرێته‌وه و چاوی یه‌کێک کوێر بکات، ده‌بێت چاوی کوێر بکرێته‌وه و لووتی یه‌کێک عه‌یبدار بکات ده‌بێت لووتی عه‌یبدار بکرێته‌وه و گوێی یه‌کێک ببڕێت ده‌بێت گوێی ببڕدرێته‌وه و ددانی یه‌کێک بشکێنێت ده‌بێت ددانی بشکێنرێته‌وه‌و برین و زامه‌کانیش هه‌روه‌ها تۆڵه‌یان به‌گوێره‌ی خۆی بۆ ده‌سه‌نرێته‌وه، جائه‌وه‌ی له تاوانبار خۆش ببێت، ئه‌و چاوپۆشی و لێخۆشبوونه ده‌بێته که‌فاره‌تی گوناهانی، بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.'; $TRANSLATE['30']['5']['46'] = 'ئینجا به‌شوێن ئاسه‌واری هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی (نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا) عیسای کوڕی مه‌ریه‌ممان هێنا، که ڕاستی ته‌وراتی ده‌رده‌خست و پشتیوانی لێده‌کردو ئینجیلیشمان پێدا، که هیدایه‌ت و نوور و ڕووناکی تێدایه و پشتگیریی ته‌وراتی پێش خۆیه‌تی، هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئامۆژگاریه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له خوا ده‌ترسن و پارێزکارن.'; $TRANSLATE['30']['5']['47'] = 'ده‌با شوێنکه‌وتووانی ئینجیل به‌و ڕێنموویی و ئامۆژگاریانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن که خوا له ئینجیل‌دا دایبه‌زاندوه (گرنگترینیان شوێنکه‌وتنی ئاینی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه) ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.'; $TRANSLATE['30']['5']['48'] = 'ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا (کاتێک خاوه‌نانی کتێب له گاور‌و جوو گیروگرفتیان ده‌هێنن بۆ لای تۆ) به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی داوه‌ریی بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ڕه‌وانه کراوه، بۆ هه‌رلایه‌کتان (موسڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه به‌و جیاوازیه) تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون (تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه شوێنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ون)، ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['5']['49'] = '(کاتێک هه‌ندێک له زاناکانی جوو، هاتن بۆ لات تا داوه‌ریی بکه‌ی له نێوانیاندا)، داوه‌ری بکه به‌و به‌رنامه‌یه (قورئانه)ی که له‌لایه‌ن خواوه بۆت دابه‌زیووه، شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه، وریابه نه‌وه‌کو ئه‌وان ڕێت لێ هه‌ڵه بکه‌ن له هه‌ندێک له‌و ڕێنمووییانه‌ی که خوا بۆی ناردوویت (جا ئه‌گه‌ر ئه‌و جوله‌کانه ڕازیی نه‌بوون) و پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه بزانه به‌ڕاستی خوا ده‌یه‌وێت گیرۆده‌ی سه‌رئه‌نجامی هه‌ندێک له گوناهه‌کانی خۆیانیان بکات، بێگومان زۆربه‌ی خه‌ڵکی یاخی و سه‌رکه‌ش و تاوانبارن.'; $TRANSLATE['30']['5']['50'] = 'ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['5']['51'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه جوله‌که‌و گاور مه‌که‌نه یارو یاوه‌رو پشتیوانی خۆتان ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوان و پشتگیری یه‌کترن، ئه‌و که‌سه‌ی پشت به‌وان ببه‌ستێت، ئه‌وه هه‌ر له‌وانه و (حسابی ئه‌وانی بۆ ده‌کرێت) به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مکار نادات...'; $TRANSLATE['30']['5']['52'] = 'به ڕوونی ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشه و (ئیمان لاوازن) به‌په‌له ده‌چن بۆ لایان (به زمانی حاڵ) ده‌ڵێن: ده‌ترسین به‌ڵایه‌کمان تووش بێت یان کاره‌ساتێکمان به‌سه‌ر بێت، جا دوور نیه و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه خوا سه‌رکه‌وتن ببه‌خشێت (به ئیمانداران) یاخود به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسه‌ریی به موعجیزه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت) ئه‌وکاته باوه‌ڕلاوازان په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نهێنی و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا شاردبوویانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['5']['53'] = 'ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه (له‌ناو خۆیاندا به‌سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ئایا ئه‌و دووڕووانه ئه‌وانه‌ن که سوێندیان به خوا ده‌خوارد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کرد که گوایه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین؟! که‌چی کاره‌کانیان پووچه‌ڵ بوه‌وه‌و خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ند و مایه پووچ بوون.'; $TRANSLATE['30']['5']['54'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌ر که‌س له ئێوه له ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێت و پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه (هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) ئه‌وه له ئاینده‌دا خوا که‌سانێک ده‌هێنێته کایه‌وه (ئه‌وه‌نده ڕێک و پێک و باوه‌ڕ دامه‌زراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، هه‌روه‌ها ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو به‌سۆزن بۆ ئیمانداران و سه‌ربڵندو نه‌خۆرو ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، له پێناو ڕێبازی خواداو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و خه‌بات ده‌که‌ن و تێده‌کۆشن، له لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆز و تێکۆشانه) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه که ده‌یبه‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و (شایسته بێت) و خوا فراوانگیرو زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرا، به‌شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک).'; $TRANSLATE['30']['5']['55'] = 'به‌ڕاستی ته‌نها خۆشه‌ویست و پشتیوانی ئێوه، هه‌ر خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ن باوه‌ڕیان هێناوه، که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رده‌که‌ن و هه‌میشه دیارده‌ی کڕنوش و ملکه‌چییان بۆ په‌روه‌ردگار پێوه دیاره.'; $TRANSLATE['30']['5']['56'] = 'جا ئه‌وه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆی قه‌بوڵ بکات، ئه‌وه با دڵنیا بێت که هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌و تاقمی خوا، زاڵ و سه‌رکه‌وتوون.'; $TRANSLATE['30']['5']['57'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: نه‌که‌ن ئه‌وانه بکه‌نه پشتیوان و جێگه‌ی متمانه‌ی خۆتان که گاڵته‌و گه‌مه‌یان به ئاینه‌که‌تان کردووه، چ له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان، چ له بێ باوه‌ڕان، له خواش بترسن و پارێزکاربن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.'; $TRANSLATE['30']['5']['58'] = 'کاتێک ئێوه بانگ ده‌ده‌ن بۆ نوێژ، بانگ و نوێژه‌که‌تان ده‌که‌نه گه‌مه‌وگاڵته، چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن به‌ڕاستی ژیر نابن و نافامن.'; $TRANSLATE['30']['5']['59'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب ئه‌وه به چی عه‌یبدار و له‌که‌دارمان ده‌که‌ن و لێمان توڕه ده‌بن، جگه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که ئێمه بڕوای ڕاست و پته‌ومان هێناوه به‌خواو به‌و قورئانه‌ی که دابه‌زیووه‌ته خواره‌وه بۆ سه‌ر ئێمه و به‌وه‌ی که پێشتر دابه‌زیووه؟ یان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌تان یاخی و سه‌ره‌ڕۆ و تاوانبارن.'; $TRANSLATE['30']['5']['60'] = 'پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به کردارێک که تۆڵه‌که‌ی لای خوا خراپتره له تۆڵه‌ی له‌که‌دارکردنی موسڵمانان، ئه‌وه‌ش کرداری ئه‌و که‌سه‌یه که خوا نه‌فرینی لێکردوه و جامی خه‌شم و ڕقی خۆی ڕژاندووه به‌سه‌ریداو هه‌ندێکیشی کردن به مه‌یمون و هه‌ندێکیشیان به به‌راز و هه‌ندێکیانیشی کرده تاغوت په‌رست و بت په‌رست؟! ئا ئه‌وانه خراپترین جێگه و ڕێگه‌یان هه‌یه و گومڕاترین که‌سن له ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['5']['61'] = 'ئه‌وانه کاتێک دێن بۆ لاتان (به درۆوه ده‌ڵێن) ئێمه‌ش موسوڵمانین و باوه‌ڕمان هێناوه، له کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وانه به بێ باوه‌ڕیه‌وه هاتبوونه ژووره‌وه و بێگومان هه‌ر به‌بێ باوه‌ڕیشه‌وه چوونه ده‌ره‌وه، جا خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چیان حه‌شارداوه له دڵ و ده‌روونیاندا.'; $TRANSLATE['30']['5']['62'] = 'زۆرێکیش له‌وانه ده‌بینیت به‌په‌له‌و به‌هه‌ڵپه‌ن له زه‌لکاوی تاوانی درۆ‌و عه‌یبدارکردنی موسوڵمانان و ده‌ستدرێژیی ناحه‌ق و خواردنی حه‌رامیان، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و نادروسته.'; $TRANSLATE['30']['5']['63'] = 'ئایا ئه‌وه تاکه‌ی خواناس و زاناکانیان قه‌ده‌غه‌ی گوفتاری گوناهو حه‌رام خۆرییان لێناکه‌ن؟ سوێند بێت ئه‌و کرده‌وه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی که ده‌یکه‌ن بۆ ڕازی کردنی خه‌ڵک زۆر نادروست و خراپ و ناپه‌سه‌نده.'; $TRANSLATE['30']['5']['64'] = 'ئه‌و جوله‌که (نه‌فام و خوانه‌ناسانه) ده‌یانوت: خوا ده‌ستی ده‌ستی به‌ستراوه و خێری له‌ده‌ست نابێته‌وه!! ده‌ک ده‌ستیان به‌ستراو و بێ خێر‌و که‌له‌پچه و تووشی شه‌له‌ل بێت، ده‌ک نه‌فرینیان لێ بێت، بۆ خۆیان و قسه‌یان، نه‌خێر، وانیه به‌ڵکو دوو ده‌سته‌ی (پڕ له به‌ره‌که‌تی په‌روه‌ردگار) هه‌میشه و به‌رده‌وام کراوه‌یه، چۆنی بوێت و چه‌ندی بوێت ده‌یبه‌خشێت! سوێند بێت زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت که قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له کوفردا، ئێمه‌ش هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت دوژمنایه‌تی و ڕق و کینه‌مان له‌نێوانیاندا به‌رپاکردووه، هه‌ر کاتێک ده‌یانه‌وێت جه‌نگ به‌رپا بکه‌ن و ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێنن خوا ده‌یکوژێنێته‌وه و نایه‌ڵێت ته‌شه‌نه بکات، ئه‌وانه زۆر به‌په‌له و به‌گه‌رمی هه‌وڵی بڵاو بوونه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان ده‌ده‌ن له زه‌ویدا، خوایش ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که تۆوی خراپه ده‌چێنن.'; $TRANSLATE['30']['5']['65'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه‌و پارێزکار بوونایه، ئه‌وه چاوپۆشیمان له خراپه‌کانیان ده‌کردو لێیان خۆش ده‌بووین و ده‌مانخستنه ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['5']['66'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌ستانایه به‌په‌یڕه‌و و پیاده کردنی ته‌ورات و ئینجیل (که مژده‌ی زۆری تیایه ده‌رباره‌ی ئیسلام و محمد (صلی الله علیه وسلم)و ئه‌و قورئانه‌ش که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان هاتووه‌ته خواره‌وه (ئه‌و کاته به‌رووبوومی دره‌خته‌کان زۆر و زه‌به‌نده ده‌که‌ین و به‌ره‌که‌ت ده‌خه‌ینه جیهانی دانه‌وێڵه‌و سه‌وزه و خۆراکه‌کانی تره‌وه)، ئه‌و کاته خۆراکیان ده‌خوارد له ڕا سه‌رو له‌به‌ر پێیانه‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له‌وانه که‌سانێکی ژیر‌و دادپه‌روه‌ر و میانه‌ڕه‌و به ویژدانن، که‌چی زۆربه‌شیان ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر نادروست و نابه‌جێ یه.'; $TRANSLATE['30']['5']['67'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌رو فرستاده، هه‌رچی فه‌رمان و په‌یامێکت بۆ دابه‌زیووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (بێ دوودڵی، بێ ماتڵی) ڕای بگه‌یه‌نه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌و کاره هه‌ڵنه‌سایت، ئه‌وه مانای وایه په‌یامه‌که‌یت (به‌ته‌واویی) نه‌گه‌یاندووه (دڵنیاش به که) خوا ده‌تپارێزێت له شه‌ڕ و خراپه‌ی خه‌ڵکی، چونکه به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی بێ باوه‌ڕان نادات.'; $TRANSLATE['30']['5']['68'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب، ئێوه له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێک نین، هه‌تا به‌چاکی په‌یڕه‌و و پیاده‌ی ته‌ورات و ئینجیل و ئه‌وه‌ی (له‌م دواییه‌دا، که قورئانه) نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان دابه‌زیووه، سوێند بێت به‌خوا زۆربه‌یان ئه‌وه‌ی نێردراوه‌ته خواره‌وه بۆت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه یاخی بوون و سته‌میان زیاد ده‌کات و نغرۆیان ده‌کات له بێ باوه‌ڕیدا (که‌چی له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی و ملکه‌چیی زۆربه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ئه‌و قورئانه‌ی که بۆمان ڕه‌وانه کردوویت)، جا ئیتر خه‌فه‌ت و په‌ژاره دات نه‌گرێت بۆ ئه‌و گه‌له بێ باوه‌ڕه، (کاتێک: باوه‌ڕ ناهێنن، کاتێک تۆڵه‌یان لێ ده‌که‌ینه‌وه له دنیادا پێش قیامه‌ت).'; $TRANSLATE['30']['5']['69'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که بوون به جوو و ئه‌وانه‌ی صابئه‌ن (فریشته په‌رست و ئه‌ستێره په‌رستن) و گاوره‌کان، هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌سته‌و تاقمانه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو به‌خواو به ڕۆژی دوایی بهێنێت، و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست و به‌سوود ئه‌نجام بدات، ئه‌وانه نه‌ترس و بیم یه‌خه‌یان ده‌گرێت، نه‌خه‌م و په‌ژاره ڕوویان تێده‌کات (کاتێک له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئانه‌وه ئه‌و باوه‌ڕه ده‌هێنن).'; $TRANSLATE['30']['5']['70'] = 'سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئێمه په‌یمانمان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌رگرتووه (که له ڕێبازی یه‌کتاناسی و چاکه‌کاریی لانه‌ده‌ن)، چه‌ند پێغه‌مبه‌رێکیشمان بۆ ڕه‌وانه کردوون، هه‌رکاتێک یه‌کێک له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌یان به‌دڵ نه‌بوو بێت (به‌هۆی لاساریی و ده‌روون ئاڵۆزیی خۆیانه‌وه یاخود به‌ئاره‌زووی ئه‌وانی نه‌کردبێت) ده‌سته‌یه‌کیان (به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان) به‌درۆ زانیووه، ده‌سته‌یه‌کی تریشیان په‌لاماریان داون و (شه‌هیدیان کردوون).'; $TRANSLATE['30']['5']['71'] = '(له‌ولاشه‌وه چونکه خۆیان به‌خۆشه‌ویستی خوا داده‌نا) به‌ته‌ما بوون که تووشی به‌ڵاو ناخۆشی و سزا نه‌بن (له سه‌رنجامی لادان و یاخی بوونیان) هه‌ر بۆیه کوێرو که‌ڕ بوون له ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، (دوایی که زانیان زه‌ره‌ریانه) ته‌وبه‌یان کرد، خوایش چاوپۆشی لێکردن، له‌وه‌ودوا (تێهه‌ڵچوونه‌وه له تاوان و لادان) و زۆربه‌یان کوێرو که‌ڕ بوونه‌وه له‌ئاستی حه‌ق و ڕاستیدا، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و (به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێت).'; $TRANSLATE['30']['5']['72'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی، ئه‌وانه بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا هه‌ر مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌مه (به‌مه‌رجێک) مه‌سیح وتوویه‌تی: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌و خوایه بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و دڵنیابن ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێگومان خوا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامکردووه و شوێن و جێگا‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره، ئه‌وسا ئه‌وسته‌مکارانه هیچ جۆره پشتیوانێکیان نی یه (که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['5']['73'] = 'سوێند بێت به‌خوا بێگومان ئه‌وانه‌ش بێ باوه‌ڕ بوون که وتیان: خوا یه‌کێکه له سێ دانه خوا (له حاڵه‌تێکدا): هیچ خوایه‌ک، هیچ په‌روه‌ردگارێک نیه جگه له خوایه‌کی تاکو ته‌نها، خۆ ئه‌گه‌ر له‌و گوفتاره نابه‌جێ و ناقۆڵایه‌یان کۆڵ نه‌ده‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون سزایه‌کی به‌ئێشیان تووش ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['74'] = 'ئایا (خاوه‌نانی ئه‌و بیر‌و بڕوا پووچانه) حه‌ق نیه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن؟ له‌کاتێکدا: خوا لێخۆشبووه و میهره‌بانیشه!!'; $TRANSLATE['30']['5']['75'] = 'مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌م هیچ شتێک نی یه (نه خوایه و نه کوڕی خوایه) جگه پێغه‌مبه‌رێکی خوا نه‌بێت، به ڕاستی پێش ئه‌و چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ری تریش ڕابوردوون، دایکیشی ئافره‌تێکی زۆر ڕاست و ڕاستگۆیه، هه‌ردووکیان خواردنیان ده‌خوارد (وه‌کو هه‌موو ئینسانێک) سه‌یر بکه و سه‌رنج بده (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) چۆن هه‌موو فه‌رمان و به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، له‌وه‌ودوا ته‌ماشاکا چۆن ڕوویان له حه‌ق وه‌رده‌چه‌رخێنرێت و له‌ڕاستی لاده‌درێن!'; $TRANSLATE['30']['5']['76'] = 'پێیان بڵێ: ئایا (ئه‌وه ڕاسته) له جیاتی خوا شتێک ده‌په‌رستن که نه زه‌ره‌رتانی به‌ده‌سته نه قازانج، (به‌ڵکو) هه‌ر خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (ئه‌و شتانه‌ی ئێوه به‌ده‌وریدا دێن هیچیان له ده‌ست نایه‌ت).'; $TRANSLATE['30']['5']['77'] = 'هه‌روه‌ها بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا به‌زیاده‌ڕه‌وی نابه‌جێ و له سنووری حه‌ق و ڕاستی ده‌رمه‌چن، شوێنی ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه مه‌که‌ون که بێگومان پێشان گومڕا بوون و زۆر که‌سیشیان گومڕا کرد‌و ئه‌وانیش له‌و ڕێگه‌و ڕێبازه ڕاسته لایاندا.'; $TRANSLATE['30']['5']['78'] = 'نه‌فرین کراوه له‌وانه‌ی: بێ باوه‌ڕ بوون له نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر زاری داودو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان یاخی و سه‌رکه‌ش بوون و ده‌ستدرێژیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['5']['79'] = 'ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌ی یه‌کتریان نه‌ده‌کرد له خراپه‌و تاوانێک که ده‌یانکرد، سوێند بێت به‌خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده!'; $TRANSLATE['30']['5']['80'] = 'زۆربه‌یان ده‌بینیت ڕازین به‌خۆشه‌ویستی و پشتیوانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، سوێند به خوا ده‌ست پێشکه‌رییه‌کی خراپیان بۆ خۆیان ئه‌نجامداوه که خوایان له خۆیان تووڕه کردووه (به‌و کاره‌یان)، (له قیامه‌تیشدا) له‌ناو سزای دۆزه‌خدا ده‌بێت بۆ هه‌میشه بمێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['5']['81'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌م پێغه‌مبه‌ره‌و ئه‌و قورئانه ببوایه که بۆی دابه‌زیوه، ئه‌وه ئه‌وانه‌یان نه‌ده‌کرد به‌خۆشه‌ویست و سه‌رپه‌رشتیاری خۆیان، پشتیان به‌وان نه‌ده‌به‌ست، به‌ڵام زۆربه‌یان تاوانبار‌و لاده‌رو یاخین و (حه‌ق و ڕاستی مه‌به‌ستیان نیه، به‌ڵکو به‌رده‌وام دژایه‌تی ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['5']['82'] = 'سوێند به‌خوا ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت سه‌ر سه‌خترینی خه‌ڵک له دوژمنایه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، جوله‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و سوێند بێت ده‌بینیت و ده‌ستت ده‌که‌وێت نزیکترینیان له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ئه‌وانه‌ن که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه نه‌صرانین، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌وان قه‌شه‌ی دیندارن و هه‌ندێکیشیان گۆشه‌گیرو که‌سانی خواپه‌رستن و بێگومان ئه‌وان خۆ به‌گه‌وره دانانێن.'; $TRANSLATE['30']['5']['83'] = '(ئه‌وانه‌یان که به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕێن) هه‌ر کاتێک گوێیان له قورئان ده‌بوو که بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زیووه، ده‌بینیت چاوه‌کانیان ئه‌سرینی خۆشی هه‌ڵده‌ڕێژێت، به‌هۆی ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که ده‌یانناسی، له‌کاتێکدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) ده تۆش له ڕیزی (په‌یڕه‌وان) و شایه‌ته‌کاندا تۆمارمان بکه.'; $TRANSLATE['30']['5']['84'] = 'چی ڕێمان لێده‌گرێت باوه‌ڕ نه‌هێنین به خوا‌و به‌وه‌ی بۆمان هاتووه له حه‌ق و ڕاستی، هیواداریشین که په‌روه‌ردگارمان بمانخاته نێو ڕیزی چاکان و گونجاوان بۆ خواپه‌رستی.'; $TRANSLATE['30']['5']['85'] = 'جا به‌هۆی ئه‌وگوفتاره به‌جێیه‌یان پاداشتی دانه‌وه، به‌وه‌ی باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌شه پاداشتی چاکه‌کاران.'; $TRANSLATE['30']['5']['86'] = 'ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان نه‌هێناوه و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.'; $TRANSLATE['30']['5']['87'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌و نازو نیعمه‌ته چاکانه‌ی که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردوون له خۆتانی حه‌رام مه‌که‌ن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ده‌ستدرێژیی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌ست درێژکارانی خۆشناوێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['88'] = 'له‌و ڕزق و ڕۆزییه حه‌ڵاڵ و پاکانه بخۆن که خوا پێی به‌خشیوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه باوه‌ڕی دامه‌زراوتان پێیه‌تی (خۆتان له ڕزق و ڕۆزیی حه‌رام بپارێزن).'; $TRANSLATE['30']['5']['89'] = 'خوا لێتان ناگرێت کاتێک به‌ساده‌یی سوێند به‌ده‌متاندا دێت و (له‌سه‌ری ڕاهاتوون) به‌ڵکو له‌و سوێندانه‌تان ده‌پرسێته‌وه که بیر‌و هۆشتان لای هه‌بووه و بۆ مه‌به‌ستێک وتووتانه، جا که‌فاره‌تی ئه‌و جۆره سوێندانه: نان و خۆراک دانه به ده که‌سی هه‌ژار به‌شێوه‌یه‌کی مامناوه‌ندی که بۆ خاو و خێزانتان سه‌رفی ده‌که‌ن، یاخود پۆشته کردنه‌وه‌یان یاخود ئازاد کردنی به‌نده‌یه‌ک (ئه‌گه‌ر بووی) ئه‌وه‌ی (توانای ئه‌و شتانه‌ی نه‌بوو) با سێ ڕۆژ به‌رۆژوو بێت، ئه‌وه که‌فاره‌تی سوێنده‌کانتانه کاتێک سوێند ده‌خۆن و نایبه‌نه سه‌ر، جا تاده‌توانن سوێنده‌کانتان بپارێزن و مه‌یانشکێنن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['5']['90'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دڵنیابن که عه‌ره‌ق و قومارو گۆشتی ماڵاتی سه‌ربڕاو بۆ غه‌یری خوا له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵک به‌پیرۆزی داناوه نه‌ک ئیسلام، بورج حه‌رام و حه‌ڵاڵ زانین به‌هۆی هه‌ڵدانی زاره‌وه ئه‌مانه هه‌رپیسن و له‌کاروکرده‌وه‌ی شه‌یتانن، که‌واته ئێوه‌ش خۆتانی لێ دوور بگرن و خۆتانی لێ بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی و به‌خته‌وه‌ریی به‌ده‌ست بهێنن (له هه‌ردوو جیهاندا).'; $TRANSLATE['30']['5']['91'] = 'به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌ر ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی عه‌ره‌ق و قوماره‌وه دوژمنایه‌تی و بوغز‌و کینه بخاته نێوانتانه‌وه و له‌یادکردنی خوا و ناوه پیرۆزه‌کانی وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها سست و ته‌مه‌ڵتان بکات له ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان به شێنه‌یی، ئایا ئیتر به‌س نیه؟ ئایا کۆڵ ناده‌ن؟! (جا هه‌ر که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه هاته خواره‌وه، جاڕ درا به ناو شاری مه‌دینه‌دا که عه‌ره‌ق حه‌رام کراوه، ئه‌وسا ئیمانداران قه‌ڕابه و گۆزه و دیزه و هه‌رچی عه‌ره‌قی تیادا بوو ڕشتیانه کۆڵان).'; $TRANSLATE['30']['5']['92'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) فه‌رمانبه‌رداری خوا بن، فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بن و وریابن و ئاگادار بن (نه‌که‌ن سه‌رپێچی له فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و یاخی ببن ئه‌وه بزانن به‌ڕاستی کاری پێغه‌مبه‌ری ئێمه ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ئاشکراو ڕوونی په‌یامه‌که‌یه.'; $TRANSLATE['30']['5']['93'] = 'هیچ گوناهێک نیه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له‌وه‌ی که خواردویانه و خواردویانه‌ته‌وه (پێش حه‌رامکردنیان)، کاتێک خۆیان پاڕاستبێت له حه‌رامی ئه‌و سه‌رده‌مه و بڕوایان هه‌بوو بێت و کرداره چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابێت و پاشان له تازه حه‌رام کراوه‌کانیش خۆیان پاڕاستبێت و باوه‌ڕیان هێنا بێت له دوایدا خۆیان پاڕاستبێت و به‌رده‌وامیش بووبن له‌سه‌ر چاکه‌کردن، خوایش چاکه‌کارانی خۆش ده‌وێت (چاوپۆشی له ڕابوردوویان ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['5']['94'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره تاقیتان ده‌کاته‌وه بهشتی که‌م هه‌ندێکیان له نێچیری کێوین که دێنه پێشه‌وه لێتان و ده‌توانن به‌ده‌ست بیانگرن و به ڕمه‌کانتان ڕاویان بکه‌ن (له‌کاتی ئیحرامدا بۆ حه‌ج و عه‌مره) تا به ته‌واوی له جیهانی واقعدا خوا بزانێت که کێ له په‌نهانیدا ده‌ترسێت له خوا، جا ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی و نافه‌رمانی کردبێت له دوای ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یه (له‌کاتی ئیحرامدا) ئه‌وه سزای به‌ئێشی بۆ هیه.'; $TRANSLATE['30']['5']['95'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له‌کاتێکدا ئێوه له ئیحرامدان (نیه‌تی حه‌ج یا عه‌مره‌تان هێناوه) نێچیر ڕاو مه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زوو ڕاو بکات و نێچیر بکوژێت له تۆڵه‌یدا ده‌بێت قوربانیه‌کی وه‌ک ئه‌و نێچیره پێشکه‌ش بکات و ئه‌و بڕیاره‌ش ده‌بێت دووکه‌سی شاره‌زای دادپه‌روه‌ر له خۆتان بیده‌ن و قوربانیه‌که‌ش ده‌بێت پێشکه‌ش بکرێت له ده‌وروبه‌ری که‌عبه‌دا، یاخود به‌قه‌ده‌ر نرخی قۆچه‌که خۆراک پێشکه‌ش به‌هه‌ژاران بکات، یاخود به‌قه‌ده‌ر ژماره‌ی هه‌ژاران (که خۆراکیان به‌رده‌که‌وێت) به‌ڕۆژوو بێت، تا تاڵاوی سه‌رپێچی خۆی بچێژێت، له ڕابوردووشدا هه‌رچی له‌و بابه‌تانه ڕوویداوه خوا قه‌ڵه‌می چاوپۆشی به‌سه‌ردا هێناوه، جا ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه دووباره بکاته‌وه خوا تۆڵه‌ی لێده‌سێنێت، چونکه خوا باڵاده‌ست و تۆڵه سێنه‌رێکی (به زه‌بره).'; $TRANSLATE['30']['5']['96'] = 'ڕاوکردن و خواردنی زینده‌وه‌رانی ده‌ریایی بۆتان حه‌ڵاڵ کراوه، له‌به‌ر سوودی ئێوه و ئه‌و که‌سانه‌ش که له سه‌فه‌ردان و ڕاوی زینده‌وه‌رانی ده‌شتی و کێوی لێتان حه‌رامه هه‌تا له ئیحرامدا بن، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['5']['97'] = 'خوا، که‌عبه که (البیت الحرام)ه کردوویه‌تی به‌هۆی هه‌ستانه‌وه و بوژانه‌وه‌ی خه‌ڵکی (له هه‌ردوو دنیادا)، هه‌روه‌ها مانگه حه‌رامه‌کانیش و دیاریی و قوربانیه دیاری کراوه‌کان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه چاک بزانن و دڵنیا بن که خوا ئاگاداره به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و به‌هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['5']['98'] = 'چاک بزانن به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی توند و تیژه (له یاخیه‌کان) هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['5']['99'] = 'پێغه‌مبه‌ر هیچی له‌سه‌ر نی یه جگه له ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خوا، هه‌ر خوا خۆیشی ده‌زانێت به‌وه‌ی ده‌ریده‌خه‌ن، به‌وه‌ش ده‌یشارنه‌وه (له کردار‌و نیه‌تتان).'; $TRANSLATE['30']['5']['100'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: پیس و پاک یه‌کسان نین، هه‌رچه‌نده زۆریه‌تی ئه‌و پیسه سه‌رنجی ڕاکێشا بیت، که‌واته ئه‌ی هۆشمه‌ندان له خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتووبن.'; $TRANSLATE['30']['5']['101'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پرسیار مه‌که‌ن له هه‌ندێک شت، که ئه‌گه‌ر ئاشکرا بکرێت بۆتان سه‌غڵه‌تتان ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر پرسیار بکه‌ن ده‌رباره‌یان له‌کاتی دابه‌زاندنی قورئاندا ئه‌وه بۆتان ئاشکرا ده‌کرێت، خوا چاوپۆشی لێ کردوون و (باسی نه‌کردوون) خواش لێخۆش‌بوو و به‌حیلم و حه‌وسه‌ڵه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['5']['102'] = 'بێگومان که‌سانێک پێش ئێوه پرسیاریان ده‌رباره‌یان کرد، پاشان که بۆیان ڕوون ده‌بۆوه بڕوایان پێ نه‌ده‌کرد و پێی بێ باوه‌ڕ بوون (که‌واته ئێوه وامه‌بن).'; $TRANSLATE['30']['5']['103'] = 'خوا بڕیاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه که وشتر گوێی ببڕدرێت یان به‌ڕه‌ڵا بکرێت، یان به‌رخۆله‌ی مه‌ڕه‌کان بۆ بته‌کان سه‌ر ببڕدرێت، یان وشتری نێر ئازاد بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون درۆیان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست، زۆربه‌شیان ژیر نابن (هه‌ر له خۆیانه‌وه بڕیاری نابه‌جێ ده‌ده‌ن و کرداری ناپه‌سه‌ند ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['5']['104'] = 'هه‌ر کاتێک پێیان بوترێت: وه‌رن بۆ لای ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه و وه‌ن بۆ لای پێغه‌مبه‌ریش (بۆ ئه‌وه‌ی داوه‌ری بکات له نێوانتاندا) ئه‌وه ده‌ڵێن: هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌مان به‌سه که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له مامۆستا‌و ڕابه‌رانمانه‌وه فێری بوین و بۆمان ماوه‌ته‌وه، ئایا ئه‌گه‌ر کاتێکیش باوان و مامۆستایانیان هیچ شتێک له حه‌رام و حه‌ڵاڵ نه‌زانن و ڕێنموویش وه‌رنه‌گرن، ئه‌وه هه‌رشوێنیان ده‌که‌ون؟!'; $TRANSLATE['30']['5']['105'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی په‌روه‌رده‌ی خۆتان بن و (مه‌ترسن)، چونکه ئه‌وانه‌ی گومڕان ناتوانن زیانتان لێبده‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌چاکی ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسیتان گرتبێته به‌ر، دڵنیابن گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک بۆلای خوایه، سه‌ره‌نجام هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان ده‌داتێ که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['5']['106'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک نیشانه‌ی مه‌رگ و مردن له که‌سێکتان ده‌رکه‌وت، شایه‌تی نێوانتان با دووکه‌س بن له‌کاتی وه‌سیه‌ته‌که‌دا، دووکه‌سی دادپه‌روه‌ر بن له خۆتان یان دوو که‌سی تر جگه له خۆتان، ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ بازرگانی و شتی تر سه‌فه‌رتان کرد له وڵاتدا‌و جا مردن یه‌خه‌ی گرتن، ئه‌گه‌ر دوودڵ بوون له دوو شایه‌ته‌که ئه‌وا ڕایانگرن له دوای نوێژی عه‌سر سوێند بخۆن به‌خواو (بڵێن) ئێمه سوێنده‌که‌مان به‌هیچ نرخێک ناگۆڕینه‌وه با سوێند بۆ خوراوه‌که نزیکترین خزمیش بێت (له ڕاستی لا ناده‌ین)، ئێمه شایه‌تیه‌ک که بۆ خوا ئه‌نجاممانداوه نایشارینه‌وه و ونی ناکه‌ین، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر وابکه‌ین ئه‌وه که‌وابوو بێگومان له ڕیزی تاوانبارانداین.'; $TRANSLATE['30']['5']['107'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و دوو شایه‌ته‌ی پێشوو (درۆیان کردووه‌و) خۆیان گوناهبار کردووه ئه‌وه دووکه‌سی تر له خزمی نزیکی سته‌م لێکراوی مردووه‌که له جیاتی ئه‌وان ئاماده بکرێن و ئینجا سوێند به‌خوا بخۆن و بڵێن: که به ڕاستی شایه‌تی ئێمه له شایه‌تی ئه‌وان ڕاستترو دروستتره، ئێمه هیچ سته‌م و ده‌ستدرێژیه‌کمان نه‌کردووه و (ته‌ماعمان له ماڵیاندا نیه)، خۆ ئه‌گه‌ر نیه‌تمان وابێت، ئه‌وه به‌ڕاستی که‌وابوو ئێمه‌ش له ڕیزی سته‌مکارانداین.'; $TRANSLATE['30']['5']['108'] = 'ئه‌وه‌ی که باسکرا نزیکترین و شیاوترین شێوازه بۆ شایه‌تی جێبه‌جێ کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوێند و شایه‌تیه‌کان به ڕاستی بدرێن له‌به‌ر خوا یان له ترسی ئابڕوو چوونی به‌درۆ خستنه‌وه‌ی سوێنده‌کانیان (تا مافی که‌س نه‌فه‌وتێت)، له خوا بترسن و گوێ بگرن (بۆ هه‌موو ڕێنموییه‌کی خێر) خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزو قه‌ومی تاوانبار‌و گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو نادات.'; $TRANSLATE['30']['5']['109'] = 'رۆژێک دێت، خوا هه‌موو پێغه‌مبه‌ران کۆده‌کاته‌وه، ئیجا پێیان ده‌فه‌رموێت: چۆن وه‌ڵامتان درایه‌وه‌و خه‌ڵکی هه‌ڵوێستیان چۆن بوو به‌رامبه‌رتان؟ تا چ ڕاده‌یه‌ک هاتن به‌ده‌متانه‌وه؟ (له سامناکی ئه‌و ڕۆژه و به‌هۆی دڵنیاییان له زانیاری بێ سنووری خوایی) وتیان: ئێمه نازانین و هیچ شاره‌زاییه‌کمان نیه، به‌ڕاستی خوایه تۆ هه‌ر خۆت ئاگات له هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کانه و به هه‌موو په‌نهانێک ده‌زانیت.'; $TRANSLATE['30']['5']['110'] = 'ئه‌وسا (له‌ناو هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا ڕوو به عیسای کوڕی مه‌ریه‌م) خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م یادی ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی من بکه‌ره‌وه که ڕژاندم به‌سه‌ر خۆت و دایکتدا، کاتێک من به‌هۆی فریشته جوبرهئیلی پیرۆزه‌وه پشتیوانیم لێکردیت، ئه‌وکاته‌ی له بێشکه‌داو به‌پیریش به‌ڕه‌وانی قسه‌ت بۆ خه‌ڵکی ده‌کرد، هه‌روه‌ها کاتێک فێری نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلم کردیت، کاتێکیش له قوڕ وه‌ک شێوه‌ی باڵنده‌ت دروست ده‌کرد به‌فه‌رمانی من، ئه‌مجا فووت پیاده‌کرد، جا ده‌بوو به‌باڵده به‌فه‌رمانی من و کوێری زگ‌ماک و به‌ڵه‌کت چاک ده‌کرده‌وه به‌فه‌رمانی من، کاتێکیش مردووه‌کانت به‌زیندوویی به‌فه‌رمانی من له گۆڕ ده‌رده‌هێنایه‌وه، هه‌روه‌ها یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه که شه‌ڕی نه‌وه‌ی ئیسرائیلم لێ لادایت، کاتێک به‌به‌ڵگه ئاشکراکانه‌وه هاتی بۆ لایان، جا ئه‌وانه‌شیان که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جادوویه‌کی ئاشکرایه هیچ شتێکی تر نیه.'; $TRANSLATE['30']['5']['111'] = 'هه‌روه‌ها کاتێک نیگام نارد بۆ هاوه‌ڵه دڵسۆز‌و تایبه‌تیه‌کانی عیسا (حه‌واریه‌کان) که ئیمان و باوه‌ڕ بهێنن به من و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌م، ئه‌وانیش وتیان: ئیمان و باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه، خوایه تۆش به‌شایه‌ت به که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و (ملکه‌چ و دڵسۆزین).'; $TRANSLATE['30']['5']['112'] = 'کاتێک حه‌واریه‌کانیش وتیان: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌توانێت له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنێت؟ عیسا وتی: له خوا بترسن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن، (ئه‌مه چ داخوازیه‌که ده‌یکه‌ن؟!).'; $TRANSLATE['30']['5']['113'] = '(حه‌وارییه‌کان بۆ پاساوی داواکه‌یان) وتیان: ده‌مانه‌وێت (بۆ پیرۆزی و به‌ره‌که‌ت) لێی بخۆین و دڵنیابین و چاک بزانین که بێگومان ڕاستت له‌گه‌ڵدا کردووین و له‌سه‌ریشی ببینه شایه‌ت (تا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه باوه‌ڕی دامه‌زراوتر بێت).'; $TRANSLATE['30']['5']['114'] = 'ئه‌وسا عیسای کوڕی مه‌ریه‌م وتی: ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه سفره و خوانێکمان بۆ دابه‌زێنه تا ببێته جه‌ژن بۆ نه‌وه‌کانی ئێستا و داهاتوومان و به‌ڵگه‌یه‌ک بێت له‌لایه‌ن تۆوه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت و له ڕزق و ڕۆزی به‌هره‌وه‌رمان بکه، هه‌ر تۆی چاکترین ڕۆزی به‌خش.'; $TRANSLATE['30']['5']['115'] = '(ئینجا) خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی من ئه‌و سفره و خوانه‌تان بۆ داده‌به‌زێنم، جا ئه‌وه‌تان (دوای دابه‌زاندنی سفره‌وخوانه‌که) بێ بڕوابێت و سوپاس ناپه‌زێربێت، ئه‌وه به‌ڕاستی من سزایه‌کی ده‌ده‌م که سزای هیچ که‌سێکم له جیهاندا ئاوانه‌دا بێت.'; $TRANSLATE['30']['5']['116'] = 'کاتێکیش خوا (هه‌ر له قیامه‌تدا) فه‌رمووی: ئه‌ی عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئایا ئه‌وه‌تۆ به‌خه‌ڵکیت وتوه: منیش و دایکیشم به دوو خوا دابنێن له خوار خوای په‌روه‌ردگاره‌وه؟ عیسا له وه‌ڵامدا وتی: پاکی و بێگه‌ردی و بێ هاوه‌ڵی شایسته‌ی تۆیه، بۆم نیه من شتێک بڵێم بۆ خۆم که مافی من نه‌بێت؟! (چۆن حه‌ق به‌خۆم ده‌ده‌م شتی وا بێت به زارم‌دا؟!) خۆ ئه‌گه‌ر شتی وام وتبێت ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ ده‌یزانیت و لێت شاراوه نیه، چونکه تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روونمدا هه‌یه، به‌ڵام من نازانم به‌وه‌ی که له ده‌ریای علم و زانستی بێ پایانی تۆدا هه‌یه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ زانا و شاره‌زای نهێنی و په‌نهانی.'; $TRANSLATE['30']['5']['117'] = '(بێگومان تۆ چاک ده‌زانیت): من هیچ شتێکم پێ نه‌وتوون جگه له‌وه‌ی که تۆ فه‌رمانت پێداوم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ته‌نها خوا بپه‌رستن که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه و من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه هه‌تا له‌ناویاندا بووم، ئینجا کاتێک منت مران و گیانت کێشام، ئیتر ئه‌وه هه‌ر خۆت چاو‌دێر و ئاگادار بوویت لێیان و هه‌ر تۆش شایه‌تیت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['5']['118'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌یان بده‌یت (له‌سه‌ر لادان و تاوانیان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌نده‌ی خۆتن و ئه‌گه‌ر لێشیان خۆش ببیت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ خۆت خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت (ده‌زانیت کێ شایسته‌ی لێخۆشبوونه).'; $TRANSLATE['30']['5']['119'] = '(ئینجا) خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که ڕاستگۆیان ڕاستگۆییه‌که‌یان سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت، باخه‌کانی به‌هه‌شت بۆیان ئاماده‌یه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌مێننه‌وه و خوای په‌روه‌ردگاریش لێیان ڕازی بووه و ئه‌وانیش له خوا ڕازی بوون، ئه‌وه‌یه سه‌رفرازیی گه‌وره و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['5']['120'] = 'ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که تیایاندایه و ئه‌و زاته هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['6']['1'] = 'سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، تاریکی و ڕوناکی فه‌راهه‌م هێناوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزو سه‌رسام ئاوه‌رانه‌دا) پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌په‌روه‌ردگاریان یه‌کێک له دروستکراوه‌کانی خوا ده‌که‌نه هاوتای خوا.'; $TRANSLATE['30']['6']['2'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له قوڕێک دروست کردووه له‌وه‌ودوا کاتێکی بڕیاریدا (که خه‌وتنه وه‌ک نیوه مه‌رگێک، به‌شێک له‌ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌کان له‌کار ده‌که‌ون بۆ ماوه‌یه‌ک) و کاتێکی دیاریکراوی تریشی لای خۆی بڕیارداوه بۆ هه‌موو که‌سێک که کاتی ته‌واو بوونی ته‌مه‌نیه‌تی، (که‌چی پاش ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه بۆ ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا) ئێوه ئینکاری زیندوو بوونه‌وه ده‌که‌ن و هه‌ر له گوماندان!!'; $TRANSLATE['30']['6']['3'] = 'ئه‌وه هه‌ر الله یه په‌رستراوه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و نهێنی و ئاشکراتان ده‌زانێت، به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیش که ده‌یکه‌ن ئاگاداره.'; $TRANSLATE['30']['6']['4'] = '(بێ باوه‌ڕان) هیچ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت پشتی تێنه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.'; $TRANSLATE['30']['6']['5'] = 'که‌وابوو بێگومان ئه‌وانه کاتێک ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌یان بۆ هات که قورئانه بڕوایان پێنه‌کرد، جا له ئاینده‌دابۆیان دێت و پێیان ده‌گات هه‌واڵی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['6']['6'] = 'ئایا نه‌یانبینیووه و نه‌یانزانیووه (به‌هۆی شوێنه‌واره‌وه) چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه که پایه‌دارمان کردبوون له زه‌ویدا، به‌شێوه‌یه‌ک ئێوه‌مان ئاوا پایه‌دار نه‌کردووه و بارانی زۆرمان به‌رده‌وام بۆ ده‌باراندن (که ده‌بووه هۆی پێگه‌یشتنی جۆره‌ها ڕوه‌ک و به‌روبووم)، چه‌نده‌ها جۆگه‌و ڕووباریشمان له‌ناو کێڵگه‌و باخ و شاره‌کانیاندا بۆ ڕه‌خساندبوون خوڕه‌می ده‌کرد به‌نێو دره‌خت و کۆشک و ته‌لاریاندا، به‌ڵام به‌هۆی لادان و گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و نه‌وه‌ی ترمان له دوای ئه‌وان هێنایه کایه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['7'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر نووسراوێکمان بۆ تۆ له‌ناو کاغه‌زێکدا داببه‌زاندایه، ئه‌وجا ده‌ستیشیان لێ بدایه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون ده‌یانوت: ئه‌مه جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا هیچ شتێکی تر نیه!! (هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).'; $TRANSLATE['30']['6']['8'] = 'هه‌روه‌ها ده‌یانوت: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بۆ لای (محمد (صلی الله علیه وسلم) دابه‌زییایه و به‌چاوی خۆمان بمانبینیایه! جا ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بناردایه ئه‌وه کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هات و پاشان مۆڵه‌ت نادرێن تا ته‌وبه بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['9'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر فریشته‌مان بکردایه به فرستاده، ئه‌وه له شێوه‌ی پیاوێکدا ده‌ماننارد و هه‌مان گومان که ئێستا هه‌یانه بۆیان دروست ده‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['6']['10'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێت) سوێندبێت به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ، سهرنجام ئه‌وه‌ی ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو، گاڵته‌یان پێده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و نغرۆی کردن (خوا تۆڵه‌ی لێسه‌ندن).'; $TRANSLATE['30']['6']['11'] = 'پێیان بڵێ: بڕۆن بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و پاشان ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، بزانن سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی چۆن بووه (چیمان به‌سه‌رهێنان).'; $TRANSLATE['30']['6']['12'] = '(لێیان بپرسه ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) و بڵێ: ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هی کێ یه؟ (هه‌ر خۆت وه‌ڵام بده‌ره‌وه و) بڵێ: هه‌ر هی خوایه، که ڕه‌حم و میهره‌بانی له‌سه‌ر خۆی فه‌رز کردووه، سوێند بێت به‌خوا به‌ره‌و ڕۆژی قیامه‌ت که هیچ شکوگومانی تیادا نیه کۆتان ده‌کاته‌وه، (هه‌رچه‌نده) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بیریان له قیامه‌ت نه‌کرده‌وه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['6']['13'] = 'هه‌رچی ک‌ش و مات بووه له شه‌ودا و ده‌جوڵێت له ڕۆژدا هه‌ر هی خوایه، بێگومان ئه‌و په‌روه‌ردگاره خوایه‌کی بیسه‌رو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['6']['14'] = 'هه‌روها پێیان بڵێ: ئایا (به‌عه‌قڵ و ژیریی ئێوه ڕه‌وایه) که جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه پشت و په‌نای خۆم؟ که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و هه‌ر ئه‌ویش ڕۆزی به‌خشه و بێ نیازه له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌ک، دووباره بڵێ: من به‌ڕاستی فه‌رمانم پێدراوه یه‌که‌م که‌س بم که ته‌سلیمی ئه‌و زاته ببم و موسوڵمان بم و (من پێت ڕاده‌گه‌یه‌نم) که: هه‌رگیز نه‌که‌یت له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران بیت.'; $TRANSLATE['30']['6']['15'] = '(هه‌روه‌ها ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی من زۆر له سزای ڕۆژێکی گه‌وره ده‌ترسم که سزای ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌گه‌ر یاخی بم له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.'; $TRANSLATE['30']['6']['16'] = 'ئه‌وه‌ی له‌و سزایه ده‌رباز بکرێت له‌و ڕۆژه‌دا، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر دیاره که خوا ڕه‌حمی پێکردووه و شایسته‌ی میهره‌بانی ئه‌و بووه، ئه‌و ده‌رباز بوونه سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['6']['17'] = '(دڵنیابه له‌وه‌ی) ئه‌گه‌ر خوا دووچاری زیان و گرفتێکت بکات، ئه‌وه هه‌رگیز لابه‌ری نیه جگه خۆی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر‌و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['6']['18'] = 'هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش زاڵ و باڵاده‌سته به‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌کانیدا و هه‌ر ئه‌ویشه زاتێکی دانا و ئاگایه (به‌نهێنی و ئاشکرای به‌نده‌کانی).'; $TRANSLATE['30']['6']['19'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وانه بڵێ که شایه‌تیان ده‌وێت له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی تۆ) چ شتێک گه‌وره‌ترو ڕاستتره له شایه‌تیدا؟! هه‌ر خۆت بڵێ: الله ڕاسترین شایه‌ته، که شایه‌تی نێوان من و ئێوه‌یه، من ئه‌م قورئانه‌شم به‌وه‌حی و نیگا بۆ هاتووه تا ئێوه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێیان گه‌یشتووه ئاگادار‌و بێ‌دار بکه‌م، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه‌دا) ئایا ئێوه ئیتر شایه‌تی ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خوادا چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بێت؟! بڵێ: (من به‌ش به‌حاڵی خۆم) شایه‌تی ناحه‌ق و ناڕه‌وای وا ناده‌م و بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی تاک و ته‌نهایه و من به‌ڕاستی به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یانکه‌نه هاوه‌ڵ و هاوتای ئه‌و زاته).'; $TRANSLATE['30']['6']['20'] = 'ئه‌وانه‌ی کتێبی (ئاسمانیمان پێداون له گاور‌و جوو) پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ناسنه‌وه هه‌روه‌ک چۆن منداڵه‌کانی خۆیان ده‌ناسنه‌وه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان دۆڕاند‌و بڕوایان به‌محمد (صلى الله عليه وسلم) نه‌هێناوه، ئه‌وه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['6']['21'] = 'جا کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکارتر بێت، که شتی نادروست و درۆ، بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟ یان ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا به‌درۆ ده‌زانێت؟! چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مکارانه سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['6']['22'] = 'له ڕۆژێکدا که هه‌موو (خوانه‌ناس و) هاوه‌ڵگه‌ران کۆ ده‌که‌ینه‌وه به‌گشتی و پاشان ده‌ڵێین به‌وانه‌ی که هاوبه‌شیان داناوه بۆ خوا: کوان و له کوێن ئه‌و شتانه‌ی ده‌تانپه‌رستن و ده‌تانوت هاوتای خوان به‌خه‌یاڵی خۆتان؟!'; $TRANSLATE['30']['6']['23'] = 'پاشان سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان هیچ نه‌بوو بێجگه له‌وه‌ی که وتیان: سوێند به‌خوای په‌روه‌ردگارمان ئێمه هه‌رگیز موشریک و هاوه‌ڵگه‌ر نه‌بووین!!'; $TRANSLATE['30']['6']['24'] = 'سه‌یرکه چۆن درۆ له‌گه‌ڵ خۆشیان ده‌که‌ن، چۆن بیروبڕوای پووچیان لێ ون بووه و ئاسه‌واری نه‌ماوه.'; $TRANSLATE['30']['6']['25'] = 'هه‌ندێکیش له‌و (بێ باوه‌ڕانه) گوێت بۆ ده‌گرن (له‌کاتی خوێندنی قورئاندا، به‌ڵام چونکه مه‌به‌ستیان نیه شوێن حه‌قیقه‌ت بکه‌ون) ئێمه په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر دڵیان‌دا له تێگه‌یشتنیان بۆ قورئانه‌که و گوێمان سه‌نگین و گران کردوون (وه‌ک ئه‌وه وایه که نه‌بیستن) ئه‌گه‌ر هه‌رچی نیشانه‌و به‌ڵگه‌یه‌کیش هه‌یه بیبینن ئه‌وان بڕوای پێناکه‌ن، هه‌تا کاتێکیش که دێن بۆ لات ده‌یکه‌نه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ، سه‌رئه‌نجام خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه هیچ نیه بێجگه له داستانی پێشینان نه‌بێت!!'; $TRANSLATE['30']['6']['26'] = 'ئه‌وانه نایه‌ڵن که‌س گوێ بۆ قورئان بگرێت و خۆیشیانی لێ دوور ده‌خه‌نه‌وه، (جا به‌و کاره‌یان) جگه خودی خۆیان که‌س له‌ناو نابه‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['27'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببینی (له قیامه‌تدا) له‌سه‌ر لێواری دۆزه‌خ ڕاوه‌ستێنراون (به‌ده‌م حه‌سره‌ت و ئاهوناڵه‌وه) جا ده‌ڵێن: خۆزگه جارێکی تر بیانگێڕاینایه‌ته‌وه بۆ دنیا‌و (له‌م سه‌رئه‌نجامه شوومه ڕزگارمان ده‌بوو) ئه‌وسا هه‌رگیز نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌کانی خوامان به‌درۆ نه‌ده‌زانی و، باوه‌ڕی به‌تینمان پێی ده‌بوو...'; $TRANSLATE['30']['6']['28'] = 'نه‌خێر ڕاست ناکه‌ن و بڕواناهێنن، بێگومان ئه‌وه ئاواتێکی ئه‌سته‌مه، هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وه و پیلانانه‌ی که پێشتر ده‌یانشارده‌وه، ئێستا وائاشکرا بووه بۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر بگێڕدرێنه‌وه بۆ (دنیا) ئه‌وه هه‌ر ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که جاران ده‌یانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن و درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['6']['29'] = 'ئه‌وانه وتیان: ژیان هه‌ر ئه‌م ژیانه‌ی دنیایه‌و هیچی تر نیه، ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['6']['30'] = 'جائه‌گه‌ر کاتێک ئه‌وانه ده‌بینیت (له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له‌دادی) په‌روه‌ردگاریاندا وه‌ستێنراون، (خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌مه‌ی (که بۆتان پێشهاتووه‌و ده‌یبینن) ڕاست و حه‌قیقه‌ت نیه؟ (به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه) ده‌ڵێن: به‌ڵێ ڕاسته، سوێند به په‌روه‌ردگارمان (ئینجا) خوا ده‌فه‌رموێت: (ماده‌م وایه) سزا‌و تاڵاو بچێژن به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بوونتانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['31'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به‌ئاماده بوونی به‌رده‌م (دادگای) خوایی نه‌بوو زه‌ره‌ریان کرد و خۆیان دۆڕاند، کاتێکیش قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، ده‌ڵێن: ئاخ و داخ وپه‌شیمانی بۆ ئه‌و ڕۆژگاره‌ی به‌که‌مته‌رخه‌می و (به‌به‌ره‌ڵایی و سه‌رکه‌شی و تاوان) بردمانه‌سه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌موو گوناهو تاوانیان داوه به‌کۆڵیاندا، ئاگاداربن که چه‌نده خراپه، کۆڵ و باری وا، که هه‌ڵی ده‌گرن.'; $TRANSLATE['30']['6']['32'] = 'ژیانی دنیا جگه له یاری و گه‌مه‌و گاڵته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نیه، بێگومان ماڵی دوایی (به‌هه‌شتی به‌رین) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که پارێزکاری و خواناسی ده‌که‌ن، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان بۆ ناخهنهکار و ژیر نابن؟'; $TRANSLATE['30']['6']['33'] = 'به‌ڕاستی چاک ده‌زانین که گوفتاری نادروستی خوانه‌ناسان غه‌م و په‌ژاره‌ت بۆ پێش ده‌هێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه وه‌نه‌بێت تۆ به‌درۆزن بزانن، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر داننانێن و ئینکاری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['34'] = 'سوێند بێت بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش بڕوایان پێنه‌کراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان دانیان به‌خۆدا گرت له‌سه‌ر ئه‌و بڕوا پێ نه‌بوونه‌یان، ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ش دران، هه‌تا سه‌رئه‌نجام سه‌رکه‌وتنی ئێمه‌یان بۆهات و به‌هره‌وه‌ر بوون پێی و هیچ شتێک نیه بتوانێت ویست و فه‌رمانه‌کانی خوا بگۆرێت، سوێند بێت به‌خوا بێگومان هه‌واڵ و دهنگوباسی هه‌ندێک له پێغه‌مبه‌رانت بۆ هاتووه.'; $TRANSLATE['30']['6']['35'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکردن و سه‌رپێچی خوانه‌ناسانت زۆر لاسه‌خته، جا ئه‌گه‌ر ده‌توانیت تونێلێک له زه‌ویدا هه‌ڵبکه‌نیت یان په‌یژه‌یه‌ک به‌ئاسماندا هه‌ڵپه‌سێریت تا موعجیزه‌یه‌کیان بۆ پێش بهێنیت (بێ سووده ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕت پێناکه‌ن) ئه‌گه‌ر خواش بیویستایه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێبازی دروست، ئه‌وه کۆی ده‌کردنه‌وه (به‌مه‌رجێک خۆیان مه‌به‌ستیان بێت)، که‌واته له‌و که‌سانه مه‌به که شاره‌زانین.'; $TRANSLATE['30']['6']['36'] = 'به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه ده‌چن که ده‌بیستن، (دڵ) مردووه‌کانیش (له ڕۆژی قیامه‌تدا) خوا زیندوویان ده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودواش به‌ناچاریی هه‌ر ده‌بێت بۆ لای ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه (تا به‌سزای بێ باوه‌ڕیی خۆیانیان بگه‌یه‌نێت).'; $TRANSLATE['30']['6']['37'] = '(ئه‌و خوانه‌ناسانه) وتیان: ئه‌وه بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) موعجیزه‌یه‌کی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ نایه‌ته خواره‌وه؟ بڵێ: به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که موعجیزه بنێرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه نافامن و نازانن.'; $TRANSLATE['30']['6']['38'] = 'هیچ زینده‌وه‌رو گیانله‌به‌رێک نیه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به‌باڵه‌کانی بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه (دڵنیا بن) هیچ شتێک نیه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تایبه‌تیه‌که‌ی لوح المحفوظ) دا له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه کۆده‌کرێنه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان (بۆ ئه‌وه‌ی دادگایی بکرێن و هه‌موو که‌س مافی خۆی وه‌ربگرێت، یان تۆڵه‌ی ڕه‌وای لێ بسه‌نرێت).'; $TRANSLATE['30']['6']['39'] = 'ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌کردووه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، که‌ڕن حه‌ق نابیستن و لاڵن حه‌ق ناڵێن له‌ناو تاریکیه‌کاندا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بێگومان ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات (چونکه خۆیشی ده‌ستپێشخه‌ره له‌و بواره‌دا) و ئه‌وه‌ش که بیه‌وێت (هیدایه‌تی بدا‌و هیدایه‌ت وه‌ربگرێت) ده‌یخاته سه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وان.'; $TRANSLATE['30']['6']['40'] = '(به خوانه‌ناسان) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا یه‌خه‌تان پێبگرێت، یان قیامه‌ت یه‌خه‌تان پێ بگرێت، (ئا له‌و کاتانه‌دا) هاناو هاوار بۆ که‌سێک ده‌به‌ن جگه له خوا؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن که غه‌یری خوا فریاتان ده‌که‌وێت؟!'; $TRANSLATE['30']['6']['41'] = '(نه‌خێر له‌وکاته سامناکانه‌دا) هه‌ر هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته ده‌به‌ن (ئه‌ویش خوایه‌کی میهره‌بانه) به‌ڵاو ناخۆشیه‌کانتان له‌سه‌ر لاده‌بات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جا له‌وکاته‌دا هه‌ر شتێک که به هاوه‌ڵ شه‌ریکی ئه‌و زاته‌ی داده‌نێن، فه‌رامۆشی ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['42'] = 'سوێند بێت بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی زۆرمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر قه‌وم و گه‌لانی تر (جا کاتێک سه‌رکه‌ش و یاخی بوون)، تووشی تاڵاوی جه‌نگ و به‌ڵاو ته‌نگانه‌مان کردن بۆ ئه‌وه‌ی لێمان بپاڕینه‌وه‌و بلاڵێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['43'] = 'ئه‌وانه کاتێک تۆڵه‌و سزای ئێمه‌یان بۆ هات، بۆ نزا‌و پارانه‌وه‌ی به‌کوڵیان نه‌کرد، به‌ڵام دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، شه‌یتانیش ئه‌و کاروکرده‌وه ناپه‌سه‌ندانه‌ی بۆ ڕازاندبوونه‌وه که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['6']['44'] = 'ئینجا کاتێک ئه‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که یادیان خرابۆوه فه‌رامۆشیان کرد، ئێمه‌ش ده‌روازه‌کانی هه‌موو شتێکمان بۆ واڵا کردنه‌وه و (نازو نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندن) هه‌تا کاتێک دڵخۆش و شادمان بوون به‌وه‌ی که پێیان درا، ئیتر له‌ناکاو گرتمانن و هه‌موویانمان سه‌رگه‌ردان و ڕیسواکرد ئینجا ئه‌وان بێ ئومێد بوون و به غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه تیاچوون.'; $TRANSLATE['30']['6']['45'] = 'ئینجا ئیتر ئه‌و گه‌له‌ی سته‌میان کرد و بێ بڕوا بوون بنبڕ کران، (جا ئه‌وکاته بوونه‌وه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانداران و فریشته‌کاندا ده‌ڵێن: الحمد لله ڕب العالمین).'; $TRANSLATE['30']['6']['46'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و بێ باوه‌ڕانه) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ده‌زگای بیستن و بینینتان لێ وه‌ربگرێته‌وه و مۆر بنێت به‌سه‌ر دڵه‌کانتاندا، ئایا خوایه‌ک هه‌یه جگه الله ئه‌و ده‌زگایانه‌تان بۆ بهێنێته‌وه؟ سه‌یر بکه و سه‌رنج بده چۆن چه‌نده‌ها نموونه و به‌ڵگه‌یان بۆ ده‌هێنینه‌وه، پاشان ئه‌وان هه‌ر مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.'; $TRANSLATE['30']['6']['47'] = 'پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا کت‌وپڕ بێ پێشه‌کی یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، یان به ئاشکرا نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وت و به‌ره‌و ڕووتان هات، ئایا ئه‌و کاته هه‌ر قه‌وم و ده‌سته‌ی سته‌مکاران نیه که تیاده‌چن؟'; $TRANSLATE['30']['6']['48'] = 'ئێمه پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئه‌وه نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره، نه غه‌مبار ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['6']['49'] = 'ئه‌وانه‌ش که بڕوایان نه‌هێنا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و پێیاندا ده‌چزێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.'; $TRANSLATE['30']['6']['50'] = 'ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه، هه‌ره‌ها له‌نهێنی و شاراوه‌کانیش هیچ نازانم و ئاگادارنیم و پێتان ناڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌وه ده‌که‌وم که به‌وه‌حی و نیگا پێم ده‌گات، (هه‌روه‌ها) پێیان بڵێ: ئایا کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌کن؟ (له ڕاستیدا بێ باوه‌ڕ وه‌ک کوێروایه که‌له تاریکایدا گیری خواردبێت و له هه‌موو تاوێکی ژیانیداو له هه‌موو هه‌نگاوێکیدا به‌ته‌مای کۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه، له‌و لاشه‌وه ئیماندار بیینایه، چاو ساغه، هه‌موو شتێکی لاروونه، ده‌زانێت بۆچی هاتووه، بۆچی ده‌ژی، به‌ره‌وکوێ ده‌چێت) ئایا بۆ بیرناکه‌نه‌وه و تێنافکرن (له‌و ڕاستیانه).'; $TRANSLATE['30']['6']['51'] = 'که‌واته، به قورئان ئه‌وانه ئاگادار‌و هۆشیار بکه که ده‌ترسن کۆبکرێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان، ئه‌وکاته که‌س نیه جگه له‌و په‌روه‌ردگاره پشتیوانی‌یان لێبکات، که‌سیش نیه تکاکاریان بێت، (ئه‌و ئاگادار کردنه‌وه‌یه) بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌وان ته‌قواو پارێزکاری بکه‌ن و (له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا بن).'; $TRANSLATE['30']['6']['52'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) نه‌که‌یت ئه‌وانه ده‌ربکه‌یت (له مزگه‌وت و کۆڕی خواناسین) که له به‌یانیان و ئێواراندا له په‌روه‌ردگاریان ده‌پاڕێنه‌وه و (ده‌یپه‌رستن) مه‌به‌ستیشیان ته‌نها ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه، حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی ئه‌وان له‌سه‌ر تۆ نیه و حساب و لێپرسینه‌وه‌ی هیچ شتێکی تۆیش له‌سه‌ر ئه‌وان نیه، ده‌رکردنی تۆ بۆ ئه‌و موسڵمانانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ بچیته ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['53'] = 'ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه هه‌ندێکیان به هه‌ندێکیان تاقیده‌که‌ینه‌وه (کێشه بۆ یه‌کتر دروست ده‌که‌ن، ده‌بنه به‌ڵا بۆ یه‌کتر، یاخود هه‌ندێک هه‌ژار ده‌که‌ین و هه‌ندێک ده‌وڵه‌مه‌ند.. هتد) تا بێ بڕوایان بڵێن: ئایا ئائه‌وانه خوا ڕێزی لێناون له‌ناوماندا؟! (ئه‌و هه‌ژارو داماوانه که‌ی شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خوا هه‌ڵیانبژێرێت و هیدایه‌تیان بدات) ئایا خوا زانا نیه به سوپاسگوزاران؟'; $TRANSLATE['30']['6']['54'] = 'کاتێک ئه‌و که‌سانه هاتن بۆ لات که ئیمان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سڵاوتان لێ بێت (ئه‌م مژده‌یه‌شیان بده‌رێ) که: په‌روه‌ردگارتان فه‌رزی کردووه له‌سه‌ر خۆی (که له ئاقاری ئێوه‌دا) به‌ره‌حم ومیهرهبان و دلۆڤان بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان به‌نه‌فامیی، به‌نه‌زانیی گوناهێکی کرد‌و له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌ی کرد‌و په‌شیمان بۆوه و پاش ئه‌نجامدانی خراپه‌که و چاکسازی کرد، ئه‌وه با دڵنیابێت که په‌روه‌ردگار زۆر لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['6']['55'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه که‌باسکرا به‌درێژیی (به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان) ڕوون ده‌که‌ینه‌وه تا به‌جوانی و ئاشکرا، حه‌ق ڕوون بێته‌وه و ڕێبازی تاوانبار و خوانه‌ناسان ده‌ربکه‌وێت و بناسرێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['56'] = '(به‌بێ باوه‌ڕان) بڵێ: به‌ڕاستی من قه‌ده‌غه کراوم له په‌رستنی ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌یانپه‌رستن له غه‌یری خوا (هه‌روه‌ها) بڵێ: من شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئێوه ناکه‌وم (ئه‌گه‌ر وابکه‌م)، ئه‌وه ئیتر بێگومان ئه‌و کاته من سه‌ر لێشێواو ده‌بم و هه‌رگیز له هیدایه‌ت دراوان نیم.'; $TRANSLATE['30']['6']['57'] = 'پێیان بڵێ: چونکه من زۆر دڵنیام و به به‌ڵگه‌وه په‌روه‌ردگارم (ده‌ناسم و ده‌یپه‌رستم) که‌چی (پێم سه‌یره) ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه، ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه بۆتان پێش بێت (له تۆڵه‌و سزای خوایی) به‌ده‌ست من نیه‌و لای من نیه، حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی (هه‌مووشت) هه‌ر به‌ده‌ست خوایه، ئه‌و زاته ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌خاته ڕوو، چاکترین جیاکه‌ره‌وه‌شه (له نێوان حه‌ق و به‌تاڵدا).'; $TRANSLATE['30']['6']['58'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه په‌له‌تانه له پێشهاتنی (سزای خوایی) لای من بوایه و به‌ده‌ست من بوایه، ئه‌و کاته هه‌موو شت له نێوانماندا کۆتایی ده‌هات (ئێوه له‌ناو ده‌چوون)، خوایش هه‌میشه زانایه به سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['6']['59'] = 'کلیلی هه‌موو شاراوه‌کان و زانینی هه‌موو نهێنیه‌کان به‌ده‌ست خوایه و هه‌ر لای ئه‌وه، که‌س نایانزانێت جگه له‌و زاته هه‌رچی له‌سه‌ر وشکانیه (له گیاندارو بێ گیان و گیا‌و دار‌و زینده‌وه‌رانی ورد‌و درشت له‌سه‌ر زه‌وی و له توێی خاک‌دا) خوا پێی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی له ده‌ریاکانیشدا هه‌یه (له زینده‌وه‌ری هه‌مه‌جۆرو ماسی سه‌یرو سه‌مه‌ره) ئاگای لێیه‌تی و هیچ گه‌ڵایه‌ک ناکه‌وێته خواره‌وه خوا پێی نه‌زانێت، هه‌روه‌ها ده‌نکێک یان تۆوێک له تاریکایه‌کانی زه‌ویدا نیه، ئه‌و ده‌نکه چ شێ‌دار بێت یان وشک بێت، هیچ شتێک نیه له خوا په‌نهان بێت و له (لوح المحفوظ) دا، یاخود له دۆسیه و ده‌زگای تایبه‌تیدا تۆمار نه‌کرابێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['60'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه به‌شه‌و خه‌وتان لێ ده‌خات و ده‌تانمرێنێت (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه)، هه‌روه‌ها ده‌زانێت له ڕۆژیشدا چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (هه‌موو ڕۆژێک ژیانتان پێده‌به‌خشێت) و پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی دیاری کراو که (ڕۆژانی ته‌مه‌نتانه) ته‌واو بکرێت و (خه‌وێکی گه‌وره‌تان لێده‌که‌وێت) له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، پاشان هه‌واڵی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['6']['61'] = 'ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتداری بێ سنووره به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا، چه‌نده‌ها (فریشته‌ی) چاودێر‌و تۆمارکه‌ر ده‌نێرێت بۆ سه‌رتان هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مه‌رگ دێت و یه‌خه به‌که‌سێکتان ده‌گرێت، ئه‌و کاته ئیتر (فریشته) ڕه‌وانه کراوه‌کانمان گیانی ده‌کێشن و له کاتێکدا ئه‌وان له کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان که‌مته‌رخه‌می ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['62'] = 'پاشان خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌و ئه‌و زاته خێرا‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['63'] = 'ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: کێ فریاتان ده‌که‌وێت و ڕزگارتان ده‌کات له تاریکیه‌کانی وشکانی و ده‌ریادا، (کاتێک گیرده‌خۆن) و به که‌ساسی لێی ده‌پاڕێنه‌وه، به‌نهێنی هانای بۆ ده‌به‌ن، (په‌یمان ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن) سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر له‌م ته‌نگانه‌یه ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['64'] = 'جا له وه‌ڵامیاندا بڵێ: خوا له‌و تاریکیانه و له هه‌موو کۆسپێک ڕزگارتان ده‌کات، که‌چی پاشان (زۆربه‌تان) هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['65'] = 'پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و زاته به‌توانه‌یه و ده‌توانێت سزای سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت یان له ژێر پێتانه‌وه یاخود بتانکاته ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه و تاڵاوی توند‌و تیژی هه‌ندێکتان بکات به‌گه‌رووی هه‌ندێکی ترتاندا، ته‌ماشا بکه چۆن چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هێنینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['66'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) قه‌ومه‌که‌ی تۆ ئه‌م به‌رنامه و قورئانه‌یان به‌درۆزانی، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌وه‌یه حه‌قیقه‌ت و ڕاستی پێیان بڵێ: ئه‌وه ئیتر من ده‌سه‌ڵاتی ڕزگار کردنی ئێوه‌م نیه و من پشتیوانی ئێوه نیم (ئه‌گه‌ر خوا به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر بهێنێت).'; $TRANSLATE['30']['6']['67'] = 'بۆ هه‌موو هه‌واڵێک (که له قورئاندا هاتووه) کات و شوێنی به‌دی هاتنی خۆی هه‌یه، له ئاینده‌شدا ده‌یزانن.'; $TRANSLATE['30']['6']['68'] = 'کاتێکیش ئه‌وانه‌ت بینی که ده‌م له ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌وه ده‌ده‌ن و (ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕی خۆیان) ئه‌وه تۆ پشتیان تێ بکه‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان به‌جێ بهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌چنه ناو باسێکی تره‌وه، کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیری بردیته‌وه (که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان) جا دوای ئه‌وه‌ی که بیرت هاته‌وه له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاران دامه‌نیشه.'; $TRANSLATE['30']['6']['69'] = '(هه‌رچه‌نده) تاوانی نه‌فامان هیچ کار ناکاته سه‌ر پاداشتی ئه‌وانه‌ی خواناس و دیندارن، به‌ڵام (ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی پێشوو) یادخستنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بپارێزن (له‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانه و یاخیه‌کانیش دابچڵه‌کێن).'; $TRANSLATE['30']['6']['70'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) وازله‌وانه بهێنه که ئاینی خۆیان کردووه به‌گاڵته‌وگاڵته‌جار و ژیانی دنیا فریوی داون و سه‌ر لێشێواوی کردوون، یادیان بهێنه‌ره‌وه به‌قورئان تا که‌س تیا نه‌چێت به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باریه‌وه، ئه‌و کاته جگه له خوا که‌س نه‌بێت پشتیوانی بێت، که‌سیش نه‌بێت تکاکاری بێت، چونکه کابرای خوانه‌ناس هه‌رچیه‌کی ببێت و بیه‌وێت بیکاته بارمته‌و فیدیه‌ی خۆی، لێی وه‌رناگرێت، ئا ئه‌وانه کاسانێکن که گرفتار بوون و تیاچوون به ده‌ست کار‌و کرده‌وه‌ی ناله‌باری خۆیانه‌وه، بۆ ئه‌وانه خواردنه‌وه و ئاوی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش ئاماده‌یه، به‌هۆی بێ باوه‌ڕ بوونیانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['71'] = 'پێیان بڵێ: (ئایا ڕه‌وایه) په‌رستن و هاناو هاوار بۆ که‌سێک یان بۆ شتێک به‌رین، که نه ده‌توانێت قازانجمان پێبگه‌یه‌نێت نه زیان، ئایا ڕاسته پاشگه‌ز بکرێینه‌وه دوای ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی داین، ئێمه وه‌کو ئه‌و که‌سه بین که شه‌یتانه‌کان ده‌ستیان لێوه‌شاند بێت و شێتیان کردبێت، به‌سه‌ر زه‌ویدا سه‌رگه‌ردان بسوڕێته‌وه و چه‌ند هاوه‌ڵێکی (دڵسۆز)ی هه‌بێت، بانگی بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و (به‌سۆزه‌وه پێی بڵێن): وه‌ره بۆ لای ئێمه، (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) تۆ بڵێ: به‌ڕاستی من دڵنیام که هه‌ر ڕێنموویی خوا (ئاینی ئیسلام) ڕێنموویی ته‌واوه، ئێمه فه‌رمانمان پێدراوه که ته‌سلیم و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاری جیهانیان ببین، (به‌قسه‌ی شه‌یتانه‌کان نه‌که‌ین).'; $TRANSLATE['30']['6']['72'] = 'هه‌روه‌ها (فه‌رمانمان پێدراوه): نوێژ‌و دروشمه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له خه‌شم و قینی خوا خۆتان بپارێزن، ئه‌و په‌روه‌ردگاره ئه‌وه‌یه که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆ ده‌کرێینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['73'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، هه‌ر ڕۆژێک هه‌ر کاتێک فه‌رمان (به نه‌مان و له‌ناوچوونی بدات) بێ دواکه‌وتن پێش دێت، فه‌رمان و گوفتاری ئه‌وزاته هه‌میشه ڕاست و به‌جێیه و ئه‌نجامدراوه، له‌و ڕۆژه‌ی فوو ده‌کرێت به (صور)دا ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ خوایه، هه‌ر ئه‌و زانای نهێنی و ئاشکرایه، هه‌ر ئه‌ویش خوایه‌کی دانا و ئاگایه (به هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی).'; $TRANSLATE['30']['6']['74'] = '(به‌سه‌رهاتی سه‌ده‌کانی ڕابوردوو بێنه‌وه یادیان) کاتێک ئیبراهیم به ئازه‌ری باوکی وت: ئایا ڕاسته چه‌ند بتێک بکه‌یته خوا؟! به‌ڕاستی من ده‌بینم تۆش و قه‌ومه‌که‌شت له‌ناو گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.'; $TRANSLATE['30']['6']['75'] = 'به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌سه‌ڵاتی تۆکمه‌مان له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا نیشانی ئیبراهیم ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه به‌ده‌ست بێت و له ڕیزی دڵنیاکاندا بێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['76'] = 'ئینجا کاتێک شه‌و باڵی کێشا به‌سه‌ر ئیبراهیمدا ئه‌ستێره‌یه‌کی (گه‌شی گه‌وره‌ی)بینی، بۆیه وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه په‌روه‌ردگارمه، کاتێک ئه‌ستێره‌که‌ی لێ ئاوا بوو وتی: من شتی له‌به‌رچاو ون بووم خۆش ناوێت و نایپه‌رستم.'; $TRANSLATE['30']['6']['77'] = 'ئینجا کاتێک مانگی بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه، کاتێک ئه‌ویش ئاوا بوو وتی: سوێند بێت به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارم هیدایه‌تی نه‌دامایه، ئه‌وه بێگومان له ڕیزی ده‌سته‌ی گومڕاکاندا ده‌بووم.'; $TRANSLATE['30']['6']['78'] = 'ئینجا کاتێک خۆری بینی هه‌ڵهات، وتی: ئاگاداربن، وادابنێین ئه‌مه‌یان په‌روه‌ردگارمه، ئه‌مه گه‌وره‌تریشه کاتێک ئه‌ویش ئاوابوو وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه، ئه‌ی خزمینه، به‌ڕاستی من به‌ریم له‌و شتانه‌ی ئێوه کردووتانه به‌هاوه‌ڵ و شه‌ریک (بۆ په‌روه‌ردگار).'; $TRANSLATE['30']['6']['79'] = 'به‌ڕاستی من ڕووی خۆم و دڵم له په‌رستندا کردۆته ئه‌و زاته‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی فه‌راهه‌م هێناوه، له‌کاتێکدا ڕووم له‌هیچ شتێکی ترناکه‌م، به‌دڵئارامی ته‌واویشه‌وه (ده‌ڵیم که): هه‌رگیز من له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندانیم.'; $TRANSLATE['30']['6']['80'] = '(که‌چی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌شی) که‌وتنه موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ دژی (له وه‌ڵامیاندا ئیبراهیم وتی): ئایا ئێوه ده‌رباره‌ی خوای (تاکو ته‌نها) له‌گه‌ڵ مندا ده‌مه‌ده‌مێ و موجاده‌له ده‌که‌ن؟ له‌کاتێکدا ئه‌و به‌ڕاستی هیدایه‌تی داوم و ڕێبازی ڕاستی نیشانداوم و ناشترسم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن به‌شه‌ریکی خوا (چونکه ناتوانن زیانێکم پێ بگه‌یه‌نن) مه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگارمی له‌سه‌ربێت و بیه‌وێت شتێکم به‌سه‌ردا بهێنێت، په‌روه‌ردگارم به‌زانست و زانیاری هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئایا ئه‌وه بیرناکه‌نه‌وه و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟'; $TRANSLATE['30']['6']['81'] = 'من چۆن له‌و شتانه ده‌ترسم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و چۆن ئێوه ناترسن له‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵتان بۆ خوا بڕیارداوه به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک که خوا ناردبێتی بۆتان، جا که‌واته کام ده‌سته شایسته‌ی ئه‌وه‌یه بێ ترس و بیم بێت و به ئاسووده‌یی بژی؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌زانن ئه‌وه پێم بڵێن؟...'; $TRANSLATE['30']['6']['82'] = 'ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و سته‌م و هاوه‌ڵگه‌ریان تێکه‌ڵ به ئیمانه‌که‌یان نه‌کردووه، ئاسووده‌یی و هێمنی هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه، هه‌ر ئه‌وانه‌ش ڕێنموومایی کراون.'; $TRANSLATE['30']['6']['83'] = 'ئه‌و وت‌و وێژو لێکۆڵینه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بوو، کاتێک به‌خشیمانن به ئیبراهیم له‌سه‌ر گه‌له‌که‌ی و زاڵ بوو به‌سه‌ریاندا، قسه‌و بیروباوه‌ری به‌سه‌ر قه‌ومه‌که‌یدا سه‌رکه‌وت، جا هه‌ر که‌سێک بمانه‌وێت و (خۆیشی شایسته بێت) چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رز ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ دانا و کار به‌جێ یه و زانایه به‌هه‌موو شتێک.'; $TRANSLATE['30']['6']['84'] = '(له‌وه‌ودوا) ئیسحاق و یه‌عقوبمان پێبه‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانمان ڕێنموویی کرد، پێشتریش نوحمان ڕێنموویی کردبوو و له نه‌وه‌کانی (تری ئیبراهیم) داود و سلیمان و ئه‌یوب و یوسف و مو‌سا و هاروون (هاتنه دنیاوه و بوونه ڕابه‌رو چاوساغ بۆ خه‌ڵکی) ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه (نه‌وه‌ی چاک‌و پاک و خواناسیان پێده‌به‌خشین).'; $TRANSLATE['30']['6']['85'] = '(هه‌روه‌ها) زه‌که‌ریا و یه‌حیا و عیسا و ئیلیاس هه‌ر هه‌موویان له پاک و چاکان بوون.'; $TRANSLATE['30']['6']['86'] = 'ئیسماعیل و یه‌سه‌ع و یونس و لوطیش (له‌هیدایه‌ت دراو‌و پێغه‌مبه‌ران بوون) هه‌ریه‌که له‌وانیشمان ڕێزدارکرد به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی جیهانی (سه‌رده‌می خۆیاندا).'; $TRANSLATE['30']['6']['87'] = 'هه‌روه‌ها هه‌ندێک له باوانیان و نه‌وه‌کانیان و براکانیانمان هه‌ڵبژاردو هیدایه‌ت و ڕێنموویمان کردن بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['6']['88'] = 'ئه‌وه‌یه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی هه‌ر که‌سێکی پێ ده‌دات له به‌نده‌کانی (که شایسته بێت) خۆ ئه‌گه‌ر شه‌ریک و هاوبه‌ش بڕیار بده‌ن، ئه‌وه هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی (چاکیشیان) هه‌یه هه‌مووی پووچ و بێ نرخ ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['89'] = 'ئا ئه‌وانه‌ی (که ناوبران) ئه‌وانه‌ن کتێبی (ئاسمانی) و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشیوون، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بڕوایان پێی نه‌بێت (له نه‌فامان)، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌که‌سانێکی ترمان (له ژیر‌و هۆشمه‌نده‌کان) سپارد و بڕوایان پێیه‌تی و پشتیوانیی لێده‌که‌ن و پێی بێ باوه‌ڕ نین.'; $TRANSLATE['30']['6']['90'] = 'ئه‌و (ناوبراوانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که خوا (به‌تایبه‌ت) هیدایه‌ت و ڕینموویی کردوون، تۆش (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) شوێنی هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌وانه بکه‌وه (هه‌روه‌ها به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: که من هیج جۆره کرێ و پاداشتێکتان له‌سه‌ر ڕێنموویی لێ داوا ناکه‌م، ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه‌ش (که به مندا ڕه‌وانه‌کراوه) ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه.'; $TRANSLATE['30']['6']['91'] = '(جوله‌که) وه‌کو پێویست قه‌دری خوایان نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، چونکه وتیان: خوا هیچ کتێبێکی بۆ هیچ که‌س دانه‌به‌زاندوه، پێیان بڵێ: باشه ئه‌ی کێ ئه‌و کتێبه‌ی دابه‌زاند که مو‌سا هێنای (بۆتان)، له‌کاتێکدا نوورو هیدایه‌تیش بوو بۆ خه‌ڵکی، که‌چی ئێوه به‌ش به‌ش و پارچه پارچه‌ی ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ی به‌دڵتان بێت نیشانی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و زۆریشی ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان) هه‌روه‌ها بڵێ هه‌ندێک شت فێرکران که نه ئێوه نه باو و باپیرانتان ده‌تانزانی، پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی دایبه‌زاندوه و فێریشی کردوون، له‌وه‌ودوا وازیان لێ بهێنه با له به‌تاڵ و نادروستی خۆیاندا ڕۆبچن و گه‌مه‌و یاری بکه‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['6']['92'] = 'ئه‌م (قورئانه) کتێبێکی پیرۆزه، دامان به‌زاندوه، ڕاستی کتێبه‌کانی پێشوو ده‌سه‌لمێنێت (به تایبه‌ت ته‌ورات و ئینجیل، که ئه‌وانیش له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراون) هه‌روه‌ها ناردوومانه تا شاره دێرینه‌که (مه‌ککه‌ی پیرۆز) و هه‌موو ده‌وروبه‌ری داچڵه‌کێنێت و (بانگیان بکات بۆ ئیسلام، که دانیشتووانی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌گرێته‌وه) جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ده‌هێنن، بڕوا به قورئانیش ده‌هێنن و له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و هه‌میشه له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.'; $TRANSLATE['30']['6']['93'] = 'کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستێت و یاخود بڵێت: منیش وه‌حی و نیگام بۆ هاتووه، له ڕاستیشدا هیچی بۆ نه‌هاتبێت، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که وتویه‌تی: منیش وه‌ک قورئان کتێبێک داده‌به‌زێنم وه‌ک خوا دایبه‌زاندوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سته‌مکارانه ببینی چۆن له ئێش و ئازاری سه‌ره‌مه‌رگدا (گیرێکیان خواردووه) فریشته‌کانیش ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و لێیان ده‌ده‌ن و (پێیان ده‌ڵێن): ئاده‌ی گیانتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ده‌ی ڕۆحتان ده‌رکه‌ن، ئه‌مڕۆ له تۆڵه‌ی (خوا نه‌ناسیتاندا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری ده‌درێن، چونکه شتی ناحه‌قتان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ست و خۆتان به‌گه‌وره ده‌زانی له به‌رامبه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوادا و لووت به‌رزیتان نه‌یده‌هێشت باوه‌ڕی پێ بهێنن.'; $TRANSLATE['30']['6']['94'] = '(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره ڕوو به خوانه‌ناسان ده‌فه‌رموێت) سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به ته‌نها و تاک تاک هاتوونه‌ته لامان هه‌روه‌کو یه‌که‌م جار دروستمان کردن و هه‌رچی پێمان به‌خشی بوون و به‌کارتان ده‌هێنا به‌جێتان هێشتووه له دوایی خۆتانه‌وه و ناشبینین له‌گه‌ڵتان ئه‌و که‌س و شتانه‌ی که ئێوه ده‌تانوت تکاکارن بۆمان و فریامان ده‌که‌ون، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌ک هه‌بوو له نێوانتاندا بچڕاوه‌و هه‌رچی ئومێدتان پێی هه‌بوو لافتان پێوه لێده‌دا لێتان ون بوو.'; $TRANSLATE['30']['6']['95'] = 'به‌ڕاستی خوا له‌تکه‌ری ده‌نک و دانه‌وێڵه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یپشکوێنێت و بڕوێت، زیندووش له مردوو ده‌رده‌هێنێت، ده‌رهێنه‌ری مردووشه له زیندوو، ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، جا ئیتر بۆ کوێ لاده‌درێن و بۆ کوێ وێڵ ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['6']['96'] = '(هه‌رئه‌و زاته‌یه) به‌یانیان فه‌راهه‌م ده‌هێنێت و ئاسۆ ڕوناک ده‌کاته‌وه و شه‌وی کردووه به‌هۆی ئارامی و خامۆشی، ڕۆژو مانگیشی کردووه به‌هۆی ڕاگرتنی حساب، ئه‌و شتانه هه‌مووی به‌نه‌خشه‌ی خوای باڵاده‌ست و زانا کێشراوه.'; $TRANSLATE['30']['6']['97'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته، ئه‌ستێره‌ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون تا ببێته هۆی ڕێنموویتان له‌ناو تاریکیه‌کانی سه‌ر ڕووکار‌ی وشکانی و ده‌ریاکاندا، به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و ڕێکوپێکی کارمان) ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که پێی بزانن و لێی تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['98'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی به‌دیهێناوه له تاکه که‌سێک، سه‌رده‌مێک (به‌شێکتانی له پشتی باوکتاندا) نیشته‌جێ کردبوو (که گوێزرانه‌وه بۆ ناو سکی دایکتان) ئه‌و شوێنه ئێوه‌ی گرته خۆ (تا تیایدا نه‌ش و نما بکه‌ن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌ک ئێوه‌ی له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی دانا، دوایی له توێیدا شاردنیه‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت) به‌ڕاستی ئێمه نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆرمان (له‌سه‌ر دروستکردنی ئێوه و دروستکاری خۆمان هێناوه‌ته‌وه) بۆ که‌سانێک که تێفکرن و وردبین بن.'; $TRANSLATE['30']['6']['99'] = 'ئه‌و خوایه زاتێکه که له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت (ده‌فه‌رموێت): جا به‌هۆیه‌وه چرۆو چه‌که‌ره‌ی هه‌موو شتێکی پێ ده‌رده‌هێنین و شینی ده‌که‌ین، ئینجا لاسکی سه‌وزی لێ په‌یدا ده‌که‌ین، زنجیره دانه‌ی سه‌فته‌کراوی لێ دروست ده‌که‌ین (وه‌ک گوڵه‌گه‌نم و چوڵتوک و گه‌نمه‌شامی.. هتد) له دارخورماش له هه‌ندێ لق و چڵه پۆپی هێشووی خورما شۆڕ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها باخی هه‌مه‌جۆری ڕه‌زو ترێ، زه‌یتون و هه‌ناریش، هه‌یانه له ڕواڵه‌تدا له‌یه‌ک ده‌چێت، هه‌شیانه له‌یه‌ک ناچێت، جا ته‌ماشای به‌ره‌که‌ی بکه‌ن کاتێک به‌ر ده‌گرێت، پێ ده‌گات، (سه‌ره‌تا هه‌ندێکی گوڵه و دوایی خۆی هه‌ڵده‌پێچێت، ڕه‌نگ و قه‌باره‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی، دوای چه‌ند مانگێک قه‌باره‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ڕه‌نگیشی ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا پێ ده‌گات و تام و بۆنی سروشتی خۆی بۆ دروست ده‌بێت) به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا (که ئاماژه‌ی تێداکرا بۆتان) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واون بۆ که‌سانێک که ئیمان و باوه‌ڕیان ده‌هێنن (به‌و به‌دی هێنه‌ره‌ی که ئاسه‌واری ده‌ستی قودره‌ت و به ده‌سه‌ڵاتی له هه‌موو شتێکدا به‌دی ده‌کرێت).'; $TRANSLATE['30']['6']['100'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌دا نه‌فامان) په‌ری و جنۆکه‌یان کردۆته هاوبه‌ش و هاوتای خوا، له حاڵێکدا هه‌ر خوا دروستکاری په‌ری و جنۆکه‌کانه و به‌ناحه‌ق کوڕ‌و کچ ده‌ده‌نه پاڵی، بێ هیچ جۆره زانیاریه‌ک (گاور ده‌ڵێ: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێ: عوزه‌یر، هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان!!) پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له‌و سیفه‌ته ناقۆڵاو نادروستانه‌وه که ئه‌وانه خوای پێی پێناسه ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['101'] = 'بێگومان ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له جوانترین و ڕێک و پێکترین شێوه‌دا، چۆن ڕۆڵه‌ی ده‌بێت؟! خۆ ئه‌وزاته هاوسه‌ری نه‌گرتووه؟! به‌ڵکو هه‌موو شتێکی دروست کردوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['6']['102'] = 'ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، جگه له‌ویش هیچ خوایه‌کی تر نیه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، که‌واته هه‌ر ئه‌و زاته بپه‌رستن و به‌ندایه‌تی ته‌نها ئه‌و بکه‌ن، ئه‌و خوایه ئاگادار‌و چاودێری هه‌موو شتێکه.'; $TRANSLATE['30']['6']['103'] = 'ده‌زگای بینایی و (بۆچوونی ئاده‌میزاد) ناتوانێت ئه‌و زاته ببینێت، زانیاری ئه‌و خوایه هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، ئاگاداریشه به‌هه‌موو ده‌زگاکانی بینایی، هه‌ر ئه‌وه وردبین و ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['6']['104'] = 'بێگومان چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕووناکبیرتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، جا ئه‌وه‌ی خۆی ڕوناکبیر بکات و له ڕاستیه‌کان تێفکرێت و تێبگات و گۆڕانکاری له بیر‌و هۆش و ژیانیدا ئه‌نجام بدات، ئه‌وه هه‌رخۆی قازانج ده‌کات، ئه‌و که‌سه‌ی چاو ده‌نوقێنێت له ئاستی ڕوناکبیریه خواییه‌کاندا و له‌ڕاستی لاده‌دات، ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و من (واته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک چاو‌دێر نیم به‌سه‌رتانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['105'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئایه‌تی جۆراو جۆرت بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین له هه‌موو باره‌یه‌که‌وه، ده با هه‌ر بڵێن خوێندووته و به‌ده‌رس پێت وتراوه (ئێمه ده‌مانه‌وێت) به‌ڕاستی ڕوونی بکه‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['106'] = '(تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به نیگا و (وحی) پێت ڕاگه‌یه‌نراوه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه، گوێ مه‌ده‌رێ و پشت هه‌ڵکه له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران.'; $TRANSLATE['30']['6']['107'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت (بیویستایه و شایسته بوونایه هیدایه‌تی ده‌دان) هاوه‌ڵگه‌ر نه‌ده‌بوون، خۆ ئێمه تۆمان نه‌کردووه‌ته چاودێری به‌سه‌ر ئه‌وانه‌وه و تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ریاندا نیه (تا به‌زۆر هیدایه‌تیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت).'; $TRANSLATE['30']['6']['108'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) نه‌که‌ن جوێن بده‌ن به‌و بت و شتانه‌ی که (نه‌فامان) هاواری لێده‌که‌ن و ده‌یپه‌رستن بێجگه له‌خوا، نه‌وه‌کو ئه‌وانیش به‌ناحه‌ق و به‌نه‌فامی جوێن بده‌ن به‌خوا، (چونکه ئه‌وانه) نایناسن و قه‌دری نازانن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه بۆ هه‌ر گه‌ل و ئوممه‌تێک کرده‌وه‌که‌یانمان ڕازاندۆته‌وه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['6']['109'] = 'موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران سوێندی گه‌وره‌یان به‌خوا ده‌خوارد: که سوێند بێت ئه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه بێگومان باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، پێیان بڵێ: به‌ڕاستی هه‌موو به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کان ته‌نها لای خوایه و به‌ده‌ست ئه‌وه، جا ئێوه چووزانن، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و داخوازی و موعجیزه و به‌ڵگانه‌شیان بۆ پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['6']['110'] = 'ئه‌و کاته دڵ و چاوه‌کانیان هه‌ڵده‌گێڕینه‌وه (له‌نێوان جۆره‌ها لێکدانه‌وه و ئه‌گه‌ردا) هه‌روه‌کو چۆن یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو (به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری خوا‌و ئه‌م هه‌موو موعجیزه بێ شوماره که ده‌وری داون) ئێمه جارێ وازیان لێ ده‌هێنین تا له سته‌م و سه‌رکه‌شی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان بن و ڕۆبچن (بۆ کوێ ده‌چن له ده‌ستمان ده‌رناچن).'; $TRANSLATE['30']['6']['111'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر (داخوازی هاوه‌ڵگه‌رانمان جێبه‌جێ بکردایه) و به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌مان دابه‌زاندانایه بۆ لایان و مردووه‌کان قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکردنایه، هه‌موو شتێکیشمان له‌به‌ر ده‌میاندا کۆ بکردایه‌ته‌وه، نه‌ده‌بوون به‌بڕوادار و بڕوایان نه‌ده‌هێنا، مه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (بیر ناکه‌نه‌وه و تێنافکرن، هه‌تا ئه‌مڕۆش گا په‌رست، شه‌یتان په‌رست و، بت په‌رستان هه‌ر ماون، هه‌یانه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌رزیشن، به‌ڵام له ڕووی ئاینداریه‌وه له‌وپه‌ڕی دواکه‌وتن و کۆنه‌په‌رستیدان).'; $TRANSLATE['30']['6']['112'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه (کێشمه کێشی ئیمانداران و خوانه‌ناسان به‌رده‌وامه) جا بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌رێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان له شه‌یتانه‌کانی ئاده‌میزاد و په‌ری سازاندوه، که به‌رده‌وام قسه‌ی زل و ڕازاوه ده‌ده‌ن به‌گوێی یه‌کداو (خۆیان و خه‌ڵکی) پێ سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (نه‌یانده‌توانی) شتی وابکه‌ن، ده وازیان لێ بهێنه له‌گه‌ڵ ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که هه‌ڵی ده‌به‌ستن (بۆ کوێ ده‌چن، له ده‌ست سزای خوایی ڕزگار نابن).'; $TRANSLATE['30']['6']['113'] = '(هه‌روه‌ها به‌و قسه جوان و بریقه‌دارانه ئه‌یاندا به‌گوێی یه‌کدا) بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه دڵی بده‌نێ و پێی ڕازی بن و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وتاوانانه بکه‌ن که ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['114'] = 'ئایا ڕه‌وایه (بۆ منی پێغه‌مبه‌ر، بۆ منی ئیماندار) جگه له خوا که‌سێکی تر بکه‌مه حه‌که‌م و دادوه‌ر، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته کتێبی پیرۆزی خۆی که (قورئانه) بۆ دابه‌زاندوون که هه‌موو دروست و نادروستێکی تیادا جیاکردۆته‌وه، ئه‌وانه‌ش که کتێبی (ئاسمانیمان) پێداون (له گاور‌و جوو) چاک ده‌زانن به‌ڕاستی ئه‌و قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌ڕاست و ڕه‌وا دابه‌زێنراوه، که‌وابوو ئیتر تۆ هه‌رگیز مه‌چۆره ڕیزی گوماندارو دوو دڵانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['115'] = 'فه‌رمان و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌وپه‌ڕی ڕاستی و دادپه‌روه‌ریدا به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه، هه‌رگیز شتێک نیه بیانگۆرێت، هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌ره به‌گوفتاری هه‌مووان، زانایه به‌هه‌موو نهێنی و ئاشکرایه‌ک.'; $TRANSLATE['30']['6']['116'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سه‌رزه‌وی بیت ئه‌وه له ڕێبازی خوا وێڵت ده‌که‌ن، چونکه شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون جگه له گومان و ته‌نها گۆتره‌کاری ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['117'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ چاک زانایه به‌وه‌ی که: کێ له ئاین و ڕێبازی ئه‌و وێڵ و گومڕا ده‌بێت و هه‌ر خوایش زانایه به‌وانه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی وه‌رگرن.'; $TRANSLATE['30']['6']['118'] = 'جا بخۆن له‌و زینده‌وه‌ره سه‌ر بڕاوانه‌ی که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ربڕینیاندا براوه، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌رێنموونی و ئایه‌ته‌کانی خوا هه‌یه (بسم الله، الله اکبر، پێویسته له‌کاتی سه‌ربڕینی ماڵاتدا بوترێت).'; $TRANSLATE['30']['6']['119'] = 'به‌ڵگه‌تان چیه که (له گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه) ناخۆن که ناوی خوا براوه له سه‌ریان (له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی حه‌رام کراوه له سه‌رتان خوا بۆی جیا کردونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر ناچار بکرێن بۆی، به‌ڕاستی زۆربه‌یان خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان و گومڕا ده‌که‌ن به‌هۆی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه نه‌ک به‌هۆی زانسته‌وه (هه‌ر له‌خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) بێگومان په‌روه‌ردگارت خۆی چاک ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که ده‌ست درێژکارن و خۆشیان و خه‌ڵکیش له سنوور ده‌ترازێنن.'; $TRANSLATE['30']['6']['120'] = '(ئه‌ی گرۆی ئیمانداران) واز بهێنن له هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکراو نادیار (له‌و گوناهانه به دووربن که به‌دڵ و ده‌روون ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ش که به‌ده‌م و ده‌ست و ئه‌ندامه‌کان ده‌کرێت) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ئاینده‌دا سزا‌و تۆڵه‌ی گوناهو تاوانه‌کانیان یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['121'] = 'له‌و ئاژه‌ڵه سه‌ر بڕاوانه‌ش مه‌خۆن که ناوی خوا له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا نه‌براوه و به‌ڕاستی ئه‌وه لادان و گوناهه، دڵنیابن که شه‌یتانه‌کان شت ده‌خه‌نه دڵی لایه‌نگره‌کانیانه‌وه تا موجاده‌له‌تان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و (به‌رگری له به‌تاڵیان بکه‌ن) جا ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو شه‌یتانانه بن، ئه‌وه بێگومان مانای وایه ئێوه‌ش موشریک و هاوه‌ڵگه‌رن.'; $TRANSLATE['30']['6']['122'] = 'ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مردوو بوو (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیه‌وه)، ئینجا (به‌هۆی ئیمانه‌وه) زیندوومان کرده‌وه و نوورو ڕوناکیه‌کمان بۆ ساز کرد له ژیانیدا (که قورئانه) له‌ناو خه‌ڵکیدا پێی ده‌ڕوات و هه‌ڵس و که‌وتی پێده‌کات (هانده‌رێتی بۆ هه‌موو چاکه‌یه‌ک و ده‌یگێڕێته‌وه له هه‌موو خراپه‌یه‌ک، ئایا ئه‌و که‌سه) وه‌کو ئه‌وه وایه که له‌ناو تاریکیه‌کاندا گیری خواردوه و لێی ده‌رناچێت، هه‌روه‌ها ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌بینرێت ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['123'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه، له‌ناو هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا گه‌وره‌ترینی تاوانباریانمان باڵاده‌ست کردوه تا پیلان و ته‌ڵه‌که بگێڕن تیایدا، (بێ ئه‌وه‌ی بزانن) که: هیچ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کیش ناکه‌ن به‌زیانی خۆیان ته‌واو نه‌بێت، له‌کاتێکدا هه‌ست به‌وه ناکه‌ن، پیلان دژی خۆیان ده‌گێڕن و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه (به‌ڵام) هه‌ستی پێناکه‌ن (چونکه غافڵ و بێ ئاگان که به‌ره‌و لێواری مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و له سزای په‌روه‌ردگار ده‌رباز نابن).'; $TRANSLATE['30']['6']['124'] = '(بێ باوه‌ڕان) کاتێک ئایه‌تێکی قورئانیان بۆ بێت ده‌ڵێن: ئێمه هه‌رگیز باوه‌ڕ ناهێنین هه‌تا وێنه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ران هاتووه به ئێمه نه‌به‌خشرێت، خوا زانایه به‌و شوێن و دڵ و ده‌روونه‌ی که شایسته‌یه په‌یامی خۆی تێدا دابنێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا ئه‌وانه‌ی که تاوانیان کردووه له‌لایه‌ن خواوه سووکی و ڕیسوای و بێ نرخی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ سزای پڕ ئێشدا له پاداشتی ئه‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌یه‌دا که ده‌یانگێڕا.'; $TRANSLATE['30']['6']['125'] = 'جا ئه‌و که‌سه‌ی (خێری تێدا بێت) و خوا بیه‌وێت هیدایه‌تی بدات، ئه‌وه سینه‌ی ساف و پاک و ئاماده ده‌کات بۆ ئاینی ئیسلام، ئه‌و که‌سه‌ش خوا بیه‌وێت گومڕای بکات، ئه‌وه دڵی ده‌گوشێت و سنگی توند ده‌کات و هه‌ناسه‌ی سوار ده‌بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه (چۆن تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی و دڵه ته‌پێ و خوێن به‌ر بوون ده‌بێت)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا گومڕایی و پیسی هاوه‌ڵگه‌ری له‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه داده‌نێت که باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['6']['126'] = 'ئا ئه‌م قورئانه ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری تۆیه که ڕاست و دروسته، بێگومان ئێمه هه‌موو به‌ڵگه و فه‌رمانه‌کانمان ڕوون کردۆته‌وه بۆ که‌سانێک که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.'; $TRANSLATE['30']['6']['127'] = 'ئه‌وانه به‌هه‌شتی پڕ له ئاشتی و هێمنیان بۆ ئاماده‌یه لای په‌روه‌ردگاریان، هه‌ر ئه‌و زاته‌ش پشتیوان و خۆشه‌ویستیانه به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که ئه‌نجامیان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['6']['128'] = 'ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانیان کۆ ده‌کاته‌وه و (به‌خه‌شم و قینه‌وه ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان به‌ڕاستی ئێوه زۆر که‌ستان له ئینسانه‌کان گومڕاکرد، له‌ولاشه‌وه گوێ له مشته‌کانیان، (له خه‌ڵکی نه‌گبه‌ت و ڕه‌نجه‌ڕۆ) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ندێکمان سوودمان له هه‌ندێکیان وه‌رگرت (سوودی ئینسانه‌کان ڕابواردن سامان کۆکردنه‌وه بوو، سوودی په‌ریه‌کانیش پێڕی خۆیانیان زۆرکرد به‌گومڕاکردنی خه‌ڵکێکی زۆر)، ئێستاش ئه‌وه‌ته گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وکات و ساته‌ی تۆ بۆت دیاری کردووین، خوایش فه‌رمووی: (ماده‌م وایه) ئه‌م ئاگره جێگه‌تانه نه‌مرن تیادا، مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت (به سزایه‌کی تر سزایان بدات)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) دانا‌و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['6']['129'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش سته‌مکاران ده‌که‌ینه پشتیوان و خۆشه‌ویست و هاوکاری یه‌کتر، به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['6']['130'] = '(له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ده‌سته‌ی په‌ری و ئینسان، ئایا پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ نه‌هات، که ئایه‌ته‌کانی من و ڕووداوه‌کان به‌سه‌رتاندا بخوێننه‌وه و ئاگادارتان بکه‌ن و بتانترسێنن له‌وه‌ی که ئه‌م ڕۆژه‌تان بۆ پێش دێت؟! (هه‌موو به‌یه‌کده‌نگ) ده‌ڵێن: ڕاسته ئێمه خۆمان شایه‌تی له‌سه‌ر خۆمان ده‌ده‌ین (به‌ڵام ئه‌وانه کاتی خۆی) ژیانی دنیا سه‌ری لێشێواندن و هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و شایه‌تیان له‌سه‌ر خۆیاندا که به‌ڕاستی کاتی خۆی بێ باوه‌ڕ بوون.'; $TRANSLATE['30']['6']['131'] = 'ئه‌و ناردنی پێغه‌مبه‌رانه بۆ ئه‌وه‌یه چونکه په‌روه‌ردگاری تۆ (نه‌یکردووه به‌عاده‌ت) که له‌ناوبه‌ری شار‌و شوێنه‌کان بێت به ناحه‌ق، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی غافڵ و بێ ئاگا بن و په‌یامی خوایان پێ ڕانه‌گه‌یه‌نرابێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['132'] = 'بۆ هه‌ر یه‌کێک له بێ باوه‌ڕ و موسڵمان چه‌نده‌ها پله‌وپایه هه‌یه له پاداشتی کرده‌وه‌کانی، په‌روه‌ردگاریشت بێ‌ئاگا نیه له‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['133'] = 'په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی سۆز‌و میهره‌بانیشه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه لاده‌بات و له‌ناوتان ده‌بات، هه‌رچی و هه‌ر که‌سیشی مه‌به‌ست بێت دوای ئێوه جێنشینی ده‌کات، هه‌ر وه‌کو ئێوه‌ی له نه‌وه‌ی که‌سانێکی تر هێنایه کایه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['134'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که ده‌تاندرێتێ (ده‌رباره‌ی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه) به‌ڕێوه‌یه و بێگومان هه‌ر دێت و ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌رنین.'; $TRANSLATE['30']['6']['135'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم چیتان بۆ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر شێوازی خۆتان، ئه‌وه به‌ڕاستی منیش به‌رده‌وامم له‌سه‌ر کاری خۆم (له هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ هیدایه‌ت و ئیمان)، چونکه له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌ئه‌نجامی ماڵی قیامه‌ت بۆ کێ ده‌بێت، دڵنیاش بن که سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['6']['136'] = '(ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رو نه‌فامانه) هه‌ندێک له‌وه‌ی که خوا دروستی کردووه له به‌رو بوومی کشتوکاڵ و ماڵاتیان کردووه به به‌شی خوا‌و وتویانه: ئه‌مه به‌شی خوایه به‌خه‌یاڵی خۆیان! (هه‌ندێکی تریشیان جیا کردۆته‌وه و وتویانه) ئه‌مه‌ش بۆ بته‌کانمانه! جا ئه‌وه‌ی بۆ بته‌کانیان بڕیاریان داوه ئه‌وه به‌خوا ناگات، (واته قبوڵ و په‌سه‌ند نیه، ئه‌وه‌ش که به‌خه‌یاڵی ئه‌وان) بۆ خوا بڕیاریانداوه، ئه‌وه ده‌گه‌یشته لای بته‌کان و بۆ ئه‌وان بوو، ئای که دادوه‌ریه‌کی خراپ و نادروست ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['137'] = 'وه‌ک ئه‌و دابه‌شکردنه دوور له دادوه‌ریه، بت و په‌رستراوه‌کانیان کوشتنی منداڵه‌کانیان بۆ زۆربه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران جوان و ڕازاوه کردبوو (نه‌فامانی عه‌ره‌ب کچانیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان به‌رن و ئاینی یه‌کتاپه‌رستیان لێ بشێوێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه نه‌یانده‌توانی کاری وابکه‌ن (ئازادی لێ ده‌سه‌ندنه‌وه)، که‌وابوو وازیان لێ بهێنه خۆیان و ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['138'] = 'هاوه‌ڵگه‌ران به بڕیاری نادروستی خۆیان ده‌یانوت: ئه‌مانه چه‌ند ماڵات و کێڵگه‌یه‌کن قه‌ده‌غه کراون، که‌س لێیان ناخوات مه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت و ڕازی بین، هه‌ندێک ماڵاتی تریش حه‌رام کرابوو پشتیان بۆ سواریی و بۆبار به‌کار بهێنرێت، ماڵاتێکی تریش هه‌ن ناوی خوای له‌سه‌ر نابه‌ن (ناوی بته‌کان ده‌به‌ن له‌کاتی سه‌ر بڕینیاندا) ئه‌م کاره‌یان درۆ هه‌ڵبه‌ستن بوو به ده‌م خواوه (گوایه به‌و کاره‌یان ڕازیه)، بێگومان خوا له ئاینده‌دا تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان لێ ده‌ستێنێت که به‌ناحه‌ق هه‌ڵیانده‌به‌ست.'; $TRANSLATE['30']['6']['139'] = '(نه‌فامیه‌کی تر که په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه) ده‌یانوت: هه‌رچی له سکی ئه‌م ماڵاتانه‌دا بێت (له به‌چکه و کۆرپه‌له) تایبه‌تیه بۆ نێرینه‌کانمان و حه‌رامکراوه له هاوسه‌رانمان، خۆ ئه‌گه‌ر به مرداره‌وه بووی (به‌چکه‌یه‌ک یان کۆرپرله‌یه‌ک بوو) ئه‌وا هه‌مووان تیایدا هاوبه‌شن و (پیاوان و ئافره‌تان لێی ده‌خۆن) له ئاینده‌دا خوا پاداشتی ئه‌م هه‌موو (سنووره خۆ کردانه و) باس و خواس و پێناسانه‌یان ده‌داته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا حه‌کیم و دانا‌و کاربه‌جێیه و زانا و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێک (ده‌یه‌وێت هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وتی خه‌ڵکی ڕێک و پێک بێت).'; $TRANSLATE['30']['6']['140'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که منداڵه‌کانی خۆیان به‌ناحه‌ق و ناڕه‌واو نه‌زانی و نه‌فامی کوشت زه‌ره‌ریان کرد، هه‌روه‌ها زه‌ره‌ریان کرد ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی خوا پێی به‌خشیبوون خۆیانیان لێ بێ به‌ش کرد‌و له‌ناویان برد، هه‌مووشی به‌هۆی درۆ هه‌ڵبه‌ستنه‌وه به‌ده‌م خواوه، به‌ڕاستی ئه‌وانه گومڕا بوون و هیدایه‌ت دراو نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['6']['141'] = 'خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که باخاتی به‌رزی لق و پۆپداری به‌رپا کردوه و باخاتی نزمی په‌رش و بڵاویشی به‌دی هێناوه و خورماو کشتوکاڵی جۆراوجۆریش که شێوه‌و قه‌باره‌و ڕه‌نگ و تام و بۆنیان له خواردندا جیایه، له زه‌یتوون و هه‌ناری له‌یه‌ک چوو، هه‌روه‌ها له‌یه‌ک نه‌چوو، بخۆن له به‌رو بوومه‌که‌ی کاتێک ده‌یگرێت و ڕۆژی چنین و دروێنه مافی (هه‌ژارانی) لێبده‌ن و زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه خوا له سنوور ده‌رچوان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['142'] = '(هه‌ر خوا) هه‌ندێک له ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه که بۆ بار بردن به‌کاریان ده‌هێنن (له خوری و مووی هه‌ندێکی تریان) فه‌رش و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن و بۆ سواریش هه‌ندێکی تریان به‌کار ده‌هێنن، ده بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، نه‌که‌ن شوێن هه‌نگاو و (نه‌خشه و پیلانه‌کانی) شه‌یتان بکه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و دوژمنێکی ئاشکرای ئێوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['6']['143'] = '(خوای گه‌وره) هه‌شت جووت ماڵاتی (بۆ خزمه‌تی ئاده‌میزاد دروستکردووه) له‌مه‌ڕ جوتێک و له‌بزنیش جوتێک (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) به‌و نه‌فامانه بڵێ که هه‌ر له خۆیانه‌وه شت حه‌رام ده‌که‌ن) ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن و به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیتان هه‌یه، بۆمان ڕوون بکه‌نه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['6']['144'] = 'هه‌روه‌ها له وشتر جووتێک و له ڕه‌شه وڵاخیش جوتێک، (دووباره پێیان) بڵێ: ئایا خواردنی گۆشتی نێره‌کانی حه‌رام کردووه یان مێیه‌کان، یان ئه‌وه‌ی که‌له سکی مێیه‌کاندا هه‌یه؟! یاخود ئێوه (وا دیاره) شایه‌ت بوون و له‌وێ بوون کاتێک خوا بڕیاری به‌و جۆره‌ی بۆ دان؟!! جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆی به ده‌م خواوه هه‌ڵبه‌ستووه تا به‌بێ زانستی، خه‌ڵکی سه‌رلێشێواو بکات، به‌ڕاستی خوا هیدایه‌تی ده‌سته‌ی سته‌مکاران نادات.'; $TRANSLATE['30']['6']['145'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه بوو، یان خوێنێکی ڕژێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه کراوه هه‌ر پیسه، یاخود (ماڵاتێک) که‌له سنووری شه‌رع ده‌رچووبێت له سه‌ر بڕینه‌که‌یدا به‌وه‌ی که ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر برابێت، جا که‌سێک ئه‌گه‌ر ناچارکرا (به‌هۆی گرانی یان زۆر لێکردن) له‌کاتێکدا داواکارو ده‌رچوو نه‌بێت و به‌رده‌وام نه‌بێت و دووباره‌ی نه‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (بۆ بڕاوادارانی ناچار).'; $TRANSLATE['30']['6']['146'] = 'له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوله‌که هه‌رچی زینده‌وه‌ری چڕنوکداره حه‌راممان کرد‌و له (گۆشتی) ڕه‌شه وڵاخ و له بزن و مه‌ڕیش پیوه‌که‌مان لێ حه‌رام کردن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌بڕبڕاگه‌ی پشتیانه‌وه بێت، یاخود ئه‌وه‌ی ده‌وری ڕیخۆڵه‌یانی دابێت، یان ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵی ئێسقان بووبێت، ئه‌و (حه‌رام کردنانه) به‌هۆی لادان و سته‌میانه‌وه، تۆڵه‌یه‌ک بوو لێمانسه‌ندن، به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ڕاستگۆین (تا جوله‌که خۆیان بناسن و بزانن که ئه‌م قورئانه فه‌رمووده‌ی خوایه و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان).'; $TRANSLATE['30']['6']['147'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کردیت ئه‌وه بڵێ: که په‌روه‌ردگارتان خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی فراوان و بێ سنووره (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و له‌پیلان و ته‌ڵه‌که به دوور بن، لێتان خۆش ده‌بێت) هێزی خه‌شمی خوا له ده‌سته‌ی سته‌مکاران به‌رگری ناکرێت (له ده‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیان).'; $TRANSLATE['30']['6']['148'] = 'له‌مه‌ودوا موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هاوه‌ڵمان بۆ بڕیار نه‌ده‌دا!! باو‌و باپیرانیشمان موشریک نه‌ده‌بوون!! هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد!! (ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی به‌تاڵه و هه‌رگیز خوای گه‌وره زۆر له که‌س ناکات بۆ باوه‌ڕ هێنان یان بێ باوه‌ڕی) هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش درۆ و بوختانیان هه‌ڵده‌به‌ست، هه‌تا تووشی به‌ڵای ئێمه بوون و سزای ئێمه‌یان چه‌شت، پێیان بڵێ: ئایا هیچ زانیاری و زانستیه‌کی خوایتان له‌لایه، تا نیشانمان بده‌ن و بۆمان ده‌ربخه‌ن؟ ئێوه شوێنی هیچ شتێکی تر ناکه‌ون جگه له‌گومان و ئێوه هیچ شتێکی تر ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که درۆ ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['149'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که‌وابوو هه‌ر بۆ خوایه خۆی به‌ڵگه تێر‌و ته‌واوه‌کان، جا ئه‌گه‌ر بیویستایه ئه‌وه هه‌مووتانی به‌ته‌واوی هیدایه‌ت ده‌داو به ناچاریی هه‌مووان بڕوادار ده‌بوون (به‌ڵام ڕێزی لێ‌گرتوون و سه‌رپشکی کردوون).'; $TRANSLATE['30']['6']['150'] = 'پێیان بڵێ: ئاده‌ی ئه‌و شایه‌تانه‌تان بهێنن که شایه‌تی ده‌ده‌ن به‌ڕاستی خوا ئه‌م شتانه‌ی حه‌رام کردووه، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان شایه‌تی بده‌ن، ئه‌وه تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا مه‌به و شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه مه‌که‌وه که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌کردووه و شوێن ئاره‌زووی ئه‌وانه‌ش مه‌که‌وه که باوه‌ڕ به‌رۆژی دوایی ناهێنن و ئه‌وانه‌ش که هاوتا بۆ په‌روه‌ردگاریان داده‌نێن.'; $TRANSLATE['30']['6']['151'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) وه‌رن با ئه‌و شتانه‌تان بۆ بخوێنمه‌وه که په‌روه‌ردگارتان حه‌رامی کردووه له‌سه‌رتان، (یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه) که هیچ شتێک نه‌که‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی، (دووهه‌میان ئه‌وه‌یه) که چاک ڕه‌فتار بن له‌گه‌ڵ دایک و باوکتاندا، (سێهه‌میان) منداڵانی خۆتان له‌به‌ر برسێتی و نه‌داری مه‌کوژن، چونکه ئێمه (په‌کتان ناخه‌ین) ڕزق و ڕۆزی ئێوه‌ش و ئه‌وانیش ده‌ده‌ین، (چوارهه‌میان) نزیکی گوناهو تاوانه‌کان مه‌که‌ون، چ ئه‌وه‌ی که ئاشکراو بووه و چ ئه‌وه‌ی که شاراوه و په‌نهانه بووه، (پێنجه‌میان) هیچ که‌سیش مه‌کوژن که خوا حه‌رامی کردووه مه‌گه‌ر به‌حه‌ق نه‌بێت، ئه‌وه‌ی که خوێندمه‌وه بۆتان خوا فه‌رمانی پێکردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژیر‌و هۆشمه‌ند بن.'; $TRANSLATE['30']['6']['152'] = '(شه‌شه‌میان) نزیک ماڵ و سامانی هه‌تیو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌چاکی و له قازانجی نه‌بێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی گه‌وره ده‌بێت و به‌ته‌واوی پێ ده‌گات، (حه‌وته‌میان) کێشان و پێوان به‌ڕێک و پێکی به‌کار بهێنن به‌دادگه‌ری ئه‌نجامی بده‌ن و (فێڵی تێدا مه‌که‌ن)، جا ئێمه داخوازی له که‌س ناکه‌ین مه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی توانای خۆی نه‌بێت (هه‌شته‌میان) کاتێکیش قسه‌و گوفتارتان کرد ئه‌وه دادوه‌ر بن و (لایه‌نی ناحه‌ق مه‌گرن) ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت، (نۆهه‌میان) وه‌فابکه‌ن به‌و په‌یمانه‌ی که ده‌یبه‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا به‌و به‌ڵێنه‌ی که به په‌روه‌ردگاری ده‌ده‌ن، ئه‌و شتانه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێداون، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['6']['153'] = 'بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون (ده‌هه‌م) شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن.'; $TRANSLATE['30']['6']['154'] = '(دوای ئه‌و (١٠) ئامۆژگاریه، یادتان ده‌هێنمه‌وه): پاشان کتێبی ته‌وراتمان به مو‌سا به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی نازو نیعمه‌تی ته‌واو بڕژین به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که به‌چاکی پیاده‌ی ده‌کات و جیاکه‌ره‌وه و ڕوون که‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێک بێت و ڕێنموویی و میهره‌بانیش بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌گه‌یشتنه‌وه‌یان به په‌روه‌ردگاریان (بۆ لێپرسینه‌وه و پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یان).'; $TRANSLATE['30']['6']['155'] = 'ئه‌م قورئانه‌ش کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاند (بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی، له هه‌موو کات و شوێنێکدا) ده‌ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون و خۆتان له یاخی بوون دوور بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێبکرێت...'; $TRANSLATE['30']['6']['156'] = 'نه‌ک بڵێن: به‌ڕاستی کتێبی ئاسمانی هه‌ر بۆ دوو ده‌سته‌ی (گاور‌و جوو) پێش ئێمه دابه‌زێنراوه، له‌کاتێکدا بێگومان ئێمه له خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی کتێبه‌کانیان بێ ئاگاین و نه‌خوێنده‌وارین...'; $TRANSLATE['30']['6']['157'] = 'یان نه‌ک بڵێن: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و کتێبه بۆ ئێمه داببه‌زێنرایه ئه‌وه ئێمه له‌وان چاکتر په‌یڕه‌ویمان ده‌کرد، جا بێگومان خۆ ئه‌وه‌ته ئێوه‌ش به‌ڵگه‌ی ئاشکراو (قورئانی ڕه‌وانتان) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویدا (که‌چی باوه‌ڕی پێ ناهێنن!!)، جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که بڕوای به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناوه و به‌فێڵ و پیلان ڕووی خه‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گێڕێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا تۆڵه له‌وانه ده‌سێنین که ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیش وه‌رده‌گێڕن له ئایه‌ته‌کانی ئێمه و به‌سزای توند‌و پڕ ئێش و ئازار گرفتاریان ده‌که‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووی خۆیان و خه‌ڵکیان وه‌رده‌چه‌رخاند له ئایینی خوا.'; $TRANSLATE['30']['6']['158'] = 'ئایا ئه‌وانه چاوه‌ڕێی هیچ شتێک ده‌که‌ن جگه له‌وه‌ی که فریشته‌ی گیان کێشانیان بۆ بێت؟ یان په‌روه‌ردگارت خۆی یه‌کسه‌ر بێت بێ چه‌ند و چوون؟ یان هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربکه‌وێت (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رپا بوونی قیامه‌ت)؟ له ڕۆژی هاتنی هه‌ندێک له نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگارت (وه‌کو هه‌ڵهاتنی ڕۆژ له خۆرئاوا...)، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و ڕۆژه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت، ئه‌و ئیمان و باوه‌ڕه‌ی سوودی بۆی نابێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئیمانی نه‌هێنابێت، یان کرده‌وه‌ی چاکی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیمانه‌که‌یدا ئه‌نجام نه‌دابێت، پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بکه‌ن (بزانین خوا چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنێت) ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین.'; $TRANSLATE['30']['6']['159'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کرد‌و بوونه ده‌سته ده‌سته و پارچه پارچه (بڕوایان به‌هه‌ندێکی قورئان هه‌یه و هه‌ندێکی تری پشت گوێ ده‌خه‌ن)، ئه‌وه له هیچ شتێکدا تۆ له‌وان نیت، به‌ڵکو تۆ له‌وان به‌ریت، به‌ڕاستی ئه‌وانه کاروباریان بۆ لای خوایه و تۆڵه‌ی لادانیان لێده‌سێنێته‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان پێ ده‌دات که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['6']['160'] = 'ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک خێر‌و چاکه‌وه هاتبێت ئه‌وه ده چه‌ندانه‌ی چاکه‌که پاداشتی بۆ هه‌یه، ئه‌وه‌ش به گوناهو هه‌ڵه‌یه‌که‌وه هاتبێت، ئه‌وه پاداشت نادرێته‌وه جگه به‌ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌ی نه‌بێت و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['6']['161'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من په‌روه‌ردگارم هیدایه‌ت و ڕێنمووی کردووم بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست، ئاینێک که ڕاگری ژیانی خه‌ڵکه، ئه‌ویش ئاینی ئیبراهیمه که دووره له هه‌موو لادان و ناڕێکیه‌که‌وه و ئه‌و هه‌رگیز له ڕیزی موشریک و هاوه‌ڵگه‌راندا نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['6']['162'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: به‌ڕاستی نوێژ‌و حه‌ج و دروشمه‌کانی و (سه‌رجه‌م چاکه و به‌ندایه‌تیم) هه‌روه‌ها ژیان و مردنم تایبه‌ته بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['6']['163'] = 'ئه‌و زاته هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریکێکی نیه و من به‌وه فه‌رمانم پێدراوه و من یه‌که‌م که‌سی موسوڵمانانم.'; $TRANSLATE['30']['6']['164'] = 'هه‌روه‌ها بڵێ: ئایا ڕه‌وایه من جگه له خوا بگه‌ڕێم په‌روه‌ردگارێکی تر بکه‌مه په‌روه‌ردگاری خۆم له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێکه؟ هیچ که‌سێک هیچ گوناهێک ناکات له‌سه‌ر خۆی نه‌که‌وێت، هیچ که‌سێک باری گرانی تاوانی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئینجا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان پێ ده‌دات که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['6']['165'] = 'خوا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه، که ئێوه‌ی کردووه به‌جێنشینی (گه‌لانی ڕابووردوو) له‌م زه‌ویه‌دا، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی هه‌ندێکتانی به‌سه‌ر هه‌ندێکی ترتاندا به‌رز کردۆته‌وه (له ڕووی زانستی یان سامان یان هێز... هید)، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیتان بکاته‌وه به‌وه‌ی که پێی به‌خشیوون، دڵنیاش به که په‌روه‌ردگاری تۆ له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا خێرایه (له‌وانه‌ی که‌له تاقی کردنه‌وه‌که‌دا ده‌رناچن) بێگومان ئه‌و زاته لێ‌خۆش بووه و میهره‌بانیشه (بۆ سه‌رفرازان).'; $TRANSLATE['30']['7']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['7']['2'] = '(ئه‌م قورئانه) کتێبێکه و بۆت هاتوه‌ته خواره‌وه، که‌وابوو با سه‌غڵه‌تیی له دڵ و ده‌روونتدا نه‌ببێت (له‌گه‌یاندنیدا) بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها یاده‌وه‌ریشه بۆ ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['7']['3'] = '(خه‌ڵکینه) شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌ون که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان هێنراوه‌ته خواره‌وه، جگه له‌و زاته شوێنی هیچ پشتیوان و خۆشه‌ویستێکی تر مه‌که‌ون، که‌م یاداوه‌ری و په‌ند وه‌رده‌گرن و بیرده‌که‌نه‌وه!'; $TRANSLATE['30']['7']['4'] = 'چه‌نده‌ها شار‌و دێهاتمان وێران و کاول کرد له کاتێکدا له شه‌ودا خه‌وتبوون، یان له‌کاتی ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕۆدا بوون کت‌وپڕ سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.'; $TRANSLATE['30']['7']['5'] = 'ئه‌و کاته که سزای ئێمه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن ئینجا قسه‌و گوفتار و دۆعا و نزایان هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین، به‌ڕاستی ئێمه یاخی بوین.'; $TRANSLATE['30']['7']['6'] = 'ئینجا سوێند بێت به خوا بێگومان ئێمه پرسیار ده‌که‌ین له‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کراوه، سوێند بێت به خوا له پێغه‌مبه‌رانیش ده‌پرسینه‌وه (ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رامبه‌ریان).'; $TRANSLATE['30']['7']['7'] = 'ئینجا سوێند بێت به خوا به‌ڕاستی هه‌موو به‌سه‌رهاته‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاری و ئاگاداری ته‌واو ده‌خه‌ینه ڕوو و ده‌یڵێینه‌وه بۆیان، ئێمه بێ ئاگا نه‌بووین له هه‌ڵس و که‌وتیان.'; $TRANSLATE['30']['7']['8'] = 'ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروست له‌و ڕۆژه‌دایه، ئینجا ئه‌وه‌ی تای ته‌رازووی (خێر و چاکه‌کانی) سه‌نگین بێت، ئه‌وه ئیتر ئه‌و جۆره که‌سانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.'; $TRANSLATE['30']['7']['9'] = '(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی تای ته‌رازوی (خێر‌و چاکه‌کانی سوک بێت) ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان دۆڕان و خۆیان له‌ده‌ستدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بڕوایان به‌به‌ڵگه و ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه و سته‌م ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['10'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان نیشته‌جێ کرد له‌م زه‌ویه‌دا و ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین و جۆره‌ها هۆکاری ژیانمان تیایدا بۆ سازاندوون (له خواردن و خواردنه‌وه‌و هۆکانی گواستنه‌وه‌و پۆشاک و ناوماڵ و ئاو‌و هه‌واو... هتد، که‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) سوپاسی که‌می نیعمه‌ته‌کان ده‌که‌ن یان که‌متان سوپاسگوزارن.'; $TRANSLATE['30']['7']['11'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه (باوه گه‌وره‌ی) ئێوه‌مان دروست کرد‌و نه‌خش و نیگاری ڕواڵه‌ت و ڕوخساری ئێوه‌مان کێشا، پاشان وتمان به فریشته‌کان: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م (سوژده‌ی ڕێز‌و به‌فه‌رمانی خوا) جا هه‌موو فریشته‌کان سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس (که فه‌رمانی خوای شکاند‌و) له سوژده‌به‌ران نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['7']['12'] = 'خوا فه‌رمووی: باشه، چی به‌رگری کردیت ئه‌ی ئیبلیس که سوژده نه‌به‌یت کاتێک فه‌رمانم پێدایت؟ شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترم، (چونکه) تۆ منت له ئاگر دروست کردوه و ئه‌وت له قوڕ دروستکردووه.'; $TRANSLATE['30']['7']['13'] = 'خوا فه‌رمووی: ده‌ی که‌واته دابه‌زه و له به‌هه‌شت یان له ئاسماندا یان له پله‌و پایه‌ی به‌ندایه‌تی، چونکه تۆ بۆت نیه له‌وێدا فیز بکه‌یت و خۆت به‌گه‌وره دابنێیت، جا تا زووه ده‌رچۆ، چونکه به‌ڕاستی تۆ له ڕیسواو بچوک و بێ نرخه‌کانیت.'; $TRANSLATE['30']['7']['14'] = 'شه‌یتان وتی: داواکارم که مۆڵه‌تم بده‌یت تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نه‌وه‌ی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['15'] = 'خوا فه‌رمووی: به‌ڕاستی تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت.'; $TRANSLATE['30']['7']['16'] = 'شه‌یتان وتی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تۆ منت گومڕاو سه‌رگه‌ردان کرد، ئه‌وه سوێند بێت منیش له ڕێگه ڕاسته‌که‌تدا بۆیان داده‌نیشم (لایان بده‌م).'; $TRANSLATE['30']['7']['17'] = 'پاشان سوێند به‌خوا له به‌رده‌میانه‌وه، له پشتیانه‌وه، له لای ڕاستیانه‌وه، له لای چه‌پیانه‌وه، بۆیان دێم و (دنیایان لاخۆشه‌ویست ده‌که‌م و گومانیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت لادروست ده‌که‌م) و ده‌ستت ناکه‌وێت زۆربه‌یان سوپاسگوزار بن.'; $TRANSLATE['30']['7']['18'] = 'خوا فه‌رمووی: له به‌هه‌شت ده‌رچۆره ده‌ره‌وه به‌سه‌رشۆڕی و ڕیسوایی و ده‌رکراوی، سوێند به خوا ئه‌و که‌سه‌ی شوێنت که‌وت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له ئێوه هه‌موو.'; $TRANSLATE['30']['7']['19'] = '(تۆش) ئه‌ی ئاده‌م، خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ت له‌به‌هه‌شتدا نیشته‌جێ بن، جا له هه‌ر کوێ ئاره‌زووتان لێ بوو (خوارده‌مه‌نی و میوه‌یه) بخۆن، (به‌ڵام) نزیکی ئه‌م دره‌خته مه‌که‌ون (دره‌ختێکی تایبه‌تی به‌رداربوو، بۆ تاقی کردنه‌وه‌یان خوای گه‌وره بڕیاریدا که هه‌ر نزیکی نه‌که‌ون، چ جای له به‌رو بوومی بخۆن) ئه‌و کاته ده‌چنه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['20'] = 'شه‌یتان (ئه‌و سنووره‌ی بۆ ئاده‌م و حه‌وا به‌فرسه‌ت زانی) و ئینجا که‌وته فڕێدانی وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ بۆ ناو دڵ و ده‌روونیان تا ئه‌و عه‌یب و عاره‌یان ده‌ربخات که شاراوه‌بوو لێیان (دوایی خۆی ئاشکراکرد) و پێی وتن: په‌روه‌ردگارتان ئه‌م دره‌خته‌ی لێ قه‌ده‌غه نه‌کردوون ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو ببنه فریشته، یاخود بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌کو له نه‌مران بن!!'; $TRANSLATE['30']['7']['21'] = '(ئه‌وسا شه‌یتان زانی ده‌ترسن و دوودڵن) سوێندی بۆ خواردن که من به‌ڕاستی له ئامۆژگارانم بۆ ئێوه‌و دڵسۆزتانم!!'; $TRANSLATE['30']['7']['22'] = 'ئیتر شه‌یتان به‌فێڵ و پیلان فریوی دان (به‌ره‌ولای دره‌خته‌که‌ی بردن) جاکاتێک تامی به‌رو بوومی دره‌خته‌که‌یان چه‌شت، هه‌رچی عه‌یب و عاریان هه‌یه که‌وته ده‌ره‌وه، (ناچار به‌په‌له) ده‌ستیاندایه گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت عه‌یب و عاری خۆیان پێ دائه‌پۆشی و په‌روه‌ردگاریان بانگی کردن و فه‌رمووی: ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و دره‌خته‌م لێنه‌کردن و پێم نه‌وتن، که به‌ڕاستی شه‌یتان بۆ ئێوه دوژمنێکی ئاشکرایه؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['23'] = '(ئه‌وسا ئیتر هه‌ردووکیان هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیان کرد‌و) وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.'; $TRANSLATE['30']['7']['24'] = 'خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئیتر دابه‌زن هه‌ندێکتان دوژمنی هه‌ندێکتانن (شه‌یتان و دار‌و ده‌سته‌ی دوژمنی ئێوه‌ن و نه‌وه‌ی ئاده‌میش به‌هۆی پیلانی شه‌یتانه‌وه دوژمنایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن)، بۆتان هه‌یه له زه‌ویدا نیشته‌جێ بوون و هۆی ڕابواردن و ژیان تا ماوه‌یه‌ک.'; $TRANSLATE['30']['7']['25'] = 'خوا فه‌رمووی (پێیان): هه‌ر له زه‌ویدا ده‌ژین و له‌وێش ده‌مرن و (تێکه‌ڵ به‌خاکی ده‌بن، له کاتی دیاری کراویشدا) هه‌ر له ناخیه‌وه ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه ( بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['7']['26'] = 'ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئێمه به‌ڕاستی پۆشاکی له‌بارمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون، عه‌وره‌ت و ئه‌وه‌ی پێتان ناخۆشه ده‌ربکه‌وێت دای ئه‌پۆشێت، هه‌روه‌ها جل و به‌رگی جوانیش که خۆتانی پێ بڕازێننه‌وه (به‌ڵام بیرتان نه‌چێت) که پۆشاکی ته‌قواو خواناسی چاکتر و خێردارتر و به‌فه‌ڕتره، ئه‌و پۆشاکه (ماددی و مه‌عنه‌ویانه) له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی خوای گه‌وره‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و (یادی به‌هه‌شت بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['7']['27'] = 'ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م: شه‌یتان، ئێوه‌ش له خشته نه‌بات، هه‌روه‌ک باوک و دایکتانی له خشته برد‌و له به‌هه‌شتدا به ده‌رکردنی دان، له‌کاتێکدا ده‌ستی کرد به‌داماڵینی پۆشاکه‌کانیان تا عه‌وره‌تیان پیشانی یه‌کتربدات، بێگومان شه‌یتان و دار‌و ده‌سته‌ی ئێوه ده‌بینن، له شوێنێکدا که (دنیایه) ئێوه ئه‌وان نابینن، جا دڵنیابن که ئێمه شه‌یتانه‌کانمان کردووه به یارو یاوه‌ری ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['7']['28'] = 'کاتێکیش (بێ باوه‌ڕان) تاوان و گوناهێک ئه‌نجام بده‌ن ده‌ڵێن: باو‌و باپیرانیشمان دیوه ئه‌م کاره‌یان کردوه‌و خوای گه‌وره خۆی فه‌رمانی پێداوین بیکه‌ین!! پێیان بڵێ: (نه‌خێر وانییه) چونکه به‌ڕاستی خوا فه‌رمان به‌گوناهو تاوان و کاری نابه‌جێ نادات، چۆن (جه‌ساره‌ت ده‌که‌ن) و شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا که نازانن وتویه‌تی یان نا.'; $TRANSLATE['30']['7']['29'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه، له‌کاتی هه‌رپه‌رستن و نوێژێکدا، له هه‌موو مزگه‌وتێکدا، ڕووی دڵ و ڕوخسارتان به‌ڕاستی له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و بیپه‌رستن و لێی بپاڕێنه‌وه، له‌کاتێکدا دینداری بێگه‌ردو دڵسۆزانه هه‌ر بۆ ئه‌و زاته‌یه، چونکه هه‌ر چۆن دروستی کردوون له سه‌ره‌تاوه، له ئاینده‌شدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['7']['30'] = '(جا ئه‌و کاته ده‌بنه دوو ده‌سته) ده‌سته‌یه‌ک هیدایه‌ت و ڕێنمووی وه‌رگرتووه، ده‌سته‌یه‌کیش بڕیاری گومڕای و سه‌ر لێشێواوی به‌سه‌ردا چه‌سپاوه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بێجگه له خوا شه‌یتانه‌کانیشیان کرده پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆیان، واش ده‌زانن که ڕێگه‌ی ڕاست و دروستیان گرتۆته‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['7']['31'] = 'ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، خۆتان بڕازێننه‌وه به پۆشاک له‌به‌ر کردن، له‌کاتی هه‌موو نوێژ‌و چوونه ناو مزگه‌وتێکدا، بخۆن و بخۆنه‌وه (له نازو نیعمه‌ته‌کان) به‌ڵام زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕه‌وانی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['7']['32'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) پێیان) بڵێ: ئه‌وه کێیه پۆشاک و زینه‌ت و جوانیه خواییه‌کانی له به‌نده‌کانی حه‌رام کردوه که له بنه‌ڕه‌تدا خۆی بۆی به‌دیهێناون؟ هه‌روه‌ها ئه‌وه کێیه ڕزق و ڕۆزیه چاک و پاکه‌کانی حه‌رام کردوه؟! به‌و خه‌ڵکه بڵێ: هه‌موو ئه‌و شتانه بۆ ئیماندارانه له ژیانی دنیاداو له کاتێکدا پاڵفته‌ن له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که بزانن و هوشیار بن.'; $TRANSLATE['30']['7']['33'] = 'پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه حه‌رامی کردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشکران، چ ئه‌وانه‌ی په‌نهانن، هه‌روه‌ها هه‌موو گوناهو داخوازی و ده‌ستدرێژیه‌کی به‌ناحه‌قی حه‌رام کردووه، شتێک بکه‌ن به‌شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا که هیچ ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه، هه‌روه‌ها حه‌رامی کردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێک شت بڵێن.'; $TRANSLATE['30']['7']['34'] = 'بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌مه‌نێکی سنووردار هه‌یه، (له‌کاتی دیاریکراودا کۆتایی به‌ده‌وری ده‌هێنرێت)، جا کاتێک کۆتایی ته‌مه‌نیان هات، ئه‌وه نه تاوێک دوا ده‌که‌ون نه تاوێکیش پێش ده‌که‌ون.'; $TRANSLATE['30']['7']['35'] = 'ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رانتان له خۆتان بۆ هات که ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی منیان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه، جا ئه‌و که‌سه‌ی به ته‌قواو له خوا ترس بێت ئه‌وه ترسیان له‌سه‌ر نیه و دڵگران و غه‌مبار نابن.'; $TRANSLATE['30']['7']['36'] = '(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ش بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه، لووت به‌رز بوون به‌رامبه‌ریان ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و به‌هه‌میشه‌یی تیایدان.'; $TRANSLATE['30']['7']['37'] = 'جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که به‌ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت، یان بڕوای به‌ئایه‌ته‌کانی نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه ئه‌وه‌ی که بۆیان بڕیار دراوه له دنیادا ده‌ستیان ده‌که‌وێت، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی فریشته نێردراوه‌کانمان بۆیان دێن گیانیان ده‌کێشن، ئه‌وسا پێیان ده‌ڵێن: کوان ئه‌وانه‌ی جگه‌له خوا هانا و هاوارتان بۆ ده‌بردن و ده‌تانپه‌رستن؟! (به‌سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: (نازانین) لێمان ون بوون، (ئه‌وسا به‌ناچاریی) شایه‌تی له خۆیان ده‌ده‌ن که به‌ڕاستی ئه‌وان هه‌ر بێ باوه‌ڕ بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['38'] = '(ئه‌وسا خوا فه‌رمانیدا) و فه‌رمووی: ده بچنه ڕیزی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌وه که پێش ئێوه هه‌بوون (له‌گومڕاکان) له‌ده‌سته‌ی په‌ری و ئاده‌میزاده‌کان له‌ناو دۆزه‌خدا، هه‌ر کاتێک هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ک ده‌چنه ناوی نه‌فرین ده‌که‌ن له هاوئاین و هاو بیرانیان، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی هه‌موویان کۆ ده‌کرێنه‌وه و به‌سه‌ریه‌کدا ده‌درێن له ناویدا، شوێنکه‌وته‌کان ڕوو به‌گه‌وره‌کانیان ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه ئێمه‌یان گومڕاکرد، ده تۆش له‌ناو دۆزه‌خدا سزای دوو به‌رامبه‌ریان بده!! (خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی): بۆ هه‌موو لایه‌ک (سزا‌و تۆڵه) دوو به‌رامبه‌ره به‌ڵام ئێوه پێی نازانن.'; $TRANSLATE['30']['7']['39'] = '(پاشان) ده‌سته پێشوه‌کان به دوایینه‌کان ده‌ڵێن: وه‌نه‌بێت ئێوه هیچ ڕێز‌و فه‌زڵێکتان هه‌بێت به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ده ئێوه‌ش بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وه ناله‌بارانه‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['7']['40'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌هێناوه و خۆیان له ئاستیدا به‌گه‌وره داناوه، ئه‌وانه ده‌روازه‌کانی ئاسمانیان بۆ ناکرێته‌وه و ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا وشتر ئه‌چێت به‌ناو کونی ده‌رزیدا، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه پاداشتی تاوانباران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێده‌سێنین.'; $TRANSLATE['30']['7']['41'] = 'ئه‌وانه (له‌ناو دۆزه‌خدا) ڕایه‌خی ئاگرینیان هه‌یه، له سه‌روشیانه‌وه(سه‌قف و به‌تانی و لێفه‌ی) ئاگرین داپۆشه‌ریانه، (سه‌رو خواریان ئاگره) بێگومان هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران ده‌ده‌ینه‌وه و تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین.'; $TRANSLATE['30']['7']['42'] = '(له لایه‌کی تره‌وه) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (به‌مه‌رجێک) ئێمه له توانای هه‌رکه‌س زیاتر داخوازی ناکه‌ین، ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و ژیانیان به‌رده‌وام و هه‌میشه‌ییه تیایدا.'; $TRANSLATE['30']['7']['43'] = '(هه‌ر له ده‌روازه‌ی به‌هه‌شتدا) هه‌رچی بوغز‌و کینه‌یه‌ک له دڵ و ده‌روون و سینه‌یاندا بوو ئێمه دامان ڕێی (تا به سینه‌یه‌کی ساف و دڵ و ده‌روونێکی بێگه‌رده‌وه بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه) که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ڕه‌وان و جاری ده‌بێت، (ئه‌وسا ئیتر هه‌مووان به‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئاواز) ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردین بۆ ئه‌م جێگه‌و ڕێگه خۆشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه هیدایه‌ت و ڕێنموویی نه‌کردینایه هه‌رگیز ڕێگای هیدایه‌تمان نه‌ده‌زانی و ئه‌م پاداشته‌مان وه‌رنه‌ده‌گرت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان به حه‌ق و ڕاستیه‌وه هاتن، ئه‌وسا بانگیان لێ‌کرا: ئه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه که پێتان دراوه به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['7']['44'] = '(پاشان) نیشته‌جێیانی به‌هه‌شت بانگی نیشته‌جێکانی دۆزه‌خیان کرد: به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌ردگارمان پێی دابووین ده‌ستمانکه‌وت و پێی به‌خشین، ئایا ئێوه‌ش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که په‌روه‌دگارتان دابووی به‌ڕاستی ده‌ستانکه‌وت؟! (له وه‌ڵامدا به‌دڵ شکاوی و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه) وتیان: به‌ڵێ.. ئه‌وسا جاڕچیه‌ک جاڕیدا له نێوانیاندا و هاواری کرد: نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکاران بێت...'; $TRANSLATE['30']['7']['45'] = 'ئه‌وانه‌ی که به نه‌رمه بڕی به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوا ده‌که‌ن و کۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه ڕێگه‌ی و ڕێبازی خوایان به خوارو خێچی ده‌وێت، له‌کاتێکدا هه‌میشه ئه‌وان بێ بڕوان به زیندوو بوونه‌وه و لێپرسینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['46'] = 'له‌نێوان به‌هه‌شتی و دۆزه‌خیه‌کاندا دیوار‌و په‌رده‌یه‌ک هه‌یه، به‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانیشه‌وه که‌سانێکی مه‌رد هه‌ن هه‌ردوولا به‌چاکی ده‌ناسن به‌هۆی ناونیشانه‌کانیانه‌وه (کاتێک ڕوو ده‌که‌نه به‌هه‌شت) بانگ ده‌که‌ن له نیشته‌جێکانی و ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (خۆشی له خۆتان)، ئه‌وانه هێشتا نه‌چوونه‌ته ناوی باڵام به‌هیوان و ئومێدیان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['7']['47'] = 'کاتێکیش ڕوویان به‌ره‌و ڕووی دۆزه‌خیان وه‌رده‌چه‌رخێنرێت ده‌ڵێن: په‌روه‌دگارا مه‌مانگێڕه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سته‌مکاراندا.'; $TRANSLATE['30']['7']['48'] = 'ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر شوێنه به‌رزه‌کانن بانگی که‌سانێک ده‌که‌ن (له دۆزه‌خیان) که به‌ڕواڵه‌ت و سیمایاندا ده‌یانناسن و پێیان ده‌ڵێن: (خۆ ئیستا لاتان ڕوونه) که دار‌و ده‌سته‌و هێزو توانا و ماڵ و سامانتان فریاتان نه‌که‌وت؟! هه‌روه‌ها فیز و لووت به‌رزی و خۆ فش کردنه‌وه‌تان به‌هاناتانه‌وه نه‌هات!!'; $TRANSLATE['30']['7']['49'] = 'ئایا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که‌کاتی خۆی سوێندتان ده‌خوارد ڕه‌حمه‌تی خوا نایانگرێته‌وه! (ئه‌وه‌ته خوا پێیان ده‌فه‌رموێت): ده بچنه به‌هه‌شته‌وه، نه ترس و بیمتان له‌سه‌ره نه‌غه‌م و په‌ژاره‌ش ده‌خۆن.'; $TRANSLATE['30']['7']['50'] = '(دۆزه‌خیان به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌و غه‌م و په‌ژاره‌وه) هاواریان له به‌هه‌شتیان کرد‌و لێیان پاڕانه‌وه‌و وتیان: نه‌ختێک ئاومان به‌سه‌ردا بڕێژن، یان به‌شمان بده‌ن له‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (به‌هه‌شتیه‌کان له وه‌ڵامیاندا) وتیان: به‌ڕاستی خوا خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌هه‌شتی له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕان حه‌رام کردووه...'; $TRANSLATE['30']['7']['51'] = 'ئه‌وانه‌ی که‌کاتی خۆی ئاینه‌که‌یان به‌گه‌مه‌و گاڵته گرتبوو، ژیانی دنیا غه‌ڕاو سه‌رگه‌ردانی کردبوون و خه‌ڵه‌تاندنی، جا ئێمه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو ئه‌وان ئه‌م ڕۆژه‌یان فه‌رامۆش کرد و له‌بیر خۆیان بردبۆوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که دژی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌وه‌ستان و ئینکاری و به‌ربه‌ره‌کانیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['52'] = 'سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه کتێبێکمان بۆ هێنان هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانستی و زانیاری تێدا ڕوون کردۆته‌وه، هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و ڕێنموویشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕی پێده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['7']['53'] = 'ئایا (بێ باوه‌ڕان) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه له پێشهاتن و ڕوودانی هه‌ڕه‌شه قورئانیهکان نه‌بێت؟ جا ئه‌و ڕۆژه‌ی که (به‌ڵێن و هه‌ڕه‌شه‌کان) دێته دی، ئه‌وانه‌ی پێشتر فه‌رامۆشیان کردبوو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی په‌روه‌ردگارمان حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یان هێنابوو (که‌چی ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن): ئایا ئه‌وه که‌سێک نیه تکامان بۆ بکات؟ (به‌ڵکو خوا بمانبه‌خشێت)، یاخود بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دنیا‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک بکه‌ین نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌وسا ده‌مانکرد، به‌ڕاستی ئه‌وانه خۆیان دۆڕاند‌و هه‌رچیان هه‌ڵبه‌ستبوو و باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو، لێیان ون بوو.'; $TRANSLATE['30']['7']['54'] = 'بێگومان په‌روه‌ردگارتان (الله)یه که دروستکاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا (مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیشی بزانێت ئه‌و ڕۆژانه ماوه‌یان چه‌نده)، پاشان له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تیی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، به‌شه‌و، ڕۆژ داده‌پۆشێت؛ له‌کاتێکدا به‌شێنه‌یی عه‌وداڵه به‌دوایدا، خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌کان (هه‌ر هه‌موویان) به فه‌رمانی خوا که‌وتوونه‌ته گه‌ڕو له فه‌رمانی ده‌رناچن، ئاگادار بن و بزانن و تێفکرن که: هه‌رچی دروستکردن و بڕیاردانه هه‌ر بۆ ئه‌وه، (که‌واته ده‌با هه‌مووان فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بین و له فه‌رمانی ده‌رنه‌چین)، موباره‌ک و پیرۆز‌و گه‌وره‌یه زاتی (الله) په‌روه‌ردگاری جیهانیان.'; $TRANSLATE['30']['7']['55'] = 'هاناو هاوار بکه‌ن له په‌روه‌ردگارتان به‌پاڕانه‌وه‌ی به‌کوڵ، به‌نهێنی (له‌کات و شوێنی له‌باردا) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته ده‌ست درێژکارانی خۆش ناوێت ( مه‌به‌ست ئه‌وانه‌ن که هاناو هاوار بۆ غه‌یری خوا ده‌به‌ن).'; $TRANSLATE['30']['7']['56'] = '(خه‌ڵکینه) فه‌ساد و گوناه و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن له زه‌ویدا دوای ئه‌وه‌ی چاکه‌کاریی ڕه‌نگی گرتووه‌و (خه‌ڵکی خه‌ریکن خووی پێوه ده‌گرن)، به‌رده‌وام هاناو هاوار بۆ خوا به‌رن له ترسی سزای دۆزه‌خ و به‌ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت، به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌تی خوا نزیکه له چاکه‌کاران و چاکه‌خوازانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['57'] = 'هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه که بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت له‌کاتێکدا مژده‌یه (بۆ خه‌ڵک) له‌نێوان دووده‌ستی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاردا، هه‌تا وای لێدێت که ئه‌و بایه هه‌وری سه‌نگین هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌وسا ده‌ینێرین بۆ ناوچه‌و وڵاتێکی مردوو، جا به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه هه‌رچی به‌روبوومه ده‌ری ده‌هێنین، جا هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه مردووانیش له‌ناخی زه‌وی ده‌رده‌هێنین و زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['7']['58'] = 'وڵاتی به‌پیت و چاک و ئاوه‌دان، دار‌و دره‌خت و ڕووه‌کی تێدا ده‌ڕوێت به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئه‌وه‌ش که زۆنگ و پیس و بێ که‌ڵک بێت، شتی بێ سوود و بێ فه‌ڕ نه‌بێت، هیچی لێ په‌یدا نابێت، ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆر ده‌هێنینه‌وه بۆ که‌سانێک که دڵسۆزن و سوپاسی خوا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['59'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی، جا ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی گه‌ل و هۆزم ئێوه هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، به‌ڕاستی من ده‌ترسم له‌رۆژێکی گه‌وره‌دا تووشی به‌ڵاو سزایه‌کی زۆر سه‌خت ببن.'; $TRANSLATE['30']['7']['60'] = 'ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له‌نێو گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌بینین!!'; $TRANSLATE['30']['7']['61'] = 'نوح وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من هیچ گومڕاییه‌کم نیه به‌ڵکو من پێغه‌مبه‌رێکم و له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوم...'; $TRANSLATE['30']['7']['62'] = 'په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم، من دڵسۆزیتان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و باڵاده‌ستی خوا، ئێوه نایزانن...'; $TRANSLATE['30']['7']['63'] = 'ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له‌هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتان بکاته‌وه‌و دینداری و خواناسی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام ڕه‌حمتان پێ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['7']['64'] = '(دوای ٩٥٠ ساڵ هه‌وڵ و کۆشش) هه‌ر به‌رنامه‌که‌یان به درۆزانی و بڕوایان پێ نه‌کرد، جا ئێمه‌ش خۆی و ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانمان نوقمی زریانه‌که‌مان کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان گه‌لێکی کوێرو نابینا بوون (له ئاستی ڕاستیه‌کاندا).'; $TRANSLATE['30']['7']['65'] = 'بۆ قه‌ومی (عاد)یش (هود)ی برایانمان نارد (هه‌روه‌کو نوح) وتی: ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئایا ئه‌وه له خوا ناترسن؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['66'] = 'ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که بێ بڕوا بوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه تۆ له نێو نه‌فامیدا ده‌بینین ( تۆ ناگۆڕێیت و پێش ناکه‌ویت) و به‌ڕاستی ئێمه واده‌زانین تۆ یه‌کێکیت له درۆزنه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['7']['67'] = '(هود) فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم من هیچ گێلی و نه‌فامیه‌کم پێوه نیه، به‌ڵکو من فرستاده‌یه‌کم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['7']['68'] = 'په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆمتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم و من بۆ ئێوه دڵسۆز‌و ئه‌مینم.'; $TRANSLATE['30']['7']['69'] = 'ئایا ئێوه سه‌رسام بوون له هاتنی به‌رنامه و یادخه‌ره‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ سه‌ر پیاوێکی (ڕاستگۆ) له خۆتان؟ تا بێدارتانبکاته‌وه، جا یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له دوای قه‌ومی نوح، له ڕووی جه‌سته‌وه زیاد له‌وان گه‌وره و تێر‌و ته‌واو به‌دیهێنان که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن.'; $TRANSLATE['30']['7']['70'] = '(که‌چی قه‌ومی ناله‌بار له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئایا تۆ هاتویته لامان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستین و واز له‌و په‌رستراوانه بهێنین (که ساڵه‌هایه) باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رستن؟! (به گاڵته و بێ باوه‌ڕیه‌وه وتیان): که‌وابوو ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که پێمان ده‌ده‌یت بۆمان پێش بهێنه!!'; $TRANSLATE['30']['7']['71'] = 'هود فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وه به‌ڵاو ناخۆشی و خه‌شمی خوا که‌وته سه‌رتان، ئایا ئه‌وه ڕاسته ئێوه موجاده‌له‌و ده‌مه ده‌مێم له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بت و په‌یکه‌ر که خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان ناون؟ بێگومان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به خواوه نیه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌لایه‌ن خواوه دانه‌به‌زیوه که ئه‌وانه بچوکترین کاریان به‌ده‌ست بێت، ئێوه چاوه‌ڕێی بن، منیش له‌گه‌ڵتاندا له چاوه‌ڕوانانم.'; $TRANSLATE['30']['7']['72'] = 'ئینجا (دوای دابه‌زینی خه‌شمی خوایی) هودو ئه‌و ئیماندارانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون، به‌ره‌حمه‌تێکی تایبه‌تی خۆمان، ڕزگارمان کردن، ئه‌وانه‌ش که ئایه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی دوابڕاومان کردن و ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕدار نه‌بوون به مژده‌کانمان.'; $TRANSLATE['30']['7']['73'] = 'بۆ سه‌ر قه‌ومی (ثمود)یش (صاڵح)ی برایانمان نارد (ئه‌ویش پێی وتن): ئه‌ی گه‌له‌که‌م خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌وه‌تا به‌ڕاستی موعجیزه‌ی ئاشکراتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌مه وشترێکه له‌لایه‌ن خواوه به‌تایبه‌ت بۆ ئێوه‌ی به‌دیهێناوه (له‌سه‌ر داخوازیی خۆتان) که موعجیزه‌یه‌کی ئاشکرایه، وازی لێ بهێنن با بله‌وه‌ڕێت له زه‌وی خواداو ده‌ست درێژی مه‌که‌نه سه‌رو ئازاری مه‌ده‌ن (چونکه هه‌ر ئازارتاندا) سزا‌و به‌ڵایه‌کی به‌ئێش و ئازار داوێن گیرتان ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['7']['74'] = 'یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌نه‌وه که خوا ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له دوای قه‌ومی عاد، ژیانی له‌سه‌ر زه‌ویدا بۆ ئاسان کردن، له ده‌شته‌کاندا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن، له شاخ و کێوه‌کانیشدا ژوور داده‌تاشن، که‌واته یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌ن و تۆوی خراپه و فه‌سادو گوناه له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌چێنن.'; $TRANSLATE['30']['7']['75'] = '(دوای ئه‌و یادخستنه‌وانه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ر) ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان به‌وانه‌ی که چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه: باشه ئێوه ده‌زانن که صاڵح له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه ڕه‌وانه کراوه؟! ئیمانداران وتیان: به دڵنیاییه‌وه ئێمه باوه‌ڕدارین به‌و په‌یامه‌ی که به‌ودا ڕه‌وانه کراوه.'; $TRANSLATE['30']['7']['76'] = '(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی وتیان: به‌ڕاستی ئێمه بێ بڕواین به‌وه‌ی ئێوه بڕواتان پێ هێناوه!'; $TRANSLATE['30']['7']['77'] = 'یه‌کسه‌ر (چوون) وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی و له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون و وتیان: ئه‌ی صاڵح ئه‌گه‌ر تۆ له پێغه‌مبه‌رانیت ئاده‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که لێمان ده‌یکه‌یت بۆمان پێش بهێنه.'; $TRANSLATE['30']['7']['78'] = 'ئینجا یه‌کسه‌ر (دوای سه‌ربڕینی وشتره‌که) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوا به دوای ئه‌و هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به‌چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['79'] = '(جا صاڵح پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن) و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام (به‌داخه‌وه) ئێوه دڵسۆزانتان خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['7']['80'] = 'یادی (لوت پێغه‌مبه‌ریش) بکه کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی وت: چۆن ئێوه گوناهو تاوانێکی وا ده‌که‌ن که تا ئێستا هیچ که‌س پێش ئێوه له جیهاندا گوناهو تاوانی وای نه‌کردوه؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['81'] = 'چونکه به‌ڕاستی ئێوه ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌باتی ژنانی هاوسه‌رتان، نه‌خێر ئێوه قه‌ومێکی ناپوخت و سنوور به‌زێن و زیاده‌ڕه‌ون.'; $TRANSLATE['30']['7']['82'] = 'وه‌ڵامی قه‌ومه ناله‌باره‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که وتیان: ئه‌وانه شار به‌ده‌رکه‌ن چونکه ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان پاک ڕاده‌گرن (داوێن پاکن و وه‌ک ئێمه ناکه‌ن)!!'; $TRANSLATE['30']['7']['83'] = 'ئێمه‌ش لوت و خانه‌واده‌که‌یمان ڕزگار کرد، جگه له هاوسه‌ره‌که‌ی، چونکه ئه‌ویش له‌و که‌سانه بوو که تیاچوون (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به لوت پێغه‌مبه‌ر نه‌بوو).'; $TRANSLATE['30']['7']['84'] = 'ئه‌وسا (به‌ردمان) به‌سه‌رداباراندن، جا ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده‌و په‌ند وه‌رگره‌و بزانه، سه‌رئه‌نجامی تاوانباران وبێ ڕه‌وشتان چۆن بوو.'; $TRANSLATE['30']['7']['85'] = 'بۆ هۆزی مه‌دیه‌نیش (شعیب)ی برایانمان نارد، ئه‌ویش پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزو گه‌لم ته‌نها خوا بپه‌رستن، چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌وه‌ته به‌ڕاستی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو له کێشانه و پێوانه‌دا (فێڵ و ته‌ڵه‌که مه‌که‌ن) و مافی خۆی بده‌نێ، شتی خه‌ڵکی سووک مه‌که‌ن و بێ نرخ ته‌ماشای مه‌که‌ن، تۆوی فه‌ساد و تاوانباری و گوناه له زه‌ویدا مه‌چێنن دوای چاکساز بوونی، ئه‌وانه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن.'; $TRANSLATE['30']['7']['86'] = 'هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هیچ ڕێگه‌یه‌ک دامه‌نیشن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه به‌خوا قه‌ده‌غه‌یان بکه‌ن له‌گرتنی ڕێبازی خوا‌و بتانه‌وێت ڕێبازی خوا به‌لاری و له‌وێری پیشان بدرێت و پیاده بکه‌ن، یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که که‌م و لاواز بوون، ئینجا خوا زۆر‌و به‌هێزی کردن، ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['87'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌ک له ئێوه باوه‌ڕی هێنابێت به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که پێی ڕه‌وانه کراوم و ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌کیش باوه‌ڕیان نه‌هێنا بوو، ئه‌وه خۆتان بگرن و چاوه‌ڕێ بن هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات له نێوانمانداو هه‌ر ئه‌و زاته خۆی چاکترینی دادوه‌رانه.'; $TRANSLATE['30']['7']['88'] = 'ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وانه‌ی لووت به‌رزیان کرد له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب سوێند به خوا خۆت و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له گه‌ڵتدا له شاره‌که‌ماندا ده‌رتان ده‌که‌ین، یان به ئاره‌زووی خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه نێو ئاینه‌که‌مان، ئیمانداران وتیان: ئایا ئه‌گه‌ر حه‌زیشی لێ نه‌که‌ین به‌دڵیشمان نه‌بێت؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['89'] = 'به‌ڕاستی ئێمه درۆمان به‌ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستووه، ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببینه‌وه و بگه‌ڕێینه‌وه ناو ئاینه‌که‌ی ئێوه، دوای ئه‌وه‌ی که خوا له ده‌ست (ئه‌و خورافاته) ڕزگاری کردین، ئێمه بۆمان نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ئاینی ئێوه مه‌گه‌ر ویستی خوای په‌روه‌ردگارمانی له‌سه‌ر بێت، زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمان فراوانه‌و هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، هه‌ر به‌خوا پشت و په‌نامان به‌ستووه، په‌روه‌ردگارا خۆت داوه‌ری بکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق وڕاستی له‌نێوان ئێمه و قه‌وم و گه‌لماندا، چونکه تۆ چاکترینی دادوه‌رانی.'; $TRANSLATE['30']['7']['90'] = 'ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌لی شوعه‌یب ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئێوه شوێنی شوعه‌یب بکه‌ون، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئێوه له زه‌ره‌رمه‌ندانن.'; $TRANSLATE['30']['7']['91'] = 'ئینجا یه‌کسه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک و ده‌نگێکی سامناک گرتنی و پێچانیه‌وه و دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌موو له ماڵه‌کانیاندا به چۆکدا هاتن و هێزی ئه‌ژنۆیان شکاو تیاچوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['92'] = 'ئه‌وانه‌ی که به‌رنامه‌ی شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو (له‌ناو بران) هه‌روه‌ک له‌و ناوه‌دا نه‌بووبن و نه‌ژیابن وابوو، ئه‌وانه‌ی که شوعه‌یبیان به‌درۆزانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو ته‌نها ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند و ماڵ‌وێران بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['93'] = 'جا شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر، پشتی لێهه‌ڵکردن و وتی: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شیره‌تم سوێند به خوا به‌ڕاستی په‌یامه‌کانی په‌روه‌ردگارم به‌چاکی پێڕاگه‌یاندن و دڵسۆزیم له‌گه‌ڵ کردن، ئیتر من چۆن خه‌م بخۆم بۆ قه‌ومێک که بێ باوه‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['7']['94'] = 'له هیچ شار‌و وڵاتێک‌دا هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردوه ( که خه‌ڵکه‌که‌ی بدرۆیان زانی بێت و به‌گوێیان نه‌کردبێت) مه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و شوێنه‌مان به‌ته‌نگانه و نه‌خۆشی گیرۆده کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و تێفکرن) و ده‌ست بکه‌ن به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['95'] = 'پاشان شوێنی ته‌نگانه‌و ناخۆشیه‌که‌مان گۆڕی به‌شوێنی خۆشی و کامه‌رانی، هه‌تا به‌ته‌واوی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه زیادیان کرد‌و که‌وتنه خۆشیه‌وه و (وایان لێهات که خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه دانه‌نێن) جا وتیان: به‌ڕاستی ناخۆشی و خۆشی تووشی باو‌و باپیرانیشمان بووه (ئه‌مه شتێکی ئاساییه!!) ئێمه‌ش کت‌وپڕ گرتمانن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستیان به خۆیان نه‌کرد له‌ناومان بردن و ته‌خت و تاراجیانمان تێکدا.'; $TRANSLATE['30']['7']['96'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی شاره‌کان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌و خۆیان بپاڕاستایه، ئه‌وا بێگومان ئێمه ده‌رگای فه‌ڕو به‌ره‌که‌تی ئاسمان و زه‌وییان له‌سه‌ر ده‌کردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان که په‌یام و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، جا ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد گرتمانن و له‌ناومان بردن.'; $TRANSLATE['30']['7']['97'] = 'جا ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان له‌وه دڵنیان و ناترسن که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له شه‌ودا له کاتێکدا که ئه‌وان نوستوون؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['98'] = 'ئایا خه‌ڵکی شاره‌کان دڵنیاشن و ناترسن له‌وه‌ی که تۆڵه‌ی ئێمه بێت بۆیان له چێشته‌نگاودا، له‌کاتێکدا ئه‌وان سه‌رگه‌رمی یاری و گه‌مه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['99'] = 'جا ئایا دڵنیاو بێباک بوون له نه‌خشه‌و پلانی خوا (له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵ یان له‌سه‌ر ئاستی حوکمه‌ت و گه‌لان)؟! جا که‌س بێباک نابێت له نه‌خشه و پلانی خوا جگه له قه‌ومی خه‌ساره‌تمه‌ندان نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['7']['100'] = 'ئایا ده‌ریشنه‌که‌وت بۆ ئه‌وانه‌ی دێن به‌دوای ده‌سته‌و چینه‌کانی پێش خۆیان پاش له‌ناوچوونی ئه‌وانه‌ی که تیایدا نیشته‌جێ بوون که ئه‌گه‌ر بمانویستایه، ئه‌وه به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه تووشمان ده‌کردن (وه‌ک چۆن خه‌ڵکانی پێش خۆیانمان له‌ناو برد)و مۆرمان ده‌نا به‌سه‌ر دڵه‌کانیاندا، جا ئه‌وان نابیستن.'; $TRANSLATE['30']['7']['101'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) ئه‌و شار‌و ناوچانه هه‌ندێک له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته‌کانیان بۆ ده‌گێڕینه‌وه، سوێند به‌خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رانیان بۆ هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها موعجیزه‌دا، ئیتر وه‌نه‌بێت ئه‌وانه باوه‌ڕیان هێنابێت به‌وه‌ی که پێشتر بڕوایان پێی نه‌بوو، ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی بێ باوه‌ڕاندا.'; $TRANSLATE['30']['7']['102'] = 'به‌شی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه‌مان ده‌ست نه‌که‌وت که په‌یمان شکێن نه‌بن و به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌مان به‌ده‌رچوو له ئاینی خوا ده‌ستکه‌وت.'; $TRANSLATE['30']['7']['103'] = 'پاشان له دوای ئه‌و (پێغه‌مبه‌رانه‌ی که باسکران) موسامان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی جۆراو جۆردا بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی ڕه‌وانه‌کرد، که‌چی سته‌میان له‌خۆیان کرد‌و پێی بێ باوه‌ڕ بوون، جا ته‌ماشا بکه و ببینه بزانه چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی که چێنه‌ری تۆوی خراپه بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['104'] = 'مو‌سا وتی: ئه‌ی فیرعه‌ون چاک بزانه و دڵنیابه که من ڕه‌وانه کراوو فرستاده‌م له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['7']['105'] = 'هه‌میشه سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێک نه‌ڵێم به‌ناوی خواوه جگه له‌وه‌ی حه‌ق و ڕاست نه‌بێت، به‌ڕاستی به‌به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووم بۆ لاتان: که‌واته (ئه‌ی فیرعه‌ون) داواکارم نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئازاد بکه‌یت، با له‌گه‌ڵ مندا بن و (ده‌ست مه‌هێنه ڕێگه‌یان).'; $TRANSLATE['30']['7']['106'] = '(فیرعه‌ون بڕوای نه‌کرد) و وتی: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کت هێناوه، ده بیخه‌ره ڕوو، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.'; $TRANSLATE['30']['7']['107'] = 'ئینجا مو‌سا دارعه‌ساکه‌ی فڕێداو ده‌ستبه‌جێ بوو به‌مارێکی گه‌وره و ئاشکرا.'; $TRANSLATE['30']['7']['108'] = 'ده‌ستیشی (خسته بن باڵی)وده‌ری هێنایه‌وه خێرابوو به (کافوری) سپی و بریقه‌ی ده‌دایه‌وه بۆ ته‌ماشاکه‌ران.'; $TRANSLATE['30']['7']['109'] = 'هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادووگه‌رێکی زۆر زانایه!!'; $TRANSLATE['30']['7']['110'] = '(به‌م شتانه) ده‌یه‌وێت له‌وڵات و نیشتمانتان ده‌رتانپه‌ڕێنێت، جا چ فه‌رمانێک ده‌ده‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['111'] = 'وتیان: جارێ وازی لێبهێنه له‌گه‌ڵ براکه‌یدا و چه‌ند پیاوێک بنێره له شاره‌کاندا تا هه‌موو جادووگه‌ران کۆ بکه‌نه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['7']['112'] = 'هه‌وڵ بده‌ن هه‌موو جادووگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زات بۆ په‌یدا بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['113'] = '(دوای چه‌ند ڕۆژێک) جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون وتیان: پاداشتێک، شاباشێکمان ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه (له‌م ململانێیه‌دا) بردمانه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['114'] = '(فیرعه‌ون) وتی: به‌ڵێ (ئه‌ی چۆن) ئێوه له نزیکان و به‌ڕێزان ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['7']['115'] = 'ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی مو‌سا، یان ئه‌وه‌یه تۆ ده‌ست به‌کار ده‌بیت و دایده‌به‌زێنیت یان ئێمه ده‌ستبه‌کار ده‌بین هه‌میشه دایده‌به‌زێنین.'; $TRANSLATE['30']['7']['116'] = 'مو‌سا وتی: ده ئێوه ده‌ست به‌کاربن و دایبه‌زێنن، جا کاتێک دایانبه‌زاند، جادوویان له چاوی خه‌ڵکی کرد‌و ویستیان بیانترسێن و جادوویه‌کی زۆر گه‌وره‌یان پێش هێناو به‌رپاکرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['117'] = 'ئێمه‌ش نیگامان نارد بۆ مو‌سا که دارعه‌ساکه‌ت فڕێ بده، جا ده‌ستبه‌جێ (هه‌ر که فڕێی‌دا) ئه‌و فڕو فێڵه‌ی که ده‌یانکرد هه‌مووی هه‌ڵلووشی.'; $TRANSLATE['30']['7']['118'] = 'ئه‌وسا ئیتر حه‌ق چه‌سپاو ده‌رکه‌وت و پووچه‌ڵیش بوه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['119'] = 'ئیتر له‌و گۆڕه‌پانه‌دا (فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی) شکستیان پێهێنراو به‌سه‌ر شۆڕیی و شه‌رمه‌زاری گه‌ڕانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['120'] = '(کاتێک دڵنیابوون ئه‌وه موعجیزه‌یه‌و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئاده‌میزادا نیه) جادووگه‌ران خران به‌روودا سوژده‌به‌ر بوون بۆ خوا.'; $TRANSLATE['30']['7']['121'] = 'جادووگه‌ران وتیان: ئێمه باوه‌ڕێکی پته‌ومان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانیان...'; $TRANSLATE['30']['7']['122'] = 'که په‌روه‌ردگاری مو‌سا و هاروونه.'; $TRANSLATE['30']['7']['123'] = 'فیرعه‌ون وتی: ئایا باوه‌ڕتان هێنا به په‌روه‌ردگاری مو‌سا و هاروون، پێش ئه‌وه‌ی من مۆڵه‌ت و ڕووخسه‌تتان بده‌م؟! به‌ڕاستی دیاره که ئه‌مه پیلانێکه سازتانداوه و گێڕاوتانه له شاره‌که‌دا تا خه‌ڵکه‌که‌ی لێ ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌ن، جا له‌مه‌ولا ده‌زانن (چیتان به‌سه‌ر ده‌هێنم)...'; $TRANSLATE['30']['7']['124'] = 'سوێند بێت ده‌ست و قاچه‌کانتان ڕاست و چه‌پ ده‌بڕم، پاشان سوێند بێت هه‌مووتان هه‌ڵده‌واسم و له خاچتان ده‌ده‌م.'; $TRANSLATE['30']['7']['125'] = '(جادووگه‌رانی ئه‌وسا که ئیماندارانی ئێسته‌ن) وتیان: (ئێمه باکمان نیه) به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['7']['126'] = 'تۆ هیچ بێزاریه‌کت له ئێمه نیه جگه له‌وه که باوه‌ڕمان به‌به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی په‌روه‌ردگارمان هێناوه، کاتێک بۆمان هات، (پاشان ده‌ستی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان به‌رز کرده‌وه و وتیان) په‌روه‌ردگارا خۆگری و ئارامیمان به‌سه‌ردا بڕێژهو به موسوڵمانێتی بمانمرێنه.'; $TRANSLATE['30']['7']['127'] = 'هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: ئایا (هه‌روا به‌ئاسانی) واز له موسا‌و قه‌ومه‌که‌ی ده‌هێنیت بۆ ئه‌وه‌ی خراپه و تاوان بچێنن له‌م زه‌ویه‌داو واز له خۆت و خواکانت بهێنن؟! فیرعه‌ون وتی: (چۆن وازیان لێ ده‌هێنین) له‌مه‌ودوا به‌زۆریی کوڕه‌کانیان ده‌کوژین، ئافره‌تانیشیان به‌زیندوویی ده‌هێڵینه‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی) و به‌ڕاستی ئێمه به‌سه‌ریاندا زاڵین و چاوپۆشیان لێناکه‌ین.'; $TRANSLATE['30']['7']['128'] = 'مو‌سا به‌قه‌ومه‌که‌ی وت: داوای کۆمه‌کی و پشتیوانی له خوا بکه‌ن و دان به‌خۆدا بگرن و ئارامگر بن، به‌ڕاستی زه‌وی موڵکی خوایه‌و ده‌یسپێرێت به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ پارێزکارانه.'; $TRANSLATE['30']['7']['129'] = '(قه‌ومه‌که‌ی مو‌سا دیاره زۆر له ناخۆشیدا بوون) بۆیه وتیان: پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیته ناومان و دوای ئه‌وه‌ش که هاتوویت (بارودۆخی ئێمه نه‌گۆڕاوه) هه‌ر ئازاردراو بووین، مو‌سا وتی: ئومێد وایه په‌روه‌ردگارتان دوژمنه‌که‌تان له‌ناو ببات و بتانکاته جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئه‌وسا سه‌یرتان ده‌کات که ئێوه چۆن کارده‌که‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['7']['130'] = 'سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وتوه‌کان و گه‌لی فیرعه‌ونمان گیرۆده‌ی چه‌ند ساڵێکی گرانی و نه‌هاتی و که‌م بونه‌وه‌ی ڕزق و ڕۆزیی و به‌روبوومه‌کان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان دابچڵه‌کێن و په‌ند وه‌رگرن و بیربکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['131'] = 'جا ئه‌وانه کاتێک خێر‌و چاکه‌یه‌کیان بۆ بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه حه‌قی خۆمانه و ئێمه شایسته‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کیان تووش بێت ئۆباڵ و شوومیان ده‌ده‌نه پاڵ موسا‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، ئاگاداربن به‌ڕاستی هه‌رچی ڕه‌شبینی و گه‌شبینیان هه‌یه هه‌مووی له‌لایه‌ن خواوه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان ئه‌م ڕاستیانه تێ ناگه‌ن و نایزانن.'; $TRANSLATE['30']['7']['132'] = '(فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: هه‌ر چیمان بۆ بهێنیت له به‌ڵگه‌و موعجیزه تا چاوبه‌ستمان لێبکه‌ی پێی، ئه‌وه ئێمه هه‌ر بڕوادارنین به تۆ!!'; $TRANSLATE['30']['7']['133'] = 'جا ئێمه‌ش به‌ڵای لافاوو کولله و ئه‌سپێ و بۆقی جۆراو جۆر‌و خوێنمان نارده سه‌ریان له کاتێکدا ئه‌وانه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون بوون (له‌سه‌ر تاوانباریان)، که‌چی ئه‌وان هه‌ر لووت به‌رزیان کرد‌و خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی، به‌ڕاستی قه‌ومێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['134'] = 'جا کاتێکیش هه‌ر به‌ڵایه‌ک له‌و به‌ڵایانه به‌سه‌ریاندا هات (په‌نایان ده‌برد بۆ مو‌سا) و ده‌یانوت: ئه‌ی مو‌سا (فریامان بکه‌وه) له په‌روه‌ردگارت بپاڕێره‌وه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی که خوا لای داناویت، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ڵایانه‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵگری ئه‌وسا بێگومان باوه‌ڕت پێ ده‌که‌ین و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتا ده‌نێرین.'; $TRANSLATE['30']['7']['135'] = 'جاکاتێک به‌ڵاکانمان له‌سه‌ر لاده‌بردن بۆ کاتێکی دیاریکراو که ئه‌وان پێی ده‌گه‌یشتن، ئه‌وه خێرا په‌یمانه‌کانیان ده‌شکاندو له سنوور ده‌ترازان و (ده‌چوونه‌وه دۆخی جاران).'; $TRANSLATE['30']['7']['136'] = 'جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن و نوقمی ده‌ریامان کردن، چونکه ئه‌وان بڕوایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانی ئێمه نه‌بوو به درۆیان داده‌نا و، ئه‌وان لێی بێ‌ئاگا بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['137'] = 'ئه‌وسا ئه‌و قه‌وم و گه‌له‌ی لاواز ده‌کران و ده‌چه‌وسێنرانه‌وه له هه‌موو خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ی که فه‌ڕو به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاند بوو کرده جێ‌نشین و به‌ڵێنی ڕاست و جوانی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) جێبه‌جێ بوو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئارامیان له‌سه‌رگرت، (که‌واته ئه‌گه‌ر ئوممه‌تی تۆیش ئاوا خؤگربن بێگومان هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ست ده‌هێنن)، هه‌رچیش فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی دروستیان ده‌کردو ئه‌و کۆشک و ته‌لارسازیه‌ی که ده‌یانکرد، هه‌ر هه‌موویمان کاول و وێران کرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['138'] = 'له‌وه‌ودوا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له ده‌ریاکه په‌ڕانده‌وه، دوای تاوێک ڕێیان که‌وت له خه‌ڵکێک که به‌ده‌وری بته‌کانیاندا ده‌خولانه‌وه‌و ده‌یانپه‌رستن، (ده‌سته‌یه‌کیان) وتیان: ئه‌ی مو‌سا خوایه‌کیش بۆ ئێمه ساز بکه وه‌کو ئه‌وانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه!! مو‌سا پێی وتن: به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێکن نه‌ده‌زانن و نه‌ده‌فامن...'; $TRANSLATE['30']['7']['139'] = 'بێگومان ئائه‌وانه ئه‌وه‌ی تێدا ده‌ژین له‌ناوچووه و، پووچه‌ڵه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['140'] = 'مو‌سا وتی: ئایا که‌ی ڕه‌وایه بێجگه له خوا خوایه‌کی ترتان بۆ بخوازم، له‌کاتێکدا که ئه‌و زاته له‌ناو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه‌دا هه‌ڵی بژاردوون و ڕێزی زیاتری لێناوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['141'] = 'یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ن که ڕزگارمان کردن له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون کاتێک که ناسۆرترین ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌دان، به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه زۆرینه‌ی کوڕه‌کانی ئێوه‌یان ده‌کوشت وئافره‌ته‌کانی ئێوه‌شیان ده‌هێشته‌وه (بۆ که‌نیزه‌کی)، له‌وه‌شدا به‌ڵاو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه بۆتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (بۆچی زوو فه‌رامۆشتان کرد).'; $TRANSLATE['30']['7']['142'] = 'به‌ڵێنی سی شه‌ومان به موسادا (که خواپه‌رستی تێدا بکات، تا ئاماده بێت بۆ وه‌رگرتنی ته‌ورات) و به ده شه‌وی تر ماوه‌که‌مان ته‌واوکرد، ئینجا کاتی گفتوگۆی مو‌سا له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریدا ته‌واو بوو که گه‌یشته چل شه‌و، مو‌سا (پێش ڕۆیشتنی بۆ کێوی طور) به هارونی برای وت: ئیتر تۆ له جیاتی من به له‌ناو قه‌وم و عه‌شره‌تمدا ده‌وری چاکسازی ببینه و نه‌که‌یت شوێن ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌ویت که چێنه‌ری تۆوی خراپه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['143'] = 'جا کاتێک مو‌سا هات بۆ کات و شوێنی دیاریکراومان و په‌روه‌ردگاریشی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا (دیاره له حاڵه‌تێکی ڕۆحی و ده‌روونی زۆر به‌رزدا بووه، که‌وتۆته جیهانێکی زۆر سه‌یرو خۆشه‌وه که قه‌ڵه‌م ناتوانێت باسی بکات و زمان ناتوانێت وه‌سفی بکات، ئاخر ناحه‌قی نیه، په‌روه‌ردگاری ئه‌م بوونه‌وه‌ره گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌نده‌یه‌کی خۆیدا ئه‌نجام بدات، با پێغه‌مبه‌ریش بێت، بۆیه له خۆشی‌دا هاته گفت و) وتی: (تو خوا، خوایه گیان، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیزم) خۆتم نیشان بده تا تێر ته‌ماشات بکه‌م، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: هه‌رگیز (له دنیادا) نامبینیت (بۆ دڵنیاکردنی له‌وه‌ی که به‌رگه‌ی ته‌جه‌لای زاتی په‌روه‌ردگار ناگرێت) پێی فه‌رموو: به‌ڵام (ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌ز ده‌که‌یت) سه‌یری ئه‌و چیایه بکه، جا ئه‌گه‌ر مایه‌وه له جێگه‌ی خۆیدا ئه‌وا له‌وه‌ودوا تۆش من ده‌بینیت، جا کاتێک په‌روه‌ردگاری خۆی نیشانی کێوه‌که‌داو ته‌جه‌لای کرد، کێوه‌که‌ی سووتاند و ورد و خاشی کرد، موساش که‌وت و له هۆش خۆی چوو، ئینجا کاتێک هاته‌وه هۆش خۆی (زانی داخوازیه‌که‌ی زۆر گه‌وره بووه) وتی: ستایش و بێگه‌ردی و که‌ماڵ هه‌ر سایشته‌ی تۆیه، من په‌شیمانم له داخوازیه‌که‌م و گه‌ڕامه‌وه بۆ لای تۆ و من یه‌که‌م که‌سم له ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['7']['144'] = '(خوای گه‌وره) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من تۆم هه‌ڵبژاردوه له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌هۆی په‌یامه‌کانمه‌وه و گفتوگۆکردنیشم له‌گه‌ڵ تۆدا، جا هه‌رچیه‌کم پێبه‌خشیوویت به توند‌و تۆڵی بیگره‌و په‌یڕه‌وی بکه‌و ڕای بگه‌یه‌نه و هه‌میشه و به‌رده‌وام له سوپاسگوزاران به.'; $TRANSLATE['30']['7']['145'] = 'له تابلۆکانی (ته‌وراتیشدا) له هه‌موو بابه‌تێکمان بۆ تۆمار کردبوو، ئامۆژگاری تێر‌و ته‌واو (بۆ هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیان)، هه‌روه‌ها ڕوون کردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێک و هه‌موو بابه‌تێک، که‌وابوو ئه‌ی مو‌سا: به‌توندی بیانگره و په‌یڕه‌ویان بکه‌و فه‌رمان به قه‌ومه‌که‌شت بده: که به‌جوانترین شێوه وه‌ریان بگرن و په‌یڕه‌ویان بکه‌ن، له ئاینده‌دا خانووبه‌ره و شوێنی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوانتان نیشان ده‌ده‌م (چۆن وێرانی ده‌که‌ین).'; $TRANSLATE['30']['7']['146'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ناحه‌ق فیز ده‌که‌ن له زه‌ویداو خۆیان به‌گه‌وره‌تر ده‌نوێنن (له خه‌ڵکی)، له‌مه‌ودوا ڕووی دڵیان وه‌رده‌چه‌رخێنم له تێگه‌یشتنی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانم، خۆ ئه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌ک ببینن ئه‌وه باوه‌ڕی پێناکه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێبازی به‌رژه‌وه‌ندی دنیا‌و قیامه‌ت ببینن ئه‌وه نایگرنه‌به‌ر، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێبازی ئاره‌زوو په‌رستی و گومڕایی ببینن، ئه‌وه ده‌یگرنه به‌رو په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان بڕوایان به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو لێیان بێ‌ئاگا بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['147'] = 'جا ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه و به یه‌کگه‌یشنه‌وه‌یان له دوارۆژدا به‌درۆزانی، ئه‌وانه هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانیان پووچ و بێ نرخ و بێ سوود بوو، ئایا پاداشتی هیچ شتێکیان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی که ده‌یانکرد؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['148'] = 'جا له دوای چوونی مو‌سا (بۆ کێوی طور) قه‌ومه‌که‌ی په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کیان له خشڵه‌کانیان دروست کرد، که بۆڕه‌یه‌کی هه‌بوو!! ئایا ئه‌وان نه‌یانزانی که ئه‌وه به‌ڕاستی قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکات و ڕێنمووییان ناکات بۆ هیچ ڕێیه‌ک، (سه‌یره له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو که‌م و کووڕیانه‌شدا) کردیان به‌خوای خۆیان، ئه‌وانه سته‌مکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['149'] = 'کاتێکیش که له ده‌ستیان چوو و په‌شیمان بوونه‌وه و (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت و گوێره‌که بوو به په‌ند له‌به‌ر چاویان) زانیان و دڵنیا بوون که به‌ڕاستی گومڕا بوون و وتیان: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان به‌زه‌یی پیاماندا نه‌یه‌ته‌وه و لێمان خۆش نه‌بێت، ئه‌وه به‌ڕاستی له زه‌ره‌رمه‌ندانین.'; $TRANSLATE['30']['7']['150'] = 'جا کاتێک مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی (زانی بووی خه‌ریکی گوێره‌که په‌رستین) زۆر به‌توڕه‌یی و په‌ستی و غه‌مباریه‌وه وتی: به‌ڕاستی دوای ڕۆشتنی من جێنشینیه‌کی خراپی منتان کرد، ئه‌وه په‌له‌تان کرد له واده‌ی په‌روه‌ردگارتاندا؟ (ئیتر له‌داخی ئه‌و لادان و سه‌رگه‌ردانیه) تابلۆکانی (ته‌ورات)ی فڕێداو په‌لاماری قژی (هاروون)ی برای دا‌و ڕای کێشا بۆ لای خۆی، (هاروون) وتی: کوڕی دایکم (خه‌تای من نه‌بوو، من زۆر هه‌وڵمدا به‌ڵام بێ سوود بوو) به ڕاستی ئه‌و خه‌ڵکه زۆریان بۆ هێنام و هێزیان لێسه‌ندم، خه‌ریک بوو بشمکوژن (کاکه گیان) که‌وابوو دوژمنانم پێ شاد مه‌که و له‌گه‌ڵ قه‌ومی سته‌مکاردا حسابم بۆ مه‌که.'; $TRANSLATE['30']['7']['151'] = '(ئه‌وسا ئیتر مو‌سا به‌خۆیدا هاته‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگارا له خۆم و براکه‌شم خۆش ببه و هه‌ردووکمان بخه‌ره نێو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆته‌وه و تۆ له هه‌موو که‌س به‌سۆزتر و میهره‌بانتریت.'; $TRANSLATE['30']['7']['152'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که گوێره‌که‌که‌یان په‌رست، له‌ئاینده‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه خه‌شم و قینیان ده‌گاتێ و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تییش به‌شیان ده‌بێت له ژیانی دنیادا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی ئه‌وانه ده‌ده‌ینه‌وه که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['7']['153'] = 'ئه‌وانه‌ش که کرداره خراپه‌کانیان ئه‌نجامداوه و پاشان له دوای کرداره خراپه‌کان ته‌وبه‌یان کرد‌و په‌شیمان بوونه‌وه و باوه‌ڕێکی دامه‌زراویان هێنا، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) له دوای ئه‌نجامدانی ئه‌وکارانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['7']['154'] = 'کاتێک تووڕه‌یی مو‌سا هێور بۆوه، تابلۆکانی (ته‌ورات)ی هه‌ڵگرته‌وه، که‌له توێیدا ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تیادا ده‌دره‌وشایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن و مه‌به‌ستیانه لێیان نه‌ڕه‌نجێت.'; $TRANSLATE['30']['7']['155'] = '(دوای ماوه‌یه‌ک) مو‌سا حه‌فتا پیاوی له قه‌ومه‌که‌ی هه‌ڵبژارد (تا په‌شیمانی ته‌واو ده‌ربڕن له‌گوێره‌که په‌رستی، له‌کاتی دیاری کراودا بردنی بۆ لای کێوی طور) جا کاتێک تووشی بوومه‌له‌رزه‌که بوون و گرتنی، مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ ئه‌گه‌ر بتویستایه پێشتر منیش و ئه‌وانیشت له‌ناو ده‌برد، ئایا ئێمه له‌ناو ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و نه‌فامانه‌مان کردویانه، ئه‌مه هیچ شتێک نیه ته‌نها تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زاتی تۆ نه‌بێت که ئه‌وه‌ی بته‌وێت پێگومڕا ده‌که‌یت، ئه‌وه‌ش بته‌وێت هیدایه‌تی ده‌ده‌یت، هه‌ر تۆ پشت و په‌نای ئێمه‌ی، جا (داواکارین) لێمان خۆش ببیت و به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه، تۆ چاکترینی چاوپۆشیکه‌رانی.'; $TRANSLATE['30']['7']['156'] = 'داواکارین که له دنیادا چاکه‌مان بۆ پێش بهێنیت و له قیامه‌تیشدا، ئێمه به‌ڕاستی ڕێنموویی کراوین بۆ لای زاتی تۆ، (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا) فه‌رمووی: سزا‌و تۆڵه‌م تووشی که‌سێک ده‌که‌م که بمه‌وێت و (شایسته بێت)، ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیم هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، جا له‌مه‌ودوا ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه‌م تۆمار ده‌که‌م و بڕیار ده‌ده‌م بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌قواو پارێزکاری ده‌که‌ن و زه‌کات ده‌ده‌ن و ئه‌وانیش که باوه‌ڕی ته‌واو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌هێنن...'; $TRANSLATE['30']['7']['157'] = 'ئه‌وانه‌ی که شوێنی ئه‌م (محمد(صلى الله عليه وسلم) پێغه‌مبه‌ره هه‌واڵده‌ره نه‌خوێنده‌واره ده‌که‌ون ئه‌وه‌ی که (گاور‌و جوو، ناو‌و نیشانیان) ده‌ستیان ده‌که‌وێت نووسراوه لای ئه‌وان له ته‌ورات و ئینجیل‌دا، فه‌رمانیان پێده‌دات به‌چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی گوناهو خراپه‌یان لێده‌کات و هه‌رچیه‌ک پاک‌و چاکه بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌کات و هه‌رچی پیس و ناپوخته لێیان حه‌رام ده‌کات و ئه‌رکه قورس و سه‌نگینه‌کان له‌سه‌رشانیان لاده‌بات، ئه‌و کۆت و زنجیرانه‌ش که له‌سه‌ریان بوو لای ده‌بات (وه‌ک خۆ کۆشتن له‌کاتی ته‌وبه‌دا... هتد)، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێ هێناوه و پشتیوانیان لێکردوه و پشتگیریان کردووه و شوێنی ئه‌و نووره که‌وتوون (که قورئانه) و هاوڕێ له‌گه‌ڵیدا ڕه‌وانه کراوه، هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو ڕزگارن.'; $TRANSLATE['30']['7']['158'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو فرستاده‌ی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره، (تاهیچ که‌س نه‌ڵێت پیاوێکی خوێنده‌وار بووه و خۆی قورئانی داناوه) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خوا‌و به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن.'; $TRANSLATE['30']['7']['159'] = 'له قه‌ومی مو‌سا که‌سانێک هه‌ن (ژیر‌و هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به‌حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌و حه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).'; $TRANSLATE['30']['7']['160'] = 'ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به دوانزه تیره‌و تایه‌فه (دوای ئه‌وه‌ی به‌بیابانی سینادا کۆچیان ده‌کرد تووشی تینویه‌تیه‌کی زۆر بوون) و وه‌حی و نیگامان بۆ مو‌سا نارد کاتیک قه‌ومه‌که‌ی داوای ئاویان لێکرد که: به دار عاساکه‌ت بماڵه به‌به‌رده‌که‌دا ( هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) به‌رده‌که دوانزه کانی لێ هه‌ڵقوڵا، بێگومان هه‌ر تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ک کانیاوی خۆی زانی و هه‌وریشمان کرد به سێبه‌ر به‌سه‌ریانه‌وه (تا گه‌رما زۆریان بۆ نه‌هێنێت)و گه‌زۆ و باڵنده‌ی شه‌لاقه‌شمان به‌سه‌ردا باراندن، ده بخۆن له‌و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه پاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون، جا وه‌نه‌بێت ئه‌وانه سته‌میان له ئێمه کردبێت (به ناشوکری کردن و بێزاری ده‌ربڕین) به‌ڵکو سته‌میان هه‌ر له خۆیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['161'] = 'یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که پێیان وترا: له‌م شاره‌دا که (قودسه) نیشته‌جێ ببن و له‌و به‌روبوومانه‌ی که به ده‌ورو پشتیدا هه‌یه له هه‌ر شوێنێک ویستان به ئاره‌زووی خۆتان لێی بخۆن و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن و بڵێن په‌روه‌ردگارا؛ لێمان خۆش ببه‌و گوناهه‌کانمان لێ هه‌ڵوه‌رێنه، جا له ده‌روازه‌ی شاره‌وه به کڕنووشه‌وه بچنه ژووره‌وه، ئه‌وه ئیتر ئێمه له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بین، له‌ئاینده‌دا چاکه‌کاران پاداشتی زیاتریان ده‌ده‌ینه‌وه (له هه‌ردوو جیهاندا).'; $TRANSLATE['30']['7']['162'] = 'جا ئه‌وانه‌یان که سته‌میان کردبوو فه‌رمووده‌که‌یان گۆڕی به‌شتێک ئه‌وه نه‌بوو که پێیان وترا بوو، جائێمه‌ش سزا‌و به‌ڵایه‌کمان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا ناردن به‌هۆی ئه‌و سته‌مه‌وه که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['163'] = 'پرسیار له جووه‌کان بکه ده‌رباره‌ی ئه‌و شاره‌ی که له‌سه‌ر قه‌راغی ده‌ریا بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان له ڕۆژی شه‌ممه‌دا سنووریان ده‌شکاند (که بڕیار بوو ڕۆژی شه‌ممه ته‌رخان بێت ته‌نها بۆ خواپه‌رستی) کاتێک له ڕۆژی شه‌ممه‌که‌یاندا ماسیه گه‌وره‌کانیان به‌سه‌ر ئاوه‌وه بۆ ده‌هاتن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که شه‌ممه‌یان نه‌ده‌بوو ماسیه‌کانیان بۆ نه ده‌هات، ئا به‌و شێوه‌یه به‌هۆی یاخی بوون و لادانیانه‌وه تاقیمان کردنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['164'] = '(دیاره که هه‌ندێک له‌و جوله‌کانه فه‌رمانی خوایان شکاندووه، به‌هه‌ر فێڵێک بووه ڕاوی خۆیان کردوه، بۆیه ده‌سته‌یه‌ک له پیاو چاکانیان که‌وتوونه‌ته ئامۆژگاری کردنی ده‌ست درێژکاران) که‌چی کاتێکیش ده‌سته‌یه‌ک له‌وان وتیان: بۆچی ئامۆژگاری که‌سانێک ده‌که‌ن که خوا هه‌ر له‌ناوبه‌ریانه، یان سزاده‌ریانه به‌سزایه‌کی توند ( له وه‌ڵامیاندا) وتیان: ئاخر بابه‌ڵگه‌یه‌کی دڵسۆزی و غه‌مخۆری بێت بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و به‌و هیوایه ئه‌وان له خوا بترسن.'; $TRANSLATE['30']['7']['165'] = 'جا کاتێک فه‌رامۆشیان کرد ئه‌وه‌ی ئامۆژگاریان پێی کرابوو، ئێمه‌ش ئه‌وانه‌ی که قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌یان ده‌کرد ڕزگارمان کردن و ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد‌و هه‌وڵیاندا بۆ کردنی ئه‌وکاره ناڕه‌وایه، به‌سزایه‌کی سه‌خت گیرۆده‌مان کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سنوور ده‌رچوو بوون.'; $TRANSLATE['30']['7']['166'] = 'جا کاتێک هه‌ر سه‌رکه‌شییان کرد له‌وه‌ی که قه‌ده‌غه کرابوو لێیان، ئێمه‌ش پێمان وتن: ببنه کۆمه‌ڵه مه‌یمونێکی سووک و ڕیسواو دوور له ڕه‌حمی خوا.'; $TRANSLATE['30']['7']['167'] = 'یادی ئه‌و کاته‌ش بکه په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) بڕیاریدا و ڕایگه‌یاند به‌ڕاستی که‌سانێک ده‌نێرێته سه‌ریان تا ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری سه‌ختیان بدات، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زۆر به‌خێرایی تۆڵه ده‌سێنێت ( له سته‌مکاران)، هه‌روه‌ها بێگومان لێخۆش‌بوو میهره‌بانیشه ( بۆ ته‌وبه‌کاران و ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['7']['168'] = 'سه‌رئه‌نجامیش نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به‌چه‌ند به‌شه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا، هه‌یانه چاک و له خواترسه، هه‌شیانه وا نیه و له‌پله‌یه‌کی نزمدایه‌و به‌چه‌نده‌ها خۆشی و ناخۆشی تاقیمان کردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست).'; $TRANSLATE['30']['7']['169'] = 'جا له دوای ئه‌وان نه‌وه‌یه‌کی نوێ جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه ته‌وراتیان به‌میراتی وه‌رگرت، ئه‌وانه (به په‌رۆشه‌وه) په‌لاماری که‌لوپه‌لی (حه‌رامی) ئه‌م دنیایه ده‌ده‌ن و ده‌شڵێن چاوپۆشیمان لێده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر که‌لوپه‌لێکی تریان بۆ بێت وه‌ک ئه‌و، ئه‌وه وه‌ریده‌گرن و ده‌یماشنه‌وه (چاویان تێرنابێت)، باشه، ئایا ئه‌وانه له‌ڕێگه‌ی ته‌وراته‌وه په‌یمانیان لێ وه‌رنه‌گیراوه که به‌ناوی خواوه شتێک نه‌ڵێن جگه‌له حه‌ق و ڕاستی؟ خۆ هه‌رچی له ته‌وراتدا هه‌یه، ئه‌وانه خوێندویانه‌و ده‌یزانن!!، بێگومان ماڵی قیامه‌ت، به‌هه‌شتی به‌رین، چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناسی و دینداری ده‌که‌نه کاڵای باڵایان، باشه ئه‌وه تاکه‌ی ژیرنابن؟! (بۆ ئه‌وه‌نده دنیا په‌رستن)؟!'; $TRANSLATE['30']['7']['170'] = 'ئه‌وانه‌ش که به ته‌وراته‌وه پابه‌ندی ده‌که‌ن (که هانیان ده‌دات بۆ باوه‌ڕهێنان به‌محمد(صلى الله عليه وسلم)و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئێمه پاداشتی چاکسازان به‌زایه ناده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['7']['171'] = 'یادی ئه‌و کاته‌ش بکه‌ره‌وه که کێوی طورمان له جێی خۆی هه‌ڵکه‌ندو له شوێنی خۆی به‌رزمان کرده‌وه به‌سه‌ریاندا وه‌کو په‌ڵه‌هه‌ورێک، جا ئه‌وکاته (به‌ته‌واوی ترسیان لێ‌نیشت و) وایانزانی که ده‌که‌وێت به‌سه‌ریاندا، (ئه‌وسا پێمان وتن) ده ئیتر ئه‌وه‌ی پێمان به‌خشیوون به‌توندی بیگرن و له سنوور ده‌رمه‌چن و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی که پێمانداون هه‌میشه له یادتان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان بپارێزن.'; $TRANSLATE['30']['7']['172'] = 'یادی ئه‌وکاته‌ش بکه‌ره‌وه که په‌روه‌ردگارت پشتاو پشتی نه‌وه‌ی ئاده‌می کۆ کرده‌وه (له جیهانی په‌نهان و شاراوه‌دا په‌یمانی لێ وه‌رگرتن) و کردنی به شایه‌ت به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و (پێی فه‌رموون): ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوه نیم؟! هه‌موو وتیان: نابێت تۆ خوای ئێمه نه‌بیت، به‌ڵێ شایه‌تیمان داوه (که تۆ په‌روه‌ردگارمانیت)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو له ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن: به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێ‌ئاگا بوین!!'; $TRANSLATE['30']['7']['173'] = 'یاخود نه‌وه‌ک بڵێن: جا ئێمه چی بکه‌ین، به‌ڕاستی باو‌و باپیرانمان له پێشدا هاوه‌ڵیان بۆ خوا داناوه و ئێمه‌ش نه‌وه‌یه‌ک بووین دوای ئه‌وان هاتین و شوێنیان که‌وتین، جا ئایا تۆ له‌ناومان ده‌به‌یت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پێشێلکه‌رانی حه‌ق کردوویانه؟'; $TRANSLATE['30']['7']['174'] = 'ئا به‌وشێوه‌یه ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوونده‌که‌ینه‌وه (تالێی ورد ببنه‌وه) و بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر ڕاسته شه‌قامی ئیمان و خواناسین).'; $TRANSLATE['30']['7']['175'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی ئه‌و که‌سه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنه‌ره‌وه که فه‌رمانه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشی بوو، که‌چی ئه‌ویش خۆی لێ داماڵی و خۆی لێ دووره په‌رێز گرت، ئه‌وسا ئیتر شه‌یتان شوێنی که‌وت و دایه‌پێش و چووه ڕیزی سه‌ر لێشێواوانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['176'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه به‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه به‌رزمان ده‌کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆی چه‌سپان به‌زه‌ویه‌وه و (ده‌ستی کرد به‌دنیا په‌رستی و) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وت، جا نموونه‌ی (ئه‌و جۆره که‌سانه) وه‌کو نموونه‌ی سه‌گ وایه ئه‌گه‌ر ده‌ری بکه‌یت و پیایدا هه‌ڵبشاخێیت هه‌ناسه بڕکێیه‌تی (زمان ده‌رده‌کێشێت)، یاخود ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنیت ئه‌وه هه‌ر هه‌ناسه بڕکێیه‌تی، ئه‌وه نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه و بڕوایان پێی نه‌بووه، که‌وابوو ئه‌م جۆره به‌سه‌رهاتانه بگێڕه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی (دابچڵه‌کێن و) بیربکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['177'] = 'ئای که چه‌نده نموونه‌یه‌کی ناشرینه، نموونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوه، ئه‌وانه هه‌ر سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['7']['178'] = 'ئه‌وه‌ی خوا ڕێنموویی بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕێنموویی وه‌رگره، ئه‌وه‌ش که‌گومڕای بکات ئه‌وه هه‌ر ئه‌وانه زه‌ره‌رمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['7']['179'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه زۆر له په‌ری و ئاده‌میزادمان بۆ دۆزه‌خ دروست کردوه، ئه‌وانه ده‌زگای دڵیان هه‌یه و که‌چی حه‌قی پێ تێناگه‌ن، چاویشیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابینن، گوێیان هه‌یه که‌چی حه‌قی پێ نابیستن، ئا ئه‌وانه وه‌کو ئاژه‌ڵ وان ( له شوێنکه‌وتنی ئاره‌زوودا) به‌ڵکو ئه‌وانه وێڵ تریشن، ئا ئه‌وانه هه‌ر غافڵ و بێ ئاگان له حه‌ق.'; $TRANSLATE['30']['7']['180'] = 'هه‌ر بۆ خوایه هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن، واز بهێنن له‌وانه‌ی که له ناوه پیرۆزه‌کانی خوادا لادان ده‌که‌ن و (سیفه‌ت و ناوه‌کانی خوا به‌کارده‌هێنن بۆ غه‌یری خوا)، له ئاینده‌دا پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یان وه‌رده‌گرن که ئه‌نجامیان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['7']['181'] = 'له‌و خه‌ڵکه‌ش که دروستمان کردوون که‌سانێک هه‌ن که (ژیر‌و هۆشمه‌ندن و شوێنی حه‌ق ده‌که‌ون و) ڕێنموویی خه‌ڵک ده‌که‌ن و شاره‌زایان ده‌که‌ن به حه‌ق و ڕاستی، هه‌ر به‌وحه‌قه خه‌ڵکی ڕاست ده‌که‌نه‌وه (له لادان و سه‌رکه‌شی).'; $TRANSLATE['30']['7']['182'] = 'ئه‌وانه‌ش که به‌ڵگه و نیشانه و به‌رنامه‌ی ئێمه به‌درۆ ده‌زانن، له‌ئاینده‌دا ورده ورده به‌ره‌و تیاچوون ده‌یانبه‌ین له کات و شوێنێکدا که ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن و نایزانن.'; $TRANSLATE['30']['7']['183'] = 'من مۆڵه‌تیشیان ده‌ده‌م، به‌ڵام که تۆڵه‌م لێسه‌ندن به‌ڕاستی نه‌خشه‌و پلانی من توند‌و به‌هێزه.'; $TRANSLATE['30']['7']['184'] = 'باشه، ئه‌وه (ئه‌و خه‌ڵکه) بیریان نه‌کردۆته‌وه (له گوفتارو ڕه‌فتاری محمد(صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و هاوه‌ڵه‌یان هیچ نیشانه‌یه‌کی شێتی پێوه نیه، به‌ڵکو ئه‌و (به‌ڕێزه) هیچ شتێک نیه جگه بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['7']['185'] = 'ئایا بۆ سه‌رنجیان نه‌داوه له‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌یه‌ی خوا له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی که خوا به‌دی هێناون؟ (بۆ ئه‌وه‌نده بێ‌ئاگان؟) خۆ به‌ڕاستی نزیک بۆته‌وه ئاکامیان، جا به چ گوفتارێکی تر له دوای قورئان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟'; $TRANSLATE['30']['7']['186'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی خوا گومڕای بکات (به‌هۆی لاساری و بێ دینی خۆیه‌وه) ئه‌وه هیچ ڕێنموویکه‌رێکی نیه و خوایش لێیان ده‌گه‌ڕێ له ناو سه‌رگه‌ردانی و سه‌رکه‌شی خۆیاندا بسوڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['7']['187'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی قیامه‌ت: که‌ی به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی کاتی به‌رپا بوونی هه‌ر لای په‌روه‌ردگارمه، له‌کاتێکدا که‌س له سات و کاتی خۆیدا ده‌ری ناخات و به‌رپای ناکات زاتی په‌روه‌ردگار نه‌بێت، به‌رپا بوونی قیامه‌ت زۆر گرانه و زۆر ده‌که‌وێت له‌سه‌ر دانیشتوانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (چونکه شیرازه‌ی هه‌مووی تێکده‌چێت و لێکهه‌ڵده‌وه‌شێت) ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا نابێت کوتوپڕ نه‌بێت، له پڕ یه‌خه‌تان پێده‌گرێت، وا پرسیارت لێده‌که‌ن هه‌ر وه‌ک تۆ زۆر عه‌وداڵی زانینی هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت بیت و پرسیاری زۆرت له باره‌یه‌وه کردبێت!! پێیان بڵێ: به‌ڕاستی زانینی به‌رپا بوونی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکیش (ئه‌مه) نازانن.'; $TRANSLATE['30']['7']['188'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: که من ناتوانم هیچ قازانج یان زه‌ره‌رێک به‌خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌یب و شاراوه‌کانم بزانیایه ئه‌وه چاکه‌ی زۆرم کۆده‌کرده‌وه بۆخۆم و هیچ ناخۆشیه‌کیشم تووش نه‌ده‌بوو، من هیچ شتێک نیم ته‌نیا ترسێنه‌رێک (بۆ یاخیه‌کان) و مژده‌ده‌ریشم بۆ که‌سانێک که باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['7']['189'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که ئێوه‌ی له‌یه‌ک نه‌فس و له‌یه‌ک شت دروست کردوه‌و هه‌ر له‌ویش جووته‌که‌ی به‌دی هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئارامی له‌لا بگرێت، جا کاتێک پیاوه‌که چووه لای هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌ویش سکی پڕبوو به‌کۆرپه‌له‌یه‌کی سووک، (تا ماوه‌ی ١٢٠ ڕۆژ) ئافره‌ته‌که‌ش تێپه‌ڕی کرد به‌و ماوه‌یه‌دا، ئینجا کاتێک که باری به‌ره‌و سه‌نگینی ده‌چێت ئه‌و ژن و مێرده له خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌ڵێن: خوایه سوێند به تۆ، ئه‌گه‌ر منداڵێکی باش و بێ عه‌یبمان پێببه‌خشیت، ئه‌وه به‌ڕاستی له سوپاسگوزارانی تۆ ده‌بین.'; $TRANSLATE['30']['7']['190'] = 'که‌چی کاتێک نه‌وه‌ی پاک و بێ عه‌یبی پێ به‌خشین ئه‌وان هاوه‌ڵیان بۆ خوا دانا له‌وه‌ی که خوا پێی دابوون (به‌خشینی منداڵ ده‌ده‌نه پاڵ هۆکاره‌کان، نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خوا)، خوا به‌رزتره له‌وه‌ی که ئه‌وان هاوبه‌شی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['191'] = 'ئایا که‌سێک یان شتێک ده‌که‌نه شه‌ریک و هاوبه‌ش که ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات، له‌کاتێکدا خۆشیان دروستکراون و (هیچیان به‌ده‌ست نیه)...'; $TRANSLATE['30']['7']['192'] = 'ئه‌وانه ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌وان ببه‌خشن و ناشتوانن یارمه‌تی خۆیان بده‌ن و به‌رگریی له خۆیشیان بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['193'] = 'ئه‌گه‌ر بانگیشیان بکه‌ن بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه شوێنتان ناکه‌ون، چوونیه‌کیشه بۆتان ئایا بانگتان کردبن، یان ئێوه بێ ده‌نگ بن (ناتوانن بیانهه‌ژێنن ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر نه‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['7']['194'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئێوه هاواریان لێده‌که‌ن جگه‌له خوا‌و لێیان ده‌پاڕێنه‌وه، چه‌ند به‌نده‌یه‌کی وه‌ک ئێوه‌ن (هیچیان به‌ده‌ست نیه) ده هاواریان لێ بکه‌ن، بابێن به‌ده‌متانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن (له‌و داوایه‌تاندا).'; $TRANSLATE['30']['7']['195'] = 'ئایا ئه‌و په‌رستراوانه قاچیان هه‌یه پێی بڕۆن به‌ڕێوه؟ یان ده‌ستیان هه‌یه ڕای بوه‌شێنن و ئازاری نه‌یاره‌کانی پێ بده‌ن؟ یاخود چاویان هه‌یه پێی ببینن؟ یاخود گوێیان هه‌یه پێی ببیستن؟ ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: داوا له په‌رستراوه‌کانتان بکه‌ن و چیتان له ده‌ست دێت له پیلان گێڕان بیکه‌ن و مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن...'; $TRANSLATE['30']['7']['196'] = '(هه‌روه‌ها بڵێ): به‌ڕاستی پشت و په‌نای من ئه‌و خوایه‌یه که قورئانی دابه‌زاندوه‌و له‌کاتێکدا ئه‌و زاته سه‌رپه‌رشتی چاکان و پاکان ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['7']['197'] = 'ئه‌وانه‌ی که ئێوه جگه له خوا هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن ناتوانن سه‌رکه‌وتوتان بکه‌ن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن یارمه‌تی خۆیشیان بده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['7']['198'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت، ئه‌وه (بانگه‌وازت) نابیستن (چ جای ئه‌وه‌ی یارمه‌تیشت بده‌ن)، تۆ ده‌یانبینیت ئه‌وان سه‌یرت ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا که نابینن.'; $TRANSLATE['30']['7']['199'] = 'کاری ئاسان له‌خه‌ڵکی داوا بکه‌و چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیان بکه‌و، فه‌رمان بده به چاکه‌و کرده‌وه‌یه‌ک که په‌سه‌ندی شه‌رعه، ڕووش وه‌رگێڕه‌و پشت بکه له نه‌فام و تێ نه‌گه‌یشتوان.'; $TRANSLATE['30']['7']['200'] = 'ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌یه‌کت له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ پێشهات و ویستی له خشته‌ت به‌رێت و تووشی هه‌ڵه‌ت بکات، جا ئه‌وه تۆ په‌نا بگره به‌خواو پشت به‌و ببه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['7']['201'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و ته‌قوادار بوون، کاتێک خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵێک له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تووشیان بێت، ئه‌وه خێرا بێ‌دار ده‌بنه‌وه و خوای خۆیان بیر ده‌که‌وێته‌وه و هۆشیار ده‌بنه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ بینا ده‌بن و به‌رچاویان ڕوون ده‌بێت (رێبازی ڕاست به‌دی ده‌که‌ن و لێیان ناشێوێت).'; $TRANSLATE['30']['7']['202'] = 'برا شه‌یتانه‌کانیشیان کۆمه‌کیان ده‌که‌ن له گومڕایی کردنیان به‌ڕازاندنه‌وه و جوانکردنی گوناهو تاوانه‌کان، پاشان کۆڵ ناده‌ن و کول نابن (له گومڕایی کردنیاندا).'; $TRANSLATE['30']['7']['203'] = 'کاتێکیش تۆ (له‌سه‌ر داخوازیان)، به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌کیان بۆ نه‌هێنیت، ئه‌وه خوانه‌ناسان (به‌گاڵته پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی بۆ هه‌ڵت نه‌به‌ست و داتنه‌هێنا؟! بڵێ (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) من له‌و که‌سانه نیم که خۆم شت هه‌ڵبه‌ستم) به‌ڕاستی من ته‌نها شوێنکه‌وته‌ی ئه‌و نیگایه‌م که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه بۆم دێت، ئه‌م قورئانه‌ی (که ئێوه باوه‌ڕتان پێی نیه) چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و به‌رچاو ڕوونیه بۆ دڵه‌کان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['7']['204'] = 'کاتێکیش که قورئان ده‌خوێندرێت، ئه‌وه گوێی بۆ بگرن و دڵی بده‌نێ و بێ ده‌نگ بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕه‌حمتان پێ بکرێت و په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی پێتاندا بێته‌وه (گوێ گرتن به‌دڵ و بێده‌نگی کار کردی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر بیسه‌ر، بێجگه له پاداشتی بێ سنوور).'; $TRANSLATE['30']['7']['205'] = 'یادی په‌روه‌ردگارت له دڵ و ده‌روونی خۆتدا به لاڵانه‌وه‌و ترسه‌وه بکه‌و، بێ ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه ( له نێوان چپه و ئاشکرادا)، له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا، له‌بێئاگایان مه‌به (ئه‌وانه‌ی دڵیان غافڵه).'; $TRANSLATE['30']['7']['206'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی لای په‌روه‌ردگارتن خۆیان به‌گه‌وره ناگرن له په‌رستنی ئه‌و زاته‌داو به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و سوژده و کڕنووشی بۆ ده‌به‌ن (حه‌ق وایه سه‌رجه‌م ئاده‌میزاده‌کانیش چاو له‌وان بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['8']['1'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ده‌سکه‌وته‌کان، تۆ بڵێ: هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کان هی خوا‌و پێغه‌مبه‌رن (هه‌ر ئه‌وان بۆیان هه‌یه بڕیاری چۆنیه‌تی دابه‌ش کردنی بده‌ن)، که‌واته له خوا بترسن و چاکسازی نێوانی خۆتان بکه‌ن (مه‌یه‌ڵن له‌سه‌ر ته‌ماعی دنیا نێوانتان بشێوێت) و فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.'; $TRANSLATE['30']['8']['2'] = 'بێگومان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌وانه‌ن: (یه‌که‌م) که کاتێک ناوی خوا برا، ئه‌وه دڵه‌کانیان ده‌ترسێت و ده‌هه‌ژێت، (دووهه‌م) کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕیان زیاد ده‌کات، (سێهه‌م) (له هه‌موو کار‌و بارێکیشیاندا) هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری خۆیان ده‌به‌ستن...'; $TRANSLATE['30']['8']['3'] = '(چواره‌م) ئه‌وانه‌ن که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، (پێنجه‌م) هه‌ندێک له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی پێمانداون، ده‌به‌خشن و سه‌رفی ده‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['8']['4'] = 'ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ئیماندارانی ڕاسته‌قینه‌ن، چه‌نده‌ها پله‌وپایه‌ی به‌رزیان بۆ هه‌یه لای په‌روه‌ردگاریان و لێ‌خۆش بوون و ڕزق و ڕۆزی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ ڕێزدا.'; $TRANSLATE['30']['8']['5'] = '(شێوه‌ی دابه‌ش کردنی ده‌سکه‌وته‌کانی غه‌زای به‌در هه‌ندێ موسڵمان پێی دڵگران بوون) وه‌ک چۆن په‌روه‌ردگارت به حه‌ق و ڕاستی له نێو ماڵه‌که‌ت ده‌ری هێنایت له‌کاتێکدا به‌ڕاستی کۆمه‌ڵێک له بڕواداران پێی دڵگران بوون.'; $TRANSLATE['30']['8']['6'] = 'ئه‌و کۆمه‌ڵه ئیمانداره موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن له شتی ڕاست و دروستدا، دوای ڕوون بونه‌وه‌ی (جه‌نگیان پێ ناخۆشه) وه‌ک بدرێنه به‌ر بۆ مردن له‌کاتێکدا به‌چاوی خۆیان هۆکاری مه‌رگ ببینن.'; $TRANSLATE['30']['8']['7'] = 'یادی ئه‌و کاته بکه‌نه‌وه خوا به‌ڵێنی پێدابوون که یه‌کێک له‌و دوو ده‌سته‌یه به‌ڕاستی بۆ ئێوه ده‌بێت (یان کاروانه‌که یان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر له‌شکره‌که‌دا) ئێوه‌ش به‌ڕاستی ئاواته خوازن و حه‌ز ده‌که‌ن کاروانه بێ چه‌ک و ئاسانه‌که بۆ ئێوه بێت، خوایش ده‌یه‌وێت حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانه‌کانی خۆی بچه‌سپێنێت و کافرانیش بنه‌بڕ بکات و ڕیشه‌که‌نیان بکات...'; $TRANSLATE['30']['8']['8'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی بچه‌سپێنێت و به‌تاڵ و ناحه‌قیش پووچ بکاته‌وه و له‌ناوی ببات، هه‌رچه‌نده تاوانبار‌و تاوانکاران پێیان ناخۆشه.'; $TRANSLATE['30']['8']['9'] = 'یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که‌له په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وه و داوای یارمه‌تیتان لێ ده‌کرد، خوایش خێرا هات به هاناتانه‌وه و فه‌رمووی به‌ڕاستی من به‌هه‌زار فریشته‌ی تر یارمه‌تی و کۆمه‌کیتان ده‌که‌م به‌شوێن ئه‌وانی تردا.'; $TRANSLATE['30']['8']['10'] = 'ئه‌م یارمه‌تیه‌ش جگه‌له مژده‌یه‌کی خوایی شتێکی تر نه‌بوو، تا دڵه‌کانیشتان ئارام بگرێت و دڵنیابن به‌و یارمه‌تیه، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له لایه‌ن خواوه نه‌بێت نیه، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['8']['11'] = 'ئه‌و مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گه‌وره به‌وه‌نه‌وز دایگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنیه‌ک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و ئاوێکیشی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وه پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وه (تا له ڕووی جه‌سته و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن)و دڵه‌کانتان به‌هێزو دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت به خواوه و به‌و ئاوه پێیه‌کانیشتان جێگیر‌و قایم بکات.'; $TRANSLATE['30']['8']['12'] = 'ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت).'; $TRANSLATE['30']['8']['13'] = 'ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره.'; $TRANSLATE['30']['8']['14'] = 'ئه‌وه‌ته (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشه هه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕانه.'; $TRANSLATE['30']['8']['15'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وه پشتیان تێمه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['8']['16'] = 'هه‌رکه‌س له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.'; $TRANSLATE['30']['8']['17'] = 'که‌وابوو ئه‌ی ئیمانداران: وه‌نه‌بێت ئێوه کافرانتان کوشتبێت، به‌ڵکو خوا کوشتنی و له‌ناوی بردوون، تۆش ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو به‌کافران فڕێ‌دا ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کرده چاوی کافرانه‌وه)، تا ئیمانداران تاقی بکاته‌وه به تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی چاک، چونکه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (دوعا‌و نزایانه)، زاناشه (به‌نیه‌تی دڵیان).'; $TRANSLATE['30']['8']['18'] = 'ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانیه بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره، دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێ باوه‌ڕانه.'; $TRANSLATE['30']['8']['19'] = 'ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان، ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه.'; $TRANSLATE['30']['8']['20'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و له به‌رنامه‌ی ئه‌وزاته پشت هه‌ڵمه‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئێوه تێده‌گه‌ن و ده‌بیسن.'; $TRANSLATE['30']['8']['21'] = 'وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت: تێگه‌یشتین و بیستمان، گوێڕایه‌ڵین، له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن (چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه).'; $TRANSLATE['30']['8']['22'] = 'به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌ق بێژ نین)، ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیر‌و هۆشیان ناخه‌نه‌کارو تێنافکرن و بیر‌و مێشکیان قفڵ داوه).'; $TRANSLATE['30']['8']['23'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تیادا به‌دی بکردنایه، ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده‌نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن.'; $TRANSLATE['30']['8']['24'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به‌ده‌م بانگه‌وازی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه، چاک بزانن به‌ڕاستی خوا (زۆر به‌ئاسانی) ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بکه‌وێته نێوان ئاده‌میزاد و (ئاواته‌کانی) دڵیه‌وه (به‌گۆڕینیان)، (بیرتان نه‌چێت) به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['8']['25'] = 'هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره.'; $TRANSLATE['30']['8']['26'] = 'یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).'; $TRANSLATE['30']['8']['27'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خوا‌و له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته).'; $TRANSLATE['30']['8']['28'] = 'هه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆر‌و بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).'; $TRANSLATE['30']['8']['29'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن، ئه‌وه خوا به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، (چونکه)خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره.'; $TRANSLATE['30']['8']['30'] = '(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن، یان بتکوژن، یان ده‌رت بکه‌ن، ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خوایش پیلانی خۆی ده‌خاته‌کار (به‌پووچ کردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان)، دڵنیابن خوای گه‌وره چاکترینی هه‌موو پیلانسازو نه‌خشه سازانه (نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ربگرێ).'; $TRANSLATE['30']['8']['31'] = 'کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه بیستمان و ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه وێنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌گوت!!، ئه‌م بابه‌تانه جگه له داستانی پێشینان شتێکی تر نیه!!'; $TRANSLATE['30']['8']['32'] = 'یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه که بێ باوه‌ڕان وتیان: خوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م دین و به‌رنامه و قورئانه ڕاسته، له‌لایه‌ن تۆیشه‌وه ڕه‌وانه کراوه، ئه‌وه به‌رد له ئاسمانه‌وه ببارێنه به‌سه‌رماندا، یان به‌ڵاو سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ بهێنه!!.'; $TRANSLATE['30']['8']['33'] = 'بێگومان خوای گه‌وره (به‌قسه‌ی ئه‌وان ناکات) به‌ڵاو سزا نادات به‌سه‌ریاندا، له‌کاتێکدا تۆ له‌ناویاندا بیت (به ئومێدی ئه‌وه‌ی که هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن)، هه‌روه‌ها خوایش سزاده‌ر نیه له‌کاتێکدا ئه‌وان داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['8']['34'] = 'ئایا چی هه‌یه بۆ ئه‌وان که خوا سزایان نه‌دات؟! له‌کاتێکدا که ئه‌وان ڕێگری ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، ئه‌وانه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه نین که سه‌رپه‌رشتیاری بن، هیچ تاقمێک شایسته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری که‌عبه نیه بێجگه له خواناس و پارێزکاران، به‌ڵام زۆربه‌شیان (له‌و ڕاستیانه) بێ‌ئاگان.'; $TRANSLATE['30']['8']['35'] = 'ئه‌وانه نزا و پاڕانه‌وه‌شیان له‌لای ماڵی خوادا (که‌عبه‌ی پیرۆز) جگه له فیکه‌کێشان و چه‌پڵه لێدان شتێکی تر نه‌بووه، که‌وابوو بچێژن سزای کوشتن و دیلی (له غه‌زای به‌دردا) به‌وه‌ی که ئێوه بێ باوه‌ڕو له خوا یاخی ده‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['8']['36'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن، ماڵ و سامانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی به‌ربه‌ست دانێن و ڕێگری بکه‌ن له به‌رده‌م ئاین و ڕێبازی خوادا، جا ماڵ و سامانیان له ئاینده‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌که‌ن! پاشان ده‌بێته په‌شیمانی و داخ و حه‌سره‌ت له‌سه‌ریان، له‌دوایدا شکست ده‌هێنن، بێگومان ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون بۆ دۆزه‌خ کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['8']['37'] = '(به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌کان) بۆ ئه‌وه‌یه که: خوا که‌سانی ده‌روون پیس و ناپاک له‌که‌سانی ده‌روون خاوێن و پاک جیا بکاته‌وه و پیس و ناپاکه‌کانیش له‌سه‌ریه‌ک که‌ڵه‌که بکات و هه‌موویان بدات به مل یه‌کدا بۆ ئه‌وه‌ی کۆیان بکاته‌وه به‌گشتی، ئینجا فڕێیان بداته ناو دۆزه‌خه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['8']['38'] = 'ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) به‌کافران بڵێ: ئه‌گه‌ر کۆڵ بده‌ن و واز بهێنن و(باوه‌ڕبهێنن)، ئه‌وه بێگومان چاوپۆشی له گوناهی ڕابردوویان ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌به‌رده‌وامی دژایه‌تی (ئاینی خوا) بکه‌ن، جا ئه‌وه به‌ڕاستی یاسای نه‌ته‌وه یاخی بووه پێشینه‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.'; $TRANSLATE['30']['8']['39'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) ئێوه‌ش بجه‌نگن دژ به‌کافرو خوانه‌ناسان تا فیتنه و ئاشووب و ئازاردانی موسڵمان نه‌مێنێت و (ئه‌و خه‌ڵکه سه‌ربه‌ست بن له هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه و ئایندا)، تا دین و فه‌رمانبه‌رداری هه‌ر هه‌مووی بۆ خوا بێت، جا ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان کۆڵ بده‌ن، ئه‌وه بابزانن به‌ڕاستی خوا بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['8']['40'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خوانه‌ناسانه هه‌ر پشتهه‌ڵکه‌ن و واز نه‌هێنن، ئه‌وه بزانن که خوا پشتیوان و سه‌رپه‌رشتیارتانه که پشتیوانێکی چاک و یارمه‌تی ده‌رێکی چاکه.'; $TRANSLATE['30']['8']['41'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره...'; $TRANSLATE['30']['8']['42'] = 'کاتێک ئێوه له دامێنی خواری شیوه‌که و نزیکتر بوون به مه‌دینه و ئه‌وانیش له سه‌ره‌وه‌ی شیوه‌که‌وه بوون و دوورتر له مه‌دینه، کاروانه‌که‌ش له‌خوارترتانه‌وه بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیار‌و به‌ڵێنتان بدایه به‌یه‌کتر بگه‌ن له‌وکات و شوێنه‌دا ئه‌وه دوو به‌ره‌کی له‌نێوانتاندا دروست ده‌بوو، به‌ڵام خوا ده‌یه‌وێت بارودۆخێک پێش بهێنێت که بڕیاری له‌سه‌ردراوه (که سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانه و شکستی بێ باوه‌ڕانه)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت و به‌هانه‌ی نه‌مێنێت ئه‌وه‌ی که له زانستی خوادا له‌ناوچووه و بۆ ئه‌وه‌ی بژی له‌سه‌ر به‌رچاو ڕوونی و به‌ڵگه، ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا ده‌ژی له‌سه‌ر دینداری (سه‌رئه‌نجامی شه‌ڕی به‌در بۆ ئه‌وه بوو تا باوه‌ڕو بێ باوه‌ڕی بۆ هه‌ردوولا ڕوون بێت)و بێگومان خوا بیسه‌رو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['8']['43'] = 'کاتێک خوا ئه‌وانی له خه‌ونتدا به‌که‌م نیشان ئه‌دایت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانی به‌ژماره‌یه‌کی زۆر نیشانی بدایتایه ئه‌وه ئێوه لاواز ده‌بوون و تووشی نه‌هامه‌تی و کێشه ده‌بوون له باره‌ی جه‌نگ کردنه‌وه، به‌ڵام خوا به سه‌لامه‌تی و سه‌رکه‌وتوویی له‌و ترس و کێشه‌یه ڕزگاری کردن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌هه‌رچی له‌ناو دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.'; $TRANSLATE['30']['8']['44'] = 'کاتێکیش به‌یه‌کگه‌یشتن له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا له‌به‌رچاوی ئێوه، خوا ئه‌وانی به‌که‌م نیشان ده‌دان و ژماره‌ی ئێوه‌شی له‌به‌رچاوی ئه‌وان به که‌م ده‌نواند، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌وه پێش بێت که خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه، هه‌ر بۆ لای خوا سه‌ره‌نجامی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک ده‌گێردرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['8']['45'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: کاتێک ده‌گه‌نه ده‌سته‌یه‌ک و ڕوو به ڕووتان ده‌بنه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خۆڕاگربن و سه‌نگه‌ر چۆڵ نه‌که‌ن و زۆر یادی خوا بکه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو بن...'; $TRANSLATE['30']['8']['46'] = 'گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن له هه‌موو کردار‌و گوفتارێکداو ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌کدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌کداو یه‌کتر بشکێنن، ئه‌وه شکست و لاوازی ڕووتان تێده‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێت خۆگرو نه‌فس درێژ بن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه.'; $TRANSLATE['30']['8']['47'] = 'نه‌که‌ن وه‌ک ئه‌و جۆره که‌سانه بن که له وڵات و شوێنی خۆیان ده‌رچوون له‌به‌ر که‌ش و فش کردن و خۆ نواندن له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک و ده‌یانه‌وێت کۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م ڕێباز‌و ئاینی خوا، له‌کاتێکدا که خوای گه‌وره‌ش به‌ئاگایه به سه‌ره‌تاو سه‌ره‌نجامی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['8']['48'] = 'کاتێکیش شه‌یتان (به‌وه‌سوه‌سه و خه‌یاڵ) هه‌موو کرده‌وه ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌واکانی بۆ ڕازاندنه‌وه، وتی: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س ده‌ره‌قه‌تی ئێوه نایه‌ت و دڵنیابن منیش پشت و په‌نام بۆ ئێوه، جا کاتێک ئه‌و دوو له‌شکره یه‌کتریان بینی، ده‌ستبه‌جێ شه‌یتان پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه‌و وتی: به‌ڕاستی من به‌ریم له ئێوه! چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئێوه نایبینن، (دیاره که شه‌یتان بینیوویه‌تی چۆن فریشته ده‌سته ده‌سته داده‌به‌زن بۆ یارمه‌تی ئیمانداران، بۆیه له ترسا وتی): بێگومان من له خوا ده‌ترسم، خوایش زۆر سه‌خت و به زه‌بره له تۆڵه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['8']['49'] = 'کاتێک دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی له دڵیان‌دا نه‌خۆشی (بێ ئیمانی) تیا جێگیر بوو (به ئیماندارانیان) ده‌وت: ئا ئه‌وانه ئاینه‌که‌یان له خۆبایی کردوون (ئه‌گینا به‌و ژماره که‌مه‌وه چۆن خۆیان ده‌گرن)، (خوایش ده‌فه‌رمووێت) ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['8']['50'] = 'ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێک فریشته‌کان گیانی ئه‌وانه‌یان ده‌کێشا که بێ باوه‌ڕ بوون! که ده‌یانکێشا به‌ده‌م و چاو و پشتیاندا و (ڕاپێچیان ده‌کردن بۆ دۆزه‌خ و، پێیان ده‌وتن): ده بچێژن سزایه‌کی سوتێنه‌ر...'; $TRANSLATE['30']['8']['51'] = '(هه‌روه‌ها پێیان ده‌وتن) ئه‌و لێدان و سزایه هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که خۆتان به ده‌ستی خۆتان پێشتان خستووه و چونکه به‌ڕاستی خوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌مکار نیه له به‌نده‌کانی.'; $TRANSLATE['30']['8']['52'] = 'کار‌و کرده‌وه‌ی (خوانه‌ناسان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) وه‌کو داب و نه‌ریتی فیرعه‌ون و ئه‌و که‌سانه وایه که له (سه‌رده‌مه) پێشووه‌کاندا هاتوون پێش ئه‌مان، ئه‌وانه بڕوایان نه‌بوو به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، جا خوایش خه‌شمی لێ گرتن و له‌ناوی بردن به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه، به‌ڕاستی خوا به توانا‌و به‌زه‌بره له تۆڵه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['8']['53'] = 'ئه‌و سزا‌و له‌ناو بردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که (بڕیاری خوا وایه) بێگومان خوا هیچ نازو نیعمه‌تێکی نه‌گۆڕیوه که به‌خشیبێتی به‌هه‌ر قه‌وم و گه‌لێک، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، چونکه به‌ڕاستیش خوای گه‌وره بیسه‌ری (گوفتاره‌کانه) زانایه به‌کرداره‌کان.'; $TRANSLATE['30']['8']['54'] = '(ره‌وشتی ئه‌مانه) هه‌ر وه‌کو داب و نه‌ریتی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێشیان وایه، که به‌ڵگه‌و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان به‌درۆ ده‌زانی و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، له ئه‌نجامدا ئێمه‌ش به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه له‌ناومان بردن و دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیشمان نوقمی ده‌ریا کرد، هه‌مووشیان سته‌مکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['8']['55'] = 'به‌ڕاستی خراپترینی زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕ ناهێنن...'; $TRANSLATE['30']['8']['56'] = 'ئه‌وانه‌ی که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستن (که خیانه‌تت لێ ناکه‌ن) که‌چی پاشان له هه‌موو جارێکدا هه‌ر په‌یمانه‌که‌یان ده‌شکاند و ئه‌وان له خوا ناترسن و پارێزکاری ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['8']['57'] = 'جا هه‌رکاتێک ڕووبه‌ڕووی (خوانه‌ناسان) بویته‌وه له جه‌نگدا، ئه‌وه وایان لێ بکه ئه‌وانه‌ی له دوایانه‌وه‌ن و یارمه‌تیان ده‌ده‌ن په‌رش و بڵاو ببن، به‌و هیوایه‌ی ئه‌وان په‌ندو عیبره‌ت و ئامۆژگاریی وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['8']['58'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان ترسایت له ده‌سته‌یه‌ک (که په‌یمانت له‌گه‌ڵدا به‌ستوون) په‌یمانه‌که هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و خیانه‌تت لێ بکه‌ن ئه‌وه تۆیش له‌م کاته‌دا په‌یمانه‌که بده‌ره‌وه به‌روویاندا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک و ڕاست، (پێیان بڵێ که) په‌یمانه‌که‌یان نرخی نه‌ماوه، چونکه به‌ڕاستی خوا که‌سانی په‌یمان شکێن و ناپاکی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['8']['59'] = 'با ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون وا نه‌زانن که له ده‌ستمان ده‌رچوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه ناتوانن ده‌سه‌وسانمان بکه‌ن و له ده‌ستمان ده‌رناچن.'; $TRANSLATE['30']['8']['60'] = '(خوا فه‌رمان ده‌دات به‌کار به‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلام): هه‌رچی له تواناتاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕو ئاماده‌یی بکه‌ن (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی... هتد) و له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکه‌ن، با که‌سانی تریش جگه له‌م دوژمنانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یانناسێت و هه‌ر شتێک ببه‌خشن له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئه‌وه به‌زایه ناچێت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه‌و ئێوه سته‌متان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['8']['61'] = 'جا ئه‌گه‌ر (دوژمنان) به‌لای ئاشتیدا دایانشکاند و حه‌زیان پێ‌کرد تۆش (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌یی خۆت ده‌ربڕه و پشت به‌خوا ببه‌سته چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه (له پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره).'; $TRANSLATE['30']['8']['62'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (به داخوازی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا به‌سه (که نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویته ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه) چونکه هه‌ر ئه‌و زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...'; $TRANSLATE['30']['8']['63'] = 'دڵه‌کانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارایی زه‌وی هه‌یه، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایه تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایه به یه‌که‌وه، ئه‌وه نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانه په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی له نێوانیاندا به‌رپاکرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['8']['64'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): ته‌نها خوا به‌سه بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.'; $TRANSLATE['30']['8']['65'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی که کۆسپن له ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['8']['66'] = '(ئه‌ی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ده‌یزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، له‌به‌رئه‌وه): جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سداو ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زاردا، ئه‌ویش به‌ویست و یارمه‌تی خوا، خوایش یارو یاوه‌ری خۆڕاگرانه.'; $TRANSLATE['30']['8']['67'] = 'بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).'; $TRANSLATE['30']['8']['68'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوه پێش نه‌که‌وتایه (که مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێنه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌رتان گرت (له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['8']['69'] = 'که‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه، به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['8']['70'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['8']['71'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).'; $TRANSLATE['30']['8']['72'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه‌و تێکۆشاون له پێناوی ئاینی خوادا به خۆیان و ماڵ و سامانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش که پێشوازیان له کۆچبه‌ران کرد‌و له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان کردنه‌وه و پشتگیریان کردن، ئا ئه‌وانه هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کۆچیان نه‌کردووه، ئه‌وه بۆتان نیه پشتگیریان بکه‌ن له‌هیچ شتێکدا هه‌تا ئه‌وانیش کۆچ ده‌که‌ن (بۆ به‌هێزکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام)، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندارانه‌ی (که کۆچیان نه‌کردووه) داوای یارمه‌تی و پشتگیریان له ئێوه کرد بۆ سه‌رخستنی ئاینی ئیسلام، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌رتان بکه‌ن، جگه له‌سه‌ر ئه‌و عه‌شره‌ت و لایه‌نه‌ی که‌له نێوان ئێوه و ئه‌واندا په‌یمانێک هه‌بێت (ئه‌و په‌یمانه مه‌شکێنن)، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['8']['73'] = 'ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌ندێکیان پشتیوانی هه‌ندێکی تریانن و پشتیوانی له یه‌کتر ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ی ئیماندار کۆمه‌ک به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و پشتی یه‌کتر نه‌گرن ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا ناخۆشی و ناکۆکی و گوناهو تاوانی گه‌وره پێش دێت (ئازار و ناخۆشی بۆ ئێوه‌ی ئیماندار پێش دێت).'; $TRANSLATE['30']['8']['74'] = 'ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردوه و تێکۆشاون له پێناوی خوادا، ئه‌وانه‌ش جێگه‌ی کۆچبه‌رانیان کرده‌وه و (پێشوازیان کردن) و یارمه‌تیان دان، هه‌ر ئا ئه‌وانه بڕواداری ڕاسته‌قینه‌ن، (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌پێزو پڕ به‌ره‌که‌ت و جوان و ڕازاوه.'; $TRANSLATE['30']['8']['75'] = 'ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه له دوای کۆچ کردنی یه‌که‌م و کۆچیان کرد‌و هه‌وڵ و کۆششیاندا (له پێناوی گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا) له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئا ئه‌وانه‌ش له ئێوه‌ن (پله‌ی ئێوه‌یان هه‌یه)، ئه‌وانه‌ش که (سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی ئیمانی) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیشیان هه‌یه، هه‌ندێکیان شایسته‌ترن به‌هه‌ندێکی تریانه‌وه له به‌رنامه‌ی خوادا (واته ئه‌وان شایسته‌ترن له میرات به‌ریدا بۆ یه‌کتری)، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['1'] = 'ئه‌مه به‌ری بوونێکی گه‌وره و گرنگه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵدا به‌ستبوون له هاوه‌ڵگه‌ران (واته پسان و نه‌مانی ئه‌و په‌یمانانه‌یه که له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵگه‌راندا به‌ستراوه، چونکه ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له شکاندنی په‌یمانه‌که‌دا).'; $TRANSLATE['30']['9']['2'] = 'جا که‌واته ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران بۆتان هه‌یه چوار مانگ به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشته‌جێ بوونی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه)، بشزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌ست ئه‌و ده‌رناچن، به‌ڕاستیش خوای گه‌وره ڕیسواکه‌ری بێ باوه‌ڕانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['3'] = 'ئه‌مه‌ش بانگه‌وازو ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی، له ڕۆژی حه‌جی گه‌وره‌دا که: به‌ڕاستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌رین له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران، جا ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه له بێ باوه‌ڕی ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یاخی بن و پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، به‌سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازار!!...'; $TRANSLATE['30']['9']['4'] = 'به‌ڵام ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا به‌ستووه، پاشان پابه‌ندی په‌یمانه‌که بوون و هیچیان لێ که‌م نه‌کردووه و یارمه‌تی که‌سیشیان نه‌داوه دژتان، ئه‌وه ئێوه په‌یمانه‌که‌یان بۆ به‌رنه سه‌رو ته‌واوی بکه‌ن، تا کاتی دیاری کراویان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['9']['5'] = 'جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون (که بریتیه له: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو، یاخود به‌دیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن، جا ئه‌گه‌ر (پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ) ته‌وبه‌یان کرد‌و وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کرد‌و زه‌کاتیاندا، ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر به ڕاستیشیان نه‌بێت ئێوه حسابی ڕواڵه‌ت بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['9']['6'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار)، ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا (قورئان) ده‌بێت، پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه، ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن (خواناسی چیه).'; $TRANSLATE['30']['9']['7'] = 'چۆن په‌یمان ده‌بێت بۆ هاوه‌ڵگه‌ران (ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها جار په‌یمان ده‌شکێنن)، لای خوا‌و لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (په‌یمان نابێت)؟! جگه له‌وانه‌ی که له پاڵ مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه‌دا) په‌یمانتان (له‌گه‌ڵیاندا مۆرکرد) هه‌تا ئه‌وان پابه‌ند و ڕاست و دروست بن له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئێوه‌وه، ئه‌وه ئێوه‌ش پابه‌ندو ڕاست و ڕه‌وان بن بۆیان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['9']['8'] = 'چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن، نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن، نه‌په‌یمان، به‌ده‌م و زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن، دڵه‌کانیشیان دژ‌و بێزارن له‌وه‌ی که به‌ده‌م ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان له سنوور ده‌رچوون و په‌یمان شکێنن.'; $TRANSLATE['30']['9']['9'] = '(هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['9']['10'] = 'ئه‌وانه ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایه‌تی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن ده‌ستدرێژکاران.'; $TRANSLATE['30']['9']['11'] = 'جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.'; $TRANSLATE['30']['9']['12'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌یمانه‌کانیان بشکێنن له‌دوای به‌ستنی و گاڵته‌و تانه‌وته‌شه‌ریان له ئاین و به‌رنامه‌که‌تان ده‌دا، ئه‌وه بجه‌نگن دژی سه‌رانی کوفر، به‌ڕاستی ئه‌وان هیچ په‌یمانێکیان نیه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ بده‌ن و واز له بێ باوه‌ڕی خۆیان بهێنن.'; $TRANSLATE['30']['9']['13'] = 'باشه، ئایا ئێوه ناجه‌نگن دژی که‌سانێک که به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیان هه‌ڵوه‌شاندوه و هه‌وڵیشیاندا که پێغه‌مبه‌ر ده‌رکه‌ن له شاری (مه‌ککه) و هه‌ر ئه‌وانیش یه‌که‌مجار ده‌ستیان کرد به دژایه‌تیتان، ئایا له‌وان ده‌ترسن؟ جا خۆ هه‌ر خوا شایسته‌یه که لێی بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.'; $TRANSLATE['30']['9']['14'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) بجه‌نگن دژی بێ باوه‌ڕان، ئه‌وه خوایه که به‌ده‌ستی ئێوه سزایان ده‌دات و سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌تیان ده‌کات و ئێوه به‌سه‌ریاندا سه‌ر ده‌خات سینه‌ی گرۆی ئیماندارانیش گوشادو ئاسووده ده‌کات و دڵ و ده‌روونیان ساڕ‌ێژ ده‌کات (چونکه کاتی خۆی کافره‌کانی مه‌ککه زۆر ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیماندارانیان ده‌داو بێ به‌زه‌ییانه هه‌ندێکیان لێ شه‌هید کردن).'; $TRANSLATE['30']['9']['15'] = 'هه‌رچی ئازار‌و کینه‌ش هه‌یه له‌دڵی ئیمانداراندا لای ببات و نه‌یهێڵێت، خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌و په‌شیمانی له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که خۆی ده‌یه‌وێت و (شایسته‌یه)، خوای گه‌وره زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['16'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان ده‌زانی هه‌روا وازتان لێده‌هێنرێت (بێ تاقیکردنه‌وه) له‌کاتێکدا هێشتا خوا ده‌ری نه‌خستووه ئه‌وانه‌ی جیهادیان کردووه‌و تێکۆشاون له ئێوه‌و جگه‌له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران که‌سانی تریان نه‌کردووه به‌جێی متمانه‌و ڕاز‌و نهێنی خۆیان، خوایش هه‌میشه ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (به‌ڵام ده‌یه‌وێت هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌ون و بێنه‌روو).'; $TRANSLATE['30']['9']['17'] = 'شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.'; $TRANSLATE['30']['9']['18'] = 'به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.'; $TRANSLATE['30']['9']['19'] = 'ئایا ئێوه به‌ڕه‌واو دروستان دانا ئاوبه‌خشین به‌حاجیان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه)، وه‌ک ئه‌و که‌سه وابێت که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه‌و تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه وه‌ک یه‌کنین و له‌یه‌ک ئاستدا نین لای خوا، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار نادات.'; $TRANSLATE['30']['9']['20'] = 'ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه و جیهادو هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌نجامداوه له پێناوی ڕێباز‌و ڕه‌زامه‌ندیی خوادا به ماڵیان و به‌گیانیان، پله‌پایه‌و پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گه‌وره‌تره، ئا ئه‌وانه‌ش که باسکران هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن...'; $TRANSLATE['30']['9']['21'] = '(جا ئه‌وانه) په‌روه‌ردگاریان مژده‌یان ده‌داتێ به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی له لایه‌ن خۆیه‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی و خۆشنوودی و به‌هه‌شت و باخی بێ شومار، له کاتێکدا بۆ ئه‌وان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه که پێشکه‌شیان ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['9']['22'] = 'له‌هه‌مان کاتدا له‌و به‌هه‌شته‌دا بۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ژیان ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی خوای به‌خشنده پاداشتی گه‌وره و بێ سنووری له‌لایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['23'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا، هه‌رکه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.'; $TRANSLATE['30']['9']['24'] = '(ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر باو‌و باپیرانتان و براکانتان و هاوسه‌رانتان و عه‌شره‌ت و هۆزتان و ماڵ و سامانێک که به‌ده‌ستان هێناوه، یاخود بازرگانیه‌ک ده‌ترسن که شکان و بێ بازاڕی ڕووی تێبکات و خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لارێک که حه‌ز ده‌که‌ن لێتان تێک نه‌چێت و دڵخۆشن پێی، لاتان خۆشه‌ویستترو نازدارتر بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و جیهادو تێکۆشان له‌پێناو ڕێبازی ئه‌و زاته‌دا، ده ئه‌وه چاوه‌ڕوان بن، هه‌تا خوای گه‌وره دێت به فه‌رمانه‌کانیه‌وه و (تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت)، خوای په‌روه‌ردگاریش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی یاخی و له سنوور ده‌رچوو نادات.'; $TRANSLATE['30']['9']['25'] = 'سوێند بێت بێگومان خوای گه‌وره له زۆر شوێندا سه‌ری خستن (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، له ڕۆژی حونه‌ینیش کاتێک که زۆریی ژماره‌ی خۆتان سه‌رسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئه‌و زۆریه هیچ فریاتان نه‌که‌وت و بێ نیازی نه‌کردن، زه‌ویش چه‌نده فراوانه لێتان هاته‌وه یه‌ک و ته‌نگ بوه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌موو پشتان هه‌ڵکردو ڕاتانکرد.'; $TRANSLATE['30']['9']['26'] = 'پاشان خوای گه‌وره ئارامی و ئاسووده‌یی دابه‌زانده سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران و سه‌ربازانێکی دابه‌زان که نه‌تاندیووه، سزای ئه‌وانه‌شیدا که بێ باوه‌ڕان بوون، ئه‌وه‌ش سزای و پاداشتی بێ باوه‌ڕانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['27'] = 'ئینجا دوای ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت و شایسته بێت ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رده‌گرێت، خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['28'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن، ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت (بێگومان سامانی نه‌وت و کانزا‌کان به‌شێکن له‌و مژده‌یه) به‌ڕاستی خوا زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['29'] = '(ئه‌ی ئیمانداران) دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن و په‌یڕه‌وی دینی حه‌ق نابن، له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له (گاور‌و جوو) بجه‌نگن، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن، (له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و به‌شداری جه‌نگ ناکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['9']['30'] = 'جوله‌که وتیان: عوزه‌یر کوڕی خوایه، گاوره‌کانیش وتیان: مه‌سیح کوڕی خوایه!! ئا ئه‌و بوختانه (نابه‌جێیانه) قسه‌ی ئه‌وانه و به‌ده‌م ده‌یڵێن و لێی تێناگه‌ن (بیرێک ناکه‌نه‌وه، تیافکرن) ئه‌و گوفتاره‌یان لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه که پێشتر بێ باوه‌ڕ بوون (له‌وه‌دا که ده‌یانوت فریشته‌کان کچی خوان)، ده‌ک به‌کوشت چن و خوا له‌ناویان به‌رێت، ئاخر ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایانه چۆن هه‌ڵده‌به‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['9']['31'] = '(گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['9']['32'] = '(ئه‌وانه به‌و بیروباوه‌ڕه پووچانه‌یانه‌وه) ده‌یانه‌وێت نوورو ئاینی خوا به‌قاڵه‌ی ده‌میان بکوژێننه‌وه و خامۆشی بکه‌ن (به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) خوا ناهێڵێت ئاواتیان بێته دی و هیچ شتێکی تری ناوێت جگه له‌وه نه‌بێت ئاین و نووری خۆی سه‌ربخات و نووری خۆی ته‌واو بکات و ده‌ری بخات، هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.'; $TRANSLATE['30']['9']['33'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته بۆیه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئایینی ڕاست و دروستدا ڕه‌وانه کردووه تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو به‌رنامه و ئاینه‌کانی تردا، هه‌رچه‌نده موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران پێی سه‌غڵه‌ت و دڵته‌نگ بن.'; $TRANSLATE['30']['9']['34'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، چاک بزانن که زۆربه‌ی حاخام و مالومه‌کانی جوو و قه‌شه‌ی گاوران، ماڵ و سامانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق ده‌خۆن، به‌رهه‌ڵستی ڕێباز و ئاینی خوا ده‌که‌ن، جا ئه‌وانه‌ی که ئاڵتون و زیو کۆ ده‌که‌نه‌وه و قایمی ده‌که‌ن و له پێناوی ڕێبازی خوادا و بۆ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، نایبه‌خشن، ئه‌وه مژده‌ی سزایه‌کی پڕ ئێشیان بده‌رێ!!'; $TRANSLATE['30']['9']['35'] = '(ئه‌و سزا سه‌خته) له ڕۆژێکدا ده‌بێت ئه‌و پاره و سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه، له دۆزه‌خدا سوور ده‌کرێته‌وه، ناوچاو و لاته‌نیشت و پشتیانی پێ داخ ده‌کرێت، ئینجا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مه ئه‌و سامانه‌یه که کۆتان ده‌کرده‌وه بۆ خۆتان، ده بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که بۆ خۆتان کۆده‌کرده‌وه.'; $TRANSLATE['30']['9']['36'] = 'بێگومان ژماره‌ی مانگه‌کان لای خوا دوانزه مانگه، له‌کتێبی خوادا له (لوح المحفوظ) دا دیاریکراوه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، چوار مانگی به حه‌رام داناوه (واته جه‌نگ تیایدا نابێت به‌رپا ببێت)، هه‌ر ئه‌وه‌یه ئایین و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروست، که‌وابوو له‌و مانگانه‌دا سته‌م له خۆتان مه‌که‌ن و جه‌نگ به‌رپا مه‌که‌ن، به‌ڵکو ته‌نها دژی موشریکانی (شه‌ڕه‌نگێز) هه‌مووتان بجه‌نگن به گشتی هه‌روه‌کو ئه‌وان دژی ئێوه ده‌جه‌نگن به‌گشتی، ئینجا بشزانن که خوا یارو یاوه‌ری ئه‌و که‌سانه‌یه که لێی ده‌ترسن و پارێزکارن.'; $TRANSLATE['30']['9']['37'] = 'به‌ڕاستی دواخستن و ده‌ستکاری کردنی ئه‌و مانگانه‌ی که جه‌نگ تیایاندا حه‌رامه، بۆ کاتێکی تر؛ سه‌رکه‌شی و ڕۆچونێکی زیاتره له کوفر‌و خوانه‌ناسیدا، ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا بوون پێی گومڕا ده‌کرێن، ساڵێک ئه‌و ده‌ستکاریه به‌حه‌ڵاڵ داده‌نێن و ساڵێکیش به‌حه‌رام، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مانگانه ڕێک بکه‌ون له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئه‌و مانگانه‌ی که خوا حه‌رامی کردوون، به‌م جۆره ئه‌وه‌ی خوا حه‌رامی کردبوو حه‌ڵاڵیان ده‌کرد، ئه‌وانه کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانی خۆیان لا جوان کرابوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی هۆزی بێ باوه‌ڕان ناکات.'; $TRANSLATE['30']['9']['38'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه: ئه‌وه بۆچی کاتێک پێتان ده‌وترێت ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و هێرش به‌رن له پێناوی ئاینی خوادا (دژی ئه‌و خوانه‌ناسانه‌ی که خۆیان ئاماده کردووه بۆ کوژاندنه‌وه‌ی نووری خوا) ئێوه له‌شتان داده‌هێزرێت و ده‌لکێن به‌زه‌ویداو زه‌مین گیرده‌بن (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م بانگه‌وازه هه‌رکاتێک له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حه‌کیم و دانا‌و بڕوا پێ کراوه‌وه بڕیار درا، که هه‌ڵقوڵاوی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی ئیماندارانه و ئه‌زموونی ساڵه‌ها جیهادو خه‌باتی ژێر زه‌مینی هه‌یه، ده‌بێت له‌لایه‌ن هه‌موو ئیماندارانه‌وه په‌یڕه‌وی بکرێت) ئایا ئێوه ڕازین به ژیانی دنیا‌و به‌گرنگتری ده‌زانن له ژیانی نه‌بڕاوه‌ی قیامه‌ت له به‌هه‌شتی به‌رین، بێگومان ژیانی دنیا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژیانی پڕ له شادیی قیامه‌تدا زۆر زۆر که‌م ته‌مه‌ن و که‌م خۆشی یه.'; $TRANSLATE['30']['9']['39'] = 'ئه‌گه‌ر (بۆ جیهاد) ڕانه‌په‌ڕن و ده‌ستبه‌کار نه‌بن، ئه‌وه سزایه‌کی زۆر به‌ئێشتان ده‌دات و که‌سانێکی تر ده‌هێنێته کایه‌وه له ئێوه نه‌بن، وه‌نه‌بێت ئێوه بتوانن هیچ زه‌ره‌ر و زیانێک به خوا بگه‌یه‌نن، (به‌نه‌چوونتان به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه، به‌ڵکو نافه‌رمانی و دنیاپه‌رستی هه‌ر زیان له خۆتان ده‌دات)، خوایش هه‌میشه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره.'; $TRANSLATE['30']['9']['40'] = 'ئه‌گه‌ر ئێوه پشتگیری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌که‌ن و یارمه‌تی نه‌ده‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پشتگیری کرد‌و سه‌ری خست، کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ریان کرد له شاری مه‌ککه و یه‌کێک بوو له‌و دوو که‌سه کاتێک هه‌ردووکیان له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بوون (کاتێک بێ باوه‌ڕه‌کان گه‌شتبوونه ده‌وروبه‌ری ئه‌شکه‌وته‌که ئه‌بوبه‌کری هاوه‌ڵی خه‌می لێهات) پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) دڵی دایه‌وه و پێی وت: خه‌فه‌ت مه‌خۆ، دڵنیابه خوامان له‌گه‌ڵه، ئه‌وسا ئیتر خوا ئاسووده‌ی و ئارامی خۆی دابه‌زانده سه‌ری و پشتگیری و به‌هێزی کرد به سه‌ربازانێک که ئێوه نه‌تانده‌بینین و به‌رنامه‌و ئاینی بێ باوه‌ڕانی دانه‌واند و ڕیسواتری کرد، به‌رنامه‌و ئاینی خوایش هه‌میشه به‌رزو بڵندتره، خوایش هه‌میشه باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['41'] = '(ئه‌ی ئیمانداران هه‌ر کاتێک داواکران بۆ غه‌زا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه): ئێوه به‌چه‌کی سووک و سه‌نگین و به‌سواره و پیاده‌تانه‌وه ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و جیهاد و تێکۆشان بکه‌ن به‌ماڵ و سامان و گیانتان له پێناوی خوادا، ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['9']['42'] = 'ئه‌گه‌ر (غه‌زای ته‌بووک) ده‌ستکه‌وتێکی ئاسان و نزیک بوایه، یا سه‌فه‌رێکی مامناوه‌ندی بوایه، ئه‌وه دووڕووه‌کان شوێنت ده‌که‌وتن، به‌ڵام ڕێگه‌ی دوور‌و پڕ مه‌ینه‌ت بۆ ئه‌وان زه‌حمه‌ته، (جا له‌وه‌ودوا دێن) و سوێند به‌زاتی خوا ده‌خۆن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر بمانتوانیایه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌رده‌چووین و ده‌هاتین بۆ غه‌زا، ئه‌وانه به‌و ڕه‌فتارو درۆیانه‌یان، خۆیان تیاده‌به‌ن، خوایش ده‌زانێت به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['9']['43'] = 'خوا لێت خۆش بێت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)! بۆ مۆڵه‌تت دانێ (نه‌ده‌بوایه مۆڵه‌تیان بده‌یتێ) هه‌تا به‌چاکی بۆت ده‌ربکه‌وێت، کێ ڕاسته و باوه‌ڕ دامه‌زراوه، کێش درۆزن و دوورووه.'; $TRANSLATE['30']['9']['44'] = '(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه مۆڵه‌تت لێ ناخوازن (خۆ نادزنه‌وه له جیهادو له غه‌زا)، چونکه ئاماده‌ن ماڵ و سامان و گیانیان به‌خت بکه‌ن له پێناوی خوادا، خوایش زانایه به خاوه‌ن ته‌قواو پارێزکاران.'; $TRANSLATE['30']['9']['45'] = '(به‌ڵکو) به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن که باوه‌ڕ به‌خواو به ڕۆژی دوایی ناهێنن، ئه‌وانه هه‌میشه دوودڵن و دڵه ڕاوکێیانه، به‌رده‌وام له گومانی خۆیاندا سه‌رگه‌ردان و وێڵن و دێن و ده‌ڕۆن.'; $TRANSLATE['30']['9']['46'] = 'ئه‌گه‌ر ئه‌و دووڕووانه بیانویستایه ده‌رچن (بۆ غه‌زا) ئه‌وه خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد، به‌ڵام خوا چالاکی نواندن و ده‌رچوونی ئه‌وانی نه‌ویست (چونکه دڵ و ده‌روون نه‌خۆش بوون)، له‌به‌ر ئه‌وه سستی کردن و له‌شی قورس کردن پێیان وترا: دانیشن بۆ خۆتان له‌گه‌ڵ پیرو مناڵ و په‌ککه‌وته‌کاندا.'; $TRANSLATE['30']['9']['47'] = 'ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ده‌رچوونایه و له‌ناوتاندا بوونایه هیچیان بۆ ئێوه زیاد نه‌ده‌کرد بێجگه له سستی نه‌بێت (له ئاشووب و گێره شێوێنی زیاتریان له ده‌ست نه‌ده‌هات) و ده‌ستیان ده‌کرد به چرپ و چاپ له‌ناوتاندا و ده‌گه‌ران بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌لێنێک، به‌ئاواتی ئاشووب هه‌ڵگیرساندن له نێوانتاندا، که‌سانێکیش هه‌ن له‌نێو ئێوه‌دا، گوێیان بۆ ده‌گرن، خوایش چاک ئاگاداره به کاروکرده‌وه‌ی سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['9']['48'] = 'سوێند به خوا (ئه‌و دووڕووانه) پێشتریش هه‌وڵیان داوه فیتنه و ئاشووب (له نێوان ئیمانداراندا) به‌رپا بکه‌ن و چه‌نده‌ها فه‌رمان و نه‌خشه‌یان گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی فێڵت لێ بکه‌ن و وره‌ت بڕوخێنن، هه‌تا خوا کردی حه‌ق هات و سه‌رکه‌وت و دینی خوا پایه‌دار بوو، له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه سه‌غڵه‌تن (به پایه‌داری ئیسلام).'; $TRANSLATE['30']['9']['49'] = '(له‌و دووڕووه بێ چاوو ڕووانه) که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن: مۆڵه‌تم بده‌و تووشی گوناهو سه‌رپێچیم مه‌که!! (به‌بیانووی ئه‌وه‌ی له غه‌زادا، له‌وانه‌یه تووشی گوناهو هه‌ڵه ببێت!!) له حاڵێکدا ئه‌و جۆره که‌سانه با چاک بزانن که له گوناهو تاواندا ڕۆچوون، بێگومان دۆزه‌خیش گه‌مارۆی بێ باوه‌ڕانی داوه و (ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه).'; $TRANSLATE['30']['9']['50'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌گه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کت تووش بێت، ئه‌وه ئه‌وان پێی دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کت تووش بێت ئه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه پێشتر ده‌ستی خۆمانمان وه‌شاند (باشمان کرد نه‌چووین بۆ جه‌نگ، پێشبینی ئه‌مه‌مان ده‌کرد)، ئه‌وسا پشت هه‌ڵده‌که‌ن له کاتێکدا ئه‌وان دڵخۆش و شادمانن!...'; $TRANSLATE['30']['9']['51'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: هه‌رگیز له‌وه زیاترمان بۆ پێش نایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی که خوا بۆی نوسیووین (هه‌رچیش بۆمان پێش دێت هه‌ر خێره بۆمان)، ئه‌وزاته هه‌میشه یارو پشتیوانمانه، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['9']['52'] = '(به دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان) بڵێ: ئایا ئێوه له یه‌کێک له‌و دوو سه‌رئه‌نجامه چاکه زیاتر چاوه‌ڕوانی چیمان بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ردووکیان چاکن و ئاواتیان بۆ ده‌خوازین (که: یان سه‌رکه‌وتنه، یان شه‌هید بوون) ئێمه‌ش هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ین خوای گه‌وره به‌ڵاو سزایه‌کی تایبه‌تی خۆیتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، یان به‌ده‌ستی ئێمه تووشی شکستی و نه‌هامه‌تی ببن، ده ئیتر ئێوه خۆتان مه‌ڵاس بده‌ن و چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێین.'; $TRANSLATE['30']['9']['53'] = 'به دووڕووه‌کان (که ده‌یانه‌وێت له ماڵ به‌خشین خۆیان بشارنه‌وه) بڵێ: هه‌رچی ده‌به‌خشن به ڕه‌زامه‌ندیی یان به‌ناچاریی هه‌رگیز لێتان وه‌رناگیرێت، چونکه به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی گوناهبارو باوه‌ڕ دانه‌مه‌زراون.'; $TRANSLATE['30']['9']['54'] = 'هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی که ده‌یبه‌خشن لێیان وه‌رناگیرێت، چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) نیه و نایه‌ن بۆ نوێژ، مه‌گه‌ر به‌له‌ش به‌باری ته‌مه‌ڵی نه‌بێت، ماڵ و سامانیش نابه‌خشن مه‌گه‌ر له‌کاتێکدا که ئه‌وان نابه‌دڵ و سه‌خڵه‌تن.'; $TRANSLATE['30']['9']['55'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) نه‌ماڵ و سامان و نه نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['9']['56'] = 'ئه‌وانه سوێندیش به خوا ده‌خۆن که به‌ڕاستی له ئێوه‌ن، (به‌ڵام درۆ ده‌که‌ن) ئه‌وانه هیچ کاتێک له ئێوه نین، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن که له ترسا خه‌ریکن زیڕه بکه‌ن و ترسنۆکن.'; $TRANSLATE['30']['9']['57'] = 'خۆئه‌گه‌ر په‌نایه‌ک یان چه‌ند ئه‌شکه‌وتێک یان ژێر زه‌مینێکیان ده‌ست بکه‌وێت ئه‌وه به‌په‌له ڕووی تێده‌که‌ن و له‌کاتێکدا که ئه‌وان هیچ شتێک جڵه‌ویان ناگرێت (ئه‌وه‌نده له به‌شداربوونی غه‌زا ده‌ترسن).'; $TRANSLATE['30']['9']['58'] = 'هه‌یانه تانه‌و ته‌شه‌ر له تۆ ده‌دات له دابه‌شکردنی زه‌کات و ده‌ستکه‌وتدا (پڕوپاگه‌نده ده‌کات که گوایه عه‌داله‌ت و دادی تێدا نیه)، جا ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به‌شیان بدرێت ڕازین، ئه‌گه‌ر بێ به‌ش بکرێن لێی ئه‌وه خێرا ئه‌وان ڕق هه‌ڵده‌گرن و کینه له سینه ده‌گرن.'; $TRANSLATE['30']['9']['59'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ڕازی بوونایه به‌و به‌شه‌ی خوا به نسیبی کردوون و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی به‌خشیوون و به‌دڵ بیانوتایه: خوامان به‌سه (که لێمان ڕازی بێت)، ئێمه فه‌رامۆش ناکات له‌ئاینده‌دا هه‌ر پێمان ده‌به‌خشێت له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی له‌وه‌ی ده‌ستی ده‌که‌وێت پێمان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئێمه ئاوات و مه‌به‌ستمان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وه (ئه‌و کاته پاداشتی هه‌ردوو جیهانیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['9']['60'] = 'بێگومان زه‌کات ته‌نها بۆ هه‌ژارو نه‌داران و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کارمه‌ندن به‌سه‌ریه‌وه و به‌و موسڵمانه نوێیانه‌ی که هێشتا ئیمان جێگیر نه‌بووه له‌دڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیله‌کان و بۆ (یارمه‌تیدانی) قه‌رزداره‌کان و بۆ گه‌یاندنی ئاینی خوا (هه‌ر بوارێک که خزمه‌ت به‌بانگه‌وازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا به‌ره‌و پێش و سه‌رکه‌وتن ببات) هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ڕێبوارانه‌ش که پاره‌یان لێ ده‌بڕێت و نه‌دار ده‌که‌ون، (دابه‌شکردنی زه‌کات به‌و شێوه‌یه) فه‌رزه له لایه‌ن خواوه له‌گه‌ردنی ئیمانداراندا، خواش زانا‌و دانایه (له سامان به‌خشین و فه‌رزکردنی زه‌کاتدا).'; $TRANSLATE['30']['9']['61'] = 'هه‌ندێکی تر (له دووڕووه‌کان) ئه‌وه‌نده نه‌فامن، ئازاری دڵی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی که ده‌ڵێن: (محمد) گوێ بۆ هه‌موو که‌س ده‌گرێت، پێیان بڵێ: گوێ بیستی خێره بۆتان، باوه‌ڕی پته‌وی به‌خوا هه‌یه، باوه‌ڕی (به ڕاستگۆی) ئیماندارانیش هه‌یه، ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئه‌وانه‌تان که باوه‌ڕیان هێناوه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی ئازاری پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ده‌ن سزایه‌کی به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['9']['62'] = 'دووڕووه‌کان، سوێندتان به خوا بۆ ده‌خۆن تا بڕواتان پێبکه‌ن و ڕازیتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا که حه‌ق وایه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕازی بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕدارن...'; $TRANSLATE['30']['9']['63'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌وانه نازانن ئه‌و که‌سه‌ی که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به ڕاستی ئاگری دۆزه‌خ به‌شیه‌تی و بۆی ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌شدا، ئا ئه‌وه ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['9']['64'] = 'دووڕووه‌کان ده‌ترسن له‌وه‌ی سووره‌تێک دابه‌زێنرێته سه‌ریان، هه‌واڵیان بداتێ به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندایه، پێیان بڵێ: گاڵته بکه‌ن! بێگومان ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن خوا هه‌ر ئاشکرای ده‌کات (بۆ خۆتان و بۆ خه‌ڵکیش).'; $TRANSLATE['30']['9']['65'] = '(کاتێک تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گوفتاری نابه‌جێیان ئاگادار ده‌بیت) و لێیان ده‌پرسیت (ئه‌وه خه‌ریکی چین؟!) ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها ده‌مه‌ته‌قێ و گه‌مه‌و گاڵته‌مان ده‌کرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خوا‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی گاڵته‌تان ده‌کرد؟!'; $TRANSLATE['30']['9']['66'] = '(ئیتر بێ سووده) پاکانه مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه بێ باوه‌ڕ بوون دوای ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تدا باوه‌ڕتان هێنابوو ئه‌گه‌ر له ده‌سته‌یه‌کتان خۆش ببین (دوای ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه) ده‌سته‌یه‌کتان هه‌ر ئازار ده‌ده‌ین (به‌هۆی کاری نابه‌جێیه‌وه) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان تاوانبار‌و تاوانکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['9']['67'] = 'دووڕووه‌کان له پیاوان و له ژنان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا: فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خێر‌و چاکه ده‌که‌ن و ده‌ستیان ده‌نوقێنن (ماڵ و سامان به‌شی که‌س ناده‌ن)، ئه‌وانه خوایان فه‌رامۆش کردووه، خوایش ئه‌وانی پشت گوێ خستووه، به‌ڕاستی دووڕووه‌کان هه‌رخۆیان یاخی و له ئایین ده‌رچوون.'; $TRANSLATE['30']['9']['68'] = 'خوا (هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه و) به‌ڵێنی ئاگری دۆزه‌خی به دووڕووه‌کان له پیاوان و ژنان و به‌بێ باوه‌ڕانیش داوه، که به‌رده‌وام و نه‌مرن تیایدا، ئه‌و دۆزه‌خه‌یان به‌سه و کاڵا به‌قه‌د باڵایه‌و خوا نه‌فره‌تی لێکردوون و سزای به‌رده‌وامیش به‌شیانه و بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['9']['69'] = '(ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) وه‌ک ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن له پێش ئێوه‌دا بوون، که ئه‌وان له ئێوه به‌هێزتر بوون و ماڵ و منداڵیشیان له ئێوه زیاتر بوو، ئینجا ماوه‌یه‌ک به‌و به‌شه‌ی که هه‌یانبوو ڕایانبوارد، ئێوه‌ش ماوه‌یه‌ک ڕاتانبوارد به به‌شه‌که‌ی خۆتان، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه ڕایانبوارد به به‌شه‌کانی خۆیان!! ئێوه‌ش ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا وه‌ک چۆن ئه‌وان ڕۆچوون له ئاره‌زووبازیدا، ئا ئه‌وانه هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان پووچه‌ڵ بۆته‌وه و به‌که‌ڵکیان نه‌هات له دنیاوقیامه‌تدا ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان ڕه‌نج به‌خه‌سارن.'; $TRANSLATE['30']['9']['70'] = 'ئایا ئه‌وانه هه‌واڵی گرنگی قه‌ومه‌کانی پێش خۆیان پێ نه‌گه‌یشتووه (به‌تایبه‌تی) قه‌ومی نوح و عادو ثمود، قه‌ومی ئیبراهیم و نیشته‌جێکانی مه‌دیه‌ن (قه‌ومی شوعه‌یب)، هه‌روه‌ها ڕه‌فتار نزم و بێ ڕه‌وشته‌کان (قه‌ومی لوط)، جا هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هێنان، جا به‌ڕاستی وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو ئه‌وان سته‌میان له خۆیان کرد.'; $TRANSLATE['30']['9']['71'] = '(له‌و لاشه‌وه) ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان هه‌ندێکیان خۆشه‌ویست و پشتگیرو هاوکاری یه‌کترن (که ئه‌مه‌ش سیفه‌تیانه): فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتی ماڵیشیان ده‌به‌خشن و گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌دا خوا ڕه‌حمیان پێ ده‌کات و سۆزی ده‌بێت بۆیان، به‌ڕاستی خوا باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['72'] = 'خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان، به‌وه‌ی که باخه‌کانی به‌هه‌شتیان پێ ده‌به‌خشێت که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات و جاریه به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جێگه و ڕێگه و کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه‌ی تایبه‌تی له به‌هه‌شتداو له‌ناو باخی چڕوپڕی (عه‌دن) دا، له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا، که له هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کان به‌نرخترو گرنگتره، ئه‌وه خۆی سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['9']['73'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دژی کافر‌و دووڕووه‌کان بجه‌نگه و تێ بکۆشه و توند و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه سه‌رئه‌نجام و مه‌نزڵگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی خراپ و ناشرینه.'; $TRANSLATE['30']['9']['74'] = '(دووڕووه‌کان) سوێند به‌خوا ده‌خۆن که قسه‌یه‌کی نابه‌جێیان نه‌کردووه، که‌چی سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن، به‌ڵکو گوفتاری کوفر‌و بێ باوه‌ڕی هات به‌ده‌میاندا، ئه‌وانه دوای موسڵمانبوونیان بێ باوه‌ڕ بوونه‌وه، خه‌ریکی (پیلان)و نه‌خشه‌یه‌ک بوون به‌ڵام بۆیان نه‌لواو پێی نه‌گه‌یشتن (که شه‌هید کردنی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم)، هیچ شتێک ئه‌وانی تووڕه نه‌کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) ئیماندارانیان ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هره‌وه‌ر کرد له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، جا ئه‌و دووڕووانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و له ڕه‌فتاری نادروستیان پاشگه‌ز ببنه‌وه ئه‌وه چاکتره بۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و (هه‌ر خه‌ریکی نه‌خشه‌و پیلان بن) ئه‌وه بێگومان خوا سزای به ئازاریان ده‌دات له دنیا‌و قیامه‌تدا، که‌سیش یارو یاوه‌رو پشتیوانیان نابێت له زه‌ویدا.'; $TRANSLATE['30']['9']['75'] = '(له دووڕووه‌کان) که‌سانێک هه‌ن که په‌یمان و به‌ڵێنی به‌خوا داوه: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببه‌خشێت، به‌ڕاستی زه‌کات و خێری لێده‌که‌ین و بێگومان له ڕیزی که‌سانی چاک و خواناسیشدا ده‌بین.'; $TRANSLATE['30']['9']['76'] = 'جا کاتێک خوا له فه‌زڵ و به‌ره‌که‌تی خۆی پێی‌دان و به‌هره‌وه‌ری کردن، ئه‌وان ڕه‌زیلیان تێدا کرد‌و پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد له‌کاتێکدا که ئه‌وان هه‌میشه له به‌ڵێن و په‌یمان پشت هه‌ڵکه‌رن.'; $TRANSLATE['30']['9']['77'] = 'ئه‌وسا ئیتر به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێن شکاندنه‌یانه‌وه، خوا نه‌خۆشی دووڕوویی له دڵ و ده‌روونیاندا چه‌سپاندو دامه‌زراند تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاماده ده‌بن (له‌به‌رده‌م دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینه‌وه، چونکه نافه‌رمانی و سه‌رپێچیان کردووه له‌و به‌ڵێنه‌ی که دایان به خوا‌و و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که درۆیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['9']['78'] = 'مه‌گه‌ر ئایا ئه‌وانه نه‌یانده‌زانی به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئاگاداره به‌نهێنی و چپه‌و سرته‌یان؟ ئایا نه‌شیانده‌زانی که به‌ڕاستی خوا به‌ته‌واوی زانا‌و ئاگایه به‌هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کان؟'; $TRANSLATE['30']['9']['79'] = 'ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که پلار ده‌گرنه ئه‌و ئیماندارانه‌ی که زیاده به‌خشن له خێر کردندا به‌ویستی خۆیان له ڕێگه‌ی خوادا و پلاریش له ئیماندارانی هه‌ژار ده‌گرن که بێجگه له ڕه‌نجی شانی خۆیان هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، ئینجا هه‌ر گاڵته‌شیان پێده‌که‌ن، ئه‌وانه خوا تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنێت و ڕیسوایان ده‌کات، به‌هۆی ئه‌و گاڵته کردنه‌یانه‌وه و سزای به ئێش و ئازاریش به‌شیانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['80'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوای لێ‌خۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێ‌خۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت، ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت، ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو ناکات.'; $TRANSLATE['30']['9']['81'] = '(دووڕووه‌کان)، ئه‌وانه‌ی که به‌جێهێڵران له‌ناو مه‌دینه‌دا شادمان بوون به‌دانیشتنیان و دواکه‌وتنیان له پێغه‌مبه‌رو نه‌چوونیان بۆ غه‌زا، حه‌زیان نه‌کرد جیهادو تێکۆشان به خۆیان و ماڵیان له پێناوی خوادا بکه‌ن و به ئیماندارانیان وت: له‌م گه‌رمایه‌دا ده‌رمه‌چن بۆ جیهاد، ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ: ئاگری دۆزه‌خ به‌تینتر و به‌هێزتره له‌گه‌رمیدا ئه‌گه‌ر تێ بگه‌ن و بیر‌و هۆشیان بخه‌نه‌کار.'; $TRANSLATE['30']['9']['82'] = 'جا (وازیان لێ بهێنه) باکه‌مێک پێبکه‌نن (له دنیادا) و ده‌بێت زۆر بگرین (له قیامه‌تدا) له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['9']['83'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جا ئه‌گه‌ر خوا (له غه‌زای ته‌بووک) تۆی گه‌ڕانده‌وه بۆ مه‌دینه، پاشان ده‌سته‌یه‌ک له‌و (دووڕوو دنیا په‌رستانه) مۆڵه‌تیان لێ خواستیت تا له ئاینده‌دا به‌شداری غه‌زا بکه‌ن و ده‌ربچن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌وه تۆش پێیان بڵێ: ئیتر هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مندا ده‌رناچن و هه‌رگیز نابێت له‌گه‌ڵ مندا بجه‌نگن دژ به دوژمن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه له سه‌ره‌تاوه ڕازی بوون به‌دانیشتن و نه‌هاتن، ده ئیتر هه‌ر دانیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که مانه‌وه‌و دواکه‌وتن و نه‌هاتن.'; $TRANSLATE['30']['9']['84'] = 'هیچ کات له‌سه‌ر هیچ که‌س له‌و دووڕووانه نوێژ نه‌که‌ی که مرد، له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌شی مه‌وه‌سته، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه باوه‌ڕیان به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو و مردیشن له‌کاتێکدا له دین ده‌رچوو بوون.'; $TRANSLATE['30']['9']['85'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) ماڵ و سامان و نه‌وه‌یان سه‌رسامت نه‌کات به‌باشیان بزانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌ر ده‌یه‌وێت له ژیانی دنیادا تووشی به‌ڵاو سزایان بکات له ڕێگه‌ی ماڵ و سامان و نه‌وه‌یانه‌وه و گیانیان ده‌ربێت، له‌کاتێکدا که ئه‌وان بێ باوه‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['9']['86'] = 'کاتێکیش سووره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرێت و (داوایان لێ بکات) که باوه‌ڕ به‌خوا بهێنن و له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا جیهاد بکه‌ن و تێ بکۆشن و بچن بۆ غه‌زا، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داره‌کانیان (دووڕووه‌کان) مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و ده‌ڵێن: وازمان لێ بێنه تا له‌گه‌ڵ په‌ککه‌وته و دانیشتووه‌کاندا بین.'; $TRANSLATE['30']['9']['87'] = '(سه‌یره) ئه‌و ـ به‌ناو پیاوانه ـ ڕازی بوون که له‌گه‌ڵ پیره ژناندا بن و بمێننه‌وه‌و دڵیان مۆری به‌سه‌ردا نرابوو، ئه‌وانه (له حه‌قیقه‌تی ئاین و پاداشتی جیهاد) حاڵی نین و تێناگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['9']['88'] = 'به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا باوه‌ڕیان هێناوه، جیهادو تێکۆشانیان کردووه (بۆ چه‌سپاندنی ئاینی خوا) به ماڵ و سامان و گیانیانه‌وه، ئا ئه‌وانه هه‌رچی خێر‌و خۆشی هه‌یه به‌شیانه و ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌ربه‌رز و ڕزگارن.'; $TRANSLATE['30']['9']['89'] = '(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) خوا چه‌نده‌ها باخی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر (دره‌خته‌کانی و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا) ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['9']['90'] = '(له‌کاتی غه‌زای ته‌بووکدا) پاکانه‌که‌ران له بیابان نشینانی عه‌ره‌ب هاتنه (خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تیان بدرێت که نه‌چن بۆ جیهاد، هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که درۆیان له‌گه‌ڵ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یدا ده‌کرد دانیشتن و به‌شداری غه‌زاکه‌یان نه‌کرد، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له‌ناو ئه‌وانه‌دا له‌ئاینده‌دا سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازاریان تووش ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['9']['91'] = 'لاواز‌و نه‌خۆش و ئه‌وانه‌ش که خه‌رجییان ده‌ست ناکه‌وێت، هیچ گوناهو گله‌ییه‌کیان له‌سه‌ر نیه (له به‌شداری نه‌کردنی غه‌زادا) کاتێک دڵسۆز بن بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌سه‌ر ئه‌و چاکه‌خواز و پاکانه هیچ جۆره گله‌یی و ڕه‌خنه‌یه‌ک نیه، خوای گه‌وره لێ‌خۆش بووه و میهره‌بانیشه.'; $TRANSLATE['30']['9']['92'] = 'هه‌روه‌ها گله‌یی و ڕه‌خنه نیه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که دێن بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاخی سواریان بۆ په‌یدا بکه‌یت و بێن بۆ جیهاد، تۆش ده‌ڵێیت: هیچ شک نابه‌م تا بتانده‌مێ بۆ سواری (ئیتر به نائومێدی) گه‌ڕانه‌وه‌و چاویان فرمێسکی لێ ده‌ڕژا له خه‌فه‌تدا ئه‌سرینی لێ ده‌باری چونکه هیچ شک نابه‌ن بیبه‌خشن و خه‌رجی بکه‌ن (له پێناوی خوادا، چۆن له غه‌زا دواکه‌وتن)!!.'; $TRANSLATE['30']['9']['93'] = 'به‌ڵکو ته‌نها گله‌یی و ڕه‌خنه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن و خۆ ده‌دزنه‌وه، له کاتێکدا که ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ست ڕۆیشتوویشن، ڕازین له‌گه‌ڵ پیره ژنان و په‌ککه‌وتواندابن و بمێننه‌وه، خوایش مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا، بۆیه ئه‌وانه نازانن (خێر له چیدایه).'; $TRANSLATE['30']['9']['94'] = 'کاتێک ئێوه له غه‌زا ده‌گه‌ڕێنه‌وه دووڕووه‌کان دێن بۆ لاتان و داوای لێ بووردنتان لێ ده‌که‌ن!! پێیان بڵێ: داوای لێ بووردن مه‌که‌ن، هه‌رگیز باوه‌ڕتان پێناکه‌ین، خوایش ئاگاداری کردووین له هه‌موو هه‌واڵ و هه‌ڵس و که‌وت و گوفتار و نیه‌تێکتان، له ئاینده‌دا خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینن (له‌سه‌ر کوفر ده‌مێننه‌وه یاخود په‌شیمان ده‌بنه‌وه؟)، پاشان ده‌برێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته‌ی که زانا و ئاگای په‌نهان و ئاشکرایه، ئینجا ئاگادارتان ده‌کاته‌وه به‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['9']['95'] = 'که ئێوه گه‌ڕانه‌وه (له غه‌زا) بۆ لایان سوێندتان بۆ ده‌خۆن به خوا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ بهێنن و سه‌رزه‌نشتیان نه‌که‌ن، جا ئێوه‌ش وازیان لێ بهێنن و پشتیان تێبکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه (دڵ و ده‌روون) پیسن، شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['9']['96'] = 'هه‌ر سوێندتان بۆ ده‌خۆن تا لێیان ڕازی بن و چاوپۆشی‌یان لێبکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕازی بن لێیان، ئه‌وه بێگومان خوا له که‌سانی له ئایین ده‌رچوو ڕازی نابێت.'; $TRANSLATE['30']['9']['97'] = 'زۆربه‌ی عه‌ره‌به کۆچه‌ری و دێهاتی و بیابان نشینه‌کان (له عه‌ره‌به شارنشینه‌کان) دڵ ڕه‌قترن له باره‌ی کوفر‌و دووڕووییه‌وه (چونکه دوورن له سه‌رچاوه‌کانی زانست و مه‌ده‌نیه‌ته‌وه)، شایسته‌ترن ئه‌و سنوورانه نه‌زانن که: خوا ناردوویه‌تیه خواره‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام) خوای گه‌وره‌ش زانا و دانایه (به به‌نده‌کانی).'; $TRANSLATE['30']['9']['98'] = 'هه‌ر له‌و عه‌ره‌به بیابان نشینانه، که‌سانێک هه‌یه که ئه‌وه‌ی ده‌یبه‌خشێت به‌سه‌رانه و غه‌رامه‌ی ده‌زانێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌که‌ن چه‌نده‌ها به‌ڵاو ناخۆشی بێته سه‌رتان، یاخوا مه‌ینه‌تی خراپ به‌سه‌ر ئه‌واندا بێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌ره (به گوفتاریان)، زانایه (به نیه‌تیان).'; $TRANSLATE['30']['9']['99'] = 'له‌و عه‌ره‌به بیابان نشینانه که‌سانی تریان هه‌یه‌که ئیمان و باوه‌ڕ به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی ئه‌هێنن و ئه‌وه‌ی خه‌رجی ده‌که‌ن و ده‌یبه‌خشن به‌چه‌نده‌ها هه‌نگاوی نزیک بوونه‌وه‌ی لای خوای داده‌نێن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ند بن له چه‌نده‌ها دۆعای خێری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، - ئاگاداربن- به‌ڕاستی ئه‌و به‌خشینه‌یان مایه‌ی سه‌رفرازی و نزیک بوونه‌وه‌یانه له خواوه، سه‌رئه‌نجام خوا ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تیه‌وه، به‌ڕاستی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['100'] = 'خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی که پێشکه‌وتن و یه‌که‌م که‌س بوون له ئیسلام بوون و خزمه‌ت کردنی ئیسلامدا له‌کاروانی کۆچبه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی که به ڕێکوپێکی شوێنیان که‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون، باخه‌کانی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کانی و به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌مریدا بۆ هه‌میشه‌یش تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌ر که‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['9']['101'] = 'له‌و ناوچانه‌ی دهووروبهرتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزا‌و ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار.'; $TRANSLATE['30']['9']['102'] = '(بێجگه له‌وانه) که‌سانێکی تریش هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه، ئه‌مانه نزیکه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['103'] = 'له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه) زه‌کات و خێر وه‌ربگره، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامییه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['104'] = 'ئایا نه‌یانزانیووه که به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه قبوڵ ده‌کات له به‌نده‌کانی و هه‌موو خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌کیشیان لێ وه‌رده‌گرێت و به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['105'] = 'به‌و خه‌ڵکه بڵێ: ئێوه هه‌رچی ده‌توانن له کار‌و کرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه خوا کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه که نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وارو ده‌رئه‌نجامی ده‌بینن)، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['9']['106'] = 'که‌سانێکی تریش هه‌ن (له به‌جێ ماوه‌کان) ئه‌نجامی کرده‌وه‌یان دواخراوه بۆ فه‌رمانی خوا، یان سزایان ده‌دات (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دووڕووی) یاخود ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت (ئه‌گه‌ر په‌شیمان بن)، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['107'] = 'ئه‌و (دووڕووانه‌ی) که مزگه‌وتێکیان دروستکرد له‌به‌ر زه‌ره‌ردان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕی و دووبه‌ره‌کی به‌رپاکردن له‌نێوان ئیمانداراو بۆ چاوه‌ڕوان کردنی هاتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر دووژمنایه‌تی و جه‌نگیان دژی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد و بێگومان سوێند ده‌خۆن که: ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان چاکه بووه، (له کاتێکدا) خوایش شایه‌تی ده‌دات که به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['9']['108'] = 'هه‌رگیز له‌و مزگه‌وته‌دا ڕامه‌وه‌سته بۆ نوێژ کردن (چونکه) به‌ڕاستی مزگه‌وتێک شایسته‌یه که تۆ تیایدا بوه‌ستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا که هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسی دروست کراوه، (چونکه) له‌و مزگه‌وته‌دا چه‌ند که‌سانێکی مه‌ردی تیادایه که زۆر حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان خاوێن ڕابگرن (له ده‌روون و ڕواڵه‌تدا)، خوایش به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که خۆیان پاک ڕاده‌گرن.'; $TRANSLATE['30']['9']['109'] = 'جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مزگه‌وت و کار‌و شوێنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت چاکتره؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که بینای مزگه‌وت شوێن و به‌رنامه و کاری له‌سه‌ر لێواری که‌نده‌ڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامه‌زراند بێت، ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، خوای گه‌وره‌ش ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته سته‌مکاره ناکات.'; $TRANSLATE['30']['9']['110'] = 'ئه‌و بینایه‌ی دووڕووه‌کان دروستیان کرد به‌رده‌وام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵه ڕاوکێیه له دڵیان‌دا، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که دڵیان ده‌پچڕێت و ده‌مرن، بێگومان خوا زانایه (به پیلانی دووڕووه‌کان) دانایه (له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پووچ کردنه‌وه‌یاندا).'; $TRANSLATE['30']['9']['111'] = 'به‌ڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه (به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارێکی به‌خشنده‌یه، هه‌ر خۆی به‌خشێنه‌ری گیان و ماڵ و سامانه، که‌چی ئاوا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئیماندارانداو نرخێکی نه‌بڕاوه، نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا ده‌کوژن (له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا)، یان ده‌کوژرێن و (شه‌هید ده‌کرێن)، ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی، که‌واته زۆر دڵخۆش و کامه‌ران بن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی نه‌بڕاوه و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['9']['112'] = '(جا ئه‌وانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ده‌که‌ن پێشتر به‌م سیفه‌ته پیرۆزانه خۆیان ڕازاندۆته‌وه): ته‌وبه‌کارن و له‌هه‌ڵه‌کانیان په‌شیمانن، خواپه‌رستن (له هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتیاندا)، سوپاسگوزارن (له‌سه‌ر هه‌موو نازو نیعمه‌تێک)، گه‌ڕۆکن (له‌سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌ندێشه‌و بیر‌و هۆش به‌کارده‌هێنن بۆ بیر کردنه‌وه له بونه‌وه‌رو ده‌وروبه‌ر)، سوژده‌به‌رو کڕنوشبه‌رو نوێژ خوێنن، فه‌رمانده‌رن به‌هه‌موو چاکه‌یه‌ک، قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌و هه‌موو نادروستیه‌ک ده‌که‌ن و پارێزه‌رن بۆ سنووره‌کانی خوا‌و قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی، ئینجا مژده بده به‌ئیمانداران (ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیفاتانه له خۆیاندا ده‌هێننه دی).'; $TRANSLATE['30']['9']['113'] = 'بۆ پێغه‌مبه‌رو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ڕه‌وا نیه داوای لێ خۆشبوون بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بکه‌ن هه‌ر چه‌نده ئه‌وانه خزمی نزیکیش بن، دوای ئه‌وه‌ی که بۆیان ڕوون بۆته‌وه که به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن (به‌هۆی بێ دینی و تاوان و گوناهیانه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['9']['114'] = 'جا دوای لێ‌خۆش بوونی ئیبراهیم بۆ باوکی له‌به‌ر به‌ڵێنێک بوو که پێی دابوو، کاتێک بۆی ده‌رکه‌وت به‌ڕاستی باوکی دووژمنی خوایه، ئیتر خۆی لێ به‌ری کرد، به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر به‌سۆزو دڵ نه‌رم بوو و زۆر خاوه‌ن حیلم بوو.'; $TRANSLATE['30']['9']['115'] = 'هه‌رگیز خوا که‌سانێک گومڕا ناکات دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌تی داون، هه‌تا بۆیان ڕوون نه‌کاته‌وه که ده‌بێت له‌چی خۆیان بپارێزن، به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['9']['116'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌نداریه‌تی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئه‌و خوایه ژیان ده‌به‌خشێت و مردنیش پێش ده‌هێنێت، هه‌رگیز جگه له خوا که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت که یارو یاوه‌رتان بێت و پشتیوانی‌تان لێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['9']['117'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ته‌وبه‌ی قبوڵ کرد له پێغه‌مبه‌رو کۆچبه‌ران و پشتیوانان، ئه‌وانه‌ی که شوێنی پێغه‌مبه‌ر که‌وتن له‌کاتی سه‌غڵه‌تی و ته‌نگانه‌دا (له غه‌زای ته‌بووکدا)، دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ریک بوو دڵی ده‌سته‌یه‌کیان له خشته بچێت و (بێزاری ده‌ربڕێت)، له‌وه‌ودوا ته‌وبه‌و په‌شیمانی ئه‌وانیشی قبوڵ کرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره به‌سۆزو میهره‌بانه له‌گه‌ڵیاندا.'; $TRANSLATE['30']['9']['118'] = 'هه‌روه‌ها ته‌وبه‌ی ئه‌و سێ که‌سه‌شی وه‌رگرت که (له غه‌زای ته‌بووک) دواخران دوای ئه‌وه‌ی که زه‌وی چه‌نده فراوانه لێیان ته‌نگ بۆوه، خۆیشیان له خۆیان بێزار بوون، دڵنیاش بوون که هیج په‌نایه‌ک نیه (له‌خه‌شم و قینی خوا بیانپارێزێت) جگه له‌وه‌ی خۆیان بده‌نه په‌نای ئه‌و زاته، پاشان ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، تا ته‌وبه بکه‌ن، به‌ڕاستی هه‌ر خوا ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه. (له غه‌زای ته‌بووکدا سیان له هاوه‌ڵان بێ هیچ بیانوویه‌ک خۆیان دواخست که بریتی بوون له {که‌عبی کوڕی مالیک} و {مه‌راره‌ی کوڕی ڕه‌بیع} و {هیلالی کوڕی ئومه‌ییه}، کاتێک پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم گه‌ڕایه‌وه، دووڕووه‌کان ده‌هاتن و هه‌ریه‌ک به بیانویه‌ک پاکانه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و سێ ئیمانداره هیچ بیانویه‌کیان نه‌بوو، دانیان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا نا، پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم فه‌رمانیدا که‌که‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌کات و ده‌بێت نه‌چن به‌لای خێزانه‌کانیاندا، ئه‌م ته‌مێ کردنه‌ش، په‌نجا شه‌وی خایاند.'; $TRANSLATE['30']['9']['119'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له‌گه‌ك ڕاستگۆیان و ڕاستاندا بن.'; $TRANSLATE['30']['9']['120'] = 'ڕه‌وا نه‌بوو بۆ دانیشتوانی مه‌دینه و بیابان نشینانی ده‌وروبه‌ری دوا بکه‌ون (له جیهاد و غه‌زا) له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم و خۆیان خۆشتر بوێت له‌و، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی هیچ تینوویه‌تی و ماندوو بوون و برسێتیه‌کیان تووش نه‌ده‌هات له‌پێناوی خوادا (به‌زایه بچێت) و نه‌ده‌چوونه هیچ شوێنێک و پێیان نه‌ده‌خسته هیچ جێیه‌ک بێ باوه‌ڕان پێی سه‌غڵه‌ت بن و ده‌ستیان له هیچ دوژمنێک نه‌ده‌وه‌شان، که نه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌کارو کرده‌وه‌یه‌کی چاک بۆیان تۆمار نه‌کرێت، به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران به زایه نادات.'; $TRANSLATE['30']['9']['121'] = 'هه‌روه‌ها هیچ به‌خششێکیان پێشکه‌ش نه‌ده‌کرد بچوک یان گه‌وره و به‌هیچ دۆل و شیوێکدا تێ نه‌ده‌په‌ڕین، به چاکه بۆیان تۆمار نه‌کرێت، تا خوا به‌چاکترین شێوه پاداشتی ئه‌و کرده‌وانه‌یان بداته‌وه که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['9']['122'] = 'جا ڕه‌وا نیه هه‌رچی ئیمانداران هه‌یه به‌جارێک بچن بۆ غه‌زا (یان بۆ هه‌رکارێکی پێویست)، ده‌ی بۆچی له هه‌ر هۆزو ده‌سته‌یه‌ک، که‌سانێک نه‌چوون بۆ خوێندن تا شاره‌زابن له ئایین تێبگه‌ن و فێر ببن و قه‌ومه‌که‌شیان تێبگه‌یه‌نن و فێریان بکه‌ن کاتێک که گه‌ڕانه‌وه بۆ لایان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان هوشیار ببنه‌وه خۆیان بپارێزن له گوناهو خوا له خۆ نه‌ڕه‌نجێنن.'; $TRANSLATE['30']['9']['123'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بجه‌نگن دژی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که‌لێتان نزیک ده‌بنه‌وه به‌ده‌وروبه‌رتاندا (نیازی شه‌ڕ فرۆشتنیان هه‌یه) و باتوندو تیژی و هێزو تواناتان تیادا به‌دی بکه‌ن، بشزانن به‌ڕاستی خوا یارو یاوه‌ری پارێزکارانه.'; $TRANSLATE['30']['9']['124'] = 'کاتێکیش سوره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرا، هه‌ندێک له (دووڕووه‌کان به‌گاڵته پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: کێتان ئه‌م سوره‌ته باوه‌ڕی زیاد کردووه؟! جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێنا بوو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئیمان و باوه‌ڕی پته‌و تر کردن، ئه‌وانیش مژده به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن (ده‌رباره‌ی سه‌رکه‌وتن و خۆشی هه‌ردوو جیهان).'; $TRANSLATE['30']['9']['125'] = 'ئه‌وانه‌ش که نه‌خۆشی بێ دینی و دووڕوویی له دڵیاندایه، ئه‌وه سه‌رباری پیسی و ناپوختی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر سوره‌ته‌که پیسی و ناپوختیان زیاد ده‌کات، ده‌شمرن له‌کاتێکدا که بێ باوه‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['9']['126'] = 'ئایا (دووڕووه‌کان) نابینن و نازانن به‌ڕاستی ئه‌وان له هه‌موو ساڵێکدا جارێک یان دوو جار تاقی ده‌کرێنه‌وه، پیلان و نه‌خشه‌یان ده‌رده‌که‌وێت و (سووک و ڕیسوا ده‌بن)، پاشان ته‌وبه ناکه‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه‌و یاداوه‌ریش وه‌رناگرن و ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['9']['127'] = 'کاتێکیش سوره‌تێک له قورئان دابه‌زێنرا (ئه‌وان سه‌غڵه‌تن)، ئه‌وه هه‌ندێکیان ته‌ماشای هه‌ندێکی تریان ده‌که‌ن (حه‌ز ده‌که‌ن زوو ئه‌و شوێنه جێ بهێڵن، به‌چپه یان به‌ئیشاره‌ت) ده‌ڵێن: ئایا هیچ که‌س ده‌تانبینێت (له ئیمانداران)، پاشان به‌نهێنی خۆیان دزیه‌وه‌و ڕۆیشتن، له‌کاتێکدا خوای باڵاده‌ستیش دڵی ئه‌وانی وه‌رچه‌رخاندووه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن وحاڵی نین (ناشیانه‌وێت تێبگه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['9']['128'] = '(ئه‌ی خه‌ڵکینه) سوێند به خوا بێگومان پێغه‌مبه‌رێکتان بۆ ڕه‌وانه کراوه که هه‌ر یه‌کێکه له خۆتان، زۆر سه‌خته به‌لایه‌وه تووش بوونتان به‌به‌ڵاو ناخۆشی، زۆر به‌ته‌نگیشتانه‌وه‌یه و په‌رۆشه له‌سه‌رتان، زۆر دڵسۆزی ئیماندارانه و میهره‌بان و دلۆڤانه بۆیان.'; $TRANSLATE['30']['9']['129'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیی و میهره‌بانیه‌ی تۆدا) هه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێت بۆ نه‌گرن، ئه‌وه ئیتر تۆ بڵێ: من خوام به‌سه یارو یاوه‌رم بێت، که پشتگیرو یاریده‌ده‌رم بێت، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم، ئه‌و زاته‌ش په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['10']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه‌ی (له‌م سووره‌ته‌دا هه‌یه) چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمانێکی ئه‌و قورئانه‌پڕ له‌دانایی یه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['10']['2'] = 'ئایا چ سه‌ر سوڕمانێکی بۆ خه‌ڵکی تێدایه‌که‌وه‌حی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک له‌خۆیان که: خه‌ڵکی‌بێدار بکه‌ره‌وه‌و دایان بچڵه‌کێنه (تا خواناس و خواپه‌ره‌ست بن) و مژده‌بده‌به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌که‌بێگومان پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان بۆ هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگاریان وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م (محمد ناوه) جادووگه‌رێکی ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['10']['3'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله) یه، ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته‌چۆنێتی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له‌وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکا کار بێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، که‌وابوو بیپه‌رستن، جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!.'; $TRANSLATE['30']['10']['4'] = 'گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته‌و دروسته‌و نه‌گۆڕه، به‌ڕاستی خۆی سه‌ره‌تا دروست کراوان به‌دی ده‌هێنێت و دوایش وه‌ک خۆیان لێده‌کاته‌وه (تا له‌قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌به‌دادپه‌روه‌ری پاداشتیان بداته‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون خواردنه‌وه‌ی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['10']['5'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['6'] = 'به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['7'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌به‌ته‌مای ئاماده‌بوونی به‌ر باره‌گای ئێمه‌نین و (باوه‌ڕیان پێی نیه) و ڕازی بوون به‌ژیانی ئه‌م دنیایه‌و دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆش‌بوو و ئه‌وانه‌ش که‌خۆیان غافڵ و بێ ئاگان له‌ئایه‌ت و نهێنی دروست کراوه‌کانی ئێمه، (سه‌رنجی ناده‌ن و بیری لێناکه‌نه‌وه)...'; $TRANSLATE['30']['10']['8'] = 'ئا ئه‌وانه‌شوێن و جێگه‌یان ئاگره به هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['10']['9'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕی (ڕێک و پێک و دامه‌زراویانه‌وه) هیدایه‌ت و ڕێنموییان ده‌کات (بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی چاک، له‌و جیهانیشدا) له‌ناو به‌هه‌شته جۆراو جۆره‌پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌کاندا چه‌نده‌ها ڕوبار به‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕوات.'; $TRANSLATE['30']['10']['10'] = 'دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یان (له‌به‌هه‌شدا ئه‌مه‌یه: په‌روه‌ردگارا، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه ئه‌ی خوای میهره‌بان، چاک و چۆنیشیان له‌وێ سه‌لامکردنه، دواهه‌مین گوفتاریشیان دوای هه‌موو نازو نیعمه‌تێک، دوای هه‌موو به‌خششێک ئه‌وه‌یه‌که: پڕ به‌دڵ، له‌ناخی ده‌روونیانه‌وه به‌ڕاستی ده‌ڵێن: الحمد لله رب العالمین.'; $TRANSLATE['30']['10']['11'] = 'ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی تووشی شه‌ڕو ناخۆشی به‌زوویی بکردایه (له‌سه‌ر داخوازی خۆیان کاتێک ته‌نگه‌تاو ده‌بن) هه‌روه‌کو چۆن بۆ داخوازی خێر په‌له‌یانه، ئه‌وه هه‌ر هه‌موویان کۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنرا (به‌ڵام خوای گه‌وره واناکات، به‌ڵکو ده‌فه‌رموێت) جا ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه‌ببنه‌وه (باوه‌ڕیان پێی نیه)، ماوه‌یه‌ک وازیان لێده‌هێنین تا له‌سته‌میاندا ڕۆبچن و سه‌رگه‌ردان بن.'; $TRANSLATE['30']['10']['12'] = 'کاتێکیش ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌یان که‌باوه‌ڕ له‌ده‌روونیاندا به‌چاکی دانه‌مه‌زراوه) زیان و ناخۆشیه‌کی تووش بێت، ئه‌وه هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت بۆ لابردنی، له‌کاتی ڕاکشاندا، یان به‌دانیشتنه‌وه، یان به‌پێوه‌بێت، جا کاتێک زه‌ره‌ر و زیانه‌که‌ی لێ دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌و ده‌که‌وێته‌وه باری ئاسایی، هه‌روا ده‌ڕوات به‌ڕێدا و بارودۆخی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، هه‌روه‌ک ڕۆژێ له‌ڕۆژان هاواری له ئێمه نه‌کردبێت و ل ه‌ئێمه نه‌پاڕابێته‌وه تا ناخۆشی و زیانێک که‌تووشیبووه لێی دوور بخه‌ینه‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه بۆ له‌سنوور ده‌رچووان ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌یانکرد ڕازێنراوه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['13'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌سه‌ده‌کانی پێش ئێوه‌دا خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌ناو بردووه کاتێک سته‌میان کردووه‌و ڕۆچوون تیایدا، له‌کاتێکیشدا پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه بۆ هات و (په‌یامی خوایان پێ ڕاگه‌یاندن) وه‌نه‌بوو باوه‌ڕیشیان پێبهێنن، (ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن) ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له‌قه‌وم و گه‌لانی تاوانبار ده‌که‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['14'] = 'پاشان ئێمه ئێوه‌مان کرده جێ‌نشین له‌زه‌ویدا له‌دوای له‌ناوبردنی ئه‌وان، تا ببینین ئێوه چی ده‌که‌ن و چۆن ده‌که‌ن!'; $TRANSLATE['30']['10']['15'] = 'کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه که ڕوون و ئاشکرایه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه ببن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه له‌مه بهێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه، یان بیگۆڕه (به‌شێوه‌یه‌کی تر)، تۆیش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیه له‌خۆمه‌وه ئه‌وه بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکه‌وم جگه ئه‌وه نه‌بێت که به‌وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزایه‌کی سه‌ختی ڕۆژێکی زۆر گه‌وره‌ببم.'; $TRANSLATE['30']['10']['16'] = 'پێیان بڵێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه قورئانم به‌سه‌ردا نه‌ده‌خوێنده‌وه، خوایش ئاگاداری نه‌ده‌کردن پێی، چونکه به‌ڕاستی ئاشکرایه که‌من ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژم له‌ناوتاندا به‌سه‌ر بردووه پێش هاتنی قورئان (بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک له‌م قورئانه بزانم) که‌واته بۆچی عه‌قڵ وبیرو هۆشتان ناخهنهکار (که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار تا ته‌مه‌نی چل ساڵی هیچ نه‌ڵێت، به‌مه‌رجێک ناو بانگی ده‌رکرد بێت به‌ڕاستگۆیی و ئه‌مینداری، که‌چی له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه ئه‌م قورئانه ڕێک و پێکه ڕابگه‌یه‌نێت، ئایا ڕه‌وا نیه هه‌ر که‌س ده‌یبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت به‌نێره‌ری قورئان و ئه‌و که‌سه‌ش که‌بۆی ڕه‌وانه‌کراوه؟)'; $TRANSLATE['30']['10']['17'] = 'جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت، یاخود ئایاته‌کانی به درۆ بزانێت و بڕوای پێی نه‌بێت، به‌ڕاستی تاوانباران سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['10']['18'] = '(بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێک ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.'; $TRANSLATE['30']['10']['19'] = 'خه‌ڵکی له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونیاندا به‌ش به‌ش نه‌بوون به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک پارچه‌بوون، یه‌ک ئاین بوون، یه‌ک بیر‌و باوه‌ڕ بوون، جا که (زه‌مان تێپه‌ڕی و زۆر بوون و له‌سه‌رچاوه‌ی نووری پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه) ناکۆکی و جیاوازی له‌نێوانیاندا په‌یدا بوو به‌ش به‌ش بوون، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارداده‌ی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، ئه‌وه دادپه‌روه‌ری هه‌ر له‌دنیادا له‌نێوانیاندا ئه‌نجامده‌درا، (حه‌ق و ڕاستی ڕوون ده‌کرایه‌وه) له‌و شتانه‌دا که‌کێشه‌و جیاوازی تێدا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['20'] = '(هه‌روه‌ها بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: بۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ک دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌وه له‌وه‌ڵامیاندا بڵێ: به‌ڕاستی موعجیزه‌و نهێنی و شاراوه‌کان ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، جا ئێوه چاوه‌ڕوانی بکه‌ن، بێگومان منیش له‌گه‌ڵتاندا له‌چاوه‌ڕوانانم.'; $TRANSLATE['30']['10']['21'] = 'کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['22'] = '(ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ڕان) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی، ئه‌وه بایه‌کی توند‌و به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به‌سۆزه‌وه) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت، له‌کاتێکدا بیر‌و باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵایه، له‌م ته‌نگانه‌یه، ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['23'] = 'جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت، ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['10']['24'] = 'بێگومان نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه، هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێت له‌ئاسمانه‌وه دامانباراندووه جا به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه‌ده‌کات و به‌یه‌کدا چوون (به‌رو بوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) لهوخۆراکانهی که‌هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، هه‌تا کاتێک وای لێ دێت زه‌وی، به‌جوانی نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، خه‌ڵکه‌که‌ی وا گومان ده‌به‌ن به‌ڕاستی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واون به‌سه‌ریدا (ئا له‌وکاته‌دا که‌خه‌ڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان به‌دنیا خۆشه‌و هه‌رچی گوناهو تاوانه ده‌یکه‌ن) ئه‌وه فه‌رمانی ئێمه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا، ئه‌وسا وه‌ک کشتوکاڵی دروێنه‌کراوی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئابه‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکه‌وتنی زانستی ده‌گاته ئاستێکی زۆر باڵا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له‌پڕێکدا خوا کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هێنێت).'; $TRANSLATE['30']['10']['25'] = 'خوای گه‌وره‌ش بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له‌شادی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌ر که‌سێک ئه‌و زاته بیه‌وێت (خۆیشی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی) ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['10']['26'] = 'بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاده‌یه، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره) ڕووخساریشیان ڕه‌شی و تاڵی و ڕیسوایی و زه‌لیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['10']['27'] = 'ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['10']['28'] = 'ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!!'; $TRANSLATE['30']['10']['29'] = 'ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین.'; $TRANSLATE['30']['10']['30'] = 'ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..'; $TRANSLATE['30']['10']['31'] = '(ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر‌و بارانه‌وه) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاو‌و هه‌واوه) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێیه که‌هه‌موو کار‌و فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['32'] = 'جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان، (باشه) دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه) چۆن لاده‌درێن (له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['33'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه (چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ر تاوانبارن و سه‌ر که‌شی ده‌که‌ن) بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌سنوور ده‌رچوون بڕاوه‌ته‌وه، که ئه‌وانه به‌ڕاستی هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['10']['34'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئایا له‌و شتانه‌ی که ئێوه له‌جیاتی خوا (ده‌یپه‌رستن) که‌سێک هه‌یه که بتوانێت شتێک دروست بکات له‌سه‌ره‌تاوه، یان ئه‌گه‌ر دروستی کردوو دوایی نه‌ما، ئایا ده‌توانێت سه‌ر له‌نوێ بیهێنێته‌وه کایه؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ: هه‌ر خوا، الله، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت له‌سه‌ره‌تاو نه‌بوونه‌وه خه‌ڵکی و هه‌موو شت دروست بکات و پاشان دوای مردن و نه‌مان دووباره‌ی بکاته‌ه‌وه، که‌وابوو چۆن لائه‌درێن له‌حه‌ق به‌هۆی درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['35'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا که‌سێک یان شتێک هه‌یه له په‌رستراوه‌کانتان، هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی (بێگومان نه‌خێر) ده‌ی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حه‌ق و ڕاستی ده‌کات، جا ئایا که‌سێک ڕێنموویی بکات بۆ حه‌ق و ڕاستی شایسته‌تره که‌په‌یڕه‌وی بکرێ یان که‌سێک ڕێنمووی وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ڕێنموویی بکرێ؟ ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن؟ فه‌رمانی وا ده‌رده‌که‌ن.؟'; $TRANSLATE['30']['10']['36'] = 'زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستیه‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['37'] = 'وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه.'; $TRANSLATE['30']['10']['38'] = 'به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد (صلی الله علیه وسلم) قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، بڵێ: ده‌ئێوه‌ش سووره‌تێک وه‌ک سووره‌ته‌کانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکه‌ن له‌هه‌ر که‌سێکی تر که ده‌توانن جگه له‌خوا (که‌یارمه‌تیتان بدات) درێغی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن.'; $TRANSLATE['30']['10']['39'] = 'به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه ئه‌وانه بڕوایان به‌قورئان نه‌کردووه که‌هیچ شتێکیان نه‌زانیووه ده‌رباره‌ی، هێشتا بۆیان نه‌هاتووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به‌ڵێنی پێداون، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، ده‌ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده بزانه سه‌رئه‌نجامی سته‌مکاران چۆن بووه.'; $TRANSLATE['30']['10']['40'] = 'له‌و خه‌ڵکه‌دا که‌سانێک هه‌ن ئیمان و باوه‌ڕ به‌قورئان ئه‌هێنن و هه‌شیانه ئیمان و باوه‌ڕی پێناهێنێت، په‌روه‌ردگاری تۆیش هه‌میشه ئاگاداره به‌وانه‌ی که‌تۆوی خراپه ده‌چێنن.'; $TRANSLATE['30']['10']['41'] = 'ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی، ئه‌وه تۆش بڵێ: کار‌و کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['42'] = '(له‌و بێ باوه‌ڕانه) که‌سانێک هه‌یه گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات (کاتێک قورئان ده‌خوێنیت)، جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار.'; $TRANSLATE['30']['10']['43'] = 'هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵس و که‌وت و گوفتارو ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه، جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌روونیان تاریکه و نایانه‌وێت نووری ئیسلام دڵ و ده‌روونیان ڕووناک بکاته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['10']['44'] = 'به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['45'] = 'ڕۆژێک دێت خوا هه‌ر هه‌مووانیان کۆده‌کاته‌وه، وا هه‌ست ده‌که‌ن ته‌نها سه‌عاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هه‌مووان یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای خوا، خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕویان تێده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رگر نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['10']['46'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمان (بۆ خوا نه‌ناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بده‌ین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نه‌بینیت، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه (له‌ده‌ستمان ده‌رباز نابن)، له‌وه‌و دواش خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['47'] = 'بۆ هه‌موو قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێک هه‌بووه، جا کاتێک (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['10']['48'] = '(بێباوه‌ڕان) ده‌ڵێن: کوا، که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت؟ که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!'; $TRANSLATE['30']['10']['49'] = 'پێیان بڵێ (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت، ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون، نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون.'; $TRANSLATE['30']['10']['50'] = 'بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌شه‌وگاردا یان له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، تاوانباران (به‌ته‌مای چین!) ئاخۆ بۆچی په‌له ده‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['51'] = 'دوای ئه‌وه ئایا که (قیامه‌ت) ڕوویداو به‌رپا بوو باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟!. ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟! خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی (به‌گاڵته پێ کردنه‌وه) په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نه‌بوو)!'; $TRANSLATE['30']['10']['52'] = 'ئه‌وسا به‌وانه‌ی که سته‌میان له خۆیان کرد ده‌وترێت: ده‌بچێژن سزا‌و ئازاری نه‌بڕاوه، مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رامبه‌ری کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆتانه‌وه نادرێته‌وه که ده‌تانکرد؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['53'] = '(بێباوه‌ڕان به‌گاڵته‌وه لێت ده‌پرسن): ئایا به‌رپا بوونی قیامه‌ت ڕاسته؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: به‌ڵێ، ڕاسته، سوێند به‌په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی و (هه‌ر پێش دێت و) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سته‌وسان بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['54'] = 'ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['10']['55'] = '(خه‌ڵکینه) ئاگاداربن و بیرتان نه‌چێت که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه، ئاگاداربن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌م ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.'; $TRANSLATE['30']['10']['56'] = 'هه‌ر خوا ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['57'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه، به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگاریه‌کی گه‌وره و گرنگتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که (قورئانه) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان و ڕێ نیشانده‌رو ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['10']['58'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (که قورئان و به‌رنابه‌ی خوایه)، که‌وا بوو با هه‌ر به‌وه دڵ خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['59'] = 'بڵێ پێیان: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی به حه‌رام داده‌نێن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ (که چی باوه‌ڕتان به به‌رنامه‌ی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێداون؟! یا خود له خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['60'] = 'باشه، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟ (ئایا واده‌زانن لێ پرسینه‌وه نیه؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپه‌زێرو بێ ئه‌مه‌کن.'; $TRANSLATE['30']['10']['61'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.'; $TRANSLATE['30']['10']['62'] = 'ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)...'; $TRANSLATE['30']['10']['63'] = '(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)...'; $TRANSLATE['30']['10']['64'] = 'هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیهکان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.'; $TRANSLATE['30']['10']['65'] = 'گوفتاری نابه‌جێ و نادروستی خوانه‌ناسان خه‌فه‌ت بار‌و غه‌مگینت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و به‌رزی و بڵندی هه‌ر هه‌مووی هی خوایه، ئه‌و زاته هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['10']['66'] = 'ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، ئه‌وانه‌ی جگه له خوا شتی تر ده‌په‌رستن و په‌یڕه‌وی ڕێبازی تر ده‌که‌ن (وه‌نه‌بێت شوێن ڕێبازێکی چاک که‌وت بن) ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان که‌وتوون، ئه‌وانه جگه له درۆ کردن و گۆتره‌کاری هیچی تر ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['67'] = 'هه‌ر زاتی خوایه که شه‌وی بۆ به‌دیهێناون تاوه‌کو تیایدا بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژیشی کردووه به‌ڕووناککه‌ره‌وه، (تا کاره کاسپی تیادا ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی په‌رووه‌ردگار) بۆ که‌سانێک که ببیستن وتێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['68'] = '(خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه! پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕ‌و کچ نیه)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و (بێ باکانه) ده‌یڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['69'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ‌و بوختان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌وه سه‌رفرازو ڕزگار نابن.'; $TRANSLATE['30']['10']['70'] = '(به‌ڵکو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌که‌یان) ژیانی دنیا‌و ڕابواردنی دنیایه، له‌وه‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای ئێمه‌یه، ئه‌وسا سزای به ئێشیان ده‌ده‌ین و تاڵاو ده‌که‌ین به‌گه‌روویاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بێباوه‌ڕ ئه‌بوون پێی.'; $TRANSLATE['30']['10']['71'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆ‌و ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['72'] = 'جا ئه‌گه‌ر پشتم تێبکه‌ن و باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن (پێم سه‌یره چونکه): ئه‌وه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه و من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.'; $TRANSLATE['30']['10']['73'] = 'که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێ‌نشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێ‌دار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێ‌درابوو.'; $TRANSLATE['30']['10']['74'] = 'پاشان دوای نوح، پێغه‌به‌رانی ترمان نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌یان، جا ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی زۆره‌وه هاتن، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی که پێشتر باوه‌ڕیسن پێی نه‌بوو، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵی ده‌ستدرێژکاراندا.'; $TRANSLATE['30']['10']['75'] = 'جا دوای ئه‌وان مو‌سا و هاروونمان ڕه‌وانه کرد بۆ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، هاوڕێ له‌گه‌ل موعجیزه‌ی زۆردا که چی ئه‌وان خۆیان به گه‌وره زانی و بڕوایان پێ نه‌کردن، ئه‌وانه که‌سانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.'; $TRANSLATE['30']['10']['76'] = 'جا کاتێک حه‌قیقه‌تیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه (له‌ڕێگه‌ی موساوه) بۆ هات وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه!!'; $TRANSLATE['30']['10']['77'] = 'مو‌سا پێی وتن: باشه ئێوه به‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌ی که بۆم هێناون ده‌ڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئه‌م موعجیزه جۆراو جۆرانه جادوون؟! خۆ جادووگه‌ران سه‌رفراز نابن؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['78'] = '(فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه؟ (ئایا به‌م ڕێبازه) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!'; $TRANSLATE['30']['10']['79'] = '(ئینجا فیرعه‌ون فه‌رمانیدا) وتی: ئاده‌ی هه‌رچی جادووگه‌ری زانا‌و شاره‌زا هه‌یه بهێنن و بۆم کۆبکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['80'] = 'جا کاتێک جادووگه‌ران هاتن و (بڕیاردرا جادووگه‌ریی خۆیان بنوێنن و موعجیزه‌ی مو‌سا به‌تاڵ بکه‌نه‌وه) مو‌سا پێی وتن: ده‌ی چیتان هه‌یه فڕێی بده‌ن و بیخه‌نه ڕوو!!'; $TRANSLATE['30']['10']['81'] = 'ئه‌وسا (جادووگه‌ران، جادووی خۆیان نواند) مو‌سا وتی: هه‌رچی کردووتانه و نیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌تانداوه‌هه‌مووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی ده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که تۆوی خراپه ده‌چێنن چاک و سه‌رکه‌وتوو ناکات.'; $TRANSLATE['30']['10']['82'] = 'به‌ڵکو خوا حه‌ق و ڕاستی ده‌چه‌سپێنێت به‌فه‌رمان و ویسته‌کانی خۆی ئه‌گه‌ر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.'; $TRANSLATE['30']['10']['83'] = 'سه‌رئه‌نجام که‌س باوه‌ڕی به مو‌سا نه‌هێنا جگه له چه‌ند لاوێک (چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که) ده‌ترسان له فیرعه‌ن و داروده‌سته‌که‌ی که به‌ڵایان به‌سه‌ربهێنن و تووشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بکه‌ن، به‌ڕاستی فیرعه‌ون خۆی به‌گه‌وره‌و بڵند ده‌زانی له زه‌ویدا، به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ترازاوان بوو.'; $TRANSLATE['30']['10']['84'] = 'موساش به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوا هێناوه، ئه‌وه ئیتر پشت به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسڵمان و ملکه‌چن.'; $TRANSLATE['30']['10']['85'] = 'ئه‌وسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمه ئیتر هه‌ر پشتمان به‌خوا به‌وستووه، په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومی سته‌مکاران (که هه‌م ئێمه ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه له ئیمان).'; $TRANSLATE['30']['10']['86'] = 'هه‌روه‌ها به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت (ده‌رووی خێرمان لێ بکه‌ره‌وه) ڕزگارمان بکه له ده‌ست هۆزو ده‌سته‌ی بێباوه‌ڕان.'; $TRANSLATE['30']['10']['87'] = 'ئێمه وه‌حیشمان نارد بۆ مو‌سا (علیه السلام) و براکه‌ی تا له میسردا چه‌ند ژوورێک ئاماده بکه‌ن و ئه‌و ژوورانه‌ش بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و ڕووی تێبکه‌ن و پێمان وتن نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مژده‌ش بده به ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['10']['88'] = '(جا کاتێک سته‌می فیرعه‌ون له سنوور ده‌رچوو) مو‌سا نزای کردوو وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمه‌ت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌ت به‌خشیووه به‌فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، په‌روه‌ردگارا، ئه‌و شتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که (خه‌ڵکی) له ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی تۆ وێڵ و گومڕابن، په‌وه‌ردگارا: ماڵ و سامانیان ته‌فرو تونا بکه‌و کوێری بکه‌ره‌وه، دڵیان بگوشه، (تا هه‌ست به‌خۆشی نه‌که‌ن)، ئه‌مانه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزا‌و ئازاری به‌ئێش ئه‌بینن.'; $TRANSLATE['30']['10']['89'] = 'په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن.'; $TRANSLATE['30']['10']['90'] = 'ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم.'; $TRANSLATE['30']['10']['91'] = '(ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['92'] = 'ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشا‌و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان.'; $TRANSLATE['30']['10']['93'] = '(له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['10']['94'] = 'جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['95'] = '(هه‌روه‌ها) نه‌که‌یت بچیته ڕیزی که‌سانێکه‌وه که باوه‌ڕیان به موعجیزه و نیشانه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) خوا نییه، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['96'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی سته‌مکارو تاوانبار‌و گوناهکارن، بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ریان چه‌سپا، ئه‌وانه: باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['10']['97'] = 'ئه‌گه‌ر چی هه‌رچی به‌ڵگه‌و موعجیزه هه‌یه بۆیان پێش بێت، ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزای به‌ئێش و ئازار ده‌بینن.'; $TRANSLATE['30']['10']['98'] = 'جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس (علیه السلام) نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.'; $TRANSLATE['30']['10']['99'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!'; $TRANSLATE['30']['10']['100'] = 'هیچ که‌س بۆی نیه باوه‌ڕ بهێنێت (هه‌تا هه‌وڵ نه‌دات و خۆی ماندوو نه‌کات و بیر نه‌کاته‌وه و) ویستی خوایشی له‌سه‌ر نه‌بێت و سزای (توند و ڕیسواکه‌ر) ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌قڵ و ژیری به‌کار ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['10']['101'] = 'پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).'; $TRANSLATE['30']['10']['102'] = '(ئه‌و بێباوهڕانه) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ر بهێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له چاوه‌ڕوانانم.'; $TRANSLATE['30']['10']['103'] = 'له‌وه‌ودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانه‌ناسان له‌ناو به‌رین) پێغه‌مبه‌رانمان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئیمانداران ڕزگار بکه‌ین.'; $TRANSLATE['30']['10']['104'] = 'بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له ئاین و به‌رنامه‌ی من، ئه‌وه چاک بزانن که: من هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵکو ئه‌و خوایه ده‌په‌رستم، که مردنی ئێوه‌ی به‌ده‌سته و من فه‌رمانم پێدراوه که له ده‌سته‌ی باوه‌ڕداران بم.'; $TRANSLATE['30']['10']['105'] = 'هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که به‌ڕاست و ڕه‌وان ڕووت بکه‌ره ئاین و دینداری به‌وپه‌ڕی ملکه‌چی و دڵسۆزیه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که: نه‌که‌یت له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بیت.'; $TRANSLATE['30']['10']['106'] = 'هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارانیت.'; $TRANSLATE['30']['10']['107'] = '(ئه‌ی ئینسان) ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ر کام که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی به‌هره‌وه‌ر ده‌کات (له نازو نیعمه‌تانی بێ‌شومار) ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['10']['108'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['10']['109'] = 'تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگر‌و خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که خوانه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه.'; $TRANSLATE['30']['11']['1'] = '(الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه (له‌و پیتانه پێکهاتووه) که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که دانا‌و به ئاگا‌و لێزانه.'; $TRANSLATE['30']['11']['2'] = '(گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه) که: جگه له خوا که‌س مه‌په‌رستن، به‌ڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رو مژده‌ده‌رم بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['11']['3'] = 'هه‌روه‌ها (خه‌ڵکینه)! داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها پاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئێوه) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که سزای ڕۆژێکی گه‌وره و سه‌خت یه‌خه‌تان پێ بگرێت (که ڕۆژی قیامه‌ته، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له ناوتان ده‌بات).'; $TRANSLATE['30']['11']['4'] = 'گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['11']['5'] = 'ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌خه‌یاڵی خۆیان) به‌وه خۆیان له‌خوای گه‌وره یان له پێغه‌مبه‌ر بشارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک ده‌چنه ناو جێگه‌وه و خۆیان داده‌پۆشن، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.'; $TRANSLATE['30']['11']['6'] = 'هیچ زینده‌وه‌رێك نیه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به‌شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.'; $TRANSLATE['30']['11']['7'] = 'ئه‌و خوایه زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی زۆر گه‌وره و شکۆمه‌نده) له‌سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه) و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڕاستی ئێوه زیندوو ده‌کرێنه‌وه دوای مردن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌م قسه و باسه هیچ نیه، ته‌نها جادوویه‌کی ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['11']['8'] = 'سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سزادانیان دوا بخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، ئه‌وه بێگومان (به گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی به‌ند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن! ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت که‌سیان لێی ده‌رباز ناکرێت و له‌کۆڵیان نابێته‌وه، ئه‌و سزایه‌ش که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد، ده‌یانگرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['9'] = 'سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت.'; $TRANSLATE['30']['11']['10'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['11']['11'] = 'جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون و کار‌و و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه (له خۆشی و ناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئه‌وانه لێ‌خۆش بوون و پاداشتی گه‌وره و فراوانیان بۆ هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['11']['12'] = 'جا له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) واز بهێنیت له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وحی) بۆت ڕه‌وانه‌کراوه و دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت نه‌وه‌کو بڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ری، یان فریشته‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که نه‌هاتووه له‌گه‌ڵیدا، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری، خوا خۆیشی ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (حیسابیان بۆ ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['11']['13'] = 'به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، پێیان بڵێ: جا ئێوه‌ش ده سووره‌تی هه‌ڵباستراو وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بهێنن، هه‌ر که‌سیش له خوا گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن، بانگ بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['11']['14'] = 'جا ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هه‌ر به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه و بشزانن جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئیتر ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) ملکه‌چ ده‌بن؟'; $TRANSLATE['30']['11']['15'] = 'هه‌ر که‌سێك ته‌نها ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێت. ئه‌وه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه له دنیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێکه‌م ناکرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['16'] = 'ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان بۆ نیه و ئه‌وه‌ی که کردیان له دنیادا پووچه‌ڵ بۆوه و بێ نرخه، هه‌روه‌ها ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد به‌تاڵ و پووچ و بۆشه.'; $TRANSLATE['30']['11']['17'] = '(ئایه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باس کران) وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌موو شتێکی بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه، (ئه‌میش باوه‌ڕی پێیه‌تی چونکه) پێغه‌مبه‌رێك به‌ڵگه‌نامه‌ی خوا ده‌خوێنێته‌وه و له پێش ئه‌میشه‌وه په‌یامه‌که‌ی مو‌سا (که ته‌وراته) پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بوووه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که ژیر‌و هۆشمه‌دن) باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن، جا ئه‌و ده‌سته و کۆمه‌ڵانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م په‌یامه ناکه‌ن، ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیانه، نه‌که‌یت تۆ له‌جۆره گومانێکدا بیت له‌م قورئانه‌و له‌م په‌یامه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['11']['18'] = 'کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به‌ناوی خواوه هه‌ڵببه‌ستێت (به‌وه‌ی که بڵێ خوا هاوه‌ڵ یان کوڕی هه‌یه) ئه‌وانه نیشانی په‌روه‌ردگاریان ده‌درێن و شایه‌ته‌کانی قیامه‌ت، که فریشته و پێغه‌مبه‌ران و بانگخوازانن ده‌ڵێن: ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن درۆیان کرد به‌ده‌م په‌روه‌ردگاریانه‌وه، ئاگاداربن! نه‌فره‌تی خوا له‌سه‌ر سته‌مکارانه...'; $TRANSLATE['30']['11']['19'] = 'ئه‌وانه‌ی به‌نه‌رم و نیانی و له‌سه‌رخۆ به‌رهه‌ڵستی په‌یامی خوا ده‌که‌ن و به‌لاری ده‌یانه‌وێت و ده‌یانه‌وێت به هه‌ڵه‌و ناته‌واوی بیناسێنن به‌خه‌ڵکی و ئه‌وانه به‌رۆژی دوایی بێ بڕوان.'; $TRANSLATE['30']['11']['20'] = 'ئا ئه‌وانه خۆیان ده‌سته‌وستان نه‌کردووه له زه‌ویداو له ده‌ستی خوا ده‌رچن، بێجگه له خوا هیچ په‌ناو یارمه‌تیده‌رێکیان نیه (که‌س فریایان ناکه‌وێت) و سزایان بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت، ئه‌وانه له دنیادا ئه‌وه‌نده ڕقیان له حه‌ق و ڕێگه‌ی خوا بوو، ئه‌وانه نه‌یانده‌توانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن.'; $TRANSLATE['30']['11']['21'] = 'ئا ئه‌وانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان فه‌وتاند و ئه‌و باس و درۆیانه‌ی که له دنیادا هه‌ڵیانده‌به‌ست لێیان ون بوو.'; $TRANSLATE['30']['11']['22'] = 'گومانی تێدا نیه که به‌ڕاستی ئه‌وانه له قیامه‌تدا زۆر خه‌ساره‌تمه‌ند و دۆڕاوترن.'; $TRANSLATE['30']['11']['23'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه به‌خواو ڕاستی به‌رنامه‌که‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانیشیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان و ملکه‌چ و دڵ ئارام بوون له به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی، ئا ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و به هه‌تا هه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['24'] = 'وێنه‌و ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵی ئیمانداران و کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕان) وه‌ك کوێرو که‌ڕ، چاوساغ و بیسه‌ر وایه، ئایا ئه‌م دووانه وێنه‌یان وه‌ك یه‌که، ئه‌وه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['11']['25'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه نوحمان نارد بۆ لای قه‌وم و خزمه‌کانی، (پێی وتن) بێگومان من بۆ ئێوه داچڵه‌کێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن تووشی سزا ده‌بن، خۆ ئێوه باش من ده‌ناسن).'; $TRANSLATE['30']['11']['26'] = 'که جگه له خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌په‌رستن، چونکه من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان پێ بگرێت (هه‌مووتان له‌ناو بچن).'; $TRANSLATE['30']['11']['27'] = 'جا ئه‌و ده‌سته ده‌سه‌ڵاتداره‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له هۆزی نوح وتیان: ئێمه تۆ ته‌نها وه‌ك یه‌کێك له خۆمان ده‌بینین و نابینین ئه‌وانه‌ی شوێنی تۆ که‌وتوون جگه له‌وانه‌ی که هه‌ژارو داماوه‌کانمانن و دووربین نین و ژیریان که‌مه و ساده‌ن، هه‌روه‌ها نابینین ئێوه هیچ شتێکی زیاترتان به‌سه‌ر ئێمه‌دا هه‌بێت، به‌ڵکو ئێمه وا گومان ده‌به‌ین ئێوه درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['11']['28'] = 'نوح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستبم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیبم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئینجا ئه‌مانه له ئێوه ساراوه‌ته‌وه و نایبینن؟! ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتان‌دا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه، له‌کاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟!!'; $TRANSLATE['30']['11']['29'] = 'ئه‌ی خزمه‌کانم (خۆ من) له بری ئه‌م بانگه‌واز و ئامۆژگاریانه‌م داوای هیچ ماڵ و خه‌رجیتان لێناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها لای خوایه، من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێناوه له خۆم دوور ناخه‌مه‌وه و ده‌ریان ناکه‌م، چونکه بێگومان ئه‌وان ئه‌گه‌ن به‌خوای خۆیان، حیسابیان لای خوایه، به‌ڵام به‌ڕاستی من ئێوه ئه‌بینم هۆزێکن خۆتان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن (به‌وه‌ی به که‌م سه‌یری ئیمانداوانی ده‌وری من ده‌که‌ن له‌به‌ر بێ که‌سی و هه‌ژاریان).'; $TRANSLATE['30']['11']['30'] = 'ئه‌ی خزمه‌کانم کێ ئه‌توانێت یارمه‌تیم بدات به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (له سزای خوا بمپارێزێت) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندار‌و دۆستانه‌ی خوا ده‌ربکه‌م و له خۆمیان دوور بخه‌مه‌وه و ئایا بیرناکه‌ناوه (که شتی وا ناشێت و دروست نیه بۆ که‌سێك خواناس بێت)؟'; $TRANSLATE['30']['11']['31'] = 'خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه و من شتی نادیار‌و غه‌یبیش نازانم، ناشڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، هه‌روه‌ها ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوا گه‌وره هه‌رگیز خێریان به‌سه‌ردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له ده‌روونیاندا هه‌یه، بێگومان من ئه‌و کاته (ئه‌گه‌ر وابکه‌م) له سته‌مکارانم.'; $TRANSLATE['30']['11']['32'] = '(خه‌ڵکه‌که) وتیان: ئه‌ی نوح به‌ڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین ده‌ی ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه که هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ده‌مانترسێنی پێی، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.'; $TRANSLATE['30']['11']['33'] = 'نوح له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌وه به ده‌ست خوایه و به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و بۆتان پێش ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت و ئێوه ده‌سته‌وسانکه‌ری خوا نین ناتوانن (ئه‌سته‌مه ده‌رباز بوونتان).'; $TRANSLATE['30']['11']['34'] = '(وادیاره) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم سوودتان پێناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رچی بمه‌وێت به‌رده‌وامیشبم له‌سه‌ر ئامۆژگاریتان، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت سه‌رگه‌ردانتان بکات ئه‌وه ئه‌و زاته په‌روه‌ردگارتانه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['35'] = 'به‌ڵکو (بێ باوه‌ڕانی مه‌ککه) ده‌ڵێن: ئه‌م باس و بابه‌تانه (محمد) خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، تۆیش بڵێ: ئه‌گه‌ر من هه‌ڵیبه‌ستم ئه‌وه تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆمه و منیش دووره په‌رێزو به‌ریم له‌و تاوانه‌ی که ده‌یکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['11']['36'] = '(سه‌ره‌نجام) وه‌حی و په‌یامی خوا ڕه‌وانه‌کرا بۆ نوح که چاك بزانه به‌ڕاستی هه‌رگیز که‌سی تر بڕوا ناهێنێت له قه‌ومه‌که‌ت جگه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی بڕوای هێناوه، کوابوو خه‌فه‌تبار مه‌به به‌و کرده‌وه ناشیرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['11']['37'] = 'که‌شتییه‌که‌ش دروست بکه به‌چاودێری و فه‌رانی ئێمه، (کاتی تۆفانه‌که) تکامان لێ نه‌که‌یت بۆ ئه‌وانه‌ی له سنووری ڕاستی ده‌رچوون و تاوانبارن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕیاری خنکاندن و تیاچوونیان بۆ دراوه.'; $TRANSLATE['30']['11']['38'] = '(نوح) یش ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که، هه‌ر جارێك تاقمێك له هۆزه‌که‌ی به‌لایدا تێده‌په‌رین، گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نوح) وتی ئه‌گه‌ر ئێسته ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه‌ش ڕۆژێك دێت گاڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['11']['39'] = 'جا له داهاتوودا ده‌زانن کێ سزایه‌کی بۆ دێت که ڕیسوای بکات، پاشان له قیامه‌تدا دووچاری سزایه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['11']['40'] = '(ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕیارمان هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) و له ته‌نووره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی ده‌ست پێکردنی تۆڵه خواییه‌که بوو) ئه‌وسا وتمان: ئه‌ی نوح، له هه‌موو نێر‌و و مێیه‌ك دووان هه‌ڵبگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت، جگه له‌وانه‌ی که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه تووشی تۆڵه ببن به‌هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵگره که باوه‌ڕیان هێناوه (شایانی باسه) که‌سیش بڕوای به‌نوح نه‌کردو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، جگه له‌که‌سانێکی که‌م نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['11']['41'] = 'نوح وتی: سواربن و برۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆیشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به به‌زه‌ییه.'; $TRANSLATE['30']['11']['42'] = 'که‌شتیه‌که‌ش ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکی چه‌په‌کدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا مه‌به.'; $TRANSLATE['30']['11']['43'] = 'کوڕه‌که‌ی وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه‌و ده‌مپارێزیت له‌م زریان و ئاوه، (نوح) وتی: ئه‌مڕۆ هیچ په‌ناده‌رێك نیه له تۆڵه و خه‌شمی خوا که‌س بپارێزێت مه‌گه‌ر که‌سێك خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات، ئه‌وسا (دوای ئه‌م وت و وێژه) شه‌پۆلی ئاو دای به‌نێوانیاندا و جا چووه ڕیزی خنکاوه‌کانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['44'] = 'پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمانیش به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجامدرا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوه جودی (که له کوردستانی باکووره) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت و وترا: ده‌ك دووری له به‌زه‌یی خوا‌و تیاچوون بۆ به‌ره‌ی سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['11']['45'] = '(پاش هێور بوونه‌وه‌ی زریانه‌که) نوح هاواری له خوا کرد‌و جا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت.'; $TRANSLATE['30']['11']['46'] = 'خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: ئه‌ی نوح به‌ڕاستی ئه‌و له خێزانی تۆ نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و کرداری چاك نه‌بوو، که‌وابوو داوای شتێکم لێ مه‌که که زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، بێگومان من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که کارێك نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نه‌فامانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['47'] = '(ئینجا نوح) وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم بۆ تۆ که داوای شتێك بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێم‌دا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['48'] = '(ئه‌وسا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه) وترا: ئه‌ی نوح وه‌ره خواره‌وه و دابه‌زه له که‌شتیه‌که‌و له چیای جودی بۆ ده‌شتایی به‌بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ره‌که‌تی زۆریش له‌سه‌ر تۆ‌و ئه‌و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، خه‌ڵکانێکی تریش له‌مه‌و دوا دێن و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، پاشان (به‌هۆی لاری و بێ برواییانه‌وه) سزای به‌سۆیان تووش ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['49'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و باسانه‌ی بۆمان کردیت له هه‌واڵه نادیاره‌کانه که بۆت ده‌نێرین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه، جا خۆگرو به ئارام به، چونکه به‌ڕاستی پاشهرۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه.'; $TRANSLATE['30']['11']['50'] = 'بۆ لای هۆزی (عاد) یش، هودی برایانمان نارد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم، خوا بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، ئێوه هیچ ڕاستیه‌کتان نیه جگه له درۆ هه‌ڵبه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['11']['51'] = '(هود وتی) ئه‌ی خزمه‌کانم من له‌سه‌ر ئه‌م کار‌و بانگه‌وازه خواییه‌ی که به‌ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌دی هێناوم، باشه ئه‌وه بیر ناکه‌نه‌وه و ژیرنابن؟!'; $TRANSLATE['30']['11']['52'] = 'ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێخۆسبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن.'; $TRANSLATE['30']['11']['53'] = 'وتیان ئه‌ی هود: به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به ته‌واوی ئێمه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت) و ئێمه‌ش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسه‌ی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به‌ڕاستێتی تۆ.'; $TRANSLATE['30']['11']['54'] = 'ئێمه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێت: وا دیاره هه‌ندێ له خواکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت!! هود وتی: ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شایه‌ت و ئێوه‌ش به‌شایه‌ت بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا...'; $TRANSLATE['30']['11']['55'] = 'جگه له خوا خۆتان به په‌رستراوه‌کانتانه‌وه فێڵ و پیلانم لێ بکه‌ن هه‌ر هه‌مووتان، که‌وابوو وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، پاشان مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن!...'; $TRANSLATE['30']['11']['56'] = 'چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته.'; $TRANSLATE['30']['11']['57'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌وه بێگومان من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه و په‌یامه خواییه‌ی به مندا نێرراوه بۆتان و په‌روه‌ردگارم (ئه‌گه‌ر ملکه‌چ نه‌بن) ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێر‌و به توانایه.'; $TRANSLATE['30']['11']['58'] = 'کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئه‌وه هود و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون ڕزگاریشمان کردن به‌هۆی به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خۆمانه‌وه له سزایه‌کی زۆر قورس و گران.'; $TRANSLATE['30']['11']['59'] = 'به‌ڵێ! ئه‌وه هۆزی عاد بوو، بێ باوه‌ڕ بوون و ئیمانیان نه‌هێنا به فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان، لاشیاندا له به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوا‌و شوێن فه‌رمانی هه‌موو زۆردار‌و سه‌رسه‌خت و خوانه‌ناسێك که‌وتن.'; $TRANSLATE['30']['11']['60'] = 'جا هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن) و ئاگاداربن که بێگومان هۆزی عاد بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قه‌ومی هود.'; $TRANSLATE['30']['11']['61'] = 'بۆ هۆزی ثهمودیش، صالح ی برایانمان ڕه‌وانه کرد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بکه‌ن جگه له‌و زاته هیچ خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌و به‌رپای کردوون له زه‌ویداو داوای لێکردوون که ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه، جا که‌وابوو داوای لێ خۆشبوونی لێ بکه‌ن پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بهێنن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من زۆر نزیکه و نزا وه‌رگره (له‌و که‌سانه‌ی لێی ده‌پارێنه‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['11']['62'] = 'خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی صالح، به‌ڕاستی پێش ئه‌م باسانه‌ت تۆ له‌ناو ئێمه‌دا شوێنی هیوامان بوویت، ئایا به‌رگری ئه‌وه‌مان لێده‌که‌یت که شوێنی شتێك بکه‌وین که باو‌و باپیرانمان شوێنی که‌وتوون و په‌رستویانن؟! ئێمه به‌ڕاستی له گومانداین له‌وه‌ی که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌ی بۆلای و به‌دبینین لێی!!'; $TRANSLATE['30']['11']['63'] = 'صالح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ: ئه‌گه‌ر من له‌سه‌ر ڕێگه و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروست بم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشی بم له خۆیه‌وه و ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیووم، باشه کێ یارمه‌تیم ده‌دات و له سزای خوا ڕزگارم ده‌کات ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی لابده‌م و په‌یامه‌که‌یم به ڕێك و ته‌واوی نه‌گه‌یاند، جا ئێوه به‌م هه‌ڵوێسته‌تان جگه له خه‌ساره‌تمه‌ندیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێناگه‌یه‌نن.'; $TRANSLATE['30']['11']['64'] = 'ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه وشتره‌که‌یه که له‌لایه‌ن خواوه کراوه به موعجیزه و نیشانه‌یه‌کی تایبه‌ت (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی من) و جا وازی لێ بهێنن با له زه‌وی خوادا بله‌وه‌ڕێت، به‌نیازی خراپه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن، ئه‌گینا سزایه‌کی نزیك ده‌تانگرێت.'; $TRANSLATE['30']['11']['65'] = 'یه‌کسه‌رچوون سه‌ریان بڕی، جا (صالح) یش پێی وتن: ڕابوێرن له ماڵ و مه‌نزڵی خۆتاندا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، (دوای ئه‌و ماوه دیاری کراوه تیاده‌چن) و ئه‌وه‌ش په‌یمانێکه و هه‌رگیز به‌درۆ ناخرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['66'] = 'جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه هات و بڕیاردرا له‌کاتی دیاری کراودا و ئه‌وه صالح و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا ڕزگارمان کردن به میهره‌بانی و به‌زه‌یی خۆمان، له سه‌رشۆڕیی ئه‌و ڕۆژه‌ش په‌ناماندان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی خاوه‌نی هێزه و باڵاده‌سته.'; $TRANSLATE['30']['11']['67'] = 'جا ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌ی بووه هۆی تیاچوونیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرت که تاوان و سته‌میان کرد‌و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاریان نه‌بوون، سه‌ره‌نجام هه‌موویان له شوێنه‌کانی خۆیاندا که‌وتن به‌ڕووی زه‌ویدا و تیاچوون له به‌ره‌به‌یاندا...'; $TRANSLATE['30']['11']['68'] = 'وه‌ك ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نه‌بووبن و تیایدا نه‌ژیابن، ئاگادارین، به‌ڕاستی هۆزی ثمود بێ بڕوا بوون به په‌روه‌ردگاریان و بێ وه‌فا بوون به‌رامبه‌ری، ئاگارداربن بڕیاری دووری له به‌زه‌یی خوا، درا بۆ هۆزی ثمودیش.'; $TRANSLATE['30']['11']['69'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان وه‌فدێکی ڕه‌وانه کراوی ئێمه (له فریشته) هاتنه لای ئیبراهیم به مژده‌وه (مژده‌ی بوونی منداڵێك) و وتیان: سڵاوی خوات لێ بێت، ئه‌میش وتی: سڵاوی خوا له ئێوه‌ش، دوای به‌خێرهاتنیان ڕۆیشت و جا زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه به‌گۆشتی گوێره‌که‌یه‌کی برژاوه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['70'] = 'جا کاتێك (ئیبراهیم) بینی ده‌ستی بۆ نابه‌ن، کاره‌که‌یانی به نائاسایی دانا‌و له‌دڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئه‌وانیش هه‌ستیان پێکردو وتیان: مه‌ترسه، به‌ڕاستی ئێمه نێردراوین بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی لوط.'; $TRANSLATE['30']['11']['71'] = 'له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ی وه‌ستابوو، یه‌کسه‌ر پێکه‌نی، جا (خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که‌ئیسحاقت پێده‌به‌خشین و له دوای ئه‌ویش یه‌عقوب، له نه‌وه‌ی ئیسحاق دێته دنیاوه.'; $TRANSLATE['30']['11']['72'] = 'خێزانی ئیبراهیم وتی: وه‌ی ڕۆ (شه‌رمه‌زار خۆم)! چۆن منداڵم ده‌بێت من پیرم و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌مه، پیر و به‌ساڵا چووه، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ره!'; $TRANSLATE['30']['11']['73'] = 'فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رسام ده‌بیت له فه‌رمان؟ کاری خوا؟؟ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان له‌سه‌ربێت ئه‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه پیرۆزه، (بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات) و چونکه هه‌میشه ئه‌و زاته سوپاسکراوه و خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه.'; $TRANSLATE['30']['11']['74'] = 'جاکاتێك ترسه‌که له دڵی ئیبراهیم ده‌رچوو (هێمن بۆوه) و مژده‌که‌شی بۆ هاتبوو، ئینجا ده‌ستی کرد به باس کردن و موجاده‌له ده‌رباره‌ی قه‌ومی (لوط).'; $TRANSLATE['30']['11']['75'] = 'به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر له‌سه‌رخۆ و به ئارام و خه‌مخۆر و گه‌ڕاوه‌یه بۆ لای خوا.'; $TRANSLATE['30']['11']['76'] = '(فریشته‌کان وتیان): ئه‌ی ئیبراهیم واز بهێنه له‌و باس و کێشه‌یه، دڵنیابه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه و (کار ته‌واو بووه) و بێگومان سزایه‌کیان بۆ هاتووه که ناگه‌ڕێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['77'] = 'کاتێکیس وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاتنه لای لوط، ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو (چونکه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێکی پێکه‌وتوودا هاتبوون، له‌دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته (منی تێکه‌وتووم).'; $TRANSLATE['30']['11']['78'] = 'هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیر‌و مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟!'; $TRANSLATE['30']['11']['79'] = 'ئه‌وانیش بێ شه‌رمانه وتیان: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت ئێمه هیچ حه‌قێکمان نیه به‌کچه‌کانی تۆوه، بێگومان تۆش ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت!'; $TRANSLATE['30']['11']['80'] = 'لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).'; $TRANSLATE['30']['11']['81'] = 'میوانه‌کان وتیان: ئه‌ی لوط به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌ی نێرراوی په‌روه‌ردگاری تۆین، ئه‌و تاوانبارانه هه‌رگیز ناگه‌نه لات (تابتوانن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر ئێمه) و جا تۆ خاو‌و خێزانت له‌به‌شێکی شه‌ودا ده‌ربکه‌و که‌س له ئێوه لانه‌کاته‌وه و ئاوڕ نه‌داته‌وه، جگه هاوسه‌ره‌که‌ت (که لاساره‌و به‌گوێت ناکات) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سزایه‌ی که تاوانبارانی گرتۆته‌وه ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له به‌ره‌به‌یاندایه، ئایا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و نزیك نیه؟!'; $TRANSLATE['30']['11']['82'] = 'جا کاتێك فه‌رمانی ئێمه بۆ تیاچوونیان هات، شارۆچکه‌که‌یانمان ژێره و ژوور کرد و به قوڕی سووره‌وه کراوی وه‌ك به‌رد، چین له‌سه‌ر چین به‌رد بارانمان کرد.'; $TRANSLATE['30']['11']['83'] = 'هه‌موو ئه‌و به‌ردانه دیاری کراو بوون، له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (که بدات به‌سه‌ر ته‌وقه سه‌ری کێدا) ئه‌م کاره‌سات و ئه‌م به‌رد بارانه‌ش وه‌نه‌بێت زۆر دوور بێت له سته‌مکارانه‌وه (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، کاتێك ڕۆده‌چن له تاوانکاریدا).'; $TRANSLATE['30']['11']['84'] = 'بۆ لای خه‌ڵکی مه‌دیه‌نیش براو که‌سی خۆتان (شوعه‌یب) مان به پێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه‌کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، هه‌روه‌ها که‌م و کووڕیش مه‌که‌ن له پێوانه‌و کێشاندا، به‌ڕاستی من به‌چاك ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له خۆشیدان، بێگومان من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه تووشی سزای ڕۆژیك ببن که گه‌مارۆتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن.'; $TRANSLATE['30']['11']['85'] = 'ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم، با پێوان و کێشانتان تێر‌و ته‌واوبێت و به دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده‌ن، شتومه‌کی خه‌ڵکی که‌م نرخ مه‌که‌ن و (فێڵیان لێ مه‌که‌ن) و خراپه‌کاری مه‌که‌ن له زه‌ویدا و تۆوی خراپه مه‌چێنن.'; $TRANSLATE['30']['11']['86'] = 'ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆتان ده‌هێڵێته‌وه له قازانج و حه‌ڵالی کردووه بۆتان، ئه‌وه چاکتره له زۆرێکی حه‌رام، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندار بن، منیش لێپرسراو نیم به‌رامبه‌ر ئێوه (به‌ڵکو حه‌ق و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم).'; $TRANSLATE['30']['11']['87'] = 'خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێده‌کات که ئێمه واز بهێنین له‌وه‌ی باو‌و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له ماڵ و سامانماندا به‌ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێت بیکه‌ین و به‌ڕاستی تۆ زۆرهێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وادیاره گاڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به‌ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی که ده‌یه‌وێت له داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌ربچێت).'; $TRANSLATE['30']['11']['88'] = 'شوعه‌یت وتی: ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر منتان بینی و بۆتان ده‌رکه‌وت که له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕێك و ڕۆشنم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه و هه‌ر له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه ڕزق و ڕۆزی جوان و باشی داومه‌تێ، منیش نامه‌وێت قه‌ده‌غه‌ی شتێکتان لێ بکه‌م، که‌چی خۆم وه‌ك ئێوه نه‌که‌م (چی به ئێوه بگه‌یه‌نم خۆم له پێشدا ئه‌نجامی ده‌ده‌م) من هیچم ناوێت ته‌نها چاکسازی نه‌بێت، به‌گوێره‌ی توانام، ڕێکخستنی کارم به‌ده‌ستی که‌س نیه به‌ده‌ستی خوا نه‌بێت، پشت و په‌نام هه‌ر به‌و به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['89'] = 'ئه‌ی قه‌وم و خزمانم ناکۆکی و دژایه‌تیتان له‌گه‌ڵ مندا، واتان لێ ناکات (ئه‌و ئایین و بیر‌و باوه‌ڕه‌ی هێناومه له‌لایه‌ن خواوه به‌درۆی بزانن و) جا ئه‌و کاته ئه‌وه‌ی تووشی هۆزی نوح و هود و صالح بوو تووشی ئێوه‌ش ببێت، خۆ هۆزی لوط لێتانه‌وه زۆر دوور نیه.'; $TRANSLATE['30']['11']['90'] = 'داوای لێخۆش‌بوونیش له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن و واز بهێنن له تاوان و خراپه‌کاری و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، بیگومان په‌روه‌ردگاری من زۆر به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانه، زۆر به‌سۆز و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['11']['91'] = 'خزمانی ناله‌بار وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئێمه تێناگه‌ین له زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی که تۆ ده‌یڵێیت، ئێمه‌ش به‌ڕاستی تۆ به‌لاواز ده‌بینین له‌ناو خۆماندا (واده‌زانین نا‌توانیت به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بکه‌یت، ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت پێویستی به‌هێزو توانایه‌کی زۆر هه‌یه) و خۆ ئه‌گه‌ر خزمه‌کانت نه‌بوایه به‌رد بارانمان ده‌کردیت، وه‌نه‌بێت تۆ هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێکت هه‌بێت به‌سه‌رماندا.'; $TRANSLATE['30']['11']['92'] = 'شوعه‌یب وتی: ئه‌ی هۆزو خزمانم ئایا که‌س و کارم به‌لای ئێوه‌وه به توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارتره له خوا؟! له‌کاتێکدا ئه‌و زاته‌تان فه‌رامۆش کردووه و گوێ ناده‌ن به فه‌رمانه‌کانی، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['11']['93'] = 'ئه‌ی هۆزو خزمانم ئێوه کاری خۆتان بکه‌ن چه‌نده تواناتان هه‌یه، منیش کاری خۆم له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م، له‌مه‌ولا ده‌رده‌که‌وێت و دازانن کێ سزای بۆ دێت و سه‌رشۆڕی ده‌کات، کێش درۆزنه، ئێوه چاوه‌رێ بن به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵتاندا چاوه‌ڕێم.'; $TRANSLATE['30']['11']['94'] = 'کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات بۆ تیاچوونیان، شوعه‌یب و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا به‌هۆی به‌زه‌یی و لوطفی خۆمان ڕزگارمان کردن و ده‌نگ و نرکه‌ی تیاچوون تاوانکارو بێ بڕواکانی گرته‌وه و جا هه‌موویان له شوێن و جێگه‌ی خۆیاندا تیاچوون و به‌چۆکدا هاتن له به‌ره‌به‌یاندا.'; $TRANSLATE['30']['11']['95'] = 'هه‌روه‌ک له‌وێ نه‌ژیابن، ئاگاداربن، ده‌ك مه‌دیه‌ن له‌وه‌ولاتر بچێت هه‌روه‌ك ثمود له‌وه‌ولاتر چوو.'; $TRANSLATE['30']['11']['96'] = 'سوێندیش بێت بێگومان مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه و فه‌رمانی دروسته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ مه‌عجیزه و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ری ئاشکرادا...'; $TRANSLATE['30']['11']['97'] = 'بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، که‌چی خه‌ڵکه‌که شوێن فه‌رمانی فیرعه‌ون که‌وتن، له‌کاتێکیشدا که کار‌و فه‌رمانی فیرعه‌ون هه‌رگیز ڕاست و دروست و ژیرانه نه‌بوو (به‌ڵکو سته‌مکار بوو خۆی به‌خوا ده‌دایه قه‌ڵه‌م)!...'; $TRANSLATE['30']['11']['98'] = 'له ڕۆژی قیامه‌تیشدا فیرعه‌ون پێش قه‌وم و شوێنکه‌وتووانی ده‌که‌وێت و ئینجا ده‌یانباته ناو ئاگری دۆزه‌خ، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و چوونه ژووره‌وه‌یه و ئه‌و شوێنه‌ی ده‌چنه ناوی.'; $TRANSLATE['30']['11']['99'] = 'ئه‌وانه له‌م دنیادا نه‌فرین و دهنگوباسی خراپ شوێنیشیان خرا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا، (به‌شیان هه‌ر دووریه له‌ره‌حم و به‌زه‌یی خوا) و ئای چه‌ند خراپه ئه‌و به‌خشینه‌ی پێیان به‌خشراوه.'; $TRANSLATE['30']['11']['100'] = 'ئه‌وه‌ی که باسکرا هه‌ندێك بوو له هه‌واڵی خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه، بۆت ده‌گێڕینه‌وه، هه‌ندێك له‌و شار‌و دێهاتانه ماون و هه‌ندێکی تری به‌ته‌واوی وێران بوون.'; $TRANSLATE['30']['11']['101'] = 'ئێمه سته‌ممان لێنه‌کردن و به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد، ئه‌وسا ئه‌و په‌رستراوانه‌یان که له‌جیاتی خوا هاواریان لێ ده‌کردن، فریای هیچ شتێکیان نه‌که‌وتن کاتێك فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نه‌کردن جگه له تیاچوون نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['11']['102'] = 'ئا به‌و شوێوه‌یه‌ش تۆڵه‌سه‌ندنی په‌روه‌ردگاری تۆ، کاتێك تۆڵه ده‌سێنێت له خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌حاڵێکدا که یاخی و سته‌م پیشه بوون، به‌ڕاستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌که‌ی زۆر به‌ئێش و به‌هێزو توونده.'; $TRANSLATE['30']['11']['103'] = 'بێگومان له‌و به‌سه‌رهاته‌دا نیشان و په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سێك له سزای ڕۆژی دوایی بترسێت، ئه‌وه ڕۆژێكه خه‌ڵکی بۆی کۆ ده‌کرێنه‌وه و ئه‌وه ڕۆژێکه خه‌ڵکی هه‌موو ئاماده کراون و هه‌مووان له‌به‌رچاون ده‌بن تیایدا.'; $TRANSLATE['30']['11']['104'] = 'ئێمه به‌رپابوونی ئه‌و ڕۆژه دواناخه‌ین مه‌گه‌ر بۆ کاتێکی که‌م و سنووردار نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['11']['105'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و ڕووداوه پێش دێت مه‌گه‌ر خوای گه‌وره مۆڵه‌ت بدات، ئه‌گینا که‌س بۆی نیه قسه بکات، ئه‌وسا خه‌ڵکه‌که ده‌بنه دوو کۆمه‌ڵ، کۆمه‌ڵێك به‌دبه‌خت و چاره‌ڕه‌ش، کۆمه‌ڵێکیش به‌خته‌وه‌رو کامه‌ران.'; $TRANSLATE['30']['11']['106'] = 'جا ئه‌وانه‌ی به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش بوون، ئه‌وه له‌ناو ئاگردان، هه‌ناسه هه‌ڵمژین و هه‌ناسه دانه‌وه‌یان زۆر سه‌خت و دژواره.'; $TRANSLATE['30']['11']['107'] = 'بۆ هه‌میشه‌ش تیایدا ده‌میننه‌وه تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت (که ئه‌ویش بۆ هه‌تاهه‌تایی دروست کراوه له قیامه‌تدا) و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆڕانکاری) هه‌بێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت کارایه بۆ هه‌رشتێك بیه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['11']['108'] = 'ئه‌وانه‌ش که کامه‌ران و به‌ختیار کراون ئه‌وه له به‌هه‌شتدان، بۆ هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه هه‌تا ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌بێت (که ئه‌ویش بۆ هه‌تاهه‌تایی دروست کراوه له قیامه‌تدا) و مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت ویستی (گۆرانکاری) هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌خششێکه هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['11']['109'] = 'جا هیج له گوماندا مه‌به له پووچه‌ڵی و بێ سوودی ئه‌وه‌ی ئه‌و بێ بڕوایانه ده‌یپه‌رستن و شوێنی که‌وتوون، ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستن هیچ نیه جگه وێنه‌ی ئه‌وه نه‌بێت که باو‌و باپیریان پێشتر ده‌یانپه‌رست، بێگومان ئێمه‌ش به‌تێرو ته‌واو بێ که‌م و کوڕی پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یان ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['110'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه به‌رنامه‌مان به مو‌سا به‌خشی، که‌چی جیاوازی تێدا دروست کرا، جا له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه که خوای تۆ بڕیاریداوه (دادگاییان دوا بخات) هه‌ر ئێسته دادگایی ده‌کردن و تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، که‌چی به‌ڕاستی ئه‌و بێ بڕوایانه هه‌ر له‌گوماندان لێی و خه‌ڵکیش تووشی گومان ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['11']['111'] = 'به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌ردگارت پاداشتی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی ده‌داته‌وه، بێگومان ئه‌و زاته زۆر ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['11']['112'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا‌و ته‌وبه‌یان کردووه، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['11']['113'] = 'نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت، که‌سیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، له‌وه‌ودوایش یارمه‌تی نادرێن.'; $TRANSLATE['30']['11']['114'] = 'نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['11']['115'] = 'خۆشت بگره‌و به ئارامبه، چونکه بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.'; $TRANSLATE['30']['11']['116'] = 'جا ئه‌وه بۆ له‌ناو خه‌ڵکی زه‌مانی پێش ئێوه‌دا که‌سانی ژیر‌و دیندار نه‌بوو، که به‌رگریان له خراپه‌و تاوان بکردایه له زه‌ویدا، مه‌گه‌ر که‌مێك نه‌بێت له‌وانه‌ی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربه‌یان له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچوون و شوێن ڕابواردنی دنیا‌و ئاره‌زوو که‌وتن، ئیتر به‌و کرده‌وه ناشیرینه‌یان چوونه ڕیزی تاوانبار‌و خراپکارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['11']['117'] = 'په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شار‌و دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن.'; $TRANSLATE['30']['11']['118'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، (به‌ڵام) به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له‌نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه و بۆچووندا...'; $TRANSLATE['30']['11']['119'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت گرتبێتیه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێگه‌ی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاته‌وه) و بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه، که: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['11']['120'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو ئه‌وانه‌شت بۆ ده‌گێڕینه‌وه له چیرۆك و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین، دڵنیاش به که له‌م هه‌واڵانه‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایه‌وه، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخسته‌وه‌ی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['11']['121'] = 'بڵێ به‌وانه‌ش ئیمان ناهێنن و نیازیان وایه فه‌رمانبه‌رداری تۆ نه‌بن، ئێوه له شوێنی خۆتاندا کاری خۆتان بکه‌ن و به‌ڕاستی ئێمه‌ش هه‌میشه خه‌ریك ده‌بین و کاری خۆمان ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['11']['122'] = 'به‌رده‌وامیش چاوه‌رێی ده‌رئه‌نجامی کاری هه‌ردوو لا بکه‌ن و ئێمه‌ش به‌ڕاستی چاوه‌ڕێین.'; $TRANSLATE['30']['11']['123'] = 'هه‌ر بۆ خوایه نهێنی و نادیاره‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ی که‌وابوو ئه‌و بپه‌ره‌سته و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته، هه‌رگیز خوای په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌وه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['12']['2'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م ئایه‌تانه‌مان دابه‌زاندووه له شێوه‌ی قورئانێکی پاراودا به زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه لێی تێبگه‌ن و ژیریتان بخه‌نه‌کار.'; $TRANSLATE['30']['12']['3'] = 'ئێمه چاکترین و جوانترین چیرۆك و به‌سه‌رهاتت بۆ ده‌گێرینه‌وه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ئه‌م قورئانه‌ی که نیگامان کرد بۆ لای تۆ، له‌کاتێکدا بێگومان تۆ له پێش ئه‌م قورئانه‌دا له‌م به‌سه‌رهاته بێ ئاگا بوویت.'; $TRANSLATE['30']['12']['4'] = 'کاتێك یوسف به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم بێگومان من له خه‌ومدا یازده ئه‌ستێره و خۆر‌و مانگم بینی کڕنووشیان بۆ ده‌بردم.'; $TRANSLATE['30']['12']['5'] = 'باوکی وتی: ڕۆڵه گیان خه‌وه‌که‌ت مه‌گێڕه‌وه بۆ براکانت، نه‌وه‌کو به‌هۆی ئه‌وه‌وه فێڵێکت لێبکه‌ن و تووشی به‌ڵایه‌کت بکه‌ن (چونکه ئه‌م خه‌وه داهاتوویه‌کی بڵند بۆ تۆ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش حه‌سوودیت پێده‌به‌ن) به‌ڕاستی شه‌یتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئاده‌میزاده.....'; $TRANSLATE['30']['12']['6'] = 'به‌و شێوه‌یه‌ش خوای په‌روه‌ردگارت تۆ دیاری ده‌کات و هه‌ڵتده‌بژێردیت (بۆ پێغه‌مبه‌رێتی) و هه‌ندێك لێکدانه‌وه‌ی خه‌وت فێر ده‌کات ونیعمه‌ته‌کانی خۆیت به‌سه‌ردا ته‌واو ده‌کات و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر نه‌وه‌کانی یه‌عقوبیشدا، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر نیعمه‌ت و پله‌وپایه‌ی بڵندی به‌خشی به‌باپیرانت که ئیبراهیم و ئیسحاقن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زانا و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['12']['7'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان له‌م ڕووداوه‌ی یوسف و براکانیدا نیشانه‌ی زۆری (پێغه‌مبه‌رێتی محمدی) تێدایه بۆ که‌سانێك پرسیار ده‌که‌ن له‌و باره‌یه‌وه (به‌شوێن ڕاستێتی تۆدا ده‌گه‌ڕێن).'; $TRANSLATE['30']['12']['8'] = 'کاتێك براکانی یوسف وتیان: به‌ڕاستی یوسف و براکه‌ی (بنیامین) لای باوکمان، له ئێمه نازدارو خۆشه‌ویستترن، له‌کاتێکدا ئێمه کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی باوکمان له سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادایه.'; $TRANSLATE['30']['12']['9'] = '(له‌نێوان خۆیاندا هه‌ندێکیان وتیان) یوسف بکوژن، یان فڕێی بده‌نه شوێن و زه‌ویه‌کی دوور، ئه‌وکاته ڕووی باوکتان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه بۆ ئێوه و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی هه‌مووی بۆ ئێوه ده‌بێت، ئینجا دوای نه‌مانی یوسف ده‌بنه پێڕو نه‌وه‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك.'; $TRANSLATE['30']['12']['10'] = 'یه‌کێك له براکانی وتی: یوسف مه‌کوژن، به‌ڵکو بیخه‌ینه ناو بیرێکی قووڵه‌وه، دوایی کاروان دێت و ده‌یدۆزنه‌وه و ده‌یبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر شتێکی لێ بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['11'] = '(دوای ئه‌و بڕیاره هاتنه لای باوکیان و) وتیان: ئه‌ی باوکه ئه‌وه چیته له ئێمه دڵنیانیت له باره‌ی یوسفه‌وه، به‌ڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئه‌وین و زۆر خۆشمان ده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['12']['12'] = 'به‌یانی بینێره له‌گه‌ڵمان با بای باڵی بدات گه‌مه‌و یاری بکات و بێگومان زۆر پارێزگاری لێ ده‌که‌ین و ئاگامان لێی ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['12']['13'] = 'باوکیان وتی: من زۆر غه‌م و په‌ژاره ده‌مگرێت له‌وه‌ی ئێوه بیبه‌ن، ده‌ترسم گورگ بیخوات له‌کاتێکدا که ئێوه لێی بێ ئاگان (له‌به‌ر یاری و گه‌مه‌ی خۆتان).'; $TRANSLATE['30']['12']['14'] = 'کوڕه‌کان وتیان: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بێت و یوسف گورگه‌که بیخوات، له‌کاتێکدا ئێمه‌ش کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی ئه‌وکاته ئێمه خه‌ساره‌تمه‌ندین (زه‌ره‌رمان له خۆمانداوه و شه‌رمه‌زاری لای تۆ ده‌بین).'; $TRANSLATE['30']['12']['15'] = 'جا کاتێك (سه‌ره‌نجام باوکیان ڕازی کرد‌و) یوسفیان برد‌و هه‌موو هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که بیخه‌ینه ناو تاریکای بیره‌که‌وه، له‌و کاته‌دا نیگامان بۆ نارد که: هه‌واڵی ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌ئاینده‌دا به براکانت ده‌ده‌یت، کاتێك ئه‌وان ئاگایان له خۆیان نابێت و له بیریان چۆته‌وه و هه‌ستی پێناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['16'] = 'پاشان که تاریك داهات هاتنه لای باوکیان ده‌گریان.'; $TRANSLATE['30']['12']['17'] = 'وتیان ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان: به‌ڕاستی ئێمه ڕۆشتین پێشبڕکێمان ده‌کردو یوسفمان لای که‌ل و په‌له‌که‌مان به‌جێ هێشت، ئه‌وسا گورگه‌که په‌لاماری دا‌و خواردی، به‌ڵام تۆ هه‌میشه بڕوامان پێناکه‌یت ئه‌گه‌رچی ئێمه ڕاستگۆش بین....'; $TRANSLATE['30']['12']['18'] = 'براکانیشی هاتن به‌هه‌ندێ خوێنی ساخته‌وه که به‌سه‌ر کراسه‌که‌یه‌وه بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئه‌ویش وتی: نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئه‌م کاره‌تان سازداوه، جا چارم ته‌نها خۆگریی و ئارام گرتنه به‌جوانترین شێوه، هه‌ر خواش داوای کۆمه‌کی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['19'] = 'ئه‌وسا کاروانێك هات و ئینجا ئاو هێنه‌ره‌کایان نارد ئاو بهێنێت (ئه‌ویش چووه سه‌ربیره‌که) و سه‌تڵه‌که‌ی داهێشته ناو بیره‌که‌وه، کاتێك هێنایه سه‌ره‌وه له‌جیاتی ئاو یوسف هاته ده‌ره‌وه، کاتێك کابرا بینی، وتی: خه‌ڵکینه مژده بێت ئه‌مه لاوێکه (ئه‌وسا هه‌ر که‌سێك بدۆزرایه‌ته‌وه ده‌کرا به‌به‌نده‌و ده‌فرۆشرا) یوسفیان شارده‌وه و کردیانه که‌ره‌سه‌ی فرۆشتن، خوای گه‌وره‌ش زانا‌و ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (چاودێری یوسف ده‌کات و کارێکی گه‌وره‌ی پێیه‌تی).'; $TRANSLATE['30']['12']['20'] = 'سه‌رئه‌نجام (بردیان و) فرۆشتیان له بازاڕی کۆیله فرۆشه‌کاندا له میسر، به‌نرخێکی هه‌رزان، چه‌ند درهه‌مێکی که‌م، له فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێنه‌داو که‌م ته‌ماع بوون (چونکه پشتیان پێوه‌ی نه‌ئێشا بوو).'; $TRANSLATE['30']['12']['21'] = 'جا ئه‌و که‌سه‌ی یوسفی کڕی له میسر، به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: ڕێز بگره له شوێن وجێگه‌ی ئه‌م لاوه، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودمان پێبگه‌یه‌نێت، یان بیکه‌ینه کوڕی خۆمان، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان جێگیرکرد له زه‌ویدا و پایه‌دارمان کرد، بۆ ئه‌وه‌ش فێری بکه‌ین چۆن خه‌و لێک بداته‌وه و ڕووداوه‌کانی چوار ده‌وری وه‌ك خۆی تێبگات، خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر کار‌و فه‌رمانه‌کانی خۆیدا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.'; $TRANSLATE['30']['12']['22'] = 'کاتێکیش که یوسف پێگه‌یشت و گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی توند و تۆڵی (له ڕووی لاشه‌و ژیریی یه‌وه) و ئێمه‌ش پله‌ی فه‌رمانڕه‌وایی دانایی و زانیاری شاره‌زایی باشمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['23'] = 'جا ئه‌و ئافره‌ته‌ی که یوسف له ماڵیدا بوو هه‌وڵیدا یوسف له خشته ببات و دڵی ڕابکێشێت بۆ لای خۆی، هه‌موو ده‌رگاکانیشی داخست و وتی: وه‌ره پێشه‌وه و خۆت ئاماده بکه، یوسف وتی: پانا ده‌گرم به خوا کاری واناکه‌م، چونکه په‌روه‌ردگارم ده‌رووی لێ کردوومه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مێرده‌که‌شت چاك ڕه‌فتارر بووه له‌گه‌ڵمدا (چۆن خیانه‌تی لێ ده‌که‌م) و چونکه من دڵنیام سته‌مکاران سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['12']['24'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ژنه‌که په‌لاماری یوسفیداو ویستی لێی بدات، یوسفیش نیازی لێدانی هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی خوایی نه‌زانیایه (که سه‌رئه‌نجامی لێدانه‌که‌ی به‌خراپ به‌سه‌ریدا ده‌شکێته‌وه)و ئا به‌و شێوه‌یه‌مان کرد (بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی گوناهو تاوان و خراپه‌یه لێی دوور ده‌خه‌ینه‌وه) و به‌ڕاستی ئه‌و له به‌نده هه‌ڵبژارده وپاکه‌کانی ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['12']['25'] = 'سه‌رئه‌نجام هه‌ردووکیان پێشبڕکێیان کرد بۆ ده‌رگاکه (یوسف بۆ کردنه‌وه و ئه‌ویش بۆ داخستن) ژنه‌که توانی ده‌ستی له کراسه‌که‌ی گیر بکات و له پشته‌وه دڕاندی، ئه‌وسا هه‌ردووکیان له به‌رده‌می ده‌رگاکه‌دا تووشی مێرده‌که‌ی هاتن، خیرا هاته قسه‌و ویستی یوسف تاوانبار بکات بۆیه وتی: باشه ئاخۆ سزای ئه‌و که‌سه چییه که وستبیتی خراپه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌تدا بکات، جگه له‌وه‌ی به‌نده بکرێت یان سزایه‌کی به‌ئێش بدرێت.'; $TRANSLATE['30']['12']['26'] = 'یوسف وتی: (نه‌خێر وانیه) ئه‌و ویستی له خشته‌م به‌رێت، یه‌کێك له خزمانی ژنه‌که (که‌گوێی له به‌سه‌رهاته‌که بوو، دیار بووکه پیاوێکی زیره‌ك و دنیا دیده بوو) شایه‌تیداو وتی: ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی یوسف له پێشه‌وه دڕابێت ئه‌وه ژنه‌که ڕاست ده‌کات و ئه‌و کاته یوسف یه‌کێکه له درۆزنان.'; $TRANSLATE['30']['12']['27'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی له پشته‌وه دڕابێت ژنه‌که درۆ ده‌کات و یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.'; $TRANSLATE['30']['12']['28'] = 'کاتێك مێرده‌که‌ی بینی کراسه‌که‌ی یوسف له پشته‌وه دڕاوه، به ژنه‌که‌ی وت: به‌ڕاستی ئه‌مه پیلان و نه‌خشه‌ی خۆتانه، بێگومان فێڵ و ته‌ڵه‌که و نه‌خشه و پیلانی ئێوه زۆر گه‌وره‌یه (له‌م جۆره شتانه‌دا).'; $TRANSLATE['30']['12']['29'] = 'ئینجا ڕووی کرده یوسف وتی: ئه‌ی یوسف، ئه‌م باسه فه‌رامۆش بکه و گوێی مه‌ده‌رێ، تۆش داوای لێخۆشبوو‌ن و لێبوردن بکه له هه‌ڵه و تاوانه‌که‌ت چونکه به‌ڕاستی تۆ له گوناهباران و به‌هه‌ڵه‌چواندایت.'; $TRANSLATE['30']['12']['30'] = 'پاشان ژنانێك له ئافره‌تانی ناو شار ئه‌م ده‌نگ و باسه‌یان بیست بۆیه وتیشیان: سه‌یره! ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر ده‌یه‌وێت به‌نه‌رم و نیانی سه‌رنجی لاوه‌که‌ی خۆی ڕابکێشێت بۆلای خۆی، به‌ڕاستی ئه‌وینداریه‌که‌ی بۆی هه‌موو په‌ره‌کانی دڵی داگیرکردووه، بێگومان ئێمه ئه‌و ژنه سه‌رگه‌ردانێکی ئاشکرادا ده‌بینین.'; $TRANSLATE['30']['12']['31'] = 'جا کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر توانج و پلاره‌که‌ی ئه‌وانی بیست، ئه‌ویش ناردی به شوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چه‌قۆشی دایه ده‌ستی هه‌ریه‌که‌یان، ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گه‌وره‌و گرنگیان زانی‌و (الله اکبر) یان بۆ کرد‌و به بێئاگایی ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگه‌ردی ودووری له هه‌موو ناته‌واویه‌ك شایسته‌ی خوایه که ئه‌مه‌ی دروست کردووه! ئه‌مه به‌شه‌ر نیه، ته‌نها فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه.'; $TRANSLATE['30']['12']['32'] = 'ئینجا ژنه‌که وتی: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی منتان ده‌کرد له باره‌یه‌وه و سوێند به‌خوا بێگومان من هه‌وڵمدا له خشته‌ی به‌رم، که‌چی ئه‌و هه‌ر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['12']['33'] = 'یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان با‌نگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['34'] = 'جا په‌روه‌ردگاری به هانایه‌وه چوو نزاکه‌ی گیرا کرد‌و له ته‌ڵه‌که و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وزاته بیسه‌ری نزاکانه و زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['12']['35'] = 'پاشان، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان بینی له‌سه‌ر یوسف، بۆیان ده‌رکه‌وت و وایان به چاك زانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر به‌ندی بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['36'] = 'ئه‌وسا دوو لاوی تریش به‌تاوانی جیا جیا له‌گه‌ڵ یوسف‌دا خرانه به‌ندیخانه‌وه، (هه‌ریه‌که‌یان خه‌وێکی بینی بوو) یه‌کێکیان وتی: بێگومان من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا ترێم ده‌گوشی و شه‌رابم لێ دروست ده‌کرد، ئه‌وی تریشیان وتی: به‌ڕاستی من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا که نانم به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه هه‌ڵده‌گرت باڵنده لێی ده‌خوارد، ئاگادارمان بکه به‌لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ده‌بینین تۆ له چاکه خوازانیت و (شاره‌زای له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودا).....'; $TRANSLATE['30']['12']['37'] = 'یوسف وتی: (من ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانم به‌ڵکو جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت که ده‌رخواردتان بدرێت که من نه‌زانم چیه و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی خۆم نیه) به‌ڵکو ئه‌وه هه‌ندێکه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم فێری کردووم و بزانن به‌ڕاستی من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕ به خوا ناهینن و هه‌میشه بڕوایان به قیامه‌تیش نی یه.'; $TRANSLATE['30']['12']['38'] = 'به‌ڵکو شوێنی ئایین و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌وه‌ش له فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['39'] = '(ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی هه‌مه جۆر و جیاوازی (بپه‌رسترێن)چاکترن، یاخود خوایه‌کی تاك و ته‌نها و زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟'; $TRANSLATE['30']['12']['40'] = 'جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له خوا، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (ته‌نها ناون و ناوه‌ڕۆکیان نی یه)، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان.'; $TRANSLATE['30']['12']['41'] = 'ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه.'; $TRANSLATE['30']['12']['42'] = 'ئه‌وسا یوسف به‌و که‌سایانی وت: که‌وای ده‌زانی ڕزگاری ده‌بێت و ده‌بێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که به‌بێ تاوان من به‌ند کراوم)، به‌ڵام شه‌یتان بیری کابرای بردووه که له‌لای پاشا باسی بکات، ئیتر چه‌ند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له به‌ندیخانه‌دا مایه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['43'] = '(شه‌وێك پاشا خه‌ونێکی سه‌یری بینی و بوو به مه‌راقی و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا) وتی: به‌ڕاستی من له خه‌ومدا بینیم که حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مه‌نگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوران، حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وز و جوان و حه‌وتی وشکیشم بینی، ئه‌ی زانا‌و شاره‌زایان ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێك بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ون لێك ده‌ده‌نه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['12']['44'] = 'ئه‌وانیش وتیان: ئه‌م خه‌ونه بێ سه‌رو بنه و هیچ نی یه، ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونی بێ سه‌رو بن شاره‌زا نین.'; $TRANSLATE['30']['12']['45'] = 'ئینجا ئه‌وه‌یان که ڕزگاری بوو بوو، بیری که‌وته‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هه‌واڵی (لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌تان) پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم.'; $TRANSLATE['30']['12']['46'] = '(ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه (له خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوراون، هه‌روه‌ها له باره‌ی حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن.'; $TRANSLATE['30']['12']['47'] = '(یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه بوون به‌دوور ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['12']['48'] = 'پاشان له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆ‌و).'; $TRANSLATE['30']['12']['49'] = 'له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['50'] = '(ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.'; $TRANSLATE['30']['12']['51'] = '(پاشا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌موو کۆکرده‌وه) پێی وتن: ئه‌وکاره گرنگه‌تان چی بوو کاتێك که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێکی هه‌بوو؟) هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه و نه‌زانیووه، (ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان به‌ڕاستیدا ده‌نێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.'; $TRANSLATE['30']['12']['52'] = '(ئینجا یوسف) وتی: ئه‌وه (بۆیه وام کرد) تا (پاشا) چاك بزانێت و دڵنیابێت به‌ڕاستی من له نهێنیشدا خیانه‌تم لێ نه‌کردووه، بێگومانیش خوا فێڵ و ته‌ڵه‌ی خیانه‌تکاران به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت. (یاخود ژنه‌که وتی): تا یوسف دڵنیابێت که له نهێنیداو (ئێسته ئه‌و لێره نی یه) خیانه‌تی لێ ناکه‌م و بوختانی بۆ هه‌ڵنابه‌ستم، چونکه (بۆم ده‌رکه‌وتووه) که خوا فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی خیانه‌تکاران به ئه‌نجام ناگه‌یه‌نێت'; $TRANSLATE['30']['12']['53'] = '(ده‌شێت یوسف یان ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر وتبێتی) منیش نه‌فسی خۆم به‌ری ناکه‌م، چونکه به‌ڕاستی نه‌فس (ئه‌گه‌ر به نووری خواناسی ئاوه‌دان نه‌بێت) زۆر فه‌رمانده‌ره به‌گوناهو هه‌ڵه‌و تاوان، مه‌گه‌ر نه‌فسێك که په‌روه‌ردگارم میهره‌بانی پێ کردبێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['12']['54'] = '(ئه‌وسا پاشا که ڕاستیه‌کانی به ته‌واویی بۆ ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تر یوسفی لا به‌ڕێزو به‌نرخ بوو بۆیه) فه‌رمانیدا وتی: ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، ئه‌و (لاوه پاکه ژیره زانایه) تایبه‌تی ده‌که‌م بۆخۆم و له نزیکانی من بێت، جا کاتێك (هێنایان) و پاشا قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد، وتی: ئه‌مڕۆ ئیتر به‌ڕاستی تۆ لای ئێمه خاوه‌نی پله‌و جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی.'; $TRANSLATE['30']['12']['55'] = 'یوسف وتی: پێم باشه بمکه‌یت به‌لێپرسراو به‌سه‌ر گه‌نجینه‌کان و سامانی سه‌ر زه‌وی ئه‌م وڵاته، (میسر) به‌ڕاستی من پارێزه‌رێکی زانام (له‌خۆم ڕاده‌بینم که شت بپارێزم و زاناشم که چۆن ده‌یپارێزم).'; $TRANSLATE['30']['12']['56'] = '(خوا ده‌فه‌رموێت) ئا به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتمان دا به یوسف و جێگیر وپایه‌دارمان کرد له خاکی میسردا، هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی ده‌ویست له‌و وڵاته‌دا ده‌ستی ده‌که‌وت بۆی ساز ده‌بوو، هه‌ر که‌سێك، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك بمانه‌وێت به‌هره‌وه‌ری ده‌که‌ین له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانمان و پاداشتی چاکه‌کاران به‌زایه ناده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['12']['57'] = 'بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و خۆیان ده‌پاڕاست.'; $TRANSLATE['30']['12']['58'] = '(ساڵانی گرانی هاته پێشه‌وه) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) جا چوونه دیوانی، ئه‌و ئه‌وانی ناسێوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌میان نه‌ناسێوه (چونکه پۆشاکی وه‌زیری له به‌ردا بوو، هه‌رگیز شتی وایان چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['12']['59'] = '(ئه‌ویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی ده‌رخستن که برایه‌کی باوکییان هه‌یه و نه‌یانهێناوه له‌به‌ئه‌وه) له کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه وتی: (من حه‌ز ده‌که‌م) برایه‌کی باوکیتان هه‌یه بۆم بهێنن، ئایا نابینن به‌ڕاستی من چۆن کێشانه و پێوانه‌م تێر‌و ته‌واوه و، چۆن ڕێز له میوان ده‌گرم (یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌م).'; $TRANSLATE['30']['12']['60'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و برایه‌تانم بۆ نه‌هێنن، ئه‌وه ئیتر هیچ موعامه‌له و کێشانه و پێوانه‌ی ئیوه لای من نی یه و نزیکم مه‌که‌ونه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['61'] = '(له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین و نه‌خشه ده‌کێشین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (هه‌تا) باوکی ڕازی بکه‌ین (ئه‌م جاره بیهێنین)، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['12']['62'] = '(له فرسه‌تێکدا) یوسف به لاوه‌کانی به‌رده‌ستی وت: هه‌رچی شتومه‌ك و که‌لو په‌لێکیان هێناوه بیخه‌نه‌وه ناو باره‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بیناسنه‌وه کاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای که‌س و کاریان بۆ ئه‌وه‌ی (ببێته هانده‌رێك و) بێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['63'] = 'جا کاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی به‌ڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قه‌ده‌غه کراوه (تا بنیامینی برامان له‌گه‌ڵ خۆماندا نه‌به‌ین)، که‌واته براکه‌مان له‌گه‌ڵ بنێره تاپێوانه بکه‌ین (به‌ده‌ست به‌تاڵی نه‌گه‌ڕێنه‌وه)، به‌ڵێن بێت پارێزه‌رین بۆی.'; $TRANSLATE['30']['12']['64'] = 'یه‌عقوبی باوکیان وتی: (ئه‌مه داخوازیه‌کی سه‌یره) ئایا هه‌روا متمانه‌تان پێ بکه‌م له‌سه‌ری مه‌گه‌ر هه‌روه‌ك پێشتر متمانه‌م پێکردن له‌سه‌ر یوسفی برای؟! (سه‌رئه‌نجام ڕازیان کرد و، ئه‌ویش وتی) که‌واته خوا چاکترین پارێزه‌ره هه‌ر ئه‌و میهره‌بانترینی میهره‌بانانه.'; $TRANSLATE['30']['12']['65'] = 'کاتێکیش که‌لوپه‌ل و بارگه و بنه‌کانیان کرده‌وه بینیان هه‌رچی شتومه‌کیانه هه‌ر ئه‌وه خراوه‌ته‌وه باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کرد‌و) وتیان: باوکی به‌ڕێزمان ئێمه چی بکرین، چی بڵێین (له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشا به‌ڕێزه‌وه) ئه‌وه‌ته هه‌رچی که‌ل و په‌لمان هه‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆمان و (تۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بنیامین بده‌ی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌هێنین بۆ که‌س و کارمان، براکه‌شمان ده‌پارێزین و باری وشترێکیش زیاتر ده‌هینین، ئه‌و باره‌ش شتێکی ئاسانه.'; $TRANSLATE['30']['12']['66'] = 'یه‌عقوب وتی: هه‌رگیز له‌گه‌ڵتاندا ناینێرم هه‌تا په‌یمانێکی خواییم پێ نه‌ده‌ن (سوێند نه‌خۆن) که بێگومان بیهێننه‌وه بۆ لام، مه‌گه‌ر ده‌وره بدرێن و هیچ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌مێنێت، جا کاتێك په‌یمانه‌که‌یان دایه و سوێندیان بۆ خوارد، یه‌عقوب وتی: خوا خۆی ئاگادار‌و چاودێره به‌و په‌یمانه‌ی که بڕیارمان له‌سه‌ر داوه.'; $TRANSLATE['30']['12']['67'] = 'هوروه‌ها وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه (خۆتان بکه‌ن به شاردا)، دڵنیاش بن که من ناتوانم هیچ شتێک له‌و به‌ڵاو پێشهاتانه‌ی که بڕیاری خوای له‌سه‌ر بگێڕمه‌وه له ئێوه، هیچ فه‌رمان و بڕیارێک بۆ که‌س نی یه، ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت، پشتم هه‌ر به‌و به‌ستووه و پشت و په‌نام هه‌ر ئه‌وه، جا ده‌با ئه‌وانه‌ی که پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['12']['68'] = 'کاتیك چوونه ناوه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که باوکیان فه‌رمانی پێدابوون، جا وه‌نه‌بێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکه‌وێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره، (ئه‌و ڕێنمووییه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو، ڕایگه‌یاند، به‌ڕاستی یه‌عقوب خاوه‌نی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕاسته‌یه‌کان نازانن.'; $TRANSLATE['30']['12']['69'] = 'کاتێکیش که کوڕه‌کان چونه ژوره‌وه بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیك کرده‌وه له خۆی و (له فرسه‌تێکدا) وتی: به‌ڕاستی من یوسفی براتم، جا خه‌فه‌ت مه‌خۆو خه‌مت نه‌بێت به‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد (چونکه من نه‌خشه‌م کێشاوه تۆ لێره بهێڵمه‌وه، تا له لای خۆم ژیان به‌سه‌ر به‌ریت).'; $TRANSLATE['30']['12']['70'] = 'جا کاتێك یوسف بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه و سازی کردن (خۆراك و دانه‌وێڵه‌ی پێویستی) پێبه‌خشین جامولکه‌ی کێشان و پێوانی خسته ناو باری بنیامینی برایه‌وه، پاشان جارچیه‌ك که به‌ده‌نگی به‌رز وتی: ئه‌ی کاروانچیان ئێوه به‌ڕاستی دزن؟!'; $TRANSLATE['30']['12']['71'] = 'ئه‌وانیش به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه و هاتن به‌ره‌و ڕوویان وتیان: چی دیار نیه؟ چیتان لێ ون بووه؟'; $TRANSLATE['30']['12']['72'] = 'پاساوانه‌کان وتیان: جامولکه و ده‌فری پاشامان لێ ون بووه‌و بۆی ده‌گه‌ڕێن، هه‌ر که‌سێك هێنای باری وشترێکی بۆ هه‌یه (لێپرسراوه‌که‌یان وتی): من ده‌بمه زامنی ئه‌و به‌ڵینه.'; $TRANSLATE['30']['12']['73'] = 'کوڕه‌کان وتیان: سوێند به خوا، به‌ڕاستی ئێوه چاك ده‌زانن که ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووین فه‌سادو خراپه له زه‌ویدا بکه‌ین و ئێمه دزنین.'; $TRANSLATE['30']['12']['74'] = 'پاسه‌وانه‌کان وتیان: ئه‌گه‌ر (ده‌رکه‌وت) ئێوه درۆزن بوون، که‌وابوو پاداشتی ئه‌ودزه چیه؟'; $TRANSLATE['30']['12']['75'] = 'کوڕه‌کان وتیان: پاداشته‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌فره دزراوه‌که له‌باره‌که‌یدا ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وه پاداشته‌که‌یه‌تی (که بریتیه له‌وه‌ی بارمته بێت لای خاوه‌نی شته دزراوه‌که)، ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له سته‌مکاران ده‌سێنین.'; $TRANSLATE['30']['12']['76'] = 'ئینجا یوسف خۆی ده‌ستی کرد به‌گه‌ڕان به‌باره‌کاندا پێش ئه‌وه‌ی باری بنیامینی برای بپشکنێت، له‌وه‌ودوا له‌باری براکه‌یدا ده‌ری هێنا، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان فێری نه‌خشه‌ی گلدانه‌وه‌ی براکه‌ی کرد، نه‌ده‌بوو به‌ده‌ستووری پاشا براکه‌ی گل بداته‌وه، مه‌گه‌ر ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، به‌و شێوه‌یه چه‌نده‌ها جار پله‌و پاییه‌ی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت به‌رزو بڵند ده‌که‌ینه‌وه و له سه‌روو هه‌موو خاوه‌ن زانست و زانیارێکه‌وه زانا و شاره‌زاتر هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['12']['77'] = 'براکانی وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌و دزی بکات، ئه‌وه براکه‌شی بێگومان دزی کردووه لهمهوپێش، ئینجا یوسف ئه‌و قسه ناڕه‌واو تۆمه‌ته ناقۆڵایه‌ی له‌دڵی خۆیدا هێشته‌وه و نه‌یخسته ڕوو بۆ ئه‌وان، وتی: ئێوه له که‌سانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی له هه‌موو که‌س زاناتره به‌وه‌ی که ده‌یڵێن و باسی ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['78'] = 'براکانی وتیان: جه‌نابی پاشا، به‌ڕاستی ئه‌م کوڕه باوکێکی پیری به‌ساڵاچووی هه‌یه، که‌واته یه‌کێك له ئێمه له‌جیاتی ئه‌و گل بده‌ره‌وه، چونکه بێگومان ئێمه تۆ به پیاو چاك و چاکه‌خواز ده‌زانین.'; $TRANSLATE['30']['12']['79'] = 'یوسف وتی: په‌نا به‌خوا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی وا بکه‌ین ته‌نها ئه‌و که‌سه گل ئه‌ده‌ینه‌وه که شتومه‌که‌کانمان له‌لای دۆزیوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین، ئه‌وه ئیتر ئێمه به‌ڕاستی سته‌مکارین.'; $TRANSLATE['30']['12']['80'] = 'ئینجا کاتێك که نا‌ئومێد بوون له پاشا، له که‌نارێکه‌وه بۆ خۆیان ده‌ستیان کرد به‌چپه‌و ڕا گۆڕینه‌وه گه‌وره‌که‌یان وتی: باشه، ئه‌ی نه‌تان زانی که بێگومان باوکتان به‌ڕاستی په‌یمانێکی لێ وه‌رگرتوون و خوایشی کردووه به شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه، پێشتریش ئاشکرایه که چیتان کرد به یوسف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هه‌رگیز ئه‌م سه‌ر زه‌مین و وڵاته به‌جێ ناهێڵم هه‌تا باوکم مۆڵه‌تم ده‌دات، یاخود خوا فه‌رمانێك بدات له قازانجم بێت، ئه‌و زاته‌ش چاکترینی دادوه‌رانه.'; $TRANSLATE['30']['12']['81'] = 'بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان، بێگومان کوڕه‌که‌ت دزی کردوو ئێمه ئاگامان لێ نه‌بووه، جگه له‌وه‌ی که زانیومانه، ئێمه له شاراوه و نهێنیه‌کان شاره‌زا نین (نازانین ئه‌و کوڕه بۆ وای کرد).'; $TRANSLATE['30']['12']['82'] = '(حه‌ز ده‌که‌یت، له خه‌ڵکی) ئه‌و شاره‌ش بپرسه که ئێمه‌ی لێ بووین، له‌و کاروانه‌ش بپرسه که ئێمه‌ی تێدا بووین و پیکه‌وه هاتینه‌وه ئێمه به‌دڵنیایه‌وه ڕاست ده‌ڵێن و ڕاستگۆشین.'; $TRANSLATE['30']['12']['83'] = '(کاتێك کوڕه‌کان گه‌یشتنه‌وه لای باوکیان و به‌سه‌رهاته‌که‌یان بۆ گێڕایه‌وه) وتی: (وانیه) به‌ڵکو دیسانه‌وه خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێك خستووه، جا چارم نیه خۆگریه‌کی جوان نه‌بێت، ئومێده په‌روه‌ردگار هه‌موویانم بۆ بهێنێته‌وه و به‌هه‌موویان شاد ببم، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['12']['84'] = '(ئه‌وسا چووه که‌نارێکه‌وه) و لێیان دوور که‌وته‌وه‌و (به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارد‌و ئه‌سرینه‌وه) وتی: ئه‌ی داخم بۆ یوسفی نازدار، (له دڵم ده‌رناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئه‌وه‌نده گریاو فرمێسکی هه‌ڵوه‌ران)، چاوه‌کانی سپی هه‌ڵگه‌ڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نه‌ما له ئاخ و داخ و خه‌فه‌ت و ئێشدا، هه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌خوارده‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['85'] = '(کوڕه‌کان به‌زه‌ییان به باوکیاندا هاته‌وه‌و) وتیان: سوێند به خوا تۆ هه‌ر واز ناهێنیت یادی یوسف ده‌که‌یت و ناوی ده‌به‌یت تا وات لێ دێت په‌کت ده‌که‌وێت یاخود تیا له تیاچوون ده‌بیت.'; $TRANSLATE['30']['12']['86'] = '(له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی من باسی سکاڵا و غه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای خوا ده‌به‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه (له نه‌خشه و حیکمه‌ته‌کانی، له پێشهات و ڕووداوه‌کاندا) ئێوه نایزانن.'; $TRANSLATE['30']['12']['87'] = '(دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌عقوب فه‌رمانیدا به‌کوڕه‌کانی) و وتی: کوڕه‌کانم بچنه‌وه و گوێ هه‌ڵخه‌ن بۆ یوسف و براکه‌ی، له سۆز‌و میهره‌بانی خوایش نا‌ئومێد مه‌بن، چونکه به‌ڕاستی که‌س نا‌ئومێد نابێت له سۆز‌و میهره‌بانی خوا جگه له که‌سانی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ.'; $TRANSLATE['30']['12']['88'] = 'کاتێك (گه‌شتنه میسر) و چوونه باره‌گای یوسف وتیان: جه‌نابی پاشا ئێمه و که‌س و کارمان نه‌هاتی و گرانی و کوێره‌وه‌ریی زۆرمان تووش هاتووه وکه‌ل و په‌لێکی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و بێ نرخیشمان هێناوه، که‌واته چیمان پێویسته بۆمان بپێوه و خێریشمان پێ بکه، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان ده‌داته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['89'] = '(ئینجا یوسف زانی کاتی ئه‌وه هاتووه که خۆی بناسێنێت بۆیه) وتی: ئایا زانیتان و له بیرتانه چیتان کرد به یوسف و به‌براکه‌ی کاتێك ئێوه نه‌فام بوون و ترسی خواتان له دڵدا نه‌بوو؟'; $TRANSLATE['30']['12']['90'] = '(هه‌موو به‌سه‌رسوڕمانه‌وه چاویان ئه‌بڵه‌ق بوو سه‌رنجیان دا‌و) وتیان: ئایا به‌ڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: به‌ڵێ، من یوسفم و ئه‌مه‌ش (بنیامین) ی برامه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان ڕێزی لێناوین و به‌هره‌مه‌ندی کردووین، بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.'; $TRANSLATE['30']['12']['91'] = 'ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان به‌خوا به‌ڕاستی خوای گه‌وره ڕێزی تۆی داوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ئێمه به‌ڕاستی کاتی خۆی به‌هه‌ڵه‌دا چووین و گوناهبارین.'; $TRANSLATE['30']['12']['92'] = 'یوسف وتی: خه‌متان نه‌بێت ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سه‌ر زه‌نشتێکتان له‌سه‌ر نی یه، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره.'; $TRANSLATE['30']['12']['93'] = '(یوسف هه‌واڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌رو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوی چاك ده‌بێته‌وه، پاشان هه‌موو که‌س و کارتانم بۆ بهێنن به‌گشتی.'; $TRANSLATE['30']['12']['94'] = 'کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['12']['95'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ی که له لای بوون وتیان: سوێند به‌خوا بێگومان تۆ هه‌ر له ناو سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵه کۆنه‌که‌ی خۆتدایت!!'; $TRANSLATE['30']['12']['96'] = 'ئینجا که مژده هێنه‌ره‌که گه‌یشت و کراسه‌که‌یدا به‌سه‌ر ده‌م و چاویدا، خێرا بینای بۆ گه‌ڕایه‌وه، چاوه‌کانی گه‌شایه‌وه، وتی: ئایا من پێم نه‌وتن، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه، ئێوه نایزانن؟!'; $TRANSLATE['30']['12']['97'] = '(دوای ماوه‌یه‌ك کوڕه‌کان گه‌یشتن وهه‌موو شتێك ئاشکرا بوو) وتیان: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهه‌کانمان بۆ بکه (له خوای میهره‌بان) به‌ڕاستی ئێمه گوناهکار بووین و به‌هه‌ڵه‌دا چوو بووین.'; $TRANSLATE['30']['12']['98'] = 'باوکیان وتی: له ئاینده‌دا داوای لێ خۆشبوونتان له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌و زاته لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['12']['99'] = 'ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردار‌و خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن.'; $TRANSLATE['30']['12']['100'] = 'ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین بووه)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات).'; $TRANSLATE['30']['12']['101'] = '(ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کرد‌و وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.'; $TRANSLATE['30']['12']['102'] = 'ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا....'; $TRANSLATE['30']['12']['103'] = '(دڵنیاش به) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.'; $TRANSLATE['30']['12']['104'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.'; $TRANSLATE['30']['12']['105'] = 'چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['106'] = 'جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت).'; $TRANSLATE['30']['12']['107'] = 'ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['12']['108'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.'; $TRANSLATE['30']['12']['109'] = 'ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شار‌و شوێنه‌کان و نیگایان بۆ ده‌نێرین (تا په‌یامی ئێمه به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن)، ئایا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ویدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌و خانووبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له قیامه‌تدا چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووه، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخهنهکار؟!.'; $TRANSLATE['30']['12']['110'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللله علیه وسلم وا مه‌زانه که ئه‌م ڕێگه‌یه به‌گوڵ و گوڵزار چێنراوه، به‌ڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازار‌و گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك که): هه‌تا بگره کاتێك پێغه‌مبه‌ران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و گومان واده‌به‌ن که به ڕاستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ زانراوه، ئه‌وه ئا له‌و کاتی بێ هیواییه‌دا، سه‌رکه‌وتنی تایبه‌تی ئێمه‌یان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شایسته‌بێت ڕزگاری ده‌که‌ین، جا که‌س نیه بتوانێت تۆڵه‌ی توند‌و تیژی ئێمه له که‌سانی تاوانبار‌و تاوانکار بگێڕێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['12']['111'] = 'سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['13']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا هه‌یه ئایاته‌کانی قورئانی پیرۆزه و ئه‌وه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م قورئانه‌دا بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم دابه‌زێنراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، ڕاستی و حه‌قیقه‌ته، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['13']['2'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، خۆر‌و مانگیشی ڕام هێناوه، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوور‌و درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['13']['3'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که زه‌وی پان و به‌رین کردوه و (هه‌رچه‌نده له شێوه‌ی گۆدایه)، که‌ژو چیا‌و ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووه، له هه‌موو به‌رو بوومێك جووتی فه‌راهه‌م هێناوه له هه‌ردوو جۆره، شه‌وی والێکردووه که ڕۆژ داپۆشێت، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك بیربکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['13']['4'] = 'له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی پارچه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له پاڵ یه‌کدا (که کارکردیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی و به‌رهه‌می ڕووه‌ك، جگه له‌وه‌ی جیاوازیان نیشانه‌ن بۆ کانزا جۆراو جۆره‌کان)، هه‌ره‌ها باخی ڕه‌زی ترێ، کشتوکاڵی هه‌مه جۆر له دانه‌وێڵه و بێستانه‌کاندا، دارخورمای یه‌ك قه‌دو دوو قه‌د، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌ك ئاو ئاودێر ده‌کرێن و له یه‌ك جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه (به‌ڵام سه‌وئه‌نجام ئه‌و هه‌موو به‌روبومه جیاوازه له قه‌باره‌و تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێوازدا، په‌یدا ده‌بن) و هه‌ندێکیانمان له هه‌ندێکی تر بۆ خۆراکی ئاده‌میزاد نازدارتر و په‌سه‌ندتر کردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان بخه‌نه‌کار.'; $TRANSLATE['30']['13']['5'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌شتێك سه‌رسام بیت و پێت سه‌یربێت، ئه‌وه قسه‌ی بێ باوه‌ڕان جێگه‌ی سه‌رسامییه که ده‌ڵێن: ئایا کاتێك بووینه‌وه به خاك و خۆڵ، سه‌رله‌نوێ ئایا زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌و دروست ده‌بینه‌وه؟ ئا ئه‌وانه (که ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن) ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون به په‌روه‌ردگاریان، ئا ئه‌وانه زنجیره‌کان له گه‌ردنیاندان و ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و هه‌میشه ده‌بێ تیایدا بمێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['13']['6'] = '(لار‌و وێری خوانه‌ناسان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك که): په‌له‌ت لێده‌که‌ن له پێشهاتنی به‌ڵاو ناخۆشی پێش ئه‌وه‌ی داوای چاکه و خۆشی بکه‌ن، له‌کاتێکدا بێگومان له پێشینانه‌وه نموونه‌ی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانه‌ناسان تێپه‌ڕ بووه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم)خاوه‌نی چاوپۆشی و لێخۆشبوونه بۆ خه‌ڵکی، سه‌ره‌ڕای سته‌میان (ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و خواناسی)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر تۆڵه سێنه‌رێکی به‌هێزه (له‌و که‌سانه‌ی که دژایه‌تی به‌رنامه به نرخه‌که‌ی ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['13']['7'] = 'ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری (که پێغه‌مبه‌ری خوایه) بێگومان، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یت، بۆ هه‌ر میلله‌تێك پێغه‌مبه‌رو چاوساغ و ڕێپیشانده‌رێك هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['8'] = 'خوا چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی هه‌موو مێینه‌یه‌ك چی له سکیدا هه‌ڵگرتووه (نێره یان مێ، ته‌واوه، یان ناته‌واو، ڕه‌نگی ڕووخساری، قه‌باره‌ی.... تد) هه‌روه‌ها ده‌زانێت به‌وه‌ش که ده‌پوکێته‌وه‌و له‌بار ده‌چێت و به‌وه‌ش که زیاد ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت، هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ئه‌ندازه و پێوانه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['9'] = 'ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه هه‌روه‌ها زانای ئاشکراو بینراوه‌کانیشه، زاتێکی زۆر گه‌وره‌و به‌شکۆو بڵندو پایه‌داره.'; $TRANSLATE['30']['13']['10'] = 'چونیه‌که لای ئه‌و زاته، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان قسه بشارێته‌وه، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و که‌سه‌یه که له تاریکی شه‌ودا خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌ڕۆژدا ده‌ڕواو ئاشکراو دیاره.'; $TRANSLATE['30']['13']['11'] = 'بۆ خوا هه‌یه فریشته‌ی بێ شومار که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئاده‌میزاد بکه‌ن له به‌رو پشت و له هه‌موو لایه‌که‌وه بیپارێزن به فه‌رمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی)هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێکدا بهێنێت (له ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیان)، ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات.'; $TRANSLATE['30']['13']['12'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترس‌دا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که ده‌وریان هه‌یه له به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه (به ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['13']['13'] = 'هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.'; $TRANSLATE['30']['13']['14'] = 'هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاستی، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێسووده‌و ناگاته ده‌می، بێگومان دوعا نزای بێ باوه‌ڕان ته‌نها له‌ناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['15'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.'; $TRANSLATE['30']['13']['16'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانه‌ناسان) بڵێ: کێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ ده‌نگ بوون) تۆ بڵێ: الله په‌روه‌ردگاریانه، (چونکه ئه‌وانه که‌ڕ کوێرو ڵاڵن له‌وانه‌یه دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕه‌وایه جگه له‌و خوایه پشت به شتانی تر ببه‌ستن و بیانکه‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویست، که ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ خۆشییان قازانج و زه‌ره‌ریان به‌ده‌ست نیه؟! هه‌روه‌ها بڵێ: باشه ئاخر کوێر و چاوساغ وه‌ك یه‌کن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیه‌کن؟! (دیاره خوانه‌ناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیه، ئیمان و باوه‌ڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیه)، به‌ڵکو چه‌ند هاوبه‌شێکیان داناوه بۆ خوا، که‌شتیان دروستکردووه وه‌ك دروستکراوه‌کانی خوا‌و جا دروستکراوه‌که‌یان لێ شێواوه، پێیان بڵێ: الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه.'; $TRANSLATE['30']['13']['17'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه کهف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کهف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك کهف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی کهف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی کهف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا).'; $TRANSLATE['30']['13']['18'] = '(هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه.'; $TRANSLATE['30']['13']['19'] = 'جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دڵنیایه و ده‌زانێت بێگومان ئه‌م قورئانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زێنراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن.....'; $TRANSLATE['30']['13']['20'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه....'; $TRANSLATE['30']['13']['21'] = 'ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['13']['22'] = 'ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....'; $TRANSLATE['30']['13']['23'] = 'که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه....'; $TRANSLATE['30']['13']['24'] = 'ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.'; $TRANSLATE['30']['13']['25'] = '(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توند‌و تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و ناله‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['26'] = 'هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['27'] = 'خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای...'; $TRANSLATE['30']['13']['28'] = 'ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خوا‌و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['13']['29'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['30'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئوممه‌تێك که پێش ئه‌مان میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['13']['31'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، باشه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نا‌ئومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ماڵهکانیانهوه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.'; $TRANSLATE['30']['13']['32'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر خوا نه‌ناسان گاڵته ده‌که‌ن به تۆ یان به ئایینه‌که‌ی تۆ، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش، جا من ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمدا به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون پاشان خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵه‌یه‌ك بوو تۆڵه‌که‌م؟ (له مێژوو بپرسه و سه‌رنجی ئاسه‌واریان بده)!'; $TRANSLATE['30']['13']['33'] = 'جا ئایا ئه‌و زاته‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك و ده‌زانێت چیان کردووه (وه‌کو په‌رستراو و بته‌کانی تر وایه که خه‌ڵکی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن؟)، له‌گه‌ڵ گه‌ورویی و باڵاده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا نه‌فامان شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیارداوه، تۆش بڵێ: ئاده‌ی ئاوی ئه‌و بت و هاوه‌ڵانه‌م بۆ بنێن که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن؟ یاخود (به‌هه‌موو عه‌قلێکیانه‌وه) ده‌تانه‌وێت خوا ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌شتێك که ئه‌و زاته نایزانێت له زه‌ویدا؟!!، یان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئاگاداری بکه‌نه‌وه به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌کیتان، نه‌خێر ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هه‌ر که‌س به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی خراپیه‌وه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر که‌س نیه هیدایه‌تی بدات.'; $TRANSLATE['30']['13']['34'] = 'ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا تووشی سزایه‌کیان ده‌که‌ین، بێگومان سزای قیامه‌تیشیان سه‌ختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و په‌نایان بدات.'; $TRANSLATE['30']['13']['35'] = 'وێنه‌ی نمونه‌یی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ڵێن دراوه به پارێزگاران (که جوان و ڕازاوه‌یه) چه‌نده‌ها ڕووبار ڕه‌وان و جاریه (به‌ژێر دره‌خته‌کان و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا)، خواردن و خواردنه‌وه‌ی (ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی) به‌رده‌وامه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆش و (هه‌وای سازگارو شنه‌ی شه‌ماڵدا) ئه‌وه‌یه سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی له‌توڕه‌یی خوا خۆیان پاڕاست، سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناسانیش ئاگری دۆزه‌خه.'; $TRANSLATE['30']['13']['36'] = 'ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێ به‌خشیوون (شوینکه‌وته‌ی حه‌ق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان ده‌بن به‌و قورئانه‌ی که بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌ندێ گرۆ ده‌سته‌ی تریش هه‌یه ئینکاری هه‌ندێکی ده‌کات.. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێ دراوه که ته‌نها خوا بپه‌رستم و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌م، هه‌ر بۆ لای ئه‌و خه‌ڵك بانگ بکه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['13']['37'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕه‌وانه کردووه) قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.'; $TRANSLATE['30']['13']['38'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه کردووه و هاوسه‌رو نه‌وه‌شمان پێداون، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه به‌ویستی خۆی موعجیزه نیشان بدات ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بووبێت، بۆ هه‌موو کار‌و ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبه‌ت هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['39'] = 'خوا ویستی نه‌مانی له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك بێت، له‌ناوی ده‌بات و ده‌یکوژێنێته‌وه، یان ده‌یهێڵێته‌وه و پایه‌داری ده‌کات، سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کان لای ئه‌و زاته‌یه، (یاخود خوا ئایینه پێشووه‌کان له مه‌یداندا ناهێڵێت و دواهه‌مین ئاین و به‌رنامه‌ی که ئایینی ئیسلامه ده‌یچه‌سپێنێت و پایه‌داری ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['13']['40'] = 'جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین، یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['13']['41'] = 'ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['13']['42'] = 'بێگومان خوا نه‌ناسان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به‌مه‌رجێك پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایه، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێ باوه‌ڕ خوانه‌ناسانیش له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['13']['43'] = 'ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['14']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کانی (بێ باوه‌ڕی و نه‌زانی و سه‌رلێشێواوی) ده‌ربهێنێت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری.'; $TRANSLATE['30']['14']['2'] = 'ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هاوار و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ باوه‌ڕن له سزایه‌کی زۆر توند‌و تیژ....'; $TRANSLATE['30']['14']['3'] = 'ئه‌وانه‌ی که ژیانی دنیایان له به نرخترو خۆشه‌ویستره له ژیانی جیهانی دوایی، هه‌میشه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌ر ڕێبازی خوا‌و ده‌یانه‌وێت له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت و بترازێت، (یاخود په‌سه‌نده لایان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له خزمه‌ت پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌واندا بێت) ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی قووڵ و بێ سه‌رو بندا سه‌رگه‌ردانن و ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['14']['4'] = 'ئێمه هیچ فرستادیه‌کمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها به‌زمانی قه‌ومه‌که‌ی نه‌بێت، (یه‌کێك بووه له خۆیان و به زمانی ئه‌وان دواوه) تا هه‌موو شتێکیان بۆ ڕوون بکاته‌وه، ئینجا خوای گه‌وره ئه‌و که‌سه‌ی گومڕا کردووه که وستوویه‌تی (چونکه گوێی بۆ بانگه‌وازی حه‌ق نه‌گرتووه)، ئه‌وه‌ش که وستویه‌تی هیدایه‌تی داوه (په‌روه‌ردگار پاڵپشتی ژیر‌و هۆشمه‌ندانه)، ئه‌و زاته‌ش باڵا ده‌سته (ویستی ئه‌و له سه‌روو هه‌موو ویسته‌کانه‌وه‌یه)، دانایه و (ده‌زانێت کێ شایسته‌ی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته به‌نرخه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['14']['5'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی زۆردا (فه‌رمانما پێدا) که قه‌وم و عه‌شیرتت له تاریکیه‌کان ڕزگار بکه‌و به‌ره‌و نوورو ڕووناکی بیانبه، ڕۆژه‌کانی خوایان بهێنه‌ره‌وه یاد (ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆڵه‌ی له بێ باوه‌ڕان سه‌ند و ئیماندارانی سه‌رسه‌خت)، بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر خۆگرن (له‌کاتی ته‌نگانه‌دا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (له‌کاتی خۆشی‌دا).'; $TRANSLATE['30']['14']['6'] = '(یادیان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، کاتێك له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون ڕزگاری کردن که به‌ناخۆشترین شێوه سزای ده‌دات، کوڕانی ئێوه‌یان سه‌ر ده‌بڕی و ئافره‌تانی ئێوه‌یان ده‌هێشته‌وه (بۆ کاره‌که‌ری)، بێگومان ئا له‌و پێشهاتانه‌دا به‌ڵاو تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ساز درابوو.'; $TRANSLATE['30']['14']['7'] = 'له‌یادتان بێت که: په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م، به‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێڕ بن، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['14']['8'] = 'مو‌سا وتی: خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه و هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌گشتی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بن، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، چونکه خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه.'; $TRANSLATE['30']['14']['9'] = 'باشه، ئایا هه‌واڵی قه‌ومه پێشووه‌کانتان پێ نه‌گه‌شتووه، قه‌ومی (نوح و عاد و ثمود)، ئه‌وانه‌ش که له دوای ئه‌وان هاتوون، ته‌نها خوا نه‌بێت که‌س نازانێت چه‌نده بوون و چیان به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وانه فرستاده‌کانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه هاتن دووپاتیان ده‌کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگارن، که‌چی خوانه‌ناسان یان به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ران که بێده‌نگ بن، یاخود ده‌ستیان ده‌برد بۆ ده‌می خۆیان و (ده‌یانکرده فیکه و هۆسه و گاڵته‌جاڕی) و ده‌یانوت: بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه نیه که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له دوو دڵیه‌کدان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی که ئێوه به‌نگه‌وازی ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['14']['10'] = 'پێغه‌مبه‌رانیان وتیان: باشه، ئاخر گومان له چی ده‌که‌ن؟ ئایا له خوای په‌روه‌ردگاردا گومان هه‌یه؟! به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی؟! ئه‌و زاته بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵه‌تیشیتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، که‌چی (خوا نه‌ناسان ڕوو به‌پێغه‌مبه‌ران) وتیان: ئێوه ته‌نها به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه هیچی تر نین (له‌باتی سوپاسی خوا بکه‌ن که ئه‌وه‌نده ئاده‌میزاد ڕێزداره، نوێنه‌ر له خۆیان هه‌ڵده‌بژێرێت)، که‌چی ڕه‌خنه‌یان گرت و وتیان: ئێوه ده‌تانه‌وێت ڕێگرو دژ به‌وه بن که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رست (ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن) به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بده‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['14']['11'] = 'پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر، به‌ڵام خوا ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری (هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی)، ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['14']['12'] = 'جا ئه‌وه چیمان هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری مه‌زن نه‌به‌ستین، له‌کاتێکدا که به‌ڕاستی ئه‌و زاته هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردووین بۆ هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و به‌سوود، مه‌رج بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی و ئازاره‌وه که ئێوه بۆ ئێمه‌تان پێش هێنه، خۆگرو به‌ئارام بین، ده‌با ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان پێویسته هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['14']['13'] = 'ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان وت: (ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌ن) به‌ڕاستی له وڵاتمان ده‌رتان ده‌که‌ین، یان ده‌بێت بێنه‌وه ڕیزی ئاینه‌که‌ی ئێمه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاریان په‌یامی بۆ ناردن که: دڵنیابن ئێمه سته‌مکاران (به‌م زووانه) له‌ناو ده‌به‌ین و ده‌یانفه‌وتێنین...'; $TRANSLATE['30']['14']['14'] = 'بێگومان نیشته‌جێتان ده‌که‌ین له‌و وڵاته‌دا له دوای ئه‌وان، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له وه‌ستانیان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی مندا ده‌ترسن و هه‌ڕه‌شه‌کانی من بیم و ترسیان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['14']['15'] = 'ئه‌وسا ئیتر پێغه‌مبه‌ران داوای سه‌رکه‌وتنیان له په‌روه‌ردگاریان کرد‌و هه‌موو زۆردار‌و سته‌مکارو سه‌رسه‌خت و دڵ ڕه‌شێك نا‌ئومێد و مایه‌پووچ بوو.'; $TRANSLATE['30']['14']['16'] = '(هه‌ریه‌ك له‌وانه) له داهاتوودا دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیه‌تی و تیایدا کێم و زووخاوی ده‌رخوارد ده‌درێت....'; $TRANSLATE['30']['14']['17'] = 'جا ئه‌و کێم و زووخاوه قوم قوم به‌ناچاری ده‌خواته‌وه و به‌ئاسانی بۆی قوت نادرێت، مه‌رگیش له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشی بۆ ده‌هێنێت، که‌چی ناشمرێت، له‌وه‌ودواش سزا‌و ئازاری هه‌مه‌جۆرو ناخۆش و گران یه‌خه‌ی به‌رنادات.'; $TRANSLATE['30']['14']['18'] = 'نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به‌په‌روه‌ردگاریان، کرده‌وه‌کانیان وه‌کو خۆڵه‌مێشێك وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی بدات، له‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که داویانه بۆ دنیا هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، ئا ئه‌وه‌یه گومڕایه‌ك که له حه‌ق و ڕاستیه‌وه دووره.'; $TRANSLATE['30']['14']['19'] = 'ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تزانیوه که بێگومان خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه له‌ناوده‌بات و ناتانهێڵێت و که‌سانی تازه ده‌هێنێته کایه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['14']['20'] = 'ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران نیه و زۆر ئاسانه.'; $TRANSLATE['30']['14']['21'] = '(ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت) هه‌مووان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌که‌ون، ئینجا لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان (ئه‌وانه‌ی کوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مکاران که‌وتبوون) ده‌ڵێن: به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین! (ئێمه گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوا له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه، له‌وه‌ڵامیاندا وتیان: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه، ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا، (ئه‌ڵبه‌ت ڕوون و ئاشکرایه که‌ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له دنیادا نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستان و پیلانیان ده‌گێڕا، ئیتر چۆن خوای گه‌روره هیدایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌دات، خۆ هیدایه‌ت به‌زۆر نیه) ئێسته‌ش بۆ ئێمه چوونیه‌كه، هاوارو ئاهو ناڵه بکه‌ین، یان دان به‌خۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه.'; $TRANSLATE['30']['14']['22'] = '(کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه) شه‌یتان (به‌فه‌رمانی خوا) دێته قسه‌و (ڕوو به په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆ‌و نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م، وه‌نه‌بێت من هیچ زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت، جگه له‌وه‌ی (به‌وه‌سوه سه‌وخه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانه‌ناسی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم، ئیتر سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که ئاوا گێلانه، بێ بیرکردنه‌وه به‌قسه‌تان کردم، ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم، ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن، بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێك و هاوبه‌ش له پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.'; $TRANSLATE['30']['14']['23'] = '(له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو، کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابوو به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ کران، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کان و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، له‌وجێگه‌و ڕێگه خۆشه‌دا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر به‌فه‌رمان و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان و چاك و چۆنیان له‌و به‌هه‌شته‌دا _سڵاوکردنه_.'; $TRANSLATE['30']['14']['24'] = 'ئایا نه‌تانبینیوه و نه‌تانزانیوه چۆن خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه به‌گوفتاری چاك و پاك، که‌وه‌ك دره‌ختی چاك و به‌ردار وایه، ڕه‌گی به‌توندی داکوتاوه له زه‌ویدا، لق و پۆپه‌کانیشی به‌ئاسماندا بڵاوبونه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['14']['25'] = 'ئه‌و دره‌خته هه‌موو کات و ده‌مێك به‌رو بوومی (پاك‌و جوان و بێگه‌ردی) ده‌به‌خشێت به ویستی په‌روه‌ردگاری، جا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م نموونانه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵکو یاداوه‌ری وه‌رگرن (له‌ڕاستیدا دین و به‌رنامه‌ی خوا دره‌ختێکی ئاوا پیرۆزه، ڕه‌گ و ڕیشاڵی خێر به‌خشه، چونکه خاکی زه‌وی له داماڵین ده‌پارێزێت، لق و پۆپی به‌سووده، سێبه‌ر ده‌کات، گه‌ڵاوگوڵ بۆ داوو ده‌رمان و ماڵات، به‌روبوومی بۆ ئاده‌میزاد، باڵنده‌کان به‌ئاوازی خۆش له‌سه‌ری ده‌خوێنن و ته‌سبیحات ده‌که‌ن و دڵخۆشمان ده‌که‌ن، ئۆکسجین ده‌به‌خشێت... هتد).'; $TRANSLATE['30']['14']['26'] = 'نموونه‌ی قسه‌و گوفتاری پیس و ناپوختیش وه‌کو دره‌ختی زرو پیس و بێ سوود وایه، که هه‌ڵکێشرابێت و له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی فڕێ درابێت، به‌هیچ بارێک‌دا خۆی نه‌گرێت (بۆ سووتاندن نه‌بێت بۆ هیچی تر چاك نیه، ئه‌م نموونه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو سه‌رگه‌ردانێك که له دنیادا خێر نه‌داته‌وه، له قیامه‌تیشدا شوێنکه‌وتوانیان له دۆزه‌خه‌وه سه‌ریان ده‌رده‌چێت).'; $TRANSLATE['30']['14']['27'] = 'خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه پایه‌دار ده‌کات له‌سه‌ر گوفتاری به‌جێ و دروستیان له ژیانی دنیادا، له‌سه‌ره‌مه‌رگ و له قیامه‌تیشدا، (باوه‌ڕی دامه‌زراو فریایان ده‌که‌وێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامه‌زراو ده‌بێت و به‌ئیمانه‌وه ده‌مرن، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه سته‌مکاران گومڕا ده‌کات و ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیه‌وێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت و ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['14']['28'] = 'ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه ناده‌یت که نازو نیعمه‌ته‌کانی خوایان به حه‌رام گێڕاوه (بۆ گوناهو خراپه باکاری ده‌هێنن) و بوونه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی و تیاچوونی قه‌ومه‌که‌ی خۆیان.'; $TRANSLATE['30']['14']['29'] = '(ئه‌وانه) سه‌رئه‌نجام ده‌چنه ناو دۆزه‌خ، که جێگه‌یه‌کی زۆر ناخۆشه بۆ نیشته‌جێ بوون.'; $TRANSLATE['30']['14']['30'] = 'خوانه‌ناسان هاوه‌ڵ و شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیاردا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وێڵ بکه‌ن له به‌رنامه‌و ئاین و ڕێبازی خوا، پێیان بڵێ: ڕابوێرن و ژیان به‌سه‌ربه‌رن، چونکه سه‌رئه‌نجامتان به‌ره‌و دۆزه‌خه.'; $TRANSLATE['30']['14']['31'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م که باوه‌ڕیان هێناوه بڵێ: با نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن به‌نهێنی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت) و به‌ئاشکرا (بۆ هاندانی که‌سانی تر)، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت نه کڕینی تیادایه، نه‌فرۆشتن (تا به‌هۆی پاره‌و سامانه‌وه خۆتان ده‌رباز بکه‌ن) نه دۆستایه‌تیشی تێدایه (تا دۆستان و هاوه‌ڵان هه‌وڵێك بده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['14']['32'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێناوه، له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه به‌هۆیه‌وه به‌روبوومی له‌ناخی زه‌وی بۆ ئێوه ده‌رهێناوه، هه‌روه‌ها که‌شتی له ده‌ریادا بۆ ئێوه بار هێناوه تا فه‌رمانی ئه‌و زاته بڕوات (به‌سه‌ریه‌وه، هه‌ر خوایه به‌دیهێنه‌ری ئه‌و ماده سه‌ره‌تاییانه‌ی که که‌شتی لێ دروست ده‌کرێت، هه‌ر ئه‌وزاته‌یه به‌دیهێنه‌ری وزه‌و ئاو‌و هه‌وا... هتد)، هه‌روه‌ها ڕووباره‌کانیشی بۆ ڕام کردوون (که جۆره‌ها سوودیان هه‌یه بۆتان).'; $TRANSLATE['30']['14']['33'] = 'خۆر‌و مانگیشی بۆ ڕام هێناون که به‌رده‌وام له چه‌رخ و خولدان، شه‌و و ڕۆژیشی بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه ڕام هێنا.'; $TRANSLATE['30']['14']['34'] = 'له‌هه‌رچی شتێك داواتان کردبێت و پێوستان بێت، پێی به‌خشیوون، خۆ ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خوا ئاماژه بکه‌ن، ناتوانن بیانژمێرن (به‌ڵکو یه‌ك نیعمه‌ت ناژمێردرێت، ئه‌وه‌نده لق و پۆپی لێ ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئینسانه‌کان زۆر سته‌مکارو خوانه‌ناس و سپڵه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['14']['35'] = '(به‌یاد بێنه) کاتێك ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه به‌سه‌ر ئه‌م شار‌و وڵاته‌داو خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌ره‌ستین.'; $TRANSLATE['30']['14']['36'] = 'په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌و بتانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد‌و، زۆر خه‌ڵکیان سه‌رلێشێواو کرد، جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێته و به‌گوێی من بکات، ئه‌وه بێگومان له په‌یڕه‌وانی منه، ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت، ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانیت.'; $TRANSLATE['30']['14']['37'] = 'په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من هه‌ندێ له وه‌چه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێ‌نشین کردووه، له‌پاڵ ماڵه پیرۆزه‌که‌تدا، له پاڵ (بیت الحرام) دا، په‌روه‌ردگارا، بۆیه لێره نیشته‌جێم کردن تا به‌چاکی نوێژ‌و خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن، جاداواکارم دڵی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵکه که‌مه‌ندکێش بکه‌یت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر به‌هره‌مه‌ندیان بکه‌یت، بۆئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['14']['38'] = 'په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت چی ده‌شارینه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ین (له کار‌و کرده‌وه‌مان) و هیچ شتێك له زه‌وی و له ئاسماندا له خوای گه‌وره په‌نهان نابێت.'; $TRANSLATE['30']['14']['39'] = 'سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که له ته‌مه‌نی پیریدا ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ به‌خشیم، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم بیسه‌ری دوعا و نزایه.'; $TRANSLATE['30']['14']['40'] = 'په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعا‌و نزام گیرا بکه.'; $TRANSLATE['30']['14']['41'] = 'په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببه، له‌و ڕۆژه‌دا که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['14']['42'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) واگومان مه‌به که خوا بێ ئاگایه له‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی سته‌مکاران ده‌یکه‌ن، به‌ڕاستی خوا سزاکه‌یان دوا ده‌خات بۆ ڕۆژیك که چاوه‌کانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (جاری وایش هه‌یه هه‌ر له دنیادا سته‌مکاران ڕیسوا ده‌کات و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت).'; $TRANSLATE['30']['14']['43'] = 'به په‌له و شپرزه‌ییه‌وه دێن، سه‌ریان به‌رز کردۆته‌وه و له ترس و سامناکی ئه‌و ڕۆژه‌دا چاویان ناتروکێت، دڵه ڕاوکێیانه‌و دڵ و ده‌روونیان به‌تاڵه و هیچ حاڵی نین.'; $TRANSLATE['30']['14']['44'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵك بترسێنه و بێداریان بکه‌ره‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، جا ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و نزیك مۆڵه‌تمان بدا (بمانگێڕه‌وه بۆ دنیا) تا به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بچین و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بکه‌ین، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر کاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد که دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟!.'; $TRANSLATE['30']['14']['45'] = 'ئێوه کاتی خۆیشی نیشته‌جێ بوون له ماڵ و حاڵ و شوێنی ئه‌وانه‌دا که سته‌میان له خۆیان کرد‌و (ڕێگه‌ی ئیمان و خواناسیان نه‌گرت) بۆتان ده‌رکه‌وت که چیمان پێکردن و چیمان به‌سه‌ر هێنان و نموونه و باسی زۆرمان بۆ هێناونه‌ته‌وه (ده‌رباره‌ی سه‌رئه‌نجامیان).'; $TRANSLATE['30']['14']['46'] = 'بێگومان (خوانه‌ناسان) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، به‌ڵام هه‌موو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیاره (به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه) هه‌رچه‌نده پیلان و فێڵیان کێوه‌کانیش له بن بهێنێت.'; $TRANSLATE['30']['14']['47'] = 'که‌واته، وا حساب مه‌که (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ران ناباته سه‌ر (به سه‌رخستن و مانه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان له دنیاداو سه‌رفرازی هه‌میشه‌ییان له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌سته و خاوه‌نی تۆڵه‌یه (له سته‌مکارو خوانه‌ناسان).'; $TRANSLATE['30']['14']['48'] = 'له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی تر‌و هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌و شێوازێکی تر‌و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خوای تاك و ته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران.'; $TRANSLATE['30']['14']['49'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا تاوانباران و گوناهکاران ده‌بینێت کۆت و زنجیر کراوه‌ته ده‌ست و پێ و گه‌ردنیان و به‌یه‌که‌وه به‌ستراون.'; $TRANSLATE['30']['14']['50'] = 'کراسه‌کانیان له قه‌ترانه (که مادده‌یه‌کی ڕه‌شی بۆن ناخۆشه و به‌خێرایش ده‌سووتێت) و بڵێسه‌ی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سه‌غڵه‌تیدان).'; $TRANSLATE['30']['14']['51'] = '(ئه‌م تۆڵه سه‌ندنه له سته‌مکاران) بۆ ئه‌وه‌یه که خوا پاداشتی هه‌ر که‌سێك به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی کردویه‌تی بداته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['14']['52'] = 'ئه‌م (قورئانه) ڕاگه‌یاندنێکه بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی تا به‌هۆیه‌وه وریا بکرێنه‌وه و ئامۆژگاری پێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بێگومان ئه‌و زاته خوایه‌کی تاك و ته‌نیایه، (هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که) خاوه‌نی بیر‌و هۆشه‌کان یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن (له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن خۆشیان و خه‌ڵکیش له سزای دۆزه‌خ ڕزگار بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['15']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['15']['2'] = 'ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون (له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا) ئاواته‌خواز ده‌بن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه.'; $TRANSLATE['30']['15']['3'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) جارێ وازیان لێبهێنه با بخۆن و ڕابوێرن و هیواو ئاواتیان سه‌ر گه‌رم و بێ ئاگایان بکات، سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر دێت).'; $TRANSLATE['30']['15']['4'] = 'هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان وێران نه‌کردووه که له‌و کاته‌دا نامه‌و کتێبێکی دیاری کراوی نه‌بووبێت.'; $TRANSLATE['30']['15']['5'] = 'هیچ میلله‌ت و گه‌لێك پێش کاتی دیاری کراوی له‌ناو بردنی خۆی ناکه‌وێت و (هه‌رگیز) دواش ناکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['15']['6'] = '(خوا نه‌ناسان به گاڵته‌وه به پێغه‌مبه‌ریان صلی الله علیه وسلم) ده‌وت: ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که قورئانت دابه‌زێنراوه‌ته سه‌ر بێگومان تۆ شێتی!!'; $TRANSLATE['30']['15']['7'] = 'ئه‌وه بۆچی فریشته‌ت بۆ نه‌هێناین ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌سته‌ی ڕاستگۆیانیت (تا شایه‌تی له‌سه‌ر ڕاستی تۆ بده‌ن)!'; $TRANSLATE['30']['15']['8'] = '(خوای گه‌وره‌ش بۆ په‌رچدانه‌وه‌یان ده‌فه‌رموێت) ئێمه فریشته دانابه‌زێنین ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و پشتگیری ڕاستی نه‌بێت، ئه‌و کاته‌ش (که دابه‌زین، خوانه‌ناسان) مۆڵه‌ت نادرێن و (له‌ناو ده‌برێن).'; $TRANSLATE['30']['15']['9'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و بێگومان هه‌ر ئێمه‌ش پارێزگاری ده‌که‌ین و (نایه‌ڵین ده‌ستی خیانه‌تکار هیچ جۆره ده‌ستێکی تێ بخات و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستکاری کردنی نه‌زۆکه).'; $TRANSLATE['30']['15']['10'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رانمان پێش تۆ ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر گه‌ل و هۆزو میلله‌تانی پێشوو.'; $TRANSLATE['30']['15']['11'] = 'خوا نه‌ناسان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.'; $TRANSLATE['30']['15']['12'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئان ده‌ده‌ین به گوێ و دڵی تاوانباران و تاوانکاراندا (تا به‌ڵگه بێت له‌سه‌ریان).'; $TRANSLATE['30']['15']['13'] = 'له کاتێکدا باوه‌ڕی پێ ناهێنن و هه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشینان ده‌ڕۆن.'; $TRANSLATE['30']['15']['14'] = '(ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌یه‌کمان له ئاسمانه‌وه بۆ بکردنایه‌ته‌وه تا پیادا سه‌ربکه‌ون و تێپه‌ر ببن و (نهێنی دروستکراوانی ئێمه ببینن، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن)...'; $TRANSLATE['30']['15']['15'] = 'ئه‌وه ده‌یانوت: بێگومان چاوبه‌ستمان لێکراوه، یاخود ئێمه که‌سانێکی جادوو لێکراوین!!'; $TRANSLATE['30']['15']['16'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له ئاسماندا چه‌ند خولگه‌یه‌کی گه‌وره‌مان به‌دی هێناوه بۆ ئه‌ستێره‌کان و ڕازاندوومانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که به وردی ته‌ماشای ده‌که‌ن (تا گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بۆ ده‌ربکه‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['15']['17'] = 'هه‌روه‌ها پاڕاستوومانه له (پیلان و ده‌ست درێژی) هه‌موو شه‌یتانێکی ڕه‌جم کراوو نه‌فرین لێکراو.'; $TRANSLATE['30']['15']['18'] = 'مه‌گه‌ر شه‌یتانێك به‌رز ببێته‌وه‌و به هه‌واڵێك بزانێت و بیدزێت، ئه‌وسا خێرا پارچه ئاگرێکی ئاشکرای بۆ ده‌کشێت و ته‌فرو تونای ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['15']['19'] = 'زه‌ویشمان ڕاخستووه، چیا‌و کێوه‌کانمان له‌سه‌ر داناوه، له هه‌موو جۆره ڕووه‌ك و به‌رو بوومێکمان تیایدا ڕواندووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕێك و پێك و به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست و دیاری کراو.'; $TRANSLATE['30']['15']['20'] = 'له‌سه‌ر زه‌ویشدا بژێوی ڕۆژانه‌مان بۆ ئێوه دابین کردووه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که ئێوه ناتوانن ڕۆزیان بۆ دابین بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['15']['21'] = 'هیچ شتێك نی یه (له به‌هره‌و نازو نیعمه‌ته‌کان) که گه‌نجینه‌کانی لای ئێمه نه‌بێت و ئێمه نایبه‌خشین به‌ئه‌ندازه‌ی دیاریکراو له کاتی له‌باردا نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['15']['22'] = '(یه‌کێك له به‌خششه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه) ئێمه شنه‌بامان ناردووه که پیتێنه‌ری ڕووه‌ك و دار‌و دره‌خته، هه‌روه‌ها بارانمان له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و ئێوه‌ی پێ تێراو ده‌که‌ین (سه‌ره‌ڕای کشتوکاڵ و زیندوه‌ران) بێ ئه‌وه‌ی ئێوه ئه‌و ئاوانه‌تان زه‌خیره کردبێت (ئێمه له‌ژێر زه‌ویدا بۆمان دابین کردوون، به‌هۆی کانی، یاخود بیره‌وه ده‌ستتان ده‌که‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['15']['23'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و مردنیش پێش ده‌هێنین، سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی هه‌موو جیهانین.'; $TRANSLATE['30']['15']['24'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه ئاگادارین له پێشینانی ئێوه، هه‌روه‌ها ئاگادارین له نه‌وه‌کانی داهاتوویش.'; $TRANSLATE['30']['15']['25'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی هه‌مووان کۆ ده‌کاته‌وه‌و بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته دانا‌و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['15']['26'] = 'سوێند به‌خوا ئێمه سه‌ره‌تا ئینسانمان له قوڕێکی وشك دروست کرد که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.'; $TRANSLATE['30']['15']['27'] = 'په‌ریشمان پێشتر له ئاگرێکی به‌تین دروست کرد که به وردیله کونه‌کاندا تێده‌په‌ڕێت.'; $TRANSLATE['30']['15']['28'] = 'یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێك په‌روه‌ردگارت به فریشته‌کانی وت: به‌ڕاستی من دروستکاری به‌شه‌رێکم له قوڕێکی وشك که پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بوو.'; $TRANSLATE['30']['15']['29'] = 'جا کاتێك ڕێك و پێك و ته‌واوم کرد، له‌و ڕۆحه تایبه‌تیه‌ی که من (به‌دیهێنه‌ری ئه‌وم)، پێمبه‌خشی، ئه‌وه هه‌مووتان کڕنووشی بۆ به‌رن (کڕنووشی ڕێز‌و به فه‌رمانی خوا).'; $TRANSLATE['30']['15']['30'] = 'ئینجا فریشته‌کان (فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێ هێناو) هه‌موویان به‌گشتی کڕنووشی ڕێزیان برد.'; $TRANSLATE['30']['15']['31'] = 'جگه له ئیبلیس (شه‌یتانی گه‌وره) سه‌رپێچی کرد که له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا بێت.'; $TRANSLATE['30']['15']['32'] = 'ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟!'; $TRANSLATE['30']['15']['33'] = 'شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟!'; $TRANSLATE['30']['15']['34'] = 'خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت.'; $TRANSLATE['30']['15']['35'] = 'به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی.'; $TRANSLATE['30']['15']['36'] = 'شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['15']['37'] = 'خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت.'; $TRANSLATE['30']['15']['38'] = 'تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا).'; $TRANSLATE['30']['15']['39'] = 'ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['15']['40'] = 'بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه).'; $TRANSLATE['30']['15']['41'] = 'خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م.'; $TRANSLATE['30']['15']['42'] = 'به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['15']['43'] = 'بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی.'; $TRANSLATE['30']['15']['44'] = 'حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند ده‌رگاو چه‌ند به‌شێکه که ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان، به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی.'; $TRANSLATE['30']['15']['45'] = '(له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان.'; $TRANSLATE['30']['15']['46'] = 'پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['15']['47'] = 'له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['15']['48'] = 'هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن.'; $TRANSLATE['30']['15']['49'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران).'; $TRANSLATE['30']['15']['50'] = 'بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['15']['51'] = 'هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام'; $TRANSLATE['30']['15']['52'] = 'کاتێك کتوپر خۆیان کرد به ماڵدا‌و وتیان: سڵاو (ئیبراهیم دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوه‌که‌یان) وتی: (ئێوه کێن؟) به‌ڕاستی ئێمه لێتان ده‌ترسین!!.'; $TRANSLATE['30']['15']['53'] = 'فریشته‌کان وتیان: مه‌ترسه (ئێمه له لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه کراوین) و بێگومان ئێمه مژده‌ی (له دایك بوونی) کوڕێکی زۆر زانات پێ ده‌ده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['15']['54'] = 'ئیبراهیم وتی: ئایا مژده‌م ده‌ده‌نێ له کاتێکدا که ئاوا پیری یه‌خه‌ی پێگرتووم!.. جا به‌چی مژده‌م ده‌ده‌نێ؟!'; $TRANSLATE['30']['15']['55'] = 'فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی مژده‌ت ده‌ده‌ینێ، که‌واته نه‌که‌یت له‌و که‌سانه بیت که نائومێدن (له به‌خششه‌کانی خوا).'; $TRANSLATE['30']['15']['56'] = 'ئیبراهیم وتی: ئایا کێ نا‌ئومێد ده‌بێت له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگاری، مه‌گه‌ر که‌سانێك که گومڕاو سه‌رگه‌ردانن.'; $TRANSLATE['30']['15']['57'] = '(ئینجا دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوو لێیان) وتی: ئه‌ی فریشته نێرراوه‌کان چ کارێکی گرنگتان به ده‌سته‌وه‌یه؟! (جگه له‌م مژده‌یه)'; $TRANSLATE['30']['15']['58'] = 'فریشته‌کان وتیان: به‌ڕاستی ئێمه نیردراوین بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزێکی زۆر تاوانبار.'; $TRANSLATE['30']['15']['59'] = 'به‌ڵام خانه‌واده‌ی لوط هه‌موویان ڕزگار ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['15']['60'] = 'جگه هاوسه‌ره‌که‌ی، به‌ڕاستی بڕیارمانداوه ئه‌ویش له ڕیزی تیاچووه‌کاندا بمێنێته‌وه چونکه بێ باوه‌ڕه.'; $TRANSLATE['30']['15']['61'] = 'ئینجا (دوای ئه‌وه‌ی ئیبراهیمیان به‌جێ هێشت، فریشته‌کان به‌ره‌و شاره‌که‌ی لوط ڕۆیشتن) کاتێك ئه‌و فرستادانه هاتنه ناو خانه‌واده‌ی لوط...'; $TRANSLATE['30']['15']['62'] = 'پێی وتن: (داوای لێبوردن ده‌که‌ین، جه‌نابتان کێن؟) به‌ڕاستی ئێوه که‌سانێکی نه‌ناسراون...'; $TRANSLATE['30']['15']['63'] = 'دوای ئه‌وه‌ی فریشته‌کان خۆیان پێناساند وتیان: دڵت هیچ نه‌کات به‌ڵکو ئێمه هاتووین بۆ لای تۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تۆ ده‌تکردو ئه‌و بێ ڕه‌وشتانه گومانیان لێده‌کرد، بیهێنینه دی...'; $TRANSLATE['30']['15']['64'] = 'ئه‌مڕۆ ئیتر بۆ به‌رپاکردنی ئه‌و ڕاستیه هاتووین و بێگومان ڕاستیش ده‌ڵێین...'; $TRANSLATE['30']['15']['65'] = 'به‌شێکی شه‌و بمێنێت خۆت و خانه‌واده‌ت ده‌رچن و تۆ دوایان بکه‌وه، با هیچ کامتان ئاوڕ نه‌داته‌وه، بڕۆن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ی که فه‌رمانتان پێ ده‌درێت.'; $TRANSLATE['30']['15']['66'] = 'ئێمه نیگامان نارد بۆ لای _لوط_ و بڕیارماندا که به‌ڕاستی له کاتی به‌ره‌به‌یاندا دوای ئه‌وانه بڕاوه‌و ده‌یاریان نه‌ماوه.'; $TRANSLATE['30']['15']['67'] = 'ئه‌وسا خه‌ڵکی ناپوخت و بێ ڕه‌وشتی ئه‌و شاره (زانیان به میوانه به‌ڕێزه‌کان) هاتن (به‌گرمه‌و گاڵته‌وه‌و) مژده‌ی ناپوختیان به‌یه‌کتری ده‌دا!'; $TRANSLATE['30']['15']['68'] = 'لوط وتی: به‌ڕاستی ئه‌وانه میوانی منن و حه‌یای من مه‌به‌ن، شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن و ئابڕووم مه‌به‌ن.'; $TRANSLATE['30']['15']['69'] = 'له خوا بترسن و ڕیسوام مه‌که‌ن (له شه‌ڕواڵ پیسی کۆڵ بده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['15']['70'] = '(شه‌ڕواڵ پیس و ناپوخته‌کان) وتیان: ئایا ڕێگری ئه‌وه‌مان لێ نه‌کردیت که حه‌قی که‌ست نه‌بێت و به‌رگری له که‌س نه‌که‌یت!'; $TRANSLATE['30']['15']['71'] = 'لوط وتی: ئا ئه‌وانه (ئافره‌تانی شار) هه‌موو وه‌ك کچی منن( ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ئه‌وانه‌تان لێ ماره ده‌که‌م، تا ئاره‌زووی خۆتان له ڕێگه‌ی دروستی خۆیه‌وه ئه‌نجام بده‌ن) ئه‌گه‌ر ئاماده بن.'; $TRANSLATE['30']['15']['72'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) سوێند به گیانی تۆ ئه‌وانه له سه‌رخۆشی خۆیاندا بۆ گوناه له‌سه‌ر گه‌ردانیدا ده‌تلێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['15']['73'] = 'جا هه‌ر له به‌ره‌به‌یاندا ده‌نگه سامناکه‌که‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن.'; $TRANSLATE['30']['15']['74'] = 'ئینجا شاره‌که‌مان ژێره‌و ژوور کرد‌و به سه‌نگگڵ به‌رد بارانمان کردن.'; $TRANSLATE['30']['15']['75'] = 'بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێك که په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن.'; $TRANSLATE['30']['15']['76'] = 'بێگومان ئه‌و شاره وێرانه ده‌که‌وێته سه‌ره ڕێیه‌کی به‌رده‌وامی کاروانچیانه‌وه( نیشانه‌ی خه‌شم و قینی خوایه له بێ ڕه‌وشتان، تا خه‌ڵکی تێفکرن).'; $TRANSLATE['30']['15']['77'] = 'به‌ڕاستی له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت بۆ ئیمانداران (که هێزو ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاریان بێ سنووره و له کاتی له‌باردا ده‌یخاته کار‌و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان و بێ ڕه‌وشتان و کاول ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['15']['78'] = 'دانیشتوانی باخچه‌و باخ و باخاته‌کانیش (وه‌کو قه‌ومی لوط) سته‌مکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['15']['79'] = 'ئێمه تۆڵه‌مان له‌وانیش سه‌ند، هه‌ردوو شوێنه‌واره‌که به ئاشکرا دیارن(چیمان به‌سه‌ر هێناون).'; $TRANSLATE['30']['15']['80'] = 'سوێند به‌خوا دانیشتوانی (حجر) یش بڕوایان به به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد(حجر: شوێنێکه له نێوان ته‌بووك و مه‌دینه‌دا، قه‌ومی ثهمود، تیادا ژیاوه).'; $TRANSLATE['30']['15']['81'] = 'ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خۆمانمان پێبه‌خشین که‌چی ئه‌وان گوێیان پێنه‌داو پشتیان تێکرد.'; $TRANSLATE['30']['15']['82'] = 'ئه‌وانه له چیاکان‌دا خانووبه‌ره‌یان ده‌تاشی و، به ئاسووده‌ییه‌وه ژیانیان تێدا ده‌برده سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['15']['83'] = 'ئینجا ئه‌وانیش ده‌نگێکی سامناك و بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی سه‌خت یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له به‌ره‌به‌یاندا.'; $TRANSLATE['30']['15']['84'] = 'ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان نه‌که‌وت و (له تۆڵه‌ی خوایی نه‌یپاڕاستن).'; $TRANSLATE['30']['15']['85'] = 'ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندایه دروستمان نه‌کردووه، بۆ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت (هیچ شتێك له دروست کراوان بێ مه‌به‌ست نیه، هیچ شتێك بێ ئامانج نیه..)، به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌تیش به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت و تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌ی ئیماندار) به‌شێوازێکی جوان چاوپۆشی بکه‌و لێبورده به (له ڕه‌فتاری نادروستی نه‌فامان).'; $TRANSLATE['30']['15']['86'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر خۆی به‌دیهێنه‌رێکی شاره‌زاو زانا‌و لێزانه.'; $TRANSLATE['30']['15']['87'] = 'سوێند بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه حه‌وت ئایه‌تمان پێداویت (که بریتی یه له سووره‌تی فاتحه) هه‌روه‌ها قورئانی گه‌وره‌و مه‌زنیشمان پێ به‌خشیوویت.'; $TRANSLATE['30']['15']['88'] = 'جا تۆ نه‌که‌یت چاوه‌کانت ببڕیته ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ندێك نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌رمان کردوون، خه‌فه‌ت مه‌خۆ لێیان (کاتێك ده‌بینیت شوێنی حه‌ق ناکه‌ون)، باڵی به‌زه‌یی نه‌وی بکه بۆ ئیمانداران (واته خۆشت بوێن و به‌سۆز به بۆیان).'; $TRANSLATE['30']['15']['89'] = 'بڵێ: به‌ڕاستی من بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکراو دیارم (ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌ن سه‌رئه‌نجامی سامناك چاوه‌ڕێتانه).'; $TRANSLATE['30']['15']['90'] = 'هه‌روه‌ك کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زانده سه‌ر به‌ش به‌شکه‌ران (که مه‌به‌ست جووله‌که‌و گاوڕه، باوه‌ڕ به هه‌ندێکی ده‌که‌ن و په‌یڕه‌وی هه‌ندێکی ناکه‌ن، یاخود به‌شێکی زۆریان ده‌ستکاری کردووه).'; $TRANSLATE['30']['15']['91'] = 'ئه‌وانه‌ی ڕایان ده‌رباره‌ی قورئان جۆراو جۆره، به هه‌ندێکی باوه‌ڕیان هه‌یه‌و، هه‌ندێکی ناچێته مێشکیانه‌وه، یاخود هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی په‌یڕه‌وی ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['15']['92'] = 'سوێند به په‌روه‌ردگارت پرسیار له هه‌موویان ده‌که‌ین به‌گشتی ( له بیر‌و باوه‌ڕی هه‌موویان ده‌کۆڵینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['15']['93'] = 'له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['15']['94'] = 'هه‌ر فه‌رمانێکت پێدراوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به ڕێك و پێکی) ئه‌نجامی بده‌و گوێ مه‌ده به بوختان و ڕه‌فتاری موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران.'; $TRANSLATE['30']['15']['95'] = 'ئێمه تۆ ده‌پارێزین (له شه‌ڕو پیلانی) گاڵته‌چی و گاڵته‌جاڕان.'; $TRANSLATE['30']['15']['96'] = 'ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا خوایه‌کی تر بڕیار ده‌ده‌ن، جا له ئاینده‌دا هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ده‌یزانن.'; $TRANSLATE['30']['15']['97'] = 'سوێند به خوا ئێمه چاك ده‌زانین که به‌ڕاستی دڵی تۆ ته‌نگ ده‌بێت به‌و گوفتاره نابه‌جێیه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن.'; $TRANSLATE['30']['15']['98'] = '(جا له هه‌موو کاتێکدا، به تایبه‌ت له کاتی دڵ ته‌نگیدا) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و له ڕیزی سوژده به‌راندابه.'; $TRANSLATE['30']['15']['99'] = 'به‌رده‌وامیش په‌روه‌ردگارت بپهرسته هه‌تا مردن یه‌خه‌ت پێده‌گرێت ( ئه‌و کاته ئیتر به‌یه‌ك جاریی ڕزگارت ده‌بێت له هه‌موو ناخۆشیه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['16']['1'] = 'فه‌رمانی خوا به‌ڕێوه‌یه و واگه‌یشت، په‌له‌ی لێمه‌که‌ن و په‌له‌تان نه‌بێت، پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی که هاوه‌ڵگه‌ران ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا.'; $TRANSLATE['30']['16']['2'] = 'په‌روه‌ردگار، خۆی فریشته‌کان به ڕه‌حمه‌ت و ژیانه‌وه (که وه‌حی ئاسمانیه) ده‌نێرێت بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌کانی (که پێغه‌مبه‌رانن)، فه‌رمانیان پێده‌دات که: خه‌ڵکی بێ‌دار بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جگه له من خوایه‌کی تر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه له خه‌شم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه له‌و که‌سانه خۆش نابم که غه‌یری من ده‌په‌رستن).'; $TRANSLATE['30']['16']['3'] = '(ئه‌و زاته) ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌رزو بڵنده له‌وه‌ی (نه‌فامان) شه‌ریك و هاوبه‌شی بۆ بڕیار بده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['4'] = 'ئاده‌میزادیشی له تاکه نوتفه‌یه‌ك به‌دیهێناوه، که‌چی ئه‌و، دوای ماوه‌یه‌ك که خۆی ناسیووه بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکرا (بێ ئه‌وه‌ی هیچ خراپه‌یه‌کمان بۆی بووبێت جگه له چاکه).'; $TRANSLATE['30']['16']['5'] = 'ماڵاتیشی دروستکردووه بۆ خزمه‌تی ئێوه، (له خوری و موو پێستیان جۆره‌ها پۆشاك و ڕایه‌خ دروست ده‌که‌ن) که گه‌رمیتان پێ ده‌به‌خشێت (له سه‌رماو سۆڵه‌دا)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها سوودی تری لێ وه‌رده‌گرن له شیر‌و گۆشته‌که‌شی ده‌خۆن...'; $TRANSLATE['30']['16']['6'] = 'کاتێك ماڵاته‌کان ده‌هێننه‌وه له ئێواراندا (به تێری و شیره‌وه)، له به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا که له ماڵ ده‌ریان ده‌که‌ن، دیمه‌نێکی جوانتان بۆ ده‌نوێنن (ده‌روونی ئیماندار ده‌خرۆشێنن، به‌جیاوازی شێواز‌و قه‌باره‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ و یاری و گه‌مه‌یان).'; $TRANSLATE['30']['16']['7'] = 'هه‌ندێك له‌و ماڵاتانه بار‌و که‌ل و په‌لی سه‌نگینتان هه‌ڵده‌گرن بۆ وڵات و شوێنێك که ئێوه دوای زه‌حمه‌ت و ماندوو بوونێکی زۆر نه‌بێت پێی نه‌ده‌گه‌یشتن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان زاتێکی زۆر به سۆز‌و میهره‌بانه (بۆ نه‌وه‌کانی ئاده‌م).'; $TRANSLATE['30']['16']['8'] = 'هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها جۆری ئه‌سپ و ماین و هێسترو گوێدرێژی بۆ به‌دیهێناون تا بۆ سواری و گواستنه‌وه به‌کاری بهێنن، سه‌ره‌ڕای دیمه‌نی قه‌شه‌نگیان (به‌تایبه‌ت ئه‌سپ و ماین، که له سه‌رده‌می زانستی و ته‌کنه‌لۆژیادا هه‌ر به‌کار دێن)و شتی تریش دروست ده‌کات که ئێسته ئێوه نایزانن (ئه‌م ئاماژه قورئانیه، هه‌موو هۆیه‌کانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی و زه‌مینی ده‌گرێته‌وه که ئاده‌میزاد په‌ی پێ بردووه‌و په‌ی پێ ده‌بات، چونکه ئاده‌میزاد خۆی و زانیاری و زانسته‌که‌ی و که‌ره‌سته خاوه‌کان، هه‌ر هه‌مووی به‌خششی خوای به‌دیهێنه‌ری توانا‌و زانایه).'; $TRANSLATE['30']['16']['9'] = 'ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕاست و به‌رنامه‌ی دروست له‌سه‌ر خوایه (ده‌بێت وریا بن) هه‌ندێك ڕێبازی لار‌و چه‌وت و ناڕێکیش هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر بیویستایه هیدایه‌تی هه‌ر هه‌مووتانی ده‌دا به‌گشتی (سه‌رپشکی نه ده‌کردن، به‌ڵام ڕێزی لێناون).'; $TRANSLATE['30']['16']['10'] = '(په‌روه‌ردگار) ئه‌و زاته‌یه که له ئاسمانه‌وه بارانتان بۆ ده‌بارێنێت که لێی ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها تێکه‌ڵ به جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نیش ده‌یخۆنه‌وه و ده‌بێته هۆی ڕوان و گه‌شه‌کردنی دره‌خت و گژوگیاو ماڵاتی تیادا ده‌له‌وه‌ڕێنن.'; $TRANSLATE['30']['16']['11'] = 'هه‌ر به‌و بارانه خوای گه‌وره جۆره‌ها کشتوکاڵ ده‌هێنێته به‌رهه‌م بۆتان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ زه‌یتون و خورماو جۆره‌ها ترێ، له هه‌موو جۆره به‌روبوومێکیش، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['16']['12'] = 'هه‌روه‌ها شه‌وو ڕۆژو خۆر‌و مانگی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، ئه‌ستێره‌کانیش به فه‌رمانی ئه‌و زاته ڕام هێنراون، به ڕاستی ئا له‌و دیارده‌و دروست کراوانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که عه‌قڵ و ژیریان بخه‌نه‌کار.'; $TRANSLATE['30']['16']['13'] = 'هه‌روه‌ها شتی زۆر‌و جۆراو جۆر‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی له زه‌ویدا بۆ به‌دیهێناون، که به‌ڕاستی ئا له‌وه‌شدا به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك که یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن.'; $TRANSLATE['30']['16']['14'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ بار هێناون تا گۆشتی ته‌ڕو تازه‌ی لێ بخۆن، تا له ئاویدا جۆره‌ها گه‌وهه‌رو مرواری ده‌ربهێنن و له ده‌ست و ملی بکه‌ن، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کان ده‌بینیت ده‌ریا له‌ت ده‌که‌ن، تا فه‌زڵ و به‌خششی تری په‌روه‌ردگار به‌ده‌ست بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاریش بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['15'] = 'هه‌ر خوا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی چیاکانی چه‌سپاندووه تا له‌نگه‌ری بگرێت و ئێوه ئه‌له‌رزێنێت و لارتان ئه‌کاته‌وه‌و ژێره‌و ژوور نه‌بن، هه‌روه‌ها چه‌م و ڕووبار‌و ڕێگه‌وبانی تیادا به‌دیهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ ده‌رکه ن و به مه‌رامی خۆتان بگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['16'] = 'هه‌روه‌ها نیشانه‌ی زۆر‌و زه‌به‌ندی له زه‌ویدا دابین کردووه (وه‌کو که‌ژو کێوه‌کان و، چه‌م و ڕووباره‌کان و به‌رزی و نشێوه‌کان، تا ون نه‌بن، له شه‌وگاریشدا)و به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه خه‌ڵکی ڕێی خۆیان ده‌ربکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['17'] = '(باشه ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان) ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌م هه‌موو دروستکراوه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی به‌دیهێناوه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که ناتوانێت هیچ به‌دی بهێنێت، ئایا ئه‌وه بۆ لێکی نادانه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟'; $TRANSLATE['30']['16']['18'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بێن و بتانه‌وێت نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بژمێرن، بۆتان ناژمێردرێت (له ئه‌ندامه‌کانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی خۆتان و ئه‌و ڕزق و ڕۆزیانه‌ی که ده‌یخۆن و ئه‌و پۆشاك و ڕایه‌خ و ناوماڵه‌ی به‌کاری ده‌هێنن... هتد، سه‌ره‌ڕای هه‌زاران هه‌زار دروستکراوانی تری دیار‌و نادیار له جیهانی مادده و ڕووه‌ك و گیاندارو... هتد)، سه‌ره‌ڕای که‌م سوپاسیتان له‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته بێ شوماره) به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار هه‌ر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['16']['19'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه‌و چیش ده‌رده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن له (گفتوگۆ‌و نیه‌ت و کار‌و کرده‌وه‌تان).'; $TRANSLATE['30']['16']['20'] = 'ئه‌و بت و که‌س و شتانه‌ی که هاواریان لێ ده‌که‌ن و ده‌یانپه‌رستن جگه له خوا، هیچیان پێ دروست ناکرێت، له کاتێکدا که خۆیان دروست ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['16']['21'] = 'ئه‌وانه مردوون و زیندوو نین، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی خۆیان و خه‌ڵکی زیندوو ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['16']['22'] = 'ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه (که حه‌ق وایه هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن) خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['23'] = 'شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه که خوای گه‌وره ئاگایه به‌وه‌ی په‌نهانی ده‌که‌ن و ده‌یشارنه‌وه، به‌وه‌ش که ده‌ری ده‌خه‌ن و ئاشکرای ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که لووت به‌رزو خۆ به گه‌وره ده‌نوێنن.'; $TRANSLATE['30']['16']['24'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به (بێ باوه‌ڕان) بوترێت: ئه‌وه په‌روه‌ردگارتان چی دابه‌زاندووه؟! ئه‌وه (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: چیرۆك و داستانی کۆن و خه‌یاڵیی پێشینانه!!'; $TRANSLATE['30']['16']['25'] = 'ئه‌وانه ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵی گوناهو تاوانی خۆیان به ته‌واوی هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها له گوناهی ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرن که گومڕایان کردوون بێ زانستی و زانیاری (بێ ئه‌وه‌ی له کۆڵ و باری ئه‌وان که‌م بێته‌وه)، ئاگاداربن! چه‌ند خراپ و ناشرینه ئه‌وباره گرانه‌ی که هه‌ڵی ده‌گرن (چ گیرێکیان خواردوه).'; $TRANSLATE['30']['16']['26'] = 'بێگومان پێش ئه‌مانیش (خوا نه‌ناسانی) پێشوو پیلانیان گێڕا (دژ به ئایینی خوا)، ئینجا خوای به‌ده‌سه‌ڵاتیش کۆشك و ته‌لارو نه‌خشه‌یانی له بن و بێخ ده‌رهێنا، سه‌قفه‌که‌شی له سه‌ره‌وه داڕمان به‌سه‌ریانداو له شوێنێکه‌وه به‌ڵاو سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن که هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کردو به‌ته‌مای نه‌بوون (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه پیلانگێڕانی هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌گرێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['16']['27'] = 'له‌وه‌و دواش له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا ئه‌و پیلانگێڕانه خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: کوان و له کوێن هاوه‌ڵه‌کانم؟ ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی سه‌رسه‌ختتان ده‌کرد له باره‌یانه‌وه، (ئیمانداران) ئه‌وانه‌ی که زانیاری و زانستی خوا ناسیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و نه‌هامه‌تی و سزا له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕانه.'; $TRANSLATE['30']['16']['28'] = 'ئه‌وانه‌ی که فریشته‌کان له سه‌ره‌مه‌رگدا گیانیان ده‌کێشن، له کاتێکدا که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر سته‌م له خۆیان (به‌هۆی بێ باوه‌ڕی و یاخی بونیانه‌وه) ئینجا به ناچاری ته‌سلیمن و ده‌ڵێن: ئێمه هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌کردووه، فریشته‌کان ده‌ڵێن: نه‌خێر وا نی یه (ئه‌وه ئێوه له بیرتان کردووه) ئه‌گینا به‌ڕاستی خوا ئاگادار‌و زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد و ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['16']['29'] = 'که‌واته له ده‌روازه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بچنه ژووره‌وه و بۆ هه‌میشه‌یی و نهبڕاوهش تیادا بن، ئای که جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆ به‌زل زانه‌کان ناخۆش و نا له‌بارو ناسۆره.'; $TRANSLATE['30']['16']['30'] = 'له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێر‌و به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['16']['31'] = '(ئه‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه) باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ به‌خته‌وه‌ران ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کان و به‌ژێر دره‌خته‌کاندا جاری و ڕه‌وانه، هه‌رچیه‌ك بخوازن و هه‌رچی ئاره‌زوو بکه‌ن و هه‌رچی داوا بکه‌ن، بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، ئا به‌و شێوه‌یه خوای میهره‌بان پاداشتی خواناس و پارێزکاران ده‌داته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['16']['32'] = 'ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدا فریشته‌کان دێن بۆ لایان له کاتێکدا گیانی پاك و پیرۆزیان ده‌کێشن (که دووره له بێ باوه‌ڕی)و پێیان ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت (ئیتر ڕزگارتان بوو، ئیتر ناخۆشی نه‌ما) ده بچنه ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌وه، به هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌وه که کاتی خۆی ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['16']['33'] = 'ئایا خوا نه‌ناسان چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن؟ مه‌گه‌ر هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه بن کت‌وپڕ فریشته‌ی گیانکێشان یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، یان فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت ده‌ربچێت بۆ تۆڵه سه‌ندن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر ڕه‌فتاری وا ناله‌باریان کردووه، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌م له خۆیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['16']['34'] = 'سه‌ره‌نجام هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه‌کیان ئه‌نجام دابوو هاته‌وه ڕێیان، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و دۆزه‌خه‌ی که گاڵته‌یان پێده‌کرد یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ده‌وری دان.'; $TRANSLATE['30']['16']['35'] = 'ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست، نه ئێمه‌و نه باو‌و باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و، خوا نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت، مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟'; $TRANSLATE['30']['16']['36'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌ناو هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه‌کردووه‌و پێمان ڕاگه‌یاندووه که پێیان بڵێت: ته‌نها خوا بپه‌رستن، خۆتان دووره په‌رێز بگرن له هه‌موو په‌رستراوێکی تر، جا هه‌بوو له‌و خه‌ڵکه (که بیر‌و هۆش و ژیری خۆی خسته‌کارو به‌شوێن ڕاستیدا ده‌گه‌ڕا) خوایش هیدایه‌تی ده‌دا، هه‌شیان بوو خۆی شایسته‌ی گومڕایی ده‌کردو به‌سه‌ریدا ده‌چه‌سپا، که‌وابوو بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، بزانن چۆن بوو سه‌ره‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به به‌رنامه‌ی ئێمه نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['16']['37'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر تۆ زۆر سوور بیت له‌سه‌ر هیدایه‌تدانی ئه‌وان، ئه‌وه تۆ نا‌توانیت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموونی که‌سێك ناکات که خه‌ڵك گومڕا بکات، ئه‌وانه (له قیامه‌تدا) هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه.'; $TRANSLATE['30']['16']['38'] = 'بێ باوه‌ڕان سوێندیان ده‌خواردو جه‌ختیان له‌سه‌ر سوێنده‌که‌یان ده‌کردو ده‌یانوت: ئه‌وه‌ی بمرێت خوا زیندووی ناکاته‌وه! نه‌خێر، زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌وه به‌ڵێنێکی ڕاست و دروستی خوایه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیه نازانن و بڕوای پێناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['39'] = 'بێگومان خوا هه‌مووان زیندوو ده‌کاته‌وه تا بۆیان ڕوون بکاته‌وه و بۆیان ده‌ربخات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌بوو، بڕوایان پێی نه‌بوو هاته دی، تا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بێگومان ئه‌وان درۆزن بوون.'; $TRANSLATE['30']['16']['40'] = 'به‌ڕاستی کاتێك زیندوو کردنه‌وه‌و به‌دیهێنانی هه‌ر شتێکمان بوێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت پێی بڵێین ببه! ده‌ستبه‌جێ ئه‌ویش ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['16']['41'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ر خوا‌و بۆ خوا کۆچیان کرد (بۆ پاڕاستنی ئیمانه‌که‌یان) دوای ئه‌وه‌ی که سته‌میان لێکرابوو، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا به‌چاکی و ڕێزه‌وه نیشته‌جێیان ده‌که‌ین، بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان گه‌وره‌ترو فراوانتره بۆیان، ئه‌گه‌ر ده‌یانزانی.'; $TRANSLATE['30']['16']['42'] = 'ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که به ئارام و خۆگر بوون و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['16']['43'] = 'ئێمه‌ش پێش تۆ جگه له پیاوانی (ڕاستگۆ‌و چاك و پاك نه‌بێت) که‌سی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه و وه‌حیمان بۆ نه‌ناردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕوا ناکه‌ن و نایزانن ده ئێوه له شاره‌زایان بپرسن؟ (که ڕه‌وانه کراوانی ئێمه پیاوانێکی ناسراو بوون له‌ناو قه‌ومه‌کانیاندا).'; $TRANSLATE['30']['16']['44'] = 'ئێمه ئه‌وانمان ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (موعجیزه) ی زۆر‌و کتێبی ئاسمانیداو ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاند، تا بۆ خه‌ڵکی ئه‌وه ڕوون بکه‌یته‌وه که بۆیان هێنراوه‌ته خواره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرێك بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن.'; $TRANSLATE['30']['16']['45'] = 'جا ئایا ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها پیلان و نه‌خشه‌ی خراپیان کێشاوه دڵنیان له‌وه‌ی که خوا نایانبات به ناخی زه‌ویدا، یاخود له لایه‌که‌وه سزا‌و تۆڵه‌یان بۆ بێت که هه‌ر هه‌ستی پێنه‌که‌ن؟!...'; $TRANSLATE['30']['16']['46'] = 'یاخود له کاتی هاتوچۆو سه‌رگه‌رم بوونیان به کاروباره‌وه له ناویان ببات، ئه‌وانیش ده‌سته‌وسانکه‌ری خوانین؟!...'; $TRANSLATE['30']['16']['47'] = 'یاخود (په‌روه‌ردگار به‌توانایه) له کاتی ترس و ناخۆشی و بیمدا.. بیانگرێت و له ناویان به‌رێت، به‌ڵام (مۆڵه‌ت ده‌دات تا به‌ڵکو ڕووبکه‌نه ئیمان) چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارتان به‌سۆزو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['16']['48'] = 'ئایا ئه‌وه نه‌یانڕوانیوه‌ته ئه‌و شته بێ شومارانه‌ی که خوا دروستی کردووه؟ که سێبه‌ره‌که‌ی به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پیانه‌وه ده‌سوڕێته‌وه، له کاتێکدا هه‌موویان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردان بۆ په‌روه‌ردگار، له حاڵێکیشدا خاوه‌ن سێبه‌ره‌کان ملکه‌چ و زه‌لیلی ویستی خواین.'; $TRANSLATE['30']['16']['49'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه سوژده ده‌به‌ن بۆ خوای به‌دیهێنه‌ریان، هه‌روه‌ها هه‌موو زینده‌وه‌ران، فریشته‌کانیش به تایبه‌ت سوژده ده‌به‌ن بۆ خوا‌و خۆ به‌گه‌وره نازانن له هیچ فه‌رمانێکی خوا لاناده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['50'] = '(جگه له‌وه‌ش) ئه‌و فریشتانه له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن که فه‌رمانڕه‌وایه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌رچی فه‌رمانێکمان پێ بدرێت به‌چاکی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['51'] = 'خوا فه‌رموویه‌تی: هه‌رگیز نه‌که‌ن دوو دانه خوا بۆ خۆتان بڕیار بده‌ن، چونکه ئه‌و خوایه‌ی که پێویسته ئێوه بیپه‌رستن بێگومان خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، که‌وابوو بیم و ترستان با هه‌ر له من بێت.'; $TRANSLATE['30']['16']['52'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئاین و به‌رنامه‌و فه‌رمانڕه‌وایی له‌و وه‌ربگیرێت و ملکه‌چی هه‌ر بۆ ئه‌و بکرێت، ئایا ڕه‌وایه بێجگه له خوا له که‌سی تر بپه‌رستن و حسابی بۆ بکه‌ن؟'; $TRANSLATE['30']['16']['53'] = 'هه‌رچی نازو نیعمه‌تێکتان هه‌یه هه‌مووی به‌هره‌و به‌خششی خوایه، پاشان کاتێك ناخۆشی و به‌ڵایه‌کتان بۆ پێشهات، ئه‌وه هاناو هاوارو په‌نا هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و زاته ده‌پاڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['16']['54'] = 'له‌وه‌ودوا کاتێك به‌ڵاو ناخۆشی له‌سه‌ر لابردن، ده‌ستبه‌جێ ده‌سته‌یه‌ك له ئێوه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['16']['55'] = '(وازیان لێ بهێنه) با ناشوکرو سوپاس ناپه‌رێز بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خشش و نازو نیعمه‌تانه‌وه که پێمان به‌خشیوون، با جارێ ڕابوێرن ئینجا له ئاینده‌دا ده‌زانن چیتان به‌سه‌ر دێت!!'; $TRANSLATE['30']['16']['56'] = 'خوا نه‌ناسان، هه‌ندێك له‌و شتانه‌ی که ئێمه پێمان به‌خشیوون، داده‌نێن و بڕیار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که نه‌زان و نه‌فام و بێ ده‌سه‌ڵاتن (که بته‌کانن)، سوێند به خوا بێگومان پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و درۆ‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌یه‌ی که هه‌ڵتان ده‌به‌ست.'; $TRANSLATE['30']['16']['57'] = 'ئه‌و نه‌فامانه کچان ده‌ده‌نه پاڵ خوا (گوایه فریشته‌کان کچی خوان)، پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه هیچ پێویستیه‌کی به کچ و کوڕ نیه له کاتێکدا بۆ خۆیان حه‌ز به‌چی ده‌که‌ن ئه‌وه بۆ خۆیان داده‌نێن!!'; $TRANSLATE['30']['16']['58'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر مژده‌ی بوونی کچ بدرێت به یه‌کێك له‌و نه‌فامانه، ڕووی گرژ‌و تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له خه‌م و په‌ژاره...'; $TRANSLATE['30']['16']['59'] = 'له داخ و خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه، خۆی ده‌شارێته‌وه له خه‌ڵکی و به‌ته‌نها (بیر ده‌کاته‌وه): ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سووکی و بێ نرخی، یاخود زینده به‌چاڵی بکات و بیخاته توێی خاکه‌وه، ئاگاداربن؟! ئای که چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی که ده‌یده‌ن!! (وه‌چه‌و نه‌وه‌ی خۆیان زینده به‌چاڵ ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['16']['60'] = 'سیفه‌ت و ناونیشانی ناشرین و نزم و خراپ شایسته‌ی ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناکه‌ن، خوای په‌روه‌ردگاریش خاوه‌نی هه‌موو سیفاتی به‌رزو بڵندو پیرۆزه‌و ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشی باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['16']['61'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی له‌ناو ببات و بیانپێچێته‌وه به‌هۆی سته‌میانه‌وه (ئه‌وه‌نده گوناهو تاوان زۆره) زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا نایه‌ڵێت (یه‌عنی هه‌ر زه‌وی خاپوور ده‌کات به‌هه‌موو گیانله‌به‌رانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خوایه ئارامی و خۆگریی بێ سنووره) له‌به‌ر ئه‌وه تا کاتێکی دیاری کراو مۆڵه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌دات و دوایان ده‌خات، جا کاتێك کاته دیاری کراوه‌که‌یان هات، نه‌تاوێك دوا ده‌که‌ون، نه‌تاوێك پێشیش ده‌که‌ون (به‌ڵکو له چرکه‌ی دیاری کراوی خۆیدا له‌ناو ده‌برێن).'; $TRANSLATE['30']['16']['62'] = 'خوا نه‌ناسان ئه‌وه‌ی بۆ خۆیان پێیان خۆش نیه‌و نایانه‌وێت بۆ خوای بڕیار ده‌ده‌ن، (گوایه فریشته‌کان کچن و کچی خوایشن) و له کاتێکدا زمانیان باس و خواسی درۆ ده‌کات که بێگومان به‌نیازن له‌و دنیاش به‌هه‌شت و خۆشی بۆ ئه‌وان بێت، شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌وانه و به‌ڕاستی به‌په‌له فڕێ ده‌درێنه ناوی و فه‌رامۆش ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['16']['63'] = 'سوێند به خوا پێش تۆ بۆ گه‌ل و قه‌ومه‌کانی تریش پێغه‌مبه‌رانمان ڕه‌وانه کردووه، به‌ڵام شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی (نادروست و هه‌ڵه‌یانی) بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له دنیادا هه‌ر ئه‌و پشتیوانیانه و سزای به‌ئێش بۆ ئه‌و جۆره قه‌وم و که‌سه نا له‌بارو ناحاڵیانه ئاماده کراوه.'; $TRANSLATE['30']['16']['64'] = 'ئێمه ئه‌م قورئانه‌مانه‌مان دانه‌به‌زاندووه‌ته سه‌ر تۆ ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که هه‌رچی ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه (له بابه‌ته‌کانی دنیا‌و دین) بۆیان ڕوون بکه‌ینه‌وه و بیکه‌ینه هۆی هیدایه‌ت و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['16']['65'] = 'هه‌ر خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه‌و زه‌وی پێ زیندوو کردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که گوێ بۆ ڕاستی ده‌گرن.'; $TRANSLATE['30']['16']['66'] = 'به‌ڕاستی له بوونی ماڵات و (زینده‌وه‌رانی جۆراو جۆردا) په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆتان و جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، له نێوان ئه‌و شتانه‌ی که له سکیاندا هه‌یه، له گژو گیای هه‌رس کراوو خوێندا، شیرێکی پاك و بێگه‌ردو خۆش و به‌تام و گه‌وارا به‌رهه‌م ده‌هێنین بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['16']['67'] = 'له به‌روبوومه‌کانی دار خورما و ڕه‌زی ترێکانیش (هه‌ندێ جار) شتی سه‌رخۆشکه‌ر دروست ده‌که‌ن، (گه‌لێ جاریش) به‌رهه‌می چاك و به‌سوود (وه‌کو دۆشاوو مێوژو شه‌ربه‌ت،.. هتد)، به‌ڕاستی ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، (تا بیر بکه‌نه‌وه چۆن له‌م دار‌و دره‌خته ڕه‌ق و ته‌قانه ئه‌م به‌رهه‌مانه دروست ده‌بێت، چ کارخانه‌یه‌ك له ناو‌کی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆره‌کاندا حه‌شاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکه‌وێته کار‌و خزمه‌ت به ئاده‌میزاد بکات... هتد).'; $TRANSLATE['30']['16']['68'] = 'په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئینسان) نیگا‌و ئیلهامی کردووه بۆ هه‌نگ که جێگه بۆ خۆی ساز بکات له کون و که‌لێنی چیاکان‌دا، هه‌روه‌ها له که‌له‌به‌ری دره‌خته‌کان و له‌و شوێنانه‌ش که ئاده‌میزاد بۆی ئاماده ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['16']['69'] = 'له‌وه‌ودوا (فێرمان کردووه که) له هه‌موو به‌رو بووم و (شیله‌ی گوڵان و شتی به‌سوود) بخوات و پێمان ڕاگه‌یاندووه: ئه‌و نه‌خشانه‌ی که په‌روه‌ردگارت بۆی کێشاویت به ملکه‌چیه‌وه ئه‌نجامی بده، (له دروست کردنی شانه‌و مژینی شیله‌و دروستکردنی هه‌نگوین و پووره‌دان به‌ده‌وری شازداو به‌خێوکردنی گه‌راکان... هتد)، جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته ده‌ره‌وه که شیفای تیادایه بۆ (زۆر نه‌خۆشی) خه‌ڵکی (سه‌ره‌ڕای تامی شیرین و خۆشی)، به‌ڕاستی ئاله‌مه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی به‌هێز هه‌یه بۆ که‌سانێك بیر بکه‌نه‌وه (سه‌رنج بده‌ن له هه‌نگ و شانه‌کانی له فڕین و هاتووچۆی، له هه‌نگوین و تام و بۆن و ڕه‌نگی، له..، له.. هتد).'; $TRANSLATE['30']['16']['70'] = '(خه‌ڵکینه) به‌ڕاستی هه‌ر خوا دروستی کردوون و پاشان هه‌ر ئه‌ویش ده‌تانمرێنێت، هه‌تا ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت و ده‌برێته‌وه بۆ لاوازترین ته‌مه‌ن (که‌نه‌فه‌تی و که‌فته‌کاری) تاوه‌کو ده‌گاته ڕاده‌یه‌ك که دوای ئه‌و هه‌موو زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌ی که هه‌ی بوو، هه‌موو شتێکی له‌بیر ده‌چێته‌وه و هیچ نازانێت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.'; $TRANSLATE['30']['16']['71'] = 'خوا له‌به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیدا به‌شی هه‌ندێکتانی زۆرترداوه له هه‌ندێکی ترتان (بۆ تاقیکردنه‌وه‌تان)، جا ئه‌وانه‌ی که ڕزق و ڕۆزی زیاتریان پێدراوه ئاماده‌نین که به‌نده‌کانیان و به‌رده‌سته‌کانیان بهێننه ڕیزی خۆیان و بیانکه‌نه شه‌ریك (له خانوو به‌ره‌و ماڵ و سامانیاندا)، ئینجا ئه‌وانیش یه‌کسان بن تیایدا (ئێوه له ژیانی دنیای خۆتاندا کاری وا ناکه‌ن و به‌ڕه‌وای نازانن، ئیتر چۆن بۆ خوای گه‌وره، به‌ڕه‌وای ده‌زانن که به‌نده‌کانی ببنه شه‌ریکی و یاسادانه‌ر) جا ئایا ئه‌وانه ئینکاری نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['16']['72'] = 'خوا هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه کوڕ‌و کوڕه‌زای پێبه‌خشیوون و له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کی چاك و پاك و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، (له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا ئه‌وانه هه‌ر بڕوا بهشتی پووچ و ناحه‌قی ده‌که‌ن و له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ته‌کانی خواوه ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێری و بێ باوه‌ڕ ده‌بن؟'; $TRANSLATE['30']['16']['73'] = 'ئه‌و (خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه) شتێك ده‌په‌رستن له جیاتی خوا، که هیچ جۆره ڕزق و ڕۆزیه‌کی ئه‌وانی به‌ده‌ست نیه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ناشتوانن هیچ به‌ده‌ست بن!!'; $TRANSLATE['30']['16']['74'] = 'که‌وابوو ئێوه ئه‌ی خوا نه‌ناسان نموونه مه‌هێننه‌وه بۆ خوا‌و به‌راوردی هه‌ڵه مه‌که‌ن (ده‌یانوت پیاوانی پاشا خزمه‌تکاریان هه‌یه، پیاوانی پاشاش خزمه‌تکاری پاشان!!)، چونکه خوا خۆی هه‌موو شتێك چاك ده‌زانێت، به‌ڵام ئێوه نه‌زان و نه‌فامن.'; $TRANSLATE['30']['16']['75'] = 'خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به که‌سێکی به‌نده که بێ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ شتێکی نیه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا که له ڕزق و ڕۆزی چاك و زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردووه، به ئاره‌زووی خۆی لێی ده‌به‌خشێت به‌نهێنی و ئاشکرا، ئایا ئه‌و دوو که‌سه وه‌ك یه‌کن؟! سوپاس و ستایش بۆ خوا (که په‌روه‌ردگارێکی کاربه‌جێ یه) به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه نازانن و له‌م ڕاستیانه سه‌ریان ده‌رناچێت (چونکه ته‌نها دنیا ده‌بینن).'; $TRANSLATE['30']['16']['76'] = 'هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیان ڵاڵ بێت و هیچی بۆ نه‌وترێت و هیچی بۆ نه‌کرێت و بووبێته بار به‌سه‌ر هاوه‌ڵ و که‌س و کاریه‌وه، بۆ هه‌رچی و بۆ هه‌ر کوێ ڕه‌وانه بکرێت خێر ناداته‌وه، ئایا ئه‌و که‌سه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که (به‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه)، فه‌رمان به داد‌و دادپه‌روه‌ری بدات و ڕێبازی ڕاست و دروست ده‌گرێته به‌ر؟!'; $TRANSLATE['30']['16']['77'] = 'هه‌رچی نهێنی و شاراوه هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر بۆ خوایه‌و به‌رپا بوونی قیامه‌ت پێش نایه‌ت وه‌ك چاو تر‌وکاندنێك نه‌بێت یان که‌متر له‌وه‌ش، به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['16']['78'] = 'خوا ئێوه‌ی له سکی دایکتان ده‌رهێناوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بزانن، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و تێگه‌یشتنی بۆ دابین کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['79'] = 'ئایا باڵنده‌کانیان نه‌بینیوه‌و سه‌رنجیان نه‌داون چۆن له هه‌وای ئاسماندا بارهێنراون بۆ فڕین؟، کێ ده‌توانێت ڕایانبگرێت به‌ئاسمانه‌وه جگه له خوای گه‌وره (هه‌وا، چرکه‌یه‌کی زۆر که‌مه، که‌چی ئه‌م هه‌موو جۆره باڵه فڕه تیایدا به سه‌ربه‌ستی ده‌فڕێت، بێگومان ئه‌م ڕه‌حمه‌ته‌ی خوا هه‌موو فڕۆکه‌و باڵه فڕێکی ده‌ست کردی ئاده‌میزادیشی گرتۆته‌وه، که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌ستکاری خوای باڵاده‌ستن)، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['16']['80'] = 'هه‌ر خوایه (که هه‌موو شتێکی بۆ ڕه‌خساندوون تا ماڵ و خانووبه‌ره بۆ خۆتان دروست بکه‌ن) ماڵه‌کانتانی بۆ کردوون به‌هۆی ئارامگرتن و حه‌وانه‌وه‌و له پێست و مووی ماڵاتیش ده‌توانن شوێن و جێگه بۆ خۆتان بسازێنن، پاشان به‌ئاسانی بیگوێزنه‌وه له‌کاتی کۆچتاندا، به‌ئاسانی هه‌ڵی بده‌ن له‌کاتی نیشته‌جێ بوونتاندا و له خوری و کوڵك و مووه‌که‌ی، ده‌توانن که‌ل و په‌ل و شتومه‌ك بۆ خۆتان دروست بکه‌ن و تاماوه‌یه‌ك سوودیان لێ وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['16']['81'] = 'خوا له‌و شتانه‌ی که دروستی کردووه سێبه‌ری بۆ ئێوه ڕه‌خساندووه، له کێوه‌کانیشدا کون و که‌لێن و ئه‌شکه‌وتی سازاندووه‌و پۆشاکی بۆتان به‌دیهێناوه تا له گه‌رماو (سه‌رما) بتانپارێزێت، هه‌روه‌ها جۆره‌ها پۆشاکی تر بۆ به‌دیهێناون بۆ پاڕاستنی گیانتان له‌کاتی جه‌نگ و شه‌ڕو شۆڕدا (وه‌کو زرێ و شتومه‌کی تر)، ئا به‌و شێوه‌یه په‌روه‌ردگارتان نازو نیعمه‌تی خۆیتان به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار بن.'; $TRANSLATE['30']['16']['82'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نازو نیعمه‌تانه‌دا) ئه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ر پشتیان هه‌ڵبکه‌ن و ڕوو وه‌ڕبگێڕن (ئه‌وه خه‌مت نه‌بێت هه‌ر خۆیان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی ئه‌رکی سه‌رشانی تۆ ئه‌وه‌یه که به جوانی و تێر‌و ته‌واوی بانگه‌وازه‌که بگه‌یه‌نیت.'; $TRANSLATE['30']['16']['83'] = '(بێ سه‌لیقه‌و نه‌فامان) نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ده‌ناسن و به‌هره‌ی لێ ده‌به‌ن، پاشان ئینکاری ده‌که‌ن و قه‌دری نازانن (به‌دنمه‌ك و سپڵه‌ن)، زۆربه‌یان بێ دین و بێ باوه‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['16']['84'] = 'ڕۆژێك دێت له‌هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا پێغه‌مبه‌رێك بۆ شایه‌تی ده‌هێنینه مه‌یدان، له‌وه‌ودوا به‌هیچ جۆرێك مۆڵه‌ت به‌وانه نادرێت که بێ باوه‌ڕ بوون و پاکانه‌یان لێ وه‌رناگیرێت.'; $TRANSLATE['30']['16']['85'] = 'کاتێك سته‌مکاران سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن (داوای سووك کردنی ده‌که‌ن) ئه‌وه سووك ناکرێت له‌سه‌ریان، هیچ جۆره مۆڵه‌تێکیشیان نادرێت.'; $TRANSLATE['30']['16']['86'] = '(له‌ناو دۆزه‌خدا) کاتێکیش ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵیان داناوه، بته‌کان و ئه‌و که‌س و شتانه ده‌بینن که جاران ده‌یانپه‌رست، ئه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئا ئه‌وانه، ئه‌و شتانه‌ن که له جیاتی تۆ هاناو هاوارمان بۆ ده‌بردن له‌جیاتی تۆ، ئه‌وانیش قسه‌که ده‌ده‌نه‌وه به‌سه‌ریانداو ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێوه درۆ ده‌که‌ن و ڕاست ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['87'] = 'ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان خۆیان ته‌سلیمی خوا کرد به ملکه‌چی و زه‌لیلی، هه‌رچیش هه‌ڵیانده‌به‌ست و ئومێدیان پێی بوو لێیان بزر بوو (ئیتر بۆ هه‌میشه هه‌ناسه سارد‌و ڕیسوان).'; $TRANSLATE['30']['16']['88'] = 'ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ڕێبازی خوا‌و کۆسپیان داده‌نا له به‌رده‌م ئاینی خوادا، سزامان له‌سه‌ریه‌ك بۆ که‌ڵه‌که کردن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه که زۆر هه‌وڵ و کۆششیان ده‌دا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌سادو تاوان و خراپه (له‌ناو خه‌ڵکیدا).'; $TRANSLATE['30']['16']['89'] = 'ڕۆژێك دێت له هه‌موو ئوممه‌تێکدا شایه‌تێك ده‌نێرین له خۆیان بۆ سه‌ریان، تۆشمان هێناوه (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) که شایه‌ت بیت له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه، قورئانیشمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، هیدایه‌ت به‌خش و ڕه‌حمه‌ته‌و مزگێنیشه بۆ موسوڵمانان.'; $TRANSLATE['30']['16']['90'] = 'به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به خزمان و قه‌ده‌غه له گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) و ئامۆژگاریتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['16']['91'] = 'به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یمانی خوا کاتێك بڕیاری ده‌ده‌ن و سوێند و په‌یمان و به‌ڵێنتان هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که دووپات کرابۆوه و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کرابوو، له کاتێکدا که ئێوه خواتان کردۆته که‌فیل و زامن به‌سه‌ر خۆتانه‌وه، بێگومان خوا ده‌زانێت به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['92'] = '(کاتێك به‌ڵێن و په‌یمانێك ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ك و وه‌فاتان هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی) وه‌کو ئه‌و ئافره‌ته مه‌بن که ڕیسه‌که‌ی ده‌کرده‌وه به خوری، دوای ڕستن و تۆکمه‌کردنی هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه، له کاتێکدا ئێوه‌ش به‌ڵێن و سوێندو په‌یمانتان بکه‌نه هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، نه‌وه‌کو ده‌سته‌و کۆمه‌ڵێکی ژماره زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتدار په‌لاماری ده‌سته‌یه‌کی تری که‌م ده‌ست و لاواز بدات، بێگومان خوا به‌و جۆره شتانه تاقیتان ده‌کاته‌وه، سوێند به خوا هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که جیاوازی و کێشه‌تان تێدا هه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['16']['93'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ده‌یکردن به‌یه‌ك ئوممه‌ت (به‌ڵکو ڕێزی بۆ داناون و مۆڵه‌تی داون و سه‌ربه‌ستی کردوون)، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت گومڕای ده‌کات و ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێنموویی ده‌کات (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خوا دژایه‌تی ویستی ئاده‌میزاد ناکات، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێت ڕێنموویی ده‌کات، ئه‌وه‌ش ڕێبازی گومڕایی بگرێته به‌ر مۆڵه‌تی ده‌دات و زۆری لێ ناکات)، بێگومان پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['16']['94'] = 'نه‌که‌ن په‌یمان و سوێنده‌کانتان بکه‌نه هۆی پیلان گێڕان و فێڵ و ته‌ڵه‌که له نێوانتاندا، (ئه‌و بڕیار‌و په‌یمانانه هه‌ڵنه‌وه‌شێت) تا پێ هه‌ڵنه‌خلیسکێت دوای ئه‌وه‌ی قایم وه‌ستابوو، تاڵاوی ناخۆش نه‌چێژن کاتێك به‌هۆی ئه‌و کاره‌تانه‌وه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌رده‌م ڕێبازی خوا، (ئه‌گه‌ر وابکه‌ن) ئه‌وکاته سزایه‌کی گه‌وره‌تان بۆ هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['16']['95'] = '(په‌یمانی خوا مه‌شکێنن) و به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌نرخێکی که‌م مه‌یگۆڕن، (ئه‌و نرخه هه‌رچه‌ند بێ هه‌ر که‌مه) چونکه بێگومان ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['16']['96'] = 'ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه و به ئێوه به‌خشراوه، ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه‌و (له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، (که پاداشتی به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌بڕاوه‌یه) سوێند به خوا بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['16']['97'] = 'ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌ی کردبێت، پیاو بێت یان ئافره‌ت له کاتێکدا بڕوادار بێت، سوێند به خوا به‌ژیانێکی کامه‌ران و ئاسووده له دنیادا ده‌یژێنین، له قیامه‌تیشدا پاداشتیان به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['16']['98'] = 'ئینجا کاتێك قورئانت خوێند‌و ده‌ورت کرده‌وه، ئه‌وه په‌نا بگره به خوا له شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو.'; $TRANSLATE['30']['16']['99'] = 'بێگومان شه‌یتان ده‌سه‌ڵاتی نیه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که باوه‌ڕیان هێناوه و پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...'; $TRANSLATE['30']['16']['100'] = 'به‌ڕاستی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هه‌یه که پشتیان پێ به‌ستووه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و ده‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵگه‌رن بۆ په‌روه‌ردگار.'; $TRANSLATE['30']['16']['101'] = 'کاتێکیش ئایه‌تێك ده‌خه‌ینه جێی ئایه‌تێکی تر (بۆ ئه‌وه‌ی پله به پله شتێك حه‌رام بکه‌ین، یان دیارده‌یه‌کی نه‌فامی لابه‌رین) خوایش خۆی ده‌زانێت چی داده‌به‌زێنێت و چ فه‌رمانێك ده‌دات، ئه‌وه نه‌فامان ده‌ڵێن: (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بێگومان تۆ هه‌ر له خۆته‌وه شت هه‌ڵده‌به‌ستیت، نه‌خێر وا نیه، (ئه‌و له خۆیه‌وه شت ناڵێت) به‌ڵکو زۆربه‌ی ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و نازانن.'; $TRANSLATE['30']['16']['102'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕوح القدس، (جوبره‌ئیل، ئه‌م قورئانه‌ی) له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه دامه‌زراو پایه‌دار بکات و ڕێنموویی و مژده‌شه بۆ موسوڵمانان.'; $TRANSLATE['30']['16']['103'] = 'سوێند به خوا ئێمه به‌ڕاستی ده‌زانین بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه ته‌نها که‌سێك فێری ده‌کات، (به‌مه‌ر جێك) زمانی ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌وان ده‌ڵێن قورئان فێری محمد ده‌کات، عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی نیه‌و ڕه‌وان نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی و پاراوو ڕوون و ئاشکرا داڕێژراوه.'; $TRANSLATE['30']['16']['104'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، خوای گه‌وره هیدایه‌ت و ڕێنموویان ناکات، به‌ڵکو سزای به ئێشی بۆ ئاماده کردوون.'; $TRANSLATE['30']['16']['105'] = 'بێگومان هه‌ر ئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی خوا نیه، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن و درۆیان کردۆته پیشه.'; $TRANSLATE['30']['16']['106'] = 'ئه‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه له خوا ناسی، دوای باوه‌ڕهێنانی، جگه له‌وانه‌ی که ناچار ده‌کرێن وشه‌ی کوفر بێت به‌سه‌ر زاریاندا له کاتێکدا دڵیان پڕه له ئیمان، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی دڵی به کوفر‌و بێ دینی خۆش کردبێت، ئه‌وانه خه‌شم و قینی خوایان له‌سه‌ره‌و سزای گه‌وره‌و سه‌خت و دژواریان بۆ هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['16']['107'] = 'ئه‌و خه‌شم و قینه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه ژیانی دنیایان خۆش ویستووه تا ژیانی دواڕۆژ، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌وم و که‌سانی بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس نادات.'; $TRANSLATE['30']['16']['108'] = 'ئه‌و جۆره که‌سانه، ئه‌وانه‌ن که خوا مۆری ناوه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و ده‌زگای بیستن و بینینیانداو ئه‌وانه غافڵ و بێ ئاگان (له حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['16']['109'] = 'شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وان له ڕۆژی قیامه‌تدا خه‌ساره‌تمه‌ندو ڕیسواو زه‌ره‌رمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['16']['110'] = 'پاشان بێگومان (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگاری تۆ به‌نیسبه‌تی ئه‌وانه‌وه که کۆچیان کرد، دوای ئه‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دران، له‌وه‌ودوا جیهادو کۆشش خۆگرییان به‌رده‌وام بوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت دوای ئه‌و پێشهاتانه زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیماندارانه).'; $TRANSLATE['30']['16']['111'] = 'ڕۆژێك دێت که هه‌موو که‌س خه‌می خۆیه‌تی، به‌رگری له خۆی ده‌کات، پاکانه بۆ خۆی ده‌کات، (گوێ به‌که‌سی تر نادات، ئه‌و ڕۆژه) هه‌رکه‌س پاداشتی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌و خه‌ڵکه سته‌میان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['16']['112'] = 'خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه (به دانیشتوانی) شارێك که ژیانیان به هێمنی و ئاسووده‌یی ده‌برده سه‌ر، له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆریان بۆ ده‌هات (به‌ڵام له جیاتی سوپاسگوزاریی) ناشوکرو قه‌درنه‌زانی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بوون، ئینجا خوای گه‌وره پۆشاکی برسێتی و ترسی کرده کاڵای باڵایان و تاڵاوی نه‌داریی و ترسی پێ چه‌شتن له سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و ئیش و کاره (ناپوخت و ناڕێکانه‌دا) که ده‌یانکرده پیشه‌ی خۆیان.'; $TRANSLATE['30']['16']['113'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رێکیان هه‌ر له خۆیان بۆ هات، که‌چی به درۆیان زانی و بڕوایان پێنه‌کرد، ئه‌وسا سزای سه‌ختی خوایی گرتنی له‌ناوی بردن له کاتێکدا ئه‌وان سته‌مکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['16']['114'] = 'جا ئێوه ئه‌ی ئیمانداران بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی حه‌ڵاڵ و پاکه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، هه‌میشه شوکرو سوپاسی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ئه‌و زاته ده‌په‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['16']['115'] = '(خوای په‌روه‌ردگار) ته‌نها مرداره‌وه بوو و، خوێن و، گۆشتی به‌رازو، ئه‌و ماڵاتانه‌ی که ناوی غه‌یری خوایان له کاتی سه‌ربڕیندا له‌سه‌ر هێنراوه، حه‌رامی کردووه لێتان، جا ئه‌گه‌ر که‌سێك پێویستی ناچاری کرد به خواردنیان بێ زیاده‌ڕه‌وی و له سنوور ده‌رچوون، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا زۆر لێخۆش‌بوو به به‌زه‌یی و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['16']['116'] = 'نه‌که‌ن به‌قاڵه‌ی ده‌م و زمانتان بڵێن ئه‌مه حه‌ڵاڵه‌و ئه‌مه حه‌رامه، بۆ ئه‌وه‌ی درۆ به‌ناوی خوا‌و ئاینی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (دیاری کردنی حه‌ڵاڵ و حه‌رام به‌ده‌ست ئێوه نیه، چونکه) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ بۆ خوا‌و ئاینی خوا هه‌ڵده‌به‌ستن سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو نابن.'; $TRANSLATE['30']['16']['117'] = '(ئه‌وانه له دنیادا) که‌مێك ڕاده‌بوێرن، به‌ڵام له قیامه‌تدا سزای به ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['16']['118'] = 'له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان له‌سه‌ر حه‌رام کردوون که پێشتر بۆ تۆمان باس کردووه (له ئایه‌تی ١٤٦ سووره‌تی الا‌نعام دا) جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['16']['119'] = 'پاشان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ بۆ که‌سانێك که گوناهو تاوانیان ئه‌نجامداوه به نه‌فامی، له‌وه‌ودوا په‌شیمان بونه‌ته‌وه و ته‌وبه‌یان کردووه‌و چاکسازیان ئه‌نجامداوه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ دوای ئه‌و ته‌وبه‌و چاکه‌کاریه زۆر لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['16']['120'] = 'به‌ڕاستی ئیبراهیم علیه السلام هه‌ر خۆی ئومه‌تێك بوو، (هه‌ر خۆی پێشه‌وایه‌ك بوو) ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوو و له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت به‌دوور بوو، له موشریك و هاوه‌ڵگه‌رانیش نه‌بوو...'; $TRANSLATE['30']['16']['121'] = 'هه‌روه‌ها زۆر سوپاسگوزاری خوا بوو له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌تی بێ شوماری په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵی بژاردو ڕێنموویی کرد بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['16']['122'] = 'ئێمه هه‌ر له دنیادا چاکه‌مان پێبه‌خشی و پاداشتی چاکه‌مان دایه‌وه (به به‌خشینی هاوسه‌ری پاك و نه‌وه‌ی خواناس) به‌ڕاستی ئه‌و له جیهانی داهاتوودا له ڕیزی چاکاندایه (که ڕێزدارو به‌خته‌وه‌رو کامه‌رانن).'; $TRANSLATE['30']['16']['123'] = 'له‌وه‌ودوا (دوای چه‌نده‌ها سه‌ده) وه‌حی و نیگامان بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نارد که شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ویت که به دوور بووه له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی چه‌وت، ئه‌و له ده‌سته‌ی موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['16']['124'] = 'به‌ڕاستی قه‌ده‌غه‌کردنی کاروباری دنیایی له ڕۆژانی شه‌موواندا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه بڕیار درا که کێشه‌یان هه‌بوو تیایدا، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌و جیاوازیان تێدا ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['16']['125'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بانگه‌واز بکه بۆ لای به‌رنامه‌و ڕێبازی په‌روه‌ردگارت به‌حیکمه‌ت و دانایی (بۆ هه‌ندێك) و ئامۆژگاری جوان و به‌جێ، (بۆ هه‌ندێکی تر)و گفت‌و گۆو موجاده‌له به‌جوانترین شێوه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی تردا به تایبه‌تی خاوه‌ن کتێبه‌کان)، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی زانایه، که کێ گومڕایه، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی زانایه به هیدایه‌ت و وه‌رگران.'; $TRANSLATE['30']['16']['126'] = 'ئه‌گه‌ر ویستتان تۆڵه بکه‌نه‌وه، ده‌بێت هه‌ر به‌قه‌ده‌ر ئه‌و سته‌مه‌ی که لێتان کراوه تۆڵه بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئارام گرو خۆگر بن، ئه‌وه چاکتره بۆ ئارامگر‌و خۆگران.'; $TRANSLATE['30']['16']['127'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خۆگرو ئارامگربه‌و خۆگری و ئارامگریه‌که‌شت ته‌نها به‌کۆمه‌کی و یارمه‌تی خوا ده‌بێت به‌که‌سی تر ناکرێت، خه‌فه‌تیش مه‌خۆ له خوانه‌ناسان که باوه‌ڕ ناهێنن و دڵته‌نگ مه‌به له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی که دوژمنان ده‌یگێڕن.'; $TRANSLATE['30']['16']['128'] = 'چونکه به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دایه که خۆیان پاڕاستووه له گوناهو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که چاکه‌کارو چاکه‌خوازن.'; $TRANSLATE['30']['17']['1'] = 'پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقد‌س) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆز‌و پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه.'; $TRANSLATE['30']['17']['2'] = 'ئێمه کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به موسا‌و کردمانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی تر جگه له من نه‌که‌نه پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بۆ خۆیان.'; $TRANSLATE['30']['17']['3'] = '(ئه‌مانه‌و خه‌ڵکی تریش) نه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ن که (له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح دا هه‌ڵمان گرتن (تا سوپاسگوزار بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کان بزانن)، چونکه به‌ڕاستی (نوح) به‌نده‌یه‌کی زۆر سوپاسگوزار بوو.'; $TRANSLATE['30']['17']['4'] = 'له کتێبی ته‌وراتدا یان له لوح المحفوظ دا بڕیارمان داوه‌و پێمان ڕاگه‌یاندوون که سوێند به خوا ئێوه (له به‌رنامه‌ی ئێمه لاده‌ده‌ن و یاخی ده‌بن) و فه‌سادو خراپه دووجار له زه‌ویدا به‌رپا ده‌که‌ن، (له غه‌فڵه‌تی خه‌ڵکیدا) زۆر گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره به‌ده‌ست ده‌هێنن (له‌م سه‌رده‌مه‌دا دووباره ئه‌م هه‌واڵه قورئانیه هاتۆته‌وه دی).'; $TRANSLATE['30']['17']['5'] = 'جا کاتێك (ئه‌ی جووه‌کان) به‌ڵێنی یه‌که‌میان دێت (که تۆڵه‌یان لێ بکه‌ینه‌وه) به‌نده تایبه‌تیه‌کانی خۆمان ده‌نێرینه سه‌رتان که خاوه‌نی هێزو توانای زۆرن، ئیتر ئه‌وان به هه‌موو کون و که‌لێنێکی قه‌ڵاو شارۆچکه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێن به شوێنیانداو ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌یه به‌ڵێنی خوایه‌و ده‌بێت بێته دی (زانایانی سه‌رده‌م ده‌ڵێن_عبادا لنا_ مه‌به‌ست هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ره که قورئان وه‌سفی کردوون به توند‌و تیژی دژ به خوا نه‌ناسان له کاتی جه‌نگدا).'; $TRANSLATE['30']['17']['6'] = 'له دوای ئه‌و لاوازیه‌تان (ئه‌ی جووه‌کان، له غه‌فڵه‌ت و دواکه‌وتنی جیهانی ئیسلامدا) نۆره‌تان ده‌ده‌ینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر وڵاتی ئیامانداراندا پێده‌ده‌ین و ماڵ و سامان و کوڕی زۆرتان پێده‌به‌خشین و واتان لێده‌کردن که زۆر ئاماده بن بۆ هێرش بردن و په‌لاماردان و پڕ‌و پاگه‌نده کردن.'; $TRANSLATE['30']['17']['7'] = 'ئه‌گه‌ر (له کاتی ده‌سه‌ڵاتدا) چاکه بکه‌ن، ئه‌وه هه‌ر بۆ خۆتان چاك و به‌سووده، ئه‌گه‌ر خراپه‌و تاوانیش بکه‌ن ئه‌وه هه‌ر یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه، جا کاتێك که نۆره‌ی ئه‌نجامدانی به‌ڵێنی دواجار دێت، ئیمانداران کارێکتان پێ ده‌که‌ن که له ڕوخسارتاندا ڕه‌نگ بداته‌وه، (چونکه ئه‌وان دڵنیان که هه‌موو ئه‌و به‌ڵاو ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵماندا به گشتی، هاتووه به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستی ئه‌وانی تیادایه)، ئه‌وسا ده‌با ئیماندار بچنه مزگه‌وته‌وه وه‌کو یه‌که‌مجار چوونه ناوی، ده‌با ئیتر ئیمانداران تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ر چیه‌کدا ده‌ڕوات درێغی نه‌که‌ن (چونکه ئه‌وان له سته‌م و زۆرداری و خوێن ڕێژی درێغیان نه‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['17']['8'] = 'ئینجا دوور نی یه، په‌روه‌ردگارتان به‌زه‌یی پیاتاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمتان پێ بکات ئه‌گه‌ر به‌خۆتاندا بێنه‌وه‌و ته‌وبه بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پیلانگێڕان و خوێنڕێژی ئێمه‌ش ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه به تۆڵه سه‌ندن و ته‌مێکردنتان، جگه له‌وه دۆزه‌خیش ده‌که‌ین به زیندان بۆ کافران که تیایدا گیر بخۆن.'; $TRANSLATE['30']['17']['9'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خشه بۆ چاکترین ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه، مژده‌یش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ده‌که‌ن که بێگومان پاداشتی زۆر‌و بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['17']['10'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن، سزایه‌کی به ئێش و ئازارمان بۆ ئاماده کردوون.'; $TRANSLATE['30']['17']['11'] = 'ئینسان (کاتێك ته‌نگه‌تاو ده‌بێت) دوعا‌و نزای شه‌ڕ ده‌کات، هه‌روه‌ك چۆن له کاتی ئاسایدا دوعای خێر ده‌کات، ئینسان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به په‌له‌و هه‌ڵه‌شه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['17']['12'] = 'ئێمه دیارده‌ی شه‌وو ڕۆژمان کردووه به دوو به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان و بۆ حه‌سانه‌وه و ئه‌نجامدانی کاروبارتان و ڕاگرتنی پله‌یه‌کی گه‌رمای له‌بار بۆ ژیانتان)، ئینجا ئێمه تاریکیمان به‌سه‌ر دیارده‌ی شه‌ودا هێناوه‌و دیارده‌ی ڕۆژیشمان به ئاشکراو دیار‌و بینراو سازاندووه، تا له نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان به‌هره‌وه‌ر ببن، تا ژماره‌ی ساڵه‌کان بزانن و حساب ڕاگرن (که زۆر پێویسته بۆ ڕێکخستنی کاروباری ژیان) ئێمه هه‌موو شتێکی پێویستی ئێوه‌مان به فراوانی و به‌ر بڵاوی ڕوون کردۆته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['17']['13'] = 'نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌سێکیشمان هه‌ڵواسیووه به گه‌ردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامه‌ی کرده‌وه‌کانی بۆ ده‌رده‌هێنین و به کراوه‌یی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی (ئاشکرایه که ئه‌و ده‌زگایانه‌ی کار‌و کرده‌وه‌ی ئێمه‌ی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت زۆر پێشکه‌وتوو تره له‌وه‌ی که ئاده‌میزاد تا ئێستا په‌ی پێ بردووه).'; $TRANSLATE['30']['17']['14'] = 'ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانت بخوێنه‌ره‌وه و ته‌ماشای بکه، ئه‌مڕۆ هه‌ر خۆت بڕیار بده‌و حساب بۆ خۆت بکه (شایسته‌ی چ جۆره پاداشتێکیت؟!)'; $TRANSLATE['30']['17']['15'] = 'ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دابێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌قازانجی خۆی ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر خۆی به‌هره له هیدایه‌ته‌که‌ی وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش گومڕا بووه‌و ڕێبازی سه‌رلێشێواوی گرتۆته‌به‌ر، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات و گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، که‌س گوناهی که‌س هه‌ڵناگرێت، که‌س به‌رپرسیار نیه له هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر، ئێمه‌ش سزای که‌سمان نه‌داوه تا پیغه‌مبه‌رێکی بۆ ده‌نێرین.'; $TRANSLATE['30']['17']['16'] = 'کاتێك بمانه‌وێت دانیشتوانی شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك له‌ناو ببه‌ین، ئه‌وه سه‌ره‌تا فه‌رمانی گوێڕایه‌ڵی ده‌ده‌ین به ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان (که گوێ به‌حه‌رام و حه‌ڵاڵ ناده‌ن، که چاکه‌و چاکه‌کاری بکه‌ن) که‌چی ئه‌وان یاخی ده‌بن و خراپه‌کاری ده‌که‌ن له شاره‌که‌دا، ئه‌وسا ئیتر شایسته‌ی ئه‌وه ده‌بن که بڕیاری ئێمه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت، ئینجا ئێمه‌ش کاولی ده‌که‌ین به‌سه‌ر یه‌کداو داروبه‌ردی به‌سه‌ر یه‌که‌وه ناهێڵین.'; $TRANSLATE['30']['17']['17'] = 'چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان له دوای نوح له‌ناو بردووه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆ په‌روه‌ردگاری تۆ که ئاگادار‌و بینایه به گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی، هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه.'; $TRANSLATE['30']['17']['18'] = 'ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ته‌نها دنیابێت که به‌په‌له‌و به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وه ئێمه (به ئاره‌زووی که‌س ناکه‌ین به‌ڵکو) هه‌رچیمان بوێت به زوویی، به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رکه‌س که بمانه‌وێت ده‌یبه‌خشین، پاشان (له‌و جیهان) ئه‌و جۆره که‌سانه (واته دنیا په‌رستان) ده‌خه‌ینه ناو دۆزه‌خه‌وه، به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕاونراویه‌وه (که به‌رده‌وام فریشته‌کان ئێش ده‌که‌ن به‌دڵیانداو نایه‌ڵن پشوو بده‌ن، هه‌ر ڕاویان ده‌نێن به‌ناو تونێل و شوێنه سامناکه‌کاندا).'; $TRANSLATE['30']['17']['19'] = '(به‌ڵام) ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی به‌شی ئه‌و جیهان بێت و هه‌وڵ و کۆششی چاکی بۆ بدات، له هه‌مان کاتیش‌دا ئیماندار بێت، هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه جێگه‌ی ڕێز‌و سوپاسه و سوپاسکراون.'; $TRANSLATE['30']['17']['20'] = 'ئێمه هه‌ردوولا (دنیا په‌رستان و خوا په‌رستان) له به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌هره‌وه‌ر ده‌که‌ین، بێگومان به‌خششی په‌روه‌ردگارت سنووردار‌و قه‌ده‌غه کراو نیه له دنیادا.'; $TRANSLATE['30']['17']['21'] = 'ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده چۆن ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیانمان داوه به‌سه‌ر هه‌ندێکی تریاندا، بێگومان پله‌و جیاوازیه‌کانی ئه‌و جیهان زۆر گه‌وره‌ترو زۆر زیاترن.'; $TRANSLATE['30']['17']['22'] = '(ئه‌ی ئینسان) هه‌رگیز نه‌که‌یت خوایه‌کی تر بکه‌یته هاوتای خوا‌و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌یت چونکه به‌و کاره‌ت زه‌بوون و خه‌جاڵه‌ت ده‌بیت.'; $TRANSLATE['30']['17']['23'] = 'په‌روه‌ردگاری تۆ بڕیاریداوه که جگه له‌و که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌روه‌ها بڕیاریداوه چاکه‌کاریش بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتاندا، هه‌ر کاتێك یه‌کێکیان یان هه‌ردووکیان به پیری که‌وتنه لای تۆ (ته‌نانه‌ت) ئۆفیان له ده‌ست مه‌که‌و (هه‌رگیز) پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێ و هاواریان به‌سه‌ردا مه‌که، به‌رده‌وامیش قسه‌و گفت‌و گۆت له‌گه‌ڵیاندا با چاك و جوان و به‌جێ بێت.'; $TRANSLATE['30']['17']['24'] = 'باڵی میهره‌بانی خۆتیان بۆ ڕاخه‌و ملکه‌چ به بۆیان، نزا بکه‌و بڵێ: په‌روه‌ردگارا ڕه‌حمیان پێ بکه‌و میهره‌بان به بۆیان، هه‌روه‌کو چۆن ئه‌وان ڕه‌حمیان به من کردوو و منیان په‌روه‌رده کردووه به بچووکی و منداڵی.'; $TRANSLATE['30']['17']['25'] = 'په‌روه‌ردگارتان زۆر زاناتره له خۆتان به‌وه‌ی که له‌دڵ و ده‌روونتاندا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر چاك و پاك و ڕێک‌و پێك بن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئیتر ئه‌و زاته بۆ ته‌وبه‌کاران و په‌شیمانان زۆر لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['17']['26'] = 'مافی خزم و خوێشان به‌جێ بهێنه و په‌یوه‌ندیه‌کان (له چوار چێوه‌ی شه‌رعدا چاودێری بکه) هه‌روه‌ها مافی هه‌ژارانیش (به یارمه‌تیدانیان به گوێره‌ی توانا) ئه‌نجام بده هه‌روه‌ها مافی ڕێبواریش (به‌ده‌ستگیرۆیی و ڕێ نیشاندان) جێبه‌جێ بکه، ده‌ست بڵاویش مه‌به‌و ماڵ و سامانت به‌فیڕۆ مه‌ده.'; $TRANSLATE['30']['17']['27'] = 'چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ماڵ و سامانیان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن (له ڕێگه‌ی خراپ‌دا سه‌رفی ده‌که‌ن)، ئه‌وانه هه‌میشه وه‌ك برای شه‌یتانه‌کان وان، شه‌یتانیش له به‌رامبه‌ر (نازو نیعمه‌ته‌کانی) په‌روه‌ردگاریه‌وه زۆر ناشوکرو به‌د نمه‌که.'; $TRANSLATE['30']['17']['28'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی یارمه‌تی ناوبراوان بده‌یت و به‌ئومێدی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارو به‌خششی ئه‌و بوویت ئه‌وه ده‌کرێت به گوفتاری جوان و قسه‌ی خۆش ڕازییان بکه‌یت.'; $TRANSLATE['30']['17']['29'] = 'نه‌که‌یت ئه‌وه‌نده ده‌ست نوقاو بیت وه‌ك ئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌کۆت و زنجیر به‌گه‌ردنیدا هه‌ڵواسرابێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ست بڵاو مه‌به (هیچیت به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت) له‌وه‌ودوا بکه‌ویته به‌رده‌م لۆمه‌و سه‌زه‌نشتی ئهمو ئه‌وو هیچت به ده‌سته‌وه نه‌مێنێت و به هه‌ناسه ساردی و نائومێدی بۆی دانیشیت.'; $TRANSLATE['30']['17']['30'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت، یاخود که‌م و سنوورداری ده‌کات، بێگومان ئه‌و زاته ئاگادار‌و بینایه به‌به‌نده‌کانی، (به‌خشین و نه‌به‌خشینی هه‌ڕه‌مه‌کی نیه).'; $TRANSLATE['30']['17']['31'] = 'نه‌که‌ن منداڵه‌کانتان له ترسی گرانی و برسێتی بکوژن (چونکه په‌روه‌ردگارتان ڕۆزی به‌خش و میهره‌بانه)، ئێمه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشین به‌وانیش و به ئێوه‌ش، چونکه به‌ڕاستی کوشتنی ئه‌وان گوناهو تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['17']['32'] = 'هه‌رگیز نه‌که‌ن توخنی زینا بکه‌ون و لێی نزیك ببنه‌وه، چونکه ئه‌وه به‌ڕاستی گوناهو تاوان و هه‌ڵه و ڕێچکه‌یه‌کی زۆر ناقۆڵایه.'; $TRANSLATE['30']['17']['33'] = 'که‌سێك نه‌کوژن که خوا کوشتنه‌که‌ی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانێکه‌وه شایسته بێت و کوشتنی ڕه‌وا بێت، ئه‌وه‌ش که مه‌زڵومانه‌و بێ تاوان ده‌کوژێت، ئه‌وه ئێمه به‌ڕاستی ماف و ده‌سه‌ڵاتمان داوه به‌نزیکترین که‌سی که تۆڵه‌ی بۆ بسێنێت، ئه‌ویش نابێت زیاده‌ڕه‌ویی بکات له کوشتن و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا، (خۆ ئه‌گه‌ر له‌خواترس و فه‌رمانبه‌ردار بوو له‌و کاره‌یدا) ئه‌وه بێگومان سه‌رکه‌وتوو و پشتیوانی لێکراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌واوه.'; $TRANSLATE['30']['17']['34'] = 'نزیك ماڵی هه‌تیوو مه‌که‌ون مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی بیخه‌نه بازرگانیه‌که‌وه تا گه‌شه بکات) هه‌تا ئه‌گاته هه‌ڕه‌تی لاوی، وه‌فا بکه‌ن به به‌ڵێن و په‌یمان، چونکه به‌ڕاستی به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['17']['35'] = 'هه‌ر کاتێك کێشان و پێوانتان ئه‌نجامدا به‌ڕێك و پێكی و تێر‌و ته‌واوی ئه‌نجامی بده‌ن، ئه‌و شێوه‌یه چاکتره‌و جوانترین ئه‌نجامی هه‌یه (له دنیادا ئاسووده ده‌بن و پاداشتی قیامه‌تیش به‌ده‌ست ده‌هێنن).'; $TRANSLATE['30']['17']['36'] = '(ئه‌ی ئینسان) له شتێك مه‌دوێ و شوێنی شتێك مه‌که‌وه که زانست و زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه، چونکه به‌ڕاستی ده‌زگاکانی بیستن و بینین و تێگه‌یشتن هه‌ر هه‌مووی، به‌ر پرسیاره له به‌رامبه‌ریه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['17']['37'] = 'هه‌روه‌ها به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌که‌ش و فش و له خۆبایی بوونه‌وه مه‌ڕۆ، چونکه تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت زه‌وی کوناوده‌ر بکه‌یت، ناشگه‌یته به‌رزی چیاکان (ئیتر ئه‌م که‌شخه‌و شانازیه‌ت له‌چی یه؟).'; $TRANSLATE['30']['17']['38'] = 'هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له ئایه‌ته‌کانی پێشوودا باسمان کرد، خراپه‌کانی لای په‌روه‌ردگارت ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێیه (هه‌وڵ بده هه‌میشه دووره په‌رێزبیت لێیان).'; $TRANSLATE['30']['17']['39'] = 'ئه‌و ڕێنموییانه‌ی که په‌روه‌ردگارت به وه‌حی بۆی ڕه‌وانه کردیت به‌شێکن له حیکمه‌ت و دانایی، نه‌که‌یت خوایه‌کی تر به‌هاوتای خوای باڵاده‌ست بزانیت، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، فڕێ ده‌درێیته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه به سه‌رزه‌نشت کراوی و ڕیسوایی و شه‌رمه‌زاری و دوور خراوه‌ی له به‌زه‌یی خوایی.'; $TRANSLATE['30']['17']['40'] = 'ئینجا ڕوو به‌هاوه‌ڵگه‌ران ده‌فه‌رموێت: ئایا ڕه‌وایه خوا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردبێت تا کوڕتان پێ ببه‌خشێت و خۆی فریشته‌کانی هه‌ڵبژاردبێت تا بیانکات به‌کچی خۆی؟ (ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه پووچ و بێ سه‌روبنانه که‌ی ڕه‌وایه، مه‌گه‌ر کوڕ‌و کچ هه‌ر خوا نایانبه‌خشێت؟)، به‌ڕاستی ئێوه قسه‌و گوفتارێکی نابه‌جێ و گه‌وره و ناقۆڵا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['17']['41'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا به چه‌نده‌ها شێوه له هه‌موو مه‌به‌سته‌کان دواوین تا بیربکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی قورئان بۆ خوانه‌ناسان ته‌نها دووره په‌رێزی نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد ناکات.'; $TRANSLATE['30']['17']['42'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و موشریکانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای تریش هه‌بوایه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن.. ئه‌و کاته هه‌موان هه‌وڵیانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خاوه‌نی عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بسه‌نن و لێی زه‌وت بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['17']['43'] = 'ستایش و پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه (که ئه‌و نه‌فامانه ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌واییه ده‌ڵێن) و ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌تره (له بۆچوونی ئه‌وان).'; $TRANSLATE['30']['17']['44'] = 'هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایاندا هه‌ن، ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و زاته ده‌که‌ن، هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو به حه‌وسه‌ڵه‌یه (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).'; $TRANSLATE['30']['17']['45'] = 'کاتێك که قورئان ده‌خوێنیت ئێمه به‌ربه‌ستێکی نادیار‌و شاراوه، ده‌خه‌ینه نێوان تۆ‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی ناهێنن.. (چونکه سوودی لێ وه‌رناگرن)'; $TRANSLATE['30']['17']['46'] = '(چونکه مه‌به‌ستیان نیه تێبگه‌ن) ئێمه‌ش په‌رده ده‌هێنین به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا هه‌رتێی نه‌گه‌ن، گوێشیان سه‌نگین ده‌که‌ین تا نه‌یبیستن، جا کاتێك له قورئاندا ته‌نها ناوی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت (باسی بت و به‌رنامه‌یان ناکه‌یت)، ئه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و بێزاری ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕۆن.'; $TRANSLATE['30']['17']['47'] = 'ئێمه له هه‌موو که‌س چاکتر ده‌زانین که خوانه‌ناسان بۆ گوێت بۆ ده‌گرن، ئه‌وانه کاتێك گوێت لێ ده‌گرن، چپه چپ و سرته سرت ده‌که‌ن، ئه‌وسا سته‌مکاران به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: ئێوه شوێن که‌س ناکه‌ون ته‌نها پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت!!'; $TRANSLATE['30']['17']['48'] = 'سه‌رنج بده چۆن تۆ ده‌که‌ن به نموونه (تاوێك ده‌ڵێن: جادووگه‌ر، ده‌مێك ده‌ڵێن: شاعیر.... هتد) سه‌رئه‌نجام خۆیان گومڕا کردووه‌و ناتوانن ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و دروست بگرنه‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['17']['49'] = 'ئه‌وانه به سه‌رسامیه‌وه ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو، ئه‌وه سه‌ر له نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['17']['50'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ببنه به‌رد یان ئاسن...'; $TRANSLATE['30']['17']['51'] = 'یان هه‌ر شتێك و هه‌ر دروستکراوێك که زۆر سه‌خت و گرنگ و گه‌وره‌یه له بیر‌و هۆشتاندا، ئه‌وسا ئه‌وانه (به سه‌رسامیه‌وه) ده‌ڵێن: ده‌ی باشه، کێ زیندوومان ده‌کاته‌وه؟ بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاته‌وه)، ئه‌وسا سه‌ریان شۆڕده‌که‌نه‌وه بۆ لات و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه که‌ی زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟ که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه پێش بێت.'; $TRANSLATE['30']['17']['52'] = 'ڕۆژێك دێت په‌روه‌ردگارتان بانگتان لێ ده‌کات، به‌ده‌م سوپاس و ستایشیه‌وه (زیندوو ده‌بنه‌وه‌و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارن) واگومان ده‌به‌ن که ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت له دنیادا نه‌ژیاون (یاخود دوای مردنتان ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له گۆڕدا بوون).'; $TRANSLATE['30']['17']['53'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌به‌نده‌کانم بڵێ: چاکترین گوفتار بڵێن (جوانترین گوفتار بنووسن) چونکه شه‌یتان به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت نێوانیان تێك بدات (هه‌میشه هانیان ده‌دات بۆ وتنی گوفتاری هه‌ڵه‌و خراپ)، به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئاشکرای ئینسانه‌و (ده‌بێت وریابێت ئه‌و دوژمنه تووشی هه‌ڵه‌ی نه‌کات).'; $TRANSLATE['30']['17']['54'] = 'په‌روه‌ردگارتان چاکتان ده‌ناسێت خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمتان پێ ده‌کات (کاتێك ڕێبازی چاکه ده‌گرنه به‌ر)، یان ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سزاتان ده‌دات (کاتێك ڕێبازی خراپه ده‌گرنه به‌ر)و ئێمه تۆمان بۆ ئه‌وه ڕه‌وانه نه‌کردووه که چاودێر‌و پارێزه‌ری ئه‌وان بیت (تا ئه‌وان به ناچاریی باوه‌ڕ بهێنن).'; $TRANSLATE['30']['17']['55'] = 'په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه (هه‌ریه‌که‌یان سه‌رگه‌رمی چین)، بێگومان ئێمه ڕێزی هه‌ندێ له پێغه‌مبه‌رانمان له‌لا زیاتره له هه‌ندێکی تریان و (کتێبی) زه‌بووریشمان به_داوود_به‌خشیووه.'; $TRANSLATE['30']['17']['56'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵگه‌ران بڵێ: ئاده‌ی هاناو هاوار بکه‌ن له‌و بت و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن (ئایا هیچیان له ده‌ست دێت؟ دڵنیابن که ئه‌وانه) نه ده‌توانن به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان له‌سه‌ر لابه‌رن. نه‌ده‌توانن بارودۆخ بگۆڕن.'; $TRANSLATE['30']['17']['57'] = 'ئا ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان هاناو هاواریان لێ ده‌که‌ن، کامیان له خوا نزیکتره؟! له کاتێکدا که ئه‌وان خۆیان هاوار له خوا ده‌که‌ن و داوای نزیك بوونه‌وه له په‌روه‌ردگاریان ده‌خوازن و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی ده‌که‌ن، له سزا‌و تۆڵه‌شی ده‌ترسن، به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگارت مه‌ترسی لێکراوه.'; $TRANSLATE['30']['17']['58'] = 'هیچ شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك نی یه که ئێمه بڕیارمان دابێت پێش به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت له ناوی به‌رین، یان سزایه‌کی سه‌ختی بده‌ین، له کتێب و دۆسیه‌ی (تایبه‌تدا، له لوح المحفوظ دا) تۆمار نه‌کرا بێت.'; $TRANSLATE['30']['17']['59'] = 'هیچ شتێك نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه موعجیزه به‌رپا بکه‌ین و نیشانی بده‌ین له‌وه‌ی که ئه‌وان داوایان کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که (جۆره‌ها موعجیزه‌مان نیشانی پێشینه‌کان دا)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌کرد؛ ئێمه‌ش له ناومان بردن، حوشتره تایبه‌تیه‌که‌شمان به ئاشکراو ڕوون به قه‌ومی (ثمود) به‌خشی، که‌چی سته‌میان لێکردو (سه‌ریان بڕی)، به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها بۆ ترس و داچڵه‌کاندن نه‌بێت، هیچ جۆره موعجیزه‌یه‌ك نانێرین.'; $TRANSLATE['30']['17']['60'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یادی ئه‌وه بکه کاتێك پێمان وتی: که به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌وری خه‌ڵکی داوه‌و ئاگاداره به‌هه‌موو شتێکیان و ئه‌و شتانه‌ش که له خه‌وندا نیشانمان دایت ته‌نها تاقیکردنه‌وه بوو بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها به‌باسی دره‌خته نه‌فرین لێ کراوه‌که‌ش که لهقورئاندا ناو بڕاوه تاقیانده‌که‌ینه‌وه (کافره‌کان کردیانه گاڵته‌جاڕو وتیان: چۆن دره‌خت له‌ناو ئاگردا ده‌ڕوێت، عه‌قڵیان کول بوو له‌ئاستی توانای بێ سنووری خواییدا)، به‌مه‌رجێك ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌م باسانه بیانترسێنین، دایانبچه‌ڵه‌کێنین، که‌چی ئه‌و باسانه هیچیان بۆ زیاد ناکات ته‌نها لادان و یاخی بوونێکی گه‌وره و بێ سنوور نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['17']['61'] = '(بیریان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك به فریشته‌کانمان وت: ئاده‌ی سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له (ئیبلیس)، که وتی: ئایا چۆن سوژده ده‌به‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له قوڕ دروستت کردووه؟!'; $TRANSLATE['30']['17']['62'] = '(پاشان بێ شه‌رمانه) وتی: پێم بڵێ؛ ئا ئه‌مه‌یه که ڕێزت داوه به‌سه‌ر مندا؟! سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دوام بخه‌یت تا ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه بێگومان هه‌موو نه‌وه‌کانی گومڕاو سه‌رگه‌ردان ده‌که‌م جگه له که‌مێکیان (که ده‌سه‌ڵاتم به‌سه‌ریاندا نیه).'; $TRANSLATE['30']['17']['63'] = 'خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: بڕۆ ئه‌وه‌ی شوێنی تۆ بکه‌وێت له‌وان، ئه‌وه بێگومان دۆزه‌خ پاداشتی هه‌موانتانه، که پاداشتێکی مسۆگه‌ره‌و جێگه‌ی هه‌مووتانی تێدا ده‌بێته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['17']['64'] = 'بڕۆ چیت له ده‌ست دێت درێغی مه‌که، هه‌رکه‌س که توانیت (له‌و به‌دبه‌ختانه) به بانگ کردن و هاندانیان بۆ تاوانکاری، دایانبڕه، به‌هۆی له‌شکری سواره‌و پیاده‌ی خۆته‌وه هێرشیان بۆ به‌ره‌و هاوبه‌شییان بکه له ماڵ و سامان و منداڵ و نه‌وه‌یاندا (به‌سامانی حه‌رام و منداڵی زۆڵ،.. هتد)، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵێن و ئومێدیان پێ بده، سه‌ریان لێ بشێوێنه، هه‌رچه‌نده به‌ڵێن و هاندانی شه‌یتان جگه له فریودان و فێڵکردن و ساخته، شتێکی تر نیه.'; $TRANSLATE['30']['17']['65'] = 'به‌ڕاستی به‌نده‌کانی من (ئه‌ی شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو) هیچ ده‌سه‌ڵاتی تۆیان له‌سه‌ر نابێت و هه‌وڵ و کۆششی تۆ کاریان تێ ناکات و په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی ئیماندار) به‌سه بۆ پارێزگاری و پاڕاستنت.'; $TRANSLATE['30']['17']['66'] = 'په‌روه‌ردگارتان ئه‌و زاته‌یه که که‌شتی به ده‌ریادا هاتوچۆ پێ ده‌کات بۆتان، تا له فه‌زڵ و به‌خششی (بێشوماری) به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['17']['67'] = '(خه‌ڵکینه ئێوه) کاتێك له ده‌ریادا ناخۆشی و ته‌نگانه تووشتان ده‌بێت، ئه‌وه هه‌رچی په‌رستراو هه‌یه له بیر‌و هۆش و باوه‌ڕتاندا نامێنێت و ون ده‌بێت جگه له‌و زاته (هاناو هاوار هه‌ر بۆ زاتی خوا ده‌به‌ن تا ڕزگارتان بکات) به‌ڵام کاتێك (فریاتان ده‌که‌وێت) و ڕزگارتان ده‌کات و ده‌تانخاته وشکانیه‌وه، ئێوه پشت له به‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن و نایناسن، به‌ڵکو زۆربه‌ی ئینسانه‌کان ناشوکرو سپڵه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['17']['68'] = 'خه‌ڵکینه ئایا ئێوه له خۆتان ئه‌مینن خوا نه‌تانبات به‌ناخی زه‌ویداو لایه‌کی وشکانی نه‌ڕوخێنێت به‌سه‌رتاندا، یاخود به‌رد بارانتان نه‌کات؟! له‌وه‌ودوا هیچ که‌ستان ده‌ست ناکه‌وێت فریاتان بکه‌وێت و په‌ناتان بدات!!؟'; $TRANSLATE['30']['17']['69'] = 'ئایا دڵنیان و ناترسن له‌وه‌ی که جارێکی تر له که‌شتیدا ڕێتان بکه‌وێته ناو ده‌ریاوه، ئه‌وسا بایه‌کی به‌هێزی سه‌خت هه‌ڵکاته سه‌رتان، ئینجا به هۆی کافر بوون و یاخی بوونتانه‌وه نوقمی ده‌ریاتان بکات؟! له‌وه‌ودوا که‌سیشتان ده‌ست نه‌که‌وێت بتوانێت داکۆکیتان لێ بکات لای ئێمه!!'; $TRANSLATE['30']['17']['70'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ڕێزمان له نه‌وه‌ی ئاده‌م گرتووه‌و به‌سه‌ر وشکانی و ده‌ریادا (به جۆره‌ها هۆکاری گواستنه‌وه) هه‌ڵمان گرتوون و له ڕزق و ڕۆزی پوخت و چاکی جۆراو جۆر به‌هره‌وه‌رمان کردوون (له خۆراك و پۆشاك و ماڵ و ناوماڵ و.. هتد) به‌ڕاستی ئێمه ڕێزی زیاده‌ی ئه‌وانمان داوه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و به‌دی هێنراوانه‌دا که دروستمان کردوون (له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، تا قه‌درو ڕێزی خۆیان بزانن).'; $TRANSLATE['30']['17']['71'] = 'یادی ئه‌و ڕۆژه بکه که هه‌موو کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێك به‌ناوی پێشه‌واکه‌یانه‌وه بانگ ده‌که‌ین، جا ئه‌وه‌ی نامه‌و دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی بدرێته ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وانه (به‌خۆشیه‌وه) سه‌یری نامه‌ی کرده‌وه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌یخوێننه‌وه‌و به‌قه‌ده‌ر تاڵه باریکه‌که‌ی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت (که شتێکی بێ نرخه).'; $TRANSLATE['30']['17']['72'] = 'جا ئه‌وه‌ی له‌م دنیایه‌دا (دڵ و ده‌روون و بیر‌و هۆشی) کوێر بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا چاوی کوێره‌و زۆر سه‌رگه‌ردانترو سه‌رلێشێواوتره، چونکه چاوی سه‌ری بۆ بینایی و تێفکران به‌کار نه‌هێناوه له دنیادا.'; $TRANSLATE['30']['17']['73'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران خه‌ریك بوو تۆ لابده‌ن له‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، تاشتێکی ترمان بۆ هه‌ڵببه‌ستیت و شێوازی کار‌و بانگه‌وازت بگۆڕیت، ئیتر ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر به‌قسه‌ی ئه‌وان بکه‌یت ئه‌وان تۆ ده‌که‌نه هاوه‌ڵ و خۆشه‌ویستی خۆیان (چونکه به‌دڵی ئه‌وانت کردووه)!!.'; $TRANSLATE['30']['17']['74'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه تۆمان پایه‌دارو دامه‌زراو نه‌کردایه، ئه‌وه به‌ڕاستی نزیك بوویت (به‌مه‌زه‌نده‌ی خۆت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی بانگه‌وازه‌که‌ت) که‌مێك به لایاندا مه‌یل بکه‌یت و به‌دڵی ئه‌وان بکه‌یت!!'; $TRANSLATE['30']['17']['75'] = 'ئه‌و کاته ئیتر دوو به‌رامبه‌ری (هاوه‌ڵگه‌ران) له دنیاداو به دوو به‌رامبه‌ری ئه‌وان له دوای مردن سزا‌و ئازارمان پێ ده‌چه‌شتیت، پاشان که‌سیشت ده‌ست نه‌ده‌که‌وت فریات بکه‌وێت و له‌ده‌ستی ئێمه ڕزگارت بکات.'; $TRANSLATE['30']['17']['76'] = 'ئه‌و موشریکانه خه‌ریکبوو زۆرت بۆ بهێنن و ئازار‌و ناخۆشیت بۆ پێش بهێنن تا له‌سه‌ر زه‌وی (مه‌ککه) ده‌رت په‌ڕێنن و ده‌ربه‌ده‌رت بکه‌ن، ئه‌و کاته ئیتر نه‌ده‌مانه‌وه دوای تۆ ته‌نها ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بێت (زوو به زوو به به‌ڵایه‌کی سه‌خت له‌ناومان ده‌بردن).'; $TRANSLATE['30']['17']['77'] = '(له‌ناوبردن) بڕیار‌و یاسای ئێمه بووه پێش تۆ (بۆ قه‌ومه خوانه‌ناسه‌کان) کاتێك پێغه‌مبه‌رانیان ده‌رکردبێت، بێگومان نا‌بینیت سوننه‌ت و به‌رنامه‌ی ئێمه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت).'; $TRANSLATE['30']['17']['78'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) نوێژ ئه‌نجام بده کاتێك خۆر نیوه‌ی ئاسمان به‌جێ ده‌هێڵێت (ئاماژه‌یه بۆ نوێژی نیوه‌ڕۆو عه‌سر) له تاریکی شه‌ویشدا نوێژی (مه‌غریب و عیشا) ئه‌نجام بده، نوێژی به‌یانیانیش (که زۆر قورئانی تێدا ده‌خوێنرێت فه‌رامۆشی مه‌که) به‌ڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی به‌یانی ده‌بینرێت (له لایه‌ن فریشته‌کانیشه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['17']['79'] = 'له به‌شێکی شه‌وگاردا خۆت ماندوو بکه به ده‌ورکردنه‌وه‌ی قورئانه‌وه له شه‌ونوێژدا که زیاده ئه‌رکێکه له‌سه‌ر تۆ، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگارت بتخاته شوێن و جێگه‌ی به‌ڕێزه‌وه که تیایدا سوپاسکراو بیت.'; $TRANSLATE['30']['17']['80'] = 'بڵێ: په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا هه‌رکاتێك ده‌ستبه‌کاری (هه‌ر خێرێك بووم) به‌چاکی و ڕاستی و دروستی ئه‌نجامی بده‌م و له هه‌رکارێك بوومه‌وه‌و ئه‌نجاممدا سه‌ره‌نجامێکی چاکی هه‌بێت و به‌جوانی لێی ده‌رچم و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن خۆته‌وه ده‌سه‌ڵاتێکم پێ ببه‌خشه که ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رده‌وامم.'; $TRANSLATE['30']['17']['81'] = 'هه‌روه‌ها بڵێ: تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی، پووچ و ته‌فرو توونا بووه، به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه.'; $TRANSLATE['30']['17']['82'] = 'ئێمه له قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێك داده‌به‌زێنین، که ببێته هۆی شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌کان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش، بۆ ئیمانداران، بۆ سته‌مکارو خوانه‌ناسانیش ته‌نها زیادکردنی زه‌ره‌رو زیان نه‌بێت هیچی تر نی یه، هیچ به‌هره‌و سوودێکی لێ نابه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['17']['83'] = 'کاتێکیش نازو نیعمه‌ت ببه‌خشین به ئینسانی (خوانه‌ناس) ڕوو وه‌رده‌گێڕێت و فیز ده‌کات و هه‌ر خه‌مخۆری خۆیه‌تی، کاتێکیش ناخۆشی و ته‌نگانه‌ی تووش دێت، ئه‌وه نائومێد‌و په‌ست و غه‌مگین ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['17']['84'] = 'بڵێ: هه‌موو که‌س له‌سه‌ر سروشت و فیتره‌تی خۆی کارده‌کات، جا په‌روه‌ردگارتان چاك ده‌زانێت کێ ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی ڕاست و دروستی گرتۆته به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['17']['85'] = 'پرسیارت لێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆح (که چیه‌و چۆنه؟) بڵێ: ڕۆح به‌شێکه له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم و به‌ده‌ست ئه‌وه (من نازانم چیه‌و چۆنه)و هیچتان پێنه‌به‌خشراوه له عیلم و زانست ته‌نها شتێکی که‌م نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['17']['86'] = 'سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌موو ئه‌و قورئانه‌ی که به وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردوویت، ئه‌وه له دڵ و ده‌روون و لاپه‌ڕه‌کاندا نایهێڵین، پاشان که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت بتپارێزێت و به‌رگریت لێ بکات و هه‌وڵێکت بۆ بدات تا له‌و به‌هره‌یه بێ به‌هره نه‌بیت.'; $TRANSLATE['30']['17']['87'] = ')به‌ڵام ئێمه ئه‌و کاره ناکه‌ین) چونکه ئه‌مه ڕه‌حمه‌تێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، به‌ڕاستی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ی ئه‌و زاته (بۆ تۆ‌و بۆ هه‌موو ئیماندارێك) زۆر گه‌وره‌و فراوانه.'; $TRANSLATE['30']['17']['88'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاده‌میزادو په‌ریه‌کان کۆ ببنه‌وه‌و (هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن تا) قورئانێکی وه‌کو ئه‌مه دانێن و بیهێننه (مه‌یدان) ناتوانن کاری وابکه‌ن و ناتوانن له وێنه‌ی بهێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو لایه‌کیان ببنه پشتگیرو یارمه‌تیده‌ری یه‌کتر.'; $TRANSLATE['30']['17']['89'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه (تا تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسی نه‌بێت هیچی تر وه‌رناگرن...'; $TRANSLATE['30']['17']['90'] = '(هه‌ندێکیان بیانوویان گرت و) وتیان: هه‌رگیز ئێمه باوه‌ڕ به تۆ ناکه‌ین تا کانی و سه‌رچاوه‌یه‌کمان له زه‌ویه‌وه بۆ هه‌ڵنه‌قوڵێنیت.'; $TRANSLATE['30']['17']['91'] = 'یاخود ده‌بێت خاوه‌نی باخێك بیت که پڕ بێت له دارخورماو ڕه‌زو چه‌نده‌ها ڕووبار له‌ناویدا هه‌ڵبقوڵێنیت و به‌خوڕو ڕه‌وان به‌ژێریاندا بڕوات.'; $TRANSLATE['30']['17']['92'] = 'یاخود ئاسمان پارچه پارچه به‌سه‌رماندا، هه‌ر وه‌کو خۆت پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ی دابارێنه، یاخود خوای گه‌وره‌و فریشته‌کانی بهێنه‌و ڕوو به‌ڕوومانی بکه!!'; $TRANSLATE['30']['17']['93'] = 'یان کۆشك و ته‌لارو ماڵێکت هه‌بێت که به (ئاڵتون و زیوو شتی جوان) نه‌خشێنرابێت و زه‌خره‌فه کرابێت، یان (ببینین)که به‌ره‌و ئاسمان بڵندو به‌رز ده‌بیته‌وه، ئێمه هه‌رگیز به‌وه‌ش باوه‌ڕ ناکه‌ین هه‌تا کتێبێك دانه‌به‌زێنیت و بیخوێنینه‌وه، تۆش پێیان بڵێ: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارم.. (باشه، که‌ی ئه‌وانه له ده‌ست مندایه) من ته‌نها پێغه‌مبه‌رێکم له‌گرۆی ئاده‌میزادو هیچی تر نیم (ئێوه‌ش له‌و ئاسته‌دا نین ئه‌و بیانوانه‌تان جێبه‌جێ بکه‌ین).'; $TRANSLATE['30']['17']['94'] = 'هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌دا خه‌ڵکی باوه‌ڕ بهێنن_ کاتێك هیدایه‌تیان بۆ هات_ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: ئایا خوا مرۆڤێکی به فرستاده ناردووه؟! (له‌باتی ئه‌وه‌ی زوو به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه بچن و ئه‌وه به‌ڕێز بۆ خۆیان بزانن، که نوێنه‌ریان لێ هه‌ڵده‌بژێرێت و ئیمانی پێ بهێنن، زۆربه‌ی خه‌ڵکی له سه‌رده‌مه‌کانی عه‌قڵیان کول بووه له ئاستی ئه‌و ڕێزه تایبه‌تیه‌دا).'; $TRANSLATE['30']['17']['95'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویدا فریشته هه‌بوونایه‌و به‌دڵنیاییه‌وه هاتوچۆیان بکردایه‌و ژیانیان ببردایه‌ته سه‌ر، ئه‌وه ئێمه هه‌ر له ئاسمانه‌وه فریشته‌یه‌کمان داده‌به‌زانده سه‌ریان که پێغه‌مبه‌رو فرستاده بێت بۆیان (چونکه فرستاده ده‌بێت له جۆری خۆیان بێت).'; $TRANSLATE['30']['17']['96'] = 'بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا که چۆن به ڕێکوپێکی په‌یامی په‌روه‌ردگارم پێ ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه به به‌نده‌کانی ئاگادار‌و بینایه.'; $TRANSLATE['30']['17']['97'] = 'ئه‌و که‌سه‌ش خوا ڕێنموویی بکات و (شایسته بێت) ئه‌وه ئیتر هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش که سه‌رگه‌ردانی بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت جگه له‌و زاته که پشتیوانی بکات و ڕزگاری بکات و فریای بکه‌وێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌سه‌ر ڕوو کۆده‌که‌ینه‌وه‌و له‌کاتێکدا کوێرو لاڵ و که‌ڕن، ئه‌وانه شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك بڵێسه‌ی کوژایه‌وه، بڵێسه‌ی زیاد ده‌که‌ینه‌وه بۆیان.'; $TRANSLATE['30']['17']['98'] = 'ئه‌و دۆزه‌خه پاداشتیانه چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو (له بوونه‌وه‌رو له قورئاندا) ده‌شیانوت: باشه، ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه ئێسك و پڕتووکاین، ئایا ئێمه به‌ڕاستی جارێکی تر سه‌رله‌نوێ زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['17']['99'] = 'ئایا ئه‌وانه نه‌یانبینیووه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه به‌توانایه که وه‌ك ئه‌وان دروست بکات و (وه‌ك خۆیان به‌دیان بهێنێته‌وه)، دیاره که ڕۆژو کاتێکی تایبه‌تی دیاری کردووه (بۆ مراندنیان و زیندوو کردنه‌وه‌یان) که هیچ گومانی تێدا نیه (له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) که‌چی سته‌مکاران هه‌ر بڕیاری یاخی بوون و سه‌رکه‌شی و کوفریانداوه‌و هیچی تر.'; $TRANSLATE['30']['17']['100'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خاوه‌نی گه‌نجینه‌کانی به‌خشین و ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارم بن، ئه‌وکاته ده‌ستان ده‌گرته‌وه له ترسی به‌خشین، ئاده‌میزادیش ده‌ست نوقاوو ڕه‌زیله (ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خوایی نه‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['17']['101'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه نۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرامان به مو‌سا به‌خشی، (جا ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له نه‌وه‌ی ئیسرائیلی (زه‌مانی خۆت) بپرسه کاتێك موسایان بۆ هات (چیان وت؟) جا فیرعه‌ون پێی وت: ئه‌ی مو‌سا به‌ڕاستی من واگومان ده‌به‌م که تۆ جادووت لێکراوه.'; $TRANSLATE['30']['17']['102'] = 'مو‌سا وتی: سوێند به خوا (ئه‌ی فیرعه‌ون) تۆ چاك زانیوته که ئه‌و (معجزانه) که‌س ئاوا پێشی ناهێنێت جگه له په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تا به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه بێت و (خه‌ڵکی به‌ڕۆشنی حه‌ق و ناحه‌ق ببینن و له یه‌کی جیا بکه‌نه‌وه)و من دڵنیام به‌ڕاستی ئه‌ی فیرعه‌ون که تۆ تیا ده‌چیت و له‌ناو ده‌برێیت (ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بیر بکه‌یته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['17']['103'] = 'جا فیرعه‌ون ویستی له‌سه‌ر زه‌وی میسر به‌یه‌کجاری و به‌سوکایه‌تی کردنه‌وه ده‌ربه‌ده‌ریان بکات، ئێمه‌ش نوقمی ده‌ریامان کرد، خۆی و هه‌رچی ئه‌وانه‌ی که له گه‌ڵیدا بوون.'; $TRANSLATE['30']['17']['104'] = 'له‌دوای له‌ناوبردنیشی فه‌رمانماندا به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل و وتمان: که له‌سه‌ر زه‌وی (فه‌ڵه‌ستین) نیشته‌جێ ببن (کاتێك به‌ته‌واوی ڕێبازی خوایان گرته‌به‌رو، ئیمانداری چاك و پاکی زۆریان تێدا هه‌ڵکه‌وت، هه‌ندێ جار پێغه‌مبه‌ره‌کانیان فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان ده‌کردن، وه‌ك له سه‌رده‌می حه‌زره‌تی داودو سڵێماندا بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جووله‌که‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕێبازی دوژمنایه‌تی هه‌موو خه‌ڵکیان گرتۆته به‌ر، به تایبه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام، به‌ڵام به پشتیوانی خوای گه‌وره کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتیان نزیکه)، کاتێك به‌ڵێنی دوایی هات ده‌سته ده‌سته‌و پۆل پۆل (له‌سه‌ر زه‌وی فه‌ڵه‌ستین) کۆتان ده‌که‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['17']['105'] = 'ئێمه قورئانمان له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دابه‌زاندووه، بۆ چه‌سپاندنی حه‌ق و ڕاستیش دابه‌زیوه، ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که مژده به‌خش بیت (به ئیمانداران) و ترسێنه‌ر بیت (بۆ خوانه‌ناسان).'; $TRANSLATE['30']['17']['106'] = 'ئێمه قورئانیشمان به‌ش به‌ش کردووه تا به شێنه‌یی و به ئارامی بیخوێنیته‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌ر ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه دامانبه‌زاندووه (که تۆ ڕایده‌گه‌یه‌نیت).'; $TRANSLATE['30']['17']['107'] = 'پێیان بڵێ: (ئه‌ی خوانه‌ناسان) باوه‌ڕ به قورئان بهێنن یان باوه‌ڕی پێ نه‌هێنن (به‌ده‌ست خۆتانه و ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌ستن، به‌ڵام بزانن) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێشتر زانیاریان پێدراوه، (ده‌رباره‌ی ته‌ورات و ئینجیلی ده‌ستکاری نه‌کراو، چاك ده‌زانن که ئه‌م قورئانه له هه‌مان سه‌رچاوه‌وه‌یه، هه‌ر بۆیه) کاتێك به‌سه‌ریاندا ده‌خوێندرێته‌وه (خۆیان پێناگیرێت) خێرا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنن و سوژده (بۆ نێره‌ری قورئان ده‌به‌ن).'; $TRANSLATE['30']['17']['108'] = 'ده‌شڵێن: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارمان هه‌ر دێته دی (به‌سه‌ر خستنی ئیمانداران له دنیاداو سه‌رفرازیان له قیامه‌تدا).'; $TRANSLATE['30']['17']['109'] = 'ئه‌وانه سوژده و کڕنووش ده‌به‌ن و ده‌گرین و ئه‌سرینی خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگار له چاوانیان ده‌بارێت، فرمێسکی ئیمان و شادی هه‌ڵده‌وه‌رێنن و تا دێت زیاتر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار دڵ پڕ له ئیمان ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['17']['110'] = 'پێیان بڵێ: ئێوه له نزا‌و دوعاتاندا هاوار له (الله) بکه‌ن، یان به‌سیفه‌تی پیرۆزی (الرحمن) هانای بۆ به‌رن، به‌هه‌ر ناو‌و سیفه‌تێکی جوان و به‌رز هاواری لێبکه‌ن و نزا بکه‌ن دروسته، چونکه ئه‌و خاوه‌نی هه‌موو سیفات و ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کانه، به‌هه‌ر سیفه‌تێك که له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانتاندا گونجا، داوای لێ بکه‌ن، له‌کاتی داواکردنی ڕزق و ڕۆزیدا به (یا ڕزاق، یا وهاب) له‌کاتی داوای سه‌رکه‌وتندا به (یا قوی یا متین یا عزیز یا.... هتد، ئه‌ی ئیماندار) له‌کاتی خوێندنی قورئان له نوێژه‌کاندا ده‌نگ به‌رز مه‌که‌و زۆریش نزمی مه‌که، له‌و نێوانه‌دا حاڵه‌تێکی له‌بارو مامناوه‌ندی ئه‌نجام بده.'; $TRANSLATE['30']['17']['111'] = 'بشڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که که‌سی نه‌کردووه به‌ڕۆڵه‌ی خۆی و ڕۆڵه‌شی هه‌ر نی یه، هه‌روه‌ها له موڵك و مه‌مله‌که‌تیدا که‌سی نه‌کردووه به‌شه‌ریك و هاوتای خۆی، هه‌رگیز به‌هۆی بێ ده‌سه‌ڵاتی و که‌م توانینه‌وه که‌سی نه‌کردووه به یاوه‌رو یاریده‌ده‌ری خۆی، (له‌به‌ر ئه‌وه) هه‌میشه (الله اکبر) بڵێ و ئه‌و زاته به‌گه‌وره و مه‌زن بزانه.'; $TRANSLATE['30']['18']['1'] = 'سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی ئه‌م کتێبه که قورئانه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم ) دابه‌زاندووه، هیچ که‌م و کووڕی و ناته‌واویه‌کیشی بۆ ڕه‌وا نه‌داوه.'; $TRANSLATE['30']['18']['2'] = 'کردوویه‌تی به‌چاودێری هه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئاده‌میزاده‌و ڕێك و ڕاسته له هه‌موو شتێکدا، بۆ ئه‌وه‌ی یاخیه‌کان له سزایه‌کی سه‌خت بێ‌دار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن خواوه ( له دنیا‌و قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و مژده‌ش بدات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌به‌ڕاستی پاداشتی زۆر چاکیان بۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['18']['3'] = 'به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه له‌و به‌هه‌شته سازگاره‌دا ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['18']['4'] = 'هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بترسێنێت و بێداریان ده‌کاته‌وه، که ده‌یانوت: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه!!'; $TRANSLATE['30']['18']['5'] = 'جا ئه‌وانه نه خۆیان و نه باو‌و باپیرانیان له ڕووی زانست و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن، ئه‌و بوختانه‌یان قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆ‌و گوفتاری نابه‌جێ هیچی تر ناڵێن.'; $TRANSLATE['30']['18']['6'] = 'جا تۆ له‌وانه‌یه له خه‌م و په‌ژاره‌دا له سه‌ره‌نجامی ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناهێنن خۆت له‌ناو به‌ریت و له داخ و خه‌فه‌تدا بمریت.'; $TRANSLATE['30']['18']['7'] = 'بێگومان ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا تاقیان بکه‌ینه‌وه کامیان کار‌و کرده‌وه‌ی چاکترو ڕێك و پێك تر ئه‌نجام ده‌دات (نازو نیعمه‌ته‌کان بۆ چاکه به‌کار ده‌هێنێت).'; $TRANSLATE['30']['18']['8'] = 'بێگومان ئێمه سه‌رئه‌نجام هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌یه ته‌ختی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه گۆڕه‌پانێکی وشك و برنگ و ساف.'; $TRANSLATE['30']['18']['9'] = '(به‌ڵگه‌یه‌کی تر له‌سه‌ر زیندوو بوونه‌وه ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره ده‌پرسێت) ئایا وا دانانێییت که به‌ڕاستی یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه‌ن؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه بۆیه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات)...'; $TRANSLATE['30']['18']['10'] = 'کاتێك لاوه‌کان په‌نایان برده به‌ر ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد، جا وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تیمان پێ ببه‌خشه و له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌و ڕێگه‌ی ڕزگاری و سه‌رفرازیمان بۆ بسازێنه له‌م کاره‌ماندا.'; $TRANSLATE['30']['18']['11'] = 'ئینجا (ئێمه‌ش نزامان گیراکردن) په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا، (تا به‌ئارامی) چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان (به خه‌وتوویی) بمێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['18']['12'] = 'پاشان (دوای ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ) له خه‌و خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌و له نوستن هه‌ستان، تا بزانین کام ده‌سته‌یه‌یان ده‌زانن که چه‌نده خه‌ویان لێکه‌وتووه (ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن ڕۆژێك یان که‌متر، یان ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌نده خه‌وتووین).'; $TRANSLATE['30']['18']['13'] = 'ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به په‌روه‌ردگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.'; $TRANSLATE['30']['18']['14'] = 'ئێمه‌ش دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کرد‌و ترسمان تێدا نه‌هێشت (بڕیاریاندا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی بهجێبهێڵن) کاتێك هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌رگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین جگه له‌و، ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستی یه لابده‌ین، سوێند به خوا ئه‌وه بێگومان ئێمه له‌و کاته‌دا قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه.'; $TRANSLATE['30']['18']['15'] = 'ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایانداوه له‌جیاتی خواناسی) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، ده‌با به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراش بهێنن له‌سه‌ریان، جا کێ سته‌مکارتره له‌وه‌ی که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت؟!'; $TRANSLATE['30']['18']['16'] = '(هه‌ندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتانداوه خۆتان دووره په‌رێزبگرن له‌م خه‌ڵکه‌و له‌وشتانه که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، ته‌نها خواپه‌رستی بکه‌ن، ده په‌نا به‌رنه ئه‌شکه‌وته‌که، ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان به‌سه‌ردا په‌خش ده‌کاته‌وه‌و هۆکاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['18']['17'] = 'کاتێکیش که خۆر هه‌ڵدێت، تیشکه‌که‌ی ده‌بینیت له لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه ده‌دات و تێپه‌ڕ ده‌بێت، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له لای چه‌پی ده‌دات و تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌و کاته‌دا ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ڕاکشاون، ئه‌وه هه‌مووی به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌که له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌ت دراوه‌و ڕێنموویی وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات، ئه‌وه هه‌رگیز که‌سێکت ده‌ست ناکه‌وێت که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات.'; $TRANSLATE['30']['18']['18'] = '(پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت): واده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا به‌خه‌وتویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌م دیوو ئه‌و دیویان پێده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی جه‌سته‌یان نه‌خوات و هه‌وای پاك لێیان بدات)، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، ئه‌وه به په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['18']['19'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش که به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێخستن، خه‌به‌رمان کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، هه‌ندێکیان وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتووین، هه‌ندێکی تریان وتیان: مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان خۆی بزانێت چه‌نده خه‌وتوون، دیاره هه‌ستیان به‌برسێتی کردووه، بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کرد‌و وتی: ده یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار، جا سه‌رنج بدات، بزانێت کێ خۆراکی خاوێن تری هه‌یه، با له‌و خۆراکه‌تان بۆ بکڕێت و بۆتان بهێنێت، با وریا‌و نه‌رم و نیان و له‌سه‌ر خۆش بێت، با که‌سیش ئاگادار نه‌کات به کار‌و بارتان.'; $TRANSLATE['30']['18']['20'] = 'چونکه به‌ڕاستی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن، ئه‌وه به‌رد بارانتان ده‌که‌ن، یان ده‌تانگێڕنه‌وه بۆ ناو ئایینی خۆیان، ئه‌و کاته ئیتر هه‌رگیز سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['18']['21'] = '(وادیاره که یه‌کێکیان ناردووه بۆ کڕینی خوارده‌مه‌نی و پاره زیوه‌که‌ی ده‌رهێناوه، کابرای دوکاندار خه‌ڵکی له ده‌ور کۆ ده‌کاته‌وه، چونکه مێژووی سکه‌ی پاره‌که زۆر کۆن بوو، ئه‌وسا بۆیان ده‌رکه‌وت، ئه‌م لاوه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ست پاشای بت په‌رست و سته‌مکار هه‌ڵاتوون، خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ لاوه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که بۆ سه‌ردانی ئه‌وانی تر چون)، تا به‌و شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکیمان ڕێنموویی کرد تا بیاندۆزنه‌وه و بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا له زیندوو کردنه‌وه‌ی مردووه‌کاندا حه‌ق و ڕاسته‌و بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر دێت و هیچ گومانی تێدا نیه (له‌وێ که به‌دیداریان شادبوون)، لاوه‌کان خه‌وی یه‌کجاریان لێکه‌وت) له‌کاتێکدا ئه‌و خه‌ڵکه کێشه‌یان بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زیندوو بوونه‌وه، ئینجا هه‌ندێکیان وتیان: با چه‌ند خانوویه‌کیان له‌سه‌ر دروست بکه‌ن، په‌روه‌ردگاریان زانایه پێیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو به‌سه‌ر کار‌و باریاندا، وتیان: بێگومان مزگه‌وتێکیان به‌سه‌ره‌وه دروست ده‌که‌ین (که ئه‌مه‌ش شتێکی داهێنراو بوو له ئایینی گاوڕیدا که له‌سه‌ر گۆڕی پیاو چاکان په‌رستگایان دروست ده‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['18']['22'] = 'جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) له ئایینده‌دا ده‌ڵێن: سیانن و چوارهه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن: پێنجن و شه‌ش هه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، که هه‌موو ئه‌مانه قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه‌ن و چێو له تاریکی کوتانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن حه‌وتن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێت ژماره‌یان چه‌نده، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت که‌س ژماره‌یان نازانێت، له‌به‌ر ئه‌وه موجاده‌له مه‌که له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه جگه له موجاده‌له‌یه‌کی ئاشکراو ئاسان نه‌بێت، ده‌رباره‌شیان له‌هیچ که‌سێك له خاوه‌نانی کتێب مه‌پرسه، (چونکه ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی به‌تۆ گه‌ییووه به‌سه له‌و باره‌یه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['18']['23'] = 'هه‌رگیز ده‌رباره‌ی هیچ شتێك و هیچ کارێك مه‌ڵێ، من به‌ڕاستی سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و کاره‌م...'; $TRANSLATE['30']['18']['24'] = 'مه‌گه‌ر بڵێیت: ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت و ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت، یادی په‌روه‌ردگاریشت بکه کاتێك که له بیرت چوو بڵێیت (ان شا‌ء الله) له ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک‌دا بڵێ: ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بکات بۆ به‌ڵگه‌یه‌کی نزیکتر له‌مه تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['18']['25'] = 'ئه‌وسا ئیتر یارانی ئه‌شکه‌وت سێ سه‌د ساڵی ته‌واوی (هه‌تاوی) له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه (ئه‌گه‌ر به ساڵی مانگی حسابی بکه‌یت) نۆ دانه ساڵی تریشیان خسته سه‌ر (واته ده‌کاته 309 ساڵ خه‌ویان لێکه‌وت).'; $TRANSLATE['30']['18']['26'] = 'پێیان بڵێ: خوا خۆی ده‌زانێت به‌ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، هه‌ر بۆ خوایه زانینی نهێنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئای که چه‌نده بینه‌رو بیسه‌ره خوای گه‌وره! هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نای خه‌ڵکی بێت، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌س ناکات به‌هاوتاو هاوبه‌شی خۆی.'; $TRANSLATE['30']['18']['27'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی به‌وه‌حی ڕه‌وانه کراوه بۆ تۆ، له قورئانی په‌روه‌ردگارت ده‌وری بکه‌ره‌وه، هیچ که‌س نی یه فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته بگۆڕێت، دڵنیاش به که هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێکی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['18']['28'] = 'ئارام بگره‌و خۆت ڕابگره له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که خواپه‌رستی ده‌که‌ن و یادی په‌روه‌ردگاریان ویردی سه‌رزاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، مه‌به‌ستیانه‌و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له‌کاتێکدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات بوێت و به‌گوێی ئه‌وجۆره که‌سه مه‌که که دڵیمان غافڵ کردووه له یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه‌و هه‌رچی کاروباری هه‌یه بێ سه‌رو بنه‌و له سنوور ده‌رچووه.'; $TRANSLATE['30']['18']['29'] = 'پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با باوه‌ڕ بهێنێت و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێت، بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده کردووه بۆ سته‌مکاران که له هه‌موولایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دات و دیواری بڵێسه‌ی ئابڵوقه‌ی داون، خۆ ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن له ئازار‌و تینویه‌تیدا، ئه‌وه ئاو ده‌درێن به ئاوێکی گه‌رمی پیس و بۆن ناخۆش که وه‌کو خڵته‌ی کانزایی تواوه وایه، ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه ده‌م و چاویان هه‌ڵده‌کوڕوزێنێت و ده‌یبرژێنێت، ئای که چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ و ناخۆشه، چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی پڕ له ئازاره.'; $TRANSLATE['30']['18']['30'] = 'له‌ولاشه‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ڕاستی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، با دڵنیابن ئێمه پاداشتی ئه‌و که‌سه به‌زایه ناده‌ین که کردار‌و ڕه‌فتاری جوان و په‌سه‌نده...'; $TRANSLATE['30']['18']['31'] = 'ئا ئه‌وانه باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دن_بۆیان ئاماده‌یه، که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌به‌رده‌میاندا جاری و ڕه‌وانه، بازن و ده‌سته‌به‌ندو (سه‌عاتی) ئاڵتونیان له ده‌ست ده‌کرێت، پۆشاکی سه‌وزی جوان ده‌پۆشن که دووتوێیه، چینی ژێره‌وه ئاوریشمی ئه‌ستووره، چینی سه‌ره‌وه ئاوریشمی ته‌نکه، (جا به‌که‌ماڵی شادیه‌وه) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، به‌ڕاستی ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان ده‌ستکه‌وتووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشترین و سازگارترین جێگه‌و ڕێگه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['18']['32'] = '(ده‌رباره‌ی دۆزه‌خیان و به‌هه‌شتیان) ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به‌دوو پیاو که یه‌کێکیانمان کردووه به‌خاوه‌نی دوو باخی ڕه‌زو، ده‌وری هه‌ردوو باخه‌که‌مان به‌دار خورما ته‌نیوه‌و له نێوانیاندا باخ و بێستانمان فه‌راهه‌م هێناوه...'; $TRANSLATE['30']['18']['33'] = 'هه‌ردوو باخه‌که‌ش میوه‌ی چاکیان به‌رهه‌م هێناوه‌و هیچیان لێ خه‌سار نه‌بووه‌و له نێوان هه‌ردوو باخه‌که‌شدا ڕووبارێکمان هه‌ڵقوڵاندووه...'; $TRANSLATE['30']['18']['34'] = 'جا ئه‌و خاوه‌ن باخه، زۆر سه‌روه‌ت و سامانی تری هه‌بوو، (کابرای خاوه‌ن باخ غه‌ڕابوو به‌سامانه‌که‌ی) بۆیه به هاوه‌ڵه هه‌ژاره ئیمانداره‌که‌ی وت کاتێك گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کرد: من سامانی زۆر زیاترم هه‌یه له تۆ، ماڵ و منداڵیشم به‌هێز تره له‌وانه‌ی تۆ.'; $TRANSLATE['30']['18']['35'] = 'ڕۆژێك چوو بۆ سه‌ردانی یه‌کێك له باخه‌کانی (له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌که‌یدا) له‌کاتێکدا که سته‌مکار بوو له خۆی (به‌هۆی له خۆبایی بوونیه‌وه)، بۆیه له‌به‌رخۆیه‌وه وتی: گومان نابه‌م که ئه‌م باخ و باخاته هه‌رگیز له‌ناو بچێت...'; $TRANSLATE['30']['18']['36'] = 'واشنازانم قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر بمگێڕنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارم دوای مردنم، ئه‌وه دڵنیام که‌لای ئه‌ویش جێگه‌و ڕێگه‌و چه‌نده‌ها باخی ڕازاوه‌ی له‌مه باشترم بۆ ئاماده کراوه.'; $TRANSLATE['30']['18']['37'] = 'هاوه‌ڵه ئیمانداره‌که‌ی له‌کاتێکدا که گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کرد پێی وت: ئایا باوه‌ڕت نه‌ماوه به‌و زاته‌ی که سه‌ره‌تا تۆی له خاك دروست کردووه؟! له‌وه‌ودوا نوفته‌یه‌ك بوویت، پاشان کردیتی به پیاو؟!'; $TRANSLATE['30']['18']['38'] = 'به‌ڵام من ده‌ڵێم که: _الله_ (به‌دیهێنه‌ری هه‌موو بوونه‌وه‌ر)، هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگارمه، هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێك بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌م بڕیار ناده‌م.'; $TRANSLATE['30']['18']['39'] = 'ده‌بوا کاتێك چوویته ناو باخه‌که‌ته‌وه، بتوتایه: ما شا‌ء الله، هه‌رچی خوا ویستی له‌سه‌ر بێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته به‌خششی خوایه‌و به‌هه‌رکه‌س بیه‌وێت ده‌یبه‌خشێت، هیچ هێزو توانایه‌ك بۆ هیچ که‌س نی یه ته‌نها به‌هۆی خواوه نه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ من ده‌بینیت ماڵ و سامان و نه‌وه‌م له تۆ که‌متره...'; $TRANSLATE['30']['18']['40'] = 'ئه‌وه نزیکه و ئومێده‌وارم په‌روه‌ردگارم له‌و باخه‌ی تۆ چاکترم پێ ببه‌خشێت (له دنیادا یان له قیامه‌تدا) به‌ڵایه‌کیش له ئاسمانه‌وه بۆ باخه‌که‌ت بنێرێت و، بیکاته زه‌ویه‌کی ڕووت و خلیسك و وشك...'; $TRANSLATE['30']['18']['41'] = 'یاخود (دوور نیه) ئاوی باخه‌که ڕۆبچێت و هه‌رگیز نه‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنیت.'; $TRANSLATE['30']['18']['42'] = '(سه‌رئه‌نجام پێشبینی هاوه‌ڵی خواناسی هاته‌دی) سه‌روه‌ت و سامانی به‌با دراو له‌ناو برا، ئینجا (به‌ده‌م ئاخ و داخ و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه)، ده‌ستی ده‌دا به‌یه‌کداو له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که‌تێدا کردبوو، له‌کاتێکدا باخه‌که به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پی بوو، له جێی خۆیدا کاول بوو، ئه‌وسا ده‌یوت: خۆزگه من هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ خوا بڕیار نه‌دایه (باوه‌ڕی دامه‌زراوم ته‌نها به‌و هه‌بوایه).'; $TRANSLATE['30']['18']['43'] = 'ئیتر هیچ ده‌سته‌و تاقمێك نه‌بوو جگه له خوا فریای بکه‌وێت و لهخهشمی خوا ده‌ربازی بکات، سه‌رکه‌وتووش نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['18']['44'] = 'ئا له‌و کاتانه‌داو له‌و جۆره حاڵانه‌دا یارمه‌تی و کۆمه‌ك ته‌نها له خوا، په‌روه‌ردگاری حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت، هه‌ر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووه، چاکترین سه‌رئه‌نجامیش چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌رانه.'; $TRANSLATE['30']['18']['45'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و ڕووه‌کی زه‌وی به‌هۆیه‌وه به‌یه‌کدا دێن، له دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌و ڕووه‌ك و گژو گیایه) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی ورد‌و خاش، ڕه‌شه‌با به‌م لاو لادا بڵاوی ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['18']['46'] = 'ماڵ و سامان و وه‌چه، زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت و ئومێد‌و هیوای چاکتریشی لێ ده‌کرێت بۆ خاوه‌نه‌کانیان.'; $TRANSLATE['30']['18']['47'] = 'ڕۆژێك دێت که کێوه‌کان له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نین و گۆشه‌و که‌ناری زه‌وی به‌زه‌قی ده‌بینیت، له‌کاتێکدا هه‌موو خه‌ڵکیشمان کۆ کردۆته‌وه‌و که‌سیشمان لێ به‌جێ نه‌هێشتوون.'; $TRANSLATE['30']['18']['48'] = 'ئه‌و ڕۆژه سه‌رجه‌م نه‌وه‌ی ئاده‌م، ڕیز کراون له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارا، خوای گه‌وره ڕوو به‌کافران ده‌فه‌رموێت: سوێند بێت واهاتنه‌وه بۆ لامان هه‌ر وه‌ك له سه‌ره‌تادا دروستمان کردوون (به‌ڕووتی بێ ماڵ و سامان و... هتد) له‌حاڵێکدا که ئێوه گومانتان وابوو، واشتان ده‌وت که هه‌رگیز کاتێکمان دیاری نه‌کردووه بۆ لێپرسینه‌وه‌تان.'; $TRANSLATE['30']['18']['49'] = 'نامه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌ر که‌س داده‌نرێت، (ئیمانداران دڵخۆشن) به‌ڵام تاوانباران ده‌بینیت دڵه له‌رزێ و دڵه ڕاوکێیانه له کار‌و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ندی تۆمار کراویان، بۆیه ده‌ڵێن: هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه؟! هیچ گوناهێکی ورد‌و درشت به‌جێ ناهێڵێت به‌ڵکو هه‌مووی تۆمار کردوه، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچیان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه) ئاماده‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات.'; $TRANSLATE['30']['18']['50'] = 'ئێمه کاتێك به فریشته‌کانمان وت سوژده‌به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌ر هه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبلیس که له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان بوو به‌هۆی ئه‌وه‌وه له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو، ئایا ڕه‌وایه که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وان دوژمنی هه‌میشه‌یی ئێوه‌ن، ئای که چه‌نده کارێکی خراپ و ناڕه‌وایه بۆ سته‌مکاران که له جیاتی خوا دوژمنێکی وه‌ك شه‌یتانیان داناوه‌و گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['18']['51'] = 'وه‌نه‌بێت من له‌کاتی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ئه‌وانم ئاماده کردبێت، بگره هه‌تا له دروست بوونی خۆشیان ئاگادارنین، به‌ڕاستی من هه‌رگیز ئه‌وانه‌ی خه‌ڵك گومڕا ده‌که‌ن نه‌مکردووه به‌یارمه‌تیده‌ری خۆم و پشتم پێ نه‌به‌ستوون.'; $TRANSLATE['30']['18']['52'] = 'ڕۆژێك دێت که خوا له هاوه‌ڵگه‌ران ده‌پرسێت و پێیان ده‌ڵێت: کوا ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، جا بانگیان لێ ده‌که‌ن و هاواریان لێده‌که‌ن، (به‌ڵام بێ سووده) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه، ئیتر بۆ هه‌میشه سزای سه‌خت ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['18']['53'] = '(ئا له‌و گیر خواردنه‌دا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان بێگومان ده‌چنه ناوی و تێکه‌ڵی ده‌بن، هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌ربازبن.'; $TRANSLATE['30']['18']['54'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرن) له کاتێکدا ئینسان له هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له شت ده‌کۆڵێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['18']['55'] = 'خه‌ڵکی خوانه‌ناس هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێیاندا تا باوه‌ڕ بهێنن کاتێك که هیدایه‌تیان بۆ ڕه‌وانه کراوه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن له په‌روه‌ردگاریان، مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که یاسای پێشینان به‌سه‌ریاندا بسه‌پێت (به له‌ناو بردنیان) یاخود سزا ڕوو به‌ڕوویان بێته‌وه (له قیامه‌تدا).'; $TRANSLATE['30']['18']['56'] = 'ئێمه پێغه‌مبه‌ران ته‌نها به‌مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر نه‌بێت نانێرین که‌چی ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون هه‌ر موجاده‌له‌و ده‌مبازی ده‌که‌ن به به‌ڵگه‌ی پڕوپووچ، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌تاڵ بکه‌نه‌وه‌و بیترازێنن، هه‌روه‌ها نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی من و ئه‌وه‌ی ئه‌وانی پێ هۆشیار کراوه‌ته‌وه کردویانه به‌گاڵته.'; $TRANSLATE['30']['18']['57'] = 'کێ له‌وه سته‌مکارتره که یاداوه‌ری کرابێت به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رگێڕاون و لووتی به‌رز گرتووه‌و ئه‌وه‌شی له یاد کردووه که چ ده‌ستپێشکه‌ریه‌کی کردووه له گوناهو تاوان، ئێمه به‌ڕاستی په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن و قورسی و که‌ڕیشمان کردۆته گوێیانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و دینداری، ئه‌وه هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن.'; $TRANSLATE['30']['18']['58'] = 'په‌روه‌ردگاری تۆ لێخۆشبووه‌و خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، ئه‌گه‌ر به‌کرده‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بکات هه‌موویان به خێرایی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌سزای سه‌خت دایاندهگرێت، به‌ڵکو کاتی دیاریکراویان بۆ هه‌یه (هه‌ر کاتێك یه‌خه‌ی پێ‌گرتن) هه‌رگیز په‌نایه‌کیان ده‌ست ناکه‌وێت بێجگه له په‌نای خوا.'; $TRANSLATE['30']['18']['59'] = 'ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه‌و بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه.'; $TRANSLATE['30']['18']['60'] = '(یادیان بێنه) کاتێك مو‌سا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت).'; $TRANSLATE['30']['18']['61'] = 'کاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌کان که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سه‌فه‌ر، فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌زی بۆوه‌و ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرته‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['18']['62'] = 'جا کاتێك تێپه‌ڕین (له‌و شوێنه‌و، له جێیه‌کی تر لایاندا) مو‌سا به‌هاوه‌ڵه‌که‌ی وت: ئاده‌ی خواردنه‌که‌مان بهێنه، چونکه به‌ڕاستی له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین.'; $TRANSLATE['30']['18']['63'] = 'لاوه‌که وتی: ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و کاته‌ی که چووینه سه‌ر به‌رده گه‌وره‌که (بۆ حه‌وانه‌وه) من بیرم چوو باسی ماسیه‌که‌ت بۆ بکه‌م، که‌سیش له بیری نه‌بردمه‌وه شه‌یتان نه‌بێت، که بۆتی باس بکه‌م، له‌ڕاستیدا ئه‌و ماسیه (زیندوو بۆوه‌و) به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر خۆی کرد به‌ناو ده‌ریادا.'; $TRANSLATE['30']['18']['64'] = 'مو‌سا علیه السلام وتی: هه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئێمه ده‌مانویست (واته: ده‌بوو ئا له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕێ بوینایه) ئیتر به ناچاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که به جێیان هێشتبوو.'; $TRANSLATE['30']['18']['65'] = 'له‌وێ به به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌کانی ئێمه ئاشنا بوو که له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌رمان کردبوو‌و زانست و زانیاری تایبه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشیبوو، مو‌سا علیه السلام پێی وت: ئایا مۆڵه‌تم ده‌ده‌یت که شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانست و زانیاریه‌ی پێت به‌خشراوه منیش به‌هره‌دار بکه‌یت؟'; $TRANSLATE['30']['18']['66'] = 'مو‌سا (علیه وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم ده‌ده‌یت شوێنت بکه‌وم؟ تا له‌و زانسته‌ی -له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه- فێرکراویت، منیش فێر بکه‌یت و نیشانمی بده‌ی، به‌ڵکو که‌ڵکی لێ وه‌رگرم له کاروبارمدا.'; $TRANSLATE['30']['18']['67'] = 'زاناکه وتی: به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر ڕه‌فیتارو کردارم، چونکه من شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌م و تۆ له نهێنیه‌که‌ی تێناگه‌یت).'; $TRANSLATE['30']['18']['68'] = 'جا چۆن خۆده‌گریت له به‌رامبه‌ر شتێکه‌وه که هه‌واڵت لێی نیه و ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری نازانیت.'; $TRANSLATE['30']['18']['69'] = 'مو‌سا وتی: ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت خۆڕاگر ده‌بم و له هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم.'; $TRANSLATE['30']['18']['70'] = 'زاناکه وتی: جا ئه‌گه‌ر شوێنم که‌وتیت ئه‌وه پرسیارم له‌هیچ شتێك لێ مه‌که، هه‌تا خۆم له نهێنیه‌که‌ی ئاگادارت نه‌که‌م.'; $TRANSLATE['30']['18']['71'] = 'هه‌تا کاتێك پێکه‌وه ده‌رچوون و سواری که‌شتیه‌که بوون، زاناکه ده‌ستی کرد به کون کردن و عه‌یبدار کردنی، مو‌سا (خۆی پێنه‌گیراو) وتی: باشه، ئاخر، ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتیه کون ده‌که‌یت، ده‌ته‌وێت هه‌رچی سه‌رنشینه‌کانی هه‌یه نوقمی بکه‌یت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناشایسته‌ی گه‌وره‌ت کرد!!'; $TRANSLATE['30']['18']['72'] = 'زاناکه وتی: نهم وت: تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت!!.'; $TRANSLATE['30']['18']['73'] = 'مو‌سا وتی: لێم مه‌گره چونکه مه‌رجه‌که‌م فه‌رامۆش کرد‌و فێربوونی ئه‌م زانیاریه‌ی که ده‌مه‌وێت له تۆوه فێربم له‌سه‌رم قورس و گران مه‌که.'; $TRANSLATE['30']['18']['74'] = '(دوایی دابه‌زینه سه‌ر وشکانی) که‌وتنه ڕێ، هه‌تا گه‌یشتنه منداڵێك، زاناکه گرتی و کوشتی، مو‌سا وتی: سه‌یره، ئه‌وه بۆچی که‌سێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانێکی وای کردبێت و (شایسته‌ی کوشتن بێت) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌وات ئه‌نجامدا!!'; $TRANSLATE['30']['18']['75'] = 'زاناکه وتی: پێم نه‌وتیت که به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگریت و دان به‌خۆتدا بگریت.'; $TRANSLATE['30']['18']['76'] = 'مو‌سا وتی: ئه‌گه‌ر دوای ئه‌مه پرسیاری هه‌ر شتێکی ترم لێ کردیت، ئه‌وه هاوڕێیه‌تیم مه‌که، به‌ڕاستی به‌ڕای من مافی خۆته و له‌ڵایه‌ن منه‌وه لێ بوردراویت (چونکه من به‌ئاسانی له هه‌ڵسوکه‌وتی تۆ تێناگه‌م).'; $TRANSLATE['30']['18']['77'] = 'پاشان ده‌رچوون و ڕۆشتن هه‌تا گه‌یشتنه ناو خه‌ڵکی شارۆچکه‌یه‌ک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان له خاڵکه‌که کرد، که‌چی ده‌ستیان نا به ڕوویانه‌وه و میوانداریان لێ نه‌کردن، ئه‌وسا له‌ناو شاره‌که‌دا دیوارێکیان به‌دی کرد خه‌ریکبوو ده‌ڕوخا، به‌ڵام زاناکه هه‌ڵیچنیه‌وه‌و چاکی کرده‌وه‌و به‌رزی کرده‌وه، مو‌سا وتی: ئه‌گه‌ر بتویستایه، ئه‌وه کرێیه‌کت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره وه‌رده‌گرت (ده‌ماندا به‌خۆراک پیی تێر ده‌بووین).'; $TRANSLATE['30']['18']['78'] = 'زاناکه وتی: ئیتر ئالێره به دواوه کاتی جیابوونه‌وه‌ی نێوانی من و تۆیه، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار ده‌که‌م له حه‌قیقه‌ت و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تتوانی ئارام بگریت له به‌رامبه‌ریانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['18']['79'] = 'ئه‌و که‌شتیه‌ی (عه‌یبدارم کرد چه‌ند هه‌ژارێک خاوه‌نی بوون له ده‌ریادا کاریان ده‌کرد، جا منیش ویستم عه‌یبداری بکه‌م، له‌کاتێکدا له‌و ناوه‌دا پاشایه‌ک هه‌بوو که هه‌موو که‌شتیه‌کی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['18']['80'] = 'منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێ دینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکه هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکه‌شی و لاساریی پێوه دیار بوو).'; $TRANSLATE['30']['18']['81'] = '(به‌و کاره‌مان) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له‌جیاتی ئه‌و) پاکترو چاکتریان پێ ببه‌خشێت و به‌منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهرابانتر به‌هره‌وه‌ریان بکات (منداڵه‌که‌ش به‌هه‌شتی بێت).'; $TRANSLATE['30']['18']['82'] = 'دیواره‌که‌ش که چاکم کرده‌وه، خاوه‌نه‌که‌ی دوو منداڵی هه‌تیووی شارۆچکه‌که بوون، له‌ژێریدا گه‌نجینه‌یه‌کی (زێڕو زیویان) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه، باران و لافاو ده‌ری ده‌خست و ئه‌و خه ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه دوو منداڵه‌ش خواناس و چاک بوو، جا په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێک گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت که گه‌وره و به‌هێزبن، ئه‌وسا ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له خۆوه نه‌کردووه، ئیتر ئه‌وه بوو ڕاز و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێک ئانجامم ده‌دان.'; $TRANSLATE['30']['18']['83'] = 'ده‌رباره‌ی (ذو القرنین) یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، پێیان بڵێ: گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م.'; $TRANSLATE['30']['18']['84'] = 'ئێمه توانا و ده‌سه‌ڵاتمان له زه‌ویدا پێ به‌خشی بوو، بۆ هه‌رشتێکی پێویستی ئه‌و سه‌رده‌مه هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو.'; $TRANSLATE['30']['18']['85'] = 'ئه‌ویش که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رده‌گرت.'; $TRANSLATE['30']['18']['86'] = '(خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌کانی خۆرئاوا، (که‌وا ده‌هاته به‌رچاو) له گۆمێکی قوڕاودا، ڕۆژ، ئاوا ده‌بێت، له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وت له قه‌ومێکی (خوانه‌ناس و بێ دین)، ئێمه‌ش پێمان وت: ئه‌ی (ذو القرنین) یان ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوفر و تاوانیان به‌رده‌وام بوون) یان چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (ئه‌گه‌ر شوێنی ئیمان و چاکه نه‌که‌وتن).'; $TRANSLATE['30']['18']['87'] = '(ذو القرنین) وتی: بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌مکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین، له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['18']['88'] = 'به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه پاداشتی چاک بۆ ئه‌وه، له‌مه‌ودوا قسه‌ی خۆش و فه‌رمانی ئاسان و کاری سووکی ده‌ده‌ین به‌سه‌ردا.'; $TRANSLATE['30']['18']['89'] = 'له‌وه‌ودوا که‌ڵکی ته‌واوی له هۆکاره‌کان وه‌رگرت و به‌شوێنیاندا گه‌ڕا.'; $TRANSLATE['30']['18']['90'] = 'هه‌تا کاتێک گه‌یشته ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی (دوور)، بینی خۆر هه‌ڵدێت له‌سه‌ر قه‌ومێک که په‌ناگایه‌کیان نیه تا له‌تینی خۆیان بپارێزن.'; $TRANSLATE['30']['18']['91'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتاری کرد، که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆرئاوادا کردی، بێگومان ئێمه به‌ته‌واویی ئاگاداربووین له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['18']['92'] = 'له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌ستبه‌رداری هۆکاره‌کان نه‌بوو، به‌شوێنیاندا گه‌ڕا.'; $TRANSLATE['30']['18']['93'] = 'هه‌تا کاتێک گه‌یشته نێوان هه‌ردوو به‌ربه‌سته‌که، که له نێوانیاندا قه‌ومێک هه‌بوو که له هیچ قسه‌یه‌ک تێ نه‌ده‌گه‌یشتن (مه‌گه‌ر زۆر به‌ده‌گمه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['18']['94'] = 'کاتێک ده‌سه‌ڵاتی (ذو القرنین) یان بینی وتیان: ئه‌ی (ذو القرنین) به‌ڕاستی یه‌ئجوج و مه‌ئجوج تۆوی خراپه و تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، تا به‌ربه‌ستێک له نێوان ئێمه و ئه‌واندا دروست بکه‌یت؟'; $TRANSLATE['30']['18']['95'] = '(ذو القرنین) وتی: ئه‌و ده‌سه‌ڵات و زانیاری و شتانه‌ی په‌روه‌ردگارم پێی به‌خشیووم چاکتره بۆ من (له پاره و سامان) جا ئێوه به‌هێزی بازوو یارمه‌تیم بده‌ن تا به‌ربه‌ستێکی به‌هێز له نێوان ئێوه و ئه‌واندا دروست بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['18']['96'] = 'پارچه ئاسنم بۆ بهێنن و (که‌ڵه‌که‌ی بکه‌ن) هه‌تا ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ری هه‌ردوو کێوه‌که‌ی پڕ کرد، ئه‌وسا فه‌رمانیدا، تا به (موشه‌ده‌مه) فوو بکه‌ن له‌و ئاگره‌ی که له ژێریدا کرابۆوه، هه‌تا کاتێک هه‌مووی کرد به ئاگر، ئینجا (ذو القرنین) وتی: ئاده‌ی مسی تواوه‌م بۆ بهێنن تا بیکه‌م به‌سه‌ریدا (مس له‌گه‌ڵ ئاسندا تێکه‌ڵ بکرێت پێکهاته‌یه‌کی به‌هێزی لێ دروست ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['18']['97'] = 'ئه‌وسا ئیتر (یه‌ئجوج و مه‌ئجوج) نه توانیان سه‌ربکه‌ون، نه توانیان کوناو ده‌ری بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['18']['98'] = '(ئه‌وسا ذو القرنین) وتی: دروستکردنی ئه‌م به‌ربه‌سته ڕه‌حمه‌تێک بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه، ئینجا کاتێک په‌روه‌ردگارم بڕیاری تێکدانی بدات، ورد و خاشی ده‌کات، بێگومان به‌ڵێنی په‌روه‌ردگارم حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['18']['99'] = 'له‌و ڕۆژه به‌دواوه وازمان لێهێنان تا وه‌ک شه‌پۆل به‌ناو یه‌کدا بێن، یاخود وازمان لێهێنان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی (که به‌ربه‌سته‌که ده‌شکێت و به په‌له) وه‌کو لێشاودێنه ده‌رێ و شه‌پۆل ده‌ده‌ن به‌ناو یه‌کدا (که یه‌کێکه له نیشانه‌کانی کۆتایی هاتنی دنیا)، ئه‌وسا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، به‌و هۆیه‌وه هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی به ته‌واوی کۆ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ موحاسه‌به و لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['18']['100'] = 'ئیتر ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ نیشانی کافران ده‌ده‌ین و به‌ته‌واوی ده‌ری ده‌خه‌ین (هه‌مووشیانی تیادا کۆ ده‌که‌ینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['18']['101'] = 'ئه‌وانه‌ی که په‌رده به‌سه‌ر چاویاندا هاتبوو (نه‌یانده‌ویست نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداری ئێمه ببینن) و یادی ئێمه بکه‌ن و توانای بیستنی (قورئانی ئێمه‌یان نه‌بوو، حه‌زیان لێ نه‌ده‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['18']['102'] = 'ئایا ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون وا ده‌زانن که هه‌روا بۆیان ده‌چێته سه‌رو چاوپۆشی‌یان لێ ده‌که‌ین له کاتێکدا که ئه‌وان به‌نده‌کانی ئێمه ده‌که‌نه یارو یاوه‌ری خۆیان و پشت به‌وان ده‌به‌ستن و ئێمه فه‌رامۆش ده‌که‌ن، ئه‌وانه بابزانن که به‌ڕاستی ئێمه دۆزه‌خمان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان که‌له‌وێ داده‌به‌زن و نیشته‌جێ ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['18']['103'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵی ئه‌و که‌سانه‌تان بده‌مێ که له کار‌و کرده‌وه‌یاندا زۆر زه‌ره‌رمه‌ند و خه‌ساره‌تمه‌ندن؟!'; $TRANSLATE['30']['18']['104'] = '(ئه‌وانه) ئه‌و که‌سانه‌ن که هه‌وڵ و کۆششیان له‌ژیانی دنیادا، به‌زایه و به‌هه‌ده‌ر چووه به‌مه‌رجێک وایان ده‌زانی که به‌ڕاستی کاری چاک ده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی ڕه‌وا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['18']['105'] = 'ئه‌وانه که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان نه‌بووه‌و به‌نیازی ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گای خوایی نه‌بوون، ئیتر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌کانیان بێ نرخ و پووچ بووه‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هیچ جۆره بایه‌خ و نرخێکیان بۆ دانانێین.'; $TRANSLATE['30']['18']['106'] = 'ئه‌وانه پاداشتیان ئاگری دۆزه‌خه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بوو و گاڵته‌جاڕیان به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کان و پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['18']['107'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئێمه هه‌ر له زووه‌وه به به‌هه‌شتی فیرده‌وسمان بۆ ئاماده کردوون، تا له‌وێ دابه‌زن و ژیانی کامه‌رانی تیایدا به‌رنه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['18']['108'] = 'ژیانیان تیایدا به‌رده‌وام و نه‌بڕاوه‌یه، نایانه‌وێت بگوێزرێنه‌وه بۆ شوێنێکی تر (له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['18']['109'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ریا هه‌مووی مره‌که‌ب بێت و زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارمی پێ بنووسرایه، ده‌ریا ته‌واو ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی زانست و زانیاری په‌روه‌ردگارم ته‌واو ببێت، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌ریاش بهێنن و بیکه‌نه مره‌که‌ب، چونکه زانست و زانیاری په‌روه‌ردگار کۆتایی نایه و بێ سنووره.'; $TRANSLATE['30']['18']['110'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێیان) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاده‌میزادێکم وه‌ک ئێوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه وه‌حی و نیگام بۆ دێت (ئه‌م ڕاستیه‌تان تێبگه‌یه‌نم) که: بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت، به‌خۆ‌شنودیه‌وه با کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و دروست ئه‌نجام بدات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له په‌رستندا هیچ که‌سێک نه‌کاته هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆی.'; $TRANSLATE['30']['19']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['19']['2'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئه‌م باسه) باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته، ده‌رباره‌ی به‌نده‌ی خۆی زه‌که‌ریا.'; $TRANSLATE['30']['19']['3'] = 'کاتێک له (په‌رستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی.'; $TRANSLATE['30']['19']['4'] = 'وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['19']['5'] = 'به‌ڕاستی من له‌وه ترساوه‌م که خزم و خوێشان عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌گه‌ردان بن، (چونکه که‌سێکی وایان تیادا به‌دی ناکه‌م که شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت، خۆت ده‌زانیت) خێزانکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['6'] = 'تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌رربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه به‌که‌سێکی وا، که‌تۆش و به‌نده چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن (ئه‌وه‌نده چاکه‌کارو چاکه‌خوازو دیندار بێت).'; $TRANSLATE['30']['19']['7'] = 'خوای گه‌وره نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه.'; $TRANSLATE['30']['19']['8'] = 'زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا به چ شێوه‌یه‌ک کوڕم پێ ده‌به‌خشیت، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم منداڵی نابێت و منیش گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ککه‌وته‌یی (به‌ڵام هه‌موو شت لای تۆ ئاسانه).'; $TRANSLATE['30']['19']['9'] = 'وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕیاری داوه و فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره لای من زۆر ئاسانه، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هه‌بووه نه بوون)...'; $TRANSLATE['30']['19']['10'] = 'زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه تا‌دڵنیابم، که ئه‌و مژده‌یه هاتۆته‌دی، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه‌ت ئه‌وه‌یه (له‌سه‌ر بوونی ئه‌و کوڕه) که تۆ نا‌توانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به ڕۆژه‌کانیه‌وه) قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت!'; $TRANSLATE['30']['19']['11'] = '(ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['19']['12'] = '(پاشان که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێدا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، به دادوه‌رێکی ڕێک و پێک کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['19']['13'] = 'یه‌حیا دڵ و ده‌روونێکی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و پاک و خاوێنی هه‌بوو که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێمان به‌خشیبوو و ئه‌و زۆر خواناس و پارێزگار بوو.'; $TRANSLATE['30']['19']['14'] = 'هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، وه‌نه‌بێت ئه‌و که‌سێکی دڵره‌ق و یاخی و ناله‌بار بوو بێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['15'] = 'درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیت له ڕۆژه‌دا که له دایک بوو و له‌و ڕۆژه‌دا که وه‌فات ده‌کات، له‌و ڕۆژه‌شدا که هه‌ڵده‌ستێت و زیندوو ده‌بێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['16'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه، کاتێک که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقد‌س) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی).'; $TRANSLATE['30']['19']['17'] = 'ئینجا له‌نێوان خۆی و ئه‌واندا په‌رده‌یه‌کی ڕایه‌ڵ کرد (تادوور له‌خه‌ڵکی به‌سۆزه‌وه خواپه‌رستی بکات) ئێمه‌ش جوبرهئیلی فریشته‌مان نارد بۆ لای، وه‌کو به‌شه‌رێکی ته‌واو (خۆی خسته به‌رچاوی).'; $TRANSLATE['30']['19']['18'] = 'مه‌ریه‌م وتی: به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم به خوای میهره‌بان له تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی به ته‌قواو له‌خواترس بیت.'; $TRANSLATE['30']['19']['19'] = 'جوبره‌ئیل وتی: (مه‌ترسه) دڵنیابه من ته‌نها نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم.'; $TRANSLATE['30']['19']['20'] = 'مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم.'; $TRANSLATE['30']['19']['21'] = 'جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['22'] = 'ده‌ستبه‌جێ مه‌ریه‌م سکی پڕ بوو، (به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێکی دوور ڕۆیشت.'; $TRANSLATE['30']['19']['23'] = 'ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قه‌دی دارخورمایه‌ک، (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه) ده‌یوت: پێش ئه‌م حاڵته بمردمایه‌و وه‌ک شتێکی بێ نرخ فه‌رامۆش بکرامایه.'; $TRANSLATE['30']['19']['24'] = '(ئه‌و منداڵه‌ی که له داوێنی به‌ربۆوه) له ژێریه‌وه (بانگی کرد‌و وتی: دایه گیان) خه‌فه‌ت مه‌خۆ، ئه‌وه‌ته په‌روه‌ردگارت به به‌رده‌متدا جۆگه‌له‌یه‌کی جاری کردووه.'; $TRANSLATE['30']['19']['25'] = 'ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه‌داوه) که‌مێک ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['26'] = 'ئینجا له‌و خورمایه بخۆ، له‌و ئاوه‌یش بخۆره‌وه، خه‌میشت نه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکت له خه‌ڵکی بینی و (پرسیاری لێ کردی)، ئه‌وه به ئیشاره‌ت تێی بگه‌یه‌نه پێی بڵێ: به‌ڕاستی من بڕیارمداوه و نه‌زرم کردووه به ڕۆژوو بم بۆ خوای میهره‌بانم، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مڕۆ من هه‌رگیز قسه له‌گه‌ڵ که‌سدا ناکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['19']['27'] = 'ئه‌وسا مه‌ریه‌م منداڵی نازداری خۆی له باوه‌ش گرت و بردی بۆ لای خزم و که‌س و کاری (هه‌موو به‌سه‌رسامیه‌وه) وتیان: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی کارێکی ناله‌بارو ئابڕووبه‌رت ئه‌نجامداوه.'; $TRANSLATE['30']['19']['28'] = 'ئه‌ی خوشکی هاروون (له‌به‌ر ته‌قواو خواناسی ئه‌و ناز ناوه‌یان پێدابوو) تۆ نه باوکت که‌سێکی خراپ و (شه‌رواڵ پیس بووه) نه دایکیشت ئافره‌تێکی داوێن پیس!!'; $TRANSLATE['30']['19']['29'] = '(مه‌ریه‌میش هیچی نه‌گوت) به‌ڵکو ئاماژه‌ی بۆ ڕۆڵه‌ی نازداری کرد (تا له‌و بپرسن)، هه‌موو (به سه‌رسامیه‌وه) وتیان: چۆن قسه له‌گه‌ڵ منداڵی ناو بێشکه‌دا ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['30'] = '(ئینجا منداڵی ساوا هاته گفت و به‌ده‌نگه ناسکه‌که‌ی) وتی: به‌ڕاستی من به‌نده‌ی خوام، کتێبی ئینجیلی پێ به‌خشیووم و کردوومی به پێغه‌مبه‌ری خۆی.'; $TRANSLATE['30']['19']['31'] = 'منی موباره‌ک و پیرۆزیش کردووه له هه‌ر کوێدا بم و ئامۆژگاری کردووم که نوێژه‌کانم ئه‌نجام بده‌م و له زه‌کاتدانیش درێغی نه‌که‌م هه‌تا له ژیاندا هه‌م.'; $TRANSLATE['30']['19']['32'] = '(هه‌روه‌ها فه‌رمانی پێداوم که) چاک ڕه‌فتار بم له‌گه‌ڵ دایکم دا و نه‌یکردووم به‌که‌سێکی زۆرداو به‌دره‌فتار..'; $TRANSLATE['30']['19']['33'] = 'سڵاوی په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ره ئه‌و ڕۆژه‌ی که له‌دایک بووم و ئه ڕۆژه‌ش که ده‌مرم، ئه‌و ڕۆژه‌ش که زیندوو ده‌کرێمه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['34'] = 'ئا ئه‌وه‌یه عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، هه‌ر ئه‌وه‌شه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌رباره‌ی، که ئه‌وانه (واته جووه‌کان) گومان به‌ده‌وریدا دروست ده‌که‌ن (گاوران، به‌کوڕی خوا له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['19']['35'] = 'بێگومان ناگونجێت بۆ خوای گه‌وره، که‌س بکاته ڕۆڵه‌ی خۆی (چونکه پێوستی پێی نیه) پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌وه، کاتێک هه‌رشتێک بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت که فه‌رمان بدات و بڵێت: ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['36'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، که‌وابوو بیپه‌رستن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست (ڕێبازی دینداری و سه‌رفرازی هه‌ردوو جیهان).'; $TRANSLATE['30']['19']['37'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕاستیانه‌دا) ئینجا یه‌کسه‌ر گرۆو ده‌سته‌کان له نێو خۆیاندا ڕاو بۆچوونی جیاوازیان بۆ په‌یدا بوو، هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن و (بڕوا به‌و ڕاستیانه ناکه‌ن) کاتێک قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت و دیمه‌نی سامناک و به‌سه‌رهاتی گه‌وره ده‌بینن (که ئێسته به‌دووری ده‌زانن).'; $TRANSLATE['30']['19']['38'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی (که ئه‌و خوانه‌ناسانه) ئاماده ده‌کرێن و دێن بۆ لامان، (زۆر سه‌یره!) ئای که چه‌نده ده‌زگای بیستن و بینینیان به‌هێزه، به‌ڵام سته‌مکاران ئه‌مڕۆ له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژین.'; $TRANSLATE['30']['19']['39'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، سته‌مکاران ئاگادار بکه له ڕۆژی ئاهو ناڵه و په‌شیمانی کاتێک کار له کار ترازاوه، له‌کاتێکدا ئه‌وانه له غه‌فڵه‌تدان و باواڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['19']['40'] = 'به‌ڕاستی سه‌ره‌نجام هه‌رئێمه ده‌بینه‌وه خاوه‌ن و میراتگری سه‌ر زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له سه‌ریه‌تی و بۆ لای ئێمه‌ش ده‌گه‌رێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['41'] = 'هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی (گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی) ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه بگێڕه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌کی ڕاستگۆ بوو، له پێغه‌مبه‌رانیش بوو.'; $TRANSLATE['30']['19']['42'] = 'کاتێک به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم! ئه‌وه تۆ بۆچی شتێک ده‌په‌رستیت که نه‌گوێ بیسته، نه‌که‌س به‌رچاو ڕوون و ڕۆشنبیر ده‌کات، نه هیچ سوودێکت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['43'] = 'ئه‌ی باوکی به‌نرخم! به‌ڕاستی ئه‌و زانستی و زانیاریه‌ی که بۆ من هاتووه، (ده‌رباره‌ی ده‌سه‌ڵات و توانای به‌دیهێنه‌ری ئه‌م جیهانه) بێگومان بۆ تۆ نه‌هاتووه، که‌واته په‌یڕه‌وی من بکه ڕێنمووییت ده‌که‌م بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['19']['44'] = 'ئه‌ی باوکی ئازیزم! شه‌یتان مه‌په‌رسته، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان یاخی یه له خوای میهره‌بان و سه‌رکه‌شیی کردووه.'; $TRANSLATE['30']['19']['45'] = 'ئه‌ی باوکی به‌رێزم! به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌ک له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه یه‌خه‌ت پێ بگرێت، ئه‌وکاته ئیتر ده‌بیته یارو یاوه‌رو پشتتگیری شه‌یتان.'; $TRANSLATE['30']['19']['46'] = '(باوکی ئیبراهیم به‌سه‌غڵه‌تیه‌وه) وتی: بۆچی ئه‌ی ئیبراهیم تۆ (ئه‌وه‌نده) له خواکانی من بێزاری، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و واز نه‌هێنیت (چاوپۆشیت لێ ناکه‌ن و) بێگومان به‌رد بارانت ده‌که‌م، بڕۆ، ون به له‌به‌رچاوم هه‌ر نه‌تبینمه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['47'] = 'ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوو‌ن و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.'; $TRANSLATE['30']['19']['48'] = 'وا من دوور ده‌که‌ومه‌وه و که‌نارگیری ده‌که‌م، له ئێوه و له‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، من ته‌نها هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگارم ده‌به‌م و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستم، ئومێده‌وارم که په‌روه‌ردگارم نا‌ئومێد و ڕه‌نجه‌ڕۆم نه‌کات و دوعا‌و نزا‌و په‌رستنم لێ وه‌ربگرێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['49'] = 'جا کاتێک ئیبراهیم ڕۆیشت و دوور که‌وته‌وه له‌و خه‌ڵکه گومڕایه و له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئێمه ئیسحاقمان پێبه‌خشی و به ئیسحاقیش، یه‌عقوبمان به‌خشی، هه‌ریه‌ک له‌وانیشمان کرده پێغه‌مبه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['19']['50'] = 'ئێمه له ڕه‌حم و به‌خشنده‌یی خۆشمان هه‌موویانمان به‌هره‌وه‌ر کرد‌و ئێمه زمانی خه‌ڵکی دیندارمان هێناوه‌ته گۆ که (هه‌تا دنیا دنیایه) باسی ئه‌وانه به‌چاکی و پاکی و بڵندی بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['19']['51'] = 'یادی موساش باس بکه له قورئاندا، به‌ڕاستی ئه‌ویش که‌سێکی هه‌ڵبژارده و دڵسۆز‌و پێغه‌مبه‌ر فرستاده بوو.'; $TRANSLATE['30']['19']['52'] = 'له‌لای ڕاستی کێوی - طور - ه‌وه بانگمان لێ کرد، له‌کاتی گفتوگۆی نهێنیدا نزیکمان خسته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['53'] = 'هه‌روه‌ها به‌ره‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی خۆمان هاروونی برایمان کرده پێغه‌مبه‌ر و (هاوکار) بۆی.'; $TRANSLATE['30']['19']['54'] = 'ئیسماعیل یش باس بکه له قورئاندا، به ڕاستی ئه‌و له به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیدا ڕاستگۆ بوو، ئه‌و پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا بوو.'; $TRANSLATE['30']['19']['55'] = '(ئیسماعیل) هه‌میسشه‌و به‌رده‌وام، فه‌رمانی ده‌دا به خێزانی و خزمانی، که نوێژه‌کانیان (به ڕێک و پێکی و له کاتی خۆیدا) ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش فه‌رامۆش نه‌که‌ن و ئه‌و لای په‌روه‌ردگاری شیایسته‌ی ڕێز‌و ڕه‌زامه‌ندی بوو.'; $TRANSLATE['30']['19']['56'] = 'هه‌روه‌ها له قورئاندا باسی ئیدریس بکه، چونکه ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکی زۆر ڕاستکارو ڕاستگۆ بوو..'; $TRANSLATE['30']['19']['57'] = 'بۆیه ڕێزی زۆرمان لێگرت و پایه‌دارو به‌رزو بڵندمان کرد له جێگه و ڕێگه‌ی تایبه‌تدا.'; $TRANSLATE['30']['19']['58'] = 'ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوای گه‌وره نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕشتوون له پێغه‌مبه‌ران، له نه‌وه‌ی ئاده‌م و ئه‌وانه‌ش (که له که‌شتیه‌که‌دا) له‌گه‌ڵ نوح‌دا سوارمان کردن و له نه‌وه‌ی ئیبراهیم و یه‌عقوب و له‌وانه‌ی که هیدایه‌تمان داون و هه‌ڵمان بژاردوون، ئه‌وانه، هه‌رکاتێک ئایه‌ته‌کانی خوای میهره‌بانیان به‌سه‌ردا بخوێنرێته‌وه، به په‌له سوژده ده‌به‌ن و ئه‌سرین له دیده‌یان ده‌بارێت، (له سۆز‌و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریان دڵانی پڕ له نوورو ئیمانیان ده‌کوڵێت) و ده‌گرین.'; $TRANSLATE['30']['19']['59'] = 'له دوای ئه‌وان که‌سانێک له نه‌وه‌کانیان بوونه جێ‌نشین، که نوێژه‌کانیان به‌زایه دا‌و شوێنی ئاره‌زووه‌کانی نه‌فسیان که‌وتن، ئه‌وانه تووشی گومڕای و سه‌رگه‌ردانی و سزا ده‌بن (له دنیا‌و قیامه‌تدا).'; $TRANSLATE['30']['19']['60'] = 'جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراو ده‌هێنن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['61'] = 'ئه‌و به‌هه‌شته پڕ له باخه چڕانه‌ی که خوای میهره‌بان به‌ڵێنی به به‌نده‌کانی داوه له جیهانی شاراوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا، به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێته دی.'; $TRANSLATE['30']['19']['62'] = 'ئه‌وسا له‌وێ هیچ گوفتارێکی نابه‌جێ نابیسن، جگه له سڵاو کردن و (گوفتاری خۆش و به‌جێ) نه‌بێت، له به‌یانیان و ئێواراندا (له هه‌موو کاتێکدا) ڕزق و ڕۆزی (خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆش و به‌تام) بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['19']['63'] = 'ئه‌و به‌هه‌شت و شوێنه خۆشه، به‌و به‌ندانه‌مان ده‌به‌خشین و ده‌یانکه‌ینه خاوه‌نی، که خواناس و پارێزکارن.'; $TRANSLATE['30']['19']['64'] = '(ماوه‌یه‌ک وه‌حی وه‌ستا، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له فریشته جوبرهئیلی پرسی، خوای گه‌وره‌ش له قورئاندا وه‌ڵامی دایه‌وه): ئێمه ته‌نها به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت نه‌بێت دانابه‌زین، هه‌رچی داهاتوو ڕابوردوومان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه، وه‌نه‌بێت په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ شتێک فه‌رامۆش بکات.'; $TRANSLATE['30']['19']['65'] = 'ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، که‌واته، هه‌ر ئه‌و بپهرسته و زۆر به‌رده‌وام و خۆگربه له په‌رستنیدا، ئایا که‌س شک ده‌به‌یت هاوناوی ئه‌و و هاوتای ئه‌و بێت؟ (خاوه‌نی سیفه‌تی به‌رزو بڵندو پیرۆز بێت وه‌ک ئه‌و؟!).'; $TRANSLATE['30']['19']['66'] = 'ئاده‌میزادی (بێ باوه‌ڕ) ده‌ڵێت: ئایا کاتێک مردم، جارێکی تر له ئاینده‌دا زیندوو ده‌کرێمه‌وه؟!.'; $TRANSLATE['30']['19']['67'] = 'باشه ئاخر ئاده‌میزاد بۆ ئه‌وه یاد ناکات به‌ڕاستی ئێمه پێشتر ڕدوستمان کرد، هه‌ر هیچ نه‌بوو؟'; $TRANSLATE['30']['19']['68'] = 'سوێند به په‌روه‌ردگارت خوانه‌ناسان و شه‌یتانه‌کان کۆ ده‌که‌ینه‌وه، پاشان هه‌موویان به ده‌وری دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین و (ده‌یانخه‌ینه ناوی).'; $TRANSLATE['30']['19']['69'] = 'له‌وه‌ودوا له هه‌ر گرۆ و ده‌سته‌یه‌ک، ئه‌وانه ده‌رده‌کێشین که زۆر یاخی بوون له خوای میهره‌بان (دژایه‌تی دین و به‌رنامه‌که‌یان ده‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['19']['70'] = 'پاشان زۆرچاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌کێ له‌وانه له‌پێشترو شایسته‌تره به‌وه‌ی که زوو بخرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه (تا ببرژێت تیایدا).'; $TRANSLATE['30']['19']['71'] = 'ئێوه (خه‌ڵکینه) که‌ستان نی یه تێپه‌ڕ نه‌کات به‌سه‌ر دۆزه‌خدا، (ئیمانداران بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قه‌دری به‌هه‌شت و ڕه‌حمه‌تی خوا بزانن، کافران بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه ناوی) ئه‌م پێشهاته بڕیاردراوه هه‌ر جێبه‌جێ ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['72'] = 'له‌وه‌ودوا ئه‌وانه ڕزگار ده‌که‌ین که پارێزکارو خواناس بوون، سته‌مکارانیش له‌ناو دۆزه‌خدا به‌چۆکدا ده‌هێنین.'; $TRANSLATE['30']['19']['73'] = 'کاتێک ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا به ڕوون و ئاشکرا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: باشه کام له‌و دوو ده‌سته‌یه، جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش و ژیانی پڕ عه‌یش و نۆشی بۆ لواوه!! (نه‌فامان پێوه‌ریان ژیانی دنیای ته‌مه‌ن کۆتایه).'; $TRANSLATE['30']['19']['74'] = 'چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوداوه، که‌لوپه‌ل و ناوماڵیان له‌مان چاکتر بووه، سیما‌و قیافه‌شیان له‌مان ڕێک‌و پێکتر بووه (کوان؟... له کوێن؟... بۆ دیار نین؟...).'; $TRANSLATE['30']['19']['75'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ) بڵێ: ئه‌وه‌ی له گومڕایی دایه باهه‌رخوای میهره‌بان ته‌مه‌نی درێژ‌و ماڵ و سامان و دنیای پێ ببه‌خشێت (به‌چی ده‌چێت، بۆ کوێی ده‌بات، ئه‌په‌ڕی ئه‌وه‌یه) هه‌تا کاتێک ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ده‌بینن که‌لێیان ده‌کرێت، یان سزا‌و ئازاری دنیایه، یان به‌رپابوونی قیامه‌ته، جا خوانه‌ناسان له‌ئاینده‌دا ده‌زانن کێ جێگه و ڕێگه‌ی ناخۆشه‌و کێ له‌شکرو سه‌ربازانی لاوازه.'; $TRANSLATE['30']['19']['76'] = '(له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته‌به‌ر خوا زیاتر هیداتیان ده‌دات، به‌ڵام دڵنیابن کرده‌وه چاکه‌کان که به‌رهه‌میان ده‌مێنێته‌وه پاداشتیان چاکتره لای په‌روه‌ردگارت باشترین سه‌ره‌نجامیشه.'; $TRANSLATE['30']['19']['77'] = 'ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ت بینیووه، که باوه‌ڕی به‌ئایات و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نیه‌و ده‌ڵێت: سوێند به خوا من سامان و کوڕ‌و نه‌وه‌م پێ ده‌درێت!'; $TRANSLATE['30']['19']['78'] = 'باشه، ئاخۆ (ئه‌و به‌نده یاخیه) به‌نهێنی و شاراوه‌کانی زانیووه، یاخود به‌ڵێنی وه‌رگرتووه له خوای میهره‌بان (که دنیا به دڵی ئه‌و بێت؟!).'; $TRANSLATE['30']['19']['79'] = 'نه‌خێر، وانی یه (به‌دڵی ئه‌و نابێت) ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت له ئایینده‌دا تۆماری ده‌که‌ین له‌سه‌ری و سزای دوور و درێژی بۆ ساز ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['19']['80'] = 'بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یڵێت: به‌میراتی لێی ده‌سێنینه‌وه، به‌ته‌نهاش دێته لامان (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['19']['81'] = 'ئه‌و بێ باوه‌ڕانه له‌جیاتی خوا جۆره‌ها شتی تریان کردۆته خوای خۆیان تا پایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتیان (به‌خه‌یاڵی خۆیان) ده‌ست بکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['82'] = 'نه‌خێر، وانی یه (خه‌یاڵیان خاوه)، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌وان ده‌یپه‌رستن، (له ڕۆژی قیامه‌تدا) باواڕیان به‌په‌رستنی ئه‌وان نیه و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، (به‌ڵکو به سه‌ختی) دژایه‌تیان ده‌که‌ن و به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['19']['83'] = 'ئایا نا‌بینیت به‌ڕاستی ئێمه چۆن شه‌یتانه‌کان ده‌نێرینه سه‌ر خوانه‌ناسان، به‌گه‌رمی هانیان ده‌ده‌ن بۆ تاوان و گوناهو خراپه.'; $TRANSLATE['30']['19']['84'] = '(ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌له‌یان لێ مه‌که، چونکه بێگومان ئێمه به‌وردی هه‌ر هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یان به‌ژماره تۆمار ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['19']['85'] = 'ڕۆژێک دێت ئێمه ده‌سته ده‌سته خواناس و پارێزکاران بۆ لای خوای میهره‌بان به ڕێ ده‌که‌ین (تا به‌دیداری شادببن و بیانخاته به‌هه‌شته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['19']['86'] = 'تاوانبار‌و گوناهکارانیش به‌په‌له‌و به‌تینویه‌تی ڕابێچ ده‌که‌ین بۆ ناو دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['19']['87'] = 'ئه‌وانه خاوه‌نی تکا نین و که‌س تکایان بۆ ناکات، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که له‌کاتی خۆیدا خوای میهره‌بان به‌ڵێنی پێداوه که تکا بکات یان تکای بۆ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['88'] = '(جووله‌که و گاور‌و بت په‌رستان) ده‌یانوت: خوای میهره‌بان ڕۆڵه و نه‌وه‌ی بۆ خۆی داناوه!!'; $TRANSLATE['30']['19']['89'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی بوختانێکی ناقۆڵاو ده‌که‌ن و گوفتارێکی ناشایسه و سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڵێن.'; $TRANSLATE['30']['19']['90'] = 'خه‌ریکه ئاسمانه‌کان له ناقۆڵایی ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیه، له‌ت و په‌ت ببێت، زه‌وی خه‌ریکه شه‌ق به‌رێت و ڕؤبچێت، کێوه‌کانیش خه‌ریکه بکه‌ون و ورد و خاش ببن.'; $TRANSLATE['30']['19']['91'] = 'کاتێک که نه‌فامان بوونی ڕۆڵه و نه‌وه‌یان دایه پاڵ خوای میهره‌بان.'; $TRANSLATE['30']['19']['92'] = 'له‌کاتیکدا بۆ خوای میهره‌بان نه‌هاتووه و ڕه‌وا نیه که نه‌وه بۆ خۆی بڕیار بدات.'; $TRANSLATE['30']['19']['93'] = 'هیچ که‌سێک نی یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که به‌نده‌ی ملکه‌چی خوای میهره‌بان نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['94'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان هه‌ر هه‌موویانی سه‌رژمێر کردووه و یه‌ک یه‌ک ژماره‌ی کردوون (که‌سی لێ ون نابێت)، هه‌ر هه‌موویان ڕۆژی قیامه‌ت دێنه پێشه‌وه، بۆ لای به تاک و ته‌نها (بێ پاسه‌وان و بێ که‌س).'; $TRANSLATE['30']['19']['95'] = 'یه‌که یه‌که‌ی ئه‌وخه‌ڵکه به تاک و ته‌نهای دێت ئاماده ده‌کرێت له‌به‌رده‌م دادگای پڕ له دادوه‌ری خوادا.'; $TRANSLATE['30']['19']['96'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، له ئاینده‌دا خوای میهره‌بان سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ڕێزی (تایبه‌تیان) بۆ ئاماده ده‌کات، (هه‌روه‌ها له لایه‌ن فریشته‌کان و ئیمانداران و نیشته‌جێکانی به‌هه‌شته‌وه) خۆشه‌ویست و ڕێزدارن.'; $TRANSLATE['30']['19']['97'] = 'جا بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ئاسان کردووه و هه‌ر به‌زمانی تۆ ڕه‌وانه‌مان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ی پێ بده‌یت به‌پارێزکارو خواناسه‌کان، هه‌روه‌ها که‌سانی سه‌رسه‌خت و که‌لله‌ڕه‌قی پێ بترسێنێت.'; $TRANSLATE['30']['19']['98'] = 'ئێمه چه‌نده‌ها قه‌وم و خه‌ڵکی ناله‌بارمان پێش ئه‌مان له‌ناوبردووه، ئایا هه‌ست ده‌که‌یت که یه‌کێ له‌وانه مابێت، یان سرته‌یه‌ک، چرپه‌یه‌ک، مشه‌یه‌کیان، لێوه بێت؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['20']['2'] = 'ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئێمه ئه‌و قورئانه‌مان دانه‌به‌زاندووه بۆ سه‌ر تۆ تاتووشی خه‌فه‌ت و غه‌م و په‌ژاره ببیت.'; $TRANSLATE['30']['20']['3'] = 'به‌ڵکو یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له لێپرسینه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار ده‌ترسێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['4'] = 'قورئان، له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه به‌ش به‌ش دابه‌زیووه، که زه‌وی دروست کردووه و ئاسمانه بڵنده‌کانی به‌دی هێناوه.'; $TRANSLATE['30']['20']['5'] = 'خوای میهره‌بان به‌سه‌ر ته‌ختی فه‌مانڕه‌وایه‌تی خۆیه‌وه وه‌ستاوه (عه‌رشی ئه‌و زاته له سه‌رو حه‌وت چین ئاسمانه‌وه‌یه و له‌وێوه سه‌رپه‌رشتی هه‌موو به دیهێنراوه‌کان ده‌کات، سه‌رنجی لاپه‌ڕه 249 ئایه‌تی ژماره /2 الرعد).'; $TRANSLATE['30']['20']['6'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویداو هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه و هه‌رچی له ژێر خاکدایه (هه‌ر هه‌مووی) خوا خاوه‌نیانه.'; $TRANSLATE['30']['20']['7'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا قسه بکه‌یت، ئه‌وه بێگومان ئه‌و زاته به‌نهێنی و له نهێنیش په‌نهانتر ده‌زانێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['8'] = 'الله زاتێکه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، هه‌رچی ناوه پیرۆز‌و سیفاته جوانه‌کان هه‌یه هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['20']['9'] = 'ئه ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['10'] = 'کاتێک ئاگرێکی بینی (له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر، له شه‌وێکی ساردا، له بیابانی سینادا) به‌خێزانکه‌ی وت: ئێوه لێره بن، به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه، (با برۆم) به‌ڵکو سه‌لکه بزوتێکتان بۆ بهێنم، یان که‌سێکم ده‌ست بکه‌وێت ڕێنموویم بکات.'; $TRANSLATE['30']['20']['11'] = 'جا کاتێک نزیکی ئاگره‌که بۆوه، بانگی لێ‌کرا: ئه‌ی مو‌سا..'; $TRANSLATE['30']['20']['12'] = 'دڵنیابه من په‌روه‌ردگاری تۆم، که‌واته پێڵاوه‌کانت دا بکه‌نه، چونکه بێگومان تۆ له دۆڵی پیرۆزی - طوی- دایت.'; $TRANSLATE['30']['20']['13'] = 'منیش هه‌ڵم بژاردوویت (بۆ ڕابه‌رایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی) جا گوێ بگره بۆ ئه‌و شتانه‌ی له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['14'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر من (الله) م، من خوام، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من، که‌واته هه‌ر من بپهرسته و نوێژه‌کانیشت به‌چاکی ئه‌نجام بده، تا هه‌میشه منت له یاد بێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['15'] = 'بێگومان ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، نزیکه بیشارمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌سێک به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵ و کۆششی پاداشت بدرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['20']['16'] = '(ئه‌ی مو‌سا): نه‌یه‌ڵیت ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت نیه و شوێنی ئاره‌زووی خۆیان که‌وتوون، (له‌و ڕاستیه) وێڵت بکه‌ن، چونکه ئه‌وسا تیاده‌چیت و زه‌ره‌ر ده‌که‌یت.'; $TRANSLATE['30']['20']['17'] = '(ئینجا خوای گه‌وره پرسی) ئه‌ی مو‌سا: ئه‌ی ئه‌وه چیه، به‌ده‌ستی ڕاسته‌وه (گرتووته).'; $TRANSLATE['30']['20']['18'] = 'مو‌سا وتی: ئه‌وه گۆچانه‌که‌مه، خۆمی به‌سه‌ردا ده‌ده‌م و (ده‌یماڵم به‌دره‌ختدا) تا گه‌ڵا بوه‌رێنم بۆ مه‌ڕه‌کانم، چه‌ند مه‌به‌ستێکی تریشم تێیدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['20']['19'] = 'خوا فه‌رمووی: ده فرێی بده ئه‌ی مو‌سا.'; $TRANSLATE['30']['20']['20'] = 'جا هه‌ر که فرێی دا، یه‌کسه‌ر بوو به مارێکی زیندوو، به‌خێرایی ده‌جوڵایه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['20']['21'] = 'خوا فه‌رمووی: بیگره و مه‌ترسه، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێده‌که‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['20']['22'] = 'ده‌ستیشت بخه‌ره ژێر باڵته‌وه، ئه‌و کاته به‌ڕه‌نگی سپی و دره‌وشاوه‌یی دێته ده‌ره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبدار ببێت، ئه‌وه‌ش نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی تره.'; $TRANSLATE['30']['20']['23'] = '(ئه‌م شتانه بۆ ئه‌وه‌یه) تا هه‌ندێک له موعجیزه گه‌وره‌کانی خۆمانت نیشان بده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['20']['24'] = 'ده بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون چونکه بێگومان یاخی یه و له سنوور ده‌رچووه.'; $TRANSLATE['30']['20']['25'] = '(مو‌سا که‌وته نزا کردن) وتی: په‌روه‌ردگارا سینه و دڵ و ده‌روونم ئاسووده و گوشاد بکه.'; $TRANSLATE['30']['20']['26'] = 'ئیش و کار‌و هه‌وڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکه.'; $TRANSLATE['30']['20']['27'] = 'گرێی زمانم بکه‌ره‌وه و زمانم گۆیا و پاراو بکه'; $TRANSLATE['30']['20']['28'] = 'تا له قسه‌و گوفتارو مه‌رامم تێنگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['20']['29'] = 'له که‌س و کاریشم هاوکار و یارمه‌تیده‌رێکم بۆ بڕیاربده.'; $TRANSLATE['30']['20']['30'] = '(حه‌ز ده‌که‌م) هاروونی برام بێت،'; $TRANSLATE['30']['20']['31'] = 'خوایه پشتمی پێ به‌هێز بکه،'; $TRANSLATE['30']['20']['32'] = 'بیکه هاوبه‌ش و یاریده‌ده‌رم، له‌گه‌یاندنی (په‌یامه‌که‌تدا).'; $TRANSLATE['30']['20']['33'] = 'تا ته‌سبیحات و ستایشی تۆ زۆر بکه‌ین،'; $TRANSLATE['30']['20']['34'] = 'زۆر یادی تۆش بکه‌ین و ناوی تۆ به‌رین.'; $TRANSLATE['30']['20']['35'] = 'چونکه به‌ڕاستی تۆ هه‌میشه بینای به حاڵی ئێمه، به هه‌ڵس و که‌وتی ئێمه، به هه‌موو شتێکی ئێمه.'; $TRANSLATE['30']['20']['36'] = '(خوای گه‌وره‌ش) فه‌رمووی: ئه‌ی مو‌سا هه‌موو داخوازیه‌کانت به‌جێ یه و په‌سه‌نده و هه‌موویانت پێدرا.'; $TRANSLATE['30']['20']['37'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه جارێکی تریش منه‌تمان ناوه‌ته سه‌ر تۆ‌و لای ڕهحمهتمان لێکردوویته‌وه..'; $TRANSLATE['30']['20']['38'] = 'کاتێک ئێمه ئه‌وه‌ی پێوست بوو به‌دایکت ڕابگه‌یه‌نرێت، پێمان گه‌یاند..'; $TRANSLATE['30']['20']['39'] = 'که بیخه‌ره ناو تابوتێکی تایبه‌ته‌وه، ئینجا بیخه‌ره ده‌ریاوه، با ده‌ریا به‌ره‌و که‌نار بیبات، تا سه‌ره‌نجام دوژمنه‌که‌ی من و دوژمنه‌که‌ی ئه‌و بیگرێته‌وه، خۆشه‌ویستیم ڕژاند به‌سه‌رتدا، تا له ژێر چاودێری مندا گه‌وره ببیت.'; $TRANSLATE['30']['20']['40'] = '(له‌بیرت نه‌چێت) کاتێک خوشکه‌که‌ت ده‌ڕۆیشت و چاودێری تۆی ده‌کرد، (له نزیکی کۆشکی فیرعه‌ونه‌وه، بینی گیریان خواردووه به ده‌سته‌وه) وتی: باشه، ئایا که‌سێکتان پێ بڵێم تا بۆتان به‌خێو بکات، ئه‌وسا تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکت، تا چاوی ڕوون بێت و خه‌فه‌ت نه‌خوات، (ئه‌وه‌بوو که گه‌وره بوویت به‌هه‌ڵه) که‌سێکت کوشت، ئنجا ئێمه ڕزگارمان کردیت له غه‌م و په‌ژاره، به جۆره‌ها شێوه تۆمان تاقی کردۆته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ساڵه‌ها له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا مایته‌وه، (به‌شوانکاری ژیانی خۆتت برده سه‌ر) ئینجا ئه‌ی مو‌سا له‌کاتی دیاری کراودا هاتوویت (تا په‌یامی ئێمه وه‌ربگریت و ڕای بگه‌یه‌نیت)...'; $TRANSLATE['30']['20']['41'] = '(جا چاک بزانه) من تۆم دروست کردووه بۆ خۆم، (تا په‌یامی من ڕابگه‌یه‌نیت).'; $TRANSLATE['30']['20']['42'] = 'ده‌ی بڕۆ خۆت و براکه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانمدا، نه‌که‌ن له‌گه‌یاندنی په‌یامی مندا سستی و خاوی بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['20']['43'] = 'هه‌ردووکتان بچن بۆ لای فیرعه‌ون، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ده‌رچووه و له مه‌رزی به‌ندایه‌تی ترازاوه..'; $TRANSLATE['30']['20']['44'] = 'هه‌ردووکتان به‌نه‌رمی و جوانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرێت، یان ترسی (سزای ئێمه) له ده‌روونیدا جێ بگرێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['45'] = 'موسا‌و هاروون وتیان: په‌روه‌ردگارا؛ ئێمه به‌ڕاستی ده‌ترسین په‌لامارمان بدات و له‌ناومان به‌رێت (پێش ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌تی پێ ڕابگه‌یه‌نین)، یان زیاتر سه‌رکه‌شیی بکات.'; $TRANSLATE['30']['20']['46'] = 'خوای گه‌وره فه‌رمووی: مه‌ترسن من به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتاندام، ده‌بیسم و ده‌بینم (نایه‌ڵم ده‌ستدرێژی بکاته سه‌رتان).'; $TRANSLATE['30']['20']['47'] = 'ئینجا بچن بۆ لای و پێی بڵێن: ئێمه هه‌ردووکامان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه ڕه‌وانه کراوین، (باوه‌ڕی پێ بهێنه) و نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئازاد بکه، با له گه‌ڵماندا بن، سزا‌و ئازاریان مه‌ده، به‌ڕاستی ئێمه، هاورێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی تایبه‌تی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ڕه‌وانه‌کراوین، سڵاویش له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه بێت که شوێنی هیدایه‌ت و ڕێبازی ڕاسته‌قینه که‌وتوون.'; $TRANSLATE['30']['20']['48'] = 'بێگومان ئێمه ئاگادارکراوین، که سزا‌و ئازار‌و به‌ڵا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که ڕاستیه‌کان به درۆ ده‌زانن و پشتی تێ ده‌که‌ن لێی یاخی ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['20']['49'] = 'فیرعه‌ون به فیزه‌وه وتی: باسه ئه‌ی مو‌سا په‌روه‌ردگاری ئێوه کێیه؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['50'] = 'مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارمان ئه‌و زاته‌یه که هه‌موو شتێکی به‌تایبه‌تی و ڕێک‌و پێکی دروست کردووه، پاشان ڕێنموویی کردووه، تا به‌چاکی ده‌وری خۆی ببینێت و (له خزمه‌تی ئاده‌میزادا بێت).'; $TRANSLATE['30']['20']['51'] = 'فیرعه‌ون وتی: ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ی که له‌وه‌و پێش تیاچوون، چیان لێهات و سه‌ره‌نجامیان چۆنه؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['52'] = 'مو‌سا وتی: زانیاری ئه‌وانه، لای په‌روه‌ردگارمه‌و له دۆسیه‌کانی (لوح المحفوظ) دا پارێزراوه، په‌روه‌ردگاری من، هیچی لێ ون نابێت، هیچ شتێکیش فه‌رامۆش ناکات.'; $TRANSLATE['30']['20']['53'] = 'ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی بۆ ئێوه بار هێناوه، وه‌کو لانکه و بێشکه (له‌سه‌ری ده‌حه‌وێنه‌وه)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها ڕێگه‌ی (زه‌مینی و ئاسمانی و هه‌وایی) تیادا بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له ئاسمانیشه‌وه باران داده‌به‌زێنێت، که به‌هۆیه‌وه چانده‌ها جووت ڕووه‌کی پێ ڕواندووه.'; $TRANSLATE['30']['20']['54'] = 'خه‌ڵکینه بخۆن (له‌و به‌رهه‌م و به‌ره‌که‌ته)، ماڵاته‌کانیشتان بله‌وه‌ڕێنن، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌ونیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.'; $TRANSLATE['30']['20']['55'] = 'ئێمه ئێوه‌مان هه‌ر له‌م زه‌ویه دروست کردووه، (دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌تانخه‌ینه‌وه ناوی، پاشان جارێکی تر دووباره له‌و زه‌ویه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌و پاداشته‌ی که شایسته‌ن).'; $TRANSLATE['30']['20']['56'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی هه‌رچی به‌ڵگه و موعجیزه هه‌بوو نیشانی فیرعه‌ونماندا که‌چی هه‌ر هه‌مووی به‌درۆزانی و ئاماده نه‌بوو باوه‌ڕ بهێنێت، به‌ڵکو هه‌ر سه‌ری باداو یاخی بوو.'; $TRANSLATE['30']['20']['57'] = 'فیرعه‌ون (به ناڕه‌زاییه‌وه) وتی: ئه‌ی مو‌سا هاتووی بۆ لامان، تا له‌سه‌ر زه‌وی خۆمان به ده‌رکردنمان بده‌یت و ئاواره‌مان بکه‌یت، به‌هۆی جادووگه‌ریه‌که‌ته‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['58'] = 'که‌واته سوێند بێت ئێمه‌ش جادوویه‌کت بۆ ده‌هێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت، جا شوێن و کاتێک بۆ ئێمه‌و بۆ خۆت دابنێ، نه ئێمه سه‌رپێچی لێ بکه‌ین نه تۆش، تا له یه‌ک شوێن و کاتدا ده‌ستبه‌کار ببین له شوێنێکی ڕێک و پێکدا.'; $TRANSLATE['30']['20']['59'] = 'مو‌سا وتی: کاتی دیاریکراومان ڕۆژی ڕازاندنه‌وه بێت له‌کاتی چێشته‌نگاودا خه‌ڵکی کۆبکرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['20']['60'] = 'فیرعه‌ون ئه‌و دانیشتنه‌ی به‌جێ هێشت و هه‌رچی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌بوو خستیه‌کارو پاشان (له کاتی دیاری کراودا) هات (به له‌خۆبایی بوونه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['20']['61'] = 'مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: هاوار له ئێوه، نه‌که‌ن درۆ به ناوی خواوه هه‌ڵبه‌ستن، (هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن، باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌ران نه‌که‌ن) چونکه ئه‌و زاته به‌توانایه به‌به‌ڵایه‌ک هه‌مووتان له‌ناو ببات و بتانفه‌وتێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه‌ی که‌شتی ناڕه‌وای هه‌ڵبه‌ستووه و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆی کردووه نا‌ئومێد و بێ هیواو ڕه‌نجه‌ڕۆ بووه.'; $TRANSLATE['30']['20']['62'] = '(گوفتاری مو‌سا کاری تێکردن) که‌وتنه باس و خواس له نێوان خۆیاندا و به‌نهێنی چپ و هوڕیان ده‌ست پێ کرد.'; $TRANSLATE['30']['20']['63'] = '(هه‌ندێک له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون) وتیان به (جادووگه‌ران) به‌ڕاستی ئه‌م دوانه، دوو جادووگه‌رن و ده‌یانه‌وێت، له وڵات و نیشتمانی خۆتان ده‌رتانپه‌ڕێنن به‌هۆی جادووه‌که‌یانه‌وه و ئه‌م ڕێگه‌و به‌رنامه گرنگ و به‌رزه‌ی ئێوه له‌ناو به‌رن...'; $TRANSLATE['30']['20']['64'] = 'جا هه‌رچی توانا‌و ده‌سه‌ڵات و جادوویه‌کتان هه‌یه بیخه‌نه‌کارو یه‌ک پارچه و یه‌ک ده‌ست، ده‌ستبه‌کار بن، بێگومان ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یباته‌وه سه‌رفرازو سه‌رکه‌توو به‌هره‌مه‌نده!!'; $TRANSLATE['30']['20']['65'] = 'ئه‌وسا جادووگه‌ران وتیان: ئه‌ی مو‌سا؛ یان تۆ ده‌ستبه‌کاربه و (دار عه‌سای خۆت) فڕێ بده، یان ئێمه سه‌ره‌تا ده‌ست پی ده‌که‌ین و فڕێی ده‌ده‌ین؟'; $TRANSLATE['30']['20']['66'] = 'مو‌سا وتی: نه‌خێر؛ ئێوه له پێشدا ده‌ست پێ بکه‌ن، جا هه‌ر ده‌ستیان پێ‌کرد په‌ت و گوریس و دار‌و چێوه‌کانیان وا ده‌هێنرایه به‌رچاوی به‌هۆی جادوویانه‌وه، بێگومان وه‌ک مار به‌خێرایی ده‌ڕوات.'; $TRANSLATE['30']['20']['67'] = 'ئه‌وسا مو‌سا هه‌ستی کرد به ترسێک له دڵ و ده‌روونیدا.'; $TRANSLATE['30']['20']['68'] = '(ئێمه‌ش نیگامان بۆ کرد) وتمان: مه‌ترسه و دڵنیابه چونکه به‌ڕاستی هه‌ر تۆ به‌رزو سه‌رکه‌توویت.'; $TRANSLATE['30']['20']['69'] = 'ئه‌وه‌ش له‌ده‌ستی ڕاستتدایه (واته عساکه‌ت)فڕێی بده، هه‌رچی ئه‌وان کردوویانه ده‌یماشێته‌وه و قووتی ده‌دات، چونکه بێگومان ئه‌وه‌ی کردوویانه ته‌نها فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی جادووگه‌ره، جادووگه‌ریش بۆ هه‌ر کوێ بچێت و هه‌رچی بکات سه‌رکه‌توو نابێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['70'] = 'ئه‌وسا ئیتر جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا (ڕاستییان بۆ ده‌رکه‌وت) وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕێکی به‌تینمان هێناوه به‌په‌روه‌ردگاری هاروون و مو‌سا.'; $TRANSLATE['30']['20']['71'] = 'فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه هه‌ر ئاوا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م و ڕازی بم؟ به‌ڕاستی دیاره مو‌سا گه‌وره و مامۆستاتانه و هه‌ر ئه‌و فێری جادووگه‌ری کردوون، شه‌رت بێت ده‌ست و قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌ڵتانواسم به‌قه‌دی دارخورمادا ئه‌وسا چاک ده‌زانن که کاممان (من، یان خوای مو‌سا) سزامان توند‌و تیژ‌و به‌رده‌وامه!'; $TRANSLATE['30']['20']['72'] = '(جادووگه‌رانی تاوێک له‌مه‌وبه‌ر، به‌باوه‌ڕێکی به‌تینه‌وه) وتیان: هه‌رگیز تازه باوی تۆ ناده‌ین به‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه و نیشانانه‌دا که بۆمان هه‌تووه سوێند به‌و که‌سه‌ی که دروستی کردووین، چیت له‌ده‌ست دێت ئه‌نجامی بده و درێغی مه‌که، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر ده‌توانیت ژیانی ئه‌م دنیایه‌مان لێ زه‌وت بکه‌یت.'; $TRANSLATE['30']['20']['73'] = 'ئێمه ئیتر به‌ڕاستی باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگارمان، تا له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت و له‌و جادووگه‌ریه‌ش که به زۆر پێت کردین، هه‌میشه خوای گه‌وره له هه‌موو که‌س چاکتره و له هه‌موو که‌س پایه‌دارترو به‌رده‌وامتره.'; $TRANSLATE['30']['20']['74'] = 'ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی، که ئه‌وه‌ی به تاوان و گوناهه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاری، بێگومان ئه‌وه دۆزه‌خ بۆی ئاماده‌یه که نه‌ده‌مرێت تیایدا (تا له سزا ڕزگاری ببێت) نه ده‌ژی (به ئارامی و ئاسووده‌یی).'; $TRANSLATE['30']['20']['75'] = 'ئه‌و که‌سه‌ش به ئیمانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ لای و به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کانی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وه بۆ ئه‌وانه پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵند ئاماده‌یه...'; $TRANSLATE['30']['20']['76'] = 'به‌هه‌شتی -عه‌ده‌نه- که باخه‌که‌نی چڕ‌و پڕه ده‌چنه ناوی، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاورێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش پاداشتی که‌سێکه دڵ و ده‌روون و ڕه‌وشتی خۆی خاوێن کردبێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['77'] = '(دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ساڵیک) سوێند به خوا به‌ڕاستی نیگامان بۆ مو‌سا کرد که شه‌وڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و ڕێگه‌یه‌کی وشکیان له ده‌ریادا بۆ دابین بکه و له‌کاتێکدا ترسی ئه‌وه‌ت نی یه که پێت بگه‌ن و خه‌می نوقم بوون تیاچوونیشت نی یه.'; $TRANSLATE['30']['20']['78'] = 'ئه‌وسا فیرعه‌ون به سه‌ربازانیه‌وه شوێنیان که‌وتن، کوتوپڕ له‌ناو ئاوه‌که‌دا شه‌پۆلی ده‌ریا دای به‌سه‌ریانداو هه‌موویانی داپۆشی به‌چ داپۆشینێک!'; $TRANSLATE['30']['20']['79'] = 'فیرعه‌ونیش قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی گومرا کرد‌و ڕێنموویی نه‌کردن.'; $TRANSLATE['30']['20']['80'] = '(پاشان خوا؛ ڕوو به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له ده‌ست دوژمنه‌که‌تان ڕزگار کرد‌و به‌ڵێنیشمان دانێ که لای ڕاستی کێوی طوردا (په‌یمانتان لێ وه‌ربگرین)، گه‌زۆ و شه‌لاقه‌شمان بۆ دابین کردن.'; $TRANSLATE['30']['20']['81'] = 'بخۆن له‌و ڕزق و ڕۆزیه پاک و چاکانه‌ی که پێمان به‌خشیوون و زیادڕه‌وی و گوناهکاری و فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی تێدا مه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من داتاننه‌گرێته‌وه، بێگومان ئه‌وه‌ی خه‌شم و قینی من دایبگرێت، ئه‌وه ئیتر که‌وتووه و تیاچووه.'; $TRANSLATE['30']['20']['82'] = 'دڵنیاش بن به‌ڕاستی من زۆر لێ‌خۆش بووم له که‌سه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ده‌کات، له‌وه‌ودوا (تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانی) به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕێبازه.'; $TRANSLATE['30']['20']['83'] = '(له‌وه‌ودوا مو‌سا خۆی گه‌یانده کێوی طور، خوای گه‌وره لێی پرسی:) ئه‌ی مو‌سا بۆچی تۆ په‌له‌ت کرد‌و قه‌ومه‌که‌ت به‌جێ هێشت.'; $TRANSLATE['30']['20']['84'] = 'مو‌سا وتی: ئه‌وان له‌سه‌ر ڕێبازی من ده‌ڕۆن، (به‌ڵام من ئاره‌زوومه‌ندی گفتوگۆت بووم) بۆیه به‌په‌له هاتم تا تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم لێم ڕازی بیت (فه‌رمانه پیرۆزه‌کانت وه‌ربگرم).'; $TRANSLATE['30']['20']['85'] = 'په‌روه‌رردگار فه‌رمووی: بێگومان ئێمه قه‌ومه‌که‌تمان له دوای هاتنی تۆ تاقیکرده‌وه (که‌چی سه‌رکه‌توو نه‌بوون، باوه‌ڕ دامه‌زراو نه‌بوون) کابرای سامیری گومڕای کردن.'; $TRANSLATE['30']['20']['86'] = 'پاشان مو‌سا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی، به‌تووڕه‌یی و داخ و خه‌فه‌تێکی زۆره‌وه، وتی: ئه‌ی قه‌ومه‌که‌م، مه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارتان به‌ڵێنی چاکی نه‌دابوونێ (که سه‌رفرازتان بکات له دنیا‌و قیامه‌تدا) ئایا ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانه زۆری پێچووه؟ یاخود ویستتان خه‌شم و قین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه دابارێت به‌سه‌رتاندا، بۆیه ئیتر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی دابووتان به من نه‌تان برده‌سه‌ر (که پابه‌ندی یه‌کخواناسی بن؟!).'; $TRANSLATE['30']['20']['87'] = 'خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه سه‌رپێچی کردنمان له به‌ڵێنه‌که‌ی تۆ به‌ئاره‌زووی خۆمان نه‌بووه، حه‌زمان له سه‌رپێچی نه‌کردووه، به‌ڵام ئێمه زێر‌و زیوێکی زۆری - قبطی- یه‌کان درابوو به‌سه‌رماندا، جا ئیتر فرێمانداو سامیریش به‌و شێوه‌یه فرێیدا..'; $TRANSLATE['30']['20']['88'] = 'به‌و زێر‌و زیوه په‌یکه‌ری گوێره‌که‌یه‌کی بۆ دروست کردن (جارجار) بۆڕه‌یه‌کی ده‌کرد، (سامیری و بێ دینه‌کان بێ شه‌رمانه) وتیان: ئه‌مه خوای ئێوه و خوای موسایه، ئه‌و له بیری چووه و (به‌شوێنیدا ده‌گه‌رێت).'; $TRANSLATE['30']['20']['89'] = 'جا ئایا ئه‌و نه‌فامانه نازانن ئه‌و گوێره‌که‌یه وه‌ڵامی هیچ قسه‌یه‌کیان ناداته‌وه؛ هیچ زه‌ره‌ر، یان قازانجێکی بۆتان نیه؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['90'] = 'بێگومان پێشتریش هاروون پێی وتن: ئه‌ی قه‌ومی من؛ ئێوه به‌م گوێره‌که زێرینه تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بوون و تیایدا ده‌رنه‌چوون، دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان خوایه‌کی میهره‌بانه، شوێنی من بکه‌ون و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی من بن.'; $TRANSLATE['30']['20']['91'] = 'که‌چی وتیان: هه‌رگیز وازی لێ ناهێنین و به‌ده‌وریدا دێین و ده‌یپه‌رستین هه‌تا مو‌سا خۆی ده‌گه‌رێته‌وه!!'; $TRANSLATE['30']['20']['92'] = '(مو‌سا، که گه‌ڕایه‌وه به توڕه‌ییه‌وه) وتی: ئه‌ی هاروون، چی وای لێ کردیت (بێ ده‌نگ بیت) و هیچ نه‌که‌یت، کاتێک بینیتن ئاوا گومرا بوون؟'; $TRANSLATE['30']['20']['93'] = 'چی وای لێ کردیت په‌یڕه‌وی من نه‌که‌یت؟! ئایا له فه‌رمانی من یاخی بوویت؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['94'] = 'هاروون وتی: کوڕی دایکم (بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی بجوڵێنێت) ڕیشم مه‌گره و قژم ڕامه‌کێشه، (من بۆیه زۆر له‌سه‌ری نه‌چووم) بێگومان ترسام دوایی پێم بڵێیت: تۆ جیاوازیت خسته ناو نه‌ته‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه و گوێت به‌قسه‌ی من نه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['20']['95'] = '(ئنجا مو‌سا ڕووی کرده کابرای سامیری) وتی: ئه‌ی سامیری، ئه‌وکاره خه‌ته‌رناکه چی یه که ئه‌نجامت داوه؟ (ئه‌م پیلان و ته‌ڵه‌که و فێله چی یه دروستت کردووه)؟!'; $TRANSLATE['30']['20']['96'] = 'سامیری وتی: ئه‌وه‌ی من بینیم، ئه‌وان نه‌یانبینی، من مشتێکم له شوێن پێی (ئه‌سپه‌که‌ی) جوبره‌ئیل هه‌ڵگرت و فڕێمدایه ناو په‌یکه‌ره‌که‌وه، به‌و شێوه‌یه نه‌فسی به‌دکردارم ئه‌و کاره‌ی پێکردم (یاخود ده‌گونجێت سامیری درۆ بکات، تا خۆی له خه‌شمی حه‌زره‌تی مو‌سا ڕزگار بکات و جادوویه‌کی ئه‌نجام دابێت).'; $TRANSLATE['30']['20']['97'] = '(مو‌سا به سامیری) وت: ده‌بڕۆ تا ماوی له ژیاندا (هه‌ر که‌سێک نزیکت که‌وته‌وه ده‌بێت) بڵێیت: به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ریه‌ککه‌وتن نی یه (دیاره که ده‌ست هه‌رکه‌سی به‌ربکه‌وتبێت تووشی ئازارێکی زۆر بووه)، دڵنیاش به که کاتێکی تریشت بۆ دیاری کراوه، که هه‌رگیز نا‌توانیت لێی ده‌رباز ببیت، سه‌رنجی خواکه‌شت بده که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕایته‌وه و ده‌تپه‌رست، ده‌بێت بیسوتێنین و هه‌لا هه‌لای بکه‌ین و بیخه‌ینه ناو ده‌ریاوه.'; $TRANSLATE['30']['20']['98'] = 'خه‌ڵکینه: ئێوه دڵنیابن که په‌روه‌ردگارتان ته‌نها زاتی (الله) یه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، زانیاری و زانستی ئه‌و زاته هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['20']['99'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): ئێمه بێگومان ئا به‌و شێوه‌یه هه‌ندێک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وانه‌ی ڕابروود بۆت ده‌گێرینه‌وه، دڵنیابه ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه قورئانمان پێ به‌خشیوویت که یاداوه‌ری بێت له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.'; $TRANSLATE['30']['20']['100'] = 'ئه‌وه‌ی پشتی تێ کردبێت، ئه‌وه بێگومان له ڕۆژی قیامه‌تدا کۆڵیک گوناهـ هه‌ڵده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['101'] = '(ئه‌و جۆره که‌سانه) له‌ناو سزادا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و کۆڵه قورسه‌ی که له قیامه‌تدا به‌کۆڵیانه‌وه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['20']['102'] = 'ڕۆژێک دێت فوو ده‌کرێت به - صور- دا، ئه‌و ڕۆژه تاوانباران چاویان کوێره‌و شین هه‌ڵگه‌ڕاوه (دیمه‌نێکی ناشرین و سامناکیان هه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['20']['103'] = 'به‌چپه‌و سرته به‌یه‌ک ده‌ڵێن: ته‌نها ده شه‌و نه‌بێت؛ (له دنیادا یان له جیهانی به‌رزه‌خدا) هیچی تریان پێچووه.'; $TRANSLATE['30']['20']['104'] = 'ئێمه چاک ده‌زانین سه‌ره‌نجام چی ده‌ڵێن چونکه ژیرترین و وریاترینیان ده‌ڵێت: ته‌نها ڕۆژێک نه‌بێت هیچی ترتان پێ نه‌چووه!!'; $TRANSLATE['30']['20']['105'] = 'پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی کێوه‌کان (که له به‌رپا بوونی قیامه‌تدا چیان به‌سه‌ر دێت)، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆ پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم هه‌ڵی ده‌ته‌کێنێت و ورد‌و خاشی ده‌کات...'; $TRANSLATE['30']['20']['106'] = 'جا په‌رش و بڵاوی ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته زه‌ویه‌کی پان و ته‌خت و به‌رین وازی لێ ده‌هێنێت و به‌جێ ده‌هێڵێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['107'] = 'هیچ خوارو خێچی و به‌رزی و نزمیه‌ک له‌سه‌ر ڕووکار‌ی نا‌بینیت.'; $TRANSLATE['30']['20']['108'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو خه‌ڵکی شوێنی جاڕده‌ری کۆکردنه‌وه ده‌که‌ون، هیچ سه‌رپێچی و لاریه‌ک ناکرێت، هه‌موو ده‌نگه‌کان له‌به‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان نزمن و به‌هێواشی ده‌دوێن، ته‌نها چپه و سرته‌یه‌کی که‌م نه‌بێت هیچی تر نابیستیت.'; $TRANSLATE['30']['20']['109'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا تکاو شه‌فاعه‌ت وه‌رناگیرێت و بێ سووده، مه‌گه‌ر له که‌سێک خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و ڕازی بێت به‌وه‌ی قسه‌ی بۆ بکرێت و قسه‌ی لێ وه‌ربگرێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['110'] = 'خوا به هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌زانێت (که له قیامه‌تدا) چاوه‌ڕێیانه‌و به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که له دنیادا) ئه‌نجامیان داوه و ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رگیز ناتوانن ئاگاداری زانست و زانیاری بێ سنووری ئه‌و زاته ببه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['20']['111'] = 'هه‌رچی ڕووخساره‌کانه (له ڕۆژو قیامه‌تدا) ملکه‌ج و فه‌رمانبه‌ردارن، بۆ ئه‌و زاته‌ی که‌هه‌میشه زیندووه و ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووری هه‌یه، بێگومان ئه‌وه‌ی سته‌می کردووه، ڕه‌نج به‌خه‌سارو نائومێد‌و بێ هیوایه.'; $TRANSLATE['30']['20']['112'] = 'ئه‌وه‌ش که کار‌و کردوه‌وه چاکه‌کان ئانجام ده‌دات و له‌کاتێکدا ئیمانداریش بووبێت، ئه‌وه ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی سته‌می لێ بکرێت یان مافی پێشێل بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['113'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه قورئانێکی عه‌ره‌بی و پاراو و ڕه‌وانمان دابه‌زاندووه و جۆره‌ها هه‌ڕه‌شه‌شمان تیادا باس کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا بترسن و یاخود ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که یاداوه‌ریان تێدا به‌دی بهێنێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['114'] = 'خوای گه‌وره زۆر پایه به‌رزو بڵنده و پاشای به حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) نه‌که‌یت له خوێندنی قورئاندا په‌له بکه‌یت: له پێش ئه‌وه‌ی وه‌حی و نیگای ئه‌و قورئانه ته‌واو ببێت بۆ لای تۆ (چونکه ئێمه نایه‌ڵین فه‌رامۆشی بکه‌یت) نزا بکه و بشڵێ: په‌روه‌ردگارا، به‌رده‌وام زانست و زانیاری زۆرتر‌و زیاترم پێ ببه‌خشه.'; $TRANSLATE['30']['20']['115'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێشتر په‌یمانمان له ئاده‌م وه‌رگرت (که نزیکی دره‌ختی قه‌ده‌غه کراو نه‌که‌وێت) که‌چی بیری چوو، به مه‌رجێک نه‌مانبینی پێشتر بڕیاری کردنی ئه‌و سه‌رپێچییه بدات.'; $TRANSLATE['30']['20']['116'] = 'سه‌رده‌مێک به‌فریشته‌کانمان وت: سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌موو سوژده‌یان برد، جگه له ئیبلیس که سه‌رسه‌خت و یاخی بوو.'; $TRANSLATE['30']['20']['117'] = 'جا وتمان: ئه‌ی ئاده‌م، به‌ڕاستی ئه‌م (ئیبلیسه) دوژمنی خۆت و هاوسه‌ره‌که‌ته، وریابن له به‌هه‌شت به‌ده‌رکردنتان نه‌دات، به هۆیه‌وه تووشی ناخۆشی و نه‌گبه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری ببن.'; $TRANSLATE['30']['20']['118'] = 'دڵنیاشبه تۆ له به‌هه‌شتدا نه‌برسیت ده‌بێت نه‌رووت و ڕه‌جاڵ ده‌بیت و...'; $TRANSLATE['30']['20']['119'] = 'نه‌تینووشت ده‌بێت و نه‌گه‌رماش زۆرت بۆ ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['20']['120'] = 'جا شه‌یتان گومانی خسته دڵیه‌وه و پێی وت: ئه‌ی ئاده‌م پێت بڵێم و نیشانت بده‌م دره‌ختی نه‌مری و موڵک و داراییه‌ک که به‌سه‌رناچێت کامه‌یه؟!!'; $TRANSLATE['30']['20']['121'] = '(شه‌یتان هه‌ر کۆڵی نه‌دا تا فریوی دان) هه‌ردووکیان له به‌روبوومی دره‌خته‌که‌یان خوارد (ئیتر جل و به‌رگ و پۆشاکیان داماڵرا)، عه‌یب و عاریان ده‌رکه‌وت، به‌په‌له هه‌وڵیاندا به‌گه‌ڵای دره‌خته‌کانی به‌هه‌شت (خۆیان داپۆشن) ئابه‌و شێوه‌یه ئاده‌م یاخی بوو له په‌روه‌ردگاری و فریوی خوارد‌و ڕێگای لێ تێکچوو، پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژارد و (کردی به پێغه‌مبه‌ر) ته‌وبه‌ی لێ وه‌رگرت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی کرد.'; $TRANSLATE['30']['20']['122'] = 'پاشان په‌روه‌ردگاری هه‌ڵیبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رێتی و له‌خۆی نزیک خسته‌وه‌و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رگرت و شاره‌زا و ڕێنمایی کرد، بۆ پارانه‌وه‌و داوا کردنی لێخۆشبوو‌ن.'; $TRANSLATE['30']['20']['123'] = '(ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمانیدا) وتی: ئیتر هه‌ردووکتان له به‌هه‌شت دابه‌زن به‌گشتی، هه‌ندێکتان ده‌بنه دوژمنی هه‌ندێکتان، جا ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه هات، ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌که‌م بکه‌وێت، نه‌گومڕا ده‌بێت، نه ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته ڕێی.'; $TRANSLATE['30']['20']['124'] = 'ئه‌وه‌یش ڕوو وه‌ربگێرێت له به‌رنامه و یادی من پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌کوێری حه‌شری ده‌که‌ین..'; $TRANSLATE['30']['20']['125'] = 'ئه‌و جۆره که‌سه ده‌ڵێت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ به‌کوێری حه‌شرت کردم خۆ من کاتی خۆی چاوساغ و بینا بووم.'; $TRANSLATE['30']['20']['126'] = '(له وه‌ڵامدا خوا) ده‌فه‌رموێت: تۆ ئا به‌و شێوه‌یه بوویت (کوێت بوویت له ئاستی) ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌دا کاتێک پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرا، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا مامه‌ڵه‌ی که‌سێکی له‌بیر کراوت له‌گاڵدا ده‌که‌ین (له سزا‌و ئازاردا ده‌هێڵرێیته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['20']['127'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه، تۆڵه ده‌که‌ینه‌وه له‌و که‌سه‌ی که له سنوور ده‌ترازێت و باوه‌ڕ به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری ناهێنێت، بێگومان سزای قیامه‌ت زۆر سه‌خت تر‌و به‌رده‌وامتره (له سزای دنیا).'; $TRANSLATE['30']['20']['128'] = 'ئایا بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه که چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان پێش ئه‌مان له‌ناو بردووه، به‌ناو شوێنه‌وارو ماڵ و حاڵیاندا هاتوچۆ ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ خاوه‌ن بیر‌و هۆشمه‌نده‌کان.'; $TRANSLATE['30']['20']['129'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه پێش نه‌که‌وتایه‌و مۆڵه‌تی دیاریکراویش نه‌بوایه، ئه‌وه له‌ناو بردنی خوانه‌ناسان شتێکی ئه‌نجامدار ده‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['20']['130'] = 'که‌واته ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان که ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بکه، پێش هه‌ڵهاتنی خۆر‌و پێش ئاوابوونی، له هه‌ندێک کاته‌کانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، له به‌شه جیا جیاکانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بکه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌ماند ببیت.'; $TRANSLATE['30']['20']['131'] = '(ئه‌ی ئیماندار) تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه ئه‌و نازو نیعمه‌ته‌ی که هه‌ندێک خه‌ڵکمان لێ به‌هره‌وه‌ر کردووه، که زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دنیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نازو نیعمه‌ته تاقیانبکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وامتره.'; $TRANSLATE['30']['20']['132'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) فه‌رمان بده به هه‌موو تاکه‌کانی خێزانت، تا نوێژه‌که‌یان (به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، چونکه خۆراکی ڕۆحه) و به‌رده‌وام و کۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگربه له‌سه‌ری، ئێمه بێگومان داوای ڕزق و ڕۆزی له تۆ ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه ڕزق و ڕۆزی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاک هه‌ر بۆ خواناسی و دینداریه.'; $TRANSLATE['30']['20']['133'] = '(کافره‌کانی مه‌ککه) وتیان: باشه، ئه‌وه بۆ له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه مه‌عجیزه‌یه‌کی بۆ ئێمه نه‌هێناو (نیشانی نه‌داین)، مه‌گه‌ر باسی (ئه‌و مه‌عجیزانه) له کتێبه پێشووه‌کاندا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه؟ (کاتی خۆی نیشانی قه‌ومه پێشووه‌کانمان داوه به‌ڵام خۆ باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، بۆ ئامانیشی پێش بهێنین هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن).'; $TRANSLATE['30']['20']['134'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێمه‌ش پێش ناردنی قورئان و پێغه‌مبه‌ر له‌ناومان ببردنایه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا، بۆچی پێغه‌مبه‌رێکت بۆ ڕه‌وانه نه‌کردین، تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌کانی تۆ بکه‌وین پێش ئه‌وه‌ی زه‌لیل و ڕیسوا ببین.'; $TRANSLATE['30']['20']['135'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به دوژمنانی دین) بڵێ: هه‌موولایه‌ک چاوه‌ڕوانن، ده ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ بن له ئاینده‌دا ده‌زانن که کێ خاوه‌نی به‌رنامه و ڕێبازی ڕاست و دروسته و کێش ڕێبازی هیدایه‌تی گرتۆته به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['21']['1'] = 'موحاسه‌به‌و لێ پرسینه‌وه‌ی خه‌ڵکی نزیک بۆته‌وه، له کاتێکدا (زۆربه‌ی) ئه‌وان بێ ئاگا وغافڵن وپشتیان له ئاینی خوا کردووه و ڕوو وهرگێرن (له‌به‌رنامه‌که‌ی).'; $TRANSLATE['30']['21']['2'] = 'هیچ یاداوه‌ریه‌کی تازه‌یان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌نه‌وه بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گوێ بیستی نه‌بوو بن و له‌وکاته‌دا یاری و گه‌مه‌ی پێنه‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['21']['3'] = 'دڵه‌کانیان بێ ئاگا‌و سه‌رگه‌ردانه، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کرد، قسه‌کانیان شارده‌وه (به‌نهێنی ده‌یانوت) ئایا ئه‌مه تانها به‌شه‌رێک نیه وه‌ک ئێوه؟! ئایا ئێوه به‌ده‌م جادووگه‌ریه‌وه ده‌چن؟! له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌یبینن!!'; $TRANSLATE['30']['21']['4'] = '(خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له باس و خواسیان ئاگادارکرد بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارم ئاگاداری هه‌موو قسه و گوفتارێکه له ئاسمان و زه‌ویدا و ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['21']['5'] = 'به‌ڵکو (شتی تریشیان) ده‌وت: (وه‌ک ئه‌وه‌ی که گوایه ئه‌م قورئانه): خه‌وو خه‌یاڵی بێ سه‌ر و بنه، یاخود خۆی هه‌ڵی به‌ستووه، به‌ڵکو ئه‌و که‌سێکی شاعیره، ده‌با به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌ک بهێنێت وه‌ک پێغه‌مبه‌رانی پێشوو!!'; $TRANSLATE['30']['21']['6'] = 'ئه‌و شار‌و شارۆچکه و دێهاتانه‌ی پێش ئه‌مان (که داوای موعجیزه‌یان کردووه و دوایی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) له ناومان بردوون، ئایا ئه‌مان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟! (ئایا ئه‌وان باوه‌ڕ ده‌هێنن)؟'; $TRANSLATE['30']['21']['7'] = 'ئێمه پێش تۆ که‌سانی ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، جگه له پیاوانێک (که هه‌ڵمانبژاردوون)، وه‌حی و نیگایان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین، ده‌بپرسن له خاوه‌نی کتێبه‌کانی پێشوو ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نازانن.'; $TRANSLATE['30']['21']['8'] = 'ئێمه وه نه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان له په‌یکه‌ر و لاشه‌یه‌ک دروست کردبێت که خواردن نه‌خۆن و ژیانی هه‌میشه‌یی‌شمان پێ نه‌به‌خشیوون.'; $TRANSLATE['30']['21']['9'] = 'له‌وه‌ودوا به‌ڵێنی خۆمانمان بۆ بردوونه‌ته سه‌ر، جا ڕزگارمان کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌مانه‌وێت و (باوه‌ڕیان هێناوه) سه‌رکه‌ش و له‌سنور ده‌رچووه‌کانیشمان له‌ناوبردووه.'; $TRANSLATE['30']['21']['10'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه کتێبێکمان ڕه‌وانه کردووه بۆتان که یاداوه‌ریه و سه‌ربه‌رزی ئێوه له شوێنکه‌وتنیایه‌تی، ئایا ئه‌وه بیر‌و هۆشتان ناخهنهکار و ژیر نابن؟'; $TRANSLATE['30']['21']['11'] = 'چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه‌مان کاول کرد که خه‌ڵکه‌که‌ی سته‌مکار بوون و به‌دوایاندا گه‌لانی ترمان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['21']['12'] = 'جا کاتێک ئه‌و خوا نه‌ناسانه هه‌ستیان کردووه که تۆڵه و سزای ئێمه به‌ره‌و ڕوویان هاتووه و نزیکه یه‌خه‌یان بگرێت، ئه‌وه ده‌ست به‌جێ ڕایان کردووه لێی و سه‌ریان لێشێواوه.'; $TRANSLATE['30']['21']['13'] = ')ئه‌وسا به گاڵته پێکردنه‌وه پێیان وتراوه) ڕامه‌که‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕابواردنه و بۆ ئه‌و ماڵ و حاڵه‌ی که تیایدا ده‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی پرس و ڕاتان پێ بکرێت و کارێک یان ئیشێک چاوه‌ڕێتان بکات!!'; $TRANSLATE['30']['21']['14'] = '(ئه‌وسا به ده‌م ڕاکردنه‌وه) ده‌یانوت: هاوار بۆ ئێمه به‌ڕاستی ئێمه سته‌مکار بووین.'; $TRANSLATE['30']['21']['15'] = 'جا به‌رده‌وام هه‌ر ئه‌وه قسه‌یانه، هه‌تا هه‌موویانمان دروێنه و خامۆش کرد.'; $TRANSLATE['30']['21']['16'] = 'ئێمه ئاسمان و زه‌وی، هه‌رچیش له نێوانیاندایه به گاڵته (بێ مه‌به‌ست) دروستمان نه‌کردووه.'; $TRANSLATE['30']['21']['17'] = 'ئه‌گه‌ر بمانویستایه یاری و گه‌مه‌یه‌ک بسازێنین، له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ده‌مانسازاند، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت کاری وا بکه‌ین...'; $TRANSLATE['30']['21']['18'] = '(جا ئه‌وه له ئێمه ناوه‌شێته‌وه) به‌ڵکو حه‌ق ده‌ماڵین به‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قیداو ده‌ست به‌جێ داغانی ده‌که‌ین، هاوارو واوه‌یلا له ئێوه، بۆ ئه‌و بوختان و قسه نابه‌جێیانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['21']['19'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و له خزمه‌تی ئه‌ودان، بێگومان ئه‌و فریشتانه‌ی که له خزمه‌تیدان، خۆیان به‌گه‌وره نازانن له په‌رستنیدا و هه‌رگیز ماندوو بێ تاقه‌ت و بێزار نابن له ستایشی ئه‌و زاته.'; $TRANSLATE['30']['21']['20'] = '(به‌رده‌وام) به‌شه‌و و به ڕۆژ ته‌سبیحات و ستایشی ده‌که‌ن و له‌کاتێکدا ساردبوونه‌وه‌ش ڕوویان تێناکات.'; $TRANSLATE['30']['21']['21'] = 'ئایا خه‌ڵکی ناله‌بار په‌رستراوی ساخته‌یان بڕیارداوه له‌زه‌ویدا و ئه‌و په‌رستراوانه ده‌توانن ژیان ببه‌خشن؟'; $TRANSLATE['30']['21']['22'] = 'ئه‌گه‌ر له هه‌ردووکیاندا (له ئاسمان و زه‌ویدا) چه‌ند خوایه‌کی تر هه‌بوایه غه‌یری (الله)، ئه‌وه کاول و وێران ده‌بوون و تێک ده‌چوون به‌سه‌ر یه‌کدا، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا که په‌روه‌ردگاری عه‌رشه، له‌و باس و خواسانه‌دا (که خوانه‌ناسان) ده‌یڵێن (هاوه‌ڵ بۆ ئه‌و زاته بڕیار ده‌ده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['21']['23'] = 'پرسیار ناکرێت له‌وه‌ی که خوا ده‌یکات، له کاتێکدا ئه‌وان پرسیاریان لێ ده‌کرێت و موحاسه‌به ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['21']['24'] = 'ئایا ئه‌وانه خوایه‌کی تریان له جیاتی په‌روه‌ردگار بۆ خۆیان ڕه‌خساندووه؟! (یاخود خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن و گێلن؟!) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڵگه‌تان بهێنن له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌تان، من دڵنیام که ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی منن و ڕێبازی منیان گرتۆته‌به‌ر، هه‌روه‌ها له به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه‌کانی پێش منیش ده‌دوێت، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت ناناسن و دژایه‌تی ده‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رده‌چه‌ر خێنن.'; $TRANSLATE['30']['21']['25'] = 'ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['21']['26'] = 'خوانه‌ناسان ده‌یانوت: خوای میهره‌بان کوڕی بۆ خۆی بڕیارداوه (فریشته‌کان ڕۆڵه‌ی ئه‌ون)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌نده‌ی ڕێزداری ئه‌ون.'; $TRANSLATE['30']['21']['27'] = '(ئه‌و فریشتانه ئه‌وه‌نده ڕه‌وشت به‌رزن) هه‌رگیز (نافه‌رمانی ناکه‌ن و) قسه له‌قسه‌یدا ناکه‌ن و له گوفتاردا پێشی ناکه‌ون، ئه‌وانه به فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێنه‌وه و فه‌رمانی ئه جێبه‌جێ ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['21']['28'] = 'هه‌ر خوا ده‌زانێت ئه خه‌ڵکه له ڕابوردوودا چیان ئه‌نجامداوه و له داهاتووشدا چی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (دنیا و قیامه‌ت، ڕابوردوو و داهاتوو، بۆ ئه‌و زاته چوونیه‌که)، فریشته‌کانیش تکاکار نابن ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه نه‌بێت خوا پێی ڕازییه و ئه‌و فریشتانه له ترسی ئه‌و زاته نا‌وێرن هیچ سه‌رپێچیه‌ک ئه‌نجام بده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['21']['29'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک له فریشته‌کان (له خۆی غه‌ڕڕا بێت) بڵێت: به‌ڕاستی منیش خوام بێجگه له‌و، ئه‌وه پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه به دۆزه‌خ، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی سته‌مکاران و یاخیه‌کان ده‌ده‌ینه‌وه'; $TRANSLATE['30']['21']['30'] = 'ئایا ئه‌وانه‌ی بێباوه‌ڕ بوون نه‌یانبینیووه و بۆیان ڕوون نه‌بۆته‌وه به‌ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه‌ک پارچه بوون له‌وه‌ودوا لێکمان جیا کردنه‌وه (که ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕاسته‌قینه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌ی پێ ده‌برێت)، له ئاویش هه‌موو شتێکی زیندوومان فه‌راهه‌م هێناوه (ئاو زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕووه‌ک پێکده‌هێنێت)، ئایا ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن (به‌و ڕاستیانه و به‌و ده‌سه‌ڵاته بێ سنووره‌ی ئێمه)؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['31'] = 'له زه‌ویشدا که‌ژو کێوه‌کانمان چه‌سپاندووه، تا لاسه‌نگ نه‌بێت و لار نه‌بێته‌وه و هه‌ڵیان نه‌گێرێته‌وه، له لاپاڵی چیاکان و له دۆڵه‌کاندا ڕێگاو بانی فراوانمان سازاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ژیان بۆ خۆیان دابین بکه‌ن و هه‌روه‌ها ڕێیان له گه‌نجینه و ناز و نیعمه‌ته شاراوه‌کان بکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['21']['32'] = 'ئێمه ئاسمانمان کردووه به سه‌قفێکی پارێزراو، که‌چی ئه‌وانه ڕوو وه‌رده‌گێڕن له هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئاسمان.'; $TRANSLATE['30']['21']['33'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به‌دیهێناوه، خۆر مانگیش دروست کردووه، هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌یه‌کدا ده‌سوڕێته‌وه (زوه‌ی به ده‌وری خۆردا و مانگیش به‌ده‌وری زه‌ویدا).'; $TRANSLATE['30']['21']['34'] = 'ئێمه پێش تۆ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌مریمان به هیچ که‌سێک نه‌به‌خشیووه، جا ئایا ئه‌گه‌ر تۆ بمریت، (دوای مه‌رگی تۆ) ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵکه ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر و نامرن؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['35'] = 'هه‌موو که‌سێک ده‌بێت مردن بچێژێت و شه‌رابی مه‌رگ بنۆشێت، بێگومان ئێمه ئێوه تاقی ده‌که‌ینه‌وه به‌شه‌ڕ و ناخۆشی و به‌ڵاو به‌خێرو خۆشی و دارایی و توانایی، سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌هێنرێنه‌وه (تا پاداشتتان بده‌ینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['21']['36'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون تۆ ده‌بینن، هیچ کارێکیان له ده‌ست نایه‌ت له‌گه‌ڵ تۆی بکه‌ن جگه له گاڵته و گاڵته جاڕیی، (جا به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه بێباوهڕن به قورئانی خوای میهره‌بان.'; $TRANSLATE['30']['21']['37'] = 'ئه‌وه‌نده ئینسان به په‌له تاڵوکه‌یه. (هه‌ر ده‌ڵێیت) له په‌له‌و تاڵوکه دروستکراوه، له ئایینده من نیشانه‌ی و به‌ڵگه‌کانی خۆمتان نیشان ده‌ده‌م، جا په‌له‌م لێ مه‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['21']['38'] = 'خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟'; $TRANSLATE['30']['21']['39'] = 'ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕان هه‌واڵی ئه‌و ڕۆژه‌یان بزانیایه (که به‌ڕێوه‌یه و نزیکه و ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه)، کاتێک ناتوانن بڵێسه‌ی ئاگر له ده‌م و چاو و ڕوخسار‌و له پشتیان دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌وتوو ڕزگار نابن (ئه‌وانه نه‌گاڵته‌یان ده‌کردو نه بێ باوه‌ڕ ده‌بوون و نه‌په‌له‌یان ده‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['21']['40'] = 'به‌ڵکو قیامه‌ت کت‌وپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و سه‌رسام و ڕیسوایان ده‌کات، ئه‌وسا ناتوانن به‌ره‌نگاری بوه‌ستن و بیگێرنه‌وه، مۆڵه‌تیشیان نادرێت.'; $TRANSLATE['30']['21']['41'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ گاڵته کراوه به پێغه‌مبه‌رانی تریش، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و به‌هۆی ئه‌وانه‌یانه‌وه گاڵته‌یان کرد.'; $TRANSLATE['30']['21']['42'] = 'پێیان بڵێ: کێ ده‌توانێت ئێوه بپارێزێت له شه‌وو ڕۆژدا له سزا‌و تۆڵه‌ی خوای میهره‌بان، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه هه‌میشه ڕوو وه‌رگێڕن له یادی په‌روه‌ردگاریان.'; $TRANSLATE['30']['21']['43'] = 'یان ئه‌و بێباوهڕانه چه‌ند خوایه‌کیان هه‌یه که ده‌توانن له سزامان ڕزگاریان بکات جگه له ئێمه؟! (ئه‌و کۆلکه خوایانه) نه ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان ڕزگار بکه‌ن و خۆیان سه‌ربخه‌ن، نه په‌نا ده‌درێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه و نه‌کۆمه‌کیان ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['21']['44'] = 'ئێمه (به‌په‌له تۆڵه‌ناسێنین) به‌ڵکو ئه‌وانه خۆیان و باو‌و باپیرانیان له نازو نیعمه‌تی دنیا به‌هره‌وه‌ر کردووه، هه‌تا ته‌مانیان درێژ بۆته‌وه، جا ئایا ئه‌وانه نابینن و نازانن که به‌ڕاستی ئێمه ورده ورده دێین و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ملاو لای وڵاتیاندا که‌م ده‌که‌ینه‌وه، (کاتێک ئوممه‌تی ئیسلام شایسته ده‌بێت، خوای باڵا ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که‌م ده‌کاته‌وه) جا ئایا ئه‌و بێباوهڕانه هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و زاڵن؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['45'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه ئێوه بێ‌دار ده‌که‌مه‌وه، که‌سانێکیش هه‌ن که‌ڕن له ئاستی حه‌قدا و سه‌دای په‌یامی خوا نابیستن کاتێک بێ‌دار ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['21']['46'] = 'سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر که‌مێک له هاڵاوی سزای په‌روه‌ردگارت ڕوویان تێ بکات و لێیان بدات، ئه‌وه خوانه‌ناسان به کوڵ ده‌ڵێن: هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه، به ڕاستی ئێمه که‌سانێکی سته‌مکار بووین.'; $TRANSLATE['30']['21']['47'] = 'ئێمه پێوه‌ر و ته‌رازووه‌کانی دادپه‌روه‌ری له ڕۆژی قیامه‌تدا داده‌نێین، جا هیچ که‌س به هیچ شێوه‌یه‌ک سته‌می لێ ناکرێت، ئه‌گه‌ر به قه‌ده‌ر تۆوه خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر بچووک و ورده، کارێکی چاک یان خراپی ئه‌نجام دابێت) ده‌یهێنینه مه‌یدان، جا ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئێمه که ئاوا به وردی حساب و لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['21']['48'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه به موسا‌و هاروون کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی که جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵه، هه‌روه‌ها ڕووناکی و یادخه‌ره‌وه‌شه بۆ پارێزکاران...'; $TRANSLATE['30']['21']['49'] = 'ئه‌وانه‌ن له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا که که‌س دیار نیه و په‌روه‌ردگاریش لێیان پانهانه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه له قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه بیمیان هه‌یه (بێگومان ئه‌وانه له قیامه‌تدا دڵنیا و ئاسووده و دڵخۆشن).'; $TRANSLATE['30']['21']['50'] = 'جا ئه‌م قورئانه‌ش یادخه‌ره‌وه‌یه‌کی موباره‌ک و به‌فه‌ڕ و پیرۆزه دامان به‌زاندووه، جا ئایا ئێوه خۆتانی لێ وێڵ ده‌که‌ن و نایناسن؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['51'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ژیری و هۆشمه‌ندیمان پێشتر به ئیبراهیم به‌خشی، ئێمه چاک ئه‌ومان ده‌ناسی.'; $TRANSLATE['30']['21']['52'] = 'کاتێک به باوک و قه‌ومه‌که‌ی ده‌وت: ئه‌م بتانه چیه؟! ئێوه هه‌میشه به‌ده‌وریدا دێن و ده‌یانپه‌رستن!'; $TRANSLATE['30']['21']['53'] = 'له‌وه‌ڵامدا (ته‌نها به‌ڵگه‌یان ئه‌وه بوو، که) وتیان: ئێمه باو‌و باپیرانمان بینیووه ئه‌مانه‌یان په‌رستووه.'; $TRANSLATE['30']['21']['54'] = 'ئیبراهیم وتی: به‌ڕاستی ئێوه و باو‌و باپیرانی ئێوه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا بوون.'; $TRANSLATE['30']['21']['55'] = 'خه‌ڵکه‌که وتیان: به‌ڕاست، تۆ حه‌قیقه‌تت بۆ ئێمه هێناوه یان گاڵته ده‌که‌یت؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['56'] = 'ئیبراهیم وتی: (من گاڵته ناکه‌م) به‌ڵکو ده‌مه‌وێت تێتان بگه‌یه‌نم که په‌روه‌ردگارتان په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه و به‌دی هێناون و من له‌سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه له‌شایه‌ت و ئاگاکانم.'; $TRANSLATE['30']['21']['57'] = 'ئینجا ئیبراهیم له‌به‌ر خۆیه‌وه سوێندی خوارد و وتی: به‌خوا نه‌خشه‌یه‌ک ده‌کێشم و داوێک ده‌نێمه‌وه بۆ بته‌کانتان دوای ئه‌وه‌ی ئێوه به‌جێتان هێشتن و پشتتان هه‌ڵکرد.'; $TRANSLATE['30']['21']['58'] = 'ئینجا هه‌موو ورد‌و خاش کرد جگه له گه‌وره‌که‌یان، به‌ڵکو که گه‌ڕانه‌وه (پرسیار بکه‌ن) و ئیبراهیم ڕاستیان بۆ ڕوون بکاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['21']['59'] = 'بت په‌رستان (که هاتنه‌وه بینیان بته‌کانیان وردوخاش کراوه) وتیان: ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی کردووه به خواکانمان، به‌ڕاستی له سته‌مکارانه!!'; $TRANSLATE['30']['21']['60'] = 'هه‌ندێکیان وتیان: بیستومانه لاوێک به خراپه باسیان ده‌کات پێی ده‌ڵێن ئیبراهیم.'; $TRANSLATE['30']['21']['61'] = 'وتیان: که‌وابوو بیهێنن به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه (موحاسه‌به‌ی بکه‌ین و لێی بکۆڵینه‌وه) بائه‌وانیش ئاگاداربن و بیبینن.'; $TRANSLATE['30']['21']['62'] = '(ئیتر چوون ئیبراهیمیان هێناو لێیان پرسی) وتیان باشه، ئه‌ی ئیبراهیم ئایا تۆ ئه‌مه‌ت کردووه به خواکانمان؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['63'] = 'ئیبراهیم وتی: (بۆچی له من ده‌پرسن، خۆ بته گه‌وره‌که ساغ و سه‌لیمه) نه‌خێر؛ هه‌ر کاری ئه‌و بته زله‌یه، ده لێیان بپرسن ئه‌گه‌ر قسه ده‌که‌ن و تێ ده‌گه‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['21']['64'] = '(که‌میک داچڵه‌کان و) له دڵی خۆیاندا لێکیان دایه‌وه، سه‌ره‌نجام وتیان به خۆیان: به‌ڕاستی ئێوه هه‌میشه سته‌مکارن (ئیبراهیم ڕاست ده‌کات، ئه‌مانه ناتوانن به‌رگری له خۆیان بکه‌ن جۆن ده‌توانن به‌رگری له ئێمه بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['21']['65'] = 'پاشان به‌سه‌رشۆڕی پاشگه‌زکرانه‌وه بۆ بیر‌و باوه‌ڕه کۆنه‌که‌یان وتیان: بێگومان تۆ زانیووته که ئه‌وانه قسه ناکه‌ن و تێ ناگه‌ن!! (زۆرزان و کاربه‌ده‌ستانیان چه‌واشه‌یان کردوونه).'; $TRANSLATE['30']['21']['66'] = 'ئیبراهیم وتی: باشه، ئاخر، چۆن شتێک ده‌په‌رستن له جیاتی خوا که ناتوانێت هیچ جۆره قازانج یان زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت، (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا نه‌یانتوانی به‌رگری له خۆشیان بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['21']['67'] = 'ئۆن له ده‌ستان و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، جا ئایا ئه‌وه تێناگه‌ن و بیر‌و هۆشتان ناخهنهکار؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['68'] = 'هه‌ندێکیان وتیان: ئیبراهیم بسوتێنن و پشتیوانی له خواکانتان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه شتێکتان بۆ ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['21']['69'] = '(خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، ئێمه‌ش فه‌رمانمان ده‌رکرد و) وتمان: ئه‌ی ئاگر سارد‌و سه‌لامه‌ت له‌سه‌ر ئیبراهیم (هه‌رچه‌نده ئاگر سوتێنه‌ره باڵام به فه‌رمانی خوا توانای سووتاندنی نه‌ماو ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به‌سه‌لامه‌تی نه‌دایه حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌ناو ئاگره‌که‌دا سه‌رمای ده‌بوو).'; $TRANSLATE['30']['21']['70'] = 'ئه‌وانه ویستیان پیلان بگێڕن دژی ئیبراهیم ئینجا ئێمه‌ش ئه‌وانمان به ڕه‌نجه‌ڕۆترین که‌س گێڕا.'; $TRANSLATE['30']['21']['71'] = 'ئێمه ئه‌ویش و - لوط - ی برازایشمان ڕزگار کرد و ناردمانن بۆ (وڵاتی شام) ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندووه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.'; $TRANSLATE['30']['21']['72'] = 'هه‌روه‌ها ئێمه ئیسحاقمان به‌خشی به ئیبراهیم و یه‌عقوبیش به‌نه‌وه‌ی (وه‌ک زیاده ڕێزێک بۆ ئیبراهیم)، هه‌ر یه‌ک له‌وانمان کرد به پیاوچاک و خواناس.'; $TRANSLATE['30']['21']['73'] = 'هه‌موو ئه‌وانیشمان کرده پێشه‌واو به فه‌رمانی ئێمه ڕێنموویی خه‌ڵکیان ده‌کردو نیگامان بۆ کردن به ئه‌نجامدانی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان و ڕاگرتنی نوێژ و زه‌کات دان، (به‌ڕاستی) ئه‌وان هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['21']['74'] = 'به لوط پێغه‌مبه‌ریش حیکمه‌ت و دانایی و زانیاریمان به‌خشی و ڕزگارمان کرد له‌و شاره‌ی کرده‌وه پیسه‌کانیان تێدا ئه‌نجام ده‌دا، بێگومان ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بار و خراپ و به‌دخوو تاوانکار بوون...'; $TRANSLATE['30']['21']['75'] = 'ئێمه ئه‌ومان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی به‌نده چاک و باشه‌کاندایه.'; $TRANSLATE['30']['21']['76'] = 'یادی نوح پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ هێناین له‌مه‌و پێش، جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد‌و خۆی ه خێزانه‌که‌یمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...'; $TRANSLATE['30']['21']['77'] = 'سه‌رکه‌وتنیشمان پێبه‌خشی به‌سه‌ر ئه‌و قه‌وم و هۆزه‌ی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به درۆ ده‌زانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانیش قه‌ومێکی ناله‌بارو خراپ بوون، به گشتی نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کردن.'; $TRANSLATE['30']['21']['78'] = 'یادی داودو سله‌یمانیش بکه‌ره‌وه کاتێک بڕیاردرا ده‌رباره‌ی ئه‌و کێلگه کشتوکاڵیه، کاتێک که مه‌ڕو ماڵاتی خه‌ڵکی تیایدا بڵاو بوونه‌وه به‌شه‌و و زیانیان به کێلگه‌که گه‌یاند، ئێمه‌یش شایه‌ت بووین له‌سه‌ر ئه‌و داوه‌ری و بڕیاره‌ی ئه‌وان. (له‌سه‌رده‌می حوکمی حه‌زره‌تی داوددا ڕانه‌مه‌ڕێک زه‌وی و زاری کابرایه‌کی کاولکرد، کابراش چوو سکاڵای خۆی گه‌یانده داود، ئه‌ویش بڕیاریدا که هه‌موو ڕانه مه‌ڕه‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که، به‌ڵام حه‌زره‌تی سوله‌یمانی کوڕی ڕایه‌کی په‌سه‌ندتری هه‌بوو وتی: با به‌روبومی ماڵاته‌که بدرێت به خاوه‌ن زه‌ویه‌که تا زیانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['21']['79'] = 'جا ئێمه چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌مان له سوله‌یمان گه‌یاند، به‌ڵام هه‌ریه‌که (له‌م باوک و کوڕه) به‌هره‌وه‌رمان کردبوو له حیکمه‌ت و دانایی وعیلم و زانستی، هه‌روه‌ها باڵنده‌و چیاکانیشمان له‌گه‌ڵ داودا ملکه‌چ وفه‌رمانبه‌ردار کردبوو، هه‌مووان پێکه‌وه ته‌سبیحات و ستایشی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان کرد.'; $TRANSLATE['30']['21']['80'] = 'هه‌روه‌ها ئێمه داودمان فێری دروستکردنی زرێ و قه‌ڵغان کرد، تا له توند‌و تیژی کاتی شه‌ڕ بتانپارێزێت، ئایا (له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه) ئێوه سوپاسگوزار ده‌بن؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['81'] = 'بۆ سوله‌یمانیش بایه‌کی به‌هێزو تیژمان ڕه‌خساند که به‌رمانی ئه‌و، جاروبار هاتووچۆی ده‌کرد بۆ ئه‌و زه‌ویه‌ی که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوو و ئێمه به‌هه‌موو شتێک زانا‌و شاره‌زاین.'; $TRANSLATE['30']['21']['82'] = 'له په‌ریه‌کانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕام هێنابوو که بچنه ناو بنی ده‌ریاوه (تا گه‌وهه‌ر و مرواری و شتی به نرخی بۆ ده‌ربهێنن) و جگه له‌وه کاری تریشیان ده‌کرد (وه‌کو دروستکردنی کۆشک وته‌لارو په‌یکه‌رو... هتد) و ئێمه‌ش چاودێریمان ده‌کردن (تا کاره‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زیان به‌خه‌ڵک نه‌گه‌یه‌نن).'; $TRANSLATE['30']['21']['83'] = 'یادی - ئه‌یوب- یش بکه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد (دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ نه‌خۆش که‌وتبوو، جگه له‌وه پێشتریش ماڵ و سامان ومنداڵه‌کانی تیاچوو بوون) وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئازار‌و ناخۆشیم تووش بووه، تۆش له هه‌موو که‌س میهره‌بانترو له هه‌موو که‌س دلۆڤانتریت.'; $TRANSLATE['30']['21']['84'] = 'جا ئێمه نزامان گیراکردو به‌هاواریه‌وه چووین وهه‌موو ناخۆشی و نه‌خۆشیه‌کمان له کۆڵ کرده‌وه، هه‌موو ماڵ و منداڵیمان پێبه‌خشیوه و ئه‌وه‌نده‌ی تریش له‌گه‌ڵیاندا (ده‌کرێت خوای گه‌وره هه‌ر هه‌مان ماڵ و منداڵی پێشووی بۆ زیندوو کردبێته‌وه، یاخود نه‌وه‌ی نوێی پێبه‌خشیبێت)، ئه‌وه ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له لایه‌ن ئێمه‌وه، یادا‌وه‌ریشه بۆ به‌نده خواپه‌رسته‌کان (که ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش تووشی به‌ڵاو ناخۆشی بوون وه‌ک ئه‌م، له‌وه‌ودوا نزایان کرد، خوای میهره‌بان به هاناو هاواری ئه‌وانیشه‌وه ده‌چێت).'; $TRANSLATE['30']['21']['85'] = 'یادی (اسماعیل و ادریس و ذوالکفل) یش بکه‌ره‌وه، هه‌ریه‌که له‌وان (له تاقیکردنه‌وه جۆراو جۆره‌کاندا سه‌رکه‌وتووبوون) له خۆگرو ئارامگران بوون.'; $TRANSLATE['30']['21']['86'] = 'ئێمه هه‌موویانمان خسته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆمانه‌وه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه له چاک و پاکانن.'; $TRANSLATE['30']['21']['87'] = 'یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره) کاتێک به توڕهیییهوه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).'; $TRANSLATE['30']['21']['88'] = 'ئێمه‌ش به‌هانایه‌وه چووین و ڕزگارمان کرد؛ له‌و غه‌م و په‌ژاره‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تێی که‌وتبوو، به‌و شێوه‌یه‌ش ئیمانداران ڕزگار ده‌که‌ین (کاتێک که ده‌که‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هیێنن).'; $TRANSLATE['30']['21']['89'] = 'یادی (زکریا) ش بکه‌ره‌وه کاتێک هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا؛ من به ته‌نهای مه‌هێڵه‌ره‌وه (نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه) تۆیش چاکترین زاتێکی له پاش من و هه‌موو مردوویه‌ک ده‌مێنیته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['21']['90'] = 'ئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کرد‌و (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه چالاک و گورج‌و گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسانو ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه.'; $TRANSLATE['30']['21']['91'] = 'یادی (مریم) یش بکه‌ره‌وه، ئه‌و ئافره‌ته‌ی داوێنی خۆی به خاوێنی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی خاوه‌نی بووین پێمان به‌خشی و خۆی و کوڕه‌که‌یمان کرد به (موعجیزه) و به‌ڵگه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی.'; $TRANSLATE['30']['21']['92'] = 'خه‌ڵکینه! به‌ڕاستی ئه‌م ئایینه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه هێناویانه ئایینه‌که‌ی ئێوه‌یه، که یه‌ک ئایینه و منیش په‌روه‌ردگارتانم، ته‌نها من بپه‌رستن'; $TRANSLATE['30']['21']['93'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ڕێبازی یه‌کتاناسی و ئاینی ئیسلام لایانداو) به‌ش به‌شیان کرد له نێوانی خۆیاندا. جۆره‌ها ده‌سته‌و گرۆ دروست بوو، به مه‌رجێک هه‌ر هه‌مووشیان بۆ لای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه (له‌ده‌ستمان ده‌رناچن).'; $TRANSLATE['30']['21']['94'] = 'جا ئه‌وه‌ی کار‌و کرده‌وه چاکه‌کان ئه‌نجام بدات له کاتێکدا که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕداره، جا ئه‌وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی پشتگوێ نا‌خرێت و به‌زایه ناچێت به‌ڕاستی ئێمه بۆی یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['21']['95'] = 'جارێکی تر حه‌رامه و ئه‌سته‌مه له دانیشتوانی هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک که کاولمان کردووه، بێگومان ناگه‌ڕێنه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['21']['96'] = 'هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دوو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه (که ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی کۆتای دنیا) و ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌موو کون و که‌لێنێکه‌وه به لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['21']['97'] = 'ئه‌وسا ئیتر به‌ڵێنی ڕاستی نزیک ده‌بێته‌وه و ده‌ست پێ ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت چاوی ئه‌وانه‌ی بێباوهڕن ئه‌بڵه‌ق و زه‌ق ده‌بێت، (بێ په‌روا ده‌ڵێن) هاوار بۆ ئێمه، چاک غافڵ بووین له‌م ڕۆژه، له‌م سه‌ره‌نجامه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه! به‌ڵکو ئێمه هه‌ر سته‌مکاربووین.'; $TRANSLATE['30']['21']['98'] = '(پاشان پێیان ده‌وترێت) بێگومان ئێوه و ئه‌و شتانه‌ی له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست سووته‌مه‌نی دۆزه‌خن و سه‌لکه بزوتی ئاگرن، ده‌بێت هه‌ر بچنه ناوی و هه‌میشه تێیدان.'; $TRANSLATE['30']['21']['99'] = '(هه‌روه‌ها به‌هاوه‌ڵگه‌ڕان ده‌وترێت) ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌تانپه‌رست ئه‌گه‌ر خوا بوونایه ئاوا نه‌ده‌خرانه ناو دۆزه‌خه‌وه، بێگومان هه‌رهه‌موویان (هاوه‌ڵگه‌ران و په‌رستراوه‌کانیان) له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['21']['100'] = 'ئه‌وانه؛ به‌هه‌ناسه‌ی قورس و لرخه‌لرخ ئاهو ناڵه‌وه (ژیانی سه‌ختی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر) و مژده و هیواو قسه‌یه‌کی خۆش نابیستن.'; $TRANSLATE['30']['21']['101'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه که هه‌ر زوو بڕیارمانداوه چاکه بهێنینه‌وه ڕێیان (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕو کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه) ئه‌وانه دووره په‌رێز کراون له دۆزه‌خه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['21']['102'] = 'قرچه قرچ و ورشه و ده‌نگی بڵێسه‌ی نابیستن، (به‌ڵکو ئه‌وان له نازو نیعمه‌تدا) که حه‌زیان لێی بوو و ئاره‌زوویان ده‌کرد بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌مێنن'; $TRANSLATE['30']['21']['103'] = '(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) لێقه‌ومانی گه‌وره و ته‌نگانه‌ی بێ سنوور (قیامه‌ت) تووشی غه‌مباری و په‌ژاره‌یان ناکات، به‌ڵکو فریشه‌کان (به ڕووی خۆشه‌وه پێشوازیان لی ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێده‌درا (ئێوه ئیتر ڕزگارتان بوو له ته‌نگانه و ناخۆشی دنیا، بۆ هه‌میشه که‌ونه‌ته خۆشیه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['21']['104'] = 'ڕۆژێک دێت ئێمه ئاسمان ده‌پێچینه‌وه، وه‌کو چۆن کتێبی کراوه داده‌خرێت و ده‌پێچرێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن له سه‌ره‌تاوه دروستمان کرد، وه‌ک ئه‌وسای خۆی لێ ده‌که‌ینه‌وه (بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ به شێوه‌یه‌کی تر دروستی بکه‌ینه‌وه) جا ئه‌وه په‌یمان و به‌ڵێنی ئێمه‌یه، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['21']['105'] = 'سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له کتێبی زه‌بووردا دوای ته‌ورات بڕیارمان داوه که: بێگومان به‌نده شیاو و چاکه‌کانم ده‌بنه خاوه‌نی زه‌وی.'; $TRANSLATE['30']['21']['106'] = 'به‌ڕاستی ئا له‌م باسه‌دا مژده‌و ڕاگه‌یاندن بۆ که‌سانی خواپه‌رست و به‌نده ملکه‌چه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['21']['107'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که ببیته ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌ت بۆ هه‌موو جیهانه‌کان (جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕووه‌ک و په‌ری و... هتد)'; $TRANSLATE['30']['21']['108'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی من ته‌نها ئاگادار ده‌کرێم که بێگومان خوای ئێوه هه‌ر خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، ئایا ئێوه ته‌سلیمی ئه‌م بڕیاره ده‌بن و مسوڵمان ده‌بن؟!'; $TRANSLATE['30']['21']['109'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت (بۆ گوفتارو به‌رنامه‌ی ڕوون و ئاشکرای تۆ، ئه‌وه پێیان) بڵێ: من په‌یامی خوام به یه‌کسانی به هه‌مووتان گه‌یاندووه (هیچ شتێکم له که‌س نه‌شاردۆته‌وه) من ئیتر نازانم ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که له ئێوه ده‌کرێت نزیکه یان دووره (ده‌رباره‌ی شکستی ئێوه، یان به‌رپا بوونی قیامه‌ت).'; $TRANSLATE['30']['21']['110'] = '(دڵنیا بن) به ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته خۆی ده‌زانێت و ئاگایه به گوفتاری ئاشکراو هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانێت و ئاگاداره له‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌تان).'; $TRANSLATE['30']['21']['111'] = 'من نازانم له‌وانه‌یه ئه‌م دواخستنی تۆڵه و به‌ڵێنی په‌روه‌ردگاره بۆ تاقیکردنه‌وه و سزاتان بێت و ڕابواردنێکیش بێت تا کاتێکی دیاریکراو (له دنیای کۆتا ته‌مه‌ندا، یاخود به‌ڵکو به خۆدا بچنه‌وه و ڕێبازی دینداری بگرنه به‌ر).'; $TRANSLATE['30']['21']['112'] = '(دوای گه‌یاندنی په‌یامی خوا و گوێ پێنه‌دانی خوانه‌ناسان) پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)ووتی: په‌روه‌ردگارا دادگه‌رانه له نێوان من و ئه‌مانه‌دا داوه‌ری بفه‌رموو له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی، په‌روه‌ردگارمان به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه داوای یارمه‌تی لێکراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمان بخات به‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن ده‌رباره‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و په‌یامه‌که‌ی'; $TRANSLATE['30']['22']['1'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خۆتان له خه‌شمی بپارێزن چونکه به‌ڕاستی زه‌وی له‌رزه‌ی قیامه‌ت و کاول بوونی بوونه‌وه‌ر کاره‌ساتێکی زۆر گه‌وره‌یه و ڕووداوێکی سامناکه.'; $TRANSLATE['30']['22']['2'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا که کاره‌ساته‌که ده‌بینن، هه‌موو شیرده‌رێك له شیر خۆره‌که‌ی بێ‌ئاگا ده‌بێت و فه‌رامۆشی ده‌کات، هه‌موو سك پڕ‌و دوو گیانێکش کۆرپه‌له‌که‌ی ده‌دانێت، خه‌ڵکی ده‌بینیت، وه‌کو سه‌رخۆشن، له ڕاستیدا سه‌رخۆشیش نین، به‌ڵکو سزای خوایی زۆر سه‌خت و سامناکه و سه‌ری لێ شێواندوون.'; $TRANSLATE['30']['22']['3'] = 'هه‌ندێ له خه‌ڵکی ده‌بینیت به‌بێ هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ده‌رباره‌ی (گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی) خوای په‌روه‌ردگار موجاده‌له ده‌که‌ن و باس و خواس ده‌که‌ن و شوێن هه‌موو شه‌یتانێکی یاخی و سه‌رکه‌ش ده‌که‌ون.'; $TRANSLATE['30']['22']['4'] = 'له‌سه‌ر شه‌یتان بڕیاردراوه، بێگومان ئه‌وه‌ی شوێنی بکه‌وێت و به‌گوێی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕای ده‌کات و ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌کات تا به‌ره‌و سزای دۆزه‌خ بیبات.'; $TRANSLATE['30']['22']['5'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان له زیندوو بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وه چاك بزانن که ئێمه سه‌ره‌تا ئێوه‌مان له خاك و خۆڵ دروستکردووه، له‌وه‌ودوا (نه‌وه‌کان) له نوتفه‌یه‌ك (په‌یدا بوون)، پاشان نوتفه‌ش ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێك له‌ناو منداڵداندا، له‌وه‌ودوا ده‌بێته گۆشتپاره‌یه‌کی ته‌واوو سه‌رو سیمادار، یان ناته‌واو، (هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌هێنینه‌وه یادتان) تا بۆتان ڕوون بکه‌ینه‌وه که ئێمه ئاوا ئێوه‌مان دروستکدووه و دووباره دروستکردنه‌وه‌شتان لامان ئاسانه، ئه‌وه‌ش بمانه‌وێت له منداڵدانه‌کاندا جێگیری ده‌که‌ین، تا کاتێکی دیاریکراو، له‌وه‌ودوا به‌ساوایی و به‌بچووکی ده‌رتانده‌هێنین (له سکی دایکتان) دوایی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره ببن و بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو تواناتان، هه‌تانه ده‌مرێنرێت به‌گه‌نجی، هه‌شتانه ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ په‌رپووتترنی ته‌مه‌نه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌زانێت دوای ئه‌وه‌ی جاران ده‌یزانی، (به‌ڵگه‌یه‌کی تریش له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌ی ئینسان) تۆ زه‌ویش ده‌بینیت وشك و برنگه، جا کاتێك ئاوی بارانمان به‌سه‌ردا باراند، داده‌چڵه‌کێت و ده‌له‌رزێت و تۆوه‌کان چه‌که‌ره ده‌که‌ن و ڕه‌گ و چڵ ده‌رده‌که‌ن و ده‌ڕوێن، ئه‌وسا له هه‌موو جۆره گژوگیاو گوڵ و گوڵزارێکی جوان جووت ده‌ڕوێنێت.'; $TRANSLATE['30']['22']['6'] = '(ئه‌م شتانه‌ی که باسکران) بۆ ئه‌وه‌یه که دڵنیابن هه‌ر خوا زاتێکی حه‌ق و ڕاسته، بێگومان هه‌ر ئه‌ویش به‌ئاسانی مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه و به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['22']['7'] = 'بێگومان قیامه‌تیش هه‌ر به‌رپا ده‌بێت و پێش دێت و هیچ گومانی تێدا نیه و به‌ڕاستی ئه‌و خوایه هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان زیندوویان ده‌کاته‌وه و ده‌یانهێنێته ده‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['22']['8'] = 'هه‌ندێك خه‌ڵکی هه‌ن موجاده‌له ده‌رباره‌ی زاتی خوا‌و سیفاته پیرۆژه‌کانی ده‌که‌ن دوور له هه‌موو زانست و زانیاری بۆچوون و کتێب و سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا.'; $TRANSLATE['30']['22']['9'] = '(هه‌ندێك له‌و جۆره که‌سانه) ڕوو وه‌رده‌گێرێت و شان هه‌ڵده‌ته‌کێنێت و فیز ده‌کات تا خۆی و خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وه‌ربگێرێت، ئه‌و جۆره که‌سانه هه‌ر له دنیادا ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی ده‌یانگرێته‌وه، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سزای سوتێنه‌ری پێ ده‌چێژین.'; $TRANSLATE['30']['22']['10'] = '(ئه‌وسا پێی ده‌وترێت) ئه‌م سه‌رئه‌نجامه ده‌ستپێشکه‌ری خۆته تووشت هاتۆته‌وه، بێگومانیش خوا به‌هیچ جۆره سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات.'; $TRANSLATE['30']['22']['11'] = 'هه‌ندێك له خه‌ڵکی هه‌یه ته‌نها له یه‌ك حاڵه‌تدا خواپه‌رستی ده‌کات (ئه‌ویش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه که دنیا به‌دڵی ئه‌و بێت)، ئه‌گه‌ر تووشی خێر‌و خۆشی بوو دڵی پێی خۆشه، خۆ ئه‌گه‌ر تووشی تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك هات، سواری سه‌ری خۆی ده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه، ئا به‌و حاڵه‌ته‌ی دنیا و قیامه‌ت له ده‌ست خۆی ده‌دات و زه‌ره‌رمه‌ندی هه‌ردوو لایه و هه‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندی ڕوون و ئاشکرا.'; $TRANSLATE['30']['22']['12'] = '(ئه‌و جۆره که‌سانه) هاناو هاوار له‌که‌سێك ده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، یاخود په‌نا بۆ که‌سێك ده‌به‌ن نه زه‌ره‌رو نه قازانجی پێده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و حاڵه‌ته گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر نابه‌جێ و دووره.'; $TRANSLATE['30']['22']['13'] = '(نه‌فامان هاناو هاوار) له‌که‌سێك ده‌که‌ن که زه‌ره‌ری زیاتر و نزیکتره له قازانجی، ئای که چه‌نده یارو یاوه‌ر و هاوده‌مێکی ناڕه‌سه‌ن و خراپیان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['22']['14'] = 'به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه ده‌خاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، بێگومان خوای گه‌وره هه‌رشتێکی بوێت ئه‌نجامی ده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['22']['15'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی واده‌زانێت و واگومان ده‌بات که خوا هه‌رگیز سه‌ری ناخات و پشتیوانی لێ‌ناکات، نه له‌دنیادا نه‌له قیامه‌تدا، ده‌با په‌تێك به به‌رزیه‌وه هه‌ڵبواسێت (ملی خۆی پیادا بکات) ئینجا بیبڕێت و خۆی بخنکێنێت (یاخود که‌سێك واگومان ده‌بات که هه‌رگیز خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و په‌یامه‌که‌ی سه‌رناخات له دنیا‌و قیامه‌تدا، با بڕوا بهێنێت به‌ئایینێکی ئاسمانی پاشان پاشگه‌ز بێته‌وه) با ته‌ماشا بکات و بزانێت ئه‌و پیلان و فێڵ و نه‌خشه‌یه‌ی، ڕق و کینه و بوغزی لاده‌بات؟!'; $TRANSLATE['30']['22']['16'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه قورئانمان دابه‌زاندووه، که ئایه‌ته‌کانی هه‌مووی ڕوون و ئاشکران، به‌ڕاستی خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت (شایسته بێت، به‌م قورئانه) هیدایه‌تی ده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['22']['17'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و ئه‌وانه‌ش که بوونه‌ته جوو، له‌گه‌ڵ صابئه‌کاندا که فریشته په‌رست؛ یان ئه‌ستێره په‌رستن و گاوره‌کان و ئاگرپه‌رسته‌کان و ئه‌وانه‌ی که هه‌وه‌ڵایان (بۆ خوا) بڕیارداوه، بێگومان خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا جیایان ده‌کاته‌وه له‌یه‌کترو بڕیاری خۆی ده‌دات له‌سه‌ریان، به‌ڕاستی خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['22']['18'] = 'ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تبیستووه که به‌ڕاستی هه‌رکه‌س و هه‌رچی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا سوژده بۆ خوا ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره و چیاکان و دره‌خت و ماڵات و زۆرێك له‌خه‌ڵکی، زۆرێکیش خۆی شایسته‌ی سزا‌و تۆڵه کردووه، جا ئه‌وه‌ی خوا قه‌درو ڕێزی بشکێنێت و ڕیسوای بکات ئه‌وه هیچ ڕێز لێنه‌رێکی نیه، به‌ڕاستی خوا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ده‌یکات.'; $TRANSLATE['30']['22']['19'] = 'ئه‌مانه دووده‌سته‌ی دژبه‌یه‌کن (ئیمانداران و بێ باوه‌ڕان) کردیانه کێشه له‌باره‌ی په‌روه‌ردگاریانه‌وه (له زات و سیفات و قه‌زاو قه‌ده‌ری و... هتد): جا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون پارچه پۆشاك له ئاگر بڕڕاوه به‌باڵایان، ئاوی زۆر له‌کوڵ له‌سه‌رویانه‌وه ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا (له ده‌رئه‌نجامی سه‌ر سه‌ختی و سه‌رکه‌شییاندا).'; $TRANSLATE['30']['22']['20'] = 'ئه‌و ئاوه له‌کوڵه هه‌رچی له‌ناو سکیاندا هه‌یه به‌پێسته‌کانه‌وه ده‌یتوێنێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['22']['21'] = 'گورزیش له ئاسن (بۆ پیاماڵین و لێدانیان) ئاماده‌کراوه.'; $TRANSLATE['30']['22']['22'] = 'هه‌ر که هه‌وڵ بده‌ن و بیانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن و له‌و سزایه هه‌ڵبێن (به‌قامچی و تێهه‌ڵدان) ده‌گێڕدرێنه‌وه ناوی و پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای سووتان و ئاگر.'; $TRANSLATE['30']['22']['23'] = 'به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه ده‌خاته ناو باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا جاری و ڕه‌وانه، ده‌ستیان ده‌رازێنرێته‌وه به‌بازنی ئاڵتون و مرواری (له‌شێوه‌ی سه‌عاتی ده‌ست و هه‌ر جۆرێکدا که حه‌زی لێ بکه‌ن)، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمی جوان و نایاب و هه‌مه‌ڕه‌نگه.'; $TRANSLATE['30']['22']['24'] = 'ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ڕێنموویی کراون بۆ گوفتاری جوان و په‌سه‌ند، هه‌روه‌ها پێشتر ڕێنموویی کرابوون بۆ ڕێبازی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که شایسته‌ی شوکرو سوپاسه.'; $TRANSLATE['30']['22']['25'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون و دژایه‌تی ڕێبازی خوا به‌جۆره‌ها شێوه ده‌که‌ن و نایه‌ڵن خه‌ڵکی ڕووبکاته مزگه‌وتی حه‌رام که بڕیارمانداوه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی بێت چوونیه‌که بۆ ئه‌وانی که له‌وێ ده‌ژین، یان ئه‌وانه‌ی له شوێنانی تره‌وه بۆی ده‌چن، جا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت به‌هۆی یاخی بوون و لادانه‌وه سته‌م بکات، ئه‌وه سزایه‌کی به ئازاری پێ ده‌چێژین.'; $TRANSLATE['30']['22']['26'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌یاد بێنه) کاتێك شوێنی که‌عبه‌مان دیاری کرد بۆ ئیبراهیم (دوای ته‌واوبوونی، فه‌رمانمان پێدا) که هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ بڕیار نه‌ده‌یت و (بیکه به بنکه‌ی یه‌کخواناسی) و ماڵی من پاك بکه‌ره‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، یاخود به پێوه‌ن یان له کڕنووش و سوژده بردندان.'; $TRANSLATE['30']['22']['27'] = 'جا بانگی خه‌ڵکی بکه و جاڕ بده له ناویاندا با بێن بۆ حه‌ج، ئه‌وانیش به‌پیاده دێن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه، یان به‌سواری (ئه‌و وشترانه‌ی که دووری ماوه‌که) لاوازی کردوون و له هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی دووره‌وه هه‌ر دێن...'; $TRANSLATE['30']['22']['28'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی سوود و که‌ڵکی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بهێنن و ببینن و یادی خواش بکه‌ن و ناوی پیرۆزی به‌رده‌وام له‌سه‌ر زاریان بێت له ڕۆژانێکی دیاریکراودا (که ڕۆژانی عه‌ره‌فه و جه‌ژنی قوربانه، سروودی (لبیك أللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد و النعمة لك والملك، لا شریك لك)، له حه‌جدا (ألله أکبر، ألله أکبر، ألله أکبر، لا إله إلاألله و ألله أکبر ولله الحمد) له ڕۆژانی جه‌ژندا، فه‌رامۆش نه‌که‌ن، هه‌روه‌ها ناوی خوا (بسم الله) بکه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینی ئه‌و ماڵاتانه‌دا که پێمان به‌خشیوون، ئه‌وسا له گۆشته‌که‌ی بخۆن و به‌شی هه‌ژارو نه‌دارانیشی لێ بده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['22']['29'] = 'له‌وه‌ودوا با چڵك و ئاره‌ق و موو و نینۆك له خۆیان دووربخه‌نه‌وه (ئیحرام بشکێنن)، هه‌روه‌ها وه‌فا بکه‌ن به نه‌زره‌کانیان و جێبه‌جێی بکه‌ن و به‌ده‌وری ماڵی دێرین و به‌نرخی خوا (که‌عبه)دا، با (طواف) بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['22']['30'] = '(جه‌ج ئه‌وه‌بوو که باسکرا) جا ئه‌وه‌ی که سنووره‌کانی خوا بپارێزێت و به‌گه‌وره دایانبنێت و ڕێزی لێ بگرێت، بێگومان ئه‌وه چاکتره لای په‌روه‌ردگاری (بێ پاداشت نیه)... کۆشتی مه‌ڕو بزن و گا‌و و وشتر بۆتان حه‌ڵاله جگه له‌وانه‌ی که به‌سه‌رتاندا ده‌خوێنرێته‌وه و قه‌ده‌غه‌کراوه (که له سووره‌تی ألمائدة دا باسکرا)، جا له‌به‌رئه‌وه خۆتان له په‌رستنی بته ناپوخت و بێ نرخه‌کان بپارێزن، هه‌روه‌ها له‌گوفتاری درۆ‌و قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو خۆتان دووربگرن.'; $TRANSLATE['30']['22']['31'] = 'هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه شوێن ڕاستی بکه‌ون و ملکه‌چ بن بۆ حه‌ق له‌به‌ر خاتری زاتی خوا، نه‌که‌ن هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار بده‌ن، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بدات، وه‌کو ئه‌وه وایه له ئاسمانه‌وه به‌ر ببێته‌وه و باڵنده په‌لاماری بدات و (پارچه پارچه‌ی بکات) یاخود ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز بیفڕێنێت و بیبات بۆشوێنێکی دوور و قوڵ.'; $TRANSLATE['30']['22']['32'] = 'به‌و شێوه‌یه که حه‌ج باسکرا پێویسته ئه‌نجام بدرێت جا ئه‌وه‌ی ڕێز داده‌نێت بۆدروشم و به‌رنامه‌کانی خوا، ئه‌وه نیسانه‌ی پارێزکاری و له خواترسانی دڵه‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['22']['33'] = 'بۆتان هه‌یه چه‌نده‌ها سوود وه‌رگرن له‌و ماڵاته‌ی دانراوه بۆ قوربانی، تا کاتی دیاری‌کرا (که ڕۆژانی جه‌ژنی قوربانه) له‌وه‌ودوا شوێنی سه‌ربڕینیان به‌ره‌و ماڵه دێرینه‌که‌ی خوای گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['22']['34'] = 'بۆ هه‌ر ئوممه‌تێك (له ئوممه‌تانی پێشوو) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ داناون (بۆ خواپه‌رستی و قوربانی) تا ناوی خوا به‌رن له‌کاتی سه‌ربڕینی مه‌ڵاته‌کاندا، خوای ئێوه خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، هه‌مووتان ته‌سلیم و ملکه‌چی ئه‌ون، مژده‌ش بده به‌به‌نده ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو دڵ ئاوه‌دانه‌کان...'; $TRANSLATE['30']['22']['35'] = 'ئه‌وانه‌ی کاتێك ناوی خوا برا (یا باسی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌حمه‌ت و زات و سیفاتی کرا) دڵکانیان داده‌چڵه‌کێت و ته‌زووی پیادا دێت، ئه‌وانه‌ی خۆگرو ئارامگرن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌وه که تووشیان ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ده‌به‌خشن.'; $TRANSLATE['30']['22']['36'] = 'ئێمه سه‌ربڕینی قوربانییه دابه‌سته‌کانمان بڕیارداوه که هه‌ندێك بن له دروشمه‌کانی خوا (که له‌کاتی حه‌خ و جه‌ژنی قورباندا ئه‌نجام ده‌درێت) بێگومان خێر‌و بێری زۆری تێدایه بۆتان (بازاڕی کڕین و فرۆشتن ده‌جولێنێت و هه‌ژاران تێر ده‌بن له گۆشت، پاداشتی زۆری قیامه‌تیش مسۆگه‌ر ده‌کات... هتد) ده ناوی خوا ببه‌ن له‌کاتی سه‌ربڕینیدا (بڵێن بسم الله... الله أکبر) کاتێك ئاماده کراون و ڕیزکراون بۆ سه‌ربڕین، جاکاتێك که سه‌ربڕان و گیانیان تیادا نه‌ماو پاك کران و پارچه پارچه کران لێیان بخۆن و به‌شی هه‌ژاران و سواڵکه‌رانی لێ بده‌ن، ئا به‌و شێوه‌یه ئێمه ماڵاتمان بۆ ئێوه ڕامهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی خوا بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['22']['37'] = 'دڵنیابن هه‌رگیز گۆشته‌که‌ی و خوێنه‌که‌ی به‌خوا ناگات، به‌ڵکو ته‌قواو پارێزکاری ئێوه به‌و ده‌گات و (حسابی بۆ ده‌کات)، ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینن به‌چاوی خۆتان ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا له‌کاتی سه‌ر بڕینیدا، ألله أکبر بڵێن و قه‌دری په‌روه‌ردگاری گه‌وره بزانن که هیدایه‌تی داون و مژده‌یش بده به چاکه‌کاران و خێرخوازان.'; $TRANSLATE['30']['22']['38'] = 'بێگومان خوا پشتگیری ده‌کات له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌موو خیانه‌تکارو کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['22']['39'] = 'مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێده‌گێرن، که بجه‌نگن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون، بێگومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێببه‌خشێت...'; $TRANSLATE['30']['22']['40'] = 'ئه‌وانه‌ی که به‌ناحه‌ق له وڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر کران (ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌بوو) که ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارمان (ألله) یه، خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی نه‌دا به‌یه‌کداو حه‌ق دژی به‌تاڵ نه‌وه‌ستێت، هه‌رچی شوێنی خواپه‌رستی جووله‌که و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه و کڵێساو که‌نیسه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که‌ناوی خوای زۆر تێدا ده‌برێت، هه‌مووی کاول ده‌کرێت، سوێند بێت بێگومان خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگیری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌واڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێز و باڵاده‌سته.'; $TRANSLATE['30']['22']['41'] = 'ئه‌وانه‌ی که ئه‌گه‌ر پایه‌دارمان کردن له زه‌ویدا نوێژ و دروشمه‌کانی به‌چاکی ڕاده‌گرن، زه‌کاتیش به‌ته‌واوی ده‌ده‌ن، فه‌رمان به‌چاکه ده‌که‌ن، قه‌ده‌غه له خراپه ده‌که‌ن، سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌رێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['22']['42'] = 'ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوا به تۆ ناکه‌ن و به‌درۆت ده‌زانن، ئه‌وه دڵنیابه که پێش ئه‌وان هۆزی نوح و عاد و ثه‌موود پێغه‌مبه‌ره‌کانی خۆیان به‌درۆ زانیوه‌و بڕوایان پێ نه‌کردوون.'; $TRANSLATE['30']['22']['43'] = 'هۆزی ئیبراهیم و هۆزی لوطیش (بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانی خۆیان نه‌کردووه).'; $TRANSLATE['30']['22']['44'] = 'هه‌روه‌ها دانیشتوانی مه‌دیه‌ن (بڕوایان به‌شوعه‌یب نه‌کرد)، موساش بڕوای پێنه‌کراو به‌درۆ زانرا، منیش مۆڵه‌تی کافرانمدا (تا ماوه‌یه‌ك) له‌وه‌ودوا هه‌مویانم گرت، ئیتر ڕوون و ئاشکرایه که تۆڵه‌و خه‌شم و قینم چۆن بوو.'; $TRANSLATE['30']['22']['45'] = 'چه‌نده‌ها شار‌و شاره‌چکه‌مان له‌ناوبرد له‌کاتێکدا دانیشتوانی سته‌مکار بوون، (ئه‌وه‌ته ده‌بینیت) خانووبه‌ره‌کانیان به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پیووه، بیری ئاوی له‌کار خراو، کۆشك و ته‌لاری به‌رزو بڵندی زۆریشمان به‌چۆڵی هێشه‌ته‌وه و بێ خاوه‌ن ماوه‌ته‌وه (که به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خه‌شم و قینی خوا لێیان).'; $TRANSLATE['30']['22']['46'] = 'ئایا ئه‌وانه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕۆشتوون به‌دڵ و ده‌روونێکی هۆشیاره‌وه تا بیرێك بکه‌نه‌وه... (کوان: خه‌ڵکانی ڕابوردوو؟ ئه‌و شارانه بۆ کاولکران؟ کێ ئێمه‌ی دروست کردووه؟ ئامانج له ژیان چیه؟؟) یان خاوه‌نی گوێ و ده‌زگای بیستن نه‌بوون به‌سه‌رهاته‌کانیان ببستن و لێکی بده‌نه‌وه، جا وه‌نه‌بێت چاوان کوێر بووبێت، به‌ڵکو ئه‌و دڵانه کوێر ده‌بن که وان له سینه‌کاندا (چونکه هه‌ر ڕواڵه‌ت ده‌بینن و ناوهڕۆك لێك ناده‌نه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['22']['47'] = 'خوانه‌ناسان په‌له‌ت لێده‌که‌ن که ئه‌و سزایه زوو یه‌خه‌یان پێ بگرێت، بێگومان هه‌رگیز خوا له به‌ڵێنی خۆی لانادات (له‌سه‌ر داخوازی نه‌فامان پاش و پێشی ناخات، چونکه کات و زه‌مان بایه‌خی نیه لای خوا) به‌ڕاستی ڕۆژێك له‌لای ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت وه‌كو هه‌زار ساڵ وایه له‌وه‌ی که ده‌یژمێرن.'; $TRANSLATE['30']['22']['48'] = 'چه‌نده‌ها شار‌و شارۆچکه هه‌بوون که من مۆڵه‌تمداون له‌کاتێکدا ده‌نیشتوانی سته‌مکاریش بوون، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ناوم بردوون، سه‌رئه‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای منه.'; $TRANSLATE['30']['22']['49'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه من ته‌نها ترسێنه‌رو بێدارخه‌ره‌وه‌یکی ئاشکرام بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['22']['50'] = 'جا ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه لێ‌خۆش بوون و ڕۆزی به‌نرخ و فراوان بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['22']['51'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ربه‌ست دابنێن له‌به‌رده‌م ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌دا له کاتێکدا ده‌سته‌وسانن، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن.'; $TRANSLATE['30']['22']['52'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکی په‌یامدار و بێ په‌یاممان ڕه‌وانه نه‌کردووه ئاواتی نه‌خواستبێت به‌باوه‌ڕ هێنانی قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڵام کاتێك ئاواتی خواستووه شه‌یتان ئه‌وه‌ی به فرسه‌ت زانیووه، شتی نابه‌جێی تێکه‌ڵ به‌ئاواته‌که‌ی کردووه، ئینجا خوایش فریای که‌وتووه و ئه‌وه‌ی شه‌یتان فڕێی داوه‌ته نا ئاواته‌که‌یه‌وه، سڕیویه‌تیوه، له‌وه‌ودوا خوای گه‌وره ئایه‌ت و فه‌رمانه‌که‌ی خۆی چه‌سپاو دامه‌زراو کردووه، خوا خۆی زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['22']['53'] = '(خوای گه‌وره بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه به‌شه‌یتان) تا ئه‌و (خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌یه‌ی) شه‌یتان فڕێ ده‌داته نێو ئاواتی پێغه‌مبه‌رانه‌وه ببێته هۆی سزا‌و تاقیکردنه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندا نه‌خۆشی دووڕوویی و ناپاکی هه‌یه و بۆ ئه‌وانه‌ش که به‌رامبه‌ر ئایینی خوا دڵ ڕه‌قن، به‌ڕاستی سته‌مکاران له دژایه‌تی و شه‌ڕه‌نگێزیه‌کی قووڵ و بێ بندا ڕۆچوون.'; $TRANSLATE['30']['22']['54'] = 'بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی زانست و زانیاریان پێ به‌خشراوه دڵنیابن و بزانن که بێگومان ئه‌م قورئانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تۆوه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ڕه‌وانه کراوه، ئینجا بڕوای پته‌وی پێ ده‌هێنن و دڵه‌کانیشیان ملکه‌چ ده‌بێت بۆ خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تده‌ری ئه‌وانه‌یه که باوه‌ڕیان هێناوه بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['22']['55'] = 'به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی قورئان له شك و گوماندان، هه‌تا کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، یاخود تا ئه‌و کاته‌ی که سزا‌و ئازار له ڕۆژێکی بێ خێردا یه‌خه‌یان پێده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['22']['56'] = 'ئه‌و ڕۆژه پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵات ته‌نها به ده‌ست خوایه و فه‌رمانڕه‌وای له نێوانیاندا ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له چه‌نده‌ها باخی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌کاندان.'; $TRANSLATE['30']['22']['57'] = 'ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ زانیووه، ئا ئه‌وانه به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ناپه‌سه‌ندیانه‌وه سزای پڕ له خه‌جاڵه‌تی و ڕیسواکه‌ریان بۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['22']['58'] = 'ئه‌وانه‌ش که له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و له پێناوی سه‌رخستنی ڕێبازه‌که‌ی ئه‌ودا کۆچیان کرد له‌وه‌ودوا کوژران و شه‌هیدکران یاخود مردن، سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌ر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی به‌خشه.'; $TRANSLATE['30']['22']['59'] = 'سوێند بێت خوای گه‌وره ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌خاته شوێنێکه‌وه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بن، به‌ڕاستی خوا زانایه (به‌هه‌وڵ و کۆشش و نیه‌ت و چاکه‌یان) و خۆگره (زۆر په‌له ناکات له تۆڵه‌سه‌ندندا).'; $TRANSLATE['30']['22']['60'] = 'ئه‌وه بڕیاداده‌ی خوابوو، هه‌رکه‌سێك تۆڵه بسێنێت له سته‌مکار به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، له‌وه‌ودوا ده‌ستدرێژیی بکرێته‌وه سه‌رو سته‌می لێ بکرێت، ئه‌وه بێگومان خوا سه‌ری ده‌خات به‌سه‌ر ئه‌و سته‌مکاره‌دا، به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و لێ‌خۆش بووه (له‌و که‌سانه‌ی واز له سته‌م ده‌هێنن، یاخود توانای تۆڵه‌سه‌ندیان هه‌یه و چاوپۆشی ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['22']['61'] = 'ئه‌و سه‌رکه‌وتنه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه که به‌ڕاستی خوای گه‌وره زاتێکه (ئه‌وه‌نده به‌توانایه) شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (به‌هه‌ڵسوکه‌وت و قسه‌و گوفتاری به‌نده‌کانی).'; $TRANSLATE['30']['22']['62'] = 'ئه‌و بیستن و ببینینه‌ش به هۆی ئه‌وه‌یه چونکه به‌ڕاستی خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته، ئه‌وانه‌ش که ئه‌وان هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و هه‌ر ئه‌وه خۆی باتاڵ و ناحه‌قیه. بێگومان ئه‌و خوایه بڵندو به‌رزو مه‌زن و گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['22']['63'] = 'ئایا نه‌تبینیووه که به‌ڕاستی خوا بارانی له ئاسمانه‌وه باراندووه و زه‌وی زۆر پێ سه‌وز ده‌بێت، به‌ڕاستی خوا وردبین و به‌سۆزو دلۆڤان و ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['22']['64'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کاندایه و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و زاته خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و هه‌ر خۆی شایسته‌ی سوپاس و ستایشه.'; $TRANSLATE['30']['22']['65'] = 'ئایا به‌چاوی خۆت نه‌تبینیووه چۆن خوای گه‌وره هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، هه‌روه‌ها که‌شتیه‌کانیش که له ده‌ریاکاندا ده‌ڕوات به‌فه‌رمانی ئه‌و زاته، ئاسمانیش ڕاگیر ده‌کات له‌وه‌ی که بکه‌وێت به‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌گه‌ر به‌ویست و فه‌رمانی خۆی، به‌ڕاستی خوا بۆ خه‌ڵکی زۆر به‌سۆزو میهره‌بان و لێخۆش‌بوو به‌خشنده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['22']['66'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته ژیانی پێبه‌خشیوون، له‌وه‌ودوا ئه‌و ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه، (له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو شتانه‌دا) زۆربه‌ی خه‌ڵکی سپڵه‌و به‌دنمه‌که.'; $TRANSLATE['30']['22']['67'] = 'بۆ هه‌ر میلله‌تێك به‌رنامه و پرۆگرامێکمان دیاری کردووه په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن (به‌گوێره‌ی کات و شوێن و بارودۆخیان، ئه‌م به‌رنامه‌یه‌شمان ناردووه بۆ هه‌تا هه‌تایی) که‌واته با خاوه‌ن ئایینه‌کانی تر نه‌که‌ینه کێشه و ئاژاوه له‌گه‌ڵتدا له‌باره‌ی ئه‌م ئایینه‌وه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام به‌نگه‌وازی خه‌ڵکی بکه بۆ لای په‌روه‌ردگارت چونکه به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و هیدایه‌تێکی ڕاست و دروستیت.'; $TRANSLATE['30']['22']['68'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له‌ت له‌گه‌ڵدا بکه‌ن (ئه‌وه تۆ موجاده‌له مه‌که به‌ڵکو) بڵێ: خوا خۆی چاك زانایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['22']['69'] = 'هه‌ر خوا خۆی له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانتاندا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه کێشه و جیاوازیتان له‌سه‌ر ده‌کرد (له‌وێ ڕاستیه‌کان به‌ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['22']['70'] = '(ئه‌ی هۆشمه‌ند) مه‌گه‌ر نه‌تزانیووه که به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی (که ده‌یکه‌ن) له کتێب و دۆسیه‌ی (لوح المحفوظ) دا تۆمارکراوه، به‌ڕاستی ئه‌وکاره بۆ خوا زۆر ئاسانه.'; $TRANSLATE['30']['22']['71'] = '(موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران) له جیاتی خواپه‌رستی شتێك ده‌په‌رستن که خوا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ری (که ڕه‌وایه بیپه‌رستن) و خۆیشیان هیچ زانیاریه‌کیان ده‌رباره‌ی نیه، سته‌مکارانیش هیچ جۆره پشتیوانێكیان نیه (تا له قیامه‌تدا فریایان بکه‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['22']['72'] = 'کاتێك که ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌روونی و ئاشکرایی به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، له ڕووخساری ئه‌وانه‌دا که بێ باوه‌ڕن بێزاری و تاڵی و گرژی به‌دی ده‌که‌یت، به‌جۆرێك خه‌ریکه هێرش به‌رنه سه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێننه‌وه، پێیان بڵێ: ئایا هه‌واڵتان بده‌مێ به خراپتر له‌و کینه‌و بوغزه‌تان؟! ئه‌ویش ئاگری دۆزه‌خه!! که خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ پێی، ئای که سه‌ره‌نجام و چاره‌نووسێکی خراپه.'; $TRANSLATE['30']['22']['73'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه: نموونه‌یه‌ك هێنراوه‌ته‌وه چاك گوێی بۆ بگرن؛ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که هاناو هاواریان لێده‌که‌ن له‌جیاتی خوا، هه‌رگیز ناتوانن تاکه مێشێك دروست بکه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌و کاره کۆببنه‌وه و (یارمه‌تی یه‌کتریش بده‌ن) و ئه‌گه‌ر مێشه‌که شتێکیان لێ بفڕێنێت، ناتوانن لێی بسه‌ننه‌وه، داواکارو داوالێکراو هه‌ردووکیان لاواز و بێ ده‌سه‌ڵاتن.'; $TRANSLATE['30']['22']['74'] = 'ئه‌وانه (وه‌کو پێویست) قه‌دری خوایان به‌چاکی نه‌زانی، ڕێزی په‌روه‌ردگاریان به‌ته‌واوی نه‌گرت، له‌کاتێکدا به‌ڕاستی خوا زۆر به‌هێزو به توانا و باڵاده‌سته.'; $TRANSLATE['30']['22']['75'] = 'هه‌ر خوا به ویستی خۆی له فریشته‌کان و له‌خه‌ڵکیش فرستاده هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه (چاك ده‌زانێت کێ هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ی).'; $TRANSLATE['30']['22']['76'] = 'خوا ئاگایه به‌وه‌ی که له پێشیانه‌وه ڕووی داوه به‌وه‌ش که له ئاینده و داهاتوودا ڕوو ده‌دات و هه‌موو کار‌و هه‌موو شتێك بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['22']['77'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه كڕنووش و سوژده به‌رن و (نوێژه‌کانتان به‌جوانی بکه‌ن) و په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن له هه‌موو بارودۆخێکداو تا ده‌توانن چاکه و چاکه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووبن...'; $TRANSLATE['30']['22']['78'] = 'هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته بۆ ئه‌وه هه‌ڵی بژاردوون و له ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باواتانه که پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره ناوی ناون موسڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه (که په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه) ببنه شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیوه، که‌واته نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته یارو یاوه‌رتانه، جا دڵنیابن که خوا چه‌نده یارمه‌تیده‌رێکی چاکه و چه‌نده پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به نرخه.'; $TRANSLATE['30']['23']['1'] = 'به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون...'; $TRANSLATE['30']['23']['2'] = 'ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه...'; $TRANSLATE['30']['23']['3'] = 'ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن...'; $TRANSLATE['30']['23']['4'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['23']['5'] = 'ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن...'; $TRANSLATE['30']['23']['6'] = 'جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['23']['7'] = 'جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن.'; $TRANSLATE['30']['23']['8'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['23']['9'] = 'ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێک‌و پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.'; $TRANSLATE['30']['23']['10'] = 'ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانى به‌هه‌شتن.'; $TRANSLATE['30']['23']['11'] = 'ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نى به‌هه‌شتى فیرده‌وس (که به‌رزترین و به نرخترین به‌هه‌شته) و بۆ هه‌میشه ژیانى نه‌بڕاوه‌ى تیادا ده‌به‌نه سه‌ر (له‌و په‌ڕى لاوێتى و ته‌ندروستى ئاسووده‌ییدا).'; $TRANSLATE['30']['23']['12'] = 'سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه.'; $TRANSLATE['30']['23']['13'] = 'له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه.'; $TRANSLATE['30']['23']['14'] = 'له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێک‌و پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره.'; $TRANSLATE['30']['23']['15'] = 'بێگومان سه‌ره‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێت بمرن (له توێى خاک‌دا ده‌بێت مه‌نزڵ بگرن).'; $TRANSLATE['30']['23']['16'] = 'پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['23']['17'] = 'سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه‌و ئێمه هه‌رگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخه‌ین).'; $TRANSLATE['30']['23']['18'] = 'هه ڕ ئێمه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو بارانمان باراندووه‌و ئینجا له ناخى زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، بێگومان ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین.'; $TRANSLATE['30']['23']['19'] = 'ئێمه به هۆى ئه‌و ئاوه‌وه چه‌نده‌ها باخ و باخاتى خورماو ڕه‌زمان به‌دى هێناوه بۆتان، (له‌و باخ و باخچانه‌دا) میوه‌هاتى جۆراو جۆرى زۆر‌و زه‌به‌ندمان بۆبه‌دیهێناون، له هه ندێکیان ده‌خۆن.'; $TRANSLATE['30']['23']['20'] = 'دره‌ختێکمان بۆ ڕواندوون که له کێوى طور له بیابانى سینا سه‌وز ده‌بێت که ڕۆن و چه‌ورى لێ ده‌رده‌هێنرێت و ئاماده‌یه بۆ که‌سانێك که ده‌یخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌یتونه که هه‌میشه سه‌وزه‌و ته‌مه‌ن درێژه‌و بێ ئه‌رکه‌و کالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆڕو ڤیتامینى جۆراو جۆر‌و پڕۆتینى تێدایه، گه‌لێك داوو ده‌رمانیشى لێ ده‌رده‌هێنرێت).'; $TRANSLATE['30']['23']['21'] = 'به ڕاستى له به‌دیهاتنى ماڵاتیشدا جێگه‌ى سه‌رنج و په‌نده بۆتان که ورد ببنه‌وه‌و به‌دیهێنه‌رى جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکیاندا به‌دى دێت (مه‌به‌ست شیره) ده‌رخوارتان ده‌ده‌ین و چه‌نده‌ها که‌ڵکى زۆرى تر‌ى هه‌یه بۆتان (له پێستیان، له خورى و موویان... هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن (گۆشت و جگه‌رو سه‌رو پێیان به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده ده‌که‌ن و خواردنى خۆشیان لێ دروست ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['23']['22'] = 'له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر که‌شتیه‌کانیش (ده‌گوێزرێنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر له‌گه‌ڵ که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کانتاندا).'; $TRANSLATE['30']['23']['23'] = 'سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى، جا پێى وتن: ئه‌ى قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کى ترتان نیه جگه له‌و، ئایا خۆتان له خه‌شم و قینى ناپارێزن؟!'; $TRANSLATE['30']['23']['24'] = 'جا ئه‌وانه‌ى که بێ باوه‌ر بوون له ده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى قه‌ومه‌که‌ى وتیان: (گوێى بۆ مه‌گرن)ئه‌م پیاوه هه‌ر که‌سێکى وه‌ك ئێوه‌یه، زیاتر نیه، ده‌یه‌وێت خۆى بکاته گه‌وره‌تان!! ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت. ئه‌وه فریشته‌ى داده‌به‌زاند، ئێمه ئه‌م هه‌واڵه‌مان له باو‌و باپیرانى پێشووه‌وه نه‌بیستووه.'; $TRANSLATE['30']['23']['25'] = 'ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که پیاوێکه شێتى سه‌رى لێداوه، هیچى تر نى یه، که‌واته تا ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تى بده‌ن و وازى لێ بهێنن، (یان کۆڵ ده‌دات، یان ده‌مرێت!!).'; $TRANSLATE['30']['23']['26'] = 'ئه‌وسا نوح وتى: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه چونکه بڕوایان پێ نه‌کردم.'; $TRANSLATE['30']['23']['27'] = 'ئینجا ئێمه‌ش ئه‌گادارمان کرد که که‌شتیه‌که دروست بکه له ژێر چاودێرى و نیگاى ئێمه‌دا، جا هه‌ر کاتێك فه‌رمانى ئێمه ده‌رچوو، ته‌نووره‌که فواره‌ى کرد‌و ئاوى لێ ده‌رهات، ئه‌وه له هه‌موو جۆرێك جووتێك سوار بکه، هه‌روه‌ها خاو‌و خێزانت جگه له‌وانه‌ى که پێشتر بڕیارى غه‌رق بوونیان له‌سه‌ر دراوه، جا ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کرد‌و (باوه‌ڕیان نه‌هێنا) لێم مه‌پاڕێره‌وه، چونکه به ڕاستى ئه‌وانه هه‌موو نوقم کراون (له زریانه‌که‌دا).'; $TRANSLATE['30']['23']['28'] = 'جا کاتێك خۆت و ئه‌وانه‌ى هاوڕێ و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سوار بوون (ئه‌ی نوح تۆ) ئه‌وه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار.'; $TRANSLATE['30']['23']['29'] = 'هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت).'; $TRANSLATE['30']['23']['30'] = 'به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['31'] = 'له‌وه‌ودوا له دوای ئه‌وان قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دیهێنا.'; $TRANSLATE['30']['23']['32'] = 'ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟!'; $TRANSLATE['30']['23']['33'] = 'ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی و بڕوایان به پێشهاتی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو و له ژیانی دنیادا له نازو نیعمه‌تی زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردبوون وتیان، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ته‌نها به‌شه‌رێکه وه‌ك ئێوه، له‌و شتانه ده‌خوات که ئێوه لێی ده‌خۆن و له‌و شتانه ده‌خواته‌وه که ئێوه لێی ده‌خۆنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['34'] = 'جا ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌شه‌رێکی وه‌کو خۆتان ببن، ئه‌وه به ڕاستی ئیتر ئێوه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن!!'; $TRANSLATE['30']['23']['35'] = 'ئایا هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌کات به‌وه‌ی کاتێك بمرن و ببنه‌وه به خاك و ئێسك، ئێوه ده‌رئه‌هێنرێنه‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه و له خاك ده‌ربهێنرێنه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['23']['36'] = 'دووره و زۆر دووره ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که لێتان ده‌کرێت بێته دی و (زیندوو بکرێنه‌وه)!!'; $TRANSLATE['30']['23']['37'] = 'ژیان ته‌نها ژیانی ئه‌م دنیایه‌مانه‌و هیچی تر نی یه، ده‌ژین و ده‌مرین و ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه!!'; $TRANSLATE['30']['23']['38'] = 'ئه‌م پیاوه (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه) درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئێمه‌ش بڕوای پێ ناکه‌ین!!'; $TRANSLATE['30']['23']['39'] = '(ئه‌میش وه‌ك نوح) وتی: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشه چونکه ئه‌وانه منیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێنه‌کردم.'; $TRANSLATE['30']['23']['40'] = 'خوای گه‌وره فه‌رمووی: دڵنیابه به‌م زووانه په‌شیمان ده‌بنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['41'] = 'ئه‌وسا ده‌نگێکی به‌هێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی ته‌قاندن) کردمانن به کهف و کوڵ و چیلکه‌و چه‌وێڵی سه‌ر ئاو، ده‌با له‌وه‌و لاترچن قه‌ومی سته‌مکار.'; $TRANSLATE['30']['23']['42'] = 'پاشان له دوای ئه‌وان چه‌ند قه‌ومێکی ترمان هێنایه کایه‌وه (ساڵه‌ها ژیان و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ر بوون).'; $TRANSLATE['30']['23']['43'] = 'هه‌ر میلله‌تێك کاتێك بڕیاری له‌ناو بردنی ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره نه پێش ده‌که‌وێت نه دوا ده‌خرێت به‌ڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕووده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['23']['44'] = 'پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی. ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌ته‌مان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن.'; $TRANSLATE['30']['23']['45'] = 'پاشان موسا‌و هاروونی برایمان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانماندا و به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان پێبه‌خشین (له‌سه‌ر ڕاستی په‌یامه‌که‌یان)...'; $TRANSLATE['30']['23']['46'] = 'بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی، که‌چی خۆیان به‌گه‌وره زانی و قه‌ومێکی لووت به‌رز بوون'; $TRANSLATE['30']['23']['47'] = '(فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['23']['48'] = ')دوای چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر باوه‌ڕیان پێنه‌کردن و به درۆیان زانین، بۆیه چونه ڕیزی تیاچووه‌کانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['49'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به‌موسا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ومه‌که‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['23']['50'] = 'هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر توانایی خۆمان) و ئێمه هه‌ردووکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.'; $TRANSLATE['30']['23']['51'] = 'ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['23']['52'] = 'هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاکو ته‌نهای ئێوه، (به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی)و من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانی من بپارێزن.'; $TRANSLATE['30']['23']['53'] = 'به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی بیر‌و بۆچوونی خۆیان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه کرد (له به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی لایاندا)، هه‌موو ده‌سته‌و تاقمێك به‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌یانه دڵخۆشن.'; $TRANSLATE['30']['23']['54'] = 'جا وازیان لێ بهێنه با تا ماوه‌یه‌ك له گومڕایی و سه‌ر لێ شێواویی و سه‌رگه‌ردانی خۆیاندا گیر بخۆن.'; $TRANSLATE['30']['23']['55'] = 'ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)!!'; $TRANSLATE['30']['23']['56'] = 'نه‌خێر، وانی یه، مه‌به‌ستمانه به‌په‌له له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان بکه‌ین؟ به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ستی پێ ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['23']['57'] = 'به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت...'; $TRANSLATE['30']['23']['58'] = 'ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن...'; $TRANSLATE['30']['23']['59'] = 'ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن...'; $TRANSLATE['30']['23']['60'] = 'ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونکه ئه‌وانه بێگومانن که بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['61'] = 'ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['23']['62'] = 'ئێمه هیچ ئه‌رکێك ناده‌ین به‌سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی توانای خۆیدا، جا ئێمه دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌موو که‌سێکمان لایه که حه‌ق گۆیه (گوفتارو کرداره‌کانی تێدا تۆمار کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه) ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['23']['63'] = 'به‌ڵام خوا نه‌ناسان له‌م نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و چاکه‌خوازیانه سه‌ریان ده‌رناچێت و تێی ناگه‌ن، کار‌و کرده‌وه‌ی تریشیان هه‌یه (جیایه له کرده‌ی ئیمانداران) به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['23']['64'] = 'هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌ستبه‌جێ ئیتر ئاهو ناڵه‌و گریه‌و زاریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['65'] = '(له قیامه‌تیشدا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه چرکه‌تان لێوه نه‌یه‌ت و هاوار نه‌که‌ن، چونکه بێگومان ئێوه له لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ جۆره پشتگیریه‌کتان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['23']['66'] = 'جا ئێوه کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه که چی پشتان تێده‌کردو به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و خۆتان لێ ده‌شارده‌وه و دژایه‌تیتان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['23']['67'] = 'له کاتێکدا خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا شه‌و گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['23']['68'] = 'ئایا (بێ باوه‌ڕان) ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه، یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باو‌و باپیرانی دێرینیان ڕه‌وانه نه‌کراوه؟!'; $TRANSLATE['30']['23']['69'] = 'یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوا به په‌یامه‌که‌ی نه‌که‌ن و دژی بوه‌ستن!!'; $TRANSLATE['30']['23']['70'] = 'یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: شێتی سه‌ری لێداوه، نه‌خێر، وانی یه، به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن.'; $TRANSLATE['30']['23']['71'] = 'ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['23']['72'] = 'ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له به‌رامبه‌ر هیدایه‌تیانه‌وه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره، ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزی.'; $TRANSLATE['30']['23']['73'] = 'بێگومان تۆ بانگیان ده‌که‌یت بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['23']['74'] = 'به ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوا ناهێنن به قیامه‌ت وێڵ و لاده‌رن له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست.'; $TRANSLATE['30']['23']['75'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین، ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['23']['76'] = 'سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['77'] = 'هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نا‌ئومێد ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['23']['78'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن.'; $TRANSLATE['30']['23']['79'] = 'ئه‌و زاته‌یه له زه‌ویدا به‌رپای کردوون و بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام (له ڕۆژی قیامه‌تدا) هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆ ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['80'] = 'ئه‌و زاته‌شه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، گۆڕینی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کار ناهێنن؟ ژیریتان ناخهنهکار؟'; $TRANSLATE['30']['23']['81'] = 'له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی پێشین قسه کۆنه‌کان ده‌ڵێنه‌وه‌و..'; $TRANSLATE['30']['23']['82'] = 'ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسك ئایا ئێمه دووباره زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['23']['83'] = 'به ڕاستی ئێمه و باو‌و باپیرانمان له‌م جۆره به‌ڵێنانه‌مان پێشتر پێ‌درابوو، ئه‌م قسه‌و به‌ڵێنانه داستانی پێشینه‌کانه!!'; $TRANSLATE['30']['23']['84'] = 'تۆش پێیان بڵێ: باشه زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه، ئه‌گه‌ر زیره‌ك و هۆشیارن؟ ئه‌گه‌ر شت ده‌زانن؟!'; $TRANSLATE['30']['23']['85'] = 'سه‌رئه‌نجام هه‌ر دان به ڕاستیدا ده‌نێن و ده‌ڵێن: هه‌رخوا، خاوه‌نیانه، هه‌ر په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریانه. ئه‌وسا پێیان بڵێ: جا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟'; $TRANSLATE['30']['23']['86'] = 'پێیان بڵێ؛ ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره‌و فراوانه؟ (ئاسمانه‌کان و زه‌وی له به‌رامبه‌ر عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا، وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی په‌نجه وایه له پاڵ چیایه‌کی گه‌وره‌دا).'; $TRANSLATE['30']['23']['87'] = 'سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن: هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له کێ یاخی ده‌بن؟)'; $TRANSLATE['30']['23']['88'] = '(هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه‌و که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و زاته، که‌س په‌نا بدات، ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن.'; $TRANSLATE['30']['23']['89'] = '(سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌مه‌ش) ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ست خوایه، تۆش بڵێ: که‌واته چۆن جادووتان لێ ده‌کرێت؟ که ئه‌مه ده‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['23']['90'] = 'نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ هێناون، به ڕاستی نه‌فامان هه‌میشه درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['23']['91'] = 'هه‌رگیز خوا که‌سی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و هیچ خوایه‌کی له‌گه‌ڵدا نی یه، چونکه ئه‌و کاته هه‌ر خوایه‌ك ده‌چوو به‌لای دروستکراوانی خۆیه‌وه‌و هه‌ندێکی خۆی بڵند ده‌کرد به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (ئه‌وسا بوونه‌وه‌ر تێکده‌چوو)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ زاتی خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (خوا نه‌ناسان) هه‌ڵی ده‌به‌ستن و ده‌یڵێن.'; $TRANSLATE['30']['23']['92'] = ')ئه‌و زاته) زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، هه‌روه‌ها زانای دیار‌و ئاشکراکانه، به‌رزی و بڵندی بۆ ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (نه‌فامان) ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵی.'; $TRANSLATE['30']['23']['93'] = 'بڵێ: په‌روه‌ردگارا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نیشاندام که له توێی هه‌ڕه‌شه‌کانتدا پێت ڕاگه‌یاندوون...'; $TRANSLATE['30']['23']['94'] = 'ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارا مه‌مخه‌ره ڕیزی قه‌ومی سته‌مکاره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['95'] = 'بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['23']['96'] = 'هه‌وڵ بده به‌چاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هه‌ڵه‌و ناڕێکی ناحه‌زانه‌وه بنێیت و خه‌مت نه‌بێت ئێمه چاك ئاگادارین له گوفتارو قسه‌ی ناڕه‌وایان.'; $TRANSLATE['30']['23']['97'] = '(خۆت بسپێره به‌خواو) بڵێ: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['23']['98'] = 'په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن).'; $TRANSLATE['30']['23']['99'] = '(خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا...'; $TRANSLATE['30']['23']['100'] = 'به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت.'; $TRANSLATE['30']['23']['101'] = 'جا کاتێك فوو ده‌کرێت به _صور_دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['23']['102'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی قورس بێت، ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.'; $TRANSLATE['30']['23']['103'] = 'به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خهسارو ڕیسوا کردووه، ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['23']['104'] = 'بڵێسه‌ی ئاگر چڕ‌و چاویان ده‌برژێنێت، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناکه).'; $TRANSLATE['30']['23']['105'] = '(ئه‌وسا خوا پرسیاریان لێ ده‌کات) ئایا کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی من به‌سه‌رتاندا نه ده‌خوێنرایه‌وه؟ که‌چی ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به درۆتان ده‌زانی؟'; $TRANSLATE['30']['23']['106'] = '(سه‌ره‌نجام به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی سه‌رشانی گرتین و زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئێمه که‌سانێکی گومڕا بووین.'; $TRANSLATE['30']['23']['107'] = 'په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.'; $TRANSLATE['30']['23']['108'] = '(خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['23']['109'] = 'چونکه به ڕاستی کاتی خۆی ده‌سته‌یه‌ك له به‌نده ئیمانداره‌کانم ده‌یانوت؛ په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت.'; $TRANSLATE['30']['23']['110'] = 'که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك یادی منیان له بیر بردنه‌وه‌و ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین.'; $TRANSLATE['30']['23']['111'] = '(جا با بزانن که) بێگومان ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه که خۆگر بوون، به ڕاستی هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.'; $TRANSLATE['30']['23']['112'] = '(ئه‌وسا خوای گه‌وره) لێیان ده‌پرسێت: ئه‌وه چه‌ند ساڵ له زه‌ویدا ژیانتان برده سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['23']['113'] = '(دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك (دیاره که ژیانی دنیا له چاوی ژیانی نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یی دا زۆر کورت و کۆتاو که‌م دێته به‌ر چاو، یاخود جیهانی به‌رزه‌خ وه‌کو ڕۆژێك یان که‌متر هه‌ستی پێ ده‌کرێت)، له‌و که‌سانه بپرسن که بیر‌و هۆشیان لای خۆیانه‌و حسابی ژماره‌و کات ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['23']['114'] = '(خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: له ڕاستیدا مانه‌وه‌تان له دنیادا هه‌ر زۆر که‌م بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌تانزانی؟'; $TRANSLATE['30']['23']['115'] = 'ئایا گومانتان واده‌برد که به ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان به بێ مه‌به‌ست دروست کردووه‌و ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['23']['116'] = 'به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته، خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدارو به‌ڕێزه.'; $TRANSLATE['30']['23']['117'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به ڕاستی حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومان بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناسان سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['23']['118'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.'; $TRANSLATE['30']['24']['1'] = 'ئه‌مه سووره‌تێکی گرنگه ئێمه دامانبه‌زاندووه هه‌ندێك شتمان تیادا فه‌رز کردووه، چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکرامان له‌توێی دا دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ریی وه‌ربگرن و تێفکرن.'; $TRANSLATE['30']['24']['2'] = 'سه‌د قامچی له‌هه‌ریه‌ك له ئافره‌ت و پیاوی زیناکه‌ر بوه‌شێنن، به‌زه‌یی نه‌تانگرێت له به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوادا بۆیان، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوه، با ده‌سته‌یه‌کیش له ئیمانداران ئاماده‌ی سزاکه‌یان بن.'; $TRANSLATE['30']['24']['3'] = 'پیاوی زیناکه‌ر ته‌نها ئافره‌تی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره ده‌کات، ئافره‌تی زیناکه‌ریش ته‌نها پیاوی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره‌ی ده‌کات، (هاوسه‌رێتی پیاوان و ئافره‌تانێك که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر زینا)، ئه‌وه له‌سه‌ر ئیمانداران حه‌رامکراوه.'; $TRANSLATE['30']['24']['4'] = 'ئه‌وانه‌ی که بوختان ده‌که‌ن بۆ ئافره‌تانی داوێن پاك و خاوه‌ن مێرد، پاشان ناتوانن چوار که‌سیش به شایه‌ت بهێنن، ئه‌وانه هه‌شتا قامچیان لێ بده‌ن و هه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌رمه‌گرن، ئه‌وانه له ڕیزی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوو و یاخیه‌کاندان.'; $TRANSLATE['30']['24']['5'] = 'جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه دوای ته‌مێ کردنه‌که‌یان، چاکسازی خۆیشیان کردووه، ئه‌وه بێگومان خوا (به نیسبه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه) لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['24']['6'] = 'ئه‌وانه‌ی که تۆمه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان، هیچ شایه‌تێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه به‌وه ده‌بێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانه‌که‌ی بینیووه).'; $TRANSLATE['30']['24']['7'] = 'پێنجه‌م جاریش بڵێت به ڕاستی نه‌فرینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر (بوختانچی بێت) له درۆزنان بێت.'; $TRANSLATE['30']['24']['8'] = '(له لایه‌کی تریشه‌وه) سزا له‌سه‌ر ژنه‌که لا ده‌برێت کاتێ که چوار جار سوێند به خوا بخوات که مێرده‌که‌ی درۆ ده‌کات و (بوختانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت).'; $TRANSLATE['30']['24']['9'] = 'پێنجه‌م جار ژنه‌که ده‌ڵێت که خه‌شم و قینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی ڕاست بکات.'; $TRANSLATE['30']['24']['10'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و نه‌بێت له‌سه‌رتان (تووشی کێشه‌ی زۆر ده‌بن) به ڕاستی خوا ته‌وبه وه‌رگرو دانایه (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['24']['11'] = '(لێره‌وه قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوختانه ده‌دوێت که بۆ حه‌زره‌تی عائیشه له لایه‌ن دوو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانه‌وه‌و تێفکران ده‌یانوته‌وه). بێگومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وامه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕو خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا بێته‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه)، بێگومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچیانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌و هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره بۆی ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['24']['12'] = 'ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوه‌شێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['24']['13'] = 'ده‌بوا بوختانچیه‌کان چوار شایه‌تیان بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌که‌یان بهێنایه، کاتێك چوار شایه‌تیان نه هێنا، ئه‌وه ئیتر دیاره ئه‌وانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنه‌کاندان.'; $TRANSLATE['30']['24']['14'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌یی خوا‌و به‌خشنده‌ییه‌که‌ی نه‌بوایه له سه‌رتان له دنیا‌و قیامه‌تتدا، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌تانه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و سه‌ختتان تووش ده‌بوو، به‌هۆی ڕۆچوونتان له‌و ده‌نگ و باسه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['24']['15'] = 'ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماو ده‌م قسه له زمانی یه‌کتر وه‌رده‌گرن (بێ لێکدانه‌وه)، کاتێك به زارتان شتێك ده‌ڵێن که هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نیه، ئێوه واده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێکی ساده‌و ئاسانه؟ له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه.'; $TRANSLATE['30']['24']['16'] = 'ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['24']['17'] = 'خوا ئامۆژگاریتان ده‌کات که نه‌که‌ن هه‌رگیز شتی ئاوا دووباره بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.'; $TRANSLATE['30']['24']['18'] = 'خوا ئایه‌ت و فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆتان (تایه‌کتر له‌که‌دار نه‌که‌ن)، بێگومان خوا زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['24']['19'] = 'به ڕاستی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن زیناو تاوان له ناو ئه‌وانه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه بڵاوبێته‌وه، سزای پڕ ئێش و ئازار له‌م جیهان و له‌و جیهان بۆیان ئاماده‌یه‌و خوا خۆی چاك ده‌زانێت (سه‌ره‌نجامی زیناو شه‌ڕواڵپیسی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت) ئێوه نایزانن.'; $TRANSLATE['30']['24']['20'] = 'ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوایی نه‌بوایه له‌سه‌رتان (به‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌ی که هه‌ڵبه‌سترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی به‌ڵایه‌کی سه‌خت ده‌بوون، به‌ڵام دڵنیابن که به ڕاستی خوا به سۆز‌و میهره‌بانه (زوو تۆڵه ناسێنێت).'; $TRANSLATE['30']['24']['21'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه و پیلانه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، هه‌رکه‌س شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه‌و پیلانی شه‌یتان بکه‌وێت زه‌ره‌ر ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه فه‌رمان به کار‌و کرده‌وه‌ی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی ده‌کات، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوا نه‌بوایه له‌سه‌رتان ئه‌وه هه‌رگیز که‌ستان پاك و پوخته‌و ڕزگار نه‌ده‌بوون (له‌ده‌ست بوختانچیه‌کان، یاخود به ته‌وبه پاك نه‌ده‌بوونه‌وه) به‌ڵام خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت و شایسته بێت، پاک‌و پوخته‌ی ده‌کات و له گوناهه‌کانی ده‌بورێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌رو زانایه (به ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان و به نیه‌تی دڵ و ده‌روونتان).'; $TRANSLATE['30']['24']['22'] = 'ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی سامان و به‌خشنده‌یین له ئێوه با سوێند نه‌خۆن که یارمه‌تی خزمان و هه‌ژاران و کۆچبه‌ران له پێناوی خوا نه‌ده‌ن (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوون له وتنی بوختانه‌که‌دا)، ده‌با لێبوورده‌بن، ده‌با چاوپۆشی بکه‌ن، مه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['24']['23'] = 'به ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ئیمانداری پاك داوێن و خاوه‌ن مێرد‌و بێ ئاگا له گوناه، تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، ئه‌وانه نه‌فره‌تیان لێکراوه له دنیا‌و له قیامه‌تداو سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت ئاماده‌یه بۆیان (له تۆڵه‌ی له‌که‌دار کردنی پاکاندا)...'; $TRANSLATE['30']['24']['24'] = 'له ڕۆژێکدا که زمان و ده‌ست و قاچیان لێیان ده‌بێته شایه‌تێکی گۆیا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌داو (ئه‌و بوختانانه‌ی که دایانکرد).'; $TRANSLATE['30']['24']['25'] = 'ئه‌و ڕۆژه خوا به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه‌و ئیمان و باوه‌ڕی حه‌قیقیان پاداشتیان ده‌داته‌وه، ئه‌وسا چاك بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که به ڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و دروستی ئاشکرایه (هیچی لێ ون نابێت).'; $TRANSLATE['30']['24']['26'] = 'ژنانی ناپاك بۆ پیاوانی ناپاك و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافره‌تانی پاکیش بۆ پیاوانی پاك، پیاوانی پاکیش بۆ ئافره‌تانی پاك، ئه‌و پاکانه به‌رین له‌و تۆمه‌تانه‌ی که ناپاکان هه‌ڵی ده‌به‌ستن (چونکه محمدی پاك هاوسه‌ری عائیشه‌ی پاکه صلی الله علیه وسلم)، بۆ ئه‌و چاکانه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌نرخ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['24']['27'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێکی تر جگه له ماڵه‌کانی خۆتان هه‌تا کارێك نه‌که‌ن که ئه‌وان ئاگاداربن (وه‌کو زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان که مۆڵه‌تدران سه‌لام بکه‌ن له خه‌ڵکی ماڵه‌که، ئه‌وه چاکتره بۆتان و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له یادتان بێت و ئه‌و شێوازه فه‌رامۆش نه‌که‌ن (کاتی له بار‌و گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌ردانه‌کانتان، بۆ میوان و خاوه‌ن ماڵ دڵیان به‌یه‌ك بکرێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['24']['28'] = 'جا ئه‌گه‌ر که‌ستان نه‌بینی تیایدا، یاخود هه‌ستتان کرد که‌س له‌ماڵ نیه، مه‌چنه ژووره‌وه هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌درێن، ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه (کاتمان نیه، یان کارمان هه‌یه...) بگه‌ڕێنه‌وه (به‌بێ دڵگرانی) ئه‌وه چاکتره بۆتان، چاکیش بزانن خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['24']['29'] = 'گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر بچنه ماڵێکه‌وه که‌سی تێدا نیشته‌جێ نه‌بێت و که‌لو په‌لی خۆتانی تێدا بێت، خواش ده‌زانێت و ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌ری ده‌خه‌ن و به‌وه‌ش که ده‌یشارنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['24']['30'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['24']['31'] = 'به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی... هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.'; $TRANSLATE['30']['24']['32'] = 'ژن بده‌ن به پیاوانی بێ ژن و ئافره‌تانی بێوه‌ژن بده‌ن به‌شوو، هه‌روه‌ها ژن بده‌ن به به‌نده صاڵحه‌کانتان و که‌نیزه‌که کانیشتان بده‌ن به شوو ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن، ئه‌وه خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه فراوانگیرو زانایه.'; $TRANSLATE['30']['24']['33'] = 'ده‌با ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ریان ده‌ست ناکه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هه‌تا خوا له فه‌زڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازیان ده‌کات، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌یانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن له به‌نده‌کانتان و خۆیان بکڕنه‌وه، ئه‌وه ئێوه له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بکه‌ون و ڕێگه‌ی ئازادییان بۆ ئاسان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر خێرتان تێدا به‌دی ده‌کردن و له‌و ماڵ و سامانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون به‌شیان بده‌ن و به‌زۆر که‌نیزه‌که‌کانتان هانمه‌ده‌ن بۆ داوێن پیسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پاك داوێنیان ده‌ویست (ده‌بێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مه‌به‌ست بێت)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه چه‌وته‌وه ماڵ و سامانی ژیانی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا ئه‌وه‌ی به‌زۆر ئه‌و گوناهه‌یان پێ بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا دوای ئه‌و زۆر بۆ هێنانه‌یان لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه‌و چاوپۆشیان لێ ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['24']['34'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابه‌زاندوون و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نموونه و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان که تێپه‌ڕیان کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.'; $TRANSLATE['30']['24']['35'] = 'خوا نوورو ڕووناکی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (نوورو ڕووناکی به‌خشه پێیان)، نموونه‌ی نوورو ڕووناکیه‌که‌ی وه‌ك تاقێك وایه چرایه‌کی تێدا بێت، چراکه‌ش له‌ناو شووشه‌یه‌کدا بێت شووشه‌که‌ش وه‌ك هه‌ساره‌یه‌کی گه‌ش و پرشنگدار وابێت و داگیرسابێت به ڕۆنی دره‌ختی موباره‌ك و به‌فه‌ڕی زه‌یتوون، ڕووی نه له ڕۆژ هه‌ڵات و نه له ڕۆژ ئاوا بێت (له شوێنێکدا بێت به‌یانی و ئێواره خۆر لێ بدات)، ڕۆنه‌که‌شی (ئه‌وه‌نده پاك و بێگه‌رده) خه‌ریکه خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاگریش لێی نه‌دات، ئه‌و هیدایه‌ت و ڕێنموویی یه که قورئانه ڕووناکی یه له‌سه‌ر ڕووناکی، خوایش هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بۆ لای نووری خۆی که قورئانه، خوا چه‌نده‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا له نموونه مه‌عنه‌ویی یه‌کان تێبگه‌ن) خوایش به‌هه‌موو شتێك زانایه...'; $TRANSLATE['30']['24']['36'] = 'ئه‌و نووره‌ش ده‌ستده‌که‌وێت له چه‌ند ماڵێکدا (که مزگه‌وته‌کانن) خوا فه‌رمانیداوه که دروست بکرێن و به‌رز بکرێنه‌وه و ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت (نوێژ‌و قورئان و وانه‌ی ئاینی تیادا ئه‌نجام بدرێت)و ستایش و ته‌سبیحاتی تیادا بکرێت له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا.'; $TRANSLATE['30']['24']['37'] = 'پیاوانێك ستایشی خوا ده‌که‌ن و له‌و مزگه‌وتانه‌دا که بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سه‌ر گه‌رمیان ناکات و غافڵ نابن له یادی خوا‌و ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان و به‌خشینی زه‌کات و له ڕۆژێك ده‌ترسن که دڵان و چاوان تیایدا ئاوه‌ژوو ده‌بن (له ترس و هه‌یبه‌تی ئه‌و ڕۆژه).'; $TRANSLATE['30']['24']['38'] = 'به ئومێدی ئه‌وه‌ن خوا به چاکترین شێوه پاداشتیان بداته‌وه‌و له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان بکات، به ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و شایسته بێت.'; $TRANSLATE['30']['24']['39'] = 'ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ك تراویلکه‌و سه‌رابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (به‌تاڵوکه بۆی بچێت)، هه‌تا کاتێك گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه، ئه‌وسا (کاتێك به‌خۆی ده‌زانێت ژیانی کۆتایه‌و قیامه‌ت به‌رپا بووه) خوایش ئاماده‌یه له‌لایدا به گوێره‌ی کرده‌وه‌ی موحاسه‌به‌ی ده‌کات و لێی ده‌پرسێته‌وه، خوایش به خێرایی لێ پرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['24']['40'] = 'یاخود (کرده‌وه‌یان) وه‌ك چه‌نده‌ها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێکی تاریك دایگرتبێت، تاریکاییه‌کان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن، کاتێك که ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریکه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریکی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['24']['41'] = 'ئایا نه‌تبینیووه که به ڕاستی هه‌رچی و هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باڵنده‌کانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا ده‌فڕن) هه‌ر هه‌موویان ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتی خۆیان زانیووه، خوایش هه‌میشه زانایه به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['24']['42'] = 'هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌ر بۆ لای خوایه'; $TRANSLATE['30']['24']['43'] = 'ئایا نا‌بینیت که بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌کان به ئاسماندا ده‌بات دوایی په‌یوه‌ستیان ده‌کات به‌یه‌که‌وه، ئه‌وسا که‌ڵه‌که‌یان ده‌کات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا ده‌بینیت له توێی ئه‌و هه‌ورانه‌وه که وه‌کو کێو وان باران و ته‌رزه ده‌بارێنێت (کاتێك که به‌فرۆکه سه‌روو هه‌وره‌کان ده‌که‌وین به چاکی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌وره‌کان وه‌ك چیا چوون به ئاسمانداو دۆڵ و شی‌و له نێوانیاندا هه‌یه)، جا له سوودی ئه‌و بارانه به هه‌ر که‌س خوا بیه‌وێت، خێر‌و به‌ره‌که‌ت ده‌به‌خشێت، هه‌ر که‌سیش که بیه‌وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه، (هه‌وره بروسکه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزن) خه‌ریکه بریسکه‌که‌یان بینایی چاوان به‌رێت.'; $TRANSLATE['30']['24']['44'] = 'خوای گه‌وره ئاڵ‌و گۆڕ به‌شه‌وو ڕۆژ ده‌کات، به ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ خاوه‌ن دیدو ڕۆشنبیره‌کان.'; $TRANSLATE['30']['24']['45'] = 'هه‌روه‌ها خوا هه‌موو زینده‌وه‌رێکی له ئاوێکی تایبه‌ت دروست کردووه، جا هه‌یانه له‌سه‌ر سکی ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ردوو قاچ ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ر چوار پێ ده‌ڕوات، خوا هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['24']['46'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان دابه‌زاندووه‌و خوا هیدایه‌تی هه‌ر که‌سێك که ویستی له‌سه‌ر بێت و خۆیشی بیه‌وێت ده‌دات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['24']['47'] = '(دووڕووه‌کان) ته‌نها به زمان ده‌ڵێن: ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانبه‌رداریشین، که‌چی له‌وه‌ودوا ده‌سته‌یه‌کیان ڕوو وه‌رده‌گێڕن و درۆ ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه ئیماندارنین.'; $TRANSLATE['30']['24']['48'] = 'ئه‌وانه کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای به‌رنامه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وا بێت له نێوانیاندا، خێرا ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.'; $TRANSLATE['30']['24']['49'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر شه‌رع حه‌قه‌که به‌وان بدات ئه‌وه به ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌ردارییه‌وه دێن بۆ لای.'; $TRANSLATE['30']['24']['50'] = 'ئایا ئه‌وانه له دڵه‌کانیاندا نه‌خۆشی کوفر‌و خوا نه‌ناسی هه‌یه؟ یاخود گومانیان هه‌یه؟ (له دادپه‌روه‌ریی پێغه‌مبه‌رو قورئان)، یاخود ده‌ترسن له‌وه‌ی که خوا و پێغه‌مبه‌ری سته‌میان لێ بکات؟! نه‌خێر وانی یه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سته‌مکارن (چاویان به حه‌قدا هه‌ڵنایه‌ت).'; $TRANSLATE['30']['24']['51'] = 'به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو.'; $TRANSLATE['30']['24']['52'] = 'جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون.'; $TRANSLATE['30']['24']['53'] = 'دوو ڕوه‌کان سوێندی گه‌وره به خوا ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ بده‌یت که ده‌رچن بۆ خه‌بات و جیهاد، ده‌رده‌چن و ئاماده‌ن، پێیان بڵێ: سوێند مه‌خۆن ملکه‌چی ئێوه زانراوو دیاره؟! (هه‌موو کات کردار‌و گوفتاریان جیایه)، به ڕاستی خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['24']['54'] = 'پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه ئه‌و ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی خوای له‌سه‌ر شانه، ئێوه‌ش سه‌رپێچی و یاخی بوونه‌که‌تان له‌سه‌رتان ده‌که‌وێت، خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رداری بن و گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چ بن به ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن، دڵنیاش بن که ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه و هیچی تر نی یه.'; $TRANSLATE['30']['24']['55'] = 'خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌کات له وڵات‌دا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێ‌نشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته ئیتر به ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه بێباوه‌ڕ بێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.'; $TRANSLATE['30']['24']['56'] = 'ئه‌ی ئیمانداران: نوێژه‌کانتان له کاتی خۆیدا به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵه‌کانتان بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ن به‌ڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['24']['57'] = 'وا مه‌زانه ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس بوون له ده‌ست سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی ڕزگاریان ده‌بێت، ئه‌وانه له قیامه‌تدا شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپه.'; $TRANSLATE['30']['24']['58'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به‌نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (که هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری) له سێ کاتدا (فێری ئه‌وه بکرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له‌سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی به‌یانی، کاتی نیوه‌ڕۆ که پۆشاکتان دا ده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه)، له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ کاته که له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی تێدا ده‌ربکه‌وێت (با که‌سی تر؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ کاته قه‌یناکات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، که بگه‌ڕێن به ناویه‌کدا و بچن بۆ لای یه‌کتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، (تا تووشی کێشه‌ی ده‌روونی نه‌بن) خواش هه‌میشه زانا‌و دانایه (به‌وه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیتان).'; $TRANSLATE['30']['24']['59'] = 'هه‌ر کاتێك منداڵه‌کانتان باڵغ بوون، با ئه‌وانیش مۆڵه‌ت بخوازن، وه‌کو چۆن که‌سانی پێش ئه‌مان مۆڵه‌تیان خواستووه (له کاتی هاتووچۆ کردنی ژووری دایك و باوكدا)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه و خوا زانا‌و دانایه (به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان).'; $TRANSLATE['30']['24']['60'] = 'ئه‌و ئافره‌ته پیرو په‌ککه‌وتانه‌ی که به ته‌مای شوو کردن نین، قه‌یناکات ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاکیان دابنێن، له کاتێکدا جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پۆشته بن ئه‌وه چاکتره بۆیان، خوایش بیسه‌رو زانایه (به نیه‌ت و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵی دڵه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['24']['61'] = 'کوێرو نابینا گوناهو گله‌ییان له‌سه‌ر نییه، هه‌روه‌ها شه‌ل، نه‌خۆش، هه‌روه‌ها خۆیشتان، که خواردن بخۆن له ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکه‌کانتان، یان ماڵی مامه‌کانتان یان ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی باوك)، یان له ماڵی خاڵه‌کانتان یان له ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی دایك)، یان ئه‌و ماڵه‌ی که کلیلی لای ئێوه‌یه، یان ماڵی هاوه‌ڵتان، هیچ گوناهتان ناگات که به کۆمه‌ڵ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره) نان بخۆن یاخود جیا به جیا، هه‌ر کاتێك چوونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بکه‌ن و سه‌لام له یه‌کتر بکه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و هۆش بکه‌نه‌وه‌و لێکی بده‌نه‌وه (که چ په‌روه‌ردگارێکی دڵسۆز‌و غه‌مخوارمان هه‌یه، چۆن ده‌یه‌وێت ژیانمان به شێوه‌یه‌ك ڕێك بخات که به خۆشی و شادی پێکه‌وه بژین، دوور له گرفت و کێشه‌ی ده‌روونی و ڕه‌وشتی و کۆمه‌ڵه‌یه‌تی).'; $TRANSLATE['30']['24']['62'] = 'به ڕاستی ئیمانداران ئه‌وانه‌ن که باوه‌ڕیان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و هه‌ر کاتێك کۆ ده‌بنه‌وه له خزمه‌تیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست که هاوکاریی ده‌وێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنه‌وه) هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌خوازن، به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هه‌یه، هه‌ر کاتێك بۆ کارێکی تایبه‌تی خۆیان داوای مۆڵه‌تیان لێکردیت، ئه‌وه مۆڵه‌تی ئه‌وانه بده که ده‌ته‌وێت و داوای لێ خۆشبوونیشیان له خوا بۆ بکه، به ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['24']['63'] = '(ئه‌ی یاوه‌ران) نه‌که‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له نێوان یه‌کتردا بانگی یه‌ك ده‌که‌ن (چونکه ده‌بێت قه‌دری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم تایبه‌تی بێت) بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وانه‌ی که خۆیان په‌نهان ده‌که‌ن و خۆ ده‌دزنه‌وه له کار‌و فرمان، ده‌با ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت، یان تووشی سزایه‌کی به ئێش ببن.'; $TRANSLATE['30']['24']['64'] = 'ئاگاداربن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، زۆر به چاکی ده‌زانێت ئێوه چی ده‌که‌ن و خه‌ریکی چین، ئه‌و ڕۆژه‌ش که ده‌برێنه‌وه بۆ لای هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارانه‌یان پێ ده‌ڵێت که ئه‌نجامیان داوه‌و خوا هه‌میشه به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['25']['1'] = 'به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.'; $TRANSLATE['30']['25']['2'] = 'ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).'; $TRANSLATE['30']['25']['3'] = 'که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['25']['4'] = 'ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نییه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه.'; $TRANSLATE['30']['25']['5'] = 'هه‌روه‌ها وتویانه: ئه‌م قورئانه داستانی پێشینه‌کانه‌و داوای نوسینه‌وه‌یانی کردووه، به‌یانیان و ئێواران به‌سه‌ریدا ده‌یخویننه‌وه!!'; $TRANSLATE['30']['25']['6'] = 'تۆ ئه‌ی (محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌و زاته‌ی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه به هه‌موو نهێنیه‌ک ده‌زانێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['25']['7'] = 'ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چییه‌تی، خواردن ده‌خوات و به‌بازاڕدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت، ده‌بوایه فریشته‌یه‌ک بۆ لای دابه‌زییایه!! تائه‌ویش له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵکی بێداربکاته‌وه‌و (له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رپێچی) بیانترسێنێت!!.'; $TRANSLATE['30']['25']['8'] = 'یاخود گه‌نجینه‌یه‌کی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبه‌تی ببوایه و لێی بخواردایه، به‌ڵکو سته‌مکاران ده‌ڵێن به ئیمانداران: ئێوه ته‌نها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت، شوێن که‌سی تر نه‌که‌وتوون؟!'; $TRANSLATE['30']['25']['9'] = 'ته‌ماشاکه و سه‌رنج بده (له‌و نه‌فامانه) چۆن نموونه و بیانووت بۆ هێنایته‌وه، ئه‌وانه گومڕا بوون و ڕێگه‌یه‌ک نادۆزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌نشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسووده‌یی دنیا‌و قیامه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['25']['10'] = '(له‌حاڵه‌تێکدا) ئه‌و زاته مه‌زن وپیرۆزه، زاتێکه که ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر له‌وه‌ی که خوانه‌ناسان باسی ده‌که‌ن چاکترت پێ ده‌به‌خشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوه‌ت هه‌رله دنیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت) که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری به‌رزو بڵندت پێ ده‌به‌خشێت.'; $TRANSLATE['30']['25']['11'] = 'نه‌خێر، (ڕه‌خنه‌کانیان به‌جێ نییه)، ئه‌گینا ئه‌وان بڕوایان هه‌ر به‌قیامه‌ت نیه، ئێمه‌ش ئاگری بڵێسه‌دارمان بۆ ئه‌و که‌سانه ئاماده‌کردووه که بڕوایان به قیامه‌ت نیه.'; $TRANSLATE['30']['25']['12'] = 'کاتێک هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره خوانه‌ناسان ده‌بینێت، ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیستن.'; $TRANSLATE['30']['25']['13'] = 'هه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا، داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ.'; $TRANSLATE['30']['25']['14'] = '(ئه‌وسا پێییان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ داوای ته‌نها مردنێک مه‌که‌ن، به‌ڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکه‌ن و ئاواتی بۆ بخوازن!!'; $TRANSLATE['30']['25']['15'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه، ئه‌و حاڵه چاکتره، یان به‌هه‌شتی هه‌میشه و به‌رده‌وام که به‌ڵێن دراوه به خواناسان وپارێزکاران، هه‌ر ده‌مێکیشه ئاماده کراوه بۆیان، که پاداشته‌و سه‌رئه‌نجام.'; $TRANSLATE['30']['25']['16'] = 'له‌وبه‌هه‌شته‌دا هه‌رچی داوای بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه و خۆی به‌ر پرسیار کردووه لێی.'; $TRANSLATE['30']['25']['17'] = 'ڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.'; $TRANSLATE['30']['25']['18'] = 'له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک، یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باو‌و باپیرانیان به‌خشی بوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو.'; $TRANSLATE['30']['25']['19'] = '(ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن، نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن، جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات، ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین.'; $TRANSLATE['30']['25']['20'] = 'ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).'; $TRANSLATE['30']['25']['21'] = 'ئه‌وانه‌ی به ئومێدی دیداری ئێمه نین وتیان: ئه‌وه بۆ فریشه دانه‌به‌زێنرا بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به چاوی خۆمان ببینین، سوێند به خوا بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان به‌گه‌وره ده‌زانن، له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شیان بێ ئه‌ندازه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['25']['22'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که فریشته کان ده‌بینن هیچ جۆره مژده‌یه‌ک بۆ تاوانباران نیه (بۆیه به کزی و خه‌جاڵه‌تی و که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: خۆزگه بۆ په‌نایه‌ک، یان شوێنێکی داڵده‌دارو پارێزراو!!'; $TRANSLATE['30']['25']['23'] = 'کاتێک هاتین و ته‌ماشای ئه‌وه‌مان کرد که کردوویانه (هه‌مووی تاوان بوو) به‌ربامانداو کردمانه ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو.'; $TRANSLATE['30']['25']['24'] = 'به‌هه‌شتیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا جێگه‌و ڕێگه‌یان زۆر خۆش و ڕازاوه‌یه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان چاک و له‌باره.'; $TRANSLATE['30']['25']['25'] = 'ڕۆژێک دێت ئاسمان له‌ت وپه‌ت ده‌بێت به هۆی هه‌ورێکی تایبه‌تییه‌وه، به‌ڕاستی فریشته‌کانیش داده‌به‌زێنرێن ده‌سته ده‌سته و گرۆ گرۆ به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['25']['26'] = 'ئه‌و ڕۆژه ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداری ڕاسته‌قینه به ده‌ست خوای میهره‌بانه، بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت له‌سه‌ر بی باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان (زۆر په‌شیمان ده‌بن).'; $TRANSLATE['30']['25']['27'] = 'ڕۆژێک دێت سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به‌هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا وگاز له هه‌ردوو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت (له په‌شیمانیدا و) ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه.'; $TRANSLATE['30']['25']['28'] = 'مه‌رگ بۆ خۆم، خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێشێواندم).'; $TRANSLATE['30']['25']['29'] = 'به‌ڕاستی گومڕاو وێلی کردم له به‌رنامه‌ی خوا دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌نرا بوو، شه‌یتان هه‌میشه و به‌رده‌وام هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ گوناهو تاوان، له‌کاتی ته‌نگانه‌شدا پشتی به‌رده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['25']['30'] = '(دوای دوور که‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه و پشت گوێیان خستووه و گرنگی پێ ناده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['25']['31'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم دژایه‌تی ده‌کرێیت) بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک دوژمن و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دلنیابه که)په‌روه‌ردگات به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['25']['32'] = 'کافره‌کان (بیانوویه‌کی تریان گرت و) وتیان: ئه‌وه بۆ قورئان به یه‌ک که‌ڕه‌ت بۆی ڕه‌وانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین، به‌رده‌وام به‌جوانی دایده‌ڕێژین و ده‌یگه‌یه‌نین.'; $TRANSLATE['30']['25']['33'] = 'خوانه‌ناسان هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کت لێ ناگرن، له به‌رامبه‌ریه‌وه ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ تۆ نه‌هێنا بێت و به‌جوانی هه‌موو شتێکت بۆ ڕوون نه‌که‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['25']['34'] = 'ئه‌و تاوانبارانه‌ی (دژایه‌تی به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن)، له‌سه‌ر ڕووخساریان کێش ده‌کرێن بۆ دۆزه‌خ و تیایدا کۆده‌کرێنه‌وه، ئا ئه‌وانه ناخۆشترین جێگه‌یان هه‌یه، چونکه گومڕاترین ڕێبازیان کاتی خۆی گرتبووه به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['25']['35'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه کاتی خۆی کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا و هاروونی برایشیمان کرده وه‌زیرو یاریده‌ده‌ری.'; $TRANSLATE['30']['25']['36'] = 'ئه‌وسا پیمان وتن: هه‌ردووکتان بچن بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئیمه به‌درۆ ده‌زانن و بڕوای پێ ناکه‌ن (ئه‌وسا دوای ساڵه‌ها سه‌رکه‌شی و یاخی بوون) به توند‌و تیژی تێکمان شکاندن به‌سه‌ر یه‌کداو له‌ناومان بردن.'; $TRANSLATE['30']['25']['37'] = 'قه‌ومی_ نوح_یش کاتێک به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆ زانی (چونکه بڕوا نه بوون به پێغه‌مبه‌رێک بڕوا نه‌بوونه به هه‌موویان) ئه‌وسا ئێمه نوقمی زریانه‌که‌مان کردن و کردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی و سزایه‌کی به ئێشمان بۆ سته‌مکاران ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['25']['38'] = 'هه‌روه‌ها هۆزی عاد و ثمود خاوه‌ن چاڵ و بیره‌کان، چه‌نده‌ها قه‌ومی زۆری تریش له نێوانیاندا (که خوانه‌ناس بوون له‌ناومان بردن، سته‌مکارانی هه‌موو سه‌رده‌مێک له ده‌ستی به توانای ئێمه ده‌رناچن).'; $TRANSLATE['30']['25']['39'] = 'بۆ هه‌مووانیان نمونه‌مان هێنایه‌وه (ساڵه‌های دوور‌و درێژ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان له‌ناویاندا بوو، به‌ڵام که هه‌ر ڕێبازی بێباوهڕیان به‌رنه‌دا) هه‌مووانیانمان به سه‌ختی له ناو برد و ورد‌و خاشمان کردن.'; $TRANSLATE['30']['25']['40'] = 'خۆ (قوره‌یشیه‌کان و خه‌ڵکێکی زۆر) سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که‌کاتی خۆی به‌رد بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری، ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاول کاریه‌یان نه‌بینیووه؟ نه‌خێر هۆی نه بینین نییه، به‌ڵکو ئه‌وانه به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه و زیندوو بوونه‌وه نین؟'; $TRANSLATE['30']['25']['41'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کاتێک خوانه‌ناسان تۆ ده‌بینن بێجگه له گاڵته پێکردنت نه‌بێت هیچ ڕێزيکت بۆ دانانێن ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه‌یه که خوا کردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه‌ی کردووه؟!'; $TRANSLATE['30']['25']['42'] = 'هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: خه‌ریک بوو له په‌رستنی خواکانمان وێڵمان بکات، ئه‌گه‌ر ئێمه خۆڕاگر نه‌بووینایه له سه‌ر په‌رستنیان، جا له داهاتوودا چاک بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینن کێ زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوه؟!'; $TRANSLATE['30']['25']['43'] = 'ئایا نا‌بینیت ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی (شوێن نه‌فسی به‌دکردار که‌وتووه) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه بپارێزیت له لادان و سه‌رکه‌شی؟! (یاخود سنوورێکیان بۆ دابنێیت؟ خه‌مت نه‌بێ بۆ کوێ ده‌چن؟).'; $TRANSLATE['30']['25']['44'] = 'ئایا واده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه ڕاستیه‌کان ده‌بیستن، یان بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار؟ ئه‌وانه ماڵات نه بێت، هیچی تر نین، به‌ڵکو گومڕاتریشن له ماڵات.'; $TRANSLATE['30']['25']['45'] = 'ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر درێژ ده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر بیویستایه جێگیری ده‌کرد، پاشان خۆریشمان کردووه به‌به‌ڵگه و نیشانه له‌سه‌ر سێبه‌ر (به هۆیه‌وه دیمه‌نی جوانی جۆراو جۆر به دروست کراوان ده‌به‌خشن).'; $TRANSLATE['30']['25']['46'] = 'له‌وه‌ودوا به شێنه‌یی ئه‌و سێبه‌ره بۆ لای خۆمان ده‌گێڕینه‌وه و ده‌یگرینه‌وه (دیاره که خوا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه زاتی مه‌زنی فه‌رامۆش نه‌که‌ین).'; $TRANSLATE['30']['25']['47'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وی کردووه به پۆشاک بۆتان و خه‌ویشی کردووه به هۆی ماتیی و بێ ده‌نگیی و ئارامیی و ڕۆژیشی کردووه به هۆی بڵاو بوونه‌وه و کار و کۆشش.'; $TRANSLATE['30']['25']['48'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بای شه‌ماڵ ده‌نێرێت که مژده‌یه‌که له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه، (ئینجا ده‌فه‌رمووێت): ئێمه‌ش له ئاسمانه‌وه ئاوێکی پاک و خاوێنمان باراندووه (به شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه)...'; $TRANSLATE['30']['25']['49'] = 'تا به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌وی نیشتمانی مردوو زیندوو بکه‌ینه‌وه، هه‌تا ئاوی خواردنه‌وه‌ش ببه‌خشین به ماڵات و خه‌ڵکانێکی زۆر که دروستمان کردوون.'; $TRANSLATE['30']['25']['50'] = 'سوێند به خوا ئێمه قورئانمان ڕاگه‌یاندوه و به چه‌نده‌ها شێوه خستومانه‌ته به‌رده‌میان تا یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر ڕێبازی بێ باوه‌ڕی ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر شوێنی بێباوه‌ڕی ده‌که‌ون و هیچی تر.'; $TRANSLATE['30']['25']['51'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه بۆ هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک پێغه‌مبه‌رێک و یادخه‌ره‌وه‌یه‌کمان ڕه‌وانه ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['25']['52'] = '(تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت) و به گوێی بێ باوه‌ڕان مه‌که و ملکه‌چیان مه‌به و به‌م قورئانه هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه.'; $TRANSLATE['30']['25']['53'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی دوو ده‌ریا یان دوو ڕووبار له پاڵ یه‌کدا (وه‌ک خۆیان ده‌هێلێته‌وه و تێکه‌ڵ نابن، چونکه چڕیان جیاوازه)، ئه‌مه‌یان شیرین و خۆش و سازگار، ئه‌وی تریان تفت و تاڵه، له نێوانیاندا به‌ربه‌ست و کۆسپی فه‌راهه‌م هێناوه ناهێڵێت تیکه‌ڵ ببن.'; $TRANSLATE['30']['25']['54'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌کات (له‌وه‌ودواش زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی هه‌ر ئاوه) و کردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه کۆمه‌ڵێک خزم دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره (له هه‌موو بوارێک‌دا).'; $TRANSLATE['30']['25']['55'] = 'خوانه‌ناسان له جیاتی خوا شتیک ده‌په‌رستن که نه سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه زیان و هه‌میشه و به‌رده‌وام بێباوه‌ڕ دژ به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری ده‌وه‌ستێت.'; $TRANSLATE['30']['25']['56'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆمان ڕه‌وانه کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ده‌ر بیت به (ئیمانداران) ترسێنه‌ر بیت (بۆ بێباوه‌ڕان).'; $TRANSLATE['30']['25']['57'] = 'به‌و خه‌لکه بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت جگه جگه له‌وه که ڕی نیشانده‌رم بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه‌ی به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌رو مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بێت.'; $TRANSLATE['30']['25']['58'] = 'تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌و زاته که به هه‌موو گوناهو تاوانی به‌نده‌کانی ئاگایه و (هیچی لێ په‌نهان نیه).'; $TRANSLATE['30']['25']['59'] = 'ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش وته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (سه‌رنجی ئایه‌تی_2_سوره‌تی- الرعد- بده)، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (جا بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌کاری و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئاده‌میزاد و گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و... هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!!'; $TRANSLATE['30']['25']['60'] = 'کاتێک به خوانه‌ناسان بوترێت سوژده ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان (ئه‌و نه‌فامانه به‌سه‌رکه‌شیه‌وه) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه؟ خوای میهره‌بان کامه‌یه؟ ئایا سوژده به‌رین بۆ که‌سێک که تۆ فه‌رمانمان پێ ده‌ده‌یت؟! تا بێت فه‌رمانی خوا زیاتر ئه‌وانه ته‌ره‌و وێڵ ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['25']['61'] = 'زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی له ئاسماندا چه‌نده‌ها خولگه‌ی گه‌وره‌ی (بۆ هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کان) به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌کی پڕشنگدار، که خۆره و مانگێکی ڕوناکیشی بۆ زه‌وی دابین کردووه.'; $TRANSLATE['30']['25']['62'] = 'خوا؛ ئه‌و زاته‌یه که شه‌و و ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه که فرسه‌تێکه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌ربگرێت و ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاری ئه‌نجام بدات.'; $TRANSLATE['30']['25']['63'] = 'به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌ن که زۆر به هێمنی و سه‌لاری به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، کاتێکیش نه‌فامان به قسه و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن، له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: سڵاو (ڕه‌وشت به‌رزی خۆیان ده‌نوێنن).'; $TRANSLATE['30']['25']['64'] = 'ئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده و وه‌ستاون و نوێژ ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['25']['65'] = 'ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، له‌سزای ئاگری دۆزه‌خ به‌دوورمان بکه و په‌نامان بده، چونکه سزا‌و ئازاری له کۆڵ نابێته‌وه و به‌رده‌وامه (بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی خوانه‌ناس و یاخیه).'; $TRANSLATE['30']['25']['66'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و دۆزه‌خه شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنووره تیایدا).'; $TRANSLATE['30']['25']['67'] = '(هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که: کاتێک ماڵ‌و سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌وی تێدا ده‌که‌ن و بازایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاو ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان (مام ناوه‌ندین و له شتی به‌سوود به‌کاری ده‌هێنن).'; $TRANSLATE['30']['25']['68'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هیچ جۆره خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوادا ناپه‌رستن، که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر به حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و نزیکی ناکه‌ون، جا ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره خراپانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وه توشی سزا و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['25']['69'] = 'له قیامه‌تیشدا ئازار‌و سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت وبه زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌بێت ژیانی تێدا به‌رێته سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['25']['70'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بهێنێت وکار وکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار و کرده‌وه خراپه‌کانیشیان بۆ ده‌گۆڕێت به چاکه، چونکه هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی به گشتی و ئه‌و جۆره که‌سانه به تایبه‌تی).'; $TRANSLATE['30']['25']['71'] = 'جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات و به‌ته‌مایه په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌که‌ی لێوه‌ربگرێت؛ ئه‌وه بێگومان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا به ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست ودروسته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['25']['72'] = '(به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن، هه‌رگیز له شوێنێکدا ئاماده نابن که شایه‌تی ناحه‌قی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت و یان درۆی تێدا ده‌کرێت، کاتێکیش به لای گه‌مه و گاڵه و چه‌پۆکانی نه‌فاماندا تێده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌رخۆیی و سه‌ربه‌رزیه‌وه تێده‌په‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['25']['73'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش؛ کاتێک به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێ‌دار بکرێنه‌وه، هه‌روا به‌که‌ڕی و کوێری به‌لایاندا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێده‌فکرن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['25']['74'] = 'ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان و بمان که به پێشه‌وا بۆ پارێزکاران و خواناسان.'; $TRANSLATE['30']['25']['75'] = 'ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه و به‌رزو خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له به‌رامبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه، جا له‌وێ به سڵاو و دروود پێشوازیان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا).'; $TRANSLATE['30']['25']['76'] = 'بێگومان له ناو ژووره‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستی جێگه وڕێگه و نیشته‌جێییه‌کی خۆش و سازگار و ڕازاوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['25']['77'] = 'تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێ نادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دوعا‌و نزا‌و خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر پێغه‌مبه‌ر و قورئانتان به درۆزانی، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن، ئه‌وا سزا‌و تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت له کۆڵتان نابێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['26']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['2'] = 'ئه‌و سووره‌ته چه‌ندین ئایه‌ته له ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئاشکرا و ڕوون'; $TRANSLATE['30']['26']['3'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم خه‌ریکیت له داخ و خه‌فه‌تدا خۆت ده‌فه‌وتێنیت کاتێک ده‌بینیت خوانه‌ناسان باوه‌ڕناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['26']['4'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت موعجیزه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه بۆ دابه‌زێنین ئه‌وسا به‌رده‌وام گه‌ردنیان بۆی ملکه‌چ و زه‌لیل ده‌بێت'; $TRANSLATE['30']['26']['5'] = 'هیچ یاد خستنه‌وه و ئامۆژگاریه‌کی گۆیا له خوای میهره‌بانه‌وه بۆیان نه‌هاتووه، پشتیان تێ نه‌کردبێت و سه‌رپێچیان لێ نه‌کردبێت.'; $TRANSLATE['30']['26']['6'] = 'بێگومان ئه‌وانه (به‌رنامه‌ی ئێمه‌یان) به‌درۆ زانی، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یان پێ ده‌گات، که گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['26']['7'] = 'ئایا سه‌رنجی زه‌وییان نه‌داوه و لێی ورد نه‌بونه‌ته‌وه، چه‌نده‌ها جووت گژوگیاو ڕووه‌کی به نرخی هه‌موو جۆر‌و و ڕازاوه‌مان تێدا ڕواندووه.'; $TRANSLATE['30']['26']['8'] = 'به ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی (به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕدار نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['26']['9'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) به‌سۆز و میهره‌بانیشه (به ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['26']['10'] = '(بیریان بخه‌ره‌وه) کاتێک په‌روه‌ردگارت (له لاپاڵی کێوی طوردا) فه‌رمانیدا به مو‌سا که بچۆ بۆ لای قه‌ومی سته‌مکار و سته‌م پیشه...'; $TRANSLATE['30']['26']['11'] = 'که قه‌ومی فیرعه‌ونه... وه پێیان بڵێت: ئایا له خوا ناترسن؟ پارێزکار نابن؟'; $TRANSLATE['30']['26']['12'] = 'مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا، بێگومان من ده‌ترسم بڕوام پێ نه‌که‌ن..'; $TRANSLATE['30']['26']['13'] = 'ته‌نگه نه‌فه‌س وسینه نه‌نگیش ببم و زمانم پاراو نه‌بێت، به‌ڵکو په‌یام بۆ هارونی براشم بنێرێت (تا هاوکاریم بکات و یاریده‌ده‌رم بێت)...'; $TRANSLATE['30']['26']['14'] = 'تۆڵه‌ی تاوانێکیشان وا به‌سه‌رمه‌وه (کاتێک به هه‌ڵه قبط‌یه‌که‌م کوشت) بۆیه ده‌ترسم بمکوژنه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['26']['15'] = 'خوا فه‌رمووی: نه‌خێر (ناتوانن بتکوژن)، که‌واته بڕۆن هه‌ردووکتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌کانماندا، ئێمه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵتانداین و چاودێر‌و گوێگرین...'; $TRANSLATE['30']['26']['16'] = 'بچن بۆ لای فیرعه‌ون و بڵێن: ئێمه به‌ڕاستی هه‌ردووکمان نێردراوی په‌روه‌ردگاری جیهانیانین'; $TRANSLATE['30']['26']['17'] = 'داوات لێ ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌رداری نه‌وه‌ی ئیسرائیل ببیت و ئازادیان بکه‌یت با له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بن...'; $TRANSLATE['30']['26']['18'] = 'کاتێک مو‌سا و هاروون په‌یامی خوایان گه‌یاند، فیرعه‌ون به موسای وت: (ئه‌مه پاداشتی پیاوهتییه) ئایا ئێمه به منداڵی به خێومان نه‌کردیت؟ چه‌نده‌ها ساڵی ته‌مه‌نت له‌ناوماندا نه‌برده‌سه‌ر؟...'; $TRANSLATE['30']['26']['19'] = 'ئه‌وه‌شت کرد که کردت (مه‌به‌ست کوشتنی قبطیه‌که‌یه) دیاره که تۆ له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دایت که ناشکورن و پاداشتی پیاوه‌تی نازانن...'; $TRANSLATE['30']['26']['20'] = 'مو‌سا وتی: ئه‌و کاته ئه‌وه‌مکرد، له نه‌زانه‌کان بووم، (نه‌مده‌زانی به‌وه ده‌مرێت)...'; $TRANSLATE['30']['26']['21'] = 'ئینجا ئه‌وه بوو له ده‌ست ئێوه هه‌ڵاتم کاتێک ترسام (له‌سه‌ر کوشتنی هه‌ڵه بمکوژنه‌وه)، ئیتر په‌روه‌ردگارم دانایی پێبه‌خشیووم و کردوومی به یه‌کێک له پێغه‌مبه‌ران.'; $TRANSLATE['30']['26']['22'] = 'جا ئه‌وه نازو نیعمه‌ته منه‌تم به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که تۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلت کردۆته به‌نده‌ی خۆت و زه‌لیلت کردوون؟ (چونکه به‌هۆی سته‌می تۆوه من له ماڵی ئێوه‌دا به‌خێوکرام).'; $TRANSLATE['30']['26']['23'] = 'ئینجا فیرعه‌وون وتی: باشه، په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان چییه و کێیه؟...'; $TRANSLATE['30']['26']['24'] = 'مو‌سا وتی: ئه‌و په‌روه‌ردگاره، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌و هه‌رچیش وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه بڕوا ده‌که‌ن و دڵنیا ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['26']['25'] = '(فیرعه‌ون به له خۆبایی بوونێکه‌وه) به‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری وت: ئه‌وه گوێ ناگرن چی ده‌ڵێت.'; $TRANSLATE['30']['26']['26'] = '(مو‌سا ڕووی کرده خه‌ڵکه‌که) وتی: په‌روه‌ردگاری من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و په‌روه‌ردگاری باو باپیرانی دێرینیشتانه.'; $TRANSLATE['30']['26']['27'] = 'فیرعه‌ون (به گاڵته پێکردنه‌وه) وتی: به ڕاستی (وا دیاره) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ ئێوه ڕه‌وانه کراوه شێته!!'; $TRANSLATE['30']['26']['28'] = 'مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌شه که‌وا له نێوانیاندایه ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار!!'; $TRANSLATE['30']['26']['29'] = 'فیرعه‌ون سوێندی خوارد و وتی: ئه‌گه‌ر جگه له من که‌سێکی تر بکه‌یته خوای خۆت و فه‌رمانبه‌رداری بیت، ده‌تخه‌مه ڕیزی به‌ندکراوه‌کانه‌وه و زیندانیت ده‌که‌م...'; $TRANSLATE['30']['26']['30'] = 'مو‌سا وتی: باشه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی ئاشکرات پیشان بده‌م (له‌سه‌ر ڕاستگۆیی خۆم هه‌ر به‌ندم ده‌که‌یت)...'; $TRANSLATE['30']['26']['31'] = 'فیرعه‌ون وتی: ئاده‌ی بزانم چیت پێ ده‌کرێت ئه‌نجامی بده ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت!!...'; $TRANSLATE['30']['26']['32'] = 'ئه‌ویش گۆچانه‌که‌ی فڕێ‌دا، ده‌ستبه‌جێ بوو به هه‌ژدیهایه‌کی گه‌وره‌ی ئاشکرا (فیرعه‌ون و دار و ده‌سته‌ی تۆقان)!!...'; $TRANSLATE['30']['26']['33'] = 'ده‌ستیشی (خسته بن باڵی) و ده‌ریهێنا خێرا بوو به (کافوری) سپی و ده‌دره‌وشایه‌وه له به‌ر چاوی ته‌ماشاکاران!!...'; $TRANSLATE['30']['26']['34'] = 'فیرعه‌ون (هیچی بۆ نه‌مایه‌وه) به دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری خۆی وت: ئه‌م (فرستاده‌یه) جاودووگه‌رێکی زانا‌و شاره‌زایه!!...'; $TRANSLATE['30']['26']['35'] = 'ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆتان ده‌رتان بکات به هۆی جادوه‌که‌یه‌وه، فه‌رمانتان به چییه؟ (چی بکه‌ین باشه تا سنورێکی بۆ دابنێین).'; $TRANSLATE['30']['26']['36'] = 'دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون وتیان: مۆڵه‌تێک بده به موسا‌و براکه‌ی، فه‌رمانیش بنێره بۆ کاربه‌ده‌ستانی هه‌موو شاره‌کان تا خه‌ڵکی کۆبکه‌نه‌وه و له پیلانه‌که ئاگاداریاین بکه‌ین!!...'; $TRANSLATE['30']['26']['37'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌رچی جادووگه‌ری شاره‌زا هه‌یه بۆت بهێنن...'; $TRANSLATE['30']['26']['38'] = 'سه‌ره‌نجام جادوگه‌ران له ڕۆژێکی دیاریکراو و کاتێکی دیاریکراودا کۆکرانه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['26']['39'] = 'پاشان به خه‌ڵکی وترا: ئایا (بۆ دیتنی ئه‌م دیمه‌ن و شانۆیه) کۆنابنه‌وه؟!...'; $TRANSLATE['30']['26']['40'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی جادووگه‌ران بکه‌وین ئه‌گه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتن و بردیانه‌وه!...'; $TRANSLATE['30']['26']['41'] = 'کاتێک جادووگه‌ران هاتن بۆ لای فیرعه‌ون، وتیان: ئایا پاداشتمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رکه‌وتین و بردمانه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['42'] = 'فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ بێگومان ئێوه له‌و کاته‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له نزیکانی من ده‌بن...'; $TRANSLATE['30']['26']['43'] = '(پاشان له ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا) مو‌سا به جادووگه‌رانی وت: چیتان پێیه فڕێی بده‌ن و چیتان له ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['44'] = 'ئه‌وانیش هه‌رچی په‌ت و گوریس و دار‌و گۆچانیان هه‌یه فڕێیاندا و وتیان: به یارمه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ون، بێگومان هه‌ر ئێمه سه‌رده‌که‌وین و هه‌ر ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['26']['45'] = 'ئینجا مو‌سا عه‌ساکه‌ی فڕێ‌دا، هه‌رچی درۆ و ده‌له‌سه و گوریس و داریان هه‌بوو، هه‌ر هه‌مووی هه‌ڵلووشی و له ناوی برد.'; $TRANSLATE['30']['26']['46'] = 'ئه‌وسا ئیتر هه‌موو جادووگه‌ران، خران به ڕووداو سوژده‌یان برد بۆ خوا...'; $TRANSLATE['30']['26']['47'] = 'وتیان: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['26']['48'] = 'په‌روه‌ردگاری موسا‌و هاروون.'; $TRANSLATE['30']['26']['49'] = 'فیرعه‌ون وتی: هه‌روا باوه‌ڕتان پێ هێنا پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تتان بده‌م بێگومان ئه‌م جادووگه‌ره، گه‌وره‌که‌تانه، که فێری جادووگه‌ری کردوون، خۆتان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێت ده‌ست قاچتان به پێچه‌وانه‌وه بقرتێنم و هه‌مووتان له جاچ بده‌م.'; $TRANSLATE['30']['26']['50'] = 'جادووگه‌رانی ئه‌وسا و ئیماندارانی ئێستا، بێ ترس وتیان: هیچ زه‌ره‌رو زیانی بۆمان نابێت (له هه‌ڕه‌شه ناترسین) چونکه ئێمه دڵنیاین که بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['26']['51'] = 'ئێمه به ڕاستی به‌ته‌ماین و ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له گوناهه‌کانمان خۆش ببێت هه‌ر به‌وه‌ی یه‌که‌م ده‌سته‌ین له ئیمانداران (چاوپۆشی له ڕابووردووی ناپه‌سه‌ندمان ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['26']['52'] = '(دوای ساڵه‌ها) وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا (ئیتر وڵات به‌جێ بهێڵێت) شه‌وڕه‌ویی بکه به به‌نده‌کانم و دڵنیاش بن که (دوژمنان) شوێنتان ده‌که‌ون...'; $TRANSLATE['30']['26']['53'] = 'فیرعه‌ون (که هه‌واڵی زانی) ناردی بۆ شاره‌کان که هێز کۆبکه‌نه‌وه و (نه‌یه‌ڵن نه‌وه‌ی ئیسرائیل کۆچ بکه‌ن)...'; $TRANSLATE['30']['26']['54'] = '(جاڕی دا‌و وتی) بێگومان ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی که‌من و زوو باڵبه‌ستیان ده‌که‌ین...'; $TRANSLATE['30']['26']['55'] = 'به ڕاستی ئه‌وانه سه‌رکه‌شییان کردووه و ئێمه‌یان تووڕه کردووه...'; $TRANSLATE['30']['26']['56'] = '(خه‌متان نه‌بێت) بێگومان ئێمه هه‌موومان بێدارو ئاگادارین (له نه‌خشه‌یان)...'; $TRANSLATE['30']['26']['57'] = 'ئینجا ئێمه (به‌و شێوه‌یه فیرعه‌ون ودارو ده‌سته‌یمان) ده‌رهێنا له ناو باخ و باخات و کانیاوه‌کان...'; $TRANSLATE['30']['26']['58'] = 'له نێو گه‌نجینه‌ی جۆراو جۆر و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌دا...'; $TRANSLATE['30']['26']['59'] = 'نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان کرد به خاوه‌نی (زۆربه‌ی) ماڵ و سامانیان...'; $TRANSLATE['30']['26']['60'] = 'ئه‌وسا (فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) شوێنیان که‌وتن، له‌گه‌ڵ خۆرهه‌ڵاتندا پێیان گه‌یشتن...'; $TRANSLATE['30']['26']['61'] = 'کاتێک هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی مو‌سا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه تیا چووین.'; $TRANSLATE['30']['26']['62'] = 'مو‌سا وتی: نه‌خێر، وا نیه، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنموویم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی)'; $TRANSLATE['30']['26']['63'] = 'ئه‌وسا ئێمه وه‌حیمان نارد بۆ مو‌سا که: به عه‌ساکه‌ت بماڵه به ده‌ریاکه‌دا، (هه‌ر که ئه‌و کاره‌ی کرد) ده‌ریا شه‌ق بوو و هه‌ر ڕێگه و شه‌قامێکی ده‌وره درا به شه‌پۆلی گه‌وره‌ی ئاو، که وه‌ک کێوی گه‌وره و مه‌زن وابوو (ئاوه‌که هه‌ڵدرایه‌وه دوانزه کۆڵانی بۆ دوانزه تایه‌فه‌که‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل دروست کرد‌و به نێوانیاندا په‌ڕینه‌وه)...'; $TRANSLATE['30']['26']['64'] = 'پاشان ئه‌وانی ترمان له‌و شوێنه نزیک کرده‌وه...'; $TRANSLATE['30']['26']['65'] = 'مو‌سا و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان بوو...'; $TRANSLATE['30']['26']['66'] = 'پاشان ئه‌وانی ترمان نوقمی ده‌ریا کرد.'; $TRANSLATE['30']['26']['67'] = 'ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.'; $TRANSLATE['30']['26']['68'] = 'ته‌ماشای ئایه‌تی 8، 9 بکه.'; $TRANSLATE['30']['26']['69'] = 'هه‌روه‌ها به‌سه‌رهات وهه‌واڵی ئیبراهیم بۆ ئه‌و خه‌ڵکه باس بکه.'; $TRANSLATE['30']['26']['70'] = 'کاتێک به باوکی و به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['71'] = 'وتیان (ئاشکرایه) ئێمه کۆمه‌ڵێ بت ده‌په‌رستین و به‌رده‌وام ده‌ورو خولیان ده‌ده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['26']['72'] = 'ئیبراهیم وتی: ئایا کاتێک که هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن و دوعا و نزا ده‌که‌ن، گوێیان له ئاهو ناڵه و داخوازیه‌کانتان هه‌یه؟!...'; $TRANSLATE['30']['26']['73'] = 'یاخود ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێبگه‌یه‌نن؟...'; $TRANSLATE['30']['26']['74'] = 'بت په‌رستان وتیان: (ئێمه ئه‌وه نازانین) باو باپیرانمان بینیوه ئاوایان کردووه (ئێمه‌ش وا ده‌که‌ین)...'; $TRANSLATE['30']['26']['75'] = 'ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نابینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن)...'; $TRANSLATE['30']['26']['76'] = 'به ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون)...'; $TRANSLATE['30']['26']['77'] = 'بێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان...'; $TRANSLATE['30']['26']['78'] = 'ئه‌وه‌ی دروستی کردووم هه‌ر ئه‌و ڕێنموییم ده‌کات (بۆ به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو جیهان)...'; $TRANSLATE['30']['26']['79'] = 'ئه‌و زاته‌ش خۆی خۆراکم پێ ده‌به‌خشێت و تینویه‌تیم ده‌شکێنێت...'; $TRANSLATE['30']['26']['80'] = 'کاتێکیش که نه‌خۆش ده‌که‌وم، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رم ده‌کات و شیفام بۆ ده‌نێرێت...'; $TRANSLATE['30']['26']['81'] = 'هه‌ر ئه‌ویش ده‌ممرێنێت و له‌وه‌ودواش زیندووم ده‌کاته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['26']['82'] = 'هه‌ر ئه‌وه ئومێدم پێیه‌تی که له گوناهم خۆش ببێت له ڕۆژی قیامه‌تدا...'; $TRANSLATE['30']['26']['83'] = '(ئینجا ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی) په‌روه‌ردگارا: زانیاری ودانایی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوم پێ ببه‌خشه و په‌یوه‌ستم بکه به چاکه‌کارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['26']['84'] = 'په‌روه‌ردگارا؛ یادی خێرم با له‌سه‌ر زاری نه‌وه‌کانی داهاتوودا بمێنێت.'; $TRANSLATE['30']['26']['85'] = 'بمگێڕه له ئه‌و که‌سه‌ناش که به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن و ده‌بنه خاوه‌نی.'; $TRANSLATE['30']['26']['86'] = 'له باوکیشم خۆش ببه به‌ڕاستی ئه‌و له ڕیزی گومڕاکاندا بوو (دیاره هێشتا لێی نا ئومێد نه‌بووه)'; $TRANSLATE['30']['26']['87'] = 'له ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تم مه‌که.'; $TRANSLATE['30']['26']['88'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['26']['89'] = 'مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت.'; $TRANSLATE['30']['26']['90'] = 'ئه‌و کاته، به‌هه‌شت له چاکه‌کاران و خواناسان نزیک کراوه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['26']['91'] = 'دۆزه‌خیش بۆ گومڕاو سه‌رلێشێواوه‌کان ده‌رخراوه...'; $TRANSLATE['30']['26']['92'] = 'پێشیان ده‌وترێ: له کوێن ئه‌وانه‌ی ده‌تانپه‌رست؟...'; $TRANSLATE['30']['26']['93'] = 'له جیاتی خوا، ئایا یارمه‌تی ئێوه‌یان پێ ده‌درێت یان فریای خۆیان ده‌که‌ون؟'; $TRANSLATE['30']['26']['94'] = 'ئینجا هه‌موویان به پاڵه‌په‌ستۆو توند‌و تیژییهوه، بته‌کان و گومڕاکان به‌سه‌ر ڕوودا فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['26']['95'] = '(هاوڕێ له‌گه‌ڵ) هه‌ر هه‌موو سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی شه‌یتاندا.'; $TRANSLATE['30']['26']['96'] = '(بت په‌رستان: به بته‌کان و په‌رستراوه‌کانیان) ده‌ڵێن: به ڕق و کینه‌وه، له کاتێکدا که ئاژاوه‌و کێشه ده‌گێڕن له دۆزه‌خدا...'; $TRANSLATE['30']['26']['97'] = 'سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ده‌ژیاین...'; $TRANSLATE['30']['26']['98'] = 'کاتێک که ئێوه‌مان ده‌برده ڕیزی په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه و یه‌کسانمان ده‌کردن له‌گه‌ڵیدا...'; $TRANSLATE['30']['26']['99'] = 'ئێمه که‌س گومڕای نه‌کردین ته‌نها گوناهکار و تاوانباره‌کان نه‌بێت...'; $TRANSLATE['30']['26']['100'] = 'که‌واته ئێمه هیچ تکاکارێکمان بۆ نییه...'; $TRANSLATE['30']['26']['101'] = 'یاخود هاوڕێیه‌کی دلسۆز هه‌وڵێکمان بۆ بدات، یان دڵخۆشیمان بداته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['26']['102'] = 'جا خۆزگه جارێکی تر مۆڵه‌تمان بدرایه و (بگه‌ڕاینه‌وه بۆ دنیا) و به هۆی ئه‌وه‌وه بچینه ڕیزی ئیماندارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['26']['103'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['104'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['105'] = 'قه‌ومی - نوح - یش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ زانی.'; $TRANSLATE['30']['26']['106'] = 'کاتێک - نوح - ی برایان پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['107'] = 'به ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان...'; $TRANSLATE['30']['26']['108'] = 'که‌وابوو له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن...'; $TRANSLATE['30']['26']['109'] = 'من داوای هیچ جۆره پاداشتێکتان لێ ناکه‌م له‌سه‌ری، من ته‌نها پاداشتی خۆم له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌خوازم.'; $TRANSLATE['30']['26']['110'] = 'هه‌میشه له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن...'; $TRANSLATE['30']['26']['111'] = 'هه‌ندێک له ده‌مدارانی قه‌وموکه‌ی) وتیان: ئێمه چۆن باوه‌ڕ له به‌ر خاتری تۆ بهێنین، له کاتێکدا که که‌سانی هه‌ژارو داماو شوێنت که‌وتوون.'; $TRANSLATE['30']['26']['112'] = 'نوح وتی: جا من چوزانم، ئه‌وان چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامده‌دا (من با‌نگم کردن بۆ ئیمان و بڕوایان هێناوه).'; $TRANSLATE['30']['26']['113'] = 'حساب و پرسینه‌وه‌یان ته‌نها له‌سه‌ر په‌روه‌ردگاری منه‌و له‌سه‌ر که‌سی تر نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ست و هۆشیاریتان هه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['26']['114'] = 'من هه‌رگیز ئیمانداران ده‌رناکه‌م و (دڵیان نائێشێنم)...'; $TRANSLATE['30']['26']['115'] = 'به‌ڵکو من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرا نه‌بێت هیچی تر نیم...'; $TRANSLATE['30']['26']['116'] = '(ئه‌وسا ده‌سه‌ڵاتداران) وتیان: ئه‌ی نوح ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت و کۆتای به‌م باسانه نه‌هێنیت، به‌ڕاستی له ڕه‌جم کراوان ده‌بیت و (به‌رد بارانت ده‌که‌ین).'; $TRANSLATE['30']['26']['117'] = '(نوح سکاڵای کرد‌و) وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م بڕوایان پێنه‌کردم.'; $TRANSLATE['30']['26']['118'] = 'که‌واته داواکارم سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشیت به‌سه‌ریاندا و ده‌روم لێ بکه‌یته‌وه و خۆم و ئیماندارانی یاوه‌ریشم ڕزگار بکه‌یت.'; $TRANSLATE['30']['26']['119'] = 'ئه‌وسا ئێمه) خۆی و هه‌رچی له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان کرد له که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که‌دا.'; $TRANSLATE['30']['26']['120'] = 'پاشان دوای ئه‌وان هه‌رچی مایه‌وه (له‌خه‌ڵکه گومڕاکه) نوقمی ئاوی زریانه‌که‌مان کرد.'; $TRANSLATE['30']['26']['121'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['122'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 8-9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['123'] = 'قه‌ومی عادیش به‌رنامه‌ی هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به درۆزانی.'; $TRANSLATE['30']['26']['124'] = 'کاتێک (هود)ی پێغه‌مبه‌ری برایان پێی وتن: باشه، ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن.'; $TRANSLATE['30']['26']['125'] = 'به‌ڕاستی دڵنیابن که من فرستاده‌یه‌کی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['26']['126'] = 'له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...'; $TRANSLATE['30']['26']['127'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده...'; $TRANSLATE['30']['26']['128'] = 'ئایا ئێوه له هه‌موو شوێنێکی بڵندو سازگاردا کۆشک و ته‌لار دروست ده‌که‌ن و خۆتان سه‌رگه‌رمی که‌یف و شادی ده‌که‌ن؟! (ئایا بۆ ئه‌وه دروست کراون؟)...'; $TRANSLATE['30']['26']['129'] = 'هه‌ر خه‌ریکی دروستکردنی کارگه‌و کارخانه‌ن و به ئومێدی ئه‌وه‌ن هه‌میشه بژین و نه‌مرن...'; $TRANSLATE['30']['26']['130'] = 'کاتێک په‌لامار ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌کی زۆر دڵ ڕه‌ق و دڕندانه په‌لامار ده‌ده‌ن ده‌ست ده‌وه‌شێنن!...'; $TRANSLATE['30']['26']['131'] = 'که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌ردارم بن...'; $TRANSLATE['30']['26']['132'] = 'له‌و زاته بترسن که خۆتان ده‌زانن چی پێبه‌خشیوون...'; $TRANSLATE['30']['26']['133'] = 'ماڵاتی زۆر و نه‌وه‌ی زۆری پێبه‌خشیوون...'; $TRANSLATE['30']['26']['134'] = 'هه‌روه‌ها باخچه و باخات و کانی و سه‌رچاوه‌ی زۆر...'; $TRANSLATE['30']['26']['135'] = 'به‌ڕاستی من ده‌ترسم له ڕۆژێکی زۆر سه‌ختدا به‌ڵایه‌کی گه‌وره یه‌خه‌تان پێ بگرێت...'; $TRANSLATE['30']['26']['136'] = '(سته‌مکاران) وتیان: چوونیه‌که به‌لای ئێمه‌وه ئامۆژگاری کردبێت یانه‌تکردبێت؟!...'; $TRANSLATE['30']['26']['137'] = 'ئه‌م بیر و باوه‌ڕه‌ی ئێمه هه‌مانه ڕه‌وشتی پێشینانمانه‌و هیچی تر.'; $TRANSLATE['30']['26']['138'] = '(ئێمه بڕوا ناکه‌ین که وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت) له سزادراوان وئازاردراوان بین.'; $TRANSLATE['30']['26']['139'] = 'ئه‌وان بڕوایان پێنه‌کرد، ئێمه‌ش له‌ناومان بردن، به‌ڕاستی له به‌سه‌رهاتیاندا به‌ڵگه و نیشانه‌و عیبره‌ت هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['26']['140'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) باڵا ده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا) و به‌سۆزو میهره‌بانه (به ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['26']['141'] = 'قه‌ومی (ثمود) یش بڕوایان به پێغه‌مبه‌رانیان نه‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['26']['142'] = 'کاتێک صالحی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟'; $TRANSLATE['30']['26']['143'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['144'] = 'له 108 دا مانا کراوه.'; $TRANSLATE['30']['26']['145'] = 'له 109 دا مانا کراوه.'; $TRANSLATE['30']['26']['146'] = 'ئایا واده‌زانن هه‌روا ئالێره‌دا به خۆشی و ئاسووده‌یی ده‌هێلرێنه‌وه (ژیانتان کۆتای نایه‌ت)؟.'; $TRANSLATE['30']['26']['147'] = 'له ناو باخ و باخات و کانیاوی سازگاردا؟!!'; $TRANSLATE['30']['26']['148'] = 'له ناو بێستان و دارخورمادا که خورمای نه‌رم و ناسک و به‌تام ده‌گرێت؟!!'; $TRANSLATE['30']['26']['149'] = '(هه‌روه‌ها بۆتان ده‌لوێت) ماڵ‌و شوێنی خۆش له چیاکان دابتاشن و به جوانی دروستی بکه‌ن و به‌خۆشی تیایدا که‌شخه بکه‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['150'] = 'له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['151'] = 'به فه‌رمانی موسریف وله سنوور ده‌رچووه‌کان هه‌ڵس وکه‌وت مه‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['26']['152'] = 'ئه‌وانه‌ی که تۆوی فه‌سادو تاوان له زه‌ویدا ده‌چێنن و هه‌رگیز چاکسازی ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['153'] = 'خوانه‌ناسان وتیان: وادیاره تۆ به‌ڕاستی له‌وانه‌ی که فێڵ و جادووت لێکراوه!!'; $TRANSLATE['30']['26']['154'] = 'تۆ جگه له‌وه‌ی که هه‌ر به‌شه‌رێکی وه‌ک ئێمه، هیچی تر نیت، به‌ڵگه‌یه‌کمان نیشان بده ئه‌گه‌ر له ڕاستگۆیانیت؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['155'] = 'جا خوای به توانا حوشترێکی بۆ به‌دیهێنان، تا ده‌مکوتیان بکات و بیانویان ببڕێت)، ئینجا _ صالح_ پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: ئه‌مه وشترێکه‌و موعجیزه‌یه‌که ده‌بێت ڕۆژێک ئاو ته‌نها بۆ ئه‌م بێت، ڕۆژێکیش بۆ ئێوه دیاریکراو بێت.'; $TRANSLATE['30']['26']['156'] = 'نه‌که‌ن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌رو ئازاری بده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌وه سزایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی سامناک‌دا یه‌خه‌تان نه‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['26']['157'] = 'به‌ڵام گوێیان نه‌دا به ئامۆژگاریه‌کانی صالح)، جا سه‌ریان بڕی و ده‌ستبه‌جێ له به‌یانیدا په‌شیمان بوونه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['26']['158'] = 'ئه‌وسا به‌هۆی ئه‌وه‌وه خێرا سزای خوایی یه‌خه‌ی گرتن، به‌ڕاستی ئا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه هه‌یه (له‌سه‌ر تۆڵه‌ی خوایی) هه‌رچه‌نده زۆربه‌شیان باوه‌ڕدار نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['26']['159'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['160'] = 'قه‌ومی لوطیش بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد...'; $TRANSLATE['30']['26']['161'] = 'کاتێک (لوط) ی برایان پێی وتن: باشه ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن.'; $TRANSLATE['30']['26']['162'] = 'ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه.'; $TRANSLATE['30']['26']['163'] = 'ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107 - 108 - 109) دا مانا کراوه'; $TRANSLATE['30']['26']['164'] = 'ئایه‌ته‌کانی (162)، (163)، (164) له (107-108-109) دا مانا کراوه.'; $TRANSLATE['30']['26']['165'] = 'ئایا له ناو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئێوه به شوێن نێرینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ده‌تانه‌وێت ئاره‌زووی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جێبه‌جێ بکه‌ن؟...'; $TRANSLATE['30']['26']['166'] = 'وازیش ده‌هێنن له هاوسه‌ران و هاوجووتانی خۆتان که په‌روه‌ردگارتان بۆی دروست کردوون، به‌ڵکو ئێوه هه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بارو به‌دڕه‌وشت و ناڕه‌سه‌نن.'; $TRANSLATE['30']['26']['167'] = 'تاوانباران وتیان: ئه‌ی لوط، ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌یت له ده‌ربه‌ده‌ر کراوان ده‌بیت.'; $TRANSLATE['30']['26']['168'] = 'لوط وتی: به‌ڕاستی من بێزارم له کار‌و کرده‌وه‌تان و نه‌فره‌تی لێده‌که‌م و بێده‌نگ نابم.'; $TRANSLATE['30']['26']['169'] = 'ئه‌وسا که نا‌ئومێد بوو لێیان، نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا خۆم و ماڵ و خێزانم ڕزگار بکه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['170'] = 'جا ئێمه‌ش نزامان گیرا کرد و خۆی و ماڵ و خێزانیمان هه‌مووی ڕزگار کرد...'; $TRANSLATE['30']['26']['171'] = 'جگه له پیره‌ژنێک (که هاوسه‌ری بوو) له تیا چووه‌کان بوو (چونکه باوه‌ڕی به په‌یامه‌که‌ی نه‌بوو)'; $TRANSLATE['30']['26']['172'] = 'له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان ڕیشه‌که‌ن کرد.'; $TRANSLATE['30']['26']['173'] = 'به‌سه‌ختیش به‌رد بارانمان کردن، ئای که خراپ و سه‌خت و دژواره بارانی بێدارکراوه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['26']['174'] = '(174)، (175) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['175'] = '(175)، (174) سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['176'] = 'خاوه‌نی باخ و باخاته چڕ‌و پڕه‌کانیش به‌رنامه‌ی گشت پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی.'; $TRANSLATE['30']['26']['177'] = 'کاتێک شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر پێی وتن: باشه، ئه‌وه ئێوه له خوا ناترسن، پارێزکار نابن؟'; $TRANSLATE['30']['26']['178'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 107 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['179'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 108 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['180'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 109 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['181'] = 'له کێشان و پێواندا وه‌فادار بن و فێڵ مه‌که‌ن و له‌و که‌سانه مه‌بن که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی ده‌گه‌یه‌نن و شتیان بێ نرخ ده‌که‌ن و (هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانیان ده‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['26']['182'] = 'به ته‌رازوو پێوه‌ری ڕاست و دروستیش کێشانه بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['183'] = 'نرخی که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی خه‌ڵكی مه‌شکێننو سووکی مه‌که‌ن و له زه‌ویدا فه‌ساد و تاوان ئه‌نجام مه‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['184'] = 'هه‌ر له‌و زاته بترسن که ئێوه‌ش و نه‌وه‌کانی پێش ئێوه‌شی دروست کردووه.'; $TRANSLATE['30']['26']['185'] = '(نه‌فامان) وتیان: به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی شوعه‌یب هه‌ر له جادوو لێکراوانیت.'; $TRANSLATE['30']['26']['186'] = 'تۆ ته‌نها مرۆڤێکی وک ئێمه‌یت و هیچی تر، به‌ڕاستی واگومان ده‌به‌ین که‌له درۆزنان بیت!!'; $TRANSLATE['30']['26']['187'] = 'ده پارچه‌یه‌ک له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رماندا دابارێنه ئه‌گه‌ر تۆ له ڕیزی ڕاستگۆیاندایت؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['188'] = 'شوعه‌یب وتی: من دڵنیام له‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارم ئاگاداره به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['189'] = 'سه‌ره‌نجام، قه‌ومی ناله‌بار بڕوایان به شوعه‌یب نه‌کرد، ئیتر سزای هه‌ورو سێبه‌ر (که له ژێریدا ئاگر باران کران) دایگرتن، به‌ڕاستی ئه‌و سزایه سزای ڕۆژێکی گه‌وره‌و سه‌خت بوو.'; $TRANSLATE['30']['26']['190'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['191'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی 8 - 9 بده.'; $TRANSLATE['30']['26']['192'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کراوه.'; $TRANSLATE['30']['26']['193'] = 'جوبرهئیلی ئه‌مین (فریشته‌ی وه‌حی) دایبه‌زاندووه.'; $TRANSLATE['30']['26']['194'] = 'بۆ سه‌ر دڵی تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا بچیته ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌وه که خه‌ڵکی بێدارده‌که‌نه‌وه و له خه‌وی غه‌فڵه‌ت دایانده‌چڵه‌کێنن.'; $TRANSLATE['30']['26']['195'] = 'به زمانی عه‌ره‌بی ڕوون و ئاشکرا، یاخود به زمانێکی پاراو و شیرین و ڕوون.'; $TRANSLATE['30']['26']['196'] = 'بێگومان هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م قورئانه له کتێبه پێشووه‌کاندا باسکراوه.'; $TRANSLATE['30']['26']['197'] = 'ئایا له‌وه‌دا به‌ڵگه و نیشانه نه‌بوو بۆ ئه‌و خه‌ڵکه که زاناکانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر و قورئان، گه‌لێ شت ده‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['26']['198'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر قورئانمان دابه‌زاندایه بۆ سه‌ر که‌سانێکی تر جگه له عه‌ره‌به‌کان...'; $TRANSLATE['30']['26']['199'] = 'بیشخوێندایه به‌سه‌ریاندا هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌ده‌کرد...'; $TRANSLATE['30']['26']['200'] = 'هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه، به‌رده‌وام کارکردی قورئان له دڵی تاوانباراندا جێگیر ده‌که‌ین...'; $TRANSLATE['30']['26']['201'] = 'که هه‌ر باوه‌ڕیان پێی نابێت هه‌تا سزایه‌کی به ئێش و ئازار ده‌بینن...'; $TRANSLATE['30']['26']['202'] = 'که کوتوپڕ یه‌خه‌یان ده‌گرێت و ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌ی ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['203'] = 'ئه‌و کاته هاوار ده‌که‌ن و) ده‌ڵێن: ئایا ئیتر مۆڵه‌تمان ده‌درێت، ئایا ئیتر جارێکی تر فرسه‌تمان ده‌درێتێ؟!.'; $TRANSLATE['30']['26']['204'] = 'ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه زوو سزای ئێمه یه‌خه‌یان بگرێت؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['205'] = 'باشه ئایا ئه‌گه‌ر ساڵه‌ها مۆڵه‌تیان بده‌ین و ژیانی دنیا به‌خۆشی ببه‌نه سه‌ر، باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['206'] = 'پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و سزایه‌ی که له‌وان کراوه هاته دی و پێش هات، ده‌توانن چی بکه‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['26']['207'] = 'ئه‌وسا ئیتر ئه‌و ڕابواردنه‌ی دنیایان هیچ فریایان ناکه‌وێت و بێ سوود ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['26']['208'] = 'ئێمه هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌کمان کاول کردبێت به‌بێ فرستاده و بێدارخه‌ره‌وه نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['26']['209'] = 'تا دابچڵه‌کێن و بیر بکه‌نه‌وه، بێگومان هه‌رگیز ئێمه سته‌مکار نه‌بووین و نابین.'; $TRANSLATE['30']['26']['210'] = 'دڵنیا بن که ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه وه‌نه‌بێت له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه کرابێت'; $TRANSLATE['30']['26']['211'] = 'شتی وا به‌وان ناکرێت و هه‌رگیز ناتوانن به کاری وا هه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['26']['212'] = 'بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه له بیستنی وه‌حی و فه‌رمانه‌کانی خوا که ڕاده‌گه‌یه‌نرێت به فریشته‌کان دوور و به‌رکه‌نارن.'; $TRANSLATE['30']['26']['213'] = 'که‌واته ئه‌ی ئیمانداران، له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار بۆ به‌ناو خوایه‌کی تر مه‌به، چونکه به‌هۆی ئه‌وه‌وه تۆش له سزا دراوان ده‌بیت.'; $TRANSLATE['30']['26']['214'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) سه‌ره‌تا عه‌شره‌ت و تایه‌فه و که‌س و کاری نزیکت بێ‌دار بکه‌ره‌وه و بترسێنه.'; $TRANSLATE['30']['26']['215'] = 'باڵی به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆت نه‌وی بکه بۆ ئه‌و ئیماندارانه‌ی که شوێنت که‌وتوون.'; $TRANSLATE['30']['26']['216'] = 'ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان یاخی بوون و سه‌رپێچیان کرد، ئه‌وه پێیان بڵێ: که به‌ڕاستی من به‌ریم له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['26']['217'] = 'محمد (صلی الله علیه وسلم) پشت به خوای باڵا ده‌ست ومیهره‌بانت ببه‌سته.'; $TRANSLATE['30']['26']['218'] = 'ئه‌و زاته‌ی که ده‌تبینێت کاتێک هه‌ڵده‌ستیت له شه‌وگاردا ده‌یپه‌رستیت.'; $TRANSLATE['30']['26']['219'] = 'ئه‌و زاته تۆ ده‌بینێت که چۆن له ڕیزی سوژده‌به‌راندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌یت.'; $TRANSLATE['30']['26']['220'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زاتێکی بیسه‌رو زانایه (به‌گوفتارو نیه‌تتان).'; $TRANSLATE['30']['26']['221'] = 'ئایا پێتان بڵێم که شه‌یتانه‌کان داده‌به‌زنه سه‌ر کێ؟'; $TRANSLATE['30']['26']['222'] = 'داده‌به‌زنه سه‌ر هه‌موو که‌سێکی بوختانچی و تاوانبار و گوناهکار.'; $TRANSLATE['30']['26']['223'] = 'شه‌یتانه‌کان گوێ هه‌ڵده‌خه‌ن بۆ هه‌واڵی ئاسمان و زۆربه‌شیان درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['26']['224'] = 'سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواوه‌کانیش شوێنی شاعیران ده‌که‌ون.'; $TRANSLATE['30']['26']['225'] = 'ئایا نا‌بینیت که ئه‌وانه له هه‌موو دۆڵێکدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و له هه‌موو شتێک ده‌دوێن.'; $TRANSLATE['30']['26']['226'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه شتێک ده‌ڵێن و به‌کرده‌وه نایکه‌ن (کردار‌و گوفتاریان دووره له یه‌که‌وه).'; $TRANSLATE['30']['26']['227'] = 'جگه له‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه و یادی خوایان زۆر کردووه، (به‌و تواناییه‌ی که هه‌یانه) پشتیوانیان کردووه له‌و ئیماندارانه‌ی که سته‌میان لێکراوه، سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه ده‌زانن که به‌چۆن تێکشکاویه‌ک ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و چۆن ژێره‌و ژوور ده‌بن و تیاده‌چن.'; $TRANSLATE['30']['27']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (1لبقره) بده، ئه‌وه ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه‌ن و فه‌رمانی کتێبێکی پیرۆز‌و ئاشکرا و ڕوونه.'; $TRANSLATE['30']['27']['2'] = 'ڕێنمووی به‌خش و مژده به‌خشه به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا).'; $TRANSLATE['30']['27']['3'] = 'ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات ده‌به‌خشن و باوه‌ڕێکی به‌تین و دامه‌زراویان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['27']['4'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناهێنن، کار‌و کرده‌وه خراپه‌کانمان له‌به‌رچاو جوان کردوون، له‌به‌ر ئه‌وه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کرداره‌کانیان نابینن.'; $TRANSLATE['30']['27']['5'] = 'ئائه‌وانه ئه‌وانه‌ن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامه‌ده‌یه و ئه‌وان له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س خه‌ساره‌تمه‌ندترن.'; $TRANSLATE['30']['27']['6'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی تۆ له‌لایه‌ن زاتێکی دانا‌و زاناوه قورئان فێر ده‌کرێیت و پێت ده‌ردرێت.'; $TRANSLATE['30']['27']['7'] = 'یادیان بهێنه، کاتێک مو‌سا (له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر) به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: (ئێوه لێره‌دا بمێننه‌وه) به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه و دڵم پێی خۆشه، له‌وێوه هه‌واڵێکتان بۆ ده‌هێنم، یان سه‌لکه بزوتێکتان بۆ ده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتانی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['27']['8'] = 'جا کاتێک گه‌یشته لای ئه‌وه‌ی به ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیه‌کی بێ وێنه‌یه) بانگی لێ‌کرا: پیرۆزه ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پاڵ ئاگره‌که‌دایه و ئه‌و فریشتانه‌ش که له‌جێی ئاگره تایبه‌تیه‌که‌دا هه‌ن، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوایه، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.'; $TRANSLATE['30']['27']['9'] = 'ئه‌ی مو‌سا ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌ت بۆ ده‌کات ئه‌وه به‌ڕاستی منم، ئه‌و خوایه‌ی که باڵا ده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['27']['10'] = 'عه‌ساکه‌ت فڕێ بده، جاکاتێک فڕێی‌دا بینی، وه‌کو توله‌مار به‌خێرایی ده‌جووڵا، مو‌سا هه‌ڵات و پشتی تێکردو ئاوڕی نه‌دایه‌وه، (ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئه‌ی مو‌سا مه‌ترسه، چونکه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ران له لای من ناترسن و بیمیان نیه...'; $TRANSLATE['30']['27']['11'] = 'مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌مێکی کردبێت و پاشان چاکه‌کاری ئه‌نجام بدات دوای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ڵه‌ی هه‌بووه، ئه‌وه من بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانم.'; $TRANSLATE['30']['27']['12'] = 'جا ده‌سته‌که‌ت بخه‌ره گیرفانته‌وه، هه‌ر که ده‌رتهێنا به سپییه‌کی بێ عه‌یب دێته ده‌ره‌وه، ئه‌م دوو _ موعجیزه _یه له ڕیزی نۆ _ موعجیزه _ دایه بۆ فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی له سنوور ده‌رچوو بوون.'; $TRANSLATE['30']['27']['13'] = 'جا کاتێک _ موعجیزه _ کانی ئێمه‌یان به ڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایه به‌رچاویان وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه...'; $TRANSLATE['30']['27']['14'] = 'جا ئه‌وانه‌ی هه‌ر ڕق ئه‌ستوورییان کرد‌و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، به زۆرداری و خۆبه‌زلزانی، له کاتێکدا له ناخی ده‌روونیانه‌وه هه‌ستیان ده‌کرد حه‌قیقه‌ته‌و ڕاسته، ده ته‌ماشا بکه و سه‌رنج بده بزانه سه‌ره‌نجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو (چۆن تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن).'; $TRANSLATE['30']['27']['15'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه داود و سوله‌یمان زانیاری و زانستیمان به‌خشی، هه‌ردووکیان وتیان: سوپاس وستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که زیاده ڕێزی ئێمه‌ی داوه به‌سه‌ر زۆرێک له به‌نده ئیمانداره‌کانیدا.'; $TRANSLATE['30']['27']['16'] = 'سوله‌یمان جێنشینی داودی باوکی بوو، ڕۆژێک وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه فێری زمانی باڵنده کراوین و له هه‌موو شتێکمان پێدراوه، به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌ر فه‌زڵ و ڕێزێکی ئاشکرایه (له‌لایه‌ن خواوه پێمان به‌خشراوه).'; $TRANSLATE['30']['27']['17'] = 'هه‌رچی سه‌ربازو له‌شکری سوله‌یمان هه‌بوو له په‌ری و ئاده‌میزاد و باڵنده کۆکرانه‌وه و نمایشیان کرد به ڕیزو ڕێک و پێکی هه‌موویان به‌سه‌ره‌تاو کۆتای‌یان یه‌کیان گرت.'; $TRANSLATE['30']['27']['18'] = 'هه‌تا گه‌یشته دۆڵی مێرووله، مێرووله مێچکه‌یه‌ک (هاواری کرد و) وتی: ئه‌های مێرووله‌ینه، بچنه ماڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانی پێشێلتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ستتان پێناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['19'] = 'سوله‌یمان (که گوێی له هاواری مێرووله‌که بوو) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێکه‌نی به هاوارو قسه‌که‌ی، بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا، یارمه‌تیم بده دڵ و ده‌روون و ڕۆح وگیانم کۆبکه‌ره‌وه، تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک وباوکمدا ڕژاندووته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕازیی بیت و به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['27']['20'] = '(ئینجا سوله‌یمان) که‌وته به‌سه‌ر کردنه‌وه و پشکنینی ده‌سته‌و تاقمی باڵنده‌کان و وتی: ئه‌وه بۆچی من په‌پوو نابینم؟ یاخود لێره نیه و خۆی دزیوه‌ته‌وه و له نادیاره‌کانه!!'; $TRANSLATE['30']['27']['21'] = 'سوێند بێت ئه‌بێت سزایه‌کی زۆر سه‌ختی بده‌م یان سه‌ری ببڕم، یان ده‌بێت به به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراوه بێت بۆ لام.'; $TRANSLATE['30']['27']['22'] = '(سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێی نه‌کرد (په‌پوو په‌یدابوو، یه‌کسه‌ر هات و نیشته‌وه و) وتی: ئه‌وه‌ی من پێم زانیووه تۆ پێت نه‌زانیووه، من له وڵاتی سه‌به‌ئه‌وه هه‌واڵێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!!'; $TRANSLATE['30']['27']['23'] = 'به‌ڕاستی من بۆم ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کات و له هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه، ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه، بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له جیاتی خوا، شه‌یتان کار‌و کرده‌وه‌ی چه‌وتیانی بۆ ڕازاندوونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕێبازی ڕاست و دروستی لێ‌گرتوون، بۆیه ئه‌وان ڕێنمووی وه‌رناگرن.'; $TRANSLATE['30']['27']['24'] = 'بینیم که خۆی قه‌ومه‌که‌ی سوجه‌ده‌یان ده‌برد بۆ ڕۆژ له جیاتی خوا، وه (شه‌یتان) کاروکرده‌وه‌کانیانی شیرین و جوان کردبوو له به‌رچاویان هه‌ر بۆیه به هۆی ئه‌وه له ڕێگا لایان داوه‌و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرتووه.'; $TRANSLATE['30']['27']['25'] = '(شه‌یتان ڕێی لێگرتن) بۆ ئه‌وه‌ی سوژده نه‌به‌ن بۆ ئه‌و خوایه‌ی که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویداو ده‌زانێت ئێوه چی ده‌شارنه‌وه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['27']['26'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، خاوه‌نی ته‌ختی مه‌زن وگه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['27']['27'] = 'سوله‌یمان وتی به په‌پوو: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌و گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆلینه‌وه، تابزانین ڕاست ده‌که‌یت یان له ڕیزی درۆزنانیت.'; $TRANSLATE['30']['27']['28'] = '(ئه‌وسا سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نووسی و دای به په‌پوو فه‌رمانی پێدا که): بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده و پاشان (له په‌نایه‌کدا) خۆت حه‌شار بده و بزانه ده‌ڵێن چی و ج باس و خواسێک ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['29'] = '(شاژن هات ونامه‌ی بینی و خوێندیه‌وه، پاشان وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی خۆی کۆکرده‌وه و) وتی: ئه‌ی ڕێزداران، به‌ڕاستی من نامه‌یه‌کی پیرۆز‌و به‌ڕێزم بۆ دانراوه.'; $TRANSLATE['30']['27']['30'] = 'نامه‌که له سوله‌یمانه‌وه و به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بانه‌وه (ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڵێت):'; $TRANSLATE['30']['27']['31'] = 'خۆتان به‌گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان ببن (واز له خۆر په‌رستی بهێنن و به‌دیهێنه‌ری خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌و زه‌وی و... هتد بپه‌رستن).'; $TRANSLATE['30']['27']['32'] = 'ئینجا به‌ڵقیس به ئاماده بووانی وت: ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه، چی بکه‌م باشه، خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بوو بن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت.'; $TRANSLATE['30']['27']['33'] = 'ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی وتیان: خۆت ده‌زانیت که ئێمه خاوه‌نی هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی توند‌و تیژین، فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه، بیر بکه‌ره‌وه و تێفکره چ فه‌رمانێک ده‌ده‌یت (ئێمه ئاماده‌ین).'; $TRANSLATE['30']['27']['34'] = 'به‌ڵقیس وتی: به‌ڕاستی له‌شکری پاشاکان کاتێک چووبنه شار‌و دێهاته‌کانه‌وه، وێران وکاولیان کردووه و تۆوی خراپه‌یان چاندووه، که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه و هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه و به‌و جۆره ده‌که‌ن و هه‌رواش ده‌بن (بێگومان من حه‌ز له کاره‌ساتی وا ناکه‌م)...'; $TRANSLATE['30']['27']['35'] = 'بێگومان له‌به‌رئه‌وه من بڕیارمداوه که: دیاریه‌کیان بۆ بنێرم، جا چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ هه‌واڵێکم بۆ ده‌هێننه‌وه و (هه‌ڵوێستی سوله‌یمان جۆن ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['27']['36'] = 'جا کاتێک (نوێنه‌ری) نێردراوه‌کان گه‌یشته لای سوله‌یمان، (هه‌واڵی دیاریه‌که‌ی گه‌یاند، سوله‌یمان به تووڕه‌ییه‌وه) پێی وت: ئێوه ده‌تانه‌وێت به ماڵ و سامان ودیاری کۆمه‌کیم بکه‌ن؟! من دڵنیام که ئه‌و شتانه‌ی خوا پێی به‌خشیووم له‌وه چاکتر و به‌نرختره که به ئێوه‌ی به‌خشیووه، نه‌خێر من به‌و دیاریه دڵشاد نابم، به‌ڵکو ئێوه به دیاریه‌که‌تان شاد ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['27']['37'] = '(ئه‌ی نوێنه‌ری به‌ڵقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆ لایان به خۆت و دیاریه‌که‌ته‌وه، سوێند به خوا ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگری بکه‌ن، ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له وڵاتیان له کاتێکدا ئه‌وان زه‌لیل و ڕیسواو شکاون.'; $TRANSLATE['30']['27']['38'] = '(سوله‌یمان زانی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی کاریگه‌ر ده‌بێت بۆیه ڕوو به‌ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی) وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت ته‌ختی شاژنه به‌ڵقیسم بۆ بهێنێت پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن.'; $TRANSLATE['30']['27']['39'] = 'دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی ده‌وام ته‌واو ببێت و له جێی خۆت هه‌ستیت، به‌ڕاستی من بۆ ئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم.'; $TRANSLATE['30']['27']['40'] = '(به‌ڵام یه‌کێک له پیاو چاکان) که زانستی و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاو تروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه و داوای له خوا کرد)، ئه‌وسا کتو پڕ سوله‌یمان بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه.. که: ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه به‌ڕاستی سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش که سپڵه‌یه، ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ند و بێ نیازه و خاوه‌نی به‌خششه به هه‌مووان (ڕایه‌کیش هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه سوله‌یمان خۆی بووه).'; $TRANSLATE['30']['27']['41'] = '(ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانیدا و) وتی: ته‌ختی پاشایه‌تیه‌که‌ی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێک ڕه‌نگ و نه‌خشی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین به‌ڵقیس ده‌یناسێته‌وه، یان له‌و که‌سانه ده‌بێت که نایناسنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['27']['42'] = 'جا کاتێک به‌ڵقیس گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟! هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت، ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو (ده‌رباره‌ی توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان) ئێمه ته‌سلیم بووین (نیازی جه‌نگمان نیه).'; $TRANSLATE['30']['27']['43'] = 'ئه‌و شتانه‌ی که به‌ڵقیس ده‌یپه‌رست له جیاتی خوا بووبوونه به‌ربه‌ست له دڵ و ده‌روونیدا له به‌رامبه‌ر ئاینی خوادا به‌ڕاستی ئه‌و کاتی خۆی له ڕیزی قه‌ومێکی بێ باوه‌ڕ و خوا نه‌ناساندا بوو.'; $TRANSLATE['30']['27']['44'] = 'ئه‌وسا پێی وترا بچۆره کۆشکه‌که‌وه، (کاتێک به‌ره‌و کۆشک که‌وته ڕێ، ئاوێک له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا بوو، به شووشه سه‌ری گیرا بوو) جا که به‌ڵقیس بینی وای زانی ئاوێکی زۆره و قاچی خۆی هه‌ڵکرد تا ته‌ڕ نه‌بێت، سوله‌یمان وتی: ئه‌و پانتاییه به شووشه سه‌ری گیراوه (به‌ڵقیس سه‌رسام بوو له‌ده‌سه‌ڵات و کۆشک و ته‌لارو نازو نیعمه‌تی مادی و مه‌عنه‌وی که خوای گه‌وره به سوله‌یمانی به‌خشیووه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا من به‌ڕاستی تا ئێستا سته‌مم له خۆم کردووه، ئیتر وا له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بووم.'; $TRANSLATE['30']['27']['45'] = 'سوێند به خوا بۆ هۆزی (ثمود) یش صاڵحی برایانمان نارد، فه‌رمانمان پێدا که پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن، که‌چی ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵکه‌که بوون به دوو ده‌سته‌وه و کێشه و ناخۆشی له نێوانیاندا به‌رپا بوو.'; $TRANSLATE['30']['27']['46'] = 'صاڵح پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم بۆچی ئێوه په‌له‌ی خراپه‌تانه پێش چاکه و حه‌ز ده‌که‌ن به‌ڵاو ناخۆشیتان به‌سه‌ر بێت، ئه‌ی بۆچی داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت (خوای گه‌وره ده‌رووی زیاترتان لێ بکاته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['27']['47'] = 'خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه تووشی شووم و نه‌گبه‌تی بووین به هۆی تۆ‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، صاڵح وتی: نه‌خێر وا نییه، نه‌گبه‌تی و شوومتان له‌لایه‌ن خواوه بۆ دێت (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر یاخی بوونتان)، به‌ڵکو ئێوه قه‌ومێکن که تاقی ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['27']['48'] = 'له‌و شاره‌دا نۆ ده‌سته هه‌بوو که گوناهو تاوانیان ئه‌نجام ده‌داو تۆوی خراپه‌یان له وڵات‌دا ده‌چاندو به‌لای چاکه‌و چاکه‌کاریدا نه‌ده‌چاوون.'; $TRANSLATE['30']['27']['49'] = 'هه‌موویان سوێندیان به خوا بۆ یه‌کتر خوارد که له شه‌ودا بده‌ن به‌سه‌ر صاڵح و ماڵ و منداڵی‌دا و له‌ناویان به‌رن، پاشان (ئه‌گه‌ر گومانیان لێ‌کردین) سوێند ده‌خۆین و به که‌س و کاری ده‌ڵێین: ئێمه ئاگامان له تیاچوونی ئه‌وان نیه و دڵنیا بن ئێمه ڕاستگۆشین.'; $TRANSLATE['30']['27']['50'] = '(ئه‌و تاوانبارانه) پیلان و ته‌ڵه‌که‌یان گێڕا (بۆ له‌ناو بردنی صاڵح و شوێنکه‌وتوانی) ئێمه‌ش نه‌خشه‌یه‌کی ترمان کێشا (بۆ ڕزگار کردنی ئیمانداران و له‌ناوبردانی خوا نه‌ناسان) ئه‌وان ئاگایان لێ نه‌بوو، هه‌ستیان پێ نه‌ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['27']['51'] = 'جا ئیتر سه‌رنج بده و ته‌ماشاکه، سه‌ره‌نجامی پیلانه‌که‌یان چیان به‌سه‌رهات، به‌ڕاستی ئێمه ئه‌وانیش و هه‌موو قه‌ومه‌که‌یانمان له ناوبرد (به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['27']['52'] = 'ئه‌وه‌ته ماڵه‌کانیان کاول و چۆڵه به هۆی ئه‌و سته‌مه‌ی که کردیان، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێک که له‌شت تێبگه‌ن و بزانن.'; $TRANSLATE['30']['27']['53'] = 'ئه‌وسا ئێمه ئه‌و کهسانهمان ڕزگار کرد که باوه‌ڕیان هێنابوو و ئه‌وانه پارێزکار بوون و له خوا ده‌ترسان.'; $TRANSLATE['30']['27']['54'] = '(لوط پێغه‌مبه‌ریش) کاتی خۆی به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه ئێوه ئه‌وکاره نابه‌جێ وتاوان و گوناهه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟!، له‌کاتێکدا ئێوه چاوتان هه‌یه و ده‌زانن (چۆن شه‌رمه‌زار و خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا نابن).'; $TRANSLATE['30']['27']['55'] = 'ئایا ڕه‌وایه که ئاره‌زووی خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام بده‌ن له جیاتی ژنان؟! نه‌خێر ئێوه ژیر نین، به‌ڵکو ئێوه گه‌لێکن سه‌ره‌نجامی ئه‌م ئیشه خراپه نازانن.'; $TRANSLATE['30']['27']['56'] = 'که‌چی وه‌ڵامی قه‌ومه‌که‌ی هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که وتیان: (لوط) و شوێنکه‌وتووانی له شاره‌که‌تان ده‌ربکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن خۆیان به پاک ڕاده‌گرن!!'; $TRANSLATE['30']['27']['57'] = 'سه‌ره‌نجام ئێمه (لوط) و خاو‌و خێزانیمان ڕزگارکرد جگه له ژنه‌که‌ی که بڕیارمان دابوو له تیاچووان بێت (چونکه هه‌ڵوێستی چاک نه‌بوو، باوه‌ری به مێردی پێغه‌مبه‌ری نه‌بوو).'; $TRANSLATE['30']['27']['58'] = '(له به‌ره‌به‌یاندا) به‌ردبارانمان کردن، ئای که به‌ردبارانی بێدارکراوه‌کان سه‌خت و دژواره!'; $TRANSLATE['30']['27']['59'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ش که هه‌ڵی بژاردووه، ئایا ئه‌و خوا میهره‌بانه چاکتره (که بپه‌رسترێت و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی بکرێت) یان ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی؟'; $TRANSLATE['30']['27']['60'] = '(ئایا شه‌ریک و هاوه‌ڵ چاکتره بپه‌رسترێت) یان ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه و له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا باخ و بێستانی جوان و ڕازاوه‌مان پێ به‌رهه‌م هێناوه، ئێوه نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌کانی بڕوێنن، چ جای به‌رو بوومه‌که‌ی، ئایا ڕه‌وایه، که خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن و شوێنی چه‌وتی و ناردوستی ده‌که‌ون.'; $TRANSLATE['30']['27']['61'] = '(ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نیه) که زه‌وی دامه‌زراندووه و له ناویدا جۆگه و ڕووباری ڕه‌خساندووه، هه‌روه‌ها زنجیره چیای تیادا چه‌سپاندووه، له نێوان دوو ده‌ریاکه‌شدا به‌ربه‌ستی به‌رپاکردووه (که ئاوی شیرین و سوێر تێکه‌ڵ نابن) ئایا ڕه‌وایه خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوا په‌روه‌ردگاردا هه‌بێت؟! نه‌خێر وا نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه (ئه‌م ڕاستیانه) نازانن و تێناگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['62'] = 'ئایا کێیه جگه له زاتی په‌روه‌ردگار که بێت به هانا و هاواری لێقه‌وماو و بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌وه، کاتێک نزا ده‌کات و لێی ده‌پارێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان لاده‌بات و ده‌تانکاته نیشته‌جێ و جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌دا خوای تر هه‌بێت؟! که‌مێک یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['27']['63'] = 'ئایا کێ له تاریکستانی سه‌ر وشکانی و ده‌ریا ڕێنمووییتان ده‌کات تا ون نه‌بن؟! کێ بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێت وه‌ک مژده‌یه‌ک پێش گه‌یشتنی بارانی ڕه‌حمه‌ت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ خوادا خوای تر هه‌بێت، به‌رزی و بڵندی و مه‌زنی بۆ خوای گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که نه‌فامان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریک بۆ ئه‌و زاته.'; $TRANSLATE['30']['27']['64'] = 'ئایا کێ له سه‌رتاوه دروستکراوان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان دوای تێکدانی سه‌رله‌نوێ دروستی ده‌کاته‌وه، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر و باران و هه‌واوه) له زه‌وییه‌وه (به هۆی خاکه‌وه) ڕزق و ڕۆزیتان پی ده‌به‌خشێت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چییه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.'; $TRANSLATE['30']['27']['65'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادارینین له په‌نهان و شاراوه‌کان، هه‌ستیش ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['27']['66'] = 'نه‌خێر، ئه‌وانه زانیاری و زانستیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت کۆتا و که‌م و کورته، به‌ڵکو ئه‌وان له گوماندان ده‌رباره‌ی، به‌ڵکو هه‌ر کوێرن له ئاستیدا و دڵیان نابینایه.'; $TRANSLATE['30']['27']['67'] = 'ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن بوون ده‌یانوت: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه بوونیه خاک له‌گه‌ڵ باو‌و و باپیرانماندا، ئایا ئێمه (بۆ ژیانێکی نوێ) ده‌ده‌هێنرێینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['27']['68'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه پێشتر له‌م به‌ڵێنانه‌مان پێدراوه له‌گه‌ڵ باو‌و باپیرانماندا ئه‌مه هیچ شتێک نییه، ته‌نها داستان و قسه‌ی پێشینه‌کانه!!'; $TRANSLATE['30']['27']['69'] = 'پێیان بڵێ: ده بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چؤن بوو سه‌رئه‌نجامی تاوانبار و تاوانکاران.'; $TRANSLATE['30']['27']['70'] = 'تۆش خه‌فه‌ت مه‌خۆ بۆیان و غه‌مگین مه‌به له‌و پیلان و ته‌ڵه‌که و فێڵانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['71'] = 'خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه پێش دێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟'; $TRANSLATE['30']['27']['72'] = 'پێیان بڵێ: دوور نیه به‌شێک له‌و سازایه‌ی که ئێوه په‌له‌ی لێ ده‌که‌ن، به‌م زووانه بۆتان پێش بێت.'; $TRANSLATE['30']['27']['73'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی فه‌زڵ و به‌خشنده‌ییه به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان سپڵه‌ن و سوپاسی خوا ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['74'] = 'بێگومان په‌روه‌ردگارت چاک ده‌زانێت چی له سینه‌یاندا حه‌شارده‌ده‌ن و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['75'] = 'هیچ شتێک له خوا په‌نهان نیه له ئاسماندا بێت یان له زه‌ویدا، له دۆسیه‌ی ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت.'; $TRANSLATE['30']['27']['76'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['27']['77'] = 'هه‌روه‌ها به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['27']['78'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت داوه‌ریی ده‌کات له زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['27']['79'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار) که‌واته تۆ پشت به‌خوا ببه‌سته، به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاستیه‌کی ئاشكرایت.'; $TRANSLATE['30']['27']['80'] = 'بێگومان تۆ نا‌توانیت ئه‌م بانگه‌وازه بخه‌یته ناو دڵی دڵ مردوو و که‌ڕه‌واڵه‌کانه‌وه، به‌تایبه‌ت کاتێک ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان ده‌ده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['27']['81'] = 'هه‌وره‌ها تۆ نا‌توانیت هیدایه‌ت و ڕێنموویی کوێر و نابیناکان بکه‌یت و له تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانیت (ئه‌م ڕاستیانه) بده‌یت به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به نایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ده‌هێنن (له قورئان و بوونه‌وه‌ردا) چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['82'] = 'کاتێک بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه)، زینده‌وه‌رێک له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان که قسه‌یان بۆ ده‌کات که: به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['27']['83'] = 'ڕۆژێک دێت له هه‌ر ئوممه‌تێک ده‌سته‌یه‌ک کێش ده‌که‌ین و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه، له‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانن، ئینجا به‌رودوا هه‌موویان کۆده‌کردێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['27']['84'] = 'هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دێنه پێشه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه ئێوه بڕواتان به ئایه‌ته‌کانی من نه‌هێنا له کاتێکدا ئێوه هێچ زانستی و زانیاریه‌کتان ده‌رباره‌ی نه‌بوو؟ یاخود ئێوه خه‌ریکی چی بوون؟ چیتان ده‌کرد به ئایه‌ته‌کانی ئێمه؟'; $TRANSLATE['30']['27']['85'] = 'سه‌رئه‌نجام بڕیار‌و فه‌رمانی خوا درچوو دژیان به‌هۆی ئه‌وسته‌مه‌ی کردیان، جا قسه‌یان بۆ ناکرێت و ورته‌یان لێنایه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['27']['86'] = 'ئایا ئه‌و خه‌ڵکه نه‌یانبینیوه که به‌ڕاستی ئێمه شه‌ومان تاریک کردووه، تا تیایدا بحه‌سێنه‌وه، ڕۆژیشمان ڕووناک کردۆته‌وه، تا هه‌موو شت ببینن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک ئیمان و باوه‌ر بهێنن.'; $TRANSLATE['30']['27']['87'] = 'یادی ڕۆژێک بکه فوو ده‌کرێت به _صور_ دا، هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و هه‌رکه‌س له زه‌ویدا هه‌یه، ترس و بیمێکی زۆر دایده‌گرێت، جگه له‌وانه‌ی که ویستی خوا وایه ترس و بیمیان، هه‌مووانیش دێن به‌ملکه‌چێ و ناچاریی.'; $TRANSLATE['30']['27']['88'] = 'تۆ کێوه‌کان ده‌بینیت وا ده‌زانیت که وه‌ستاون و بێ جووڵه‌ن، له کاتێكدا که ئه‌وانیش وه‌کو هه‌ور له جووڵه‌دان (چونکه زه‌وی به‌خێرایی هه‌زار کێلۆمه‌تر له سه‌عارتێكدا به ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای به‌رپابوونی قیامه‌تدا کێوه‌کان وه‌کو خوری شی کراوه ده‌برێن به ئاسماندا و چاڵ و چۆڵی زه‌ویان پێ پڕده‌کرێته‌وه)، ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌وخوایه‌ی که هه‌موو شتێکی به‌وپه‌ری ڕێکوپێکی دروستکردووه، به‌ڕاستی ئه‌وزاته زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['27']['89'] = 'که‌سێک به کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی چاکتر له‌وه‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کرێت و ئه‌وانه له‌و ڕۆژه‌دا له ترس و بیم پارێزراون و ئاسووده و ئارامن.'; $TRANSLATE['30']['27']['90'] = 'ئه‌وه‌ش به تاوان و گوناهو خراپه‌وه دێت، به ڕوودا و سه‌ره‌و خوار ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه و (پێیان ده‌وترێت): ئایا پاداشتان ده‌درێته‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌تانکرد؟!'; $TRANSLATE['30']['27']['91'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ): به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوینه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه‌و هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، فه‌رمانیشم پێدراوه له فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمانه‌کان بم.'; $TRANSLATE['30']['27']['92'] = '(فه‌رمانیشـم) پێدراوه که): قورئان ده‌ور بکه‌مه‌وه و به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وه‌ربگرێت، ئه‌وه به‌ڕاستی قازانجی وه‌رگرتنی ڕێنمووماییه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی (له دنیا‌و قیامه‌تدا سوودی لێوه‌رده‌گرێت)، ئه‌وه‌ش که گومڕا ده‌بێت، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم له سه‌رتان نیه) بێگومان من ته‌نها یه‌کێکم له بێ‌دار که‌ره‌وه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['27']['93'] = 'بڵێ (الحمد لله) سوپاس و ستایش بۆ خوا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یانناسنه‌وه (که هه‌مووی ده‌ستکار و به‌دیهێنراوی خوایه)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.'; $TRANSLATE['30']['28']['2'] = 'ئه‌وه چه‌ند ئایه‌تێكه له ئایه‌ته‌كانی ئه‌م قورئانه ڕوون و ئاشكرایه.'; $TRANSLATE['30']['28']['3'] = 'ئێمه هه‌ندێك له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی گرنگی ڕاست و نه‌گۆڕی مو‌سا و فیرعه‌ون ده‌خوێنینه‌وه به‌سه‌رتدا، بۆ ئه‌وه‌ی سوود بگه‌یه‌نین به گه‌لێك كه بڕوا ده‌هێنن (تا ببێته په‌ندو ئامۆژگاری).'; $TRANSLATE['30']['28']['4'] = 'بێگومان فیرعه‌ون زاڵ و دڕنده بوو له وڵته‌كه‌یدا، خه‌ڵكه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد (جیاوازی خسته نێوانیانه‌وه)، ده‌سته‌یه‌كیانی ده‌چه‌وسانده‌وه و لوازی ده‌كردن، منداڵه نێرینه‌كانی سه‌رده‌بڕین، كچان و ئافره‌تانی (به‌زه‌لیلی ده‌هێشته‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و سته‌مكاره یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی تۆوی خراپی ده‌چاند.'; $TRANSLATE['30']['28']['5'] = 'ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌روو بكه‌ینه‌وه له چه‌وساوه‌كان و منه‌تی خێر بكه‌ین به‌سه‌ر لوازكراوه‌كاندا له وڵتداو ده‌مانه‌وێت بیانكه‌ینه پێشه‌واو بیانكه‌ینه میراتگری سامان و ده‌ساڵتی سته‌مكاران.'; $TRANSLATE['30']['28']['6'] = 'هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت پایه‌داریان بكه‌ین و ده‌سه‌ڵتیان بچه‌سپێنین له وڵتداو، ئه‌وه پێش بهێنین بۆ فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازانیان كه‌لێی ده‌ترسان (ئه‌م به‌ڵێنه خواییه به‌ویستی په‌روه‌ردگاری باڵده‌ست دووباره ده‌بێته‌وه بۆ ئیمانداران له بارودۆخی تایبه‌تی و گونجاو‌دا).'; $TRANSLATE['30']['28']['7'] = 'ئێمه دایكی موسامان ئاگاداركرد، كه شیری بداتێ و (پێمان وت) جا كاتێك مه‌ترسیت پایدا كرد له‌وه‌ی كه پێی بزانرێت فڕێی بده‌ره ڕووباری (نیله‌وه) نه بترسه (له‌وه‌ی تووشی به‌ڵ ببێت) نه خه‌فه‌تیشی بۆ بخۆ، چونكه ئێمه به‌ڕاستی ده‌یگێڕینه‌وه بۆ ڵت و له‌ئاینده‌شدا ده‌یكه‌ین به‌یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ره په‌یامداره‌كان.'; $TRANSLATE['30']['28']['8'] = 'ئه‌وسا ئیتر دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون هه‌ڵیان گرته‌وه، تا سه‌ره‌نجام ببهێته دوژمن و خه‌فه‌ت بۆیان، به‌ڕاستی فیرعه‌ون و هامان و سه‌ربازه‌كانیان گوناهكارو تاوانبار و هه‌ڵه بوون.'; $TRANSLATE['30']['28']['9'] = '(كاتێك فیرعه‌ون موسای ساوای بینی فه‌رمانی كوشتنی ده‌ركرد) خێزانه‌كه‌ی نه‌یهێشت و وتی: هیوادارم ببێته مایه‌ی خۆشحاڵی و چاوروونی بۆ منیش و بۆ تۆش، مه‌یكوژن، به‌ڵكو له‌ئاینده‌دا سوودمان پێ بگه‌یه‌نێت، یان ده‌یكه‌ینه كوڕی خۆمان، له كاتێكدا ئه‌وان هه‌ر پێی نازانن و هه‌ستی پێ ناكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['10'] = 'ئه‌وسا دایكی مو‌سا هه‌ستی به‌بێتاقه‌تی و به بۆشاییه‌كی زۆر ده‌كرد له دڵ و ده‌رونی خۆیدا، به‌ڕاستی خه‌ریك بوو ڕازه‌كه ئاشكرا بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه دڵیمان دامه‌زراو نه‌كردایه تا له‌و كه‌سانه بێت كه بڕوایان به به‌ڵێنی خوا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['28']['11'] = 'پاشان به‌خوشكه‌كه‌ی موسای وت: بڕۆ به شوێنی‌دا، (دوای تاوێك) له كه‌نارێكه‌وه (موسای به‌باوه‌شی ئافره‌تێكه‌وه) بینی، ئه‌وان هه‌ستیان به‌وه نه‌كرد (كه خوشكه‌كه‌ی چاودێری ده‌كات).'; $TRANSLATE['30']['28']['12'] = 'ئێمه پێشتر هه‌رچی ئافره‌تی شیرده‌ره له‌ومان حه‌رام كرد، خوشكه‌كه‌ی (به‌مه‌ی زانی حه‌كیمانه له كۆشك نزیك بۆوه) وتی: ئایا ناونیشانی ماڵێكتان پێ بڵێم كه ئه‌و مناڵه‌تان بۆ به‌خێو بكه‌ن، دڵسۆز‌و میهره‌بانیش بن بۆی.'; $TRANSLATE['30']['28']['13'] = 'به‌و شێوه‌یه گێرامانه‌وه بۆ لای دایكی تا دڵنیاو دڵ ئارام بێت و چاوی به‌دیتنی ئاسوده ببێت ئیتر خه‌فه‌ت نه‌خوات و لای ڕوون بێت كه به‌ڵینی خوا حه‌ق و ڕاسته، به‌ڵام زۆربه‌ی (ئه‌و خه‌ڵكه) نازانن و هه‌ستی په ناكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['14'] = '(دوای چه‌ند ساڵ) كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته ئه‌وپه‌ری هێزو توانایی، ئێمه‌ش حیكمه‌ت و دانایی و زانیاریمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاكه‌كاران ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['28']['15'] = '(مو‌سا) له‌كاتی غه‌فڵه‌تی خه‌ڵكی شاردا خۆی كرد به شه‌قام و بازاردا، بینی دوو پیاو شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یان له تایفه‌ی خۆیه‌تی و ئه‌مه‌شیان له ده‌سته‌ی دوژمنه‌كه‌یه‌تی (سه‌ربازی فیرعه‌ونه)، ئه‌وه‌ی خزمی خۆی بوو موسای بینی هاواری لێ‌كرد كه فریای بكه‌وێت و زاڵی بكات به سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا، موساش به‌په‌له چوو به‌ده‌میه‌وه بۆكزه‌كی ماڵی به كابرای (قبطی دا)و كوشتی، مو‌سا په‌شیمان بۆوه له‌به‌ر خۆیه‌وه وتی: ئه‌م كاره شه‌یتان پێی كردم (من نه‌مده‌ویست بیكوژم) به ڕاستی شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاو ئاشكرایه.'; $TRANSLATE['30']['28']['16'] = '(ئینجا ده‌سته‌كانی به‌رز كرده‌وه و) وتی: په‌روه‌ردگاره من به‌ڕاستی سته‌مم له خۆم كرد كاتێك له ده‌ستم ده‌رچوو ئه‌و كابرایه‌م كوشت، لێم ببووره و بمبه‌خشه، جا خوای میهره‌بانیش لێی خۆش‌بوو، بێگومان ئه‌و زاتێكی لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['28']['17'] = '(مو‌سا هه‌ستی كرد په‌روه‌ردگاری نزای گیرا كردوه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا ماده‌م ئاوا نازو نیعمه‌تی لێ‌خۆش بوونت به سه‌ردا ڕژاندم، من ئیتر هه‌رگیز نابمه پشتیوان بۆ تاوانكاران.'; $TRANSLATE['30']['28']['18'] = 'به‌هۆی ئه‌وه‌و ترس و بیم دایگرت و به‌شاردا ده‌سوڕایه‌وه و چاودێری ده‌كرد، كوتوپر كابرای كه دوێنێ فریای كه‌وت، هاواری لێ‌كرد فریام بكه‌وه! مو‌سا چوو به هاواریه‌وه‌و پێی وت: به‌ڕاستی تۆ كابرایه‌كی شه‌ره‌نگێز و گێچه‌ڵ گێڕی ئاشكرایت.'; $TRANSLATE['30']['28']['19'] = 'كاتێك مو‌سا ویستی هێرش بكاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوژمی هه‌ردووكیانه (واته قبطیه‌كه، كابرا) وتی: ئه‌ی مو‌سا ده‌ته‌وێت منیش بكوژیت وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی دوێنێ كوشتت، دیاره تۆ هه‌ر ده‌ته‌وێت ببیته زۆردار له زه‌ویدا ناته‌وێت بچیته ڕێزی ئه‌و كه‌سانه‌وه كه چاكه‌كارن.'; $TRANSLATE['30']['28']['20'] = '(دوای ماوه‌یه‌ك) له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێكی (ئیماندار كه له خزمانی فیرعه‌ون بوو) به په‌له هات و وتی: ئه‌ی مو‌سا (فریای خۆت بكه‌وه) به‌ڕاستی دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون دانیشتوون و نه‌خشه ده‌كێشن تا بتكوژن، تا زووه ده‌رچۆ و ئێره به‌جێ بهێڵه، بێگومان من له دڵسۆزانم بۆ تۆ.'; $TRANSLATE['30']['28']['21'] = 'مو‌سا له شار ده‌رچوو به‌ترس و بیمه‌وه، هه‌ر سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی ده‌كرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: په‌روه‌ردگارا له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار ڕزگارم بكه.'; $TRANSLATE['30']['28']['22'] = 'كاتێك ڕووی كرده شاری مه‌دیه‌ن (دووباره ڕووی كرده په‌روه‌ردگاری و) وتی: ئومێده‌وارم كه په‌روه‌ردگارم ڕێنموویم بكات بۆ شوێن و جێگه‌یه‌كی ڕاست و دروست (دوور له كێشه و ناخۆشی).'; $TRANSLATE['30']['28']['23'] = 'كاتێك گه‌یشته ئاوه‌كه‌ی مه‌دیه‌ن خه‌ڵكێكی بینی ماڵاته‌كانیان ئاوده‌دا، له‌ولاشه‌وه دوو ئافره‌تی بینی كه به‌خۆیان و مه‌ڕه‌كانیانه‌وه دووره په‌رێز وه‌ستا بوون، بۆیه‌لێیان چووه پێشه‌وه و پرسی و وتی: ئه‌وه ئێوه بۆچی لێره وه‌ستاون؟ كێشه‌تان چیه وادووره‌په‌رێزن؟ ئافره‌ته‌كان وتیان: ئێمه ناتوانین ماڵاته‌كه‌مان ئاوبده‌ین، هه‌تا شوانه‌كان نه‌رۆن و چۆڵی نه‌كه‌ن، باوكیشمان پیره‌مێردێكی به‌ساڵا چووه.'; $TRANSLATE['30']['28']['24'] = 'مو‌سا مه‌ردانه، شوانه‌كانی بڕدا و ماڵاته‌كه‌یانی ئاودا و به‌ڕێی كردن، دوایی پشتی تێكردن و چووه ژێر سێبه‌ره‌كه و نزای كرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ خێر‌و بێری زۆرت به‌سه‌ردا ڕژاندووم، به‌ڵام هێشتا هه‌ژارم و ئاتاجی به‌خششی زیاترم.'; $TRANSLATE['30']['28']['25'] = 'دوای تاوێك یه‌كێك له كچه‌كان هات بۆ لای مو‌سا زۆر به‌شه‌رم و حه‌یاوه ده‌رۆیشت به ڕێگه‌دا، كه گه‌یشته لای پێی وت: باوكم بانگت ده‌كات و حه‌ز ده‌كات پاداشتی ئه‌و چاكه‌و ئاودانی ماڵاته كه بۆ ئێمه‌ت ئه‌نجامدا، بداته‌وه...، كاتێك مو‌سا گه‌یشته لای باوكیان، دوای حه‌وانه‌وه هه‌موو به‌سه‌رهاته‌كه‌ی خۆی بۆ گێرایه‌وه باوكی كچه‌كان وتی: مه‌ترسه، تۆ ئیتر ڕزگارت بوو له ده‌ست قه‌ومی سته‌مكار.'; $TRANSLATE['30']['28']['26'] = 'یه‌كێك له كچه‌كان وتی: بابه بۆ به كرێی ناگریت، چونكه به‌ڕاستی چاكترین كه‌سێك كه تۆ بیگریت به كرێ، ئه‌م پیاوه به‌هێزو ئه‌مین و ده‌سپاك و ده‌روون پاكه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['28']['27'] = 'باوكیان پێشنیاره‌كه‌ی پێ باش بوو بۆیه وتی: من پێم چاكه بتكه‌م به كوڕی خۆم، به زاوای خۆم، یه‌كێك له‌م دوو كچه‌ت لێ ماره بكه‌م به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌شت ساڵ لای من كار بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر ده ساڵیشت برده سه‌ر ئه‌وه‌چاكه‌ی خۆته، منیش نامه‌وێت بێزارت بكه‌م و زۆرت بۆ بهێنم، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت له چاكان ده‌بم؟'; $TRANSLATE['30']['28']['28'] = 'مو‌سا پێشنیاره‌كه‌ی لا په‌سه‌ند بوو بۆیه وتی: ئه‌م په‌یمانه له نێوان من و تۆدایه، من پێی ڕازیم، به‌ڵام هه‌ركام له‌و ماوانه‌م بۆ ته‌واوكرا با سته‌مم لێ نه‌كرێت و ئازادبم، خوای گه‌وره‌ش شایه‌ت و ئاگایه به‌وه‌ی كه ده‌یڵێین و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['28']['29'] = 'جا كاتێك مو‌سا ماوه‌ی دیاریكراوی به‌سه‌ر برد و (بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا، له شه‌وێكی ساردا) له‌لایه‌كی كێوی طوردا ئاگرێكی به‌دی كرد، به‌خێزانه‌كه‌ی وت: ئێوه لێره بن، من به‌ڕاستی تروسكایی ئاگرێك ده‌بینم به‌ڵكو بچم هه‌واڵێكتان بۆ بهێنمه‌وه، یان چڵۆسكێك ئاگرتان بۆ بهێنم تا خۆتانی پێ گه‌رم بكه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['28']['30'] = 'كاتێك كه مو‌سا له ئاگره‌كه نزیك بۆوه له كه‌ناری لای ڕاستی دۆڵه‌كه‌وه له شوێنێكی پیرۆزه‌وه له پاڵ دره‌خته‌كه‌وه بانگی لێكرا ئه‌ی مو‌سا: (ئه‌وه‌ی گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا ده‌كات) ئه‌وه به‌ڕاستی منم (الله) كه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.'; $TRANSLATE['30']['28']['31'] = 'ئینجا فه‌رمووی: عه‌ساكه‌شت فڕێ بده، (كاتێك فرێیدا مو‌سا) بینی زۆر به خێرایی ده‌جوڵێته‌وه وه‌كو تووله مار، هه‌ڵهات و ئاوڕی نه‌دایه‌وه، خوا فه‌رمووی ئه‌ی مو‌سا وه‌ره و مه‌ترسه به‌ڕاستی تۆ له‌و كه‌سانه‌یت كه ئه‌مین ده‌بیت و له ترس به‌دووریت.'; $TRANSLATE['30']['28']['32'] = 'ئینجا ده‌ستت بخه‌ره بن باخه‌ڵته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی سپی (وه‌كو بلوور، ده‌ستت خۆی ده‌نوێنێت)بێگه‌رد و بێ په‌ڵه و بێ عه‌یب، هه‌روه‌ها بازووه‌كانت بهێنه‌ره‌وه‌یه‌ك و له‌سه‌ر سینه و دڵتی دابنێ، ترس و بیمت نامێنێت، ئه‌م دوو (معجزه) یه دوو باڵگه‌ن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێكی یاخی و ناله‌بارو تاوانبار بوون.'; $TRANSLATE['30']['28']['33'] = 'مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارا خۆت ده‌زانیت كه بێگومان من كه‌سێكم لێ كوشتوون، ده‌ترسم بمكوژنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['28']['34'] = 'هاروونی براشم زمان پاراوتره له من، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من ڕه‌وانه بكه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانیم لێ بكات و پشتگیرم بێت و به‌ڕاستدانه‌رم بێت، چونكه من به‌ڕاستی ده‌ترسم بروام پێنه‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['35'] = 'خوا فه‌رمووی: ئێمه پشت و بازووی تۆ به‌هێز ده‌كه‌ین به‌هۆی براكهتهوه و ده‌سه‌ڵاتێكتان پێ ده‌به‌خشین كه نه‌توانن بێنه سه‌رتان، جا به‌هۆی موعجیزه‌كانمانه‌وه هه‌ردووكتان و هه‌موو شوێنكه‌وتوانتان سه‌ركه‌وتوو و زاڵن.'; $TRANSLATE['30']['28']['36'] = 'كاتێك مو‌سا به موعجیزه ئاشكراكانمانه‌وه ڕووبه‌روویان بۆوه، وتیان: ئه‌مه هه‌ر جادوویه‌كی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته و شتێكی تر نی یه، ئێمه له باو‌و باپیرانی دێرینمانه‌وه هه‌واڵی یه‌كتاناسی و پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و له‌و بابه‌تانه‌مان نه‌بیستووه.'; $TRANSLATE['30']['28']['37'] = 'مو‌سا وتی: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت كه كێ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه به‌رنامه‌ی هیدایه‌تی هێناوه، سه‌ره‌نجامیش به‌هه‌شت بۆ كێ ده‌بێت، به‌ڕاستی سته‌مكاران سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['28']['38'] = 'فیرعه‌ون سه‌ركه‌شانه وتی: ئه‌ی خه‌ڵكینه من كه‌سی تر شك نابه‌ن كه شایسته‌بێت به‌وه‌ی خواتان بێت جگه له خۆم، ئه‌ی هامان تۆ له گڵ خشتی سووره‌وه كراوم بۆ دروست بكه و قه‌ڵایه‌كی به‌رزو پته‌وم بۆ بینا بكه باڵكو پیایدا سه‌ربكه‌وم تا خوای مو‌سا ببینم هه‌رچه‌نده من به‌ڕاستی بڕوام وایه له ڕیز درۆزنه‌كاندایه...!!'; $TRANSLATE['30']['28']['39'] = 'فیرعه‌ون و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندی به ناحه‌ق له‌سه‌ر زه‌وی (مصر) دا فیزیان كرد و خۆیان به گه‌وره زانی و گومانیان وابوو كه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['28']['40'] = 'سه‌ره‌نجام ئێمه خۆی و سه‌ربازان و ده‌ست و پێوه‌ندیمان پێچایه‌وه و فرێمان دانه ناو ده‌ریاكه‌وه، سه‌رنج بده و ته‌ماشا بكه و بزانه: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی سته‌مكاران.'; $TRANSLATE['30']['28']['41'] = 'ئێمه ئه‌وانمان كرد به‌چه‌ند پێشه‌وایه‌ك كه بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ ناو ئاگر، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوو نابن.'; $TRANSLATE['30']['28']['42'] = 'هه‌ر له‌م دنیادا نه‌فرینمان خسته شوێنیان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا ئه‌وانه زۆر ئێسك تاڵ و ڕووخسار ناشیرینن.'; $TRANSLATE['30']['28']['43'] = 'سوێند به خوا ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، دوای ئه‌وه‌ی كه قه‌ومه پێشووه‌كانمان له ناوبرد، (چونكه یاخی بوون) تا ببێته هۆی به‌رچاو ڕوونی و هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی بۆ خه‌ڵكی، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفكرن.'; $TRANSLATE['30']['28']['44'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ له به‌شی ڕۆژئاوای كێوی طوردا نه‌بوویت كاتێك په‌یامی خۆمان ڕاگه‌یاند به موسا‌و فه‌رمانمان پێدا، یه‌كێكیش نه‌بوویت له ئاماده‌بووانی ئه‌و ڕووداوه.'; $TRANSLATE['30']['28']['45'] = 'به‌ڵام ئێمه چه‌نده‌ها نه‌وه‌مان هێنایه كایه‌وه و ته‌مه‌نێكی زۆر تێپه‌ڕی به‌سه‌ریاندا، هه‌روه‌ها وه‌نه‌بێت تۆ له ناو دانیشتووانی شاری مه‌دیه‌ندا نیشته‌جێ بوو بیت و ئایه‌ته‌كانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، به‌ڵكو هه‌ر ئێمه‌ین كه پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كه‌ین، (بۆ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ تۆی باس ده‌كه‌ین)'; $TRANSLATE['30']['28']['46'] = 'هه‌روه‌ها له لای كێوی طوریشه‌وه نه‌بوویت كاتێك بانگمان له مو‌سا كرد، باڵكو ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه كه تۆمان كرد به پێغه‌مبه‌ر، تا قه‌ومێك بێ‌دار بكه‌یته‌وه كه پێش تۆ بێداركه‌ره‌وه‌یه‌كیان بۆ ڕه‌وانه نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێ بفكرن و له‌و به‌سه‌رهاتانه سوود وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['28']['47'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵكه تووشی به‌ڵایه‌ك ببونایه (پێش ڕه‌وانه‌كردنی تۆ ئه‌ی محمد (ص)) به‌هۆی گوناهو تاوان و ده‌ست پێشغه‌ری خراپیانه‌وه، ئه‌وه ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا: نه‌ده‌بوو پێغه‌مبه‌رێكمان بۆ ڕه‌وانه بكه‌یت تا شوێنی به‌رنامه و ئایه‌ته‌كانی تۆ بكه‌وتینایه‌و له ڕیزی ئیمانداراندا بووینایه؟!'; $TRANSLATE['30']['28']['48'] = 'كه‌چی كاتێك حه‌ق و ڕاستیان بۆ هات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، وتیان: نه‌ده با موعجیزه‌یه‌كی پێ بدرایه هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی كه درابوو به مو‌سا، مه‌گه‌ر ئه‌و جووله‌كانه كاتی خۆی بێ باوه‌ڕ نه‌بوون به‌وه‌ی به مو‌سا به‌خشرابوو؟ وتیان: ئه‌مانه دوو جادوون په‌یدا بوون كه پشتگیریی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ده‌یان وت: به‌ڕاستی ئێمه باوه‌رمان به هێچ كامیان نیه.'; $TRANSLATE['30']['28']['49'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: ده‌باشه ئێوه كتێبێكی تر بهێنن له‌لایه‌ن خواوه كه باشتر‌و چاكتر بێت له‌و دووانه (واته قورئان و ته‌ورات)، ئه‌وه منیش شوێنی ده‌كه‌وم، ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.'; $TRANSLATE['30']['28']['50'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌م بانگه‌وازی تۆوه نه‌هاتن (واته نه‌یانتوانی كتێبی تر بهێنن)، ئه‌وه چاك بزانه كه ئه‌وانه هه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌كه‌ون، كێیش هه‌یه له‌وه گومراتره كه شوێن ئاره‌زووه‌كانی خۆی كه‌وتبێت، دوور له هیدایه‌ت و ڕێنمویی خوا، بێگومان خوا هیدایه‌تی قه‌ومی سته‌مكار نادات.'; $TRANSLATE['30']['28']['51'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی خۆمانمان به‌ش به‌ش پێگه‌یاندوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند و یاداوه‌ری وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['28']['52'] = 'ئه‌وانه‌ی پێشتر كتێبی ئاسمانیمان پێ به‌خشیوون، ئه‌وان به‌و قورئانه باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['28']['53'] = 'كاتێكیش قورئان ده‌خوێنرێته‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان پێ هێناوه چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه پێمان ڕاگه‌یه‌نراوه بێگومان ئێمه پێشتر هه‌رموسڵمان و فه‌رمانبه‌ردار بووین.'; $TRANSLATE['30']['28']['54'] = 'ئه‌وانه دووجار پاداشتیان پێده‌درێت به هۆی خۆگری و ئارام گریانه‌وه، به چاكه‌ش به‌رهه‌ڵستی خراپه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌روه‌ها له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی كه پێمانداون ده‌به‌خشن.'; $TRANSLATE['30']['28']['55'] = 'ئه‌وانه كاتێك قسه و گوفتاری ناپه‌سه‌ند و نابه‌جێ ده‌بیستن پشتی تێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن به نه‌فامان: كار‌و كرده‌وه‌ی خۆمان بۆ خۆمان، كار‌و كرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتان، سڵاوتان لێ بێت ئێمه شه‌ڕ خواز نین و نامانه‌وێت هاوڕێیه‌تی نه‌فامان بكه‌ین.'; $TRANSLATE['30']['28']['56'] = 'به‌ڕاستی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) تۆ نا‌توانیت ئیمان و باوه‌ڕ ببه‌خشیت به‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت، به‌ڵكو خوا هه‌ر كه‌سێكی بوێت ده‌یخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و ئیمانی پێده‌به‌خشێت، خوایش ئاگاداره به‌وانه‌ی كه ڕێبازی هیدایه‌تیان گرتۆته به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['28']['57'] = '(قوڕه‌یش و باوه‌ڕلاوازان له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر ئێمه شوێنی هیدایه‌ت و به‌رنامه‌ی ئیسلام بكه‌وین له‌گه‌ڵ تۆدا له وڵاتی خۆماندا ده‌فڕێنرێین و تووشی نه‌هامه‌تی ده‌بین، مه‌گه‌ر ئێمه شوێنێكی دوور له‌سته‌م و پر له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون كه‌جۆره‌ها به‌روبوومی بۆدێت و له هه‌موو نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌ر؟ هه‌موویشی ڕزق و به‌خششن له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان نازانن و هه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ناكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['58'] = 'زۆر شار‌و شارۆچكه‌مان له‌ناوبرد كه دانیشتوانی یاخی و له سنوور ده‌رچوو بوون له ژیانی دنیایاندا، جا ئه‌وه‌ته خانووبه‌ره و شوێنه‌كانیان چۆڵه، مه‌گه‌ر كه‌مێك نه‌بێت، هه‌ر ئێمه‌ش خاوه‌نی موڵك و خانووبه‌ره و سامانیان بووین.'; $TRANSLATE['30']['28']['59'] = 'په‌روه‌ردگاری تۆ هیچ وڵات و شارێكی كاول نه‌كردووه، تا له پایته‌خته‌كه‌یدا پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردبێت كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه‌نه‌بێت ئێمه شار و وڵاتانمان كاول كردبێت به‌بێ هۆ، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه دانیشتووانی سته‌مكار بوون.'; $TRANSLATE['30']['28']['60'] = 'هه‌رچیتان پێبه‌خشراوه ئه‌وه نازونیعمه‌ت و زینه‌ت و جوانی ژیانی دنیایه، به‌ڵام دڵنیابن كه ئه‌و به‌شه‌ی لای خوایه چاكترو ده‌وامدارتره، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه كار؟!'; $TRANSLATE['30']['28']['61'] = 'ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ڵێنێكی چاكمان داوه‌تێ و پێی ده‌گات، وه‌كو ئه‌و كه‌سه وایه هه‌ر له ژیانی دنیادا كه‌مێك ڕابواردنی پێبببه‌خشین، پاشان له ده‌رئه‌نجامی كار‌و كرده‌وه‌ی ناپوختیدا له ئاماده كراوان بێت بۆ لێپر سینه‌وه‌و ئاگری دۆزه‌خ؟'; $TRANSLATE['30']['28']['62'] = 'له ڕۆژێكدا بانگیان لێده‌كرێت (بۆ لێپرسینه‌وه)، خوا، ڕوو به‌وان ده‌فه‌رموێت: ئایا له كوێن ئه‌و شه‌ریك و بتانه‌ی كه ئێوه به هاوه‌ڵی منتان داده‌نا به‌حسابی خۆتان.'; $TRANSLATE['30']['28']['63'] = 'ئه‌وانه‌ی بڕیارداده‌ی خوا دژیان ده‌رچوو (به‌خه‌جاڵه‌تیه‌وه باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه گومڕایان كردوون) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، ئا ئه‌وانه‌ی گومڕامان كردن، گومڕامان كردن وه‌ك خۆمان گومڕا بووین، ئێمه به‌رین له‌وانه‌و له هه‌ڵه‌یان له‌به‌رده‌م دادگای تۆدا، (چونكه ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌ر دڵیان‌دا نه‌بوو) ئه‌وانه (درۆ ده‌كه‌ن) ئێمه‌یان هه‌ر نه‌ده‌په‌رست.'; $TRANSLATE['30']['28']['64'] = 'ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی هاوه‌ڵانتان و خواكانتان بانگ بكه‌ن، جا ئه‌وانیش بانگیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵام و به‌ده‌مه‌وه چوون نه‌بوو بۆیان، ئه‌و كاته سزای سه‌ختی دۆزه‌خ ده‌بینن، ئاوات ده‌خوازن كه خۆزگه به‌ڕاستی ئه‌وان ڕێبازی هیدایه‌تیان بگرتایه‌ته به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['28']['65'] = 'رۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانتان چۆن دایه‌وه؟'; $TRANSLATE['30']['28']['66'] = 'له سه‌ختیی ئه‌و ڕۆژه هه‌موو هه‌واڵێك فه‌رامۆش ده‌كه‌ن (هه‌موو شتێكیان له بیر ده‌چێت) پرسیار له یه‌كتریش ناكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['67'] = 'جا ئه‌وه‌ی تۆبه‌ی كردووه و باوه‌ری دامه‌زراوی ههێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وجۆره كه‌سانه له سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ران ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['28']['68'] = 'هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه هه‌ر چیه‌كی بوێت دروستی ده‌كات و هه‌ڵی ده‌بژێرێت خاڵكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نیه‌وسه‌رپشك نه‌كراون، پاكی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه نه‌فامان ده‌یكه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ.'; $TRANSLATE['30']['28']['69'] = 'هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌زانێت ئه‌و خه‌ڵكه چیان له سینه‌و ده‌رونیاندا شاردۆته‌وه وه‌چی ده‌رده‌خه‌ن و ئاشكرای ده‌كه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['70'] = 'خوا زاتێكه كه جگه له‌و خوایه‌كی تر نیه، سوپاس و ستایش له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا، له دنیا و قیامه‌تدا، هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، حوكم و فه‌رمانره‌وایش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['28']['71'] = 'ئه‌ی محمد (ص) بڵێ: خه‌ڵكینه هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا شه‌وگار بكات به‌هه‌میشه‌یی تا ڕۆژی قیامه‌ت (هه‌ر ڕۆژ نه‌بێته‌وه) چ خوایه‌كی تر هه‌یه جگه له ا لله بتوانێت ڕوناكیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت، ئایه ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نابیسن؟'; $TRANSLATE['30']['28']['72'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ئه‌گه‌ر خوا ڕۆژگاری كرده هه‌میشه‌یی له سه‌رتان، تا ڕۆژی قیامه‌ت خه‌یاندی، كام خوا هه‌یه جگه له ا لله كه شه‌وگارتان بۆ پێش بهێنێت تا ئارامی تێدا بگرن، ئایه ئێوه سه‌رنجی ئه‌م دیاردانه ناده‌ن و نایانبینن؟!'; $TRANSLATE['30']['28']['73'] = 'جا له ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و زاته ئه‌وه‌یه كه: شه‌وو ڕۆژی كردووه به هۆی ئارامی و حه‌وانه‌وه و كار‌و كاسپی كردن و به‌هره بردن له به‌خششه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانن شوكرانه بژێر و سوپاسگوزاری بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['28']['74'] = 'ڕۆژێك دێت خوا بانگیان ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه كوان ئه‌و شتانه‌ی به گومانی ئێوه هه‌وه‌ڵ و شه‌ریكی من بوون؟!'; $TRANSLATE['30']['28']['75'] = '(هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا) له هه‌ر ئوممه‌تێك شایه‌تێك له خۆیان ده‌هێنینه مه‌یدان له پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وسا به‌خه‌ڵكی سه‌رگه‌ردان ده‌ڵێین: ئاده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌تان چییه له سه‌ر لادان و گوناهتان بیهێنن، ئه‌و ڕۆژه ئیتر زۆر به‌چاكی ده‌زانن و دڵنیا ده‌بن كه حه‌ق و حه‌قیقه‌ت لای خوایه و هه‌ر ئه‌و شاییسته‌ی په‌رستن بووه، هه‌رچی ئه‌و شتانه‌ش كه بڕوایان پێی هه‌بوو، هه‌ڵیان به‌ستبوو، هه‌مووی ون و نادیار و بێ نرخ دێته به‌رچاو.'; $TRANSLATE['30']['28']['76'] = 'بێگومان قارون له قه‌وم و خوێشانی مو‌سا بو كه‌چی (به‌هۆی ماڵ و سامانیهوه) خۆی گیڤ ده‌كرده‌وه به سه‌ریاندا و فیزی به‌سه‌ردا ده‌كردن، ئه‌وه‌نده ماڵ و سامان و داراییمان پێبه‌خشیبوو، كه به‌ڕاستی كلیلی گه‌نجینه و قاسه‌كانی با چه‌ند كه‌سێكی به‌هێز به‌گرانی هه‌ڵده‌گیران، (له‌كاتی لووت به‌رزیه‌كه‌یدا) هه‌ندێك ئیمانداری خزمی پێیان وت: كه‌شخه مه‌كه و له خۆت بایی مابه به‌م سامانه، چونكه بێگومان خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت كه كه‌شخه ده‌كه‌ن به‌سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه و له خۆیان بایی ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['28']['77'] = 'هه‌وڵبده به‌و ماڵ و سامانه‌ی خوا پیی به‌خشیووی ماڵی قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین بكڕه‌و به‌شی خۆشت له دنیادا به‌حه‌ڵاڵی فه‌رامۆش مه‌كه، چاكه له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی خوادا بكه هه‌روه‌ك خوا چاكه‌ی هێناوه‌ته ڕێت، نه‌كه‌یت هه‌وڵی فه‌ساد و گوناهو تاوان بده‌ی له زه‌ویدا، چونكه به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشناوێت تۆی خراپه ده‌چینن.'; $TRANSLATE['30']['28']['78'] = 'قاروون وتی: بێگومان ئه‌م سامان و داراییه‌م هه‌ر به هۆی زانست و زانیاری نه‌خشه‌ی خۆمه‌وه پێمدراوه، باشه مه‌گه‌ر قاروون نه‌یده‌زانی به‌ڕاستی خوا پێش ئه‌م چه‌نده‌ها قه‌وم و هۆز و گه‌لانی له ناو بردووه كه له‌و زیاتر به‌ده‌سه‌ڵاتر و سه‌روه‌تمه‌ندتر بوون؟ تاوان باران پرسیاریان لێناكرێت ده‌رباره‌ی گوناهه‌كانیان (چونكه تۆماره و لای خوا ئاشكرایه).'; $TRANSLATE['30']['28']['79'] = 'ئینجا ڕۆژێك قاروون خۆی سازدا و به ڕازاوه‌یی چووه ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌كه‌ی بۆ كه‌شخه‌كردن و خۆ نواندن، ئه‌وانه‌ی كه ئاواتیان ژیانی دنیایه; وتیان: ئای خۆزگه ئێمه‌ش وه‌كو قاروون، سامان و ده‌سه‌ڵاتمان ببوایه، به‌ڕاستی خاوه‌نی به‌ختێكی گه‌وره‌یه!'; $TRANSLATE['30']['28']['80'] = '(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی كه زانستی و زانیاری ڕاستیان پێبه‌خشراوه (ده‌رباره‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رام و نرخی قیامه‌ت ده‌زانن) وتیان: هاوار بۆ ئێوه، بۆ تێنافكرن پاداشتی خوایی زۆر چاكتره بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێناوه‌و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌نجام داوه، ئه‌و زانست و باوه‌ڕو كرده‌وه‌یه به كه‌س نادرێت، ته‌نها به خۆگرو ئارامگران نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['28']['81'] = 'ئه‌وسا (كه بینیمان قاروون به‌ته‌واوی له سنوور ده‌رچووه) كوت‌وپڕ خۆی و ماڵ و سامانیمان برد به‌ناخی زه‌ویدا، هیچ ده‌سته‌و گرۆیه‌كی نه‌بوو فریای بكه‌وێت و له ده‌ست خاشم و قینی خوا ده‌ربازی بكات، بێگومان له‌و كه‌سانه‌ش نه‌بوو كه بتوانێت خۆی ڕزگار ببێت.'; $TRANSLATE['30']['28']['82'] = 'ئینجا ئه‌وانه‌ی دوێنێ ئاواتیان به قاروون ده‌خواست ده‌یانوت: ئه‌ی هاوار، به‌س نه‌بوو وه‌كو ئه‌و تیانه‌چووین، دیاره كه خوا ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌ر كه‌س بیه‌وێت یاخود كه‌می ده‌كاته‌وه (بێ حیكمه‌ت نیه)، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوایی نه‌بوایه له سه‌رمان، ئێمه‌ش به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوو ده‌بووین، ئای كه ڕوون و ئاشكرایه، كافرو خوانه‌ناسان سه‌رفراز نابن.'; $TRANSLATE['30']['28']['83'] = '(جا با خه‌ڵكی دڵنیابن) كه: ئه‌و ماڵی قیامه‌ته و ئه‌و به‌هه‌شتی به‌رینه‌مان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌لووت به‌رزی و گه‌وره‌ییان ده‌وێت له زه‌ویدا، نه فه‌سادو گوناهو خراپه، سه‌ره‌نجام و سه‌رفرازیش هه‌ر بۆ پارێزكاران و خواناسه‌كانه.'; $TRANSLATE['30']['28']['84'] = 'ئه‌وه‌ی به كاروكرده‌وه‌ی چاكه‌وه بێت ئه‌وه چاكتر دێته‌وه ڕێی، ئه‌وه‌ش به‌گوناهو هه‌ڵه‌وه بێت، ئه‌وه پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه گوناهو هه‌ڵه‌یان كردووه نادرێته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌یانكرد.'; $TRANSLATE['30']['28']['85'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی كه گه‌یاندنی قورئانی له‌سه‌ر تۆ پێویست كردووه، سه‌ره‌نجام ده‌تگێرێته‌وه بۆ مه‌ككه، یان قیامه‌ت و به‌هه‌شتی به‌رین، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) پێیان بڵێ: په‌روه‌ردگارم خۆی چاك ده‌زانێت و له هه‌موو كه‌س زاناتره به‌و كه‌سه‌ی كه ڕێنموویی و هیدایه‌تی هێناوه و به‌و كه‌سه‌ش كه له‌ناو گومڕاییه‌كی ئاشكرادایه.'; $TRANSLATE['30']['28']['86'] = 'تۆ ئه‌ی محمد (ص) به‌ته‌ما نه‌بوویت قورئانت بۆ ڕه‌وانه بكرێت، جگه‌له میهره‌بانیه‌ك نه‌بێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، كه‌وابوو خۆت مه‌كه به پشتیوان و هاوكاری بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان'; $TRANSLATE['30']['28']['87'] = 'با بێ باوه‌ڕان به‌رگریت نه‌كه‌ن له‌گه‌یاندنی ئایه‌ته‌كانی خوا، دوای ئه‌و كاته‌ی بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌میشه بانگه‌شه بكه بۆ لای په‌روه‌ردگارت، هه‌رگیز نه‌كه‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['28']['88'] = 'له‌گه‌ڵ خوادا هانا و هاوار له خوایه‌كی تر مه‌كه، چونكه جگه له‌و زاته خوایه‌كی تر نیه، هه‌رچی شت هه‌یه تیاچووه له‌ناوچووه جگه له‌و زاته، فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، هه‌مووانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['29']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره) بده.'; $TRANSLATE['30']['29']['2'] = 'ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه، وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه، له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه و تووشی سزا و ئازار نه‌كرێن؟'; $TRANSLATE['30']['29']['3'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه، تا خوای گه‌وره (له جیهانی واقیعدا) ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون، هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون.'; $TRANSLATE['30']['29']['4'] = 'ئایا ئه‌وانه‌ی خراپه و نادروستی ده‌كه‌ن واده‌زانن كه له ده‌ستمان ده‌رده‌چن و ده‌رباز ده‌بن؟! ئای چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌یده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['29']['5'] = 'ئه‌وه‌ی كه ئاواته‌خوازه به‌دیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت كه‌كاتی دیاریكراوی خوا‌و ساتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت (تا به‌دیداری شاد ببێت)، ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌ره( به‌گوفتاری به‌نده‌كانی) و زانایه به‌حاڵیان.'; $TRANSLATE['30']['29']['6'] = 'ئه‌وه‌ش كه هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات له پێناوی گه‌یاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی، چونكه به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خڵكی. ( به‌ڵام له قیامه‌تدا ئه‌و زاته زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینه‌كه‌یدا ).'; $TRANSLATE['30']['29']['7'] = 'ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڕاستی هه‌ڵه وگوناهه‌كانیان ده‌سڕینه‌وه و به‌چاكتر له‌وه‌ی كه ده‌یانكرد پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['29']['8'] = 'ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد كه چاكره‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریان لێ‌كردیت تا هاوه‌ڵ و هاوبه‌شم بۆ بریار بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاریت هه‌بێت ده‌رباره‌ی، ئه‌وه ملكه‌چیان مه‌به و به‌گوێیان مه‌كه، دڵنیاش بن كه گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه، ئه‌و كاته ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['29']['9'] = 'جا ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه بێگومان ده‌یانخه‌ینه ڕیزی چاكه‌كارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['29']['10'] = 'هه‌ندێك له‌خاڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه، جا كاتێك یه‌كێك له‌وانه له به‌ر خوا‌و له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزا‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك سزای خوا وایه ( وه‌ك چۆن له دۆزه‌خدا په‌شیمانه لێره‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیه‌وه له دینپه‌شیمان ده‌بێته‌وه )، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت سه‌ركه‌وتنێكی به‌خشی، دوورووه‌كان به‌گه‌رمی ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ش بێگومان هاوكارتان بووین، مه‌گه‌ر خوا خۆی نازانێت چی حه‌شاردراوه له ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵكیدا ( به‌تایبه‌ت له دڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا )؟'; $TRANSLATE['30']['29']['11'] = 'سوێند بێت، خوا ئاگاداره به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه، هه‌روه‌ها به‌وانه‌ش كه دووڕوون ( جیایان ده‌كاته‌وه ).'; $TRANSLATE['30']['29']['12'] = 'ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ربوون وتیان به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه: وه‌رن شوێنی ڕێبازی ئێمه بكه‌ون ( ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتنی ڕێبازی ئێمه هه‌ڵه بێت ) ئه‌وه گوناهتان به ئه‌ستۆی ئێمه، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه له قیامه‌تدا ناتوانن هیچ گوناهو تاوانێكی ئه‌وان بگرنه ئه‌ستۆ، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆده‌كه‌ن و درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['29']['13'] = 'سوێند به‌خوا سه‌رئه‌نجام گوناهی سه‌نگینی خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گومڕایان كردوون ده‌بێته سه‌رباریان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا پرسیاریان لێده‌كرێت له‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌و ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌ی كه هه‌ڵیانده‌به‌ست.'; $TRANSLATE['30']['29']['14'] = 'سوێند به خوا ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه كرد بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی، هه‌زار ساڵ په‌نجا كه‌م له‌ناویاندا مایه‌وه، سه‌رئه‌نجام لافاو و زریان هه‌موویانی پێچایه‌وه له كاتێكدا ئه‌وان سته‌مكار بوون.'; $TRANSLATE['30']['29']['15'] = 'ئه‌و كاته ئیتر ئه‌ومان ڕزگاركرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌دا و ئه‌و ڕووداو و كه‌شتیه‌مان كرده به‌ڵگه و نیشانه بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو نه‌وه‌كان.'; $TRANSLATE['30']['29']['16'] = 'باسی ئیبراهیمیش بكه كه كاتی خۆی به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ته‌نها خوا بپه‌رستن و هه‌ر له‌و بترسن، ئه‌و بیروباوه‌ڕه چاك و په‌سه‌ند و خێردارتره بۆتان، ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['29']['17'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌ستن ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، ئێوه بوختان و شتی نابه‌جێ دروست ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن خاوه‌نی هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌ك نین بۆ ئێوه، كه‌واته هه‌ر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن، هه‌ر سوپاسگوزاری ئه‌و بن، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['29']['18'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن (وه‌نه‌بێت یه‌كه‌م هۆزو گه‌ل بن كه له‌به‌رامبه‌ری په‌یامی خواوه هه‌ڵوێستتان ئاوا ناڕه‌وا بێت) ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی خوایان به‌درۆ ده‌زانی، پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.'; $TRANSLATE['30']['29']['19'] = 'ئایا ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چۆن خوا له سه‌ره‌تاوه دروستكراوان به‌دی ده‌هێنێت و پاشان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، بێگومان ئه‌و شتانه بۆ خوا زۆر ساده و ئاسانه.'; $TRANSLATE['30']['29']['20'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) پێیان بڵێ: با بگه‌رێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانی به‌دیهێناوه، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌ر له‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه ( به شێوه‌و شێوازێكی تر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه كایه) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['29']['21'] = 'هه‌ندێك جار، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه خوا بیه‌وێت و شایسته‌ی سزان و سۆز‌و میهره‌بانی خۆیشی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یوێت و باوه‌ڕدارن، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['29']['22'] = '(ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بكه‌ن، نه له زه‌ویدا نه له ئاسماندا، كه‌سیش نیه‌جگه له خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بكه‌وێت (ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی چه‌وت و نادروست بگرن).'; $TRANSLATE['30']['29']['23'] = 'ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی خوا‌و به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی (بۆ لێپر سینه‌وه) ئا ئه‌وانه (خوا ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['29']['24'] = 'وه‌ڵامی قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی ئیبراهیم ته‌نها ئه‌وه بوو وتیان: بیكوژن یان بیسوتێنن به‌ڵام خوا له ئاگره‌كه ڕزگاری كرد، بێگومان ئا له‌و پێشهاته‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['29']['25'] = 'له‌وه‌ودوا پێی وتن: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌تان په‌رست ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، له‌به‌رخاتری یه‌كتر و ڕێزدانانتان بۆ یه‌كتره له ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كتر كافرده‌كه‌ن و یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌گرن، هه‌ندێكیشتان نه‌فرین له هه‌ندێكی ترتان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجامیش شوێن و جێگه‌ی دیاریكراوتان ناو ئاگره، ڕزگار كه‌ریشتان نی یه.'; $TRANSLATE['30']['29']['26'] = 'ئینجا - لوط - باوه‌ڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئه‌وه‌ی كه نا‌ئومێد بوو له قه‌ومه‌كه‌ی وتی: به‌ڕاستی من ئیتر كۆچ ده‌كه‌م بۆلای په‌روه‌ردگارم ( بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و بۆم دیاری ده‌كات ) چونكه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێكی زۆر به ده‌سه‌ڵات و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['29']['27'] = 'پاشان ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه ئاسمانه‌كانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه، ئه‌و به‌ڕاستی له‌قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه.'; $TRANSLATE['30']['29']['28'] = 'یادی ( لوط ) یش بكه كاتێك به‌قه‌ومه‌كه‌ی وت: ئێوه به‌ڕاستی تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئێوه گوناهێكی ناشیرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیچ كه‌س به‌ر له ئێوه به‌كاری وا هه‌ڵنه‌ساوه!!!'; $TRANSLATE['30']['29']['29'] = 'ئایه ئێوه به‌ڕاستتانه نێربازی ده‌كه‌ن و ڕێگا به‌خه‌ڵكی ده‌گرن و له یانه‌كه‌تانداكاری نا به‌جێ و ناشیرین و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟! كه‌چی وه‌ڵامی قه‌ومی ( به‌دخوو ) ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه وتیان: ئاده‌ی كوا سزا‌و تۆڵه‌ی خوا، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌كه‌یت؟! بۆمان بیهێنه‌وه؟'; $TRANSLATE['30']['29']['30'] = '( لوط دوعای لێ‌كردن ) وتی: په‌روه‌ردگاره، سه‌ركه‌وتنم پێ ببه‌خشه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌ی كه تۆوی خراپه ده‌چینن.'; $TRANSLATE['30']['29']['31'] = 'جا كاتێك كه فریشته‌كانمان گه‌یشتنه لای ئیبراهیم و مژده‌ی هاتنه دنیای ئیسحاقیان پێبه‌خشی، وتیان: به‌ڕاستی ئێمه له‌ناو به‌ری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ین، چونكه بێگومان خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر سته‌مكار بوون.'; $TRANSLATE['30']['29']['32'] = 'ئیبراهیم وتی: ئاخر ( لوط ) له‌وێیه، فریشته‌كان وتیان: ئێمه چاكتر ده‌زانین كێی لێیه، دڵنیابه كه ئه‌وو خاو‌و خێزانی ڕزگار ده‌كه‌ین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له تیاچووان ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['29']['33'] = 'جا كاتێك فریشته‌كان گه‌یشتنه لای ( لوط )، به هاتنیان زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو، ( نه‌یده‌زانی كه فریشته‌ن ) سه‌ری دنیای لێ هاته‌وه یه‌ك، وتیان: مه‌ترسه‌و غه‌مت نه‌بێت ( ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئێمه، ئێمه فریشته‌ین ) بێگومان ئێمه ڕزگاركه‌ری تۆ‌و كه‌س و كاره‌كه‌تین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت، كه له تیاچووانه.'; $TRANSLATE['30']['29']['34'] = 'به‌ڕاستی ئێمه دابه‌زێنه‌ری سزا‌و به‌ڵای ئاسمانین به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.'; $TRANSLATE['30']['29']['35'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی سه‌رئه‌نجام ئاسه‌وارێكی ئاشكرامان ( له‌شاری كاول و وێران ) به‌جێهه‌شت بۆ كه‌سانێك كه ژیر و هۆشمه‌ند بن ( كه تێ بگه‌ن و سه‌رنج بده‌ن ).'; $TRANSLATE['30']['29']['36'] = 'هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ڕه‌وانه كرد بۆ ناو براكانی له‌شاری مه‌دیه‌ن، پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ته‌نها خوا بپه‌رستن، به هیوای قیامه‌ت و ئایینده‌وه بژین و ترسی ته‌نگانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌تان هه‌بێت، گوناهو تاوان و خراپه له سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجام مه‌ده‌ن و مه‌چێنن ( چونكه زه‌وی بێ خاوه‌ن نییه و ژیانتان تا سه‌ر نیه ).'; $TRANSLATE['30']['29']['37'] = 'له ئاكامدا خه‌ڵكه‌كه بڕوایان پێنه‌كرد، ئیتر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دووچاریان بوو، هه‌ر هه‌مویان له‌ماڵه‌كانیاندا به‌چۆكدا هاتن و مردن (بوون به ژێر خاك و خۆڵه‌وه ).'; $TRANSLATE['30']['29']['38'] = 'هه‌روه‌ها ( عاد ) ی قه‌ومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قه‌ومی ( صالح ) یشمان له‌ناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنه‌واری كاولیانه‌وه، شه‌یتانیش كرده‌وه‌ی نادروست و ناپه‌سندیانی بۆ ڕازاندبونه‌وه، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون، له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی عه‌قڵ و بیر و هۆشیش بوون.'; $TRANSLATE['30']['29']['39'] = 'قاروون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان مو‌سا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان، كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له سزا‌و تۆڵه‌ی خوا خۆیان ڕزگار بكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['29']['40'] = 'ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵك و خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد.'; $TRANSLATE['30']['29']['41'] = 'نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایه ( چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری هه‌یه، نه سه‌رو ده‌رگا و په‌نجه‌ره، نه ده‌توانێت به‌رگه‌ی با و باران و ڕوداوه‌كان بگرێت مێیه‌كه‌ش نێره‌كه له ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له ناو ده‌به‌ن )!!!'; $TRANSLATE['30']['29']['42'] = 'بێگومان خوا خۆی چاكده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و، چه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن، چونكه هه‌ر خۆی خواوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و زۆریش دانایه ( له‌و بواره‌ی كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌خساندویه‌تی ).'; $TRANSLATE['30']['29']['43'] = 'ئا ئه‌م نمونانه ئێمه ده‌یهێنینه‌وه بۆ خه‌ڵكی، ته‌نها زانا و شاره‌زاكان تێی ده‌گه‌ن و تێ ده‌فكرن.'; $TRANSLATE['30']['29']['44'] = 'ئاشكرایه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و كاره‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['29']['45'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['29']['46'] = 'گفتوگۆ و (مجادلـة) مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت، جگه له‌وانه‌یان که سته‌میان کردووه (ئه‌وه ڕه‌فتارتان له به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌بێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و ئێوه دابه‌زێنراوه، خوای ئێمه و خوای ئێوه ته‌نها یه‌کێکه، ئێمه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و زاته‌ین.'; $TRANSLATE['30']['29']['47'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر به شێوه‌یه‌ی کتێبه‌کانی پێشوو ئێمه قورئانمان بۆ دابه‌زاندوویت، جا ئه‌وانه‌ی کتێبمان پێداون و به ڕاستی خوێندوویانه‌ته‌وه، ئه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن به قورئان و هه‌ندێک له و خه‌ڵکه‌ی تریش هه‌ن باوه‌ڕ ده‌هێنن پێی و موسڵمان ده‌بن، جا که‌س نیه ئینکاری ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بکات (دوای لابردنی گومان) جگه له خوانه‌ناسان.'; $TRANSLATE['30']['29']['48'] = 'تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه، به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه، (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه، له‌و کاته‌دا نه‌فام و ده‌م به تاڵه‌کان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه).'; $TRANSLATE['30']['29']['49'] = 'نه‌خێر هی تۆ نییه، به‌ڵکو قورئان چه‌ند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکران له سێنه‌و دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌دا عیلم و زانستیان پێبه‌خشراوه و له‌به‌ریانه، به‌ڕاستی جگه له سته‌مکاران، که‌س به‌رهه‌ڵستی و نکوڵی له ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه.'; $TRANSLATE['30']['29']['50'] = 'کافران (وادیاره قورئان به به‌ڵگه دانانێن بۆیه) ده‌ڵێن: باشه چی ده‌بوو: ئه‌گه‌ر نیشانه و به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ ڕه‌وانه بکرایه، تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری له وه‌ڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و به‌ڵگه ماددیه‌کان به ده‌ست خوا خۆیه‌تی و من ته‌نها ئاگادارکه‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['29']['51'] = 'ئایا به‌س نیه بۆیان که به‌ڕاستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه بۆت و به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، بێگومان ئا له‌و قورئانه دا ڕه‌حمه‌ت و یاداوه‌ری ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['29']['52'] = '(له‌وه‌ودوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ته‌نها خوا به‌سه شایه‌ت بێت له نێوانماندا (که من په‌یامه‌که‌یم پێ ڕاگه‌یاندوون)، جا هه‌ر ئه‌و زاته زانا و ئاگایه به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕ به ناحه‌ق و به تاڵ هێناوه و باوه‌ڕیان به‌خوای (تاک و ته‌نها) نه‌هێناوه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['29']['53'] = 'بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێ ده‌که‌ن،، خۆ ئه‌گه‌ر کاتی تایبه‌تیمان دیاری نه‌کردایه بۆ پێشهاتنی، یه‌کسه‌ر سزایان بۆ ده‌هات، بێگومان ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه، له ناکاو یه‌خه‌یان پێده‌گرێت و له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌شی ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['29']['54'] = 'بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێده‌که‌ن، بێگومانیش دۆزه‌خ ده‌وری کافرانی داوه‌و هه‌رگیز له سزای ده‌رباز نابن...'; $TRANSLATE['30']['29']['55'] = 'له‌ڕۆژێکدا که سزا دایاندهگرێت له سه‌رویانه‌وه، له ژێر پێیانه‌وه خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: بچێژن سه‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['29']['56'] = '(په‌روه‌ردگار به‌ئیماندارانی به‌گیرهاتوو له‌ناو کافراندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت): ئه‌ی به‌نده‌کانم زه‌وی من فراوانه، موڵکی من به‌ربڵاوه (کۆچ بکه‌ن، خۆتان ڕزگار بکه‌ن)، ته‌نها هه‌ر من بپه‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['29']['57'] = '(له‌وانه‌ئه ترسی مه‌رگ له ئارادا هه‌بێت بۆیه ترسیان ده‌ڕه‌وێنێه‌وه و ده‌فه‌رموێت): هه‌موو که‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (که‌ی، له کوێ، به‌چی، خوا نه‌بێت که‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لای ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['29']['58'] = 'جا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، سوێند به خوا ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا له چه‌نده‌ها کۆشک و ته‌لارو ژووری به‌رزدا داده‌به‌زێنین، که چه‌نده‌ها ڕووبار‌و تاڤگه به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ژیانی نه‌بڕاوه له‌و (شوێنه خۆشانه‌دا) ده‌به‌نه سه‌ر، ئای چه‌ند جوانه پاداشتی ئیشکه‌ران بۆ خوا...'; $TRANSLATE['30']['29']['59'] = 'ئه‌وانه‌ن خۆگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاری بێ باوه‌ڕاندا و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...'; $TRANSLATE['30']['29']['60'] = '(هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).'; $TRANSLATE['30']['29']['61'] = 'سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!'; $TRANSLATE['30']['29']['62'] = 'هه‌ر خوایه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر کام بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، یان ده‌یگرێته‌وه و که‌می ده‌کاته‌وه (بۆ تاقی کردنه‌وه)، به‌ڕاستی خوا خۆی به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگایه (ده‌زانێت چ حاڵه‌تێک چاک و له‌باره بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ک).'; $TRANSLATE['30']['29']['63'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیر‌و هۆشن و ژیریان ناخهنهکار.'; $TRANSLATE['30']['29']['64'] = 'ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له گه‌مه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیه... (واته بێ نرخه و ئه‌وه ناژی خه‌ڵکی ئاوا په‌لاماری ده‌ده‌ن و سته‌م له پێناویدا ده‌که‌ن) به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناو به‌هه‌شت، هه‌ر ئه‌وه ژیانه (شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ئاده‌میزاد هه‌وڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه و تێبگه‌یشتنایه.'; $TRANSLATE['30']['29']['65'] = 'هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['29']['66'] = 'جا با ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو به‌دنمه‌ک بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌ی ئێمه‌وه، با نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا به‌کار بهێنن به‌و شێوازه‌ی که پێی ڕازی نیه، سه‌ره‌نجام له داهاتوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه و به‌ئاگا دێنه‌وه..!'; $TRANSLATE['30']['29']['67'] = '(باشه، خوانه‌ناسانی مه‌ککه) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['29']['68'] = 'جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه؟ (بێگومان ئاماده کراوه).'; $TRANSLATE['30']['29']['69'] = 'ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه)، بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ جاکه‌کارانه.'; $TRANSLATE['30']['30']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['30']['2'] = 'ڕۆمه‌کان تێکشکێنران (به‌ده‌ستی فارسه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['30']['3'] = 'له نزیکترین و نزمترین وڵاتیاندا، به‌ڵام له ئاینده‌دا (نۆره‌یان دێته‌وه) ڕۆمه‌کان دوای شکستیان سه‌رده‌که‌ونه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['30']['4'] = 'له چه‌ند ساڵێکدا (چه‌ند ساڵێکی داهاتوو نێوان 3-9 ساڵ)، هه‌موو کار‌و فرمانێك ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، له‌وه‌و پێش و له‌وه‌و دوایش (له هه‌موو کات و هه‌موو شوێنێك)، جا ئه‌و ڕۆژه ئیمانداران خۆشحاڵ و شاد ده‌بن...'; $TRANSLATE['30']['30']['5'] = 'به سه‌رکه‌وتنی خوا، (که به‌خشی به ئیمانداران و به ڕۆمه‌کان)، هه‌ر که‌سێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك ئه‌و زاته بیه‌وێت، سه‌ری ده‌خات، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره و زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['30']['6'] = 'بێگومان ئه‌وه به‌ڵێنی خوا خۆیه‌تی (که ئیمانداران و ڕۆمه‌کان سه‌رده‌خات به‌سه‌ر فارسه‌کاندا)، خوا سه‌رپێچی ناکات له به‌ڵێنه‌که‌ی، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ته‌نها ڕواڵه‌ت له دنیا ده‌زانن (عه‌قڵیان له چاویاندایه)، ئه‌وانه بێ ئاگا‌و بێ خه‌به‌رن له ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت...'; $TRANSLATE['30']['30']['7'] = 'ئه‌وانه هه‌ر ڕواڵه‌ت له ژیانی دنیا به‌دی ده‌که‌ن، له به‌رامبه‌ر قیامه‌تیشه‌وه بێ ئاگان.'; $TRANSLATE['30']['30']['8'] = 'ئایا ئه‌وه له ناخی خۆیاندا بیرێکیان نه‌کردۆته‌وه، که خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه ته‌نها به حه‌ق و سنووردار نه‌بێت دروستی نه‌کردوون؟ له ڕاستیدا زۆربه‌ی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕن به گه‌یشتنه خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان.'; $TRANSLATE['30']['30']['9'] = 'ئایا به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چیمان به‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پێش ئه‌ماندا هێناوه، له‌مان زۆر به‌هێزترو به ده‌سه‌ڵات تر بوون، زه‌ویان ژێره‌و ژوور ده‌کرد (واته ده‌یان کێڵا بۆ کشتوکاڵ و کانزایان لێ ده‌رده‌هێنا)و ئاوه‌دانیان کردبۆوه زیاتر له‌مان، پێغه‌مبه‌ره‌کانیشیان کاتی خۆی به‌ڵگه‌ی زۆر‌و ئاشکرایان بۆ هێنان؟ (به‌ڵام بێ سوود بوو، زۆربه‌یان بڕوایان نه‌کرد) جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن، به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['30']['10'] = 'پاشان ئه‌و تیاچوونه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه بوو که تاوان و گوناهیان کرد؛ چونکه ئه‌وانه بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا نه‌هێناو گاڵته‌یان پێ ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['30']['11'] = 'هه‌ر خوا خۆی دروستکراوان ده‌هێنێته مه‌یدان و دوایی وه‌ك خۆیان لێده‌کاته‌وه، (سه‌ره‌تا هه‌ر ئه‌و دروستی کردوون و هه‌ر ئه‌ویش دوای مردن دووباره زیندوویان ده‌کاته‌وه)، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['30']['12'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، تاوانباران و تاوانکاران نا‌ئومێد و بێ هیوا ده‌بن (چونکه ده‌زانن چیان چاندووه‌و چیان کێڵاوه و چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردوه).'; $TRANSLATE['30']['30']['13'] = 'که‌سیان ده‌ست نه‌که‌وت له‌وانه‌ی به شه‌ریك و هاوه‌ڵیان ده‌زانی تا تکایان بۆ بکات و فریایان بکه‌وێت، ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاری، بێ باوه‌ڕ ده‌بن به شه‌ریك و هاوه‌ڵ (که له دنیادا پشتیان پێ ده‌به‌ستن و هاناو هاواریان بۆ ده‌بردن).'; $TRANSLATE['30']['30']['14'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، له‌و ڕۆژه‌دا؛ ئه‌و خه‌ڵکه؛ له یه‌ك داده‌بڕێن و ده‌بنه دوو ده‌سته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['30']['15'] = 'جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وانه له باخچه‌و باخاتی به‌هه‌شتدا ژیانی پڕ له کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی شاد ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['30']['16'] = 'ئه‌وانه بێ بڕوا بوون، کاتی خۆی به‌ڵگه و نیشانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌زانی و بروایان به‌گه‌یشتنی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو، ئه‌وانه ئاماده‌ن له‌ناو سزایه‌کی سه‌خت و دۆزه‌خێکی پڕ ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاردا.'; $TRANSLATE['30']['30']['17'] = 'که‌واته پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ خوا، کاتێك که ئێواره‌و به‌یانی ده‌که‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['30']['18'] = 'شوکرو سوپاسگوزاری هه‌ر شایسته‌ی زاتی خوایه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، له‌کاتی عیشاو تاریکیدا، هه‌روه‌ها کاتێك که نیوه‌ڕۆ ده‌که‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['30']['19'] = 'ئه‌و خوایه زیندوو له مردوو ده‌رده‌هێنێت (له مادده بێ گیانه‌کان زینده‌واران دروست ده‌کات)، مردوویش له زیندو ده‌رده‌هێنێت (ژیان و مردن به‌رده‌وامه و تێهه‌ڵکێشی یه‌کن)، زه‌وی دوای مردنی زیندو ده‌کاته‌وه (زه‌وی له وه‌رزی پایزو زستاندا جۆره مردنێکی به‌سه‌ردا دێت، له وه‌رزی به‌هارو هاویندا جۆره زیندوو بوونه‌وه‌یه‌کی تێدا ئاشکرایه)، جا هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کان ده‌رده‌هێنرێنه‌وه. (له‌وه ده‌چێت وه‌کو زۆربه‌ی زانایان ده‌فه‌رموون: زیندوو بوونه‌وه‌ی دووه‌م جار وێنه‌ی ڕوه‌ك له‌م خاکه سه‌رده‌ربهێنین).'; $TRANSLATE['30']['30']['20'] = 'له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه، له‌وه‌ودوا دوای بڕینی چه‌ند قۆناغێك کوتوپڕ بوونه‌ته مرۆڤێك و بڵاو ده‌بنه‌وه به زه‌ویدا.'; $TRANSLATE['30']['30']['21'] = 'یه‌کێك له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری ئه‌وه‌یه: که هه‌ر له خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له‌لایداو له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز‌و میهره‌بانی فه‌راهه‌م هێناوه، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه هه‌یه بۆ که‌سانێك بیرده‌که‌نه‌وه‌و تێده‌فکرن.'; $TRANSLATE['30']['30']['22'] = '(یه‌کێکی تر) له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی، دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (که زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی له ئاستیدا سه‌رسام و سه‌رگه‌ردانن) و جیاوازی زمان و ڕه‌نگتانه (ده‌نگی هیچ که‌س له که‌سی تر ناکات، سه‌ره‌ڕای سه‌ده‌ها جۆر زمان، که جۆری قسه‌کردن و داڕشتنی هه‌ر گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جگه له هه‌زاران شێواز که له‌و زمانه سه‌ره‌کیانه ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ زانایان و شاره‌زایان.'; $TRANSLATE['30']['30']['23'] = 'یه‌کێکی تر له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی خه‌وتنتانه له شه‌وو ڕۆژدا (ئه‌ڵبه‌ته خه‌و دیارده‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێشه‌و جێگه‌ی ورد بوونه‌وه‌و تێڕامانه)، له کاتی بێداریشدا هه‌وڵ و کۆششتانه بۆ به‌هره وه‌رگرتن له به‌خششه‌کانی خوا، جا به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك که ده‌بیستن و تێده‌گه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['30']['24'] = 'هه‌روه‌ها له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی تری ئه‌وه‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات که ترسی لێ ده‌کرێت و ئومێد به‌خشیشه (ترس له ده‌نگ و ڕوناکی به‌هێزی، ترس له‌وه‌ی ببێته مایه‌ی ته‌رزه‌و لافاو، هه‌روه‌ها به‌ئومێدی فه‌رو به‌ره‌که‌ت) و له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێت، زه‌وی پێ زیندوو ده‌کاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو (ڕوه‌ك و کژو گیاکان وشك بوون) به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك ژیریان بخه‌نه کار.'; $TRANSLATE['30']['30']['25'] = 'له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی تری خوا ئه‌وه‌یه که ئاسمان و زه‌وی ڕاوه‌ستاون به فه‌رمانی ئه‌و (خۆر‌و هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌کانی له بۆشایدا ڕاگرتووه بێ کۆڵه‌که‌و بێ پاڵپشتێکی دیار)، له‌وه‌ودوا کاتێك بانگێکی لێکردن، که ئێوه له توێی خاکدان، ده‌ستبه‌جێ هه‌مووتان ده‌رده‌چن له زه‌ویداو زیندوو ده‌بنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['30']['26'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌مووی ئه‌و به‌دیهێنه‌ریانه‌و خاوه‌نیانه، هه‌ر هه‌مووشیان ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌ون.'; $TRANSLATE['30']['30']['27'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته له سه‌ره‌تاوه به‌دیهێنراوه‌کان به‌دی ده‌هێنێت، پاشان به جۆرێکی تر دروستیان ده‌کاته‌وه، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا ئاسانه، نموونه‌ی به‌رزو وه‌سفی بڵند هه‌ر شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['30']['28'] = 'هه‌ر له خۆتان نموونه‌ی بۆ هێناونه‌ته‌وه (که چه‌نده بڕیاردانی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا نادروست و نابه‌جێیه) ئایا ئێوه ڕازین به‌نده‌و به‌رده‌سته‌کانتان ببنه هاوبه‌شتان و له‌و ماڵ و سامانه‌ی پێمانداون شه‌ریك بن و وه‌ك یه‌ك سوودی لێوه‌ربگرن و ده‌ستی تێبخه‌ن و لێیان بترسن و حسابیان بۆ بکه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه له یه‌کتر سڵده‌که‌نه‌وه‌و حساب بۆ یه‌کتر ده‌که‌ن؟! ئا به‌و شێوه‌یه به‌ڵگه‌و نموونه‌ی زۆر ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێك که ژیر‌و هۆشمه‌ند بن...'; $TRANSLATE['30']['30']['29'] = 'نه‌خێر، ئه‌وانه ژیر نابن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه شوێنی ئاره‌زووی خۆیان ده‌که‌ون دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌کی زانستی و زانیاری، جا ئیتر کێ ده‌توانێت ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه بکات خوا گومڕای کردوون (ئه‌ڵبه‌ته خۆیان ڕێگه‌ی گومڕاییان هه‌ڵبژاردووه، خوای گه‌وره‌ش به زۆر هیدایه‌تی که‌س نادات)، که‌سیش پشتیوان و یارمه‌تیده‌ریان له سزای سه‌خت بیانپارێزێت.'; $TRANSLATE['30']['30']['30'] = '(ئه‌ی ئینسان به‌دڵێکی پاك و بێگه‌رده‌وه) ڕوو بکه‌ره به‌رنامه‌و ئاینی خوا‌و ئه‌ملاولا مه‌که، خه‌ڵکینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن که خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست کردووه (واته قورئان که‌ته‌لۆك و نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌کانه لێی لامه‌ده‌ن)، هیچ جۆره گۆڕانکاریه‌ك له هیچ نه‌خشه‌و دروستکراوێکی خوادا نی یه، ئا ئه‌وه‌یه دینی ڕاست و دروست، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن.'; $TRANSLATE['30']['30']['31'] = 'خه‌ڵکینه: ڕوو بکه‌نه په‌روه‌ردگارتان، به‌ملکه‌چی بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، له‌و بترسن و خۆتان له سزای بپارێزن، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مه‌بن به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن...'; $TRANSLATE['30']['30']['32'] = 'له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌و بڕوایان به‌هه‌ندێکی نی یه‌و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر).'; $TRANSLATE['30']['30']['33'] = 'کاتێك ته‌نگانه‌و ناخۆشی تووشی خه‌ڵکی ده‌بێت، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ن و هه‌ر له‌و ده‌پاڕێنه‌وه، پاشان که ناخۆشی و ته‌نگانه‌که نه‌ماو خوا ده‌وری ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی لێکردنه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌سته‌یه‌کیان هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['30']['34'] = 'با ئه‌وانه هه‌ر به‌دنمه‌ك بن و قه‌دری نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانمان نه‌زانن، با ڕابوێرن، له ئاینده‌دا ده‌زانن چ په‌نێکیان داوه‌و چ به‌ڵایه‌کیان به‌سه‌ر خۆیان هێناوه.'; $TRANSLATE['30']['30']['35'] = 'ئایا مه‌گه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه به‌ڵگه‌مان ناردووه تا وێڵ بن له خواپه‌رستی و شوێنی نادروستی بکه‌ون؟! به‌ڵگه‌که‌ش قسه بکات و شه‌ریك بۆ خوا دانانه‌که‌یان په‌سه‌ند بکات؟!'; $TRANSLATE['30']['30']['36'] = 'کاتێکیش ڕه‌حمه‌تێك به‌خه‌ڵکی بچێژین، ئه‌وا له خۆیان بایی ده‌بن (زۆربه‌یان دینداری فه‌رامۆش ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیشیان تووش بێت له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌و ده‌ست پێشخه‌ری خۆیاندا، ده‌ست به‌جێ نا‌ئومێد ده‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا.'; $TRANSLATE['30']['30']['37'] = 'ئایا ئه‌وانه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی و سامان فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یاخود ده‌یگرێته‌وه‌و که‌می ده‌کاته‌وه، بێگومان ئا له‌و حاڵه‌تانه‌شدا به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['30']['38'] = 'که‌واته ئه‌ی ئیماندار: مافی خزمان بده، له هه‌ر ڕوویه‌که‌وه مافیان ده‌که‌وێته سه‌رت جێبه‌جێی بکه، هه‌روه‌ها مافی هه‌ژاران و ڕێبوارانیش فه‌رامۆش مه‌که، ئه‌و ڕه‌فتارانه چاکترو په‌سه‌ندتره بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوایه، بێگومان هه‌ر ئه‌وانه‌ش سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.'; $TRANSLATE['30']['30']['39'] = 'هه‌ر پاره‌و سامانێکتان به سو‌و دابێت به خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی زیاد بکات له‌ناو سامانه‌که‌یاندا، ئه‌وه به‌ره‌که‌ت ناکات و پاداشتی نابێت لای خوا (به‌ڵکو موحاسه‌به‌شی له دوایه)، ئه‌وه‌ش به زه‌کات داوتانه‌و مه‌به‌ستان ڕه‌زامه‌ندی خوایه، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه پاداشتیان چه‌ند به‌رامبه‌ر کردۆته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['30']['40'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که دروستی کردوون و پاشان ڕزق و ڕۆزی پێبه‌خشیون (ئاو‌و هه‌واو خۆر‌و خاك و هۆکاره‌کانی به‌ده‌ست هێنانی سامان به‌شێکن له به‌خششه‌کانی) له‌دوایدا ده‌تانمرێنێت، پاشان زیندووتان ده‌کاته‌وه، ئایا هیچ کام له‌وانه‌ی که کردوتانن به هاوبه‌شی خوا، شتی وایان له ده‌ست دێت؟! پاکی و بڵندی بۆ ئه‌و زاته‌یه له‌وه‌ی ئه‌وانه ده‌یکه‌ن به هاوبه‌شی.'; $TRANSLATE['30']['30']['41'] = 'تاوان و خراپه ده‌رکه‌وتووه‌و هه‌موو سه‌ر زه‌وی و ده‌ریاکانیشی گرتۆته‌وه، به‌هۆی ئه‌و تاوان و گوناهانه‌وه که خه‌ڵکی ده‌ستیان داوه‌تێ، سه‌رئه‌نجام ده‌بێت تاڵاوی هه‌ندێك له کرده‌وه‌کانیان بچێژن (که به‌رپابوونی جه‌نگ و کاره‌ساته سروشتیه‌کانه) بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێبازی پاکی و خواناسی.'; $TRANSLATE['30']['30']['42'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی پێشینه‌کان، ئه‌وانه‌ی زۆربه‌یان هاوه‌ڵگرو بت په‌رست بوون.'; $TRANSLATE['30']['30']['43'] = 'که‌واته ڕووی خۆت بکه‌ره ئه‌م ئاینه پته‌وو چاك و دامه‌زراوه، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت هیچ که‌س نه‌توانێت جڵه‌وی بگرێت و دژایه‌تی به‌رنامه‌ی خوا بکات، ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی هه‌موو له یه‌ك جیاده‌بنه‌وه (به‌هه‌شتیان بۆ به‌هه‌شت به ڕێ ده‌کرێن، دۆزه‌خیه‌کانیش بۆ دۆزه‌خ).'; $TRANSLATE['30']['30']['44'] = 'ئه‌وه‌ی کافر بێت ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، ئه‌وانه‌ش که کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه ڕێگه بۆ خۆیان خۆش ده‌که‌ن (به‌ره‌و به‌هه‌شت).'; $TRANSLATE['30']['30']['45'] = 'تا خوا زۆر به زیاده‌وه پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که ئیمانیان هێناوه‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته کافرانی خۆش ناوێت.'; $TRANSLATE['30']['30']['46'] = 'له به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی (گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگار) ئه‌وه‌یه چه‌نده‌ها جۆر با ده‌نێرێت وه‌ك مژده به‌خشێك (له کاتێکدا که هه‌ڵگری هه‌ورو هه‌ڵمی ئاوه)، تا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیتان پێ بچێژێت، تا که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا به فه‌رمانی ئه‌و هاتوچۆ بکه‌ن و تا له به‌خششه‌کانی به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسگوزاری بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['30']['47'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێغه‌مبه‌رانێکمان ڕه‌وانه کردووه، بۆ سه‌ر هۆزو گه‌له‌کانیان، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆریان بۆ هێنان، به‌ڵام زۆریان باوه‌ڕیان نه‌هێنا، بۆیه ئێمه‌ش تۆڵه‌مان سه‌ند له‌وانه‌ی که تاوانیان کرد، ئه‌وسا ئیتر سه‌ر خستنی ئیمانداران به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان زانی و سه‌رکه‌وتنمان پێ به‌خشین.'; $TRANSLATE['30']['30']['48'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که چه‌نده‌ها جۆر - با - ده‌نێرێت، ئه‌و - با - یه هه‌ور هه‌ڵده‌گرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاپێچی ده‌کات، جا خوا په‌خشی ده‌کاته‌وه به ئاسماندا به‌هه‌ر شێواز‌و شێوه‌یه‌ك که بیه‌وێت، هه‌وره‌کان پارچه پارچه ده‌کات، ئینجا ده‌بینیت باران له نێوانیاندا ده‌رده‌چێت و داده‌به‌زێته سه‌ر زه‌وی، جا کاتێك بارانه‌که‌ی باراند بۆ هه‌ر تاقمێك له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، ئه‌وانیش یه‌کسه‌ر خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بن و مژده ده‌ده‌ن به یه‌کتری...'; $TRANSLATE['30']['30']['49'] = 'به‌ڕاستی پێش ئه‌وه‌ی دابارێته سه‌ریان، زۆر نائومێد‌و بێ هیوا بوون.'; $TRANSLATE['30']['30']['50'] = 'جا ئیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشای چه‌نده‌ها ئاسه‌واری ڕه‌حمه‌تی خوا بکه، که چۆن زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه دوای مردنی، بێگومان ئه‌و زاته‌ی که ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌دات، مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه‌و هه‌ر ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، (مردووانیش وه‌ك ڕوه‌ك له کاتی خۆیدا له زه‌وی ده‌رده‌هێنێته‌وه بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['30']['51'] = 'سوێند به خوا خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌شه‌بایه‌کی زه‌ره‌رمه‌ند بنێرن و ببینن کشتوکاڵ و باخه‌کانیانی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان، ئه‌وه ئه‌وانه ئیتر ده‌ست ده‌که‌ن به ناشوکری و له دین وه‌رده‌گه‌ڕێن.'; $TRANSLATE['30']['30']['52'] = 'جا به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نا‌توانیت ده‌نگی خۆت، واته: بانگه‌وازه‌که‌ت، به مردووه‌کان ڕابگه‌یه‌نیت، هه‌روه‌ها نا‌توانیت که‌ڕو گوێ گرانه‌کانی لێ تێبگه‌یه‌نیت (کافران وه‌ك مردوو، وه‌ك که‌ڕن)، کاتێك ڕوو وه‌رده‌گێڕن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و بایه‌خ به بانگه‌وازه‌که‌ت ناده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['30']['53'] = 'هه‌روه‌ها نا‌توانیت ڕێنموویی کوێرو نابینایان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان داخستووه‌و نایانه‌وێت تێبینی بکه‌ن) تۆ نا‌توانیت له گومڕایی ڕزگاریان بکه‌یت، به‌ڵکو تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه بده‌ی به‌گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا باوه‌ڕیان پێیه‌تی و هیچی تر، چونکه ئه‌وانه هه‌میشه ملکه‌چی فه‌رمانی خوان.'; $TRANSLATE['30']['30']['54'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه ئێوه‌ی به لاوازی دروست کردووه (سه‌ره‌تا نوتفه‌یه‌کی لاواز، دوایی وه‌ك دیل له سکی دایکدا، پاشان هه‌ر منداڵی لاوازیت تا ده‌گه‌یته ته‌مه‌نی لاوی)، ئه‌وسا خوا هێزو ده‌سه‌ڵاتێکت پێ ده‌به‌خشێت، دوای هێزو توانایی دووباره نۆره‌ی لاوازی و پیری دێت، بێگومان ئه‌و خوایه هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات (ئه‌م هێزو بێ هێزیه به‌شێکه له ویستی ئه‌و زاته)، ئه‌و په‌روه‌ردگاره زانا‌و به توانایه.'; $TRANSLATE['30']['30']['55'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت تاوانباران سوێند ده‌خۆن (که: له جیهانی به‌رزه‌خدا، یان له ژیانی دنیادا) ته‌نها کاژێرێك ماونه‌ته‌وه، ئا ئه‌وانه کاتی خۆی له ڕاستی لاده‌دران.'; $TRANSLATE['30']['30']['56'] = '(له ڕۆژی قیامه‌تدا که تاوانباران سه‌ریان لێشێواوه‌و سوێندی درۆ ده‌خۆن) ئه‌وانه‌ی زانیاری و ئیمانیان پێبه‌خشرابوو ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا بێگومان ئێوه به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی خوا بڕیاری له‌سه‌ر بووه ماونه‌ته‌وه (له دنیاداو له جیهانی به‌رزه‌خیشدا) تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه، جا ئه‌مه ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌که‌یه، به‌ڵام ئێوه به‌م ڕاستیه‌تان نه‌ده‌زانی و بڕواتان پێی نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['30']['57'] = 'جا له‌و ڕۆژه‌دا تکاو پاڕانه‌وه‌و بڕو بیانووی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه، هیچ سوودێکی نیه بۆیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوا لێیان ڕازی نابێت و ئه‌وانه‌ش داوای لابردنی ڕق و قینی خوایان لێ ناکرێت، به‌هۆی تۆبه‌وه خۆیان ڕزگار بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['30']['58'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا له هه‌موو بابه‌تێك نموونه‌مان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، که‌چی هه‌ر ئایه‌تێکیشیان بۆ بهێنیت و به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، ئه‌وه بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئێوه ته‌نها پێشێلکه‌ری حه‌قن و هیچی تر نین!!'; $TRANSLATE['30']['30']['59'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵی ئه‌وانه‌دا که نازانن و به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا ناگه‌ڕێن، (شوێن ڕاستی و حه‌قیقه‌ت ناکه‌ون).'; $TRANSLATE['30']['30']['60'] = 'جا (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) دان به‌خۆدا بگره‌و ئارام بگره، چونکه بێگومان وه‌عدو به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نیه بێ ئارامت نه‌که‌ن و ساردت نه‌که‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['31']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['31']['2'] = 'ئه‌وه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانێکن له قورئانی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی.'; $TRANSLATE['30']['31']['3'] = 'ئه‌م قورئانه هیدایه‌ت به‌خش و ڕێنموویی به‌خش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ چاکه‌کاران...'; $TRANSLATE['30']['31']['4'] = 'ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زه‌کاتیش (له ماڵ و سامانیان) ده‌رده‌که‌ن، دڵنیاش ده‌بن به‌هاتنه دیی ڕۆژی قیامه‌ت (خۆیانی بۆ ئاماده ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['31']['5'] = 'ئا ئه‌وانه له‌سه‌ر ڕێنموویی و ڕێبازی په‌روه‌ردگاریانن، ئا ئه‌وانه‌شن ڕزگار و سه‌رفراز.'; $TRANSLATE['30']['31']['6'] = 'هه‌ندێک له خه‌ڵکی هه‌ن قسه‌ی بێ خێر و بێ مانا ده‌کڕن (وه‌ک گۆرانیه ناپوخته‌کان، کتێب و شریته بێ خێره‌کان... هتد) تا خۆی و که‌سانی تریش له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بکات به‌مه‌ترسی کاره‌که‌ی و بزانێت چ که‌تنێک ده‌کات به خۆی و خه‌ڵکی و بۆیه ئه‌و شته بێ نرخ‌و خێرانه ده‌کرێت تا گاڵته به په‌یام و ڕێبازی خوا بکات، ئا ئه‌وانه سزا و تۆڵه‌یه‌کی ڕیسواکه‌رو ئابڕووبه‌ر چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['31']['7'] = 'هه‌ر کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، فیز ده‌کات و فوو ده‌کاته خۆی و پشت هه‌ڵده‌کات، هه‌روه‌ک نه‌یبیستبێت، هه‌روه‌ک له گوێیدا قورسی و گرانیی هه‌بێت، که‌وابوو مژده بده به‌و جۆره که‌سانه به‌وه‌ی سزای به ئێش چاوه‌ڕێیانه!!'; $TRANSLATE['30']['31']['8'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه ئیمانیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، چه‌نده‌ها باخچه‌ی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت بۆیان ئاماده‌یه...'; $TRANSLATE['30']['31']['9'] = 'هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه و نه‌مریی تیایدا، ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خوا پیی داوون، وه‌عده و به‌ڵێنێکی حه‌ق و ڕاسته و هه‌ر دێته دی، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به ده‌سه‌ڵات و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['31']['10'] = 'ئاسمانه‌کانی دروست کردووه به‌بێ کۆڵه‌که به‌چاوی خۆتان ده‌یانبینن، له زه‌ویشدا کێوه‌کانی دامه‌زراندوه که له‌نگه‌ری زه‌ویان ڕاگرتووه و (چه‌نده‌ها سوودی تریان هه‌یه) ئه‌وه‌کو ژێره و ژوورببن و لارببنه‌وه، جۆره‌ها زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌ریشی تیادا بڵاوکردۆته‌وه، (هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت): له ئاسمانیشه‌وه ئاومان دابه‌زاند، جۆره‌ها وه‌ک و گژوگیای هاو جووتی به‌سوود و به که‌ڵک و جوان و ڕازاوه‌مان له زه‌ویدا پێ ڕواند.'; $TRANSLATE['30']['31']['11'] = 'ئا ئه‌مه‌یه دروستکراوانی خوا، وه‌رن نیشانم بده‌ن بزانم ئه‌وانی ترجگه له‌وزاته، چیان دروست کردووه، نه‌خێر هیچیان دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌میشه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادان.'; $TRANSLATE['30']['31']['12'] = 'سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه حیکمه‌ت و دانایمان به _لوقمان_ به‌خشی، به‌م شێوه‌یه (پێمان وت) شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاریه‌که‌ی هه‌ر بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش سوپاسی خوای نه‌کرد، ئه‌وه بێگومان خوا بێ نیازه‌و سوپاسکراوه (پێویستی به‌سوپاسی که‌س نیه).'; $TRANSLATE['30']['31']['13'] = 'جا لوقمان به کوڕه‌که‌ی خۆی وت له کاتێکدا که ئامۆژگاری ده‌کرد: کوڕه شیرینه‌که‌م; نه‌که‌یت شتێک یان که‌سێک به هاوتاو هاوبه‌شی خوا بڕیار بده‌یت، چونکه به‌ڕاستی هاوتاو هاوبه‌ش بڕیاردان سته‌مێکی زۆر گه‌وره و ناڕه‌وایه.'; $TRANSLATE['30']['31']['14'] = '(لێره‌دا خوا ئامۆژگاریه‌کان له ده‌می لوقمان ده‌فه‌رموێت): ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد به چاک ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به ئێش و ئازار‌و لاوازی و بێتاقه‌تیه‌کی زۆره‌وه، (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵی گرتووه، بڕینه‌وه‌شی له دوای دوو ساڵه، فه‌رمانمان پێدا که ئه‌ی ئینسان سوپاسگوزاری منیش و دایک و باوکیشت به، دڵنیابن که گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه.'; $TRANSLATE['30']['31']['15'] = 'ئه‌گه‌ر دایک و باوکت کۆششیان له‌گه‌ڵتا کرد، تا به‌بێ هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ک هاوه‌ك بۆ من قسه‌یان مه‌که، له دنیاشدا هاوڕێ و هاوه‌ڵ و خزمه‌تگوزارێکی چاک به بۆیان له هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا، شوێنی ڕێبازی ئه‌وانه بکه‌وه که بۆلای من گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له‌وه‌وداو گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای منه، جا هه‌واڵتان ده‌ده‌مێ به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['31']['16'] = 'پاشان له‌سه‌ر زاری لوقمان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی کوڕی ئازیزم: به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر گوناهێک به قه‌ده‌ر تۆوی خه‌رته‌له‌یه‌ک (که زۆر ورده) هه‌بێت و له‌ناو به‌ردێکدا له ئاسمانه‌کان یان له‌و زه‌ویدا حه‌شاردرا بێت، (لای خوا شاراوه نیه) و ده‌یهێنێته مه‌یدان، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ شتێکی لێ شاراوه نیه و زۆریش ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['31']['17'] = 'کوڕی شیرینم نوێژه‌کانت به چاکی ئه‌نجام بده، فه‌رمان به چاکه بده، قه‌ده‌غه له گوناهو خراپه بکه، به ئارامبه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشت ده‌بێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باسکران هه‌ندێکن له‌وانه‌ی هه‌ر ده‌بێت بکرێن.'; $TRANSLATE['30']['31']['18'] = 'هه‌وره‌ها ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی و (لووت به‌رز مه‌به و به‌چاوی سووک سه‌یریان مه‌که)، به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناز و فیزه‌وه مه‌ڕۆ، به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ناوێت که خۆهه‌ڵکێش و فه‌خر فرۆش و فیزاوین.'; $TRANSLATE['30']['31']['19'] = 'هه‌وڵ بده له ڕۆیشتنتدا مام ناوه‌ندیانه بڕۆ، به‌ره‌و ئامانجێکی چاک هه‌نگا و بنێ، به‌ده‌نگی هێواش و له‌بار گفتوگۆ بکه و بدوێ، چونکه به‌ڕاستی بێزارترین و ناخۆشترینی ده‌نگه‌کان ده‌نگی گوێ درێژه‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['31']['20'] = 'ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی خوا بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دروست کردووه و ملکه‌چی کردووه، هه‌روه‌ها به‌فراوانی نازو نیعمه‌تی ئاشكرا‌و په‌نهانی به‌سه‌ردا ڕژاندون، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێک له خه‌ڵکی موجاده‌له و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌رباره‌ی خوا وبه‌رنامه‌که‌ی ده‌که‌ن، بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی و ڕێنموویه‌کی پێغه‌مبه‌ران و کتێببێکی ڕوونکه‌ره‌وه‌ی خوایی.'; $TRANSLATE['30']['31']['21'] = 'کاتێكیش پێیان بوترێت شوێنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بکه‌ون که خوا ناردویه‌تی، ئه‌وه هه‌ر شوێنی ئه‌و شتانه ده‌که‌وین که باو و باپیران و مامۆستایانمان په‌یڕه‌وییان لی کردووه، ئایا ئه‌گه‌ر شه‌یتانیش بانگی کردبن بۆ سزای داگیرساوی دۆزه‌خ، هه‌ر په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['31']['22'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی ڕوو بکاته په‌روه‌ردگاری و کاره‌کانی هه‌مووی بگێڕێته‌وه بۆ لای ئه‌و، له کاتێکدا ئاده‌میزادێکی چاکه‌خوازه، ئه‌وه به‌ڕاستی مانای وایه که ده‌ستی به به هێزترین کارێکیش هه‌ر بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['31']['23'] = 'ئه‌وه‌ش کافر بووه، ئه‌وه کافربوونه‌که‌ی، خه‌فه‌تبارت نه‌کات، گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه، جا ئاگاداریان ده‌که‌ینه‌وه به‌وه‌ی که کردوویانه، بێگومان خوا ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.'; $TRANSLATE['30']['31']['24'] = 'که‌مێک ماوه‌یان ده‌ده‌ین، تا تاوێک ڕابوێرن، پاشان ناچاریان ده‌کین که بچنه ناو سزای توند‌و سه‌خته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['31']['25'] = 'سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له خوانه‌ناسان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: (الله)، دروستی کردوون، تۆش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوا (له‌سه‌ر وتنی ڕاستی)، نه‌خێر وانییه، ئه‌و وه‌ڵامه له قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌ڵنه‌قوڵاوه، به‌ڵکو زۆربه‌یان نازانن (له خۆیانه‌وه قسه ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['31']['26'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی بێ نیازه و سوپاسگوزاریی هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه (ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به‌وه‌فا و به ئه‌مه‌ک بن).'; $TRANSLATE['30']['31']['27'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی هه‌رچی دره‌خت هه‌یه له زه‌ویدا ببنه پێنووس، ده‌ریاش چه‌نده‌یه ببێته حه‌وت ئه‌وه‌نده و (ببێته مره‌که‌ف و زانستی ونهێنی دروستکاوه‌کانی خوا بنووسنه‌وه)، ئه‌وه هێشتا زانست و زانیاری و فه‌رمانه‌کانی خوا هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵاته و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['31']['28'] = 'دروستکردن و به دیهێنانی هه‌مووتان و زیندو کردنه‌وه‌تان، ته‌نها وه‌ک دروستکردن و زیندووکردنه‌وه‌ی تاکه‌که‌سێک وایه، به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره و بینایه.'; $TRANSLATE['30']['31']['29'] = 'ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر و مانگی بۆ ته‌رخان و ملکه‌چ کردون. هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڕاستی خوا به‌کارو کرده‌وه‌تان زۆر ئاگاداره.'; $TRANSLATE['30']['31']['30'] = 'ئه‌و شتانه ده‌ریده‌خه‌ن که: بێگومان هه‌ر خوا خۆی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، به‌ڕاستی هه‌رچی خه‌ڵکی له‌باتی و ناحه‌قیه، دڵنیا بن خوا هه‌ر خۆی هه‌میشه به‌رز و پایه بڵندو گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['31']['31'] = 'ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی که‌شتیه‌کان به ده‌ریادا هاتوچۆ دکه‌ن و ناز و نیعمه‌تی خوا دهێنن و ده‌یبه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر دان به خۆدا ده‌گرن و زۆر سوپاسگوزارن.'; $TRANSLATE['30']['31']['32'] = 'کاتێکیش له ده‌ریادا شه‌پۆلێک ئابڵوقه‌ی هاوه‌ڵگه‌رو کاره‌کان بدات، وه‌ک کێوه‌کان گه‌وره بێت، ئه‌وه هاناو هاوار هه‌ر بۆ خوا ده‌به‌ن زۆر به دڵسۆزانه ملکه‌چن بۆ خوا، جا کاتێک فریایان ده‌که‌وێت و ڕزگاریان ده‌کات و ده‌یانگه‌یه‌نێته وشکانی، جا هه‌یانه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر ڕێبازی ئیمان و ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر یه‌کتاناسینی خوای میهره‌بان، (هه‌شیانه ڕێگه‌ی نادروستی خۆی ده‌گرێته‌وه)، جا که‌س له ئایات و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نکول و په‌یمان شکێنی ناکت جگه له زۆردار و ناپاک و سپڵه.'; $TRANSLATE['30']['31']['33'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه له په‌روه‌ردگارتان بترسن (خۆتان له خه‌شم و قینی بپارێزن) و له ڕۆژێک بترسن که باوک فریای ڕۆڵه‌ی خۆی ناکه‌وێت، ڕۆڵه‌یش هیچی له ده‌ست نایه‌ت که بۆ باوکی ئه‌نجامی بدات، به‌ڕاستی به‌ڵێنی خوا به به‌رپابوونی قیامه‌ت، حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، که‌وابوو وریا بن ژیانی دنیا له خشته‌یان نه‌بات، (نه‌فسی به‌دکار و شه‌یتانی به‌دره‌فتار) سه‌رگه‌ردانتان نه‌کات و غه‌ڕاتان نه‌کات له ڕێبازی خوا.'; $TRANSLATE['30']['31']['34'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی زانیاری به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ده‌زانێت، بارانیش هه‌ر ئه‌و ده‌یبارێنێت، ده‌زانێت چی له سکی دایکاندا هه‌یه، هیچ که‌س نازانێت سبه‌ی چی به‌سه‌ردێت و چی ده‌ست ده‌که‌وێت (له‌به‌رهه‌می مادی دنیایی یان له زه‌خیره و توێشووی قیامه‌ت)، هیچ که‌سیش نازانێت له‌سه‌ر چ زه‌ویه‌ک ده‌مرێت و کۆتای به‌ژیانی دێت (هه‌روه‌ها کاتی مردن و چۆنیه‌تیه‌که‌یشی شاراوه‌یه) به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه و ئاگاداره.'; $TRANSLATE['30']['32']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['32']['2'] = 'دابه‌زاندنی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه هیچ گومانی تێدانیه.'; $TRANSLATE['30']['32']['3'] = 'ئایا خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: (محمد صلی الله علیه وسلم) ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه؟ نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو قورئان حه‌ق و ڕاسته و له‌لایه‌ن پروه‌ردگارته‌وه نێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌وم و هۆزێک بێ‌دار بکه‌یته‌وه که پێش تۆ بێدارخه‌ره‌وه‌یه‌کیان بۆ نه‌هاتووه، تاڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمان بگرنه‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['32']['4'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه له شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه (مه‌رج نیه دڕێژی ئه‌و ڕۆژانه به‌قه‌ده‌ر دڕێژی شه‌و و ڕۆژی زه‌وی بێت که به بیست و چوار سه‌عات جارێک به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، چونکه هه‌ندێک ڕۆژ هه‌روه‌ک قورئان خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات هه‌زار ساڵه، هه‌ندێکی تری په‌نجا هه‌زار ساڵه)، پاشان خوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌واییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کار‌و فرمانی دروستکراوانی ده‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌و عیلمی پێی هه‌یه و ده‌یزانێت و ده‌یه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه پێش دێت، (سه‌رنجی ئایه‌تی _2_الرعد بده)، خه‌ڵکینه جگه له‌و خوایه‌که‌س نیه پشتیوانی‌تان لێ بکات یان تکا کارتان بێت، ئایه یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['32']['5'] = 'ئه‌و خوایه له ژوور ئاسمانه‌وه کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی ئێوه که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['32']['6'] = 'ئا ئه‌و خوایه زانایه به نهێنی و ئاشکراکان، له هه‌مان کاتدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانیشه.'; $TRANSLATE['30']['32']['7'] = 'ئه‌و خوایه زاتێکه هه‌موو شتێکی به‌چاکی و ڕێکوپێکی به‌دیهێناوه، له‌سه‌ره‌تاوه ئاده‌میزادی له قوڕ دروست کردووه.'; $TRANSLATE['30']['32']['8'] = 'پاشان زنجیره‌ی نه‌وه‌کانی له ئاوێکی ساده و بێ‌نرخ به‌دیهێناوه.'; $TRANSLATE['30']['32']['9'] = 'پاشان ئاده‌میزاده به‌ڕێک و پێکی ڕێکخست، له ڕوح و گیانێک که خۆی خاوه‌نیه‌تی فووی پێداکرد، ئینجا ده‌زگای بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێبه‌خشیون، که‌متان سوپاسگوزارن.'; $TRANSLATE['30']['32']['10'] = '(له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه‌دا) خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ئایه ئه‌گه‌ر مردین و بزر بووین له توێی خاکی زه‌ویدا، ئایا جارێکی تر سه‌رله‌نوێ دروست ده‌کرێینه‌وه؟! نه‌خێر ون نابن! به‌ڵکو ئه‌وانه (هه‌ر قسه‌ی به‌تاڵ و پڕوپوچ ده‌که‌ن ئه‌گینا له بنه‌ڕه‌تدا به ئاماده بوونی به‌رده‌م باره‌گای په‌روه‌ردگاریان) بێ باوه‌ڕن...'; $TRANSLATE['30']['32']['11'] = 'جا پێیان بڵێ: فریشته‌ی گیان کێشان که کاری گیان کێشانتانی پێ سپێردراوه ده‌تانمرێنێت، له‌وه‌ودوا بۆلای په‌روه‌ردگارتان ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['32']['12'] = 'ئه‌گه‌ر ده‌تبینی کاتێك ئه‌و تاوانبارانه (که باوه‌ڕیان به‌زیندوو بوونه‌وه نه‌بوو) خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕن له‌به‌رده‌م دادگای خواییدا، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه ئیتر به‌چاوی خۆمان بینیمان، به گوێی خۆمان بیستمان ئه‌وه‌ی بڕوامان پێی نه‌بوو، ئێسته‌ش ئێمه بگێڕه‌وه بۆ دنیا مه‌رج بێت هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ین، ئێمه ئێسته ته‌واو دڵنیاین..!!'; $TRANSLATE['30']['32']['13'] = 'بێگومان ئه‌گه‌ر بمانوویستایه هه‌موو که‌سێکمان هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کرد (به‌ناچاری و به‌بێ ویستی خۆیان)، به‌ڵام بڕیاری من ئه‌وه‌یه (که ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان سه‌ربه‌ست و سه‌رپشك و ئازاد بکه‌م، سه‌رئه‌نجامیش) هه‌ر دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له په‌ریه‌کان و له خه‌ڵکی تێکرا، (له‌وانه‌ی بڕوایان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانی نه‌بوو).'; $TRANSLATE['30']['32']['14'] = 'ده‌ی که‌واته بچێژن ماده‌م ئێوه ئه‌م ڕۆژه‌تان فه‌رامۆش کرد، ئێمه‌ش به‌ڕاستی ئێوه پشتگوێ ده‌خه‌ین، بچێژن ئێش و سزای نه‌بڕاوه، له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['32']['15'] = 'به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وانه بڕوا به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌هێنن، کاتێك یاداوه‌ری ده‌کرێن پێی، خێرا سوژده ده‌به‌ن ته‌سبیحات و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه به هیچ شێوه‌یه‌ك فیزیان نیه و خۆیان به‌گه‌وره نازانن.'; $TRANSLATE['30']['32']['16'] = '(ئه‌و ئیمانداره به‌خته‌وه‌رانه) نێوانیان خۆش نیه له‌گه‌ڵ ڕاکشان له جێگه‌و ڕێگه‌و ڕێگه‌ی گه‌رم و نه‌رما (واته به‌نوێژو خواپه‌رستی به‌شێکی شه‌و ده‌به‌نه سه‌ر)، هه‌میشه نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان ڕوو به په‌روه‌ردگاریانه له خه‌شم و قین و دۆزه‌خی ده‌ترسن، ئاواتی ڕه‌زامه‌ندی و به‌هه‌شتیان هه‌یه و له‌و ڕزق و ڕۆزی و توانایی و زانیاریه‌ی پێمه‌ن به‌خشیوون ده‌به‌خشن.'; $TRANSLATE['30']['32']['17'] = 'جا هیچ که‌س له‌و به‌خته‌وه‌رانه نازانێت چی بۆهه‌ڵگیراوه وشاراوه‌ته‌وه له نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆر لای په‌روه‌ردگاری، که چاوان پێی گه‌ش ده‌بنه‌وه و به‌دیتنی شاد ده‌بن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و پاکیاندا که ئه‌نجامیان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['32']['18'] = 'ئایا ئه‌و که‌سه‌ی ئیماندار بوو بێت وه‌ك ئه‌و که‌سه‌یه که تاوانبار بوو بێت؟ وه‌ك یه‌ك نین...'; $TRANSLATE['30']['32']['19'] = 'به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، شوێنیان باخچه‌کانی به‌هه‌شته (که بۆ هه‌میشه جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و حه‌سانه‌وه‌یانه)، هه‌ر له‌وێ داده‌به‌زن، له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ك که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['32']['20'] = 'ئه‌وانه‌ش تاوانبار یاخی بوون، شوێنیان ناو ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر کاتێك ویستیان لێی ده‌رچن، ده‌گێڕدرێنه‌وه بۆ ناوی، پێیان ده‌وترێت: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که بڕواتان پێی نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['32']['21'] = 'سوێند به‌خوا ئێمه تاڵاو له دنیادا ده‌که‌ین به‌گه‌رویاندا، بێجگه له سزای ڕیشه‌که‌نکردنیان، بۆئه‌وه‌ی هۆش و بیربکه‌نه‌وه‌و بیرێك بکه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان.'; $TRANSLATE['30']['32']['22'] = 'جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که به فه‌رمووده‌کانی خوا یاداوه‌ری و ئامۆژگاری کرابێت، پاشان پشتی لێ هه‌ڵکربێت و گوێی پێنه‌دات، به‌ڕاستی ئێمه تۆڵه له تاوانبار‌و تاوانکاران ده‌ستێنین.'; $TRANSLATE['30']['32']['23'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا، تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ گومانت نه‌بێت له دیداری موسا‌و له‌وه‌ش که ته‌ورات له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌خشراوه به‌و، ئه‌و کاته ئێمه ته‌وراتمان کرد به ڕێنموویی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.'; $TRANSLATE['30']['32']['24'] = 'پاشان که نه‌وه‌ی ئیسرائیل خۆگری و ئارامیان کرده پیشه‌یان کردمانن به پێشه‌واو ده‌سه‌ڵاتمان پێبه‌خشین، ئه‌و کاته دڵنیایی و بڕوایه‌کی ته‌واویان هه‌بوو به ئایه‌ته‌کانی ئێمه (شایسته‌ی ئه‌و ڕێزه بوون).'; $TRANSLATE['30']['32']['25'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی (دوای ئه‌وه‌ی که بوونه چه‌نده‌ها ده‌سته و گرۆ) له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌یه‌ك جیایان ده‌کاته‌وه، چاك و خراپیان دیاری ده‌کات له‌و شتانه‌دا که‌وا ئه‌وان کێشه‌یان تێدا ده‌کرد و ڕووبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بوونه‌وه و به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['32']['26'] = 'ئایا ئه‌وه په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن له‌وه‌ی: ئێمه پێش ئه‌مان چه‌نده‌ها جیل و نه‌وه‌مان له‌ناوبردوه، به‌ناو ماڵه‌کانیاندا دێن و ده‌چن، به‌ڕاستی ئا له‌و دیمه‌نانه‌دا به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه، ئایا ئه‌وه نابیستن؟!'; $TRANSLATE['30']['32']['27'] = 'ئایا سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی چۆن ئێمه ئاوکێش ده‌که‌ین و ده‌یبه‌ین بۆ زه‌وی وزاری وشك و بێ ڕوه‌ك جا به‌و ئاوه ڕوه‌ك و گژوگیا ده‌رده‌هێنین که ماڵاتیان و خۆیشیان لێی ده‌خۆن، ئایا ئه‌وه نابینن و سه‌رنج ناده‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['32']['28'] = 'بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، ئه‌وه که‌ی ئه‌م جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمانداره پێش دێت، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['32']['29'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژی جیاکردنه‌وه و سه‌رکه‌وتنی ئیمان، باوه‌ڕهێنانی کافران هیچ سوودی نابێت بۆیان، هیچ مۆڵه‌تیشیان نادرێت (په‌شیمانییش سوودی نابێت).'; $TRANSLATE['30']['32']['30'] = 'جا تۆ ڕوویان لێ وه‌رگێڕه و گوێیان مه‌ده‌رێ، به‌ڵکو چاوه‌ڕوان به، به‌ڕاستی ئه‌وانه چاوه‌ڕوانن!!'; $TRANSLATE['30']['33']['1'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌خوا بترسه‌و به‌رده‌وام به‌له‌سه‌ر ته‌قواو پارێزکاری، هه‌رگیز ملکه‌چی بێ باوه‌ڕان و دوورووه‌کان مه‌به (که‌ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕاست وێڵت بکه‌ن، چونکه) به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['33']['2'] = 'به‌ڵکو ته‌نها شوێنی ئه‌و (ڕێنموونییانه) بکه‌وه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه به‌نیگا بۆت ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ئاگاداره به‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['33']['3'] = 'هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خوا به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ر بێت.'; $TRANSLATE['30']['33']['4'] = 'خوا دوو دڵی دروست نه‌کردووه له ده‌روونی هیچ که‌سێکدا (دوو بیروباوه‌ڕ جێی نابێته‌وه)، که‌واته هاوسه‌رانیشتان که به‌ده‌م پێیان ده‌ڵێن: (ئێوه له‌جێی دایکمانن) به‌و قسه‌یه نابنه دایکتان، ئه‌وانه‌ش به کوڕی خۆتانی ده‌زانن (له کاتێکدا ڕاستیه‌که‌ی وا نیه)، خوا حه‌ق وێژه‌و هه‌ر ئه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست، نیشانی (به‌نده‌کانی) ده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['33']['5'] = 'ئه‌و کوڕانه به‌ناوی باوکی خۆیانه‌وه ناویان به‌رن و بانگیان بکه‌ن، ئه‌وه په‌سه‌نده لای خوا، ئه‌گه‌ر باوکیانتان نه‌ده‌ناسی، خۆ برای دینیتانن، سه‌ربه ئێوه‌ن و له ئێوه‌ن (ئه‌گه‌ر دوور له‌سووکایه‌تی) هه‌ڵه‌یه‌کتان کرد ئه‌وه قه‌یناکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دڵتاندا، نیه‌تێکی ناپاک هه‌بێت بۆ سووکایه‌تی پێکردنیان ئه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی ده‌بێت، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه (له‌هه‌ڵه‌کانتان ده‌بوورێت، ئه‌گه‌ر لێی په‌شیمان بنه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['33']['6'] = 'پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نزیکتره به‌ئیمانداران له‌خودی خۆیان (واته‌ده‌بێت له‌خۆیان زیاتر خۆشیان بوێت و فه‌رمانه‌کانی له‌سه‌رو فه‌رمان و داخوازی خۆیانه‌وه‌بێت) خێزانه‌کانیشی دایکیانن (دایکی ئیماندارانن، دایکی مه‌عنه‌ویانن) خزمانیش هه‌ندێکیان له‌هه‌ندێکی تریان له‌پێشترن، له‌ققورئانی خوادا، له‌ئیمانداران و کۆچبه‌ران، مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دۆستان و خزامان و ئاشنایانی خۆتان کارێکی چاك ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و چاکه‌یه‌تان له‌نامه‌ی کرده‌وه‌کانتاندا بۆتان تۆمار کراوه.'; $TRANSLATE['30']['33']['7'] = '(بیریان بخه‌ره‌وه که ئێمه) په‌یمانمان له‌پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه په‌یمانی یه‌کتاپه‌ره‌ستی، په‌یمانی گه‌یاندنی بانگه‌وازی خوا، به‌تایبه‌ت تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه‌وسلم) و له‌نوح و ئیبراهیم و مو‌سا و عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، بێگومان په‌یمانێکی به‌هێز و بته‌ومان لێ وه‌رگرتن...'; $TRANSLATE['30']['33']['8'] = 'تا له‌ڕۆژی قیامه‌تدا، خوا پرسیار بکات له‌ڕاستگۆیان ده‌رباره‌ی ڕاستیه‌که‌یان (واته له پێغه‌به‌ران ده‌رباره‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یان)، بۆ کافرانیش سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی به‌ئێشی ئاماده‌کردووه.'; $TRANSLATE['30']['33']['9'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه یادی نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان (مه‌به‌ست جه‌نگی خه‌نده‌قه که خوای گه‌وره فریای ئیمانداران که‌وت)، کاتێك سه‌ربازانی کوفر هاتنه سه‌رتان ئێمه‌ش ڕه‌شه‌بایه‌کی به‌هێز و سه‌ربازانێکمان نارده‌سه‌ریان که نه‌تانده‌بینین، خوای گه‌وره‌بینا بوو به‌هه‌وڵ و کۆششتان (چۆن پاسه‌وانیتان ده‌کرد، چۆن ئه‌و چاڵه‌قووڵ و درێژه‌تان هه‌ڵکه‌ند هتد).'; $TRANSLATE['30']['33']['10'] = 'کاتێکیش دوژمنان له‌سه‌رو خوارتانه‌وه هاتنه سه‌رتان، کاتێکیش چاوه‌کان ئه‌بله‌ق بوون، دڵه‌کان گه‌شتبوونه گه‌روو، گومانی جۆراو جۆرتان ده‌برد به‌به‌ڵێنه‌کانی خوای گه‌وره (به‌سه‌رکه‌وتنی ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['33']['11'] = 'له‌وێدا ئیمانداران تاقی کرانه‌وه و تووشی ته‌نگانه و سه‌ختیه‌کی زۆر توند‌و به‌هێز بوون، تووشی دڵه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر سه‌خت کران.'; $TRANSLATE['30']['33']['12'] = 'کاتێکیش دووڕووه‌کان و ئه‌وانه‌ی دڵیان نه‌خۆشی گومانی تێدابوو ده‌یانوت به‌ڵێنی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ته‌نها بۆ خه‌ڵه‌تاندن بوو، هیچی تر نه‌بوو؟!'; $TRANSLATE['30']['33']['13'] = 'کاتێكیش هه‌ندێك له دووڕووه‌کان وتیان: ئه‌ی خه‌ڵکی یثریب، ئه‌مه هیچ شوێنی ئێوه نییه، بگه‌ڕێنه‌وه ناوشار، ده‌سته‌یه‌کێش له‌وان مۆڵه‌تیان له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌خواست و ده‌یانوت: ماڵه‌کانمان به‌ده‌ره‌وه‌یه (گوایه دوژمن به‌ئاسانی ده‌توانێت هه‌ڵکوتێته سه‌ری)، له‌ڕاستیدا وانییه، ماڵه‌کانیان به‌ده‌ره‌وه‌نین (دوژمن ناتوانێت زه‌فه‌ریان پێبه‌رێت)، ته‌نها ڕاکردنیان مه‌به‌سته‌و هیچی تر.'; $TRANSLATE['30']['33']['14'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر له‌شکری دوژمنان له‌چوارلای یثریبه‌و ه‌بچونایه‌ته سه‌ریان، له‌وه‌و دوا داوای جه‌نگیان لێبکرایه دژی موسوڵمانان، ئه‌وه‌ده‌چوون به‌ده‌مییه‌وه، ته‌نها که‌مێك نه‌بێت وه‌ڵامه‌که‌یان دوانه‌ده‌خست.'; $TRANSLATE['30']['33']['15'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی زووتر ئه‌وانه په‌یمانیان به‌خوای گه‌وره دابوو پشت هه‌ڵنه‌که‌نن له‌کاتی به‌ره‌نگاری دوژمن‌دا، بێگومان به‌ڵێنێك به‌خوا درابێت لێی ده‌پرسرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['33']['16'] = 'پێیان بڵێ: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رگیز ڕاکردن، سوودبه‌خش نابێت بۆتان ئه‌گه‌ر هه‌ڵبێن له مردن، یان له‌کوشتن، ئه‌وسا ته‌نها که‌مێك نه‌بێت دواناخرێن و ڕابواردن و ژیانتان زۆر که‌مووکۆتایه.'; $TRANSLATE['30']['33']['17'] = 'پێیان بڵێ: کێ هه‌یه په‌ناتان بدات له‌خواو پتانپارێزێت له تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر بییه‌وێت ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بهێنێت، یا خود کێ هه‌یه ده‌توانێت به‌ری میهره‌بانی و سۆزی بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌زه‌یی و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان پێ ببه‌خشێت، ئه‌وکاته ئیتر ئه‌وانه جگه له خوا که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانیان لێ بکات و سه‌ریان بخات.'; $TRANSLATE['30']['33']['18'] = 'به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه ده‌ناسێت که کۆسپ و ته‌گه‌ره درووست ده‌که‌ن له‌ئێوه، ئه‌وانه‌ی به براکانیان ده‌ڵێن وه‌رن بۆ لای ئێمه، (خۆتان بدزنه‌وه له سوپای ئیمانداران)، ئه‌وانه ته‌نها که‌م نه‌بێت خۆیان ناخه‌نه ناو تاڵوکه‌ی جه‌نگه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['33']['19'] = 'به‌رامبه‌ر ئێوه ده‌ست نوقاوو بێ هیمه‌تن، جا کاتێك ترس وبیمی جه‌نگیان بۆ دێت ئه‌وه ده‌یانبینێت، ته‌ماشات ده‌که‌ن، چاوه‌کانیان ده‌سوڕێته‌وه و ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت وه‌ك که‌سێك له‌ترسی مه‌رگ بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا کاتێك ئه‌و ترس و بیمه نه‌ما، زمان درێژه‌کانیان ئازارتان ده‌دن به‌قسه‌ی ڕه‌ق و ناخۆش، له‌کاتێكدا ئه‌وان چاوبرسی و به‌هه‌ڵپه‌ن بۆ پاره، ئائه‌وانه باوه‌ڕیان نه‌هێناوه، به‌و هۆیه‌وه خوا کرده‌وه‌کانیان پووچ کردنه‌وه، ئه‌وکاره‌ش هه‌میشه بۆ خوا ئاسانه.'; $TRANSLATE['30']['33']['20'] = 'ئه‌وانه هێشتا واده‌زانن که له‌شکر و گرۆ و ده‌سته‌کان نه‌ڕۆیشتوون، ئه‌گه‌ر له‌شکری گرۆکان هات، ئاوات ده‌خوازن بریا له‌ناو عه‌ره‌به بیابان نشینه‌کاندا بوونایه‌و له‌وێوه‌هه‌واڵی ئێوه‌یان بپرسیایه!! خۆ ئه‌گه‌ر له‌ناو ئێوه‌دا بوونایه‌ته‌نها که‌م نه‌بێت جه‌نگیان نه‌ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['33']['21'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا چاکترین نموونه‌ی ته‌واو ڕێك پێك ههیهتا چوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه، هه‌میشه و به‌رده‌وام یادی خوا به زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه به‌یادی ئه‌و.'; $TRANSLATE['30']['33']['22'] = 'کاتێك ئیمانداران ئه‌و هه‌موو ده‌سته و گرۆهانه‌یان بینی وتیان: ئه‌مه ئه‌وه‌یه که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڵێنی پێداوین (که‌ئاوا دژایه‌تی ئایینه‌که‌ی ده‌کرێت و کافران ودووڕووه‌کان نه‌خشه‌و پیلان ده‌کێشن بۆ ڕیشه‌که‌ن کردنی)، دیاره که خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕاستیان فه‌رموو له‌پێش هاتنیدا، بێگومان ئه‌و دژایه‌تییه باوه‌ڕو ملکه‌چی نه‌بێت هیچی تری بۆ زیاد نه‌کردن (واته‌سوورتر بوون له‌سه‌ر ئیمان).'; $TRANSLATE['30']['33']['23'] = 'مه‌ردانێکی زۆر هه‌ن له‌ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه به خوا، ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان نه‌دا لێی، جا هه‌یانه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری، هه‌شیانه چاوه‌ڕوانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردوون.'; $TRANSLATE['30']['33']['24'] = 'تا خوای گه‌وره پاداشتی ڕاسگۆیان به‌هۆی ڕاستیه‌که‌یان بداته‌وه، هه‌روه‌ها سزا‌و تۆڵه‌ی دووڕووه‌کانیش بدات ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، یان تۆبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌رده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['33']['25'] = 'خوا کافرانی تێكشکاند و گێڕانیه‌وه دواوه به‌خۆیان و کینه و بوغزیانه‌وه، هیچ جۆره خه‌یرێکیان ده‌ست نه‌که‌وت، هه‌ر خوا خۆی ئیماندارانی له‌جه‌نگ پاڕاست (هه‌ر خۆێشی به باو باران و له‌شکری تایبه‌تی کافرانی تێكشکان)، جا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا به‌هێزه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته.'; $TRANSLATE['30']['33']['26'] = 'ئه‌وانه‌ی پشتگیری قوڕه‌یشیه‌کانیان کرد له‌خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، له‌جووه‌کانی (بنی قریزة) خوای گه‌وره له قڵاکانیان دایگرتن، ترس و بیمی فڕێدایه دڵیان، تا وایان لێهات، ده‌سته‌یه‌کتان کوشتن و ده‌سته‌یه‌کیشتان به‌دیل گرتن.'; $TRANSLATE['30']['33']['27'] = 'سه‌ره‌نجام هه‌رچی زه‌وی و زار‌و ماڵ و خانوو سامانێکیان هه‌بوو خوا به‌خشی به‌ئێوه، هه‌روه‌ها شوێنی تریش که‌هێشتا تا ئێستا پێیدا نه‌ڕۆشتوون، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌ڕوات. (به‌پشتیوانی خوای گه‌وره ڕۆژێك دێت، پیلان گێڕان سه‌رشۆڕ و ڕیسوا ده‌کات وه هه‌رچی سامان و ماڵێك که به‌خیانه‌ت و فێڵ به‌ده‌ستیان هێناوه، ده‌درێته‌وه به‌خاوه‌نه‌کانی... جا ئه‌و ڕۆژه ئه‌م ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی (أحزاب)21-27 ده‌ڵێی ئه‌و ساته‌هاتووه‌ته‌خواره‌وه).'; $TRANSLATE['30']['33']['28'] = 'ئه‌پێغه‌مبه‌ر به‌هاوسه‌رانت بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها ژیانی دونیا و ڕازاوه‌یه‌که‌یتان ده‌وێت، وه‌رن با هه‌ندێك شتومه‌ك و پاره و سامانتان پێ ببه‌خشم، له‌وه‌ودواش به جوانترین شێوه ده‌ست به‌ردارتان ببم.'; $TRANSLATE['30']['33']['29'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه خوا و پێغه‌مه‌ره‌که‌ی و پاداشتی ڕۆژی قیامه‌تان ده‌وێت، ئه‌وه دڵنیا بن که خوا بۆ چاکه‌کارانتان پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ ئه‌ندازه‌ی ئاماده‌کردووه (پێغه‌مبه‌ر هه‌موو هاوسه‌رانی یه‌ك یه‌ك تاقی کرده‌وه هه‌موانیان خوا‌و پێغه‌مبه‌رو پاداشتی قیامه‌تیان هه‌ڵبژارد).'; $TRANSLATE['30']['33']['30'] = 'ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر: هه‌رکه‌س له‌ئێوه به گوناهێکی گه‌وره‌ی ئاشکرا هه‌ستێت، ئه‌وه بابزانێت که دووبه‌رابه‌ر سزا ده‌درێت، ئه‌وه‌ش له‌لای خوا زۆر ئاسانه چونکه ئێوه قه‌درو ڕێزی تایبه‌تیتان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['33']['31'] = 'ئه‌وه‌شتان فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چی خوا‌و پێغه‌مبه‌رکه‌ی بێت، کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات ئه‌وه‌دوو جار پاداشتی ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ڕزق و ڕۆزیه‌کی به‌نرخ و پیرۆزمان بۆ ئاماده‌کردووه.'; $TRANSLATE['30']['33']['32'] = 'ئه‌ی ژنانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئێوه وه‌ك هیچ ئافره‌تێکی تر نین، ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی ترسی خوا له‌دڵ و ده‌رونتاندا قسه به‌ناسكی و شێوه‌یه‌ك مه‌که‌ن، نه‌وه‌کو ئه‌وه‌ی دڵی نه‌خۆشه بووروژێت و نیازی خراپ بکات، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش قسه‌ی چاك و به‌جێ بکه‌ن (که هیچ که‌س نه‌توانێت ڕخنه‌ی لێبگرێت).'; $TRANSLATE['30']['33']['33'] = 'ئه‌ی هاوسه‌رانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) له‌ماڵه‌کانی خۆتاندا به‌سه‌نگینی و سه‌لاری بسره‌ون، زینه‌ت و جوانی خۆتان ده‌رمه‌خن وه‌کوو سه‌رده‌می نه‌فامی یه‌که‌م، نوێژه‌کانیشتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن (له‌ماڵ و سامان)، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا ته‌نها ده‌یه‌وێت هه‌موو ناپاکی و ناسازی و نادروستیه‌ك له ئێوه دوور بخاته‌وه ئه‌ی خاوخێزانی ماڵی پێغه‌مبه‌رو به‌ته‌واوی پاکتان بکاته‌وه (دوور له‌هه‌موو ناته‌واوی و قسه‌و قسه‌ڵۆکێك).'; $TRANSLATE['30']['33']['34'] = 'هه‌رچی له‌ماڵه‌کانتاندا ده‌خوێنرێته‌وه له‌قورئان و فه‌رمووده یادی بگرن و فه‌رامۆشی مه‌که‌ن و باسی بکه‌ن بۆ خه‌ڵکی، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌لوطف و وردبین و به‌ئاگایه (له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).'; $TRANSLATE['30']['33']['35'] = 'به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).'; $TRANSLATE['30']['33']['36'] = 'بۆ هیچ پیاوێکی ئیماندار یان ژنێکی ئیماندار، نیه کاتێک که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بڕیاری شتێک بده‌ن ئه‌وان سه‌رپشک بن (له ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره، چونکه) ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بکات له فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ئه‌وه ئیتر به ئاشکرا گومڕاو سه‌رلێشێواوه.'; $TRANSLATE['30']['33']['37'] = 'تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) کاتێ به‌و که‌سه‌ی که (زید) هو خوا نیعمه‌تی ئیمانی پێبه‌خشیوه، تۆش نیعمه‌تی ئازادیی و په‌روه‌رده‌ت له نزیکی خۆته‌وه پێداوه ده‌ڵێت: هاوسه‌ری خۆت بهێڵه‌ره‌وه لای خۆت که (زه‌ینه‌ب)ه، له خوا بترسه‌و (ته‌ڵاقی مه‌ده)، وه شتێک له دڵ و ده‌روونی خۆتدا ده‌شاریته‌وه که خوا ده‌یه‌وێت ئاشکرای بکات، له خه‌ڵکی ده‌ترسیت، (له‌به‌ر ئه‌وه) کاتێ که زه‌ید خواستی و بوو به هاوسه‌ری (پاشان ڕێک نه‌که‌وتن و جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق که‌وه‌ته نێوانیان)، ئێمه (زه‌ینه‌ب)مان له تۆ ماره‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ جێپێلێژبوون و دڵته‌نگییه‌ک بۆ ئیمانداران دروست نه‌بێت، له هێنانی هاوسه‌رانی به‌ناو کوڕیان کاتێک که پێشتر هاوسه‌رو حه‌ڵالیان بوون، فه‌رمانی خواش ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['33']['38'] = 'هیچ گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ک له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر نیه له به‌رانبه‌ر کارێکه‌وه که خوا خستوویه‌ته سه‌رشانی، (وه ئه‌م جۆره گۆڕانکاریانه) به‌رنامه‌ی خوایه‌و له پێغه‌مبه‌ران و قه‌ومه پێشووه‌کانیشدا ڕوه‌یداوه (که عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕیان ڕاستکردووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕامیاریه‌کانیشیان به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی خوا سازدراوه)، به‌رده‌وامیش فه‌رمانه‌کانی خوا به‌وردی و ڕێکوپێکی ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['33']['39'] = 'ئه‌وانه‌ی که په‌یامه‌کانی خوا ده‌گه‌یه‌نن، وه له‌و ده‌ترسن و جگه له‌و له هێچ که‌سی تر ناترسن، خوا خۆی به‌سه که پاداشتی (چاکه‌کاران بداته‌وه‌و له بێ باوه‌ڕانیش بپرسێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['33']['40'] = 'محمد وه‌نه‌بی باوکی هیچ که‌س له پیاوانتان بێت به‌ڵکو پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و دواهه‌مینی پێغه‌مبه‌رانه، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش خوا به هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['33']['41'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه زۆر زۆر یادی خوا بکه‌ن (هه‌میشه ناوی پیرۆزی ئه‌وتان له‌یاد بێ له دڵ و ده‌روونتانا جۆش بخواو بێته سه‌ر زارتان).'; $TRANSLATE['30']['33']['42'] = 'وه (ته‌سبیحات) و ستایشی بکه‌ن له به‌یانیان و ده‌مه‌و ئێواراندا.'; $TRANSLATE['30']['33']['43'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته خۆی (صلوات) و ڕه‌حمه‌تی خۆیتان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ ده‌که‌ن) بۆ ئه‌وه‌ی له تاریکستانه‌کان ده‌رتان بکات و ڕزگارتان بکات وه بتانخاته ناو نوورو ڕووناکی (دینداریه‌وه له دنیادا، وه به‌هه‌شتی به‌رینی له قیامه‌تدا، جا ئه‌و په‌روه‌ردگاره) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بۆ ئیمانداران به‌ڕه‌حم و میهره‌بان و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['33']['44'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ش که به‌دیداری شاد ده‌بن، به سه‌لام کردن پێشوازیتان لێ ده‌کات وه پاداشتی زۆر به‌نرخ و پیرۆزی بۆ ئاماده کردوون.'; $TRANSLATE['30']['33']['45'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه تۆمان ڕه‌وانه کردووه که شایه‌ت بیت (به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلامه‌وه له په‌یامی خوات پێ ڕاگه‌یاندوون) وه مژده به‌خشیت (به ئیمانداران به‌وه‌ی که ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌هه‌شتی به‌رین چاوه‌ڕێیانه) هو ترسێنه‌ریشیت (بێ باوه‌ڕان ده‌ترسێنیت له خه‌شم و قینی خوا‌و دۆزه‌خ).'; $TRANSLATE['30']['33']['46'] = 'هه‌روه‌ها بانگه‌واز ده‌که‌ی بۆلای خوا له‌سه‌ر مۆڵه‌تی ئه‌و، چرایه‌کی ڕووناکیشی (بۆ سه‌رجه‌م سه‌رگه‌ردانان).'; $TRANSLATE['30']['33']['47'] = '(به‌رده‌وام) مژده بده به ئیمانداران، که له‌لایه‌ن خواوه ڕێز و قه‌درێکی زۆریان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['33']['48'] = 'ملکه‌چ و فه‌رمانداری کافر‌و دووڕووه‌کان مه‌به گوێ مه‌ده به‌و یازارو ناخۆشیانه‌ی (که پێشی ده‌هێنن بۆ خۆت و بانگه‌وازه‌که‌ت)، هه‌میشه پشت به‌خوا ببه‌سته، ته‌نها خواش به‌سه که پشتیوان و یاریده‌ده‌ربێت.'; $TRANSLATE['30']['33']['49'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌رئافره‌تانی ئیماندارانتان ماره‌کرد، له‌وه‌ودوا جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاقدانتان پێش ئه‌وه‌ی بچنه لایان، ئه‌وه هیچ (عـــدة)و ماوه‌یه‌کیان ناوێ تا حیسابی بۆ بکه‌ن و (ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی ناوێ بۆ ئه‌وه‌ی شوو بکات به یه‌کێکی تر)، (له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) هه‌ندێك دیاریان پێشکه‌ش بکه‌ن و به جوانی ده‌ستبه‌رداریان ببن.'; $TRANSLATE['30']['33']['50'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) ئێمه ئه‌و هاوسه‌رانه‌تمان بۆ حه‌ڵاڵ کردویت که ماره‌ییت پێ به‌خشیون، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که که‌نیزه‌کی تۆن و له جه‌نگدا به‌دیل گیراون (له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌نیزه‌ك دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی سروشتی بووه، ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌جۆره‌ها شێوه هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه دیارده‌یه داوه)، هه‌روه‌ها کچه مامه‌کانت، کچه پووره‌کانت، کچه خاڵه‌کانت، کچی ئه‌و پوورانه‌ت که کۆچیان کرد له ته‌ک تۆدا، وه هه‌ر ئافره‌تێکی بڕوادار که ئه‌گه‌ر ویستی خۆی پێشکه‌شی پێغه‌مبه‌ر بکات، وه پێغه‌مبه‌ریش ویستی ماره‌ی بکات، که ئه‌مه‌یان تایبه‌تی تۆیه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم) نه‌ك ئیمانداران، ئێمه ڕێ و شوێنمان بۆ ئه‌وان (واته ئیمانداران) ڕوونکردۆته‌وه به‌رانبه‌ر هاوسه‌ران و که‌نیزه‌کانیان (ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه که:) هیچ دڵته‌نگی و غه‌مبارییه‌ك ڕووت تێ نه‌کات (وابزانی که تۆ له سنوور ده‌رچوویت به‌وه‌ی که له چوار هاوسه‌ر زیاترت هه‌یه) هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (بۆ ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['33']['51'] = 'هه‌رکامێکیان لابخه‌یت (له هاوسه‌رانت) یا هه‌رکامێکیان نزیک بکه‌یته‌وه، یاخود ئه‌وه‌یان که بته‌وێت و ئه‌وه‌یان که وازت لێ هێنابێ، پێی گونهبار نابیت (چونکه تۆ سته‌مکار نیت) ئا به‌م شێوه‌یه (خوای میهره‌بان ئه‌م بارودۆخه خێزانییه‌ی پێغه‌مبه‌ر باس ده‌فه‌رموێت) تا (خێزانه‌کانت) دڵیان پێی ئارام بگرێت (چونکه ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه‌ی که له‌سه‌ر شانی پێغه‌مبه‌ره، ئه‌وه ده‌خوازێت که جۆره سه‌ربه‌ستییه‌کی هه‌بێت)، هاوسه‌رانیش غه‌م و خه‌فه‌ت نه‌خۆن و (وابزانن که پێغه‌مبه‌ره لێیان زویره) وه هه‌مووان ڕازی بن به‌و بارودۆخه خێزانییه‌ی که بۆ پێغه‌مبه‌ر له‌بار و گونجاوه، خا خۆی ده‌زانێ که چی له دڵه‌کاندا حه‌شار داوه، بێگومان هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا زانا و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['33']['52'] = 'له‌مه‌ودوا هێنانی ئافره‌تانی تر بۆ تۆ حه‌ڵاڵ نیه، یان واز هێنان له هه‌ندێکیان، تا هاوسه‌رانی تر بخه‌یته جێیان، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ته‌وێ بیانخیته جێگه‌ی هاوسه‌رانت سه‌رسام بیت له ڕێك و پێکییان جگه که‌نیزه‌ك، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا چاودێری هه‌موو شتێك ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['33']['53'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چن بۆ سه‌ردانی ماڵه‌کان پێغه‌مبه‌ر مه‌گه‌ر مۆڵه‌تتان بدرێت و مۆڵه‌ت بخوازن، (ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت دران بۆ نانخواردنێك) چاوه‌ڕێی پێگه‌یشتنی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر پێنه‌گه‌یشتبوو (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که زوو مه‌چن که هێشتا خواردنه‌که پێنه‌گه‌یشتووه)، به‌ڵام بانگ کران ئه‌وه بچنه ژووره‌وه، خۆتان به گفتوگۆوه سه‌رگه‌رم مه‌که‌ن، چونکه ئه‌و کاره‌تان پێغه‌مبه‌ر ئازار ده‌دات (هه‌رچه‌نده) شه‌رمتان لێده‌کات و (داوای چوونه ده‌ره‌وه‌تان لێ‌ناکات، بێگومان) خوا شه‌رم له (ڕاگه‌یاندنی) حه‌ق و دروستی ناکات خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێکی پێویستان (له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرد) له پشتی په‌رده‌وه داوای لێبکه‌ن، ئا ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره چاکتر و پاکتره بۆ دلی ئیوه و ئه‌وانێش، بێگومان هیچ کات بۆتان نیه ئازار‌و دڵته‌نگی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا پێش بێنن، هه‌رگز بۆتان نیه هاوسه‌رانی دوای خۆی به هیچ جۆرێك ماره بکه‌ن چونکه ئه‌و کاره‌تان لای خوا زۆر گه‌وره‌یه‌و (زۆر نابه‌جێیه، چونکه ئه‌وان دایکتانن، دایکیش له ڕۆڵه‌ی حه‌رامه).'; $TRANSLATE['30']['33']['54'] = 'ئه‌گه‌ر شتێك ده‌رببڕن و ئاشکرای بکه‌ن یان بیشارنه‌وه‌و ده‌ری نه‌بڕن، ئه‌وا بێگومان خوا به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه (نهێنی و ئاشکرا لای ئه‌و زاته چوون یه‌که).'; $TRANSLATE['30']['33']['55'] = '(ئافره‌تان) چاوپۆسییان لێده‌کرێت و قه‌یناکا باوانیان بیانبینن، یان کوڕه‌کانی خۆیان، یان براکانیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌یان (که ئیشیان بۆ ده‌که‌ن له ماڵدا)، یان ئه‌وکه‌سانه‌ی که له ماڵه‌کانیاندا ده‌ژین، له خوا بترسن (ئه‌و سنوورانه‌ی که بۆی داناون مه‌یشکێنن)، بێگومان خوا شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['33']['56'] = 'به‌ڕاستی خوا‌و فرێشتهکانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['33']['57'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی ئازاری خوا‌و پێغه‌مبه‌ه‌که‌ی ده‌ده‌ن (مه‌به‌ست ئازاردانی پێغه‌مبه‌ره صلی الله علیه وسلم) یان ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن و کوفر ده‌که‌ن و جوێنی پێده‌ده‌ن) خوا نه‌فرینی لێکردوون له دونیا‌و قیامه‌تدا سزایه‌کی زۆر خه‌جاڵه‌تئاوه‌رو سه‌رشۆڕکه‌ریشی بۆ ئاماده کردوون.'; $TRANSLATE['30']['33']['58'] = 'ئه‌وانه‌ش که ئازاری پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار ده‌دن بێئه‌وه‌ی تاوانێکیان ئه‌نجامدابێت، ئه‌وانه بوختان و گوناهو تاوانێکی ئاشکرا ده‌گرنه ئه‌ستۆ.'; $TRANSLATE['30']['33']['59'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) به هاوسه‌رانت و کچه‌کانت و ئافره‌تانی ئیماندار بڵێ: که به پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن ئه‌وه له‌بارترین شته که پێی بناسرێن، تا ئازار نه‌درێن و (توشی گیروگرفت نه‌بن)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه (له که‌م و کووڕی ڕابوردووتان خۆش ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['33']['60'] = 'ئه‌گه‌ر دووڕووه‌کان و دڵ بیماره‌کان و پڕوپاگه‌نده‌چیه‌کان له مه‌دینه‌دا کۆڵ نه‌ده‌ن، مۆڵه‌ت و هانی تۆ ده‌ده‌ین که تۆڵه‌یان لێ بسێنیت، (له‌وه‌ودوا زۆربه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر بکه‌یت)و که‌مێکیان نه‌بێت له شاردا نه‌میننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['33']['61'] = '(ئه‌وانه) نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین، ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و ده‌بێت بکوژرێن، (چونکه له خراپه‌و پیلان و تاوان و کوشتن و دزی و درۆزنی زیاتر هیچیان لێ نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['33']['62'] = '(دژایه‌تی ئه‌و دووڕووانه) له‌به‌رنامه‌ی خوادایه‌و له ڕابوردووشدا ئه‌نجامدراوه، هه‌رگیز گۆڕانکاری نابینی له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا.'; $TRANSLATE['30']['33']['63'] = 'خه‌لکی پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ڕۆژی قیامه‌ت (که‌ی به‌رپا ده‌بێت) پێیان بڵێ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر: (کاتی به‌رپابوونی) هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێ، جا تۆ چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت زۆر نزیکیش بێت.'; $TRANSLATE['30']['33']['64'] = 'بێگومان ئه‌و خوایه نه‌فرینی کردوه له کافره‌کان (له ڕۆژه قیامه‌تیشدا) دۆزه‌خێکی زۆر گه‌رمی بۆ ئاماده کردوون.'; $TRANSLATE['30']['33']['65'] = 'بۆ هه‌میشه تیایدا ده‌بێ بژین، له‌وێش نه پشتیوانێك شکده‌به‌ن فریایان بکه‌وێت نه که‌سێك ڕزگاریان بکات.'; $TRANSLATE['30']['33']['66'] = 'ڕۆژێك دێت ڕوخساریان ئه‌م دیودیوی پێده‌کرێت له‌ناو ئاگردا (تا چاك ببرژێن و بسوتێن) (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن): ئای خۆزگه فه‌رمانبه‌رداری خوا بووینایه، گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بووینایه.'; $TRANSLATE['30']['33']['67'] = '(هه‌روه‌ها) ده‌ڵێن: ئێمه ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاغا‌و گه‌وره‌کانمان بووین، هه‌ر ئه‌وان ڕێگه‌و ڕێبازی (ڕاستیان) له ئێمه شێوان و ون کرد (خوا ڕسوایان ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['33']['68'] = 'په‌روه‌ردگارا: دووبه‌رابه‌رو دوو جه‌ندابه سزای ئه‌وان بده‌و نه‌فرینێکی زۆر بێئه‌ندازه‌یان لێ بکه.'; $TRANSLATE['30']['33']['69'] = 'ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه: وه‌کو ئه‌وانه مه‌بن که ئازاری موسایان دا (تۆمه‌تیان بۆ دروستکرد، بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ست) خوای گه‌وره‌ش (له‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌یان) پاڕاستی و پاکیی ئاشکرا کرد وه ئه‌و لای خوا زۆر به‌ڕێزو ئازیزه.'; $TRANSLATE['30']['33']['70'] = 'ئه‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکاربن، هه‌میشه قسه و گوفتاری به‌جێ و به‌سوود بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['33']['71'] = '(ئه‌وسا ئیتر) کرده‌وه‌کانتان چاك و به‌جێ و په‌سه‌ند ده‌کات، له گوناهه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بێت، ئه‌وه ئیتر سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌راز‌یه‌کی بێ ءه‌ندازه‌و بێ سنووری به‌ده‌ست هێناوه.'; $TRANSLATE['30']['33']['72'] = 'ئێمه ئه‌مانه‌تی (عه‌قیده و بیروباوڕ، ئه‌مانتی سه‌رپشکیمان) نیشانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و کێوه‌کان دا، (یاخود پێشنیارمان کرد که ئێوه هه‌ڵگری ئه‌م ئه‌مانه‌ته بن)، به‌ڵام هه‌مووان ده‌ستیان پێوه‌ناو ترسان لێی (هه‌ر پێیان چاك بوو ئاوا (مسیر بن، سه‌رپشك نه‌بن) که‌چی ئاده‌میزاد هه‌ڵیگرت و گرتیه ئه‌ستۆی، به‌ڕاستی زۆر سته‌مکار و نه‌فام بوو (ئه‌گه‌ر زۆرینه ڕه‌چاو بکه‌ین).'; $TRANSLATE['30']['33']['73'] = 'تا خوا سزای پیاوان و، وه ئافره‌تانی دووڕوو، وه هاوه‌ڵپه‌رستان له پیاوان و له ئافره‌تان بدات، هه‌روه‌ها ته‌وبه‌و په‌شیمانی له پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار وه‌رده‌گرێت، بێگومان خوای گه‌وره (بۆ ئه‌وان) زۆر لێخۆش‌بوو و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['34']['1'] = 'سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر هه‌مووی، ئه‌و خاوه‌نێتی، ستایش و سوپاس له قیامه‌تدا (له به‌هه‌شتدا) هه‌ر پێشکه‌ش به‌و ده‌کرێت، ئه‌و (خوایه) زۆر دانا‌و ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['34']['2'] = 'ده‌زانی چی ده‌چێ به‌ناخی زه‌ویداو چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چیش پیایدا به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌و زاته زۆر میهره‌بان و لێخۆشبووه (به‌نیسبه‌ت ئیمانداران و ته‌وبه‌کارانه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['34']['3'] = 'ئهوهانهی کافر‌و حه‌قپۆشن ده‌ڵێن: قیامه‌ت هه‌ر نایه‌ت و نامانگاتێ، (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: (وانیه) ئه‌رێ!! سوێند به په‌روه‌ردگارم هه‌ر یه‌خه‌تان ده‌گرێت (چونکه ئه‌و زاته) زانایه به نهێنی و شاراوه‌کان و (هه‌ر خۆی ده‌زانێ که‌ی به‌رپای ده‌کات)، به‌قه‌ده‌ر ئه‌تۆمێك له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ناتوانێتله‌و په‌نهان بێت، وه له‌وه‌ش بچووکتر بێت یان گه‌وره‌تر (چونکه هه‌موو شتێك) له کتێبی تایبه‌تیدا ڕوون و ئاشکرایه (لوح المحفوظ)دا که وه‌ك ده‌سگایه‌کی کۆمپیوته‌ری وایه، هه‌موو شتێك تۆماره).'; $TRANSLATE['30']['34']['4'] = 'ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر بۆ ئه‌وانیش لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزوی ناسك و نازدار (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['34']['5'] = 'ئه‌وانه‌ش که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن تا به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن له ڕێگه‌ی په‌یامی ئێمه‌داو خه‌ڵکی وێڵ ده‌که‌ن له به‌رنامه‌ی ئێمه، ئه‌وانه سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆر به‌ئێش و پڕ ئازاریان بۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['34']['6'] = 'ئه‌وانه‌ی که زانستی و زانیاریان هه‌یه (چ زانستییه ئایینیه‌کان وه‌ك گاوڕو جوو یان ئه‌وانه‌ی ڕۆده‌چن له‌زانستیه مادییه‌کانا) چاك ده‌زانن که ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت ڕه‌وانه‌کراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، هیدایه‌تبه‌خشه‌و ڕێنمونی به‌خشه بۆ ڕێبازی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شایه‌سته‌ی سوپاس و ستایش.'; $TRANSLATE['30']['34']['7'] = 'بێ بڕواکان (به‌گاڵته‌پێکردنه‌وه) ده‌ڵێن: ئایا پیاوێکتان پێبناسێنین که هه‌واڵتان ده‌داتێ، که کاتێك پارچه پارچه بوون و هه‌لا هه‌لا بوون له توێی خاک‌دا، ئێوه سه‌رله‌نوێ دروستده‌کرێنه‌وه!!.'; $TRANSLATE['30']['34']['8'] = 'ئایا درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستی، یا شێت بووه؟! (نه‌خێر..!!) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی و قیامه‌ت نیه، له سزای سه‌ختا ده‌بێ ژیان به‌رنه‌سه‌ر (چونکه له‌دنیادا) زۆر گومڕاو سه‌رلێشێواوبوون.'; $TRANSLATE['30']['34']['9'] = 'ئایا ئه‌وه نابینن چی ده‌وری داون له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، سه‌رنجی به‌رده‌میان ناده‌ن؟! ئاوڕێك لو دواوه ناده‌نه‌وه؟! ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له ناخی زه‌ویدا نوقمیان ده‌که‌ین، یان پارچه‌یه‌کیان له ئاسمانه‌وه به‌سه‌ردا به‌رده‌ده‌ینه‌وه، ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌دا نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرا هه‌یه بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ك که دڵی لای خوا بێت و هۆشی لای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وبێت.'; $TRANSLATE['30']['34']['10'] = '(ئێمه) ڕێزێك و بایه‌خێکی زۆرمان به‌خشیوه به داود (فه‌رمانمان داوه که): ئه‌ی کێوه‌کان و باڵنده‌کان (ته‌سبیحات و سرودی ستایشی) له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کردووه (وه‌کو (معجزة)یه‌ك تا پێداویستیه‌کانی به ئاسانی لێ دروست بکات).'; $TRANSLATE['30']['34']['11'] = '(هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێدا) که قه‌ڵغانی ده‌ره‌دامان دروست بکات، ئه‌ڵقه‌کانی به‌ڕێک و پێکی ڕێك بخات و له یه‌کیان تێهه‌ڵکێش بکات، (نه زۆر ته‌نك بێت و به‌رگه نه‌گرێت، نه زۆر سه‌نگین بێت و هه‌ڵگری بێزار بکات)، (هه‌روه‌ها فه‌رمانمان پێ دان): کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاشبن که من بینام به کار‌و کرده‌وه‌تان.'; $TRANSLATE['30']['34']['12'] = 'بۆ سوله‌یمانیش بامان خسته ژێر فه‌رمانیه‌وه، به‌یانیان یه‌ك مانگه ڕێ ده‌ڕۆیشت و ئێواران یه‌ك مانگه ڕێ ده‌هاته‌وه، کانی مسیشمان بۆ توانده‌وه، له په‌رییانیش هه‌ندێکمان بۆ ڕاهێنا که له‌به‌رده‌ستیدا کار بکه‌ن به مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاری، جا ئه‌وه‌ی له فه‌رمانی ئێمه ده‌رچێت سزای دۆزه‌خی پێ ده‌چێژێت.'; $TRANSLATE['30']['34']['13'] = 'سوله‌یمان هه‌رچی بویستایه، په‌رییه‌کان بۆیان دروست ده‌کرد، له شوێنی خوا په‌رستی و په‌یکه‌رو حه‌وزو مه‌نجه‌ڵی گه‌وره‌ی به‌جۆرێك که له جێگه‌ی خۆی دامه‌زراوه‌و ناجوڵێت. ئه‌ی نه‌وه‌و شوێنکه‌وتوانی داوود: ئێوه به کردار‌و گوفتار سوپاسگوزاربن، هه‌رچه‌نده که‌مێك له به‌نده‌کانم سوپاسگوزارن.'; $TRANSLATE['30']['34']['14'] = 'کاتێ که بریاری مردنی (سوله‌یمانماندا، په‌رییه‌کان نه‌یانزانی که مردووه)، تا مۆرانه گۆچانه‌که‌ی کلۆر کرد، کاتێ که که‌وت ئه‌وسا په‌رییه‌کان بۆیان ده‌رکه‌وت که ئه‌گه‌ر غه‌یب زان و نهێنیزان بوونانیه ئاوا له کار‌و فرمانی ناخۆشدا به‌رده‌وام نه‌ده‌بوون، (هه‌ر که زانیان سوله‌یمان وه‌فاتی کردووه ده‌ستیان له کار هه‌ڵده‌گرت).'; $TRANSLATE['30']['34']['15'] = 'به‌ڕاستی بۆ خه‌ڵکی سه‌به‌ء له‌شوێنه‌واریاندا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی خوا هه‌یه)، باخی زۆر گه‌وره‌له‌لای ڕاست و چه‌پی ناوجه‌که‌یاندا خه‌مڵی بوو، (مۆڵه‌ت درابوون که): بخۆن له‌ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارتان و سوپاسگوزاری بن، وڵاتێکی خۆش و ئاوه‌دان و په‌روه‌ردگارێکی لێخۆش‌بوو و لێبورده‌تان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['34']['16'] = '(به‌ڵام ئه‌مان له‌باتی شوکرانه‌بژێری و خواپه‌ره‌ستی) پشتیان هه‌ڵکردو (به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌نه‌چوون)، ئێمه‌ش لافاوێکی وێرانکه‌رمان بۆ ناردن، (که‌باخ و بێستانی کاولکردن) له‌جیاتی ئه‌و دوو باخه‌گه‌وره‌یه‌دوو باخی دڕکاوی به‌روبووم تاڵ و دره‌ختی بێبه‌رو که‌مێك دره‌ختی (سدر)یش که‌به‌روبوومێکی که‌می هه‌یه، پێمان به‌خشین.'; $TRANSLATE['30']['34']['17'] = '(ئه‌و بارودۆخه‌ی که به‌سه‌ریاندا هات) ده‌رئه‌نجامی بێئیمانی و کافرێتیاندا بوو، مه‌گه‌ر ئێمه تۆڵه هه‌ر له کافران ناسێنین؟!).'; $TRANSLATE['30']['34']['18'] = '(له‌وه‌ودوا) ئێمه له نێوان ئه‌وان و ئه‌و شوێنه‌دا که به‌ره‌که‌تمان به‌سه‌ردا ڕژاندبوون دێهات و ئاوه‌دانی ئاشکرا هه‌بوون، که به‌بێ ماندوبوون ئه‌و سه‌فه‌رانه‌یان ده‌کرد له نێوان شام و یه‌مه‌ندا) ماوه‌ی نێوان دێهاته‌کانیان ده‌بڕی به ئاسانی و بێ ماندوبوون، وه (پێمان وتبوون، ده سه‌فه‌رو بازرگانی بکه‌ن)، بڕۆن چه‌نده‌ها شه‌و و ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ترس و بیمتان هه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['34']['19'] = '(که‌چی له‌و نازو نیعمه‌ته‌ش بێزار بوون‌و) وتیان: په‌روه‌دگارا نێوانی ڕێگه‌و سه‌فه‌ره‌کانمان له‌یه‌ك دوور بخه‌ره‌وه، (به‌م داخوازییه‌یان) سته‌میان له خۆیان کرد ئێمه‌ش کردمانن به داستان و باسی سه‌رزاری خه‌ڵکی، وه پاجه پارچه‌مان کردن، به‌ڕاستی ئا له‌و)ڕووداو حاڵه‌تانه‌دا) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که خۆگربن له‌کاتی ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا، وه سوپاسگوزاربن له کاتی خۆشی‌دا (وه هه‌وڵ بده‌ن وه‌کو ئه‌و قه‌ومه ناله‌باره بیانووگره نه‌بن).'; $TRANSLATE['30']['34']['20'] = 'له ڕاستیدا گومانی شیتان به‌ڕاست ده‌رچوو به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره که‌سانه (که وتبووی: ده‌بینی زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزار نابن) بێ په‌روا شوێنی که‌وتن، جگه له ده‌سته‌یه‌ك له بڕواداران.'; $TRANSLATE['30']['34']['21'] = 'جا وه‌نه‌بێ (ئیبلس) هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌سه‌ریاندا بێت، به‌ڵکو ئێمه (ویستومانه) که کێ باوه‌ڕی به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی هه‌یه‌و کێش له‌شك و گوماندایه ده‌ربکه‌وێت، (دڵنیابه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) که‌په‌ره‌ردگاری تۆ ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکداو هیچ شتێکی لێ بزر نابێت.'; $TRANSLATE['30']['34']['22'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: با هاناو هاوار ببه‌ن بۆ ئه‌و شتانه‌ی که له‌جیاتی خوا (ده‌یانپه‌رستن)!! (ئه‌وانه) خاوه‌نی بچوکتر له ئه‌تۆمێك نین نه له ئاسمانه‌کان، نه له زه‌ویدا، وه‌هیچ هاوبه‌شی و هاوکاریه‌کیشیان نیه تیایاندا، ده‌سه‌ڵاتی هیچ پشتیوانی و یارمه‌تیه‌کیشیان نیه.'; $TRANSLATE['30']['34']['23'] = 'هیچ تکاو پاڕانه‌وه‌یه‌ك سودی نیه لای (خوا) مه‌گه‌ر خۆی مۆڵه‌ت بدات هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ئیتر (ئه‌وانه‌ی تکاکارن و ئه‌وانه‌ش که تکایان بۆ ده‌کرێت دڵیان دێته‌وه جێ و هۆشیان پیادێته‌وه و له‌یه‌کتر ده‌پرسن): په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی به‌چی دا‌و چی فه‌رموو: (له وه‌ڵامیاندا) ده‌ڵێن: حه‌ق و ڕاست و دروست، به‌ڕاستی ئه‌و (په‌روه‌ردگاره) زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['34']['24'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به هاوه‌ڵپه‌رستان) بڵێ: کێ ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا (ئه‌گه‌ر به‌هۆی سپڵه‌ییانه‌وه وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه تۆ) بڵێ: (مه‌گه‌ر هه‌ر) زاتی الله (نیه ڕۆزیبه‌خش)، ئه‌وسا پێیان بڵێ: بێگومان ئێمه، یا ئێوه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (ڕاست و دروستی) هیدایه‌تین، یاخود له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچووین!! (خۆتان ببنه دادوه‌ر).'; $TRANSLATE['30']['34']['25'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئێوه پرسیارتان لێناکرێت ده‌رباره‌ی گوناگی ئێمه، ئێمه‌ش پرسیارمان لێناکرێت ده‌رباره‌ی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (هه‌رکه‌س به‌رپرسی کار‌و کرده‌وه‌و بیروباوه‌ڕی خۆیه‌تی).'; $TRANSLATE['30']['34']['26'] = 'پێیان بڵێ: (ڕۆژێك دێت) په‌روه‌ردگارمان هه‌موو لایه‌کمان کۆده‌کاته‌وه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی جیامان ده‌کاته‌وه، (باوه‌ڕداران بۆ به‌هه‌شت و به‌خته‌وه‌ری، کافر‌و هاوه‌ڵپه‌ره‌ستان بۆ دۆزه‌خ و ده‌ردی سه‌ری)، (ئه‌و ڕۆژه) ئه‌و زاته هه‌ر خۆی دادوه‌ری دادپه‌روه‌ره‌و زانای بێسنووره.'; $TRANSLATE['30']['34']['27'] = '(دووباره پێیان) بڵێ: ئاده‌ی ئه‌وه‌انه‌م نیشان بده‌ن که دابووتانه پاڵ خوا‌و به هاوبه‌شی ئه‌وتان داده‌نا، هه‌رگیز کاری وا ڕه‌وا نیه، به‌ڵکو ئه‌و خوایه، زۆر باڵاده‌ست و دانایه (به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستی به هاوه‌ڵ نیه).'; $TRANSLATE['30']['34']['28'] = 'ئێمه تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نه‌بێ که بۆ هه‌موو خه‌ڵکی ببیته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['34']['29'] = '(بێبڕواکان) ده‌ڵێن: (باشه) که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه (قیامه‌ت و زیندوبونه‌وه) دێته دی ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['34']['30'] = 'پێیان بڵێ: کاتێك دێت که ناتوانن نه تاوێك دوا بکه‌ون نه تاوێك پێش بکه‌ون (به‌ڵکو له‌کاتی خۆیدا ئاماده ده‌کرێن).'; $TRANSLATE['30']['34']['31'] = 'ئه‌وانه‌ی که بێبڕوان ده‌ڵێن: هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌م قورئانه‌و به‌و (کتێبانه‌ش) ناکه‌ین که پێش ئه‌م (ڕه‌وانه کراوه)، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌بینی (له ڕۆژی قیامه‌تدا) چۆن سته‌مکاران وه‌ستێنراون له‌به‌رده‌م (دادگای) په‌روه‌ردگاریاندا قسه ده‌ڵێن به یه‌کترو (یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن)، لاوازکراوه‌کان به زۆردار‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئێمه باوه‌ڕدار ده‌بووین.'; $TRANSLATE['30']['34']['32'] = 'ده‌سه‌ڵاتدارو زۆرداره‌کانیش به‌لاوازکراوو ژێرده‌سته‌کان ده‌ڵێن: بۆچی ئێمه ڕێگه‌ی هیدایه‌تمان لێبهستبوون و نه‌مانده‌هێشت دوای ئه‌وه‌ی که بۆتان هاتبوو؟! نا، وا نیه، خۆتان تاوانبار‌و تاوانکارن.'; $TRANSLATE['30']['34']['33'] = '(دووباره) لاوازکراو ژێرده‌سته‌کان به زۆردار‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: نا، وانیه، به‌ڵکو پیلان و نه‌خشه‌ی شه‌وانه ڕۆژ بوو که فه‌رمانتان پیاده‌داین که بڕوامان به خوا نه‌بێ و (شوێنی ڕێگه‌و ڕێبازی نه‌که‌وین)، هاوه‌ڵی بۆ بریار بده‌ین، (پاشان هه‌موان) په‌شیمانی له ده‌رونیاندا ده‌شارنه‌وه (به‌تایبه‌تی کاتێك که) ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یان بینی که بۆیان ئاماده‌یه، (ئه‌وسا ئیتر) کۆت و زنجیرمان کرده گه‌ردنی ئه‌وانه‌ی که بێ‌بڕوا بوون، مه‌گه‌ر پاداشتیان له‌بری کار‌و کردوه‌کانیان نیه؟!.'; $TRANSLATE['30']['34']['34'] = '(ئێمه) بۆ هه‌ر شوێنێك (پێغه‌مبه‌رێکی) بێدارخه‌ره‌وه‌مان نه‌ناردووه، خۆشگوزه‌رانان نه‌یانووتبێ: ئێمه بڕوامان به‌م (بیروباوه‌ڕه) نیه که به‌ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه!!.'; $TRANSLATE['30']['34']['35'] = 'هه‌روه‌ها وتوویانه: ئێمه سامان و نه‌وه‌ی زۆرترمان هه‌یه (له‌ئیمانداران، دیاره که خوا ئێمه‌ی خۆش ده‌وێت!!)، ئێمه (له قیامه‌تدا) سزا‌و ئه‌شکه‌نجه نادرێین!!.'; $TRANSLATE['30']['34']['36'] = '(پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وه، په‌روه‌ردگاری منه که ڕزق و ڕۆزی زۆر ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌سێك که بیه‌وێ، یان که‌می ده‌کاته‌وه‌و ته‌نگی ده‌کاته‌وه (بێگومان هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به (نهێنی کاره‌کانمان) نازانن و په‌ی پێ نابه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['34']['37'] = '(له‌ڕاستیدا) نه ماڵتان و، نه نه‌وه‌تان شتێك نین که ببنه هۆی نزیکبوونه‌وه‌تان له ئێمه، (یا ڕازیبوونی ئێمه لێتان)، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجامده‌ده‌ن (ئه‌وانه نزیکن له ئێمه‌وه‌و ڕێزیان لای ئێمه هه‌یه) ئا ئه‌وانه پاداشتیان چه‌ند به‌رابه‌ره به‌هۆی کرده‌وه‌ی چاکیانه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش له کۆشك و ته‌لاره‌کانی (به‌هه‌شتدا) به ئاسودیی و ئارامیی و خۆشیی، ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['34']['38'] = 'ئه‌وانه‌س که هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌ن (تا به‌ربه‌ست بخه‌نه ڕێی) ئایه‌ته‌کان ئێمه، ئا ئه‌وانه بۆ ناو سزا‌و ئازار ڕاپێچ ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['34']['39'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌رکه‌س له به‌نده‌کانی یا لێی ده‌گرێته‌وه، ئێوه‌ش هه‌ر شتێك ده‌به‌خشن ئه‌و زاته پێتان ده‌به‌خشێته‌وه (هه‌ندێك جار له دینادا، پاداشتی قیامه‌تیش با بوه‌ستێت)، چونکه ئه‌و خوایه چاکترین ڕزق و ڕۆزیی به‌خشه.'; $TRANSLATE['30']['34']['40'] = 'ڕۆژێك دێت که هه‌موان کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وسا خوا به فریشته‌کان ده‌فه‌رموێت: (به‌ڕاست)، ئه‌وانه ئێوه‌یان ده‌په‌رست؟!'; $TRANSLATE['30']['34']['41'] = '(له وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن: پاکیی و ستایش بۆ تۆ (ئه‌ی په‌روه‌ردگار) تۆ یارو یاوه‌ری ئێمه‌ی نه‌ك ئه‌وان، به‌ڵکو ئه‌وانه په‌رییان ده‌په‌رست، زۆربه‌یان باوه‌ڕیان پێیان هه‌بوو (باوه‌ڕیان به جادووگه‌رو ده‌جاله‌کان هه‌بوو).'; $TRANSLATE['30']['34']['42'] = 'ئه‌وه ئیتر ئه‌مڕۆ که‌ستان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که قازانجێك یا زه‌ره‌رێك به کهسیترتان بگه‌یه‌نێت، به‌وستهمکارانیش ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئه‌و ئاگره‌ی که ئێوه به درۆتان ده‌زانی و باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['34']['43'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئایه‌ته ئاشکه‌او ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، (کافران) ده‌ڵێن: ئه‌مه کابرایه‌که‌و ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌و ڕێبازی باوانتان وێڵتان بکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌مه شتێکی ده‌ستهه‌ڵبه‌ست و هه‌ڵبه‌ستراوه، ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌رباره‌ی ئه‌و حه‌ق و ڕاستییه‌ی که بۆیان هاتووه ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه سیحر‌و جادوویه‌کی ئاشکرایه!!.'; $TRANSLATE['30']['34']['44'] = '(جا خۆ ئێمه) هیچ کتێب و نامه‌یه‌کمان بۆ نه‌ناردوون تا بیخوێنن (تا له‌ڕووی ئه‌وه‌وه تۆ به‌درۆ بخه‌نه‌وه‌و بڕوات پێ نه‌که‌ن)، وه پێش تۆش هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کردوون (تا له سزای بێئیمانی بیانترسێنێت).'; $TRANSLATE['30']['34']['45'] = 'ئه‌و خه‌ڵکه‌ی پێش ئه‌مانێش (پێغه‌مبه‌رانی خوایان) به‌درۆ خسته‌وه به مه‌رجێك به‌قه‌ده‌ر ده‌یه‌کی ئه‌وانه، ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن دارایی نین، که‌چی پێغه‌مبه‌ره‌کانی منیان به‌درۆ خسته‌وه، ئایا نابینن چۆن تۆڵه‌م لێ سه‌ندن و چیم به‌سه‌رهێنان؟!'; $TRANSLATE['30']['34']['46'] = '(پێیان) بڵێ: من ئهك ئامۆژگاری ئێوه ده‌که‌م، که، بۆ خوا‌و له‌به‌ر خوا، دوو قۆڵی و به‌ته‌نهایی، دانیشن و بیرکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه، له‌م پێغه‌مبه‌ره، له‌م به‌رنامه‌یه) ئه‌م هاوه‌ڵه‌ی ئێوه (محمد صلی الله علیه وسلم)، شێت نیه، به‌ڵکو ئه‌و ته‌نها ترسێنه‌ری ئێوه‌یه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی سه‌خت ڕووبه‌ڕووتان ببێت..'; $TRANSLATE['30']['34']['47'] = 'پێیان بڵێ: هه‌رچی پاداشت و کرێیه‌کم داواکردووه هه‌ر بۆ خۆتان، من پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه، ئه خوایه‌ش شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['34']['48'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم (سه‌رئه‌نجام) حه‌ق ده‌ماڵی به‌سه‌ر (به‌تاڵ و ناحه‌قیدا) به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر شاره‌زایه به نهێنی و شاراوه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['34']['49'] = 'هه‌روه‌ها بڵێ: حه‌ق و ڕاستی هات و به‌تاڵ و ناحه‌قی بوی نه‌ما.. نه ده‌توانێ ده‌ست پێبکاته‌وه، نه ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی.'; $TRANSLATE['30']['34']['50'] = 'بڵێ: ئه‌گه‌ر من گومڕابم ئه‌وه گومڕاییه‌که‌م زه‌ره‌ری بۆ خۆم هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی هیدایه‌تم گرتبێت ئه‌وه به‌هۆی نیگا‌و وه‌حیی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بیسه‌رو نزیکه.'; $TRANSLATE['30']['34']['51'] = '(ڕۆژێك دێت کافران) ده‌بینیت له‌ترسا خه‌ریکن زیڕه ده‌که‌ن، دڵنیان که له ده‌ست ده‌رناچن و ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئیتر هه‌ر له نزیکه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن و باڵبه‌ست ده‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['34']['52'] = 'ئه‌و کاته (به ناچاریی) ده‌ڵێن: ئیمانمان (به په‌روه‌ردگارمان) هێنا، به‌ڵام له‌و شوێنه دووره‌وه ئیمان چۆن ده‌ستده‌که‌وێت (تازه کار له‌کار ترازراوه).'; $TRANSLATE['30']['34']['53'] = 'ئه‌وانه کاتی خۆی باوه‌ڕیان به‌خوا نه‌بوو، هه‌ر له‌دووره‌وه باسی نهێنی و شاراوه‌کانیان ده‌کردو، ده‌میان لێده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['34']['54'] = '(ئه‌وسا ئیتر) له‌نێوان ئه‌مان و ئاره‌زوکانیاندا (به‌ربست دانرا)، هه‌روه‌کو پێشتر به هاوشێوه‌ی ئه‌مان کرا، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام له گومان و دوودڵیدا بوون (به‌رانبه‌ر ئیمان و خۆیان بۆ دینداری یه‌کلایی نه‌ده‌کرده‌وه).'; $TRANSLATE['30']['35']['1'] = 'سوپاس وستایش بۆ خوایه، که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی که خاوه‌نی چه‌نده‌ها باڵن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزاد و په‌ری... هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['35']['2'] = 'هه‌ر کاتێک خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له خه‌ڵکی بکاته‌وه، ئه‌وه هیچ که‌س و هیچ شتێک ناتوانێت به‌ری بگرێت، هه‌ر کاتێکیش ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌تی بگرێته‌وه و دای بخات، که‌س ناتوانێت له دوای گرتنه‌وه‌که‌ی خوا بێجگه له خۆی بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆیشێ باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['35']['3'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه بیربکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا دروستکارو به دیهێنه‌رێکی تر هه‌یه جگه له خوا له ئاسمان و زه‌ویه‌وه ڕزق و ڕۆزیاتان پێ ببه‌خشێت؟ جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، جا ئه‌وه چۆن له‌و بیروباوه‌ڕه دروسته لا ده‌درێن؟ (روو ده‌که‌نه گومڕایی).'; $TRANSLATE['30']['35']['4'] = '(پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان بڕوات پێنه‌که‌ن، ئه‌وه دڵنیایه که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه، به‌ڵام غه‌مت نه‌بێت هه‌ر بۆ لای خوا هه‌موو کارێک ده‌برێته‌وه و ئه‌وانه له ده‌ستی ده‌رناچن.'; $TRANSLATE['30']['35']['5'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه: دڵنیابن به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه) که‌وابوو ژیانی ئه‌م دنیایه سه‌رتان لی نه‌شێوێنێت و شه‌تیان نه‌تانخه‌ڵتێنێت به ناوی ڕه‌حم و به‌زه‌یی خواوه (که گوایه هه‌رچی بکه‌ن خوا به‌به‌زه‌یییه و لێتان خۆش ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['35']['6'] = 'چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن، بێگومان بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه نیشته‌جیی دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['35']['7'] = 'ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون سزای زۆر پڕ ئێش و ئازار چاوه‌ڕێیانه، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌جامداوه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بێ سنوور چاوه‌ڕێیانه بۆ بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['35']['8'] = 'ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشیرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه و به جوان و چاک ده‌یبینێت؟! (وه‌ک ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه و خارپه)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێت هه‌ر که‌س گومڕا بکات ده‌یکات، هه‌ر که‌سێکیش هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ک به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خه‌فه‌رتیانه‌وه خۆت مه‌فه‌وتێنه، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و زانایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['35']['9'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه و ده‌یکاته هه‌ور، جا ده‌ینێرین بۆ وڵاتێکی وشك و مردوو، ده‌فه‌رموێت: ئینجا ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کردوه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندو کردنه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['35']['10'] = 'ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی وپایه‌بڵندی ده‌وێت، با بزانێت که هه‌موو سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بۆ خوایه، گوفتاری چاک و جوان و به‌جێ بۆ لای ئه‌و زاته به‌رز ده‌بێه‌وه، کاروکرده‌وه‌ی چاکیش گوفتاری شیرین به‌رز ده‌کاته‌وه (هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌که‌شی هه‌روایه)، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توند‌و تیژ بۆتان ئاماده‌یه، پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خۆی پووچ ده‌بێته‌وه و بێ به‌روو و ناکامه.'; $TRANSLATE['30']['35']['11'] = 'خوا؛ ئێوه‌ی له خاک دروستکردووه، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ک (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هیلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێر‌و مێ)، هیچ مێننه‌یه‌ک ئاوس نابێت و نازێت و سکه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری ئه‌و زاته نه‌بێت، هیچ ته‌مه‌ن درێژێک، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌م نابێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی له زانستی خوادا یاداشت نه‌کرابێت، بێگومان ئه‌و شته له‌سه‌ر خوا ئاسانه.'; $TRANSLATE['30']['35']['12'] = 'هه‌ر دوو خۆره ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگار و خۆش، ئه‌وی تریان سوێر و تاڵ، له هه‌ردووکیان گۆشتی ئه‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گه‌وهه‌رو مرواری و یاقووت و... هتد) ه‌رده‌هێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌ت ده‌که‌ن و (به ئاسانی پیایدا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزریش بن.'; $TRANSLATE['30']['35']['13'] = '(هه‌ر خوایه که): شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات، ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر‌و مانگی ڕامهێناوه، هه‌ریه‌که‌یان تاکاتێکی دیاری کراو له سووڕانه‌وه‌دایه، ئائه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له‌و هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن ولێ‌ی ده‌پارێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورمانیش نین.'; $TRANSLATE['30']['35']['14'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیوون، بێگومان که‌س نییه وه‌ک (خوا) ئاگا‌و زانا بێت و هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نیت.'; $TRANSLATE['30']['35']['15'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، (له هه‌موو کات و شوێنێکدا و بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه و شایانی سوپاسه.'; $TRANSLATE['30']['35']['16'] = 'ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر سه‌رله‌نوێ ده‌هێنێته کایه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['35']['17'] = 'ئه‌مه‌ش بۆ خوا زۆر کارێکی ئاسانه و (ئه‌نجامدانی هیچی پێ ناچێت).'; $TRANSLATE['30']['35']['18'] = 'هیچ گوناهبارێکیش گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا)ئه‌گه‌ر بارگرانێک (گوناهبارێک) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سووک بکات هیچ باری سووک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێ‌دار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له‌غه‌یب و په‌نهانیدا و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاك بکاته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سووده‌که‌ی بۆ خزمه‌تی، گه‌ڕانه‌وه و سه‌رئه‌نجامیش بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['35']['19'] = 'ئاشکرایه که کوێرو چاوساغ وه‌ك یه‌ك نین.'; $TRANSLATE['30']['35']['20'] = 'تاریکیه‌کان و ڕوناکیش چون یه‌ك نین.'; $TRANSLATE['30']['35']['21'] = 'سێبه‌رو خۆره‌تاویش وه‌ك یه‌ك نین.'; $TRANSLATE['30']['35']['22'] = 'زیندووان و مردووانیش هاوتای یه‌ك نین بێگومان خوا ڕاستی ده‌دات به‌گوێی هه‌ر که‌سێکدا بیه‌وێت به‌ڵام تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نا‌توانیت په‌یامه‌که‌ت بگه‌یه‌نیت به‌و که‌سانه‌ی که له‌ناو گۆڕدان (مه‌به‌ست کافرانه که وه‌ك مردوو نابیستن و ئه‌گه‌ر بشبیستن سوودی لێ وه‌رناگرن).'; $TRANSLATE['30']['35']['23'] = 'به‌ڵکو تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه و ترسێنه‌ریت و به‌س.'; $TRANSLATE['30']['35']['24'] = 'بێگومان ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه به‌حه‌ق و ڕاستیه‌کی ته‌واوه‌وه، تۆ مژده‌ده‌ری (ئیماندارانیت)، ترسێنه‌ری (بێ بڕواکانیت) هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نه‌بووه که فرستاده و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆ ڕه‌وانه نه‌کرابێت.'; $TRANSLATE['30']['35']['25'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان به تۆ نه‌کرد ئه‌وه دڵت له خۆت دانه‌مێنێت، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش هه‌ر هه‌ڵویستیان وابووه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان به موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه، به په‌یام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕه‌وانه کرابوون.'; $TRANSLATE['30']['35']['26'] = 'پاشان ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕبوون خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن و له‌ناوم بردن، جا چۆن بوو به‌ڵاو تۆڵه‌ی من.'; $TRANSLATE['30']['35']['27'] = 'ئایا سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، جا ئێمه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبوومی جیاوازمان ده‌رهێنا که (ره‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه... هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌که‌ژو کێوه‌کانمان به‌زنجیره کێشاوه، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سووره و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، هه‌شیانه ڕه‌شێکی تاریك و تۆخه...'; $TRANSLATE['30']['35']['28'] = 'هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له خه‌ڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه و قه‌باره‌ی جیاواز هه‌یه. به‌ڕاستی هه‌ر زاناکان په‌ی به‌و نهێنییانه ده‌به‌ن و له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می علم و زانستیدا ئه‌م ڕاستیه ڕوونه چونکه زانا و پسپۆڕان کاتێك ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌سته و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك ڕووی تێ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن).'; $TRANSLATE['30']['35']['29'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا، قورئان ده‌خوێننه‌وه و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجامداوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراو جۆرانه‌ی پێمان به‌خشیوون، به‌خشیوویانه، به‌نهێنی و به‌ئاشکرا... (به‌نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت، به ئاشکراش بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به‌ئومێدی بازرگانیه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نا‌ئومێد و زه‌ره‌مه‌ند نابن.'; $TRANSLATE['30']['35']['30'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بانیش وه‌فا بکات به به‌خشینی پاداشت بۆیان و له‌خه‌ڵات و به‌خششی زیاتریش به‌هره‌مه‌ندیان بکات، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و سوپاسگوزاره...'; $TRANSLATE['30']['35']['31'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستیه‌و به‌ڕاست دانه‌ری کتێبه پێشه‌واکانیشه، به‌ڕاستی خوا ئاگا‌و بینایه به به‌نده‌کانی.'; $TRANSLATE['30']['35']['32'] = 'پاشان که‌سانێکمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمانبژاردوون له به‌نده‌کانمان، جا هه‌یانه سته‌می له خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندیه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه له چاکه‌کاریدا به ویست و یارمه‌تی خوا، ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕیه له چاکه‌کاریدا، ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه..'; $TRANSLATE['30']['35']['33'] = 'ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه (له پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یاندا) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی- عدن-ه‌وه، له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌کرێته ده‌ستیان، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه.'; $TRANSLATE['30']['35']['34'] = 'ئینجا هه‌مووان له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێ خۆش‌بوو سوپاسگوزاره.'; $TRANSLATE['30']['35']['35'] = 'ئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌یدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشیه‌ك توخنمان ناکه‌وێت، هیچ ئازار‌و ئێشێکی ده‌روونی توشمان نابێت و هیچ بێزاری و ماندوو بوونێکیش ڕومان تێناکات.'; $TRANSLATE['30']['35']['36'] = 'له‌و لاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون، دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، بڕیاری له‌ناو چوونیان نادرێت، تا بمرن و ڕزگاریان ببێت!! ته‌نانه‌ت به‌شێك له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێ باوه‌ڕه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.'; $TRANSLATE['30']['35']['37'] = 'ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بهێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه، مه‌رج بێت کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌مانکرد، له وه‌ڵامیاندا خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نمان پێ نه‌به‌خشین؟ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بیرێك بکاته‌وه تیایدا بیربکاته‌وه؟! بێدارکه‌ره‌وه‌شتان بۆ هات، (دیاره هه‌موویان خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕده‌بن و قسه‌یان نامێنێت)، بۆیه پێیان ده‌وترێت: که‌واته ده بچێژن سزای دۆزه‌خ، چونکه سته‌مکاران هیچ پشتیوانێکیان نیه.'; $TRANSLATE['30']['35']['38'] = 'به‌ڕاستی خوا زانا‌و شاره‌زای نهێنیه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه..'; $TRANSLATE['30']['35']['39'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافر‌و بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافر بوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێ باوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌نی نه‌بڕاوه.'; $TRANSLATE['30']['35']['40'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردوتانه به هاوه‌ڵ بۆ خوا‌و هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن جگه له خوا، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌ویان دروست کردووه، ئایا به‌شداریه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێبه‌خشیوون تا دڵنیابن له هاوکاریی بته‌کان!! نه‌خێر وانی یه، به‌ڵکو ئه‌و سته‌مکارانه هیچ به‌ڵێنێك به یه‌کتری ناده‌ن، ته‌نها خه‌ڵه‌تاندن نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['35']['41'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاده‌گرێت و نایه‌ڵێت له‌ناو بچێت و له‌یه‌ك بترازێت، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، ئه‌وه هیچ که‌سێك نی یه بتوانێت دوای ئه‌و زاته فریایان بکه‌وێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگر‌و لێخۆشبووه.'; $TRANSLATE['30']['35']['42'] = 'ئه‌و کافر‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی قوڕه‌یش زۆر به‌گه‌رمی به‌خوا سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رێکی بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت، بێگومان له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ هات له‌سه‌ر که‌شی و دووره په‌رێزی زیاتر هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['35']['43'] = 'چونکه خۆیان به‌زل و گه‌وره ده‌زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، به‌مه‌رجێك پیلانی شه‌ڕو تاوان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌دژایه‌تی ئیسلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه، (کاتێ بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له‌ناوبران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن. (که به‌شێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانه).'; $TRANSLATE['30']['35']['44'] = 'ئایا ئه‌وه نه‌گه‌ڕاون به زه‌ویدا، تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی گه‌لانی پێس ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێت خوا هیچ شتێك ده‌سته‌وسانی بکات له ئاسمانه‌کان، یان له زه‌ویدا چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانایه‌و به‌ده‌سه‌ڵات و توانایه.'; $TRANSLATE['30']['35']['45'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه‌ی له خه‌ڵکی بسه‌ندایه له سه‌ره‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی نادروستیاندا، هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن، به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا کاتێك ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوای گه‌وره بینایه به به‌نده‌کانی (کار‌و کرده‌وه‌یانی هه‌موو له‌به‌رده‌ست دایه).'; $TRANSLATE['30']['36']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['36']['2'] = 'سوێند به‌و قورئانه‌ی که هه‌موو فه‌رمانێکی له شوێنی خۆیایه‌تی...'; $TRANSLATE['30']['36']['3'] = 'به‌ڕاستی تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له فرستاده و پێغه‌مبه‌رانیت...'; $TRANSLATE['30']['36']['4'] = 'له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروستیت.'; $TRANSLATE['30']['36']['5'] = 'ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن زاتێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و میهره‌بانه‌وه دابه‌زیووه و ڕه‌وانه کراوه...'; $TRANSLATE['30']['36']['6'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل و هۆزێکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه که باو‌و باپیرانیان بێ‌دار نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بێ ئاگایی و نه‌شاره‌زایی ماونه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['36']['7'] = 'سوێند به خوا به ڕاستی بڕیاری خوا هاته دی له‌سه‌ر زۆربه‌یان که دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌ین لێیان، له‌به‌ر ئه‌وه ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن (به‌هۆی سه‌رسه‌ختی و گوێ نه‌گرتنیانه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['36']['8'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر ده‌ڵێیت ئێمه کۆت و زنجیرمان کردۆته گه‌ردنیان و له ژێر چه‌ناگه‌یان توندکراوه و به ناچاری سه‌ریان به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م لاولایان پێناکرێت و به‌رپێی خۆیان نابینن.'; $TRANSLATE['30']['36']['9'] = 'هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستمان له به‌رده‌میانه‌وه و له پشتیانه‌وه داناوه، په‌رده‌شمان هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (مه‌به‌ست ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شه که له ده‌روونیاندا هه‌یه و نایه‌ڵێت ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزنه‌وه) ئیتر ئه‌وانه حه‌ق و ڕاستی نابینن.'; $TRANSLATE['30']['36']['10'] = 'ئه‌وانه چونیه که بۆیان، بێداریان بکه‌یته‌وه یان بێداریان نه‌که‌یته‌وه، هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن.'; $TRANSLATE['30']['36']['11'] = 'بێگومان تۆ ته‌نها ده‌توانیت ئه‌وانه بێ‌دار بکه‌یته‌وه که شوێنی قورئان و به‌رنامه‌ی خوا که‌وتوون، له په‌نهانیشدا له خوا ده‌ترسن، به‌و هۆیه‌وه مژده‌ی لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی بایه‌خدار و به‌نرخ بده به‌و جۆره که‌سانه.'; $TRANSLATE['30']['36']['12'] = 'بێگومان هه‌ر ئێمه مردووه‌کان زیندوو ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچی کردوویانه و ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئاسه‌واره‌کانیشیاندا، هه‌موو شتێکمان له کتێبێکی ئاشكرادا (تۆمارگه‌ی تایبه‌تدا) به‌وردی تۆمار و ئامارکردووه.'; $TRANSLATE['30']['36']['13'] = 'نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه به خه‌ڵكی شاری (انطاکیة) کاتێک ده‌سته‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات.'; $TRANSLATE['30']['36']['14'] = 'سه‌ره‌تا دووانمان بۆ ڕه‌وانه کردن، که‌چی بروایان پێنه‌کردن، ئێمه‌ش سێهه‌مێکمان بۆ پشتگیریان ڕه‌وانه کرد، هه‌موویان وتیان: ئێمه بێگومان بۆ لای ئێوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه ڕه‌وانه کراوین.'; $TRANSLATE['30']['36']['15'] = 'خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێوه ته‌نها ئاده‌میزادێکن وه‌کو ئێمه، خوای میهره‌بانیش هیچ شتێکی ڕه‌وانه نه‌کردووه، ئێوه هه‌ر درۆ ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['36']['16'] = 'پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: په‌روه‌ردگارمان خۆی چاک ده‌زانێت ئێمه به‌ڕاستی بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه کراوین به پێغه‌مبه‌رایه‌تی.'; $TRANSLATE['30']['36']['17'] = 'ته‌نها ئه‌وه‌شمان له‌سه‌ره که به ڕوون و ئاشکرا په‌یمانی خواتان پێ ڕابگه‌یه‌نین.'; $TRANSLATE['30']['36']['18'] = 'خه‌ڵکه‌که وتیان: ئێمه به ڕاستی به‌هاتنتان تووشی نه‌گبه‌تی بووین، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن و کۆڵ نه‌ده‌ن، به‌رد بارانتان ده‌که‌ین و له لایه‌ن ئێمه‌وه توشی ئازارێکی به ئێش ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['36']['19'] = 'پێغه‌مبه‌ره‌کان وتیان: ئێوه نه‌گبه‌تی و شوومیتان له‌گه‌ڵ خۆتاندایه (به‌هۆی بێ باوه‌ڕیتانه‌وه)، ئایا ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری و یاداوه‌ری بکرێن ئه‌وه ده‌بێته نه‌گبه‌تی و شووم بۆتان؟! نه‌خێر، وانییه، ئێوه هه‌ر خۆتان قه‌وم و هۆزێکی سه‌ره‌ڕۆن و له گوناهدا ڕۆچوون بۆیه شووم و نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی گرتوون.'; $TRANSLATE['30']['36']['20'] = 'ئه‌وسا له‌وپه‌ڕی شاره‌وه پیاوێکی ئیماندار به‌په‌له، به گورج و گۆڵی هات و وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌م پێغه‌مبه‌رانه ڕاست ده‌که‌ن، ئه‌م فرستادانه ڕاست ده‌ڵێن شوێنیان بکه‌ون، بڕوایان پێ بکه‌ن، ئیمانیان پێ بهێنن...'; $TRANSLATE['30']['36']['21'] = 'شوێنی ئه‌و که‌سانه بکه‌ون که پاداشت و کرێتان لێ داوا ناکه‌ن، ئه‌وانه هیدایه‌ت دراون و له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستن.'; $TRANSLATE['30']['36']['22'] = 'دیاره خه‌ڵکه‌که کردویانه به گاڵه، بۆیه پیاو چاکه‌که وتوویه‌تی: جا ئه‌وه بۆچی من ئه‌و زاته نهپهرستم که به‌دی هێناوم، ئێوه‌ش خه‌ڵکینه هه‌ر بۆ لای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['36']['23'] = 'ئایا ڕه‌وایه له جیاتی خوا چه‌ند په‌رستراوێکی تر بۆ خۆم بڕیار بده‌م که هیچیان به‌ده‌ست نیه خۆ ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیه‌وێت تووشی ناخۆشیه‌که‌م بکات، تکاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رستراوانه هیچ سوودێکم پێ ناگه‌یه‌نن و فریام ناکه‌ون و ڕزگارم ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['36']['24'] = 'بێگومان من ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌م، ئه‌و کاته من له گومڕاییه‌کی ئاشكرا ده‌بم.'; $TRANSLATE['30']['36']['25'] = 'به ڕاستی من بڕیارم داوه که ئیمان به په‌روه‌ردگارتان بهێنم، با چاک گوێتان لی بێت.'; $TRANSLATE['30']['36']['26'] = '(دیاره، خوانه‌ناسان په‌لاماریان داوه و شه‌هیدیان کردووه) بۆیه پێی وتراوه: فه‌رموو بۆ ناو به‌هه‌شت، له‌وێشه‌وه هه‌ر دڵسۆزانه وتویه‌تی: خۆزگه قه‌ومه‌که‌م بیازنانیایه سه‌رئه‌نجامی ئیمان چۆنه و که‌وتومه‌ته ناو چ ناز و نیعمه‌تێکه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['36']['27'] = 'به‌هۆی ئه‌وه‌وه که په‌روه‌ردگارم لێم خۆشبووه و خستمیه ڕیزی ڕێزلێگیراوانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['36']['28'] = 'خوا ده‌فه‌رمێت: وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی، وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناوبردنیان.'; $TRANSLATE['30']['36']['29'] = 'به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک ده‌نگی گه‌وره‌و شریخه‌یه‌کی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو، جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون.'; $TRANSLATE['30']['36']['30'] = 'په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['36']['31'] = 'ئائه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه، خۆ هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه نه‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا.'; $TRANSLATE['30']['36']['32'] = 'که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن.'; $TRANSLATE['30']['36']['33'] = 'له به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرای خوا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه: زه‌وی مردووه که به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه زیندووی ده‌که‌ینه‌وه، دانه‌وێڵه لێ په‌یدا ده‌کرین که لێی ده‌خۆن.'; $TRANSLATE['30']['36']['34'] = 'هه‌روه‌ها جۆره‌ها باخاتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنین، له دارخورما و چه‌ند جۆری ترێ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها کانیاویشمان تیایدا هه‌ڵقوڵاندووه....'; $TRANSLATE['30']['36']['35'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رووبومه‌که‌ی بخۆن، له‌وه‌ش که به‌ده‌ستی خۆیان له‌و به‌رو بوومانه دروستی ده‌که‌ن (وه‌کو دۆشاو و سرکه و شه‌ربه‌ت و... هه‌روه‌ها جێگه‌ی تێڕامانه که: ئاده‌میزاد ورد بێته‌وه له دانه دانه‌ی ئه‌و به‌روبوومانه، چۆن پێچراونه‌ته‌وه، قه‌باره‌یان، ڕه‌نگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه سوپاسگوزاری ناکه‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['36']['36'] = 'پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به‌جووت دروست کردووه له‌وه‌ی له زه‌ویدا ده‌ڕۆیت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن (له سه‌رده‌می عیلم و زانستیدا ڕوون بۆته‌وه: که هه‌موو به‌دیهێنراوان_مادی و مه‌عنه‌وی_جووتن).'; $TRANSLATE['30']['36']['37'] = 'هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ئاشکرای تر بۆیان، شه‌وه، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی له‌به‌ر داده‌ماڵین، به‌و هۆیه‌وه دنیایان لێ تاریك ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['36']['38'] = 'خۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه).'; $TRANSLATE['30']['36']['39'] = 'هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.'; $TRANSLATE['30']['36']['40'] = 'نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['36']['41'] = 'به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).'; $TRANSLATE['30']['36']['42'] = 'هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد'; $TRANSLATE['30']['36']['43'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....'; $TRANSLATE['30']['36']['44'] = 'مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['36']['45'] = 'کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه).'; $TRANSLATE['30']['36']['46'] = 'هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت که پشتی تێ نه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.'; $TRANSLATE['30']['36']['47'] = 'کاتێکیش پێیان بوترێت ببه‌خشن له‌وه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: ئایا ئێمه خواردن بده‌ین به که‌سێك ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه خۆراکی پێ ده‌به‌خشی؟ ئێوه هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردووه!!'; $TRANSLATE['30']['36']['48'] = 'بێ باوه‌ڕان: به گومانه‌وه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه ڕاسته، که‌ی ئه‌و کاته دێت ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['36']['49'] = 'ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن.'; $TRANSLATE['30']['36']['50'] = 'ئه‌وسا ئیتر نه ده‌توانن ڕاسپارده‌یه‌ك بگه‌یه‌نن، نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هه‌موویان له‌ناوچوون، هه‌موویان خامۆش بوون).'; $TRANSLATE['30']['36']['51'] = 'پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['36']['52'] = 'به سه‌رسامیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئیمانداران، یان فریشته‌کان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت): ئائه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه.'; $TRANSLATE['30']['36']['53'] = 'له‌وماوه‌یه‌دا هیچ ڕوونادات جگه‌له ده‌نگێکی گه‌وره‌ی کوتوپڕ نه‌بێت، جاده‌ستبه‌جێ هه‌موویان لای ئێمه ئاماده‌کراون.'; $TRANSLATE['30']['36']['54'] = 'ئینجا ئه‌م جاره ده‌درێت: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س سته‌می لێ ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، خه‌ڵکینه دڵنیابن که: ته‌نها پاداشتی کارێك ده‌درێنه‌وه که ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['36']['55'] = 'به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.'; $TRANSLATE['30']['36']['56'] = 'خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه.'; $TRANSLATE['30']['36']['57'] = 'میوه‌هاتی زۆر‌و جۆراو جۆریان له‌وێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی داوای بکه‌ن و حه‌زی لێ بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌یه (له خواردن و خواردنه‌وه، له جل و به‌رگی جوان، له جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش، له هۆکاری هاتوچۆ، له هه‌زاران نازو نیعمه‌تی بێ‌شومار).'; $TRANSLATE['30']['36']['58'] = 'هاوڕێ له‌گه‌ڵ سڵاو ڕێزدا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['36']['59'] = 'له‌ولاشه‌وه یاخیه‌کان پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی تاوانبار‌و گوناهکاران، جیاببنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['36']['60'] = 'ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه.'; $TRANSLATE['30']['36']['61'] = 'به‌ڵکو ته‌نها من بپه‌رستن که هه‌ر ئه‌مه‌یه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['36']['62'] = 'بێگومان شه‌یتان خه‌ڵکێکی زۆری له ئێوه گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['36']['63'] = 'ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که جاران پێی ده‌ترسێنران.'; $TRANSLATE['30']['36']['64'] = 'ده‌بێت ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نرێنه ناوی له سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیتاندا و ببرژێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['36']['65'] = 'ئه‌مڕۆ مۆر ده‌نێن به ده‌میاندا و قسه‌یان بۆ ناکرێت، به‌ڵکو ده‌ستیان قسه‌مان بۆ ده‌کات، قاچیشیان شایه‌تی ده‌دات به‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئه‌نجامیان داوه، کاتێك شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسك قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن باوه‌ڕ بوون به‌قسه‌کردنی ده‌ست و قاچ و... هتد، ئاسانه).'; $TRANSLATE['30']['36']['66'] = 'خوا نه‌ناسان بۆ بیرێك ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاویان کوێر ده‌که‌ین و شوێنه‌واری نایه‌ڵین، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ڕێگاکه‌دا بڕۆن، چۆن ده‌توانن ڕێگه‌که ببینن و پێشبڕکێ بکه‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['36']['67'] = 'یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر له جێگه‌ی خۆیان (له‌و جێگه‌دا که تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن) گۆج و ئیفلیجیان ده‌که‌ین، یان ڕووخساریان ده‌خه‌ینه شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جانه‌وه‌ره‌وه، ئه‌وسا ئیتر ناتوانن نه به‌ره‌و پێش بچن، نه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه.'; $TRANSLATE['30']['36']['68'] = 'خۆ ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی پێ ببه‌خشین. جوانی و ڕواڵه‌تی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه کار؟!'; $TRANSLATE['30']['36']['69'] = '(دیاره خوا نه‌ناسان ئایاته‌کانی قورئانیان به شیعر داوه‌ته قه‌ڵه‌م و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم به شاعیر، بۆیه ده‌فه‌رموێت): وه‌نه‌بێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش له‌و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ی که فێرمان کردووه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌و قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه.'; $TRANSLATE['30']['36']['70'] = 'ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه بێداربکاته‌وه که زیندوون (دڵ و عه‌قڵیان زیندوو هۆشیاره) تا بڕیاری خوا له‌سه‌ر کافران جێبه‌جێ بکرێت (بڕیاری سه‌رگه‌ردانی دنیا و سزای قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['36']['71'] = 'باشه ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به‌خاوه‌نی؟'; $TRANSLATE['30']['36']['72'] = 'ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن.'; $TRANSLATE['30']['36']['73'] = 'هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟!'; $TRANSLATE['30']['36']['74'] = 'سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێن‌و سه‌ربخرێن.'; $TRANSLATE['30']['36']['75'] = 'به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون.'; $TRANSLATE['30']['36']['76'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['36']['77'] = 'ئایا ئاده‌میزاد سه‌رنجی نه‌داوه که: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفه‌یه‌ك، که‌چی خێرا بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکراو دژایه‌تیمان ده‌کات؟!'; $TRANSLATE['30']['36']['78'] = 'نموونه‌ی لاوازیی وبێ ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌وه و به‌دیهاتنی خۆی له‌بیر کردووه، ده‌یوت: کێ ئه‌م ئێسکانه زیندوو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که ڕزیوو و پروکاون؟!'; $TRANSLATE['30']['36']['79'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار دروستی کرد، هه‌ر ئه‌ویش زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌هه‌موو دروستکراوێک زانا‌و ئاگایه (دروستکردن و دروستکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی لا ئاسانه)....'; $TRANSLATE['30']['36']['80'] = 'ئه‌و زاته‌ی که له دره‌ختی سه‌وز ئاگرتان بۆ به‌دی ده‌هێنێت، ئیتر ئێوه دایده‌گرسێنن.'; $TRANSLATE['30']['36']['81'] = 'ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه؟! به‌ڵێ (زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['36']['82'] = 'بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['36']['83'] = 'پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['1'] = 'سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['37']['2'] = 'به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).'; $TRANSLATE['30']['37']['3'] = 'به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['4'] = 'به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.'; $TRANSLATE['30']['37']['5'] = 'په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه.'; $TRANSLATE['30']['37']['6'] = 'بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.'; $TRANSLATE['30']['37']['7'] = 'ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.'; $TRANSLATE['30']['37']['8'] = 'شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.'; $TRANSLATE['30']['37']['9'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['37']['10'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.'; $TRANSLATE['30']['37']['11'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).'; $TRANSLATE['30']['37']['12'] = 'نه‌خێر (سه‌یره) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه.'; $TRANSLATE['30']['37']['13'] = 'کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['14'] = 'کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['15'] = 'ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه...!!'; $TRANSLATE['30']['37']['16'] = 'هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['17'] = 'ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه؟'; $TRANSLATE['30']['37']['18'] = 'له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن.'; $TRANSLATE['30']['37']['19'] = 'جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['20'] = 'ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['37']['21'] = 'ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی.'; $TRANSLATE['30']['37']['22'] = 'خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....'; $TRANSLATE['30']['37']['23'] = 'له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.'; $TRANSLATE['30']['37']['24'] = 'له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون.'; $TRANSLATE['30']['37']['25'] = 'پێیان ده‌وترێت: ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن؟!..'; $TRANSLATE['30']['37']['26'] = 'نه‌خیر، تازهکار له لار ترازاوه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن.'; $TRANSLATE['30']['37']['27'] = 'ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['28'] = 'ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هه‌وڵتان ده‌دا ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن به‌درۆ به زۆر).'; $TRANSLATE['30']['37']['29'] = 'ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!!'; $TRANSLATE['30']['37']['30'] = 'خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون.'; $TRANSLATE['30']['37']['31'] = 'ئیتر خۆ چاره‌مان نیه ده‌بێت بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.'; $TRANSLATE['30']['37']['32'] = 'له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه ئێوه‌مان گومڕا کردبوو، به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووین.'; $TRANSLATE['30']['37']['33'] = 'ئه‌و ڕۆژه به‌ڕاستی هه‌موویان له سزا‌و ئازاردا هاوبه‌شن، هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['37']['34'] = 'ئێمه بێگومان ئاوا ده‌که‌ین به گوناهکار و تاوانباران.'; $TRANSLATE['30']['37']['35'] = 'ئه‌وانه کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله) سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد...'; $TRANSLATE['30']['37']['36'] = 'ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['37'] = 'نه‌خێر، وانیه، به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی هێناوه، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خویشی سه‌لماندووه.'; $TRANSLATE['30']['37']['38'] = '(ماده‌م ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن.'; $TRANSLATE['30']['37']['39'] = 'تۆڵه‌تان لێ ناسه‌نرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وانه نه‌بێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['37']['40'] = '(ئه‌وه‌ی باسکرا حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['37']['41'] = 'ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆر‌و زه‌به‌نده و دیاری کراویان پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕ و زیو).'; $TRANSLATE['30']['37']['42'] = 'میوه‌هاتی ههمهجۆر و هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و فریشته‌کانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['43'] = 'له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی و ناخۆشی).'; $TRANSLATE['30']['37']['44'] = 'ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتری داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به‌دیداری یه‌کتر شاد ببن و ناو به‌ناو یادی ژیانی دنیا‌و خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['37']['45'] = 'له په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن.'; $TRANSLATE['30']['37']['46'] = 'شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه و نۆشی ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['47'] = 'ئه‌و شه‌رابه نه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئێڵنجدان، نه مه‌ست و سه‌رخۆش و بێ هۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا).'; $TRANSLATE['30']['37']['48'] = 'له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش دانیشتوون، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.'; $TRANSLATE['30']['37']['49'] = 'هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی کوڵاوی پاک کراو شاراوه‌ن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون).'; $TRANSLATE['30']['37']['50'] = 'ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به‌ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['37']['51'] = 'یه‌کێکیان مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: من به‌ڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوه‌ڵێکم هه‌بوو...'; $TRANSLATE['30']['37']['52'] = 'زۆرجار ده‌یوت: تۆ بڕوا بو شتی وا ده‌که‌یت؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['53'] = 'ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['54'] = 'پاشان ئیمانداره‌که ڕوو به‌هاوه‌ڵانی وتی: ئه‌رێ ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن: بابزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه.'; $TRANSLATE['30']['37']['55'] = 'هه‌ر که سه‌یرێکی کرد بینی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه...'; $TRANSLATE['30']['37']['56'] = 'ئه‌وسا پێی وت: به‌خوا خه‌ریکبوو منیش تیا به‌ریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌کو خۆت هه‌ڵدێریت.'; $TRANSLATE['30']['37']['57'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه، ئه‌وه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم.'; $TRANSLATE['30']['37']['58'] = 'ئینجا به‌خته‌واران له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه....'; $TRANSLATE['30']['37']['59'] = 'جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌م جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین.'; $TRANSLATE['30']['37']['60'] = 'به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['37']['61'] = 'ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره، ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['62'] = 'باشه، ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه؟ یان دره‌ختی ژه‌قنه بووت.'; $TRANSLATE['30']['37']['63'] = 'ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانوت چۆن له‌ناو ئاگردا دره‌خت ده‌ڕوێت؟!)'; $TRANSLATE['30']['37']['64'] = 'بێگومان ئه‌وه دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدایه و له‌وێوه (لق و پۆپه‌کانی) به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['65'] = 'به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه‌سه‌ری شه‌یتانه‌کانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا).'; $TRANSLATE['30']['37']['66'] = 'دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن، سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['67'] = 'له‌وه‌ودوا شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا (به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت).'; $TRANSLATE['30']['37']['68'] = 'پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خوارد‌و تێریان خوارده‌وه!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه!!)'; $TRANSLATE['30']['37']['69'] = 'ئه‌وانه کاتی خۆی باو‌و باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).'; $TRANSLATE['30']['37']['70'] = '(ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['37']['71'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون).'; $TRANSLATE['30']['37']['72'] = 'هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات).'; $TRANSLATE['30']['37']['73'] = 'جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه!)'; $TRANSLATE['30']['37']['74'] = 'جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون).'; $TRANSLATE['30']['37']['75'] = 'بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌یش چاکترین فریاد ڕه‌سێک بووین که به‌هانا و هاواریه‌وه چووین.'; $TRANSLATE['30']['37']['76'] = 'خۆی و که‌سوکاری باوه‌ڕداریمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...'; $TRANSLATE['30']['37']['77'] = 'جا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویشمان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌ر له‌نوێ).'; $TRANSLATE['30']['37']['78'] = 'هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتی ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندی لێوه‌ربگرن).'; $TRANSLATE['30']['37']['79'] = 'سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئیماندارانه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا.'; $TRANSLATE['30']['37']['80'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (یادیان ده‌هێڵینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['37']['81'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['37']['82'] = 'له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان نوقمی زریان کرد.'; $TRANSLATE['30']['37']['83'] = 'بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت).'; $TRANSLATE['30']['37']['84'] = 'کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['85'] = 'ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['86'] = 'ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خوا‌و له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['87'] = 'باشه، ئاخر ئێوه، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['88'] = '(ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).'; $TRANSLATE['30']['37']['89'] = '(دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه) وتی: من نه‌خۆشم.'; $TRANSLATE['30']['37']['90'] = 'ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.'; $TRANSLATE['30']['37']['91'] = 'ئه‌وسا به په‌نهانی چوو بۆ لای بته‌کانیان و وتی: ئه‌وه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بته‌کان داناوه!)'; $TRANSLATE['30']['37']['92'] = 'ئه‌وسا هاواری له بته‌کان کردوو، به توڕه‌ییه‌وه پێی وتن: ئه‌وه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسه‌یه‌کی ژیرانه ناکه‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['93'] = 'ئینجا تێ‌یان که‌وت، به‌ده‌ستی ڕاستی پیاده‌ماڵین و ده‌یشکاندن.'; $TRANSLATE['30']['37']['94'] = 'دوایی بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه و بینیان خواکانیان تێک‌وپێک شکاون، به‌په‌له و شڵه‌ژاوییه‌وه هاتن بۆ ئیبراهیم...!!'; $TRANSLATE['30']['37']['95'] = 'ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئایا ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی خۆتان دایده‌تاشن، ده‌یپه‌رستن؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['96'] = 'له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون (نه‌شیانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!).'; $TRANSLATE['30']['37']['97'] = 'که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت).'; $TRANSLATE['30']['37']['98'] = 'ئه‌وان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه ئه‌وانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.'; $TRANSLATE['30']['37']['99'] = 'ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['37']['100'] = '(ئه‌وسا کۆچی کرد)، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه.'; $TRANSLATE['30']['37']['101'] = 'ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه.'; $TRANSLATE['30']['37']['102'] = 'کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم.'; $TRANSLATE['30']['37']['103'] = 'کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت.'; $TRANSLATE['30']['37']['104'] = 'ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!!'; $TRANSLATE['30']['37']['105'] = 'به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێ‌بڕاون).'; $TRANSLATE['30']['37']['106'] = 'به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه.'; $TRANSLATE['30']['37']['107'] = 'ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت.'; $TRANSLATE['30']['37']['108'] = 'پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['109'] = 'سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم.'; $TRANSLATE['30']['37']['110'] = 'ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['37']['111'] = 'به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['37']['112'] = 'مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.'; $TRANSLATE['30']['37']['113'] = 'خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['114'] = 'به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی).'; $TRANSLATE['30']['37']['115'] = 'هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان).'; $TRANSLATE['30']['37']['116'] = 'سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون.'; $TRANSLATE['30']['37']['117'] = 'پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['37']['118'] = 'هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['37']['119'] = 'ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت).'; $TRANSLATE['30']['37']['120'] = 'سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['37']['121'] = 'بێگومان ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیا‌و قیامه‌تدا ڕێزدارن).'; $TRANSLATE['30']['37']['122'] = 'به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا).'; $TRANSLATE['30']['37']['123'] = 'بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['37']['124'] = 'ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['125'] = 'ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['37']['126'] = 'که - الله - یه، په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['127'] = 'که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['37']['128'] = 'جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.'; $TRANSLATE['30']['37']['129'] = 'ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['130'] = 'سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت.'; $TRANSLATE['30']['37']['131'] = 'ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['132'] = 'بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['37']['133'] = 'به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه.'; $TRANSLATE['30']['37']['134'] = 'کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد.'; $TRANSLATE['30']['37']['135'] = 'بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد.'; $TRANSLATE['30']['37']['136'] = 'پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد.'; $TRANSLATE['30']['37']['137'] = 'بێگومان ئێوه هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌ڕۆن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا.'; $TRANSLATE['30']['37']['138'] = 'هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا (هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کار‌و بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟!!)'; $TRANSLATE['30']['37']['139'] = 'به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه.'; $TRANSLATE['30']['37']['140'] = 'که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که...'; $TRANSLATE['30']['37']['141'] = 'ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن...'; $TRANSLATE['30']['37']['142'] = 'ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت).'; $TRANSLATE['30']['37']['143'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم.'; $TRANSLATE['30']['37']['144'] = 'ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['145'] = 'له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش.'; $TRANSLATE['30']['37']['146'] = 'ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون).'; $TRANSLATE['30']['37']['147'] = 'ئینجا گه‌ڕانما‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌مه‌ن کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ لای سه‌د هه‌زار که‌س و زیاتریش ده‌بن (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی).'; $TRANSLATE['30']['37']['148'] = 'ئه‌وسا هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.'; $TRANSLATE['30']['37']['149'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟)'; $TRANSLATE['30']['37']['150'] = 'ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه درووست کردووه و له‌و کاته‌دا ئه‌وان له‌وێ بوون؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['151'] = 'ئاگادار بن!! به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ندێک له درۆ و بوختانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن:'; $TRANSLATE['30']['37']['152'] = 'خوا منداڵی بووه!! به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['37']['153'] = 'ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!!'; $TRANSLATE['30']['37']['154'] = 'ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ به‌ڵگه‌ی وا ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['37']['155'] = 'ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه؟ (له‌م قسه بێ سه‌روبه‌نانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه؟!).'; $TRANSLATE['30']['37']['156'] = 'ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی به‌هێز و ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه).'; $TRANSLATE['30']['37']['157'] = 'ئاده‌ی: کوا کتێبتان، کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان.'; $TRANSLATE['30']['37']['158'] = '(له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!).'; $TRANSLATE['30']['37']['159'] = 'پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا.'; $TRANSLATE['30']['37']['160'] = 'به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).'; $TRANSLATE['30']['37']['161'] = 'ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['37']['162'] = 'ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['163'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه.'; $TRANSLATE['30']['37']['164'] = 'فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['37']['165'] = 'به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین).'; $TRANSLATE['30']['37']['166'] = 'دووباره ده‌ڵێن: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین.'; $TRANSLATE['30']['37']['167'] = 'هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت:'; $TRANSLATE['30']['37']['168'] = 'ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه...'; $TRANSLATE['30']['37']['169'] = 'ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆز‌و چاکه‌کانی خوای گه‌وره.'; $TRANSLATE['30']['37']['170'] = 'که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر ده‌هێنین).'; $TRANSLATE['30']['37']['171'] = 'سوێن به‌خوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه)...'; $TRANSLATE['30']['37']['172'] = 'که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['37']['173'] = 'سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و زاڵ ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['37']['174'] = 'جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده.'; $TRANSLATE['30']['37']['175'] = 'تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['176'] = 'ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟!'; $TRANSLATE['30']['37']['177'] = '(قووڕ به‌سه‌ریان خاک به‌دامانیان) کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێ‌دار کراوه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['37']['178'] = 'تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده.'; $TRANSLATE['30']['37']['179'] = 'ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['37']['180'] = 'پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه.'; $TRANSLATE['30']['37']['181'] = 'سڵاو دروودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رجه‌م فرستاده‌کانی خوا.'; $TRANSLATE['30']['37']['182'] = 'سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان هه‌میشه و به‌رده‌وام.'; $TRANSLATE['30']['38']['1'] = '(ص) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقره) بده، سوێند به‌م قورئانه که خاوه‌نی ئامۆژگاری و شکۆمه‌ندی و قه‌در و ڕێزه.'; $TRANSLATE['30']['38']['2'] = 'که‌چی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون (بڕوا به‌م قورئانه پیرۆزه ناهێنن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که‌م و کووری و ناته‌واوی له‌م قورئانه‌دا هه‌بیت) به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆیان به‌زل ده‌زانن و بڕیاریانداوه لووت به‌رز بن له ئاستیدا و دژایه‌تی بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['38']['3'] = 'چه‌نده‌ها گه‌ل و نه‌وه‌مان پێش نه‌مان له‌ناو بردووه (له‌کاتی ده‌سپێکردنی سزای ئێمه‌دا)هاواریان ده‌کرد، شیوه‌ن و زاریان بوو، به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو، وه‌ختی ڕزگاربوون به‌سه‌رچوو.'; $TRANSLATE['30']['38']['4'] = 'بێ باوه‌ڕه‌کان سه‌رانسوڕما له‌وه‌ی که بیدارکه‌ره‌وه‌یه‌ک له خۆیان هاتووه بۆیان و وتیان: ئائه‌مه جادوگه‌رێکی زۆر درۆزنه.'; $TRANSLATE['30']['38']['5'] = '(هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا پێتان سه‌یر نیه) هه‌موو خواکانی کردووه به یه‌ک خوا، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه!!'; $TRANSLATE['30']['38']['6'] = 'ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌وره‌کانیان ڕۆیشتن بۆ لای یه‌کتر، داوای پابه‌ندی و خۆگریان ده‌کرد، له پێناو بته‌کانیاندا و ده‌رباره‌ی بانگه‌وازی یه‌کخواناسی ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکه مه‌به‌ستێکی تیادایه (که ببێته گه‌وره)...!!'; $TRANSLATE['30']['38']['7'] = 'ئێمه ئه‌م ده‌نگوباسه‌مان له کۆتا ئایندا (که ئاینی مه‌سیحیه و سێ خوا ده‌په‌رستن) نه‌بیستووه! ئه‌مه هه‌ر ته‌نها شتێکی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست و دروستکراوه!!'; $TRANSLATE['30']['38']['8'] = 'هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا ڕه‌وایه له نێوان ئێمه‌ماناندا قورئان بۆ محمد صلی الله علیه وسلم دابه‌زێت؟! خوا ده‌فه‌رموێت: نه‌خێر، ئه‌وانه هه‌ر له گوماندان به‌رامبه‌ر قورئانه‌که‌ی من، جا ئه‌گه‌ر سزا‌و ئازاری من بچێژن (ئه‌وسا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن)؟!!'; $TRANSLATE['30']['38']['9'] = 'مه‌گه‌ر ئه‌مانه گه‌نجینه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته که زاتێکی باڵاده‌ست و به‌خشنده‌یه (تا دیاریکردنی پێغه‌مبه‌ریش به‌ویستی ئه‌وان بێت)؟!'; $TRANSLATE['30']['38']['10'] = 'ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن، تا خێر‌و بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارێک به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان و ده‌ست بخه‌نه کاروباری خوا...!!'; $TRANSLATE['30']['38']['11'] = 'سه‌ربازانێکی زۆر وا له‌وێن، له ده‌سته‌و گرۆ جۆر به جۆره‌کان، هه‌میشه تێکده‌شکێن.'; $TRANSLATE['30']['38']['12'] = 'پێش ئه‌مان قه‌ومی نوح و عاد و فیرعه‌ونی خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵات (مه‌به‌ست ئه‌هرامه‌کانه)'; $TRANSLATE['30']['38']['13'] = 'هه‌روه‌ها ثمود، قه‌ومی صالح و قه‌ومی لوط و خاوه‌ن باخه چڕ‌و پڕه‌کان، ئائه‌و ده‌سته و گرۆیانه (هه‌ر هه‌موویان دژایه‌تی ئاین و به‌رنامه‌ی خوایان کرد، خوای گه‌وره‌ش دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌موویانی ڕیشه‌که‌ن کرد).'; $TRANSLATE['30']['38']['14'] = 'هه‌ریه‌ک له‌وانه به‌رنامه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی و به‌و کاره‌یان، خۆیان شایسته‌ی تۆڵه‌ی ئیمه کرد.'; $TRANSLATE['30']['38']['15'] = 'ئه‌وانه چاوه‌ڕانی هیچ شتێک ناکه‌ن، ته‌نها یه‌کده‌نگی سامناکی گه‌وره نه‌بێت، که کت‌وپڕ ڕووده‌دات و پێویستی به دووباره بوونه‌وه نیه.'; $TRANSLATE['30']['38']['16'] = 'که‌چی خه‌ڵکی نه‌فام ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ر چیت بۆ بڕیارداوین پێش ڕۆژی لێپرسینه‌وه، پێمان ببه‌خشه.'; $TRANSLATE['30']['38']['17'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوفتاره نادروست و هه‌ڵانه‌وه که ده‌یڵێن، به‌ڵکو یادی به‌نده‌مان داود بکه که توانایی و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌میشه دڵی لای ئێمه بوو، به‌ته‌نگ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌وه بوو.'; $TRANSLATE['30']['38']['18'] = 'به‌ڕاستی ئێمه‌ش که‌ژ و کێوه‌کانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئه‌وانیس یاد و ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانوته‌وه له ده‌مه و ئێواران و به‌ره‌به‌یانه‌کاندا.'; $TRANSLATE['30']['38']['19'] = 'هه‌روه‌ها به‌ڵنده‌کانیشمان بۆ ڕام هێنابوو به ده‌وریشیدا کۆ کرابوونه‌وه، هه‌موویان پێکه‌وه ته‌سبیحاتیان ده‌کرد، هه‌موویان گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوون.'; $TRANSLATE['30']['38']['20'] = 'ئێمه پاشایه‌تیه‌که‌مان به‌هێزکردو حیکمه‌ت و دانایی وقسه و فه‌رمانی به‌جێمان پێبه‌خشی.'; $TRANSLATE['30']['38']['21'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌ت پێنه‌گه‌یشتووه که کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، به دیوارا سه‌رکه‌وتن و خۆیان گه‌یانده میحرابه‌که‌ی!'; $TRANSLATE['30']['38']['22'] = 'کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان: مه‌ترسه، هه‌ردووکمان ناکۆکیه‌کمان هه‌یه و لایه‌کمان سته‌می له‌لایه‌کمان کردووه، داواکارین که به دادپه‌روه‌ریی له نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ که‌سێکمان نه‌گریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['38']['23'] = 'یه‌کێکیان وتی: به‌ڕاستی ئه‌م برایه‌م نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕی هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک مه‌ڕم هه‌یه، که‌چی پێم ده‌ڵێت: ئه‌و مه‌ڕه‌شم بده‌رێ، به‌قسه‌ی زل و زۆرزانیی ده‌یه‌وێت لێم زه‌وت بکات.'; $TRANSLATE['30']['38']['24'] = 'داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێ کردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاکه مه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخاته سه‌ر مه‌ڕه‌کانی خۆی، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریک و هاوکارن سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم ده‌رنه‌کات... دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد...'; $TRANSLATE['30']['38']['25'] = 'ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆش بووین، بێگومان ئه‌و له نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یه و خۆشترین جێگه و ڕێگه‌مان بۆ ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['38']['26'] = 'ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['38']['27'] = 'ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['38']['28'] = 'نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟!'; $TRANSLATE['30']['38']['29'] = 'ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.'; $TRANSLATE['30']['38']['30'] = 'ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['38']['31'] = 'کاتێک ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ی که ئاماده کرابوو بۆ غه‌زا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا.'; $TRANSLATE['30']['38']['32'] = 'ئینجا وتی: من هه‌میسه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگی به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگارم غه‌فڵم بکه‌ن و یادی فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له چاو ون بوون.'; $TRANSLATE['30']['38']['33'] = 'له‌وه‌ودوا سلێمان فه‌رمانیدا که بیانگێڕێته‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به ڕان و ملیاندا (به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆیان، چونکه ئه‌وانه هۆکارێکن بۆ غه‌زاو گه‌یاندنی ئایینی خوا).'; $TRANSLATE['30']['38']['34'] = 'سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شا‌ء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو).'; $TRANSLATE['30']['38']['35'] = 'وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.'; $TRANSLATE['30']['38']['36'] = 'ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی.'; $TRANSLATE['30']['38']['37'] = 'هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا.'; $TRANSLATE['30']['38']['38'] = 'هه‌ندێکی تریش به‌کۆت و زنجیر به‌سترابوونه‌وه (تا نه‌توانن خراپه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['38']['39'] = 'ئه‌مه به‌خششی ئێمه‌یه بۆ تۆ ئه‌ی سوله‌یمان تۆش ده‌به‌خشیت، یان نابه‌خشیت لێپرسینه‌وه‌ت نییه و خۆت سه‌ربه‌ستیت.'; $TRANSLATE['30']['38']['40'] = 'بێگومان سوله‌یمان له لای ئێمه پله‌ی زۆر نزیکی هه‌یه و پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی جوانی هه‌یه لای ئێمه.'; $TRANSLATE['30']['38']['41'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌ر گوزه‌شته‌ی به‌نده‌ی ئێمه - ئه‌یوب- یان بۆ باس بکه، کاتێك بانگی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و وتی: بێگومان شه‌یتان توشی نه‌خۆشی و ئازاری کرووم.'; $TRANSLATE['30']['38']['42'] = 'ئێمه‌ش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هه‌سته، به‌پێی خۆت ڕابکه، ئه‌وه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['38']['43'] = 'ئه‌وسا هه‌موو که‌س و کاریمان پێبه‌خشی و ئه‌وه‌نده‌ی تریش، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، یاداوه‌ریش بۆ هه‌موو خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['38']['44'] = '(ئه‌یوب صلی الله علیه وسلم جارێک له خێزانه‌که‌ی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد که ئه‌گه‌ر چاك بۆوه چه‌ند دارێکی لێبدات، خوای میهره‌بانیش وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته وه‌فاداره فه‌رمانی پێدا): چه‌پکێ لاسکی ناسك بگرێت به‌ده‌سته‌وه (به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ی که بڕیاری دابوو و بیماڵێت به هاوسه‌ره‌که‌یداو فه‌رمووی) سوێنده‌که‌شت مه‌شکێنه، ئێمه بینیمان به‌ڕاستی خۆگر و به‌ئارامگر بوو، به‌نده‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئه‌و ته‌وبه‌کاره و هه‌میشه دڵی لای په‌روه‌ردگاره.'; $TRANSLATE['30']['38']['45'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باس و یادی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب بکه، هه‌مویان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌یاندنی ئایینی خوادا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له چاکه و چاکه‌کاریدا، هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.'; $TRANSLATE['30']['38']['46'] = 'ئێمه به‌ڕاستی کردمانن به‌به‌نده‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان به‌هۆی سیفه‌تی دنیانه‌ویستی که ئه‌ویش یاده‌وه‌ری ڕۆژی قیامه‌ته.'; $TRANSLATE['30']['38']['47'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه لای ئێمه له‌و که‌سانه‌ن که هه‌ڵمان بژاردوون و په‌سه‌ندمان کردوون.'; $TRANSLATE['30']['38']['48'] = 'هه‌روه‌ها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکه که هه‌ریه‌کێك له‌وانه له هه‌ڵبژارده و په‌سه‌ندکراوه‌کانن.'; $TRANSLATE['30']['38']['49'] = 'ئه‌مانه هه‌مووی ناوبانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه‌یه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['38']['50'] = 'باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دنه، که هه‌ر هه‌مووی ده‌روازه‌کانی له‌سه‌ر پشته بۆیان.'; $TRANSLATE['30']['38']['51'] = 'تیایدا به ئاسووده‌یی شانیان داداوه، به‌رده‌وام داوای میوه‌ی زۆر و خواردنه‌وه‌ی ههمهجۆر ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['38']['52'] = 'هه‌روه‌ها حۆری هاوته‌مه‌نی به حه‌یاو شه‌رم لایانه، که ته‌نها عاشقی هاوسه‌ره‌کانیانن و چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.'; $TRANSLATE['30']['38']['53'] = 'جا ئا ئه‌م به‌ڵێنی نازو نیعمه‌ته‌ی پێتان دراوه له ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['38']['54'] = 'به‌ڕاستی ئه‌مه ڕزق و ڕۆزیمانه بۆ به‌خته‌وه‌ران، هه‌رگیز ته‌واو نابێت و کۆتایی نایه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['38']['55'] = 'ئه‌مه‌ی باسکرا بۆ ئیماندارانه، به‌ڵام بۆ سته‌مکار و یاخی بووه‌کان، به‌ڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['38']['56'] = 'دۆزه‌خه، که ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوی، که‌واته ئای چ شوێنێکی ناساز و سه‌خت و ناسۆره.'; $TRANSLATE['30']['38']['57'] = 'ئه‌مه و، ده‌با هه‌ر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گه‌رم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو.'; $TRANSLATE['30']['38']['58'] = 'شتی تریس له‌و بابه‌تانه ههمهجۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت.'; $TRANSLATE['30']['38']['59'] = '(کاتێك سته‌مکاران به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن هه‌ندێ فریشته پێیان ده‌ڵێن:) ئه‌وه تاقمێکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پاڵه‌په‌ستۆیانه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ده‌ك به‌خێر نه‌یه‌ن، ئه‌وانیش ده‌بێت بگه‌یه‌نرێنه دۆزه‌خ و بچنه ناو ئاگره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['38']['60'] = 'له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر ئێوه به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه، ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه.'; $TRANSLATE['30']['38']['61'] = 'دوایی به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئا ئه‌م شوێنه به‌نسیبی ئێمه ببێت، سزای چه‌ند به‌رامبه‌ری له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ پێش بهێنه.'; $TRANSLATE['30']['38']['62'] = 'هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌وه چیمانه بۆچی ئێمه که‌سانێك نابینین که کاتی خۆی به خراپ و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌ماندانه قه‌ڵه‌م.'; $TRANSLATE['30']['38']['63'] = 'کاتی خۆی گاڵته‌مان پێ ده‌کردن، توانجمان تێده‌گرتن که‌چی ئه‌مڕۆ یان لێره نین، یان به‌رچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن!!'; $TRANSLATE['30']['38']['64'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت.'; $TRANSLATE['30']['38']['65'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م، که جگه‌له خوای تاکو تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه.'; $TRANSLATE['30']['38']['66'] = 'ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['38']['67'] = 'پێیان بڵێ: ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن.'; $TRANSLATE['30']['38']['68'] = 'به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن.'; $TRANSLATE['30']['38']['69'] = 'خۆ من (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره) هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم که‌چی گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا کاتێك که فریشته‌کان کێشه‌یان هه‌بوو له جێنشینی ئاده‌مدا.'; $TRANSLATE['30']['38']['70'] = 'وه‌حی و نیگام بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.'; $TRANSLATE['30']['38']['71'] = 'کێشه‌ی فریشته‌کان کاتێك بوو که په‌روه‌ردگارت پێی وتن: من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رێک، له قوڕ دروست بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['38']['72'] = 'جا کاتێك دروستم کرد و له‌و گیان و ڕۆحه‌ی که من خاوه‌نی ئه‌وم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبه‌خشی ئێوه‌ی فریشته هه‌مووتان سووژده‌ی (رێز‌و ته‌قدیری به‌فه‌رمانی من) بۆ به‌رن.'; $TRANSLATE['30']['38']['73'] = 'هه‌موو فریشته‌کان فه‌رمانی خوایان به‌جێ هێنا و سووژده‌یان برد.'; $TRANSLATE['30']['38']['74'] = 'جگه له ئیبلیس نه‌بێت که له‌و کاته‌دا له‌ناو فریشته‌کاندا بوو فووی کرده خۆی و خۆی به‌گه‌وره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['38']['75'] = 'خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه چی نه‌یهێشت و نایه‌ڵێت سووژده به‌ریت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به دوو ده‌ستی قودره‌تی خۆم دروستم کردووه؟! ئایا خۆتت به‌گه‌وره زانی یان هه‌ر له زووه‌وه خۆت لا به‌رزو گه‌وره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['38']['76'] = 'شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترو به‌نرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئه‌وت له قوڕ به‌دیهێناوه.'; $TRANSLATE['30']['38']['77'] = 'خوا فه‌رمووی: ماده‌م وایه ده‌رچۆ له به‌هه‌شت و به‌جێی بهێڵه چونکه تۆ ئیتر ڕه‌جم کراوو دوور خراوه‌ته‌وه له ڕه‌حمه‌تی من.'; $TRANSLATE['30']['38']['78'] = 'به‌ڕاستی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی منت له‌سه‌ره تا ڕۆژی قیامه‌ت (چونکه تۆ فه‌رمانی منت جێبه‌جێ نه‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['38']['79'] = 'شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌ی که‌واته مۆڵه‌تم بده تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌وه‌کانی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['38']['80'] = 'خوا فه‌رمووی: باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت...'; $TRANSLATE['30']['38']['81'] = 'تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو.'; $TRANSLATE['30']['38']['82'] = 'ئینجا شه‌یتان وتی: سوێند به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت شه‌رت بێت هه‌ر هه‌موویان گومڕاو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['38']['83'] = 'جگه له به‌نده و عه‌بده دڵسۆزه‌کانت که هه‌ڵبژاره‌ده‌ی خۆتن (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانم نیه).'; $TRANSLATE['30']['38']['84'] = 'په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم.'; $TRANSLATE['30']['38']['85'] = 'سوێند به‌زاتی خۆم ده‌بێت دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شوێنی تۆ ده‌که‌ون.'; $TRANSLATE['30']['38']['86'] = 'جا تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خه‌ڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خه‌ڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من له‌و که‌سانه‌ش نیم که شت هه‌ڵبه‌ستم و زۆر له خۆم بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['38']['87'] = 'ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا.'; $TRANSLATE['30']['38']['88'] = 'به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['39']['1'] = 'هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['39']['2'] = 'بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه کردووه بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تا حه‌ق و ڕاستی ڕوون بکاته‌وه، که‌واته هه‌ر خوا بپهرسته و هه‌ر ملکه‌چ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی.'; $TRANSLATE['30']['39']['3'] = 'ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه، ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌خواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆره، به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن.'; $TRANSLATE['30']['39']['4'] = 'ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له شتی ناره‌واو نابه‌جێ، ئه‌و زاته خوایه‌کی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆله‌ده‌سێنێت له‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌که‌ن و نایپه‌رستن).'; $TRANSLATE['30']['39']['5'] = 'ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['39']['6'] = 'خه‌ڵکینه بیرتان نه‌چێت خوا ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێك هێناوه‌ته کایه‌وه له‌وه‌ودوا له‌و تاکه نه‌فسه هاوسه‌ره‌که‌شی فه‌راهه‌م هێناوه، له ماڵاتیشدا هه‌شت جۆری دروست کردووه (له ئایه‌تی -143، 144- له‌سووره‌تی- الانحام- دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه) له‌وه‌ودوا له سکی دایکتاندا ئێوه دروست ده‌کات به‌چه‌ند قۆناغێك، له‌ناو سێ تاریکیدا (مه‌به‌ست سێ پێسته‌که‌یه که کۆرپه‌له‌ی تێدا حه‌شاره‌دراوه)، جا گۆرانکاری به‌رده‌وامه و گه‌وره بوون و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان (ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو ده‌دات) ئا ئه‌وه‌یه خوا، ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان، خاوه‌نی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، جا ئیتر بۆ کوێ لا ده‌درێن له خواپه‌رستی؟!'; $TRANSLATE['30']['39']['7'] = 'گه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سوپاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت، دڵنیاش بن که هیچ که‌س کۆڵی گه‌ناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، پاشان گه‌رانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا، چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.'; $TRANSLATE['30']['39']['8'] = 'ئاده‌میزاد کاتێك ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی لێی ده‌لاڵێته‌وه، پاشان کاتێك خوا ده‌رووی لێ کرده‌وه و ناز و نیعمه‌تی پێبه‌خشی، دوعا و نزا و هانا و هاواره‌کانی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، چه‌نده‌ها هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ده‌دات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و جۆره که‌سه بڵێ: که‌مێك به خوانه‌ناسی ڕابوێره، به‌ڵام دڵنیابه که تۆ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خیت.'; $TRANSLATE['30']['39']['9'] = '(ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران چاکترن) یان ئه‌و ئیمانداره‌ی که له دووتوێی شه‌وگاردا هه‌ڵده‌ستێت بۆ خواپه‌رستی، سوژده ده‌بات و به‌پێوه ده‌وه‌ستێت، له لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت ده‌ترسێت و ئومێد و هیوای به‌میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری هه‌یه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان، وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن و شاره‌زاییان نیه؟، به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌م جۆره یاداوه‌ریانه سوود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن (له حه‌قیقه‌تی دنیا و قیامه‌ت، وه دڵنیان ژیانی دنیا فرسه‌تێکی به‌نرخه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌کاری ده‌هێنن).'; $TRANSLATE['30']['39']['10'] = 'به‌و به‌ندانه‌م بڵێ که خاوه‌ن باوه‌ڕن: له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دنیایه‌دا چاکه ده‌که‌ن، پاداشتی چاک هه‌یه، زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه (ئه‌گه‌ر له شوێنێك دنیاتان لێ ته‌نگ کرایه‌وه کۆچ بکه‌ن بۆ شوێنێکی تر) به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['39']['11'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر خوا بپه‌رستم و له‌هه‌موو ژیانمدا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری دین و ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و بم.'; $TRANSLATE['30']['39']['12'] = 'فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له خواپه‌رستی و ئیسلامه‌تی و دینداریدا.'; $TRANSLATE['30']['39']['13'] = 'هه‌روه‌ها بڵێ: من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناك، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.'; $TRANSLATE['30']['39']['14'] = 'بڵێ: من ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستم و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌بم.'; $TRANSLATE['30']['39']['15'] = 'جا ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان چی ده‌په‌رستن جگه له‌و خوایه، بیپه‌رستن و پێیان بڵێ: بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاگادار بن: که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیار‌و ڕوون.'; $TRANSLATE['30']['39']['16'] = 'ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون، له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه، ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن.'; $TRANSLATE['30']['39']['17'] = 'جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن، جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا، مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه، ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م...'; $TRANSLATE['30']['39']['18'] = 'ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون، ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.'; $TRANSLATE['30']['39']['19'] = 'جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هۆی خراپی و خوانه‌ناسیه‌وه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته)... ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه؟!'; $TRANSLATE['30']['39']['20'] = 'به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لاری چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانی له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه، بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['39']['21'] = 'ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه: به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی ههمهجۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت، ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌کات، جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.'; $TRANSLATE['30']['39']['22'] = 'جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه.'; $TRANSLATE['30']['39']['23'] = 'خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خوا‌و خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات.'; $TRANSLATE['30']['39']['24'] = 'جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی به ڕوخسار‌و ده‌م و چاوی به‌رگری له سزای سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت بکات، (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌ترسێت)، ئه‌وسا به‌و سته‌مکارانه ده‌وترێت: ده‌ی بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['39']['25'] = 'ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['39']['26'] = 'ئه‌وسا خوا هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.'; $TRANSLATE['30']['39']['27'] = 'سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن و بیرێك بکه‌نه‌وه له ڕاستیه‌کان و تێ بگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['39']['28'] = 'قورئانێکی پاراو، به‌زمانی عه‌ره‌بی، هیچ که‌چی ولاریه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکارو خواناس بن.'; $TRANSLATE['30']['39']['29'] = 'خوای گه‌وره نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به پیاوێك که گیری خوارد بێت به‌ده‌ست چه‌ند به‌رپرسێکی شه‌ڕانی و سه‌رکه‌شه‌وه، پیاوێکی تریش ته‌نها یه‌ك به‌رپرسی هه‌بێت، ئایا ئه‌و دوو جۆره نموونه‌یه، وه‌ك یه‌کن، سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ی خوایه، نه‌خێر یه‌کسان نی یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و نایزانن و لێکی ناده‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['39']['30'] = 'به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت.'; $TRANSLATE['30']['39']['31'] = 'پاشان بێگومان ئێوه (واته نه‌گبه‌ت و یاخیه‌کان) ڕۆژی قیامه‌ت، له‌لای په‌روه‌ردگارتان یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن، داواچی ده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتر.'; $TRANSLATE['30']['39']['32'] = 'جاکێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره، که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت و ئه‌و ڕاستیه‌ی که پێی ڕاگه‌یه‌نراوه، بروای پێی نی یه. کاتێک بۆی هاتووه، مه‌گه‌ر له دۆزه‌خدا شوێنی مانه‌وه بۆ کافران نیه؟!'; $TRANSLATE['30']['39']['33'] = 'ئه‌و که‌سه‌ش ڕاستی و حه‌قیقتی هێناوه‌و باوه‌ڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها ئا ئه‌وان خواناس و دیندارن.'; $TRANSLATE['30']['39']['34'] = 'جا ئه‌و به خته‌وه‌رانه هه‌ر چیان بوێت له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه و پێشکه‌شیان ده‌کرێت، ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان.'; $TRANSLATE['30']['39']['35'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی خوا چاو پۆشی بکات له خراپترینی ئه‌و گوناهانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، بۆ ئه‌وه‌ش پاداشتیان بداته‌وه به‌چاکتر له‌وه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['39']['36'] = 'مه‌گه‌ر خوا به‌س نیه که پشتیوان بێت بۆ به‌نده‌ی خۆی که پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم)، که‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به شتی تر جگه له خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕای بکات و سه‌ری لێبشێوێنێت، ئیتر که‌س ناتوانێت ده‌ستی بگرێت و ڕێنمویی بکات.'; $TRANSLATE['30']['39']['37'] = 'ئه‌وه‌ش که خوا هیدایه‌تی بدات و ڕێنموویی بکات و بیخاته سه‌ر ڕێی ڕاست، که‌س ناتوانێت گومڕای بکات، مه‌گه‌ر هه‌ر خوا باڵاده‌ست و تۆڵه‌سێنه‌ر نیه (له تاوانکارو تاوانباران)؟'; $TRANSLATE['30']['39']['38'] = 'ئه‌گه‌ر له بێ باوه‌ران بپرسیت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؛ بێ دوودڵی و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن: خوا، باشه؛ پێمان بڵێن: ئه‌وه‌ی هاواری لێ ده‌که‌ن له جیاتی خوا، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوایه بیه‌وێت تووشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌کم بکات، ئایا ئه‌و بتانه ده‌توانن فریام بکه‌ون و نه‌هێڵن؟ یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ڕه‌حمه‌ت و به‌خششێکم پێ ببه‌خشێت، ئایا ئه‌وانه ده‌توانن ئه‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه قه‌ده‌غه بکه‌ن و نه‌یه‌ڵن و بیگرنه‌وه؟! تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: من خوام به‌سه که له ته‌نگانه‌دا ده‌گاته فریام، ده‌با ئه‌وانه‌ی پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['39']['39'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م ئێوه له‌سه‌ر شێوازی خۆتان کاربکه‌ن منیش به‌ڕاستی سه‌رگه‌رمی کاری خۆمم، جا له ئاینده‌دا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['39']['40'] = 'که‌کێ تووشی سزایه‌ک ده‌بێت که سه‌رشۆڕو شه‌رمه‌زارو سه‌رگه‌ردانی ده‌کات له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزایه‌کی به‌رده‌وام داوێنگری ده‌بێت و له‌کۆڵی نه‌بێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['39']['41'] = 'بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندووه تا هه‌رچی ڕاستیه‌کانه بۆ خه‌ڵکی ڕوون ببێته‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرێته به‌ر، ئه‌وه خۆی قازانجی کردووه، ئه‌وش که گومڕابووه، گومڕابوونه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، وه‌نه‌بێت تۆ چاودێر‌و پاڵپێوه‌نه‌ریان بیت (تا به‌زۆر بیانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت).'; $TRANSLATE['30']['39']['42'] = 'هه‌ر خوایه که گیانه‌کان ده‌کێشێت له‌کاتی مردنیاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و گیانه‌ش که نه‌مرد له خه‌وه‌که‌یدا هه‌ر خوا بۆی ده‌نێرێته‌وه، جا ئه‌و که‌سه‌ی که خوا بڕیاری مردنی دابێت ڕوحه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لاشه‌ی، ئه‌و که‌سه‌ش که ڕۆژی ته‌واو نه‌بووبێت ده‌ینێرێته‌وه بۆی تا کاتێکی دیاریکراو، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که تێفکرن و بیر بکه‌نه‌وه (له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئارسه‌ر ئه‌لیسۆن زانای فیزیای ناوکیی له کۆنگره‌یه‌کدا له قاهیره بابه‌تێکی ده‌رباره‌ی مردن و خه‌و پێشکه‌ش کرد تیایدا وتبووی: دوای نزیکه‌ی 25 ساڵ لێکۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه بۆم ده‌رکه‌وتووه که خه‌و جۆره مردنێکه، ئه‌و کاته زانایه‌کی موسڵمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م ئایه‌ته‌کرد، ئیتر ئارسه‌ر سه‌ری سوڕماو سه‌ره‌نجام شایه‌تمانی هێنا، ئێستا موسڵمانێکی ئینگلیزی تێکۆشه‌ره).'; $TRANSLATE['30']['39']['43'] = 'نه‌خێر، ئه‌وانه بیر ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکو سه‌ر لێشێواوه‌کان له جیاتی خوا شتی تریان کردووه به تکاکاری خۆیان؟! پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر هیچیشیان به‌ده‌ست نه‌بێت و هه‌ست و شعوریشیان نه‌بێت، (هه‌ر ده‌یانکه‌نه تکاکار وبه‌ته‌مان شتێکتان بۆ بکه‌ن؟).'; $TRANSLATE['30']['39']['44'] = 'ئینجا پێیان بڵێ: تکاکارو تکاوه‌رگرتن و تکاکردن، هه‌ر هه‌مووی به‌ده‌ست خوایه، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، له‌وه‌ودوایش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['39']['45'] = 'کاتێکیش ته‌نها ناوی خوا برا، ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به‌قیامه‌ت و ڕۆژی دوایی نیه دڵیان ده‌گیرێت و بێزاری دایان ده‌گرێت، (به‌ڵام) کاتێکیش باسی شتی تر بکرێت جگه له خوا، ده‌ستبه‌جێ دڵخۆش و که‌یف خۆش ده‌بن و حه‌زی پێده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['39']['46'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویت، زانای په‌نهان و ئاشکرایت، هه‌ر تۆ دادوه‌ری ده‌که‌یت له نێوان به‌نده‌کانتدا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان تیاده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['39']['47'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه، خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو زه‌وی بن، ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵ بێت، ئه‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌ر هه‌مووی ده‌که‌نه قوربانی خۆیان و هه‌مووی ده‌به‌خشن له پێناوی ڕزگاریی خۆیاندا کاتێک که ده‌بینن سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ زۆرسه‌خته و له‌لایه‌ن خواوه سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وایان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هه‌رگیز به ته‌مای نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['39']['48'] = 'ئه‌وسا ئیتر سه‌ره‌نجامی کاروکردوه ناشرینه‌کانی خۆیانیان بۆ ده‌رکه‌وت و ئه‌وه‌ی به گاڵته گرتبوویان و بڕوایان پێی نه‌بوو داوێنگیریان ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['39']['49'] = 'جا کاتێک ناخۆشی و ئازارێک تووشی ئینسان بێت، هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌تێکمان پێبه‌خشی؛ ده‌ڵێت؛ ئه‌مه ته‌نها شاره‌زایی خۆمه، زیره‌کی خۆمه، لێهاتوویی خۆمه، نه‌خێر وا نیه؛ ئه‌و به‌خشینه بۆ تاقی کردنه‌وه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌م ڕاستیه نازانن.'; $TRANSLATE['30']['39']['50'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش شتی وایان ده‌وت، وه‌نه‌بێت ئه‌و کاروکرده‌وه‌ی که ده‌یانکرد فریایان که‌وتبێت و سوودی پێگه‌یاندبن.'; $TRANSLATE['30']['39']['51'] = 'ئه‌وسا تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرین و نادروستانه‌ی که کردبوویان داوێنگیریان بوو، ئه‌وانه‌ش که سته‌میان کردووه (له هاوه‌ڵگه‌رانی مه‌ککه‌و ئه‌وانه‌ی ده‌بنه کۆسپ له‌به‌رده‌م ئاینی خوادا)، ئه‌وانیش تۆڵه‌ی کرده‌وه ناشرینه‌کانیان داوێنگیریان ده‌بێت له ئایینده‌دا، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه له تۆڵه‌ی خوایی ده‌ربازببن.'; $TRANSLATE['30']['39']['52'] = 'ئایا نه‌یانده‌زانی که به‌ڕاستی هه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان ته‌نگی ده‌کاته‌وه؟ بێگومان ئا له‌و (که‌م و زۆری ڕزق و ڕۆزیه‌دا) به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێک که ئیمان ده‌هێنن و باوه‌ریان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['39']['53'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم.. ئه‌وانه‌ی که خۆتان گوناهبار کردووه و هه‌ڵه‌تان زۆره، نا‌ئومێد مه‌بن له ڕه‌حمه‌تی خوا، چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه‌ی ڕاست و دروست بکه‌ن، خوا له‌هه‌موو گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه زۆر لێخۆش‌بوو لێبورده‌یه و زۆر به سۆز‌و میهره‌بانیشه.'; $TRANSLATE['30']['39']['54'] = 'هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه و به‌رده‌وام دڵتان لای خوابێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارتان و ته‌سلیمی ئه‌وبن، پێش ئه‌وه‌ی که سزای خوا یه‌خه‌تان بگرێت له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌توو نابن که‌س نابێت به‌رگریتان لێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['39']['55'] = 'کۆشش بکه‌ن؛ به‌رده‌وام شوێنی چاکترینی ئه‌و فه‌رمانانه بکه‌ون که له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه‌کراوه بۆتان (بێگومان له هه‌موو شتێکدا چاک و چاکتر هه‌یه، نوێژه فه‌رزه‌کان ئه‌نجام بدرێت چاکه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوننه‌ته‌کان و شه‌ونوێژیش بکرێت چاکتره، زه‌کات بدرێت چاکه، به‌ڵام به‌خشینی زۆرتر‌و زیاتریش له زه‌کات، چاکتره، تۆڵه‌سه‌ندن له که‌سێک که حه‌قت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه ڕێی پێدراوه، به‌ڵام چاوپۆشی و لێ بووردن چاکتره... هتد) پێش ئه‌وه‌ی سزا‌و ئازاری کت‌وپڕ یه‌خه‌تان پێبگرێت وله‌کاتێکدا ئێوه هه‌ست به نزیکی سزاکه نه‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['39']['56'] = 'نه‌وه‌کو یه‌کێک بڵێت: ئاخ و داخ و په‌شیمانی بۆ ئه‌و هه‌موو لادان و نادروستیانه‌ی که کردم، له فه‌رمان و به‌رنامه‌ی خوادا، بێگومان له‌و که‌سانه‌ش بووم که گاڵته‌یان به‌دین و به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد و (ئیماندارنم به دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌زانی).'; $TRANSLATE['30']['39']['57'] = 'یاخود بڵێت: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکردمایه، ئه‌وه من له ڕیزی پارێزکاران و چاکاندا ده‌بووم!!'; $TRANSLATE['30']['39']['58'] = 'یاخود کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینێت بڵێت: خۆ ئه‌گه‌ر بێگومان مۆڵه‌تێک ببێت و جارێکی تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ دنیا، ئه‌وه مه‌رج بێت له چاکه‌کاران بم.'; $TRANSLATE['30']['39']['59'] = 'نه‌خێر وانى یه، مۆڵه‌ت به‌سه‌رچوو، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی ئایه‌ت و فه‌رمانی منت بۆ هات، که‌چی تۆ ئه‌و کاته بڕوات پێ نه‌ده‌کرد و به‌درۆت ده‌زانی، فیزو ده‌مارگیریت ده‌کردو، لوطت هه‌ڵده‌بڕی له‌ئاستیدا، تۆ هه‌ر له ڕیزی بێ بڕواکاندا بوویت (ئیتر ئێستا بۆچی بێ شه‌رمانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ دنیا ده‌که‌یت؟!).'; $TRANSLATE['30']['39']['60'] = 'جا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بینیت، ئه‌وانه‌ی درۆیان به‌ناوی خواوه ده‌کرد (شتی ناڕه‌وایان تێکه‌ڵی دین ده‌کرد) ڕووخساریان ڕه‌ش و تاریکه، مه‌گه‌ر شوێن و جێگه بۆ ئه‌و خۆ به زل زان و لووت به‌رزانه له ئاگری دۆزه‌خدا نی یه؟!'; $TRANSLATE['30']['39']['61'] = 'له‌ولاشه‌وه خوای گه‌وره ئه‌وانه ڕزگار ده‌کات که دینداری و پارێزکارییان ده‌کرد: به‌هۆی سه‌رکه‌وتن و ده‌رچوونیان له تاقیگه‌ی دنیادا، ئیتر هیچ جۆره ناخۆشیه‌کیان تووش نایه‌ت و دڵگرانیش نابن.'; $TRANSLATE['30']['39']['62'] = 'خوا به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رپه‌رشتیار و پارێزه‌ری هه‌موو شتێکه.'; $TRANSLATE['30']['39']['63'] = 'کلیک و جڵه‌وی ئاسمانه‌کان و زه‌ویش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه، ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئا ئه‌وانه خۆیان ڕه‌نجه‌ڕۆ و زه‌ره‌رمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['39']['64'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی نه‌فامه‌ن، ده‌تانه‌وێت و فه‌رمانم پێده‌که‌ن که‌جگه له خوا شتی تر بپه‌رستم؟!'; $TRANSLATE['30']['39']['65'] = 'سوێند به‌خوا بادڵنیابن که وه‌حی و نیگا نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی پێش تۆش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ر بیت و شه‌ریک بۆ خوا بڕیار بده‌یت کاروکرده‌وه چاکه‌کانیشت پووچه و ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['39']['66'] = 'نه‌خێر به‌گوێیان مه‌که، که‌واته هه‌ر ته‌نها خوا بپهرسته و له ده‌سته‌ی سوپاسگوزاران به.'; $TRANSLATE['30']['39']['67'] = 'خوانه‌ناسان؛ قه‌دری خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، به‌مه‌رجێک هه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن (ئاماژه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێ سنووری ئه‌و زاته)، پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وه نی یه نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن و قه‌دری نه‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['39']['68'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا فوو ده‌کرێت به - صور - دا، (مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت چ ده‌زگایه‌که) هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا مابێت خێرا ده‌مرێت، مه‌گه‌ر که‌سێک خوا ویستی له‌سه‌ر مردنی نه بێت، له‌وه‌ودوا فوویه‌کی تری پیادا ده‌کرێته‌وه، جا ده‌ستبه‌جێ هه‌رهه‌موو خه‌ڵکی هه‌ستاونه‌ته سه‌رپێ و به‌سه‌رسامیه‌وه چاوه‌ڕوانن.'; $TRANSLATE['30']['39']['69'] = '(دیاره که خۆری دنیا نه‌ماوه، زه‌وی بۆته گۆڕه‌پانێکی فراوان) ئه‌وسا به‌نوورێک که خوا فه‌راهه‌می ده‌هێنێت زه‌وی ڕوناک ده‌بێته‌وه، کارنامه‌و و دۆسیه‌کانیش دانراون، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان ده‌هێنرێن و دادوه‌ری له نێوانیاندا ئه‌نجام ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کی حه‌ق و ڕاستی، بێگومان ئه‌وان هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['39']['70'] = 'هه‌ر که‌سه ئه‌نجامی کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت به‌ته‌واوی، سه‌رئه‌نجامی کۆششی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت، چونکه ئه‌و زاته زانایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['39']['71'] = 'ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌سته ده‌سته و تاقم تاقم ده‌گوێزرێنه‌وه، تا کاتێک ده‌گه‌نه به‌ر قاپیه‌کانی، (هه‌موو مۆڵده‌خۆن له‌به‌رده‌میدا، دوای ماوه‌یه‌ک) بۆیان ده‌کرێته‌وه، فریشته‌ی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیار سه‌رزه‌نشتیان ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت: باشه، مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران له خۆتان ڕه‌وانه نه‌کرابوو بۆتان که ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌سه‌ردا بخوێنێته‌وه، وه یاداوه‌ریتان بکات و داتان بچڵه‌کێنێت له گه‌یشتنی ئه‌م ڕۆژه؟! به‌ده‌م ئاخوداخ و ناڵه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڵێ، به‌ڵام تازه، به‌ڵێ، سوودی نیه و بڕیاری سزا‌و ئازار دراوه به‌سه‌ر کافر و بێ بڕواکاندا.'; $TRANSLATE['30']['39']['72'] = 'ئه‌وسا ئیتر پێیان ده‌وترێت: ده‌ی ئیتر له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، بچنه ناوی ژیانی ناخۆش و سه‌ختیش بۆتان به‌رده‌وامه، مردنیش نیه ئای که چاند ناسازه، جێگه و ڕێگه‌ی لووت به‌رزو خۆ به‌زل زانه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['39']['73'] = 'له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که پارێزکار و به‌نده‌ی ملکه‌چی په‌روه‌ردگاریان بوون، ئه‌وانه‌ی حسابیان بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌کرد ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێن به‌ره‌و به‌هه‌شت، هه‌تا کاتێ که ده‌گه‌نه ئه‌وێ ده‌روازه‌کانی له ڕوویاندا کراوه‌یه و له سه‌ر پشته، فریشته‌کانی به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارانی به‌هه‌شت زۆر به‌گه‌رمی و ڕووخۆشیه‌وه پێشوازییان لێ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن: درود و سڵاوتان لێبێت، ئێوه پاک و خاوێنن، که‌واته فه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['39']['74'] = 'ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی، که به‌ڵێنی خۆی بۆمان برده سه‌ر و کردینی به‌خاوه‌نی سه‌رزه‌مینی به‌هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و له هه‌ر جێیه‌کیدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر، ئای چه‌نده پاداشتی تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران چاک و پاک و به‌نرخه.'; $TRANSLATE['30']['39']['75'] = 'ئه‌وسا ئیتر فریشته‌کان ده‌بینیت ده‌وری ته‌ختی - شاهی شاهانیان - داوه و سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگاریانن و حه‌ق و دادوه‌ری له نێوان هه‌موواند جێبه‌جێ کرا، ئینجا به یه‌کده‌نگ له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وترێت: الحمد لله ڕب العالمین.'; $TRANSLATE['30']['40']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده..'; $TRANSLATE['30']['40']['2'] = 'هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و شاره‌زا و زاناوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['40']['3'] = 'هه‌میشه ئه‌و زاته لێ‌خۆش بووی گوناهه، وه‌رگری ته‌وبه و په‌شیمانیه له به‌نده گوناهباره‌کانی تۆڵه‌سێنه‌ره زۆر به‌سه‌ختی له یاخی بووان و سته‌مکاران، ده‌سته‌ڵاتداره و خاوه‌ن و به‌خشێنه‌ری ناز و نیعمه‌ته‌کانه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['40']['4'] = 'هیچ که‌س له به‌رامبه‌ری ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خواوه موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێ ناکات، جگه له‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و خوانه‌ناس بوون، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) که‌واته ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه و هێزیان فریوت نه‌دات.'; $TRANSLATE['30']['40']['5'] = 'پێش ئه‌مانیش (کافرانی مه‌ککه و ئه‌وانه‌ی له دوایان دێن) قه‌ومی نوح و گه‌لێ ده‌سته و گرۆی تریش باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، هه‌ر گه‌لێک په‌لاماری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌دا تا ده‌ستگیری بکات و ئازاری بدات و له به‌رنامه‌که‌ی کای بدات، هه‌روه‌ها موجاده‌له و ده‌مه‌ده‌مێیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن، جا منیش پێچامنه‌وه و له‌ناوم بردن، بڕوانن چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێسه‌ندن!'; $TRANSLATE['30']['40']['6'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه و سلم) چه‌سپا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن.'; $TRANSLATE['30']['40']['7'] = 'ئه‌و فریشتانه‌ی که عه‌رش و ته‌ختی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌گرن، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی زۆر به‌هێزو دامه‌زراویان پێیه‌تی، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتیێکت پێ گرتۆته‌وه، که‌وابوو خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌یان کردووه و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن و شوێن به‌رنامه و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه.'; $TRANSLATE['30']['40']['8'] = 'په‌روه‌ردگار بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌دنه‌وه که به‌ڵێنت پێداون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوک دایک و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.'; $TRANSLATE['30']['40']['9'] = 'له تۆڵه‌ی هه‌موو گوناهه‌کان بیانپارێزه، خۆ هه‌رکه‌سێک له تۆڵه‌ی گوناهه‌کان بپارێزیت له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['40']['10'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن بوون له قیامه‌تدا بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینیان دژ به‌یه‌کتر، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان به‌رنه‌دا و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['40']['11'] = 'کافران له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ده‌سته‌ڵاتت بێ سنووره دووجار ئێمه‌ت مراندووه و دووجار ئێمه‌ت زیندوو کردۆته‌وه (مه‌به‌ست نه‌بوونی پێش هاتنه دنیایه، که جۆره مردنێکه و ئه‌و مردنه‌ش که ده‌یزانن، ژیانی دنیا‌و زیندوو بوونه‌وه‌ی قیامه‌تیش دوو جۆره ژیانه) ئایا چاره‌سه‌رێک، ڕێبازێک نیه، بۆ ڕزگاریمان؟'; $TRANSLATE['30']['40']['12'] = 'ئێستاش ئه‌و بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه، به‌ڕاستی کاتێک بانگه‌واز بکرێت بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها، ئێوه باوه‌ڕ ناهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت و ڕێبازی یه‌کخواناسین که‌ناربخرێت، ئێوه باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنن، ئێستاش فه‌رمان، هه‌ر فارمانی خوای به‌رزو بڵند و گه‌وره‌یه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیمانداران له بێ باوه‌ڕان).'; $TRANSLATE['30']['40']['13'] = 'ئه‌و خوایه به‌رده‌وام به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سته‌ڵاتداری خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانیشه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ داده‌به‌زێنێت (وه‌ک: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشک، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که: ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئه‌و زاته.'; $TRANSLATE['30']['40']['14'] = 'که‌واته ئه‌ی ئیمانداران: ئێوه هه‌ر هانا و هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، ئه‌گه‌ر چی کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.'; $TRANSLATE['30']['40']['15'] = 'ئه‌و په‌روه‌ردگاره پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، ئه‌وزاته وه‌حی و نیگا به فه‌رمانی خۆی ده‌نێرێت بۆ هه‌رکام له به‌نده‌کانی که بیه‌وێت، (قورئان ڕۆحه، چونکه ژیان به‌خشه به عه‌قڵ و دڵ و ده‌روون)، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسێنێت له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌شتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح به‌جه‌سته، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..).'; $TRANSLATE['30']['40']['16'] = 'ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕوت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان له خوا شاراوه نى یه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت: ئه‌مرۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت، هه‌ر هه‌مووی بۆ خوای تاک و ته‌نها و خه‌شمگیره. '; $TRANSLATE['30']['40']['17'] = 'ئه‌مڕۆ هه‌موو که‌س پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای).'; $TRANSLATE['30']['40']['18'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکه‌که، ڕۆژی قیامه‌ت، کاتێک که دڵه‌کان ده‌گه‌نه گه‌روو، غه‌مگینی و په‌ژاره و ته‌نگانه دڵ وده‌روونی خوانه‌ناسان به‌ته‌واوی داگیر ئه‌کات، هیچ دڵسۆز و پشتیوانێک بۆ سته‌مکاران نی یه، که‌س تکاکار و غه‌مخۆریان نی یه، تا قسه‌یه‌کی ڕه‌واجی هه‌بێت و تکای لێ وه‌ربگیرێت.'; $TRANSLATE['30']['40']['19'] = 'ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.'; $TRANSLATE['30']['40']['20'] = 'هه‌میشه خوا دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانه‌ی جگه له‌و زاته هاواریان لێ ده‌که‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵات و داوه‌ریه‌کیان له ده‌ست نایه‌ت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی بیسه‌ر و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['40']['21'] = 'ئایا ئه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدانه‌ڕۆیشتوون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن، سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان چۆن بوو؛ چیان به‌سه‌رهات؟ ئه‌وانه له‌مان زۆر به‌هێزتر بوون و جێ ده‌ست و شوێنه‌واریان زیاتر له زه‌ویدا ئاشکرابوو، جا ئه‌وه بوو خوا به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه له ناوی بردن، که‌س نه‌یتوانی له سزای خوا بیانپارێزێت و په‌نایان بدات و ڕزگاریان بکات.'; $TRANSLATE['30']['40']['22'] = 'ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆیه به‌سه‌ردا هات، چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکراوه ڕاستیه‌کانیان پێڕاده‌گه‌یاندن، که‌چی بڕوایان نه‌کرد و باوه‌ڕیان نه‌هێنا، ئنجا خوای گه‌وره له‌ناوی بردن و پێچانیه‌وه، چونکه بێگومان ئه‌و خوایه به‌هێزه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر توند و به ئێشه له بێ باوه‌ڕان.'; $TRANSLATE['30']['40']['23'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرادا...'; $TRANSLATE['30']['40']['24'] = 'بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و هامان و قاروون، به‌ڵام ئه‌و سته‌مکارانه وتیان: جادووگه‌رێکی درۆزنه!!'; $TRANSLATE['30']['40']['25'] = 'جاکاتێک هات بۆ لایان و هه‌موو ڕاسته‌کی بۆ سه‌لماندن به به‌ڵگه و معجزه‌ی ئاشکراوه که له لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی فه‌رمانیاندا و وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که باوه‌ڕیان هێناوه و له گه‌ڵ موسادان، ئافره‌ت و کچاکانیان بهێڵنه‌وه بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه، له کاتێکدا پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هیچ نی یه، ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر گه‌ردانیه‌وه ده‌رده‌چێت.'; $TRANSLATE['30']['40']['26'] = 'ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بهێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆرێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه و شه‌ڕ و شۆڕ له وڵات و سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!!'; $TRANSLATE['30']['40']['27'] = 'موساش وتی: بێگومان من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت به‌رزو خۆبه‌زل زانێک باوه‌ڕی به‌ڕۆژی لێپرسینه نه‌بێت (ڕاستیه‌کان ئاوه‌ژوو بکات).'; $TRANSLATE['30']['40']['28'] = '(دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاریداوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه): پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێک بکوژن ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم -الله- یه، له‌کاتێکدا چه‌نده‌ها به‌ڵگه و نیشانه‌شی له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و نیشانی داون، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون، به‌ڕاستی من دڵنیام که: خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سێک ناکات زیاده‌ڕه و درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مووسا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه).'; $TRANSLATE['30']['40']['29'] = 'هه‌روه‌ها وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌دا و به‌ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی تیادا ده‌که‌ن، جا بیر بکه‌نه‌وه و تێفکرن کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێت ڕزگارمان بکات، له تۆڵه و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێگرتین؟ فیرعه‌ون قسه‌که‌ی پێ بڕی وتی: من ته‌نها هه‌ر ئه‌و ڕاو بۆچوونه به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده‌که پێم ڕاگه‌یاندن، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشانداون!!'; $TRANSLATE['30']['40']['30'] = 'ئه‌و پیاوه‌ی که ئیمانی هێنابوو وتی: بێگومان من ده‌ترسم ڕۆژێکتان به‌سه‌ربێت وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆ و قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات...'; $TRANSLATE['30']['40']['31'] = 'وه‌کو ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر قه‌ومی نوح و عاد و ثمود و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن، جا وه‌نه‌بێت خوا بیه‌وێت سته‌م له به‌نده‌کان بکات و حه‌ز به تیاچونیان بکات.'; $TRANSLATE['30']['40']['32'] = 'ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من به‌ڕاستی ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهوناڵه و بانگکردنتان بۆ لێپرسینه‌وه (قیامه‌ت).'; $TRANSLATE['30']['40']['33'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵدێن و پشت هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌موو سه‌رگه‌ردانن، نازانن چی بکه‌ن و ڕوو بکه‌نه کوێ، که‌س نیه په‌ناتان بدات له خه‌شم و قینی خوا، ئه‌وه‌ش خوا گومڕای بکات به‌هۆی خراپه‌کاری خۆیه‌وه، هیچ که‌سی تر ناتوانێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات.'; $TRANSLATE['30']['40']['34'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کاتی خۆی یوسف به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆری بۆ هێنان تا ڕێبازی خواناسی بگرنه‌به‌ر، که‌چی به‌رده‌وام له گوماندا بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و ئاینه‌ی که بۆی هێنابوون، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌فاتی کرد، ئه‌وسا وتتان: ئیتر ته‌واو هه‌رگیز خوا دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌ری تر نانێرێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا که‌سانی سه‌رکه‌ش و گوناهکار و دڵ دانه‌مه‌زراو ڕاڕا گومڕا ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['40']['35'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بۆ هاتبێت، ئه‌م مجاده‌له و گفتوگۆیه زۆر بێزراو تاوانه لای خوا و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو خاوه‌ن دڵێکی خۆبه‌زل زان و ڕق ئه‌ستوور و سته‌مکاردا.'; $TRANSLATE['30']['40']['36'] = 'ئا له‌و گه‌رمه‌ی قسه‌ی ئیمانداره‌دا فیرعه‌ون به هامانی وت: ئه‌ی هامان بورجێکی به‌رزم بۆ دروست بکه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت!!...'; $TRANSLATE['30']['40']['37'] = 'هۆکاری به‌رزبوونه‌وه بۆ ئاسمانه‌کان، تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم تا سه‌ردانێکی خوای مو‌سا بکه‌م و بیبینم!! هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه!!، ئابه‌و شێوه‌یه کاروکرده‌وه ناشیرینه‌کان لای فیرعه‌ون جوانکراو، له ڕێبازی ڕاست و دروست لادرا، بێگومان پیلان و نه‌خشه‌ی نادروستی فیرعه‌ون هه‌ر له زه‌ره‌ردایه.'; $TRANSLATE['30']['40']['38'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمانی هێنابوو دووباره هاته‌وه قسه وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م شوێنی من بکه‌ون به‌قسه‌ی من بکه‌ن ڕێنموویتان ده‌که‌م بۆ ڕێبازی سه‌رفه‌رازی و چاکه و چاکه‌کاری.'; $TRANSLATE['30']['40']['39'] = 'ئه‌ی قه‌وم و هۆزم بێگومان ژیانی ئه‌م دنیایه ته‌نها بریتیه له ڕابوردنێکی که‌م، به‌ڕاستی ژیانی پاشه ڕۆژ و داهاتوو، هه‌ر ئه‌و شوێنی ئومێد و ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه‌یه بۆ ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['40']['40'] = 'ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه‌یه‌کی کردبێت، ته‌نها به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵه و گوناهه‌که‌ی خۆی تۆڵه‌ی لێده‌سێنرێت، ئه‌وه‌ش که چاکه‌ی کردووه له پیاوان و ئافره‌تان، له کوڕان و له کچان له‌کاتێکتدا که خاوه‌نی باوه‌ڕی دامه‌زراون، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و بێ سنوور و بێ حساب ڕزق و ڕۆزی ههمهجۆر و هه‌مه چه‌شنیان پێده‌به‌خشرێت.'; $TRANSLATE['30']['40']['41'] = 'ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌وه چی یه، خۆ من بانگی ئێوه ده‌که‌م بۆ ڕزگاریی، بۆ سه‌رفرازی بۆ به‌هه‌شت، که‌چی ئێوه بانگی من ده‌که‌ن، بۆ خوانه‌ناسی، بۆ سه‌رگه‌ردانی بۆ دۆزه‌خ!'; $TRANSLATE['30']['40']['42'] = 'با‌نگم ده‌که‌ن تا باوه‌ڕم به خوا نه‌مێنێت و هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بده‌م، بێ هیچ به‌ڵگه‌و زانستی و زانیاریه‌ک، له‌کاتێکدا من بانگتان ده‌که‌م بۆلای زاتێک که زۆر باڵاده‌سته و زۆریش لێخۆشبووه...'; $TRANSLATE['30']['40']['43'] = 'شتێکی ڕاسته‌و گومانی تێدانیه ئه‌وه‌ی که ئێوه من بانگ ده‌که‌ن بۆ لای خاوه‌نی هیچ بانگه‌واز و به‌رنامه و پرۆگرامێک نیه، نه له دنیادا، نه له قیامه‌تیشدا، ئه‌وه‌ش نابێت له‌یاد بکه‌ین، که به‌ڕاستیش گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ لای خوای گه‌وره‌یه، ئه‌وانه‌ش تاوانی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رکه‌ش و له سنوور ترازاون، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن.'; $TRANSLATE['30']['40']['44'] = 'جا له ئاینده‌دا ڕۆژێک دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم وکارو باره‌کانم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا‌و پشت به‌وده‌به‌ستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به به‌نده‌کانی.'; $TRANSLATE['30']['40']['45'] = 'جا خوای گه‌وره ئه‌و ئیمانداره ژیره‌ی پاڕاست له پیلانی خراپ و دڕندانه‌یان، دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ونیش سزایه‌کی زۆر سه‌ختیان تووش بوو...'; $TRANSLATE['30']['40']['46'] = 'ئاگری دۆزه‌خه، به‌یانیان و ئێواران، نیشانیان ده‌درێت، یاخود پیایاندا ده‌چزێنرێت، له (جیهانی به‌رزه‌خدا) ڕۆژی قیامه‌تیش فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی تاقم و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه ناو ئێش و ئازاری زۆر ناخۆشه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['40']['47'] = 'ئه‌و کاته ئیتر شه‌ڕو کێشه ده‌ست پێده‌که‌ن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، لاواز و چه‌وساوه‌کان به‌ده‌سه‌ڵاتدارو لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: خۆ به‌ڕاستی ئێمه شوێنکه‌وته‌ی ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێک سزای ئاگرمان له‌سه‌ر که‌م بکه‌نه‌وه؟'; $TRANSLATE['30']['40']['48'] = 'له وه‌ڵامیاندا لووت به‌رزه‌کان ده‌ڵێن: ئێمه هه‌موومان له‌ناو ئاگردا گیرمان خواردووه، بێگومان خوای گه‌وره داوه‌ری کردوه له نێوان به‌نده‌کانیدا و بڕیاره‌کانی بڕاوه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['40']['49'] = 'ئینجا ئه‌وانه‌ی که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێری دۆزه‌خ ده‌ڵێن: داوا له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن؛ ته‌نها ڕۆژێک سزا‌و ئازامان له‌سه‌ر که‌م بکاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['40']['50'] = 'ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا ده‌ڵێن: باشه، مه‌گه‌ر پێغهمبهرهکانتان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکراوه، ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟ هه‌مووان به‌یه‌کده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڵێ، ڕاسته، ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ی که‌وابوو هه‌ر داوابکه‌ن وبپاڕێنه‌وه، بێگومان داخوازی و پاڕانه‌وه‌ی کافران به‌هیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت.'; $TRANSLATE['30']['40']['51'] = 'به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه سه‌ر ده‌خه‌ین، له ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش که شایه‌ته‌کان شایه‌تی ده‌ده‌ن (فریشته‌کان شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن، پێغه‌مبه‌ران شایه‌تی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن بانگخوازان شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌ڵکی)'; $TRANSLATE['30']['40']['52'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا سته‌مکاران تکاو پاڕانه‌وه‌یان بێ سووده و که‌ڵکیان پێناگه‌یه‌نێت، نه‌فرین هه‌ر بۆ ئه‌وانه و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشه جێگه‌ی ناسازو ناخۆش. '; $TRANSLATE['30']['40']['53'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه هیدایه‌ت و ڕێنموویمان به‌خشی به مو‌سا و ته‌وراتیشمان هێشته‌وه له‌ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن و پابه‌ندی بن.'; $TRANSLATE['30']['40']['54'] = 'کردوشمانه به‌هۆی ڕءنموویی و یادخستنه‌وه بۆ خاوه‌ن بیر و هۆشه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['40']['55'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئارام و خۆڕاگربه، چونکه به‌ڕاستی به‌ڵێن و واده‌کانی خوا هه‌ر دێته‌دی، داوای لێخۆش‌بوونیش بکه بۆ گوناهه‌کانت، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریشت به‌رده‌وام ئه‌نجام بده، به تایبه‌ت له ده‌مه و ئێواران و ده‌مه و به‌یانیاندا.'; $TRANSLATE['30']['40']['56'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌رکه‌شانه ده‌که‌ن و، به نه‌شاره‌زایی له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیان پێ بێت، ئه‌وانه ته‌نها له سینه‌یاندا خۆ به‌ل زانین هه‌یه، به‌مه‌رجێک هیچ کات ناگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه، که‌واته تۆ په‌نا بگره به خوا له شه‌ڕی خوانه‌ناسان چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و بینایه.'; $TRANSLATE['30']['40']['57'] = 'به‌ڕاستی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له دروستکردنی خه‌ڵکی زۆر گه‌وره و گرنگتره، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه تێناگه‌ن و په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن.'; $TRANSLATE['30']['40']['58'] = 'که‌سانی کوێر له به‌رامبه‌ر چاوساغه‌وه، وه‌ک یه‌ک نین، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه کاروکرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که تاوان و گوناهـ ده‌که‌ن (چوونیه‌ک نین)، که‌چی زۆر که‌م خه‌ڵکی تێده‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه و به‌راورد ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['40']['59'] = 'به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه و هه‌ر دێت، هیچ گومانیشی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیمان و باوه‌ڕناهێنن و باوه‌ڕیان پێی نیه.'; $TRANSLATE['30']['40']['60'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا‌و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئایینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['40']['61'] = 'خوا ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌یه شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردوونه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌خشنده‌ی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['40']['62'] = 'ئه‌و زاته خوای ئێوه‌یه و په‌روه‌ردگارتانه، به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، ئیتر ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌برێن؟ چۆن لاده‌درێن له له‌به‌رنامه‌که‌ی؟'; $TRANSLATE['30']['40']['63'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه لاداربوون ئه‌وانه‌ی که له پێش ئه‌مانه‌وه دژایه‌تی ئایات و فه‌رمانه‌کانی خوایان ده‌کرد و له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌دا و دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆ کوێ چوون؟! چیان به‌سه‌ر هات؟!).'; $TRANSLATE['30']['40']['64'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه، ڕووخسار‌و شێوازتانی نه‌خشاندووه، به‌جوانترین شێوه‌ش نه‌خشاندویه‌تی، له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک و به‌سوود به‌هره‌وه‌ری کردوون، جا ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، پاک و بێ گه‌رد و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.'; $TRANSLATE['30']['40']['65'] = 'ئه‌و زاته هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌ر زیندووه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، که‌وابوو هانا و هاوار و نزاتان ڕوو به‌و بێت، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌رنامه و ئاینه‌که‌ی ئه‌و بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.'; $TRANSLATE['30']['40']['66'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان من قه‌ده‌غه‌م لێکراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا هانا و هاواری بۆ ده‌به‌ن، له کاتێکدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر ئاشکرام له لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێگه‌یشتووه و من فه‌رمانم پێ دراوه به ملکه‌چی خۆم بده‌مه ده‌ست په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان.'; $TRANSLATE['30']['40']['67'] = 'ئه‌و خوایه له خاک ئێوه‌ی دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتی یه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سه‌ره‌مێکوته‌یه‌ک که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچووکه) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆ هه‌ڵواسه‌رێک پاشان ده‌رتان ده‌هێنێت که منداڵێکی ساوان، به‌ره‌به‌ره‌گه‌وره‌تان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی هێزو توانا‌و ژیریتان، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پیرو په‌ککه‌وته، هه‌شتانه، پێش ئه‌وه‌ی بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه، ده‌مرێت، هه‌تانه ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته کاتێکی دیاریکراو، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستیانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) بۆ ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار.'; $TRANSLATE['30']['40']['68'] = 'هه‌ر ئه‌وزاته، ژیان ده‌به‌خشێت وزینده‌وه‌ران و گیانله‌به‌ران ده‌مرێنێت، جاکاتێک بڕیاری شتێکی دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که پێی بفه‌رموێت: ببه، ده‌ست به‌جێ ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['40']['69'] = 'ئایا نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا، ئه‌و سه‌رگه‌ردانانه به‌ره‌و کوێ لاده‌درێن له حه‌ق و ڕاستی، ڕوو له کوێ ده‌که‌ن؟'; $TRANSLATE['30']['40']['70'] = 'ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نی یه به قورئان و به‌و به‌رنامه و ڕێبازه‌ی که به پێغه‌مبه‌ره‌کانماندا ڕه‌وانه‌مان کردووه، ئه‌وانه له ئایینده‌دا ده‌زانن چیان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['40']['71'] = 'کاتێک کۆت و زنجیره‌کان ده‌کرێنه گه‌ردنیان و ڕاده‌کێشرێن...'; $TRANSLATE['30']['40']['72'] = 'بۆ ناو ئاوی زۆر گه‌رم، پاشان ئاگریان پێ خۆش ده‌کرێت و ده‌بنه سووته‌مه‌نی بۆی...'; $TRANSLATE['30']['40']['73'] = 'له‌وه‌ودوا پێیان ده‌وترێت: کوان ئه‌و شتانه‌ی که به هاوه‌ڵتان داده‌نا بۆ خوای باڵاده‌ست؟!...'; $TRANSLATE['30']['40']['74'] = 'له جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست، به‌که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه ده‌ڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، به‌ڵکو ئێمه هه‌ر ناوی که‌سی ترمان نه‌ده‌برد (دیاره له ترس‌دا، یان هه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان فه‌رامۆش کردووه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا کافران سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواو ده‌کات...'; $TRANSLATE['30']['40']['75'] = 'ئا ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا تیایدا گیرتان خواردووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌یف وشادی و سوڕ و سه‌مایه‌یه که له‌سه‌ر زه‌ویدا به ناحه‌ق ئه‌نجامتان ده‌دا و که‌شخه‌تان ده‌کرد به‌سه‌ر خڵکه‌وه و نازتان ده‌کرد به‌سه‌ریاندا...'; $TRANSLATE['30']['40']['76'] = 'ده‌ی.. له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، ئه‌وه‌ش بزانن ناشمرن تیایدا و به هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئای که شوێن و جێگه‌ی خۆبه‌زل زانه‌کان ناخۆش و ناسازه...'; $TRANSLATE['30']['40']['77'] = 'جا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئارامگربه و دڵنیاش به که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته و هه‌ر دێته‌دی، ئه‌وسا یان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانمان دژیان به‌چاوی خۆت ده‌بینیت، یاخود ئه‌گه‌ر گیانمان کێشایت و وه‌فاتت کرد؛ ئه‌وانه بۆ کوێ ده‌چن؟!، به‌ناچاری هه‌ر بۆ لای ئێمه ده‌برێنه‌وه (ئه‌وسا به‌توندی تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنین).'; $TRANSLATE['30']['40']['78'] = 'به‌ڕاستی ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه کردووه، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه موعجزه‌یه‌ک پێس بهێنێت به‌بێ مۆله‌تی خوای به‌ده‌سته‌ڵات، جاکاتێک فه‌رمانی خوا هاتبێت، ئه‌وه جێبه‌جێ کراوه به‌ڕاستی، ئه‌وکاته ئیتر ناحه‌ق و نادروسته‌کان خه‌ساره‌تمه‌ند بوون له‌وێدا.'; $TRANSLATE['30']['40']['79'] = 'هه‌ر خوایه که ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کاربهێنن وهه‌ندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['40']['80'] = 'هه‌روه‌ها سوودی زۆری ترتان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ماڵاتانه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سواری ئه‌وانه‌وه بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی نیازتان له دڵدایه بیگه‌بێ و کاروباری خۆتان ئه‌نجام بده‌ن، جا به‌سواری ئه‌و وڵاخانه و که‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن (هاتوچۆیان بۆ ئاسان کردووه).'; $TRANSLATE['30']['40']['81'] = 'ئه‌وزاته به‌ڵگه‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات، جا به چ به‌ڵگه‌و نیشانه و موعجزه‌یه‌کی خوایی ئێوه بڕوا ناکه‌ن و دژی ده‌وه‌ستن؟!'; $TRANSLATE['30']['40']['82'] = 'ئایا ئه‌وه به‌زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن که چیمان به‌سه‌ر قه‌وم و خه‌ڵکانی پێش ئه‌ماندا هێناوه و سه‌رئه‌نجامیان چۆن بووه، ئه‌وانه زۆر له‌مان زیاتر بوون و هێزیان له‌مان زۆرتر بوو، شوێنه‌واریان له‌زه‌ویدا ئاشکراتربوو بێگومان ئه‌و کاروکرده‌وه نادروسته‌ی که ده‌یانکرد هیچ فریایان نه‌که‌وت و ڕزگاری نه‌کردن.'; $TRANSLATE['30']['40']['83'] = 'جاکاتێک که پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واوه‌وه بۆیان ڕه‌وانه کرا، له جیاتی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بهێنن خۆیان دڵخۆش کرد به‌و ڕاده که‌مه‌ی که له زانست و زانیاری هه‌یانبوو سه‌رئه‌نجام هه‌ڕه‌شه‌ی خوا له‌سه‌رزاری پێغه‌مبه‌راندا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێده‌کرد ده‌سته‌و یه‌خه‌یان بوو، فه‌وتاندنی.'; $TRANSLATE['30']['40']['84'] = 'جا کاتێ که تۆڵه و سزای ئێمه‌یان بینی و دڵنیا بوون که ڕزگاریان نابێت وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به تاک و ته‌نهایی خوا هێناوه (جگه له‌و که‌سی تر ناپه‌رستین)، بێ باوه‌ڕیش بووین به‌و شتانه‌ی که دامان نابوو به‌هاوه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار و په‌شیمانین.'; $TRANSLATE['30']['40']['85'] = 'جا بێگومان ئیمان ئاوا سوودی نه‌بوو بۆیان، کاتێک تۆڵه و خه‌شم و قینی ئێمه ده‌بینن و له ترساندا باوه‌ڕ ده‌هێنن، چونکه ئه‌مه به‌ڕاستی به‌رنامه‌ی خوایه بۆ به‌نده‌کانی به‌درێژایی زه‌مانه ده‌بێت له ته‌واوی ئازادی‌دا، بێ ترس و زۆر باوه‌ڕی پێبکه‌ن، باوه‌ڕی ته‌نگانه و کاتی تیاچوون په‌سه‌ند نیه، ئا له شوێنه‌دا ئیتر کافر‌و بێ بڕواکان خه‌ساره‌تمه‌ندی و زه‌ره‌ری بێ سنووریان بۆ ماوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['41']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده.'; $TRANSLATE['30']['41']['2'] = 'ئه‌م قورئانه دابه‌زێنراوه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['41']['3'] = 'کتێبێکه؛ ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی به‌ش کراوه و جیاکراوه‌ته‌وه (ئیمان وکوفر، حه‌ڵاڵ وحه‌رام چاکه وخراپه... هتد)، قورئانێکه به عه‌ره‌بیه‌کی ڕه‌وان بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن و شاره‌زاییان هه‌یه (له زمانه‌وانی و زانسته‌کان).'; $TRANSLATE['30']['41']['4'] = 'هه‌ر ئه‌م قورئانه مژده‌به‌خشه به‌ئیمانداران، ترسێنه‌ری کافرانه، که‌چی زۆربه‌ی موشریکان پشتیان تێکرد و به‌رهه‌ڵستیان کرد‌و نایبیستن.'; $TRANSLATE['30']['41']['5'] = 'وتیشیان: ئێمه دڵه‌کانمان داپۆشراوه له ئاستی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا که تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌یت بۆ لای، گو‌ێشمان که‌ڕو قورسه له ئاستیدا، له نێوان ئێمه و تۆدا په‌رده و به‌ربه‌ست هه‌یه، تۆ هه‌وڵ و کۆششی خۆت بده، بێگومان ئێمه‌ش هه‌وڵ و کۆششی خۆمان ده‌ده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['41']['6'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، پێیان بڵێ: دڵنیابن که من هه‌ر به‌شه‌رێکم وه‌ک ئێوه، (جیاوازیه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه): من وه‌حی ونیگام بۆ ده‌کرێت که بێگومان خوای ئێوه خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه، که‌وابوو ئێوه‌ش ڕووی تێ بکه‌ن، به‌ڕاستی بیپه‌رستن؛ له ڕێبازه‌که‌ی لامه‌ده‌ن، داوای لێخۆشبوونی لێبکه‌ن و چاک بزانن که وه‌یل و سزای سه‌خت بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['41']['7'] = 'ئه‌وانه‌ی که زه‌کات ناده‌ن و ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕن به ڕۆژی قیامه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['41']['8'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه پاداشتی نه‌بڕاوه‌یان بۆ هه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['41']['9'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئاخر ئێوه باوه‌ڕتان به‌و زاته نیه که زه‌وی له دوو ڕۆژدا دروست کردووه؟ (ئاڵبه‌ته ئه‌و ڕۆژانه مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت درێژی ماوه‌که‌یان چانده)، چه‌ند هاوه‌ڵێکیشی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن؟! ئه‌و به‌دیهێنه‌ر و دروستکاره په‌روه‌ردگاری هه‌ر هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره.'; $TRANSLATE['30']['41']['10'] = 'له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی كێوه‌کانی دامه‌زراندوه (که کار ده‌که‌نه سه‌ر ئاو‌و هه‌وا، دیمه‌نی جوان ده‌سازێنن، له‌نگه‌ری ده‌گرن، ڕووبه‌ری فراوانتر ده‌که‌ن... هتد) به‌ره‌که‌تی زۆری تێدا دابین کردووه (وه‌ک نه‌وت وجۆره‌ها کانزا، سه‌ره‌ڕای جیهانی ڕوه‌ک و.. هتد)، هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌کانی تیادا بڕیارداوه هه‌مووی له ماوه‌ی چوار ڕۆژدا به دوو ڕۆژه‌که‌ی پێشووشه‌وه (قه‌باره و ڕه‌نگ و تام و بۆن و وه‌رز و شوێنی هه‌ر میوه و ده‌غڵ و دانێک، هه‌روه‌ها گیانداران و باڵنده‌کانیش) تا نیاز‌و داخوازیه‌کانی ئاده‌میزاد جێبه‌جێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['41']['11'] = 'ئینجا ویستی ئاسمان ڕێک بخات و دروستی بکات له‌کاتێکدا که دوکه‌ڵ بوو، جا به ئاسمان و زه‌وی فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملکه‌چ بن، به‌خۆشی خۆتان یان به‌زۆر بتانخه‌مه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمه‌وه؟! هه‌ردوولا خێرا وتیان: ملکه‌چی تۆین و چۆن ده‌فه‌رمویت وا ده‌که‌ین، (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆ خوای به‌ده‌سه‌ڵات، زه‌وی و ئاسمان بێنێته قسه، چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!!).'; $TRANSLATE['30']['41']['12'] = 'له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا (له‌و ڕۆژانه‌ی که هه‌ر خۆی ماوه‌یان ده‌زانێت) ئاسمانی کرده حه‌وت چین و فه‌رمانی بۆ هه‌ر چینێکیش ده‌رکرد، ئینجا ده‌فه‌رموێت: ئاسمانی دنیاشمان ڕازانده‌وه به ئه‌ستێره‌وکردمانه چراخان و کردمانه هۆی پاڕاستن، (له شه‌ڕی شه‌یتانه‌کان)، ئا ئه‌و شتانه هه‌مووی به ویست و فه‌رمانی زاتێکه که باڵاده‌ست و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['41']['13'] = 'جا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو باسی ده‌سه‌ڵات و توانایی و زانایی خوای گه‌وره‌دا پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، پێیان بڵێ: من ئاگادارتان ده‌که‌م له‌وه‌ی که شریخه و بروسکه و کاره‌ساتێکتان به‌سه‌ر بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر عاد و ثمود هات...'; $TRANSLATE['30']['41']['14'] = 'کاتێک پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه کرا له پێشتر و دواتریشدا، به‌م فه‌رمانه پیرۆزه که: جگه له خوا که‌سی تر مه‌په‌رستن، که‌چی وتیان: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارمان بیوستایه ڕێنمویمان بکات ئێوه‌ی نه ده‌نارد؛ به‌ڵکو فریشته‌ی داده‌به‌زان!! که‌وابوو ئێمه بێگومان بڕوا ناکه‌ین به‌و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه‌کراوه.'; $TRANSLATE['30']['41']['15'] = 'ئه‌وسا قه‌ومی عاد به‌ناحه‌ق خۆیان به‌زل و گه‌وره‌زانی له زه‌ویدا و وتیان: کێ هه‌یه به ئه‌ندازه‌ی ئێمه هێزو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت؟ باشه ئایا ئه‌وه نه‌یانزانی به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ی که دروستی کردوون، ئه‌و له‌وان هێزی زۆر زیاتره (به‌ڵکو هه‌ر به‌راورد ناکرێت) و ئه‌وانه هه‌ر ئینکاری ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['41']['16'] = 'ئه‌وسا ئیتر ئێمه بایه‌کی توند‌و زۆر ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له چه‌ند ڕۆژێکی شومدا، تا هه‌ر له ژیانی دنیادا به‌سزای سه‌رشۆڕیان بگه‌یه‌نین و تاڵاو بکه‌ین به‌گه‌روویاندا، بێگومان سزای قیامه‌ت زیاتر سه‌رشۆڕکه‌رو تاڵتره و ئه‌وانه سه‌رفراز و ڕزگار نابن.'; $TRANSLATE['30']['41']['17'] = 'هۆزی - ثمود - یشمان ڕێنموویی کرد بۆ ئیمان و چاکه؛ که‌چی حه‌زیان به‌کوێری کرد، تا چاوساغی و هیدایه‌ت و ئیمان، هه‌ر بۆیه ئه‌وانیش سزای سه‌رشۆڕکه‌ر و سه‌رگه‌ردانکه‌ر یه‌خه‌ی پێ‌گرتن به‌هۆی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['41']['18'] = 'ئه‌وسا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو ڕزگارمان کردن، که‌سانێکی به ته‌قواو خواناسیش بوون.'; $TRANSLATE['30']['41']['19'] = 'ڕۆژێک دێت دوژمنانی خوا تێکرا کۆ ده‌کرێنه‌وه و کێش ده‌کرێن به‌ره‌و ئاگری دۆزه‌خ، به‌رو دوایان پاڵه‌په‌ستۆیانه.'; $TRANSLATE['30']['41']['20'] = 'هه‌تا کاتێک ده‌گه‌نه ئاستی ئاگره‌که گوێیان و چاوه‌کانیان و پێسته‌کانیان شایه‌تیان له‌سه‌ر ده‌دات که چ کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی نادروست و خراپیان ئه‌نجام ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['41']['21'] = 'ئه‌وسا به‌غه‌مباریه‌وه به‌پێستی خۆیان ده‌ڵێن: بۆچی شایه‌تیتان له‌سه‌رداین خۆ زه‌ره‌رتانه؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن، ئه‌و خوایه ئێمه‌ی هێناوه‌ته گوفتار که ده‌توانێت هه‌موو شتێک بهێنێته قسه و گفتوگۆ، هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون و هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه (بێگومان کارێکی ئاسانه بۆخوا چونکه ئاده‌میزاد جۆره‌ها ئامێری هێناوه‌ته قسه، ده‌م و زمان و لێویشیان نیه!).'; $TRANSLATE['30']['41']['22'] = 'ئێوه کاتی خۆی ئه‌ونده غه‌ڕڕا بوون، گوناهو تاوانه‌کانتان نه‌ده‌شارده‌وه، چونکه مه‌ترسیتان نه‌بوو که گوێتان و چاوتان و پێستتان شایه‌تیتان له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام گومانتان وابوو که به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگادار نیه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['41']['23'] = 'ئا ئه‌وه‌بوو گومانی ناپه‌سه‌ندتان که بووتان به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگارتان؛ ئێستا بوو به‌هۆی داخزان وتیاچوونتان و به‌وهۆیه‌وه چوونه ڕیزی زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['41']['24'] = 'جا ئه‌گه‌ر به‌ناچاری خۆگری بنوێنن، ئه‌وه ئاگر جێگه‌یانه، ئه‌گه‌ر داوای لێبووردن و چاوپۆشی بکه‌ن چاوپۆشیان لێناکرێت و داوایان لێوه‌رناگیرێت.'; $TRANSLATE['30']['41']['25'] = 'ئه‌وانه به‌هۆی تاوان و سه‌رکه‌شیانه‌وه که‌سانێکمان کرده هاوه‌ڵیان که کاروکرده‌وه‌ی ڕابردوو داهوتوویان بۆ بڕازێننه‌وه، تا سه‌رئه‌نجام بڕیاری تۆڵه ئه‌مانیشی گرته‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵانی پێش ئه‌مان له په‌ری و ئینسانه‌کان، به‌ڕاستی هه‌ر هه‌موویان زه‌ره‌رمه‌ند و دۆڕاون.'; $TRANSLATE['30']['41']['26'] = 'بێ باوه‌ڕان ده‌یانوت: گوێ مه‌گرن بۆ ئه‌م قورئانه و بیکه‌ن به‌گاڵه و هه‌را و هوریا (له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ده‌ست ناحه‌زانه‌وه‌یه ئه‌و ڕۆڵه ده‌بینێت) بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه زاڵ ببن و بیبه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['41']['27'] = '(ئه‌و جۆره که‌سانه بۆ کوێ ده‌چن) که‌وابوو سوێند به‌خوا هه‌ر ده‌بێت تاڵاوی سزای سه‌خت بکه‌ین به‌گه‌رووی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، له ئاینده‌شدا به خراپتر له‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین.'; $TRANSLATE['30']['41']['28'] = 'ئا ئه‌وه‌یه پاداشتی دوژمنانی خوا هه‌ر ئاگره‌که‌ی دۆزه‌خه، که ماڵ و نیشته‌جێی هه‌میشه‌ییانه، له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رسه‌ختانه به‌ره‌نگاری ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['41']['29'] = 'له قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: په‌روه‌ردگارا، ئه‌و دوو ده‌سته‌یه‌مان نیشان بده له په‌ری و ئاده‌میزاد که گومڕایان کردین بیانخه‌ینه ژێر پێمانه‌وه، تا هه‌ر له ژێره‌وه بن.'; $TRANSLATE['30']['41']['30'] = 'ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی وتیان: په‌روه‌ردگارمان (الله) یه، له‌وه‌ودوا به‌رده‌وام پابه‌ندی ئه‌و ڕێبازه ڕاسته بوون، ئه‌وه له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌سته ده‌سته فریشته داده‌به‌زن بۆلایان، پێیان ده‌ڵێن: هیچ ترس و بیمێکتان نه‌بێت له داهاتوو، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان نه‌بێت بۆ ڕابردوو، مژده‌تان لێ بێت به‌و به‌هه‌شته‌ی که له کاتی خۆی به‌ڵێنتان پێ ده‌درا...'; $TRANSLATE['30']['41']['31'] = '(خوای گه‌وره و فریشته‌کانیش ده‌فه‌رموون): ئێمه یارو یاوه‌رو هاوکارو پشتیوانی ئێوه‌ین له ژیانی دنیا و قیامه‌تیشدا مژده‌تان لێ بێت له به‌هه‌شتدا هه‌رچی ئاره‌زووی ده‌که‌ن وداوای ده‌که‌ن بۆتان ئاماده‌یه...'; $TRANSLATE['30']['41']['32'] = 'ئه‌و به‌هره‌یه‌ش له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارێکه‌وه پێشکه‌شتان ده‌کرێت که لێبوورده و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['41']['33'] = 'جا کێ له‌و که‌سه جوانگفتار تر‌و قسه‌ی به‌جێ تره که بانگه‌وازی کردووه بۆ لای خوا، کاروکرده‌وه‌ی چاکیشی ئه‌نجام داوه، وتوشیه‌تی: به‌ڕاستی من له ڕیزی موسڵماناندام.'; $TRANSLATE['30']['41']['34'] = 'بێگومان چاکه و خراپه وه‌ک یه‌ک نین، (تۆ ئه‌ی باوه‌ڕدار) به‌جوانترین و چاکترین شێوه به‌ره‌نگاری خراپه و نادروستی بکه، ئه‌و کاته ئیتر ده‌بینیت ئه‌وه‌ی که له نێوان تۆ و ئه‌ودا دوژمنایه‌تی و ساردیه‌ک هه‌یه؛ ده‌بێته دۆستێکی دڵسۆز و گیانی به‌گیانی.'; $TRANSLATE['30']['41']['35'] = 'جا که‌سیش ناتوانێت به‌و ڕه‌فتاره هه‌ستێت جگه له‌وانه‌ی که ئارامیان گرتووه، هه‌روه‌ها که‌سیش ناتوانێت هه‌ڵوێستی وا بنوێنێت جگه له که‌سێک نه‌بێت که خاوه‌نی به‌هره‌یه‌کی گه‌وره بێت.'; $TRANSLATE['30']['41']['36'] = 'ئه‌ی ئیماندار؛ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن شه‌یتانه‌وه خه‌ته‌ره و خه‌یاڵی نادروست له دڵ و ده‌روونتدا دروست بوو، ئه‌وه تۆ داوای یارمه‌تی له خوا بکه و په‌نای پێ بگره، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌ر و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['41']['37'] = 'له نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار شه‌و و ڕۆژ و خۆر و مانگه، هه‌رگیز نه‌که‌ن سوژده بۆ خۆر، یان مانگ ببه‌ن، به‌ڵکو سوژده ته‌نها بۆ ئه‌و خوایه ببه‌ن که دروستی کردوون، ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان به به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زانن و هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['41']['38'] = 'جا ئه‌گه‌ر بێ بڕواکان خۆیان به زل و گه‌وره بزانن، (ئه‌وه وازیان لێ بهێنه) چونکه ئه‌و فریشتانه‌ی له خزمه‌ت په‌روه‌ردگاری تۆدان شه‌وو ڕۆژ سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشن، هه‌رگیز بێزاری ڕوویان تێ ناکات خۆیان به گه‌وره نازانن.'; $TRANSLATE['30']['41']['39'] = 'له به‌ڵگه و نیشانه‌کانی خوا ئه‌وه‌یه که ده‌بینیت زه‌وی ک‌ش وماته، جا که‌تێک باران به‌سه‌ریدا ده‌بارێنین ده‌خرۆشێت و گه‌شه و نه‌ش و نما ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته‌ی که زه‌وی زیندوو کرده‌وه، مردووانیش زیندوو ده‌کاته‌وه، بێگومان ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه..'; $TRANSLATE['30']['41']['40'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که سه‌رسه‌خت و بێ بڕوان و دژایه‌تی ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه ده‌که‌ن و لێی لاده‌ده‌ن. خۆیان ناشارنه‌وه له ئێمه، باشه، ئه‌وه‌ی فڕێ بدرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه چاکتره یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌دڵنیایی و ئارامی و هێمنیه‌وه دێت له ڕۆژی قیامه‌تدا و به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ ده‌کرێت؟! ئه‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌رچیتان له ده‌ست دێت بیکه‌ن، چونکه له ده‌ستی خوا ده‌رناچن، دڵنیاش بن خوا بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['41']['41'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه به‌و قورئانه له‌کاتێکدا بۆیان هات، بێگومان ئه‌و قورئانه‌ش کتێبێکی زۆر به‌نرخ و ناوازه و سه‌رکه‌وتووه...'; $TRANSLATE['30']['41']['42'] = 'هیچ ناحه‌قی و نادروستی و ناته‌واویه‌ک ڕووی تێ ناکات له هیچ کاتێکدا و له‌هیچ لایه‌که‌وه ڕه‌وانه‌کراو و نێردراوی زاتێکه که خاوه‌نی حیکمه‌ت و داناییه و شایانی سوپاس و ستایشه.'; $TRANSLATE['30']['41']['43'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) شتێک به‌تۆ ناوترێت، که به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ نه‌وترابێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی لێ بووردن و لێ خۆشبوونه بۆ باوه‌ڕداران و تۆڵه‌سێنه‌ری به‌ئازار و ئێشه له بێ باوه‌ڕان.'; $TRANSLATE['30']['41']['44'] = 'ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان به‌زمانی گه‌لانی تر بناردایه، ئه‌وه بێ باوه‌ڕان ده‌یانوت: ئایا نه‌ده‌بوو ئایه‌ته‌کانی ڕوون و ئاشکرا بوایه و زمانی خۆمان بوایه، چۆن ده‌بێت قورئان به‌زمانی بێگانه بێت؟ له‌کاتێکدا محمد (صلی الله علیه وسلم) به عه‌ره‌بی ده‌دوێت؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه هیدایه‌ت و ڕێنموویی و شیفایه و چاره‌سه‌ری هه‌موو ده‌رد و نه‌خۆشیه‌کان ده‌کات، جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن گوێچکه‌یان که‌ڕه و بهشتی تر ئاخنراوه، هه‌روه‌ها کوێرن له ئاستیدا، ئه‌وانه هه‌روه‌ک له دووره‌وه بانگیان لی بکرێت وایه (نه ده‌نگه‌که به چاکی ده‌بیسن، نه ڕه‌نگه‌که به ڕوونی ده‌بینن)'; $TRANSLATE['30']['41']['45'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ته‌وراتمان به‌خشی به مووسا، که‌چی ناکۆکی تیادا کرا، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێکی پێشتر له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، (که تۆڵه له کافران بخاته قیامه‌ت) ئه‌وه له ناوی ده‌بردن، بێگومان ئه‌وان هه‌ر له شک و گومانێکی بێ سه‌ر و بندان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['41']['46'] = 'ئه‌وه‌ی چاکه بکات پاداشتی چاکه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش که خراپه و تاوان بکات هه‌ر له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، دڵنیابه که په‌روه‌ردگاری تۆ بچوکترین سته‌م له به‌نده‌کانی ناکات.'; $TRANSLATE['30']['41']['47'] = 'زانینی به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ت ته‌نها لای خوایه و بۆ لای ئه‌و ده‌برێته‌وه، هه‌رچی به‌رو بووم تۆوێک له خونچه و چرۆکه‌یه‌وه چه‌که‌وه ده‌کات خوا ئاگاداره لێی، هیچ مێینه‌یه‌ک سکی نابێت و به‌چکه‌و به‌رهه‌مه‌که‌ی دانانێت ته‌نها به ئاگاداری خوا نه‌بێت، (ئا به‌و شێوه‌یه خوا ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ده‌خاته به‌رچاو)، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری نازانن، ئه‌و ڕۆژه‌ش که بانگیان ده‌کات و لێیان ده‌پرسێت: کوان هاوه‌ڵ و هاوتاکانم؟! ئه‌وانه‌یش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، ئێمه هه‌واڵت ده‌ده‌ینێ و جاڕ ده‌ده‌ین که که‌سمان هه‌ڵه‌ی وانایه‌ت به ده‌مماندا و شایه‌تی له‌سه‌ر شتی واناده‌ین.'; $TRANSLATE['30']['41']['48'] = 'ئیتر ئه‌وه‌ی که جاران ده‌یانپه‌رست و هانا و هاواریان بۆ ده‌برد و جێگه‌ی ئومێدیان بوو لێیان ون بوو و نرخی نه‌ما، دڵنیاش بوون که ئیتر هیچ چاره و ڕزگار بوونێکیان نیه.'; $TRANSLATE['30']['41']['49'] = 'ئاده‌میزاد هه‌ر گیز بێزار نابێت له داخوازی چاکه و خۆشی و ئاسووده‌یی بۆ خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر ناخۆشیه‌کی تووش بێت، ئه‌وه نا‌ئومێد و بێ هیوایه.'; $TRANSLATE['30']['41']['50'] = 'سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد خێر‌و خۆشی به‌سه‌ردا بڕێژین و پێ بچێژین، له دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه‌ی که تووشی هاتبوو، به متمانه‌یه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه به‌ره‌نجی شانی خۆم په‌یدام کردووه و خوا خۆشی ده‌وێم، وا بزانم قیامه‌ت زۆر دووره و ڕه‌نگه هه‌ر نه‌شبێت، خۆ ئه‌گه‌ر بمگێرنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارم، ئه‌وه دڵنیام که خۆش و ناز و نیعمه‌تم لای ئه‌و: بۆ ئاماده‌یه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ئه‌و کار‌و کرده‌وه ناشیرینانه‌یان ده‌خه‌ینه ڕوو و هه‌واڵیان پێ ده‌ده‌ین، هه‌روه‌ها سزای سه‌خت و دژوار‌و ناخۆشیان پێ ده‌چه‌ژین له ناو دۆزه‌خدا.'; $TRANSLATE['30']['41']['51'] = 'زۆربه‌ی ئاده‌میزاد کاتێک ناز و نیعمه‌تی به‌سه‌ردا بڕێژین پشت هه‌ڵده‌کات و سه‌رپێچی ده‌کات و ملکه‌چی ڕاستی نابێت و خۆ به‌زل و گه‌وره ده‌زانێت و به‌لای خۆیدا دایده‌تاشێت، کاتێکیش ناخۆشی و نه‌هامه‌تی تووشهات، ئه‌وه دۆعا و نزا و پاڕانه‌وه‌ی زۆر به‌گه‌رم و کوڵ و پان و پۆڕه!!'; $TRANSLATE['30']['41']['52'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه: ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه بێت، پاشان ئێوه‌ش بڕواتان پێیی نه‌بێت، ده‌زانن چ سه‌رئه‌نجامێکی سامناک چاوه‌ڕێتانه؟. جا ئیتر کێ هه‌یه له ئێوه سه‌رسه‌ختترو لاڕێتر له‌وه‌ی که ڕێگه‌ی جیا‌و دوور له ڕاستی گرتبێته‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['41']['53'] = 'ئێمه له ئاینده‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێننه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆکانی بوونه‌وه‌رداو له خودی خۆیشیاندا (بێگومان ئاشکرایه که له‌سه‌رده‌می زانستیدا چه‌نده نهێنیه‌کانی بوونه‌وه‌ر ئاشكرا بووه.. زاناکان به گشتی و زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی سه‌رگه‌ردانن له ورده‌کاری و دامه‌زراوی و گه‌وره‌یی و فراوانی ئه‌م گه‌ردوونه، هه‌روه‌ها له ئاڵۆزی جه‌سته‌یی و عه‌قڵیی و ده‌روونی ئاده‌روونی ئاده‌میزاد)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن که ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه، ئایا شایه‌تی په‌روره‌ردگارت به‌س نیه که بێگومان ئاگا و زانایه به هه‌موو شتێک؟!'; $TRANSLATE['30']['41']['54'] = '(له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڵگه و نیشانانه‌دا: ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر گومانیان هه‌یه له به‌یه‌کگه‌یشتن و ئاماده‌بوونی به‌رده‌م په‌روه‌رردگاریان، ئاگاداربه و دڵنیابه که ئه‌وزاته به هه‌موو شتێک زانایه و به هه‌موو شتێک ئاگاداره وده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه و هیچ شتێک له‌و یاخی نابێت.'; $TRANSLATE['30']['42']['1'] = '(1) و (2) چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سوره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14)پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که له توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌مووی گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه.'; $TRANSLATE['30']['42']['2'] = '(1)و (2) به‌یه‌که‌وه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['42']['3'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه که ده‌یزانیت خوای باڵاده‌ست و کاربه‌جێ وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم و بۆ پێغه‌مبارانی پێش تۆیش ڕه‌وانه کراوه، له لایه‌ن خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه.'; $TRANSLATE['30']['42']['4'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌رو خاوه‌نێتی، بێگومان ئه‌و خوایه به‌رز وبڵندو گه‌وره‌و شکۆداره.'; $TRANSLATE['30']['42']['5'] = 'ئاسمانه‌کان لای سه‌رویانه‌وه نزیکه له‌به‌ر گه‌وره‌یی و شکۆداری ئه‌و زاته له‌ت ببن و لێك بترازێن، هاوکات فریشته‌کان سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن، داوای لێخۆش‌بوونیش ده‌که‌ن بۆ ئیماندارانی سه‌رزه‌وی، دڵنیا و ئاگاداربن که به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره هه‌ر ئه‌و لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['42']['6'] = 'ئه‌وانه‌ش له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت و پشتگیر، ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه وه‌نه‌بێت تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['42']['7'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌یزانیت قورئانێکی عه‌ره‌بی پاراومان به وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه و ده‌وروبه‌ری (که هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه) ئاگادار بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادار‌و هۆشیاریان بکه‌ین له ڕۆژی کۆکردنه‌وه که هیچ گومانی تێدا نیه، (ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه)، ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن و ده‌چنه ناو به‌هه‌شته‌وه، ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ ناو دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['42']['8'] = 'ئه‌گه‌ر خوا ویستی ببوایه هه‌موویانی ده‌کرده میلله‌تێکی یه‌ك پارچه (هه‌مووان به‌ناچاریی ئیمه‌ندارو چاك ده‌بوون) به‌ڵام ویستی وایه هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت، ده‌یخاته سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی و به‌هه‌شتی خۆیه‌وه، سته‌مکارانیش هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێکیان نابێت.'; $TRANSLATE['30']['42']['9'] = 'ئایا بێجگه له خوا پشتیوانی تریان بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه؟ که‌وابوو هه‌ر خوا خۆی پشتیوانه‌و هه‌ر خوا خۆی مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه و هه‌ر خۆیشی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه!'; $TRANSLATE['30']['42']['10'] = 'له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه خوای په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['42']['11'] = 'بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ سازاندوون، له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاتیش جووت، نێر‌و مێ ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له‌و ڕێگه‌یه‌وه زاووزێ ده‌که‌ن و زۆر ده‌بن بۆتان، هیچ شتێك نیه له وێنه‌ی ئه‌وزاته، هیچ شتێك له‌و ناچێت (چونکه خوایه و به‌دیهێنه‌ره، چۆن له به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌چێت) هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌رو بینایه.'; $TRANSLATE['30']['42']['12'] = 'جڵه‌وی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی به ده‌ست ئه‌وزاته‌یه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان که‌می ده‌کات و سنورێکی بۆ داده‌نێت (هه‌موویشی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه له لایه‌که‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیانه له‌لایه‌کی تره‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به هه‌موو شتێك زانایه.'; $TRANSLATE['30']['42']['13'] = 'ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون، ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانی پێکردووه به _نوح_، هه‌ر به‌وشێوه‌یه قورئانیشی بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم وه‌حی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موسا‌و عیساشمان ڕاگه‌یاندووه‌که ڕێبازی ئاین و یه‌کخواناسی به‌رنه‌ده‌ن و له‌سه‌ری پایادار بن، ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته زۆر به‌لای بت په‌رست و خوانه‌ناسانه‌وه گران و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خوای دانا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی ڕێنموویی خه‌ڵکانێك ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاك.'; $TRANSLATE['30']['42']['14'] = 'میلله‌تانی پێشوو، به‌تایبه‌ت گاور وجوو جیاوازی و کێشه دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وته نێوانیان، مه‌گه‌ر له‌دوای هاتنی زانستی و زانیاری ته‌واو بۆیان، که‌له‌به‌ر حه‌ساده‌ت و سته‌مکاری و لادانیان له ڕاسته ڕێگا بۆیان دروست بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشووتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه که تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵه‌تی داون، ئه‌وه فه‌رمانی تیاچوونیان ده‌رده‌کرا، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بوونه میراتگری کتێبی خوا و گه‌یه‌نرا به‌ده‌ستیان له نه‌وه‌کانی داهاتوو، که‌وتنه گومان و دوودڵیه‌وه، خه‌ڵکیشیان خسته گومانه‌وه ده‌رباره‌ی.'; $TRANSLATE['30']['42']['15'] = 'که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بۆ ئه‌وه بانگه‌واز بکه و پایادارو دامه‌زراوبه هه‌روه‌ك فه‌رمانت پێ دراوه، شوێن ئاره‌زووی ئه‌وان مه‌که‌وه و به‌ئاشکرا بڵێ: من، باوه‌ڕم هێناوه به‌و کتێب و په‌یامانه‌ی خوا بۆی نا‌ردوم و فه‌رمانم پێدراوه که دادپه‌روه‌ری به‌رپا بکه‌م له نێوانتاندا، (الله) په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یه و ئێوه‌شه، بێگومان ده‌رئه‌نجامی کرده‌ی خۆمان بۆ خۆمانه و کرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه، ئیتر هیچ کێشه‌یه‌ك نی یه له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا (چونکه حه‌ق ده‌رکه‌وت)، ئێمه و ئێوه هه‌ر خوا خۆی کۆمان ده‌کاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['42']['16'] = 'ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و قسه‌ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئاینی خوا، دوای ئه‌وه‌ی که وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ڕوویان تێکردووه، ئه‌وانه به‌ڵگه‌و ڕه‌خنه‌کانیان پووچه‌ڵه و به‌سه‌ریاندا ده‌درێته‌وه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه، خه‌شم و تووڕه‌یان له‌سه‌ره و سزای سه‌ختیان بۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['42']['17'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که کتێبه پیرۆزه‌کانی به حه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه کردووه، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تێکی دابه‌زاندووه که وه‌کو ته‌رازوو پێوه‌ر وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا چی تۆی فێر کردووه و چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیك بێت.'; $TRANSLATE['30']['42']['18'] = 'ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنن په‌له ده‌که‌ن و گاڵته‌یان پێی دێت و ده‌ڵێن: کوا؟ که‌ی پێش دێت؟ (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له به‌رپابوونی ده‌ترسن، ده‌زانن دڵنیان که به‌رپابوونی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، ئاگاداربن له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی موجاده‌له له‌سه‌ر قیامه‌ت ده‌که‌ن و به‌گومانن لێی، له‌بزر بوون و سه‌رلێشێواویه‌کی قووڵدا ڕۆچوون.'; $TRANSLATE['30']['42']['19'] = 'خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هێز و باڵاده‌سته.'; $TRANSLATE['30']['42']['20'] = 'جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه.'; $TRANSLATE['30']['42']['21'] = '(ئایا ئه‌و بێباوهڕانه ڕازین به‌به‌رنامه‌ی خوا) یاخود شوێنی ئه‌و هاوه‌ڵگه‌ڕانه ده‌که‌ون که به‌ناوی دینه‌وه به‌رنامه‌یان بۆ داناون و په‌یڕه‌وییان ده‌که‌ن بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت و پێی ڕازی بێت (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری ده‌که‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاریکراو، ئه‌وه فه‌رمان ده‌درا به له‌ناو بردنیان، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['42']['22'] = '(له‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا) ده‌بینیت سته‌مکاران ده‌ترسن له‌وه‌ی که کردوویانه، له‌کاتێکدا سزاکه‌ی که‌وتووه به‌سه‌ریاندا و لێی ده‌رباز نابن، هاوکات ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه له باخچه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر، چیان بوێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه، ئا ئه‌وه‌یه خه‌ڵات و به‌خششی گه‌وره و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['42']['23'] = 'ئه‌و خه‌ڵات و به‌خششه ئه‌وه‌یه که خوا مژده ده‌دات به‌و به‌ندانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، (ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه نایه‌ن)، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: له‌سه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕێز نه‌بێت له خزمایه‌تیدا، جا ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه به‌چاکتر پاداشت ده‌درێته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێبوورده و سوپاسگوزاره.'; $TRANSLATE['30']['42']['24'] = 'به‌ڵکو خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: محمد صلی الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه درۆی هه‌ڵبه‌ستووه!! جا ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵت دا‌و هیچت بۆ ناوترێت، خوایش ده‌یه‌وێت ئاسه‌واری به‌تاڵ و ناحه‌قی نه‌هێڵێت و حه‌ق و ڕاستی به‌فه‌رمانی خۆی بچه‌سپێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی که له توێی دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا شاراوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['42']['25'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که په‌شیمانی و ته‌وبه له به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت، چاوپۆشیش ده‌کات له هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان، به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به‌ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['42']['26'] = 'خوای گه‌وره ئاواتی ئه‌وانه ده‌هێنێته دی که باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له فه‌زڵ و زیاده خه‌ڵات و به‌خششی خۆی به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، بێ باوه‌ڕانیش سزای سه‌خت و به ئێشیان بۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['42']['27'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزی به‌فراوانی به به‌نده‌کانی ببه‌خشیایه، ئه‌وه ده‌ستیان ده‌دایه تاوان و گوناهو سته‌م له زه‌ویدا، به‌ڵام خوا به‌حسابێکی ورد‌و دیاریکراو ئه‌وه‌ی بیه‌وێت پێیان ده‌به‌خشێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته ئاگا‌و بینایه به کار‌و هه‌ڵویستی به‌نده‌کانی.'; $TRANSLATE['30']['42']['28'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که باران ده‌بارێنێت و ده‌گه‌یه‌نێته فریایان دوای ئه‌وه‌ی که نا‌ئومێد بوون، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی په‌خش ده‌کاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر خۆی پشتیوان و فریادڕه‌سه و شایسته‌ی سوپاسه.'; $TRANSLATE['30']['42']['29'] = 'له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه که تیایاندا بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاتێك بیه‌وێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر به‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌یاندا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['42']['30'] = 'هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌کتان به‌سه‌ر هاتبێت، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌یه که به ئاره‌زووی خۆتان ده‌تانکرد، (به‌ڵام ئه‌وه‌نده خوایه‌کی میهره‌بانه) له زۆربه‌ی زۆری گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['42']['31'] = 'ئه‌ی گرۆی خوانه‌ناسان ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بکه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رباز ببن له زه‌ویدا، جگه له خوای گه‌وره‌ش که‌س ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سه‌رتان بخات.'; $TRANSLATE['30']['42']['32'] = 'له‌نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌و که‌شتیانه که وه‌ك که‌ژو کێو هاتووچۆ ده‌که‌ن به ده‌ریاکاندا، (به‌یاسایه‌کی ڕێك و پێك).'; $TRANSLATE['30']['42']['33'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت با ده‌وه‌ستێنێت و له‌سه‌ر پشتی ده‌ریاکه ده‌وه‌ستن و له کارده‌که‌ون، به‌ڕاستی ئا له‌و توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێك که زۆر خۆگرو سوپاسگوزاره.'; $TRANSLATE['30']['42']['34'] = 'یان جاری وا هه‌یه که‌شتیه‌کان به خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیانه‌وه ده‌شکێنێت و نوقمیان ده‌کات له ئه‌نجامی تاوان و گوناهی خه‌ڵکه‌که‌وه، گه‌لێك جاریش چاوپۆشی (له هه‌ڵه و تاوانی) زۆر ده‌کات و ده‌یانهێڵێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['42']['35'] = 'ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوانه‌ناسان بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌یان له ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه، که له کاتی ته‌نگانه‌دا که‌س په‌نایان نادات و که‌س فریایان ناکه‌وێت جگه له خوای گه‌وه‌ره.'; $TRANSLATE['30']['42']['36'] = 'جا هه‌ر شتێکتان پێبه‌خشراوه، ئه‌وه زینه‌تی ژیانی ئه‌م دنیایه‌یه (که ڕێگوزه‌رێکه به‌ره‌و قیامه‌ت) به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی که له‌لای خوایه چاکتر و به‌رده‌وامتره بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن....'; $TRANSLATE['30']['42']['37'] = 'ئه‌وانه‌ی خۆیان له گوناهی گه‌وره و تاوانی خراپ و ناشرین ده‌پارێزن، کاتێك که تووڕه ده‌بن (له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك که به‌رامبه‌ریان ده‌کرێت) هه‌ر ئه‌مان چاوپۆشی ده‌که‌ن و لێده‌بورن....'; $TRANSLATE['30']['42']['38'] = 'ئه‌وانه‌ش به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام داوه و کار‌و باریان هه‌رده‌م به مه‌شوره‌ت و ڕاپرسی و ڕاوێژکاریه و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان داون، ده‌به‌خشن...'; $TRANSLATE['30']['42']['39'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کرایه سه‌ر، ده‌سه‌وسان ناوه‌ستن و به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن...'; $TRANSLATE['30']['42']['40'] = 'جا تۆڵه‌ی هه‌ر تاوانێك به ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌یه بێ زیادو که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی لێخۆشبوونی هه‌بێت و چاوپۆشی و چاکسازی بکات، ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت...'; $TRANSLATE['30']['42']['41'] = 'له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی ده‌سێنێت دوای ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، ئه‌وانه لێپرسراو نابن، ئه‌گه‌ر له سنوور لا نه‌ده‌ن....'; $TRANSLATE['30']['42']['42'] = 'بێگومان ته‌نها ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن به ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئیشیان بۆ هه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['42']['43'] = 'له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆش‌بوو بێت (له‌کاتێکدا که ده‌توانێت تۆڵه‌بسێنێت) به‌ڕاستی ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاك و په‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌و کارانه‌یه که پێویسته بکرێت....'; $TRANSLATE['30']['42']['44'] = 'ئه‌وه‌ی خوا ڕێی لێ ون بکات، ئه‌وه ئیتر که‌سی تری دڵسۆزی ده‌ست ناکه‌وێت (تا ڕێگه‌ی ڕاستی نیشان بدات)، ئه‌وسا تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له قیامه‌تدا ده‌بینیت سته‌مکاران کاتێك سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خ ده‌بینن، به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئایا هیچ ڕێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه، تا خوا چۆن ده‌فه‌رموێت وابکه‌ین؟!.'; $TRANSLATE['30']['42']['45'] = 'سه‌رئه‌نجام تاوانباران ده‌بینیت ده‌برێنه سه‌ر دۆزه‌خ، هه‌موو په‌ست و زه‌لیل ولاره مل و خه‌جاڵه‌تن، (له شه‌رمه‌زاریی و له ترس‌دا) له ژێره‌وه به‌تیله‌ی چاو ده‌ڕوانن بۆ ئاگره‌که، (ئا له‌و کات و بارودۆخه ناخۆشه‌دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که خۆیان و کهسو کار‌و ماڵ و منداڵیان له ده‌ستداوه له قیامه‌تدا (که‌س و کار‌و خزم و هاوه‌ڵانیان ئه‌گه‌ر له دۆزه‌خدان، ئه‌وه هیچ مایه‌ی دڵخۆشی نین، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدان، ئه‌مانیان هه‌ر له یاد نی یه)، ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که: ئاگاداربن بێگومان سته‌مکاران له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدان...'; $TRANSLATE['30']['42']['46'] = 'ئه‌وانه هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نی یه له جیاتی خوا که له ده‌ست سزا‌و تۆڵه ڕزگاریان بکات، ئه‌و که‌سه‌ش خوا سه‌ری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووه) ئیتر ڕێبازی ڕزگاری و سه‌رفرازی ده‌ستناکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['42']['47'] = 'خه‌ڵکینه، به‌پیر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگارتانه‌وه بچن پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت: هیچ گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خواوه نابێت، ئه‌و ڕۆژه هیچ په‌ناگایه‌کتان نابێت و که‌سیشتان ناتوانێت ئینکاری بکات و دان به تاوانه‌کانیدا نه‌نێت.'; $TRANSLATE['30']['42']['48'] = 'ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان پشتیان هه‌ڵکرد و گوێیان نه‌گرت، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم داخیان بۆ مه‌خۆ، چونکه ئێمه تۆمان نه‌ناردووه چاو‌دێر بیت به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵکو تۆ ته‌نها گه‌یاندنی ئه‌م بانگه‌واز و قورئانه‌ت له‌سه‌ره، ئاشکراشه که: به‌ڕاستی ئێمه کاتێك نازو نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تێك ده‌ڕێژین به‌سه‌ر ئاده‌میزادا زۆر که‌شخه‌ی پێوه ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کیان تووش بێت، به‌هۆی کاروکرده‌وه خراپه‌کانیانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وکه‌سه زۆرسپڵه و ڕه‌خنه له خوا گره.'; $TRANSLATE['30']['42']['49'] = 'هه‌ر بۆ خوایه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت و به هه‌رکه‌س که بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت...'; $TRANSLATE['30']['42']['50'] = 'یاخود له هه‌ردوو جۆر.، به‌هه‌ندێك خێزان ده‌به‌خشێت له کوڕ‌و له کچ، هه‌میشه ویستی خوا وایه هیچی نه‌دانێ و نه‌زۆك بێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا و به‌ده‌سه‌ڵاته.'; $TRANSLATE['30']['42']['51'] = 'که‌س بۆی نیه هیچ کات (له‌دنیادا) خوای گه‌وره وت‌و وێژی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه، یان له پشتی په‌رده‌وه، وه‌ك مو‌سا، یان نێردراوێکی وه‌ك فریشته_جوبره‌ئیل_ده‌نێرێت که به گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌یگه‌یه‌نێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی بڵند و دانا‌و کاربه‌جێیه.'; $TRANSLATE['30']['42']['52'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا به‌وشێوه‌یه‌ی که وتمان ئێمه قورئانمان بۆ ڕه‌وانه کردیت له لایه‌ن خۆمانه‌وه (که ژیانبه‌خشه به ڕوح و گیان و عه‌قڵ)، تۆ نه‌تده‌زانی قورئان چیه و ئیمان چیه، به‌ڵام ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان کرده ڕوناکی ونورێك که هیدایه‌ت و ڕێنمویی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت له به‌نده‌کانمانی پێ ده‌که‌ین، (ئه‌وانه‌ی دڵی بۆ ده‌که‌نه‌وه و به‌چاکی گوێ بۆ ده‌گرن)، بێگومان تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ڕێنیشان ده‌ریت و ڕێنموی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه و ڕێبازێکی ڕاست و دروست...'; $TRANSLATE['30']['42']['53'] = 'که ڕێگه و ڕێبازی ئه‌و خوایه‌یه، که‌هه‌ر بۆ ئه‌وه ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه، ئاگاداریش بن: هه‌موو شتێك و سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێك بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['43']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (الشوری) بده لاپه‌ره_483_.'; $TRANSLATE['30']['43']['2'] = 'سوێند به‌م په‌یامه ڕوون و ئاشکرایه، مه‌به‌ست قورئانه.'; $TRANSLATE['30']['43']['3'] = 'ئێمه ئه‌و کتێبه‌مان کردوه‌ه به قورئانێك، به‌زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو ژیری و بیروهۆشتان بخه‌نه کار (تالێی تێبگه‌ن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['43']['4'] = 'ئه‌م قورئانه له _لوح المحفوظ_ دا (که‌سه‌رچاوه‌ی قورئان و هه‌موو کتێبه‌کانی تری خوایه) پارێزراوه که زۆر به‌رزو به‌ڕێزه لامان و پڕه له دانایی.'; $TRANSLATE['30']['43']['5'] = 'باشه، ئایا ده‌کرێت ئێمه وازتان لێ بهێنین و هۆشیاریتان نه‌که‌ینه‌وه به‌م قورئانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه هۆزێکی زیاده‌ڕه و لار‌و وێرن (نه‌خێر شتی وا له ئێمه ناوه‌شێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['43']['6'] = 'ئێمه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه بۆ نه‌وه‌کانی ڕابووردوو تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن.'; $TRANSLATE['30']['43']['7'] = 'بێگومان هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نه‌هاتووه که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ نه‌کردبێت.'; $TRANSLATE['30']['43']['8'] = 'که‌واته ئه‌بێت ئه‌م بێ بڕوایانه چاوه‌ڕێی چی بکه‌ن له‌کاتێکدا ئێمه دڕنده‌تر و به‌هه‌ڵمه‌تترمان له‌وان له‌ناو بردووه، ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه و تێپه‌ڕ یووه.'; $TRANSLATE['30']['43']['9'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه؟ له وه‌ڵامدا به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: هه‌ر زاتی باڵاده‌ست و زانا دروستی کردوون.'; $TRANSLATE['30']['43']['10'] = 'ئه‌و خوایه‌ی که زه‌وی کردووه به لانکه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تیایدا بۆ ئاسان کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه مه‌به‌ست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['43']['11'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌و خوایه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاریی کراو بارانی باراندووه و ده‌فه‌رموێت، وڵاتی وشك و مردوومان پێ زیندوو کردۆته‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کانتان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['43']['12'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو جووته‌کانی (له جیهانی ئاده‌میزاد و زینده‌واران و ڕوه‌ك و بێ گیانه‌کاندا) دروست کردووه، هه‌روه‌ها که‌شتی و جۆره‌کانی ئاژه‌ڵی بۆ ڕام هێناون، که بۆ سواریی سوودی لێ وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['43']['13'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتیان جێگیر ببن، دوایش یادی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان بکه‌نه‌وه کاتێك که سه‌قامگیر ده‌بن له‌سه‌ری، (چونکه جۆره‌ها هۆکاری هاتووچۆی بۆ سازاندوون) و بشڵێن: ستایش و به‌رزی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندوین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌میهره‌بانی خۆی بۆی ڕام نه‌کردینایه) ئێمه نه‌مانده‌توانی ڕامیان بهێنین.'; $TRANSLATE['30']['43']['14'] = 'ئێمه بێگومان هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌رێینه‌وه. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌ر جارێك سواری وڵاخه‌که‌ی ببوایه سێ جار (الله أکبر) ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذی سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا الی ڕبنا لمنقلبون).'; $TRANSLATE['30']['43']['15'] = 'باوه‌ڕ چه‌وته‌کان، هه‌ندێ له به‌نده‌کانی خوا، به‌خوا ده‌زانن (مه‌سیحییه‌کان ده‌ڵێن: عیسا کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێت: عوزه‌یر، بتپه‌رسته‌کان ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان)!! به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی قه‌دری خوا نازانن و بێ باوه‌ڕێکی زۆر ئاشکران.'; $TRANSLATE['30']['43']['16'] = 'ئایا ڕه‌واو ڕاسته، له‌وه‌ی که دروستی ده‌کات کچان بۆ خۆی بڕیار بدات و به‌خشینی کوڕانیش به‌ڕه‌وا بزانێت بۆ ئێوه؟! (ئه‌مانه هه‌مووی بیروباوه‌ڕی نه‌فامه‌کان بوون خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌ر به بۆچوونی خۆیان بیروباوه‌ڕیان پووچه‌ڵ بکاته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['43']['17'] = 'کاتیکیش مژده بدرێت به یه‌کێکیان به‌وه‌ی که بۆ خوای میهره‌بان به ڕه‌وای زانیووه (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کچیان بووه)، ئه‌وه ڕووخساری ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و له ده‌رووندا پیش ده‌خواته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['43']['18'] = 'ئایا که‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن، (که له‌باوی ئه‌واندا) هه‌رده‌م په‌روه‌رده ده‌کرێت له‌ناو خشڵ و ئارایش کردنی خۆیداو له شه‌ڕو شۆڕو جه‌نگیشدا ده‌رناکه‌وێت؟!'; $TRANSLATE['30']['43']['19'] = 'ئه‌و خوانه‌ناسانه فریشته‌کان که به‌نده‌ی خوای میهره‌بانن، به‌کچی خوایان ده‌دایه قه‌ڵه‌م!! ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دروستکردنیان بوون؟! له ئایینده‌دا ئه‌م بوختانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و پرسیاریشیان لێ ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['43']['20'] = '(بۆ پینه کردنی هه‌ڵویستی ناڕه‌وایان) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیویستایه... ئێمه ئه‌مانه‌مان نه‌ده‌په‌رست، وه نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن، ئه‌مانه ته‌نها درۆ نه‌بێت هیچی تر ناڵێن.'; $TRANSLATE['30']['43']['21'] = 'ئایا ئه‌و خوانه‌ناسانه پێش ئه‌م قورئانه کتێبێکی ترمان بۆ ناردوون؟ تا پابه‌ندی بن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن؟'; $TRANSLATE['30']['43']['22'] = 'ئه‌وانه هیچی وا نیه، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیووه، بێگومان ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین و ڕێنمووییمان وه‌رگرتووه!!'; $TRANSLATE['30']['43']['23'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان نه‌ناردووه بۆ هیچ شارێك، که خۆشگوزه‌رانه‌کان نه‌یانوتبێت: ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون، بێگومان ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین و په‌یڕه‌وی ئه‌وان ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['43']['24'] = 'پێغه‌مبه‌ره‌که‌ش وتوویه‌تی: باشه... ئه‌گه‌ر له ڕێگه و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانتان چاکتریشم بۆ هێنان هه‌ر شوێنیان ده‌که‌ون؟! له وه‌ڵامدا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه به‌و به‌رنامه و په‌یامه‌ی که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه بڕوا ناکه‌ین.'; $TRANSLATE['30']['43']['25'] = 'جا ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، سه‌رنج بده و ببینه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به په‌یامی پێغه‌مبه‌ران نه‌کرد چۆن بوو.'; $TRANSLATE['30']['43']['26'] = 'ئه‌و کاته بیهێنه‌وه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزه‌که‌ی خۆی وت: به‌ڕاستی من دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن...'; $TRANSLATE['30']['43']['27'] = 'جگه له‌و زاته‌ی که دروستی کردووم، هه‌ر ئه‌ویش ڕێنموویم ده‌کات و ده‌مخاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['43']['28'] = 'ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسیه‌ی هێشته‌وه بۆ هۆزو گه‌لانی دوای خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ڕه ڕاسته.'; $TRANSLATE['30']['43']['29'] = 'خوا ده‌فه‌رموێت: جا من ئه‌وانه و باو و باپیرانیانم له خۆشگوزه‌رانیدا هێشته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی قورئان و پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ هات (تا په‌یامی خوایان بۆ ڕوون بکاته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['43']['30'] = 'کاتێکیش که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت.. وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه و بێگومان ئێمه بێ باوه‌ڕین پێی..'; $TRANSLATE['30']['43']['31'] = 'هه‌روه‌ها بیانوویان گرت وتیان: ئه‌وه بۆ ئه‌م قورئانه دانه‌به‌زێنرا بۆ سه‌ر پیاوێکی گه‌وره له پیاوه گه‌وره‌کانی دوو شاره‌که؟! (مه‌به‌ستیان مه‌ککه و طائف بووه)'; $TRANSLATE['30']['43']['32'] = 'ئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟! (که‌سانی شایسته ده‌دۆزنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟!) له کاتێکدا ئێمه‌ین که ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش کردووه له ژیانی دنیادا و پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکیمان به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان کاروباری یه‌کتر ته‌واوبکه‌ن و که‌ڵك له توانایی ولێهاتوویی یه‌کتر وه‌ربگرن، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌هره‌و به‌خششانه‌دا ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری تۆ (که‌تایبه‌تی ئیماندارانه له قیامه‌تدا) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی کۆی ده‌که‌نه‌وه (له ماڵ و سامان و هۆکاره‌کانی ڕابواردن) چاکترو به‌نرختره.'; $TRANSLATE['30']['43']['33'] = 'ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه نه‌بوایه خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌کپارچه (له بێ باوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، ئه‌وه هه‌ر که‌س باوه‌ڕی به‌خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانووه‌که‌یمان له زیو بۆ دروست ده‌کرد، هه‌روه‌ها قادرمه و ئاسانسوارمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌ریدا سه‌ربکه‌ون و ده‌ربکه‌ون...'; $TRANSLATE['30']['43']['34'] = 'هه‌روه‌ها بۆ ماڵه‌کانیان قاپی و ده‌روازه‌ی زیو و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌شمان پێده‌به‌خشین تا پاڵ بده‌نه‌وه و شانی له‌سه‌ر داده‌ن...'; $TRANSLATE['30']['43']['35'] = 'به هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگا و که‌لوپه‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان ده‌ڕازانده‌وه)، جا ئه‌وه هه‌ر هه‌مووی خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا نه‌بێت هیچی تر نی یه، له کاتێکدا که ژیانی پڕ خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و دووره په‌رێزانه له گوناه.'; $TRANSLATE['30']['43']['36'] = 'که‌سێك خۆی کوێر بکات له ئاستی قورئان و یادی خوای میهره‌بان، ئه‌وه ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مڵۆزمی و هه‌میشه ده‌بێته یار و یاوه‌ری و له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['43']['37'] = 'بێگومان ئه‌و شه‌یتانانه، ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێده‌که‌ن که وابزانن به‌دڵنیایی له‌سه‌ر ڕێبازێکی چاك و ڕاستن.'; $TRANSLATE['30']['43']['38'] = 'تا ئه‌و کاته‌ی خه‌ڵه‌تاوه‌که دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وه به شه‌یتانه‌که‌ی ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، ئای که هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بوویت.'; $TRANSLATE['30']['43']['39'] = 'ئه‌مڕۆ ئه‌و قسه و گله‌یی و بناشتانه هه‌رگیز سوودتان پێ ناگه‌یه‌نن، (چونکه) کاتی خۆی ئێوه سته‌متان له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه، ئێسته بێگومان هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن.'; $TRANSLATE['30']['43']['40'] = 'ئایا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌و بێ باوه‌ڕه‌ی که وه‌ك که‌ڕ وایه گوێبیست ده‌که‌یت؟ یان ئه‌وه‌ی کوێره هیدایه‌تی ده‌ده‌یت؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی له گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووه ڕێنموویی ده‌که‌یت؟! (دیاره ئه‌وه حاڵیان بێت هیدایه‌تیان ئاسان نیه).'; $TRANSLATE['30']['43']['41'] = 'جا ئه‌گه‌ر تۆ له‌ناو به‌رین و بتمرێنین، ئه‌وه ئێمه بێگومان تۆڵه‌یان هه‌ر لێده‌سێنین.'; $TRANSLATE['30']['43']['42'] = 'یاخود ئه‌نجامی ئه‌وهه‌ڕه‌شه‌یه‌ی لێمان کردوون نیشانی تۆی ده‌ده‌ین، چونکه بێگومان ئێمه توانا‌مان به‌سه‌ریاندا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['43']['43'] = 'که‌واته تۆ بێ خه‌م به‌و پابه‌ندی ئه‌وه‌به که نیگات بۆ کراوه، چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه و ڕێباز و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئاڕاسته ده‌کرێیت).'; $TRANSLATE['30']['43']['44'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، له ئاینده‌شدا پرسیارتان لێده‌کرێت ده‌رباره‌ی.'; $TRANSLATE['30']['43']['45'] = 'تۆ له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی که ناردوومانه پێش تۆ بپرسه، ئایا جگه له خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که به‌ندایه‌تی بۆ بکرێت. (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران یه‌کێکه)'; $TRANSLATE['30']['43']['46'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه و نیشانه‌کانمانه‌وه بۆ لای فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن که: به‌ڕاستی من ڕه‌وانه‌کراوی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانم.'; $TRANSLATE['30']['43']['47'] = 'که‌چی که هاته لایان به به‌ڵگه و موعجیزه‌کانمانه‌وه، سه‌ریان سوڕماو گاڵته و پێکه‌نینیان به موعجیزه‌کانی ده‌هات.'; $TRANSLATE['30']['43']['48'] = 'هیچ موعجیزه‌یه‌کمان نیشان نه‌داون، که له‌وی تر گه‌وره‌تر نه‌بووبێت، (جا که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه) گرفتاری تاڵی و ناخۆشی و سزامان کردن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه و به‌خۆدا بچنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['43']['49'] = 'که‌چی به موسایان وت: ئه‌ی جادووگه‌ر!! له په‌روه‌ردگارت داوا بکه بۆمان، به‌و په‌یمانه‌ی به‌تۆی داوه بابه‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت بێگومان ئێمه له هیدایه‌ت دراوان ده‌بین!!'; $TRANSLATE['30']['43']['50'] = 'جاهه‌ر که به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر لابردن خێرا به‌ڵێن و په‌یمانه‌که‌یان هه‌ڵده‌وه‌شاند.'; $TRANSLATE['30']['43']['51'] = 'فیرعه‌ون جاڕیدا به‌ناو قه‌وم و گه‌له‌که‌یدا وتی: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم، من پاشای میصرم و فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م وڵاته‌م، ئه‌م ڕووبارانه‌ش به‌به‌ر کۆشکه‌کانمدا ده‌ڕوات، ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی من نابینن؟!..'; $TRANSLATE['30']['43']['52'] = 'به‌ڵکو نابینن من چاکترم له‌و که‌سه‌ی ناوبانگی نی یه و که‌سایه‌تیه‌کی لاواز‌و نه‌ناسراوه و زمان پاراو نی یه و له‌وانه نی یه بتوانێت چاك خه‌ڵکی تێبگه‌یه‌نێت؟!'; $TRANSLATE['30']['43']['53'] = 'جا ئه‌وه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکه‌ش ناکرێت (تانیشانه بێت بۆ پایه‌داری؟!)یان ئه‌وه بۆ فریشته له‌گه‌ڵیدا نه‌هاتن بۆ بانگه‌واز کردن و پشتیوانی لێکردنی؟!'; $TRANSLATE['30']['43']['54'] = 'فیرعه‌ون هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سووکی سه‌یری ده‌کردن، ئه‌وانیش ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار و گوناهکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['43']['55'] = 'خوا فه‌رمووی: جا کاتێك ئێمه‌یان تووڕه کرد‌و ڕقی ئێمه‌یان هه‌ستان، ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن، هه‌ر هه‌موویانمان له ده‌ریادا خنکاندو نوقم کرد...'; $TRANSLATE['30']['43']['56'] = 'جا کردمانن به پێشه‌نگی تیاچووه‌کان و په‌ند و عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تری دوای ئه‌وان.'; $TRANSLATE['30']['43']['57'] = 'کاتێکیش باسی کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م_عیسا_ به‌نموونه هێنرابێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ قه‌وم و هۆزه‌که‌ی تۆ مله‌جه‌ڕێیان کردووه و سه‌ریان باداوه و ته‌سلیمی حه‌ق نه‌بوون (به باسکردنی سه‌غڵه‌ت بوون)....'; $TRANSLATE['30']['43']['58'] = 'وتویانه ئایا په‌رستراوه‌کانی ئێمه شایانی په‌رستنن یان ئه‌و؟! واته_عیسا_، ئه‌و نموونانه‌یان بۆ تۆ نه‌ده‌هێنایه‌وه، ته‌نها بۆ موجاده‌له نه‌بێت، (وه‌نه‌بێت به‌شوێن حه‌ق و ڕاستیدا بگه‌ڕێن)، به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن هه‌میشه حه‌ز به دوژمنایه‌تی و ئاژاوه و ململانێی بێ سه‌روبن ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['43']['59'] = 'ئه‌و عیسایه ته‌نها به‌نده‌یه‌کی ئێمه بوو که نازو نیعمه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێبه‌خشی و کردمانه نموونه‌یه‌کی چاك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل تا شوێنی بکه‌ون.'; $TRANSLATE['30']['43']['60'] = 'ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئێوه‌مان ده‌کرده فریشته وله زه‌ویدا نیشته‌جێمان ده‌کردن و هه‌موو فه‌رمانبه‌ردار ده‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['43']['61'] = 'به‌ڕاستی له دایکبوونی عیسا، به‌بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێبهێنن و پێیان بڵێ: هه‌ر په‌یڕه‌وی له زاتی من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['43']['62'] = 'خه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن با شه‌یتان ڕێتان پێ نه‌گرێت و له ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه بێگومان ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه.'; $TRANSLATE['30']['43']['63'] = 'کاتێك عیسا به موعجیزه‌ی ئاشکراوه ڕه‌وانه‌کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل وتی: به‌ڕاستی من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێ یه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی من بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['43']['64'] = 'به‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['43']['65'] = 'پاشان ده‌سته و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان له‌سه‌ر عیسا خۆی، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه و سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازاری ڕۆژێکی پڕ ئێش.'; $TRANSLATE['30']['43']['66'] = 'ئایا ئه‌وانه جگه‌له هاتنی قیامه‌ت چاوه‌ڕوانی چی تر ده‌که‌ن، له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ستی پێناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['43']['67'] = 'دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کترن، هه‌موو ڕقیان له یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسین کۆ بوونه‌ته‌وه و برایه‌تییان به‌رپا کردووه.'; $TRANSLATE['30']['43']['68'] = 'خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وهیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێ ناکات...'; $TRANSLATE['30']['43']['69'] = 'ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا و ئیماندار‌و موسڵمانیش بوون.'; $TRANSLATE['30']['43']['70'] = 'پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون و له‌وێ ژیانی کامه‌رانی و شادی و به‌خته‌وه‌ریتان پێ ده‌درێت.'; $TRANSLATE['30']['43']['71'] = 'له‌سه‌ر سینی و کوپی ئاڵتون جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان و ڕازاوه و تام خۆش و بۆن خۆشیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن و له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێ بکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به‌دیتنی بکات ئاماده‌یه و ئێوه، ئه‌ی خواناس و پاکان، ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['43']['72'] = '(خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی، وه‌ك میراتیی شایسته‌ی خۆتانه، به‌هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['43']['73'] = 'میوه‌هاتی زۆر و ههمهجۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات).'; $TRANSLATE['30']['43']['74'] = 'به‌ڕاستی تاوانبار و تاوانکاران له‌ناو ئازار و سزای دۆزه‌خدا به‌هه‌میشه‌یی ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['43']['75'] = 'ئازار‌و سزا له سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، له کاتێکدا هه‌مووشیان تیایدا نا‌ئومێد و بێ هیوان.'; $TRANSLATE['30']['43']['76'] = 'جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌مکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['43']['77'] = 'دۆزه‌خیه‌کان هاوار ده‌که‌ن، ئه‌ی مالك (که فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاره): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و کۆتایی به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت، له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: به‌ڕاستی ئه‌وه جێتانه و تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌بێت بمێننه‌وه (ئا به‌و شێوه‌یه قورئان باسی به‌خته‌وه‌ران و باسی به‌دبه‌خت و ناپوخته‌کان ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وسا دێته‌وه بۆ دنیا و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رپا ببێت خه‌ڵکی فریای خۆیان بکه‌ون):'; $TRANSLATE['30']['43']['78'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردون که‌چی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق و ڕاستی نیه ه لێی بێزارن.'; $TRANSLATE['30']['43']['79'] = 'ئه‌وانه هه‌ر کاتێك بڕیارێك بده‌ن و پیلانێك بگێڕن دژی موسڵمانان، ئه‌وه بێگومان ئێمه پیلانه‌که به‌سه‌ریاندا ده‌شکێنینه‌وه و به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واوی ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['43']['80'] = 'ئایا ئه‌وانه واده‌زانن که ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێئاگاین و نابیستین؟! نه‌خێر وانی یه، ئێمه زۆر ئاگادارین و فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه له نزیکیانه‌وه‌ن، ورد‌و درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['43']['81'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خوانه‌ناسانه بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم له‌و که‌سانه‌ی که ملکه‌چ ده‌بووم!!'; $TRANSLATE['30']['43']['82'] = 'پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و گوفتاره ناقوڵاو بێ سه‌رو بنانه‌ی که نه‌فامان بۆ په‌روه‌ردگار هه‌ڵی ده‌به‌ستن'; $TRANSLATE['30']['43']['83'] = 'جارێ وازیان لێ بهێنه، با هه‌ر ڕۆبچن له قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌قدا و با هه‌ر گه‌مه و یاری بکه‌ن، هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه ده‌رباره‌ی.'; $TRANSLATE['30']['43']['84'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌ر ئه‌و، خوای ئاسمانه و هه‌ر ئه‌و خوای زه‌ویشه و هه‌ر ئه‌وه که دانا و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['43']['85'] = 'ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ك و خێربه‌خش و پاك و بێ گه‌رده و هه‌ر ئه‌و ده‌زانێت که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['43']['86'] = '(ئه‌وه‌ش چاك بزانن) ئه‌و ڕۆژه، ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن له جیاتی خوا تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه، مه‌گه‌ر که‌سێك که شایه‌تی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایسته‌ی تکا بۆکردنه.'; $TRANSLATE['30']['43']['87'] = 'سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و خوانه‌ناسانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله)، که‌وابوو به‌ره‌و چی و به‌ره‌و کوێ له ڕێبازی یه‌کخواناسی لاده‌درێن و شوێنی ناحه‌قی ده‌که‌ون؟!'; $TRANSLATE['30']['43']['88'] = 'سوێند به گوفتاری پێغه‌مبه‌ر که وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه قه‌وم و هۆزێکن، باوه‌ڕ ناهێنن بیرناکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['43']['89'] = 'ده تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له‌به‌ر ئه‌وه چاوپۆشیان لێ بکه و لێیان ببووره، سه‌لامیان لێ بکه و نه‌رم به له‌گه‌ڵیان، له ئاینده‌دا ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه، یاخود تێده‌گه‌ن و باوه‌ڕ ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['44']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده'; $TRANSLATE['30']['44']['2'] = 'سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['44']['3'] = 'به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین.'; $TRANSLATE['30']['44']['4'] = 'له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['44']['5'] = 'ئه‌مه‌ش فه‌رمان و بڕیارێکه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، بێگومان ئێمه‌یش پێغه‌مبه‌ران ده‌نێرین.'; $TRANSLATE['30']['44']['6'] = 'ڕه‌وانه کردنی ئه‌م قورئانه، ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆیه بۆ ئاده‌میزاد، تا له سه‌رگه‌ردانی ڕزگاری ببێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌ویشه که بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك.'; $TRANSLATE['30']['44']['7'] = 'ئه‌و زاته که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له نێوانیاندایه، ئه‌گه‌ر ئێوه دڵنیان و باوه‌ڕتان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['44']['8'] = 'هیچ خوایه‌ك نی یه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێ و ده‌مرێنێت، په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ش و باو‌و باپیرانی دێرینیشتانه.'; $TRANSLATE['30']['44']['9'] = 'له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و نیشانه گه‌وره و گرنگانه‌دا، خوانه‌ناسان له گومان و دوودڵیدا ڕۆچوون و سه‌رگه‌رمی گه‌مه‌و یارین.'; $TRANSLATE['30']['44']['10'] = '(ئه‌وانه هه‌روا به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) چاوه‌ڕێی ڕۆژێك بکه که دوکه‌ڵێکی ئاشکرا به‌ری ئاسمان ده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['44']['11'] = 'هه‌موو خه‌ڵکی داده‌گرێته، بۆیه به ترسه‌وه ده‌ڵێن: ئه‌مه سزا‌و ئازارێکی به ئێشه (وا ڕووی تێ کردووین).'; $TRANSLATE['30']['44']['12'] = 'به‌ناچاری دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌نێن و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م سزا‌و ئازاره‌مان له کۆڵ بکه‌ره‌وه، بێگومان ئێمه باوه‌ڕدارین!!'; $TRANSLATE['30']['44']['13'] = '(تازه به‌سه‌رچوو!! که‌ی بێداربوونه‌وه و ئیمان هێنانی ناچاری سوودی هه‌یه بۆیان)، چۆن و له‌کوێ ئامۆژگاری وه‌رده‌گرن، له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌رێکی ئاشکرایان بۆ ڕه‌وانه کرابوو.'; $TRANSLATE['30']['44']['14'] = 'پاشان پشتیان تێکرد و وتیان: فێرکراوێکی شێته!!'; $TRANSLATE['30']['44']['15'] = 'ئێمه چاك ده‌تانناسین، هه‌ر که‌مێك سزا‌و ئازارتان لێ دوور بخه‌نه‌وه، بێگومان ده‌چنه‌وه دۆخی جاران.'; $TRANSLATE['30']['44']['16'] = 'ڕۆژێك دێت هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی خۆمان بۆ تاوانباران ده‌به‌ین و ئێمه به‌دڵنیایی یه‌وه تۆڵه‌سێنه‌رین له سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['44']['17'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه پێش ئه‌مان قه‌وم و هۆزی فیرعه‌ونمان تاقیکرده‌وه، پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێز و میهره‌بانیان بۆ هات.'; $TRANSLATE['30']['44']['18'] = 'به فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی وت: که به‌نده‌کانی خوا به من بسپێرن، چونکه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رێکی ئه‌مین و دڵسۆزم بۆ هه‌مووتان.'; $TRANSLATE['30']['44']['19'] = 'خۆشتان به‌گه‌وره دامه‌نێن له به‌رامبه‌ر خوای به‌رزو به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه، بێگومان من به‌ڵگه و نیشانه‌ی گرنگ و به‌هێز و ئاشکرام هێناوه بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['44']['20'] = 'من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم، که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له‌وه‌ی که به‌ردبارانم بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['44']['21'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن وازم لێ بهێنن و کارتان به‌منه‌وه نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['44']['22'] = 'به‌هۆی ئه‌وه‌ی که وازیان لێ نه‌هێنا، هاناو هاواری بردووه بۆ په‌روه‌ردگاری: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌مانه کۆمه‌ڵێکی تاوانبارن.'; $TRANSLATE['30']['44']['23'] = 'ئه‌وسا ئیتر خوا فه‌رمانی بۆ نارد که شه‌و ڕه‌وی بکه به‌به‌نده‌کانم و شار چۆڵ بکه‌ن، بێگومان ئه‌وانه به دواتاندا دێن.'; $TRANSLATE['30']['44']['24'] = 'جاکه خۆت و ئیمانداران له ده‌ریا په‌ڕینه‌وه ده‌ریا به‌جێ بهێڵه به‌واڵا کراوی چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه سوپایه‌کی خنکێنراون تیایدا...'; $TRANSLATE['30']['44']['25'] = 'ئه‌وانه چه‌نده‌ها باخ و باخات و کانیاوی سازگاری زۆریان به‌جێهێشت...'; $TRANSLATE['30']['44']['26'] = 'چه‌نده‌ها کێڵگه و بێستان و جێگه و ڕێگه‌ی خۆشیان له دوا به‌جێما...'; $TRANSLATE['30']['44']['27'] = 'جۆره‌ها نازو نیعمه‌تی تریش که ژیانیان به خۆشی تیایدا ده‌برده سه‌ر...'; $TRANSLATE['30']['44']['28'] = 'ئا به‌و شێوه‌یه له‌وانمان سه‌نده‌وه و کردمانه میراتی خه‌ڵکانێکی تر...'; $TRANSLATE['30']['44']['29'] = 'جا نه ئاسمان بۆیان گریا و نه زه‌ویش، ساته وه‌ختێکیش مۆڵه‌تیان نه‌درا...'; $TRANSLATE['30']['44']['30'] = 'پاشان ئێمه نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان له سزای چه‌وسێنه‌ره‌وه‌ی فیرعه‌ون ڕزگارکرد...'; $TRANSLATE['30']['44']['31'] = 'به‌ڵێ، له‌ده‌ست فیرعه‌ون که زۆر خۆی به‌گه‌وره ده‌زانی و به‌ته‌واوی له‌سنووری ده‌رچوو بوو...'; $TRANSLATE['30']['44']['32'] = 'ئێمه ئه‌و کاته نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان هه‌ڵبژارد له ڕووی ئاگایی و زانیاریه‌وه و ڕێزی ئه‌وانماندا به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا...'; $TRANSLATE['30']['44']['33'] = 'ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئاشکرای زۆرمان پێبه‌خشین و به‌جۆره‌ها شێوه‌ی ئاشکراو ڕوون تاقیمانکردنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['44']['34'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه (بت په‌رستان) ده‌ڵێن....'; $TRANSLATE['30']['44']['35'] = 'ژیانمان ته‌نها یه‌ك جاره و زیندوو ناکرێینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['44']['36'] = 'ئه‌گه‌ر زیندوووبوونه‌وه حه‌قیقه‌ته، باو و باپیرانمان که مردوون بیانهێننه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن؟!!'; $TRANSLATE['30']['44']['37'] = 'ئایا ئه‌مانه چاکترن یان قه‌ومی _تبع_ (که قه‌ومێکی ده‌سه‌ڵاتدار بوون له پێش ئیسلامدا، قوڕه‌یش دهنگوباسی ئازایه‌تیانی بیستبوو)، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پێشیان، ئێمه هه‌موانیانمان له‌ناوبرد، به‌ڕاستی هه‌رهه‌موویان تاوانبار بوون.'; $TRANSLATE['30']['44']['38'] = 'خۆ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و شتانه‌ی نێوانیانمان به‌گاڵته و بێ هووده دروست نه‌کردووه.'; $TRANSLATE['30']['44']['39'] = '(به‌ڵکو هه‌مووی) له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت دروستمان نه‌کردوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م ڕاستیه نازانن.'; $TRANSLATE['30']['44']['40'] = 'بێگومان دوارۆژ که ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، واده‌ی هه‌مووانیانه سه‌رجه‌م.'; $TRANSLATE['30']['44']['41'] = 'ڕۆژێکه هیچ گه‌وره‌یه‌ك فریای بچوکی خۆی ناکه‌وێت و هیچیشیان پشتگیری ناکرێن له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['44']['42'] = 'مه‌گه‌ر که‌سێك به‌زه‌یی خوا گرتبێتیه‌وه به ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['44']['43'] = 'به‌ڕاستی دره‌ختی ژه‌قنه‌بووت (دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدا، له‌ناو ئاگردا، خوای به‌ده‌سه‌ڵات ڕوواندوویه‌تی و لق و په‌لکه‌کانی به ناویدا بڵاو بۆته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['44']['44'] = 'به‌رو بوومه‌که‌ی خۆراکی تاوانبارانه.'; $TRANSLATE['30']['44']['45'] = 'هه‌روه‌ك کانزای تواوه له‌ناو ورگ و ڕیخۆڵه‌کاندا ده‌کوڵێت.'; $TRANSLATE['30']['44']['46'] = 'وه‌ك کوڵانی ئاوی یه‌کجار گه‌رم.'; $TRANSLATE['30']['44']['47'] = 'فه‌رمان ده‌درێت: ئه‌و تاوانباره بگرن و به‌رزی بکه‌نه‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خداو به‌ری بده‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['44']['48'] = 'له‌وه‌ودوا ئاگرو ئاوی زۆر له‌کوڵ بکه‌ن به‌سه‌ریدا.'; $TRANSLATE['30']['44']['49'] = 'ئه‌وسا پێی ده‌وترێت: ده‌بچێژه بێگومان تۆ زۆر خۆتت بهشت ده‌زانی و خۆشت زۆر به‌ماقووڵ ده‌خسته به‌رچاو.'; $TRANSLATE['30']['44']['50'] = 'به‌ڕاستی ئا ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه کاتی خۆی گومانتان لێی هه‌بوو، مووجاده‌له‌تان له‌سه‌ری ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['44']['51'] = '(له‌ولاشه‌وه له به‌هه‌شدا له سایه‌ی میهره‌بانی په‌روه‌ردگارا): به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که پارێزگار‌و دیندارن، له جێگه و شوێنێکی زۆر ئارام‌دا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['44']['52'] = 'له باخچه و باخه‌کانی به‌هه‌شتدا، له پاڵ کارێز و کانی و تاڤگه‌کاندا ده‌ژین (هه‌میشه له سه‌یران و خۆشیدان).'; $TRANSLATE['30']['44']['53'] = 'ده‌پۆشن له ئاوریشمی ته‌نك و ئه‌ستوور، له‌و کاته‌دا، خۆشه‌ویستان به‌رامبه‌ر یه‌ك داده‌نیشن و (به‌ڕووی خۆشه‌وه بۆ یه‌کتر ده‌ڕوانن و گفتوگۆی خۆش و به‌تام ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['44']['54'] = 'هه‌روه‌ها حوری چاوگه‌ش و گوڵئه‌نداممان کردووه به هاوسه‌ریان.'; $TRANSLATE['30']['44']['55'] = 'بانگ ده‌که‌ن تیایدا بۆ هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ك، بێ ئه‌وه‌ی بترسن له ته‌واو بوون و، نه‌خۆش که‌وتن و له‌به‌رچاو که‌وتن.'; $TRANSLATE['30']['44']['56'] = 'له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه که هه‌رگیز تاڵی مردن ناچێژن تیایدا جگه له‌و مردنه‌ی یه‌که‌مجار و په‌روه‌ردگاریان له سزای دۆزه‌خیش به دووری گرتوون و پاڕاستوونی.'; $TRANSLATE['30']['44']['57'] = 'جا ئه‌مه ڕێز‌و فه‌زڵێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری تووه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار، به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['44']['58'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، که‌واته بۆیه به‌زمانی تۆ ئه‌م قورئانه‌مان به‌ڕوونی و ئاسانی ڕه‌وانه‌کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و دابچڵه‌کێن.'; $TRANSLATE['30']['44']['59'] = 'که‌واته تۆ ئیتر چاوه‌ڕێی پێش هاتنی به‌ڵێنه‌کانی ئێمه بکه له دنیا و قیامه‌تدا، چونکه بێگومان ئه‌وانیش چاوه‌ڕێن!!'; $TRANSLATE['30']['45']['1'] = 'سه‌رنجی ئایه‌تی1 (الشوری) لاپه‌ڕه483بده.'; $TRANSLATE['30']['45']['2'] = 'ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه، هاتووه‌ته خواره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['45']['3'] = 'به‌ڕاستی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار بۆ که‌سانێك که بڕوادارن.'; $TRANSLATE['30']['45']['4'] = 'هه‌روه‌ها له دروستکردنی ئێوه‌دا (له ئه‌ندامه‌کانی له‌شتاندا، له قوناغه‌کانی گه‌وره بوونتاندا، له جیاوازی نێر‌و مێتاندا... هتد)، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراو جۆرانه‌ی که له‌سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه، (له چوار پێ و باڵنده‌کان، له خشۆك و شه‌ش پێکان، له گیاندارانی ههمهجۆر له قه‌باره‌و ڕه‌نگ و شێوازدا، له ده‌وریان له خزمه‌تکردنی ئاده‌میزادا، هه‌موو ئه‌وانه) به‌ڵگه و نیشانه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا بۆ که‌سانێك که دڵنیان و باوه‌ڕی دامه‌زراویان هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['45']['5'] = 'هه‌روه‌ها له جیاوازی شه‌وو ڕۆژدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که‌له ئاسمانه‌وه خوا باراندوویه‌تی (وه‌ك باران و تیشکی خۆر‌و گازه‌کان و... هتد، که سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردن و پێگه‌شتنی ڕوه‌ك و هه‌موو زینده‌وه‌رانه)، به‌و هۆیه‌وه زه‌وی زیندوو کرده‌وه دوای وشكبوون و مردنی، هه‌روه‌ها له هاتوچۆو گۆڕان و جوڵه‌ی هه‌وادا، له هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌دا به‌ڵگه ونیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار.'; $TRANSLATE['30']['45']['6'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئا ئه‌وانه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی خوان، ده‌یخوێنینه‌وه به‌سه‌ر تۆدا سه‌رتاپای حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، جا دوای خوا‌و فه‌رمانه‌کانی به چ گوتار و باسێکی تر باوه‌ڕ ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['45']['7'] = 'هاوار و قوربه‌سه‌ری و ڕه‌نجه‌ڕۆیی ته‌نها بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر درۆزن و بوختانچی و تاوانبارن.'; $TRANSLATE['30']['45']['8'] = 'هه‌یانه گوێ ده‌گرێت بۆ ئایه‌ته‌کانی خوا کاتێك به‌سه‌ریدا ده‌خوێنرێته‌وه، له‌وه‌ودوا سوور ده‌بێت له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆی به‌زل ده‌زانێت، هه‌روه‌ك نه‌یبیستبێت، جا مژده‌ی سزا‌و ئازارێکی به‌ئێش بده به‌و جۆره که‌سانه!!'; $TRANSLATE['30']['45']['9'] = 'کاتێك شتێك له ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌ی پێ بگات و بیزانێت، ئه‌وه ده‌یکاته هۆی گاڵته‌و گه‌مه‌جاڕ، ئا ئه‌وانه سزای خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌رو شه‌رمه‌زاری چاوه‌ڕێیانه هه‌ر له‌م دنیادا....'; $TRANSLATE['30']['45']['10'] = 'له قیامه‌تیشدا، دۆزه‌خ به‌دوایانه‌وه‌یه و لێی قوتارنابن، هه‌رچیه‌کیان کردبوو فریایان ناکه‌وێت (له ماڵ و هێزو ده‌سه‌ڵات)، هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌له جیاتی خوا کردبوویان به‌پاڵپشتی خۆیان، جا سزایه‌کی زۆر گه‌وره و سامناك بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['45']['11'] = 'ئه‌م قورئانه ڕێنموویی به‌خشه، به‌رچاو ڕوونکه‌ره‌وه‌یه، ڕێ نیشانده‌ره، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان نه‌بوو به ئایه‌ت و فه‌رمووده‌کانی په‌روه‌ردگاریان سزایه‌کی زۆر سه‌خت و به ئێش چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['45']['12'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که ده‌ریای بۆ ڕام کردوون تا که‌شتی به فه‌رمانی ئه‌و هاتووچۆی پیادا بکات، تا بچن به‌ده‌م به‌خشش و به‌هره‌کانیه‌وه و ده‌ستان که‌وێت (له بازرگانی و ڕاوه ماسی و ده‌رهێنانی گه‌وهه‌ر و مرواری و... هتد) بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری خوا بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['45']['13'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن.'; $TRANSLATE['30']['45']['14'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ به‌وانه‌ی که ئیمانیان هێناوه: چاوپۆشی بکه‌ن له‌وانه‌ی به‌ته‌مای ڕۆژه سه‌خته‌کان نین که خوا پێشی ده‌هێنێت بۆ لێپرسینه‌وه‌یان، تا پاداشتی قه‌ومی ناله‌بار بداته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...'; $TRANSLATE['30']['45']['15'] = 'هه‌ر که‌سێك کاروکرده‌وه‌ی چاکی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه سوود و قازانجه‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش کاروکرده‌وه‌ی خراپی کردبێت ئه‌ویش له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، له‌وه‌ودواش بۆ لای په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['45']['16'] = 'سوێند به خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به نه‌وه‌ی ئیسرائیل هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداری بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵکی، له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تیشدا له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاك و پاکیش به‌هه‌روه‌رمان کردن، زیاده ڕێزیشمان دان به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی سه‌رده‌می خۆیاندا.'; $TRANSLATE['30']['45']['17'] = 'هه‌روه‌ها ئێمه چاره‌سه‌ری هه‌موو کارێکی گرنگمان بۆ ڕوونکردنه‌وه و پێمان به‌خشین (ده‌رباره‌ی عه‌قیده‌و شه‌ریعه‌ت و حه‌ڵاڵ و حه‌رام)، جا ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له نێواندا به‌رپا نه‌بوو مه‌گه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو شت ڕوون بۆوه و زانستیان بۆ هات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی سته‌م و ناکۆکی و حه‌سوودی نێوان خۆیانه‌وه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم له ڕۆژی قیامه‌تدا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ناکۆکیان له‌سه‌ری هه‌یه و ڕای جیاوازیان هه‌یه ده‌رباره‌ی.'; $TRANSLATE['30']['45']['18'] = 'له‌وه‌ودوا ئێمه تۆمان ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و ڕه‌وان له هه‌موو کار‌و بارێکی ئه‌م ئاینه‌دا، که‌واته شوێنی بکه‌وه و لێی لامه‌ده، نه‌که‌ی شوێنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌ویت که نازانن و نافامن.'; $TRANSLATE['30']['45']['19'] = 'بێگومان ئه‌وانه هیچ کات فریات ناکه‌ون و له‌ده‌ستی خوا ڕزگارت ناکه‌ن (ئه‌گه‌ر خوا له‌خۆت بڕه‌نجێنیت و نافه‌رمانی بکه‌یت)، به‌ڕاستی سته‌م کاران یار و یاوه‌ری هه‌ندێکیانن، خوایش پشت و په‌نای خۆشه‌ویستی دیندارو چاکانه.'; $TRANSLATE['30']['45']['20'] = 'ئه‌م قورئان و به‌رنامه‌یه چه‌نده‌ها چاو ڕۆشنیه بۆ خه‌ڵکی و هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ڕه‌حمه‌ته بۆ قه‌وم و که‌سانێك که باوه‌ڕ بهێنن و پێی دڵنیاو دڵ‌ئارام ببن.'; $TRANSLATE['30']['45']['21'] = 'ئایا ئه‌وانه‌ی که گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وایان زانیووه هه‌ر وه‌ك ئه‌وانه حسابیان بۆ ده‌که‌ین که ئیمانیان هێناوه و کاروکرده‌وه‌و چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه؟! ژیانی دنیا‌و مردن و دوای مردنیان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت؟! ئای که بڕیاری خراپ بڕیار ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['45']['22'] = 'خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنه‌مای حه‌ق و ڕاستی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئه‌نجام پاداشتی هه‌موو که‌سێك به‌گوێره‌ی کاروکرده‌وه‌کانی بداته‌وه و هیچ جۆره سته‌مێکیشیان لێ ناکرێت.'; $TRANSLATE['30']['45']['23'] = 'هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که ویست و ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی؟! به‌هۆی ئه‌وه‌وه خوایش گومڕای کردووه که زانیوێتی شایه‌نی ئه‌وه‌یه، له ئه‌نجامی به‌د هه‌ڵوێستی خۆیدا و مۆری ناوه به ده‌زگای بیستن و دڵ و ده‌روونیدا و په‌رده‌شی هێناوه به‌سه‌ر چاوو ده‌زگای بینینیدا، جا ئیتر کێ هه‌یه جگه له خوا هیدایه‌ت و ڕێنمووی بکات، ئایا بیر ناکانه‌وه و ئامۆژگاری وه‌رناگرن.'; $TRANSLATE['30']['45']['24'] = 'خوانه‌ناسان ده‌یانوت: ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانی دنیایه‌یه، ده‌مرین و ده‌ژین به نۆره، هه‌ر ڕۆژگارو زه‌مانه کایگه‌رن تیاماندا و ده‌مان مرێنن و هیچی تر! جا ئه‌وانه وه‌نه‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌ك ئه‌وه بڵێن به‌ڵکو ته‌نها پشت به‌گومان و دوودڵی ده‌به‌ستن.'; $TRANSLATE['30']['45']['25'] = 'کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی قورئانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه (که به‌ڵگه‌ی زۆر به‌هێز و ڕوونی تێدایه له‌سه‌ر زیندووبوونه‌وه، هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌کیان هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی) که ده‌ڵێن: ده‌باشه باو‌و باپیرانی مردوومان بۆ زیندوو بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! (شایه‌نی باسه که حه‌زره‌تی عیسا ئه‌و کاره‌ی بۆ خه‌ڵکی ئه‌نجام دا به ویستی خوا، که‌چی وتراوه: ئه‌مه سحروو جادووه)؟!'; $TRANSLATE['30']['45']['26'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: (ئه‌و شتانه به‌ده‌ست ئێمه نیه) ئه‌وه هه‌ر خوایه ژیانتان پێ ده‌به‌خشێت و پاشان ده‌تان مرێنێت و دوای ئه‌وه کۆتان ده‌کاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا که هیچ گومانی تیادانیه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌مه نازانن.'; $TRANSLATE['30']['45']['27'] = 'هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت پێش دێت، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه هه‌رچی به‌تاڵپه‌رست و ناحه‌ق په‌رستانه له زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر گه‌وره‌دا ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['45']['28'] = 'ئه‌و ڕۆژه ده‌بینیت هه‌موو خه‌ڵکی به چۆكدا هاتوون و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆو په‌نجه‌کانیان ئاماده‌ن (هه‌ر که‌س چاوه‌ڕێ بانگ کردنه بۆ لێپرسینه‌وه، ئاماده‌یه ده‌ست به‌جێ ڕاپه‌ڕێت و ڕا بکات بۆ به‌رده‌م دادگای پڕ له دادی په‌روه‌ردگار) هه‌ر قه‌وم و هۆزێك بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئه‌و کتێبه‌ی که بۆی ڕه‌وانه کراوه، یاخود بانگ ده‌کرێت بۆ لای نامه‌ی کرده‌وه‌کانی، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئه‌مڕۆ ئیتر پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌تان کرد ده‌درێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['45']['29'] = 'ئه‌مه ئێتر نامه‌ی کرده‌وه‌کانتانه که تۆمارمان کردووه له‌سه‌رتان، خۆی گوایه قسه ده‌کات و حه‌ق وێژه (دیاره کرده‌وه‌کانمان تۆمار کراوه له‌سه‌ر ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو) چونکه به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تان کرد له‌به‌رمان ده‌گرته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['45']['30'] = 'جا ئه‌و کاته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه وه کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وه په‌روه‌ردگاریان ده‌یانخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌وه، ته‌نها ئه‌وه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['45']['31'] = 'به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوا‌و کافر بوون پێیان ده‌وترێت: باشه، ئێوه ئایه‌ته‌کانی منتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه؟! که‌چی خۆتان به‌گه‌وره‌و زل ده‌زانی، به‌ڕاستی ئێوه هۆزێکی تاوانبار‌و تاوانکار بوون.'; $TRANSLATE['30']['45']['32'] = 'کاتیکیش بوترایه: بێگومان به‌ڵێنی خوا ڕاسته و ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر دێت و گومانی تیادا نیه، ئێوه له وه‌ڵامدا ده‌تانوت: ئێمه هه‌ر نازانین ڕۆژی قیامه‌ت چیه؟! ئێمه هه‌ر گومان ده‌به‌ین و دڵنیا نین!!'; $TRANSLATE['30']['45']['33'] = 'ئه‌و کاته له قیامه‌تدا ئه‌و کاروکرده‌وه ناشرینیانه‌ی که کردوویانه بۆیان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌بێت، ئه‌وه‌ش که گاڵته‌یان پێده‌کرد و بڕوایان پێی نه‌بوو (که سزا‌و ئازاری دۆزه‌خه) له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وریان ده‌دات و ڕێگه‌ی ڕزگارییان لێ ده‌بڕێت.'; $TRANSLATE['30']['45']['34'] = 'پێیان ده‌وترێت: له‌مڕۆ به‌دواوه ئیتر ئێوه فه‌رامۆش ده‌که‌ین و پشت گوێتان ده‌خه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن ئێوه بڕوا بوونتان به‌م ڕۆژه فه‌رامۆش کرد، شوێنی نیشته‌جێ و حه‌وانه‌وه‌شتان ناو ئاگری دۆزه‌خه، که‌سیشتان ده‌ست ناکه‌وێت پشتیوانی و پشتگیریتان لێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['45']['35'] = 'ئه‌م سه‌رئه‌نجامه‌ش بۆیه یه‌خه‌ی پێ‌گرتن چونکه به‌ڕاستی کاتی خۆی گاڵته‌تان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌هات، ژیانی دنیاش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون، ئه‌مڕۆ ئیتر ڕزگاربوونیان ئه‌سته‌مه له‌و ئاگری دۆزه‌خه لێی ده‌رناهێنرێن، داوای ئه‌وه‌شیان لێناکرێت خوا له‌خۆیان ڕازی بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['45']['36'] = 'جا هه‌ر له بۆ خوایه سوپاس و ستایش، که په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کانه، په‌روه‌ردگاری زه‌ویشه، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان.'; $TRANSLATE['30']['45']['37'] = 'هه‌رچی گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵا ده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['46']['1'] = 'چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان ( 14 ) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه.'; $TRANSLATE['30']['46']['2'] = 'ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵا ده‌ست و داناوه‌دابه‌زیوه.'; $TRANSLATE['30']['46']['3'] = 'ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانمان دروست نه‌کردووه، ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت، بۆ کاتێکی دیاریکراویش، که‌چی بێ باوه‌ڕان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له‌و ئاگاداری و بێدارکردنه‌وه‌یه'; $TRANSLATE['30']['46']['4'] = 'ئه‌ی محمد ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵم بده‌نێ: ئایا سه‌رنجتان داوه‌له‌و شتانه‌ی که‌له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و، هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه‌ئاخر ئه‌وانه‌چ شتێکیان له‌زه‌ویدا به‌دیهێناوه، با پێشانم بده‌ن!... یاخود ئه‌وانه له‌هه‌ڵسوڕانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی وهاوکاریه‌کیان هه‌یه؟!.. ( ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: به‌ڵێ ) ده‌که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشان بده‌ن که‌پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت، یان دیارده‌یه‌کی زانستی له‌و ڕووه‌وه بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!'; $TRANSLATE['30']['46']['5'] = 'جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعا‌و نزا و پاڕانه‌وه، ڕوو به‌که‌سێک یان شتێک ده‌کات، جگه له‌خوا که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده، نه‌به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه‌به‌په‌رستنه‌که‌ش ده‌زانێت، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌له‌دۆعاو پارانه‌وه‌ی ئه‌وان بێ ئاگا‌و غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['46']['6'] = 'کاتێکیش که‌خه‌ڵکی کۆده‌کرێنه‌وه بۆ لێ پرسینه‌وه، بت و په‌رستراوه‌کان ده‌بنه دوژمن بۆ ئه‌و که‌سانه‌که له‌دونیادا ده‌یانپه‌رستن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوایان پێ ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌درۆیان ده‌خه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['46']['7'] = 'له کاتێکدا ئایه‌ته ئاشکراو ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون به‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که‌بۆیان دێت ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['46']['8'] = 'یاخوا ده‌ڵێن محمد ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه... پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خۆم هه‌ڵم به‌ستبێت، ( ئه‌وه دڵنیابن خوا تۆڵه‌م لێده‌ستێنێت و سزام ده‌دات )، ئه‌و کاته ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن له‌خه‌شم و قینی خوا ڕزگارم بکه‌ن، جا هه‌ر خوا ده‌زانێت ده‌رباره‌ی ئه‌م قورئانه‌ئێوه چ دڕۆ و بوختانێک هه‌ڵده‌به‌ستن وتێیدا ڕۆده‌چن؟ له‌به‌ر ئه‌وه خوام به‌سه که شایه‌ت بێت له‌نێوان من و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌وزاته لێبوورده‌و به‌سۆزو میهره‌بانه ( بۆ ئه‌وانه‌ی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌بیروبۆچوونه چه‌وته‌کانیان و ڕێگه‌ی ئیمان ده‌گرنه‌به‌ر ).'; $TRANSLATE['30']['46']['9'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێیان بڵێ: که‌من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو تازه‌په‌یدابوو نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ر دێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ ( چونکه غه‌یب زان نیم و له‌نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم )، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که‌پێم ده‌گات و من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.'; $TRANSLATE['30']['46']['10'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ، باشه، ئه‌ی ئه‌وه چۆنه وحاڵتان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه‌بێت و، ئێوه ئاوا بڕوای پێنه‌که‌ن؟! هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌شایه‌تێک له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل شایه‌تی داوه‌که‌چ ته‌ورات و، چ قورئان له‌یه‌ک سه‌رچاوه‌وه، ئه‌وه‌باوه‌ڕی هێنا به‌محمد ( صلی الله علیه وسلم ) و قورئان که‌چی ئێوه خۆتان به‌زل و گه‌وره‌زانی و، باوه‌ڕتان نه‌هێنا... بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌سته‌ی سته‌مکاران ناکات.'; $TRANSLATE['30']['46']['11'] = 'ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕهێنان به‌قورئان وبه‌محمد ( صلى الله عليه وسلم) چاک بوایه، ئه‌وانه‌پێش ئێمه نه‌ده‌که‌وتن!! جا چونکه خۆیان هیدایه‌ت و ڕێنموویی قورئان وه‌رناگرن ده‌ڵێن: ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراو و ئه‌فسانه‌یه‌کی کۆنه!!'; $TRANSLATE['30']['46']['12'] = 'خۆ پێش ئه‌م قورئانه، ته‌وراتی مو‌سا ڕه‌وانه‌کراوه‌تا پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بێت له‌کاتی خۆیدا... ئه‌م قورئانه‌ش په‌یامێکه سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و، ڕێکه له‌گه‌ڵیانداو به‌زمانێکی عه‌ره‌بی پاراوی ڕه‌وان هاتووه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌بێداریان بکاته‌وه‌مژده‌به‌خشیشه به‌چاکه‌کاران'; $TRANSLATE['30']['46']['13'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان الله یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن وڕاست وره‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه‌هیچ جۆره ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نی یه و دڵته‌نگ نابن...'; $TRANSLATE['30']['46']['14'] = 'ئه‌وانه‌به‌هه‌شتین و ژیانی نه‌مریی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، له‌پاداشتی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌دا که‌ئه‌نجامیان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['46']['15'] = 'ئێمه فه‌رمانمان به‌ئاده‌میزاد داوه‌که چاکه‌کارو چاک ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا، دایکی به‌ئازاره‌وه هه‌ڵی گرتووه‌و به‌ده‌م ئێش و ئازاره‌وه‌بوویه‌تی، سک پربوون و له‌شیر بڕینه‌وه‌ی سی دانه مانگی خایاندوون.. هه‌تا کاتێک ئینسان ده‌گاته حاڵه‌تی توندوتۆڵی و توانایی و ته‌مه‌نی چڵ ساڵی ( ئه‌وسا ئیتر حه‌ق وایه ئه‌م دۆعایه بکاته‌یه‌کێک له‌وێرده‌کانی سه‌ر زاری و ) بڵێت: په‌روه‌ردگار!! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده‌تا شوکرانه‌بژێر و سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که‌به‌من و دایک و باوکمت به‌خشیوه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده‌له‌و جۆره کاروکرده‌وه‌چاکانه‌ئه‌نجام بده‌م، که‌تۆ پێی ڕازیت، داواکاریشم چاکه‌بڕوێنیت له‌ناو نه‌وه‌کانمدا له‌به‌ر قازانجی خۆم ( چاکه‌ی هه‌رکه‌س به‌شی دایک و باوکی تیادایه ) به‌ڕاستی من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆلای تۆ، تا له‌گوناهه‌کانم خۆش ببیت و من له‌موسڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم.'; $TRANSLATE['30']['46']['16'] = 'ئا ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌به‌گوێره‌ی چاکترینی کرده‌وه‌کانیان پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه، چاوپۆشیش له‌هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان ده‌که‌ین له‌ڕیزی به‌هه‌شتی یه‌کاندا، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وبه‌ڵێنه ڕاست و دروسته‌یه که‌له‌کاتی خۆی پێیان درابوو.'; $TRANSLATE['30']['46']['17'] = 'به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌بێزاره له‌دایک و باوکی باوه‌ڕداری و پێیان ده‌ڵێت: ئاخ و ئۆف له‌ده‌ست ئێوه، ئایا ئێوه هه‌ره‌شه‌م لێ ده‌که‌ن، ئێوه چۆن بڕواتان به‌وه‌هه‌یه من دوای مردن له‌گۆر ده‌ربهێنرێم و زیندوو ببمه‌وه!! له‌کاتێکدا ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ش ساڵه‌هایه و سه‌ده‌هایه ده‌مرن و پێش من مردوون... ( کوان؟! له‌کوێن بۆ یه‌کێکیان نه‌گه‌ڕایه‌وه؟! ).. دایک و باوکه‌که‌ش زۆر به‌په‌رۆشه‌وه دۆعا و نزا ده‌که‌ن و له‌خوا ده‌پارێنه‌وه... کوره‌هاوار بۆتۆ، داد له‌ده‌ست تۆ، ئیمان و باوه‌ڕبهێنه، بێگومان به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته، که‌چی ( مێشکی پووچه‌و په‌رده‌ی هێناوه به‌سه‌رچاوو دڵیدا )، بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌ڵێت: ئه‌مه‌قسه‌یه‌کی کۆنه و داستانی پێشووه‌کانه!!'; $TRANSLATE['30']['46']['18'] = 'ئا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بڕیاری خوایان له‌سه‌ر خۆیان کردووه‌به‌ماڵ و چه‌سپاوه‌له‌سه‌ریان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته‌و میلله‌تانی تری ڕابوردووی بێ باوه‌ڕی پێش خۆیان، له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی په‌ری و ئاده‌میزاد، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌هه‌رهه‌موویان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌ر مه‌ند بوون.'; $TRANSLATE['30']['46']['19'] = 'هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک، هه‌ر که‌سێک له‌ئیمانداران یان له‌بێ بڕواکان پله‌و پایه‌ی به‌رز، یان نزمیان هه‌یه، به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان که‌ئه‌نجامیانداوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی پاداشتیان بداته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['46']['20'] = 'ڕۆژێک دێت ئه‌وانه‌ی که‌بێ بڕوان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌برێن و نیشانیان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: هه‌رچی خۆشی و شادیه‌کتان هه‌بوو له‌ژیانی دنیاتاندا به‌ئاره‌زووی خۆتان ڕاتانبوارد، که‌وابوو ئه‌مرۆ ئیتر نۆره‌ی ئه‌وه‌یه که‌سزای خه‌جاڵه‌تی و ڕیسوایی بدرێنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌لووت به‌رزیتان ده‌کرد له‌زه‌ویدا به‌ناحه‌ق و به‌هۆی ده‌رچوونتان له‌سنوور و فه‌رمانی خوا.'; $TRANSLATE['30']['46']['21'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) یادی براکه‌ی قه‌ومی عاد ( هود پێغه‌مبه‌ر ) بکه، کاتێک قه‌ومه‌که‌ی بێدارکردنه‌وه له‌دۆڵ و بیابانه‌کاندا ( مه‌به‌ست ناوچه‌ی حچر موت ) ه، بێگومان بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی زۆر له‌پێش ئه‌و و دوای ئه‌ویش تێپه‌ریان کرد، هه‌ر هه‌موویان ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵکی ڕاگه‌یاندووه که‌جگه له‌خوا که‌سی تر نه‌په‌رستن... به‌ڕاستی من ده‌ترسم سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و بێ سنوورتان له‌رۆژێکی سامناک‌دا بۆ پێش بێت.'; $TRANSLATE['30']['46']['22'] = 'خوانه‌ناسانی قه‌ومه‌که‌ی پێیان وت: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه‌هاتوویت که ئێمه له‌به‌نداینتی خواکانمان لابده‌یت؟! که‌واته‌ئه‌گه‌ر له‌ڕاستگۆیانی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌لێمان ده‌که‌یت، پێشی بێنه بۆمان!'; $TRANSLATE['30']['46']['23'] = 'هود وتی: ڕوودانی ئه‌و سزایانه و زانینی کاته‌که‌ی به‌ڕاستی ته‌نها هه‌ر لای خوا خۆیه‌تی، من ئه‌وه‌م له‌سه‌ره که ئه‌وه‌ی من بۆی ڕه‌وانه کراوم پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێوه به قه‌وم و هۆزێکی نه‌زان و نه‌فام ده‌بینم.'; $TRANSLATE['30']['46']['24'] = 'جا کاتێک په‌ڵه هه‌ورێکیان بینی ڕووی کردۆته دۆڵ و ناوچه‌که‌یان، دڵیان خۆش‌بوو، وتیان: ئه‌مه‌بارانی پێیه بۆمان، نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ئه‌و کاره‌ساته‌یه په‌له‌تانه‌پێش بێت، ڕه‌شه‌بایه‌کی توند، که‌سزایه‌کی به‌ئازارو به‌ئێشی پێیه.'; $TRANSLATE['30']['46']['25'] = 'ئه‌وه‌ره‌شه‌بایه، هه‌موو شتێک و هه‌موو شوێنێک کاول ده‌کات به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری، ئیتر که‌سیان دیار نه‌مان جگه‌ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌کانیان، هه‌ر ئا به‌و شێوه‌یه و به‌و جۆره سزایانه تۆڵه له‌قه‌وم و هۆزو گه‌لانی تاوانبار‌و تاوانکار ده‌سێنین ( له‌هه‌موو کات و شووێنێکدا، ئه‌گه‌ر یاخی ببن )..'; $TRANSLATE['30']['46']['26'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه ده‌سه‌ڵات و تواناییه‌کی وامان به‌خشی به‌قه‌ومی ( عاد )، که‌به‌ئێوه‌مان نه‌به‌خشیووه، هه‌روه‌ها هۆکاره‌ی بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌شمان پێدابوون، مه‌خابن هۆکاره‌کانی بیستن و بینین و لێکدانه‌وه سوودی پێنه‌گه‌یاندن! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو چونکه‌به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا بێ باوه‌ڕ بوون و، به‌رپه‌چیان ده‌دایه‌وه... ئه‌و سزایه‌ی که‌گاڵته‌یان پێی ده‌هات، داوێن گیریان بوو، لێی ده‌رباز نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['46']['27'] = 'بێگومانیش ئێمه دانیشتوانی شار‌و دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌رتانمان له‌ناو برد ( کاتێک یاخی بوون له‌به‌رنامه‌ی ئێمه )، به‌ڵگه و نیشانه‌ی جۆراو جۆریشمان خسته‌به‌ر چاویان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و ڕوو بکه‌نه‌وه‌باوه‌ڕ.'; $TRANSLATE['30']['46']['28'] = 'جا ئه‌و بتانه‌ی که‌به‌ته‌ما بوون له‌خوا نزیکیان بخه‌نه‌وه‌و له‌کاتی ته‌نگانه‌دا فریایان بکه‌ون!! ده‌با فریایان بکه‌وتنایه؟! به‌ڵکو هه‌ر لێیان ون بوون و ئاسه‌واریان نه‌ما، ئائه‌وه‌بوو درۆکانیان و ئه‌وه‌ش بوو که‌هه‌ڵیانده‌به‌ست ( که‌گوایه ئه‌م بتانه‌بۆیه ده‌په‌رستن تا له‌خوا نزیکیان بکه‌نه‌وه، فریایان بکه‌وه! ).'; $TRANSLATE['30']['46']['29'] = 'یادی ئه‌وه‌ش بکه‌کاتێک ئێمه ده‌سته‌یه‌ک په‌ریمان لادایه لای تۆ، تا گوێ له‌قورئان بگرن، ئه‌وسا ئاماده‌بوون و به‌یه‌کتریان وت: گوێ بگرن و بێ ده‌نگ بن، کاتێک قورئان خوێندنه‌که ته‌واو بوو، په‌ریه‌کان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هۆزو قه‌ومه‌که‌یان و، ده‌ستیان کرد به‌ئاگادارکردنه‌وه‌و بانگکردنیان بۆ په‌یره‌وی کردنی ئه‌م ئاینه نوێیه.'; $TRANSLATE['30']['46']['30'] = 'وتیان: ئه‌ی هۆز و گه‌لی ئێمه! باوه‌ڕ بکه‌ن، گوێمان له‌کتێبێک بوو که‌له‌دوای مو‌سا نێردراوه، سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و ڕێکه له‌گه‌ڵیاندا و، ڕێنموویی و هیدایه‌ت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاسته‌شه‌قامی ڕاست و دروستیش. نباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!'; $TRANSLATE['30']['46']['31'] = 'ئه‌ی خزمینه!! بچن به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه‌و ئیمان و باوه‌ڕی پێبهێنن، ئه‌و کاته‌له‌گوناهه‌کانیان خۆش ده‌بێت و له‌سزای به‌ئێش و ئازار ده‌تانپارێزێت'; $TRANSLATE['30']['46']['32'] = 'جا ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌بانگه‌وازی خوا ناکات، ئه‌وه‌وه‌نه‌بێت له‌ده‌سه‌ڵاتی خوا له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا ده‌رباز ببێت و خوا ده‌سه‌وسان بکات، که‌سیش ناتوانێت جگه‌له‌خوا ڕزگاری بکات و پشتیوانی لێ بکات، ئا ئه‌وانه‌له‌گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر ئاشکرادان.'; $TRANSLATE['30']['46']['33'] = 'ئایا ئه‌وه‌سه‌رنجیان نه‌داوه‌به‌ڕاستی ئه‌وه‌خوایه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌و له‌دروست کردنیشیاندا هیچ ماندوو نه‌بووه، توانای نی یه مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه، به‌ڵێ، بێگومان ئه‌و زاته، به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['46']['34'] = 'ڕۆژێک دێت کافر‌و خوانه‌ناسان دۆزه‌خیان نیشان ده‌درێت و پێیان ده‌وترێت: ئێستا ده‌ڵێن چی؟! ئا ئه‌مه‌ئیتر حه‌ق و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه نیه؟! ( هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ) ده‌ڵێن: به‌ڵێ... سوێند به‌په‌روه‌ردیگارمان ڕاسته‌و حه‌قه، ( به‌ڵام ئه‌و سوێند خواردن و دان پێدانانه، تازه‌بێ سووده) بۆیه خوا ده‌فه‌رموێت: ماده‌م وایه سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو ئاگر بچێژن له‌سه‌ر ئه‌نجامی بێ بڕوایی و کافربوونتاندا.'; $TRANSLATE['30']['46']['35'] = 'که‌وابوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆدا بگره‌و خۆڕاگربه، هه‌روه‌کوو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، په‌له‌شیان لێ مه‌که، ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌به‌ڵێنیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێک پێشهات وا ده‌زانن ته‌نها ساته‌وه‌ختێکیان له‌رۆژێکدا پێچووه، ئه‌مه‌به‌ڵێن و په‌یام و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه، جا ئه‌و کاته‌مه‌گه‌ر ته‌نها تاوانباراو گوناهکاران نین که‌تیاده‌چن؟!'; $TRANSLATE['30']['47']['1'] = 'ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه). ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون و به‌رهه‌ڵستی ڕێبازی خوایان کرد، ئه‌وانه‌خوا کاروکرده‌وه‌کانیانی ون و پووچ کردۆته‌وه، (ته‌نانه‌ت چاکه‌کانیشیان بێ پاداشته، چونکه‌مه‌به‌ستیان خوا نه‌بووه).'; $TRANSLATE['30']['47']['2'] = 'ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌و باوه‌ڕیان هێناوه به‌و قورئانه‌بوو که‌بۆ محمد (صلى الله عليه وسلم) دابه‌زێنراوه، هه‌ر ئه‌ویش ڕاسته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردیگاره‌وه، ئه‌وانه‌خوا چاوپۆشی کردووه‌له‌هه‌موو گوناهه‌کانیان، چاکه‌شی ڕواندووه‌له‌دڵ و ده‌روونیانداو بۆچوونیانی ڕێک و پێک کردووه.'; $TRANSLATE['30']['47']['3'] = 'ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون شوێنی ناڕاستی که‌وتبوون... بێگومان ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه و موسڵمان بوون، شوێنی حه‌ق و ڕاستیه‌ک که‌وتوون که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌هاتووه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه‌ی ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه ڕوون ده‌کاته‌وه‌بۆ خه‌ڵکی (تا فریای خۆیان بکه‌ون).'; $TRANSLATE['30']['47']['4'] = '(ئه‌م فه‌رمانه‌بۆ کاتی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک له‌گۆره‌پانی جه‌نگدا) جا کاتێک گه‌یشتن به‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون، بێنه ده‌ست لێیان و له‌گه‌ردنیان بده‌ن (ئه‌گینا ئه‌وان ئێوه ده‌کوژن)، تا کاتێک کوشتاری زۆریان لێ ده‌که‌ن، ئینجا که‌هێزیان نه‌ما، به‌دیل بیانگرن به‌توندی باڵبه‌ستیان بکه‌ن، ئه‌وسا یه‌کێک له‌م دوو کاره‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن: یان به‌پیاوه‌تی و منه‌ت، یاخود به‌گۆڕینه‌وه‌و فیدیه ئازادیان بکه‌ن، تا شهر کۆتایی دێت و ئاسه‌واری نامێنێت و دوژمنان چه‌ک داده‌نێن، بڕیاره‌که ئاوهایه، ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌ندن، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌یه‌کتر تاقیان بکاته‌وه، ئه‌وانه‌ش له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون، هه‌رگیز پاداشتی هه‌وڵ و کۆششیان به‌زایه نادات.'; $TRANSLATE['30']['47']['5'] = 'ئه‌وانه‌رێنموویی ده‌کات بۆ جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و دڵ و ده‌رون و بیر‌و هۆشیان ئاسووده‌ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['47']['6'] = 'هه‌روه‌ها ده‌یانخاته ئه‌و به‌هه‌شته‌وه که‌به‌جۆره‌ها شێواز بۆی باس کردوون.'; $TRANSLATE['30']['47']['7'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه، ئه‌گه‌ر ئێوه پشتیوانی له ئاینی خوا بکه‌ن و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتنی بده‌ن، ئه‌وه‌خوایش پشتیوانی له‌ئێوه ده‌کات و سه‌رتان ده‌خات و پایه‌دارو جێگیرتان ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['47']['8'] = 'ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆریان بۆ هه‌یه کاروکرده‌وه‌شیان له‌دنیادا بێ ئاکامه‌و له‌قیامه‌تیشدا مایه پووچن.'; $TRANSLATE['30']['47']['9'] = 'ئائه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه بێگومان ئه‌وان ڕقیان له‌قورئان بۆته‌وه و حه‌زیان له‌به‌رنامه‌ی خوا نه‌بووه، جا خوایش کار‌و کرده‌وه‌کانی پووچ کردنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['47']['10'] = 'ئایا ئه‌وه‌نه‌گه‌ڕاون به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن، تا بزانن سه‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌ڵکه ناله‌باره‌ی پێش ئه‌مان چۆن بووه؟! خوای به‌ده‌سه‌ڵات ماڵ و حاڵیانی به‌سه‌ردا ڕووخاندن، جا بۆ هه‌موو بێ باوه‌ڕان سزای ئاوا شتێکی چاوه‌ڕوان کراوه (دره‌نگ یان زوو) دووچاریان ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['47']['11'] = 'ئه‌وه‌به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه چونکه‌به‌ڕاستی خوا پشتگیرو پشتیوانی ئه‌وانه‌یه که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه، بێگومان بێ باوه‌ڕانیش هیچ پشتیوانێکیان نیه.'; $TRANSLATE['30']['47']['12'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه وکارو کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، خوا ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه، که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویدا ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ش بێ بڕوا بوون له‌م دنیایه‌دا ڕاده‌بوێرن و ده‌خۆن وه‌ک ئاژه‌ڵ، له‌ئاینه‌که‌شدا دۆزه‌خ جێ و شوێنیانه!'; $TRANSLATE['30']['47']['13'] = 'زۆر شار‌و شارۆچکه‌مان له‌ناو برد، له‌و شاره‌ی که‌تۆیان ده‌رکرد به‌هێزتر بوون، هیچ که‌سیش نه‌یتوانی پشتیوانیان بێت.'; $TRANSLATE['30']['47']['14'] = 'ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوونی پێگه‌یشتووه و، باوه‌ڕی دامه‌زراوی پێیه‌تی و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، وه‌کو ئه‌و که‌سه‌وایه که‌کاروکرده‌وه‌ی ناشرین و نادروستی له‌به‌ر چاو ڕازێنرابێته‌وه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌شوێنی ویست و ئاره‌زووی ناپوختی خۆیان که‌وتوون؟!'; $TRANSLATE['30']['47']['15'] = 'وێنه‌ی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌به‌ڵێن دراوه‌بدرێت به‌خواناس و پارێزکاران، ئه‌مه‌یه: چه‌نده‌ها ڕووباری له‌ئاوی سازگارو تام و نه‌گۆڕاوی تێدایه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕووباری شیر که‌تامی تێک نه‌چووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ڕوبار له‌شه‌رابی تام خۆش و بۆنخۆش، (که‌له‌خواردنه‌وه‌ی بێزار نابن و له‌به‌ر چاویان ناکه‌وێت) بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یخۆنه‌وه، چه‌نده‌ها ڕوبار له‌هه‌نگوینی پاڵفته‌و بێگه‌رد، هه‌روه‌ها بۆیان هه‌یه له‌و به‌هه‌شته‌دا له‌هه‌موو جۆره به‌رو و بووم و میوه‌یه‌کی جوان و به‌تام و بۆنخۆش، هاوکات له‌گه‌ڵ لێخۆشبوو‌ن و خۆشه‌ویستی په‌روه‌ردگاریاندا، ئایا ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه‌کو ئه‌و که‌سانه‌وان که‌له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا نه‌مرن و ئاوی له‌کوڵ ده‌کرێت به‌گه‌روویاندا، که‌ریخۆڵه‌کانیان پارچه‌پارچه‌و تۆی تۆی ده‌کات؟!'; $TRANSLATE['30']['47']['16'] = 'ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێک له‌و بێ باوه‌ڕو دووڕوانه دێن وگوێت بۆ ده‌گرن، هه‌تا کاتێک له‌قسه‌و گوفتارت بوویته‌وه، جێت ده‌هێڵن و به‌دوودڵیه‌وه ده‌پرسن له‌ئیمانداران: ئه‌وه‌باسی چی ده‌کرد؟ ئه‌وه‌له‌چی ده‌دوا؟ تا ئه‌وانه‌خوا مۆری ناوه‌به‌سه‌ر دڵیان‌دا و شوێنی ئاره‌زوو ویستی نه‌گونجاوی خۆیان که‌وتوون.'; $TRANSLATE['30']['47']['17'] = 'ئه‌وانه‌ش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیماندارییان گرتۆته به‌ر به‌گوفتاری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هیدایه‌ت و دیندارییان گه‌شه‌ده‌کات و په‌ره‌ده‌سێنێت، خوایش شاره‌زایی و پارێزگاریی و دڵنیایی زیاتری پێبه‌خشین.'; $TRANSLATE['30']['47']['18'] = 'ئایا ئه‌وانه‌چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن جگه‌له‌قیامه‌ت که‌له‌ناکاو یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟ چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ندێک له‌نیشانه‌کانی ده‌رکه‌وتووه (که‌یه‌کێک له‌وانه‌ره‌وانه‌کردنی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ره)، جا ئه‌وکاته‌که‌به‌رپا بێت بیرکردنه‌وه و ئامۆژگارییان چ سوودێکی ده‌بێت؟!'; $TRANSLATE['30']['47']['19'] = 'ئه‌ی ئینسان!! ده‌ی که‌واتا چاک بزانه‌و دڵنیابه جگه‌له‌خوا، هیچ خوایه‌کی ترنیه، داوای لێخۆشبوونی گوناه بۆ خۆت و ئیمانداران له‌پیاوان و ئافره‌تان هه‌ر له‌و بکه‌و دڵنیابه که‌خوا ده‌زانێت له‌رۆژدا به‌چی یه‌وه خه‌ریکن و، له‌شه‌ویشدا له‌کۆی ده‌حه‌وێنه‌وه و ئارام ده‌گرن، یاخود ده‌زانێت چی ده‌که‌ن له‌دونیاداو، ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له‌قیامه‌تدا چۆنه.'; $TRANSLATE['30']['47']['20'] = 'هه‌ندێک له‌ئیمانداران ده‌ڵێن: خۆزگه سووره‌تێک (جه‌نگ دژی کافران ده‌هاته‌خواره‌وه)، که‌چی کاتێک که‌سووره‌تێک به‌روونی داده‌به‌زێت و باسی جه‌نگی تێدایه، ئه‌وه‌ده‌بینیت ئه‌وانه‌ی له‌دڵیاندا نه‌خۆشی باوه‌ڕ لاوازی ودووڕوویی هه‌یه، چاویان ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت، سه‌یرت ده‌که‌ن وه‌کو که‌سێک له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێ هۆشی به‌سه‌ردا هاتبێت، جا باشتر وابوو....'; $TRANSLATE['30']['47']['21'] = 'که گوێڕایه‌ڵ بوونایه و قسه‌ی جوان و به‌جێیان بکردایه، جا کاتێک کار گه‌یشته قایمی و جه‌نگ به‌رپابوو ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خوادا ڕاست بوونایه، ئه‌وه‌چاکتر بوو بۆیان.'; $TRANSLATE['30']['47']['22'] = 'ئایا ئێوه به‌ته‌مان ئه‌گه‌ر له‌غه‌زا پشت هه‌ڵبکه‌ن یاخود ده‌سه‌ڵاتتان که‌وته‌ده‌ست، تۆوی ئاژاوه‌و فه‌ساد و تاوان له‌زه‌ودا بچێنن و هه‌رچی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش هه‌یه بیپچڕێنن و له‌ناوی به‌رن؟!'; $TRANSLATE['30']['47']['23'] = 'ئه‌و جۆره که‌سانه‌ئه‌وانه‌ن که‌خوا نه‌فرینی لێ کردوون و که‌ڕی کردوون کوێرایی هێناوه به‌سه‌ر چاویاندا (ڕاستیه‌کان نابینن)'; $TRANSLATE['30']['47']['24'] = 'ئایا ئه‌وه‌بۆچی ئه‌وانه‌وردبینی لهقورئاندا ناکه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌کان له‌ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟!'; $TRANSLATE['30']['47']['25'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی پاشگه‌ز بوونه‌وه‌و به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هیدایه‌ت و ئیمانیان بۆ ده‌رکه‌وتبوو، ئه‌وانه شه‌یتان به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که ته‌ماداری کرد بوون، به‌هیوای ته‌مه‌ن درێژی و خۆشگوزه‌رانیش فریوی ده‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['47']['26'] = 'ئه‌و زاڵ بوونی شه‌یتانه به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌بوو که‌به‌ڕاستی دووڕووه‌کان ده‌یانوت به‌وانه‌ی که‌داخ له‌دڵ بوون به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خوا دایبه‌زاندووه که‌قورئانه: ئێمه له‌مه‌ودوا له‌هه‌ندێک هه‌ڵوێستدا به‌قسه‌تان ده‌که‌ین، خوایش خۆی چاک ئاگاداره‌له‌و نهێنی و پیلانانه‌ی که‌ده‌یشارنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['47']['27'] = 'ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت که‌فریشته‌کان له‌کاتی گیان کێشانیاندا به‌ده‌م و چاوو به‌ره‌و پشتیاندا ده‌ماڵن.'; $TRANSLATE['30']['47']['28'] = 'ئه‌و سووکایه‌تی سه‌ره‌مه‌رگه‌بۆیه به‌سه‌ریاندا دێت، چونکه‌ئه‌وانه‌شوێنی ئه‌و شتانه‌که‌وتبوون که‌قین و خه‌شمی خوا ده‌بزوێنێت، ئه‌وانه‌بێزار بوون له‌ره‌زامه‌ندی خوا، خوایش کاروکرده‌وه‌یانی پووچ و بێ ئاکام کرد.'; $TRANSLATE['30']['47']['29'] = 'ئایا ئه‌وانه‌ی که‌دڵیان نه‌خۆشی دووڕویی تیادایه، وایانزانیووه خوا هه‌رگیز کینه و بوغزی ده‌روونیان ئاشرا ناکات؟!'; $TRANSLATE['30']['47']['30'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وانه‌مان پیشان ده‌دات، ئه‌وکاته‌به‌رواڵه‌ت ده‌تناسینه‌وه، سوێند به‌خوا له‌شێواز و ناوه‌رۆکی قسه‌و گوفتاریاندا ده‌یانناسیته‌وه، خوا خۆیشی ئاگا و زانایه به‌کارده‌وه‌کانتان.'; $TRANSLATE['30']['47']['31'] = 'سوێند به‌خوا ئێمه ده‌تانخه‌ینه به‌ر تاقیکردنه‌وه، تا له‌جیهانی واقعدا تێکۆشه‌ر و خۆگرانتان ده‌ربکه‌وێت و ئاشکرا ببێت بۆمان، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌واڵی چالاکی ئێوه‌مان بێته ده‌ست.'; $TRANSLATE['30']['47']['32'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕن و ڕێگه له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی خوا ده‌گرن دژایه‌تی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌که‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و ڕاستیان بۆ ڕوون بۆته‌وه، ئا ئه‌وانه‌هه‌رگیز ناتوانن زیان به‌خواو ئاینی خوا بگه‌یه‌نن.... خوای گه‌وره‌ش له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو کاروکرده‌وه‌و پیلانیان پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['47']['33'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه! گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بن، کاروکرده‌وه‌چاکه‌کانتان پووچ و بێ نرخ مه‌که‌ن، (به ڕووپامایی و خۆ به‌زل زانین و په‌شیمان بونه‌وه‌له‌خێر ومنه‌ت کردن و.... هتد)'; $TRANSLATE['30']['47']['34'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ربه‌ست و کۆسپیان ده‌خسته‌به‌رده‌م ڕێبازی خوا، پاشان مردن له‌کاتێکدا که‌کافر بوون، ئه‌وه‌هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت و چاوپۆشیان لێ ناکات.'; $TRANSLATE['30']['47']['35'] = 'ئێوه سستی مه‌که‌ن و داوای ئاشتی پێش وه‌خت له‌دوژمنان مه‌که‌ن، چونکه‌هه‌ر ئێوه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن، دڵنیا بن که‌خوایش له‌گه‌ڵتانه، کاروکرده‌وه‌تان به‌زایه نادات و لێی که‌م ناکاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['47']['36'] = 'به‌ڕاستی ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌یه‌کی ته‌مه‌ن کۆتا، جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن و پارێزکاربن، ئه‌وه‌خوا به‌چاکی پاداشتان ده‌داته‌وه، خوایش وه‌نه‌بێت داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['47']['37'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر داوای به‌خشینی هه‌موو سامانتان لێ بکات و ئه‌رکێکی گران بخاته‌سه‌رتان، ئه‌وه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگ ده‌بن، هه‌موو كینه و بوغزیشتان ده‌رده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['47']['38'] = 'ئا ئه‌وه‌ته‌ئێوه بانگ ده‌کرێن تا به‌خشینتان هه‌بێت له‌پێناوی خوادا، که‌چی هه‌تانه‌ره‌زیل و به‌رچاو ته‌نگه، خۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و به‌رچاو ته‌نگی هه‌بێت، ئه‌وه‌بێگومان هه‌ر ڕه‌زیلی له‌خۆی ده‌کات و زه‌ره‌ر له‌خۆی ده‌دات، چونکه‌هه‌ر خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه، هه‌ر ئێوه‌ن هه‌ژارو نه‌دارو که‌مده‌ستن.. جا ئه‌گه‌ر ئێوه پشت هه‌ڵكه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه، خوا كه‌سانی چاكتر له ئێوه ده‌هێنێته مه‌یدان، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئێوه ناچن و وه‌ك ئێوه نابن.'; $TRANSLATE['30']['48']['1'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ڕاستی ئێمه سه‌رکه‌وتنێکی ئاشکرامان پێبه‌خشیت (مه‌به‌ست ڕێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه یه که‌له‌نێوان پێغه‌مبه‌رو (صلى الله عليه وسلم) قوریشدا مۆرکرا، به‌نده‌کانی ئه‌و په‌یمانه له‌رواڵه‌تدا زه‌ره‌ری ئیمانداران بوو، به‌ڵام هه‌ر هه‌مووی گه‌ڕا به‌خێرو سه‌ربه‌رزی بۆیان.'; $TRANSLATE['30']['48']['2'] = 'تا خوا له‌هه‌موو گوناهانی ڕابوردوو ئاینده‌شت خۆش ببێت و به‌خشینه‌کانی له‌سه‌رت ته‌واو بکات و بتخاته‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.'; $TRANSLATE['30']['48']['3'] = 'تا به‌و بۆنه‌یه‌وه خوا سه‌رکه‌وتنێکی به‌هێزو باڵات پێ ببه‌خشێت.'; $TRANSLATE['30']['48']['4'] = 'هه‌ر ئه‌و خوایه خۆی ئارامی و هێمنی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی ئیمانداران، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ئیمانیان دامه‌زراوترو پته‌وتر بکات، سه‌ره‌ڕای ئیمانداری و خواناسیان ئیمانیان زیاد ببێت، بێگومان هه‌رچی سه‌ربازانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوای گه‌وره‌زانایه به‌هه‌موو شتێک و دانایه له‌هه‌موو کارێک‌دا.'; $TRANSLATE['30']['48']['5'] = 'ئه‌مه‌ش هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ی، تا ئیمانداران له‌پیاوان و له‌ئافره‌تان بخاته‌ناو به‌هه‌شتێکه‌وه که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌مریدا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی که‌چاوپۆشی له‌هه‌ڵه و گوناهه‌کانیان بکات و ئه‌م به‌ڵێنه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌ستکه‌وت و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره‌بۆ ئیمانداران....'; $TRANSLATE['30']['48']['6'] = 'له‌و لاشه‌وه‌ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی دووڕو و موشریکه‌کان، چ پیاوانیان، چ ئافره‌تانیان بدات، ئه‌وانه‌ی که‌تێکڕا، گومانی خراپیان ده‌رباره‌ی خوا هه‌یه، ئه‌و گومانه‌خراپه‌یان هه‌ر بۆ خۆیان ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌وانه‌خوا نه‌فره‌تی لێکردوون و دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کردوون، ئای که سه‌ره‌نجامێکی یه‌کجار سه‌خت و سامناکه.'; $TRANSLATE['30']['48']['7'] = 'هه‌رچی سه‌ربازان هه‌یه له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه و له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ودان، هه‌میشه و به‌رده‌وام ئه‌و خوایه باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['48']['8'] = 'ئێمه تۆمان ڕه‌وانه‌کردووه‌ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) که‌شایه‌ت و مژده‌ده‌ر و به‌ئاگاهێنه‌ر بیت بۆ گرۆی ئاده‌میزاد.'; $TRANSLATE['30']['48']['9'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و پشتیوانی له‌پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن و ڕێزی شایسته‌ی خۆی لێ بگرن و ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن له‌به‌ره‌به‌یان و عه‌سراندا.'; $TRANSLATE['30']['48']['10'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی په‌یمان ده‌ده‌نه تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) له‌ڕاستیدا هه‌ر په‌یمان به‌خوا ده‌ده‌ن.. ده‌ستی پیرۆز‌و به‌توانای خوا له‌سه‌ر ده‌ستیانه‌وه‌یه (به‌پشتگیری و یارمه‌تی) جا ئه‌وه‌ی په‌یمانه‌که بشکێنێت و لێی پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌وه‌له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ش که‌پیمانه‌که ده‌باته‌سه‌ر و پاشگه‌ز نابێته‌وه لێی، خوای باڵاده‌ست ئه‌جرو پاداشتی گه‌وره‌ی پێده‌به‌خشێت (له‌ئایینده‌دا).'; $TRANSLATE['30']['48']['11'] = 'ئه‌و عه‌ره‌به‌کۆچه‌رییانه‌ی له‌رێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه به‌جێمان و به‌شداریان نه‌کرد کاتێک زانیان ئێوه به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن که‌خوا به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کانی جه‌نگی پێدابوون دێن بۆلات و ده‌ڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمه‌ی سه‌رقاڵ و خه‌ریک کرد و کاتمان نه‌بوو بێین له‌گه‌ڵتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌داوای لێ‌خۆش بوونمان بۆ بکه‌ن لای خوا، ئه‌وه‌ی به‌زمان ده‌یڵێین له‌دڵیاندا نی یه، پێیان بڵێ: باشه، کێ ده‌توانێت به‌ری ده‌سه‌ڵاتی خوا بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا به‌ته‌واوی به‌ئاگایه له‌کاروکرده‌وه‌کانتان.'; $TRANSLATE['30']['48']['12'] = 'نه‌خێر پاساوو به‌هانه‌که‌تان وانی یه، به‌ڵکو له‌ڕاستیدا ئێوه واگومانتان ده‌برد ئیتر هه‌رگیز پێغه‌مبه‌رو باوه‌ڕداران ناگه‌رێنه‌وه بۆ ناو که‌سوکاریان و تیاده‌چن، ئه‌و گومان بردنه‌له‌دڵ و ده‌روونتاندا ڕازاێنرابۆوه و چه‌سپی بوو، به‌ڕاستی گومانی خراپ و ناقوڵاتان بردوو، ئێوه هه‌میشه هۆزو تاقمێکی بێ که‌ڵک و بێ خێرن.'; $TRANSLATE['30']['48']['13'] = 'هه‌رکه‌س باوه‌ڕی به‌خواو به‌پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (ئایندهی سامناکه) به‌ڕاستی ئێمه سزای دۆزه‌خمان بۆ کافر‌و بێ باوه‌ڕان ئاماده‌کردووه.'; $TRANSLATE['30']['48']['14'] = 'هه‌رچی له ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نیانه، له‌هه‌ر كه‌سێك كه بیوێت خۆشده‌بێت، وه سزای هه‌ركه‌سێك بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته ویستی خواش بۆ پاداشت یان سزای هه‌ركه‌سێك به‌گوێره‌ی شیاو‌و شایسته‌ی خۆیه‌تی و له‌وپه‌ڕی دادگه‌ریدایه)، چونكه خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێ خۆش بووه و به‌ڕه‌حم و دلۆڤانه.'; $TRANSLATE['30']['48']['15'] = 'ئه‌وانه‌ی خۆیان خسته دواوه‌و به‌شداریان نه‌کرد له‌رێکه‌وتنه‌که‌دا، کاتێک بینیان ئێوه (به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کان، وتیان: لێمان گه‌رێن شوێنتان که‌وین... ئه‌مانه‌ده‌یانه‌وێت، ویست و فه‌رمانی خوا بگۆڕن، پێیان بڵێ: ئێوه هه‌رگیز شوێنمان ناکه‌ون... چونکه‌خوایش هه‌واری فه‌رمووه‌و پێشتر هه‌روا بڕیاردراوه، که‌چی ئه‌وان ده‌ڵێن: نه‌خێر خوا ڕێگه‌ی له‌ئێمه نه‌گرتووه، به‌لکو ئێوه حه‌سوودیمان پێ ده‌به‌ن بۆیه نایه‌ڵن به‌شدار بین، (خوا ده‌فه‌رمووێت) نه‌خێر، حه‌سوودیتان پێ نابه‌ن، به‌ڵکو ئه‌وانه‌که‌مێک نه‌بێت له‌فه‌رمانی خوا تێناگه‌ن (ته‌نها چاویان بڕیوه‌ته سامان و ده‌سکه‌وته‌دنیاییه‌کان).'; $TRANSLATE['30']['48']['16'] = 'ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: به‌وانه‌ی که‌سه‌رپێچیان کردووه، له‌عه‌ره‌به‌بیابان نشینه‌کان: ئێوه له‌ئاینده‌دا بانگ ده‌کرێن بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ قه‌وم و هۆزێکدا که‌ئازاو جه‌نگاوه‌رن، ئه‌وسا یان دژیان ده‌جه‌نگن، یان خۆیان (له‌ئه‌نجامی بیرکردنه‌وه و تێڕوانیندا) به‌بێ جه‌نگ موسڵمان و ته‌سلیم ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ردار بن، خوا پاداشتی چاکتان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن وه‌کو ئه‌وسا و خۆتان بشارنه‌وه‌و سه‌رپێچی بکه‌ن، سزایه‌کی به‌ئێشتان بۆ پێش ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['48']['17'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی کوێره یان نه‌خۆشه، گوناهبار نابێت (ئه‌گه‌ر له‌غه‌زادا به‌شداری نه‌کات) ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌که‌چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات، ئه‌و که‌سه‌ش که‌پشت هه‌ڵکات، خوای گه‌وره‌سزای به‌ئێش و ئازاری ده‌دات.'; $TRANSLATE['30']['48']['18'] = 'سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ڕازیی بووه‌له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی کاتێک په‌یمانیان له گه‌ڵدا به‌ستیت له‌ژێر دره‌خته‌که‌دا خوا خۆیشی ئاگادار بوو به‌وه‌ی له‌دڵه‌کانیاندا هه‌یه (له‌نیاز پاکی و دڵسۆزی) هه‌ر بۆیه ئارامی و هێمنی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ریان و پاداشتی به‌مژده‌ی سه‌رکه‌وتنێکی نزێک دانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['48']['19'] = 'هه‌روه‌ها به‌ڵێنی چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی زۆری پێدان، که‌له‌ئاینده‌دا ده‌ستیان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته به‌سه‌ر خوانه‌ناسه‌کانداو دانایه و ده‌زانێت چ کاتێک ئیمانداران سه‌ر ده‌خات.'; $TRANSLATE['30']['48']['20'] = 'خوا به‌ڵێنی ده‌سکه‌وتی زۆری پێداون، له‌ئاینده‌دا ده‌ستتان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، به‌ڵام جارێ ئێستا هه‌رئه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون (مه‌به‌ست ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌یبه‌ره) ده‌ستی خه‌ڵکیشی لێ کۆتاکردن (مه‌به‌ست قوڕه‌یشه که‌به‌هۆی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبییه‌وه خوای گه‌وره‌له‌به‌گژاچوونی موسوڵمانان ده‌ستی به‌ستنه‌وه)، تا ئه‌م ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌ببێته نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ئیمانداران (که‌خوا یاوه‌رو پشتیوانیانه) هه‌روه‌ها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (له‌به‌ره‌و پێش بردنی بانگه‌وازدا).'; $TRANSLATE['30']['48']['21'] = 'چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی تریشیان هه‌یه که‌ئێستا ده‌ستتان به‌سه‌ریدا نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڕاستی خوا خۆی چاک به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ده‌زانێت که‌به‌ڕێوه‌یه بۆتان، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['48']['22'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون دژی ئێوه جه‌نگیان به‌رپا بکردایه، ئه‌وه‌ده‌شکان و هه‌ڵده‌هاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نه‌ده‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['48']['23'] = '(شکست و هه‌ڵاتنی کافران له‌جه‌نگی موسوڵماناندا) هه‌رده‌م به‌رنامه‌و یاسای خوا به‌ڕاستی هه‌روا بووه‌له‌زوه‌وه، هه‌رگیز نا‌بینیت به‌رنامه‌و یاسای خوا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت.'; $TRANSLATE['30']['48']['24'] = 'هه‌ر ئه‌و خوایه ده‌ستی بێ باوه‌ڕانی له‌ئێوه به‌سته‌وه (نه‌یهێشت جه‌نگ ببێت)، دوای ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا له‌ناو جه‌رگه‌ی مه‌ککه‌دا، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بینایه به‌وه‌ی که‌ده‌یكه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['48']['25'] = 'ئه‌و خراپه‌کارانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێگه‌شیان لێ گرتن بگه‌نه‌که‌عبه‌ی پیرۆز‌و نه‌یانهێشت ئه‌و مه‌ڕوماڵاته‌ی که‌گل درابوونه‌وه‌بۆ قوربانی بگاته‌جێی خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و پیاوو ئافره‌تانه‌موسوڵمانانه نه‌بوایه که‌نه‌تانده‌ناسین پێشێلتان ده‌کردن (له‌ناو شاری مه‌ککه‌دا بوون و هێشتا کۆچیان نه‌کردبوو)، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌عه‌یب و عارو باری گرانتان تووش ده‌بوو لێیانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن، (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بووایه مۆڵه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا بۆ کوشتنیان)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بخاته‌ژێر سایه‌ی سۆز‌و به‌زه‌یی خۆیه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمان له‌کافران جیابوونایه له‌مه‌ککه‌دا، بێگومان ئێمه به‌ده‌ستی ئێوه سزای به‌سۆی بێ باوه‌ڕانمان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['48']['26'] = 'سزای ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌مارگیریان خستۆته ناو دڵ و ده‌روونیی خۆیانه‌وه، که‌ده‌مارگیریی نه‌فامی یه، جا خوا ئارامی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران (ئیتر دڵخۆشن به‌رێکه‌وتنه‌که و ده‌ره‌نجامه‌کانی) خوای گه‌وره‌ش پابه‌ندی خواناسی و پارێزکاری کردن، ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ن و مه‌ردی ئه‌و ڕێزه‌ن... دڵنیابن هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا به‌هه‌موو شتێک زانا و ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['48']['27'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان خوا خه‌ونی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌ڕاستی و وه‌ک خۆی هێناوه‌ته دی که‌ده‌فه‌رموێت: به‌م زووانه‌ئێوه به‌هه‌موو ئارامی و ئاسووده‌ییه‌که‌وه به‌ویستی خوا ده‌چنه‌ناو که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه، (عه‌مره‌به‌جێده‌هێنن) سه‌ره‌تان ده‌تاشن یان کورتی ده‌که‌نه‌وه‌بێ ئه‌وه‌ی ترس و بیمتان له‌که‌س هه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی نه‌تانزانیووه خوا ده‌یزانی، که‌جگه‌له‌م سه‌رکه‌وتنه‌سه‌رکه‌وتنێکی نزیکی تری بۆ بڕیارداون و پێتان ده‌به‌خشێت (که‌غه‌زای خه‌یبه‌ره)....'; $TRANSLATE['30']['48']['28'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که‌پێغه‌مبه‌ری خۆی ڕه‌وانه‌کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێنموویی و په‌یامی ڕاست و دروستدا، بۆ ئه‌وه‌ی زاڵی بکات به‌سه‌ر هه‌موو په‌یام و به‌رنامه‌یه‌کی تردا، خوا خۆیشی به‌سه، بۆ شایه‌تدان و ئاشکرا کردنی ئه‌و ڕاستی یه.'; $TRANSLATE['30']['48']['29'] = 'محمد (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه‌کراوی خوایه، ئه‌وانه‌ش که‌له‌خزمه‌تیدان و شوێنی که‌وتوون توند و تیژن به‌رامبه‌ر بێ باوه‌ڕان و به‌به‌زه‌یی و میهره‌بانن له‌نێوان خۆیاندا، ده‌یانبینیت سه‌رگه‌رمی نوێژ و خواپه‌رستین، کڕنۆش و سوژده‌ده‌به‌ن، هه‌رده‌م ئاواتیان به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی و پایه به‌رزی یه له‌لای خوا، نیشانه‌ی چاکی و پاکییان له‌ناوچه‌وانیاندا دیاریه‌و ده‌دره‌وشێته‌وه له‌ئه‌نجامی سوژده‌بردن و خوا په‌رستییاندا، جا ئه‌و به‌ڕێزانه ئه‌وه‌نموونه‌و پێناسه‌یانه له‌ته‌وراتدا، نموونه‌و پێناسه‌شیان له‌ئینجیلیشدا وه‌ک ڕوه‌کێک وایه که‌له‌سه‌ره‌تاوه‌چه‌که‌ره‌بکات، جا چه‌که‌ره‌که‌ی به‌هێز کردبێت، پاشان ئه‌ستوور ببێت و ڕابوه‌ستێت له‌سه‌ر قه‌ده‌که‌ی، ئه‌وه‌نده‌زوو پێ بگات کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات و پێیان سه‌یر بێت: چۆن وا پێگه‌یی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئه‌م پێناسه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه خوا کافران داخ له‌دڵ بکات، جا خوای به‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنی به‌وانه‌داوه‌که‌باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌له‌وان: که‌لێخۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان پێببه‌خشێت.'; $TRANSLATE['30']['49']['1'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پێشی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌که‌ون له‌بڕیار و پێشنیاردا له‌خوا بترسن و پارێزکاربن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا بیسه‌ره بهگوفتارتان، زانایه به‌نیازو نهێنیه‌کانتان.'; $TRANSLATE['30']['49']['2'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌نگتان به‌سه‌ر ده‌نگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رز مه‌که‌نه‌وه‌له‌کاتی گفت‌و گۆدا، قسه‌بێ په‌رده‌مه‌که‌ن له‌خزمه‌تیدا، نه‌وه‌کو کرده‌وه‌کانتان پووچ بێته‌وه و هه‌ستیشی پێ نه‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['49']['3'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌ده‌نگیان هێواش ده‌که‌نه‌وه‌له‌خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوادا، ئه‌وانه‌ئه‌و که‌سانه‌ن که‌خوای گه‌وره‌دڵه‌کانیانی زاخاو داوه‌بۆ ته‌قواو خواناسین، ئه‌وانه‌لێ خۆشبوون و پاداشتی گه‌وره‌و گرانبه‌ها بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['49']['4'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌کان بانگت ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌زۆربه‌یان نه‌فامن و ژیری وه‌رناگرن (چونکه‌ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی دروستیان له‌و بواره‌دا ڕه‌چاو نه‌کردووه).5. وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ێَبَرُوا حَتَّى تَخْرُجَ إِڵیْهِمْ ڵكَانَ خَیْرًا لَّهُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ ڕَّحِیمٌ: خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌خۆگربوونایه، تا ده‌چویته ده‌ره‌وه‌بۆ لایان، ئه‌وه‌چاکتر و ڕه‌واتر بوو بۆیان خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، (ده‌کرێت ئه‌م چوار ئایه‌ته ڕێنموویی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئیمانداران، تا ڕێزی پێشه‌واکانیان بگرن).'; $TRANSLATE['30']['49']['5'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌خۆگربوونایه، تا ده‌چویته ده‌ره‌وه‌بۆ لایان، ئه‌وه‌چاکتر و ڕه‌واتر بوو بۆیان خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه، (ده‌کرێت ئه‌م چوار ئایه‌ته ڕێنموویی بێت بۆ سه‌رجه‌م ئیمانداران، تا ڕێزی پێشه‌واکانیان بگرن).'; $TRANSLATE['30']['49']['6'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناون ئه‌گه‌ر که‌سێکی متمانه‌پێ نه‌کراو هه‌واڵێکی گرنگی بۆ هێنان، خێرا بڕوای پێ مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رنج بده‌ن، لێی بکۆڵنه‌وه تا بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه، نه‌وه‌کو ئازار‌و ناخۆشی و گیروگرفت بۆ خه‌ڵکی دروست بکه‌ن به‌نه‌زانی، جا دوای په‌شیمان ببنه‌وه‌له‌و کاره‌ی که‌پێی هه‌ستاون.'; $TRANSLATE['30']['49']['7'] = 'ئێوه دڵنیابن و بزانن که‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناوتاندایه (پرس و ڕای پێ بکه‌ن) زۆر شت هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و، به‌ڕای ئێوه‌ی بکردایه تووشی گیروگرفت و ناخۆشی ده‌بوون... به‌ڵام خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه... له‌و له‌یشه‌وه کوفر‌و بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['49']['8'] = 'ئه‌مه‌ش خۆی ڕێز‌و به‌خششێکی تایبه‌تی و نازو نیعمه‌تێکه له‌لایه‌ن خواوه‌پێیان دراوه، خوایش زانا‌و دانا‌و کاربه‌جێیه.'; $TRANSLATE['30']['49']['9'] = 'ئه‌گه‌ر دوو ده‌سته، یان دوو تاقم له‌موسوڵمانان بوو به‌شه‌ڕیان، ئه‌وه‌ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ بده‌ن ڕێکیان بخه‌ن و ئاشتیان بکه‌نه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌کیان هه‌ر ده‌ستدرێژی ده‌کرده‌سه‌ر لاکه‌ی تر، ئه‌وا ئێوه به‌گژ ئه‌وه‌یاندا بچن که‌سته‌م و ده‌ستدرێژی ده‌کات،، هه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوا... جا گه‌ر لایه‌نه سه‌رکه‌شه‌که‌بۆ فه‌رمانی خوا سه‌ری دانه‌واند، ئه‌وه‌ئێوه ناوبژیوانێکی دادگه‌رانه‌له‌نێوانیاندا بکه‌ن و دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که‌دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['49']['10'] = 'له‌ڕاستیدا هه‌ر ئیمانداران برای یه‌کن، که‌واته‌هه‌رکاتێک له‌نێوان دوو براتاندا ناکۆکی په‌یدا بوو، ئێوه نێوانیان چاک بکه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌میشه له‌خوا بترسن و پارێزکار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.'; $TRANSLATE['30']['49']['11'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! هیچ که‌س و هیچ هۆزێک گاڵته به‌که‌س و هۆزێکی تر نه‌کات و زه‌لیلی نه‌کات، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌وان چاکتر بن له‌مان، ژنانیش به‌گاڵته به‌یه‌ک نه‌که‌ن و یه‌کتر زه‌لیل نه‌که‌ن، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌مان له‌وان چاکتر بن... سووکایه‌تی به‌خۆتان مه‌که‌ن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن (چونکه‌سووکایه‌تی به‌یه‌کتر سووکایه‌تی یه به‌خۆتان) هه‌روه‌ها ناو‌و ناتۆره‌ی ناشیرین بۆ یه‌کتر دامه‌تاشن، ئای که‌چه‌ند ناشیرینه ناو‌و ناتۆره‌ی خراپ له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمان بوون، ئه‌وه‌ش ته‌وبه‌ی نه‌کردبێت و په‌شیمان نه‌بووبێته‌ووه له‌گوناهه‌کانی، جا ئه‌و جۆره که‌سانه‌هه‌ر سته‌مکارن.'; $TRANSLATE['30']['49']['12'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خۆتان زۆر بپارێزن له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌به‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردوویی بخوات؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و پارێزگار بن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['49']['13'] = 'ئه‌ی خه‌ڵکینه بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردووه (که‌باوکه‌ئاده‌م و دایکه حه‌وایه) و کردوومانن به‌چه‌نده‌ها گه‌ل و تیره و هۆزی جۆربه‌جۆر، تا یه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه... به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تان که‌زۆرتر له‌خواترسه‌و فه‌رمانبه‌رداری خوایه، بێگومان خوا زانا‌و ئاگایه به‌هه‌مووان.'; $TRANSLATE['30']['49']['14'] = 'هه‌ندێک له‌بیابان نشینه عه‌ره‌به‌کان وتیان: باوه‌ڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نه‌خێر، باوه‌ڕتان نه‌هێناوه، به‌ڵام بڵێن: به‌ناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوه‌ڕ نه‌چۆته ناو دڵه‌کانتانه‌وه و تیایدا جێگیر نه‌بووه (چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که‌باوه‌ڕ بهێنن)، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئێوه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بن، ئه‌وه‌خوای گه‌وره‌له‌پاداشتی چاکه‌کانتان هیچ که‌م ناکاته‌وه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['49']['15'] = 'بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئه‌وانه‌ن که‌باوه‌ڕیان به‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا هێناوه و پاشان نه‌که‌وتوونه‌ته‌هیچ گومان و دوودڵیه‌که‌وه، به‌خۆیان و سه‌رو ماڵیشیانه‌وه تێکۆشاون له‌پێناوی ئاینی خوادا، ته‌نها ئا ئه‌وانه‌ڕاستن.'; $TRANSLATE['30']['49']['16'] = 'ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ: ئایا ئێوه خوای گه‌وره‌له‌ئاینی خۆتان ئاگادار ده‌که‌ن و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن، له حاڵێکدا خوا زانایه به‌هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، خوا به‌هه‌موو شتێک زانا‌و ئاگاداره؟!'; $TRANSLATE['30']['49']['17'] = 'ئه‌وانه‌منه‌ت ده‌که‌ن به‌سه‌ر تۆدا که‌گوایه موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منه‌ت مه‌که‌ن به‌سه‌رمدا له‌سه‌ر موسڵمان بوونه‌که‌تان، به‌ڵکو خوا منه‌ت ده‌کات به‌سه‌ر ئێوه‌دا که‌هیدایه‌تی داون بۆ ئیمان و باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن.'; $TRANSLATE['30']['49']['18'] = 'بێگومان خوا نهێنی و شاراوه‌کانی ئاسمان و زه‌وی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجانی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['50']['1'] = 'چه‌ند پیتێک له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێ له‌سووره‌ته‌کانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (14) پیته، نیوه‌ی کۆی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان که‌له‌توانای هیچ که‌سدانیه به‌و پیتانه کتێبێکی ئاوا بێوێنه دابنێت به‌راده‌یه‌ک هه‌تا هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری کۆ ببنه‌وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بێگومان چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تیایه، زاناکان له‌هه‌ندێکی دواون، هه‌ندێکیشیان وتویانه: هه‌ر خوا خۆی زانایه به‌نهێنی ئه‌و پیتانه. سوێند به‌م قورئانه که‌خاوه‌نی ڕێز و شکۆمه‌ندی یه (تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) نێردراوی له‌لایه خواوه)'; $TRANSLATE['30']['50']['2'] = 'خه‌ڵکی، باوه‌ڕیان نه‌کرد، به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که‌یه‌کێک له‌خۆیان نێردراوه تادایان بچڵه‌کێنێت و بێداریان بکاته‌وه، جا کافران وتیان: ئه‌مه‌شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، بۆیه وتیان:'; $TRANSLATE['30']['50']['3'] = 'ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک زیندوو ده‌بینه‌وه؟! دوای مردن گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردیگاریش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌فه‌رموێت):'; $TRANSLATE['30']['50']['4'] = 'به‌ڕاستی ئێمه زانیوومانه کاتێک که‌مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره‌لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاک، ئێمه تۆمارگه‌ی تایبه‌تیمان هه‌یه، که‌هه‌موو شتێکی تێدا تۆماره و هیچ شتێک له‌بارنی ئه‌وانه‌وه‌له‌ئێمه شاراوه‌و بزر نیه.'; $TRANSLATE['30']['50']['5'] = 'به‌ڵام ئه‌مانه‌دژی ڕاستین و بڕوایان پێ نه‌هێناوه‌کاتێک بۆیان هات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ئه‌وانه‌له‌سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاڵۆزدا ده‌ژین (هه‌ر ڕۆژه‌ی قسه‌یه‌ک ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['50']['6'] = 'ئایا ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌له‌و ئاسمانه‌ی که‌به‌راسه‌ریانه‌وه‌یه: چۆنمان دروست کردووه‌و ڕازاندوومانه‌ته‌وه‌به‌جۆرێک هیچ که‌م و کووڕی و که‌لێنێکی تێدا نی یه؟!'; $TRANSLATE['30']['50']['7'] = 'هه‌روه‌ها زه‌ویمان ڕاخستووه‌و بڵاومان کردۆته‌وه و کژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه‌و له‌هه‌موو جۆره ڕوه‌کێکی جوان و ڕازاوه‌مان تیادا ڕواندووه.'; $TRANSLATE['30']['50']['8'] = 'ئه‌مانه‌هه‌ر هه‌مووی بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی دڵ و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که‌به‌لای ئێمه‌دا دێنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌یان مه‌به‌سته.'; $TRANSLATE['30']['50']['9'] = 'له‌ئاسمانه‌وه‌ئاوێکی به‌پیت و به‌ره‌که‌تمان هه‌رده‌م دابه‌زاندووه‌جا به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌چه‌نده‌ها باخ و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و کشتوکاڵانه‌ی که‌دره‌و ده‌کرێن ئه‌روێنین.'; $TRANSLATE['30']['50']['10'] = 'هه‌روه‌ها دارخورمای قه‌شه‌نگ و بڵند سه‌ری هه‌ڵدا، که‌هێشووه خورمای جوان و له‌سه‌ر یه‌ک و ڕیزکراو ده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['50']['11'] = 'ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌کان... هه‌ر به‌و ئاو‌و بارانه‌شوێنه مردووه‌کان زیندووده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر ئاوه‌هایش له‌دوای مردن ئێوه له‌خاک دێنه ده‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['50']['12'] = 'پێش ئه‌مانیش، قه‌ومی نوح، پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆزانی... هه‌روه‌ها خاون بیره‌کان و هۆزی تمود یش.'; $TRANSLATE['30']['50']['13'] = 'هه‌روه‌ها قه‌ومی هود و فیرعه‌ون و براکانی لوط، (واته: قه‌ومه‌که‌ی).'; $TRANSLATE['30']['50']['14'] = 'خاوه‌ن باخه‌چڕه‌کان و قه‌ومه‌که‌ی تبع یش، (که‌یه‌کێک بووه‌له‌پاشاکانی ده‌وڵه‌تی حمیه‌ری لم یه‌مه‌ن)... هه‌ر یه‌کێک له‌وان باوه‌ڕیان به‌پێغه‌مبه‌ره‌کانیان نه‌کرد، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌شایسته‌ی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێمه بوون.'; $TRANSLATE['30']['50']['15'] = 'ئایا ئێمه له‌سه‌ره‌تا و یه‌که‌م جاردا که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌مان دروست کرد ماندوو بووین و گیروگرفت هاته‌رێمان؟! نه‌خێر ماندوو نه‌بووین، به‌ڵکو ئه‌وان له‌گوماندا به‌رامبه‌ر به دروست بوونه‌وه‌یه‌کی تازه.'; $TRANSLATE['30']['50']['16'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاده‌میزادمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت... ئێمه له‌شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین.'; $TRANSLATE['30']['50']['17'] = 'کاتێک دوو فریشته چاودێره‌که‌ی ئاده‌میزاد که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون، (هه‌موو گوفتارو کردارێکی تۆمار ده‌که‌ن به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو).'; $TRANSLATE['30']['50']['18'] = 'هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['50']['19'] = 'ئه‌ی ئینسان، ته‌نگانه‌ی مردن و ئازاره‌کانی هات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کاندا، ئه‌وسا پێت ده‌وترێت: ئا ئه‌وه‌به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که‌خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێ ده‌گرت.'; $TRANSLATE['30']['50']['20'] = 'له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به‌چوردا، ئیتر ئه‌وه‌رۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌وو ئاگادار کردنه‌وه‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['50']['21'] = 'ڕۆژی قیامه‌ت دێت و هه‌موو که‌سێک دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه، یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌وه‌ی تریشیان شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['50']['22'] = 'به‌یه‌که‌یه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان ده‌وتڕێت: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه‌نا ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو، ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و هه‌موو شتێک وه‌کو خۆی ده‌بینیت و ئه‌مرۆ چاوه‌کانت تیژه...'; $TRANSLATE['30']['50']['23'] = 'فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری ڕوو به‌په‌روه‌ردگار ده‌ڵێت: هه‌رچی کاروکرده‌وه‌ی ئه‌م ئاده‌می یه هه‌یه هه‌مووی ئه‌وه‌ته‌لای من و یاداشت و تۆمارم کردووه.'; $TRANSLATE['30']['50']['24'] = '(دوای لێپرسینه‌وه، خوا فه‌رمان ده‌دات به‌دوو فریشته‌که) هه‌رچی کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه‌ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['50']['25'] = 'ئه‌وه‌ی که‌هه‌میشه به‌توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کی ده‌کرد، مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد، خۆی به‌گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته‌گومانه‌وه....'; $TRANSLATE['30']['50']['26'] = 'ئه‌وه‌بوو که‌هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به‌ڕه‌وا ده‌زانی... که‌واته‌ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و ئاده‌می یه فڕێ بده‌نه‌ناو سزای سه‌خته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['50']['27'] = 'هاوه‌ڵه شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه‌ده‌کات و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆ من له‌خشته‌م نه‌بردووه، من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه، خۆی تاوانباره، به‌ڵام خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی دووردا نقووم بوو بوو.'; $TRANSLATE['30']['50']['28'] = '(جا ئه‌وکاته‌ی شه‌یتان و ئاده‌میزاد لای خوادا ده‌بێته کێشه‌یان، خوا بێ ده‌نگیان ده‌کات) ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن، به‌ڕاستی من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه‌به‌رچاوتان و، پێم ڕاگه‌یاندبوون.'; $TRANSLATE['30']['50']['29'] = 'ئیتر قسه‌و بڕیاری من ناگۆڕێت و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.... من هێچ کات سته‌مکاریش نیم له‌به‌نده‌کانم.'; $TRANSLATE['30']['50']['30'] = 'ڕۆژێک دێت به‌دۆزه‌خ ده‌ڵێین: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی تر ماوه‌خه‌ڵکی زیاتر نیه؟!'; $TRANSLATE['30']['50']['31'] = 'له‌ولایشه‌وه به‌هه‌شت نزیک خراوه‌ته‌وه‌له‌خواناس و پارێزکارو باوه‌ڕداران، بێ ئه‌وه‌ی دوور بێت لێیان، ده‌وترێت...'; $TRANSLATE['30']['50']['32'] = 'ئه‌مه‌ئه‌و به‌ڵێنه بوو پێتان درابوو، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌زۆر ته‌وبه‌کارو خۆپارێزن له‌گوناهو نافه‌رمانی خوا.'; $TRANSLATE['30']['50']['33'] = 'هه‌ر که‌س له‌خوای میهره‌بان بترسێت و له‌په‌نهاندا خۆی له‌گوناه بپارێزێت و به‌دڵێکی به‌ئاگا و ته‌وبه‌کاره‌وه‌بۆ باره‌گای خوا بگه‌ڕێته‌وه... (جا به‌و به‌خته‌وه‌ڕانه ده‌وترێت):'; $TRANSLATE['30']['50']['34'] = 'بفه‌رموون بچنه ناو به‌هه‌شته‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئارامی وهێمنیدا، ئا ئه‌وه‌ئیتر ڕۆژی نه‌مریی و نه‌بڕاوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['50']['35'] = 'هه‌رچیش داوای ده‌که‌ن و حه‌زی لێ ده‌که‌ن بۆیان ئاماده‌یه تیایدا، زۆر له‌وه‌ش زیاترمان لایه.'; $TRANSLATE['30']['50']['36'] = 'خۆ ئێمه چه‌نده‌ها هۆزو نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وانمان له‌ناو برد، که‌ئه‌وان له‌مان به‌ده‌سه‌ڵاتترو به‌تواناتر بوون... خۆ ئه‌وان به‌شاره‌کان و شوێنه‌واره‌کاندا گه‌ڕاوان و تێپه‌ر بوون، ئایا هیچ ده‌ربازبوونێک له‌سزاکانیان به‌دی کرد؟!'; $TRANSLATE['30']['50']['37'] = 'به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا یاده‌وه‌ری هه‌یه بۆ که‌سێک دڵێکی زیندووی هه‌نێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت، له‌کاتێکدا ئاماده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداریی و کردنی هه‌موو کارێکی دروست.'; $TRANSLATE['30']['50']['38'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له‌نێوانیاندا هه‌یه به‌شه‌ش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ ماندویه‌تیه‌کیش ڕوی تێ نه‌کردین.'; $TRANSLATE['30']['50']['39'] = 'جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دان به‌خۆتا بگره‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی و نادروستیانه‌وه که‌ده‌یڵێن و دێته ڕێت، (بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که‌بۆت پێش ده‌هێنن)، پێش خۆر هه‌ڵاتن و پێش ئاوابوونی ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردیگارت بکه.'; $TRANSLATE['30']['50']['40'] = 'له‌شه‌وگاریشدا ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه، هه‌روه‌ها له‌دوای نوێژه‌کانیش.'; $TRANSLATE['30']['50']['41'] = 'گوێش به‌چاکی ڕابگره!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ ده‌کات له‌شوێنێکی نزیکه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['50']['42'] = 'ئه‌و ڕۆژه ده‌نگێکی زۆر به‌رز و سامناک به‌ڕاستیی ده‌بیستن، دیاره که‌ئه‌وه‌رۆژی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یه له‌توێی خاک‌دا.'; $TRANSLATE['30']['50']['43'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و ده‌شیان مرێنین، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['50']['44'] = 'ڕۆژێک دێت زه‌وی له‌ئاستی ئه‌وان شه‌ق ده‌بات و خه‌ڵکی له‌گۆڕه‌کانیان به‌گورجی دێنه ده‌ره‌وه.... ئا ئه‌وه‌کۆ کردنه‌وه‌یه‌که لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['50']['45'] = 'ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) ئێمه چاک ئاگادارین به‌وه‌ی که‌ده‌یڵێن و چۆن دژایه‌تی ئه‌م ڕاستی یه ده‌که‌ن!... خۆ تۆ زۆردارنیت به‌سه‌ریانه‌وه تا باوه‌ڕیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت.. که‌واته‌تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره‌که‌به‌قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌بکه‌یت که‌له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن.'; $TRANSLATE['30']['51']['1'] = 'سوێند به‌و ڕه‌شه‌با و ئه‌و بایه‌ی که‌هه‌ورو هه‌ڵمی ئاو هه‌ڵده‌گرێت و په‌خشی ده‌کاته‌وه، یان ته‌پ و تۆز به‌رز ده‌کاته‌وه (که‌ڕۆڵی هه‌یه له‌باران بارایندا).'; $TRANSLATE['30']['51']['2'] = 'ئینجا به‌هه‌ڵگرانی باری قورس و گران (له‌هه‌ڵمی ئاو).'; $TRANSLATE['30']['51']['3'] = 'هه‌روه‌ها به‌و هه‌ورانه‌ک ه‌به‌ئاسانی به‌ئاسماندا له‌شوێنێکوه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند به‌و که‌شتیانه‌ی به‌ئاسانی به‌سه‌ر ئاودا دێن و ده‌چن.'; $TRANSLATE['30']['51']['4'] = 'ئینجا سوێند به‌و فریشتانه‌ی که‌کاروبار دابه‌ش ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['51']['5'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێتان دراوه‌ڕاسته‌و هه‌ر دێته دی.'; $TRANSLATE['30']['51']['6'] = 'بێگومان ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌ش هه‌ر دێت و به‌ڕێوه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['51']['7'] = 'سوێند به‌ئاسمانی خاوه‌ن ڕێگه‌و ڕێک و پێک و ڕازاوه.'; $TRANSLATE['30']['51']['8'] = 'بێگومان ئه‌ی خوانه‌ناسان ئێوه له‌گوفتارێکی بێ سه‌روبندان که‌دووره له‌ڕاستی و حه‌قیقه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['51']['9'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی له‌زانستی خوادا لادراو ه‌به‌هۆی تاوانیه‌وه له‌باوه‌ڕ هێنان لاده‌درێت.'; $TRANSLATE['30']['51']['10'] = 'ده‌ک به‌کوشتچن درۆزن و بوختانچیه‌کان....'; $TRANSLATE['30']['51']['11'] = 'ئه‌وانه‌ی که‌له‌گومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوه‌ی سه‌رگه‌رمن.'; $TRANSLATE['30']['51']['12'] = 'به‌گاڵته و ته‌ڵفیسیه‌وه ده‌ڵێن یان ده‌پرسن: ڕۆژی قیامه‌ت که‌ی پێش دێت؟!'; $TRANSLATE['30']['51']['13'] = 'ئه‌و ڕۆژه که‌به‌رپا ده‌بێت به‌ئاگر ده‌برژێنرێن....'; $TRANSLATE['30']['51']['14'] = 'پێیان ده‌وترێت: بچێژن ئه‌و به‌ڵایه‌ی که‌به‌سه‌ر خۆتان هێنا، ئه‌مه‌ئه‌و سزا‌و ئازاره‌یه که‌به‌گاڵته‌وه په‌له‌تان له‌پێشهاتنی ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['51']['15'] = 'به‌ڕاستی پارێزکارانیش له‌باخه‌کان و کانیاوه‌کانی به‌هه‌شتدا ژیانی خۆش ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['51']['16'] = 'ئه‌و شتانه‌ی که‌په‌روه‌ردگار بۆی ئاماده‌کردون پێیان ده‌به‌خشێت، ئه‌وانه‌یش به‌خۆشی و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌پێشتر و شادیه‌وه وه‌ریده‌گرن، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌دنیاداچاکه‌کارو چاکه‌خواز بوون....'; $TRANSLATE['30']['51']['17'] = 'له‌شه‌وگاردا زۆر که‌م ده‌خه‌وتن و ڕاده‌کشان (چونکه‌سه‌رگه‌رمی شه‌و نوێژ و ده‌ور کردنه‌وه‌ی قورئان و یادی خوا بوون)....'; $TRANSLATE['30']['51']['18'] = 'له‌به‌ره‌به‌یانه‌کانیشدا داوای لێخۆش‌بوونیان له‌په‌روه‌ردگاریان ده‌کرد (تا لێیان ببورێت)...'; $TRANSLATE['30']['51']['19'] = 'له‌ماڵ و سامانیشیاندا به‌شی هه‌ژارو نه‌داریان ته‌رخان کردبوو.'; $TRANSLATE['30']['51']['20'] = 'بێگومان له‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و زانیاری خوا) بۆ که‌سانێک که‌به‌شوێن دڵنیاییدا ده‌گه‌ڕێن.'; $TRANSLATE['30']['51']['21'] = 'هه‌روه‌ها له‌خودی خۆشتاندا (له‌هه‌موو خانه‌یه‌کی له‌شدا، له‌هه‌موو ئه‌ندامێکداو، له‌هه‌موو کۆئه‌ندامێکدا، له‌رۆح ونه‌فس و عه‌قڵدا... هتد به‌ڵگه‌ی بێ سنوور هه‌یه له‌سه‌ر زانایی و به‌توانایی و جوانکاری زاتی به‌دیهێنه‌ر) ئایا ئه‌وه‌بۆ بینایتان ناخهنهکار.'; $TRANSLATE['30']['51']['22'] = 'سه‌رچاوه‌ی ڕزق و ڕۆزیتان له‌ئاسمانه‌وه‌یه (له‌خوا داوابکه‌ن) هه‌روه‌ها ئه‌وانیش که‌به‌ڵێنتان پێدراوه.'; $TRANSLATE['30']['51']['23'] = 'سوێند به‌په‌روه‌ردگاری ئاسمان و زه‌وی، ئه‌و به‌ڵێنانه حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، هه‌روه‌ک چۆن ئێوه قسه‌ی ڕاست و دروست ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['51']['24'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئایا هه‌واڵی میوانه به‌ڕێزه‌کانی ئیبراهیمت پێنه‌گه‌یشتووه؟'; $TRANSLATE['30']['51']['25'] = 'کاتێک چوون بۆ سه‌ردانی و وتیان: سڵاو، ئه‌ویش وتی، سڵاو له‌ئێوه‌ش بێت، هه‌رچه‌نده‌ناتانناسم.'; $TRANSLATE['30']['51']['26'] = 'ئه‌وسا ئیتر خۆی دزیه‌وه چوو به‌هاوکاری خێزانی گوێره‌که‌یه‌کی قه‌ڵه‌وی (سه‌ری بڕی و سووریانکرده‌وه و) هێنای.'; $TRANSLATE['30']['51']['27'] = 'بردی و لێی نزیک کردنه‌وه،، فه‌رمووی لێکردن که‌بینی ناخۆن، وتی: ئه‌وه‌نا فه‌رموون، ئه‌وه‌ناخۆن؟!'; $TRANSLATE['30']['51']['28'] = 'ئیبراهیم ترسێکی لێ‌نیشت (چونکه‌وای زانی شتێکیان له‌ژێر سه‌ردایه) بۆیه خچرا وتیان: مه‌ترسه‌ئێمه فریشته‌یه، مژده‌شیان پێده‌به‌خشێت.'; $TRANSLATE['30']['51']['29'] = 'خێزانه‌که‌ی قریوه‌یه‌کی کرد و ده‌نگی لێ به‌رز بۆوه و ده‌ستی به‌ئاسته‌م دا به‌روومه‌تی خۆیدا (وه‌کو داب و نـریتی ئافره‌تان له‌کاتی سه‌رسامیدا) وتی: پیریژنێکی نه‌زۆک، چۆن منداڵی ده‌بێت؟!'; $TRANSLATE['30']['51']['30'] = 'فریشته‌کان وتیان: ئه‌وه‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌و ئه‌و زاتێکی دانا و زانایه.'; $TRANSLATE['30']['51']['31'] = 'ئینجا ئیبراهیم لێی، پرسین: بێجگه له‌و مژده‌یه چ کارێکی گرنگتان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟!'; $TRANSLATE['30']['51']['32'] = 'فریشته‌کان وتیان: بڕاستی ئێمه ڕه‌وانه‌کراوین بۆ گه‌لێکی تاوانبار و تاوانکار.'; $TRANSLATE['30']['51']['33'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی به‌رد بارانیان بکه‌ین به‌به‌ردێک که‌له‌قوڕ دروست کراوه.'; $TRANSLATE['30']['51']['34'] = 'هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌نیشانه‌دارن له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌بۆ ناپوخت و له‌سنوور درچووه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['51']['35'] = 'جا هه‌رچی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوو له‌ئیمانداران ده‌رمانکردن و ڕزگارمان کردن....'; $TRANSLATE['30']['51']['36'] = 'له‌ماڵه موسوڵمانێکیش زیاترمان به‌دی نه‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['51']['37'] = '(له‌پاشان ئه‌و شوێنه‌مان به‌شێوه‌یه‌ک کاول کرد)، کردمانه‌په‌ند و به‌ڵگه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سزای به‌ئێشی ئێمه ده‌ترسن.'; $TRANSLATE['30']['51']['38'] = 'له‌به‌سه‌رهاتی موسایشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه که‌ناردمان بۆ لای فیرعه‌ون به‌موعجزه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['51']['39'] = 'ئه‌ویش پشتی هه‌لکرد به‌هۆی سه‌ربازو دار‌و ده‌سته‌که‌یه‌وه‌و وتی (ئه‌م فرستاده‌یه) جادووگه‌ره، یان شێته!!'; $TRANSLATE['30']['51']['40'] = 'جا ئێمه‌ش خۆی و سه‌ربازه‌کانیمان گرفتار کرد و پێچاماننه‌وه و فڕێمان دانه‌ده‌ریاوه، له‌کاتێکدا ئه‌و لۆمه‌کراوه.'; $TRANSLATE['30']['51']['41'] = 'هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی عادیش‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رکه‌شیان بایه‌کی بێ خێرمان هه‌ڵکرده سه‌ریان.'; $TRANSLATE['30']['51']['42'] = 'ئه‌و بایه هه‌ر شوێنێک و هه‌ر شتێک و هه‌ر که‌سێکدا بڕۆیشتایه وازی لێ نه‌ده‌هێنا هه‌تا بێ که‌ڵکی ده‌کرد و وه‌ک شتێکی فڕێ دراوی لێ ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['51']['43'] = 'هه‌روه‌ها له‌به‌سه‌رهاتی پمودیشدا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه، کاتێک پێیان وترا: تا ماوه‌یه‌ک ڕابوێرن!!'; $TRANSLATE['30']['51']['44'] = 'ئه‌وانیش له‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان یاخی بوون، کت‌وپڕ بروسکه‌یه‌ک پێچانیه‌وه وبه‌چاوی ئه‌بڵه‌قه‌وه ده‌یانروانی.'; $TRANSLATE['30']['51']['45'] = 'ئیتر نه‌یانتوانی هه‌ڵسنه‌وه و سه‌رکه‌وتووش نه‌بوون.'; $TRANSLATE['30']['51']['46'] = 'پێشتریش هۆزی نوح به‌ڕاستی هه‌ر تاوانبار‌و خوانه‌ناس ولارو وێربوون (ئه‌وانیشمان به‌زریانه‌که له‌ناوبرد).'; $TRANSLATE['30']['51']['47'] = 'ئێمه ئاسمانمان به‌ده‌ستی قودره‌تی خۆمان دروست کرد، به‌رده‌وامیش گه‌وره‌ی ده‌که‌ین و فراوانی ده‌که‌ین. (ئه‌مه‌ئاماژه‌یه بۆ ڕاستیه‌کی زانستی که‌زاناکانی گه‌ردوونناسی ده‌یسه‌لمێنن).'; $TRANSLATE['30']['51']['48'] = 'زه‌ویشمان ڕاخستووه (ژیانمان له‌سه‌ری ئاسان کردووه) به‌ڕاستی خوا زاتێکی کارساز و کاربه‌جێیه.'; $TRANSLATE['30']['51']['49'] = ': له‌هه‌موو شتێک ئێمه جووتمان دروست کردوه (له‌جیهانی ئاده‌میزاد و گیاندار و ڕوه‌ک و بێ گیاندا، له‌هه‌موو شتێکی ماددی و مه‌عنه‌ویدا) بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['51']['50'] = 'به‌په‌له‌و گورج و گۆڵ بن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا، بۆ هه‌رچی په‌روه‌ردگار پێی خۆشه، دڵنیاش بن که‌من (واته‌پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه‌ترسێنه‌رێکی ئاشکرام ئه‌گه‌ر یاخی و سه‌رکه‌ش بن.....'; $TRANSLATE['30']['51']['51'] = 'هیچ مه‌که‌ن به‌هاوه‌ڵ و هاوتای خوا، چونکه من به‌ڕاستی نێردراوێکی ترسێنه‌ری ئاشکرام بۆتان له‌لایه‌ن خواوه.'; $TRANSLATE['30']['51']['52'] = 'هه‌ر نا به‌و شێوه‌یه هیچ پێغه‌مبه‌رێک له‌پێش ئه‌ماندا نه‌هاتووه، خوانه‌ناسان نه‌یانوتبێت جادووگه‌ره، یان شێته.'; $TRANSLATE['30']['51']['53'] = 'سه‌یره! ئایا ده‌ڵێی به‌گوێی یه‌کدا خوێدویانه و یه‌کتریان ڕاسپاردووه، نه‌خێر، به‌ڵکو ئه‌وانه‌هه‌ر قه‌ومێکی سته‌مکارو سه‌رکه‌شن.'; $TRANSLATE['30']['51']['54'] = 'تۆ ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) گوێیان مه‌ده‌رێ چونکه تۆ لۆمه‌کراو نابیت (له‌سه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنانیان).'; $TRANSLATE['30']['51']['55'] = 'به‌ڵکو تۆ هه‌میشه ئامۆژگاریان بکه، چونکه‌به‌ڕاستی ئامۆژگاری سوود به‌ئیمانداران ده‌گه‌یه‌نێت.'; $TRANSLATE['30']['51']['56'] = 'بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزاد م دروست نه‌کردووه‌ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت که‌من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن.'; $TRANSLATE['30']['51']['57'] = 'نه‌رۆزیم لێیان ده‌وێت نه‌خواردن و خواردنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['51']['58'] = 'چونکه‌به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی ڕۆزی به‌خشه‌و خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاتی پته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['51']['59'] = 'بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه‌تۆڵه‌و سزای زۆرمان بۆ ئاماده‌کردوون، هه‌روه‌ک چۆن بۆ هاوه‌ڵ و هاوبیره‌کانیان ئاماده‌مانکردووه، ده‌با ئیتر په‌له‌م لێنه‌که‌ن (چونکه‌به‌م زوانه‌یه‌خه‌یان ده‌گرێت).'; $TRANSLATE['30']['51']['60'] = 'ئینجا وه‌یل و ئاهو ناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌رێبازی کوفر‌و خوانه‌ناسیان گرتۆته‌به‌ر له‌و ڕۆژه‌ی که‌هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه‌و به‌م زووانه‌پێش دێت.'; $TRANSLATE['30']['52']['1'] = 'سوێند به‌کێوی _ طور _ (که‌خوای گه‌وره‌گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موسادا له نزیکی ئه‌نجامدا).'; $TRANSLATE['30']['52']['2'] = 'سوێند به‌کتێبی نوسراو که (لوح المحفوظه).'; $TRANSLATE['30']['52']['3'] = 'که‌له‌لاپه‌ڕه‌ی ته‌نگی گرنگدایه'; $TRANSLATE['30']['52']['4'] = ': سوێند _ به‌که‌عبه_ که‌هه‌میشه ئاوه‌دانه به نوێژكه‌ران، وه (ئه‌وانه‌ی بۆ حه‌ج و عه‌مره‌ده‌چن) هه‌روه‌ها (بیت المعمور) شوێنێکه له‌ئاسمانی حه‌وته‌م که‌دیاریکراوه بۆ خواپه‌رستی فریشته‌کان هه‌روه‌ک چۆن که‌عبه پیرۆزه لای ئیمانداران، (له‌فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست و دروستدا ئاماژه‌ی بۆ کراوه).'; $TRANSLATE['30']['52']['5'] = 'هه‌روه‌ها سوێند به‌سه‌قفی به‌رزو بڵند (که‌ئاسمان ده‌گرێته‌وه، خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت سه‌رنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).'; $TRANSLATE['30']['52']['6'] = 'سوێند به‌ده‌ریای پڕ له‌ئاو یان ده‌ریای داگیرساو (که‌قیامه‌ت داده‌گرسێت و ده‌ته‌قێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['52']['7'] = '(په‌روه‌ردگاری مه‌زن سوێند به‌و هه‌موو شتانه‌ده‌خوات، ئینجا ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی سزا‌و ئازاری په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر پێش دێت.'; $TRANSLATE['30']['52']['8'] = 'که‌سیش ناتوانێت به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت.'; $TRANSLATE['30']['52']['9'] = 'ئه‌و ڕۆژه ئه‌ستێره وهه‌سه‌ره‌کانی ئاسمان هه‌موو به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن، (خوای گه‌وره‌تێکیان ده‌دات وهه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێت)'; $TRANSLATE['30']['52']['10'] = 'کێوه‌کانیش له‌جێی خۆیان ده‌جوڵێن و ده‌ڕۆن، (وه‌ک خۆری، وه‌ک هه‌ور، زه‌ویان پێ ته‌خت ده‌کرێت).'; $TRANSLATE['30']['52']['11'] = 'که‌واته واوه‌یلا و هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان به‌حه‌ق و ڕاستی نه‌کرد و به‌درۆیان ده‌زانی له‌و ڕۆژه‌دا.'; $TRANSLATE['30']['52']['12'] = 'ئه‌وانه‌ی که‌رۆچووه و گاڵته ده‌که‌ن به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر و قورئان.'; $TRANSLATE['30']['52']['13'] = 'رۆژێک دێت به‌توندی پاڵیان پێوه ده‌نرێت بۆ ناو دۆزه‌خ (ده‌نگ له‌سینه‌وه‌یانه‌وه دێت ئه‌وه‌نده‌پاڵه‌که تونده).'; $TRANSLATE['30']['52']['14'] = 'پێیان ده‌وترێت ئه‌مه‌ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه‌یه که‌کاتی خۆی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌گاڵته‌تان گرتبوو'; $TRANSLATE['30']['52']['15'] = 'باشه، ئه‌مه‌جادووه‌نیشانتان ده‌درێت یان ئێوه ڕاستی نابینن؟!'; $TRANSLATE['30']['52']['16'] = 'ده‌بێت بچنه‌ناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕاده‌گرن یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وه‌ک یه‌که بۆتان، بێگومان تۆڵه‌ی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان هه‌ر ده‌درێته‌وه که‌ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['52']['17'] = 'له‌ولاشه‌وه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌له‌دنیادا خواناس و دینداربوون، له‌باخه‌کانی به‌هه‌شت و ناز و نیعمه‌تدا، ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['52']['18'] = 'زۆر که‌یف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردیگاریشیان له‌سزاو تاڵاوی دۆزه‌خ پاڕاستونی.'; $TRANSLATE['30']['52']['19'] = 'پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت له‌پاداشتی کرده‌وه‌ی چاک و ڕێک و پێکتاندا'; $TRANSLATE['30']['52']['20'] = 'ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌به‌که‌ماڵی ئیسراحه‌ت) پاڵیان داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌رازاوه‌کان، که‌به‌شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمه هاوسه‌رانی حۆری چاوگه‌شه‌مان لێ ماره‌کردوون'; $TRANSLATE['30']['52']['21'] = 'جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و نه‌وه‌کانیشیان به‌ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون، ئه‌وانه‌له‌به‌هه‌شتدا پێک شاد ده‌که‌ینه‌وه (تا کامه‌رانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وه‌نه‌بێت ئه‌وانه‌ی که‌پله‌ی به‌رزیان ده‌ستکه‌وتووه‌دایان به‌زێنین بۆ پله‌ی نزمتر، چونکه‌ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی که‌س که‌م ناکه‌ینه‌وه (ئه‌گه‌ر زیادی نه‌که‌ین) له‌هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سه‌بارمته‌ی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی'; $TRANSLATE['30']['52']['22'] = 'به‌رده‌وام حه‌زیان له‌هه‌ر میوه و گۆشتێک بێت پێشکه‌شیان ده‌که‌ین'; $TRANSLATE['30']['52']['23'] = 'به‌دڵ خۆشیه‌وه له‌کاسی تایبه‌تیدا شه‌راب ده‌نۆشن، جار جار بۆ خۆشی له‌یه‌کتری ده‌سێنن، دوور له‌ره‌فتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یه‌کتر'; $TRANSLATE['30']['52']['24'] = 'هه‌روه‌ها منداڵانی جوان و ئێسک سووک به‌ده‌وریاندا دێن و خزمه‌تیان ده‌که‌ن ده‌ڵێی مرواری پاک و بێگه‌ردن'; $TRANSLATE['30']['52']['25'] = '(جا دوای ئه‌و عه‌یش و نۆش و که‌یف و ئاهه‌نگه) ڕووده‌که‌نه‌یه‌کترو ده‌سته‌ده‌سته‌له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه، پرسیار له‌رابوردوی یه‌کتر ده‌که‌ن (دیاره هه‌رکه‌سه‌له‌و به‌یه‌کگه‌یشتنانه‌دا به‌شێک له‌سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوه‌ڵ و میوانی ده‌دات، له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستدا، که‌به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو تۆمارکراوه)'; $TRANSLATE['30']['52']['26'] = 'سه‌ره‌نجام هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڕاستی (کارێکی چاکمان ده‌کرد سوپاس بۆ خوا) چونکه‌کاتی خۆی که‌له‌ناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌تمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌به‌زه‌ییش بووین له‌ناویاندا و مه‌به‌ستمان بوو ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه خواناس بن'; $TRANSLATE['30']['52']['27'] = 'به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌خوای میهره‌بانیش لای ڕه‌حمه‌تی لێ کردینه‌وه و منه‌تباری کردین و له‌سزای دۆزه‌خی پڕئێش پاڕاستینی'; $TRANSLATE['30']['52']['28'] = 'به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی هاناو هاوارمان هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بردو ده‌مانپه‌رست، چونکه‌بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌خوایه‌کی چاکه‌خوازو میهره‌بان و دلۆڤانه'; $TRANSLATE['30']['52']['29'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاری ئه‌وخه‌ڵکه بکه، چونکه‌به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه‌نه‌فاڵچیت، نه‌شێتی'; $TRANSLATE['30']['52']['30'] = 'خوانه‌ناس و دڵڕه‌قه‌کان ده‌ڵێن: ئه‌مه‌شاعیرێکه و چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌که‌ین!!'; $TRANSLATE['30']['52']['31'] = 'پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بن منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێم (بزانین سه‌رئه‌نجام کێ سه‌رده‌که‌وێت، کێ سه‌رفرازه؟)'; $TRANSLATE['30']['52']['32'] = 'ئایا پیاوه ژیره‌کانیان پێیان ده‌ڵێت: ئه‌و قسه‌ناڕه‌وایانه بکه‌ن، نه‌خێر ئه‌مانه‌هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟'; $TRANSLATE['30']['52']['33'] = 'یان ده‌ڵێن: ئه‌م قورئانه‌خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتووه، نه‌خێر ئه‌وانه، هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن).'; $TRANSLATE['30']['52']['34'] = '(ده‌ی که‌واته‌خۆ ئه‌وانیش قسه‌زان و لێزانن) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ک ئه‌م قورئانه‌بهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['52']['35'] = 'ئایا ئهوانهبهبێ هیچ شتێک، هیچ هۆیه‌ک، هاتوونهتهکایهوه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟!'; $TRANSLATE['30']['52']['36'] = 'یان ئه‌و بێ باوه‌ڕانه ئاسمانه‌کان و زه‌ویان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه‌هه‌ر دڵنیا نابن'; $TRANSLATE['30']['52']['37'] = 'یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزیه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته؟! یان ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنووره؟ (تا ئاوا بوێرن له‌خوا یاخی بن؟)'; $TRANSLATE['30']['52']['38'] = 'یان ئه‌وانه‌په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون، تا گوێ له‌نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟! ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (ئه‌وسا مله‌جه‌ڕی بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['52']['39'] = 'ئایا ئه‌وه‌ڕاسته‌که‌کچان، نه‌وه‌ی خوابن و کوڕانیش نه‌وه‌ی ئێوه؟! (به‌مه‌رجێک خۆیان له‌کچان بێزاربوون، به‌ڵام بۆ خوا به‌ره‌وایان بینیوه؟!).'; $TRANSLATE['30']['52']['40'] = 'یان ئه‌وه‌یه داوای کرێ و پاره‌یان لێ ده‌که‌یت، تا بارێکی گران بده‌ی به‌کۆڵیانداو پێیان هه‌ڵنه‌سوڕێت!!'; $TRANSLATE['30']['52']['41'] = 'یان ئه‌وه‌یه که‌نهێنی و شاراوه‌کان لای ئه‌وانه‌و، ئه‌وان یاداشتی خه‌ڵکی ده‌نووسن، (یان ئه‌وان بڕیاری به‌سه‌رهاته‌کان ده‌ده‌ن)؟!'; $TRANSLATE['30']['52']['42'] = 'یان ئه‌وانه‌ده‌یانه‌وێت پیلان و ته‌ڵه‌یه‌ک ڕێک بخه‌ن (دژی پێغه‌مبه‌ر و ئیمانداران، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) ئه‌وانه‌ی که‌کافروخوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته‌ناو پیلانه‌وه و بون به‌ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه، پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['52']['43'] = 'یان ئه‌وانه‌وابیرده‌که‌نه‌وه که‌خوایه‌کی تریان جگه‌له (الله) هه‌یه؟! پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا (له‌بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان)، له‌و شتانه‌ی که‌ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا.'; $TRANSLATE['30']['52']['44'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر (له‌ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره‌سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێ بگرێت و ڕوو به‌زه‌وی دابه‌زێت ئه‌و نه‌فامانه‌ده‌ڵێن: هیچ نیه!! په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ک!!'; $TRANSLATE['30']['52']['45'] = 'وازیان لێ بهێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که‌تایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون'; $TRANSLATE['30']['52']['46'] = 'ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێک فریایان ناکه‌وێت و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز نابن'; $TRANSLATE['30']['52']['47'] = 'بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که‌سته‌میان کردووه‌سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که‌جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری، به‌ڵام زۆربه‌یان نافامن و نازانن (هه‌ست به‌ده‌ستی قه‌ده‌ر ناکه‌ن له‌رووداوه‌کاندا)'; $TRANSLATE['30']['52']['48'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) خۆگربه له‌به‌رامبه‌ر به‌جێهێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، دڵنیابه که‌تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دایت، هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بكه‌کاتێک که‌به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌سێت'; $TRANSLATE['30']['52']['49'] = 'له‌شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپه‌رسته و ستایشی بکه، هه‌روه‌ها کاتێک ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن له‌چاو دیار نامێنن'; $TRANSLATE['30']['53']['1'] = 'سوێند به‌ئه‌ستێره کاتێک له‌شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه و ئاوا دبێت'; $TRANSLATE['30']['53']['2'] = 'هاوه‌ڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نه‌بووه، له‌رێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه'; $TRANSLATE['30']['53']['3'] = 'قسه‌و گوفتاریشی (ئه‌وه‌ی که‌قورئانه) له‌ئاره‌زوو بازی و هه‌واو ههوهسهوهنیه'; $TRANSLATE['30']['53']['4'] = 'ئه‌مه‌ی که‌رای ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها نیگا‌و وه‌حی خوای یه'; $TRANSLATE['30']['53']['5'] = 'جوبرهئیلی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووه'; $TRANSLATE['30']['53']['6'] = 'ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که‌خاوه‌نی بیر‌و هۆشێکی زۆر به‌هێزو دیمه‌نێکی جوان بوو، ئینجا له‌سه‌ر شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی وه‌ستا'; $TRANSLATE['30']['53']['7'] = 'له‌کاتێکدا له‌ئاسۆی هه‌ره‌به‌رزو بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو'; $TRANSLATE['30']['53']['8'] = 'له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیک ده‌بۆوه و سه‌ره‌نجام هاته‌خواره‌وه‌بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)'; $TRANSLATE['30']['53']['9'] = 'ئه‌وه‌نده‌لێی نزیک بۆوه نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یان که‌متریش بوو'; $TRANSLATE['30']['53']['10'] = 'ئینجا خوا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه، نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی، ئای چ نیگایه‌ک بوو!'; $TRANSLATE['30']['53']['11'] = 'ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که‌به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌رونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستیه‌کانی به‌درۆنه‌دانی'; $TRANSLATE['30']['53']['12'] = 'جا ئایا ڕاسته؟ ئێوه موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێک که‌ئه‌و دڵنیایه له‌دیتنی؟'; $TRANSLATE['30']['53']['13'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان جارێکی تریش له‌دابه‌زینێکی تردا جوبرهئیلی بینیووه (کاتێک هاتووه‌بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی)'; $TRANSLATE['30']['53']['14'] = 'له‌کاتێکدا له (سدر‌ه‌المنتهی) دا بوو'; $TRANSLATE['30']['53']['15'] = 'که‌له‌وێدا به‌هه‌شتی (مَڕْوَى) هه‌یه به‌واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه'; $TRANSLATE['30']['53']['16'] = 'کاتێک ئه‌وه‌ی _ سدره_ ی داپۆشی مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیه...'; $TRANSLATE['30']['53']['17'] = 'جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا وه‌نه‌بێت چاوبه‌ست له‌پێغه‌مبه‌ر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت'; $TRANSLATE['30']['53']['18'] = 'بێگومان پێغه‌مبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) له‌و شه‌وه‌دا له‌به‌ڵگه و نیشانه و موعجیزه گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به‌هه‌موو هه‌ستی..'; $TRANSLATE['30']['53']['19'] = 'جا هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی لات و عوززا و (دوودانه‌بتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!'; $TRANSLATE['30']['53']['20'] = 'مه‌ناتی سێهه‌میش!! (ئه‌ویش بتێکی تره، ئایا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['53']['21'] = 'ئایا ڕه‌وایه کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا به‌چاک بزانن (خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت به‌عه‌قڵی چه‌وتیان ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، ئه‌گینا کوڕ‌و کچ هه‌ردووک دروستکراوی خوان و پێوه‌ی ڕێز ته‌نها خواناسی و پارێزکاریه)'; $TRANSLATE['30']['53']['22'] = 'ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌و کاته‌ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره‌له‌دادپه‌روه‌ریه‌وه و له‌سنوور ترازانه'; $TRANSLATE['30']['53']['23'] = 'ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه ته‌نها شتێکه که‌خۆتان و باو‌و باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه‌له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونیان، سه‌یره، ئه‌وانه‌ته‌نها شوێنی گومان و ئاره‌زوی ده‌روونه‌نه‌خۆشیه‌کانیان ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌به‌ڕاستی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمووییان پێ گه‌یشتووه!'; $TRANSLATE['30']['53']['24'] = 'نه‌خێر بۆ ئاده‌میزاد نی یه ئه‌وه‌ی داوای ده‌کات، (چونکه‌ئاواته‌کانی نایه‌ته دی له‌دنیادا)؟!'; $TRANSLATE['30']['53']['25'] = 'که‌واته‌هه‌ر خوایه خاوه‌نی دنیا وقیامه‌ت. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته‌ناده‌ن؟!).'; $TRANSLATE['30']['53']['26'] = 'زۆر فریشته‌ش له‌ئاسمانه‌کاندا هه‌ن که‌تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکام و بێ سووده، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێک که‌شایسته‌یه و ڕازی بێت که‌تا بکات، یان تکای بۆ بکرێت'; $TRANSLATE['30']['53']['27'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕ به‌قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه ناهێنن ناوی ئافره‌ت ده‌نێن له‌فریشته‌کان، (له‌حاڵێکدا فریشته‌کان دروستکراوانێکی تایبه‌تن)'; $TRANSLATE['30']['53']['28'] = 'ئه‌وانه‌له‌و باره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیاریه‌کیان نیه، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ون، له‌کاتێکدا که‌گومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه'; $TRANSLATE['30']['53']['29'] = 'گوێ مه‌ده‌به‌و که‌سه‌ی که‌یاخی بووه‌له‌یادو به‌رنامه‌ی ئێمه مه‌به‌ستیشی نه‌بووه‌ته‌نها ژیانی دنیایه نه‌بێت'; $TRANSLATE['30']['53']['30'] = 'ئه‌وانه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌زانن و عه‌قلیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ده‌بڕێت، به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه که‌چاک ده‌زانێت کێ له‌رێبازه‌که‌ی لایداوه و گومڕایه کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایه‌تی گرتۆته‌به‌ر و شایسته‌ی ڕێزه'; $TRANSLATE['30']['53']['31'] = 'هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، (تاقیتان ده‌کاته‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌بسێنێت له‌وانه‌ی که‌خراپه‌یان کردووه‌به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان، پاداشتی ئه‌وانه‌ش که‌چاکه‌یان کردووه‌به‌چاکترین شێوه بداته‌وه'; $TRANSLATE['30']['53']['32'] = 'ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان ده‌پارێزن له‌گوناهو تاوانه‌گه‌وره‌کان له‌گوفتارو کرداری به‌د جگه‌له‌ورده‌گوناهان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ ئه‌ی پێغنمبه‌ر (چلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانه، چاک ده‌تانناسێت، له‌کاتێکدا ئێوه‌ی له‌زه‌ویدا به‌رپاکردووه، له‌و کاته‌شدا ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچووک بوون له‌سکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، که‌واته‌خۆتان به‌چاک مه‌زانن و خۆتان به‌پاڵفته دامه‌نێن، هه‌ر خوا ده‌زانێت کێ ته‌قای هه‌یه و پارێزکاره'; $TRANSLATE['30']['53']['33'] = 'جا هه‌واڵم بده‌رێ ئایا ئه‌وه‌ی پشتی له‌باوه‌ڕ هه‌لکرد...'; $TRANSLATE['30']['53']['34'] = 'که‌مێکیشی به‌خشی و خێرا ده‌ستی گرته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['53']['35'] = 'ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌زانستی و نهێنی ده‌زانن و ئاگاداری شاراوه‌کانن و ده‌یبینن؟!'; $TRANSLATE['30']['53']['36'] = 'ئایا ئاگادار نه‌کرابوو به‌وه‌ی له‌په‌ڕاوه‌کانی موسادا بوو؟!'; $TRANSLATE['30']['53']['37'] = 'یان ئه‌و ئیبراهیمه‌ی که‌هه‌موو په‌یمانه‌کانی به‌جێ هێنا به‌ته‌واوی؟!'; $TRANSLATE['30']['53']['38'] = '(له‌و په‌ڕاوو کتێبه پیرۆزانه‌دا هاتووه): که‌هیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هه‌ڵناگرێت'; $TRANSLATE['30']['53']['39'] = 'به‌ڕاستی ئاده‌میزاد خاوه‌نی هیچ شتێک نی یه ئه‌وه‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت که‌خۆی کردوویه‌تی'; $TRANSLATE['30']['53']['40'] = 'بێگومان هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی ده‌بینرێته‌وه له‌قیامه‌تدا'; $TRANSLATE['30']['53']['41'] = 'پاشان پاداشت ده‌درێته‌وه به‌تێرو ته‌سه‌لی'; $TRANSLATE['30']['53']['42'] = 'به‌ڕاستی و دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین: که‌کۆتایی ئه‌م ڕێگوزه‌ره له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه‌سه‌رهه‌ڵ ده‌دات'; $TRANSLATE['30']['53']['43'] = 'بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له‌ئاده‌میزادا به‌دیهێناوه'; $TRANSLATE['30']['53']['44'] = 'هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی دیارده‌ی مردن و ژیانی دروست کردووه'; $TRANSLATE['30']['53']['45'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دوو جۆری دروست کردووه‌که‌نێرو مێیه....'; $TRANSLATE['30']['53']['46'] = 'له‌نوتفه‌یه‌ک (له‌خاڵێکی زۆر بچووک ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ربێت) کاتێک له‌جێی خۆیدا داده‌نرێت'; $TRANSLATE['30']['53']['47'] = 'بێگومان له‌سه‌ر خوایشه دروست کردنه‌وه‌ی تریش'; $TRANSLATE['30']['53']['48'] = 'ده‌وڵه‌مه‌ندی و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یبه‌خشێت'; $TRANSLATE['30']['53']['49'] = 'هه‌ر خوایش په‌روه‌ردگاری شیعرایه: (ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له‌عه‌ره‌به‌کان په‌رستویانه، قه‌باره‌که‌ی ده، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره، یه‌ک ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌ووه دووره....)'; $TRANSLATE['30']['53']['50'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌ش قه‌ومی عادی یه‌که‌می له‌ناو برد'; $TRANSLATE['30']['53']['51'] = 'سمودیشی له‌ناو برد و هیچی نه‌هێشتن'; $TRANSLATE['30']['53']['52'] = 'زووتریش قه‌ومی نوحی له‌ناو برد که‌بێگومان ئه‌وانیش سته‌مکارو سه‌رکه‌شتر بوون'; $TRANSLATE['30']['53']['53'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌و ژوورکرد....'; $TRANSLATE['30']['53']['54'] = 'ئینجا ئه‌و دێهاتانه‌ی داپۆشی ئه‌وه‌ی که‌دای پۆشی. (به‌به‌رد باران)'; $TRANSLATE['30']['53']['55'] = 'جا ئیتر ئه‌ی بێ ئیمان تۆ له‌کام یه‌ک له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوودڵیت...'; $TRANSLATE['30']['53']['56'] = 'ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه له‌هۆشیارکه‌ره‌وانی پێشوو'; $TRANSLATE['30']['53']['57'] = '(ئه‌وه‌چاک بزانن) قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیک بووته‌وه (نزیکه به‌نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که‌مردن ئه‌وه‌قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێک به‌رپا ده‌بێت هه‌مووان واهه‌ست ده‌که‌ن که‌چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته)!!'; $TRANSLATE['30']['53']['58'] = 'که‌سیش ناتونێت ئه‌و ڕۆژه ده‌ربخات و به‌رپای بکات جگه‌له‌خوای باڵاده‌ست'; $TRANSLATE['30']['53']['59'] = 'جا ئایا ئێوه له‌م قسه‌یه که‌قورئانه‌سه‌رسام ده‌بن؟!'; $TRANSLATE['30']['53']['60'] = 'پێ ده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه‌ره‌شه‌ی که‌چاوه‌ڕێتانه)'; $TRANSLATE['30']['53']['61'] = 'ئێوه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!'; $TRANSLATE['30']['53']['62'] = '(ده‌ی که‌واته‌بێداربنه‌وه و داچڵه‌کێن) که‌واته‌سوژده‌بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن'; $TRANSLATE['30']['54']['1'] = 'رۆژی قیامه‌ت نزیک بۆته‌وه و مانگیش له‌ت بوو، (هه‌ندێ ڕوایات هه‌یه که‌ئاماژه‌ده‌کات بۆئه‌وه‌ی که: خوانه‌ناسان داوای موعجیزه‌یان له‌پێغه‌مبه‌ر کردبێت ئه‌ویش په‌نجه‌ی موباره‌کی ڕووه‌و مانگ بزواندو به‌ویستی خوا له‌ت بوو) به‌ڵام هه‌ندێک له‌موفه‌سرین ده‌ڵێن: ئه‌م ڕووداوه‌له‌سه‌ره‌تای به‌رپابونی قیامه‌تدا پێش دێت'; $TRANSLATE['30']['54']['2'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌هه‌ر موعجیزه و به‌ڵگه‌یه‌ک ببینن پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌مه‌جادوویه‌کی به‌رده‌وامه'; $TRANSLATE['30']['54']['3'] = 'حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به‌درۆده‌زانن و شوێنی ئاره‌زووه‌کانیان که‌وتوون، له‌کاتێکدا هه‌موو شت ته‌واو ده‌بێت و، هه‌موو کارێک کۆتایی دێت و دنیا ته‌واو ده‌بێت و به‌به‌رپابوونی قیامه‌ت له‌نگه‌ر ده‌گرێت'; $TRANSLATE['30']['54']['4'] = 'بێگومان ئه‌وه‌نده‌هه‌واڵی تیاچوونی سته‌مکارانیان پێگه‌یشتووه تا داچڵه‌کێن (تێفکرن و له‌چه‌وتی ده‌ست هه‌ڵگرن)'; $TRANSLATE['30']['54']['5'] = 'ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌حیکمه‌ت و په‌ند و ئامۆژگاری زۆری تێدایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه بێدارکردنه‌وه بێ سووده'; $TRANSLATE['30']['54']['6'] = 'گوێ مه‌ده‌به‌ناپوختی ئه‌وانه‌رۆژێک دێت که‌بانگ وێژێک بانگ ده‌کات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌بار'; $TRANSLATE['30']['54']['7'] = 'خوانه‌ناسان چاویان شۆڕه‌و شه‌رمه‌زارن، له‌ناخی زه‌ویه‌وه دێنه ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ک لێشیاوی کولله‌ی زۆر (ڕووکار‌ی زه‌وی داده‌پۆشن)'; $TRANSLATE['30']['54']['8'] = 'زۆر به‌په‌له‌و به‌شپرزه‌ییه‌وه به‌ده‌م بانگ هێشتی کۆکردنه‌وه‌یانه‌وه ده‌چن، کافر‌و خوانه‌ناسان به‌یه‌کتر ده‌ڵێه: وا دیاره ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته'; $TRANSLATE['30']['54']['9'] = 'پێش ئه‌مانیش قه‌ومی نوح بروایان به‌به‌نده‌ی به‌ڕێزی ئێمه نه‌کردو وتیان: شێته، زۆریش پیاههڵشاخان و دژایه‌تی کرا'; $TRANSLATE['30']['54']['10'] = '(ئه‌ویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ په‌روه‌ردگاری برد‌و وتی: خوایه، به‌ڕاستی من شکستم خواردوه‌و سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه'; $TRANSLATE['30']['54']['11'] = 'ئه‌وسا ئیتر ئێمه ده‌روازه‌کانی ئاسمانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئاوێکی خوڕدا کردوه'; $TRANSLATE['30']['54']['12'] = 'هه‌موو زه‌ویشمان کرد به‌کانیاو و ئاومان لێ هه‌ڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زه‌وی به‌ته‌قدیرو ویستی خوا به‌یه‌ک گه‌یشتن، به‌ڕاستی بڕیاری له‌سه‌ر درابوو'; $TRANSLATE['30']['54']['13'] = 'ئه‌وسا نوح (عليه السلام)مان له‌سه‌ر چه‌ند ته‌خته‌و بزمارێک هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتیه‌که‌یه)'; $TRANSLATE['30']['54']['14'] = 'له‌ژێر چاودێری خۆماندا (له‌ناو ئه‌و زریانه سامناکه‌دا) ده‌هات و ده‌چوو، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی ئه‌و که‌سه‌مان دایه‌وه که‌بڕوای پێ نه‌کرا (واته‌نوح)'; $TRANSLATE['30']['54']['15'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م به‌سه‌رهاته‌مان هێشته‌وه به‌به‌ڵگه بۆ هه‌موو نه‌وه‌کان... ئایا که‌سێک هه‌یه که‌په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌ربگرێت؟! 16. فَكَیْفَ كَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟'; $TRANSLATE['30']['54']['16'] = 'سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟'; $TRANSLATE['30']['54']['17'] = 'بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه د‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟'; $TRANSLATE['30']['54']['18'] = 'قه‌ومی عادیش بروایان به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌کرد، جا سه‌رنج بده‌و بزانه‌سزاو تۆڵه‌ی ئێمه له‌و یاخیبووانه چۆن بوو؟'; $TRANSLATE['30']['54']['19'] = 'بێگومان ئێمه بایه‌کی به‌رده‌وامی توند‌و سه‌خت و ساردمان هه‌ڵکرده سه‌ریان له‌رۆژگارێکی شومدا (یه‌ک حه‌فته‌ی خایاند)'; $TRANSLATE['30']['54']['20'] = 'خه‌ڵکی هه‌مووی له‌بێخ ده‌رهێنا و له‌پێی خستن و دانی به‌زه‌ویدا، هه‌روه‌کو قه‌دی دارخورمای کلۆرو هه‌ڵکه‌نراو'; $TRANSLATE['30']['54']['21'] = 'سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟'; $TRANSLATE['30']['54']['22'] = 'بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟'; $TRANSLATE['30']['54']['23'] = 'سمودیش هه‌موو بێدارکردنه‌وه و داچڵه‌کاندنێکیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو'; $TRANSLATE['30']['54']['24'] = 'جا وتیان: باشه، ڕه‌وایه، ئێمه شوێنی تاکه‌که‌سێک بکه‌وین له‌خۆمان؟! ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوا به‌که‌سێکی وا بکه‌ین، ئه‌و کاته‌ئێمه به‌ڕاستی له‌گومڕایی و شێتیداین؟!'; $TRANSLATE['30']['54']['25'] = 'ئایا ڕاسته‌له‌نێوان ئێمه‌دا وه‌حی و نیگا بۆ ئه‌و ڕه‌وانه‌کرابێت، نه‌خێر شتی وا نابێت، به‌ڵکو ئه‌و هه‌ر کابرایه‌کی زۆر درۆزن و خۆپه‌رسته و حه‌ز به‌گه‌وره‌یی ده‌کات!!'; $TRANSLATE['30']['54']['26'] = 'سبه‌ی ده‌زانن و بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌کێ درۆزن و خۆپه‌رست و خۆ به‌گه‌وره‌زانه'; $TRANSLATE['30']['54']['27'] = 'بێگومان ئێمه ئه‌و وشتره‌ی که‌بیانوومان گرت، له‌به‌رد په‌یدامان کرد، به‌وه‌ش تاقیمان کردنه‌وه، جا _ ئه‌ی چالح _ چاودێریان بکه، بزانه‌چی ده‌که‌ن، خۆگرو ئارامگریش به (له‌به‌رامبه‌ر کاروکرده‌وه‌ی ناشرینیانه‌وه)'; $TRANSLATE['30']['54']['28'] = 'هه‌واڵیشیان بده‌رێ: که‌ئاوه‌که‌به‌شکراوه (ڕۆژێک بۆ ئه‌وان و ماڵاته‌که‌یان، ڕۆژێکیش بۆ وشتره‌که) ئیتر له‌رۆژی نۆبه‌ی وشتره‌که‌دا هه‌موو به‌کارهێنانێکی ئاوه‌که‌قه‌ده‌غه‌یه له‌وان'; $TRANSLATE['30']['54']['29'] = '(قه‌ومی ناله‌بار له‌تاقیکردنه‌وه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن و خۆیان بۆ نه‌گیرا له‌به‌رئه‌وه) بانگی زه‌لامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سه‌ربڕینی، ئه‌ویش بێباکانه په‌لاماری شمشێریداو سه‌ری بڕی'; $TRANSLATE['30']['54']['30'] = 'سه‌رنج بده‌ن چۆن بوو سزا‌و تۆڵه‌و خه‌شم و قینی من له‌و یاخی بووانه؟'; $TRANSLATE['30']['54']['31'] = 'ئه‌وسا ئێمه‌ش به‌یه‌ک ده‌نگی به‌هێزی سامناک (دڵی هه‌موویانمان پچڕاند) و وه‌ک گژوگیای وشک (که‌کۆده‌کرێته‌وه و ژێر پێ ده‌که‌وێت) له‌ناومان بردن'; $TRANSLATE['30']['54']['32'] = 'بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟'; $TRANSLATE['30']['54']['33'] = ': هۆزی لوط یش بروایان به‌هیچ بێ‌دار کردنه‌وه‌یه‌ک نه‌کرد'; $TRANSLATE['30']['54']['34'] = 'بێگومان ئێمه ئه‌وانیشمان به‌رد باران کرد (هه‌روه‌ها ژێره‌و ژوریش کران)، جگه‌له‌لوگ و خاو‌و خێزانی ئیمانداری که‌له‌به‌ره‌به‌یاندا ڕزگارمان کردن'; $TRANSLATE['30']['54']['35'] = 'ئه‌و ڕزگار کردنه‌نازو نیعمه‌تێکی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، جا هه‌ر ئاوا پاداشتی که‌سێک ده‌ده‌ینه‌وه که‌سوپاسگوزاری کردبێت'; $TRANSLATE['30']['54']['36'] = 'به‌ڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر به‌د ڕه‌وشتیان)، له‌تۆڵه‌ی توندوبه‌هێزی ئێمه، که‌چی گومانیان هه‌بوو له‌و ئاگاداریه و بڕوایان پێی نه‌بوو'; $TRANSLATE['30']['54']['37'] = 'ئه‌وخه‌ڵکه به‌د ڕه‌وشته چاویان بڕیبووه میوانه‌کانی و (ده‌یانویست ده‌ستدرێژیان بکه‌نه‌سه‌ر)، ئێمه‌ش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسه‌ندنه‌وه، ده‌بچێژن سزا‌و سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من.'; $TRANSLATE['30']['54']['38'] = 'بێگومان سه‌ر له‌به‌یانیه‌کی زوو سزای توند‌و به‌ئێش چوار ده‌وری گرتن و دایگرتن'; $TRANSLATE['30']['54']['39'] = 'ده بچێژن سزا‌و سه‌ره‌نجامی هوشیارکردنه‌وه‌ی من (ئه‌ی به‌دڕه‌شت و ناپوخته‌کان)'; $TRANSLATE['30']['54']['40'] = 'بێگومان ئێمه قورئانمان ئاسان کردووه‌بۆ (خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتن و) ئامۆژگاری وه‌رگرتن، جا ئایا که‌سێک هه‌یه ده‌رکی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی بکات و په‌ندی وه‌رگرتبێت؟'; $TRANSLATE['30']['54']['41'] = 'بێگومان بۆ فیرعه‌ون و ده‌ست و پێوه‌ندیشی بێدارکه‌ره‌وه‌کان هاتن'; $TRANSLATE['30']['54']['42'] = 'بڕوایان به‌هه‌ر هه‌موو نیشانه و به‌ڵگه‌کانی ئێمه نه‌کرد، ئه‌وسا ڕاپێچیمان کردن و له‌ناومان بردن ئه‌ویش به‌ده‌ستی قودره‌تی خوایه‌کی باڵاده‌ست و به‌توانا'; $TRANSLATE['30']['54']['43'] = 'باشه... ئایا کافره‌کانی ئێوه ئازاترو چاکترن له‌ئا ئه‌وانه‌که‌له‌ناومان بردن؟ یان په‌یمانتان دراوه‌تێ له‌نامه‌ئاسمانیه‌کاندا که‌تووشی ئه‌و به‌ڵایانه نابن که‌باسکراون؟'; $TRANSLATE['30']['54']['44'] = 'یان ده‌ڵێن ئێمه هه‌موومان کۆین و سه‌رکه‌وتووین و شکست ناهێنین'; $TRANSLATE['30']['54']['45'] = 'له ئایینده‌یه‌کی نزیکدا له‌شکرو کۆمه‌ڵیان شکست ده‌هێنێت و هه‌ڵدێن (له‌غه‌زای به‌دردا ئه‌و مژده‌یه هاته‌دی)'; $TRANSLATE['30']['54']['46'] = 'جگه‌له‌وه‌ش قیامه‌ت کاتی لێ پرسینهوهیانه، که‌رۆژێکی زۆر سه‌ختترو تاڵ تره'; $TRANSLATE['30']['54']['47'] = 'به‌ڕاستی تاوانبار‌و تاوانکاران له‌گومڕایی و شێتیه‌کی زۆردا ڕۆچوون'; $TRANSLATE['30']['54']['48'] = 'ڕۆژێک دێت که‌له‌سه‌ر ڕوویان ڕاده‌کێشرێن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، پێیان ده‌وترێت: ده‌بچێژن تاڵاوی دۆزه‌خ'; $TRANSLATE['30']['54']['49'] = 'بێگومان ئێمه هه‌موو شتێکمان به‌ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌ی دیاریکراو دروست کردووه'; $TRANSLATE['30']['54']['50'] = 'فه‌رمانی ئێمه ته‌نها یه‌ک وشه‌یه ده‌ڵێین ببه‌ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت وه‌ک چاو تروکاندنێک'; $TRANSLATE['30']['54']['51'] = 'بێگومان ئێمه زۆر له‌پێشینانی خوانه‌ناسی وه‌ک ئێوه‌مان له‌ناو بردوه، جا ئایا که‌س هه‌یه ده‌رس و عیبره‌ت و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرێت'; $TRANSLATE['30']['54']['52'] = 'هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌یه‌ک که‌ئه‌نجامیان داوه‌له (لوح المحفوظ) و له‌لای فریشته چاودێره‌کان تۆمارکراوه'; $TRANSLATE['30']['54']['53'] = 'هه‌رچی ورد‌و درشت هه‌یه، له‌کارو کرده‌وه‌یان نووسراوه‌و تۆمارکراوه'; $TRANSLATE['30']['54']['54'] = 'بێگومان پارێزکاران و خواناسان له‌ناخ و ڕوبارو تاڤگه‌کاندا ژیانی پڕ له‌به‌ختیاری و کامه‌رانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر'; $TRANSLATE['30']['54']['55'] = 'له شوێنی ڕاست و په‌سه‌ندان لای پادشای به‌ده‌سته‌وه'; $TRANSLATE['30']['55']['1'] = 'خوای میهره‌بان، کانگای سۆز‌و ڕه‌حمه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['55']['2'] = 'قورئانی فێری ئاده‌میزاد کردووه( فێربوون و زانینی قورئان و تێگه‌یشتن له‌فه‌رمووده‌ی خوای میهره‌بان پیرۆزترین نازو نیعمه‌ته که‌ئیماندار لێی به‌هره‌وه‌ر ببێت له‌م ته‌مه‌نه‌کورته‌ی ژیانی دنیادا )'; $TRANSLATE['30']['55']['3'] = 'هه‌ر خوا ئاده‌میزادی دروست کردووه'; $TRANSLATE['30']['55']['4'] = 'هه‌ر ئه‌ویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووه'; $TRANSLATE['30']['55']['5'] = 'خۆر‌و مانگیشی به‌حسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون له‌خولگه‌کانیاندا له‌سووڕانه‌وه‌دان'; $TRANSLATE['30']['55']['6'] = 'ئه‌ستێره و دره‌خته‌کان، ڕوه‌که‌بێ قه‌دو دره‌خته‌به‌رزه‌کان هه‌موویان، سوژده‌ده‌به‌ن بۆ دروستکاریان ( له‌نه‌خشه‌ی دیاری کراو ده‌رناچن که‌بۆیان دانراوه)'; $TRANSLATE['30']['55']['7'] = 'ئاسمانیشی به‌رزو بڵندکردۆته‌وه ( بێ کۆڵه‌که و بێ ستوون ) و ته‌رازوو پێوه‌ی بۆ هه‌موو شتێک داناوه( هه‌موو شت به‌یاسایه و هیچ شتێک به‌هه‌ڕه‌مه‌کی و به‌بێ هوده‌دروست نه‌کراوه، بۆیه، پێویسته ئاده‌میزادیش به‌رنامه‌و یاسای هه‌بێت له‌چوارچێوه‌ی قورئان و سووننه‌تی ڕاست و دروستدا )'; $TRANSLATE['30']['55']['8'] = 'ئێوه‌ش ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م با ته‌رازوو پێوه‌رتان ڕێکوپێک بێت و سته‌م له‌یه‌کتر مه‌که‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['9'] = 'دادپه‌روه‌ر بن له کێشان و پێواندا، ته‌رازوو بازیی مه‌که‌ن و که‌م فرۆشی ئه‌نجام مه‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['55']['10'] = 'زه‌ویشی بۆ خه‌ڵکی ڕاخستووه‌و باری هێناوه ( تا ژیانی خۆیانی تیادا به‌رنه‌سه‌ر )'; $TRANSLATE['30']['55']['11'] = 'جۆره‌ها میوه‌ی تێدا دێته به‌ر، هه‌روه‌ها خورمای خاوه‌ن ده‌فری گوڵدانی بۆ فه‌راهه‌م هێناون'; $TRANSLATE['30']['55']['12'] = 'هه‌روه‌ها جۆره‌ها دانه‌وێڵه‌ی خاوه‌ن کاو په‌لوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا به‌رهه‌م هێناوه'; $TRANSLATE['30']['55']['13'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['14'] = 'ئاده‌میزادی درستکردووه‌له‌قوڕێکی وشک بوو، وه‌ک فه‌خفوری'; $TRANSLATE['30']['55']['15'] = 'په‌ریه‌کانیشی له‌بڵێسه‌ی ئاگر دروست کردووه'; $TRANSLATE['30']['55']['16'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['17'] = 'خوا خاوه‌نی هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ردوو ڕۆژئاوایه'; $TRANSLATE['30']['55']['18'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['19'] = 'ئاوی دوو ده‌ریای به‌ره‌ڵا کردووه‌و به‌یه‌ک گه‌یاندووه تێکه‌ڵیش نابن'; $TRANSLATE['30']['55']['20'] = 'چونکه‌له‌نێوانیاندا به‌ربه‌ستێک هه‌یه نایه‌ڵێت تێکه‌ڵ ببن ( ئه‌م دیارده‌یه له‌نێوان ده‌ریای سپی و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیداو ده‌ریای سوور‌و ده‌ریای عه‌ره‌بدا ئاشکرایه )'; $TRANSLATE['30']['55']['21'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['22'] = 'له‌و دوو جۆر ده‌ریایه مرواری و مه‌رجان ده‌رده‌چن ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن )'; $TRANSLATE['30']['55']['23'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['24'] = 'هه‌رچی که‌شتی هه‌یه له‌ده‌ریاکاندا وه‌ک به‌یداخ، وه‌ک شاخ هاتوچۆ ده‌که‌ن، هه‌ر خوایش خاوه‌نیانه'; $TRANSLATE['30']['55']['25'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['26'] = 'هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین، هه‌ر هه‌مووی فه‌وتاوو تیاچووه ده‌بێت بمرن'; $TRANSLATE['30']['55']['27'] = 'ته‌نها زاتی په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن بڵندی و ڕێزداری تۆیه که‌ده‌مێنێته‌وه'; $TRANSLATE['30']['55']['28'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['29'] = 'هه‌موو گیانله‌به‌رو زینده‌وه‌ران له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا به‌رده‌وام به‌گوفتارو به‌زمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیه‌کان له‌په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن، هه‌موو ڕۆژێک و هه‌موو کاتێک ( ملیۆنه‌هاو ملیاره‌ها، به‌ڵکو بێ شومار تاوتۆی ده‌کات له‌بوونه‌وه‌رو له‌جیهانی ئاده‌میزادو په‌ری و فریشته‌کان و... هتد )'; $TRANSLATE['30']['55']['30'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['31'] = 'ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری، ڕۆژێک دێت به‌تایبه‌ت لێتان ده‌پرسینه‌وه و دادگایتان ده‌که‌ین ( خوای باڵاده‌ست هه‌ڕه‌شه له‌م دوو ده‌سته‌یه له‌دروستکراوه‌کانی ده‌کات، که‌له‌هه‌ندێک ڕووه‌وه سه‌رپشکی کردوون و ئازادی داونه‌تێ، به‌ڵام زۆربه‌یان یاخی و سه‌رکه‌شن، قوڕ به‌سه‌ر یاخیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا )'; $TRANSLATE['30']['55']['32'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['33'] = 'ئه‌ی گرۆی په‌ری و ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر ده‌توانن به‌به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ده‌رچن، ئه‌وکاره‌ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاش بن که‌ئه‌وکاره‌به‌هۆی ده‌زگای ماددی و توانای مه‌عنه‌ویه‌وه نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت'; $TRANSLATE['30']['55']['34'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['35'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر له‌سنوور ده‌رچوون، بڵێسه‌ی ئاگرتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌دا بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن'; $TRANSLATE['30']['55']['36'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['37'] = 'کاتێک دێت ئاسمان له‌ت ده‌بێت و وه‌کو گوڵێکی سوور دێته به‌رچاو، یاخود وه‌ک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئه‌مه‌ش قۆناغێکه له‌قۆناغه‌کانی تێکچوونی )'; $TRANSLATE['30']['55']['38'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['39'] = 'ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شت ڕوون و ئاشکرایه، پرسیار له‌گوناهانی ئاده‌میزاد و په‌ریه‌کان ناکرێت، ( ڕه‌نگه‌ئه‌وه‌قۆناغێک بێت له‌قۆناغه‌کان، که‌به‌روخساریان جیاده‌کرێنه‌وه )'; $TRANSLATE['30']['55']['40'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['41'] = 'ئینجا تاوانکارو گوناهباران به‌رووخساریاندا ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌وسا ده‌ست گیر ده‌کرێت له‌ناوچه‌وانیان و قاچیان و گڵۆڵیان ده‌که‌ن و فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه'; $TRANSLATE['30']['55']['42'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['43'] = 'ده‌وترێت: ئه‌مه‌ئه‌و دۆزه‌خه‌یه تاوانباران بڕیاریان پێی نه‌بوو'; $TRANSLATE['30']['55']['44'] = 'جا له‌نێوان ئاگرو ئاوی گه‌رمدا که‌به‌سه‌رچاوه‌یاندا ده‌کرێت هه‌ر ده‌خولێنه‌وه'; $TRANSLATE['30']['55']['45'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['46'] = 'بۆ ئه‌و که‌سه‌ش له‌مقامی په‌روه‌ردگاری خۆی ترسابێت، دوو باخی ڕازاوه‌ئاماده‌یه'; $TRANSLATE['30']['55']['47'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['48'] = 'ئه‌و دوو باخه‌ش خاوه‌نی دار‌و دره‌ختی گه‌ڵا ناسک و جوان و بریسکه‌داره'; $TRANSLATE['30']['55']['49'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['50'] = 'دوو سه‌رچاوه‌ی له‌کانی و ئاوی سازگاریان تیادایه‌و به‌خوڕ به‌جۆگه‌له‌کاندا ده‌ڕۆن'; $TRANSLATE['30']['55']['51'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['52'] = 'له‌هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ک دوو جۆریان تیادایه'; $TRANSLATE['30']['55']['53'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['54'] = 'له‌و به‌هه‌شته‌خۆشه‌دا به‌خته‌وه‌ران له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌و جێگه و ڕێگه خۆشه‌کان، شانیان داداوه‌که‌له‌ئاوریشمی تایبه‌ت ناواخن کراوه، ( داخۆ به‌رگه‌که‌ی له‌چی بێت؟! ) لێکردنه‌وه‌ی هه‌ر میوه‌یه‌کیش نزیک و ئاسانه‌و دره‌خته‌کان خۆیان سه‌ر فرو ده‌هێنن بۆ ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه'; $TRANSLATE['30']['55']['55'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['56'] = 'له‌و به‌هه‌شته‌دا حۆری تیادایه که‌ته‌نها ته‌ماشای هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌وه‌وتووه، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری'; $TRANSLATE['30']['55']['57'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['58'] = 'ئه‌و هاوسه‌رانه‌له‌جوانی و شۆخ و شه‌نگی و قه‌شه‌نگیدا وه‌کو یاقووت و مه‌رجان وان ( که‌دوو جۆر گه‌وهه‌ری به‌نرخن، له‌ده‌ریا ده‌رده‌هێنرێن )'; $TRANSLATE['30']['55']['59'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['60'] = 'مه‌گه‌ر پاداشتی چاکه‌ته‌نها چاکه‌نی یه؟!'; $TRANSLATE['30']['55']['61'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['62'] = 'جگه‌له‌و دوو به‌هه‌شته‌ی که‌باس کرا، به‌هه‌شتی تریش ئاماده‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌پله‌و پایه‌یان وا له‌خوار خاوه‌نی دوو به‌هه‌شتی ناوبراوه‌وه'; $TRANSLATE['30']['55']['63'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['64'] = '( ئه‌و به‌هه‌شتانه‌ش ) ئه‌وه‌نده‌سه‌وز ده‌نوێنن مه‌یله و ڕه‌ش ده‌چنه‌وه‌له‌جوانی و تۆخیدا'; $TRANSLATE['30']['55']['65'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['66'] = 'دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاویان تێدایه ( که‌دیمه‌نیان زۆر دڵفڕێنه )'; $TRANSLATE['30']['55']['67'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['68'] = 'دره‌ختی میوه‌و دارخورماو هه‌ناریان تێدایه'; $TRANSLATE['30']['55']['69'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['70'] = 'له‌و به‌هه‌شتانه‌دا حۆری جوان و شۆخ و شه‌نگ و ڕه‌وشت به‌رزی تیادایه'; $TRANSLATE['30']['55']['71'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['72'] = 'حۆری چاوگه‌ش و چاوڕه‌ش، له‌و ده‌واره‌تایبه‌تیانه‌ی که‌بۆیان ئاماده‌کراوه‌دوور ناکه‌ونه‌وه....'; $TRANSLATE['30']['55']['73'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['74'] = 'ئه‌و حۆریانه، پێش ئه‌وان ده‌ستی که‌سیان لێنه‌که‌وتووه، نه‌له‌گرۆی ئاده‌می و نه‌له‌په‌ری'; $TRANSLATE['30']['55']['75'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['76'] = 'شانیان داداوه‌له‌سه‌ر پشتی سه‌وزوبای جوان و دۆشه‌کی نایاب و ڕازاوه'; $TRANSLATE['30']['55']['77'] = 'جا ئیتر گرۆی ئاده‌میزادو په‌ری به‌کام له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگار بڕوا ناکه‌ن، کامه‌ی په‌سه‌ند ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['55']['78'] = 'موباره‌ک و به‌رزو به‌ڕێزه ناوی په‌روه‌ردگاری تۆ، چونکه‌ئه‌و زاتێکه خاوه‌نی به‌رزی و بڵندی و ڕێزی بێ سنووره‌بۆ ئیمانداران'; $TRANSLATE['30']['56']['1'] = 'کاتێک ڕووداوه‌سامناکه‌که‌پێش دێت... (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته)'; $TRANSLATE['30']['56']['2'] = 'روودانی ئه‌و کاره‌ساته‌حه‌قیقه‌ته و که‌س ناتوانێت بڕوای پێی نه‌بێت و به‌ڕاستی نه‌زانێت'; $TRANSLATE['30']['56']['3'] = 'نزم که‌ره‌وه‌یه‌و به‌رزکه‌ره‌وه، (ئیمانداران به‌رزو پایه‌دار ده‌بن، خوانه‌ناسانیش سه‌رشۆڕ و ڕیسوا)'; $TRANSLATE['30']['56']['4'] = 'کاتێک زه‌وی ده‌شڵه‌قێت و به‌توندی ده‌له‌رزێت'; $TRANSLATE['30']['56']['5'] = 'کێوه‌کانیش وردوخاش ده‌بن (ته‌خت و ساف ده‌بن، به‌رزیه‌کان، نشێوه‌کان پڕ ده‌که‌ن)'; $TRANSLATE['30']['56']['6'] = 'ده‌بنه‌ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو (زه‌ویان پێ ته‌خت و ڕێک ده‌کرێت)'; $TRANSLATE['30']['56']['7'] = 'ئه‌و کاته‌ئێوه ده‌بنه‌سێ ده‌سته‌وه'; $TRANSLATE['30']['56']['8'] = 'ده‌سته‌ی ڕاستیان ده‌رده‌که‌ون، جا چووزانی ئه‌وانه‌له‌چ خۆشیه‌کدان؟!'; $TRANSLATE['30']['56']['9'] = 'هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چه‌پ و لار‌و وێره‌کانیش، ئای ئه‌و شوومانه‌له‌چ سه‌رگه‌ردانه‌کدان؟!'; $TRANSLATE['30']['56']['10'] = '(ده‌سته‌ی سێهه‌م) پێشکه‌وتووه‌کانن، ئه‌وانه‌ن که‌پێشکه‌وتوون له‌به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا'; $TRANSLATE['30']['56']['11'] = 'ئا ئه‌وانه‌نزیک کراوه‌ی باره‌گای په‌روه‌ردگاریانن'; $TRANSLATE['30']['56']['12'] = 'له‌باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌تدا'; $TRANSLATE['30']['56']['13'] = 'ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌وان که‌زوو چوون به‌ده‌م بانگه‌وازی خواوه'; $TRANSLATE['30']['56']['14'] = 'ده‌سته‌یه‌کی که‌میشیان له‌وانه‌ن که‌دواتر (به‌شوێن ئه‌واندا ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر)'; $TRANSLATE['30']['56']['15'] = 'له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌ی نه‌خشدارو چنراو به‌ئاڵتون دانیشتوون'; $TRANSLATE['30']['56']['16'] = 'شانیان داداوه‌له‌سه‌ر کورسیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک، دیاره که‌له‌بۆنه‌ی تایبه‌تیدا که‌هه‌میشه، له‌به‌هه‌شتدا به‌رده‌وامه‌ئیماندارن پێک شاد ده‌بن'; $TRANSLATE['30']['56']['17'] = 'لاوانی جوان و ئێسک سووک و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن وخزمه‌تیان ده‌که‌ن و هه‌میشه گه‌نجن و پیرنابن'; $TRANSLATE['30']['56']['18'] = 'به‌کوپ و دۆڵکه و سوراحیه‌وه ده‌گه‌ڕێن و له‌په‌رداخی تایبه‌تدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ی به‌تام و خۆشیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن که‌له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕه‌وانه‌وه‌پڕ ده‌کرێن'; $TRANSLATE['30']['56']['19'] = 'ئه‌و شه‌رابانه‌نه‌سه‌ریان پێی دێته ئێش و نه‌سه‌رخۆش ده‌بن'; $TRANSLATE['30']['56']['20'] = 'میوه‌شیان بۆ ده‌گێڕن، به‌ئاره‌زووی خۆیان لێی هه‌ڵده‌بژێرن'; $TRANSLATE['30']['56']['21'] = 'گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش که‌حه‌زی لێ بکه‌ن بۆتان ئاماده‌یه'; $TRANSLATE['30']['56']['22'] = 'هاوڕێ له‌گه‌ڵ حۆری چاوگه‌ش و چاو ڕه‌شیش...'; $TRANSLATE['30']['56']['23'] = 'وه‌ک مرواری شاراوه‌وده‌ست لێ نه‌که‌توو'; $TRANSLATE['30']['56']['24'] = 'له‌پاداشتی کاروکره‌وه‌ی چاکیانداکه ده‌یانکرد....'; $TRANSLATE['30']['56']['25'] = 'هیچ جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ونادروست و ناڕێک نابیستن و یه‌کتریش گوناهبار ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['56']['26'] = 'جگه‌له‌وتنی سڵاو و وه‌ڵامدانه‌وه و قسه‌ی خۆش نه‌بێت'; $TRANSLATE['30']['56']['27'] = 'ده‌سته‌ی ڕاسته‌کانیش، جا چووزانێ که‌ئه‌وانیش له‌چ خۆشیه‌کدان'; $TRANSLATE['30']['56']['28'] = 'له‌ژێر سێبه‌ری _ سدر _ ی بێ دڕکدان'; $TRANSLATE['30']['56']['29'] = 'هه‌روه‌ها دره‌ختی مۆزیش که‌به‌رهه‌مه‌کانی چین چین له‌سه‌ر یه‌کن'; $TRANSLATE['30']['56']['30'] = 'له‌ژێر سێبه‌ری دوور‌و درێژدان له‌و باخه‌خۆشانه‌دا'; $TRANSLATE['30']['56']['31'] = 'تاڤگه‌ی جوان و حه‌وز و فواره‌ی ڕازاوه‌ی تێدایه'; $TRANSLATE['30']['56']['32'] = 'میوه‌هاتی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنیش'; $TRANSLATE['30']['56']['33'] = 'نه‌به‌روبومی ته‌واو ده‌بێت، نه قه‌ده‌غه‌کراویشه'; $TRANSLATE['30']['56']['34'] = 'هه‌روه‌ها ڕاخه‌ری به‌رزو بڵندی لێیه'; $TRANSLATE['30']['56']['35'] = 'ئه‌و حۆریانه‌مان به‌تایبه‌ت بۆ دروست کردوون'; $TRANSLATE['30']['56']['36'] = 'کردوومانن به‌حۆریانی هه‌میشه کیژ'; $TRANSLATE['30']['56']['37'] = 'هاوسه‌ره‌کانیان زۆرخۆش ده‌وێت و هه‌موویان هاو ته‌مه‌نن'; $TRANSLATE['30']['56']['38'] = 'ئه‌مانه‌هه‌مووی بۆ ده‌سته‌ی ڕاسته‌کان (ئه‌وانه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان درایه ده‌ستی ڕاستیان)'; $TRANSLATE['30']['56']['39'] = 'ئه‌وانه‌ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌ئیماندارانی پێشینن'; $TRANSLATE['30']['56']['40'] = 'هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی زۆریش له‌ئیماندارانی دوایین ده‌گرێته‌وه'; $TRANSLATE['30']['56']['41'] = 'له‌ولاشه‌وه‌ده‌سته‌ی چه‌په‌کان، قوڕبه‌سه‌ریان، بۆ بار‌و دۆخچک که‌تێی که‌وتوون'; $TRANSLATE['30']['56']['42'] = 'له‌ناو گڕه و ئاوی له‌کوڵ دا گیریان خواردووه‌و ده‌تلێنه‌وه'; $TRANSLATE['30']['56']['43'] = 'راده‌که‌ن بۆ ژێر سێبه‌ر، که‌ئه‌ویش دووکه‌ڵی ڕه‌ش و گه‌رم و سوتێنه‌ره'; $TRANSLATE['30']['56']['44'] = 'نه‌فێنکه و نه‌به‌که‌ڵکی حه‌وانه‌وه‌دێت'; $TRANSLATE['30']['56']['45'] = 'چونکه‌به‌ڕاستی ئه‌وانه‌کاتی خۆی له‌ناو نازو نیعمه‌تی حه‌رامدا ده‌تلانه‌وه'; $TRANSLATE['30']['56']['46'] = 'ئه‌وانه‌به‌رده‌وام له‌سه‌ر گوناهه‌گه‌وره‌که‌پێیان دادگرت (هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار ده‌دا)'; $TRANSLATE['30']['56']['47'] = 'هه‌میشه ده‌یانوت: ئایا کاتێک ئێمه مردین و بووینه خاک و ئێسقان ئێمه زیندووده‌کرێینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['56']['48'] = 'یاخود باو‌و باپیرانی دێرینیشیان؟!'; $TRANSLATE['30']['56']['49'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: بێگومان پێشینان و پاشینان هه‌رهه‌موویان'; $TRANSLATE['30']['56']['50'] = 'کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن به‌ره‌و مه‌یدانی ڕۆژی دیاری کراو'; $TRANSLATE['30']['56']['51'] = 'پاشان بێگومان ئێوه ئه‌ی گومڕاو بێ باوه‌ڕان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕتان به‌ڕاستیه‌کان نیه'; $TRANSLATE['30']['56']['52'] = 'له‌به‌روبوومی دره‌ختی ژه‌قنه‌بوتیش ده‌خۆن'; $TRANSLATE['30']['56']['53'] = 'ورگ و سکتانی لێ پر ده‌که‌ن'; $TRANSLATE['30']['56']['54'] = 'ئینجا ناوی له‌کوڵیشی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن'; $TRANSLATE['30']['56']['55'] = 'هه‌ر وه‌کو ئه‌و حوشترانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌کی تایبه‌تیه‌وه تێر ئاو نابن'; $TRANSLATE['30']['56']['56'] = 'ئه‌مه‌میوانداری ئه‌وانه‌له‌قیامه‌تدا'; $TRANSLATE['30']['56']['57'] = 'ئێمه دروستمان کردوون ده‌بۆچی بڕوا ناکه‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['56']['58'] = 'جا پێم بڵێن ئه‌و مه‌نی یه‌ی که‌له‌جێی خۆیدا دایده‌نێن؟ (چیه و چۆنه؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی هه‌ندێک نهێنیه‌کانی ڕوون کردۆته‌وه، که‌چۆن له‌نێوان ملیۆنه‌هادا به‌ویستی خوا یه‌ک دانه‌ی یه‌ک ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌یه‌کدا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاده‌میزاد)'; $TRANSLATE['30']['56']['59'] = 'ئایا ئێوه دروستی ده‌که‌ن یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟!'; $TRANSLATE['30']['56']['60'] = 'ئێمه نه‌خشه‌ی مردنمان له‌نێوانتاندا بڕیار داوه، که‌س ده‌سه‌ڵاتی پێش ئێمه نه‌که‌وتووه‌و بێ تواناش نین...'; $TRANSLATE['30']['56']['61'] = 'که‌له‌شوێنی ئێوه نه‌وه‌ی تر بهێنین و بیخه‌ینه شوێنتان، یاخود سه‌رله‌نوێ له‌رێگه‌یه‌که‌وه که‌نایزانن دروستتان بکه‌ینه‌وه'; $TRANSLATE['30']['56']['62'] = 'سوێند به‌خوا خۆ ئه‌وه‌ته‌بوونی سه‌ره‌تاو یه‌که‌م جارتان زانیووه‌و به‌چاوی خۆتان بینیووتانه چۆن په‌یداده‌بن، که‌واته‌بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['56']['63'] = 'ئایا سه‌رنجتانداوه‌له‌و زه‌ویه‌ی که‌ده‌یکێڵن و ده‌یچێنن؟'; $TRANSLATE['30']['56']['64'] = 'ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر'; $TRANSLATE['30']['56']['65'] = 'ئایا ئێوه ده‌یڕوێنن، یان هه‌ر ئێمه‌ین ڕوێنه‌ر و به‌رهه‌م هێنه‌ر'; $TRANSLATE['30']['56']['66'] = 'به‌خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌وه‌ده‌ڵێن: به‌ڕاسته زه‌ره‌ری چاکمان کرد، ڕه‌نجه‌ڕۆ خۆمان'; $TRANSLATE['30']['56']['67'] = 'به‌ڵکو بێ به‌ریی و بێ به‌هره‌خۆمان'; $TRANSLATE['30']['56']['68'] = 'ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه‌ناده‌ن که‌رۆژانه چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه (له‌کوێوه هات، کێ دروستی کرد، له‌چی دروست بوو)'; $TRANSLATE['30']['56']['69'] = 'ئایا ئێوه داتانبه‌زاندووه‌له‌هه‌وره‌کانه‌وه‌یان ئێمه دابه‌زێنه‌رین؟ (به‌هۆی یاسای تایبه‌ته‌وه)'; $TRANSLATE['30']['56']['70'] = 'ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌و ئاوه‌مان ده‌کرده‌خوێیه‌کی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکه‌ن'; $TRANSLATE['30']['56']['71'] = 'ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاگره‌ناده‌ن کن دایده‌گیرسێنن (له‌جۆره‌ها سه‌رچاوه‌یه... چیه؟ چۆنه؟)'; $TRANSLATE['30']['56']['72'] = 'ئایا ئێوه داره‌که‌یتان دروست کردووه‌یان ئێمه به‌دیهێنه‌رین؟ (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که‌نه‌وت له‌ده‌رئه‌نجامی ژێره‌و ژوور بوونی دارستانه‌کان به‌دیهاتوون)'; $TRANSLATE['30']['56']['73'] = 'هه‌ر ئێمه کردوومانه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌یادخه‌ره‌وه بێت، هه‌روه‌ها کردوومانه‌ته‌هۆیه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕۆک و گه‌شتیاران و ده‌سه‌ڵاتداران که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن'; $TRANSLATE['30']['56']['74'] = 'جا که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌به‌و با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت'; $TRANSLATE['30']['56']['75'] = 'سوێندم به‌شوێنی ئه‌ستێره‌کان (له‌ئاسمانی فراواندا که‌له‌ژماره‌نایه‌ن)'; $TRANSLATE['30']['56']['76'] = 'بێگومان ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیاتر ڕوون بۆته‌وه که‌خوای به‌دیهێنه‌ر ملیۆنه‌ها کاکێشان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی دروستکردووه، که‌کۆمه‌ڵه‌ی خۆر له‌ئاستیدا زۆر بچووکن)'; $TRANSLATE['30']['56']['77'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌محمد (صلی الله علیه وسلم) ده‌یخوێنێته‌وه قورئانێکه زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزه'; $TRANSLATE['30']['56']['78'] = 'له‌کتێبێکی شاراوه‌دا که_ لوح المحفوظ _ ه، پارێزراوه، (هه‌روه‌ها نسخه‌کانی سه‌ر زه‌ویشی پارێزراوه و پارێزراو ده‌بێت هه‌تا دنیا دنیایه)'; $TRANSLATE['30']['56']['79'] = 'ته‌نها پاکان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێ نادات'; $TRANSLATE['30']['56']['80'] = 'ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه'; $TRANSLATE['30']['56']['81'] = 'له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌دا که‌ده‌رباره‌ی قورئان وترا، هێشتا ئێوه ئه‌ی باوه‌ڕ لاوازان دوودڵن به‌رامبه‌ر ئه‌م گرفتار و فه‌رمووده‌یه و که‌مته‌رخه‌من له‌به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانیدا؟'; $TRANSLATE['30']['56']['82'] = 'هه‌موو به‌هره‌یه‌ک که‌ده‌بوایه له‌قورئان وه‌ری بگرن بۆته ئه‌وه‌ی که‌بڕوای پێ ناکه‌ن و به‌درۆی ده‌زانن؟'; $TRANSLATE['30']['56']['83'] = 'باشه، ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه، ڕۆژێک دێت که: ڕۆحتان ده‌گاته‌گه‌رووتان'; $TRANSLATE['30']['56']['84'] = 'ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن'; $TRANSLATE['30']['56']['85'] = 'له‌کاتێکدا که‌ئێمه له‌ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نامانبینن'; $TRANSLATE['30']['56']['86'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه زیندوو ناکرێنه‌وه و پاداشت نادرێته‌وه....'; $TRANSLATE['30']['56']['87'] = 'ئه‌و ڕوحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه'; $TRANSLATE['30']['56']['88'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه له‌نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت'; $TRANSLATE['30']['56']['89'] = 'ئه‌وه‌ئیتر خۆشی و کامه‌رانی و ئاسوده‌یی به‌هه‌شتی پڕ له‌نازو نیعمه‌ت چاوه‌ڕێیه‌تی'; $TRANSLATE['30']['56']['90'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ڕاستانیش بێت'; $TRANSLATE['30']['56']['91'] = 'ئه‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه‌سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت'; $TRANSLATE['30']['56']['92'] = 'به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ده‌سته‌ی ئه‌وانه‌بێت که‌گومڕان و بڕوایان به‌به‌رنامه‌ی خوا نیه...'; $TRANSLATE['30']['56']['93'] = 'به‌ئاوی له‌کوڵ پێشوازیی لێ ده‌کات...'; $TRANSLATE['30']['56']['94'] = 'ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ'; $TRANSLATE['30']['56']['95'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی که‌باسمان کرد حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و دوور له‌گومانه'; $TRANSLATE['30']['56']['96'] = 'که‌واته‌ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌بکه (با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت)'; $TRANSLATE['30']['57']['1'] = 'هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌کات، ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌ست و دانایه'; $TRANSLATE['30']['57']['2'] = 'هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، ده‌ژینێ و ده‌مرێنێ، هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه'; $TRANSLATE['30']['57']['3'] = 'ئه‌و خوایه یه‌که‌مینه و له‌سه‌ره‌تاوه‌هه‌ر هه‌بووه‌و که‌س پێش ئه‌و نه‌بووه، دواهه‌مینه و کۆتایه، که‌س دوای ئه‌و نامێنێت، (به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێت)، هه‌روه‌ها ئه‌و زاته‌دیاره و هه‌موو شت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی، له‌هه‌مان کاتدا زاتی خۆی نادیاره و (به‌چاوی سه‌ر نابینرێت، به‌ڵام به‌بینایی بیروهۆش و دڵ و ده‌روون ئاشکرایه)، هه‌ر خۆیشی زانایه به‌هه‌موو شتێک'; $TRANSLATE['30']['57']['4'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌خۆی، ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی پایه‌دارکرد (ئه‌ڵبه‌ته چۆنیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه‌له‌راده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالێک پرسیوه له‌وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که‌حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆی ده‌زانێت چی ده‌چێت به‌ناخی زه‌ویدا و چیشی لێ دێته ده‌ره‌وه، چی له‌ئاسمان دێته خواره‌وه‌و چی پیادا سه‌رده‌که‌وێت، جا له‌هه‌ر شوێنێک دابن ئه‌وزاته‌له‌گه‌ڵتاندایه و پێتان ده‌زانێت، دڵنیابن که‌خوا به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بینایه'; $TRANSLATE['30']['57']['5'] = 'هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ئه‌و زاته‌خاوه‌نیانه، هه‌موو شتێکیش بۆ لای خوا ده‌برێته‌وه'; $TRANSLATE['30']['57']['6'] = 'شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات و ڕۆژ تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات (به‌درێژ بوونی لایه‌کیان له‌سه‌ر حسابی ئه‌وی تریان، یان له‌به‌ره‌به‌یان و ئێواراندا تێهه‌ڵکێش ده‌بن)، ئه‌و زاته‌زانایه به‌هه‌رچی له‌دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندایه'; $TRANSLATE['30']['57']['7'] = 'خه‌ڵکینه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌و ماڵ و سامانه‌ی که‌خستویه‌تیه ژێر ده‌ستان و جێنشینن تیایدا، ببه‌خشن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه له‌ئێوه و ماڵ و سامان ده‌به‌خشن پاداشتی گه‌وره‌چاوه‌ڕێیانه'; $TRANSLATE['30']['57']['8'] = 'جا ئه‌وه‌چیتانه و بۆچی باوه‌ڕ ناهێنن به‌خوا له‌کاتێکدا پێغه‌مبه‌ر بانگتان ده‌کات: که‌باوه‌ڕ بهێنن به‌په‌روه‌ردگارتان، خۆ ئه‌و بێگومان په‌یمانیشی لێ وه‌رگرتن، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن'; $TRANSLATE['30']['57']['9'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه ئایه‌ت ڕوون و ئاشکرا‌کانی قورئان داده‌به‌زێنێت بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی، تا له‌تاریکایی یه‌کان ده‌رتان بهێنێت و بتانخاته‌ناو نوور و ڕوناکیه‌وه، به‌ڕاستی ئنو خوایه به‌سۆزو میهره‌بانه بۆتان'; $TRANSLATE['30']['57']['10'] = 'جا ئیتر ئه‌وه‌چیتانه‌و بۆچی ماڵ و سامانتان نابه‌خشین له‌رێگه‌ی خوادا، خۆ هه‌رچی له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ خوا ده‌مێنێته‌وه، بێگومان چوونیه‌ک نین ئه‌وانه‌تان که‌پێش ڕزگاری مه‌ککه، یاخود پێش سه‌رکه‌وتن، ماڵ و سامانی به‌خشیووه‌و جه‌نگاوه، چونکه‌ئه‌وانه‌پله‌و پایه‌یان زۆر به‌رزتره‌له‌وانه‌ی که‌دوای ڕزگاری مه‌ککه‌و به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن ماڵ و سامانیان به‌خشیووه و جه‌نگاون، به‌هه‌ردوولاشیان خوا به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به‌خشیووه، بێگومان ئه‌و خوایه ئاگایه به‌کاروکرده‌وه‌تان'; $TRANSLATE['30']['57']['11'] = 'ئایا کێ یه ئه‌وه‌ی قه‌رزی چاک ده‌دات به‌خواو ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری ده‌داتێ و بۆی چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کات، هه‌روه‌ها پاداشتی به‌رێزو به‌نرخی بۆ ئاماده‌کردووه'; $TRANSLATE['30']['57']['12'] = 'ڕۆژێک دێت که‌ده‌بینیت پیاوانی ئیماندار‌و ژنانی ئیماندار به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن، نوورو ڕوناکایه‌کی ئاشکرا له‌به‌رده‌م و له‌لای ڕاستیانه‌وه ده‌ڕوا، فریشته‌کان پێیان ده‌ڵێن: مژده‌ی ئێوه ئه‌مرۆ باخه‌کانی به‌هه‌شته‌که‌چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ناویاندا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه تیایدا، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ سنوور'; $TRANSLATE['30']['57']['13'] = '(ئا له‌و ڕۆژه‌دا که‌ئیمانداران به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ده‌کرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو ده‌هێنرێنه سه‌ر ڕێیان، به‌غه‌مبارییه‌وه بۆ ئیمانداران ده‌ڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکه‌نه‌وه، بۆیه به‌غه‌مو په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پێیان ده‌ڵێن: ده ته‌ماشایه‌کمان بکه‌ن با له‌نووری ڕووخسارتان به‌هره‌وه‌ر ببین، به‌ڵام پێیان ده‌وترێت بگه‌رێنه‌وه دواوه، خۆتان به‌شوێن نوورو ڕوناکیدا بگه‌ڕێن، ده‌ستبه‌جێ دیوارێک دروست ده‌کرێت له‌نێوان ئیمانداران و دووڕووه‌کاندا ده‌روازه‌یه‌کیشی تێدایه، دیوی ناوه‌وه که‌رووی له‌ئیماندارانه ڕووی له‌ره‌حمه‌ت و به‌هه‌شته‌و دیوی ده‌ره‌وه، که‌رووی له‌دووڕووه‌کانه ڕووی له‌سزاو دۆزه‌خه'; $TRANSLATE['30']['57']['14'] = 'ئینجا دووڕووه‌کان هاوار له‌ئیمانداران ده‌که‌ن، ئایا ئێمه هاوڕێی ئێوه نه‌بووین؟!، ئێمه هاوکاری ئێوه نه‌بووین؟! ئیمانداران ده‌ڵێن: به‌ڵێ وایه، به‌ڵام ئێوه خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مه‌ڵاس دابوو، بۆ فرسه‌ت ده‌گه‌ڕان که‌زه‌ره‌ر بده‌ن له‌ئیمانداران، هه‌میشه له‌گومان و دوودڵیدا ده‌ژیان و بڵاویشتان دکرده‌وه، هیواو ئاواتی بێ جێ سه‌ری لێ تێک دابوون، هه‌تا ویستی خوا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و کۆتایی به‌ژیانتان هات، شه‌یتانیش غه‌ڕاو گومڕای کردبوون به‌میهره‌بانی خوا و له‌رێبازه‌که‌ی وێڵی کردبوون'; $TRANSLATE['30']['57']['15'] = 'ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ جۆره پاکانه‌و بارامته‌یه‌ک له‌ئێوه و له‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون وه‌رناگیرێت، شوێنه‌وار و مه‌نزڵگای هه‌مووتان ئاگری دۆزه‌خه، هه‌ر ئه‌وه‌ش شایسته‌تانه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپ و ناله‌باره'; $TRANSLATE['30']['57']['16'] = 'ئایا ئیتر ئه‌وه‌نه‌هاتووه بۆ ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه، دڵه‌کانیان به‌نوری ئیمان ملکه‌چ ورو‌ناک بۆته‌ووه، ترسی خوای تێدا بڕوێنن به‌هۆی یادی به‌رده‌وامی خوا‌و ئه‌و قورئانه‌ی که‌ره‌وانه‌کراوه، وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌نه‌بن که‌کتێبی ئاسمانییان بۆ ڕه‌وانه‌کرا، به‌ڵام دوای تێپه‌ر بوونی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ، دڵیان ڕه‌ق و ڕه‌ش بوو، زۆربه‌شیان یاخی و سه‌رکه‌ش و ناله‌بار ده‌رچوون'; $TRANSLATE['30']['57']['17'] = 'به‌ڕاستی چاک بزانن که‌هه‌ر خوا زه‌وی زیندوو ده‌کاته‌وه‌دوای مردنی (ئێوه‌ش ئاوا زیندوو ده‌کاته‌وه)، بێگومان به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیربن و بفامن'; $TRANSLATE['30']['57']['18'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌خێر خوازن له‌پیاوان و ئافره‌تان، ئه‌وانه‌ی که‌قه‌رز ده‌ده‌ن به‌خواو ماڵ و سامانیان له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا ده‌به‌خشن، ئه‌وانه‌چه‌ند به‌رابه‌ر پاداشتیان ده‌درێته‌وه و پاداشتی به‌ڕێزو به‌نرخ چاوه‌ڕێیانه'; $TRANSLATE['30']['57']['19'] = 'ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئا ئه‌وانه‌ڕاست و ڕاستگۆکانن، شه‌هیده‌کانیش لای په‌روه‌ردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ش که‌باوه‌ڕیان نه‌هێناوه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه‌نیشته‌جێی دۆزه‌خن'; $TRANSLATE['30']['57']['20'] = 'چاک بزانن ژیانی دنیا ته‌نها بریتیه له‌یاری و گه‌مه‌و ڕازاندنه‌وه‌و خۆ هه‌ڵکێشان له‌نێوان یه‌کتریدا، هه‌روه‌ها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئه‌وانه‌هه‌ر هه‌مووی وه‌ک بارانێکی به‌پیت وایه که‌ببێته به‌رهه‌مێکی زۆر، کشتیاره‌کان سه‌رسام بکات، له‌وه‌ودوا وشک ببێت و زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکه‌وێت، بێگومان له‌قیامه‌تیشدا سزای زۆر سه‌خت بۆ دنیا په‌رستان ئاماده‌یه، له‌ولاشه‌وه لێ خۆشبوون و ڕه‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن خواوه‌ئیماندارانی چاکه‌خوازی لێ به‌هره‌وه‌ر ده‌کرێت، ژیانی دنیاش دوور له‌خواناسی و دینداری جگه‌له‌وه‌ی که‌بریتیه له‌رابواردنێکی که‌م، شتێکی تر نیه، زۆر که‌سیشی پێ غه‌ڕاو ده‌ستخه‌ڕۆ ده‌بێت'; $TRANSLATE['30']['57']['21'] = '(که‌واته) پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی لێ خۆشبوون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که‌پانیه‌که‌ی وه‌ک پانتایی ئاسمان و زه‌ویه، ئاماده‌کراوه‌بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌کانی، ئه‌ویش خۆی زیاده ڕێزێکی تایبه‌تیه له‌لایه‌ن خواوه‌ده‌یدات به‌و که‌سانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، هه‌ر خوا خۆی خاوه‌نی به‌خشش و به‌خشنده‌یی زۆر گه‌وره‌و بێ سنووره'; $TRANSLATE['30']['57']['22'] = 'هیچ به‌ڵاو ڕوداوێک له‌زه‌ویدا، بۆتان پێش نه‌هاتووه‌که‌له_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نه‌کردبێت، پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌پێش بێت، ئه‌و کاره‌ش بۆ خوا زۆر ئاسانه'; $TRANSLATE['30']['57']['23'] = 'ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی که‌خه‌فه‌ت نه‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی له‌کیستان چووه‌و به‌وه‌ش دڵخۆش و غه‌ڕڕا نه‌بن که‌پێمان به‌خشیوون (واته‌که‌شخه‌نه‌که‌ن)، چونکه‌خوا که‌سانی خۆ به‌گه‌وره‌زان و فه‌خرفرۆشی خۆش ناوێت (ئه‌وانه‌ی به‌به‌خشینی به‌هره‌کان غه‌ڕڕا ده‌بن و خۆ باده‌ده‌ن و فیز ده‌که‌ن)....'; $TRANSLATE['30']['57']['24'] = 'یاخود ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌که‌ن به‌خه‌ڵکیش که‌ره‌زیل بن و ماڵ و سامان نه‌به‌خشن (بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان به‌هه‌ژاران و لێقه‌وماوان)، جا ئه‌وه‌ی پشت هه‌ڵکات له‌فه‌رمانه‌کانی خوا‌و ده‌ست نوقاو بێت، ئه‌وه‌بێگومان با چاک بزانێت که‌خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و سوپاسکراوه‌له‌سه‌ر به‌خششه‌بێ سنووره‌کانی.'; $TRANSLATE['30']['57']['25'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان ڕه‌وانه‌کردووه‌هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه و نیشانه‌و موعجیزه‌ی ڕوون و ئاشکراداو کتێبه ئاسمانه‌کانیشمان هێنایه خواره‌وه‌که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌دا بێت، ته‌رازوو پێوه‌ری شه‌رعی و دادپه‌روه‌رانه‌مان بۆ ڕوون کردونه‌ته‌وه‌تا خه‌ڵکی به‌عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ریی ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان دروست کردووه‌که‌مادده‌یه‌کی سه‌خت و ڕه‌قه‌و سوود به‌خشیشه بۆ خه‌ڵکی، تا ئه‌وه‌ی خوا ده‌یزانێ ل جیهانی واقعیشدا ده‌ربکه‌وێت که‌کێ پشتگیرو لایه‌نگری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کانیه‌تی له‌کاتێکدا که‌ئه‌و زاته‌په‌نهانه، چونکه‌به‌ڕاستی خوا به‌هێزو باڵاده‌سته'; $TRANSLATE['30']['57']['26'] = 'بێگومان ئێمه نوح و ئیبراهیممان ڕه‌وانه‌کردووه، له‌نه‌وه‌کانیشیاندا پێغه‌مبه‌رایه‌تی و کتێبی ئاسمانیمان دابه‌زاندووه، جا له‌نه‌وه‌کانیاندا که‌سانێک هه‌بوون که‌رێگه و ڕێبازی هیدایه‌ت و خواناسی گرتۆته‌به‌ر، زۆربه‌شیان خوانه‌ناس و لار‌و وێر بوون'; $TRANSLATE['30']['57']['27'] = 'له‌وه‌ودوا به‌شوێن پێغه‌مبه‌راندا پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه‌کرد، کۆتایی زنجیره‌ی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا به‌عیسای کوڕی مه‌ریه‌م، ئینجیلیشمان پێبه‌خشی سۆز‌و میهره‌بانیمان له‌دڵی ئه‌وانه‌دا که‌شوێنی که‌وتبووه‌دابین کرد، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌هبانیه‌ت و دووره‌په‌رێزیان له‌دنیادا کرده‌پیشه‌یان، وه‌نه‌بێت ئێمه ئه‌و حاڵه‌ته‌مان له‌سه‌ر فه‌رز کردبن، به‌ڵکو ته‌نها به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوامان لێ داوا کردبوون، که‌چی ئه‌وان ڕه‌هبانییه‌تیان به‌چاکی په‌یڕه‌و نه‌کرد، ئێمه‌ش پاداشتی ئه‌وانمان دایه‌وه که‌باوه‌ڕی ڕاست و دروستیان هه‌بوو، هه‌رچه‌نده‌زۆربه‌یان لار‌و وێرو خوانه‌ناس و یاخی ده‌رچوون'; $TRANSLATE['30']['57']['28'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌باوه‌ڕتان هێناوه له‌خوا بترسن و پارێزگاربن و باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، تا دوو به‌رابه‌ر پاداشت و ڕه‌حمه‌تتان به‌سه‌ردا ببارێنێت، هه‌روه‌ها نوور و ڕوناکیه‌تان پێ ببه‌خشێت له‌به‌ر ڕۆشناییه‌که‌ی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنه‌به‌ر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکه‌ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه'; $TRANSLATE['30']['57']['29'] = 'جا ئیتر خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کان، با بزانن که‌ناتوانن چوارچێوه دانێن بۆ به‌خشنده‌یی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوا، خۆیان به‌هه‌ڵبژارده‌ی خوا بزانن، چونکه‌به‌خشش و ڕه‌حمه‌ت، ته‌نها به‌ده‌ستی خوایه و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌وانه‌ی که‌خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌و خوایه خاوه‌نی به‌خشش و ڕێز‌و میهره‌بانیه‌کی گه‌وره‌و بێ سنووره'; $TRANSLATE['30']['58']['1'] = 'ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بێگومان خوا بیستی و وه‌ریگرت وتووێژی ئه‌و ئافره‌ته‌ی که گفتوگۆت له‌گه‌لدا ده‌کات ده‌رباره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی، سکاڵای خۆیشی بۆلای خوا ده‌بات، خوایش گوێی له گفتوگۆکه‌تان بوو، به‌ڕاستی خوا بیسه‌رو بینایه. (چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته ده‌رباره‌ی خه‌وله‌ی کچی ثه‌عله‌به‌و مێرده‌که‌ی هاتۆته خواره‌وه... ڕۆژێک مێرده‌که‌ی لێی تووڕه ده‌بێت و پێی ده‌ڵێت: تۆ له‌جێگه‌ی دایکمی، خه‌وله دێت بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، باسه‌که‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه، دوای تاوێک حاله‌تی وه‌حی به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ردا دێت و چوار ئایه‌تی سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته داده‌به‌زێت).'; $TRANSLATE['30']['58']['2'] = 'ئه‌وانه‌تان به‌هاوسه‌رانیان ده‌ڵێن: تۆ له جێگه‌ی ده‌یکمدایت، هاوسه‌ره‌که‌یان به‌و `قسه‌یه نابنه دایکیان، چونکه دایکیان ته‌نها ئه‌وانه‌ن که ئه‌وانیان لێ بووه، ئه‌وانه قسه‌یه‌کی نابه‌جێ ده‌که‌ن وبوختانێکی ناپه‌سه‌ند ده‌ڵێن، بێگومان خوا چاوپۆشی ده‌کات و لێ‌خۆش ده‌بێت (ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌شیمان ببنه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن)...'; $TRANSLATE['30']['58']['3'] = 'ئه‌وانه‌ی وا به هاوسه‌ره‌کانیان ده‌ڵێن و دوایی په‌شیمان ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی که وتویانه، ئه‌وه ده‌بێت کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده به‌یه‌ک بگه‌ن، ئه‌و بڕیاره ئێوه‌ی پێ ئامۆژگاری ده‌کرێت، خوایش ئاگاداره به‌و کاروکرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن...'; $TRANSLATE['30']['58']['4'] = 'ئینجا ئه‌وه‌ی کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت، ئه‌وه ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت پێش به‌یه‌کگه‌یشتنیان، جا ئه‌وه‌ی ناتوانێت به ڕۆژوو بێت، با شه‌ست هه‌ژار تێر بکات له ژه‌مێک خواردن، ئه‌وه‌ی که باسکرا بۆ ئه‌وه‌یه باوه‌ڕتان پته‌و بێت به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (چونکه خوا چاره‌سه‌ر داده‌نێت بۆ گیروگرفته‌کان)، ئه‌و بڕیارانه‌ش سنووری خوان، بۆ ئه‌وانه‌ش که کافرن (ملکه‌چی فه‌رمانی خوا نابن) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['58']['5'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن، سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت و شکست خورده‌ن، هه‌روه‌ک ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان که سه‌رشۆر و خه‌جاڵه‌ت کران و تێکشکان، بێگومان ئێمه به‌ڵگه و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرامان ناردۆته خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیانه، جا بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕن سزای ڕیسواکه‌ر ئاماده‌یه...'; $TRANSLATE['30']['58']['6'] = 'له ڕۆژێکدا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه پێکه‌وه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو کاروکرده‌وه‌کانیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت، خوا ئاماری کردووه ئه‌وان فه‌رامۆشیان کردووه، خوایش شایه‌ت و ئاگایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.'; $TRANSLATE['30']['58']['7'] = 'ئایه سه‌رنجت نه‌داوه که به‌ڕاستی خوا به هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ریدا هه‌یه زانا و ئاگایه، سێ که‌س نیه چپه بکه‌ن به‌یه‌که‌وه خوا جوار‌هه‌میان نه‌بێت، پێنج که‌س نیه ئه‌و زاته شه‌شه‌میان نه‌بێت، له‌و ژمارانه که‌متر یان زیاتریش نیه که ئه‌و لایان نه‌بێت و ئاگادار نه‌بێت به سرته و چپه‌یان، له‌هه‌ر شوێنێک و له‌هه‌ر کوێدا بن، پاشان له ڕۆژی قیامه‌تدا ئاگاداریان ده‌کاته‌وه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیانداوه، چونکه به‌ڕاستی خوا به هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['58']['8'] = 'ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی چپه‌یان لێ کراوه، که‌چی له‌وه‌ودوا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی که لێیان قه‌ده‌غه‌کراوه، به‌رده‌وام خه‌ریکی چپه‌یه‌کن که هه‌مووی گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ره، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ ده‌که‌ن، که خوا به‌و شێوه‌یه سڵاوی لێ نه‌کردویت!! به‌گاڵته‌وه ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی خوا سزامان نادات به‌هۆی ئه‌و قسانه‌وه که ده‌یڵێین!! ئه‌وانه دۆزه‌خیان به‌سه که بچنه ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای که سه‌رنجامێکی خراپه.'; $TRANSLATE['30']['58']['9'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک چپه ده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه، چپه‌یه‌ک مه‌که‌ن که گوناهو دوژمنایه‌تی و نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر بێت، با چپه‌کانتان هه‌مووی ده‌رباره‌ی چاکه و خواناسی و پارێزکاری بێت، له‌و خوایه بترسن که هه‌ر بۆ لای ئه‌و کۆده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['58']['10'] = 'به‌ڕاستی چپه‌ی خراپ و نابه‌جێ هه‌ر له شه‌یتانه‌وه‌یه، تا ئه‌وانه غه‌مبار بکات که باوه‌ڕیان هێناوه، وه نه‌بێت ئه‌و چپه‌یه هیچ زیانێکیان پێ بگه‌یه‌نێت مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن تا له زیان به دوور بن.'; $TRANSLATE['30']['58']['11'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک له دانیشتن و کۆبونه‌وه‌کاندا پێتان ده‌وترێت: ڕێ بده‌ن به‌که‌سانی تر‌و ئه‌ڵقه‌ی دانیشتنه‌که فراوان بکه‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ش فراوانی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ ده‌به‌خشێت، کاتێکیش پێتان ده‌وترێت هه‌ستن و جێگه چۆڵ بکه‌ن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گه‌وره‌کانتان) جێگه چۆڵ بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر واتان کرد خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه، خوایش ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['58']['12'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ویستتان چپه‌یه‌ک یان قسه‌یه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، پێش ئه‌و کاره خێرێک بکه‌ن (به‌گوێره‌ی توانا شتێک ببه‌خشن به‌هه‌ژاران)، ئه‌وه چاکتره بۆتان و خاوێنتره، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌تان بوو، ئه‌وه چاک بزانن که خوا لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['58']['13'] = 'ئایا ده‌ترسان له هه‌ژاری پێش ئه‌وه‌ی که به نهێنی قسه بکه‌ن، خێر‌و چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن؟! جا کاتێکیش که نه‌تانکرد خوا هه‌ر لێتان خۆش بوو، ده ئیتر ئێوه نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکه‌ن، خوایش زۆر ئاگایه به‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['58']['14'] = 'ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه‌ت نه‌داوه پشتگیریان له هۆزێك کرد، که خوا خه‌شمی لێ گرتوون و ڕقی لێیانه، ئه‌و دووڕووانه نه سه‌ر به ئێوه‌ن، نه سه‌ر به‌وانیشن، سوێند له‌سه‌ر درۆ ده‌خۆن له کاتێکدا که خۆشیان ده‌زانن...'; $TRANSLATE['30']['58']['15'] = 'خوا سزایه‌کی سه‌خت و به‌تینی بۆ ئاماده کردوون، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد ڕه‌فتارێکی ناشیرین و کارێکی نابه‌جێ بوو.'; $TRANSLATE['30']['58']['16'] = 'ئه‌وانه سوێنده‌کانیان کردووه به‌قه‌ڵغان بۆ خۆیان تا سه‌روماڵیان سه‌لامه‌ت بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌ربه‌ستیان داناوه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێش چوونی ڕێبازی خوادا، هه‌ر بۆیه‌ش سزا‌و ئازارێکی سه‌رشۆرکه‌ر بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['58']['17'] = 'نه ماڵ و سامانیان نه ڕۆڵه‌کانیان هه‌رگیز نابنه هۆی ئه‌وه‌ی که له ده‌ست تۆڵه‌ی خوا ڕزگاریان بکات، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا بۆ هه‌میشه به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['58']['18'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا که خوا هه‌موویان زیندوو ده‌کاته‌وه، ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سوێند خواردن هه‌روه‌ك بۆ ئێوه سوێندیان ده‌خوارد، له کاتێکدا واده‌زانن که ڕزگاریان ده‌بێت و شتێکیان ده‌ست ده‌که‌وێت!! (خوای گه‌وره له ناو خه‌ڵکیدا ڕیسوایان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت): ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['58']['19'] = 'ئه‌وانه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ریانداو داگیری کردوون، به‌و هۆیه‌وه یادی خوای له‌بیر بردوون، ئا ئه‌وانه ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتانن، ئاگاداربن که بێگومان ده‌سته و تاقم و حزبی شه‌یتان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['58']['20'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن ئا ئه‌وانه له نزمترینترینی خه‌ڵکین له دنیا‌و قیامه‌تدا.'; $TRANSLATE['30']['58']['21'] = 'خوا بڕیاریداوه که: بێگومان هه‌ر خۆم و پێغه‌مبه‌ره‌کانم سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی به‌هێزو باڵاده‌سته.'; $TRANSLATE['30']['58']['22'] = 'که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خوا‌و به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن، ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ن (ئیمان و باوه‌ڕیان له هه‌موو که‌سێک لا به نرخترو پیرۆزتره)، خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (مه‌به‌ست قورئان و ئیمانه) پشتگیری کردوون و یارمه‌تی داون، سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا، ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن، ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.'; $TRANSLATE['30']['59']['1'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['59']['2'] = 'ئه‌و خوایه ئه‌و زاته‌یه، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب، هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له یه‌که‌م ده‌ست پێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه به‌ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که به‌ڕاستی قه‌ڵاکانیان به‌رگریان ده‌کات له ویست و فه‌رمانی خوا، ئه‌وسا ئیتر له لایه‌که‌وه خوا به‌ڵای به‌سه‌ر هێنان که به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوون و حسابیان بۆ نه‌کردبوو، ئه‌وسا خوا ترسێکی فڕێدایه دڵیانه‌وه، به‌ناچاری ده‌ستیان کرد به‌کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی ئیمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دوور بینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن (جووله‌که هه‌روا بۆیان ناچێته سه‌ر).'; $TRANSLATE['30']['59']['3'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه، ئه‌وه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چونکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێرن).'; $TRANSLATE['30']['59']['4'] = 'ئه‌و سزایه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو به‌ڕاستی ئه‌وانه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، ئه‌وه‌ش دژایه‌تی ئاینی خوا بکات، با چاك بزانێت خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر به‌ئێش و ئازاره.'; $TRANSLATE['30']['59']['5'] = 'هه‌ر دره‌ختێکی ته‌ڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و له‌سه‌ر بنجی خۆی ما بێت (له خه‌یبه‌ردا)، به‌فه‌رمانی خوا بووه و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ره، تا تاوانباران و له سنوور ده‌رچووه‌کان سه‌رشۆڕ و خه‌جاڵه‌ت بکات.'; $TRANSLATE['30']['59']['6'] = 'ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه، خوا له جووله‌که‌ی سه‌ندووه و به‌خشیوویه‌تی به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نه‌کردبوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی، نه به‌سواری ئه‌سپ بۆی چووبوون نه به سواری وشتر، به‌ڵکو ئه‌وه خوایه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر هه‌ر ده‌سته و تاقمێکدا که بیه‌وێت، خوایش ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['59']['7'] = 'ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی، خوا به‌خشی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له خه‌ڵکی دێهات و شاره‌کانی جوو، ئه‌وه خوا بڕیاری له‌سه‌رداوه که بۆ پێغه‌مبه‌ر و خزمانیه‌تی، بۆ هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانیشه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سامانه ته‌نها له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی ئێوه‌دا نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له خوا بترسن؛ چونکه به‌ڕاستی خوا به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت.'; $TRANSLATE['30']['59']['8'] = 'هه‌روه‌ها له‌و ده‌ستکه‌وتانه، به‌شی کۆچبه‌رانی هه‌ژار ده‌بێت بدرێت، ئه‌وانه‌ی له شوێنه‌وارو سامانیان دوور خراونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراون، ئه‌وانه به‌ته‌مای به‌خششی خوا‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ون و به‌بێ هیچ ته‌ماعێک پشتیوانی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌ده‌ن، هه‌ر ئا ئه‌وانه ڕاستگۆ‌و ڕاستانن.'; $TRANSLATE['30']['59']['9'] = 'ئه‌وانه‌ی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچبه‌ران و دڵ و ده‌روونی خۆیان ڕازانده‌وه به‌ئیمان، ئه‌وانه‌شیان خۆش ده‌وێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان و له دڵ و ده‌رونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودی و به‌خیلیه‌ك نابێته‌وه (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆچبه‌ران دراوه و به‌شی ئه‌وان نه‌دراوه)، حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ن، فه‌زڵی ئه‌وان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ڕه‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.'; $TRANSLATE['30']['59']['10'] = 'ئه‌وانه‌ش که به شوین کۆچبه‌ران و پشتیواناندا هاتن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعا و نزایانه و به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه و له برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر و له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ک مه‌خه‌ره دڵمانه‌وه له ئاستی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ به‌ڕاستی به‌سۆزو به‌خشنده و میهره‌بانیت.'; $TRANSLATE['30']['59']['11'] = 'ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی که دووڕوو بوون و به‌برا بێباوه‌ڕه‌کانیان له خاوه‌ن کتێب ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ربکرێن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رده‌چین، هه‌رگیز دژی ئێوه به‌قسه‌ی که‌س ناکه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌ین، به‌مه‌رجێک؛ خوا خۆی شایه‌ته که ئه‌وانه بێگومان درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['59']['12'] = 'سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن و ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژبکرێت، پشتیوانی‌یان لێناکه‌ن و ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێکردن، دوای تاوێک پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاشان سه‌رکه‌وتوو نابن.'; $TRANSLATE['30']['59']['13'] = 'به‌ڕاستی ئێوه‌ی ئیماندار ترستان زیاتره له دڵ و ده‌روونیاندا تا خوای گه‌وره، چونکه بێگومان ئه‌وانه که‌سانێکی ناحاڵی و تێ نه‌گه‌یشتوون (هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدان).'; $TRANSLATE['30']['59']['14'] = 'هۆزی جووله‌که هه‌رگیز به‌یه‌ک پارچه‌یی نا‌وێرن دژی ئێوه بجه‌نگن، مه‌گه‌رله شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌ختدا، یان له پشتی دیواری به‌رزو قایمه‌وه، چونکه ئه‌و جووانه نێوانیان زۆر ناخۆشه و چاره‌ی یه‌کتریان ناوێت، هه‌رچه‌نده وا ده‌زانیت یه‌کپارچه‌ن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا دڵه‌کانیان دوورن له یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وانه ژیر و هۆشمه‌ند نین.'; $TRANSLATE['30']['59']['15'] = 'نموونه‌یان وه‌ك نموونه‌ی بێباواڕانی ئه‌م نزیکانه وایه (که له جه‌نگی به‌دردا) به‌ئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن، له قیامه‌تیشدا سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['59']['16'] = '(نێوانی دووڕووه‌کان له گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌دات له ڕێی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌وه؛ پێی ده‌ڵێت: وه‌ره کافربه (به جوانکردنی هه‌موو جۆره تاوانێک که خوا پێی ناخۆشه)، جا کاتێك که کافر بوو (واته ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجام دا که شه‌یتان پێی ڕازیه) پێی ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانیان ده‌ترسم!!.'; $TRANSLATE['30']['59']['17'] = 'سه‌رئه‌نجامی هه‌ردووکیان (شه‌یتان و ئاده‌میزادی کافر) ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه، به‌نه‌مریی ده‌مێننه‌و، ئه‌وه‌ش پاداشتی سته‌مکارانه.'; $TRANSLATE['30']['59']['18'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، خواناس و پارێزکاربن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، با هه‌موو که‌سێك سه‌رنج بدات و بزانێت چی بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['59']['19'] = 'نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن، خوایش ئه‌وانی له بیر خۆیان برده‌وه، ئه‌وانه له سنوور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن.'; $TRANSLATE['30']['59']['20'] = '(بێگومان) نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ وه‌ك به‌هه‌شتیه‌کان نین، چونکه هه‌ر به‌هه‌شتیه‌کان سه‌رفرازو کامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن.'; $TRANSLATE['30']['59']['21'] = 'ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوێك، ده‌تبینی ملکه‌چ ده‌بوو، ورد‌و و خاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له ترسی فه‌رمانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نموونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی بۆ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ژیرییان بخه‌نه کار و شوین قورئانی پیرۆز بکه‌ون.'; $TRANSLATE['30']['59']['22'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانایه به هه‌موو نهێنی و ئاشکراکان، ئه‌و خوایه به‌خشنده و میهره‌بان و دلۆڤانه کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.'; $TRANSLATE['30']['59']['23'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بوونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتی خواز و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێسنووره، گه‌وره‌یه و خۆی به‌گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه‌یه له‌وه‌ی تینه‌گه‌یشتوان شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['59']['24'] = 'هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکراوه، (له نه‌بوون هه‌رچی بۆی به‌دی ده‌هێنێت)، نه‌خشه و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['60']['1'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان مه‌که‌نه دۆستی گیانی به‌گیانی، له‌کاتێکدا خۆشه‌ویستی و سۆزی خۆتانیان بۆ ده‌رده‌برن، به‌ڕاستی ئه‌وان بێ باوه‌ڕیش بوون به‌وه‌ی له لایه‌ن خواوه بۆتان هاتووه، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌ش ده‌رده‌که‌ن له مه‌ککه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌خوای په‌روه‌ردگارتان، (ئه‌مه‌م به‌گوێ بکه‌ن) ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌رچوون بۆ تێکۆشان له پێناوی من و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی مندا، به‌نهێنی خۆشه‌ویستی خۆتانیان پێده‌گه‌یه‌نن، له‌کاتێکدا من ئاگادارم به‌وه‌ی شاردوتانه‌ته‌و و به‌وه‌ش که ئاشکراتان کردووه، جا هه‌ر که‌س له ئێوه کاری وا‌بکات ئه‌وه به‌ڕاستی ڕێبازی ڕاستی ون کردووه.'; $TRANSLATE['30']['60']['2'] = 'هه‌ر کاتێك خوانه‌ناسان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت و ئێوه‌یان ده‌ست بکه‌وێت، ئه‌وه ده‌بنه دوژمنتان و ده‌ست و زمانیان به‌خراپه درێژ ده‌که‌ن بۆتان (به‌هه‌رچی بۆیان بکرێت) ئه‌وانه پێیان خۆش بووه و ئاواتیان خواستووه که ئێوه له ئایینه‌که‌تان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['60']['3'] = 'خزمان و ڕۆڵه‌کانتان هه‌رگیز فریاتان ناکه‌ون، چونکه له ڕۆژی قیامه‌تدا له یه‌کتان جیاده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['60']['4'] = 'ئه‌ی ئیمانداران، به‌ڕاستی له ئیبراهیم و ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون نموونه‌یه‌کی چاکتان خراوه‌ته به‌رچاو، کاتێك که به قه‌ومه‌که‌ی خۆیانیان وت: دوای ساڵه‌ها بانگه‌واز، ئێمه به‌رین له ئێوه و له‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یپه‌رستن، ئێمه باوه‌ڕمان به‌و دین و ئاینه‌ی ئێوه نیه، ئیتر دوژمنایه‌تی و ڕقه‌به‌رایه‌تی له‌نێوانماندا به‌رپا بووه تا ئه‌و کاته‌ی که باوه‌ڕ به خوای تاك و ته‌نها ده‌هێنن، جگه له‌و به‌ڵێنه‌ی ئیبراهیم دای به باوکی و وتی: بێگومان داوای لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌که‌م، ده‌سه‌ڵاتی خوایشم نیه ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێكت به‌سه‌ر بهێنێت، ئینجا وتی: په‌روه‌ردگارا، هه‌ر پشتمان به تۆ به‌ستووه و هه‌ر بۆ لای تۆش گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ لای تۆیه.'; $TRANSLATE['30']['60']['5'] = 'په‌روه‌ردگارا مه‌مانکه به‌مایه‌ی گومڕایی بۆ ئه‌وانی بێ باوه‌ڕ بوون، لێشما خۆش ببه په‌روه‌ردگارمان، به‌ڕاستی هه‌ر تۆ خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایت.'; $TRANSLATE['30']['60']['6'] = 'سوێند به خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و ژیانی ئیبراهیم و ئه‌واندا نموونه و پێشه‌نگێگی چاک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاویان لێ بکه‌ن، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ئاوات و ئومێدی ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌و له ڕۆژی دوایی ده‌ترسێت و حسابی بۆ ده‌کات، جا ئه‌وه‌ش که پشت هه‌ڵده‌کات و شوێن ڕێبازی ئه‌وان ناکه‌وێت ئه‌وه بابزانێت خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات چونکه خوا هه‌ر خۆی بێنیازه و شایسته‌ی هه‌موو جۆره سوپاسێکه.'; $TRANSLATE['30']['60']['7'] = 'نزیکه خوا خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوه و ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان و هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن، هه‌میشه خوا به ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه چاوپۆشی له ڕابوردوو ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['60']['8'] = 'دڵنیاش بن که خوا قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاك ڕه‌فتاری و دادپه‌روه‌ری بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا جه‌نگیان دژ نه‌کردون و دژایه‌تی ئاینیان نه‌کردون و له شوێنه‌وارتان ده‌ریان نه‌کردون، چونکه به‌ڕاستی خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['60']['9'] = 'به‌ڕاستی خوا ته‌نها قه‌ده‌غه‌ی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که پشتیوانیی بکه‌ن له‌وانه‌ی که جه‌نگیان به‌رپا کرد دژی ئاین و ده‌ریان کردن له شوێنه‌واری خۆتان و پشتیوانی ئه‌وانیان کرد ڕۆڵیان هه‌بوو له ده‌رکردنتاندا، ئه‌وه‌ش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.'; $TRANSLATE['30']['60']['10'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک ئافره‌ته ئیمانداره‌کان کۆچ ده‌که‌ن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکه‌نه‌وه‌و به‌وردیی پرسیاریان لێ بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌کۆچ و هۆی هاتنه‌که‌یان، خوا ئاگاداره به ئیمانه‌که‌یان، جا ئه‌گه‌ر زانیتان باوه‌ڕدارن، ئه‌وه مه‌یانگێڕنه‌وه بۆ لای مێرده بێ باوه‌ڕه‌کانیان، نه ئه‌م ئافره‌ته حه‌ڵاڵی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ن، نه‌ئه‌و بێ باوهڕانهش حه‌ڵاڵن بۆ ئه‌م ئافره‌ته ئیماندارانه، ئه‌و ماره‌ییه‌ی مێرده کافره‌کانیان خه‌رجیان کردووه بۆیان بگێڕنه‌وه، ئیتر هیچ ڕه‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌رتان نیه ئه‌و ئافرته ماره بکه‌ن کاتێك ماره‌ییان بده‌نێ، ئافره‌تانی کافرمه‌هێڵنه‌وه لای خۆتان، واته ماره‌یان مه‌که‌ن، ئێوه‌ش ئه‌ی ئیمانداران ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکتان کردووه له ئافره‌تێکی کافردا داوای بکه‌نه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر مه‌سره‌فێکیان کردووه له ئافره‌تێکی ئیمانداردا با داوای بکه‌نه‌وه، ئائه‌وه حوکم و فه‌رمانی خوایه، که خۆی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانتاندا، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['60']['11'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێك یان هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو کافران، له‌وه‌ودوا جه‌نگ له نێوان ئێوه و کافراندا به‌رپابوو و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ریاندا، ئێوه له ده‌ستکه‌وتی ئه‌و جه‌نگه زه‌ره‌ری ئه‌و ئیماندارانه ببژێرن که خێزانه‌کانیان ڕۆشتوون، له‌و خوایه بترسن که ئێوه هه‌میشه بڕوادارن پێی.'; $TRANSLATE['30']['60']['12'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێک ئافره‌تانی ئیماندار هاتن بۆ لات و په‌یمانیان پێدایت که: هیچ جۆره هاوه‌ڵێك بۆ خوا بڕیار نه‌ده‌ن، دزی نه‌که‌ن، زینا نه‌که‌ن، ڕۆڵه‌کانی خۆیان نه‌کوژن، هیچ جۆره بوختانێک نه‌که‌ن له‌نێوان ده‌ست و پێی خۆیاندا (واته دووره په‌رێزبن له هه‌موو جۆره خیانه‌تێک) و فه‌رمانبه‌ردارت بن له هه‌موو چاکه‌یه‌کداو یاخی نه‌بن لێت، جا ئه‌وه تۆ په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ببه‌ستن و له خوا داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['60']['13'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه پشت مه‌به‌ستن به‌که‌سانێك خوا خه‌شمی لێ‌گرتوون و دۆستایه‌تیان مه‌که‌ن، بێگومان ئه‌وانه نا‌ئومێد و بێ هیوا بوون له پاداشتی قیامه‌ت، هه‌روه‌کو کافران، نا‌ئومێد بوون له گه‌ڕانه‌ی نیشته‌جێکانی گۆڕستان.'; $TRANSLATE['30']['61']['1'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['61']['2'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێک ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟'; $TRANSLATE['30']['61']['3'] = 'خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['61']['4'] = 'به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆس ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له‌پێناو ڕێبازی خوادا به‌یه‌ك ڕیزو یه‌ك پارچه و یه‌ك دڵ، چونکه هه‌روه‌ك کۆشکێکی به‌رزی قایمی داڕێژراون به قوڕقوشم.'; $TRANSLATE['30']['61']['5'] = 'بیریان نخه‌ره‌وه، کاتێك که مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم ده‌ده‌ن، له کاتێکدا بێگومان ده‌زانن که من پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی خوام بۆتان، جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته برد‌و مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.'; $TRANSLATE['30']['61']['6'] = 'بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێك عیسای کوری مه‌ریه‌م به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیلی وت: منیش به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ سه‌ر ئێوه، ڕاستی ته‌وراتیش ده‌سه‌لمێنم که‌له پێش مندا هاتووه، هه‌روه‌ها مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت و ناوی - ئه‌حمه‌د - ه، که‌چی کاتێك به به‌ڵگه و نیشانه‌ی تێر و ته‌واوو موعجیزه‌ی ئاشکراوه پێی ڕاگه‌یاندن، وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه.'; $TRANSLATE['30']['61']['7'] = 'جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که درۆی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه، له‌کاتێکدا ئه‌و بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئیسلام و موسڵمان بوون، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار ناکات.'; $TRANSLATE['30']['61']['8'] = 'ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به‌قه‌ڵه‌ی ده‌م، نووری خوا بکوژێننه‌وه!! (خه‌یاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، ته‌واو ده‌کات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رجه‌نده کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.'; $TRANSLATE['30']['61']['9'] = 'هه‌ر ئه‌و خوایه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئاینی حه‌ق و ڕاستیدا، تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو ئاین و به‌رنامه‌کاندا، هه‌رجه‌نده موشریك و هاوه‌ڵگه‌ڕان پێیان ناخۆش بێت.'; $TRANSLATE['30']['61']['10'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌ستنیشانی بازرگانیه‌کتان بۆ بکه‌م، که له سزایه‌کی به ئێش ڕزگارتان بکات؟!'; $TRANSLATE['30']['61']['11'] = 'سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له‌ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان، وه به‌خشینی خۆتان (واته: ماندووکردنی جه‌سته و بیروهۆشتان، تا به‌خت کردنیان له‌پێناوی خوادا) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکتر و به‌فڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['61']['12'] = 'ئه‌وسا خوا له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه له چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت و جاریه، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دندا، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و بێ‌سنوور.'; $TRANSLATE['30']['61']['13'] = 'جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن).'; $TRANSLATE['30']['61']['14'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه ببنه پشتیوانی به‌رنامه و دینی خوا ببینه لایه‌نگری په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌کو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به حه‌واریه‌کانی هاوه‌ڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوه‌رمه بۆ ڕێبازی خوا، حه‌واری و هاوه‌ڵه‌کانی وتیان: ئێمه ئاماده‌ین ببینه پشتیوان و لایه‌نگیری خوا، ئه‌وسا ئیتر خه‌ڵکی بوون به دوو ده‌سته‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕی هێناو شوین به‌رنامه‌ی خوا که‌وت، ده‌سته‌یه‌کیش ڕێبازی کوفری گرته‌به‌ر، جا ئێمه‌ش پشتیوانیمان له ئیمانداران کرد‌و به‌و هۆیه‌وه سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا پێبه‌خسین و زاڵ بوون.'; $TRANSLATE['30']['62']['1'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن.. ئه‌و خوایه‌ی که پاشایه و شاهی شاهانه، پاك و بێگه‌ردو پوخته، باڵاده‌ست و دانه‌یه..'; $TRANSLATE['30']['62']['2'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته‌یه له‌ناو خه‌ڵکێکی نه‌خوێنده‌واردا پێغه‌مبه‌رێکی له خۆیان ڕه‌وانه کرد، ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌ی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه و دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ئاشکرا و نادیاریان پوخته ده‌کات، فێری قورئان و دانایی و شه‌ریعه‌تیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر له‌گوامڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردبوو.'; $TRANSLATE['30']['62']['3'] = 'له‌ئاینده‌دا خه‌ڵکی تریش دێن (موسڵمان ده‌بن له گه‌ل و میلله‌تان) په‌یوه‌ست ده‌بن به‌مانه‌وه، بێگومان ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کار دروسته.'; $TRANSLATE['30']['62']['4'] = 'ئه‌وه ڕێز‌و به‌هره‌یه‌کی خواییه ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سه‌ی که خوا خۆی ئاره‌زووی بکات و شایسته بێت، خوایش خاوه‌نی به‌خشش و به‌هره‌ی گه‌وره و بێسنووره.'; $TRANSLATE['30']['62']['5'] = 'وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی که ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن، پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت و په‌یڕه‌ویان نه‌کرد، وه‌ك: گو‌ێدرێژێك وایه که باره کتێبێکی هه‌ڵگرتبێت، ئای که چه‌نده ناشیرینه وێنه‌و نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی خوایان به‌درۆ زانیووه و بڕوایان پێی نه‌بوو، بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی سته‌مکاران ناکات.'; $TRANSLATE['30']['62']['6'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر دینی جووله‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان وایه، که به‌ڕاستی ئێوه دۆست و لایه‌نگری خوان، جگه له خه‌ڵکی تر، که‌واته داوای مردن بکه‌ن و ئاواتی مه‌رگ بخوازن، (تا له ژیانی پڕ مه‌ینه‌تی دنیا ڕزگارتان ببێت و به به‌هه‌شت و دیداری په‌روه‌ردگار شاد ببن)!'; $TRANSLATE['30']['62']['7'] = 'که‌چی ئه‌وانه هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئاواتی وا ناخوازن و مردن داوا ناکه‌ن، چونکه خۆیان ده‌زانن چیان ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، خوایش زانایه به کار‌و کرده‌وه‌ی سته‌مکاران.'; $TRANSLATE['30']['62']['8'] = 'پێیان بڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم): به‌ڕاستی ئه‌و مردنه‌ی که ڕاده‌که‌ن له ده‌ستی هه‌ر یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت، له‌وه‌ودوایش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه بۆ لای که‌سێك که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات به‌وه‌ی که ده‌تانکرد.'; $TRANSLATE['30']['62']['9'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن، چونکه ئه‌و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['62']['10'] = 'جا کاتێك نوێژ ته‌واو بوو، ئه‌وه بڵاو ببنه‌وه به‌زه‌ویدا و به‌ته‌مای به‌خششی خوا هه‌وڵ و کۆشش بدن، یادی خوا زۆر بکه‌ن له هه‌موو چالاکیه‌کانی ژیاندا با ناوی ئه‌و زاته له‌سه‌ر زار‌و له‌ناو دڵتان‌دا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی هه‌میشه‌یی به‌ده‌ست بهێنن.'; $TRANSLATE['30']['62']['11'] = '(پاشان خوا گله‌یی له‌زۆربه‌ی ئیمانداران ده‌کات، ئه‌وانه‌ی که قافڵه‌ی بازرگانیان بینی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) یان چۆڵ کرد:) کاتێك بازرگانیه‌ك، یان یاری و گه‌مه‌یه‌ك ببینن، ئه‌وه ده‌جن به‌ده‌میوه تۆیش به‌جێ دێڵن له‌کاتێکدا تۆ وه‌ستاوی به‌پێوه وتار ده‌خوێنیته‌وه، پێیان بڵێ: ئه‌و پاداشت و به‌شه‌ی که‌لای خوایه بۆ ئیمانداران، چاکتره له‌و یاری و گه‌مه و بازرگانیه، خوایش چاکترین ڕۆزی به‌خشه به سه‌رجه‌م خه‌ڵکی.'; $TRANSLATE['30']['63']['1'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کاتێك ناپاك و دووڕووه‌کان دێن بۆ لات و ده‌ڵێن: ئێمه شایه‌تی ده‌ده‌ین که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت!! له‌حاڵێکدا که خوا خۆی چاك ده‌زانێت که تۆ پێغه‌مبه‌ر و فرستاده‌ی ئه‌ویت، له هه‌مان کاتدا، خوا شایه‌تی ده‌دا که ئه‌و ناپاك و دووڕووانه درۆزنن.'; $TRANSLATE['30']['63']['2'] = 'ئه‌وانه سوێندی درۆیان کردووه به قه‌ڵغانی خۆیان و به‌و هۆیه‌وه به‌ربه‌ستی خه‌ڵکیان کردووه له ڕێبازی خوا، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد، کارێکی زۆر ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێ بوو.'; $TRANSLATE['30']['63']['3'] = 'ئه‌و حاڵه‌ته‌شیان بۆیه تێدا دروست بووه چونکه سه‌ره‌تا باوه‌ڕیان هێنا؛ له‌وه‌ودوا حه‌قیان پۆشی و کافر بوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌وه مۆر نرا به‌سه‌ر دڵیان‌دا (بۆیه تێگه‌یشتن و بیروبۆچوونیان شێواوه و) له ڕاستیه‌کان تێ ناگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['63']['4'] = 'کاتێك ده‌یانبینیت سیما و له‌ش و لاریان سه‌رسامت ده‌کات، کاتێکیش دێنه قسه (ئه‌وه‌نده ده‌م بازو قسه‌زانن) ئه‌وه گوێ ده‌گرێت بۆ قسه‌یان، ده‌ڵێی داری وشکی به‌دیواردا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌نده له ترس و بیمدا ده‌ژین، هه‌ر هاوارو و بانگێك بکرێت، هه‌ر باسێك بێته پێشه‌وه، وه‌ده‌زانن دژی ئه‌وانه، ئا ئه‌وانه هه‌ر دوژمنن، که‌وابوو خۆتیان لێ بپارێزه، وریایان به، خوا بیانکوژێت و له‌ناویان به‌رێت، ئاخر بۆچی واده‌که‌ن، به‌ره‌و کوێ لادران (بۆچی باوه‌ڕی دامه‌زراو ناهێنن و له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['63']['5'] = 'کاتێك پێیان بوترێت وه‌رن پێغه‌مبه‌ری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ ده‌کات، سه‌ر باده‌ده‌ن و لووت به‌رزی ده‌که‌ن، ده‌یانبینیت ڕوو وه‌رده‌گێڕن و به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان لا گه‌وره ده‌بێت و خۆ به‌زلزانن.'; $TRANSLATE['30']['63']['6'] = 'چونیه‌که بۆیان داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بکه‌یت یان نه‌یکه‌یت، هه‌رگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ڕێنموویی قه‌ومی تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو نادات.'; $TRANSLATE['30']['63']['7'] = 'ئه‌وانه که‌سانێکن ده‌ڵێن به خه‌ڵکی: ماڵ و سامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ی که له ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوادان، تا بڵاوه‌ی لێ بکه‌ن!! (مه‌به‌ستیان هه‌ژارانی کۆچبه‌رانه، ئه‌ی نازانن) هه‌رچی گه‌نجیه‌نه‌کان هه‌یه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، به‌ڵام دووڕوه‌کان ئه‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و له نهێنیه‌کان سه‌رده‌رناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['63']['8'] = 'ئه‌و دووڕووانه ده‌ڵێن: سوێند به خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه (دیاره که به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری غه‌زایان کردووه، به ناچاری، یان بۆ ته‌ماع و ئاشووب نانه‌وه) ده‌بێت ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ڕێز و پیاوماقووڵه، ئه‌وه ده‌ر بکات له شار که بێ ڕێز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته، ئه دووڕووانه نازانن که: عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵات و پایه‌داری هه‌ر شایسته‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیماندارانه.'; $TRANSLATE['30']['63']['9'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، هه‌وڵ بده‌ن نه ماڵ و سامانتان، نه ڕۆڵه‌کانتان، نه‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و که‌مته‌رخه‌می و بێ ئاگاتان بکه‌ن، جا هه‌رکه‌س له یادی خوا که‌م ته‌رخه‌می بکات، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['63']['10'] = 'له‌و ماڵ و سامان و زانستی و هێزو ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێمان به‌خشیوون، ئێوه‌ش لێی ببه‌خشن و ده‌ستی به‌سه‌ردا مه‌گرن و قۆرخی مه‌که‌ن؛ پێش ئه‌وه‌ی که مردن یه‌خه به‌یه‌کێکتان بگرێت و بڵێت: په‌روه‌ردگارا، خۆزگه ماوه‌یه‌کی که‌می تر مۆڵه‌تت بدامایه تا خێر‌و چاکه‌م بکردایه و ماڵ و سامانم ببه‌خشیایه و بچوومایه‌ته ڕیزی چاکانه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['63']['11'] = 'جا ئه‌و داخوازیه به‌جێ نیه، چونکه ڕۆژی هه‌رکه‌سێك ته‌واو بوو، کاتی مه‌رگی هه‌ر که‌سێك هات، هه‌رگیز خوا دوای ناخات و مۆڵه‌تی بۆ تازه ناکاته‌وه، خوایش زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['64']['1'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه یادی خوا به‌پاکی و بێگه‌ردی ده‌که‌ن، ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌ویش سوپاس، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتداره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.'; $TRANSLATE['30']['64']['2'] = 'ئه‌وزاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدا، خوایش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['64']['3'] = 'ئه‌و خوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه، وێنه‌ی ڕووخساری ئێوه‌شی کێشاوه به‌جوانترین شێوه، گه‌رانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['64']['4'] = 'هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه و ده‌گوزه‌رێت، خوا ئاگا‌و زانایه پێی، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌که‌ن و چی ئاشکرا ده‌که‌ن، هه‌میشه ئه‌و خوایه زانایه به هه‌رچی له پێچ و په‌نای سینه‌کاندا حه‌شاردراوه.'; $TRANSLATE['30']['64']['5'] = 'ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌تان پێ نه‌گه‌یشتووه که پێشتر بێ بڕوا بوون، چۆن سزا‌و ئازاری کار‌و کرده‌وه‌کانیان چه‌شت له دنیادا، له قیامه‌تیشدا سزای به‌ئێش و ئازار بۆتان ئاماده‌یه (چونکه تاوانی بێ باوه‌ڕی زۆر گه‌وره‌یه و سه‌رچاوه‌یه بۆ هه‌موو گوناهـ و تاوانێک).'; $TRANSLATE['30']['64']['6'] = 'ئه‌وه‌ش بۆیه پێشهات چونکه پێغه‌مبه‌ران به‌جۆره‌ها به‌ڵگه‌و موعجیزه، په‌یامی خوایان پێڕاگه‌یاندن که‌چی وتیان: ئه‌مانه به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه، چۆن ده‌بنه پێغه‌مبه‌رو چاوساغمان؟ به‌و بیانووه ڕێبازی بێ باوه‌ڕیان هه‌ڵبژاردو پشتیان هه‌ڵکرد، خوایش پێویستی به‌ئیمانی ئه‌وان نیه چونکه خوا خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بێنیازه و شایسته‌ی سوپاسه.'; $TRANSLATE['30']['64']['7'] = 'ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به بۆچوونی خۆیان وتیان: هه‌رگیز زیندوو ناکرێنه‌وه، پێیان بڵێ: وا نیه، سوێند به په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی هه‌ر زیندوو ده‌کرێنه‌وه، پاشان ئاگادار ده‌کرێن له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ خوا زۆر ئاسان و ساده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['64']['8'] = 'که‌واته تا زووه باوه‌ڕ بهێنن به‌خواو به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و به‌و نوور و ڕۆشناییه‌ی که ناردوومانه‌ته خواره‌وه (که قورئانه)، دڵنیاش بن که خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['64']['9'] = 'ڕۆژێک دێت خوا هه‌مووانتان کۆده‌کاته‌وه، بۆ ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌که، ئه‌وه ڕۆژی زیان باریه، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ر بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه خوا چاوپۆشی ده‌کات له گوناهو هه‌ڵه‌کانی و ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تا هه‌تایی، ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی گه‌وره‌و بێ‌سنوور.'; $TRANSLATE['30']['64']['10'] = 'ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگرن و ژیانی نه‌بڕاوه تیایدا ده‌بنه سه‌ر، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باره.'; $TRANSLATE['30']['64']['11'] = 'به‌فه‌رمانی خوا نه‌بێت هیچ خۆشی و ناخۆشیه‌ك پێش نه‌هاتووه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی ده‌کات بۆ لای خۆی، (هه‌ر بارودۆخێکی به‌سه‌ردا بێت، له خۆشی و ناخۆشی به‌تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌زانێت) خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه به‌هه‌موو شتێک زانایه.'; $TRANSLATE['30']['64']['12'] = 'فه‌رمانبه‌رداریی خوا بکه‌ن و فه‌رمانبه‌رداریی پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) بکه‌ن، جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵ نه‌بن ئه‌وه خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، ئه‌گینا ته‌نها گه‌یاندنی ڕوون و ئاشکرایی په‌یـامه‌که‌ی، ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ره‌که‌مانه.'; $TRANSLATE['30']['64']['13'] = '-الله- خوایه‌که جگه له خوایه‌کی تر نیه که دروستکار بێت و خاوه‌نی فه‌رمان بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی ئیماندارن هه‌ر پشت به‌و خوایه ببه‌ستن و داوای یارمه‌تی هه‌ر له‌و بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['64']['14'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه.. هه‌ندێك له هاوسه‌رانتان یان هه‌ندێک له ڕۆڵه‌و نه‌وه‌کانتان دوژمنتانن.. جا ئێوه‌ش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هه‌ڵه‌یان بکه‌ن و واز له ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئه‌وه چاك بزانن که خوا لێخۆسبووه و میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['64']['15'] = 'دڵنیابن که ماڵ و سامان و ڕۆڵه و نه‌وه‌کانتان بۆ تاقی کردنه‌وه‌تانن، (ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن)، خوای میهره‌بان پاداشتی گه‌وره‌و و زۆری له لایه بۆ خۆگرو لێبورده‌کان.'; $TRANSLATE['30']['64']['16'] = 'که‌وابوو هه‌تا ده‌توانن به‌ته‌قواو خواناس بن، گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردار بن، خێر‌و چاکه‌ش بکه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی بۆ خۆتان چاکه، جا ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له ڕه‌زیلی و ڕژدی نه‌فسی خۆی، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سه‌رفرازن.'; $TRANSLATE['30']['64']['17'] = 'ئه‌گه‌ر قه‌رز بده‌ن به خوا، به‌شێوه‌کی چاك (مه‌به‌ست به‌خشینی ماڵ و سامانه له پێناوه خوادا) ئه‌وه خوا چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات بۆتان، هه‌روه‌ها لێتان خۆش ده‌بێت خوایش سوپاسگوزاره (له‌سه‌ر به‌خشن که هه‌ر به‌خششی خۆیه‌تی) و خۆڕاگره (مۆڵه‌تی ڕه‌زیله‌کانیش ده‌دات تا کاتی خۆی).'; $TRANSLATE['30']['64']['18'] = 'ئه‌و زاته ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایه، خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['65']['1'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (به ئوممه‌تت ڕابگه‌یه‌نه) کاتێك ژنانتان ته‌ڵاق ده‌ده‌ن له‌تاتی دیاری کراویاندا ته‌ڵاقیان بده‌ن (که بریتیه له‌و کاته‌ی که ئافره‌ت له عاده‌ی مانگانه پاك بۆته‌وه)، حسابی ئه‌وکاته‌ش به وردی ڕابگرن، له په‌روه‌ردگاریشتان بترسن و ماوه‌که‌یان بۆ درێژ مه‌که‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر له‌و کاته دیاریکراوانه‌دا یه‌کجار ته‌ڵاقتان دان، ئه‌وه با ئه‌و ئافره‌ته له ماڵه‌که‌ی خۆیدا بمینێته‌وه و) ده‌ریان مه‌که‌ن له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا، ئافره‌ته‌کانیش با له ماڵ ده‌رنه‌چن، مه‌گه‌ر کارێکی ناشیرین و ناڕه‌وای ئاشکرا ئه‌نجام بده‌ن، (ئه‌وکاته با له ماڵ نه‌مێنن و بچن بۆ ماڵی مه‌حره‌مێکیان)، ئا ئه‌وه‌یه سنووری خوا له باره‌ی ته‌ڵاقه‌وه، ئه‌وه‌ی له سنووری خوا بترازێت ئه‌وه سته‌م له خۆی ده‌کات، ئه‌ی ئیماندار: تۆ نازانیت له‌وانه‌یه دوای ئه‌و (تێکچوون و ساردییه) خوای گه‌وره بارودۆخێك پێش بهێنێت (که ئاشت ببنه‌وه و ڕێك بکه‌ونه‌وه و بۆیه نابێت له ماڵ ده‌رچن).'; $TRANSLATE['30']['65']['2'] = 'کاتێك گه‌یشتنه ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیان (دوای یه‌ك، یان ئه‌و دوو ته‌ڵاقه که خواردویانه)، ئینجا یان بیانهێڵنه‌وه لای خۆتان هاوڕێ له‌گاڵ ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنه‌وه (له سێهه‌م جاردا که ته‌ڵاقتان خوارد) به‌شێوه‌یه‌کی جوان که مافیان پارێزراو بێت، له کاتی جیابوونه‌وه‌ی یه‌کجاریدا با دوو شایه‌تی دادپهروهرو خواناس له خۆتان له نێواندا هه‌بێت و ئاماده‌ی شایه‌تی ببن و بیپارێزن بۆ خوا‌و له‌به‌ر خوا، به‌وه‌ی که‌باسکرا ئامۆژگاری ده‌کرێت ئه‌و که‌سه‌ی باوه‌ڕ به خوا‌و ڕۆژی دوایی ده‌هێنیت، جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['65']['3'] = 'له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت).'; $TRANSLATE['30']['65']['4'] = 'ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که نا‌ئومێد بوون له عاده‌تی مانگانه له هاوسه‌ره‌کانتان، ئه‌گه‌ر که‌وتنه گوناهه‌وه که ئاخۆ عاده‌تی مانگانه‌یان مابێت یان نا، ئه‌وه سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که به‌هۆی که‌م ته‌مه‌نیوه هێشتا نه‌که‌وتونه‌ته عاده‌وه، ئه‌وانیش سێ مانگ چاوه‌ڕێ بکه‌ن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که سکیان هه‌یه ماوه‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌یه تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، جا ئه‌وه‌ی که له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا کاری بۆ ئاسان ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['65']['5'] = 'ئا ئه‌وه فه‌رمان و سنووری خوایه که ناردوویه‌تییه خواره‌وه بۆتان، ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهه‌کانی ده‌سڕێته‌وه و چاوپۆشی لێ ده‌کات و پاداشته‌که‌ی بۆ گه‌وره‌و بێ سنوور ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['65']['6'] = 'ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که ته‌ڵاقێک یان دووانیان ماوه، به‌گوێره‌ی تواناتان جێگه و ڕێگه‌یان بۆ دابین بکه‌ن له‌لای خۆتان، نه‌که‌ن ئازاریان بده‌ن و ته‌نگه‌تاویان بکه‌ن و زۆریان بۆ بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر سکیان هه‌بوو، (ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌ش درابوون) هه‌ر به‌خێوان بکه‌ن و مه‌سره‌فیان بکێشن هه‌تا سکه‌که‌یان داده‌نێن، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌که‌یان به‌شیر گۆشکردو به‌خێویان کرد ئه‌وه حه‌قی خۆیان بده‌نێ، ده‌کرێت به‌شێوه‌یه‌کی جوان و چاك ڕاوێژ له‌ناویه‌کدا بکه‌ن بۆ به‌خێو کردنی منداڵه‌که، خۆ ئه‌گه‌ر پێك نه‌هاتن و ناکۆك بوون، ئه‌وه ده‌کرێت ئافره‌تێکی تر منداڵه‌که‌ی بۆ به‌خێو بکات و شیری پێ بدات.'; $TRANSLATE['30']['65']['7'] = 'جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده با به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌که‌ی به‌خشنده‌بێت، ئه‌وه‌یش که که‌م ده‌سته‌و هه‌ژاره، با له‌وه ببه‌خشێت که خوا پێی به‌خشیووه، چونکه خوا به گوێره‌ی دارایی هه‌ر که‌سێک داوی به‌خشین ده‌کات، دڵنیاس بن که خوا دوای ته‌نگانه هه‌رزانی ده‌هێنێت، دوای ناخۆشی خۆشی ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['65']['8'] = 'له سه‌ده‌کانی پێشوودا چه‌نداها شار‌و شارۆچکه یاخی بوون له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاریان و فرستاده‌کانی، ئێمه زۆر به‌توندیی حسابمان بۆ کردن و سزایه‌کی توند‌و پڕئێشمان بۆ پێشهێنان.'; $TRANSLATE['30']['65']['9'] = 'ئیتر گیرۆده‌ی به‌ڵای خۆیان بوون و ئه‌و سزایه‌یان چه‌شت که خۆیان ده‌ست پێشکه‌ریان بۆ کردبوو، سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانه‌ش زیانێکی گه‌وره بوو. (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که)...'; $TRANSLATE['30']['65']['10'] = 'له قیامه‌تیشدا خوا سزای به‌ئێش له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ ئاماده‌کردوون، ده‌ی کاواته ئه‌ی ڕۆشنبیره‌کان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه؛ له خوا بترسن پارێزکار بن دڵنیابن خوای گه‌وره قورئانی بۆ ئێوه دابه‌زاندووه...'; $TRANSLATE['30']['65']['11'] = 'هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رێك که ئایه‌ته ڕوونه‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه، تا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه له تاریکیه‌کان ده‌ریان بهێنێت و ڕزگاریان بکات و بیانخاته ناو نوورو ڕوناکیه‌وه، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنێت به خوا‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه ده‌یخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به ژێر دره‌خت و به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و هه‌تاهه‌تایی ده‌بنه سه‌ر، بێگومان خوا ڕزق و ڕۆزی چاك و پاك و فره‌و فراوانی بۆ ئاماده کردوون.'; $TRANSLATE['30']['65']['12'] = 'خوا ئه‌و زاته‌یه که حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه و فه‌رمانی خوا له نێوانیاندا داده‌به‌زێت، هه‌روه‌ها به‌وینه‌ی ئه‌وان فه‌رمانی خوا بۆ زه‌ویش داده‌به‌زێت و جێ به جێ ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که به‌ڕاست خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه، بێگومان خوا به زانستی و زانیاری خۆی گه‌مارۆی هه‌موو شتێکی داوه.'; $TRANSLATE['30']['66']['1'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر تۆ بۆچی شتێک له خۆت حه‌رام ده‌که‌یت که خوا بۆی حه‌ڵاڵ کردویت، ده‌ته‌وێت به‌و کاره هاوسه‌ره‌کانت ڕازی بکه‌یت؟! له‌کاتێکدا هه‌ر خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['66']['2'] = 'به‌ڕاستی خوا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوێده‌کانتانی بۆ بڕیارداون (به‌وه‌ی که‌فاره‌تی بده‌ن)، ئه‌و خوایه گه‌وره‌تانه و پشتیوان و یارمه‌تی ده‌رتانه، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زانا‌و دانایه.'; $TRANSLATE['30']['66']['3'] = 'کاتێك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) قسه‌یه‌کی نهێنی لای هه‌ندێك له خێزانه‌کانی درکان (که ئه‌ویش دایکه حفصه بوو)، جا کاتێک ئه‌ویش باسه‌که‌ی گه‌یانده دایکه عائیشه خوایش پێغه‌مبه‌ری ئاگادارکرد له ڕاز‌و نیازیان و باسی هه‌ندیك له ڕازه‌که‌ی کرد‌و باسی هه‌ندێکی نه‌کرد، (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گله‌یی له دایکه حفصه کرد، ده‌رباره‌ی درکاندنی نهێنیکه) دایکه حفصه پرسی: کێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێگه‌یاندیت؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتی: خوای زانا‌و ئاگا منی ئاگادار کرد، (ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ده‌رباره‌ی ڕووداوێکی تایبه‌تیه له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) که له‌کتێبه‌کانی سیره‌دا باس کراوه).'; $TRANSLATE['30']['66']['4'] = '(بۆیه خوا گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت:) ئه‌گه‌ر هه‌ردووکتان داوای ته‌وبه و په‌شیمانی بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌وه باشه، چونکه دڵه‌کانتان له‌خشته چوو بوو و ترازا بوو، خۆ ئه‌گه‌ر پشتی یه‌کتر بگرن دژ به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وه چاک بزانن که خوا خۆی یاریده‌ده‌رێتی و هه‌روه‌ها جوبره‌ئیل و ئیمانداره چاکه‌کان، فریشته‌کانیش له‌وه‌ودوا پشتیوانن بۆی.'; $TRANSLATE['30']['66']['5'] = 'ئه‌گه‌ر پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ته‌ڵاقتان بدات، ئه‌وه نزیکه خوا هاوسه‌رانی چاکتر له ئێوه‌ی پی ببه‌خشتێت، موسڵمان و باوه‌ڕدار، ملکه‌چی په‌روه‌ردگار، زوو له هه‌ڵه په‌شیمان، خواپه‌رست و دیندار، ڕۆژووه‌وان، یان بیر‌و هۆشیان له‌کاردایه و سه‌رنجی دروست کراوانی خوا ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه هه‌یانه بێوه‌ن و هه‌یانه کچن...'; $TRANSLATE['30']['66']['6'] = 'ئه‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و که‌سوکارتان بپارێزن له ئاگرێك که سووته‌مه‌نیه‌که‌ی خه‌ڵکی و به‌رده، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و دۆزه‌خ و ئاگره، جۆره فریشته‌یه‌کن که زۆر دڵڕه‌ق و توند‌و تیژن، نافه‌رمانی خوا ناکه‌ن له هیچ شتێکدا که فه‌رمانیان پێ بدات و هه‌رچی فه‌رمانێکیان پێ بدرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['66']['7'] = 'ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که بی باوه‌ڕ بوون ئه‌مڕۆ هیچ پاکانه‌یه‌ک مه‌که‌ن، چونکه ئێوه به‌ڕاستی ته‌نها پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌تان ده‌درێته‌وه که ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['66']['8'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه، ئێوه به ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌کی په‌خت و دڵسۆزانه‌وه ڕوو بکه‌نه‌وه خوا، نزیکه په‌روه‌ردگارتان له هه‌ڵه و گوناهه‌کانتان خۆش ببێت و بتانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نداها و ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ڕۆژێك دێت که خوا پێغه‌مبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له خزمه‌تیدا خه‌جاڵه‌ت و شه‌رمه‌زار ناکات، نوورو ڕوناکیان ده‌دره‌وشێته‌وه‌و دێت و ده‌چێت له به‌رده‌م و لای ڕاستیانه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌م نوورو ڕوناکیه‌مان بۆ زیاد بکه‌و لێمان خۆش ببه، چونکه به‌ڕاستی تۆ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['66']['9'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) کۆشش بکه و بجه‌نگه دژی کافر و دووڕوه‌کان و توند‌و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه شوێنیان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رنجامێکی خواپه.'; $TRANSLATE['30']['66']['10'] = 'خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به ژنی نوح و لوط بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، که ئه‌و دوو ئافره‌ته هاوسه‌ری دوو به‌نده‌ی چاك و پاکی ئێمه بوون، که‌چی خیانه‌تیان لێ کردن (باوه‌ڕیان پێیان نه‌بوو، غه‌یبه‌تیان ده‌کردن، گاڵته‌یان پێده‌کردن...)، ئیتر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه فریای هاوسه‌ره‌کانیان نه‌که‌وتن، له قیامه‌تدا به‌و ژنانه ده‌وترێت: بچنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌چنه ناوی.'; $TRANSLATE['30']['66']['11'] = 'هه‌روه‌ها خوا نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به هاوسه‌ره‌که‌ی فیرعه‌ون بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه، کاتێك وتی: په‌روه‌ردگارا له‌لای خۆت له به‌هه‌شتدا ماڵێکم بۆ دروست بکه (تا به‌رده‌وام به‌دیدارت شاد ببم) و له ده‌ست فیرعه‌ون و کاروکرده‌وه‌ی ڕزگارم بکه و له‌ده‌ست ئه‌م قه‌ومه سته‌مکاره‌ش ده‌ربازم بکه.'; $TRANSLATE['30']['66']['12'] = 'هه‌روه‌ها نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به مه‌ریه‌می کچی عیمرانیش که داوێنی خۆی به‌پاکی ڕاگرت، ئێمه‌ش له‌و ڕۆحه‌ی که به‌ده‌ستمانه، فوومان پێداکرد، ئه‌ویش باوه‌ڕی ته‌واوی هه‌بوو به گوفتارو فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری و هه‌میشه و به‌رده‌وام ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو خواناس و نزاکار بوو.'; $TRANSLATE['30']['67']['1'] = 'گه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو بوونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و زاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['67']['2'] = 'هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['67']['3'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کردووه، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ ناڕێکی و ناته‌واویه‌ك به‌دی ناکه‌یت، ئه‌ی ئینسان: هه‌رچاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ درز‌و که‌م و کووڕیه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟!'; $TRANSLATE['30']['67']['4'] = 'پاشان هه‌ر سه‌رنج بده‌و چاو بگێره‌و ورد به‌ره‌وه جار له دوای جار‌و کۆڵ مه‌ده، سه‌رسام و ملکه‌چ ده‌بیت، چاوت به نائومێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌کاتێکدا که چاوت ماندووه‌و په‌کی که‌وتووه.'; $TRANSLATE['30']['67']['5'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوون.'; $TRANSLATE['30']['67']['6'] = 'هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه، سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه، ئای که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشه...'; $TRANSLATE['30']['67']['7'] = 'کاتێك فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش و لووره‌یه‌ك له دۆزه‌خه‌وه ده‌بیستن، له‌کاتێکدا قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت.'; $TRANSLATE['30']['67']['8'] = 'له داخی خوانه‌ناسان خه‌ریکه پارچه پارچه ببێت و لێك ببێته‌وه، هه‌ر جارێك ده‌سته‌و تاقمێك فڕێ ده‌درێته ناوی پاسه‌وانی دۆزه‌خ لێیان ده‌پرسێت: باشه، ترسێنه‌رێکتان بۆ نه‌هات تا له‌م سه‌رئه‌نجامه ئاگادارتان بکات؟!'; $TRANSLATE['30']['67']['9'] = 'له وه‌ڵامدا به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: با، به‌ڵێ، له‌ڕاستیدا ترسێنه‌رمان بۆهات، به‌ڵام ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و وتمان: خوا هیچی له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناردووه، ئێوه ته‌نها له گومڕایی گه‌وره‌دا گیرتان خواردووه‌و هیچی تر!!'; $TRANSLATE['30']['67']['10'] = 'ئینجا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['67']['11'] = 'ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاریی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه دان به‌گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا با نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌وه‌و لا ترچن.'; $TRANSLATE['30']['67']['12'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له په‌نهانیدا، بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه..'; $TRANSLATE['30']['67']['13'] = 'خه‌ڵکینه؛ چونیه‌که بۆتان چ به‌نهێنی قسه بکه‌ن یان به‌ئاشکرا، ئه‌و زاته به‌هه‌موو ئه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵانه‌ی دێن به‌کرۆکی سینه‌کاندا زانا‌و ئاگایه'; $TRANSLATE['30']['67']['14'] = 'مه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته وردکارو به سۆز‌و ئاگایه.'; $TRANSLATE['30']['67']['15'] = 'هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.'; $TRANSLATE['30']['67']['16'] = 'ئایا له‌و زاته ناترسن که له سه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه، که به‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه؟! جا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زه‌وی یه بێته له‌رزه...'; $TRANSLATE['30']['67']['17'] = 'یاخود له‌و زاته ناترسن که له سه‌روو ئاسماندایه که بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌رد بارانتان بکات؟! ئه‌وسا ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی من چۆن بووه.'; $TRANSLATE['30']['67']['18'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان خه‌ڵکانی تری پێش ئه‌مان بڕوایان به‌پێغه‌مبه‌رانی ئێمه نه‌کرد ئاشکرایه چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێناون و چۆن ته‌مێم کردن.'; $TRANSLATE['30']['67']['19'] = 'ئایا سه‌رنجی باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن، ئه‌و باڵندانه جگه خوای میهره‌بان که‌س به ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات (فڕۆکه‌و که‌شتی ئاسمانی و.... هتد، هه‌ر ئه‌و زاته به هۆکاره‌کان له ئاسماندا هاتووچۆیان پێده‌کات و ڕایان ده‌گرێت).'; $TRANSLATE['30']['67']['20'] = 'ئایا کێیه ئه‌و که‌سه خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به‌بێ خوای میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! نه‌خێر، کافران ته‌نها له خه‌ڵه‌تاویدان و هیچی تر؟!'; $TRANSLATE['30']['67']['21'] = 'یاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر خوا لێتان بگرێته‌وه؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆچوون!'; $TRANSLATE['30']['67']['22'] = 'جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌مه‌و ڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌ڕوات، چاکتر ڕێگه ده‌زانێت؟ یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێکی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟!'; $TRANSLATE['30']['67']['23'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر خوایه، که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن.'; $TRANSLATE['30']['67']['24'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و خوایه؛ ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی پێگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌شتان بۆ لای ئه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['67']['25'] = 'بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی، (زیندووکردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!'; $TRANSLATE['30']['67']['26'] = 'پێیان بڵێ: زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه، من ته‌نها بێ‌دار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.'; $TRANSLATE['30']['67']['27'] = 'کاتێك بینیان ئه‌و به‌ڵێنه خواییه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، چڕوچاوی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه، تاڵ و ترش و ناشرین ده‌کرێت، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که‌پێتان ده‌درا.'; $TRANSLATE['30']['67']['28'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر خوا، من و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێنم که‌وتوون له‌ناو به‌رێت، یان به‌زه‌یی پیاماندا بێته‌وه، ئه‌وسا کێ هه‌یه بێ باوه‌ڕان له سزای پڕ ئێشی دۆزه‌خ ڕزگار بکات؟! (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاخی بوونیان به‌رده‌وام بن)'; $TRANSLATE['30']['67']['29'] = 'هه‌روه‌ها بڵێ: ئێمه خوای میهره‌بانمان هه‌یه‌و باوه‌ڕی پته‌ومان پێیه‌تی و پشت و په‌نامان هه‌ر ئه‌وه، جا ئیتر ڕۆژێك دێت که به ڕوونی بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ له‌گومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووه‌و سه‌ری لێ شێواوه.'; $TRANSLATE['30']['67']['30'] = 'پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌تان ڕۆچوو، کێ ده‌توانێت ئاوی سازگارو ڕه‌وانتان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهره‌بان).'; $TRANSLATE['30']['68']['1'] = 'سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره).'; $TRANSLATE['30']['68']['2'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن)'; $TRANSLATE['30']['68']['3'] = 'بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['68']['4'] = 'به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت.'; $TRANSLATE['30']['68']['5'] = 'سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن...'; $TRANSLATE['30']['68']['6'] = 'شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['68']['7'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا.'; $TRANSLATE['30']['68']['8'] = 'تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['68']['9'] = 'ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن.'; $TRANSLATE['30']['68']['10'] = 'به‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان.'; $TRANSLATE['30']['68']['11'] = 'ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه.'; $TRANSLATE['30']['68']['12'] = 'زۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن.'; $TRANSLATE['30']['68']['13'] = 'له هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن...'; $TRANSLATE['30']['68']['14'] = 'هه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['68']['15'] = 'کاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه.'; $TRANSLATE['30']['68']['16'] = 'ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['68']['17'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن.'; $TRANSLATE['30']['68']['18'] = 'بێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)...'; $TRANSLATE['30']['68']['19'] = 'ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون...'; $TRANSLATE['30']['68']['20'] = 'ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت...'; $TRANSLATE['30']['68']['21'] = 'ئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کرد‌و وتیان:...'; $TRANSLATE['30']['68']['22'] = 'با بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین...'; $TRANSLATE['30']['68']['23'] = 'ئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد...'; $TRANSLATE['30']['68']['24'] = 'ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان...'; $TRANSLATE['30']['68']['25'] = 'به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['68']['26'] = 'کاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه...'; $TRANSLATE['30']['68']['27'] = 'دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین...'; $TRANSLATE['30']['68']['28'] = 'له هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟!'; $TRANSLATE['30']['68']['29'] = 'ئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد.'; $TRANSLATE['30']['68']['30'] = 'ئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و...'; $TRANSLATE['30']['68']['31'] = 'وتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته)!!'; $TRANSLATE['30']['68']['32'] = 'ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین.'; $TRANSLATE['30']['68']['33'] = 'سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه.'; $TRANSLATE['30']['68']['34'] = 'به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['68']['35'] = 'ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟!'; $TRANSLATE['30']['68']['36'] = 'ئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['68']['37'] = 'ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟!...'; $TRANSLATE['30']['68']['38'] = 'تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟!'; $TRANSLATE['30']['68']['39'] = 'یان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟!'; $TRANSLATE['30']['68']['40'] = 'پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه!!'; $TRANSLATE['30']['68']['41'] = 'ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟'; $TRANSLATE['30']['68']['42'] = 'ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن.'; $TRANSLATE['30']['68']['43'] = 'ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات).'; $TRANSLATE['30']['68']['44'] = 'وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['68']['45'] = 'من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['68']['46'] = 'ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟!'; $TRANSLATE['30']['68']['47'] = 'ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟'; $TRANSLATE['30']['68']['48'] = 'ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['68']['49'] = 'ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['68']['50'] = 'به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی).'; $TRANSLATE['30']['68']['51'] = '(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه.'; $TRANSLATE['30']['68']['52'] = 'له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن).'; $TRANSLATE['30']['69']['1'] = 'یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێنێت.'; $TRANSLATE['30']['69']['2'] = '(ئینجا پرسیار ده‌کات و زیاتر گرنگی ئه‌و ڕۆژه ده‌خاته به‌رچاو) چی بێ ئه‌و ڕۆژه؟!'; $TRANSLATE['30']['69']['3'] = 'جا تۆ چووزانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله حلیه وسلم ئه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و ڕۆژه چیه‌و چۆنه‌و چ ته‌نگانه‌یه‌که؟'; $TRANSLATE['30']['69']['4'] = 'ثمود قه‌ومی صالح، عاد قه‌ومی هود ئه‌و ڕۆژه‌یان به درۆزانی.'; $TRANSLATE['30']['69']['5'] = 'ئینجا گه‌لی ثمودمان به‌ده‌نگێکی سامناکی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبران.'; $TRANSLATE['30']['69']['6'] = 'گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران.'; $TRANSLATE['30']['69']['7'] = 'حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات.'; $TRANSLATE['30']['69']['8'] = 'جا ئایا ده‌بینیت که‌سیان مابێت و که‌سیان ڕزگاری بووبێت؟!'; $TRANSLATE['30']['69']['9'] = 'فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش و دانیشتوانی دێهاته ژێره‌و ژوور بووه‌کان، به تاوان و خراپه‌وه هاتن.'; $TRANSLATE['30']['69']['10'] = 'هه‌ر یه‌کێك له‌وانه سه‌رپێچی و سه‌رکه‌شییان نواند به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاریان ئه‌وسا گرتنی به گرتنێکی سه‌خت.'; $TRANSLATE['30']['69']['11'] = 'به‌ڕاستی ئێمه کاتێك ئاو له سنوور ده‌رچوو (له کاتی تۆفانه‌که‌ی نوح دا) ئێوه‌مان له که‌شتیدا هه‌ڵگرت (باو‌و باپیرانی ئێوه).'; $TRANSLATE['30']['69']['12'] = 'تا بیکه‌نه یادگاری و بێ‌دار که‌ره‌وه بۆ ئێوه و له‌گوێی بگرێت ئه‌و گوێیانه‌ی هۆشمه‌ندن.'; $TRANSLATE['30']['69']['13'] = 'ئینجا کاتێك یه‌کجار فوو کرا به صوردا.'; $TRANSLATE['30']['69']['14'] = 'زه‌وی و کێوه‌کان هه‌ڵگیران و یه‌ککه‌ڕه‌ت دران به‌یه‌کدا.'; $TRANSLATE['30']['69']['15'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا ئیتر قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['69']['16'] = 'ئاسمان هه‌مووی شه‌ق و په‌ق ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت و شل و شۆڵ ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['69']['17'] = 'فریشته‌کان له گۆشه‌و که‌ناری (جیهانی نوێ) دا ئاماده ده‌بن، ته‌ختی په‌روه‌ردگارت ئه‌و ڕۆژه هه‌شت هه‌ڵی ده‌گرێت (هه‌شت فریشته یان هه‌شت ده‌سته) به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['69']['18'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا پیشان ده‌درێن، هیچ شتێك له نهێنیه‌کانتان شاراوه نی یه.'; $TRANSLATE['30']['69']['19'] = 'جا ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وه (به دڵخۆشیه‌کی بێ سنووره‌وه به هاوه‌ڵ و ناسیاوانی) ده‌ڵێت: ها ئه‌وه‌تا نامه‌ی کرده‌وه‌کانم بیگرن و بخوێننه‌وه‌و ته‌ماشای بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['69']['20'] = 'به‌ڕاستی من کاتی خۆی سوور ده‌مزانی و دڵنیابووم که به‌م لێپرسینه‌وه ده‌گه‌م!!'; $TRANSLATE['30']['69']['21'] = 'جا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره له ژیانێکی پڕ له شادی و کامه‌رانیدا ده‌ژی که زۆر پێی ڕازیه...'; $TRANSLATE['30']['69']['22'] = 'له‌به‌هه‌شتی به‌رزو بڵندا، (له باخچه‌کانی سه‌ر لوطکه‌ی چیا‌و لاپاڵی شاخه‌کاندا له‌ناو کۆشك و ته‌لاره‌کاندا).'; $TRANSLATE['30']['69']['23'] = 'میوه‌هاتی زۆر به دره‌خته‌کانیه‌وه شۆڕ بۆته‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی ئاسانه‌و له ده‌ست ڕه‌س دایه.'; $TRANSLATE['30']['69']['24'] = 'ئینجا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشتان بێت، به‌هۆی ده‌ست پێشکه‌ریتان له ڕۆژگاری ڕابردودا.'; $TRANSLATE['30']['69']['25'] = 'به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته ده‌ستی چه‌پی، ئه‌وه ده‌ڵێت: خۆزگه نامه‌ی کرده‌وه‌کانم پێ نه‌درایه.'; $TRANSLATE['30']['69']['26'] = 'هه‌ر نه‌مزانیایه لێپرسینه‌وه‌م چۆن ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['69']['27'] = 'خۆزگه مردنه‌که‌م یه‌کجاریی بوایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['69']['28'] = 'ئه‌وه‌ته، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که بووم، فریام نه‌که‌وت (به‌ڵکو نه‌ماو ته‌فرو تونا بوو).'; $TRANSLATE['30']['69']['29'] = 'ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بووم له ده‌ستمدا نه‌ماو له ده‌ستم چوو.'; $TRANSLATE['30']['69']['30'] = '(ئه‌وسا ئیتر فه‌رمان ده‌درێت) ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن.'; $TRANSLATE['30']['69']['31'] = 'له‌وه‌ودوا به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی.'; $TRANSLATE['30']['69']['32'] = 'پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌سنه‌وه (به کۆڵه‌که‌و ستون و پایه‌کانی ناو دۆزه‌خه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['69']['33'] = 'چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نه‌بوو (به ته‌مای زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو).'; $TRANSLATE['30']['69']['34'] = 'هانی که‌سی نه‌ده‌دا که خواردن و خۆراك ببه‌خشن به هه‌ژارو بێ نه‌واکان (به‌ڵکو هه‌ر خه‌می خۆی بوو).'; $TRANSLATE['30']['69']['35'] = 'که‌واته ئه‌مڕۆ ئا لێره هیچ دڵسۆزێکی نی یه.'; $TRANSLATE['30']['69']['36'] = 'خۆراکیشی ته‌نها له‌کێم و زوخاوی داچۆڕاو نه‌بێت هیچی تر نی یه.'; $TRANSLATE['30']['69']['37'] = 'که، که‌س نایخوات، جگه له تاوانباران.'; $TRANSLATE['30']['69']['38'] = 'سوێندم به‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن.'; $TRANSLATE['30']['69']['39'] = 'به‌وه‌ش که نایبینن و نادیارن.'; $TRANSLATE['30']['69']['40'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له زاری پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێزه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یاخود له ڕێگه‌ی فرستاده‌یه‌کی به‌ڕێزه‌وه پێتان ده‌گات که جوبرهئیلی فریشته‌یه.'; $TRANSLATE['30']['69']['41'] = 'دڵنیابن که ئه‌م قورئانه گوفتاری شاعیر نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!'; $TRANSLATE['30']['69']['42'] = 'گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن؟!'; $TRANSLATE['30']['69']['43'] = 'به‌ڵکو ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته خواره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['69']['44'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك قسه‌و گوفتار به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه.'; $TRANSLATE['30']['69']['45'] = 'ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت.'; $TRANSLATE['30']['69']['46'] = 'له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین.'; $TRANSLATE['30']['69']['47'] = 'ئه‌وسا هیچ که‌سێك نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه.'; $TRANSLATE['30']['69']['48'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه‌یه بۆ پارێزکاران و خوانه‌ناسان.'; $TRANSLATE['30']['69']['49'] = 'ئێمه به‌ڕاستی چاك و ده‌زانین که له ئێوه‌دا که‌سانێك هه‌ن و په‌یدا ده‌بن ئه‌م قورئانه به‌درۆ ده‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['69']['50'] = 'بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا ده‌بێته هۆی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوه‌ڕان.'; $TRANSLATE['30']['69']['51'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی دڵنیا به‌خشه به ئیمانداران.'; $TRANSLATE['30']['69']['52'] = 'که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار؛ به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و گه‌وره‌ت بکه.'; $TRANSLATE['30']['70']['1'] = 'داواکارێك پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی سزایه‌ك که هه‌ر پێش دێت...'; $TRANSLATE['30']['70']['2'] = 'جا ئه‌و سزایه؛ یه‌خه‌ی هه‌موو بێ باوه‌ڕان ده‌گرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت په‌نایان بدات و لێیان دوور بخاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['70']['3'] = 'ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه له‌لایه‌ن خوای خاوه‌نی گه‌وره‌یی و پله‌و پایه‌و جێ به‌رزه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['70']['4'] = 'فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['70']['5'] = 'که‌واته خۆگرو ئارامگربه به شێوه‌یه‌کی جوان و چاك (له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نادروستی خوا نه‌ناسانه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['70']['6'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه، قیامه‌ت به‌دوور ده‌بینن، به‌دووری ده‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['70']['7'] = 'ئێمه‌ش، زۆر به‌نزیکی ده‌زانین (چونکه خوا خۆی به‌دیهێنه‌ری کاته).'; $TRANSLATE['30']['70']['8'] = 'ڕۆژێك دێت، ئاسمان وه‌ك کانزایه‌کی تواوه‌ی لێ دێت (یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر).'; $TRANSLATE['30']['70']['9'] = 'کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شی کراوه (فشۆڵ ده‌بن).'; $TRANSLATE['30']['70']['10'] = 'دۆستی گیانی به‌گیانی له یه‌کدی ناپرسنه‌وه، که‌س نایپه‌رژێته سه‌رکه‌س، به‌ڵکو هه‌رکه‌س خه‌می خۆیه‌تی.'; $TRANSLATE['30']['70']['11'] = 'ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبار‌و گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی!!'; $TRANSLATE['30']['70']['12'] = 'هاوسه‌رو براکه‌ی!!'; $TRANSLATE['30']['70']['13'] = 'خزم و عه‌شره‌تی که له دنیادا په‌نایان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['70']['14'] = 'به‌هه‌رچی دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات.'; $TRANSLATE['30']['70']['15'] = 'نه‌خێر.. ئه‌و ئاواتانه هیچی نایه‌ته دی.. به‌ڕاستی دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه.'; $TRANSLATE['30']['70']['16'] = 'له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه.'; $TRANSLATE['30']['70']['17'] = 'دۆزه‌خ بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['70']['18'] = 'ماڵ و سامانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یانشارده‌وه (گوێیان نه‌ده‌دا به حه‌ڵاڵ و حه‌رام).'; $TRANSLATE['30']['70']['19'] = 'به‌ڕاستی ئینسان به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون.'; $TRANSLATE['30']['70']['20'] = 'کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزار‌و ده‌م به هاواره.'; $TRANSLATE['30']['70']['21'] = 'کاتێکیش خێر‌و به‌ره‌که‌تی تووش بوو، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['70']['22'] = 'ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت...'; $TRANSLATE['30']['70']['23'] = 'ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن.'; $TRANSLATE['30']['70']['24'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...'; $TRANSLATE['30']['70']['25'] = 'بۆ هه‌ژاری داواکارو بێ نه‌وای داوانه‌که‌ر.'; $TRANSLATE['30']['70']['26'] = 'ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان ده‌هێنن به ڕۆژی پاداشت.'; $TRANSLATE['30']['70']['27'] = 'ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه له‌رزه‌یان هه‌یه له تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان.'; $TRANSLATE['30']['70']['28'] = 'به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان که‌س لێی ئه‌مین نابێت.'; $TRANSLATE['30']['70']['29'] = 'ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن.'; $TRANSLATE['30']['70']['30'] = 'مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یاخود که‌نیزه‌که‌کانیان (که به‌هۆی بار‌و دۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه به‌ڕاستی لۆمه‌کراو نابن.'; $TRANSLATE['30']['70']['31'] = 'جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی)، ئه‌وانه له سنوور ترازاوو ده‌ستدرێژکه‌رن.'; $TRANSLATE['30']['70']['32'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['70']['33'] = 'ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و شایه‌تیه‌ی که له لایانه.'; $TRANSLATE['30']['70']['34'] = 'ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['70']['35'] = 'ئا ئه‌وانه له باخه‌کانی به‌هه‌شتدا ڕێز لێنراون.'; $TRANSLATE['30']['70']['36'] = 'ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ ده‌رکه‌وتیت به په‌له دێن بۆ لات.'; $TRANSLATE['30']['70']['37'] = 'به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به‌ده‌وری یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['70']['38'] = 'ئا به‌و حاڵه‌وه، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['70']['39'] = 'نه‌خێر، وانی یه، به‌ڕاستی خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له خۆیان بایی بوون).'; $TRANSLATE['30']['70']['40'] = 'جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر:...'; $TRANSLATE['30']['70']['41'] = 'ئه‌مانه له‌ناوبه‌رین و که‌سانی چاکتر بهێنینه کایه‌وه، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێ توانا نین.'; $TRANSLATE['30']['70']['42'] = 'جا وازیان لێ بهێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، هه‌تا دووچاری ڕۆژی خۆیان ده‌بن که هه‌ڕه‌شه‌یان پێ لێ ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['70']['43'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی به په‌له له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێی بۆ لای بت و په‌رستراوه‌کانیان ڕاده‌که‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['70']['44'] = 'چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ ده‌دراو ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['71']['1'] = 'به‌ڕاستی ئێمه نوح مان ڕه‌وانه‌کرد بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی، فه‌رمانمان پێدا که؛ قه‌ومه‌که‌ت بێ‌دار بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی به ئێش یه‌خه‌یان پێبگرێت.'; $TRANSLATE['30']['71']['2'] = 'ئه‌ویش وتی: قه‌وم و هۆزو گه‌لم من بێگومان بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.'; $TRANSLATE['30']['71']['3'] = 'داواتان لێ ده‌که‌م که: هه‌ر خوا بپه‌رستن و له خه‌شم و قینی، خۆتان بپارێزن و فه‌رمانبه‌رداری منیش بن.'; $TRANSLATE['30']['71']['4'] = 'ئه‌و کاته خوا له گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانهێڵێته‌وه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وه‌ختێك پێش دێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناکه‌وێت ئه‌گه‌ر بتانزانیایه.'; $TRANSLATE['30']['71']['5'] = 'دوای سه‌ده‌ها ساڵ بانگه‌واز نوح سکاڵای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا من به شه‌وو به ڕۆژ بانگی قه‌وم و گه‌له‌که‌مم کرد (بۆ یه‌کخواناسی و پارێزکاری).'; $TRANSLATE['30']['71']['6'] = 'که‌چی بانگه‌وازه‌که‌ی من هیچی زیاد نه‌کردن؛ ته‌نها ڕاکردنیان نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['71']['7'] = 'به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك که با‌نگم ده‌کردن تا لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێچکه‌یانه‌وه تا نه‌بیستن، جله‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌دا تا نه‌مبینن، زۆر گه‌رم بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆیان به‌زل ده‌زانی و لووت به‌رز بوون.'; $TRANSLATE['30']['71']['8'] = 'پاشان من به ئاشکرا با‌نگم کردن و (وتارم بۆ دان).'; $TRANSLATE['30']['71']['9'] = 'ئینجا من به‌ڕوونی و بێ په‌رده هه‌موو شتێکم بۆ باس کردن، هه‌ندێ جاریش به‌نهێنی قسه‌م بۆ ده‌کردن (بۆ تاکه تاکه‌و خێزانه‌کانیان).'; $TRANSLATE['30']['71']['10'] = 'به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه.'; $TRANSLATE['30']['71']['11'] = 'بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت.'; $TRANSLATE['30']['71']['12'] = 'ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['71']['13'] = 'ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.'; $TRANSLATE['30']['71']['14'] = 'خۆ ئێوه پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاندو دروستی کردن.'; $TRANSLATE['30']['71']['15'] = 'ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه چۆن خوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه؟!'; $TRANSLATE['30']['71']['16'] = 'مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایاندا‌و خۆریشی داگیرساندووه.'; $TRANSLATE['30']['71']['17'] = 'هه‌ر خوا خۆی ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی به‌دیهێناوه‌و پێی گه‌یاندوون.'; $TRANSLATE['30']['71']['18'] = 'پاشان ده‌تانمرێنێت و ده‌تانخاته‌وه ناوی هه‌ر کاتیش بیه‌وێت ده‌رتان ده‌هێنێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['71']['19'] = 'هه‌ر ئه‌و خوایه زه‌وی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت به‌ده‌ستانه‌وه دێت)'; $TRANSLATE['30']['71']['20'] = 'تا (به ئاره‌زووی خۆتان) پیایدا بگه‌ڕێن له ڕێگه فراوانه‌کاندا.'; $TRANSLATE['30']['71']['21'] = 'سه‌رئه‌نجام، نوح نا‌ئومێد بوو بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وان یاخی بوون لێم، شوێنی ئه‌و که‌سانه که‌وتن که ماڵ و نه‌وه‌کانیان قازانجی پێنه‌گه‌یاندن زیان نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['71']['22'] = 'خوانه‌ناسان پیلانی گه‌وره‌و نه‌خشه‌ی سامناکیان داڕشت.'; $TRANSLATE['30']['71']['23'] = 'وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن.'; $TRANSLATE['30']['71']['24'] = 'بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که.'; $TRANSLATE['30']['71']['25'] = 'جا له سه‌رئه‌نجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی ناله‌بار نوقم کران له زریانه‌که‌دا، ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه، که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت له خه‌شم و سزای خوایی په‌نایان بدات.'; $TRANSLATE['30']['71']['26'] = 'ئینجا نوح وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ که‌سێك له بێ بڕوایان له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌هێڵه‌و تۆویان ببڕه.'; $TRANSLATE['30']['71']['27'] = 'چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت (له نه‌وه‌ی تازه) مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['71']['28'] = 'په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان.'; $TRANSLATE['30']['72']['1'] = 'ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: وه‌حی و نیگام پێڕاگه‌یه‌نراوه که به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌ك له په‌ریان گوێیان گرتووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و جا که ته‌واو بووه وتویانه: به‌ڕاستی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بیست.'; $TRANSLATE['30']['72']['2'] = 'هیدایه‌ت ده‌دات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگه‌یشتن، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێ کرد‌و هه‌رگیز که‌س ناکه‌ینه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگارمان.'; $TRANSLATE['30']['72']['3'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری پایه بڵندمان مه‌زن و گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌و زاته نه هاوسه‌ری بڕیارداوه نه نه‌وه‌ش.'; $TRANSLATE['30']['72']['4'] = 'به‌ڕاستی بێ دین و یاخیه‌که‌مان (واته ئیبلیس) شتی زۆر ناڕه‌واو نابه‌جێی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه (ده‌یه‌وێت هه‌موومان گومڕا بکات).'; $TRANSLATE['30']['72']['5'] = 'ئێمه گومانمان وابوو که ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ری هه‌رگیز درۆ به‌ناوی خواوه ناکه‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['72']['6'] = 'به‌ڕاستی پیاوانێك له ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد په‌نایان ده‌برد به پیاوانێك له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان (په‌ریه‌کان ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی) که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی تر مانوویان کردن (به‌خورافات و شتی بێ سه‌رو به‌ر).'; $TRANSLATE['30']['72']['7'] = 'جا بێگومان په‌ریه‌کانیش گومانیان وه‌ك گومانی ئێوه وابوو که: ئیتر خوا هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێکی تر نانێرێت.'; $TRANSLATE['30']['72']['8'] = 'ئێمه‌ش به‌ڕاستی به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌کار، سه‌رنجماندا که پڕه له پاسه‌وانی به‌تواناو بێ شومار، نه‌یزه‌کیش به هه‌موو لایه‌کدا ده‌کشا، (دیار بوو که ڕووداوێکی گه‌وره ڕووی دابوو).'; $TRANSLATE['30']['72']['9'] = 'ئێمه جاران له هه‌ندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت و له‌ناوی ده‌بات.'; $TRANSLATE['30']['72']['10'] = 'جا به‌ڕاستی ئێمه نازانین ئایا نه‌خشه‌یه‌کی شه‌ڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، یاخود په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ڕێنموویی و هیدایه‌تیان بدات بۆ دینداری و سه‌رفرازی.'; $TRANSLATE['30']['72']['11'] = 'بێگومان ئێمه که‌سانی چاك و دیندارمان هه‌یه، هه‌روه‌ها که‌سانی تریش که‌به‌و شێوه‌یه نین، ئێمه جاران ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی هه‌مه جۆرمان گرتبووه‌به‌ر (به‌ڵام ئێسته به‌رنامه‌ی ئیسلام ڕون و دیاره).'; $TRANSLATE['30']['72']['12'] = 'ئێمه دڵنیا بووین که هه‌رگیز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچن له زه‌ویدا، هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵاتن و خۆ دزینه‌وه‌ش هه‌رگیز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچین.'; $TRANSLATE['30']['72']['13'] = 'به‌ڕاستی ئێمه کاتێك گوێمان له بانگه‌وازی هیدایه‌ت بوو، یه‌کسه‌ر باوه‌ڕمان پێ‌کرد، جا ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنێت به په‌روه‌ردگاری، ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانی بێ نرخ ته‌ماشا بکرێت، له گوناهه‌کانیشی چاوپۆشی نه‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['72']['14'] = 'به‌ڕاستی له‌ناو ئێمه‌دا که‌سانی موسوڵمان و خواناس هه‌یه، که‌سانی بێ دین و خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شیش، جا ئه‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێت دیاره که ڕێبازی سه‌ر فرازی دۆزیوه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['72']['15'] = 'به‌ڵام خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شه‌کان به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت به‌ڵکو ده‌بنه سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ (لێره‌دا گوفتاری په‌ریه ئیمانداره‌کان ته‌واو ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['72']['16'] = 'جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین.'; $TRANSLATE['30']['72']['17'] = 'تا له‌وه‌شدا تاقییان بکه‌ینه‌وه‌و (به ته‌واوی ده‌ر ده‌که‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێیش به دنیا ده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، ده‌یخاته ناو سزا‌و ئازارێکی به‌رده‌وام.'; $TRANSLATE['30']['72']['18'] = 'دڵنیابن که: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته.'; $TRANSLATE['30']['72']['19'] = 'جا کاتێکیش به‌نده‌ی خوا محمد صلی الله علیه وسلم بانگه‌وازی بۆ شوێنکه‌وتنی به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (ئه‌و خه‌ڵکه به‌ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ریه‌وه) خه‌ریکبوو له ناوی به‌رن (نووری خوا بکوژێننه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['72']['20'] = 'پێیان بڵێ: من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ لای په‌روه‌ردگارم، که‌سیش ناکه‌مه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی.'; $TRANSLATE['30']['72']['21'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من هیچ جۆره زه‌ره‌رو زیانێکم به‌ده‌ست نیه، هه‌روه‌ها هیدایه‌تیش به‌ده‌ست من نیه (ئه‌گه‌ر خۆتان بیر نه‌که‌نه‌وه، قه‌ناعه‌ت به‌زۆر نی یه).'; $TRANSLATE['30']['72']['22'] = 'بڵێ: به‌ڕاستی من هه‌رگیز هیچ که‌سێك له خوا په‌نام نادات ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تووشی زیانێکم بکات و هه‌رگیز په‌ناگایه‌کم ده‌ست ناکه‌وێت جگه لای خوا نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['72']['23'] = 'به‌ڵکو من ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و به‌رنامه‌ی خوام له‌سه‌ره، جا ئه‌وه‌ی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخی ببێت ئه‌وه با دڵنیابێت که دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کراوه بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی.'; $TRANSLATE['30']['72']['24'] = 'هه‌تا کاتێك هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌بینن، ئه‌و کاته ئیتر ده‌زانن، کێ پشتیوانی لاوازه‌و ژماره‌که‌ی که‌مه.'; $TRANSLATE['30']['72']['25'] = 'هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من نازانم ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێتان ده‌کرێت نزیکه یاخود ماوه‌یه‌کی درێژی بۆ داده‌نێت.'; $TRANSLATE['30']['72']['26'] = 'ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، که‌سیش له نهێنی و شاراوه‌کانی ئاگادار ناکات.'; $TRANSLATE['30']['72']['27'] = 'مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن)...'; $TRANSLATE['30']['72']['28'] = 'تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت له‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموویی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده خوا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون و هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ژماره ئامار کراوه.'; $TRANSLATE['30']['73']['1'] = 'ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی خۆت داپۆشیووه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم'; $TRANSLATE['30']['73']['2'] = 'شه‌و هه‌سته نوێژ بکه مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['73']['3'] = 'نیوه‌ی یان که‌متر له نیوه‌ی لێ که‌م بکه‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['73']['4'] = 'یاخود زیاتری بکه‌و ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه به وردی و له‌سه‌رخۆ.'; $TRANSLATE['30']['73']['5'] = 'چونکه به‌ڕاستی ئێمه فه‌رمووده‌و گوفتارێکی سه‌نگین داده‌به‌زێنینه سه‌رت (که به‌هۆیه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رك و زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بیت).'; $TRANSLATE['30']['73']['6'] = 'به‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووی کردار‌و باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['73']['7'] = 'تۆ بۆت هه‌یه له ڕۆژدا هه‌وڵ بده‌یت (بانگه‌واز بکه‌یت) و بگه‌ڕێیت، کۆششی زۆر بکه‌یت.'; $TRANSLATE['30']['73']['8'] = 'تۆ هه‌میشه با ناوی په‌روه‌ردگارت ویردی سه‌ر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه ڕووی تێ بکه.'; $TRANSLATE['30']['73']['9'] = 'ئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه.'; $TRANSLATE['30']['73']['10'] = 'له به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆ ڕاگربه‌و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه.'; $TRANSLATE['30']['73']['11'] = 'واز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده.'; $TRANSLATE['30']['73']['12'] = 'به‌ڕاستی ئێمه کۆت و زنجیر‌و دۆزه‌خمان ئاماده کردووه (بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه).'; $TRANSLATE['30']['73']['13'] = 'هه‌روه‌ها خۆراکێك که له گه‌روو ده‌گیرێت، سه‌ره‌ڕای سزای به ئێش و ئازار.'; $TRANSLATE['30']['73']['14'] = 'له ڕۆژێکدا که زه‌وی و کێوه‌کان دێنه له‌رزه، سه‌رئه‌نجام کێوه‌کان ورد‌و خاش ده‌بن و وه‌کو ته‌پۆلکه‌ی لمیان لێ دێت.'; $TRANSLATE['30']['73']['15'] = 'خۆ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون که بوه‌ته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه هه‌روه‌کو چۆن بۆ لای فیر عه‌ونیش پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کرد.'; $TRANSLATE['30']['73']['16'] = 'جا فیرعه‌ون یاخی بوو له‌و پێغه‌مبه‌ره، ئێمه‌ش به‌توندی پێچامانه‌وه‌و به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر هێنا.'; $TRANSLATE['30']['73']['17'] = '(ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن)؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر ده‌کات و سه‌ری سپی ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['73']['18'] = 'ئه‌و ڕۆژه ئاسمان به‌هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کانیه‌وه له‌ت و په‌ت ده‌بێت، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنه هه‌ر دێته دی.'; $TRANSLATE['30']['73']['19'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته‌ش یادخه‌ره‌وه‌و ئامۆژگاریه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['73']['20'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت چاك ده‌زانێت که تۆ نزیکه‌ی دوو به‌شی شه‌و یاخود نیوه‌ی یان سێیه‌کی هه‌ڵده‌سیت و شه‌ونوێژ ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له گه‌ڵتان، خوا ئه‌ندازه‌ی شه‌وو ڕۆژ دیاری ده‌کات، خوا زانیویه‌تی که ئێوه هه‌رگیز نازانن دیاریی بکه‌ن و ئاماری بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یکردایه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، جا چه‌ندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شه‌ونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و خوایه میهره‌بانه‌و ده‌زانێت، له‌وانه‌یه که‌سانێکتان لێ نه‌خۆش بکه‌وێت و که‌سانی تریش ببن له زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌شوێن بازرگانی و فه‌زڵی خواداو که‌سانی تر له داهاتوودا بجه‌نگن بۆ لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دینی خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، که‌واته چه‌نده‌تان بۆکرا ئه‌وه‌نده قورئان بخوێنن و نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه) بیده‌ن و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشکه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشتر‌و پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.'; $TRANSLATE['30']['74']['1'] = 'ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم'; $TRANSLATE['30']['74']['2'] = 'هه‌سته‌و خه‌ڵکی بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستیه‌کان ڕوون بکه‌ره‌وه).'; $TRANSLATE['30']['74']['3'] = 'په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه).'; $TRANSLATE['30']['74']['4'] = 'پۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتووانت).'; $TRANSLATE['30']['74']['5'] = 'به‌رده‌وام به له‌سه‌ر واز هێنان له گوناه.'; $TRANSLATE['30']['74']['6'] = 'منه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه له کاتێکدا به‌ته‌مای زیاتر بیت.'; $TRANSLATE['30']['74']['7'] = 'هه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه.'; $TRANSLATE['30']['74']['8'] = 'جا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) دا‌و ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت.'; $TRANSLATE['30']['74']['9'] = 'ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت).'; $TRANSLATE['30']['74']['10'] = 'له‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['74']['11'] = 'واز له من و ئه‌و که‌سه بهێنه که به‌ته‌نهایی (تاقانه) دروستم کردووه (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه).'; $TRANSLATE['30']['74']['12'] = 'له‌وه‌ودوا ماڵ و سامانی زۆر‌و زه‌به‌نده‌م پێبه‌خشی.'; $TRANSLATE['30']['74']['13'] = 'چه‌نده‌ها کوڕ‌و نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا.'; $TRANSLATE['30']['74']['14'] = 'له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد.'; $TRANSLATE['30']['74']['15'] = 'له پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌مایه بۆی زیاتر بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['74']['16'] = 'نه‌خێر، به‌ڕاستی ئه‌و به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئێمه هه‌ر سه‌رکه‌ش و که‌لله ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته.'; $TRANSLATE['30']['74']['17'] = 'ئه‌وسا سزای سه‌ختی پێ ئه‌چێژم.'; $TRANSLATE['30']['74']['18'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه).'; $TRANSLATE['30']['74']['19'] = 'به‌کوشت چێ و سه‌ره‌و نگوون بێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد.'; $TRANSLATE['30']['74']['20'] = 'پاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی بۆ قورئان.'; $TRANSLATE['30']['74']['21'] = 'ئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و ورد بۆوه‌و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد.'; $TRANSLATE['30']['74']['22'] = 'ئینجا ناوچاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به‌قووڵی بیربکاته‌وه) ڕه‌ش داگیرسا.'; $TRANSLATE['30']['74']['23'] = 'پاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به‌زلزانی.'; $TRANSLATE['30']['74']['24'] = 'به‌هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی!! ئه‌م قورئانه جگه جادوو نه‌بێت که وه‌رده‌گیرێت هیچی تر نی یه!!...'; $TRANSLATE['30']['74']['25'] = 'ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌ره و هیچی تر نی یه؟!'; $TRANSLATE['30']['74']['26'] = '(ئه‌و بێ ویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['74']['27'] = 'جا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه...'; $TRANSLATE['30']['74']['28'] = 'هیچ ئه‌ندامێك ناهێڵێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت...'; $TRANSLATE['30']['74']['29'] = 'پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و ڕه‌شی ده‌کات و ده‌ری ده‌خات.'; $TRANSLATE['30']['74']['30'] = 'نۆزده فریشته سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['74']['31'] = 'جا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئه‌و باسه هه‌یه) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می.'; $TRANSLATE['30']['74']['32'] = 'نه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['74']['33'] = 'به شه‌ویش کاتێك که تێ په‌ڕی (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه).'; $TRANSLATE['30']['74']['34'] = 'به به‌ره‌به‌یان کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت.. (زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه)'; $TRANSLATE['30']['74']['35'] = 'به‌ڕاستی_سه‌قه‌ر_ یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان.'; $TRANSLATE['30']['74']['36'] = 'بۆ ترساندنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه.'; $TRANSLATE['30']['74']['37'] = 'جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا).'; $TRANSLATE['30']['74']['38'] = 'چونکه له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی).'; $TRANSLATE['30']['74']['39'] = 'جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك.'; $TRANSLATE['30']['74']['40'] = 'له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له یه‌کتر...'; $TRANSLATE['30']['74']['41'] = 'له باره‌ی تاوانبارانه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['74']['42'] = 'ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟!'; $TRANSLATE['30']['74']['43'] = 'به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین...'; $TRANSLATE['30']['74']['44'] = 'خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی...'; $TRANSLATE['30']['74']['45'] = 'ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژ‌و بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێ‌مان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین.'; $TRANSLATE['30']['74']['46'] = 'ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['74']['47'] = 'هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات.'; $TRANSLATE['30']['74']['48'] = 'که‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.'; $TRANSLATE['30']['74']['49'] = 'باشه، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.'; $TRANSLATE['30']['74']['50'] = 'ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه...'; $TRANSLATE['30']['74']['51'] = 'له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...'; $TRANSLATE['30']['74']['52'] = 'به‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟'; $TRANSLATE['30']['74']['53'] = 'نه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن.'; $TRANSLATE['30']['74']['54'] = 'نه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه.'; $TRANSLATE['30']['74']['55'] = 'جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات).'; $TRANSLATE['30']['74']['56'] = 'جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆش‌بوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).'; $TRANSLATE['30']['75']['1'] = 'سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['75']['2'] = 'سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['75']['3'] = 'ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['75']['4'] = 'به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['75']['5'] = 'نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!'; $TRANSLATE['30']['75']['6'] = 'بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).'; $TRANSLATE['30']['75']['7'] = 'کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['75']['8'] = 'مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).'; $TRANSLATE['30']['75']['9'] = '(یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.'; $TRANSLATE['30']['75']['10'] = 'ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.'; $TRANSLATE['30']['75']['11'] = 'نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه).'; $TRANSLATE['30']['75']['12'] = 'تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['75']['13'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).'; $TRANSLATE['30']['75']['14'] = 'به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['75']['15'] = 'هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه).'; $TRANSLATE['30']['75']['16'] = 'په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.'; $TRANSLATE['30']['75']['17'] = 'به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.'; $TRANSLATE['30']['75']['18'] = 'جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.'; $TRANSLATE['30']['75']['19'] = 'پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['75']['20'] = 'نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت.'; $TRANSLATE['30']['75']['21'] = 'قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن.'; $TRANSLATE['30']['75']['22'] = 'به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['75']['23'] = 'چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت).'; $TRANSLATE['30']['75']['24'] = 'هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژ‌و تاڵ و دێزن.'; $TRANSLATE['30']['75']['25'] = 'چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت.'; $TRANSLATE['30']['75']['26'] = 'نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی.'; $TRANSLATE['30']['75']['27'] = 'ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟'; $TRANSLATE['30']['75']['28'] = 'به‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه.'; $TRANSLATE['30']['75']['29'] = 'ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن.'; $TRANSLATE['30']['75']['30'] = 'ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.'; $TRANSLATE['30']['75']['31'] = 'نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند.'; $TRANSLATE['30']['75']['32'] = 'به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد.'; $TRANSLATE['30']['75']['33'] = 'پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['75']['34'] = '(جا ئه‌م دۆزه‌خه) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.'; $TRANSLATE['30']['75']['35'] = 'پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.'; $TRANSLATE['30']['75']['36'] = 'ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟!).'; $TRANSLATE['30']['75']['37'] = 'باشه، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه).'; $TRANSLATE['30']['75']['38'] = 'پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی.'; $TRANSLATE['30']['75']['39'] = 'ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێر‌و مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن).'; $TRANSLATE['30']['75']['40'] = 'ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['76']['1'] = 'به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت.'; $TRANSLATE['30']['76']['2'] = 'بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی.'; $TRANSLATE['30']['76']['3'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.'; $TRANSLATE['30']['76']['4'] = 'به‌ڕاستی با بزانێت که ئێمه چه‌نده‌ها کۆت و زنجیر‌و ئاگری هه‌ڵگیرساومان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان.'; $TRANSLATE['30']['76']['5'] = 'بێگومان چاکان و پاکانیش له په‌رداخێکی پڕ شه‌رابدا ده‌خۆنه‌وه، که ئاوێته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی کافووره‌وه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['76']['6'] = 'که کانی یه‌که به‌نده‌کانی خوا لێی ده‌خۆنه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت هه‌ڵی ده‌قوڵێنن و فواره ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['76']['7'] = 'ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه: وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیاندا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت و پرش‌و بڵاوه...'; $TRANSLATE['30']['76']['8'] = 'هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان.'; $TRANSLATE['30']['76']['9'] = 'ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان هه‌ر له‌به‌ر خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس.'; $TRANSLATE['30']['76']['10'] = 'هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م کاره بۆیه ده‌که‌ین چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژ‌و ڕه‌ش و تاریك ده‌ترسین، که په‌روه‌ردگارمان پێشی ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['76']['11'] = 'جا خوای گه‌وره‌ش له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و ڕۆژه پاڕاستنی و ڕووی گه‌ش و شادمانی پێبه‌خشین.'; $TRANSLATE['30']['76']['12'] = 'له پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا به‌هه‌شت و ئاوریشمی پێبه‌خشین.'; $TRANSLATE['30']['76']['13'] = 'ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، نه گه‌رمای خۆر بێزاریان ده‌کات، نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['76']['14'] = 'سێبه‌ری دره‌خته جوانه‌کان به‌سه‌ر شوێنه خۆشه‌کانیاندا سه‌ری فرو هێناوه‌و لێکردنه‌وه‌ی میوه‌کانیش ئاسانه‌و ملکه‌چ کراوه.'; $TRANSLATE['30']['76']['15'] = 'هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و په‌رداخانه‌وه که له شووشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروستکراون.'; $TRANSLATE['30']['76']['16'] = 'هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان له شووشه‌ی زیوی دروستکراون به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دڵڕفێن.'; $TRANSLATE['30']['76']['17'] = 'هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که ئاوێته‌که‌ی زه‌نجه‌بیله.'; $TRANSLATE['30']['76']['18'] = 'که سه‌رچاوه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا به سه‌لسه‌بیل ناو ده‌برێت.'; $TRANSLATE['30']['76']['19'] = 'ئینجا نه‌وجه‌وانانی هه‌میشه لاو‌و ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سروودی به‌تام ده‌ڵێن) کاتێك ده‌یانبینیت وا ده‌زانیت مروارین و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['76']['20'] = 'کاتێکیش به‌هه‌ر لایه‌کدا چاوده‌گێڕیت، ئه‌وه نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌و بێ ئه‌ندازو ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌بینیت له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و فراوانی بێ سنوور.'; $TRANSLATE['30']['76']['21'] = 'پۆشاکی به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستووردا له‌به‌ریان کردووه، به بازنی زیوی ڕازێنراونه‌ته‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش کراوه.'; $TRANSLATE['30']['76']['22'] = 'پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران و دڵخۆش ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['76']['23'] = 'دڵنیاش به ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه به‌ش به‌ش (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['76']['24'] = 'که‌واته خۆڕاگربه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت، نه‌که‌یت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و بێ باوه‌ڕان بیت له‌وان.'; $TRANSLATE['30']['76']['25'] = 'ئینجا به‌رده‌وام یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی با ویردی سه‌رزارت بێت، له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.'; $TRANSLATE['30']['76']['26'] = 'له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه.'; $TRANSLATE['30']['76']['27'] = 'به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['76']['28'] = 'بۆ بیرناکه‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون ئه‌ندامه‌کانی له‌شیانمان پێکه‌وه به‌ستووه، کاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به‌که‌سانی تر سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['76']['29'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان ئامۆژگارییه، جا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌هه‌شتی هه‌یه، ئه‌وه بۆ لای خوا ڕێگه‌و ڕێباز ده‌گرێته به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['76']['30'] = 'دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا.'; $TRANSLATE['30']['76']['31'] = 'ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی خوا بیه‌وێت و خۆشی هه‌وڵبدات، ده‌یخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و بۆ سته‌مکارانیش سزای به‌ئێشی ئاماده کردووه.'; $TRANSLATE['30']['77']['1'] = 'سوێند به‌و فریشتانه‌ی به‌کاری چاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ك.'; $TRANSLATE['30']['77']['2'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌گورج و گۆڵی و خێرایی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێ ده‌هێنن، یاخود به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['77']['3'] = 'به‌و فریشتانه‌ش که هه‌ور بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یاخود هه‌موو شتێکی کۆ بڵاوه پێ ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['77']['4'] = 'به‌وانه‌ش که حه‌ق و ناحه‌ق لێك جیاده‌که‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['77']['5'] = 'به‌و فریشتانه‌ش که په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و له خزمه‌تی جوبره‌ئیلدا قورئانیان ده‌گه‌یاند.'; $TRANSLATE['30']['77']['6'] = 'بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ده‌ست ئیمانداران، نه‌فامانیش بێداربکه‌نه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['77']['7'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڵێن و وادانه‌ی پێتان ده‌درێت هه‌ر پێش دێت.'; $TRANSLATE['30']['77']['8'] = 'جا کاتێك دێت ئه‌ستێره‌کان ڕوناکییان نامێنێت.'; $TRANSLATE['30']['77']['9'] = 'ئاسمانیش له‌ت ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت.'; $TRANSLATE['30']['77']['10'] = 'کاتێك کێوه‌کان هه‌ڵده‌کێنرێن و له‌جێی خۆیان نامێنن و وردوخاش ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['77']['11'] = 'هه‌روه‌ها کاتێك دێت پێغه‌مبه‌ران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ داده‌نرێت (ڕووبه‌ڕوی قه‌ومه‌کانیان ده‌کرێنه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['77']['12'] = 'ئاخۆ ده‌زانن خه‌ڵکینه لێپرسینه‌وه بۆ چ ڕۆژێك دواخراوه؟!'; $TRANSLATE['30']['77']['13'] = 'بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگاییه‌کی ڕه‌وا.'; $TRANSLATE['30']['77']['14'] = 'جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگایی چ ڕۆژێکی سه‌خت و دژواره.'; $TRANSLATE['30']['77']['15'] = 'هاوارو ئاهو ناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بوو.'; $TRANSLATE['30']['77']['16'] = 'باشه، ئه‌وه نابینن چۆن پێشینانمان له‌ناو بردووه؟'; $TRANSLATE['30']['77']['17'] = 'پاشان دوایینه‌کانیش به‌شوێنیاندا له‌ناو ده‌به‌ین.'; $TRANSLATE['30']['77']['18'] = 'هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ تاوانباراندا.'; $TRANSLATE['30']['77']['19'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['20'] = 'ئه‌ی ئه‌وه بۆ سه‌رنج ناده‌ن، ئایا ئێوه‌مان له ئاوێکی بێ نرخ دروست نه‌کردووه؟!'; $TRANSLATE['30']['77']['21'] = 'ئینجا له جێی مه‌حکه‌م و قایمدا نوتفه‌مان دانه‌ناوه؟!'; $TRANSLATE['30']['77']['22'] = 'بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو؟!'; $TRANSLATE['30']['77']['23'] = 'ئینجا ئێمه ده‌سه‌ڵاتدار بووین به‌سه‌ر ئه‌واندا، ئای چ ده‌سه‌ڵاتدارێکی چاکین.'; $TRANSLATE['30']['77']['24'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['25'] = 'ئایا ئێمه زه‌ویمان نه‌کردووه به‌هۆکاری کۆ کردنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['77']['26'] = 'بۆ زیندووان و مردووان.'; $TRANSLATE['30']['77']['27'] = 'هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کێوی لوطکه بڵندمان دامه‌زراندووه‌و ئاوی سازگارمان پێشکه‌ش نه‌کردوون بۆ خواردنه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['77']['28'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['29'] = 'ده‌ی که‌واته ئه‌ی خوانه‌ناسان هه‌ستن و ڕاکه‌ن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌درۆتان ده‌زانی.'; $TRANSLATE['30']['77']['30'] = 'ڕاکه‌ن؛ ده‌رچن بۆ سێبه‌ری ئه‌و دوو که‌ڵه سێ بڕگه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['77']['31'] = 'نه سێبه‌ره (تا له سایه‌یدا بحه‌وێته‌وه) نه له بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌تانپارێزێت.'; $TRANSLATE['30']['77']['32'] = 'به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره بڵێسه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات وه‌ك کۆشك و ته‌لارێکی گه‌وره، مه‌زنه.'; $TRANSLATE['30']['77']['33'] = 'هه‌ر وه‌کو وشتری زه‌ردی مه‌یله‌و ڕه‌ش ده‌نوێنێت.'; $TRANSLATE['30']['77']['34'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['35'] = 'ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ڕۆژه‌یه که قسه‌یان نه‌ماوه‌و ورته‌یان لێ نایه‌ت.'; $TRANSLATE['30']['77']['36'] = 'مۆڵه‌تیش نادرێن پاکانه بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['77']['37'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['38'] = 'ئه‌مه ئیتر ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، ئێوه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشوودا کۆکردۆته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['77']['39'] = 'جا ئه‌گه‌ر ده‌توانن نه‌خشه‌یه‌ك، فێڵێك ئه‌نجام بده‌ن دژی من ئه‌نجامی بده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['77']['40'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['41'] = 'له‌ولاشه‌وه به‌ڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان له ژێر سێبه‌ردا، له پاڵ کانیاوو تاڤگه‌کاندا.'; $TRANSLATE['30']['77']['42'] = 'له هه‌ر جۆره میوه‌یه‌ك که ئاره‌زووی بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه‌و پێشکه‌شیان ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['77']['43'] = 'پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه، نۆشتان بێت له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['77']['44'] = 'بێگومان ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['77']['45'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['46'] = 'ئێوه‌ش ئه‌ی خوانه‌ناسان، له دنیادا بخۆن و که‌مێك ڕابوێرن، به‌ڕاستی ئێوه تاوانبار‌و تاوانکارن.'; $TRANSLATE['30']['77']['47'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['48'] = 'خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت، کڕنوش به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رنبه‌رداری خوابن، ئه‌وانه کڕنووش نابه‌ن و ملکه‌چ نابن.'; $TRANSLATE['30']['77']['49'] = 'سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.'; $TRANSLATE['30']['77']['50'] = 'باشه ئه‌و دڵڕه‌قانه، ئه‌گه‌ر به‌م قورئانه باوه‌ڕ ناکه‌ن، به چ گوفتارێکی تر ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن؟!'; $TRANSLATE['30']['78']['1'] = '(ئه‌ی خه‌ڵکه) ده‌رباره‌ی چی له یه‌کتر ده‌پرسن؟'; $TRANSLATE['30']['78']['2'] = 'ده‌رباره‌ی هه‌واڵه گه‌وره و گرنگه‌که!! (که ڕۆژی قیامه‌ته).'; $TRANSLATE['30']['78']['3'] = 'له حاڵێکدا له ئه‌وانه ڕاو بۆچوونیان جیاوازه ده‌رباره‌ی.'; $TRANSLATE['30']['78']['4'] = 'نه‌خێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و هه‌موو ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['78']['5'] = 'به‌ڵێ! له‌وه‌و دوا، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['78']['6'] = '(پێش باسی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌شتێکیان به ناو دروستکراوه‌کان و دیارده‌کاندا پێده‌کات ده‌پرسێت: ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌نگ نه‌هێناون؟'; $TRANSLATE['30']['78']['7'] = '(ئایا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زه‌وی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوه‌کانی ناو ناخی، هه‌روه‌رها هه‌تا له‌نگه‌ری ڕابگرێت و چه‌نده‌ها سودی ترتان پێ بگه‌یه‌نێت).'; $TRANSLATE['30']['78']['8'] = '(ئایا) نێوه‌مان به جووت دروست نه‌کردووه؟'; $TRANSLATE['30']['78']['9'] = 'خه‌وتنمان بۆ نه‌کردوون به‌هۆی سره‌وتن؟'; $TRANSLATE['30']['78']['10'] = '(ئایا) شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه؟'; $TRANSLATE['30']['78']['11'] = '(ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟'; $TRANSLATE['30']['78']['12'] = '(ئایا) حه‌وت چین ئاسمانی به هێز و پته‌ومان به ڕا سه‌رتانه‌وه دروست نه‌کردووه؟'; $TRANSLATE['30']['78']['13'] = 'چرایه‌کی پرشنگدارمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (که مه‌به‌ست خۆره)'; $TRANSLATE['30']['78']['14'] = ' (ئایا) له هه‌وره گوشراوه‌کان بارانێکی زۆرمان نه‌باراندووه؟'; $TRANSLATE['30']['78']['15'] = 'تا به هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه و ڕووه‌ک بڕوێنین.'; $TRANSLATE['30']['78']['16'] = 'هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها باخی چڕ‌و پڕ‌و له‌یه‌ک ئاڵا‌و به‌دی نه‌هێناوه.'; $TRANSLATE['30']['78']['17'] = '(ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌واڵه گرنگ و سامناکه‌که): به‌ڕاستی ڕۆژی جیاکرنه‌وه، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، سته‌مکاران له سته‌ملێکراوان).'; $TRANSLATE['30']['78']['18'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که فوو ده‌کرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه بێ په‌روا دێن.'; $TRANSLATE['30']['78']['19'] = 'ئاسمان ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته ده‌روازه و ده‌رگا (بۆ دابه‌زینی فریشته‌کان).'; $TRANSLATE['30']['78']['20'] = 'کێوه‌کانیش هه‌ڵده‌که‌نرێن و ده‌ڕۆن به ئاسماندا وه‌ک تراویلکه و سه‌رابێکی گه‌وره.'; $TRANSLATE['30']['78']['21'] = 'بێگومان دۆزه‌خیش ده‌مێکه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌یه و خۆی بۆ مه‌ڵاسداوه.'; $TRANSLATE['30']['78']['22'] = 'ده‌بێته مه‌نزڵگای خوانه‌ناس و یاخیه‌کان.'; $TRANSLATE['30']['78']['23'] = 'هه‌زاره‌ها ساڵی دوور‌و درێژ و نه‌بڕاوه‌ی تێدا ده‌به‌نه‌سه‌ر...'; $TRANSLATE['30']['78']['24'] = 'له‌ناویدا ناچێژن فێنکاییه‌ک، یا خواردنه‌وه‌یه‌کی به‌تام...'; $TRANSLATE['30']['78']['25'] = 'جگه له ئاوی له کوڵ و کێم و زووخاو.'; $TRANSLATE['30']['78']['26'] = 'که ئه‌وه‌ش پاداشتێكی له‌بارو پڕاو پڕه (بۆ خوانه‌ناسان).'; $TRANSLATE['30']['78']['27'] = 'چونکه ئه‌وانه کاتی خۆی به‌ته‌مای ئه‌م ڕۆژه و لێپرسینه‌وه‌یه نه‌بوون، حه‌زیان له باسی نه‌ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['78']['28'] = 'به‌ڵکو زۆر به‌توندی دژایه‌تی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌رکرد و به درۆیان ده‌زانی..'; $TRANSLATE['30']['78']['29'] = 'ئێمه‌ش هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ریان سه‌رژمێری کردووه و به‌وردیی تۆمارمان کردووه.'; $TRANSLATE['30']['78']['30'] = '(پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین.'; $TRANSLATE['30']['78']['31'] = 'به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['78']['32'] = 'چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ.'; $TRANSLATE['30']['78']['33'] = '(له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['78']['34'] = 'له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا.'; $TRANSLATE['30']['78']['35'] = 'له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕ‌و پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن.'; $TRANSLATE['30']['78']['36'] = 'ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران).'; $TRANSLATE['30']['78']['37'] = ' (له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت.'; $TRANSLATE['30']['78']['38'] = 'ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات.'; $TRANSLATE['30']['78']['39'] = 'ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['78']['40'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه).'; $TRANSLATE['30']['79']['1'] = 'سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['79']['2'] = 'سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['79']['3'] = 'سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['79']['4'] = 'هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت.'; $TRANSLATE['30']['79']['5'] = 'سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی.'; $TRANSLATE['30']['79']['6'] = '(سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['79']['7'] = 'دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت).'; $TRANSLATE['30']['79']['8'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن.'; $TRANSLATE['30']['79']['9'] = 'خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن.'; $TRANSLATE['30']['79']['10'] = '(ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه؟...'; $TRANSLATE['30']['79']['11'] = 'کاتێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!'; $TRANSLATE['30']['79']['12'] = '(به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه!!'; $TRANSLATE['30']['79']['13'] = '(با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه.'; $TRANSLATE['30']['79']['14'] = 'جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['79']['15'] = '(ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موسا‌و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟!'; $TRANSLATE['30']['79']['16'] = 'کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا:'; $TRANSLATE['30']['79']['17'] = 'بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['79']['18'] = 'پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردار‌و ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت!'; $TRANSLATE['30']['79']['19'] = 'تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت).'; $TRANSLATE['30']['79']['20'] = '(دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه).'; $TRANSLATE['30']['79']['21'] = '(به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو.'; $TRANSLATE['30']['79']['22'] = 'له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی مو‌سا و دژایه‌تی ئیمان).'; $TRANSLATE['30']['79']['23'] = 'خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی:'; $TRANSLATE['30']['79']['24'] = 'من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!'; $TRANSLATE['30']['79']['25'] = 'ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد.'; $TRANSLATE['30']['79']['26'] = 'به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته).'; $TRANSLATE['30']['79']['27'] = 'باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی ههمهجۆر).'; $TRANSLATE['30']['79']['28'] = 'به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێک‌و پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['79']['29'] = 'شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه.'; $TRANSLATE['30']['79']['30'] = 'دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه.'; $TRANSLATE['30']['79']['31'] = 'ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه.'; $TRANSLATE['30']['79']['32'] = 'کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه.'; $TRANSLATE['30']['79']['33'] = '(هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['79']['34'] = 'جا کاتێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته).'; $TRANSLATE['30']['79']['35'] = 'ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه.'; $TRANSLATE['30']['79']['36'] = 'دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت...'; $TRANSLATE['30']['79']['37'] = 'جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت...'; $TRANSLATE['30']['79']['38'] = 'ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت...'; $TRANSLATE['30']['79']['39'] = 'ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!!'; $TRANSLATE['30']['79']['40'] = 'به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست...'; $TRANSLATE['30']['79']['41'] = 'بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی.'; $TRANSLATE['30']['79']['42'] = 'پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کاتێك به‌رپا ده‌بێت؟'; $TRANSLATE['30']['79']['43'] = 'جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟'; $TRANSLATE['30']['79']['44'] = 'بێگومان کۆتایی دنیا‌و به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت.'; $TRANSLATE['30']['79']['45'] = 'بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن.'; $TRANSLATE['30']['79']['46'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه.'; $TRANSLATE['30']['80']['1'] = 'ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کاتێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).'; $TRANSLATE['30']['80']['2'] = 'له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.'; $TRANSLATE['30']['80']['3'] = 'جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['80']['4'] = 'یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.'; $TRANSLATE['30']['80']['5'] = 'به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.'; $TRANSLATE['30']['80']['6'] = 'تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.'; $TRANSLATE['30']['80']['7'] = 'جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['80']['8'] = 'به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...'; $TRANSLATE['30']['80']['9'] = 'له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.'; $TRANSLATE['30']['80']['10'] = 'ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.'; $TRANSLATE['30']['80']['11'] = 'نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه.'; $TRANSLATE['30']['80']['12'] = 'جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['80']['13'] = '(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه.'; $TRANSLATE['30']['80']['14'] = 'که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.'; $TRANSLATE['30']['80']['15'] = 'به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.'; $TRANSLATE['30']['80']['16'] = 'که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.'; $TRANSLATE['30']['80']['17'] = 'ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.'; $TRANSLATE['30']['80']['18'] = '(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟!'; $TRANSLATE['30']['80']['19'] = 'له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه).'; $TRANSLATE['30']['80']['20'] = 'له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['80']['21'] = 'له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['80']['22'] = 'پاشان کاتێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['80']['23'] = 'به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه.'; $TRANSLATE['30']['80']['24'] = 'ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['80']['25'] = 'بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت.'; $TRANSLATE['30']['80']['26'] = 'له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك.'; $TRANSLATE['30']['80']['27'] = 'ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند.'; $TRANSLATE['30']['80']['28'] = 'هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان.'; $TRANSLATE['30']['80']['29'] = 'هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش.'; $TRANSLATE['30']['80']['30'] = 'باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ.'; $TRANSLATE['30']['80']['31'] = 'جۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا.'; $TRANSLATE['30']['80']['32'] = '(هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن.'; $TRANSLATE['30']['80']['33'] = 'جا کاتێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['80']['34'] = 'ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['80']['35'] = 'هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی...'; $TRANSLATE['30']['80']['36'] = 'له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی...'; $TRANSLATE['30']['80']['37'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['80']['38'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.'; $TRANSLATE['30']['80']['39'] = 'ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['80']['40'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن.'; $TRANSLATE['30']['80']['41'] = 'دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون.'; $TRANSLATE['30']['80']['42'] = 'ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن.'; $TRANSLATE['30']['81']['1'] = 'کاتێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت.'; $TRANSLATE['30']['81']['2'] = 'کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خولگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.'; $TRANSLATE['30']['81']['3'] = 'کاتێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن.'; $TRANSLATE['30']['81']['4'] = 'کاتێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن).'; $TRANSLATE['30']['81']['5'] = 'کاتێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه).'; $TRANSLATE['30']['81']['6'] = 'کاتێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).'; $TRANSLATE['30']['81']['7'] = 'کاتێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا.'; $TRANSLATE['30']['81']['8'] = 'کاتێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['81']['9'] = 'به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟!'; $TRANSLATE['30']['81']['10'] = 'کاتێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['81']['11'] = 'کاتێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن.'; $TRANSLATE['30']['81']['12'] = 'کاتێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت.'; $TRANSLATE['30']['81']['13'] = 'کاتێك به‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان).'; $TRANSLATE['30']['81']['14'] = 'ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه.'; $TRANSLATE['30']['81']['15'] = 'سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه) ون ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['81']['16'] = 'به‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن.'; $TRANSLATE['30']['81']['17'] = 'به‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['81']['18'] = 'به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['81']['19'] = '(سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله).'; $TRANSLATE['30']['81']['20'] = 'خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره.'; $TRANSLATE['30']['81']['21'] = 'فه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا.'; $TRANSLATE['30']['81']['22'] = 'دڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه).'; $TRANSLATE['30']['81']['23'] = 'بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبرهئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا.'; $TRANSLATE['30']['81']['24'] = 'هه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه.'; $TRANSLATE['30']['81']['25'] = 'ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه.'; $TRANSLATE['30']['81']['26'] = 'ئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟'; $TRANSLATE['30']['81']['27'] = 'ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا).'; $TRANSLATE['30']['81']['28'] = 'بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['81']['29'] = 'ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کان زۆر سنوورداره).'; $TRANSLATE['30']['82']['1'] = 'کاتێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['82']['2'] = 'کاتێك ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بلاو ده‌بنه‌وه و ورد و خاش ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['82']['3'] = 'کاتێك ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['82']['4'] = 'کاتێك که گۆره‌کان ژێره و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناویان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['82']['5'] = 'ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووه، چی ده‌ستپێشکه‌ری کردووه و چیشی هێشتۆته‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌ی چاك، یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه).'; $TRANSLATE['30']['82']['6'] = 'ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).'; $TRANSLATE['30']['82']['7'] = '(به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه، به ڕێكوپێکترین شێوه، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کار‌و فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).'; $TRANSLATE['30']['82']['8'] = 'له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه.'; $TRANSLATE['30']['82']['9'] = 'واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!!'; $TRANSLATE['30']['82']['10'] = 'بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه.'; $TRANSLATE['30']['82']['11'] = 'له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان.'; $TRANSLATE['30']['82']['12'] = 'که ئاگا‌و زانان به‌هه‌وو ئه‌و کرده‌وه و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['82']['13'] = '(سه‌رئه‌نجام) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['82']['14'] = 'بێگومان تاوانبار‌و تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه‌سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['82']['15'] = 'که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن.'; $TRANSLATE['30']['82']['16'] = 'له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['82']['17'] = 'جا تۆ ئه‌ی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه؟!'; $TRANSLATE['30']['82']['18'] = 'پاشان تۆ چووزانیت ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکه، (چه‌ند سه‌خته، چه‌ند سامناکه، چه‌نده پڕ له مه‌ینه‌ته).'; $TRANSLATE['30']['82']['19'] = 'ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر، ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ره.'; $TRANSLATE['30']['83']['1'] = 'هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).'; $TRANSLATE['30']['83']['2'] = 'ئه‌وانه‌ی کاتێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.'; $TRANSLATE['30']['83']['3'] = 'به‌ڵام کاتێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['83']['4'] = 'ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).'; $TRANSLATE['30']['83']['5'] = 'بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره.'; $TRANSLATE['30']['83']['6'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.'; $TRANSLATE['30']['83']['7'] = 'واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.'; $TRANSLATE['30']['83']['8'] = 'جا تۆ چووزانی (سجین) چیه؟'; $TRANSLATE['30']['83']['9'] = 'نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.'; $TRANSLATE['30']['83']['10'] = 'هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['83']['11'] = 'ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.'; $TRANSLATE['30']['83']['12'] = 'که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['83']['13'] = 'ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه)...!!'; $TRANSLATE['30']['83']['14'] = 'نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.'; $TRANSLATE['30']['83']['15'] = 'نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.'; $TRANSLATE['30']['83']['16'] = 'له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['83']['17'] = 'پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.'; $TRANSLATE['30']['83']['18'] = 'نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.'; $TRANSLATE['30']['83']['19'] = 'جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه.'; $TRANSLATE['30']['83']['20'] = 'نامه‌یه‌کی (دیار‌و ئاشکرایه، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره) مۆرکراوو لۆک کراویشه.'; $TRANSLATE['30']['83']['21'] = 'ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['83']['22'] = 'به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['83']['23'] = 'له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['83']['24'] = 'خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.'; $TRANSLATE['30']['83']['25'] = 'شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره.'; $TRANSLATE['30']['83']['26'] = 'که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['83']['27'] = 'هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه.'; $TRANSLATE['30']['83']['28'] = '(تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['83']['29'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.'; $TRANSLATE['30']['83']['30'] = 'کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['83']['31'] = 'کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...'; $TRANSLATE['30']['83']['32'] = 'کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه!!'; $TRANSLATE['30']['83']['33'] = 'خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['83']['34'] = '(ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.'; $TRANSLATE['30']['83']['35'] = 'له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):'; $TRANSLATE['30']['83']['36'] = 'باشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['84']['1'] = 'کاتێك دێت ئاسمان له‌ت و په‌ت ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['84']['2'] = 'گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.'; $TRANSLATE['30']['84']['3'] = 'هه‌روه‌ها کاتێك دێت زه‌ویش پان و به‌رین ده‌بێته‌وه (تا جێگه‌ی هه‌مووانی له‌سه‌ر ببێته‌وه، که ئه‌مه ئاماژه‌یه، بۆ ته‌خت بوونی).'; $TRANSLATE['30']['84']['4'] = 'هه‌رچی له‌ناویدا هه‌یه فڕێی ده‌داته سه‌ر ڕووکار‌ی و خۆی خاڵی ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['84']['5'] = 'گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.'; $TRANSLATE['30']['84']['6'] = 'ئه‌ی ئینسان به‌ڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت (تا پاداشتی ڕه‌نج و هه‌وڵه‌که‌ت وه‌ربگریت).'; $TRANSLATE['30']['84']['7'] = 'جا ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی...'; $TRANSLATE['30']['84']['8'] = 'ئه‌وه له‌مه‌ودا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['84']['9'] = 'به‌دڵی خۆش و ڕووی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری چاک‌و خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سه‌ره‌ڕای حۆری و غلمان و ولدان).'; $TRANSLATE['30']['84']['10'] = '(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی.'; $TRANSLATE['30']['84']['11'] = 'ئه‌وه له‌مه‌ولا هاوارو دادی لێبه‌رزدبێته‌وه و ده‌ڵێت: خوایه مه‌رگ، خوایه بمکوژه، خوا له‌ناوم به‌ره.'; $TRANSLATE['30']['84']['12'] = 'ده‌خرێته ناو دۆزه‌خ.'; $TRANSLATE['30']['84']['13'] = 'چونکه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره که‌سه کاتی خۆی له‌ناو ماڵ و خێزانی‌دا به‌که‌یف و ئاهه‌نگی ناشه‌رعی، به به‌رپاکردنی سفره‌و خوانی حه‌رام دڵی خۆش بوو (مه‌به‌ستی ڕابواردنی حه‌رام بوو).'; $TRANSLATE['30']['84']['14'] = 'بڕوای وابوو که هه‌رگیز زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و لێپرسینه‌وه نیه.'; $TRANSLATE['30']['84']['15'] = 'نه‌خێر به‌گومانی ئه‌و نه‌بوو، په‌روه‌ردگاری چاك ئاگاداری کار‌و کرده‌وه‌کانی بوو و ده‌یبینی چی ده‌کات.'; $TRANSLATE['30']['84']['16'] = 'سوێندم (به‌و کاته‌ی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.'; $TRANSLATE['30']['84']['17'] = 'به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['84']['18'] = 'به‌مانگی چوارده‌ش کاتێك تێر‌و ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['84']['19'] = 'ئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن).'; $TRANSLATE['30']['84']['20'] = 'که‌واته، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟'; $TRANSLATE['30']['84']['21'] = 'کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟'; $TRANSLATE['30']['84']['22'] = 'دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن، به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['84']['23'] = 'خوایش چاک ئاگا‌و زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانه‌ته‌وه (له بوغز‌و کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).'; $TRANSLATE['30']['84']['24'] = '(که‌واته)، مژده‌ی ئازار‌و سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده!!'; $TRANSLATE['30']['84']['25'] = 'جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه.'; $TRANSLATE['30']['85']['1'] = 'سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره...'; $TRANSLATE['30']['85']['2'] = 'به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)...'; $TRANSLATE['30']['85']['3'] = 'به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان).'; $TRANSLATE['30']['85']['4'] = 'به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)...'; $TRANSLATE['30']['85']['5'] = 'ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه...'; $TRANSLATE['30']['85']['6'] = 'ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون...'; $TRANSLATE['30']['85']['7'] = 'له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد.'; $TRANSLATE['30']['85']['8'] = 'ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری...'; $TRANSLATE['30']['85']['9'] = 'ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه.'; $TRANSLATE['30']['85']['10'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['85']['11'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوور‌و بێ وێنه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['85']['12'] = 'به‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توند‌و تیژ و به‌زه‌بره.'; $TRANSLATE['30']['85']['13'] = 'به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['85']['14'] = 'هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆش‌بوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['85']['15'] = 'خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره.'; $TRANSLATE['30']['85']['16'] = 'هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی.'; $TRANSLATE['30']['85']['17'] = 'ئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی).'; $TRANSLATE['30']['85']['18'] = 'که له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده.'; $TRANSLATE['30']['85']['19'] = 'به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['85']['20'] = '(به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن'; $TRANSLATE['30']['85']['21'] = '(ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه.'; $TRANSLATE['30']['85']['22'] = 'که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا.'; $TRANSLATE['30']['86']['1'] = 'سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون.'; $TRANSLATE['30']['86']['2'] = 'جا تۆ چووزانی (طارق) چیه.'; $TRANSLATE['30']['86']['3'] = 'ئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت.'; $TRANSLATE['30']['86']['4'] = '(سوێند به‌وانه) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێر‌و پارێزه‌رمان).'; $TRANSLATE['30']['86']['5'] = 'که‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه؟!'; $TRANSLATE['30']['86']['6'] = 'دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا).'; $TRANSLATE['30']['86']['7'] = 'له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت.'; $TRANSLATE['30']['86']['8'] = 'بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['86']['9'] = 'ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['86']['10'] = 'ئاده‌میزاد هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه.'; $TRANSLATE['30']['86']['11'] = 'سوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فون و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن... هتد).'; $TRANSLATE['30']['86']['12'] = 'هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت به‌هۆی ڕووه‌که‌وه.'; $TRANSLATE['30']['86']['13'] = 'به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد).'; $TRANSLATE['30']['86']['14'] = 'ئه‌م قورئانه گوفتارێکی گه‌ڵته نیه.'; $TRANSLATE['30']['86']['15'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['86']['16'] = '(به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێت): منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار.'; $TRANSLATE['30']['86']['17'] = 'که‌واته تۆیش تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چیان به‌سه‌ر ده‌هێنم).'; $TRANSLATE['30']['87']['1'] = 'ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه.'; $TRANSLATE['30']['87']['2'] = 'ئه‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێر‌و ته‌واویی کردووه.'; $TRANSLATE['30']['87']['3'] = 'ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه.'; $TRANSLATE['30']['87']['4'] = 'ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه.'; $TRANSLATE['30']['87']['5'] = '(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.'; $TRANSLATE['30']['87']['6'] = '{ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.'; $TRANSLATE['30']['87']['7'] = 'مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['87']['8'] = 'جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.'; $TRANSLATE['30']['87']['9'] = 'که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['87']['10'] = 'بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.'; $TRANSLATE['30']['87']['11'] = 'خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...'; $TRANSLATE['30']['87']['12'] = 'ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.'; $TRANSLATE['30']['87']['13'] = 'له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.'; $TRANSLATE['30']['87']['14'] = 'بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...'; $TRANSLATE['30']['87']['15'] = 'ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه.'; $TRANSLATE['30']['87']['16'] = 'که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته.'; $TRANSLATE['30']['87']['17'] = 'له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).'; $TRANSLATE['30']['87']['18'] = 'بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.'; $TRANSLATE['30']['87']['19'] = '(له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا.'; $TRANSLATE['30']['88']['1'] = 'ئایا هه‌واڵ و دهنگوباسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه؟! (ڕۆژێکه سه‌ختیه‌که‌ی هه‌موو که‌سێك داگیر ده‌کات).'; $TRANSLATE['30']['88']['2'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند ڕووخسارانێك خه‌جاڵه‌ت و ڕه‌نگ زه‌رد و شه‌رمه‌زار و زه‌بوونن.'; $TRANSLATE['30']['88']['3'] = '(هه‌ریه‌ک له خاوه‌نی ئه‌و ڕووخسارانه) ئیشکه‌رێکی شه‌که‌ت و ماندوون (بۆ به‌ده‌ستهێنانی دنیای دوور له ئیمان).'; $TRANSLATE['30']['88']['4'] = 'ده‌چنه ناو ئاگرێکی سووتێنه‌ره‌وه (که جه‌سته‌که له‌ناو نابات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سزادا بمێنێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['88']['5'] = 'له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ.'; $TRANSLATE['30']['88']['6'] = 'هیچ خۆراکیشیان نیه ته‌نها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوه‌کێکی بیابانیه به‌ته‌ڕی ته‌نها وشتر ده‌یخوات، به وشکی وشتریش نایخوات).'; $TRANSLATE['30']['88']['7'] = 'نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن، نه ئه‌وه‌شه پێی تێرببن.'; $TRANSLATE['30']['88']['8'] = 'له‌ولاشه‌وه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گه‌شاوه و ڕووناکن.'; $TRANSLATE['30']['88']['9'] = 'له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['88']['10'] = 'له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.'; $TRANSLATE['30']['88']['11'] = 'له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن.'; $TRANSLATE['30']['88']['12'] = 'له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه.'; $TRANSLATE['30']['88']['13'] = 'هه‌روه‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه.'; $TRANSLATE['30']['88']['14'] = '( له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه.'; $TRANSLATE['30']['88']['15'] = 'هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێک‌و پێکی ڕیزکراون.'; $TRANSLATE['30']['88']['16'] = 'فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['88']['17'] = '(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)'; $TRANSLATE['30']['88']['18'] = 'ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).'; $TRANSLATE['30']['88']['19'] = 'ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.'; $TRANSLATE['30']['88']['20'] = 'ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!'; $TRANSLATE['30']['88']['21'] = 'که‌واته { تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.'; $TRANSLATE['30']['88']['22'] = 'هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت).'; $TRANSLATE['30']['88']['23'] = 'به‌ڵاو ئه‌و که‌سه‌ی که پشت هه‌ڵکردووه و کوفر هه‌ڵبژاردووه...'; $TRANSLATE['30']['88']['24'] = 'ئه‌وه خوا سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو بێ سنووریان لێ ده‌سێنێت.'; $TRANSLATE['30']['88']['25'] = 'بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت).'; $TRANSLATE['30']['88']['26'] = 'له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['89']['1'] = 'سوێند به به‌ره‌به‌یان.'; $TRANSLATE['30']['89']['2'] = 'سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که ده شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه که کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن).'; $TRANSLATE['30']['89']['3'] = 'سوێند به ئه‌و شتانه که جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که تاکن (یاخود سوێند به شه‌وه جووت و شه‌وه تاکه‌کان)'; $TRANSLATE['30']['89']['4'] = 'به هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا).'; $TRANSLATE['30']['89']['5'] = 'ئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته نییه بۆ که‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟!'; $TRANSLATE['30']['89']['6'] = 'ئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.'; $TRANSLATE['30']['89']['7'] = 'که ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد).'; $TRANSLATE['30']['89']['8'] = 'له سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه.'; $TRANSLATE['30']['89']['9'] = 'ئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟'; $TRANSLATE['30']['89']['10'] = 'هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا).'; $TRANSLATE['30']['89']['11'] = 'ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتدا‌و خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['89']['12'] = 'جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامده‌دا.'; $TRANSLATE['30']['89']['13'] = '(دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزا‌و خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.'; $TRANSLATE['30']['89']['14'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت.'; $TRANSLATE['30']['89']['15'] = 'جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای.'; $TRANSLATE['30']['89']['16'] = 'به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.'; $TRANSLATE['30']['89']['17'] = 'نه‌خێر ئه‌و شتانه، هیچی وا نیه، (نه‌به‌خشین مانی ڕێز و قه‌دره، نه‌لێگرتنه‌وه مانای بێ ڕێزی و بێ قه‌درییه، به‌ڵکو ئێوه (سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیر‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌تان) ڕێزی هه‌تیو ناگرن ونازی پێناده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['89']['18'] = 'هانی یه‌کتر ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک ببه‌خشن به‌هه‌ژار و نه‌داران.'; $TRANSLATE['30']['89']['19'] = 'میڕاتی ده‌خۆن و هه‌مووی ده‌ماشنه‌وه (حه‌ق خزمان و نه‌دارانی لێ ناده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['89']['20'] = 'ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشده‌وێت (ره‌چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['89']['21'] = 'نه‌خێر، (هه‌ر ئاوا بۆتان نالوێت)، کاتێك دێت که زه‌وی ورد و خاش ده‌کرێت و له‌ناکاو ده‌درێت به‌یه‌کدا.'; $TRANSLATE['30']['89']['22'] = 'په‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌کانیش پۆل پۆل (هاتنی په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت چۆنه).'; $TRANSLATE['30']['89']['23'] = 'ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و نیشان ده‌درێت، جا ئه‌و ڕۆژه (ئاده‌میزادی بێ باوه‌ڕ) ده‌زانێت چ په‌ندێکی به‌سه‌ر خۆی هێناوه، به‌ڵام تازه به‌خۆدا هاتنه‌وه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟!'; $TRANSLATE['30']['89']['24'] = '(ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه.'; $TRANSLATE['30']['89']['25'] = 'جا ئیتر ئه‌و ڕۆژه که‌س وه‌ک خوا به‌خشم و قین نیه له بێ باوه‌ڕان، له‌به‌رئه‌وه سزایه‌کیان ده‌دات که که‌س ناتوانێت سزای له‌و چه‌شنه بدات.'; $TRANSLATE['30']['89']['26'] = 'که‌سیش وه‌ک ئه‌و زاته (بێ باوه‌ڕان) نابه‌ستێته‌وه و به‌ندیان ناکات.'; $TRANSLATE['30']['89']['27'] = '(شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...).'; $TRANSLATE['30']['89']['28'] = 'بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه.'; $TRANSLATE['30']['89']['29'] = 'ده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['89']['30'] = 'بچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['90']['1'] = 'سوێندم به‌م شاره (واته شاری مه‌ککه).'; $TRANSLATE['30']['90']['2'] = 'له کاتێکدا تۆ نیشته‌جێی تیایدا.'; $TRANSLATE['30']['90']['3'] = 'سوێند به باوک و ڕۆڵه‌که‌ی.'; $TRANSLATE['30']['90']['4'] = '(سوێند به‌وانه) به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و به‌رده‌وام له ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی و کێشه و ناخۆشیدا..'; $TRANSLATE['30']['90']['5'] = 'ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت که هه‌رگیز که‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نابێت؟'; $TRANSLATE['30']['90']['6'] = '(زۆرجار) ده‌ڵێت: من پاره‌ی زۆرم له ناوداوه!! من ماڵی زۆرم خه‌رج کردووه!!'; $TRANSLATE['30']['90']['7'] = 'ئایا وا ده‌زانێت که‌س ئاگاداری نیه‌و نه‌یبینیووه (که ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له کوێوه په‌یداکردووه و له چیدا خه‌رجی کردووه؟! ).'; $TRANSLATE['30']['90']['8'] = 'ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه؟ (چاو: زۆر گرنگتره له دوو ده‌زگای کامێرای ئه‌له‌کترۆنی خودکار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌زاران وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ مێشک، ئه‌ویش هه‌ندێکی هه‌ڵده‌گرێت).'; $TRANSLATE['30']['90']['9'] = 'هه‌روه‌ها زمان و دوو لێوه‌شمان پێ نه‌به‌خشیووه؟'; $TRANSLATE['30']['90']['10'] = 'ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیر له مه‌مکه‌کانی دایکی بخوات؟، له گه‌وره‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشک بێت له شوێنکه‌وتنی ڕێبازی ڕاست، یان چه‌وت؟!'; $TRANSLATE['30']['90']['11'] = 'که‌چی (زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه) نه‌یتوانی به‌سه‌ر کۆسپ و له‌په‌ره‌کاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سه‌رفه‌رزای بگرێته‌به‌ر.'; $TRANSLATE['30']['90']['12'] = 'جا تۆ چووزانی ئه‌و کۆسپ و له‌مپه‌رانه کامه‌ن؟!...'; $TRANSLATE['30']['90']['13'] = 'ئازاد؛ ردنی به‌نده و کۆیله‌یه (یان ئازادکردنی گه‌ردنی خۆیه‌تی له گوناهو یاخی بوون و سه‌رکه‌شی).'; $TRANSLATE['30']['90']['14'] = 'یاخود خۆراک به‌خشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['90']['15'] = 'به‌تایبه‌تی به‌و هه‌یتوه‌ی که خزمایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا.'; $TRANSLATE['30']['90']['16'] = 'یان به هه‌ژارێک که له هه‌ژاریدا له‌سه‌ر خاک دا‌نیشێت، یان په‌ککه‌وته و که‌فته‌کارێک.'; $TRANSLATE['30']['90']['17'] = 'سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئاده‌میزاد ده‌بێت له‌وانه‌بێت که باوه‌ڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر خۆگری و ئارامگری و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانی.'; $TRANSLATE['30']['90']['18'] = '(ئه‌وانه‌ی به‌و سیفه‌ته جوانانه خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه) ئه‌وانه ده‌سته‌ی ڕاست و (ده‌سته‌ی به‌خته‌وه‌رانن).'; $TRANSLATE['30']['90']['19'] = 'ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه، ئه‌وانه ده‌سته‌ی خوارو چه‌پ و چه‌وت و ناله‌باران، ده‌سته‌ی نه‌گبه‌ت و سه‌رلێشیواوه‌کانن.'; $TRANSLATE['30']['90']['20'] = 'ئه‌وانه ده‌رگا و قاپیه‌کانی دۆزه‌خ له‌سه‌ریان داخراوه و هیچ هیوایه‌کی ڕزگارییان نیه.'; $TRANSLATE['30']['91']['1'] = 'سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا).'; $TRANSLATE['30']['91']['2'] = 'سوێند به مانگ، کاتێك به‌شوێنیدا دێت.'; $TRANSLATE['30']['91']['3'] = 'سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات.'; $TRANSLATE['30']['91']['4'] = 'سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت.'; $TRANSLATE['30']['91']['5'] = 'سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه.'; $TRANSLATE['30']['91']['6'] = 'سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه.'; $TRANSLATE['30']['91']['7'] = 'سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.'; $TRANSLATE['30']['91']['8'] = 'جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه.'; $TRANSLATE['30']['91']['9'] = '(سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه.'; $TRANSLATE['30']['91']['10'] = 'بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.'; $TRANSLATE['30']['91']['11'] = 'قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا.'; $TRANSLATE['30']['91']['12'] = 'کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که).'; $TRANSLATE['30']['91']['13'] = 'جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['91']['14'] = 'که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['91']['15'] = 'له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.'; $TRANSLATE['30']['92']['1'] = 'سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...'; $TRANSLATE['30']['92']['2'] = 'به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['92']['3'] = 'سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه.'; $TRANSLATE['30']['92']['4'] = 'به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).'; $TRANSLATE['30']['92']['5'] = 'جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه...'; $TRANSLATE['30']['92']['6'] = 'بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه...'; $TRANSLATE['30']['92']['7'] = 'ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['92']['8'] = 'به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...'; $TRANSLATE['30']['92']['9'] = 'بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...'; $TRANSLATE['30']['92']['10'] = 'ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.'; $TRANSLATE['30']['92']['11'] = 'ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.'; $TRANSLATE['30']['92']['12'] = 'به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['92']['13'] = 'بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا.'; $TRANSLATE['30']['92']['14'] = 'جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت.'; $TRANSLATE['30']['92']['15'] = 'ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['92']['16'] = 'ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا).'; $TRANSLATE['30']['92']['17'] = 'جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['92']['18'] = 'ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت...'; $TRANSLATE['30']['92']['19'] = 'له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['92']['20'] = '(چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده.'; $TRANSLATE['30']['92']['21'] = 'سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی.'; $TRANSLATE['30']['93']['1'] = 'سوێند به چێشته‌نگاو (کاتێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و کاتی جوڵه‌و چالاکیه).'; $TRANSLATE['30']['93']['2'] = 'سوێند به شه‌و کاتێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت.'; $TRANSLATE['30']['93']['3'] = 'په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['93']['4'] = 'بێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.'; $TRANSLATE['30']['93']['5'] = 'له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.'; $TRANSLATE['30']['93']['6'] = 'ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['93']['7'] = 'ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!'; $TRANSLATE['30']['93']['8'] = 'ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!'; $TRANSLATE['30']['93']['9'] = 'که‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه.'; $TRANSLATE['30']['93']['10'] = 'هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.'; $TRANSLATE['30']['93']['11'] = '(به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه.'; $TRANSLATE['30']['94']['1'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟!'; $TRANSLATE['30']['94']['2'] = 'ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟!'; $TRANSLATE['30']['94']['3'] = 'ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟!'; $TRANSLATE['30']['94']['4'] = 'ناو‌و ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده).'; $TRANSLATE['30']['94']['5'] = 'به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت.'; $TRANSLATE['30']['94']['6'] = 'بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.'; $TRANSLATE['30']['94']['7'] = 'جا کاتێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['94']['8'] = 'با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن.'; $TRANSLATE['30']['95']['1'] = 'سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون (که دوو میوه‌ی به‌سوودو به‌که‌ڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێ خۆراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێت).'; $TRANSLATE['30']['95']['2'] = 'به‌کێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی مو‌سا، له‌وێدا کرد).'; $TRANSLATE['30']['95']['3'] = 'سوێند به‌م شاره ئه‌مینه، که (مه‌ککه) یه.'; $TRANSLATE['30']['95']['4'] = 'به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.'; $TRANSLATE['30']['95']['5'] = '(ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له دۆزه‌خدا).'; $TRANSLATE['30']['95']['6'] = 'جگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی هه‌میشه‌و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['95']['7'] = 'جا ئیتر (ئه‌ی ئینسانی سه‌ر که‌ش) چی وای لێکردوویت باوه‌ڕت به‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بێت دوای ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته؟'; $TRANSLATE['30']['95']['8'] = 'ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ (که‌چی تۆی سه‌ر که‌ش پێی ڕازیی نیت!!).'; $TRANSLATE['30']['96']['1'] = '(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه.'; $TRANSLATE['30']['96']['2'] = 'ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه.'; $TRANSLATE['30']['96']['3'] = 'بخوێنه، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه.'; $TRANSLATE['30']['96']['4'] = 'ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه.'; $TRANSLATE['30']['96']['5'] = 'ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون.'; $TRANSLATE['30']['96']['6'] = 'نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن.'; $TRANSLATE['30']['96']['7'] = 'له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['96']['8'] = '(ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['96']['9'] = 'باشه، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟!...'; $TRANSLATE['30']['96']['10'] = 'له به‌نده‌یه‌کی خوا کاتێك نوێژ ده‌کات!!...'; $TRANSLATE['30']['96']['11'] = 'ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!'; $TRANSLATE['30']['96']['12'] = 'یان فه‌رمان به خواناسی بکات!!...'; $TRANSLATE['30']['96']['13'] = 'ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['96']['14'] = 'ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟!'; $TRANSLATE['30']['96']['15'] = 'نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین).'; $TRANSLATE['30']['96']['16'] = 'ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه).'; $TRANSLATE['30']['96']['17'] = 'ئینجا وازی لێبهێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران).'; $TRANSLATE['30']['96']['18'] = 'ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن).'; $TRANSLATE['30']['96']['19'] = 'نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['97']['1'] = 'ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.'; $TRANSLATE['30']['97']['2'] = 'جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.'; $TRANSLATE['30']['97']['3'] = 'شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیبادهت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).'; $TRANSLATE['30']['97']['4'] = 'له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).'; $TRANSLATE['30']['97']['5'] = 'ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.'; $TRANSLATE['30']['98']['1'] = 'ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران، وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان هێنا، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هات (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر).'; $TRANSLATE['30']['98']['2'] = '(ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه (که قورئانه).'; $TRANSLATE['30']['98']['3'] = 'چه‌نده‌ها په‌یامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هه‌یه.'; $TRANSLATE['30']['98']['4'] = 'جا خاوه‌ن کتێبه‌کان ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه نه‌بوون، دوای ئه‌وه نه‌بێت که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هات (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو قورئان).'; $TRANSLATE['30']['98']['5'] = 'فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێکی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌کانی خوا.'; $TRANSLATE['30']['98']['6'] = 'به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌ن کتێبه‌کان و موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن تاوانبارترین و خراپترینی خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وی.'; $TRANSLATE['30']['98']['7'] = 'بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن چاکترین و پاکترینی خه‌ڵکانی سه‌ر زه‌وی.'; $TRANSLATE['30']['98']['8'] = 'پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و ته‌لاره‌کان تیایدا ون بوون)، چه‌نده‌ها ڕووباریش به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌وانه خوا ڕازیه لێیان، ئه‌وانیش له‌و ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، به‌ڕاستی نازانین به‌چ زمانێك سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئه‌و ڕێز‌و قه‌دره بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که له په‌روه‌ردگاری ترساوه‌و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ هێناوه.'; $TRANSLATE['30']['99']['1'] = 'کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.'; $TRANSLATE['30']['99']['2'] = 'هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['99']['3'] = '(ئه‌و کاته) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).'; $TRANSLATE['30']['99']['4'] = 'له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه...'; $TRANSLATE['30']['99']['5'] = 'به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).'; $TRANSLATE['30']['99']['6'] = 'ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کار‌و کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['99']['7'] = 'جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێر‌و چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['99']['8'] = 'ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه.'; $TRANSLATE['30']['100']['1'] = 'سوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت.'; $TRANSLATE['30']['100']['2'] = 'به‌و هۆکارانه‌ی کاتێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن.'; $TRANSLATE['30']['100']['3'] = 'به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).'; $TRANSLATE['30']['100']['4'] = 'ئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆز‌و گه‌رده‌لوول.'; $TRANSLATE['30']['100']['5'] = 'له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمنان‌دا.'; $TRANSLATE['30']['100']['6'] = 'سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه.'; $TRANSLATE['30']['100']['7'] = 'خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).'; $TRANSLATE['30']['100']['8'] = 'بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه).'; $TRANSLATE['30']['100']['9'] = 'ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کاتێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه)؟!'; $TRANSLATE['30']['100']['10'] = 'هه‌رچیش له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه به‌رده‌ست!!'; $TRANSLATE['30']['100']['11'] = 'به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاریان له‌و ڕۆژه‌دا ئاگادار‌و شاره‌زایه پێیان (به‌وردی ده‌پرسێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['101']['1'] = '(یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت) واته: ئه‌و گرمه‌یه‌یی دڵان ده‌له‌رزێنێت.'; $TRANSLATE['30']['101']['2'] = 'ئاخۆ_القارعه_چی بێت؟'; $TRANSLATE['30']['101']['3'] = '(تۆ ئه‌ی ئینسان) چی فێری کردویت که_القارعه_چی یه!!'; $TRANSLATE['30']['101']['4'] = 'ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی وه‌کو په‌پووله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['101']['5'] = 'کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه‌یان لێ دێت (سووك ده‌بن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['101']['6'] = 'جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت.'; $TRANSLATE['30']['101']['7'] = 'ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه.'; $TRANSLATE['30']['101']['8'] = 'ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێر‌و چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت).'; $TRANSLATE['30']['101']['9'] = 'ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه)'; $TRANSLATE['30']['101']['10'] = 'جا تۆ چووزانی (هاویه) چیه؟!'; $TRANSLATE['30']['101']['11'] = 'ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه).'; $TRANSLATE['30']['102']['1'] = '(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.'; $TRANSLATE['30']['102']['2'] = 'تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).'; $TRANSLATE['30']['102']['3'] = 'واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).'; $TRANSLATE['30']['102']['4'] = 'دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.'; $TRANSLATE['30']['102']['5'] = 'واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).'; $TRANSLATE['30']['102']['6'] = 'سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنهرو پڕ له ئازار‌و ناسۆره).'; $TRANSLATE['30']['102']['7'] = 'دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه).'; $TRANSLATE['30']['102']['8'] = 'پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه).'; $TRANSLATE['30']['103']['1'] = 'سوێند به زه‌مانه، سوێند به‌کاتی عه‌سر.'; $TRANSLATE['30']['103']['2'] = 'به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه.'; $TRANSLATE['30']['103']['3'] = 'بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.'; $TRANSLATE['30']['104']['1'] = 'هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت.'; $TRANSLATE['30']['104']['2'] = 'ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه).'; $TRANSLATE['30']['104']['3'] = 'واده‌زانێت به‌ڕاستی که ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی و نه‌مریی بۆی؟'; $TRANSLATE['30']['104']['4'] = 'نه‌خێر سوێند به‌خوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة) وه.'; $TRANSLATE['30']['104']['5'] = 'جا تۆ چووزانی (حطمة) چیه؟'; $TRANSLATE['30']['104']['6'] = 'بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خوا.'; $TRANSLATE['30']['104']['7'] = 'ئه‌و ئاگره‌ی ڕوو ده‌کاته ناو جه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفر‌و خوانه‌ناسی و ڕه‌زیلی یه)'; $TRANSLATE['30']['104']['8'] = 'بێگومان ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه له‌سه‌ریان (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نیه).'; $TRANSLATE['30']['104']['9'] = '(خوا نه‌ناسان له‌وێ) له‌ناو چه‌ند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).'; $TRANSLATE['30']['105']['1'] = 'ئایا نه‌تزانیووه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌خاوه‌ن فیله‌کان؟!'; $TRANSLATE['30']['105']['2'] = 'ئایا سه‌ری لێ نه‌شێواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه؟!'; $TRANSLATE['30']['105']['3'] = 'پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده سه‌ریان؟!'; $TRANSLATE['30']['105']['4'] = 'تا به‌به‌ردی سه‌نگگڵ (وه‌ك خشتی سووره‌وه کراو)، به‌رد بارانیان بکه‌ن.'; $TRANSLATE['30']['105']['5'] = 'سه‌ره‌نجام وه‌کو پووش و په‌ڵاش و کاری خوراوی لێکردن، (درێژه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته له { ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زندا} له نووسینی مامۆستا عبدالعزیز پاڕه‌زانی دا ته‌ماشا بکه).'; $TRANSLATE['30']['106']['1'] = 'له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوڕه‌یش هۆگر بووه‌و...'; $TRANSLATE['30']['106']['2'] = 'خوی گرتووه به کاروانی زستانه‌ی (یه‌مه‌ن)و کاروانی هاوینه‌ی (شام) بۆ بازرگانی و (دابین کردنی بژێوی).'; $TRANSLATE['30']['106']['3'] = 'که‌واته با په‌روه‌ردگارو خاوه‌نی ئه‌م ماڵه پیرۆزه (که‌عبه) بپه‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['106']['4'] = 'ئه‌و زاته‌ی له‌برسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبه‌خشین و له ترس و بیمی (جه‌رده و ڕێگران) پاڕاستوونی و ئاسایشی بۆ دابین کردوون.'; $TRANSLATE['30']['107']['1'] = 'ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟!'; $TRANSLATE['30']['107']['2'] = 'که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت.'; $TRANSLATE['30']['107']['3'] = 'هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران.'; $TRANSLATE['30']['107']['4'] = 'جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك...'; $TRANSLATE['30']['107']['5'] = 'ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن...'; $TRANSLATE['30']['107']['6'] = 'ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن).'; $TRANSLATE['30']['107']['7'] = '(هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك.'; $TRANSLATE['30']['108']['1'] = 'به‌ڕاستی ئێمه خێر و چاکه و خۆشی (هه‌ر دوو جیهان و ناوبانگی چاکه‌ی) تۆمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بێ ئه‌ندازه و بێ سنور کردوه (له هه‌موو جه‌رخ و زه‌مانێکدا).'; $TRANSLATE['30']['108']['2'] = 'که‌واته نوێژ ته‌نها له‌به‌ر خوا و بۆ خوا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت ئه‌جام بده‌و قوربانیش بکه (هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت).'; $TRANSLATE['30']['108']['3'] = ''; $TRANSLATE['30']['109']['1'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان.'; $TRANSLATE['30']['109']['2'] = 'من هه‌رگیز ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن نایپه‌رستم (چونکه من خواپه‌رستم).'; $TRANSLATE['30']['109']['3'] = 'ئێوه‌ش دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن (چونکه بت په‌رستن).'; $TRANSLATE['30']['109']['4'] = 'ئه‌وه‌ی ئێوه په‌رستوتانه من هیچ کات نایپه‌رستم.'; $TRANSLATE['30']['109']['5'] = 'ئێوه‌ش، ئه‌و زاته‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن.'; $TRANSLATE['30']['109']['6'] = 'که‌واته دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم.'; $TRANSLATE['30']['110']['1'] = 'کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی خوا دێت، شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت و ده‌رگای ئازادی واڵا ده‌کرێت.'; $TRANSLATE['30']['110']['2'] = 'خه‌ڵکیشت بینی پۆل پۆل ده‌چنه ڕیزی ئاینی خواوه.'; $TRANSLATE['30']['110']['3'] = 'ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و تۆبه وه‌رگره (.. ئومێده له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، خوای باڵاده‌ست سه‌رکه‌وتنێک ببه‌خشێت، ئه‌و کاته ئیمانداران هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م سوره‌ته تازه دابه‌زیوه).'; $TRANSLATE['30']['111']['1'] = 'ده‌سته‌کانی بشکێت ئه‌بو له‌هه‌بو ڕسوا بێت، ئاشکرایه که هه‌ر ڕاسوایش ده‌بێت و (له‌ناو ده‌چێت).'; $TRANSLATE['30']['111']['2'] = 'ماڵ و دارای و ئه‌و شتانه‌ی که به ده‌ستی هێناوه، فریای نه‌که‌وت.'; $TRANSLATE['30']['111']['3'] = 'له ئاینده‌دا ده‌خرێته ناو ئاگرێکی بڵێسه‌داره‌وه.'; $TRANSLATE['30']['111']['4'] = 'هه‌روه‌ها ژنه‌که‌شی که هه‌میشه هه‌ڵگری کۆڵه داره و (ئازاری پێغه‌مبه‌ر ده‌دات).'; $TRANSLATE['30']['111']['5'] = 'هه‌میشه گوریسێکی چنراو له پوشی خورما له گه‌ردنیایه‌تی (له قیامه‌تیش دا زنجیری ئاسن ده‌کرێته گه‌ردنی).'; $TRANSLATE['30']['112']['1'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: ئه‌و خوای که ناوی _ الله_ خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه).'; $TRANSLATE['30']['112']['2'] = 'خوا زاتێکی پایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداره، نیازی به که‌س نییه‌و هه‌موویان ئاتاجی ئه‌ون، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ به‌ڵاو و ناخۆشی لابه‌رێت و پێویستی و داخوازیه‌کانمان جێ به جێ بکات.'; $TRANSLATE['30']['112']['3'] = 'هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆشی له که‌س نه‌بووه.'; $TRANSLATE['30']['112']['4'] = 'هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه و ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه که له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌وه‌ستێت و هاوشانی بێت.'; $TRANSLATE['30']['113']['1'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت.'; $TRANSLATE['30']['113']['2'] = 'له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو).'; $TRANSLATE['30']['113']['3'] = 'له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ.'; $TRANSLATE['30']['113']['4'] = 'له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌زو گرێ ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن).'; $TRANSLATE['30']['113']['5'] = 'له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات.'; $TRANSLATE['30']['114']['1'] = '(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی.'; $TRANSLATE['30']['114']['2'] = 'پادشای خه‌ڵکی'; $TRANSLATE['30']['114']['3'] = 'به خوای خه‌ڵکی.'; $TRANSLATE['30']['114']['4'] = 'له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (خه‌ناسه). بریتیه له‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته سینه و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه.'; $TRANSLATE['30']['114']['5'] = 'له په‌ری و خه‌ڵکی، له جنۆکه و ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌ی که شه‌یتان سیفه‌تن).'; $TRANSLATE['30']['114']['6'] = 'له په‌ری و خه‌ڵكی (له جنۆكه و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن).'; ?>
/home/sudancam/.trash/host/../image/../google_seo/../quran/includes/translate/30.php